داگیرکاریی بێبڕانەوە
دیوی شاراوەی داگیرکاریی کوردستان، سیاسەتی ئابووریی رێژیمی کۆماری ئیسلامییە. سیاسەتێک کە لە توێی چەند سیاسەتی دڕاو، گەشە، سیاسەتی ئابووریی نێودەوڵەتیی ئەو رێژیمەدا شاردراوەتەوە و بە بەردەوامی کۆسیاسەتی ئابووریی کۆماری ئیسلامی، هەژاری لە کوردستان دا بڵاوکردۆتەوە و دەکرێت بڵێین بڵاوکردنەوەی هەژاریی سیستماتیک کردووە.
سیاسەتی چەوسانەوەی ئابووریی کوردستان لە لایەن کۆماری ئیسلامی و ڕێژیمی ئێرانییەوە هەمیشە چەند توێیی بووە و توێی هەرە سەرەکیی لە چوارچێوەی پلانڕێژیی ئابووریی مەزندا جێبەجێ کراوە و ئاوا توێ توێ هاتووە و هەتا پێی ناوەتە ئابووریی بچووک و ڕانت و تەنانەت گەندەڵییەوە.
ئابووریی رێژیم لە کوردستان لە ژێر دەستی کۆمپانییەکانی سەر بە نوسینگەی خامنەییدایە. هۆکاری ئەوەی ئابووریی کوردستان خراوەتە ژێر چۆکی ئەو کۆمپانیایانەوە، ئەوەیە که کۆماری ئیسلامی بە ڕوانگەی تەناهییەوە دەڕوانێتە ئابووریی کوردستان و هەژاری لە کوردستان بە دەرفەتێک بۆ بەڕێوەبردنی سیاسەتەکانی خۆی و بەربەستێک بۆ بزوتنەوەی کوردستان دەزانێ. هەر بەو هۆکارەش ئەو کۆمپانیایانە نەتەنیا سیاسەتی هەژاریی سیستماتیک لە کوردستان پیادە دەکەن و بەڵکوو ڕوانگەی ئەمنییەتیی رێژیم بەرانبەر بە کوردستان بە دەرفەتی گەندەڵی بۆ خۆیان دەزانن؛ واتە ئێمە لە کوردستاندا لەگەڵ سێ دەوڵەت لەڕووی ئابوورییەوە بەرەوڕووین: یەکەم دەوڵەتی ڕواڵەتی، دووهەم دەوڵەتی بنچینەیی! سێهەم دەوڵەتی نیسێ! دەوڵەتی یەکەم لە ڕێگای سیاسەتی ئابووریی مەزن و بچووکەوە، ئاراستەی ئابووریی کوردستان دیاری دەکات، دەوڵەتی دووهەم لە ڕێگای ڕانتەوە، ئابووریی کوردستان سنووردار و خەسیو دەکات و دەوڵەتی سێهەم لە ڕێگای پەرەدان بە گەندەڵییەوە، ڕێگر دەبێت لە سەرهەڵدانی هەر چەشنه سیستمێکی ئابووریی تەبا لە کوردستان دا و کۆی سیاسەتی ئەم سێ دەوڵەتەش ئەنجامەکەی دەبێتە دامەزرانی سیستمێک کە لەودا خەڵکی کوردستان ڕۆژانە هەژار و هەژارتر دەبن.
558
حاشیهای که بر متن غلبه میکند
ئیسلامی سیاسی و دەوڵەتی مۆدێرن
Scroll to top