کتێبی تیشک

پێناسە

گۆڤاری تیشک لە سەرەتای ساڵی ٢٧٢٠دا دەست بە چاپی کتێب لە بواری زانستی مرۆییدا دەکا. ئەو بەرهەمانەی کە لە چوارچێوەی ئەم پرۆژەیەدا چاپ دەبن، پەیوەندییان بە بواری لێکۆڵینەوە لەسەر کوردستان و هەروەها ئەو تیۆرییانەوە هەیە کە دەتوانن یارمەتیدەری بەهێزترکردنی ئایدیۆلۆژیی کوردایەتی و شیکردنەوەی پرسی نەتەوەیی لە کوردستان بن. بۆ پەرەپێدانی بیرۆکەی ڕەخنەگرانە سەبارەت بە سیستەمی سوڵتە و هەروەها دیاریکردنی مێکانیزمەکانی کۆلۆنیالیزم، گۆڤاری تیشک سەبارەت بە سازکردنی دەرفەت بۆ توێژەران و وەرگێڕەکانی کوردستان و چاپی بەرهەمەکانیان خۆی بە بەرپرس دەزانێ.

ئامانج

١. بەهێزترکردنی لایەنی زانستیی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کوردایەتی و هەروەها بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ کۆلۆنیالیزمی ئاکادمیک کە سیستەمی پەروەردەی ئێرانی بە سەر ئاکادێمیای ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا سەپاندوویەتی.

٢. دژایەتی کردنی سیستەمی سانسۆری کۆلۆنیالیزمی ئێرانی کە ڕێگرە لە هەر جۆرە بیرۆکەیەک کە لە خزمەتی فکری ئازادیخوازانە و بیرۆکەی ڕەخنەگرانەدا بێ.

٣. کتێبەکان لە چوار بەشدا ئامادە دەکرێن بۆ ئەوەی ئیمکانی تێڕامانی زیاتر بۆ هەر کام لەو ستەمانەی لە مرۆڤی کورد دەکرێن هەبێ: (١) ستەمی نەتەوایەتی (٢) ستەمی چینایەتی (٣) ستەمی جێندەری(٤) ستەمی ژینگەیی.

شێوازی چاپ و بڵاوکردنەوە

١. ئەو بەرهەمانەی کە زیاتر لە پازدە هەزار وشە بن (توێژینەوە و وەرگێڕان) ڕاستەوخۆ بۆ بەشی کتێبی تیشک ڕەوانە دەکرێن. دەستەی بەڕێوەبەریی گۆڤاری تیشک لە دوای وەرگرتنی هەڵسەنگاندنی بەرهەمەکە بە هۆی کەسانی شارەزاوە، بڕیاری کۆتایی لەمەڕ وەرگرتنی کتێبەکان دەدا.

٢. بەرهەمەکان دەکرێ بە هەر دوو زمانی کوردی و فارسی بن. وەرگێڕان لە زمانی دووەم و بە شێوازی ناڕاستەوخۆ پەسەند ناکرێ.

٣. بەرهەمەکان بە پێی ڕێنووسی پەسەندکراوی گۆڤاری تیشک هەڵەچنی دەکرێنەوە.

٤. لە قۆناغی یەکەمدا بەرهەمەکان بە شێوازی دەستڕاگەیشتنی ئازاد لەسەر سایتی گۆڤاری تیشک دادەندرێن. دیزاین و ڕازاندنەوەی تایبەت و بە شێوازێکی یەکدەست بۆ بەرهەمەکان دەکرێ. دواتر گۆڤاری تیشک بەگوێرەی ئەو ئامادەکارییانەی کە هەیەتی بەشێک لە بەرهەمەکان بە شێوەی کاغەز بۆ چاپ ئامادە دەکا.


بۆ زانیاری زیاتر تکایە سەردانی بەشی پەیوەندی سایتی گۆڤاری تیشک بکەن

فۆڕمی سەبسکرایب

دەتوانن ئاگاداری دوایین بڵاوکراوەکانی گۆڤاری تیشک بن، لە ڕێگەی سەبسکرایب کردنی ماڵپەڕەکەمان.

سەرکەوتوو بوو، زۆر سپاس!

کێشە هەیە!

بەشکردن لەگەڵ هاوڕێیان