خەڵاتی پێشەوا بۆ باشترین وتار

گۆڤاری تیشک بە مەبەستی هاندان و پشتگیری کردنی توێژەران بۆ لێکۆڵینەوە سەبارەت بە مژاری پەیوەندیدار بە کوردستان، ساڵانە “خەڵاتی پێشەوا”، بە باشترین توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری تیشکدا بڵاو کرابێتەوە پێشکەش دەکا. وتاری ئەو توێژەرانە دەچنە قۆناغی هەڵبژاردنەوە کە سەرەڕای گرنگیدان بە یەکێک لە مژارە گرنگەکانی پەیوەندیدار بە پرسی کوردستان، توانیبێتیان داهێنەرانە بن و لە ڕووی ئەزموونی یا تیۆریکەوە وتارێکی زانستییان بەرهەم هینابێت.

وتاری براوە چۆن هەڵدەبژێردرێ؟

  • وتاری براوە لە لایەن دەستەی نووسەرانی گۆڤاری تیشک و بەشێک لە مامۆستایانی بواری لێکۆڵینەوەی کوردیی هەڵدەبژێردرێ. لێژنەی هەڵبژاردنی وتار دوای هەڵسەنگاندنی کۆی ئەو وتارانەی لە هەر ساڵێکدا لە گۆڤاری تیشکدا چاپ بوون، سێ وتار دەستنیشان دەکا و لە ئاکامدا وتاری براوە هەڵدەبژێرێت.
  • هۆکاری دەستنیشانکردنی وتاری براوە بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیێندرێت.

خەڵاتەکە لە چی پێکهاتووە؟

  • لەوحی سپاس و پێزانین لە لایەن گۆڤاری تیشکەوە پێشکەش بە نووسەری وتاری براوە دەکرێ.
  • خەڵاتێکی باش(بڕە پارەیەکی دیاریکراو) پێشکەش بە نووسەری وتاری براوە دەکرێ.
  • بە گوێرەی زمانی وتارەکە، سەر لە نوێ و بەپێی زارەکانی زمانی کوردی وتارەکە دادەڕێژدرێتەوە و چاپ و بڵاو دەکرێتەوە.
error:

فۆڕمی سەبسکرایب

دەتوانن ئاگاداری دوایین بڵاوکراوەکانی گۆڤاری تیشک بن، لە ڕێگەی سەبسکرایب کردنی ماڵپەڕەکەمان.

سەرکەوتوو بوو، زۆر سپاس!

کێشە هەیە!

بەشکردن لەگەڵ هاوڕێیان