ژیانەوە | پدیدارشناسی قشر خاکستری در ایران مروری بر سویههای عملی... چە کسی در کردستان از مرگ ژینا... خوێندنەوەی شێعری “رەشنووسی.....
بانگەوازی ژمارە ٧٠ی گۆڤاری تیشک
بانگەوازی ژمارە ٧٠ی گۆڤاری تیشک:
تەوەری بانگەواز: “ململانێ سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و چارەنووسی کورد“
لە چەند دەیەی ڕابردوودا، ئاڵۆزیی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئیسڕائیل پەیتا پەیتا بەرز بووەتەوە و شکڵی شەڕی سێبەری بەخۆوە گرتووە. ئەو شەڕە زۆرتر لە ڕێگای گرووپی نیابەتی، تیرۆر و هێرشی سایبەرییەوە ئەنجام دراوە. پاش شەڕی نێوان حەماس و ئیسڕائیل و کوشتنی فەرماندەی باڵای نیزامیی کۆماری ئیسلامی لە کونسوڵگەریی ئێران لە دێمشق، ئێران هێرشێکی بەربڵاوی بە دڕۆن و مووشەک دژ بە ئیسڕائیل ئەنجام دا. ئیسڕائیلیش لە وڵامدا سیستەمی دژەموشەکیی S-300ی نزیک لە بنکەی ناوەکیی نەتەنز لە ئیسفەهان کردە ئامانج.
بەو پێیە، پرسیار ئەوەیە ئایا ئەم گۆڕانە — واتە لە شەڕی سایبەرییەوە بۆ ئەنجامدانی هێرشی ڕاستەوخۆ — وەرچەرخانێکە یان نا؟ ئەگەر وەرچەرخانە، ئایا دەکرێ وەک گوزارشت لە ئاوابوونی نەزمێکی نوێی ناوچەیی ببیندرێ؟ ئەگەر وایە، «نەزم» بە چ مانایەک و چ ئاکامێکی دەبێ؟
بۆ ژمارەی داهاتووی گۆڤاری تیشک، داوا لە نووسەران، توێژەران و ئەکادێمیسییەنە ئازیزەکان دەکەین سەبارەت بەو گۆڕانەی کە لە سەرەوە ئاماژەی پێ دراوە، وتارمان بۆ بنێرن و جەخت لەسەر ئەم تەوەرانەی خوارەوە یان هەر تەوەرێکی دیکەی پەیوەندیدار بکەنەوە:
* هۆکاری ڕیشەیی کێشەی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئیسڕائیل بۆ چی دەگەڕێتەوە؟
* دەوری ئەمریکا لە ڕابردوودا لە کێشەی نێوان ئێران و ئیسڕائیل چی بووە؟
* ئەمریکا لە داهاتوودا چۆن مامەڵە لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاڵۆزیی نێوان ئێران و ئیسڕائیل دەکا؟
* ئایا ئەم گۆڕانانەی لە ئارادان، گوزارشتن لە ئاوابوونی نەزمێکی نوێ یان تەنیا تووندبوونەوەی ئاڵۆزییەکانە؟
* زلهێزانی دیکە وەک چین، ڕووسییە و هەروەها وڵاتانی دیکەی ناوچە، وەک تورکییە و سعوودییە، چ دەورێکیان دەبێ؟
* ئەم بارودۆخە نوێیەی ڕۆژهەڵاتی ناوین چ ئاکامێکی دەبێ بۆ کوردستان بەگشتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بزووتنەوەکەی بەتایبەتی؟
* بەهێزتربوونی حزووری ڕووسییە و چین لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و کەمڕەنگبوونەوەی حزووری ئەمریکا لە ناوچەدا چ کاریگەرییەکی لەسەر داهاتووی کوردستان دەبێ؟
* ئێرانی ناوەکی چ کاریگەرییەک لەسەر کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست دادەنێ؟ ئایا زیادبوونی ناکۆکییەکان دەرفەتی دیپلۆماسی بۆ هێزی کوردی دەڕەخسێنێ؟
ژیانەوە
ئاگاداریی گۆڤاری تیشک لەبابەت دەستبەکاربوونی بڵاگی “ژیانەوە”؛
پێناسەی بلاگی “ژیانەوە”
“ژیانەوە” بلاگێکی ڕووناکبیری، سیاسی و شیکارییە. هاوکات، پرسی ڕۆژ و گەرموگوڕ لێک دەداتەوە و، لەژێر چاوەدێریی ستافی “تیشک” بەڕێوە دەچێت. ئامانجی “ژیانەوە” سازدانی بەستێنێکی دێمۆکراتیک و گونجاوە بۆ دیالۆگی نیشتمانی لەنێوان نووسەر و ڕووناکبیرانی کورد سەبارەت بە پرسی ڕۆژ و مژارەکانی وەک (سیاسەت، ناسیۆنالیزم، پێوەندیی نێودەوڵەتی، فێمێنیزم، ژینگە و ئابووریی سیاسی).
مەرجەکانی بڵاوکردنەوەی وتار:
١- وتارەکان پێوەندییان بە پرسی ڕۆژەوە هەبێت و، لە ڕوانگەی بەرژەوەندیی کورد و خەباتی فرەچەشن بۆ ڕزگاریی کوردستان نووسرابن.
٢- گۆڤاری “تیشک” دەرفەتێکی گونجاوی بۆ مژاری تیۆریک و بابەتی ئاکادێمیک ئامادە کردووە کە نووسەران دەتوانن بۆ بڵاوکردنەوەی وتار و شیکارییەکانیان لەو گۆڤارەدا بەشدار بن. هەر بۆ ئەم مەبەستە بلاگی “ژیانەوە” خۆ لە وتاری تیۆریک و شیکاریی ئاکادێمیک سەبارەت بە پرسی ڕۆژ دەبوێرێت و، هەوڵ دەدات وتارەکان لە ئاستێکدا بن کە گشت توێژەکانی کۆمەڵگا بەردەنگی بن.
٣- وتارەکان لە ١٥٠٠ وشە زیاتر نەبن.
٤- وتاری وەرگێڕدراو لە زمانەکانی دیکەوە بە مەرجێک بڵاو دەکرێتەوە کە دەقی سەرەکییەکەش هاوپێچی وەرگێڕدراوەکە بکرێت و، پاش پەسندکردن لە لایەن دەستەی بەڕێوەبەرییەوە، بڵاو دەکرێتەوە.
٥- وتارەکان دەبێ ڕەچاوی مەرجەکانی زمانەوانی بکەن کە لە سایتی گۆڤاری “تیشک”دا هاتووە.
٦- وتارەکان لەژێر چاوەدێریی دەستەی نووسەراندا مافی بڵاوکردنەوەیان پێدەدرێت.
۷-دەستەی نووسەران تەنیا لە بەرامبەر ناوەرۆکی ئەو وتارانە بەرپرسیاره کە بە ناوی خۆیەوە بڵاو دەبێتەوە.
وێڕای ڕێز و حورمەتێکی زۆر
دەستەی نووسەرانی گۆڤاری تیشک
سلفىهاى جهادى در کوردستان
نویسنده: مختار هوشمند
ترجمه و حواشی: آگری اسماعیلنژاد
خوێندنەوەیەکی دژەکۆلۆنیالیستیی شیعری کوردی
نموونە: شاعیرانی ڕۆژهەڵات
شەهلا دەباغی
“با پرد دروست بکەین نەک دیوار”
نووسەران: ئێنڤێر دیولیمان – لیلیان یورت
وەرگێڕ: ئیبراهیم ساڵح ڕاد
جەوهەر و کاکڵی مافەکانی مرۆڤ
نووسین:
Vibeke Blaker Straud
Kjetil Mujezinovic Larsen
وەرگێڕان: ئیبراهیم ساڵحڕاد(لاجانی)
سفر بدون بازگشت
نویسندە: سلام عزیزی
مترجم: منصور اسماعیلزادە مکری
ئێران لە پارس زیاترە
برێندا شافەر
پێشەکی: رۆیەل مارک گەرێشت
وەرگێڕ: کەمال حەسەنپوور
کوردستان لە سەدەمین ساڵوەگەری سیڤەردا
چۆن گەلێکی جیاواز بوو بە گەورەترین نەتەوەی بێ دەوڵەت
لوقمان ڕادپەی
لە ئینگلیزییەوە: کەمال حەسەنپوور
فەلسەفە چییە؟
نووسین: Vegard Martinsen
وەرگێڕان: ئیبراهیم ساڵح ڕاد (لاجانی)
ئازادی لە هزر و ڕامانی دوکتور قاسملوودا
نووسین: عەلی مونەزەمی
بنەما مێژوویی و فکرییەکانی
دوانەیی «ڕەسمی» و «مەحەللی»
لە ئێرانی هاوچەرخدا
نووسین: مەعرووف کەعبی
لە سەردەمی گۆڕانکارییە خێراکانی دنیای سیاسەت لە ڕۆژهەڵاتی نـاوەڕاست، پێـویستە لـە ڕوانـگـەی نەتەوەیـی و کـوردایەتییەوە خوێندنـەوە بۆ کێشەکانی کوردستـان و ناوچەکە بکرێ. توێژینـەوە لەسەر سیاسەتە درێژخایەنەکانـی ئـەو دەوڵـەتانەی کە کوردستانیان بەکۆلۆنی گرتووە دەبێتە هۆی ئەوەی تێگەیشتنێکی وردترمان لـە بەرژەوەندی نەتەوەیـی هەبێ. کوردستـان لە ناوەندی قەیرانەکانـی ناوچەکەدایـە و لێکۆڵینـەوە لەسـەر ڕەهەنـدە سیاسـی، ئابووری، کۆمەڵایەتـی و کولتوورییەکانـی کوردستـان ئەو دەرفەتەمان بۆ دەڕەخسێنـێ کە لە بزووتنەوەی ڕزگاریخـوازی لە هەر کام لە پارچەکـان باشتر تێبگەین. هەر جووڵەیەکی بەربڵاوی سیاسی و کۆمەڵایەتی ئەوەندەی خۆی لەدوای بارستایەک لە باسوخواس و تیۆری و تێڕامانەوە دێ، هەر بەم شێوەیـەش شەپۆلێـک شیکاری و شرۆڤـە و پرس و تێڕوانینی جۆراوجۆریش بەدوای خۆیدا دەهێنێ. بەم شێوەیە هەموو بزاڤە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان ـ بەگوێرەی بەرتەسـک بوون یان بەربڵاو بوونیانەوەـ بە خەرمانەیـەکـی تەنـک یان تۆخـی تیۆرییەوە دەورە دەدرێـن و دواجـار ئەو خەرمانە تیۆرییە کار لەسـەر خـودی بزاڤەکەش دەکـات و ئەوەندەی شوێنـی لێ وەردەگرێ شوێنیشـی لەسـەر دادەنێ. بزاڤەکان ئەوەندەی وە دوای تیۆرییەکـان دەکـەون، هەر هێنـدەش تیۆرییەکـان وە دوای خـۆیـان دەدەن.هەر بۆیـە، هەر شۆڕشێک لە دەستپێـکدا پێویستـی بە تیۆرییەکی شۆڕشگێڕانە هەیە و پێمان وایە کوردایەتی هەوێنی شۆڕشێکی فرەڕەهەندە بۆ سەربەستی و ڕزگاریی تاکی کورد لە دۆخی بندەستی.
ئەمانەش ببینن