ئارامتر بخوێنەوە!

ئایا غەیرەفارسەکان دەتوانن قسە بکەن؟

گێڕانەوەی حاکمییەت لە ناسنامەی ئێرانی

نووسینی: د. کەماڵ سلێمانی، زانکۆی کۆلمێکس (کۆلیژی مێکزیکۆ)
د. ئەحمەد محەمەدپوور، زانکۆی ماساچۆسێت


وەرگێڕان: کەیوان فاتحی

 

پوختە

لە کۆتایی سەدەی نوزدەهەمەوە، سەرەڕای بوونی پێکهاتەی فرەکولتووری و فرەزمانیی حەشیمەتی ئێران، ناسیۆنالیزمی فارسی وەکوو ئایدیۆلۆژی دەوڵەت کاری پێکراوە. رۆشنبیرانی فارس کۆمەڵێک میسداقی مێژوویی و فەرهەنگییان فۆرمولە کردووە کە وای کردووە زمان و ناسنامەی فارسی بۆ هەموو ئێرانییەکان هەمەگیر و هەمیشەیی بێ. بە هاتنە ئارای دەوڵەت نەتەوەی مودێرن، لە سەردەمی خانەدانی پەهلەوییەوە ناسنامەی غەیرەفارسەکان بە شێوەیەکی دڕندانە بۆ جێگیرکردنی سیاسەتی “یەک وڵات، یەک نەتەوە، یەک زمان” ستەمیان لێ کرا. دەوڵەت لە رێگای وەها سیاسەتێکەوە وبە یارمەتی روشنبیران و چینی خوێنەوار و تێگەیشتوو، توانی ناسنامەی فارسی وەکوو “تاکە ناسنامەی” ئێرانی بسەپێنێ و بە شێوەیەکی سیستەماتیک ناسنامە غەیرە فارسییەکان لە پەراوێز بخات و یاساغیان بکات و هەروەها وەکوو “ناسنامەیەکی قەومیی ساختە” هەڵسووکەوتیان لەگەڵدا بکات. بە لەقەلەمدانی ناسنامە غەیرەفارسەکان وەک “ساختە”، لە ئاکامدا، ئەو ناسنامانە وەکوو هەڕەشەیەکی هەمیشەیی بۆ سەر یەکپارچەیی و مۆنۆلۆگی ئایدیۆلۆژی حاکمیەت سەیر دەکرێ. هەر بۆیە، ئەم وتارە مەبەستیەتی بە چاوێکی رەخنەگرانەوە “ناسنامەی ئێرانی” و بەرهەمهێنانی “ئەویتری کۆلۆنیالیزەکراو” لە لایەن ئەو ناسنامەیەوە هەڵبەسنگێنێ. ئەم وتارە بانگەشەی ئەوەش دەکات کە لە ڕێگەی ئەم شێوازە لە “بەئەویترکردنی گروپە نێوخۆییەکان”، کە ناسیۆنالیزمی فارس بە پشتبەستن بە تێکەڵەیەک لە هێزی سەربازی و”ئێپیستمۆلۆژیی زاڵ”، “پرۆسەی کولۆنیالیزەکردنی نێوخۆیی” هێناوەتە ئاراوە و و راگیریکردووە.

وشە سەرەکییەکان

ناسیۆنالیزمی فارسی، ناوچە فارسەکان، ئاریائیسم، کۆمەڵگەی سەردەست، کولۆنیالیزمی نێوخۆیی، کوردەکان، ناسنامەی ئێرانی

جەنگێک بۆ و لە دەوروبەری بەردەوامبوونی مێژوو لەئارادیە… کە دەیەوێ دیسانەوە بەرنامەیەک داڕێژێ یاکوو دایبمرکێنی و دەنگی کپ بکا… [بۆ سازکردنی] “بیرەوەریی گشتی” و هەروەها بە ئامانج و مەبەستێک کە چوارچێوەیەک بۆ خەڵک ساز ببێ کە تیایدا شرۆڤە بۆ ئەوەی ئێستا ڕوو دەدا بکرێ. (میشێل فوکۆ، فیلم و بیرەوەری گشتی)

نوخبەی سیاسی و ڕۆشنبیری ناسیۆنالیستی ئێرانی بە پێناسەیەکی نامێژوویی لە “ناسنامەیەکی ڕاستەقینەی ئێرانی” هەڵخڵەتاون. (مێهرزاد بروجێردی، سازکراوە ناسیۆنالیستییە مشتومڕهەڵگرەکانی ناسنامەی ئێرانی)

کاتێک نوخبەی ئاکادیمیک  و ڕۆشنبیری چینی سەردەست بەرەوڕووی بەرزبوونەوەی پێداگریکردن لەسەر ناسنامەی قەومی دەبنەوە، زۆربەی جار بە ترس و نیگەرانییەوە بەرپەرچی دەدەنەوە و باس لە مەترسییەکانی دەکەن. (کریستییەن ئیلینگ، کەمینەکانی ئێران)

دەستپێک

لە یەکی ئاگوستی ٢٠١٨، کۆچەر بیرکار، زانای بیرکاری کورد و پروفێسور لە زانکۆی کەیمبریج، مێداڵی  فیڵدزی بواری بیرکاری ساڵی ٢٠١٨ پێبەخشرا، کە بەناوبانگترین خەڵاتی بواری بیرکارییە. بیرکار لە جێژنی وەرگرتنی خەلاتەکەی دا روو بە هاووڵاتیانی خۆی گوتی: “هیوادارم ئەم هەواڵە بزەیەک بخاتە سەر لێوی ٤٠ میلیۆن کورد”. لێدوانەکەی بیرکار- کە بەرزراگرتنی ناسنامەی کوردیی خۆی و ئاماژەدەری ستەم و هەڵاواردنی سیستماتیک لە دژی کورد بوو –  زۆرێک لە فارسەکانی لە ناوخۆی ئێران و دەرەوە توڕە کرد.١ لای ئەوان وتەکانی بیرکار هەتا ئاستی خەیانەت دەچوو. هۆکاری ئەمەش ئەوە بوو کە گروپی قەومی سەردەست (واتە فارسەکان) یادکردنەوەی ناسنامە غەیرە فارسەکان وەکوو خەیانەت، داوای خاک و جوداخوازی و لە بنەڕەتدا وەک دژە-ئێرانیبوون لە قەلەمی دەدەن. {٢، ٢٠١٣ } فارسە ساختەکارەکانی دیکە کاتێک زانیان بیرکار ناوی خۆی لە فارسی یەوە گۆریوە بۆ کورد ی ئەمەیان وەکوو بەڵگەیەکی حاشاهەڵنەگر بۆ بێوەفایی و خەیانەتی ئەو چاو لێکرد. ٢ دامەزراوە و بەرپرسانی دەوڵەتی ئێرانیش کارادانەوەیان بەرامبەر لێدوانەکەی بیرکار دەربڕی. بۆ نموونە، سۆرێنا سەتتاری، جێگری حەسەن رووحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە بواری زانست و تکنۆلۆژی، لە نامەی رێزلێنانی خۆی بۆ خێزانی بیرکار نووسیبووی “بیهەوێ یان نەیهەوێ،کۆچەر بیرکار فەریدوون درخشانییە”.٣ خوێندکارانی مێژووی ئێران دەزانن کە ئەم کاردانەوەیە لە هەمبەر لێکۆڵەرێکی کورد رووداوێکی تاک و تەرا نییە، بەڵکو بەشێکە لە مودێلێک. لە دەوڵەتی ئێراندا بەکارهێنانی هەموو ناوە کوردییەکان بە تاوان لە قەڵەم نادرێت. بەڵام دەوڵەت بەربەستی بیرۆکراتیکی جۆراوجۆری بۆ بەکارهێنانی ناوە کوردییەکان داناوە، ئەوەش   وەکوو ستراتیژیەک بۆ یەکدەستکردنی کۆمەڵگە ژێر دەستەکان (بۆ وێنە لە کوردستان، ئیدارەی سەرژمێری ئێران لیستێکی جێی پەسند لە ناوەکانیان خستووەتەڕوو، کە خەڵک دەبێ لە نێوانیاندا ناو هەڵبژێرن). هەوڵەکانی دەوڵەتی ئێران بۆ سڕینەوەی گوزارشتکردنی کولتورە غەیرە فارسەکان، لای رۆشنبیرانی فارس نەبووەتە کێشە. بە پێچەوانەوە ئەوان بە شێوەیەکی سیستەماتیک زەمینەی مەعریفیان بۆ کاری یەکدەستکردن لە لایەن دەوڵەتە فەراهەم کردووە. نوخبەی فارس هیچ هەستیارییەکیان لە خۆیان پیشاننەداوە بەرامبەر هاووڵاتییانی غەیرەـ کورد لە ئوروپا و ئەمریکا ناوە فارسییەکانی خۆیان بۆ ناوە رۆژئاواییەکانی بگۆڕن. دەبێ بپرسین، بۆچی سەرەڕای دژایەتیی توندییان لەگەڵ خۆدەربڕینی کولتوری کوردیی، نوخبەی فارس بەوە قەڵس نابن کاتێک ئێرانییەکانی دانیشتووی دەرەوەی وڵات کۆمەڵێک سیمای کولتووری رۆژئاوایی وەردەگرن. هەندێک لە ئامارەکانی ئەم دواییە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە دیاسپۆرای ئێرانی لە ئاستێکی بەرچاودا ئاوێتەی کولتووری رۆژئاوا بووە. بە پێی راپرسییەکی ئەم دواییەی کەنالی فرانس ٢٤، ژمارەیەکی زۆر لە ئێرانییەکان تەنانەت پێوەندیی خۆیان و زێدەکەیان دەشارنەوە.٤ بەو حاڵەوە زۆر کەس تووڕە بوون بەوەی زانایەکی کورد ناوێکی کوردی بۆ خۆی هەڵبژاردووە.٥

جڤاکی کورد لە سەرتاسەری جیهان هەم بە دەستکەوتەکەی بیرکا و هەم بە  پێداگرتنی ئەو لە سەر ناسنامەی کوردیی خۆی دڵخۆش بوون. کوردەکان بە گشتی لێدوانەکەی بیرکاریان بەئازایانە و نیشتمانپەوروەرانە لێکدەدایەوە. ٦ بەڵام بۆچی کردەیەکی ئاوها سیمبولیک،  ئەو هەموو خوێندنەوە دژ بە یەکەی بۆ دەکرێ؟ چ شتێک لە پشتی ئەم کاردانەوانەوەیە؟ ئەم کاردانەوانە چ شتێکمان لە بارەی ناسنامەی ئێرانیەوە پێدەڵێن؟ لە هەمووشیان گرنگتر، بۆچی کردەی تاکەکەسیی سادەی کوردێک (واتە ناسران بەو ناوەی کە خۆی هەڵیبژاردووە) دەستبەجێ کاردانەوەی ناسنامە دژبەرەکانی لێدەکەوێتەوە؟ چ جۆرە لۆژیكێک لە پشت ئەم کاردانەوانەن؟ ئامانجی ئەم وتارە ئەوەیە بە چاوخشانەوەیەکی خێرا بە مێژوونووسی ئێرانی و لە ژێر رۆشنایی توێژینەوەکانی تایبەت بە کۆلۆنیالیزمی نێوخۆیی وەڵامی ئەو پرسیارانە بداتەوە.

لەم وتارەدا کار لەسەر  پلەبەندیی ئەتنۆکولتووری و سیاسی لە ئێراندا دەکەین، هەروەها ئەو ئەکادیمیایەی ئەو پلەبەندییە وەک سیستەمێک بۆ بەرهەمهێنانی کۆلۆنیاڵیزمی نێوخۆیی رادەگرێ، واتە ئەو کۆلۆنیالیزمەی بە هۆیەوە جڤاکە غەیرەفارسەکان بە ‘ئەویتری ئەویتر’ (بۆ زانیاری زیاتر لە سەرم ئەم چەمکە، بڕوانە موحەممەد، ١٩٩٩). وەکوو چەمکێک کولۆنیالیزمی نێوخۆیی دەریدەخات کە چۆن نایەکسانیی سیاسی، کولتووری و ئابووری لە نێوان ناوەند و ناوچە جیاوازەکانی وڵاتێکدا بوونی هەیە. ئەم نایەکسانییە زۆرتر لەسەر بناغەی دابەشکارییە ئەتنیکی، زمانی ، نەژادی و ئایینیەکان رێکخراوە. [چەمکی] لیۆ مارکوارد لە ١٩٥٧ لە لێکۆڵینەوەیەک لەبارەی ئاپارتایدی ئەفریقای باشوور [چەمکی] کۆلۆنیالیزمی نێوخۆیی بەکارهێنا. دوای ئەوەی وتارەکەی پابلۆ گونزالێز کاسانۆڤا لە ساڵی ١٩٦٥ لە مێکزیک بڵاوکرایەوە، کۆلۆنیالیزمی نێوخۆیی لە توێژینەوەکانی بواری پەرەسەندندا بەرەوی پەیدا کرد. گونزالێز کاسانۆڤا  کولۆنیالیزمی نێوخۆیی بەو جۆرە پێناسە کرد  “ دەسەڵاتی یەک گروپی ئەتنیکی بەسەر گروپە ئەتنیکییەکانی دیکە کە لە ناو سنوورە بەردەوامەکانی یەک دەوڵەتدا دەژین{ گونزالز کازاناو ،١٩٦٥ : ١٣٠ – ١٣٢ }. بە ئیلهام وەرگرتن لە کۆنزالێز کاسانۆڤا، ئاندەر گاندر فرانک، یەکێک لە کەسایەتییە ناسراوەکانی تیوری وابەستەیی، باس لەوە دەکات کە کولۆنیالیزمی نێوخۆیی فۆرمێکە لە “گەشەی ناهاوسان ” کە ئاماژەدەری پێوەندیەکی پێکهاتەیی نایەکسانە و لە پەیوەندیی نێوان “مێترۆپۆڵ” و “دەوڵەتۆکە” و “ناوەند و پەراوێز”دا خۆی ئاشکرا دەکات.{ پیت و هارتوێک ،٢٠١٩ : ١١٨ }. لەو کاتەوە [چەمکی] کولۆنیالیزمی نێوخۆیی لە لایەن زۆریەک لە لێکۆڵەرانەوە بە تایبەت لە پێوەندی ناوکۆی ئەمریکای لاتین، مێکزیک و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا بە کارهێنراوە {هیکتۆر،١٩٧٥؛ پەکم ،٢٠٠٤ }.

عەلی رەزا ئەسغەرزادە، لێکۆڵەری ئێرانی لە لێکۆڵینەوەیەکی ئەم دواییەی خۆی لە سەر مێژووی مودێرنی ئێران کەڵکی لەم چەمکە وەرگرتووە. بۆ نموونە ئەسغەرزادە وەهای دەبینێت چالاکییە جۆراوجۆرەکانی تورکە ئازەرییەکان نیشانەیەک بێت بۆ خۆڕاگری تورکە ئازەرییەکان لە بەرامبەر کولۆنیالیزمی نێوخۆیی لە ئێراندا  (ئەسغەرزادە ،٢٠٠٧ : ١٩٧).٧ لەو لێکۆلینەوانەی کە پێشترلە سەر کورد کراون، کۆمەڵناسی تورک ئیسماعیل بێشکچی یەکەمین لێکۆڵەرە کە پاش د. عەبدولرەحمان قاسملوو وەک ‘کۆلۆنییەکی نێودەوڵەتیی’ ئاماژەی بە کوردستان کردبێ { بێشکچی ١٩٩٠؛ قاسملوو، ٢٠٠٦ }. وادیارە لەم دواییانەدا ئەم شیوازە روانینە لە لێکۆڵینەوانەی لەبارەی کوردەوە دەکرێن سەرنج و بایەخێکی زیاتر مایەی پەسند بووبێ ( گەمبەتی ،٢٠٠٩ ؛ ….. ٢٠١١). ماوەیەک لەمەوبەر مهمەت کورت، کۆمەڵناسی کورد، لێکۆلینەوەیەکی بە‌هێزی لە سەر ‘ئیسلامگەرایی و کولۆنیالیزمی نێوخۆیی’ بڵاوکردەوە، کە تێیدا بۆ یەکەمجار لە رێچکە کۆلۆنیاڵییەکانی ئیسلامگەرایی کۆڵییەوە.(کۆرت ٢٠١٩ ). ئێمەش لەم وتارەی خۆماندا هاوڕاین لەگەڵ پێناسەی کۆلۆنیالیزەکردنی نێوخۆیی وەک “شێوەیەکی تایبەت لە کۆلۆنیاڵیزەکردن کە لە دەرەوەی ناوکۆی سیستەمیی [کلاسیکی] کۆلۆنیاڵ”(بلانێر،١٩٦٩: ٣٩٣).٨ لە رێگەی ئەم جۆرە تێگەیشتنە بۆ کۆلۆنیاڵیزەکردن دەتوانین “هەندێک لە ئارێشە و ئاڵۆزییەکان روونبکەینەوە”(…. ١٩٦٩: ٢٩٦) کە لە پەیوەندییە پلەبەندکراوەکانی نێوان جڤاکە سەردەست و ژێردەستەکاندا هەیە لە ناوکۆ ئێرانییەکەیدا.

ئەم هەموو کاردانەوەی دژایەتییە لەسەر بیرکار بۆچ؟

یەکێک لە هۆکارەکان ئەوەیە کومەڵگەی سەردەست یان حاکم لە ئێران خۆدەرخستنی غەیرەفارسەکان وەکوو هەڕەشەیەک لە سەر ناسنامەی فەرمی لێکدەداتەوە. ئەمەش تیشک دەخاتەسەر ئەوەی کە تێگەی جۆراوجۆر لەبارەی ناسنامەی نەتەوەییەکانەوە بوونی هەیە. لەلایەکی دیکەوە  مشتومڕ لەسەر کەیسی بیرکار دەرخەری ئەوەیە کورد  بوونی خۆی لە چوارچێوەی “یەکێتی”دا وەک شتێکی تەواو ئارەزوومەندانە نابینێت. لەڕووی مێژووییەوە کۆمەڵگەی سەردەست ئاماژەکانی کوردبوونی بە دواکەوتوویی، دەستتێوەردانی دەرەکی، سەربەخۆییخوازی یانیش هەموو ئەم خالانەی سەرەوە پێکەوە  لە قەلەم داوە ( بۆ زانیاری زیاتر بڕوانە ئەڵینگ ،٢٠١٣ ). خۆدەرخستنی کورد بە تەواوەتی لە داوای کورد بۆ خودموختاری یان سەربەخۆیی جیا نەکراوەتەوە.  پێکەوە بەستنەوەی خواستە سیاسیەکانی کورد و گەڕانەوەی کورد بە زمان و کولتووری خۆی پەیوەندییەکی نزیکی بە پێناسەی “حاکمیەت” بۆ “ناسنامەی ئێرانی”یەوە هەیە. هەر بۆیە، وتەگەلێکی وەکوو وتەکەی بیرکار، کە ئێستا کەسایەتییەکی ناسراوی کوردە، بە ئاسانی دەکرێ بانگەشەی فەرمیی یەکپارچەیی ناسنامەی ئێرانی بخاتە ژێر پرسیارەوە. ئەمەش وایە لەبەر ئەوەی ئەم جۆرە وتانە یان دەتوانێ بە مانای دژایەتی لەگەڵ ئاماژەکانی کولتووری سەپێنراوەکان بێ یانیش ئاماژەیەک بێ بۆ ئەوەی کورد بە ئارەزوومەندانە نەچووەتە ناو “یەکێتی”یەوە.

رەنگە کاردانەوەکان لەهەمبەر لێدوانەکەی بیرکار ئەوەمان بۆ روون بکاتەوە پێناسەی ئێرانیبوون چییە و بیرۆکەی نەتەوەی سەردەست و حاکمیەت لەسەر چی دامەزراوە و چۆن شرۆڤە دەکرێ.  لەڕووی مێژووییەوە، ناسیۆنالیزمی دەوڵەتیی لە ئێران لە چوارچێوەی کولتوور و زمانی فارسی دا دروستکراوە، کە هەموو غەیرەفارسەکان دەخاتەدەرەوە و نکۆڵی لە ناسنامەیان دەکات دەکات. دەوڵەتی مودێرن زمانی فارسی و ناسنامەیی ئێرانی وەک هاومانا نیشاندەدات. لە گوتاری ناسیۆنالیستیی دەوڵەتدا، ناسنامەی کومەڵگەی سەردەست لە گەڵ ناسنامەی هەموو دەوڵەتدا هاوسانکراوەتەوە. بەم پێیە دەکرێ لە رێگەی لێکۆڵینەوە لە هەستی پەیوەستبوون بە “ناسنامە و کولتووری یەکگرتووی ئێرانی”یەوە کە بە فەرمی راگەیێندراوە، لە پێوەندیی نێوان کومەڵگەی سەردەست (فارس) و کومەڵگەی ژێردەست (غەیرەفارسەکان) تێبگەین. نوخبەی فارسگەرا کۆمەڵیک ناوەندی تایبەتیان دروستکردووە و پێکەوەناوە  کە لە رێگەیانەوە هێنانەناوەوەی ئەویتری فارس رەوایەتی مێژوویی و یاسایی بەدەستدەهێنێ. با نموونەی نێعمەتوڵڵا فازڵی وەربگرین، کە یەکێک لە ئەکادیمسیەنەکانی لایەنگرانی کۆماری ئیسلامییە؛ فازڵی هیچ کێشەیەکی لەگەڵ هاوتاکردنەوەی “فارسی” لەگەڵ “نەتەوەیی”دا نییە، هەر بۆیەش دەتوانێ بڵێ ئەکادیمیای فارسی، کە لە ساڵی ١٩٣٤ دامەزراوە، “بەنیازە زمان و ئەدەبیاتی کەلەپووری فارسی بەکاربهێنێ بۆ پاککردنەوەی زمانی فارسی و بەهێزکردنی ناسنامەی نەتەوەیی بەسەر ناسنامە ئەتنیکی و مەحەلییەکان”{فازڵی ،٢٠٠٦ : ٥٣، جەختکردنەوەکە هی نووسەرانی وتارەکەن}.

 ئەم ناوەندانە ئیمتیازی مەعریفی  بۆ زمان و کولتووری فارسی مسۆگەر دەکەن و زمان و کولتوورەکانی دیکە بە قەومی و مەحەلی لە قەڵەم دەدەن {بڕوانە: وجدانی،٢٠١٥ : ١١٧- ١٤٥ }. نوخبەی فارس غەیرە فارسەکان وەکوو کەمینەی قەومی، گروپی قەومی یان خێڵ لەقەڵەم دەدەن { ئەحمەدی ،٢٠٠٨ }، هاوکاتیش دژی ئەوەن بە هەمان شێوە ئاماژە بە کۆمەڵگاکەی خۆیان بدرێ. خۆسەلماندنی ناسنامە کولتووری و زمانییە غەیرە فارسەکان لۆمە دەکرێن و بە قەومگەرایی و جوداخواز (تجزیە طلب) وەسفدەکرێن. ئەم ناوەندانە ناسنامەی قەومی {فارسی} و ئەوانیتر پێناسە دەکەن ، لەو رووەشەوە ناوەندە ئەکادیمییە کۆنەکانی فارس شتی زیاترمان بۆ ئاشکرا دەکەن. بۆ نموونە، ئیحسان یارشاتر، لێکۆڵەری بەناوبانگی فارس، دەڵێ  زمانی پارسی {تکایە مەڵێن فارسی} ئەمباری بیر، هەست و سۆز و بەهاکان و کۆگای هونەرە ئەدەبییەکانی ئێرانە. ئەوە تەنیا لە رێگەی خۆشویستن، فێربوون، وانە وتنەوە و دەوڵەمەندکردنی زیاتری ئەو زمانەیە  کە ناسنامەی ئیرانی دەتوانێ بەردەوامی بە خۆی بدات{ جەختکردنەوەکە هی نووسرانی وتارەکەیە:١٩٩٣ ،١٤٢ }. لە ئەدەبیاتی ئەم دواییەدا، روشنبیرانی فارس بانگەشەی ئەوە دەکەن کە “شتێک بە ناوی قەومی فارس بوونی نییە”. نووسەرانی فارسی لایەنگری خێزانی شاهانە وەک ئیلاهە بوقرات هوشداری دەدەن کە هەر چەشنە ئاماژەیەک بە فارسە دەسەڵاتدارەکان ـ وەک قەومێکی دیکەی ناو ئێران ـ پیلانگێڕییەکە لەدژی یەکپارچەیی وڵات. فارسی زمانە و هیچ قەومێکی فارسی بوونی نییە.١٠ بەهەمان شێوە، ئەکبەر گەنجی، رۆژنامەوانی فارس و فەرماندەی پێشووی شۆرشی ئیسلامی ئێران، بانگەشەی ئەوە دەکات کە نازانێ “فارس بوون یانی چی”.١١

لە دەیەکانی کۆتایی سەدەی نوزدەهەمدا، گوتاری کۆمەڵگای سەردەست ئێرانی وەکوونیشتمانی دایک و (هەر لەو پەیوەندییەشدا) زمانی فارسی وەکوو زمانی دایکیی خستووەتەڕوو.{ تەوەکوڵی تەرەقی ،٢٠١١ : ١١٢ } ئەکادیمیسیەنە فارسەکان لە بەرهەمەکانی ئەم دواییەی خۆیاندا بەرگرییان لە هەمان مانای بنەڕەتخواز بۆ کولتوور و زمانی فارسی کردووە، بەڵام بە ئاڵۆزییەکی زیاترەوە. ئەوان بۆ جیاکردنەوەی زمانی فارسی لە هەر قەومیەتێک،  پەنایان بۆ کۆمەڵێک ستراتیژیی جۆراوجۆری روونکردنەوەی ئەو بیرۆکەیە بردووە. یەکێک لە ستراتیژییانە لەخۆگرتن و بەکارهێنانی دەستەواژەی “جیهانی فارسی زمانە”.١٢ ئەم وتەزا داتاشراوە رۆژهەڵاتناسانەیە هەر لە سەرەتایی پەیدابوونیەوە لە لایەن زۆرێک لە ئەکادیمیسیەنەکانەوە بەکارهێنراوە، بێ ئەوەی رووبەڕووی رەخنە ببنەوە. بە وتەی ئێمە “جیهانی فارسی زمان” جیهانێکی “جیۆکولتووری”یە (کیا،٢٠١٤ : ٩٠)، زمانی فارسەکان تاکە توخمی پێکهێنەریەتی و خەلکەکەشی بە هۆی بەکارهێنانی زمانی فارسییەوە فارسن. مانا کیا هەوڵدەدات پەسنی ناقەومیبوون بە زمانی فارسی بدات و دەنووسێ کە ئەو “تێرمی فارسەکان بۆ ئاماژەدان بەو گروپە لە خەڵک بەکاردەهێنێ کە زمانێکی دیاریکراویان بۆ فێربوون هەیە”(کیا،٢٠١٤: ٩٠ ،جەختی زیاتر). کیا بانگەشەی ئەوەش دەکات کە تەنانەت لە قۆناغی پێش مۆدێرندا، زمانی فارسی بواری بۆ ئەوان رەخساند کە وێنای کۆمەڵگەی خۆیان و رەگ و ریشەکانی بکەن. کیا  پێمان دەڵێ کە “فارسەکان (واتە ئەوانەی زمانەکەیان دەزانی} لە ئێران، تووران و هێندوستان تێگەیشتنێکی دیاریکراوی هاوبەشیان لە مانای جوگرافیا هەبووە” و باسی ئەوەش دەکات کە “چۆن ئەم مانایانە بکەنە بناغەکانی داکوتانی رەگ و ریشە و کۆمەڵگایان پێکهێناوە{ کیا، ٢٠١٤: ٩٠، جەختکردنەوەکە هی نووسەرانی ئەم وتارەیە}.

بۆ پاراستن و بەڵگەهێنانەوە بۆ سەپاندنی زمان و کولتووری خۆیان، نوخبەی فارس پێویستی بەوەیە بوونی قەومییەتی فارس رەتبکاتەوە. لە رووی میژووییەوە ناسیۆنالیستە فارسەکان زمانیان وەکوو بەردی بناغەی یەکڕیزی نەتەوەیی سەیر کردووە. دامەزرێنەرانی ناسیۆنالیزمی فارس، لەوانەش ئاقا موحەممەد خان کرمانی {١٨٥٤- ١٨٩٦- ١٨٩٧ }، لە سەر ئەو بروایە بوون کە ئەوەی مێژووییە زمانناسانەیە، یانیش بە واتایەکی دیکە “زمان مێژووە”{تەوەکوڵی –تارەقی ،٢٠١١: ٩٦}. لەم روانگەیەوە، ئەگەر دەستەواژەی گیلنەر بەکاربهێنین، مەحاڵە بەبێ یەکێتییەکی زمانیی بەهێز “هاوسنوورییەکی نەتەوەیی و سیاسی” دروستبکرێ. ئەگەر بە زمانی کرمانی بدوێین ئەوە “هێزی هەر نەتەوە و خەڵکێک گرێدراوە بە هێزی زمانەکەیانەوە”{وەرگیراوە لە تەوەکوڵی ،٢٠١١ : ٩٤ }. وکوو وتمان، لە کۆتایی سەدەی نۆزدهەمدا “شێوەگیربوونی ناسنامەی نەتەوەیی مۆدێرنی ئێران پێوەندیەکی توند و تۆڵی بە زمانی فارسیەوە هەبووە” {تەوەکوڵی،٢٠١١ : ٩٦}. ئەم جۆرە روانینە لەبارەی حاشاهەڵنەگربوونی یەکێتیی زمانی لە پێناو یەکێتیی نەتەوەیی، زۆریەک لە کەسایەتیە ناسراوەکانی هاندا بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی گشتی پاڵپشتی لە سڕینەوەی هەموو زمانێکی غەیرە فارسی بکەن. بۆ نموونە، ئەحمەد کەسراوی (١٨٩٠ـ ١٩٤٦) بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە فرەیی زمانی بشێوی دروستدەکات و بۆیەش “هەرچی فرەیی کەمتر بێ، یەکێتییەکی باشتر دێتە ئاراوە”{ ١٩٩٤: ١ }.

هەم دەوڵەت و هەم روشنبیرانی فارس زمانی فارسیان وەک زمانێکی هەمەگیر خستووەتەڕوو. وەک پێشتریش باسکرا، گونزالێز کاسانۆڤا کولۆنیالیزمی نێوخۆیی بەوە پێناسە کردووە “دەسەڵاتی گروپێکی قەومی… بەسەر گروپە قەومییەکانی دیکە کە لە سنوورە بەردەوامەکانی دەوڵەتێکدا دەژین”{١٩٦٥ : ١٣٠ – ١٣٢ }.  ئەمە دەتوانێ وڵامێک بێ زیادبوونی توێژینەوە پۆست کولۆنیاڵەکان کە نەخبەی فارس بە رژدی هەوڵ دەدەن فارسبوون لە ئاماژەیەکی زمانناسانەدا کورتبکەنەوە  و پێمان بڵێن کە فارسی هیچ نییە جگە لە “زمانێکی نەتەوەیی”. گوتاری ناسیونالیستیی فارس ئێران وەکوو وڵاتێکی دێرین، یەکگرتووی خاوەن یەک مێژوو، یەک کولتوور و یەک زمانی ئەدەبی هەیە پیشاندەدات{ کیا، ١٩٩٨ :  ٩ -١٠ }. بە وتەی مێهرداد کیا، لێکۆڵەری ئێرانی، ئەم جۆرە لە دەرخستنی یەکگرتوویی “نەتەوە”  تەنها بەوە دەبێ بە شتێکی مومکین کە نکۆڵی لە بوونی ناسنامە غەیرەفارسییەکان بکرێ {٩ – ١٠ }.  زمانەکانی دیکە، ئەگەر دانیشیان پێدا هێنرابێ، وەکوو زمانزار و لەهجە جۆرواجۆرەکانی ئەو “زمانی دایک”ە نمایشکراون. بەم شێوەیەش، ئەکادیمیسیەنە فارسەکانی وەک چەنگیز پەهلەوان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە “زمانی فارسی زمانی زانست و ئەدەبیاتە …  ئەم زمانەش دەبێ زمانی سروشتی و نەتەوەیی هەموو ئێرانییەکان بێ … و هەموو زمانەکانی دیکە زمانی سەرەتایین. ١٤.  لەم رووەوە مە سعود لوقمان ،یەکێکی دیکە لە روشنبیرانی فارس دەڵێ” نا بۆ خوێندن بە زمانی دایکیی لە ئێران” ١٥.

ژمارەیەکی زۆر لە زمانناسانی هاوچەرخ جیاوازیکردنێکی لەو چەشنە لە نێوان لەهجەکان و زمانەکاندا بە کردەیەکی کۆمەڵایەتی ـ سیاسی دەزانن نەک بە هەوڵێک زانستی {بارفیڵد ببینە،١٩٩٨ ، بیڵگ ،١٩٩٥، چەیمبرس و ٢٠٠٤ }. ئەوان لە سەر ئەو بروایەن کە ئەوەی هەیە زمانە جۆراوجۆرەکانە و زمانی فەرمی تەنها “دیالێکتێکە کە سوپا و هێزی دەریایی لە پشتە” ( براون و ….،٢٠٠٩ . چەمبەرس و ….،٢٠٠٤ سکاتەنبڵ و …..، ٢٠٠٠}. بەم حاڵەشەوە، لە کاتێکدا کۆمەڵگای سەردەست  فارسی وەکوو ئەمباری فکر، هەست و سۆز و بەها ئێرانییەکان دەناسێنێت، کومەڵگە ژێردەستەکان لە هەمبەر ئەم سەپاندنەدا خۆڕاگری دەکەن{بڕوانە: یارشاتر، ١٩٩٣ : ١٤٣. بڕوانە ئەسغەرزادە،٢٠٠٧ : ٨٥ – ١١٧ }. وەکوو پێشتریش باسکرا، کۆمەڵگەی سەردەست خۆڕاگریی غەیرەفارسەکان لە هەمبەر سەپاندنی زمان و کولتووری خۆیان بە سەر ئەوانی تردا، بە جوداخوازی لێک دەداتەوە{ژمارەیەک وتار لەسەر قینی ئەتنیکی لە ئەنجوومەنی فارسی}.١٦ هەربۆیە، ئەم وتارە پێیوایە پشتیوانیی روشنبیرانی فارس لە سیاسەتی ناسیۆنالیستی و یەکدەستسازیی دەوڵەت بەڵگەیە بۆ ئەوەی ئەوانیش بەشدارن لە پرۆسەی کۆلۆنیالیزەکردنی نێوخۆییدا. پشتبەستنی ئەوان بە تیۆریی ئەنتیکۆلۆنیا و پۆستکۆلۆنیاڵ بووەتە هۆی ئەوەی لە رۆژهەڵاتیش لەبەر کۆلۆنیاڵیزەکردنی نێوخۆیی بگیرێتەوە.

سڕینەوەی مێژووی غەیرە فارسەکان 

مێژوونووسانی ئێرانی/فارس بە تێکڕا بڕیاریان داوە هەڵوێستێکی دژەکۆلۆنیاڵی بەرامبەر مێژووی مۆدێرنی ئێران پەیڕەو بکەن{ئامەنات و بێرناردسون ،٢٠٠٧ ، بەخشندە ٢٠١٥ ، دەباشی، ٢٠١٦ ،ماراشی ،٢٠٠٨ ، ئەسکات –ئاقایی ،ماراشی ، ٢٠١٤ ، توکولی تارەقی ،٦ قومەکان ، ٢٠١١ }. بەڵام لەبری ئەوەی گوتاری هەژموونگرایانە هەڵوەشێننەوە، ئارگۆمێنتەکانیان زیاتر لەوە دەچێ هەوڵی کۆپیکردنی “فۆرمێکی ناوچەگەرایانەی رۆژهەڵاتییانە” بدات، کە ماف و پێگەیەکی تایبەت بە کولتووری سەردەستی فارسی دەدات بەسەر ئەوانی تردا. نموونەیەکی باشی ئەمە حەمید دەباشییە، کە لێکۆڵینەوە بە قسەی خۆی رەخنەییەکەی لەبارەی ئیمپریالیزمی رۆژئاوایی دواجار بەرەو داهێنانی یەکەیەکی گەردوونی و سەروومێژوویی بەناوی ئێرانی دەبات. دەباشی بەم جۆرە ئامانجی کتێبەکەی خۆی “ئێرانی بێ سنوور بە رووی رەخنەگرتن لە پۆست کولۆنیالیزمی نەتەوەیی” کورتدەکاتەوە:

“…[ئەم کتێبە] جووتەوانەی هەڵە لەکاردەخات و ئەوەی دەیخاتەڕوو بریتییە لە … “دونیاییبوونێکی جیهانشاری” مۆرکی بنەڕەتیی رێچکەی کولتووری ئێرانییە، ئەوەش هەر لە پێشینە ئیمرالییەکەیەوە بیگرە هەتا دەگاتە ئەو تایبەتمەندییەی لە قۆناغی پۆست کۆلۆنیاڵدا وەریگرتووە و هەتا دەگاتە سەر لەوێ دۆزینەوەی بناوانی خۆی لەو دیو سنوورە وەهمییەکانی ئێستای، ئەو سنوورانەی بە هۆی باڵادەستی هێزە کۆلۆنیاڵەکانەوە دروستبووە…”{٢٠١٦ : ٥}. ؟

هەرچەند ئەم روانگەیەی سەرەوە هەمەگیر دیارە، بەڵام نموونەیەکی زەقی خوێندنەوەی بنەڕەتخوازانەی ناسیۆنالیستییە بۆ مێژوو. ئەمە ئەو شتەیە کە پارتا چاترجی (١٩٩٣)، تیۆریسیەنی ناسیۆنالیزم، بە “بەکلاسیکیکردنی نەتەوە” وەسفیدەکات، کە رێگەیەکە بۆ دۆزینەوەی بناوانێکی ناوازەی شکۆمەند و بەردەوامبوونێکی مێژوویی نەتەوەیەکی مۆدێرن. لەو بڕگەیەی سەرەوەدا، پێداگریی دەباشی (٢٠١٦) لەسەر تاکانەبوونی “کولتووری ئێرانی” لەناو “رێچکەیەکی” نەگۆڕدا، کە نە کات و نە سیستەمە سیاسییە جۆراجۆرەکان و نە زنجیرەی خێزانە خێزانەی شاهانەکان کاری تێناکات و لەهەمانکاتدا بە شێوەیەکی نەپساوە و ناوازە جیهانشارییە، خوێندنەوەیەکی ناسیۆنالیستی بنەڕەتخوازنەیە و پەسنێکی لێکدژی “کولتوور”ی لێدەکەوێتەوە. تەقریبەن لە هەموو مێژوونووسییەکی ناسیۆنالیستی خواستی هاوشێوە بۆ هەردەمیبوون، یەکدەستی و بەردەوامیی “نەتەوە” لە مێژوودا هەیە. ئەم چەشنە مێژوونووسیانە بە شێوەیەکی گشتی بەدەست ئەو شتەوە دەناڵێنن کە دەیڤید مەککرۆن، ئەکادیمسیەنی بەناودەنگی بواری ناسیۆنالیزم، بە “تێگەیشتنی هەڵە لە مێژوو” ناوی دەبات و بە “پێشمەرجی مێژووی ناسیۆنالیستی” دەزانێ{٤٤}.  لێرە روانگەیەکدا گشتاندنێکی بەربڵاوی بەناو “رێچکە”ی “کولتوور” بە درێژایی هەزارەکان بە زەقی بەرچاودەکەوێ، لەکاتێکدا دەباشی (٢٠١٦) خۆی دان بەوەدا دەنێ کە لە ئێرانی مۆدێرندا “هێزی میتافیزیکی ناسیۆنالیزمی ئەتنیکی فارس بە درێژایی سەدەی نۆزدە بەدواوە زۆر بەهێز و بەدەسەڵات بووە”.{٢٢٤}.

لە سەدەی نوزدەیەمدا، نوخبەی فارس وتەزای کولتووری ئێران”یان داهێنا، کە بە دەربڕینێکی “تاک” گوزارشت لەو کولتوورە دەکات، بۆ ئەوەی “کولتووری فارسی” وەک “کولتوورێکی هاوبەش”ی ئێران بخەنەڕوو و ئێستاش “جیهانی فارسی زمان” بەکاردەهێنن.  رۆشنبیرانی فارس جیا لەوەی ئەو کولتوورە بە هەمەگیر دەزانن، هەتا دێت زیاتر بەرگری لە “خەسڵەتی سەرووسنووری و تەمەندرێژی”ی ئەو کولتوورە دەکەن و بە دڵێکی خۆشەوە باس لەوە دەکەن کە “جیهانی فارسی زمان” هەموو ئەو ناوچانە دەگرێتەوە کە رەنگە زمانی فارسیان لە پاڵ زمانەکانی دیکەدا تێدا خوێندراوە. ئەو ناوچانەی خوێندەوارانی فارس بە “فارسی زمان” وێنایان دەکەن، دەکرێ زۆر بە ئاسانی بە “عەرەب زمان” یان “عوسمانی زمان”یش ناوزەد بکرێن، چونکە ئەو زمانانەش وەک زمانی فارسی لەو ناوچانەدا باو بوون. کەواتە بۆچی ئەو ناوچە فرەزمان و فرەئەتنیکیانە دواتر بە  فارسی زمان ناودێر دەکرێن؟

ئەم ناونانە بۆ جیهانێکی زمانی خەیاڵکرد رەنگدانەوەی نوستالژیایەکی بنەڕەتخوازانەی رۆشنبیرە ناسیۆنالیستەکانە، کە بە دەربڕینی بروجردی “تێگەی خۆیان بۆ شوناسیان لەسەر ماتریسی زمان، مێژوونووسییەکی دەستبژێرکراو و ناسیۆنالیزمێکی فارس ناوەند دامەزراندووە”{بروجردی ،١٩٩٨ : ٤٣}. ئەم هەستە نوستالژییانە بە باشترین شێوە لەم خالانەی خوارەوەدا تێبینی دەکرێن: “بیرۆکەی ئێران لەودیو سنوورەکانی ئێستای کە من لێرەدا دەیخەمەڕوو باوانی ئیمراتوریی نەتەوەیەک لەخۆدەگرێ و نەخشەکەی لەناو پانتاییەکی گشتیی سەروونەتەوەییدا دادەڕێژێ، کە لەناو تێگەیەکی فراوانکراوی نەتەوە لەودیو باڵادەستیی کۆلۆنیاڵیدا هەموو ئەو گەلانە لەخۆدەگرێ{دەباشی ، ٢٠١٦ :١٤٦ ، جەختی زیاتر کراوەتەوە}.؟

شەهاب ئەحمەد، مێژوونووسی ئیسلام، بە دروستی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە کەڵک وەرگرتن لە وتەزای وەکوو” تورکی ـ فارسی یان جیهانی فارسی زمان” لە جیهانێکی وەها فرەلایەن و فرەکولتووردا “هەندێک یەکەی زمانی و ئەتنیکی لە رووی ماف و ئیمتیازاتەوە بخاتە پێشەوە”(ئەحمەد ، ٢٠١٦: ٨٤ ).  ئەو هوشداری دەدات کە وتەزای” فارسی زمان” وەک مۆرکێکی بنەڕەتی و یان پەسنێکی بەرایی بەتایبەت توخمی “فارس” زەق دەکاتەوە و ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئەم توخمە “مۆرکی پێکهێنەر و دیاریکەری پارادایمی هاوبەشی ئیسلامییە”(٢٠١٦ : ٨٤). بەو حاڵەشەوە، سەرەڕای پێداچوونەوەی رەخنەیی بە هەندێک لە سیماکانی مێژوونووسیی کۆنتری ناسیۆنالیستی فارسی، نەوەی نوێی ئەکادیمیسیەنەکانیش کەوتوونەتە داوی بیرکردنەوە بە پێی چەمکی “جیهانی فارسی زمان”، کە داوێکی هەمەلایەنە لە گوتاردا .١٧ لە راستیدا، کەڵک وەرگرتن لە م چەمکە دەبێتە هۆی خوێندنەوەیەکی دەستبژێرکراوی مێژوو،  کە تێیدا  فارسەکان ئەو ئیمتیازەیان پێدەدرێ تاکە هێزی کارای ئەو “جیهان”ە بن و ئەوانیتر لە فەزا مێژوویی ـ کولتووری و زمانییەکە دەسڕدرێنەوە.

جەختکردنەوەی نوخبەی دەسەڵاتدار لەسەر “رەسەن” و “دۆزینەوەی دووبارە”ی “رابردووی نەتەوە” لە بنەڕەتدا پەنابردنە بەر “رابردوویەکی سەقامگیر”ە، کە خەمی سەرەکیی ناسیۆنالیزمی مۆدێرنە. ئەم جۆرە دڵەڕاوکێیانە بۆ رابردوو چۆنێتیی پێکهاتەی ناسنامەکان دەردەخات و دەبێتە هاندەرێکیش  بۆ لایەنگرانی ناسیۆنالیزم تاوەکوچارەسەرێک بۆ وێکچوون و جیاوازییەکانیان بدۆزنەوە. بە مانایەکی دیکە، ئەوە لە دەرکەوتنی کەلێنەکان دایە، واتە لە بەناویەکداچوون و شوێنگۆڕکێی پانتاییەکانی جیاوازییەکاندا، کە ئەزموونە نێوسوژەییەکان و ئەزموونە کۆییەکانی نەتەوە، بەرژەوەندییەکانی کۆمەڵگا و بەها کولتوورییەکان دەبنە جێگەی باس و خواست{بابا، ١٩٩٤ : ٢ }. بەڵام، لە لێکۆڵینەوە ئەکادیمییەکانی فارسدا، دەنگە غەیرەفارسەکان بە بەردەوامی پشتگوێدەخرێن، چونکە ئەگەر وانەکەن ئەوە خستنەڕووی ناسنامەیەکی یەکدەست و تاکانەی ئێرانی دەبێ بە شتێکی مەحاڵ. ئەگەر دەستەواژە پڕئاماژەکەی باتلەر سپیڤاک (2007) وەربگرین، ئەوە دەتوانین بڵێین بێبەشکردنی دەنگە غەیرەفارسییەکان کاریگەری لەسەر شێوازی ئەو ئاوازە دابنێ کە نەتەوەیەک تێیدا دەبێ بە سرود. با نموونەی ئیسماعیل ئاغای شکاک (سمکۆ) وەربگرین، کە لە ١٩٢٢دا نووسی ئەو ئێرانی نییە و کوردە. سمکۆ لە رۆژنامەکەی خۆیدا، کە ئەویش ناوی کورد بوو، رایگەیاند:

من کوردم و ژیانی خۆمم تەرخان کردووە بۆ نەتەوەکەم. بەڵام ، بە گوێرەی ئەوەی بەر گوێم دەکەوێ، ئێرانییەکان بە چەتە ناوم دەبەن و بە پڕوپاگەندەی ئەوەی کە من لە چەتەییدا دەستم هەبووە ناوم دەزڕێنن. من چەتە نیم؛ من بەرگری لە مافی نەتەوەکەم دەکەم. ئێرانییەکان هیچ نین جگە لە دز و چەوسێنەر و وڵاتی کوردستانیان تاڵان کردووە و کەرامەتی کورد دەشکێنن{کورد ، ١٩٢٢ : ژمارە ٢}. 

ئەم وتانەی سمکۆ هی چەند ساڵ پێش ئەوەن رەزا پەهلەوی لە ١٩٢٥ بێتەسەر کورسی دەسەڵات. لای خوێندکارانی ئێرانناسی، نموونەی سمکۆ بووەتە تەواو دژی ئەو بیرکردنەوە باوەیە کە دەڵێ خۆجیاوازکردنەوەی کورد تەنها وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر حکومەتی پەهلەوی بووە. بەو حاڵەشەوە باسکردن کردن لە جووتەوانەی غەیرەفارسەکان لەبەرامبەر ئێرانییەکان و بە پێچەوانەشەوە حاڵەتێکی دەگمەن نەبووە، بە تایبەتی لە نێوان کوردەکاندا. {بروانە سولێمانی ، ٢٠١٧ }. وەکو وترا، ناسنامەی بە رواڵەت یەکدەست وێنەیەکی خەیاڵی لە مێژوویەکی نەپساوەی ئێران دروستدەکات  کە لە سەردەمە کۆنەکانەوە هەتا ئێستا درێژدەبێتەوە، ئەو وێنەیەش لە پێناو هێشتنەوەی سلسلە مەراتبی ئەتنیکی ئێستایە {بۆ زانیاری زیاتر چاو لە زیا ئابراهمیان بکەن، ٢٠١٦ }. کەوابێ، تیوری پۆست کولۆنیالیزم بووەتە ئامرازێکی فیکری و بە دەستی نوخبەی فارسیی تەوەکولی ـ تەرەقیەوەیە، کە ئامانج لە بەکارهێنانی بەرگرییە لە بەفارسیکردن و ئەو بانگەشەیەی کە  “ مێژوو و کولتووری دامەزراو گوزارشتن لە روحێکی نەتەوەیی و هەموو ئێرانییەکان وەک میرات پێیان بڕاوە.”{ ٢٠١١ : ١١٢ ، جەختکردنەوەکە هی نووسەرانی وتارەکەیە }.

لە چەلەکانی سەدەی رابردوو، واتە تەنیا دوو دەیە دوای ئەو گوتانەی سەرەوەی سمکۆ، کورد و تورک  دوو کۆماری خودموختاری تەمەن کورتیان راگەیاند{براوانە ئەسغەرزادە، ٢٠٠٧ ؛ وەلی ،٢٠١٤ }. ١٨ هەر لەو قۆناغەدا “بزووتنەوەی عەرەبی خوزستانیش ئامرازە ستانداردەکانی گوتاری ئیتنۆناسیۆنالیستی بەکارهێنا، ئەوان بێوچان جەختیان لەسەر ئەوە دەکردەوە  کە قەومییت ، زمان ، داب و نەریت و میژووەکەیان هی نەتەوەیەکی دەستنیشانکراوە و لە ئێرانێکدا شوێنیان نابێتەوە کە فارس تێیدا قەومییەتی سەردەست بێ”{مان، ٢٠١٤ : ١١٤،١١٥ }. سەرەڕای ئەوەش، لێکۆڵەرانی فارس، کە بە دەستەواژەی بڵاونەر ئەزموونی کۆمەڵگا بندەستەکان “ئیدارە دەکەن و دەینوێننەوە و دەیقۆزنەوە”، باسی یادەوەریی مێژوویەکی پێکەوەیی جیاوازی هەموو ئێرانییەکانمان بۆ دەکەن. لێکۆڵەرێکی فارسی وەک تەوەکوڵی ـ تەرەقی بە شێوەیەکی وەک هەمیشە چاوپۆشی لە جیایی ئەزموونی مێژوویی خەڵک لە پانتایی فەلاتی ئێران دەکات و بانگەشە بۆ ئەوە دەکات کە “دژبەرانی نەزمی دەستووری {لە ١٩٠٥ ـ ١٩٠٦ } … مێژوو و کولتووریان وەکوو دەربڕینی رووح ، رووحی نەتەوەیەک کە میراتی هەموو ئێرانییەکانە ، بنیاد ناوە { ٢٠١١: ١١٢ ، جەختکردنەوەکە هی نووسەرانی وتارەکەیە}. لە کاتێکدا لە کۆتایی بیستەکانی سەدەی رابردوودا، نموونەی زۆر هەیە کە دەیسەلمێنن کۆمەڵگە جیاوازەکان  لە ئێراندا لەگەڵ چ پرۆسەێکدا بەرەوڕوو بوونەتەوە، کە زۆر جار کوشتن و برینی بەربڵاوی لێکەوتوەتەوە. ئەوانەی لەو ئۆپەراسیۆنە بەرپرسیارن تەقریبەن بە هەمان شێوە هەلسوکەوتیان لەگەڵ کۆچەرییەکاندا دەکرد کە زۆربەی سپی پێستانی ئەمریکا لە سەدەی نۆزدەیەمدا لە گەڵ خۆجێیانی ئامریکا مامەڵەیان دەکرد{ کاتوزیان ، ٢٠٠٦ : ٣٢٦ ، جەختکردنەوەکە هی نووسەرانی وتارەکەیە}.

تێگەیشتن لەوەی چۆن زۆر لە لێکۆڵەرانی ئەکادیمی فارس بە بەکارهێنانی تیوریی پۆست کولۆنیاڵ تووشی لێکدژیی چەمکیانە و مێژوویی بوونەتەوە. بۆ بەرەوپێشبردنی فارسیزم کە لە بانگەشەی یەکێتیی زمانی و کولتووریدا پەردەپۆشکراوە، یەکەم هەنگاویان بریتی بوو لەوەی جووتەوانەی رۆژئاوا لەبەرامبەر ئەوانی دیکەدا بۆ کۆلۆنیالیزەکردنی نێوخۆیی بقۆزێتەوە. لێرەدا رۆژئاوا دەمودەست هاوتا کراوەتەوە لەگەڵ ئیمپریالیزمی رۆژئاوایی، هەرچەند سەرەڕای لەڕاستیدا  لای تیوریسیەنەکانی پۆست کۆلۆنیاڵ رۆژئاوا و کۆلۆنیاڵیزمی رۆژئاوایی ناکرێنەوە بە یەک.  بۆ نموونە، فرانتس فانون {١٩٦٧} و هۆمی بابا {١٩٩٤}نە لەڕووی بونیادە مێژووییەکەی و نە لەڕووی شێوازی ئەزموونکردنییەوە لەلایەن خەڵکانی کۆلۆنیالیزەکراوەوە، ئیمپریالیزم بە یەک پێکهاتەی تاکانە نازانن{بابا،١٩٩٤ ، فانون، ١٩٦٧ }. بەو حاڵەشەوە، لە پێناو پشتڕاستکردنەوەی بانگەشەی شوناسی یەکدەست، رۆشنبیرانی فارس شوناسی خۆیان لەسەر بنەمای دژایەتیی ئەوروپییەکان دادەمەزرێنن { چاو لە ماتین بکەن ،٢٠١٨ }، هەرچەند هێشتاش ئیلهام لە ئەوروپییەکان وەردەگرن{بروانە بروجوردی، ١٩٩٨ }. دەبێ ئەوەش ئاماژە بۆ ئەوەش بکەین کە لە سەرەتای دەیەی بیستی سەدەی رابردوو، بانگەوازێک بۆ “دابڕانی ئێپستمۆلۆژیک لە رۆژهەڵاتناسی  وبنیاتنانی “روانگەیەکی رۆژهەڵاتی”، کە بە “رۆژئاواناسی” ناودێر دەکرێ، سیمایەکی گرنگی ناسیۆنالیزمی فارس بووە”{بروانە ماتین ئەسغەری، ٢٠١٤ : ٥٩ }. رۆشنبیرانی ناسیۆنالیستی فارس هاوکات لەگەڵ بنیاتنانی شوناسی خۆیان لەسەر بناغەی کۆمەڵیک شێوەی خۆـجیاوازکردنەوە، بانگەشەی ئەوەشیان دەکرد کە بنەمایەکی هاوبەشی مێژووی و کولتووری لە نێوان ئێرانییەکان و ئەوروپییە سپی پێستەکاندا هەیە.

بە پێی ریوایەتی گەورەی مێژوونووسی ئێران بێت،  ئەوروپییەکان کە لە رێگەی ئێرانییەکانەوە زمان و نەژادی خۆیان ناسیبوو، کارتێکەری لێکۆڵەرانی فارسیان رەتکردەوەتەوە. بەو پێیەش بەشداریی ئێرانییەکان لە پێشکەوتنی ئەورووپییەکان بە شێوەیەکی ریاکارانە پشتگوێخرا. تەوەکولی ـ تەرەقی لە کتێبەکەی خۆی لە ژێر ناونیشانی سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی ئێران دا، هەوڵدەدات بەدوای “سڕینەوەی دامەزراوەیی ماندووبوونی فارسی زمانان”دا بچێ کە “بەشدارییان هەبووە لە دروستکردنی رۆژهەڵاتناسیدا”، ئەو هەروەها هەوڵدەدات “ئەو مەیلە رەخنەییە باوە راستبکاتەوە کە فۆکەسی تەنها لەسەر بەرهەمەکانی لێکۆڵەرە ئەکادیمییەکانی رۆژئاوایە، بێ ئەوەی توێژینەوە لە بەشداری لێکۆڵەرە خۆماڵییەکان لە دامەزراندنی لێکۆڵینەوەکانی پەیوەندیدار بە رۆژهەڵات بکەن.”{٢٠١١ : ئیکس، ئای } نوخبەی فارس  لە جیاتی بەرەنگاری هەژموونی ئەورووپا لەسەر کولتوورە غەیرەرۆژئاواییەکان ببێتەوە، بە ناڕاستەوخۆ پشتگیری لە بیرکردنەوەی بەناوەندبوونی ئەوروپا دەکات و هەموو هەوڵیان تەنیا بۆ ئەوەیە “پشکی لەبیرکراو”ی خۆیان لە بەرهەمە رۆژهەڵاتییەکانی بواری مەعریفە بەدەست بهێننەوە. هاوکات ئەوان  لە هەڵسوکەوتی ناداپەروەرانەی ئەندامانی  ئورووپایی خانەوادەی ئاریایی ناڕازی بوون. بەو شێوەیەش، لە بەرهەمەکانی نووسەرانی ناسیۆنالیستی فارسدا، مێژوویی ئێران بوو بە نموونەیەک لە گرێی فرۆیدی، کە لە ئەوین و قین پێکهاتووە. ئەم فاکتەرانە بوونە هۆی ئەوەی نووسەرە ناسیۆنالیستەکان روو لە “رۆژهەڵاتناسی ئاوەژوو” بکەن{ بروجردی ، ١٩٩٦- ١٩٩٨ }.١٩ پێویستە ئاماژەی پێبکرێ کە ژمارەیەک لە رەخنەگرانی فارس و ئازەری  وەکوو موستەفا وەزیری {١٩٩٣ } ، مێهرزاد بروجردی {١٩٩٦ – ١٩٩٨ }، عەلی رەزا ئەسغەرزادە {٢٠٠٧} ، ئەفشین مەتین – ئەسغەری {٢٠١٨ }، رەزا زیا ئابراهمیان {٢٠١١ ، ٢٠١٦ }، پرسیاریان خستووەتەسەر مێژوونووسییەکی فارس ـ ناوەند و ئەفسانەی تاکانەبوونی کولتووری و بەردەوامیی مێژوویی “نەتەوە”. بەو حاڵەشەوە ، هەندێک لە رەخنەکانیان لە گەڵ بەرگرییەکی توند بەرەوڕوو بوویەوە.

بە هۆی قەبووڵکردنی رەخنەکانی پۆست کولۆنیالیزم لە رۆژئاوا و هاوسۆزی لە گەڵ کۆمەڵگای ناـ رۆژئاواییەکان، ئەو جۆرە لە لێکۆڵەرانی ئێرانی  بایەخێکی ئەوتۆیان بە گریمانە هەرە سەرەتاییەکانی تیۆریی پۆست کۆلۆنیاڵ نەدا: واتە خەبات لەدژی هەموو دەرکەوتنەکانی کولۆنیالێزم و پاڵپشتیکردنی بێ جیاوازی لە خەباتە رزگاریخوازییەکانی خەڵکانی چەوساوە. لە بنەڕەتدا، هەر لە سەرەتاوە مامەڵەکردنێکی رەخنەگرانە لەگەڵ کولۆنی و نەتەوە  مۆرکی لێکۆڵینەوە پۆست کۆلۆنیاڵ و لێکۆڵینەوەکانی دواتر بووە. { دوب، ٢٠١٠ : ١٠٢ }. بەڵام بە پێچەوانەوە، پشتیوانیی نوخبەی فارس لە گوتاری کولۆنیالیزەکردنی نێوخۆیی، بووەتە ئامرازێک بەدەست ئێپیستمۆلۆژیی حاکمییەت و لە رێگەیەوە ئەویتری رۆژهەڵاتیی خۆی بەرهەمهێنا. ٢١  مێژوونوویی فارسی هاوشێوەی هاوتا رۆژئاواییەکەی خۆی، سەرقاڵی مێژووگەراییە کە سەرقاڵیی شێوەپێدانەوەی مۆدێلە گشتییەکانە بە درێژایی کات و شوێن و هەر ئەوەش وادەکات رۆشنبیرانی فارسی وەک دەباشی بتوانن وێنای “بیرۆکەی نەتەوە بکەن، کە چالاکانە بنەچە سەروونەتەوەیی و کۆسمۆپۆلیتییەکانی خۆی لە بیرە و پشتی بەهێزتر دەکات”{٢٠١٦ : ٢٣٣ }.

مێژووگەرایی، وەک ئەوەی  لیۆپولدن رانک وێنای دەکات ، ئامانجی ئەوەیە یاسا پێشینە و گریمانەییەکانی چارەنووسی مێژوویی بدۆزێتەوە و هۆکاری سەرهەڵدان و لەناوچوونی کۆمەڵگاکان روونبکاتەوە. {بروانە ، لێگرس ، ٢٠٠٥ }.  رۆشنبیرانی ئێران لەکاتی داڕشتنی وێنەیەکی یەکدەست بۆ مێژووی ئێران رابردوویەکیان لەسەر کۆمەڵێک بیرۆکە گوماناوی و کەسایەتی و بنەچەی جێی مشتومڕ بنیاتناوە. بۆ بە جەوهەرکردنی شوناسی ئێرانی، دوو بانگەشەی بێ بەڵگە خراونەتەڕوو. یەکەمیان دیاریکردنی ئەو پانتاییە کاتی و شوێنییەیە کە گوایە “شوناسی ئێرانی” لێیەوە سەرچاوەی گرتووە. دووەمیان بڵاوکردنەوەی کۆمەڵێک گریمانە و تیۆرییە بۆ پشتڕاستکردنەوەی یەکێتی و بەردەوامیی “شوناسی ئێرانی” بە درێژایی هەزاران ساڵ، بە پێی ئەو تیۆری و گریمانانەش هەمیشە کولتوورێکی ئێرانی جیا و تاکانە بوونی هەبووە. بۆ نموونە یارشاتر دەنووسێ کە “دەرکەوتنی مادەکان [ ١٠٠٠ بۆ ١١٠٠ پ.ز] لە سەردەمی باڵادەستیی میزۆپۆتامییەکاندا ئەو بەڵگە بەراییەیە کە بوونی شوناسی ئێرانی پشتڕاست دەکاتەوە { ١٩٩٣ : ١٤٣ }.

گوایە ئەم کولتوورە گەردوونی و جیهانشارییە بە درێژایی دەسەڵاتی خێزانە شاهانە جۆراجۆرەکان و و سەرەڕای پچڕان و ئاڵۆزی هەر پەرەی سەندووە. { ئەمنەت ، ٢٠١٧ }. بۆ نموونە، مێژوونووسانی هێرشی عەرەب بۆسەر قەڵەمرەوەی ساسانی، کە بڕواهێنانی دانیشتووان بە ئیسلامی لێکەوتەوە و بۆ چەندین سەدە باڵادەستیی زمان و کولتووری عەرەبی  لە ناوچەکانی سەر فەلاتی ئێرانی لێکەوتەوە، بە پچرانێکی بێبایەخ دەزانن کە هیچ کاریگەرییەکی لەسەر بەردەوامیی مێژوویی ێران نەبووە. یارشاتر بانگەشەی ئەوە دەکات کە “عەرەبەکان ئایینێکی نوێ و  جیهانبینیەکی جیاوازیان سەپاندووە. ئەو کاردانەوەیەی دوای چەندین دەیە خەبات هاتەئاراوە بریتی بوو لە: وەرگرتنی ئیسلام لەلایەک و پاراستنی زمان و میراتی کولتووری فارسی لە لایەکی دیکەوە”( یارشاتر،١٩٩٣ : ١٤٣، جەختکردنەوەکە هی نووسەرانی وتارەکەیە).

بە هەمان شێوە، ئاڵۆزییە گەورەکانی وەک هێرشی ئەسکەندەر و مۆغۆڵەکانیش کێشەی بۆ “شوناسی ئێرانی”ی تاکانە دروستنەکردووە، هەرچەندە هەرکام لەو هێرشانە کاریگەریی درێژماوەی کۆمەڵایەتی و سیاسییان هەبووە: هێرشی یەکەمیان باڵادەستی کولتوری هێلێنیزمی بەدواوەبوو، ئەوەی دووەمیشیان چەسپانی زنجیرەی خێزانی شاهانەی مۆغۆل و تەنانەت گۆڕانی کاتیی ئایینی بەشێک لە دانیشتووان بۆ ئایینی بوودایی لێکەوتەوە. { هۆڵت ، ١٩٧٠ }. بەم شێوەیە، لێکۆڵەرانی فارس خوێندنەوەیەکی بنەڕەتخوازانە و بێ بنەما بۆ رابردوو دەکەن.بۆ نموونە، کاشانی ـ سابیت پێمان دەڵێ تەنانەت لە سەدەکانی ناوەڕاستیشدا هەر وەک “دەوڵەت نەتەوەکانی ئەمڕۆ و وەک ئامرازێک بۆ خۆپێناسەکردن” کە “ئێرانییەکانی تر”یش تێیدا هاوبەشن لە ئێران تێبگەین { لە نووسینی کیا وەرگیراوە، ٢٠١٤ ، ٨٩ }. ئەگەرچی کیا، کە یەکێکی دیکە لە لێکۆڵەرە ئێرانییەکانە، دەڵێ “خوێندنەوەکەی کاشانی ـ سابیت قۆناغێکی پێش مۆدێرن داهێناوە کە چەندین سەدە هەژموونی نەگۆڕ لەخۆدەگرێ و پێچەوانەی ئەو گۆڕانە ریشەییانەیە کە لە قۆناغی مۆدێرندا روویانداوە” { ٢٠١٤ : ٨٩ }، کەچی بە شێوەیەکی زۆر سەیر و سەمەرە، ئەویش بانگەشەی ئەوە دەکات کە “جۆرە هەتێکی ئێرانیبوون بە درێژایی ئەو قۆناغە هەبووە”{ ٢٠١٤ : ٨٩ }.

بەمشێوەیەک لە شێوەکان،  پێداگری رۆشنبیرانی فارس لەسەر بەردەوامیی و یەکدەستیی مێژوویی فەرهەنگی ئێرانی ( یان با بڵێین کولتووری فارسی) ئاماژەیەکی ناڕاستەوخۆیە بەم باڵابوونەی کە “رێچکە”یەکی ناوازە و نەگۆڕی دەدرێتە پاڵ. بانگەشەی ئەوەی کە بناوانی ئەو کولتوورێکی هەزارانساڵە شتێکە دەدۆزرێتەوە و بانگەوازی زیندووکردنەوەی “کولتوورێکی ئیمراتووری” خەیاڵکرد زایەڵەیەکی ناسیۆنالیستی و ئیمریالیستی تێدایە.  ئەوانەی خەیاڵی پڕۆژەی زیندووکردنەوەی کولتووریان لەسەر دایە تەنها سنوورە پۆست کۆلۆنیاڵەکان بە شتێکی خەیاڵکرد دەزانن؛ ئەمەش (لای ئەوان) ئاماژەیە بۆ ئەوەی سنوورەکانی ئیمپراتوورییەکانی پێش قۆناغی کۆلۆنیاڵی سنووری سروشتین و دەکرێ بەدەست بهێنرێنەوە. بەڵام ئەم پڕۆژەی زیندووکردنەوە و ئەم نۆستالژییە زیاتر لەوەی لە رواڵەتدا دەردەکەون روویان لە داهاتووە. ئەمە وایە لەبەر ئەوەی ئەم پڕۆژەیە دڵەڕاوکێی “کۆمەڵگای سەردەست” لەسەر بەردەوامیی ئەو دەسەڵاتە ناموتەقارنە لە ئێران دەردەخات. باشترین نموونە بۆ ئەم دڵەڕاوکێیە جەختکردنەوەیە لەسەر ئەوەی “دروستبوونی کوردستانێکی سەربەخۆ [لە عێراق نەک لە ئێرانیش] بۆ هەموو خەڵکانی ناوچەکە کارەساتبارە”{ دەباشی،٢٠١٨ }. لێرەوە دەبینین کە چۆن رەخنەگرتن لە کۆلۆنیاڵیزم بۆ پارێزگاریکردن لە یەکێتیی نیشتمانی دایک و کولتوورە ئیمراڵییەکەی بەکاردەهێنرێ.

 زۆربەی رۆشنبیرانی فارس کولۆنیالیزمی رۆژئاوایی بە هۆکاری خواستە سیاسیەکانی غەیرەفارسەکان دەزانن. هەر چەشنە دژایەتییەک لە گەڵ پلەبەندیی ئێستای زمان و فەرهەنگی بە لێکەوتەی دەستتێوەردانی رۆژئاوایی لە ناوچەکە لە قەڵەم دەدرێ. ملنەدانی عەرەبەکان، بەلووچەکان، کوردەکان و ئازەرییە تورکەکان بۆ نیازە ناوەندگەراکانی تاران وەک نیشانەیەک بۆ دەستتێوەردانی بیانی لێکدەدرێتەوە. ئەوان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە بێ جووڵاندنی دەرەکی، ئەم کۆمەڵگایانە لەبەرامبەر ناوەنددا خۆڕاگری ناکەن، چونکە لەڕاستیدا ئەوان جگە لە “ناسنامە دەستکردنی بە قەومیکراو” هیچی تریان نییە{دەباشی ، ٢٠١٦ – ١٧ }، ئەوە بە پێچەوانەی کۆمەڵگای فارسی کە ناسنامەکەیان دەبێت راستییەکی ناوەکیی سروشتکرد بێ. رۆشنبیرانی فارس بانگەشەی ئەوە دەکەن کە بەدەر لە ناسنامەی کۆمەڵگای سەردەست، ناسنامەکانی دیکە نایاسایی و ساختەن. هەندێکجار دژایەتیی کۆمەڵایەتیی غەیرەفارسەکان بە “تووڕەییەکی کەڵەکەبوو” لە “ناکارامەیی و پشتگوێخستنی حکومەتی ناوەندی” لە قەڵەم دەدرێن.٢٣ ناکۆکییە کولتووری و زمانییەکانی حکومەتی ناوەندی لەگەڵ غەیرەفارسەکان و لەێشەوە سیاسەتی چەوساندنەوە و تواندنەوە بە شێوەیەکی رەها شاردراوەتەوە. کاتێک نوخبەی دەسەڵاتدار بەناوی کۆمەڵگا ژێردەستەکانی پەراوێزەوە قسە دەکەن، لە باشترین حاڵەتدا کۆلۆنیاڵیزەکردنی نێوخۆیی مێژوویی بۆ کۆمەڵێک ناڕەزایەتیی مەشروع بەڵام لاوەکی لەدژی حکومەتێکی ناکارامەی ناوەندی کورت دەکەنەوە.

ئاریائیزم و کپکردنی رابردوو

بە شێوەیەکی گشتی، لە بەستێنی مێژوونووسیی ناوەندگەرایانەی فارسدا، ئەوانیتری غەیرەئاریایی وەلاوەنراون. بەم پێیە مێژوونووسە ناسیونالیستە فارسەکان لێرە و لەوێ چاپۆشییان لە فاکتە مێژووییەکان کردووە و بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە ئەوەی بە “کۆچی ئاریاییەکان” بۆ خاکی ئێستای ئێران ناودەبردرێت بە شێوەی پچڕپچڕ لە چەندین سەدەدا روویداوە، ئەوەش لەو قۆناغەدا بووە کە ئارییەکانی گروپە قەومییە خۆجێیەکانیان دەتواندەوە. لە ریوایەتە نەژادییە هەڵبەستراوەدا، گروپە قەومییە پێش ـ ئارییەکان کە بۆ هەزاران ساڵ لە ئێران بوون فاکتێکی کێشەسازن. مێژوونووسیی ئاریائیزم تەنانەت نکۆڵی لە تێکەڵاویی قەومیی دوای هێرشی تورک و موغۆڵەکانیش دەکات. نموونەیەکی زۆر زەق بۆ ئەمە ئەوەیە کە تورکەکان بە ئازەرییە کۆنەکانی ئێران ناوزەد دەکرێن کە بنەچە و زمانی سەرەتایی خۆیانیان لە بیرکردووە.٢٤ بەم شێوەیە پێمان دەڵێن کە ناسنامەیەکی یەکدەستی ئێرانی بۆ هەزاران ساڵ بوونی هەبووە. بە گوێرەی یارشاتر، “نەخشنووسی داریوشی مەزن (٥٢٢ـ٤٨٦ پ.ز) بە ئاشکرا جەخت لەسەر ناسنامەی ئێرانی دەکاتەوە، کە وەک ئاریایی و فارسێک هۆشیاری تەواوی بە لایەنی نەژادی خۆی هەبوە و شانازی بە ناسنامەی نەتەوەیی خۆی کردووە.{ یارشاتر،١٩٩٣ : ١٤١، جەختکردنەوەکە هی نووسەرانی وتارەکەیە}.

لە سەرەتایی سەدەی بیستەم دا، لە هەوڵێکدا بۆ بە بیرهێنانەوەیەکی دەستبێژی “رابردوو”، مێژوونووس و رۆشنبیرانی فارس دەستیان بە چەواشەکردنی مێژووی دێرینی ئێران کرد. لە رابردوو، مێژوو نووسان  و توێژی بژاردەکانی فارس دەستیان کرد بە چەواشەکاری لە مێژووی کۆنی ئێراندا. پاش بێدنگکردنی رابردووی ئێرانی پێش هەخامەنشی، مێژوونووس و رۆشنبیرانی فارس مێژووە غەیرەفارسییەکان و فرەڕەنگیی کولتووریی ناوچەکەیان بۆ قازانجی ریوایەتی گەورەی مێژووی ئێران لادا.  ئەوەی لەم گێڕانەوە هەڵبەستراوەی مێژوودا بە ساغی مایەوە، کولتوورێکی خیاڵکردنی ئێرانی بوو کە لە زمانی پاراوی فارسیدا بەرجەستە دەبێت. لێرەدا، “ناسنامەی ئێرانی” لە بنەڕەتدا لە رێگەی زمانی فارسییەوە گوزارشت لە خۆی دەکات، ئەوەش نەک هەر وەک ئامرازێک بۆ تێگەیشتن بەڵکو وەک هەڵگری سەرەکیی جیهانبینی فارسی و کولتووری فارسی{ یارشاتر،١٩٩٣ : ١٤١ جەختی زیاتر }. ئەمجۆرە تێگەیشتنە رۆژهەڵاتییە بۆ رابردوویەکی زۆر پڕکێشە و دوور نەیتوانیوە هیچ بەڵگەیەکی باوەڕپێکراو بۆ بانگەشە بێ بناغەکانی خۆی بهێنێتەوە. (پورپیرار، ٢٠٠٠ : وەزیری ،١٩٩٣). ئەمە گەواهی لەسەر ئەو راستییەش دەدات کە مێژوونووسە فارسەکان، رێک وەک پاشاکانی پەهلەوی و سەرکردەکانی کۆماری ئیسلامی، داوا دەکەن کۆمەڵگا غەیرەفارسەکان گوێرایەڵی دەسەڵاتەکەیان ببن و خۆیان بە ئێرانی بزانن.  

ئێستا ئەوە شتێکی زانراوە کە  نزیکایەتی هەیە لە  نێوان گوتاری ناسیۆنالیستیی ئێرانی و ئەوانەی پێش ئەوان باسی ئاریائیزمی نازییان دەکرد. بڵاوبوونەوەی ئاریائیزم لە ئێران بە شێوەیەکی سەرەکی بە هۆی هەوڵی ئەو رۆشنبیرە فارسانەوە بوو کە بە بازنەی بەرلین ناسراون، ئەندامانی ئەو بازنەیە گۆڤاری “کاوە”یان دەکرد، کە کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر ناسیۆنالیزمی مۆدێرن و کولتووری سیاسیی ئێران هەبوو{ ماتین ـ ئەسغەری، ٢٠١٤ : ٥٤ }. لێکۆڵەری ئێرانی ماراشی دەنووسێ، “ گرنگە بزانین کە مێژووی نەتەوەگەرایی ئێران لە گەل چاپکردنی کاوە دەستیپێکرد {٢٠٠٨ : ٥٣}. دەباشی بە لایەنگرییەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە “چاپکردنی کاوە لە برلین لە ساڵی ١٩١٥ هەتا ١٩٢ و بڵاوکردنەوەی بیری ئاریائیزم دەستپێکی بزووتنەوەیەکی ئایدیۆلۆژیکی سەرەکی بوو بۆ بەبیرۆکەکردنی مێژووی ئێران لە رێگەی زیندووکردنەوەی میراتی دێرینەوە”{٢٠١٦ : ٦٩ }. نووسەرانی کاوە  لە رووی سیاسییەوە بە راشکاوی لایەنگری ئاڵمان بوون و پشتگیرییان لە دەسەڵاتی فیکریی ئەڵمانی دەکرد { ماتین ـ ئەسغەری ، ٢٠١٤ : ٥٤ }. پاشان، هەمان بازنە کۆمەڵێک گۆڤاری دیکەی وەک “ئیرانشەهر”ی بڵاوکردەوە کە “رەگ و ریشەی داهێنانە ئایدیۆلۆژییەکانیان لەناو ژینگەی کولتووریی ڤایمەری ئەڵمانیدا بوو، ئەمەش شتێکە کە مێژوونووسانی مۆدێرنیتەی ئێرانی پشتگوێیان خستووە یان نکۆڵی لێدەکەن”{ ماتین – ئەسغەری ، ٢٠١٨ : ٦٤ ، جەختی لە سەر کراوە}.

ناسیۆنالیستە فارسەکان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە “نەتەوەی ئێران” بوونێکی مێژوویی بەردەوام و تاکانەی هەبووە و زمانی فارسی وەک بناغەی زمانیی کاری کردووە. بەم شێوەیەش زمانی فارسی بۆ زمانێکی ناقەومی گۆڕا و درێژەی بە سەپاندنی خۆی دا وەک زمانێکی مێژوویی و نەتەوەیی. هەر ئەوەش دواجار ئەو ئەنجامگیرییەی لێکەوتەوە کە لەڕاستیدا هیچ غەیرەفارسێک بوونی نییە، مەگەر ئەو ناسنامە ساختانەی کە بە شێوەیەکی دەستکردنی قەومی کراونەتەوە{دەباشی ، ٢٠١٦ : ١٧ }. لێکۆڵەرانی غەیرە ـ پۆست کولۆنیاڵ هەڵگری ئەو فرەلایەنییە نەبوون بۆ رەتکردنەوەی تەواوەتیی فرەڕەنگی پێویستە، بۆیە ئەوان هەر هیچ نەبێ دانیان بەوەدا نا کە “هۆزی سەربەخۆی غەیرەفارس بوونیان هەیە” کە خاوەنی زمان و کولتووری خۆیانن. بۆ نموونە، ئەروەند ئابراهامیان، مێژوونووسی بەناوبانگی ئێران، بەم شێوەیەی خوارەوە باسی غەیرەفارسەکان دەکات:

“ئەو حەشیمەتەی لە تەنیشت یەک دەژیان و خاوەنی  بونیاد، پلەبەندی، زمان و لەهجەی خۆیان بوون زۆربەی جاران هەتا کۆتایی سەدەی نۆزدەیەم خاوەن ئابوورییەکی پشت بە خۆبەستوو بوون. جوگرافیای بەرجەستە بناغەی ئەو فرەییە کۆمەڵایەتییە بووە … هۆزەکان، کە کۆی گشتییان لە نێوان ٢٥ بۆ ٣٠٪ دانیشتووانی وڵات بوو، لە ١٥ یەکەی سەرەکی پێکدەهاتن، کە بە  قاجاڕەکان، کوردەکان، تورکەمەنەکان، بەلووچەکان، عەرەبەکان، قەشقاییەکان، بەختیارییەکان، لوڕەکان، مازندەرانییەکان، بویرئەحمەدییەکان، هەزارهکان، شاهسوانەکان، ئەفشارییەکان، تیمورییەکان و خەمسەییەکان”{ئیبراهمیان ،٢٠٠٨: ٢١ ، جەختی لە سەر کراوە }.

لە هەر گۆشەنیگایەکەوە سەیری بۆچوونەکانی ئابراهامیان بکەین، ئەوە بانگەشەی یەکدەستیی مێژوویی زمان، کولتوور و “ئەزموونی هاوبەشی هەمووان” کێشەیان تێدەکەوێت.  وەک ئابراهامیان بەڵگەی بۆ دەهێنێتەوە، لە سەرەتای بیستەکانی سەدەی رابردوودا، ئەو کۆمەڵگایانە رێکخسنی کۆمەڵایەتیی سەربەخۆ یان نیمچەسەربەخۆی خۆیان هەبووە. ئەو کۆمەڵگایانە کولتوور و زمانی خۆیان هەبووە و هەتا ئێستاش هەیانە، بەو حاڵەشەوە، لێکۆڵەرانی فارس وەک هۆز پیشانیان داون، ئەوەش پەسنێکە کە زۆربەی جاران بیانوو دەداتە دەست دەوڵەت بۆ ئەوەی مافەکانیان پێشێل بکات.

بەڵام لە نوێترین ئەو لێکۆڵینەوانەی کە فارس تێیاندا رۆڵی ناوەندی دەگێرێت، ئەو پارچەپارچەبوونەی “نەتەوە” شاردراوەتەوە، ئەوەش لە رێگەی تاکانەبوونی شوناسی ئێرانی. نوخبەی فارسی هەوڵێکی بەردەوامی داوە بۆ ئەوەی یان نکۆڵی لە کوتوور و زمانی “ئەویتر”ەکانی خۆی بکات و بە دابونەریتی مەحەلی یان لەهجەکانی زمانی فارسی لەقەڵەمیان بدات، یان ئەوەتا بە تەواوەتی پشتگوێیان بخات. بەڵام هاوکات بە شێوەیەکی زۆر پارادۆکسییانە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە “زمانی فارسی وەک توخمێکی جەوهەریی لە دروستکردنی شوناسی نیشتمانیی ئێرانیدا چەسپاوە”. (تەوەکولی تەرەقی، ٢٠١١ : ١٠٤).  بەڵام لەم جۆرە لێکۆڵینەوەیەدا زۆر بە دەگمەن دانیان بەوە داناوە کە پەیوەندیی نێوان زمانی فارسی و ئێرانیبوون بە پشتیوانی هێزی سەربازی راگیراوە، کە رۆڵی گەورەی هەبووە لە دروستکردنی بیرۆکەی “نیشتمانی لە بەرامبەر لۆکاڵیدا”. رۆشنبیرانی فارس تێکۆشاون یەکێتییەکی نەژادی، زمانی و فەرهەنگی پێکەوەبنێن پلەبەندییەکی کولۆنیاڵی بپارێزێت. بە بەراورد لەگەڵ ئابراهامیان، نەوەیەکی نوێ لە لێکۆڵەران (وەکوو تەوەکولی ـ تەرەقی) زۆرتر خوێندنەوەیەکی ناسیۆنالیستی هەمەگیر بۆ رابرووی ئێران دەخەنەڕوو، لەسەر بنەمای ئەو خوێندنەوەیەش دەکرێ ئاسەواریی ئەو “نەتەوە یەکدەست و یەکگرتووە” بۆ رابردوویەکی دوور بگەڕێنرێتەوە. ئەو نەوە نوێیە هەوڵە ناسیۆنالیستییە بنەڕەتخوازنەکەی سەدەی ١٩ بە “رێکخستنەوەی ئێران” لێکدەداتەوە، نەک دروستکردنی ناسنامەیەکی نوێ. لای ئەوان، مەیلە ناسیۆنالیستییەکانی ئەو سەردەمە، بۆ نموونە “خوێندنەوەی و گێڕانەوەی ئەو دەقانەی باسی شکۆمەندی ئێران دەکەن، ئەویش لە سەردەمی شوێنگۆڕکێی کۆمەڵگاکان، شکستی سەربازی و هاتنەناوەوەی هێزە بیانییەکان لە سەدەی نۆزدەیەمەدا، رێگەی بۆ سەر لەنوێ داڕشتنەوەی دووبارەی ناسنامەی ئێرانی و بنیاتنانی شێوەیەکی ئەلتەرناتیڤ بۆ ریوایەتە مێژووییەکان و قۆناغبەندییان خۆشکرد”(٢٠١١ : ٩٧ ، جەختکردنەوە هی نووسەرانی وتارەکەیە).

کەسانی وەک تەوەکولی ـ تەرەقی بە ئاسانی ناتوانن بوونی پێشوەختی ناسنامەی یەکدەستی ئێرانی وەک شتێکی بەڵگەنەویست بخەنەڕوو. بۆ نموونە ئەو دان بەوەدا دەنێ کە هەوڵ هەبووە بۆ “بنیاتنانی شێوەیەکی ئەلتەرناتیڤ بۆ ریوایەتە مێژووییەکان و قۆناغبەندییان”؛ بەڵام ئەمە لە بنەڕەتدا “سەر لەنوێ دارشتنەوەی ناسنامەی ئێرانی” بووە.  تەوەکولی ـ-تەرەقی دان بەوەدا دەنێ کە “ئێران، فورس” و “عەجەم” کۆمەڵە چەمکێکن کە مشتومڕی زۆریان لەسەرە و لە هیچ قۆناغێکی مێژوودا ناکرێ مانایەکی جێگیریان پێبدرێ{١٩٩٤: ٣١٧ }. بەم حاڵەشەوە، ئەو بانگەشەی ئەوە دەکات دەکات کە ئەم چەشنە لە ڵێڵیی تێگەیی و زمانەوانی وایکردووە  مێژوونووسە ئێرانی و رۆژئاواییەکان بتوانن ئێران وەکوو بوونەوەرێکی هاوجۆر و خاوەن مێژوو و شارستانییەتی جیا و هەمەگیری خۆی بناسێنن{١٩٩٤: ٣١٧ ، جەختی لە سەر کراوەتەوە}. بەڵام بە پێچەوانەوە، هەندێک لە گێڕانەوە زارەکییەکانی کورد، کە بۆ سەرەتای سەدەی حەڤدەیەم دەگەڕێنەوە، گومانی گەورە دروستدەکەن لەسەر ئەوەی هەموو خەڵک خۆیان بە ئێرانی یان عەجەم زانیبێت. بۆ نموونە، لە یەکێک لە بەیتە کوردییەکاندا، بۆمان دەردەکەوێ کە فەرمانڕوای قەڵایی مێژوویی دمدم لە نزیک دەریاچەی ورمێ رایگەیاندووە پاشای ئێران  [پاشای عەجەمان] لە من نزمترە … من هیچکات فەرمانرەوایی فارسەکان قەبووڵ ناکەم .. من هیچکات کورد بەدناو ناکەم{ ١٨٩٠ : ١٨٦ – ١٨٧ }.٢٦ کپکردن یان چاوپۆشیکیردن لە دەنگی غەیرەفارسەکان وایکردووە تەوەکوڵی ـ تەرەقی نەتوانن سەرنجی رەخنەکانی خۆیان لە گوتاری هەمەگیر بدەن کە جیاوازییەکان دەسڕێتەوە، واتە کاتێک رەخنەیان لە رۆژهەڵاتناسی گرت بەوەی کە  “گوتارێکی هەژموونگەرانەی و هەمەگیرە  کە وەک پێناسەی زانستی و بابەتی بە شان  و باڵی بۆچوونە روانگەدارەکانی خۆیدا هەڵدەدات، لە کاتێکدا ئەو مێژوو و روانگانە لەبیر دەکات کە باسی بناوانەکانی بۆ دەکەن”{ تەوەکولی ـ تەرەقی  ٢٠١١ : ١٨ }.

کاتێک بە خێرایی چاو بە بەرهەمەکانی مێژوونووسە بەرچاوەکانی فارسدا دەخشێنین، دەبینین خوێندەوەی ئەوان بۆ مێژوو لە بنەڕەدا دەوڵەت ـ ناوەندە. یوسف ئابازەری، ئەکادیمیسیەنی ئێرانی، دەڵێ هەموو دێرینخوازی و نۆستالژییەک بۆ رابردوویەکی شکۆدار هیچ نییە جگە لە خولیای حکومەتێکی ناوەندیی بەهێز. ٢٧ سەرەڕای رەخنەکانیان لە ئیمپریالیسم و رۆڵی تێکدەرانە و کاریگەرییەکانی لەسەر فەرهەنگ  و کۆمەڵگەکانی دیکە، زۆربەی رۆشنبیرانی فارس ناتوانن تێبگەن کە ئەوانیش بەشدارن لە گوتاری کولۆنیاڵی و پلەبەندییەکی هاوشێوە لە ئێراندا{ دەباشی . ٢٠٠٧ ، ٢٠١٥ }. لە نووسینەوەی فارس ـ ناوەندی مێژوودا، هەموو کات بوونی غەیرەفارس یان غەیرەشیعە (وەکوو عەرەبەکان، بەلووچەکان، کوردەکان، تورکەکان و تورکمەنەکان) وەکوو کێشەیەکی بەردەوام لەبەردەم هەوڵەکانی حکومەت بۆ سەر پاراستنی یەکپارچەیی خاکی ئێران سەیرکراون.

لە ریوایەتێکی ئاوها دەوڵەتگەرا و قەوم-ناوەنددا بۆ مێژوو، غەیرەفارسەکان وەک سەرئێشەیەکی نەبڕاوە بۆ نەتەوە نمایشدەکرێن، کە تێیدا کۆمەڵگاکانی وەک کورد بە کۆمەڵە خێڵێکی یاخی و ستوونی پێنجەمی پیلانگێڕییە ئیمپرالییەکان وەسفدەکرێن (موحەممەد پوور و سلێمانی ٢٠١٩ ، سلێمانی، ٢٠١٧). خستنەدەرەوەی مێژووی کوردستان لە مێژوونووسیی  ئێران، خاڵی یەکگرتنەوەی ناسیۆناڵیزمی دەوڵەت و رۆشنبیریی ئێرانە، کە دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی گوتارێکی سیاسی کە “نیشتمانپەروەری ناوەندگەرا” رووبەڕووی “جوداخوازی مەحەلی” دەکاتەوە. لەم تێگەیشتنە دەوڵەتییەدا، ناوەند دەبێتە پێشەنگی ژیار و پارێزەری یەکپارچەیی و ئاسایشی “نەتەوە”. بەراوێزیش بە پێچەوانەوە ئاماژەیە بۆ ناسەقامگیری، دواکەوتوویی و بشێوی. مێژوونووسیی ئێرانی، بە زمانی فارسی نووسرابێت یان زمانێکی بیانی، پێناسەیەکی ناوەندگەرایانە، تاکدەنگ و دەستبژێر سەبارەت بە رابردوو و ئێستای ئێران دەخاتەڕوو. مێژوونووسیی ئێرانی ناوەندگەرانەیە و لە پێناو گوتاری دەوڵەتدا بە شێوەیەکی سیستەماتیک میژووی کورد، بەلووچ، عەرەب، تورک و تورکمەنەکان دەخاتە پەراوێزەوە. لەم مێژوونووسییە دەوڵەتییەدا، کۆمەڵگای سەردەست هەمووکات بەناوی هەموو ئێرانەوە قسە دەکات و غەیرە فارسەکانیش هەمیشە سەرچاوەی دڵەڕاوکێن.

لە بیستەکانی سەدەی رابردووەوە، بەرهەمەکانی نوخبەی فارس لێوانلێو بوونە لە رەخنەی توند لە کوڵۆنیالیزم، کەچی  هاوکات کۆمەڵێک سیاسەتی کوڵۆنیاڵی هاوشێوە لە هەمبەر غەیرە فارسەکان بەڕێوە دەبەن. ئەحمەد کەسرەویی {١٨٩٠ – ١٩٤٦ } یەکێک بوو لە پێشڕەوانی ئەمجۆرە ناسیۆنالیزمە دژە رۆژئاواییە،  کە بە بۆچوونی تەوەکولی-تەرەقی بەرهەمەکانی رەخنەیەکی هەمەلایەنەی ژیاری ئوروپایی و پڕۆژە نمایشییەکەی ئەوروپای دەخەستەبەردەست، پرۆژەیەکی ئایندەگەرایانە کە دۆخی ئێستای رۆژئاوای وەک داهاتووی “ئەوانیتر” دەبینیت (تەوەکولی – تەرەقی ،٢٠١٥ : ٢٢٩). بەو حاڵەوە، کەسرەوی یەکێک لە باشترین نموونەکانی ئەو کەسانە بوو کە “دژەکوڵۆنیالیزم بوون لە پێناو کوڵۆنیالیزەکردنی نێوخۆیی”. ئەو هێچ کێشەیەکی نییە بە ئاشکرا پشتیوانی لە پاکتاوی زمانی بکات. کەسرەوی نووسیبووی کە ئەو خوازیاری وەدەرنانی هیچ گروپێکی قەومی نییە { کەسرەوی ، ١٩٤١ : ١}.  ئەو لە درێژەدا دەڵێ:

هەموو ئەو شتەی کە من بەرگریم لێی کردووە و ئاواتم بۆ خواستووە سڕینەوەی ئەو زمانانە بووە کە لە ئێران قسەیان پێدەکرێ: ترکی، عەرەبی، ئەرمەنیی، ئاشوری و نیمچە زمانەکان { کوردی ، شوشتەری ..} بۆ ئەوەی هەموو ئێرانییەکان تەنیا بە زمانێک بدوێن  کە ئەویش زمانی فارسییە. ئەمە خواستی من بووە و هەوڵی زۆریشم بۆی داوە. { ١٩٤٤: ١ ، جەختی لە سەر کراوە}.

لەژێر دەسەڵات و بە پشتیوانی کۆماری ئیسلامی مەیلی هاوشێوەی ئەوە هەتا ئێستاش بەردەوامە.

لە ئێرانی پاش ١٩٧٩، بانگەشەی یەکدەستبوونی ناسنامەی ئێرانییەکان سەر لە نوێ داڕێژرایەوە و پێدەچێ زیاتر لەگەڵ گێڕانەوەی شیعە بۆ رابردوو ساز بێت. لێکۆڵەرە نوێترەکاندا، بە لێکۆڵەری ئەکادیمی لائیکی وەک ئەمانەتیشەوە، لە نووسینەکانیان لەبارەی مێژووی ئێرانی ٥٠٠ ساڵی رابردوودا، جەختێکی زیاتر دەخەنە سەر ناسنامەی شیعی. خوێندنەوەی ئەمانێت بەروونی بەرگریمانەی ناسنامەیەکی نەتەوەیی یەکدەست دەکات کە دەکرێ ئاسەوارەکانی بدۆزینەوە، ناسنامەیەک کە لە زیاتر لە پێنج سەدەی رابردوو لە دەوری دوو تەوەری زمانی فارسی و مەزهەبی شیعە دامەزراوە. بێگومان هەوڵەکانی ئەمانت بۆ دروستکردنی ناسنامەیەکی نەتەوەی تاکانەی ئێرانی هەوڵی جەوهەرگەرایانەن و گەواهی دەدەن لەسەر کاریگەریی ناسیۆنالیزمی میتۆدناسانە، هەڵبەت ئەگەر باس لە رەنگدانەوەی لێکۆڵینەوە رۆژهەڵاتناسییەکانی پێشتر نەکەین لەبارەی ئێرانەوە٢٩.  لە ئێرانی پاش ١٩٧٩، فەرهەنگ و زمانی فارسی بوو بە سەنتێزی فارسیزم و شێعەگەرایی.  سەرکوتی سیاسیی لەلایەن دەوڵەتەوە و توندوتیژیی دەوڵەت بەرامبەر کومەڵگا غەیرەفارسەکان لە بنەڕەتدا لەسەر بنەمای فارسیزمی شیعی جێبەجێ دەکرێت.

سەرەڕای پێکهاتەی فرەزمان، فرەقەوم و فرەئایینی وڵات، ناسیۆنالیزمی شیعی- فارسی وەک گەورەترین گوناه مامەڵەی لەگەڵ ئەو بانگەشەیەدا کردووە کە باس لە ناتاکانەبوونی نەتەوە دەکات. لە پێناسەی فەرمیی بنەڕەتخوازانە و هەڵاوێرکارانەی “ناسنامەی ئێرانی”دا توخمە شیعی و فارسییەکان وەک تاکە توخمی دیاریکەری چارەنووسی “نەتەوە” دەخرێنەڕوو. ریوایەتی دەوڵەتی ئەوە پشتگوێ دەخات کە سەفەوییەکان لە سەدەی ١٦دا خەڵکیان بە زۆر کردووە بە شیعە. هەر لە کاتی بڵاوبوونەوەی ئیسلام هەتا سەردەمی دەسەڵاتی سەفەوییەکان، ئیسلامی سوننە بیروباوەڕی زۆربەی ئەو خەڵکە بوو کە جاران لە فەلاتی ئێرانیدا دەژیان. لە کاتی جێبەجێکردنی پڕۆژەی گۆڕینی زۆرملەی مەزهەبدا، سەفەوییەکان سێ بژاردەیان خستە بەردەستی خەڵکانی ژێر دەسەڵاتی خۆیان: ببنە شیعە، وڵات جێبهێڵن، یانیش رووبەڕووی مەرگ ببنەوە. بەمشێوەیە، رۆشنبیرانی ئێرانی بە ئەنقسەت ئەو هەقیقەتەیان پشتگوێخستووە، کە سڕینەوەی ناسنامەەکانی دیکە لە جەوهەری هەموو گوتارێکی کوڵۆنیالیستی دایە. ئەوان دژە کوڵۆنیالێزمیان بۆ خزمەتکردنی ئامانجەکانی خۆیان، واتە وەک کەرستەیەک، نەک وەک روانگەیەکی رزگاریخوازانە.

دواوتە

ئێمە هیوادارین کە مشتومڕەکان لەبارەی کەیسی بیرکار نیشاندەری پێوەندیەکی دیاریکراوی نێوان کۆمەڵگەی سەردەست و کۆمەڵگا بندەستەکان لە ئێراندا نیشان بدات. کومەڵگەی سەردەست وەک هەمەگیر بە شان و باڵی ناسنامەی فارسیدا هەڵدەدات. ئەمەش وەک زەروورەتێک  باڵادەستبوونی ناسنامەی ئێرانی لێدەکەوێتەوە و وادەکات فارسەکان بتوانن مەرجەکانی پەیوەستبوون بە “نەتەوە” دیاری بکەن. لێرەوەیە کۆمەڵگای سەردەست نکۆڵی کردنی کوردێک لە ناوە فارسییەکەی پێشتری خۆی بە تێکدەرانە دەبینێت، چونکە ئەوان لەڕووی سیاسی/فەرمییەوە ئەمە وەک خۆسەلماندن و  شێوەیەک لە خۆڕاگری لەبەردەم ناسنامەی سەپێندراوی “ئێرانی” دەبینن. گۆڕینی ناو لە ناو خەباتی دژی نەژادپەرستی، هەڵاوێردن و زاڵبووندا مانای تایبەتی هەیە. بەشێک لە خۆڕاگری کەسایەتییە بەناوبانگە ئەمریکییە رەشپێستەکانی وەک محەممەد عەلی، یاریزانی بەناوبانگی بۆکس و خەباتکاری ئازادی ماڵکۆم ئێکس لەهەمبەر نەژادپەرستیی سپیپێستەکانی ئەمریکا لە رێگەی گۆڕینی ناوە سپیپێستانە/مەسیحییەکەی خۆیان و هەڵگرتنی ئەو ناوانەوە بووە کە ئاماژەیان بە خۆپێناسەکردن و خۆڕاگری دەکرد. رەتکردنەوە و نکۆڵیکردن لە ناسنامەکان کە ئەوانی کردبوو بە کۆمەڵە بوونەوەرێکی نادیار خۆی گەواهیدەری سروشتی خۆڕاگرییەکەیانە (ئیلیاسی، ٢٠١٣). 

کردەکەی بیرکار ئاشکرای کرد لایەنی حاکمییەت چۆن خۆی و کۆمەڵگا ژێردەستەکان پێناسە دەکات. کردەکەی ئەو دەریخست ئێران دابەشبووە بەسەر ناوەندێکی خاوەن دەنگ و پەراوێزێکی بێبەری لە دەنگ. شوێن و کات تەرخاننەکراوە بۆ مێژووی غەیرەفارسەکان. گوتەکانی بیرکار و کاردانەوەکان بەرامبەری، پەردەیان سڕینەوەی فەرمی و ئێپیستمۆلۆژیکی ناسنامەی ئەو لادا.  چونکە لە زۆربەی ئەو نووسینانەی لەبارەی مێژووی ئێرانەوە نووسراون، وشەی کورد یان زۆر بەدەگمەن ناویهێنراوە یان بە تەواوەتی پشتگوێ خراوە، یانیش کورد وەک جوداخوازێکی خۆشباوەڕ پیشاندراوە؛ “جوداخوازی” بووە بە دڵەڕاکێی بەشی هەرە زۆری رۆشنبیرانی فارس. لەم ساڵانەی دواییدا، زۆربەی هەرە زۆری رۆشنبیرانی فارس لەهەمبەر ئیعدامی رۆژانە و دەستگیرکردن و کوشتاری هەڕەمەکی لە کوردستان بێدەنگییان هەڵبژاردووە. رۆشنبیری کورد خالید تەوەکولی لە نووسینێکی خۆیدا باسی ئەو واقیعە دەکات کاتێک دەڵێ “نوخبەی فارس دژی هەموو جۆرەکانی سەرکوت و چەوساندنەوەن لە هەموو جیهاندا، بەڵام بە هۆی نیگەرانییە بنەڕەتییەکەیان بەرامبەر جوداخوازی، بەڵێنیان داوە بێدەنگی هەڵبژێرن، کاتێک مەسەلەکە دەگاتە دژایەتی توندوتیژی لەدژی کوردان”.٣٠ بەڵام هەڵوێستی ئایدیۆلۆژی و بێدەنگییە ستراتیژیکەکەیان پاساوێکە بۆ درێژەکێشانی سەورکەوتی دەوڵەتی.

باسەکەی ئێمە ئەوەیە ئەوانەی لە لوتکەی پلەبەندیی قەومی-نەتەوەیی ئێستای ئێران دانیشتوون، پێداگریی کۆمەڵگا ناحاکمەکان لەسەر ناسنامەی خۆیان وەک هەڕەشە دەبینن. بنیاتنان و بەردەوامیی ئەم پلەبەندییە لە رێگەی پڕۆسەی کۆلۆنیاڵیزەکردنی نێوخۆییەوە بووە بە شتێکی شیاو. گوتاری کۆلۆنیاڵیزەکردن بە هۆی بانگەشەی لێکدژی هەمانێتی و جیاوازیی هاوکاتی هەموو ئێرانییەکان بەهێزبووە. هەندێکجار قەومییەتی حاکم بە نابەدڵییەوە قەبووڵی دەکات کە لە رووی زمانی و کولتوورییەوە کۆمەڵگای ئێران کۆمەڵگایەکی فرەڕەنگە. بەڵام قەبووڵکردنی جیاوازییەکان کێشە بۆ پلەبەندی رێکخستنی سیاسی وڵات دروستناکات. وەسفی نوخبەی فارس بۆ کۆمەڵگا غەیرەفارسەکان (بۆ نموونە کورد) پەیوەندیی دەسەڵاتی مێژوویی لە ئێرانی بەهێزتر کردووە. وەک پۆتس و بڕاون باسی لێدەکەن،  دەسەڵات و مەعریفە

پەیوەندییەکی ناوەکییان بە یەکەوە هەیە؛ لێکۆڵەرانی دژی-سەرکوت پەییان بەوە بردووە کە مەعریفە دیاردەیەکی سیاسییە. زانین نەرم و نیان نییە، چونکە لە پەیوەنیی نێوان خەڵکدا دروستدەبێت. زانین دەکرێ لە چۆنێتی دامەزران و بەکارهێنیدا سەرکەوتکەر بێت، وەک چۆن دەکرێت ئامرازێکیش بێت بۆ خۆڕاگری. { ٢٠٠٥ : ٢٥٩ }

نوخبەی فارس تیوریی پۆست کوڵۆنیالێزمیان کردووە بە بەشێک لە بەرهەمەکانی زانستی مێژویی خۆیان، بەڵام لە لێکۆڵینەوەکانیاندا کۆلۆنیاڵیزم هەمیشە رۆژئاواییە و دەکەوێتە “دەرەوەی جیهانی فارسی زمان”ی ئەوانەوە. لای ئەوان کۆلۆنیاڵیزم دەستەیەک پەیوەندیی سیاسی و کولتووری دەگرێتەوە کە پاساو بۆ کۆمەڵێک پلە بەندی دەهێنێتەوە و سیستەمێکیشە کە تەنها سەر بە شوێنێکی جوگرافی دیاریکراوە، واتە رۆژئاوا.

پشتیوانیی ئاشکرا یان ژێربەژێری رۆشنبیرانی فارس لە رێوشوێنەکانی دەوڵەتی ئێران ورە و متمانەی بە دەوڵەت داوە بۆ ئەوەی روانگەی “تاکانەبوونی نەتەوە” جێبەجێبکات و باڵادەستی نەژادی، کولتووری و زمانی فارس بسەپێنێت. سەرەڕای ناکۆکی روانگەی ئایدیۆلۆژییانەوە، نزیک بە هەمووی رۆشنبیرانی فارس و تەنانەت زۆربەی رۆشنبیرە چەپەکانیش پشتگیری لە پابەند بوون بە تێڕوانینی دەوڵەت، پیرۆزبوونی یەکپارچەیی خاک و پابەندبوون بە “زمانی شیرینی فارسی” وەک زمانی نیشتمانی دەکەن. بە دەربڕینی ناسر ئیرانپور، رۆشنبیری فارس، هەندێک لە گروپە چەپەکان “بوون بە زمانحاڵی فاشیزم” و “پێشی فاشیستەکانیان داوەتەوە”.٣١ ناڕەزایانی سیاسیی فارسیش، کە ساڵانێکی زۆر زیندانی بوون و ئازیزانی خۆیان بە هۆی توندوتیژی دەوڵەتەوە لەدەستداوە، لایەنگری دەوڵەت دەکەن کاتێک باسەکە دێتە سەر ئەوەی هیچ فەزایەک بۆ گەشەکردنی کولتووری غەیرەفارسییەکان نەهێڵرێتەوە.

بە کورتییەکەی، توێژینەوەی مێژوو لە ئێران یارمەتیدەر بووە بۆ بەردەوامیدان و راگرتنی ئەو پلەبەندییە قەومی-زمانی و کولتوورییەی کە ئێستا هەیە، هەر بۆیە مێژوونووسی فارسی لە خزمەت بەرهەمهێنانەوەی “ئەویتری رۆژهەڵاتی”دا بووە. نووسینەوەی مێژوو زیاتر پێش هەموو شتێک یارمەتیدەر بووە بۆ ئەوەی دەوڵەت بتوانێت کۆمەڵێک یەکێتیی پلەبەندکراو پێکەوە بنێت و کۆلۆنیاڵیزەکردنی نێوخۆیی جێبەجێبکات. مێژوونووسی باڵادەست لە ئێران ئەرکی ئەوەی پێدراوە “رابردوو و ئێستای” نەخوازراو بێدەنگ بکات.٣٢ لە جەوهەری خۆیدا، مێژوونووسیی فارسی، سەرەڕای زایەڵە ئەنتی کۆلۆنیاڵەکەی، رۆڵی ئامرازێکی گێراوە بۆ هاوجۆرکردنەوەی هەموو غەیرەفارسەکان و یارمەتی ئەو دەوڵەتەی داوە کە هەر کەسێک بەرەنگاری ببێتەوە حوکمی مەرگی بۆ دەردەکات. ئەم وتارە هەوڵێک بوو بۆ تیشکخستنەسەر ئەوەیکە چۆن  رۆشنبیرانی فارس لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات خۆیان کردووە بە نوێنەری غەیرەفارسەکان. ئەم ئاراستە فیکرییەی ئەوان رۆڵی گەورەی بینیوە لە گوتاری ناسیۆنالیستی- دەوڵەتیدا و رەوایەتی بە سیاسەتەکانی دەوڵەت بەخشیوە بۆ سڕینەوەی ئەویتری غەیرە فارس لە ئێران.

تێبینی یەکان

١- لەلایەن فارسەکانەوە،ئێمە مەبەستمان کۆمەڵگەی فارسی ئێرانە لە ناوخۆ و دەرەوە.

٢- بۆ وێنە، چالاکێکی فارسی بریتانیایی تویتێکی نووسی:

ئاغای فەریدون درەخشانی { ناوی پێشووی کۆچەر بیرکار} لە کاتێکدا پیرۆزبایی بە ئێوە دەڵێم، من دەزانم کە ئێوە خەیانەتتان بە ناوی ئێران، مللیەت ومیللەتێک کە بۆ پاراستنی {شاری خۆت} مەریوان بۆ بوون بە هەڵبجەێکی دیکە لە لایەن سەدامەوە، کردووە. سەرەڕای ئەمانە دەبێ بگوترێ، کە ئێوە دەبێ لانیکەم تێچووەکانی ٢٢ ساڵ تەناهیی و ١٦ ساڵ خوێندنی بە خۆرایی لە باشترین زانستگەکانی ئێراندا، بە میللەت بدەنەوە . https:// www.instagram.com/p/Bl-tCEhnoSs/?hl¼en (accessed 10 October 2018).

٣- ئارشیڤ. http://archive.fo/vVfQa (accessed 10 April 2019).

  1. ئارشیڤ. http://archive.fo/t0a5v (accessed 10 April 2019).

٥- زۆربەی کوردەکانی کرماشان و سەرپێڵ زەهاو دوو ناویان هەیە: یەکێکیان ، فارسی، ئیسلامی، عەرەبی، ئەوی دیکەشیان کوردییە کە زۆرتر لە بواری کۆمەڵایەتی نافەرمیدا بە کاردەبرێ.

٦- بۆ وێنە، مەسعود بارزانی سەرۆکی پێشووی هەریمی کوردستان لە وڵامدا : من یەکێک لەو چل میلیۆن کەسەم و زۆر خوشحام بۆ بەدەستهێنانی ئەو سەرکەوتنەو، شانازیت پێوە دەکەم. http://archive.fo/yrMJx (accessed 10 October 2018).

٧- هێندێک بەرهەمی فارسی بوونی هەیە کە ئاماژەیان بە کارە گرینگەکانی مایکڵ هێچت لە بارەی کوڵۆنیاڵیزمەوە کردووە. بە حاڵەوە لە لێکۆڵینەوە فارسییەکاندا بە گشتی کوڵۆنیاڵیزمی نێوخۆیی چەواشە کراوە { بۆ وێنە، تورابی و مورادی: ٢٠١٤ }.

٨- ئێمە لێرە روانگەی رابێرت باڵنۆر وەکوو تیوری کوڵۆنیاڵیزمی نێوخۆیی بە کار دێنین، لە بەر ئەوەیکە ئەو هەوڵی داوە کە پێوەندی نێوان کۆمەڵگەی سەردەست و ژێر دەست شیبکاتەوە. بروانە باڵنۆر{ ١٩٦٩ }.

٩- لێرە ئێمە چەمکی “بژاردەکانی فارس” مان بە کارهێناوە، چوونکە هەموو ناسیۆنالیستە ئێرانییەکان لەرووی قەومیەوە فارس نین. بۆ وێنە، ئەحمەد کەسرەویی تورکێکی ئازەرییە کە  پشتیوانیی لە سڕینەوەی هەموو زمان و فەرهەنگە غەیرە فارسەکان دەکرد. هەروەها غوڵامرەزا رەشید یاسەمی کوردێکی بەد ناو و ئەندامی بازنەیی برلین بوو. رەشید- یاسەمی کتێبەکەی خۆی  لە سەر کوردەکان و پیوەندی نیژادی و مێژووی خۆیان بە ئامانجی رەدکردنەوەی کورد وەکوو کومەڵگەیەکی جیاواز، نووسیوە. ئەو، کاتێک کە دەوڵەتی ئێران هێزی ئابووری، فەرهەنگیی و نێزامی خۆی بۆ لە ریشە هەڵکێشانی فەرهەنگ و زمانەکانی غەیری فارس بە دەستەوە بوو، وەکوو وەزیری فەرهەنگ خزمەتی دەکرد. بەم حاڵەوە، رەشید یاسەمی بە هۆکاری جەڵتەی مێشک وشەوقێکی لەرادەبەر بۆ خوێندنەوەی شێعری فارسی، گیانی لە دەست دا. نموونەی هاوشێوە لە وڵاتانی جیرانیشدا بوونی هەیە: کەسایەتیەکانی کوردوەکوو زیا گۆکالپ وعەبدولڕەحمان ئەلکاوکیبی بە ریز وەکوو کەسایەتیی ناسراوی ناسیۆنالیستی تورک و عەرەب ناسراون،کە پرۆپاگەندەیان بۆ ریشەکێشکردنی زمان و فەرهەنگی کوردی دەکرد.

١٠- بروانە ئیلاهە بوقرات. http://archive.fo/4CJT1 (accessed 10 September 2018).

١١- ئارشیڤ . http://archive.fo/kaxlT (accessed 25 April 2019).

١٢- ئەم وتەزایە بۆ یەکەمجارە لە لایەن مارشل هاجسۆن، بە کار هێنرا { ١٩٤٧}.

١٣- عەلی یونسی لە مانگی مەی سالی ٢٠١٨ دا رایگەیاند: تەنیا یەک زمان لە ئێراندا بوونی هەیە، هەمووئەوانی دیکە تەنیا شێوەیەکی دیکەی فارسین. عەلی یونسی راوکاوێژکاری تایبەتی حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆمار، بۆ کارو باری کەمینە قەومی و مەزهەبییەکانە (accessed 9 October 2018). http:// archive.fo/Ji0Ok.

١٤- ئەنجومەنی فارسی . http://archive.fo/xA8sF (accessed 10 March 2019).

١٥- ئەنجومەنی فارسی .  http://archive.fo/m12x6 (accessed 10 March 2019).

١٦- https://parsianjoman.org/ 

١٧- بۆ زانیاری زیاترلە بارەی کەڵک وەرگرتن لە وتەزای ” جیهانبینی فارسی” “Persianate World بروانە گۆواری فارسی و جیهانی فارسی : سنوورەکانی رۆژهەڵات و رۆژئاوا کە لە لایەن نیل گرینەوە ئێدیت کراوە {٢٠١٩}. ؟ کتێبی سەوزسنورگەلێکی نوێ بۆ جیهانی فارسی ‘PersianateWorld’ دەنەخشێنی تاکوو ئەم جیهانە خەیاڵییە هەموو ئورسیا ، زیاتر لەوەیکە لە سەرەتاوە مارشل هاجسۆن پیشنیاری دەکرد، بخاتە ژێر رکێفی خۆیەوە.

١٨- حکومەتی خەڵکی ئازربایجان بە رێبەری سەید جەحفەر پیشەوەری لە ساڵی ١٩٤٥ دا دامەزرا. ماوەیەکی کورت پاش ئەم رووداوە مێژووییە، قازی موحەممەد لە ساڵی ١٩٤٦ کۆماری کوردستانی لە مەهاباد راگەیاند.

١٩-  بیرمەندی سوریای سدیق جەلال ئەلعزم، یەکەم لێکۆڵەر بوو کە کەڵکی لە چەمکی “شەرقناسیی پێچەوانەی” لە ١٩٨١ بە رەخنە گرتن لە شەرقناسی ئێدوارد سەعید ، لە ١٩٧٨، وەرگرت. بۆ زانیاری زیاتر لە سەر “شەرقناسی پێچەوانە” مهێرزاد بروجردی. بروجردی لە ١٩٩٦ لە کارەکەیدا ئیستیدلال دەکات کە ،

سەرەڕای شاراوە پەسەندکردنی زۆریەک لە ژێر بەناکانی تیوری شەرقناسیی، شەرقناسیی پێچەوانە دژایەتی یەکی دیاریکراوی لە گەڵ شرقناسیدا نییە. وەکوو شەرقناسی، شەرقناسیی پێچەوانە فەرزییەکەی لە سەر بنەمای دەرکیی {فەزای ئازاد} دانروە، بەڵام زۆرترپیوەندی  بە نوێنەرایەتی { یان براگەورەیی }بیاڤی هەلبژاردن و تێگەیشتنی دەرکییەوە هەیە …{ ١٩٩٦:١٣}

٢٠-  بروجێردی دەڵێ، بەلووچەکان، کوردەکان و تورکەمەنەکان هیچکات لە ئێران قەبووڵ نەکران یان بە تەواوی لەگەڵ کۆمەڵگەی ئێراندا، یەکگرتوو نەبوون. ئەوان تەنیا تەوافوقیان لە گەڵ حاکمیەتی بژاردەکانی فارسدا کردووە، بەڵام مەکۆی چالاکیی جودایخوازی و هەستی یاغیگەرین. {١٩٩٨ : ٥٤ }.

٢١- بۆ زانیاری زیاتر لە سەر  ‘Oriental other of the Other’ بروانە مەکدسی {٢٠٠٢}.

٢٢-بۆ وێنە، رۆشنبیرێکی فارس دەڵێ، خوێندن بە زمانی زماکیی نە تەنیا یاسای بنرەتی پێشیل دەکات، بەڵکوو بورایش بۆ رووخانی ئێران خۆش دەکات و ئەمەش تەنیا بە قازانجی دوژمنانی ئەم وڵاتەیە.  (Parsi Anjuman. http://archive.fo/m12x6

(accessed 10 March 2019).

لە بەرانبەر کۆتایی ئەم تەیفە سیاسیەدا،کوڕی شای پێشووی ئێران لەم دواییانەدا گوتوویەتی،من لۆژیکی خۆێندن بە زمانی دایکی تێناگەم. لە هەر وڵاتێکدا سیستمی پەروەردە تەنیا زمانێکی سەرەکیی هەیە،تا ئەو شوێنەی کە من لە بیرم بێ ، لە ئێراندا ئەو زمانە، زمانی فارسی بووە. ) March 2019http://archive.fo/CQcZe (accessed 10

٢٣- دەباشی – حەمید {b٢٠١٨ {  ئایا ئەهڤاز یان ئەهواز، جیاوازییەکەیان لە چیدایە؟ www.aljazeera.com/indepth/opinion/ahvaz-ahwaz-difference-180925145037386.html

٢٤- بروانە ئەحمەد کەسرەوی ، ئەزەری زمانانی ئێرانی باستان .

٢٥- راستە کە ئابراهمیان خۆی وەکوو ئێرانی – ئەرمەنی دەناسێنێ. بە هەر حاڵ ئەو لە نووسراوەکانید بە راشکاوی لە گەڵ سەرەرۆیی ناسیۆنالیزمی فارس لە ئێراندایە. بۆ وێنە، لە جێگەی شروڤەی خۆراگریی خەلکی ئازربایجان، ئابراهمیان بە راشکاوی رێبەری خۆی سەید جەعفەر پیشەوەری، لە دامەزراندن و رێبەریکردنی حیزبی دێمۆکراتی ئازربایجان لە ساڵی ١٩٤٥ دا مەحکووم دەکات. ئابراهمیان بانگەشە دەکات کە پیشەوەری بە رێکەوت {قەومی} خۆی واتە سەرچاوەی ئازەری سەرلەنوێ کەشفکردەوە کە ئازربایجانیانی خۆجێی خۆیانیان لە مافی نەتەوەیی بێ بەش کردووە { بروانە ئابراهمیان: ٢٠٠٨، ١١١}. ئابراهمیان هەقیقەت چەواشە دەکات کە خەڵکی تەورێز بە تێگڕا دەنگیان بە پیشەوەری داوە. ئەو لە گەڵ سەرکەوتنی لە ئازربایجان، پارلمانی ئێران{ مجلس} بەربأێر بوونی ئەی رەد کردەوە ، چوونکە لە سەر ئەو براویە بوون کە ئەو کە سێکی کومونیست، خائین و ێ وەفایە بە رانبەر بە یەکپارچەایی خاکی ئێران {ئەسغەرزادە ، ٢٠٠٧: ٩٥ }. ئابراهمیان لە ناساندنی رێبەری خۆراگریی خەڵکی ئارزبایجان،چاوپۆشی دەکات لەو خەیانەتەی کە بە تورکانی ئازەرییەوە، کردووە. تورکەکان رۆڵێکی بێ وێنەیان لە دارشتنی  و سەرکەوخستنی یاسایی بنەڕەتی ئێران لە ساڵی ١٩٠٥ – ١٩٠٩ دا گێراوە.بەمشێوەیە، ئەوان پاش بنبڕکردنی دەسەڵاتی رەزا شا، دەستیان دایە سیاسەتگەلێکی رەگەزپەرەستانەی جۆراوجۆرەوە. هەروەها ئابراهمیان …

٢٦- لێرە مەبەستەکە ئەوە نییە کە خوێندنی سەرەتایی مێژوویی ببێتە ئاڵترناتیڤ.بە پێچەوانەوە، ئەستەم بزانین کە ئایا فەرمانڕەوایی کرمانجێک ماندارە بۆ هەموو کوردێک.

٢٧- http://archive.fo/tt1l5 (accessed 10 April 2018).

٢٨- مێتود ناسی ناسیۆنالیزم لە سەربنەمای” گریمانەیەکە میللەت/ دەوڵەت /کۆمەڵگەی چینایەتی، کۆمەڵایەتی و سیاسی دونیای مودێرنە،(Wimmer and Schiller, 2002: 301).

٢٩- بروانە بابەتی ئەفسانەی ئەفشین مەتین، ئەسغەری لە ساڵی ٢٠١٧: مێژووی مودێرن :https://www.youtube.com/watch?v¼7hiAflZOjrI (accessed 4 October 2018).

٣٠- https://t.me/didgaxalid (accessed 4 October 2018).

٣١- http://archive.fo/HyczG (accessed 25 April 2019).

٣٢- بۆ زانیاری زیاتر لە بارەی رۆڵی نووسینی مێژوو لە سڕینەوەی جیاوازییەکان، بروانە Trouillot (2015).

سەرچاوەکان

Abrahamian E (2008) Modern History of Iran. Cambridge: Cambridge University Press.

Ahmadi H (2008) Ethnicity and Sectarianism in Iran: From Myth to Reality/Qomiyat va Qowmgarayi Dar Iran; az Afsane Ta Vaqe’iayat. Tehran: Nashr-e Ney.

Ahmed S (2016) What is Islam? The Importance of Being Islamic. New Jersey: Princeton

University Press.

Amanat A (2017) Iran: A Modern History. New Haven: Yale University Press.

Amanat A and Bernhardsson MT (2007) U.S.–Middle East Historical Encounters: A Critical Survey. Gainesville: University Press of Florida.

Asgharzadeh A (2007) Iran and the Challenge of Diversity: Islamic Fundamentalism, Aryanist Racism, and Democratic Struggles. New York: Palgrave Macmillan.

Bakhshandeh E (2015) Occidentalism in Iran: Representations of the West in the Iranian Media. London: I.B.Tauris.

Barfield T (1998) The Dictionary of Anthropology. New Jersey: Wiley-Blackwell.

Besikci I (1990) Devletlerarasi Somurge Kurdistan/an International Colony Kurdistan. Bilimsel Arastırma Kitabı. Bonn: Wes¸anen Rewsen

Bhabha HK (1994) The Location of Culture. London: Routledge.

Billig M (1995) Banal Nationalism. London and Thousand Oaks: Sage.

Blauner R (1969) Internal colonialism and Ghetto Revolt. Social Problems 16(4): 393–408.

BoroujerdiM(1996) Iranian Intellectuals and the West: The Tormented Triumph of Nativism. Syracuse: Syracuse University Press.

Boroujerdi M (1998) Contesting nationalist constructions of Iranian identity. Critique: Critical Middle Eastern Studies 7(12): 43–55.

Brown K and Ogilvie S (2009) Concise Encyclopedia of Languages of the World. London, New York, Paris: Elsevier Science.

Butler J and Chakravorty Spivak G (2007) Who Sings the Nation-State? Calcutta, New York, Oxford: Seagull Books.

Chambers JK and Trudgill P (2004) Dialectology. Cambridge: Cambridge University Press.

Chatterjee P (1993) The Nation and Its Fragments: Colonial and Postcolonial Histories. Princeton: Princeton University Press.

Dabashi H (2007) Iran: A People Interrupted. New York: The New Press.

Dabashi H (2015) Can Non-Europeans Think? London: Zed Books.

Dabashi H (2016) Iran without Borders: Towards a Critique of the Postcolonial Nation. New York: Verso.

Dabashi H (2018a) Formation of an independent Kurdistan would be disastrous for all peoples of the region, including the Kurds themselves. Available at: www.aljazeera.com/indepth/opinion/kurdish-question-171030073038610.html (accessed 10 March 2018).

Dabashi H (2018b) Is it Ahvaz or Ahwaz – And what difference does it make? Available at: www.aljazeera.com/indepth/opinion/ahvaz-ahwaz-difference-180925145037386.html

(accessed 26 September 2018).

Dube S (2010) Critical crossovers: Post-colonial perspectives, subaltern studies and cultural identities. In: Wetherell M and Mohanty CT (eds) The SAGE Handbook of Identities. London: SAGE, pp. 99–117.

Eliassi B (2013) Contesting Kurdish Identities in Sweden: Quest for Belonging among Middle Eastern Youth. New York: Palgrave Macmillan.

Elling RC (2013) Minorities in Iran: Nationalism and Ethnicity after Khomeini. New York: Palgrave.

Fanon F (1967) Black Skin. White Masks. New York: Grove Press.

Fazeli N (2006) Politics of Culture in Iran Anthropology, Politics and Society in the Twentieth Century. New York: Routledge.

Gambetti Z (2009) Decolonizing Diyarbakir: Culture, identity and the struggle to appropriate urban space. In: Ali KA and Rieker M (eds) Comparing Cities the Middle East and South Asia. Oxford: Oxford University Press, pp. 97–129.

Ghassemlou AR (2006) Kurdistan and Kurd (Kurdish ed.). Erbil: Rojhalat.

Gonza´ lez-Casanova P (1965) Internal Colonialism and National Development. Studies in Comparative International Development 1(4): 27–37.

Green N (2019) The Persianate World: The Frontiers of a Eurasian Lingua Franca. Oakland: University of California Press.

Hechter M (1975) Internal Colonialism: The Celtic Fringe in British National Development. Berkeley: University of California Press.

Hodgson M (1974) The Venture of Islam: Conscience and History in a World Civilization. Chicago: University of Chicago Press.

Holt PM, Lambton KS and Lewis B (1970) The Cambridge History of Islam (v. 1A). Cambridge: Cambridge University Press.

Iggers GG (2005) Historiography in the Twentieth Century: From Scientific Objectivity to the Postmodern Challenge. Connecticut: Wesleyan University Press.

Jalal Al- ‘Azm S (1981) Orientalism and orientalism in reverse. In: Alexander Lyon Macfie (ed.) Orientalism: A Reader. New York: New York University Press, pp. 217–238.

Kasravi A (1944) Mava Hamsayegan/Our neighbors and us. Parchameh-ye Haftagi 6(5): 1–5.

Katouzian H (2006) State and Society in Iran: The Eclipse of the Qajars and the Emergence of the Pahlavis. London: I.B.Tauris.

Kia M (1998) Persian nationalism and the campaign for language purification. Middle Eastern Studies 34(2): 9–36.

Kia M (2014) Imagining Iran before nationalism: Geocultural meanings of land in Azar’s Atashkadeh. In: Scot-Aghaei K and Marashi A (eds) Rethinking Iranian Nationalism and Modernity. Austin: The University of Texas Press, pp. 89–113.

Kurt MM (2019) My Muslim Kurdish brother: Colonial rule and Islamist governmentality in the Kurdish region of Turkey. Journal of Balkan and Near Eastern Studies (21)3: 350–365.

Makdisi U (2002) Ottoman orientalism. The American Historical Review 107(3): 768–796.

Mann B (2014) The Khuzistani Arab Movement, 1941–1946: A case of nationalism? In: Scot-Aghaei K and Marashi A (eds) Rethinking Iranian Nationalism and Modernity. Austin: The University of Texas Press, pp. 113–137.

Marashi A (2008) Nationalizing Iran: Culture, Power and the State. Seattle and London: The University of Washington Press.

Marquard L (1957) South Africa’s Colonial Policy. Johannesburg: Institute of Race Relations.

Matin-Asgari A (2014) The Berlin circle: Iranian nationalism meets German countermodernity. In: Scot-Aghaei K and Marashi A (eds) Rethinking Iranian Nationalism and

Modernity. Austin: The University of Texas Press, pp. 49–67.

Matin-Asgari A (2018) Both Eastern and Western: An Intellectual History of Iranian

Modernity. Cambridge: Cambridge University Press.

McCrone D (1998) The Sociology of Nationalism: Tomorrow’s Ancestors, International Library of Sociology. London; New York: Routledge.

Mohammad R (1999) Marginalisation, Islamism and the production of the ‘Other’s’ ‘Other.’ Gender, Place & Culture 6(3): 221–240.

Mohammadpour A and Soleimani K (2019) Interrogating the tribal: the aporia of ‘tribalism’ in the sociological study of the Middle East. British Journal of Sociology, 20 March

2019, https://doi.org/10.1111/1468-4446.12656

Peckham R (2004) Internal colonialism: Nation and region in nineteenth-century Greece. In: Todorova M (ed.) Balkan Identities: Nation and Memory. New York: New York University Press, pp. 15–43.

Peet R and Hartwick E (2009) Theories of Development: Contentions, Arguments, Alternatives. New York: Guilford Press.

Potts K and Brown L (2005) Becoming an anti-oppressive researcher. In: Research as Resistance; Critical, Indigenous, and Anti-Oppressive Approaches. Toronto: Canadian Scholars’ Press/Women’s Press, pp. 255–286.

Pourpirar N (2000) Ta’ammoli Dar Bonyan-e Tarikh-e Iran: Davazdah Qarn Sokoot! Ketab-e Avval: Bar-amadan-e hakhamaneshiyan/Some Reflections on the Foundation of Iranian History. Tehran: Nashr-e Karang.

Said E (1978) Orientalism. New York: Pantheon.

Scot-Aghaei K and Marashi A (2014) Rethinking Iranian Nationalism and Modernity. Austin, Texas: University of Texas Press.

Skutnabb K and Tove (2000) Linguistic Genocide in Education or Worldwide Diversity and

Human Rights? New Jersey/London: Lawrence Erlbaum Associates, Inc.

Socin A and Prym E (1890) Kurdische Sammlungen. Riga: Kymmel; Leipzig: Voss.

Soleimani K (2017) Kurdish image in statist historiography: The case of Simko. Middle Eastern Studies 53(6): 949–965.

Tavakoli-Targhi M (1994) Iran as imagined nation: The construction of national identity by Mostafa Vaziri. International Journal of Middle East Studies 26(2): 316–318.

Tavakoli-Targhi M (2011) Refashioning Iran Orientalism, Occidentalism and Historiography. Basingstoke: Palgrave Macmillan.

Tavakoli-Targhi M (2015) Ahmad Kasravi’s critiques of Europism and orientalism. In: Talattof K (ed.) Persian Language, Literature and Culture: New Leaves, Fresh Looks. United Kingdom: Routledge, pp. 228–238.

Torabi Y and Moradi Y (2014) Managing ethnic gaps in the Kurdistan of the Islamic Republic of Iran. Faslnaˆmeh-ye Pezhuhesha-ye Raˆhbordi Dar Siyaˆsat 3(11): 9–29.

Trouillot M-R (2015) Silencing the Past: Power and the Production of History. Boston: Beacon Press.

Vali A (2014) Kurds and the State in Iran: The Making of Kurdish Identity. London: I. B. Tauris.

Vaziri M (1993) Iran as Imagined Nation: The Construction of National Identity. New York: Paragon House.

Vejdani F (2015) Making History in Iran: Education, Nationalism, and Print Culture. Stanford: Stanford University Press.

Wimmer A and Schiller N (2002) Methodological nationalism and beyond: nation-state building, migration and the social sciences. Global Networks 2(4): 301–334.

Yarshater E (1993) Persian identity in historical perspective. Iranian Studies 26(1–2): 141–142.

Yu¨ ksel SA (2011) Rescaled localities and redefined class relations: Neoliberal experience in South-East Turkey. Journal of Balkan and near Eastern Studies 13(4): 433–455.

Zia-Ebrahimi R (2011) Self-orientalization and dislocation: The uses and abuses of the ‘Aryan’ discourse in Iran. Journal of Iranian Studies 44(4): 445–472.

Zia-Ebrahimi R (2016) The Emergence of Iranian Nationalism: Race and the Politics of Dislocation. New York: Columbia University Press

error:

بەشکردن لەگەڵ هاوڕێیان