ئارامتر بخوێنەوە!
ڕاسانی تاراوگه
ئاسۆ ساڵح
ئاماژە
“ڕۆژی ٩ی جولای ٢٠١٩ کوردستانیانی دانیشتووی ئۆرووپا، خۆپیشاندانێکی به‌رینیان له شاری بروکسێل وه‌ڕێخست. له‌م خۆپیشاندانه‌دا که به ده‌سپێشخه‌ریی ده‌زگای ڕێکخستنی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئاماده کرابوو، هه‌زاران که‌س به‌شدارییان کرد. به وته‌ی زۆر له چاودێرانی سیاسی، ئه‌م خۆپیشاندانه یه‌که‌م خۆپیشاندانی به‌رینی کوردی ڕۆژهه‌ڵاته که له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڕێوه ده‌چێت، بۆیه ناوی ڕاسانی تاراوگه‌ی لێ نرا. له‌م کورته وتاره‌دا هه‌وڵ ده‌درێت که تیشک بخرێته سه‌ر ئه‌م خۆپیشاندانه که به ڕای نووسه‌ر خاڵێکی وه‌رچه‌رخانه له خه‌باتی کوردانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ئۆرووپا و ده‌کرێت وه‌کوو سه‌ره‌تایه‌ک بۆ به ئۆرووپایی کردنی دۆزی کوردی ڕۆژهه‌ڵات چاوی لێ بکه‌ین.“
کوردی دیاسپۆرا
وشه‌ی دیاسپۆرا به ڕای ڕاجێرز بروبهیکێر (٢٠٠٥) ده‌کرێ له سه‌ر ئه‌ساسی سێ ئێلێمێنت پێناسە بکرێت:
١- دیاسپۆرا ژینگه‌یه‌که، واته شوێنێکه که کۆمه‌ڵێک، کۆمه‌ڵگایه‌ک یان کامیۆنیتییهک تێیدا ده‌ژین.
٢- له‌و ژینگه‌یه و له ناو ئه‌و کۆمه‌ڵگایه مەیلێک (گرایشێک) به‌ره‌و نیشتمان هه‌یه، نیشتمانێک که له جیهانی ڕاستیدا بوونی هه‌یه یان نا.
3- ئه‌م کۆمه‌ڵگایه له‌م ژینگه‌یه له لایه‌ن کۆمه‌ڵگای خانهخوێوە گه‌مارۆ دراوه.
به پێی ئه‌م سێ ئێلێمێنته، ده‌کرێ بڵێین که هه‌ر جۆره پهنابهرییهک (واته دوور که‌وتنه‌وه له زێد و په‌نابردن بۆ وڵاتێکی بیانی) نابێته هۆی دروست بوونی دیاسپۆرا. هه‌ر به‌و پێیه دیاسپۆرا به مانای کۆمه‌ڵگای په‌نابه‌ره‌کان نییه. زۆر کۆمه‌ڵگای په‌نابه‌رمان هه‌یه که ناتوانین ناوی دیاسپۆرایان لێ بنێین.
دیاسپۆرا له لایه‌ن کۆمه‌ڵێک له په‌نابه‌ر (دوورکه‌وتوو له زێد و نیشتمان) دروست ده‌بێت که هێشتا پێوه‌ندییه‌کانیان له‌گه‌ڵ نیشتمانیان نه‌پچڕاوه، ئه‌و پێوه‌ندیه له سه‌ره‌تادا پێوه‌ندییه‌کی عاتیفییه، ئه‌و که‌سانه هه‌ستێکی زۆر به‌هێزیان بۆ نیشتمانه‌که‌یان هه‌یه، به بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی ئه‌و نیشتمانه وڵاتێکه (به مانای بوونی ده‌وڵه‌ت و چوارچێوه‌ی دیاری کراوی جوغرافیایی-سیاسی) له جیهانی ڕاستی دا یان نا. ئه‌م کۆمه‌ڵگایه، هه‌ستی نیشتمان دۆستییه‌که‌یان له ڕێگه‌ی به‌شداریی چالاکانه له چالاکییه سیاسییه‌کاندا که له کۆمه‌ڵگای خانه‌خوێ به‌ڕێوه ده‌چێت، پێشان ده‌ده‌ن. کۆمه‌ڵگای دیاسپۆرا هه‌وڵ ده‌دات که له پرۆسه‌ی سیاسیی کۆمه‌ڵگای خانه‌خوێدا به‌شدار بێت و له ڕێگای کاریگه‌ری له پرۆسه‌ی بڕیارداندا، بتوانن کاریگه‌ریه‌کی پۆزیتیڤیان بۆ دۆزی نیشتمانه‌که‌یان هه‌بێت. ئه‌وان هه‌وڵ ده‌ده‌ن که بارودۆخی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریی نیشتمانێک به‌ره‌و باشی بگۆڕن که له‌وانه‌یه قه‌ت بۆ ئه‌و نیشتمانه نه‌گه‌ڕێنه‌وه.
دیاره ده‌کرێ ئێلێمێنتێکی چواره‌میش به ته‌عریفه‌که‌ی ڕاجێرز زیاد بکه‌ین و ئه‌ویش بوونی ده‌رفه‌ته له کۆمه‌ڵگای خانه‌خوێدا بۆ کۆمه‌ڵگای دیاسپۆرا که بتوانن کاری سیاسی و چالاکییان هه‌بێت. ئه‌و ده‌رفه‌ته ده‌کرێ ده‌رفه‌تی سیاسی واته ئازادیی چالاکیی سیاسی بێت یان ده‌رفه‌تی ئابووری، واته ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگای دیاسپۆرا تواناییی ئه‌وه‌یان هه‌بێت که بتوانن چالاکیی خۆبه‌خشانه‌یان هه‌بێت.
کورد له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و به تایبه‌ت له وڵاتانی ئۆروپایی کۆمه‌ڵگایه‌کی دیاسپۆرایییه، بۆیه زۆر ڕاسته ئه‌گه‌ر وشه‌ی دیاسپۆرا بۆ کورد به‌کار ببه‌ین. واته ئه‌و کوردانه که له ئۆرووپا ده‌ژین هه‌ستێکی زۆر به‌هێزیان بۆ نیشتمانه‌که‌یان هه‌یه. ئه‌وان و به‌ره‌ی دواتریان (منداڵه‌کانیان) هه‌وڵ ده‌ده‌ن له پرۆسه‌ی سیاسی و پڕۆسه‌ی بڕیاردانی وڵاتانی ئۆرووپایی‌دا به‌شدار ببن و به‌و شێوه‌یە کارێک بۆ نیشتمانه‌که‌یان ئه‌نجام بده‌ن.
به پێی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک که د.به‌هار باشهر، سه‌باره‌ت به کورد له دیاسپۆرا بۆ زانکۆی بۆغازجی تورکیه ئه‌نجامی داوه، کورده‌کان له ئۆرووپا به هۆی چالاکییه‌کانیان و دیاربوونیانەوە، وه‌کوو “گه‌لێک که باشترین رێکخستنی دیاسپۆراییان له ئۆرووپا هه‌یه” ده‌ناسرێن. هه‌ر له‌م لێکۆڵینهوهیەدا هاتووه که کورده‌کان چالاکییه‌کانیان له ئۆرووپا وه‌کوو به‌شێک له خه‌باتیان له کوردستان ده‌بینن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌و شێوه‌یە سەرنجی ده‌وڵه‌تە ئورووپایییه‌کان، رێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کان ومیدیاکان بۆ سه‌ر دۆزی کورد ڕاکێشن.
کوردستانییان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات وه‌کوو ئاوێنه‌یه‌ک له کوردستان، کۆمه‌ڵگایه‌کی نایەکدەستە واته پێکهاتووه له گرووپه جیاجیاکان، چینه جیاوازه‌کان، ئایینه‌کان و ئیدئۆلۆژییه‌کان، به‌ڵام خاڵی هاوبه‌ش له ناو ئه‌واندا بوونی شۆناسێکی به‌هێزی کوردانه‌یه و هه‌روه‌ها هه‌ستێکی تایبه‌تیان که بۆ زێد و نیشتمانیان هه‌یه. هه‌ر ئه‌وه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که به وته‌ی د.به‌هار باشهر، وه‌کوو گه‌لێک که باشترین رێکخستنی دیاسپۆراییان له ئۆرووپا هه‌یه بناسرێن.
کوردی ڕۆژهه‌ڵات له ئۆرووپا و ڕاسانی تاراوگه
جگه له‌و دوو فاکته‌ره، واته هه‌بوونی شۆناسی کوردی و هه‌ست بۆ نیشتمان، کورد له ئۆرووپا له‌گه‌ڵ کاری رێکخراوه‌یی زۆر ئاشناییان هه‌یه و زۆربه‌یان له ناو حیزبێکی سیاسی یان رێکخراوه‌یه‌ک که نزیکایه‌تیی له‌گه‌ڵ حیزبێکی سیاسی هه‌یه، تا ڕاده‌یه‌ک زۆر یا که‌م، چالاکن. ئه‌م خاڵه له کوردی ڕۆژهه‌ڵات زۆرتر به‌دی ده‌کرێ، به تایبه‌ت که ده‌ڕوانینه نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی ئێران له ئۆرووپا یان به گشتی خه‌ڵکی دیکه‌ی ئێران له ده‌ره‌وه، کورد زۆرتر له هه‌موویان له ناو رێکخراوه‌کان و حیزبه‌کاندا به‌شدارن.
به پێی هه‌ندێ سه‌رچاوه، ژماره‌ی کورد له ئۆرووپا به گشتی له نێوان ١ بۆ ٢ ملیۆن که‌سه. هه‌روه‌ها هه‌ر به پێی ئه‌و سه‌رچاوانه (وه‌کوو ئه‌نستیتوی کورد له پاریس یان ناوه‌ندی کۆن-کورد یا هتد) ڕێژه‌ی ئه‌و کوردانه که تا ساڵی ٢٠٠٩ له باکوور به‌ره‌و ئۆرووپا هاتوون ٨٥ له سه‌دی هه‌موو کورده‌کانه. واته ڕێژه‌ی کوردی ڕۆژهه‌ڵات، باشوور و ڕۆژئاوا به گشتی ١٥ له سه‌دی کورده‌کانی دانیشتووی ئۆرووپا بووه. له‌وانه‌یه ئێستا ئه‌گه‌ر هاتنی کوردی ڕۆژئاوا پاش شه‌ڕی سووریه و کوردی ڕۆژهه‌ڵات که له‌م ساڵانه‌ی دوایی دا زۆرتر بووه پێی زیاد که‌ین، ئه‌م ڕێژه‌یه ببێته ٧٥-٢٥، واته ٢٥ له سه‌دی کورد له ده‌ره‌وه‌ی کوردی ڕۆژهه‌ڵات، باشوور و ڕۆژئاوان.
واته ئه‌گه‌ر بڵێین ٢ ملیۆن کورد له ئۆرووپا ده‌ژین، ٥٠٠ هه‌زار که‌سیان به گشتی خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵات، باشوور و ڕۆژئاوان. ئه‌گه‌ر ڕاده‌ی یه‌ک به سێ بۆ هه‌رکام له به‌رچاو بگرین، ده‌بینین به گشتی ١٦٥ هه‌زار کوردی ڕۆژهه‌ڵات له ئۆرووپا ده‌ژین که زۆربه‌یان له وڵاتانی سکاندیناڤی واته سوید، نوروێژ، فینلاند و دانمارک، و هه‌روه‌ها ئاڵمان و فه‌ڕانسه‌ن.
له به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان هۆکاری ئه‌وه‌ی که کورده‌کان ڕوویان له ئۆرووپا کردووه ته‌نیا سیاسی نه‌بووه به‌ڵکوو ئابووری (هاتنی کورده‌کانی باکوور پاش شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی) و ژینگه‌ییش (وه‌کوو بوومه‌له‌رزه) بووه. به‌ڵام هاتنی زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری کوردی ڕۆژهه‌ڵات بۆ ئۆرووپا به هۆکاری سیاسی بووه. بۆیه زۆر سه‌یر نییه ئه‌گه‌ر له ناو کورده‌کانی ئۆروووپاش، ڕۆژهه‌ڵاتییه‌کان زۆرتر چالاکن. ئه‌وان خۆیان له ناو خه‌باتێکدا ده‌بیننه‌وه که له ده‌ره‌وه‌ش به شێوه‌یه‌ک درێژه‌ی هه‌یه.
ڕاسانی تاراواگه (خۆپیشاندانه‌که‌ی بێلژیک) ئه‌و ڕاستییه‌ی به ڕوونی پێشان دا که کوردستانییانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان که له ئۆرووپا ده‌ژین، چه‌نده کۆمه‌ڵگایه‌کی چالاکن. به‌شێکی زۆری ئه‌و که‌سانه که به‌شداری خۆپیشاندانه‌که بوون له ڕێگه‌ی زۆر دووره‌وه هاتبوون و زۆر ماندوویه‌تییان چێشتبوو.
له‌وانه‌یه پرسیار بکرێت که بۆچی تا پێش ڕاسانی تاراوگه که‌متر چالاکییه‌کی سیاسیی ئاوا به‌رینمان لێیان ده‌دیت. بۆ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ده‌کرێ چه‌ند هۆکار ناو ببرێت (له‌م وتاره‌دا شوێنی ئه‌وه نییه که ئه‌م هۆکارانه لێکبدرێنه‌وه). وه‌کوو: زۆربوونی رێکخراوه‌کان و که‌متر بوونی کاری هاوبه‌ش له‌نێوانیان، بارودۆخی سیاسیی کوردستان، بارودۆخی حیزبه‌کان و جیابوونه‌وه‌کان.
ڕاسانی تاراوگه و ده‌رفه‌ته‌کانی ئۆرووپا
یه‌کێ له‌و کۆڵه‌کانه بۆ کۆمه‌ڵگای دیاسپۆرا هه‌بوونی ده‌رفه‌تی سیاسییە. ئه‌م ده‌رفه‌ته بۆ کورد له ئۆرووپا هه‌بووه. کۆمه‌ڵناس توماس ڕێنارد پێی وایه ده‌رفه‌ته سیاسیه‌کانی ئۆرووپا بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که کورده‌کان بتوانن بڕۆنه نێو سیستێمی سیاسیی ئۆرووپا و له‌و ڕێگه‌یەوە بۆ نیشتمانه‌که‌یان تێ‌بکۆشن. ڕێنارد بۆ ئه‌م مه‌به‌سته تێرمی “به ئۆرووپایی کردنی بزوتنه‌وه‌ی کوردی” به‌کار ده‌بات.
هه‌روه‌ها لێکۆڵه‌ر ئێکاریوس کێللی پێی وایه که سیسته‌می ئۆرووپا چه‌ندین شوێنی تایبه‌تی بۆ کاری لۆبی هه‌یه که کورده‌کان توانیویانه که‌ڵکی لێ وه‌ربگرن یان خه‌ریکی ئه‌و کاره‌ن، وه‌کوو پارله‌مانی ئۆرووپا، کۆمیسیۆنی ئۆرووپا، دادگای به‌رزی ئۆرووپا، شوورای ئۆرووپا و دادگای به‌رزی ئۆرووپا بۆ مافی مرۆڤ. دیاره له لێکۆڵینه‌وه‌کاندا زۆرتر فوکووس ده‌خرێته سه‌ر کوردی باکووری کوردستان. بۆ وێنه ئه‌وان، به هۆی بوونی تورکیه له شورای ئۆرووپادا (نه‌ک یه‌کێتیی ئۆرووپا)، چه‌ندین جار دۆزی خۆیان بردۆته داداگاکان.
پێویسته ئاماژه‌ش به‌وه بکرێ که له ئۆرووپا لابییهک هه‌یه که دژ به ئه‌ندام بوونی تورکیه له یه‌کێتیی ئۆرووپایه و بۆ ئه‌وه‌ش زۆر چالاکانه کار ده‌کات. یه‌کێک له‌و ئامێرانه که به‌ده‌ست ئه‌م لابیهوەیه، کێشه‌ی کورد له تورکیه‌یه که زۆر جار باسی ده‌که‌ن و زه‌قی ده‌که‌نه‌وه. ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ئەوەی که له پەرله‌مانی ئۆرووپا زۆر جار باسی کورد ده‌کرێت، به‌ڵام لێره ته‌نیا مه‌به‌ست کوردی باکووری کوردستانه.
ڕاسانی تاراوگه و ئه‌و خۆپیشاندانه به‌رینه که له به‌رده‌م ناوه‌نده هه‌ستیاره‌کانی ئۆرووپا به‌ڕێوه‌چوون، ئه‌وه‌ی ده‌رخست که کوردی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش ده‌توانن له‌و ده‌رفه‌تانه که هه‌یه که‌ڵک وه‌ربگرن. دیاره ئێستا زۆر زووه که کاریگه‌رییه‌کانی ئه‌م خۆپیشاندانه به شێوه‌ی کۆنکرێت ببینین، به‌ڵام چاوه‌ڕوان ده‌کرێ که له داهاتوودا یه‌کێتیی ئۆرووپا و ناوه‌نده سیاسییه‌کانی به شێوه‌یه‌کی جیاوازتر بڕواننه دۆزی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان. دیاره ئه‌م خۆپیشاندانه به چه‌ند ئامانج رێکخرابوو که گرینگترینی وه‌گه‌ڕ خستنه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی تێرۆری دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی بوو. به‌ڵام هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یەدا مرۆڤ ده‌توانێ چه‌ند ئامانجی دیکه‌ش بپێکێ، وه‌کوو ناساندی کۆماری ئیسلامی وه‌کوو ڕژێمێکی تێرۆریست له لایه‌ن یه‌کێتی ئۆرووپاوە و هه‌روه‌ها باس کردنی کێشه‌ی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان. ڕاسانی تاراوگه ئه‌و درگایه‌ی کرده‌وه که ئه‌م باسانه بێنه ناو ناوه‌نده‌کانی بڕیاردان له پارله‌مانی ئۆرووپا.
ڕاسانی تاراوگه و سیمای نوێ بوونه‌وه‌ی خه‌باتی ڕۆژهه‌ڵات
ڕه‌خنه‌یه‌ک که زۆر جار له حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان گیراوه و سه‌رچاوه‌که‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کۆماری ئیسلامی (که ئه‌م حیزبانه به مردوو ناو ده‌بات) ئه‌وه‌یه که نه‌یانتوانیوه ئه‌ندامی نوێ بگرن و خۆیان نوێ بکه‌نه‌وه. ڕاسانی تاراوگه به ڕوونی ئه‌وه‌ی پێشان دا که ئه‌م ڕه‌خنه‌یه نه ته‌نیا دروست نیه، به‌ڵکوو کۆڵه‌که‌ی ئێستای خه‌باتی کورد له ڕۆژهه‌ڵات و به تایبه‌ت حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، هێزی نوێیه.
به‌شێک له‌م هێزه ئه‌رکی پیرۆزی پێشمه‌رگایه‌تیی به‌ڕێوه بردووه و به هه‌ر هۆکارێک ئه‌گه‌ر ئێستا له ده‌ره‌وه‌یه، به شێویه‌کی دیکه و به ئامێرێکی دیکه خه‌بات ده‌کات. به‌شێکی دیکه‌ش شانازیی بوون له ڕیزی پێشمه‌رگه‌یان نه‌بووه، به‌ڵام له سه‌ر هه‌مان ڕێباز که زۆرکه‌س خۆیان فیدا کرد، خه‌ریکی کار و چالاکین.
له کۆتایی دا پێویسته بگوترێت که ڕاسانی تاراوگه هه‌ڵگری چه‌ندی په‌یام بوو.
په‌یامێک به‌ره‌و ناوه‌نده‌کانی بڕیار و به بیروڕای گشتی له ئۆرووپا که دۆزی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان پێویسته زۆرتر گرینگیی پێ بدرێت. نابێ ڕۆژانه باسی مافی مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی بکرێت، به‌ڵام به هه‌ر هۆکارێک چاومان بەسەر ماف خورانی گه‌لێک و ڕه‌شه کوژیی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵکێکدا ببه‌ستین.
په‌یامێک به‌ره‌و ڕژێمی کۆماری ئیسلامی که خه‌باتی کورد له ڕۆژهه‌ڵات نه ته‌نیا نه‌مردووه، به‌ڵکوو به گوڕ وتینتر له جاران ده‌ڕواته پێش. ڕاسان ته‌نیا ڕاسانی خه‌ڵک له ناو شاره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ڕاسانی پێشمه‌رگه له شاخه‌کانی کوردستان نییه، به‌ڵکوو ڕاسانی تاراواگهشه.
په‌یامێکیش بۆ حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان که وزه و پۆتانسیێلێکی زۆر له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و به تایبه‌ت له ئۆرووپا هه‌یه که نابێ به فیڕۆ بچێت. به‌شی سه‌ره‌کیی ئه‌م هێزه به‌ره‌ی نوێ و گه‌نجانن که پێویسته زۆرتر له جاران گرینگی‌یان پێ بدرێت. ڕاسان واته که‌ڵک وه‌رگرتن له هه‌موو وزه‌کان له پێناو خه‌بات، یه‌کێ له‌و وزه گرینگانه له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته و ڕاسانی تاراوگه به ڕوونی ئه‌مه‌ی پیشان دا.
سه‌رچاوه‌کان:
- Base, Dr. Bahar, 2013, “The Kurdish Diaspora In Europe: Identity Formation and Political Activism.”, Postdoctoral Research Fellow, University of Warwich, Bogazici University Foreign Policy Forum
- Eccarious, Kelly, 2002, “Political Movements and Leverage Points: Kurdish Activism in Europeam Diaspora.”, The Journal of Muslim Minority Affairs, Vol. 22, No. 1
- 1995, “The Kurdish Diaspora.”, Fondation Institut Kurde De Paris, 2019
- 2014, “The Kurdish Diaspora”, The Kurdish Project, 2019
٥. ٢٠١٩، “ڕاسانی تاراوگه له ئۆرووپا به‌ڕێوه چوو”، ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، ١٨ی پووشپه‌ڕی ٢٧١٩ی کوردی.


