هەڕەتی زەردەخەنە و وەرزی لە خەو هەستانە
هەرمان عەینەڵی
خوێنه‌ری هێژا، ئه‌وه‌ی له‌م نووسراوه‌دا ده‌یخوێنیته‌وه، وه‌سف و خوێندنه‌وه‌یه‌ک له بۆنه‌کانی «نه‌ورۆزی ۲۷۲۴»ی کوردییه؛ که له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو هاتنه گۆڕه‌پانی ده‌رکه‌وتنه‌وه. ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ی: وێنا و ویستی به‌شێکی زۆر له خه‌ڵکی نێو بۆنه‌کان و جه‌ماوه‌ری سه‌ر شه‌قام و حه‌شیمه‌تی نێو گه‌ڕه‌ک و کۆڵانه‌کانی نیشتمانه؛ که ئاگری نه‌ورۆزی ئه‌مساڵی له‌گه‌ڵ خۆی هێنایه کایه‌وه.
نووسه‌ری ئه‌م ده‌قه، جیا له‌وه‌ی که بۆخۆی له بەشێکی کۆڕه‌کاندا به‌شدار بووه و به‌پێی میتۆدی دینی به‌شدارانه (participant observation) چاوی له کۆڕ و کرده‌کان کردووه؛ زۆربه‌ی هەره زۆری نووسراوه، وێنه و فیلمه‌کانی تایبەت به‌و بۆنانهشی بینیوه و به هزری پڕ له پرسیاره‌وه چووەته نێو باسەكەوه؛ لەبه‌ر ئه‌وه‌ی ویستوویه‌تی به ده‌ره‌نجامێکی نزیک له ڕاستی بگات. هه‌وڵم داوه بگێڕه‌وه (narrator)ی دروستی واقێعه‌کان و قسه‌ی دڵی خه‌ڵک بم؛ هیچی پێ که‌م و زیاد نه‌که‌م و هه‌ست و هزری خۆمی تێکه‌ڵ نه‌که‌م. جا ئه‌و واقێعانه هه‌رچییه‌ک بێت: چ هه‌ستیارانه بن چ ئه‌قڵانی، چ سیاسی بن چ کولتووری، چ ئاسایی بن چ زانستی، چ سه‌رده‌مییانه بن چ کۆن و مێژوویی.
هه‌ربۆیه له‌جیاتی که‌ڵک وه‌رگرتن له «نووسراوه و سه‌رچاوه جۆربه‌جۆره زانستییه‌کان»، که‌ڵکم له «کرده، وته، شێعر، وتار، دروشم، وێنه، فیلم، جلوبه‌رگ و هه‌ڵسوکه‌وت»ی خه‌ڵکی نێو بۆنه‌کان و ده‌ره‌وه‌ی بۆنه‌کان وه‌رگرتووه. من لێره‌دا به‌دوای ناوی تیۆری، میتۆد و که‌سایه‌تیی ڕازاوه یا چه‌مک و دهستهواژەی ئاڵۆزی بیانییەوه نەبووم. به لای منەوه هه‌موو ئه‌م ڕسته بەڕواڵهت خەڵكی و ئاسایییانه، به ناوه‌رۆک مانای گرینگ و تایبه‌تیی خۆی هه‌یه. جا باسه‌که له سێ به‌شدا کورت ده‌که‌مه‌وه: وه‌سف و شرۆڤه‌ی کورتی کۆبوونه‌وه‌کان، مه‌به‌ستی ده‌سه‌ڵات له به‌رگری نه‌کردن و ده‌ره‌نجامی باسه‌کان و ئه‌رکی ئێمه بۆ داهاتوو.
وه‌سف و شرۆڤه‌ی کورتی کۆبوونه‌وه‌کان
هه‌روه‌ک ده‌بینرا ڕێژه‌ی حه‌شیمه‌تی به‌شداربووان له کۆڕه‌کانی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵدا به سه‌دان قات زۆرتر له شایی و بۆنه‌کانی ڕابردوو بوون؛ و شوێنی له‌م چه‌شنه له‌باری پۆلێنبه‌ندییه‌وه ده‌چێته نێو خانه‌ی کۆڕوکۆمهڵـ (community)ـه‌وه، که تیایدا هه‌ست بەسه‌ر هزردا زاڵ ده‌بێت؛ به‌پێچه‌وانه‌ی کۆمه‌ڵگا (society) که هزر بەسه‌ر هه‌ستدا زاڵه. شوێنی خاوەن «جه‌ماوه‌ری زۆر و هه‌ستی زۆر»، زۆرجار شه‌به‌نگێک له «عه‌شق و شه‌ڕی» تێدا هه¬ڵدەقوڵێت؛ هه‌ربۆیه له بۆنه‌کانی لەم چەشنەدا، وەك گۆڕەپانی تۆپی‌پێ یان گۆڕەپانی زەماوەند، هه‌ندێ جار لەسه‌ر شتێکی پچووکی وه‌ک: هەڵەی داوەر، یا گرتنی سه‌رچۆپی، یا قسه و ئیشاره و کرده‌ی کوڕ و کچێک، شه‌ڕ و قڕه‌ی ناحـــهزی تێدا په¬ی‌دا ده¬بێت؛ ته‌نانه‌ت هه‌ندێ جار کوژراو و برینداریشی لێ ده‌که‌وێته‌وه.
به‌ڵام له‌م كۆبوونه¬وانه¬ی نه¬ورۆزی ئه‌مساڵدا، به¬پێچه¬وانه¬ی دۆخی چاوەڕوانكراو له¬ گشت کامیونیتییه¬كان(جڤاتەکان)، ته‌نانه‌ت یه‌ک شه‌ڕ و ناکۆکی چکووله، یه‌ک قسه‌ی تاڵ و ناشیرین، یه¬ك بێحورمهتی و بێڕێزییه‌کی پچووك، یه‌ک کاره‌ساتی ناحه‌ز، یه¬ك توندوتیژی و تووڕه‌یی و پێکدادانی گچکه‌ش له به‌ینی ئه‌و هه‌مووه خه‌ڵکه پڕ له هه‌سته‌دا، نه‌هاته ئاراوه. واتا هه‌ستی ئه‌و حه‌شیمه‌ته هه‌ره‌زۆره به‌ته‌واوی به‌لای جه‌مسه‌ری عه‌شقدا شکا بۆوه: ئه‌شقی هه‌مووان: به یه¬كتری، به نه¬ته¬وه، به نیشتمان، به ئازادی. ئه‌م کۆبوونه‌وانه به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌موو کۆڕه‌کانی تر بوون به گۆڕه‌پانی تێکئاڵانی هه‌ست و هزر، کامیونیتی و سۆسایه‌تی، ئه‌قڵ و عه‌شق.
له ڕوانگه¬یه¬كی تره¬وه، له‌م کۆبوونه‌وانه‌دا و له نێوان ئه‌و هه‌مووه کوڕ و کچه جحێڵهدا، به‌پێچه‌وانه‌ی کۆڕه‌کانی تر هه‌ستی ئێرۆتیک و سێکسوالیته جێگه‌ی خۆی دابوو به هه‌ستی نه‌ته‌وه‌دۆستی و نیشتمان¬دۆستی. دیار بوو خه‌ڵکه‌که بۆ شتێکی تر هاتبوون، شتێکی گرینگی تریان له زه‌یندا بوو: وهرزدانهوه¬ی کولتووری له‌مێژینه‌ی کوردی، بانگه‌واز بۆ یه‌کگرتوویی و به‌کوردیکردنی که‌شوهه‌واکه. خه‌ڵکه‌که له‌جیاتی خۆنواندن و خۆشهیداییی تاکه‌که‌سی له فکری نواندنه‌وه‌ی (representation) دابونه‌ریت و کولتووری پڕ له شانازیی نه‌ته‌وه‌ییدا بوون.
له‌م نه‌ورۆزه‌دا، لوڕ، له‌ک، کرمانج، هه‌ورام و سۆران، به‌بێ جیاوازی له جلوبه‌رگی یه‌کتر و شێعر، سروودی و گۆرانیی یه‌کتر، که‌ڵکیان وه‌رگرت. بۆ نموونه په‌سه‌ک یا فه‌ره‌نجی که زۆرتر وه‌ک تایبه‌تمه‌ندیی جلوبه‌رگی هه‌ورامی ده‌ناسرێت؛ یا له‌چک و پشتوێن که زیاتر وه‌ک جلوبه‌رگی تایبه‌تیی سه‌قزی، موکریانی و سۆرانی ناوبانگی ده‌رکردووه؛ یا هه‌وری و سرکه‌یی که زۆرتر وه‌ک جلوبه‌رگی لوڕی، له‌کی و کرماشانی پێناسه کراوه؛ یا که‌وا و سه‌ڵته و تاس-كڵاوی ژنان که زۆرتر وه‌ک تایبه‌تمه‌ندیی جلوبه‌رگی ئه‌رده‌ڵانی، گه‌ڵواخی و گه‌ڕووسی ناوی ده‌رکردووه، له هه‌موو ناوچه‌کانی تری کوردستان كه¬ڵكی لێ وه¬رگیرا.
له‌م شایییانهی نه‌ورۆزدا، چریکه‌ی ده‌نگخۆشانی گشت زاراوه‌کان له زۆربه‌ی ناوچه‌کانی نیشتمان ده‌بیسرا. له هه‌موو لایه‌ک گۆرانی به زاراوه‌ی جۆراوجۆرت ده‌بیست. جۆری هه‌ڵپه‌ڕکێی هه‌رناوچه‌یه‌ک له ناوچه‌کانی تر ده‌بینرا. ئه‌مه هه‌م فره‌ڕه‌نگی، فرهدهنگیی کو‌لتوور، دابونه‌ریتی کوردی نیشان ئه‌دات و هه‌م هاوده‌نگی و هاوڕه‌نگیی خه‌ڵکه‌که. به‌پێچه‌وانه‌ی پیلان و فڕوفێڵی له‌مێژینه‌ی نه‌یاران که به‌رده‌وام خه‌ریکی لێک دوورخستنه‌وه و بهگژیهکادان و گه‌وره‌کردنه‌وه‌ی جیاوازییه‌کانن، هیچ ماکێکی ناوچه‌یی به‌ته‌نیا گه‌وره نه‌کراوه. باسی جیاوازییه‌کان و تایبه‌تمه‌ندییه تایبه‌ته‌کان نه‌کرا. کوردانی ڕۆژهه‌ڵات به‌تێکڕای ده‌نگ هاتنه سه‌ر هێڵ و پڕ به ناخی مێژووی کپکراویان، هاواریان کرد ئێمه یه‌ک نه‌ته‌وه و یه‌ک گه‌لین، ورده جیاوازییه‌کان ناتوانن دابه‌شمان بکه‌ن و لێکمان داببڕن.
ئه¬م ده¬ركه¬وتانه پێمان ده¬ڵێن كه خواستی خه¬ڵك ئه¬وه¬یه كه ئه¬بێ ورده سنوورەكانی نێو ماڵی خۆمان كه¬م و كه¬متر بكه¬ینه¬وه. بۆ نموونه له نووسینەكانمـــــــاندا له چه¬مك و ده¬سته¬واژه¬ی یه¬كتر كه¬ڵك وه¬رگرین… و ڕۆژانه به¬كاریان بێنین و یه¬ك جۆر نه¬ته¬وه¬خوازیی هه¬رڕۆژه (everyday nationalism) بۆ به¬ره¬ی داهاتوومان دروست بكه¬ین. به¬ڵام سنووری گه¬وره-مـــــان له¬گه¬ڵ نه¬یاران و دوژمنان پڕڕه¬نــــگتر و گه¬وره¬تر بكه¬ینه¬وه هه¬تا جیاوازیی ڕاسته¬قینه¬مان لەگەڵ ئه¬وانی¬ تر ده¬ركه¬وێت و ئه¬وان نه¬توانن ئێمه تێكه¬ڵ به خۆیان بكه¬ن یا ماكه كولتوورییه¬كانمان له¬وه زیاتر لێ زه¬وت بكه¬ن، بیدزن و بیكه¬ن به هیی خۆیان.
له‌م نه‌ورۆزه‌دا که‌سوکار و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی شۆڕشی ژینا که تازه گیانی خۆشه‌ویستانیان له ڕێگای ڕزگاریدا به‌خت کردبوو و زۆربه‌شیان گه‌نج و که‌مته‌مه‌ن بوون، به چڕی له شایییهکاندا به‌شدارییان کرد. واتا خه‌ڵکی خه‌مباری ئێمه به‌پێچه‌وانه‌ی جاری¬جارانی خۆیان و به‌پێچه‌وانه‌ی نه‌ته‌وه‌کانی دراوسێی خۆیان، هاتنه نێو شایییهکان و هه‌ڵپه‌ڕین، ته¬نانه¬ت خۆیان گه‌یانده لووتکه‌ی خۆشییه‌که و سه‌رچۆپییان گرت. شتی وا له کولتووری ئه¬¬م ناوه¬قه له جیهاندا یا نه‌بووه یا زۆر که‌م بووه. ئه‌مه نیشان له‌وه ئه‌دات که ئه‌م نه‌ورۆزه و خۆشییه‌کانی، شتێکی مانادار و جیاواز بوو و ته‌واو پێکهاته‌کانی جه‌ژن و بۆنه‌کانی تری شکاند. یه‌کجۆر پێکهاته‌شکێنی (deconstruction) و لادان و وه‌رچه‌رخانێک (rotation) بوو له ڕه‌وتی ئاساییی ڕابردوو و له جه‌ژن و بۆنه‌کانی پێشوو.
ده‌سه‌ڵاته سه‌ره‌ڕۆ و ملهوڕەکان به قه‌ولی فڕۆید یه‌کێک له پیلانه پیسه‌کانیان ئه‌وه‌یه که تاكه¬كان به‌ره‌و خه‌م و خه‌مۆکی هان بده‌ن؛ و له‌م ڕێگاوه خه‌ڵک له بەرانبه¬ر خۆیاندا به‌ره‌و نسکۆ و شکان و هه‌ڵدێری داڕووخان ببه¬ن؛ جا له ئاکامدا ئه‌سپی خۆیان به‌پێی خواستی خراپی خۆیان تاو بده‌ن. خه‌ڵکی کورد بەگشتی و بنه¬ماڵه¬ی شه¬هیدان به¬تایبه¬تی به‌م شایییانه نیشانیان دا که هه‌م پیلانی نه‌یاران ده‌خوێننه‌وه؛ هه‌م به‌پێچه‌وانه‌ی حەزی ئه¬وان ده‌جووڵێنه‌وه؛ و هه‌م چۆک بۆ خواستی ئاشکرا و نهێنیی دوژمنان داناده¬ن؛ و کورد و کۆڵنه‌دان، وه‌ک هه‌میشه، بوون به دوانه‌ی دانه‌بڕاو.
له هیچ شوێنێكی ئه¬و كۆڕانه‌دا كه¬س باسی ئه¬وه¬ی نه¬ده¬كرد که ئه‌و شایییه هی ئاوایی فڵان یا شاری فڵانه، پێوه¬ندی به منه¬وه نییه، با من بۆ ئه‌وێ نه‌چم و له زێد و شوێنی خۆم به‌شداری بکه‌م. واتا ناوچه‌گه‌رایی (regionalism) پێوه دیار نه‌بوو. واتا، ئه‌و هه‌مووه هه‌وڵ و ته¬قالا و گشته خه‌رج و پیلانه وا نه‌یاران ده‌یان ساڵ بۆ: ئه‌تۆمیزه‌کردن، باڵکانیزهکردن، تاکوتهراخستن و لێکدابڕانی خه‌ڵکی کورد به‌کاریان هێنا، بوو به تۆز و چوو به ڕیش و پێچی پڕ له نهفرهتیانا.
له‌به‌رکردنی جلوبه‌رگی پیاوان له‌لایه‌ن کچان و ژنانی کورده‌وه، مانای تایبه‌ت و گرینگی هه‌بوو. یه‌کێک له مانا جیاوازه‌کانی «به‌رگی پیاوان» ئه‌وه‌یه که به‌پێچه‌وانه‌ی به‌رگی ژنان، جۆرێک له توندوتۆڵی و خۆته‌یارکردنی له¬گه¬ڵه. ئه‌ویش به‌و ده‌لیله‌یه که بەدرێژایی مێژوو و به‌تایبه‌ت له سه‌رده‌می ڕاو و ڕاوکه‌ری به‌ملاوه، پیاوان بۆ کاری سه‌ختی ده‌ر و ده‌شت له‌لایه‌ک و بۆ وه‌ختی شه‌ڕ و ناکۆکیش له‌لایه‌کی ترەوە، پێویستییان به به‌رگی تایبه‌تیی ئه‌و دۆخانه هه‌بووه. وا دیاره پۆشینی ئه‌م جلوبه‌رگه له‌لایه‌ن ژنانه‌وه، جۆرێک له خۆته‌یارکردن بۆ به‌رخۆدان و به‌رگری له مافه زه‌وتکراوه‌کانی ئه‌م نه‌ته‌وه دەگه¬یه¬نێت. که‌ڵک وه‌رگرتن له جامانه، هه‌وری، پووزه‌وانه، فه¬ره¬نجی و سۆرانی و شتی له‌و چه‌شنه‌ش، ڕۆچوونه‌وه به ناخی مێژووی ئه‌م گه‌له، وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی ڕۆحی کوردی و شوناسی نه‌ته‌وه‌یی و جیاوازی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌کانی تر پیشان ئه¬دات.
تایبه¬تمه¬ندییه¬كی تر ئه¬وه بوو كه که‌س نه¬یدهپرسی که له شاییی ئه‌م شوێنه‌دا: کێ به‌رپرسه؟ کێ حه‌ساوه؟ کێ ئاگره‌که ده‌کاته‌وه؟ کێ له پێشه‌وه ده‌ڕوات؟ کێ شێعر ده‌خوێنێته‌وه؟ کێ دروشم ده‌دات؟ کێ میوانداره؟ به‌پێچه‌وانه‌وه ته‌واوی ئه‌م پرسیارانه، هه‌موو که‌س خۆی به به‌رپرس، یه‌که‌م که‌س، سه‌رقافڵه، تاکی سه‌ره‌کی و سه‌رکاروان ده‌زانی. که‌س خۆی له په‌راوێزدا نه‌ده‌بینی. که‌س ماتڵی خوڵقی که‌س نه‌بوو. که‌س گله‌یی له که‌سی تر نه‌بوو. میوان و میواندار، ئاشنا و بێگانه، یه‌که‌م که‌س و ئاخر که‌س، ناسیاو و نه‌ناسیاو، ببوون به یه‌ک، یه‌ک نه‌ته‌وه‌ی یه‌کدڵ و یهکویست.
ئه‌و هه‌مووه جلوبه‌رگه جوان و ڕه‌نگاوڕه‌نگه، ئه‌و گشته ڕه‌سم و یاسا جۆربه‌جۆره، ئه‌و حه‌مکه زار و بنزاره پڕ ناوه‌ڕۆکه که له کرده، ڕواڵه‌ت، ڕێوڕه‌سم، گۆرانی، شێعر، وته و دروشمه‌کاندا ده‌رکه‌وتن، نیشان له کولتوورێکی پڕناوه‌رۆک و مانادار ئه‌دات؛ هه‌موو ئه‌مانه ته¬نیا له یـه‌ک هەلومەرج و بۆنه‌ی تایبه¬تدا خودی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان ده‌رخست؛ لەژێر ده‌یان و سه‌دان ساڵی پڕ له زوڵم، سته‌م، سڕێنه‌وه، به‌لاڕێدابردن، داپڵۆسان و داماڵیندا خۆی حه‌شاردا بوو؛ له‌پڕ به یه‌کجاری هه‌ڵقوڵا و پیلانی ناحه‌زانی کردەوە بڵقی سه‌ر ئاو.
له‌وپه‌ڕی ماکۆوه هه‌تا ئه‌مپه‌ڕی ئیلام، به شار و گونده‌وه، هه‌موو کوردێک به‌و شایییانه و به فه‌رهه‌نگی پڕبایه‌خ و ڕه‌نگاوڕه‌نگ، به کوردبوونی خۆی، کولتووری خۆی و دابونه‌ریتی خۆی شانازی ده‌کرد و له خۆشیی ئه‌و هه‌مووه خۆشییه‌دا، به جه‌سته و به ڕۆح، شایی ده‌گێڕا.
هه‌ستێکی سه‌یر ڕژابووه ناخی تینووی خه‌ڵکه‌که‌وه. هه‌رکه‌س ده‌چووه سه‌ر سه‌کۆ یا شێعری ده‌خوێنده‌وه یا وتاری ده‌دا یا له خواره‌وه هه¬ڵده¬په¬ڕی و دروشمی ده‌دا یا هه‌وری و جامانه و دووقامکی سه‌رکه‌وتنی هه‌ڵدێنا یا ئاڵای نیشتمانی لەسه‌ر به‌رگ و ڕوومه‌تی ده‌کێشا یان ته‌نانه‌ت پێده‌که‌نی، هه‌ر ده‌تگوت خودی خۆتی. جیاوازییه‌کان زۆر که‌م و که‌مڕه‌نگ ببوونه‌وه. هه‌موو ببوون به لقوپۆی دارێکی گه‌وره‌ی ڕیشه‌داری چهنههزار ساڵه، وه‌ک داربه‌ڕووه‌کانی زاگڕۆس. ببوون به تانوپۆی قاڵییه‌کی ڕه‌نگاوڕه‌نگ وه‌ک ده‌شته به‌هارییه‌کانی نیشتمان.
به‌شداریی هه‌موو چین و توێژه جۆربه‌جۆره‌کان: ژن و پیاو، گه‌وره و پچووک، ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژار، خوێنده‌وار و نه‌خوێنده‌وار، جوان و پیر، شێعه و سوننه، ئایینی و نائایینی، چپ و ڕاست، تایبه‌تمه‌ندیی دیکه‌ی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ بوو. له هه‌موو جۆرێکت ده‌بینی. هیچ شتێک، هیچ تایبه‌تمه‌ندییه‌کی پچووک و په‌راوێزی، نه‌یتوانی جیاوازی دروست بکات یان خاڵی هاوبه‌شی گه‌وره: کوردبوون و نه‌ته‌وه‌خوازی، له¬بیر خه‌ڵک بباته‌وه.
خۆشحاڵی و به‌شداریی سێ به‌ره‌ی: منداڵان و مێرمنداڵان، به‌ره‌ی مامناوه‌ندی، و پیران و به‌ساڵاچووان، زنجیره‌ی گواستنه‌وه‌ی دابونه‌ریته کوردییه‌کانی ته‌کمێڵ و ته‌واو کردبوو. خۆشیی هاوکاتی ئه‌و سێ بهرەیە، ده‌ستیان دابووه ده‌ستی یه‌کتر و گڕوتینی ئاگره‌که و که‌شوهه‌واکه‌یان خۆشتر و گه‌شتر کردبوو. منداڵان به کایه، ههڵاتههڵات، قاقا و پێکهنینەوە، که‌سانی مامناوه‌ند به جێبه¬جێ¬كردنی به‌رنامه و كاروباره¬کان و به‌ساڵاچووانیش به ته‌ماشای مانادار و پێکه‌نین و گریانی تایبه‌ته‌وه، وانه¬ی تایبه¬تییان بۆ مێژوو ده‌کوت. به‌تایبه‌ت فرمێسکی ده‌یان ساڵ په‌نگ¬خواردوو و قه‌تیس¬کراوی به‌ساڵاچووانی نیشتمان، مانای تایبه‌تی ده‌نوانده‌وه.
هه‌رچه‌ند بۆنه‌کان زۆرتر نیشتمانی، نه‌ته‌وه‌یی، سێکۆلار، نائایینی و کوردی بوون، به‌ڵام له هیچ شوێنێک بێڕێزی به که‌سی نانه‌ته‌وه‌یی یا به ئایین و ئاکار یا به بیروڕای جیاواز نه‌کرا. نازانم بۆ هه‌ندێ له دۆستانی ئایینی له‌م بۆنانه تووڕه بوون و پێی هه‌ڵچوون. له هیچ شوێنێک کردنه‌وه‌ی ئاگر مانای ئاگرپه‌ره‌ستی لێ نه‌کرا. که‌س نه‌یگوت ئاگر خودای ئێمه‌یه. که‌س له بیری پهرەستن یا نهپهرەستنی ئه‌م شته ماددییانهدا نه‌بوو. خه‌ڵک له دهستپهرهستنی درۆیین و وردهخودا ده‌ستکرد و درۆزنه‌کان هه‌ڵاتبوون. هه‌ربۆیه داوێنی ڕاستوێژیی سرووشتیان هه‌ڵبژاردبوو.
له کتێبه مرۆناسی و مێژوویییه‌کاندا هاتووه که ناوچه‌ی زاگرۆس و خاکی کوردان، یه‌که‌م شوێنی ده‌سته‌مۆکردنی یه‌که‌م ئاژه‌ڵ، واتا مه‌ڕ بووه. یه‌که‌م ناوچه که سه‌ره‌تای کشتوکاڵ و کێڵانی یه‌که‌م دانه‌وێڵه واتا گه‌نمه، کوردستانه. بۆ یه‌که‌م جار له کوردستان په‌ی به «ئاگر» ده‌به‌ن و ئاگری تێدا ده‌کرێته‌وه. ئاگر وه‌ک یه‌کێک له چوار توخمی (خاک، ئاو، هه‌وا و ئاگر) پڕبایه‌خی گۆی زه‌وی، جیاواز له‌و سێیانه‌ی تر سرووشتی نییه و شتێکی ده‌ستکرده (هه‌رچه‌ند هه‌ندێ جار به شێوه‌ی سرووشتیش ده‌توانێت سه‌رهه‌ڵبدات). جا ئه‌م دهستکهوتە ههرەگرینگه که ده‌توانین بڵێین وه‌ک «کاره‌با» و وه‌کوو هه‌موو ده‌ستکرده گرینگه‌کانی تری مرۆڤ، شتێکی زۆر پڕبایه‌خه و له ناوچه‌ی کورده‌واریدا دۆزراوه‌ته‌وه؛ هه‌ربۆیه داگیرساندنه‌وه و دووباره‌کردنه‌وه‌ی وه‌ک دهستکردێكی زۆر کۆن هه‌م بۆ دووپاته‌کردنه‌وه‌ی ئه‌و خۆشییه مه‌زنه سه‌ره‌تایییه‌یه و هه‌م بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی یه‌کێک له گرینگ‌ترین ماکه‌کانی شوناس و کولتووری کوردییه. که‌وابوو ئاگرکردنه‌وه‌ی سه‌ری ساڵ به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌ندێ بیروبۆچوون بۆ په‌ره‌ستن و خۆفیدا کردن و خوداسازی و ئاگرپه‌ره‌ستی نییه. پێم وایه نه‌ته‌وه‌ی کورد ئه‌وه‌نده خوداسازیی ده‌ستکرد و درۆیینی دیوه، ئه‌وه‌نده وانه‌ی خۆش و ناخۆشی ئه‌زموون کردووه، ئیتر به‌ئاسانی ناچێتە ژێر باری پیرۆزی و په‌ره‌ستنی هیچ بیروباوه‌ڕێکی ساکارەوە.
له¬م بۆنانه¬دا گۆرانیی نه‌ته‌وه‌یی (جه¬ژنه جه¬ژنی كوردستانه، جه¬ژنی نەورۆزه)، سروودی حه‌ماسی (ئه¬ی ڕه¬قیب، خوایا وه¬ته¬ن ئاوا كه¬ی)، دروشمی تایبه‌تیی (هه¬تا كوردێ بمێنێ، كوردســــــتانیش ده¬مێنێ)، به‌رزکردنه‌وه‌ی دوو قامک وه‌ک هێمای سه‌رکه‌وتن، چه‌پڵه‌ڕێزانی گشتی و … ببوون به هه‌وێنی یه‌کگرتوویی و یهکویستی و یه‌کدڵی. واتا ئه‌و شته‌ی وا زۆرمان پێویسته و چهنایچهند ساڵه بیرمه‌ندانی ئه‌م گه‌له هاواری بۆ ده‌که‌ن.
وه‌ک ده‌زانین هه‌موو شتێک ڕێژه‌یییه و لایه‌نی خاس و خراپی هه‌یه. دیاره ئه‌م بۆنانه‌ش لایه‌نی ئه‌رێنی و نه‌رێنیی خۆی هه‌یه؛ به‌ڵام با بیانخه‌ینه تای تهرازووەوە، با بزانین کام لایه‌ن زۆرتر و قورس‌تر بووه. من وه‌کوو قوتابییه‌کی بواری زانسته مرۆیییه‌کان وا ئه‌زانم لایه‌نی ئه‌رێنیی ئه‌م بۆنانه زۆر زیاتر بوو. هه‌رچه‌ند هه‌میشه نه‌زانیی خۆیی و زانای درۆزن، په‌راوێز و پیارسک هه‌ڵئه‌به‌ستن؛ و نه‌یاران و ناحه‌زان و نه¬زانان ده‌توانن شتی خراپی زۆری پێوه بلکێنن یان ته‌فسیری خراپ و ناڕاستیشی لێ بکه‌ن. وه¬لێ ئه‌مه به‌و مانایەش نییه که هه‌موو شتێکی ئه¬م ڕێوڕه‌سمانه ئه‌رێنی بووه و ئیتر پێویست ناکات ڕه‌خنه‌ی لێ بگرین، هه‌ڵینه‌سه‌نگێنین، شه‌نوکه‌وی نه‌که‌ین، عه‌یبه‌کانی نه‌دۆزینه‌وه و فڕێی نه‌ده‌ین.
ئه‌م نه‌ورۆزه، له¬به‌رچاوی زۆر كه¬س له به‌شداربووان و بینه‌ران، نه‌ورۆزێکی تایبه‌ت بوو. ئاشتیی نێوان نهریتباوهڕی (traditionalism) و نوێباوه‌ڕی (modernism) بوو. هێڵی جیاکه‌ره‌وه‌ی نێوان نه‌ریتی ئایینی (religious tradition) و نه‌ریتی سێکۆلار (secular tradition) بوو. شه‌ڕی نێوان موتڵهقباوهڕی (absolutism) و ڕێژهباوهڕی (relativism) بوو. ناکۆکیی نێوان کو‌لتوور (culture) و سیاسه‌ت (politics) واتا «کولتووری له‌مێژینه و خۆیی» و «سیاسه‌تی ده‌ستکرد و داسه¬پاوی ناخۆیی» بوو.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌م قسهوباسانهدا، ئه‌م نه‌ورۆزه و ته‌فسیره جیاوازه‌کانی ده‌ریانخست که ئێمه‌ی کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی فره‌ڕه‌نگ و فره‌ده‌نگ نابێ ته‌نیا به یه‌کگرتووییی کاتی و هێمایین و ڕواڵه‌تی قنیات بکه‌ین. گرینگتر له هه‌موو ئه‌مانه، پێویستیمان به یه‌کگرتووییی هزری و مانایی و ده‌روونییه. هه‌ربۆیه باش¬ وایه که هه‌موو کوردان: ئایینی و نائایینی، نه‌ته‌وه‌یی و نانه‌ته‌وه‌یی، چه‌پ و ڕاست و … له ده‌وری کوانووی یه‌کڕیزی و برایه‌تیی ڕاسته‌قینه کۆ ببینه‌وه و هه‌ر تاك و تاقمێک قسه‌ی دڵی خۆی بکات. به‌بێ گرژی و تووڕه‌یی، به‌بێ دڵێشان و لێکتۆران. سه‌ره‌تا خاڵه هاوبه‌شه‌کان دیاری بکه‌ین و هه‌وڵ بده‌ین پێیان بگه‌ین. ئه‌وسا هه‌وڵی هاوبه‌ش بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی كه به کیـــانی (ده¬وڵه-ت ـ نه¬ته¬وه)ی تایبه‌ت به خۆمان بگه‌ین؛ هه‌تا بتوانین به ئاوات و خواسته‌کانمان بگه‌ین. پاشان هه‌ر تاقم و تاکێک به‌پێی ڕێژه‌ی پێڕه‌وان و شوێنکه‌وتووانی خۆی له‌و ده‌سه‌ڵات و کیانه هاوبه‌شه‌دا به‌شدار ده‌بێت. دیاره که داوه‌ر و دادوه‌ری هه‌موو ئه‌مانه «ڕای گشتیی نه‌ته‌وه» ده‌بێت. جا ئه‌گه‌ر خوای کرد و ڕزگار بووین و به‌م ئاست و ئاکامه گه‌یشتین ئه‌وده‌م ده‌کرێت «به‌پێی توانا» بۆ ڕزگاریی زوڵملێکراوان و نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کانی تر و بۆ گه‌یشتنی هه‌مووان به ئازادی و عه‌داڵه‌ت، هه‌وڵ بدرێت.
مه‌به‌ستی ده‌سه‌ڵات له به‌رگری نه‌کردن
چاو له‌و سه‌ردێڕه بکه‌ن: «مه‌به‌ستی ده‌ســـه‌ڵات له به‌رگری نه‌کردن»؛ ئه‌وه، پرسیاری زۆر که‌س سه¬باره¬ت به شایییه‌کانی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ بوو. هه‌ر ئه‌وه بۆخۆی به‌رهه‌می زه‌ینی داگیرکراوه. یانی خه‌ڵکی ئێمه به‌رده‌وام بەدرێژاییی مێژووی خۆی وا ڕاهێنراوه که داگیرکه‌ر ته‌نانه‌ت دەستی له تایبه‌تیترین خۆشییه‌کانی وەرداوە؛ و سنووری بۆ دیاری کردووه؛ وه¬رگرتنی ئیزن و ئیجازه‌ی بەسه‌ردا سه‌پاندووه. بۆ ئه‌بێ له شاییگێڕانی هه‌زاران ساڵه‌ی یه‌ک نه‌ته‌وه، به‌رگری بکرێت. مه‌گه‌ر خه‌ڵک چی‌یان کردووه که ئه‌بێ به‌رگری بکرێت؛ چ گوناح و تاوانێک ڕووی داوه؛ مافی کێ زه‌وت و پێشێل کراوه؛ شادی و هه‌ڵپه‌ڕینی ئێمه، به خواستی خۆمان، له خاکی خۆمان، بێئهوه زه‌ره‌ر و زیانێکی بۆ که‌سێکی تر هه‌بووبێ، بۆ ئه‌بێ ئیزنی که‌س یا لایه‌نێکی تری پێویست بێت؛ و ئه‌و لایه‌نه کێیه و چییه وا تا ئه‌و ڕادەیە مافی کۆنتڕۆڵی من و حه‌زی منی هه‌یه.
دوای ئه¬وەی خه‌ڵکه‌که بۆخۆیان جوابی ئه‌و وڵامه کولۆنیاوییهیان ئه‌دایه‌وه. هه‌ندێک له وڵامه‌کان ئه‌مانه بوون: ده‌سه‌ڵات به‌م ئیزن پێدانه گه‌ره‌کی بوو که‌سانی چالاک و تایبه‌ت دیاری بکات و کاتێ خۆی له‌گه‌ڵیان ڕووبه‌ڕوو ببێته‌وه. مه‌به‌ستی ئه‌وه بوو که ڕێژه‌ی نیشتمانپه‌روه‌ری و نه‌ته‌وه‌خوازیی خه‌ڵکی کورد بێته ده‌ستی و پلانی به‌ره‌نگاریی بۆ دابڕێژێت. ههرهکییهتی خه‌م و گرژییه‌کانی شۆڕشی ژینامان لەبیر بباته‌وه. پێی خۆشه به‌زم و شایی بکا به جێگره‌وه‌ی گرژی و تووڕه‌ییی خه‌ڵک له ده‌سه‌ڵات. ئه‌یه‌وێت کولتووری کورد ته‌نیا بۆ سه‌ر دوانه‌ی به‌زم و ڕه‌زم دابه‌زێنی و به‌و کاره لای خودی کورد قه‌ناعه‌تی ڕزگاری و ئازادی دروست بکات؛ و لای نه‌ته‌وه‌کانی تریش کورد به خاوه‌نی ته‌نیا ئه‌و دوو تایبه‌تمه‌ندییه (به‌زمی و ڕه‌زمی) بناسێنێت؛ هه‌ربۆیه به‌رگری له جلوبه‌رگی ڕه‌زمی (که‌واوپانتۆڵی خاکی، جامانه، هه‌وری، دۆڵاخ و پووزه‌وانه و شتی تریش) نه‌کرا. گه‌ره‌کی بوو لەبه‌رچاوی خه‌ڵکی جیهان پیشان بدات که له ئێران ئازادی و شادی شه‌پۆل ئه‌دات.
لەنێو ئه‌و وڵامانه و زۆر وڵامی تریش، وشه‌گه‌لێکی تایبه‌ت و مانادار هه‌بوو. بۆ وێنه چه‌مک و ده‌سته‌واژه‌گه‌لێکی وه‌کوو: ئیزنی دا، پێی خۆش بوو، مهرهی دا، گه‌ره‌کی بوو، ده‌یه‌وێت، هێشتی، هیچی نه‌گوت و … . کاتێک نیشانه‌ناسیی ئه‌م چه‌مکانه ده‌که‌ی، هه‌مووی له بازنه‌ی سووژه‌بوون، بکه‌ربوونی ده‌سه‌ڵات، ئۆبژه‌بوون و لێکهربوونی ئێمه‌ی کورد ده‌ور ئه‌داته‌وه. هه‌مووی لەنێو پێکهاته و زه‌ینێکی پێکهاته‌خواز، نه‌گۆڕ، داسه‌پاو و کولۆنیکراودا ده‌خولێته‌وه. زه‌ینی تاکی کورد وه‌ک زه‌ینی گشت مرۆڤه کولۆنیکراوهکانی تر پڕه له گرێ و له‌مپه‌ر و به‌ربه‌ست که داگیركه¬ر دروستی كردووه و به ئیزن و ئیجازه‌ی ئه¬و گرێی خواردووه. واتا نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ستی کورد کولتوورێکی ده‌ستکردی بۆ خه‌ڵکی کورد داتاشیوه که هه‌موو که‌سێک خۆی له ئاوێنه‌ی ئه‌و کولتووره ساختەیەدا ده‌بینێته‌وه. هه‌ر ئه‌م وڵامانه پیشان ئه‌ده‌ن که ته‌نانه‌ت پێکه‌نین، گریان، خه‌م و خۆشیی ئه‌و خه‌ڵکه ئیزنی سه‌رده‌ستی گه‌ره‌که؛ واتا به شێوه‌ی هاوکات نیشان له دیالکتیکی نێوان «زه‌ینی کولۆنی» و «سه‌ره‌ڕۆییی داگیرکه‌ر» ئه‌دات.
داگیرکه‌رانی کوردستان زیاتر له داگیرکردنی خاک، کانی و کانگاکان، هێرشیان بۆ داگیرکردنی زه‌ین، بیر و هزرمان هێناوه. تا ڕاده‌یه‌کی زۆر زه‌ینی ئێمه‌یان کولۆنی و داگیر کردووه. له پێده‌شتی زه‌ینی ئێمه‌دا، به‌رده‌وام تۆوی خۆیان چاندووه؛ بۆ ئه‌وه‌ی بههرەی خۆیانی لێ هه¬ڵبگرن. هه‌ربۆیه زۆرجار ئێمه‌ی کورد، لەنێو قسه‌کانماندا و له کاتی پرسیار و ته‌نانه‌ت هزر و ههڵوێستهکانماندا خۆمان نه‌بووین، به‌ڵکوو ئه‌و مرۆڤه بووین که دوژمنان و ئه‌ویدی (other) لێی دروست کردووین. هه‌ربۆیه زۆر زیاتر له ڕاپه‌ڕینی فیزیکی، ڕاپه‌ڕینێکی زه‌ینی پێویسته.
ده‌ره‌نجام و ئه‌رکی ئێمه بۆ داهاتوو
ڕه‌نگه ئێمه‌ی کورد پێش و زۆرتر له «شۆڕشی گه‌وره‌ی سیاسی بۆ ده‌رکردنی داگیركه¬ران» پێویستیمان به «سه‌دان ورده شۆڕشی نێوخۆیی له‌گه‌ڵ خۆمان» هه‌بێت؛ وه‌ک: شۆڕش بۆ خۆناسینی زۆرتر و ناسینی مافه ڕه¬واكان، شۆڕش بۆ دیاریكردنی هێڵی نێوان یار و نه¬یار، شۆڕشی كه¬مڕه¬نگ كردنه¬وه و گه¬وره نەكردنه¬وه¬ی ورده جیاوازییه¬كان، شۆڕش بۆ به‌خۆداچوونه‌وه، شۆڕش بۆ ڕزگاری له زه‌ینی داگیرکراو؛ شۆڕشی دووریگرتن له ناکۆکیی نێوخۆیی، شۆڕش بۆ یه‌کگرتن؛ شۆڕش بۆ نه‌هێشتنی قین و نه‌فره‌ت له یه‌کتر؛ شۆڕش بۆ قه‌بووڵیی بیرۆکه جیاوازه‌کانی نێوماڵی کورد و ڕێز بۆ تایبه‌تمه‌ندییه جیاوازه‌کان.
ئێمه وه‌کوو «خوێن» و «ئۆکسیژن» پێویستیمان به «یه‌کگرتوویی» هه‌یه. ته‌نیا له یه‌کگرتووییدایه که هێزی نه‌یاران زه‌فه‌ری پێمان ناشکێت. ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌کانی تر هێزی چه‌ک، پاره و شتی له‌و چه‌شنه‌یان هه‌یه؛ ئێمه‌ی کورد سه‌رچاوه‌ی ئابووریی خۆمان لێ زه‌وت کراوه و ته‌نیا هێزی «حه‌شیمه‌تی خۆمان» و «پێکهوەبوونمان» و «کولتووره به‌هێزه‌که‌مان» هه‌یه. ئه‌وه به‌و مانایەیە که ئێمه نابێ «ته‌نیا» له پارته‌کان گله‌ییی ڕێکنه‌که‌وتن بکه‌ین. هه¬رچه¬ند ئه¬وانیش له¬وباره¬وه گله¬ییی زۆریان لەسه¬ره. به¬ڵام یه‌کگرتنه‌وه‌ی خه‌ڵک زۆر گرینگتر و پێویست‌تر له پارته‌کانه. خه‌ڵکی نێوخۆی وڵات له جه‌نگه‌ی شه‌ڕی به‌رده‌وام و گۆڕه‌پانی ڕووبهڕووبوونهوەدان؛ ئه‌گه‌ر له‌م شه‌ڕه‌دا کۆڵه‌که‌ی به‌هێزی یه‌کمان نه‌بێ كه پاڵی پێوه ده‌ین، پشتمان چۆڵ ده‌بێت و به‌ره‌و هه‌ڵدێری دۆڕان ده‌ڕۆین.
یه‌کگرتنه‌وه لافاوێکی به‌هێز دروست ده‌کات؛ هێزێکی سه‌یر ده‌خاته گه‌ڕ. ئه‌ویدی مه‌جبوور و پێمل به له‌به‌رچاو گرتنی مافی تۆ ده‌کات. ڕۆح و مێشکی نه‌یار وێران ده‌کات. ته‌ماحی نه‌یاران بۆ دزەکردن به ناخی خواسته به‌رهه‌قه‌کانی تۆ که‌م ده‌کاته‌وه. چاو له ده‌ره‌نجامی یه‌کگرتنه‌وه‌ی شۆڕشی ژینا بکه‌ن؛ بزانن به‌بێ خوێنڕشتن چی کرد: ده‌یان خۆفرۆش بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر خۆیان شارده‌وه و ناوچه کوردییه‌کانیان به‌جێ هێشت. ده‌یان نه‌یار له ترسی ئه‌و یه‌کگرتن و یه‌کده‌نگییه‌ی خه‌ڵکی ئێمه، ژن و منداڵیان له ناوچه کوردییه‌کان برده‌وه بۆ ناوچه ناکوردییه¬كان و شاره و زێدی خۆیان. ئه‌وه‌ی جاش و خهڵکفرۆش و خاکفرۆش بوو له ترسی ئه‌و لافاوه ڕۆحیان سپاردبوو. ئاگری نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ به‌جۆرێکی تر وره‌ی خسته دڵی خۆمان و ترسی خسته گیانی گشت نهیارانەوە. بۆمان ده‌رکه‌وت که یه‌کگرتنه‌وه‌ی هێمایین وه‌ک یهکگرتنهوەی فیزیکی وزه‌مان پێ ده‌به‌خشێت؛ و نه‌یاران زۆر زیاتر له جاران حهسابمان بۆ ده‌که‌ن.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌وە به‌و مهعنایە نییه که ده‌ست له ڕه‌نگاوڕه‌نگی و جیاوازییه‌کان هه‌ڵبگرین و ببین به یه‌ک ڕه‌نگ، یه‌ک زمان و یه‌ک کولتووری تایبه‌ت، به‌پێچه‌وانه‌وه، ئێمه به‌و فره‌ده‌نگی و فره‌ڕه‌نگییه‌وه جوانین؛ یه‌کتری ته‌واو و ته‌کمێڵ ده‌که‌ین؛ ده‌توانین له تایبه‌تمه‌ندییه جیاوازه‌کان که‌ڵکی ئه‌رێنی وه‌ربگرین. ئێستا زۆر پێویسته که لەسه‌ر کێشه‌ی سه‌ره‌کی: ڕزگاریی نه‌ته‌وه‌یی، مافی چاره‌ی خۆنووسین، … بیر بکه‌ینه‌وه. جا دواتر له داهاتووی ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌تی کوردی‌دا هه‌ر گرووپ، تاقم، زار و ئایین و … به‌پێی ڕێژه‌ی ئه‌ندامانی خۆی له هه‌موو شتێک به‌شدار ده‌بێت و ئازادیی خۆی ده‌بێت.
هه‌ر مرۆڤێک ده‌توانێت سێ قۆناغ ببڕێت هه‌تا بگات به لووتکه‌ی مرۆڤایه‌تی. هـابز ده¬ڵێت ئه‌وه¬ی که هه‌ر «بوونه‌وه‌ر»ێکی زیندوو هه‌وڵ بۆ مانه‌وه و به‌قای خۆی ئه‌دات شتێکی گشتی و ئاسایی و خۆماکییه. ته‌نانه‌ت جڕوجانهوهریش بۆ به‌قای خۆی حه‌ول ئه‌دات. به¬ڵام ته‌نیا ئه‌و کاته ده‌بین به «مرۆڤ» که خزمه‌تێکمان به خه‌ڵکی ده‌وروبه‌رمان کردبێت. کاتێک ده‌بین بە «مرۆڤی ئه‌خلاقی» که یارمه‌تیی خه‌ڵکی زوڵملێکراوی ده¬وروبه¬رمان بده‌ین. جا لێره‌دا خه‌ڵکی ده‌وروبه‌ری ئێمه، له‌لایه‌ک مه‌زڵوومترین مرۆڤه‌کانی گۆی زه‌وین له‌لایه‌کی تر هاوخوێن و هاونه‌ته‌وه‌ی ئێمه‌ن. جا هه‌وڵ بۆ ڕزگاریی ئه‌م خه‌ڵکه ئه‌رکێکی ئه‌خلاقیی گرینگه؛ ته‌نانه‌ت ڕه‌نگه له هه‌ندێک ده‌رفه‌تی مێژوویی‌دا پێویست به‌وه بێت که مرۆڤ، خواستی تاکی خۆی و قازانجی تاقمی خۆی بکات به قوربانیی سه‌رکه‌وتنی نه‌ته‌وه‌که‌ی؛ و له حه‌ز و بیرۆكه¬ی خۆی به قازانجی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی چاوپۆشی بکات. هه‌روه‌ک خۆبه‌خشینی ڤییه‌تنامییه‌کان له به‌رانبه‌ر هێرشی ئه‌مریکا، هه‌روه‌ک خۆبه‌خشینی شه‌هیدان.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی هه¬ندێك مامۆستای خۆشه‌ویستی ئایینی و خه‌ڵکی ئازیزی ئایینیی پێویسته ئه‌وه بڵێم که دیفاع و پشتیوانی له مافی ئه‌م خه‌ڵکه زوڵملێکراوه هه‌م کارێکی ڕه‌وای ئایینییه و هه‌م ئه‌رک و ئه‌خلاقه. جا له مێژوو بڕوانن بزانن ته‌نیا ئه‌وانه‌ی وا هه‌قیان وتووه و دیفاعیان له هه‌ق کردووه له دڵی خه‌ڵک و ناخی مێژوودا ماونه‌ته‌وه، وه‌ک پێشه‌وا قازی موحه‌ممه‌د و مه‌لا عه‌بدولکه‌ریمی موده‌ڕڕیس و … ته‌نیا ئه‌و مامۆستا ئایینییانه ناویان ماوه‌ته‌وه که له زوڵم به نه‌ته‌وه‌که‌یان هاتنه ده‌نگ و له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی خۆیان بوون. وه‌ک چۆن مه‌لای نه‌ته‌وه‌کانی تر له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی خۆیانن. کام مه‌لای ئایینیی تورک، فارس و عه¬ره¬ب کاره‌ساتی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه، شه‌نگال و کۆبانی شه‌رمه‌زار کرد و لێی هاته ده‌نگ.
ئیتر وابزانم هزری مافخوازی و دیفاع له مه‌زڵووم له‌گه‌ڵ ڕۆحی کوردی و خوینی کوردی و خواستی کوردی به‌ته‌واوی تێکه‌ڵ بووه. جا تۆفیر ناکات ئه‌و کورده ئایینی بێت یا نائایینی، شێعه بێت یا سوننی، سۆران بێت یان گۆران، زازا بێت یان که‌لهوڕ، لوڕ بێت یان له‌ک؛ و هه‌ر شتێک جیایی بخاته نێو ماڵمان و نێو خه‌ڵکه‌که‌مان و چه‌ند به¬ره¬كی و لێک‌دابڕان دروست بکات، نه تێگه¬یشتووه، نه ئایینی و نه نه‌ته‌وه‌یی. ئه¬وه ته‌نیا له قازانجی زاڵمان و نه‌یاران ده‌شکێته‌وه و یا پیلانگێڕیی نه‌یاران و نه‌فامانه. ده‌با سه‌ره‌تا زه‌ینمان ئازاد بکه‌ین و پاشان زێدمان. ئه¬وه خواستی زۆرینه¬ی خه¬ڵكه.