ئارامتر بخوێنەوە
ئاوڕدانەوەیەک لەسەر تراژیدیا لە شانامەی کوردی‌دا
بێهرووز چەمەن‌ئارا
وەرگێڕان: مەنسوور ڕەحمانی
بێهرووز چەمەن‌ئارا لە ساڵی ٢٠١٤ بە تێزی “شانامەی کوردی و کاریگەرییە ئایینی و ئەدەبییەکانی” لە بەشی لێکۆڵینەوەی ئێران لە زانکۆی گۆتینگن لە ئاڵمان، بڕوانامەی دکتۆرای بەدەستهێنا. لە ساڵی ٢٠١٥ دامەزراوەی نێودەوڵەتی بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر کۆمەڵگا کوردییەکانی (IISKS) لە شاری گۆتینگن دامەزراندووە و وەک بەڕێوەبەر بەردەوامە. دوای ساڵێک چەمەن‌ئارا بووە مامۆستا لە بەشی زمان و ئەدەبی کوردی لە زانکۆی کوردستان لە سنە. ساڵی ٢٠١٦ کتێبی “شانامەی کوردی (بەرگی یەکەم: ڕووسەم و زووراو)” و ٢٠٢٢ “بەرەو ڕێنووسی پێوەری کوردی” لە چاپەمەنیی مانگ بڵاو کردووەتەوە. چەمەن‌ئارا دوای بزووتنەوەی ژینا لە ساڵی ٢٠٢٣ لە ئێران‌دا ڕووبەڕووی ئاوارەبوونی ئەکادیمی بووەوە و لە ئێستادا لە وڵاتی ئاڵمان نیشتەجێیە. ئەم وتارەی کە ئیستا لە تیشکدا بڵاو دەکرێتەوە سەرەتا وەک پێشەکیی کتێبی ڕووسەم و زووراو چاپ بووە.
پێشه‌کی
زۆرتر له سه‌ده‌یه‌که له بڵاوکردنه‌وه‌ی کتێبی زانستیی “زۆراو و ڕۆسه‌م”ی مورای ئانتۆنی پاتر تێده‌په‌ڕێت.[1] ئه‌م کتێبه له ڕیزی گرینگترینی ئه‌و سه‌رچاوانه‌یه که وێڕای ناساندنی نموونه‌گه‌لی جۆربه‌جۆر له نه‌قڵ و گێڕانه‌وه‌کانی شه‌ڕی نێوان باوک و منداڵ له ئه‌ده‌بی جیهانی[2] به وردبوونه‌وه‌یه‌کی سه‌رسووڕهێنه‌رانه به‌ستێنه هاوبه‌شه‌کانی مۆتیفی منداڵکوژی له ئه‌ده‌بی جیهاندا ده‌خاته ڕوو.
ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی مورای ئانتۆنی پاتر ئه‌وه ده‌رده‌خات که بیچمی سه‌ره‌کیی ئه‌م گێڕانه‌وانه زۆر جار له یه‌ک سه‌رنموونی هاوبه‌ش په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن و ئه‌و سه‌رنموونه هاوبه‌شه‌ش به کورتی ئه‌مه‌یه:
«پیاوێک به مه‌به‌ستی شه‌ڕ یان به دووی چاره‌نووس یان بۆ بازرگانی، ژن و منداڵ به جێ دێڵێت (له‌وانه‌یه منداڵه‌که له دایک نه‌بووبێت) سالانێکی زۆریشی پێ ده‌چێت. کوڕه‌که‌ی گه‌وره ده‌بێت و له به‌ر هه‌ر هۆکارێک بێت به دووی باوکی‌دا ده‌گه‌ڕێت. له‌وانه‌یه باوکی بگه‌ڕێته‌وه. له‌وانه‌شه بگه‌نه یه‌ک و یه‌کتر نه‌ناسن و شه‌ڕ له نێوانیاندا ساز بێت و ئاکامی ئه‌م شه‌ڕه‌ش ببێته تراژدیایه‌ک یان شادیه‌ک. ئه‌گه‌ر ئاکامی شه‌ڕه‌که تراژدیا بێت ئه‌وه یه‌کتریان نه‌ناسیوه مه‌گه‌ر ئه‌و کاته‌ی که کار له کار ترازابێت و برینێکی قووڵ بووبێته هۆی نه‌مانی یه‌کێکیان. له جۆری دووهه‌مدا که ئاکامێکی خۆشی هه‌یه باوک و کوڕ به هۆی وتووێژه‌وه یه‌کتری ده‌ناسنه‌وه و به‌م جوره کۆتایی پێ دێت».
ناوەڕۆکی بنچینه‌ییی ئه‌م چیرۆکانه له زۆربه‌ی فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بی زمانه‌کانی تری جیهان وه‌به‌ر چاودهکهوێت. سه‌ره‌ڕای بڕێ له نزیکایه‌تی ئه‌م چیرۆکانه به هۆی گوێزران یان وه‌رگرتن، جۆراجۆری و په‌رته‌وازه‌بوونی جوگرافیایی، ناتوانین قایل به سه‌رچاوه‌یه‌کی هاوبه‌ش بۆ هه‌مووی ئه‌م چیرۆکانه بین.
هه‌موو نموونه‌کانی کۆن و نوێی ئه‌م چیرۆکانه له سه‌ر بنه‌مای شه‌ڕی بنه‌ماڵه‌یی و هه‌روه‌ها نێوان خزمه‌کانه‌وه پێکهاتووه و مۆتیفی منداڵکوژی پێگه‌یه‌کی تایبه‌تی وه‌خۆ گرتووه.
جۆری دووهه‌م واته شه‌ڕی نێوان خزمه‌کان، له‌م باره‌وه نموونه‌گه‌لێکی هه‌مه‌ڕه‌نگ له هه‌ڵبه‌سته‌کانی دلاوه‌ری و پاڵه‌وانی ئێرانی به‌جێ ماون به تایبه‌ت گێڕانهوەکانی ئه‌ڵقه‌ی سیستانی و شانامه‌ی کوردی و نه‌ریتی نه‌قڵ و گێڕانه‌وه که له زۆربه‌یاندا ڕووداوه‌که به ناوجێگهریی که‌سێکی سێهه‌م که بڕێ جار ڕواڵه‌تێکی میتافیزیکی هه‌یه کۆتایی پێ دێت و بڕێ جاریش به ده‌رکه‌وتنی یه‌کێ له پاڵه‌وانه‌کان ئاگری شه‌ڕ ده‌کوژێته‌وه.
له گرینگترینی ئه‌م نموونانه ده‌توانین ئاماژه به چیرۆکی شه‌ڕی نێوان ڕۆسه‌م و زاڵ بکه‌ین که ڕۆسه‌م له‌وێ له ته‌مه‌نی چوارده‌ساڵیدا له‌گه‌ڵ «به‌بری به‌یان» به شه‌ڕ دێت و ڕۆسه‌م خۆی به ناوی «ئه‌لبورز»ه‌وه ناوزه‌د ده‌کات و ڕێگا له له‌شکری زاڵ ده‌گرێت و هه‌موو پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌م له‌شکره به دیل ده‌گرێت و پاش کوشتنی به‌بری به‌یان، که‌سیه‌تی ئه‌و وه‌کوو ڕۆسه‌م ده‌رده‌که‌وێت. ده‌توانین ئاماژه به نموونه‌ی شه‌ڕی نێوان فه‌رامه‌رز و ڕۆسه‌م له «بهرزوونامه»ش بکه‌ین. له‌م چیرۆکه‌دا که فه‌رامه‌رز به هۆی ئه‌وه‌ی که ڕۆسه‌م زۆرتر ئاوڕ له به‌رزوو کوڕی زۆراو ده‌داته‌وه، لێی دڵگران ده‌بێت و سه‌ری خۆی هه‌ڵده‌گرێت و له سیستان ده‌گیرسێته‌وه و به له‌شکرێک ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئێران و له ژێر ناوی «پهڵهنگینهپۆش» له‌گه‌ڵ ڕۆسه‌م و له‌شکره‌که‌یدا به شه‌ڕ دێت، به‌ڵام له ئاکامدا ده‌ناسرێته‌وه و واز له شه‌ڕ دێنێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ له‌شکری ئێران. هه‌روه‌ها له نموونه‌گه‌لی جۆری دووهه‌م واته شه‌ڕی نێوان خزمه‌کان ده‌توانین ئاماژه به شه‌ڕی فه‌رامه‌رز و گوشه‌سپ بانوو، به‌رزوو و فه‌رامه‌رز، بارام و ڕۆسه‌م و زۆرێکیتر له گیڕانه‌وه‌کانی پاڵه‌وانی بکه‌ین، به تایبه‌ت له چیرۆکی «هه‌فت له‌شکر» که له‌وێ زۆر دووپات و چه‌ندپات بوونه‌ته‌وه.
له‌م لێکۆلینه‌وه‌یه ئێمه زۆرتر ئاوڕ له جۆری یه‌که‌می گێڕانه‌وه‌کان ده‌دینه‌وه که له‌م نموونه‌یه دوو پاڵه‌وان کاتێ یه‌کتر ده‌ناسنه‌وه که یه‌کێکیان به‌توندی بریندار بووه و دواتر زانیویانه که په‌یوه‌ندی خزمایه‌تییان هه‌یه.
لێکۆڵینه‌وه‌کانی ئه‌ده‌بی به‌راوه‌ردکارانه کۆنترین نموونه‌ی ئه‌م جۆره چیرۆکانه ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ سه‌ده‌ی هه‌شته‌می زایینی که قه‌شه‌یه‌ک دەیان چیرۆکی «هیلده براند و هادو براند»ی ئاڵمانی هۆنیوه‌ته‌وه.[3] باوک، له‌م گێڕانه‌وه‌یه، کوڕه‌که‌ی خۆی ده‌ناسێته‌وه بەڵام له ململانێ نێوان ئه‌وینی باوکانه به‌نیسبه‌ت رۆڵه‌که‌ی و ناوداری و سه‌رشۆڕیی قاره‌مانانه، باوک ڕێگای دووهه‌م هه‌ڵده‌بژێرێت و کوڕه‌که‌ی ده‌کوژێت. گیڕانه‌وه‌یه‌کی دیکە له‌م دهستەیە، چیرۆکی ئیلیای ڕووسیه. له گێڕانه‌وه‌ی ڕووسیدا، باوک و منداڵ یه‌کتر ده‌ناسنه‌وه، به‌ڵام باوک له ترسی هێزی بێوێنه‌ی کوڕه‌که‌ی به شێوه‌یه‌کی ناجوانمێرانه ده‌یکوژێت. له‌م ڕوانگه‌وه هه‌ر دوو گێڕانه‌وه‌که‌ی ڕووسی و ئاڵمانی یه‌ک شێوازیان هه‌یه.
هه‌روه‌ها گێڕانه‌وه‌یه‌کی ئیرله‌ندی له‌م چه‌شنه‌ش هه‌یه که باوک له‌وێدا گومان له خزمایه‌تیی پاڵه‌وانی به‌رامبه‌ر ده‌کات. له گیڕانه‌وه ئێرانییه‌کاندا (شانامه‌ی فێرده‌وسی و شانامه‌ی کوردی) ئه‌مه کوڕه‌که‌یه که هه‌ستی به‌رامبه‌ر به باوک ده‌بزوێ، بەڵام باوک هیچ نیشانه‌یه‌ک ئاشکرا ناکات و ئه‌و کاته‌ش که دڵنیا ده‌بن له هه‌بوونی په‌یوه‌ندیی باوک و فرزه‌ندی خۆیان کار له کار ترازاوه. هه‌ر لێره‌دایه که چه‌مکی چاره‌نووس که خوێنه‌ر له سه‌ره‌تای چیرۆکه‌که‌دا به سووکهئاماژهیهک خوێندوویه‌ته‌وه له نێوان چیرۆکه‌که‌دا که هیچ ده‌سه‌لاتێک بۆ ده‌رکه‌وتنی ئه‌م په‌یوه‌ندی و خزمایه‌تییه نه‌ماوه‌ته‌وه، سه‌ر هه‌ڵده‌دات و له په‌راوێزه‌وه له چه‌قی ده‌قه‌که‌دا خۆی زه‌ق ده‌کاته‌وه و و خهمنامهیهک ساز ده‌کات[4]. سێر فیلیپ سیدنی له لێدوانه به‌ناوبانگه‌که‌ی خۆیدا له ژێر ناوی «به‌رگری کردن له شیعر» تراژدیا به پیشانده‌ری ئاوابوون و تا سه‌ر نه‌مانی جیهان ده‌زانێت. زۆرتر له 2300 ساڵ به‌ر له ئێستا ئه‌ره‌ستوو، باسی تراژدیای کردووه و به هۆی کارتێکه‌ریی هاوکاتی به‌زه‌یی و ترس له به‌رده‌نگدا، تراژدیا وه‌کوو نموونه‌ی به‌رزی کاتارسیس[5] ناوزه‌د ده‌کات. تراژدیا وه‌کوو نموونه‌یه‌کی ئه‌ده‌بی به گونجاندنی پاڵه‌وانی چیرۆک له تهنگهلای چاره‌نووسدا، دیمه‌نێک له بێدهسهلاتیی به‌رزه‌مرۆڤ له هه‌مبه‌ر ویستی خوداکانی که‌ونارا بۆ ئێمه ساز ده‌کات. هه‌موو شانۆوهکانی دراماتیکی یۆنانی وه‌کوو ئاخیلیووس، سوفوکلس و ئودیپووس په‌یڕه‌وی له‌م نموونه ئه‌ده‌بیه ده‌که‌ن و کۆتایی کاریان داکۆکییه له سه‌ر ده‌وری کاریگه‌ریی خوداکان. نموونه‌یه‌ک که به شێوه‌یه‌کی زۆر هونه‌رمه‌ندانه و پێکهاته‌یی خه‌منامه‌ی ڕۆسه‌م و زۆراوی داڕشتووه، به‌شی کۆتایی ئه‌م خهمنامهیه له گێڕانه‌وه‌ی شانامەی فێردهوسیدا داگری په‌ند و فێرکاریگهلێکه که له زمانی گه‌وره‌کانه‌وه ده‌یڵێت:
چنین است کردار چرخ بلند |
به دستی کلاه و به دیگر کمند |
|
چو شادان نشیند کسی با کلاه |
به خمّ کمندش رباید ز گاه |
|
چرا مهر باید همی بر جهان |
بباید خِرامید با همرهان |
|
چُن اندیشهی گنج گردد دراز |
همی گشت باید سوی خاک باز |
|
اگر هست از این چرخ را اگهی |
همانا که گشتهست مغزش تهی |
|
چُنان دان کزین گردش اگاه نیست |
ز چرخ برین بگذری راه نیست |
|
بدین رفتن اکنون بباید گریست |
ندانم که کارش به فرجام چیست |
|
شاهنامه ج.2، ابیات 77-971 |
یان له زمانی شای هیوابڕاوی ئێرانه‌وه ده‌ڵێت:
به رستم چنین گفت کاوس کی |
که از کوه البرز تا برگِ نی |
|
همی رُفت خواهد به گَردش سپهر |
نباید فگندن بدین خاک مهر |
|
یکی زود سازد یکی دیرتر |
سرانجام بر مرگ باشد گذر |
|
شاهنامه ج.2، ابیات 80-978 |
ئه‌م هه‌سته چه‌ندین پرسیار ده‌ورووژێنێت که بڕێ جار وەڵامی دژواری ئه‌م پڕسیارانه باسه‌که به‌ره‌و ئه‌وپه‌ڕی جیهانی ئه‌ده‌ب و شیعر هه‌ڵده‌فڕێنێت و له ئاقاری شرۆڤه و فه‌لسه‌فه دهیگرسێنێتهوه.
به داکۆکیکردن به پێناسه‌ی تراژدیا له کتێبی «شیعر»[6]ی ئه‌ره‌ستوو ده‌توانین پێکهاته‌ی ئه‌ده‌بی تراژدیا له سه‌ر بنه‌مای چوار هێمانه‌ی بنه‌ڕه‌تی بناسێنینه‌وه. هێمانه‌ی یه‌که‌م: هه‌بوونی پاڵه‌وانێک که ده‌وری پاڵه‌وانی سه‌ره‌کی ده‌گێڕێت، ناودارێک که به‌رده‌نگی چیرۆک له‌گه‌ڵیدا په‌یوه‌ندیی هه‌ستاوی و یه‌کدڵی پێک دهێنێت.
دووهه‌م: ئه‌م که‌سایه‌تییه (پاڵه‌وان) ده‌بێ تووشی کێشه و ئازار بێت و بمرێت و کاتی مه‌رگیشی ده‌بێ هاوکات بێت له‌گه‌ڵ کۆتایی چیرۆکه‌که.
سێهه‌م: ئه‌وه‌ی که مردنی پاڵه‌وانی سه‌ره‌کی و نه‌گه‌یشتن به ئاواته‌کانی دەبێ له لایەن گێڕه‌وه‌ری چیرۆکه‌که یان خوێنه‌ری چیرۆکه‌که هه‌ستی پێ بکرێت تا به شێوه‌یه‌کی هاوکات دوو هه‌ستی بێچاره‌بوون و ناخۆشی له ئه‌ودا کۆ ببێته‌وه.
چواره‌م: ئاماژه به بابه‌تی بڕوا به قیامه‌ته و ناڕاسته‌وخۆ به‌رده‌نگ ئاگادار ده‌کاته‌وه که مه‌رگ ته‌نیا بۆ پاڵه‌وانه‌کان نه‌هاتووه و به‌م شێوه‌یه به‌رده‌نگ ده‌خاته نێو گۆماو و گێژه‌ڵووکه‌ی بیرکردنه‌وه سه‌باره‌ت به مه‌رگی خۆیه‌وه. مه‌رگی به‌ناچاری پاڵه‌وان خۆی له خۆیدا نه‌مانی پاڵه‌وانه‌کانی تری چیرۆکه‌که‌یه، به واتایه‌کی تر، تراژدیا دەبێته هۆی دروستبوونی هه‌ستێکی به‌رفراوانتر سه‌باره‌ت به مه‌رگ و نه‌مان، ئه‌و مه‌رگه‌ی که له کۆتاییدا هه‌موو کۆمه‌ڵگا و جیهان ههڵدهلووشێتهوه[7]. چیرۆکی ڕۆسه‌م و زۆراو له شانامه‌ی فێردهوسیدا وه‌کوو به‌شێکی نێوه‌نجی نییه و په‌یوه‌ندیه‌کی ئۆرگانیکی له‌گه‌ڵ پێش و پاش خۆیه‌وه نییه[8]. ئه‌م چیرۆکه وه‌کوو چیرۆکی «بیژه‌ن و مه‌نیژه» و چیرۆکی «ئه‌کوان دیو» له شانامه‌ی فێردهوسیدا پێگه‌یه‌کی بنگههینییه و ته‌نیا گونجێندراوهته نێو هێڵی گشتی به‌سه‌رهاته‌کانی شانامه‌وه. مامۆستا خالقیموتڵهق له به‌رهه‌مه تێروته‌سه‌له‌که‌ی خۆیدا له ژێر ناوی «له شانامه‌وه تا خوداینامه» ئاماژه به زۆرێکی تر له‌م چیرۆکانه ده‌کات که گونجێندراونهته نێو شانامه‌وه. ئه‌م بابه‌ته پیشانده‌ری ئه‌وه‌یه که تا چ ڕاده‌یه‌ک سه‌رچاوه جیاوازه‌کانی شانامه کاریگه‌رییان هه‌بووه له سه‌ر شێوه‌ی کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه‌دا. دەبێ ئه‌وه‌ش له بیر نه‌که‌ین که هه‌ر کام له‌و چیرۆکانه‌ی ناوبراو له نه‌ریتی حه‌ماسیی سیستانی و کوردی، کتێبێکی سه‌ربه‌خۆن که له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هێڵی گشتیی چیرۆکه‌کانی شانامه‌دا واتا و پێگه‌ی ڕاسته‌قینه‌یان دیاری ده‌کرێت. هێڵی گشتیی شانامه له نه‌ریتی حه‌ماسیی ئێرانی له ده‌ره‌وه‌ی شانامه‌ی فێردهوسیدا، داگری کۆمه‌ڵێک نه‌قڵ و گێڕانه‌وه‌ی لێکئاخێنراو و له ناو دڵییهکدایه که به چیرۆکی «که‌یومه‌رس»ه‌وه ده‌ست پێ ده‌کات و به چیرۆکی «به‌همه‌نی کیانی» کۆتایی پێ دێت. ئه‌م هێڵه چیرۆکییه هه‌ر ئه‌و چیرۆکانه ده‌گێڕنه‌وه که نه‌ریتی زاره‌کی و گێڕانه‌وه‌یی ئێرانی له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌دا دامه‌زراون.[9]
ئه‌ده‌بی حه‌ماسی و پاڵه‌وانیی کوردی
ئه‌ده‌بی کوردی زۆر به‌رفراوانتر له‌وه‌یه که تا ئێستا ناسراوه[10] و به‌داخه‌وه زانیارییه‌کانی ئێمه سه‌باره‌ت به سه‌ره‌تای مێژووی ئه‌ده‌بی حه‌ماسی و پاڵه‌وانیی کوردی که‌م و ناته‌واوه. ئه‌ه‌بی حه‌ماسی و پاڵه‌وانیی کوردی ده‌ورێکی بنه‌ڕه‌تی له ژیانی مرۆڤدا گێڕاوه[11]و کاریگه‌ریه‌کی سه‌رسووڕهێنه‌ری له سه‌ر شیعری کۆی شاعیرانی زاگرۆس داناوه. له ڕاونگه‌ی فه‌رهه‌نگی زاگروسنیشانهوه حه‌ماسه ته‌نیا په‌یوه‌ندیی به ئه‌ده‌به‌وه نییه، به‌ڵکوو ململانێیەکه له‌گه‌ڵ ڕۆژگار و شه‌ڕگه‌ی ژیان. حه‌ماسه له ڕوانگه‌ی ئه‌وانه‌وه نوێنه‌ری شه‌ڕی نێوان هێماکانی جوان و ناجوان و ڕاست و ناڕاسته.
نه‌ریتی کۆنی فه‌رهه‌نگی زاگرۆسییه‌کان وه‌کوو زۆرێک له کۆمه‌ڵگاگه‌لی نهنووس[12] له سه‌ر بنه‌مای نه‌نووسینه. ئه‌م نه‌ریته له ناوەڕۆکی خۆیدا به‌ستێنێک ساز ده‌کات بۆ پڕۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی زانست و به‌رهه‌می فه‌رهه‌نگی به شێوه‌یه‌کی زاره‌کی، که‌وابوو ده‌توانین ئه‌ده‌بی حه‌ماسی و پاڵه‌وانیی کوردی له دوو ڕوانگه‌ی توێژینه‌وه‌یی-گێڕانه‌وه‌یی (نه‌قڵی) نووسراو و نه‌ریتی زاره‌کی لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ین. مه‌به‌ستمان له نه‌ریتی زاره‌کی لێره‌دا شێوه‌کارێکی چه‌ند لایه‌نه‌ی کومه‌ڵایه‌تی، فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بییه که نه‌قڵ و گێڕانه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگی به شێوه‌یه‌کی پێکهاته‌یی و هه‌رمان و هه‌روه‌ها به شێوه‌یه‌کی گێڕانه‌وه‌یی و زاره‌کی کۆدی بۆ داناوه و له بهرهیەکهوه بۆ بهرهیەکی تر ده‌گوێزێته‌وه. گێڕانه‌وه و نه‌قڵی نووسراو به‌و گرووپه نووسراوانه ده‌ڵێن که سه‌ره‌تای بهرهمهێنانی ئه‌وان له‌سه‌ر بنه‌ما و چوارچێوه‌ی نه‌ریتی زاره‌کی نییه، به‌ڵکوو ئه‌مه خودی دانه‌ره و شێوازی گواستنه‌وه‌ی ده‌قی دانه‌ریش له ڕێگای نووسین و نووسینه‌وه‌یه. ئه‌م شێوازه وێڕای پاراستنی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی جۆری نووسینی دانه‌ر، نوێنه‌ری ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه زاڵانهیه که له شێوه‌ی نووسراودا بوونی هه‌یه. ئه‌مه به واتای ئه‌و نییه که هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی دێته نووسین له ده‌ره‌وه‌ی کاریگه‌ریی بنه‌ماکانی نه‌ریتی زاره‌کییه؛ چه‌نده زۆرن ئه‌و گێڕانه‌وانه‌ی که له بنه‌ڕه‌تدا به‌رهه‌می نه‌ریتی زاره‌کی بوونه و به هۆی چه‌ندین جار نووسینه‌وه تووشی گۆڕان له داڕشتن و فۆرمدا بووبن و چووبێتنه ڕیزی ئه‌و ئاسه‌وارانه‌ی که پێکهاته‌که‌یان وه‌کوو پێکهاته‌ی نه‌قڵه نووسراوه‌کانی لێ هاتبێت، زۆر ئاشکرایه که پێچه‌وانه‌ی ئه‌م ڕه‌هه‌نده‌ش هه‌یه. بەڵام هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ی که کریستینه ئالیسۆن وتوویه‌تی، ناکرێ هێڵی جیاکه‌ره‌وه له نێوان نه‌ریتی زاره‌کی و ده‌قی نووسراودا بکێشرێت[13]. به شێوه‌یه‌کی گشتی ده‌توانین بڵێین که بنه‌مای به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه‌ی شیعر و ئه‌ده‌بی کوردی تا ناوه‌ڕاسته‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌م له سه‌ر بنه‌مای نه‌ریتی زاره‌کی بووه[14]. ئه‌و ماوه درێژخایه‌نه‌ی ئه‌ده‌بی نه‌نووسراو وای کردووه که ئه‌ده‌بی کوردی ببێته یه‌کێ له گرنگترین و بهپیتترینی ئه‌و فه‌رهه‌نگانه‌ی که په‌یوه‌ندییان به نه‌ریتی زاره‌کییه‌وه هه‌یه. ئه‌ده‌بی کوردی زۆربه‌ی به‌رهه‌مه فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بییه‌کانی خۆی به زمان و ڕێنووسی نه‌ته‌وه دراوسێیه‌کانی خۆی (فارسی، عه‌ره‌بی، سوریانی، لاتینی، تورکی، سریلیک و ڕووسی) نووسیوه، هه‌رچه‌ند گێڕانه‌وه‌گه‌لی جۆربه‌جۆری ژانڕی ئه‌ده‌بیی شانامه له ژێر ناونیشانگهلێک وه‌کوو ڕه‌زمنامه و جه‌نگنامه و هتد له پانتایی فه‌رهه‌نگی کوردزماناندا له هه‌موو شوێنێکی جوگرافیای کورد له ڕۆژهه‌لاتی ناویندا بوونی هه‌بووه و نموونه‌گه‌لێک له گێڕانه‌وه‌کانی شانامه له ئه‌ده‌بی سۆرانی، دیملی و کورمانجیدا هه‌یه[15]، بەڵام گرینگ‌ترین ناوه‌ندی پاراستنی گیڕانه‌وه‌کانی شانامه پاڵی داوه‌ته زمانی ئه‌ده‌بیی گۆرانه‌وه[16] له ناوچه‌کانی ڕۆژئاوایی و باشووری ڕۆژئاوای ئێران. سه‌باره‌ت به بابه‌تی گۆران و شێوه‌گه‌لی دانوستانی له‌گه‌ڵ دیالێکته‌کانی تری زاگرۆس له وتارگه‌لێکی هه‌مه‌ڕه‌نگ باسمان لێ کردووه و هه‌ر جۆره ڕوونکردنه‌ویه‌کی دیکە ده‌بێته هۆی درێژه‌دان و دووپاتکردنه‌وه؛ بەڵام ئه‌و شته‌ی که پێویسته جه‌ختی له‌سه‌ر بکه‌ینه‌وه ئه‌وه‌یه که ئه‌م میراته ئه‌ده‌بییه که خاوه‌نی پێکهاته و زمانێکی یه‌کده‌سته، له لایەن هه‌موو گرووپه جیاوازه‌کانی کۆمه‌لایه‌تی و دیالێکته جۆربه‌جۆره‌کانی ناوچه‌ی فه‌رهه‌نگیی زاگرۆسەوە چه‌ندین ناوی جیاوازی له سه‌ر دانراوه، بۆ وێنه ئاخێوه‌رانی هه‌ورامی ناوی شانامه‌ی هه‌ورامیان[17] له‌سه‌ر داناوه و ئاخێوه‌رانی له‌کیش له ژێر ناوی شانامه‌ی له‌کی[18] ناوی لێ ده‌به‌ن. که‌وابوو زۆر دوور نییه له لوڕستانیش ناوی شانامه‌ی لوڕی له سه‌ردانێن و هه‌ر کامه له ئاخێوه‌رانی تری زاگرۆس خۆیان به خاوه‌نی ئاوه‌ها خهزانهیهکی پڕبایه‌خ بزانن و شانازیی پێوه بکه‌ن.
لێڵ و ئاڵۆزیی ئه‌م باسه و هۆکاره‌کانی ئه‌م خۆبهخاوهنزانینه بابه‌تێکه که ڕیشه و سه‌رچاوه‌کانی دەبێ له پێکهاته‌ی زمانی ئه‌ده‌بی و بێوێنه و نه‌ناسراوی گۆران‌دا بدۆزینه‌وه. له ڕوانگه‌یه‌کی گشتییه‌وه، ئه‌ده‌بی حه‌ماسی و پاڵه‌وانیی کوردی له بواری ناوه‌ڕۆک و بابه‌ته‌وه ده‌کرێ به سێ به‌شی سه‌ربه‌خۆ دابەش بکرێت: ئا: ئوستووره‌یی و پاڵه‌وانی، ب: ئایین، ج: مێژوویی.
گێڕانه‌وه ئوستووره‌یی و پاڵه‌وانییه‌کان
ئه‌م جۆره گێرانهوهگهله داگری ئه‌و چیرۆکانه‌ن که هه‌ڵگری واتا و ناوەڕۆکی ئۆستووره‌یی و حه‌ماسین و له گێڕانه‌وه‌کانی خۆیاندا ئاماژه به زه‌مه‌نێکی نادیار ده‌که‌ن. به واتایه‌کی تر له‌م جۆره چیرۆکانه‌دا هیچ نیشانه‌یه‌ک له کات و شوێن به واتا ڕاسته‌قینه‌که‌ی نابیندرێت و له‌وانه‌یه به بێ هیچ نیشانه‌یه‌کی لۆژیکی کات بگۆڕدرێت و ڕووداوه‌کان پاش و پێش بکه‌ون و که‌سایه‌تییه‌کان به هه‌زاران ساڵ ته‌مه‌ن ببه‌نه سه‌ر.
وا دیاره چه‌مک و شێوه‌ی ده‌ربڕێنی ئه‌م جۆره گێڕانهوهگهله پاشماوه‌ی به‌رهه‌می فه‌رهه‌نگی ئه‌و پێشینیانه بن که له دوورترین ساته‌کانی قووڵایی مێژوودا ژیاون و خۆیان به شێوه‌گه‌لی جۆربه‌جۆر بووژاندووه‌ته‌وه و ئه‌وڕۆکه له زاری ئه‌و که‌سانه‌وه دێته ده‌ر که خۆیان به میراتداری ئه‌و فه‌رهه‌نگ و زمانه ده‌زانن. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه، شێوازی ده‌ربڕین له‌م گێڕانهوهگهله و هه‌روه‌ها مۆتیف و به‌ستێنی ئه‌ده‌بی و کۆمه‌لایه‌تییان پیشانده‌ری زه‌مه‌نێکی سه‌ره‌تاییه که مێژوو ئێستاکه‌ش نه‌یتوانیوه نیشانه‌یه‌کی لێ وه‌ده‌رخات.
هه‌بوونی هێماگه‌لی هه‌مه‌ڕه‌نگی ئایینی و شه‌ڕ له دوای شه‌ڕی به‌رزه مرۆڤه‌کان له‌گه‌ڵ دێوه‌کان و بوونه‌وه‌ره سه‌یر و سه‌مه‌ره‌کان له ڕیزی تایبه‌تمه‌ندیگه‌لی ئه‌م جۆره گێڕانهوانهن. هه‌روه‌ها باوه‌ڕ به هه‌بوونی هێزی ئاسمانی و ململانێ هه‌میشه‌یی له نێوان ئه‌واندا، پشتیوانی به‌رزه مرۆڤه‌کان له هه‌ر کامه له هێزه ئاسمانییه‌کان و باوه‌ڕمه‌ندی به چاره‌نووس هه‌موویان پیشانده‌ری لایه‌نگه‌لێک له ڕوانگه‌ی باوه‌ڕ به چه‌ندخودایی[19] له‌م جۆره گیڕانهوانهن.
له نێو گیڕانه‌وه‌کانی ئه‌م گرووپه‌دا ئه‌م چیرۆکانه‌ی خواره‌وه ناو ده‌به‌ین: زه‌حاک و کاوه‌ی ئاسنگه‌ر، که‌یخه‌سره‌و، سیاوه‌ش، ڕۆسه‌م و دێوی سپی، ڕۆسه‌م و زنوون، هه‌فت له‌شکه‌ر، ڕۆسه‌م و به‌بری به‌یان، ڕۆسه‌م و ئه‌سفه‌ندیار، ڕۆسه‌م و زۆراو، فهرامهرزنامه، جههانگیرنامه و بهرزوونامه. به‌م ڕوونکردنه‌وه‌یه ده‌توانین له نێوان ژانڕی شانامه و شێوه‌یه‌کی تازه‌تری ئه‌ده‌بی پاڵه‌وانیی کوردی که زۆرتر به ناوی «به‌یت»[20]ـه‌وه ناسراوه جیاوازیه‌ک دابنه‌ین که جگه له زمان و پێکهاته‌ی گێڕانه‌وه‌کان، جیاوازیه‌کی بنه‌ڕه‌تی له نێوان جۆری باوه‌ڕمه‌ندیی ئه‌م دوو شێوه واته شانامه و به‌یت به‌رچاو ده‌که‌وێت.
گێڕانه‌وه ئایینی و ئایینزاییه‌کان
گێڕانه‌وه‌ی حه‌ماسیی ئایینی و ئایینزایی داگری باسی دلاوه‌ریی که‌سایه‌تییه ئایینیه‌کان و یان ڕوانینێکی ئایینییانه‌یه به‌نیسبه‌ت که‌سایه‌تییه ئوستوورهییهکانهوه. ئه‌م گێڕانهوهگهله داگری چیرۆکی شه‌ڕی ئیمامان و خه‌لیفه‌کانی ئیسلام و هه‌روه‌ها باسی پاڵه‌وانانی ئوستووره‌ییه له ڕواڵه‌تی پیران و مورشدانی ئایینه خۆجه‌ییه‌کانی جوگرافیای فه‌رهه‌نگیی کوردستان، چه‌مکگه‌لێک وه‌کوو زایینهوهی[21] پاڵه‌وانه ئوستووره‌ییه‌کان له ده‌فته‌ره‌کانی که‌لامی خه‌زانه و هه‌روه‌ها چیرۆکگه‌لێک وه‌کوو قه‌ڵای خه‌یبه‌ر، محه‌مه‌د حه‌نیفه و جه‌نگنامه‌ی خالد له نێو کوردانی باوڕمهند به ئایینزای سوننه له گرینگ‌ترین گێڕانه‌وه‌کانی ئه‌م به‌شه له ئه‌ده‌بی حه‌ماسی و پاڵه‌وانیی کوردییه.
زۆربه‌ی ئه‌م نهقلانه په‌یڕه‌وی تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی زمان و ئه‌ده‌بی گۆرانیان کردووه و پێکهاته و ته‌نراوی نه‌قڵ به شێوه‌یه‌کی واتادار له ژێر کاریگه‌ریی جۆری نه‌قڵ و گێڕانه‌وه‌ی شانامه‌ی کوردیدایه. که‌سایه‌تییه‌کان وێڕای پاراستنی شکۆداری و ڕێزی ئایینی خۆیان خاوه‌نی هه‌ر ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه پاڵهوانییانهن که له پاڵه‌وانه‌کانی شانامه‌دا ئه‌یبینینه‌وه. بۆ وێنه له کتێبی «سیرت النبی و غزواته»[22] که دهسنووسگهلێکی زۆری له نێوان باوه‌ڕمه‌ندانی ئایینزانی سوننه‌دا به‌ر چاو ده‌که‌وێت، له‌و شوێنه‌ی که پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د) له به‌رامبه‌ری له‌شکه‌ری کافران بۆ شه‌ڕ وه‌ستاوه ئاوه‌ها باسی لێده‌کرێت:
ڕه‌سوول قهڵخانش کیشا بی به سه‌ر |
بداش به قه‌ڵخان مه‌ردوود کافه‌ر |
|
جه ضهرب بازوو گه‌بر به‌د قوماش |
به‌ک حه‌ڵقه‌ی قه‌ڵخان، شکیا نه گووناش |
|
ڕه‌سوول زێاتهر پا نیاو به پێش |
جه سپاێ کافر نهکهردش ئه‌ندێش |
|
ئهصحابان نه جه‌نگ که‌نان به یه‌ک کوو |
جه مه‌ێدان جه‌نگ شێران شکوو |
|
(رضایی 1341: 164) |
وه‌کوو ئه‌م نموونه‌یه له زۆربه‌ی چیرۆکه‌کانی شانامه‌ی کوردیش‌دا وه‌به‌ر چاو ده‌که‌وێت. له ڕێژه‌یه‌کی گه‌وره‌تردا ده‌بینن که مۆتیفگهلی دووپاته‌وه بوو، وه‌کوو له‌دایکبوونی پاڵه‌وان، به‌شه‌ڕهاتن، وه‌سفی مه‌یدانی شه‌ڕ و زۆرێکی تر له‌م نموونانه‌ی گێڕانهوهسازه هه‌ڵقوڵاوی نه‌ریتی حه‌ماسه‌ی گۆرانه که له دروستکردنی ئه‌م به‌شه له نه‌قڵ و گێڕانهوهگهلهش ده‌وری گێڕاوه.
گێڕانه‌وه مێژووییه‌کان
حهماسهگهلی مێژوویی له بواری پێکهاته‌وه زۆر له ئوستووره‌کان ده‌چن، به‌م جیاوازییه‌وه که بابه‌تی سه‌ره‌کیی چیرۆک و پێرسۆناژه‌کانی ئه‌و په‌یوه‌ندیی به ڕووداوێکی مێژوویی تایبه‌ت و یان قۆناغێکی زه‌مه‌نی دیاریکراوه‌وه هه‌یه[23]. ئه‌م جۆره حهماسهگهله زۆرتر باسی شه‌ڕی پاڵه‌وانه‌کانی هۆزێکه له‌گه‌ڵ هۆزه‌کانی تر و چیرۆکی دڵداری و خۆشه‌ویستیی ئه‌وانه. بڕێ له‌م چیرۆکانه به هۆی ڕاده‌ی زۆری تێکه‌ڵییان له‌گه‌ڵ ناوەڕۆکی ئوستووره‌یی وه‌کوو ئوستوورهیان لێ هاتووه و بڕێکی تریشیان به هۆی تێکه‌ڵاوی له‌گه‌ڵ ڕووداوی ژیانی ئاسایییه‌وه وه‌کوو حهکایهتگهلێکی ساده و که‌مبایه‌خ خۆیان ئه‌نوێنن، هه‌روه‌ها زۆرێکی تر له چیرۆکه دڵدارییه به‌ناوبانگه‌کانی وه‌کوو «فه‌رهاد و شیرین» ئه‌گه‌ر چی به‌شگه‌لێکیان له‌گه‌ڵ ڕووداوه مێژووییه‌کاندا تێکه‌ڵیی هه‌یه و باس له که‌سایه‌تیگه‌لێکی مێژوویی تێیایاندا ده‌کرێت، بەڵام سروشت و کارکردیان له‌گه‌ڵ حه‌ماسه و ئوستووره‌دا جیاوازه و ناچێته ڕیزی لێکۆڵینه‌وه‌کانی ئێمه‌وه.
به‌یتگه‌لی مهم و زین، لاس و خه‌زاڵ، شوور مه‌حموود و مه‌رزینگان، دوانزه سواره‌ی مه‌ریوان، کانه‌بی، دمدم، سه‌یده‌وان، له‌شکه‌ری، خه‌ج و سیامه‌ند، دووبرالان، گلوو، سێوه‌خان، تالان عه‌لی به‌رده‌شانی و زۆریکی تر له بهیتگهلێ که به شێوه‌یه‌کی گشتی کرمانجی و سۆرانین ده‌چنه ڕیزی ئه‌م گێڕانه‌وه مێژووییگهلهوه[24]. لایه‌نی هاوبه‌شی حه‌ماسه مێژووییه‌کان په‌یوه‌ندیی به پێکهاته (بیچمی ئه‌ده‌بی به‌یت) و کێشی شیعری ئه‌وانه‌وه هه‌یه.
که‌وابوو ده‌توانین بڵێین کۆی حه‌ماسه و به‌یت یه‌کسانه له‌گه‌ڵ ڕووداوێکی مێژوویدا. به‌یته‌کان ئه‌گه‌رچی له بواری فۆرم و ناوەڕۆکهوه نموونه‌یه‌کی جیاوازن به نیسبه‌ت ئه‌ده‌بی گۆرانییه‌وه، بەڵام له‌وانه‌یه له ژێر کارتێکه‌ریی ئه‌ده‌بی زاره‌کی و نه‌ریتی کۆنی ئه‌ده‌بی گۆرانیدا بووبن و بڕێ له ناوەڕۆک و چه‌مکه سه‌ره‌کییه‌کانی ئووستووره‌یی و حه‌ماسیی ئه‌م ئه‌ده‌به‌یان له نێو خۆیاندا پاراستبێت. کۆنیه‌تی بڕێ له‌م به‌یتانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نزیکه‌ی سێ سه‌ده لهمهوپێش بۆ نموونه، چیرۆکی مهم و زین له سه‌ده‌ی هه‌ڤده‌ی زایینی‌دا له لایەن ئه‌حمه‌دی خانییه‌وه هۆنداراوهتهوه و چیرۆکی دمدم باسی داگیرکردنی قه‌لای دمدم و سه‌رکوتکردنی «خانی له‌پ زێڕین» به ده‌ستی شاعه‌باسی سه‌فه‌وی ده‌کات، جۆراوجۆری و دووپاتبوونه‌وه‌ی به‌یته‌کان وه‌کوو ژانڕێکی ئه‌ده‌بی زۆرتر له نێو ئاخێوه‌رانی کرمانج و سۆراندا ده‌بینرێت که پانتاییی جوگرافیایی ئه‌م ئاخێوه‌رانه باشووری تورکیا و باکووری عێراق و باکووری ڕۆژئاوای ئێران و به‌شگه‌لێک له باکووری خۆراسان ده‌گرێته‌وه. کێشی ئه‌م به‌یتانه له کۆپه‌له جۆربه‌جۆره‌کاندا جیاوازه، به‌ڵام به‌گشتی پێوانه‌که‌ی له سه‌ر بنه‌مای ژماره‌ی بڕگهکاندایه، هه‌ر ئه‌و جۆره‌ی که سه‌باره‌ت به کێشی دهبڕگهیی ڕوون کرایه‌وه، لێره‌ش وه‌ستان له نیوه‌ی دێڕه‌کاندا ده‌ورێکی گرینگی هه‌یه. زۆرترین کێشه‌کان هه‌فت تا دوانزه بڕگه‌یین و له بهیتێکدا که داگری چه‌ند کۆپله‌یه له‌وانه‌یه وێڕای ڕه‌چاوکردنی کێشی سه‌ره‌کی له بڕێ له کۆپهلهکاندا کێشی شیعره‌کان که‌م و زۆر ببنه‌وه.
پێناسه‌ی شانامه
له‌کی، لوڕی، هه‌ورامی یا کوردی؟
یه‌کێ له گرینگترینی ئه‌و بابه‌تانه‌ی که توێژه‌رێک هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه پێناسه و سنوورداریه‌تی توێژنهوهکهیهتی. نووسه‌ری ئه‌م دێڕانه هه‌ر له سه‌ره‌تای توێژینه‌وه‌که‌یدا ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین ده‌ق بووه‌وه که له بواری پێکهاته و ناوەڕۆک و زمانه‌وه وه‌کوو یه‌ک بوون به‌ڵام له ژێر چه‌ندنین ناوی جیاوازه‌وه ناوه‌زه‌د کرابوون، وه‌کوو شانامه‌ی کوردی، شانامه‌ی له‌کی و شانامه‌ی هه‌ورامی. به‌کورتی ده‌توانین بڵێین هه‌ر کام له نووسه‌رانی ئه‌م کتێبانه به پێ ڕاده‌ی تێگه‌یشتنی خۆی له ئه‌ده‌بی حه‌ماسیی زاگرۆس ناوی شێوه‌زمانی خۆی به سه‌ر شانامهکاندا داناوه. هۆکاری ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ تایبه‌تمه‌ندیی تاقانه‌ی زمانی ئه‌ده‌بیی ئه‌م ده‌قانه‌وه (گۆران) که وێڕای نیانی (تێلۆرانس، انعطاف)ی بێوێنه و لێکچوونی سه‌ره‌کی به هه‌موو شێوه زمانه‌کانی زاگرۆسه‌وه توانیویه‌تی له درێژایی چه‌ندین سه‌ده وه‌کوو زمانێکی ئه‌ده‌بیی هه‌موو ئاخێوه‌رانی زاگرۆس بێته ئاراوه و ده‌وری خۆی بگێڕێت.
زمانی ئه‌ده‌بیی گۆرانی تا پێش له سه‌ده‌ی نۆزده تاقانه زمانی بێڕکابه‌ری شیعری بووه که له جوگرافیای زاگرۆس‌دا هه‌موو شاعیرانی زاگرۆس له ئاخافتنی ڕۆژانه‌ی خۆیاندا به له‌کی، لوڕی، که‌لهوڕی، هه‌ورامی و سۆرانی دواون، به‌ڵام زمانی ئه‌ده‌بی گۆرانی‌یان کردووه‌ته نوێنهگه و ئاڵای شیعری خۆیان. شاعیرانێک وه‌کوو مهلاپهرێشان (سه‌ده‌ی 9، 10)، مه‌وله‌وی کورد (1299 -1220 ک.م) بێسارانی (1114 – 1053 ک.م) ئه‌حمه‌د به‌گی کۆماسی (1294 -1210 ک.م) سه‌ی یه‌عقووب مایده‌شتی (1292 – 1228 ک.م) غولامڕهزاخانی ئه‌رکه‌وازی (1250 – 1184 ک. م) باپیره ئولفه‌ت (1348 – 1255 ک.م) سه‌یدی هه‌ورامی (1265 – 1199 ک.م) و زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری ئه‌ده‌بی ئایینی یارسان و نووسه‌ران و بێژه‌رانی ده‌فته‌ر و که‌لامه‌کانی ئایینیی ئه‌وان، هه‌موویان په‌یڕه‌ویان له یاسا و ڕێسا بنه‌ماکانی زمانی ئه‌ده‌بیی گۆران کردووه و به‌م شێوه‌یه گۆرانی بووه‌ته هه‌ڵگری ئه‌ده‌بی شیعر و هه‌ڵبه‌ستی هه‌موو شێوه زمانه‌کانی زاگرۆس.
نه‌بوونی زانیاریی پێویست سه‌باره‌ت به پێکهاته و کارکردی زمانی هاوبه‌شی ئه‌م هه‌ڵبه‌ستانه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که بڕێک له لێکۆڵه‌ران به تیشکخستنه سه‌ر لایه‌نه هاوبه‌شه‌کانی نێوان زمانی ئه‌ده‌بیی گۆرانی و شێوهزمانهکهی خۆیان و بگه‌نه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که زمانی ئه‌م شیعر و ههڵبستانه به ناوی شێوهزمانهکهی خۆیانه‌وه ناوه‌زد بکه‌ن که ئه‌مه به شێوه‌یه‌کی بنه‌مایی دووره له ڕاستی و گه‌یشتنه ده‌رنجامێکی نازانستییانەیه. هه‌ر ئه‌م ڕوانگه‌یه‌ش بووه‌ته هۆی ململانێ و ناکۆکی و دروستکردنی جیاوازیی ئه‌تنیکی[25]. به بڕوای نووسه‌ری ئه‌م دێڕانه هیچ کام له‌و ناوانه‌ی که تا ئێستا ئه‌م ده‌قانه‌ی پێ ناوزه‌د کراون له بواری بایه‌خی کۆمه‌لایه‌تی و فه‌رهه‌نگی له سه‌رووی ئه‌ویتره‌وه جێ ناگرێت. من له‌و بڕوایه‌م که زمانی ئه‌ده‌بیی گۆرانی هه‌ر به‌و ڕاده‌یه‌ی که قه‌رزداری ئاخێوه‌رانی هه‌ورامییه، هه‌ر به‌و ڕاده‌یه‌ش قه‌رزداری ئاخێوه‌رانی لوڕی، له‌کی و کهلهوڕیشه و نابێت هیچ کام له‌م شێوهزمانانه وه‌کوو ناوێکی تایبه‌ت ته‌رخانی ده‌قه شیعریه‌کانی گۆران بکرێت و هه‌روا که وتمان هیچ کامه‌یان به ته‌نیایی ناتوانن ناوێکی ته‌واو بن بۆ پێناسه‌کردنی ئه‌ده‌بی گۆران. بۆ دوورکه‌وتنه‌وه له هه‌ڵوێست و ههڵگوستی بێبنه‌ما و هه‌روه‌ها دووری له سه‌پاندنی ڕاو و بۆچوونی تاکه‌که‌سی له ناسین و پێناسه‌کردنی نه‌ریته ئه‌ده‌بی و فهههنگییهکان، سه‌ره‌تا دەبێ ناونیشانی ئه‌م ده‌قانه له نێو بازنه‌ی خودی ده‌قه‌کانه‌وه ههڵگوێزرێن و ئهگەریش نه‌مانتوانی به ڕاده‌ی پێویست نیشانه و هۆکار و پاڵپشتی زانستی بۆ ناسینی بابه‌ته‌که بدۆزینه‌وه دەبێ له هه‌نگاوی دووهه‌مدا ئاوڕ له نه‌ریته زاره‌کیه باوه‌ڕپێکراو و بایه‌خداره‌کان بده‌ینه‌وه و تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که ده‌کرێت له هه‌ڵوێست و ههڵگوستی هه‌ستاوی و داسه‌پاندنی ڕای تاکه‌که‌سی خۆمان دوور بخه‌ینه‌وه.
له سه‌ره‌تاوه دەبێ ئاماژه به‌وه بکه‌ین که ئه‌م گێڕانه‌وانه (ئه‌ده‌بی گۆران) زۆرتر له ژێر ناوگه‌لێکی وه‌کوو «کتێب» «ده‌فته‌ر» یان «چیرۆک»ه‌وه هاتوون و ناوی ته‌واوی ئه‌و گێڕانه‌وه‌یه به‌گشتی په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به ناوەڕۆکی چیرۆک و به‌سه‌رهاتی پاڵه‌وانی ئه‌و چیرۆکه‌وه هه‌یه، بۆ وێنه «کتێبی ڕۆسه‌م و به‌وری به‌یان» ئاماژه به ده‌رکه‌وتنی به‌وری به‌یان له ده‌ریای عه‌مان و شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ڕۆسه‌م ده‌کات و «کتێبی ڕووسه‌م و زووراو» باسی تراژدیای منداڵکوژی ده‌کات و «کتێبی هه‌فت له‌شکر» باسی شه‌ڕی نێوان ئێرانییه‌کان و توورانییه‌کان ده‌کات که به «شه‌ڕی گه‌وره»ش ناوبانگی ده‌رکردووه.
یه‌کێ له‌و خاڵە زۆر گرینگەکان ئه‌وه‌یه ئه‌و هه‌ڵبه‌ستانه به‌رهه‌می کۆمه‌ڵێک چیرۆکی کۆکراوه وه‌کوو شانامه‌ی فیرده‌وسی نین و ده‌توانین بڵێین که ئه‌م چیرۆکانه وه‌کوو زۆرێک له گێڕانه‌وه‌کانی حه‌ماسیی ئێران، له سه‌ره‌تاوه (له‌وانه‌یه سه‌رده‌می پارتییه‌کان) ژماره‌یه‌کی سنووردار له گێڕانه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆی حه‌ماسی و پاڵه‌وانی بوونه که له سه‌رده‌مه‌کانی تردا (به تایبه‌ت سه‌رده‌می ساسانییه‌کان) له لایەن خه‌ڵکه‌وە ئاوڕی زۆرتریان لێ دراوه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها داموده‌زگای ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئایینییش له به‌ر چاویان گرتووه و ورده ورده و به تێپه‌ڕبوونی زه‌مه‌ن ئه‌م چیرۆکانه له‌قوپۆی زۆرتریان هاوێشتووهتهوه. که‌وابوو ده‌توانین بڵێین که له که‌شوهه‌وای فه‌رهه‌نگیی سه‌رده‌مه جیاوازه‌کاندا تێگه‌یشتنی گشتی له بیچم و ڕواڵه‌تی چیرۆکه‌کان و ناوەڕۆکی حه‌ماسی ئه‌وان به‌رده‌وام بووه که ئێمه ناوی دهنهینه «تێگه‌یشتنی گشتی له ژانڕه حه‌ماسییه‌کان» و له‌م که‌شوهه‌وا گشتگیره‌دا کۆمه‌ڵێک چیرۆک دروست بوونه که وێڕای پاراستنی په‌یوه‌ندی لۆجیکی له‌گه‌ڵ ئه‌و ژانڕه به‌گشتی، شێواز و پێکهاته‌ی سه‌ربه‌خۆ و تایبه‌تی خۆیانیان هه‌یه.
له ده‌سنووسی سه‌ره‌کیی ئه‌م کتێبه له کۆتایی هه‌ر ده‌فته‌ر و هه‌ر چیرۆکێک‌دا ئاماژه به بڕێ ورده‌کاری و زانیاری کراوه که بۆ لێکۆڵینه‌وه زۆر جێی بایه‌خن، بۆ وێنه له کۆتایی کتێبی ڕووسه‌م و زووراودا ئه‌م دێڕه نووسراوه: «لقَد خَتَمت هذه المجموعة الاَشعار الکُردی» یان له کۆتایی کتێبی حهراث ههفتسهر ئه‌م دێڕه هاتووه: «لقد ختمت کتابة هذه الرسالة الکُردی بِیَد محمد امین زنگهنهیی».
(نمونه‌یه‌ک له پاشنووسهکانی ده‌سنووسی “سک” به خه‌تی موحه‌ممه‌د عه‌بدولقادر)
نووسه‌ر له شوێنێکی تردا به‌م شێوه‌یه ئاماژه به زمانی ده‌قه شیعریه‌کان ده‌کات: «مضمونش ماچان لفظ گورانی» واته زمانی ناوەڕۆکی ئه‌مه گۆرانییه. به‌م شێوه‌یه ده‌توانین وه‌کوو به‌ڵگه بڵێین له‌فزی گۆرانی یان ئه‌و زمانه گشتگیره‌ی هه‌ڵبه‌سته‌کان زمانێکه که ڕه‌گه‌ز و چییه‌تییه‌که‌ی کوردییه و ده‌توانین به‌شێکی به‌رچاو له به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌م ژانڕه حه‌ماسییه له ژێر ناوی «شانامه‌ی کوردی» ناوزه‌د بکه‌ین[26]، ئه‌م ناوه هه‌ر چه‌ند گیروفتگهلێکی هه‌یه، بەڵام تا ئێستا گونجاوترین ناوه بۆ ئه‌م ژانڕه ئه‌ده‌بییه و له هه‌موو ناوه‌کانی تر په‌سندتره و باشتر ده‌توانین به نیسبه‌تی ناوه‌کانی تره‌وه بۆ په‌سه‌ندێتی، به‌رگریی زانستییانه‌ی لێ بکه‌ین. جێی ئاماژه‌یه که واتا و چه‌مکی «کورد» و «کوردی» له ده‌قه مێژووییه‌کانی پێش ئه‌م سه‌ده‌یه و چه‌ند ده‌یه‌ی پێش ئێستا زۆر گشتگیر له‌و چه‌مکه‌ی بووه که ئه‌وڕۆکه له ژێر کاریگه‌ری بیری ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه و شۆناسخوازی ئه‌تنیکی و گرووپی ده‌ناسرێت[27] و کتێب و به‌ڵگه‌ی نه‌ریتی مێژوویی، له‌ک و لوڕ و که‌لهوڕ و هه‌ورامییان هه‌میشه وه‌کوو گه‌وره‌ترین هۆز و تایفه‌کانی کورد ناو بردووه[28] به‌م پێیه کارکردی کۆمه‌لایه‌تی و فه‌رهه‌نگیی ناوی «کورد» له بواری نه‌ریتی و مێژووییه‌وه به‌رامبه‌ر و هاوواتای چه‌مکی جوگرافیای فه‌رهه‌نگیی زاگرۆس که ئه‌ده‌بی شیعریی گۆران هه‌ڵگر و خاڵی هاوبه‌شی ئه‌ده‌بیی هه‌موو شێوه‌زمانه‌کانی زاگرۆس بووه.
بابه‌تێکی تر که به رێژه‌یه‌کی زۆر له نێو وتار و کتێبه‌کاندا ئاماژه‌ی پێ کراوه و ده‌کرێ ئاماژه به ناوی «ئه‌ڵماس خانی کهنهووڵهییه» که وه‌کوو دانه‌ری شانامه‌ی کوردی ناویان لێ بردووه. له زۆربه‌ی دهسنووسگهلێک که ژماره‌یان له شه‌ست ده‌سنووس تێده‌په‌ڕێت و له به‌ر ده‌ستی مندان و زۆرێکی تر له‌و دهسنووسانهی که تا ئێستا له چاپ دراون هیچ ناوێک له ئه‌ڵماسخان وه‌کوو دانه‌ری شانامه‌ی کوردی نه‌براوه و زۆرتر هه‌ر گێڕهوەرێکی ئه‌م هه‌ڵبه‌ستانه جاربه‌جار و له سه‌ره‌تا و کۆتایی و په‌راوێزی کتێبه‌کاندا ناوی خۆی ده‌هێنێت، که‌وابوو من ناتوانم به بێ به‌ڵگه‌یه‌کی مێژوویی ئه‌م باوڕه گشتییه‌ی که ئهڵماسخانی که‌ندووله‌یی دانه‌ری شانامه‌یه قه‌بووڵ بکه‌م. ئه‌گه‌ر بێت و قه‌بووڵ بکه‌ین که ئه‌و که‌سایه‌تییه ئه‌فسانه‌ییه‌ی که له ئه‌ڵماسخان دروست کراوه و سه‌رداری سوپای نادرشای ئه‌فشار بووه ئه‌وکات له‌گه‌ڵ ئه‌م دژوازی و ناته‌باییه ڕووبه‌ڕوو ده‌بینه‌وه که چۆن دەبێ ئه‌و هه‌موو دهسوونهسهی که له بواری مێژووییه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌دان ساڵی پێش له سه‌رده‌می نادر، هی ئه‌ڵماس خان بووبێت؟! سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش شێوازی ئه‌ده‌بی، وێنه‌سازی و شێوازی داڕشتنی شێوه‌کان و گێڕانه‌وه‌کان ئه‌وه‌نده جیاوازییان هه‌یه که ناکرێ دانه‌ره‌که‌یان یه‌ک که‌س بێت. نه‌ریتی زاره‌کیی ئه‌م ئاسه‌وارانه خاوه‌نی بنه‌مایه‌کی زۆر به‌ده‌سه‌ڵاته که سه‌ره‌کیترین ده‌وری هه‌یه له شێوازی به‌رهه‌مهاتنی ئه‌م ئاسه‌وارانه که به‌ره‌کانی پێشوو له ژێر ناوی «ڕاز» ناویان لێ بردووه.[29]
پێکهاته و داڕشتنی گێڕاوه
پێکهاته و کێشی شیعره‌کان
به پێی نه‌ریتی کۆن کێشی شیعر له ئه‌ده‌بی کوردی‌دا له سه‌ر بنه‌مای چه‌ندایه‌تی و ژماره‌ی بڕگه‌کان دامه‌زراوه[30] ئه‌گه‌رچی لێکۆڵه‌رانی ئێرانناسی بۆ دۆزینه‌وه‌ی بنه‌ماکانی زمان و ئه‌ده‌بی فارسی له قۆناغی ناوه‌ندی و پاش ئه‌ودا په‌نایان بردووته به‌ر فه‌هله‌ویات بەڵام شه‌مسی قه‌یسی ڕازی له کتێبی ئهلموعجهمدا ئاماژه به جیاوازیی کێشی شیعری فه‌هله‌وی و فارسی ده‌کات و له ژێر ناوی به‌حری «مَشاکل»ه‌وه کێشی شیعری فه‌هله‌وی دژوار و پڕگرفت ده‌زانێت و ده‌ڵێت ئه‌م گرفتانه له چاو خودی کێشی شیعری فههلهویدا گرفت نین و سروشتین، بەڵام به‌کارهێنانی ئه‌م کێشه شیعرییه بۆ فارسی به هه‌ڵه‌یه‌کی ته‌واو ده‌زانێت، واته له کێشی شیعری فارسی‌دا دەبێ بڕگه‌یه‌کی کورت له به‌رامبه‌ر بڕگه‌یه‌کی کورت‌دا بێت و بڕگه‌یه‌کی درێژ له به‌رامبه‌ر بڕگه‌یه‌کی درێژدا که ئه‌م دۆخه له کێشی شیعری فههلهویدا ڕه‌چاو ناکرێت[31] بێگومان ئه‌و گرفته‌ی که شه‌مسی قه‌یس له کێشی شیعری فههلهویدا ئاماژه‌ی پێ ده‌کات به هۆی به‌راوردێکه که ئه‌و له‌گه‌ڵ شیعری عه‌رووزیی عه‌ره‌بیدا کردوویه‌تی. بنه‌مای کێشی شیعری فه‌هله‌وی و گۆران بڕگه‌ییه و ژماره‌ی بڕگه‌کان (نه‌ک چۆنیەتی بڕگه‌کان له بواری کورت و درێژ بوون) ده‌وری هه‌ره‌سه‌ره‌کی ئه‌گێڕن له‌م کێشه‌دا.
کێشی ئه‌ده‌بی کوردی به‌گشتی له سه‌ر بنه‌مای یه‌کسانی ژماره‌ی برگه‌کان دامه‌زراوه، گرینگترینی ئه‌م کێشانه بریتین له: شه‌ش بڕگه‌یی، هه‌فت بڕگه‌یی، هه‌شت بڕگه‌یی و کێشی دهبڕگهیی که ده‌توانین وه‌کوو کێشه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی شیعری کوردی ناویان لێ ببه‌ین[32]. قاڵب و کێشی شیعری له زمانی ئه‌ده‌بیی گۆران له قۆناغه مێژووییه جیاوازه‌کاندا به یه‌ک شێوه بووه و بریتی بووه له زنجیره‌یه‌کی شیعری دوتایی (مه‌سنه‌وی) که هه‌ر دێڕێک (به‌یت) سه‌روای جیاواز و تایبه‌تی خۆی هه‌یه. هه‌ر دێڕێک بیست بڕگه‌ی هه‌یه و هه‌ر نیوه دێڕێک بریتیه له دوو له‌تی په‌نج بڕگه‌یی که به شێوه‌یه‌کی یاسامه‌ند وه‌ستانێکی کورت له کاتی خوێندنه‌وه‌دا دوو له‌ته‌که له یه‌ک جیا ده‌کاته‌وه. ئه‌م وه‌ستانه بڕێ جار ده‌که‌وێته نێوان دوو وشه که پاڵنه‌ر و پاڵنراون (مضاف و مضافالیه) و به هۆی پاراستنی کێشی شیعره‌که، بزرۆکه‌ی نێوان پاڵنه‌ر و پاڵنراو نامێنیت و ناخوێندرێته‌وه. هه‌ر به‌و جۆره‌ی که ئاماژه‌مان پێ دا له‌م جۆره کێشانه‌دا چۆنایه‌تی بڕگه‌کان گرینگ نین و ته‌نیا چه‌ندایه‌تی و ژماره‌ی بڕگه‌کان له به‌ر چاو ده‌گیردرێت و بڕگه‌یه‌کی کورت له نیوه دێڕێک‌دا ده‌توانێت به‌رامبه‌ر به بڕگه‌یه‌کی درێژ له نیوه دێڕێکی تردا جێ بگرێت[33].
ڕسەنایهتیی گێڕانه‌وه یان ڕه‌سه‌نایه‌تیی ده‌سنووس
وه‌کوو ئاگادارن ده‌قه حه‌ماسی و ئوستوورییهکانی ئێمه خاوه‌نی یه‌ک سه‌رچاوه‌ی ته‌واو و پێوه‌ر نین و ئوستووره و ئه‌فسانه‌کانی ئێرانی ئه‌وانه‌ی که ئه‌مڕۆکه له به‌رده‌ستی ئێمه‌دان – به شێوه‌یه‌کی پرش‌وبڵاو له نێو کتێب و چیرۆکه‌کاندا هاتوون و هه‌روه‌ها بڕێ جار گێڕانه‌وه‌کانیش جیاوازیی زۆریان هه‌یه، که‌وابوو دۆزینه‌وه‌ی ڕه‌سه‌نایه‌تیی گێڕانه‌وه‌یه‌ک ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ تێگه‌یشتن و ههڵگوستی خودی لێکۆڵه‌ر که به پێ لێکۆڵینه‌وه‌کانی خۆی و زاڵبوونی به سه‌ر لایه‌نه به‌رفراوانه‌کانی ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگیی ئێرانی پێش ئیسلامه‌وه پێک دێت. ئه‌مه به‌و واتایه‌یه که به هۆی نه‌بوونی یاسایه‌کی گشتی بۆ خه‌ملاندنی ڕه‌سه‌نایه‌تیی گێڕانه‌وه‌یه‌ک ڕا و بۆچوونی لێکۆڵه‌ر ده‌بێته بنه‌ما بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و ڕه‌سه‌نایه‌تییه؛ بۆچوونێک که به سه‌ر تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی مێژوویی، فه‌رهه‌نگی، زمانی و دیوه‌کانی تردا زاڵه. گێڕانه‌وه‌یه‌کی ڕه‌سه‌ن له‌وانه‌یه ئه‌مڕۆکه‌ش له سه‌ر زاری خه‌ڵکه‌وه مابێته‌وه بێ ئه‌وه‌ی نووسرابێته‌وه و له‌وانه‌شه گێڕانه‌وه‌یه‌ک که سه‌دان ساڵ پێش نووسراوه ڕه‌سه‌ن نه‌بێت. که‌وابوو کات و بهنووسراوهبوونی گێڕانه‌وه‌یه‌ک ناتوانن به ته‌نیایی پێوه‌ری ڕه‌سه‌نایه‌تی گێڕانه‌وه‌یه‌ک بن. گێڕانه‌وه زاره‌کییه‌کان له‌وانه‌یه سه‌ڕه‌ڕای پاراستنی کرۆکی سه‌ره‌کیی گێڕانه‌وه‌که، ئاڵوگۆڕگه‌لێکی به‌خۆیه‌وه دیبێت که به به‌راورد و شیکاریه‌کی چه‌ندلایه‌نه ده‌کرێت هێمانه‌ی کۆن و نۆێ یان ڕه‌سه‌ن و ده‌سکردی ئه‌و گێڕانهوهگهله بدۆزرێته‌وه و جیا بکرێته‌وه. باشترین وێنه بۆ ئه‌م بابه‌ته نموونه‌یه‌که که مامۆستا خالقیموتڵهق له یادداشته‌کانی شانامه‌ی فارسی‌دا باسی لێ کردووه و ئه‌وه‌ش چیرۆکی هه‌ڵفڕینی کهیکاووسه به‌ره‌و ئاسمان به که‌ڵکوه‌رگرتن له چوار هه‌ڵۆ که به تهختهیێکهوه به‌سترا بوونه‌وه. هه‌ر ئه‌م بابه‌ته له چیرۆکی ئه‌سکه‌نده‌ردا به شێوه‌یه‌کی پێشکه‌وتووتر ئاماژه‌ی پێ کراوه و ئه‌وه ده‌رده‌خات که گێڕانه‌وه‌ی چیرۆکی که‌یکاووس کۆنتره. هه‌روه‌ها له چیرۆکی کوشتنی ئه‌ژدیها به ده‌ستی ئه‌سفه‌ندیار یان به‌بری به‌یانی ڕۆسه‌م که به فریوکاری ده‌چێته نێو سکی ئه‌ژدیهاکه‌وه و له‌وێ ده‌یکۆژێ و هه‌ر ئه‌م چیرۆکه له سه‌رده‌مه‌کانی دواتردا له ژێر کاریگه‌ریی بیری ڕئالیستی شێوازێکی باوه‌ڕپێکراوتر به خۆوه ده‌گرێت و له چیرۆکی ئه‌سکه‌نده‌ردا ده‌بێته پێستی گایه‌ک که پڕ ده‌کرێت له ئاهه‌ک و کانزای ڕۆح (فلز روی) و ئه‌ژدیهاکه قووتی ده‌دا و به‌م شێویه ده‌کوژرێت.
لێکۆڵینه‌وه له سه‌ر گێڕانه‌وه‌کان ئه‌وه‌مان پێ پیشان ده‌ده‌ن که بڕێ له مۆتیف و بابه‌ته‌کان دووپات ده‌بنه‌وه و به شێوه‌یه‌کی ئاسایی وه‌کوو هێمایێک له فێربوونی ڕاز له لایەن پاڵه‌وانه‌کان یان بهرزخۆیی و شکۆمه‌ندی پادشاکان له نێو چیرۆکه‌کاندا هاتوونه‌ته ئاراوه. کوشتنی ئه‌ژدیها نموونه‌یه‌ک له‌و بابه‌تانه‌یه که ئامانج له دوو پاتبوونه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و شه‌رعیه‌ته‌یه که پاشا یان پاڵه‌وان په‌یوه‌ند بداته جیهانی سه‌ره‌وه. ئه‌ژدیها وه‌کوو هۆکاری قاقڕی، دزینی کچان، به‌ستنی رێگاکان، به‌ستنی ڕووبار و جۆگه‌کان له‌مپه‌ڕ و به‌ربه‌ستی ژیانی خه‌ڵکه و زۆرجار پێستیشیان له کانزای ڕۆحه و هیچی لێ نایه‌ت و هه‌ر به‌م هۆیه‌وه پادشاکان یان پاڵه‌وان له ڕێگای ده‌م یان سکه‌وه ده‌یانکوژن. له مۆتیفه‌کانی تری پاڵه‌وانی تێپه‌ڕین له ڕووبارێکی پڕشهپۆله به ئه‌سپه‌وه یان تێپه‌ڕین له هه‌فت خان و هتد که له گێرانه‌وه تازه‌کاندا له‌وانه‌یه له‌قوپۆی زیاتریان کردبێته باڵای ئه‌م چیرۆکانه‌وه و گیانێکی تازه‌یان پێ به‌خشیبێت. بۆ نموونه له‌وانه‌یه به جێگای ئه‌ژدیها له گێڕانه‌وه‌یه‌کی تازه‌دا شێریان ههێنابێت و به جێگای به‌بر، گورگ یان بوونه‌وه‌رێکی دیکه‌یان هێنابێت. بارامی چووبین به جێگای ئه‌ژدیها و شێر، جۆرێک له مه‌یموونی سه‌رسپی که شێوه‌ی شێر ده‌دات ده‌کوژێت و کاره‌که‌ی هه‌روه‌کوو کوشتنی ئه‌ژدیها ڕه‌چاو ده‌کرێت. هه‌روه‌کوو چۆن مامۆستا خالقیموتڵهق له یادداشته‌کانی شانامه‌دا به تێروته‌سه‌لی باسی ده‌کات؛ چه‌نده له جیهانی ئه‌فسانه به‌ره‌و جیهانی ڕئال هه‌نگاو ده‌نه‌ین ئه‌فسانه‌کان جلوبه‌رگی تازه‌تر له به‌ر ده‌که‌ن. که‌وابوو جیهانی کۆن و گێڕانه‌وه‌ی کۆن ته‌ژیه له شه‌ڕی نێوان دێوه‌کان و ئه‌ژدیها سه‌رسووڕهێنه‌ره‌کان و گێڕانه‌وه تازه‌کان داگری شه‌ڕی پاڵه‌وانه‌کانه له‌گه‌ڵ یه‌کتردا و له‌گه‌ڵ بوونه‌وه‌رگه‌لێکی وه‌کوو شێر و پڵنگ. به‌م پێییه، گێڕانه‌وه‌کانی شانامه‌ی کوردی ئه‌گه‌رچی له بواری ئیماژ و دیمه‌نی شیعری ناگه‌نه ئاستی شانامه‌ی فیرده‌وسی بەڵام پێکهاته‌و ته‌نراوی گێڕانه‌وه‌کان پیشانده‌ری ڕه‌سه‌نایه‌تییه‌کی ته‌واون و شیاوی سه‌رنج و بایخن. ئه‌و بایخه‌ی که تایبه‌ته به نه‌ریتی زاره‌کییه‌وه و دووره له‌و ئاڵوگۆڕانه‌ی که له سه‌رده‌می ڕئالیستیدا[34] گێڕانه‌وه‌کان تووشی ئه‌بن. هه‌ر به‌م هۆیه‌یه که له‌م گێڕانهوهگهله دێوه‌کان ده‌ورێکی باڵایەن هه‌یه و له شه‌ڕی نێوان ئێرانییه‌کان و توورانییه‌کان له هه‌موو کون و قوژبنێکدا ده‌ور ده‌گێڕن و که‌سایه‌تیگه‌لی دیۆئاسای هه‌مه‌ڕه‌نگ، ته‌نانه‌ت له جه‌بهه و به‌ره‌ی ئێرانییه‌کاندا دژ به توورانییه‌کان شه‌ڕ ده‌که‌ن، یان له جیهانی ژوورسروشتی[35] یارمه‌تی بۆ پاڵه‌وانه‌کان دێنن له نێو شانامهناساندا ئه‌و لێکۆڵه‌رانه‌ی که ده‌قه پاڵه‌وانییه‌کانی پاش شانامه‌یان له ژێر ناوی حه‌ماسه‌ی نه‌ته‌وه‌ییی ئێران ناسیوه و که‌سانێکی تر دژ به ئه‌مان ڕه‌سه‌نایه‌تیی ئه‌م ده‌قانه‌یان قه‌بووڵ نه‌کردووه و وه‌کوو لاساییکردنه‌وه‌یه‌ک له ئه‌فسانه‌کانی تر ناوزه‌دیان ده‌که‌ن، بۆ نموونه نۆڵدکێ له‌م باره‌وه ده‌ڵێت: «به ڕای من ئه‌و ئه‌فسانانه‌ی که له‌م هه‌ڵبه‌ستانه حیکایه‌ت کراون، دانه‌ره‌کانیان به حه‌ز و ئاواتی خۆیان ده‌ستێوه‌ردانیان تێدا کردووه و گۆڕانیان به سه‌ردا هێناوه[36]». ناوبراو ئه‌و به‌رهه‌مانه له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ئوستووره داده‌نێ و به پێچه‌وانه‌ی سه‌رچاوه‌کانی شانامه‌ی فێرده‌وسی که جێی باوه‌ڕن، سه‌رچاوه‌کانی حه‌ماسیی پاش شانامه به خه‌یاڵی ده‌زانێت.
وا ده‌رده‌که‌وێت که ده‌قی پاڵه‌وانی و حه‌ماسی که له ژێر ناوی شانامه‌ی کوردی، ڕه‌زمنامه، جه‌نگنامه یان به ناوانگهلێکی تره‌وه تۆمار کراون له لایەکه‌وه ناکرێ ته‌نیا له ژێر ناوی حه‌ماسه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ناوزه‌د بکرێن و له لایەکی تره‌وه ناکرێ وه‌کوو ئه‌فسانه‌گه‌لێکی ساخته و بێبنه‌مایان بزانین. هه‌روا که ده‌زانین نه‌ریتی زاره‌کی یه‌کێ له گرینگ‌ترین به‌ستێنه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و پاراستنی گێڕانه‌وه حه‌ماسی و پاڵه‌وانییه‌کانی پێش فێردهوسیه و له هه‌موو شوێنێ گێڕانه‌وه و سه‌رچاوه‌کانی شانامه‌ی کوردیش‌دا ئاماژه به سه‌رچاوه‌ی گێڕانه‌وه‌که کراوه و گێره‌وه‌ر یان کاتب به‌گشتی ئاماژه‌یان به کتێب یان سه‌رچاوه‌ی زاره‌کیی پێش خۆیان کردووه.
به قه‌بووڵکردنی کهڵکۆهرگرتنی شاعیرانی ئه‌م حه‌ماسه پاڵهوانیانه له سه‌رچاوه‌ی نووسراو که ڕه‌سه‌نایه‌تیی بڕێکیان وه‌کوو گرشاسپنامه، کووشنامه و فهرامهرزنامه –که به هیچ شێوه‌یه‌ک جێی گومان نین – ده‌توانین ئه‌وه‌ش قه‌بووڵ بکه‌ین که زۆرینه‌ی گێڕانه‌وه‌کان و ناوەڕۆکی ئه‌م ئاسه‌وارانه ڕه‌سه‌ن و جێی متمانه‌ن و لێکچوونیشیان له‌گه‌ڵ شانامه‌ی فێرده‌وسی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و نه‌ریته هاوبه‌شانه‌ی که له کۆنه‌وه وه‌کوو بنگه‌هـ و نموونه ڕه‌چاوکراون. به گوته‌ی زه‌ڕین کووب: «گومانێک له ڕه‌سه‌نایه‌تیی گێڕانه‌وه‌کان یان لانیکه‌م له‌وه‌ی که ئه‌م گێڕانه‌وانه له دڵی خه‌ڵکه‌وه له سه‌رده‌مانی کۆندا هه‌ڵقولاون نییه».
ئه‌گه‌رچی هێشتا لێکوڵینه‌وه‌کانی ئێمه سه‌باره‌ت به ڕێژه‌ی لێکچوونی ئوستووره و گێڕانه‌وه‌کانی کوردی و فارسی و په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ بنه‌مای ئوستووره‌یی و پاڵه‌وانی هیندو ئێرانییه‌وه زۆر ورد و ڕێکوپێک نین، بەڵام لێکچوونی گشتی پێکهاته و ته‌نراوی گێڕانه‌وه‌کان ئه‌م مافه‌مان پێ ده‌دات که گێڕانه‌وه‌کانی شانامه‌ی کوردی بە ئه‌ڵقه‌یه‌ک له گێڕانه‌وه ڕه‌سه‌ن و سه‌ربه‌خۆوه‌کانی ئێرانی بزانین. پێویسته ئه‌وه‌ش بڵێین که بنه‌مای ئوستووره‌یی و نه‌ریته‌کانی ئه‌ده‌بی و حه‌ماسیی گێڕانهوەکانی ئه‌وێستایی، پاڵه‌وی، وه‌رگێڕانه عه‌ره‌بییه‌کانی سیهرولمولووک و ئه‌و کتێبانه‌ی که پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌دا هه‌یه و هه‌روه‌ها ئه‌ڵقه‌ی حه‌ماسه‌ی کوردی و هتد هه‌موویان له سه‌رچاوه‌یه‌کی هاوبه‌شه‌وه ههڵقولان که ئێمه هه‌موویان له ژێرناوی ئوستووره‌گه‌لی هیند و ئێرانی ده‌ناسین. ئاشکرایه که هه‌ر کام له گێڕانه‌وه‌کان له هه‌ر کوێی جوگرافیای پان و به‌رینی فه‌رهه‌نگی هێند و ئێرانی‌دا بن رنگوبۆی ئه‌و ناوچانه وه‌خۆ ده‌گرن، بۆ وێنه چه‌مکگه‌لێکی وه‌کوو ئێران، تووران، دێوه‌کانی ڕۆژئاوا و مازه‌نده‌ران، کێوی ئه‌لبورز، سیمورغ و که‌سایه‌تیگه‌لێکی وه‌کوو فه‌ره‌یدوون، که‌یخه‌سره‌و و ئه‌فراسیاو هێمانهگهلێکی هاوبه‌شن که له ده‌قه کۆنه‌کانی پێش شانامه و گێڕانه‌وه‌کانی پاش ئه‌ودا به زه‌قی خۆیان ئه‌نوێنن و له گێڕانه‌وه‌کانی دواتردا تووشی ئاڵوگۆڕگهلێکیش بوونه، سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه بڕێ له چه‌مکه‌کان تایبه‌تن به شانامه‌ی کوردی، وه‌کوو: چه‌مه‌ر، زات، دووناودوون و که‌سایه‌تیگه‌لێکی وه‌کوو: زهرالی، زهڕداد و زهڕپۆش[37] که له شانامه‌ی فێردەوسیدا هیچ ناوێکیان لێ نه‌براوه و ته‌نانه‌ت له هیچ کام له ده‌قه‌کانی فارسی پاش شانامه‌ش سه‌باره‌ت به‌م که‌سایه‌تی و چه‌مکانه ئاماژه‌یه‌ک به‌دی ناکرێت – هه‌ر به‌م هۆیه‌وه نووسه‌ری ئه‌م دێڕانه له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه که پێشینه‌ی هزری و پێکهاته‌ی بیر و ڕامانی زاگرۆسنشینان کاریگه‌ڕیه‌کی قووڵی له ئافراندنه‌وه‌ی ئوستووره و حه‌ماسه هاوبه‌شه‌کانی هیند و ئێرانی بووه و شانامه‌ی کوردی به‌رهه‌می ئه‌م ئافراندنه‌وه‌یه.
دیاره که پێکهاته و بنه‌مای شیعری دوای ئیسلام تووشی ئاڵوگۆڕێکی یه‌کجار زۆر بووه و له که‌متر له یه‌ک دوو سه‌ده وێڕای قه‌بووڵی و جێگیربوونی پێکهاته‌ی شیعری عه‌ره‌بی، له زۆرێک له قاڵبه شیعرییه‌کاندا شیعری فارسی شان به شانی شیعری عه‌ره‌بی دره‌وشاوه‌ته‌وه. ئه‌گه‌رچی له سه‌ده‌کانی چواره‌م و په‌نجه‌مدا جورێک له گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕوانگه‌ی ئێرانی و دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ڕوانگه‌ی دنیای تازه موسڵمانه‌کان بیچمی گرتبوو، بەڵام له مێشک و بیری مێژوویی ئێرانییه‌کاندا ڕوانگەکانی ئه‌ده‌بی ئاوێستایی و پاڵه‌وی سڕدرابووه‌وه و له هۆنینه‌وه‌ی شیعرگه‌لێکی وه‌کوو شیعره عه‌ربییه‌کان شانازییان به خۆیانه‌وه ده‌کرد. پێکهاته‌ی شیعری کوردی و به تایبه‌ت پێکهاته‌ی زمانی ئه‌ده‌بیی گۆرانی به شێوه‌یه‌کی سه‌رسووڕهێنه‌ر و په‌رجووئاسا ئه‌و پێکهاته کۆنه‌ی خۆی پاراستووه و که‌مترین کاریگه‌ریی گوتاری زاڵی به سه‌ردار سه‌پاوه، هه‌ر به‌و جۆره‌ی که پێشتر له نووسراوه‌کانی تردا له سه‌ری دواوم[38] زمانی ئه‌ده‌بیی گۆرانی به که‌مترین گۆڕانه‌وه هه‌میشه پێکهاته و ته‌نراوی تاقانه‌ی خۆی پاراستووه و هه‌ڵگرێکی پڕ له متمانه بووه بۆ به‌رهه‌مهێنان و پاراستنی ئه‌ده‌ب له ئاقاری فه‌رهه‌نگی زاگرۆس‌دا. ڕه‌سه‌نایه‌تیی پێکهاته‌ی ئه‌م زمانه ئه‌ده‌بییه خۆیلهخۆیدا یه‌کێ له‌و هۆکاره سه‌رنجڕاکێشانه‌یه که ئێمه به‌ره‌و ئه‌و ئاقاره ده‌بات لێکچوونی چه‌مکه ئوستووره‌ییه‌کانی شانامه‌ی کوردی له‌گه‌ڵ ده‌قه حه‌ماسییه نووسراوه‌کانی پێش خۆیدا نابێته هۆی ئه‌وه‌ی که ئێمه شانامه‌ی کوردی وه‌کوو لاساییکردنه‌وه‌ی ئاسه‌واری پێش له خۆی چاو لێ بکه‌ین.
دەبێ ئه‌مه‌ش زێده بکرێت که ئه‌گه‌ری ساخته‌بوون و لاساییکردنه‌وه به هۆی ئه‌وه‌ی که زۆر نموونه‌ی جۆربه‌جۆر له گێڕانه‌وه ده‌گمه‌ن و دانسقه‌کان له ده‌قه سه‌ره‌تاییه مێژووییه‌کاندا به‌رچاو ده‌که‌ون، که‌متر لێکۆڵه‌رێک له ڕه‌سه‌نایه‌تییه‌که‌یان به‌گومانه. له‌م جۆره ده‌قانه له ئه‌ده‌بی ئێمه‌دا زۆرن و بۆ نموونه ده‌توانین ئاماژه به چیرۆکی «کوژرانی ئه‌فراسیاو به ده‌ستی ڕۆسه‌م له مێژووی سیستان» و هه‌روه‌ها «کوژرانی ئه‌فراسیاو به تیری ئاره‌ش له ئهخباروتوالی دینه‌وه‌ری» بکه‌ین[39]. زۆر ئاشکرایه ناوزه‌دکردنی ئه‌م ده‌قانه به ڕه‌سه‌نایه‌تی یان ساخته بوون، گێڕانه‌وه حه‌ماسییه کوردییه‌کانیش ده‌گرێته‌وه بەڵام ڕسەنایهتی ئه‌و گێڕانه‌وانه حاشای لێ ناکرێ و هه‌مووان له ڕیزی گێڕانه‌وه ده‌گمه‌ن و ڕه‌سه‌نه‌کانی حه‌ماسی و پاڵه‌وانی ئێرانن و لێکۆڵه‌ران ئاوڕیان لێ داوه‌ته‌وه و ده‌یده‌ن.
بڕێ تایبه‌تمه‌ندیی پێکهاته‌یی گێڕانهوکانی شانامه‌ی کوردی
به پێ نه‌ریتی زاره‌کیی زاڵ به سه‌ر گێڕانه‌وه کۆنه‌کانی ئێرانی و ئه‌ڵقه‌ی حه‌ماسیی سیستانی و گێڕانه‌وه زارکییهکانی میللیی (فولکلۆر) ئێرانی به‌پێچه‌وانه‌ی پێکهاته‌ی شانامه‌ی فێرده‌وسی له سه‌ر هێڵێکی چیرۆکیی یه‌کگرتوو نییه. به‌و واتایه‌ی که سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی کۆمه‌ڵێکی زۆر له ده‌فته‌ر و کتێبی بچووکی سه‌ربه‌خۆ، که هه‌رکامه‌یان باسی یه‌کێ له پاڵه‌وانه‌کانی شانامه ده‌کات، هیچکامه‌یان په‌یوه‌ندییان به‌یه‌که‌وه نییه. که‌وابوو، هه‌رکام له‌و ده‌فته‌ر و کتێبانه ده‌کرێ به‌شێوه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ له‌لایەن شانامهخوێنهکان یان نهقڵبێژهکانهوه (نهقاڵهکان) بخوێندرێته‌وه. نابێ چاوپۆشی له‌و ڕاستییه‌ش بکه‌ین که پێکهاته‌ی کۆمه‌لایه‌تیی به‌ره‌کانی پێشوو به شێوه‌یه‌کی واتادار و هه‌میشه‌یی داگری بارساییهکی گه‌وره له زانیاریی گشتیی زاره‌کی و به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی حه‌ماسی، لیریکی و ئایینی بووه و وای کردووه که نهقاڵهکان و گێرهوهرهکان هیچ پێویستییه‌کیان به پێشهکییهیهکی کلیشه‌یی بۆ نه‌قڵ و گێڕانه‌وه‌کانیان نه‌بێت. بۆ نموونه له‌وانه‌یه نه‌قاڵ یان گێڕه‌وه‌ر مه‌جبوور نه‌بووه بۆ ده‌سپێکی چیرۆکی درێژی «به‌رزوو و فه‌رامه‌رز» باسی ڕیشه‌کان و بنه‌ماکانی ئه‌م دوو که‌سایه‌تییه له بهرزوونامه[40] و فهرامهرزنامه[41]دا بکات.
گه‌رچی تووی چیرۆکی به‌رزوو له چیرۆکی ڕۆسه‌م و زۆراودا ده‌چێندرێت و له کتێبی بهرزوونامهدا ده‌بێته دارێکی گه‌وره و له چیرۆکگه‌لێکی تری وه‌کوو به‌رزوو و فه‌رامه‌رز له‌قوپۆی تازه‌تری لێ ده‌ڕوێته‌وه. بێگومان له هیچ کام له‌م دهسنووسانهی به‌رده‌ست، نه‌زم و یاسا و هێڵێکی دیاریکراو له سه‌ره‌تاوه تا کۆتایی نابیندرێت واته، به‌وشێوه‌یه نییه که له چیرۆکی ڕۆسه‌م و زۆراوهوه ده‌ست پێ بکات و دواتر بگاته به‌رزوو و فه‌رامه‌رز و به چیرۆکی ههفتلهشکر کۆتایی پێ بێت. به‌رده‌نگ به گۆێگرتن یان خوێندنه‌وه‌ی هه‌رکام له‌و چیرۆکانه و پاش به ده‌ستهێنانی ئاشناییه‌کی گشتی له‌گه‌ڵ چیرۆکه‌کان ده‌توانێت تێبگات که کامه چیرۆک له پێش و کامه‌یان له پاشه‌وه‌یه.
گێڕانه‌وه‌کانی شانامه‌ی کوردی فۆرمێکی چیرۆکی تێکئاخێنراو و تۆتۆی هه‌یه[42] که یه‌کێ له گرینگ‌ترین تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی نه‌ریتی زاره‌کی پاراستووه. ئه‌مه به‌و واتایه‌یه که گێڕه‌وه‌ر چیرۆکێک له دڵی چیرۆکێکی تردا ده‌گێڕیته‌وه و له دڵی ئه‌و چیرۆکه‌ش دیسان چیرۆکێکی تر دێنێته ئاراوه و له کۆتاییدا زۆربه‌ی کات گرێی هه‌موو ئه‌م چیرۆکانه له یه‌ک ڕووداودا ده‌کرێنه‌وه[43]. له بیچمێکی گشتیدا، په‌یوه‌ندی گێڕانه‌وه‌کانی شانامه‌ی کوردی به ده‌وری ته‌وه‌ره‌یه‌کی ناوه‌کیدا ده‌سووڕێن که ئه‌وه‌ش چیرۆکێ «هه‌فت له‌شکر»ه. هۆکاری به‌دیهاتنی هه‌ر هه‌موو چیرۆکه‌کانیش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چیرۆکی هه‌فت له‌شکر. به واتایه‌کی ساده‌تر و ڕوونتر ده‌توانین بڵێین که گرێ سه‌ره‌کیی چیرۆک، تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی ئیره‌ج و سیاوهخشه که وه‌کوو ئامانجی ئێرانییه‌کان له هه‌مبه‌ر توورانییه‌کان که‌وتووه‌ته ئه‌ستۆی که‌یخسره‌وی کیانییهوهو پاش کوژرانی ئه‌فراسیاو به ده‌ستی که‌یخسره‌و، سۆز و گڕوتینی هه‌موو چیرۆکه‌کان ده‌نیشێته‌وه و پاڵه‌وانه‌کانی چیرۆک یه‌کله‌دواییه‌ک پاش کوژرانی ناجوامێرانه‌ی ڕۆسه‌م به ده‌ستی شه‌غاد/شوغاد چیرۆکه‌که به جێ دێڵن. که‌وابوو کرۆک و چه‌قی چیرۆکه‌کانی شانامه‌ی کوردی، چیرۆکی هه‌فت له‌شکره و هه‌موو چیرۆکهکانیتر دوور یان نزیک واتای خۆیان به‌م چیرۆکه‌وه ده‌دۆزنه‌وه.
ئه‌گه‌ر به وردی ئاوڕ له شانامه‌ی فێرده‌وسی بده‌ینه‌وه، ئه‌وه‌ی که بۆمان ده‌رده‌که‌وێت کۆمه‌ڵێک چیرۆک و گێڕانه‌وه‌ی جۆراوجۆر و بڕێ جار جیاوازن که فێرده‌وسی مامۆستایانه و هونه‌رمه‌ندانه له هێڵێکی چیرۆکی یه‌کگرتوودا ڕیزیانی کردووه و ناتوانین به ساده‌یی متمانه‌یه‌کی لۆژیکی به‌م ڕیزبه‌ندییه‌ی شانامه‌ی (فێرده‌وسی) بکه‌ین. بۆ وێنه له بواری پێکهاته و ناوەڕۆکهوه هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی لۆژیکی له نێوان چیرۆکی ڕۆسه‌م و زۆراو چیرۆکه‌کانی پێش و پاش ئه‌وه‌وه به‌دی ناکرێت. (چیرۆکه‌کانی پێش: چیرۆکی شه‌ڕی هاماوهران و چیرۆکی ڕۆسه‌م و هه‌فت گوردان له شکارگای ئه‌فراسیاو چیرۆکه‌کانی پاش: چیروکی سیاوه‌خش، تۆڵه‌ی سیاوه‌خش، چیرۆکی ڕۆێشتنی گیو بۆ تورکستان). په‌یوه‌ندیی نێوان چیرۆکه‌کانی شانامه‌ی فێرده‌وسی هه‌روه‌کوو په‌یوه‌ندیی چیرۆکه سهربهخۆوکانی تری حه‌ماسه‌کانی ئیرانییه. به واتایه‌که‌ی تر، به بڕوای من چیرۆکه حه‌ماسی و پاڵه‌وانییه‌کانی ئێرانی له سه‌ر یه‌ک هێڵی پێکه‌وه گرێدراودا ڕیز نه‌کراون و هه‌ر کام له چیرۆکی پاڵه‌وانه به‌ناوبانگه‌کان له بواری پێکهاته‌وه سه‌ربه‌خۆ بوونه. ئه‌م چیرۆکه سه‌ربه‌خۆوانه له ناو خه‌ڵکدا زۆر به‌ناوبانگ بوونه و ده‌سه‌ڵاتداران و عالیمانی هه‌موو سه‌رده‌مه جیاوازه‌کان ئاوڕیان لێ داوه‌ته‌وه و هه‌ر کامه‌یان به پێی ویست و خواستی خۆیان ئالۆگۆڕیان به سه‌ردا هێناون[44]. ئه‌گه‌رچی له گێڕانه‌وه‌کانی شانامه‌ی کوردی‌دا زۆرجار ئاماژه به که‌سایه‌تیی ڕووداو و موتیفگهلی سه‌رده‌می جه‌مشید و هۆشه‌نگ و جێنشینانی ده‌کرێت بەڵام تا ئێستا هیچ گێڕانه‌وه‌یه‌کی نووسراو که تایبه‌ت بێت به «سه‌رده‌می پێشدادییه‌کان» له شانامه‌ی کوردی‌دا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه. که‌وابوو دەبێ بڵێین سه‌ره‌تای شانامه‌ی کوردی به چیرۆکی «ڕووسه‌م و به‌ور به‌یان»ده‌ست پێ ده‌کات و به چیرۆکی «بههمهننامه» کۆتایی پێ دێت.
له شانامه‌ی کوردی‌دا هیچ نیشانه‌یه‌ک له چیرۆکه مێژووییه‌کانی سه‌رده‌می ساسانی به‌رچاو ناکه‌وێت و به کوژرانی به‌همه‌ن به ده‌ستی ئازه‌ربه‌رزین کوڕی فه‌رامه‌رز، کۆتایی به چیرۆکه‌کانی شانامه دێت.[45] له بواری شوێن و لۆژیکی زه‌مه‌نییه‌وه، چیرۆکی ڕۆسه‌م و زۆراو پێش شه‌ڕی گه‌وره‌ی ههفتلهشکهردایه و له‌وانه‌یه پاش ئه‌وه‌ش چیرۆکی به‌رزوو و چیرۆکه‌کانی تری په‌یوه‌ندیدار له‌گه‌ڵیدا گێڕدرابنهوه و له کۆتاییدا پاش دروستبوونی بۆشاییه‌ک له چیرۆکه‌کانی ڕۆسهمدا (که ئه‌وه‌ش به هۆی کوژرانی زۆراو ماوه‌یه‌ک گۆشه‌نشین ده‌بێت) جارێکی‌تر ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر چیرۆکه‌کانی ڕۆسه‌م و چیرۆکگه‌لێک وه‌کوو ڕۆسه‌م و زه‌نوون، ڕۆسه‌می یه‌کده‌ست، ڕۆسه‌م و ئه‌سفه‌ندیار به شێوه‌یه‌ک کۆتای‌یان پێ دێت که ئاخری هه‌موویان هاوکات بێ له‌گه‌ڵ کۆتایی چیرۆکی شه‌ڕی گه‌وره‌دا.
که‌سی گێڕه‌وه‌ر له شانامه‌ی کوردی‌دا
که‌سێ گێڕه‌وه‌ر له شانامه‌ی کوردی‌دا سێیه‌م که‌س یان زانای گشتییه[46] ئه‌م شێوه گێڕانه‌وه له ژێر ناوی که‌سی گێڕه‌وه‌ری نووسه‌ر یان که‌سی گێڕه‌وه‌ری چه‌ند لایه‌نه ناوبانگی ده‌رکردووه.[47] گێڕه‌وه‌ری چیرۆکه‌کان له که‌سی سێیه‌مدا وه‌کوو بێژه‌رێک هه‌موو ئاکاری که‌سایه‌تییه‌کانی چیرۆک شی ده‌کاته‌وه و کات و شوێن و هه‌ستی پاڵه‌وانه‌کان وه‌کوو وێنه‌یه‌ک وێنا ده‌کات:
du abrū-ý qaṭrān, qałam kašīda |
دو ئهبرووێ قه‌طران، قه‌ڵم که‌شیده |
|
mužān čūn xadaŋ, na dawri dīda |
موژان چوون خه‌ده‌نگ، نه ده‌ور دیده |
|
|
||
xāłān siyāṟaŋ, ziłf jaʻd-i čamar |
خاڵان سیا ڕه‌نگ، زڵف جه‌عد چه‌مه‌ر |
|
lêwiš wêna-ý lāł, dandān čūn gawhar |
لێوش وێنه‌ێ لاڵ، ده‌ندان چوون گه‌وهه‌ر |
|
|
||
ba bāłā ja ṭarḥ-i parīzā-ý parī |
به باڵا جه طهرح پهڕیزاێ په‌ری |
|
mamānān wêna-ý zuhra ū muštarī |
مهمانان وێنه‌ێ، زوهره و موشته‌ری |
|
گێڕه‌وه‌ری چیرۆک لێره‌دا ده‌توانێت بڕواته نێو دڵی که‌سایه‌تییه‌کانی چیرۆکهکهوهو به پێی هه‌ست و ده‌روونی ئه‌وانه‌وه سه‌باره‌ت به که‌سایه‌تییه‌کانی تری چیرۆک ڕای خۆی ده‌رببڕێت و داوه‌رییان بکات. بۆ نموونه، له‌م به‌یتانه‌دا گێڕه‌وه‌ر وێڕای ئاماژه به ته‌همینه درێژه‌ی چیرۆکه‌که له زمانی ئه‌وه‌وه ده‌گێڕێته‌وه:
wātiš pāławān, gūš dar wa ṟāzim |
واتش پاڵه‌وان، گووش ده‌ر وه ڕازم |
ja xizmat-i tu, ‘êdan niýāzim |
جه خزمه‌ت تو، ئێده‌ن نێازم |
|
|
ṟāz ū gwiftārim, nagīrī ba ʻaýb |
ڕاز و گوفتارم، نه‌گیری به عهێب |
ałbat taʻzīran, ja kārxāna-ýḡaýb |
ئه‌ڵبه‌ت تهعزیرهن، جه کارخانهێ غهێب |
|
|
āwātim wāstan, awand namirdām |
ئاواتم واسته‌ن، ئه‌وه‌ند نهمردام |
timāšā-ý bāzū-ýṟūsam bikirdām |
تماشاێ بازووێ، ڕووسه‌م بکردام |
|
|
īna čan sāłan, min ārazūman |
ئینه چه‌ن ساڵه‌ن، من ئاره‌زوومه‌ن |
na fikr ū xaýāł, ārazū-ý tūman |
نه فکر و خه‌ێاڵ، ئاره‌زووێ توومه‌ن |
شێوه‌ی ده‌ڕبڕینی گێڕه‌وه‌ر له کاتی گۆڕانی که‌سی گێڕه‌وه‌ر له کهسایهتییێکهوه بۆ که‌سایه‌تیێکی تر ئه‌و ده‌رفه‌ته‌مان ئه‌داتێ که زانیاراییهکی هه‌مه‌لایه‌نه‌مان ببێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌نگی چیرۆک ڕاسته‌وخۆ شاره‌زای هه‌ست و هزری که‌سایه‌تییه‌کان بببێت. گێڕه‌وه‌ر وه‌کوو خوای چیرۆک به حه‌زی خۆی هه‌ر کوێیه‌کی بوێت باسی ده‌کات. بڕێ جار به تێروته‌سه‌لی باسی که‌سایه‌تییه‌ک یان ڕووداوێک ده‌کات و بڕێ جاریش به‌کورتی چیرۆکێک ده‌گێڕێته‌وه. بۆنموونه، گێڕه‌وه‌ر له وەڵامی پرسیاره‌کانی زۆراو له هه‌جیر سه‌باره‌ت به خێوه‌ته‌کانی له‌شکری ئێران به تیرۆته‌سه‌لی وه‌کوو کامێرایه‌ک هه‌موو دیمه‌نه‌کان ده‌خاته ڕوو و ته‌نانه‌ت ناوه‌وه‌ی خێوه‌ته‌کان و جۆری قالێیهکان و سهرینگاکانیش ده‌خاته به‌ر چاوی به‌رده‌نگه‌وه:
pirsāš aw xaýma-ý sawz-i nīlaŋī |
پرساش ئه‌و خهێمهێ سه‌وز نیلهنگی |
|
sar ʻałam ja tarḥ-i ‘iždahā-ý janŋī |
سه‌ر عهڵهم جه طهرح ئژدههاێ جه‌نگی |
|
|
||
mêxiš sar-pāk-sīm, sar sitūn ja zaṟ |
مێخش سه‌رپاک سیم، سه‌ر ستوون جه زه‌ڕ |
|
sar ʻałam ja čarx, kardaniš gwizar |
سهرعهڵهم جه چه‌رخ، کهردهنش گوزه‌ر |
|
|
||
ṭanāf awrêšim, wa tāw kašīda |
طهناف ئهورێشم، وه تاو که‌شیده |
|
nādira-ý dawrān, hīč-kas nadīda |
نادرهێ ده‌وران، هیچ که‌س نه‌دیده |
|
|
||
na dawriš kêšān, parda-ý bê-šimār |
نه دهورش کێشان، په‌رده‌ێ بێ شمار |
|
ṣaf pêkān ja lāš, swāran hizār |
صه‌ف پێکان جه لاش، سواران هزار |
|
|
||
jwānê wa barg-i ṟū-ý maýdānawa |
جوانێ وه به‌رگ ڕوێ مهێدانهوه |
|
wa gwirz ū gūpāł-i bê-sāmānawa |
وه گورز و گووپاڵ بێ سامانه‌وه |
|
|
||
tak dān wa kwirsī, wêna-ýšêr-i mas |
ته‌ک دان وه کورسی، وێنه‌ێ شێر مه‌س |
|
swārān ja lāš, das wa bān-i das |
سواران جه لاش، ده‌س وه بان ده‌س |
|
|
||
ṟaxš-ê na mā-bayn-i xaýmaš diyāran |
ڕهخشێ نه مابهێن خهێمهش دیاره‌ن |
|
ʻanān sirma-ṟêz, zīniš tiýāran |
عه‌نان سرمه ڕێز زینش طهێارهن |
|
|
||
ĉan hałqa-ỷ kaman, sāxta-ỷčarm-i xām |
چه‌ن حهڵقهێ که‌مه‌ن، ساختهێ چه‌رم خام |
|
ban kardan wa zīn, čam wardan tamām |
به‌ن که‌رده‌ن وه زین، چه‌م وه‌رده‌ن تمام |
|
|
||
ṣiłā–ỷ ṟū-i jaŋ, ba wêšārāstan |
صڵاێ ڕوو جه‌نگ، به وێش ئاراسته‌ن |
|
xiftāniš na čarm-i bawrān awrāstan |
خفتانش نه چه‌رم بهوران ئهوراستهن |
|
|
||
aw mard ū aw ṟaxšū aw ḥałqa-ỷ kaman |
ئه‌و مه‌رد و ئه‌و ڕه‌خش و ئه‌و حهڵقهێ که‌مه‌ن |
|
ja ’êrāniyān, awim kard pasan |
جه ئێرانیان، ئه‌وم که‌رد په‌سه‌ن |
|
|
||
nām-i aw wāča, panim wāča ṟās |
نام ئه‌و واچه، په‌نه‌م واچه ڕاس |
|
nabāṟūsam bū, min āwātim wās |
نه‌با ڕووسه‌م بوو، من ئاواتم واس |
|
ئه‌مه ته‌نیا پرسیاری زۆراو له یه‌کێ له پاڵه‌وانه‌کانه و هه‌روا که بینیمان هه‌موو شته‌کان ورده‌کارانه وه‌سف کراون و گێڕه‌وه‌ر وەڵامی کوژرانی هه‌جیر پاش ئه‌م هه‌موو پرسیار و وەڵامه ته‌نیا له دوو به‌یتدا ده‌داته‌وه:
‘êd wāt ū jūšā, ḡaẓab kard xayāł |
ئێد وات و جووشا، غهضهب که‌رد خه‌ێاڵ |
xwirūšā wa xašm, šādī kard baṭāł |
خرووشا وه خه‌شم، شادی که‌رد بهطاڵ |
|
|
das pêkā na pišt-i mard-i harza kār |
ده‌س پێکا نه پشت مه‌رد هه‌رزه کار |
hawā dā na birj-i sarbān-i ḥiṣār |
هه‌وا دا نه برج سه‌ربان حصار |
له شێوه‌ی گێڕانه‌وه له نیگای که‌سی سێهه‌م یان زانای گشتییه‌وه بڕێ جار جۆری گێڕانه‌وه‌که له که‌سی سێهه‌مه‌وه ده‌بێته مۆنولۆگ یان خۆ وێژی[48] بۆ وێنه، له چیرۆکی به‌بری به‌یاندا کاتێ که زاڵی زه‌ڕ له به‌رامبه‌ر «ئه‌لبورز ئاشۆبو گڵێم گۆش»دا گرفتار ده‌بێت و هه‌موو پاڵه‌وانه‌کانیش گیرۆده‌ی ده‌ستی ڕۆسه‌م ده‌بن به‌م شێوه‌یه له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌دوێت: (به‌یتی 782 تا 785).
grīwyā ba zār, bawr-i bê andêš |
گرێویا به زار، به‌ور بێ ئه‌ندێش |
|
parê zalīlī-i baxt-i kār-i wêš |
په‌رێ زه‌لیلی به‌خت کار وێش |
|
|
||
wa yak bār miṟīx, kaftan na čāram |
وه یه‌ک بار مریخ، که‌فته‌ن نه چاره‌م |
|
jaw būna waýṭawr, naḥṣan sitāram |
جه‌و بوونه وهێ طهور، نهحسهن ستاره‌م |
|
|
||
čan dāwā-ýʻẓim, āmān na šūn |
چه‌ن داواێ عه‌زیم، ئامان [ئاماون] نه شوون |
|
min ja das-i kām, bałā bar bišūn |
من جه ده‌س کام، به‌ڵا به‌ر بشوون |
|
|
||
ḥaq ba dastiš bī, ṟūsam dāwiš wās |
حه‌ق به دهستش بی، ڕووسه‌م داوش واس |
|
ḥarf-i farzandim, yak yak bī wa ṟās |
حه‌رف فهرزهندم، یه‌ک یه‌ک بی وه ڕاس |
|
مه‌ودای هونه‌رمه‌ندانه[49]
مه‌ودای هونه‌رمه‌ندانه به واتای مه‌ودای جوانیناسی[50] یان مه‌ودای ده‌روونناسی[51] گونجاوه که پێرسپێکتیڤ یان دیمهنگهی چیرۆک به پێ هه‌موو پاژێک له‌وه دامه‌زراوه. جۆری ڕوانینی گێڕهوری چیرۆکه‌کانی شانامه‌ی کوردی بڕێ‌جار زۆر پانوبهرینه[52] و بڕێ جاریش له نزیکه‌وه[53] ده‌ڕوانێته دیمه‌نه‌کانه‌وه. به‌واتایه‌کی تر جار هه‌یه له مه‌ودایه‌کی زۆر دووره‌وه ده‌بینێ که زه‌وی له ژێر سمی ئه‌سپه‌کانه‌وه ده‌کوترێت و تۆزه‌که‌ی هه‌موو ئاسمانی داپۆشیوه و جاریش هه‌یه دیمه‌نی یه‌که‌به‌یه‌که‌ی شه‌ڕوانان به ئه‌سپ و زین و شهمشێرهکانیانهوه دێنێته پێش چاو:
سواران جه‌نگ شاێ فرهێدوون فه‌ڕ |
swārān-i jaŋ-i šā-ý firaýdūn faṟ |
|
سه‌رانسه‌ر پووشان ڕه‌خت جامهێ زه‌ڕ |
sarānsar pūšān, raxt-i jāma-ý zaṟ |
|
|
||
دان جه طهپڵ و کووس ڕاهی بین وه جه‌نگ |
dān ja ṭapłū kūs, rāhī bīn wa jaŋ |
|
جه‌هان بی وه گه‌رد ظڵمات شه‌وزه‌نگ |
jahān bī wa gard, ẓiłmāt šawzaŋ |
|
|
||
ئه‌وڕوو هه‌رچه‌ن سه‌نگ نه ڕوی سارا بی |
awṟū harĉan saŋ na ṟūy sārā bī |
|
ئه‌ر پووڵاێ هه‌فت جووش یا کووێ خارا بی |
ar pūłā-ý haft-jūš yā kūý xārā bī |
|
|
||
یه‌کسان جه سم ئستووران بی گه‌رد |
yaksān ja sim-i istūrān bī gard |
|
چه‌رخ چه‌پی واز بزانن چێش که‌رد |
ĉarx-i ĉapīgard bizanin ĉêš kard |
|