ئارامتر بخوێنەوە!
هاوێنەى “جۆرى کۆمەڵایەتى”
رووماڵى پرسەکانى توندوتیژى دژى ژن و چەند سەرنجێکى میدیایی
ئەرسەلان رەحمان
پوختە
جۆرى کۆمەڵایەتى، بە مانا کۆمەڵایەتییەکەى لە میدیاى کوردی‌دا وەک ئەوەى پێویستە لەبەرچاو ناگیرێت. رووماڵکردنى پرسەکانى پەیوەست بە ژن و بەشداری و رۆڵ و کاریگەریى ژنان لە کایەکانى ژیاندا، لە میدیادا بە گوێرەی پێویست برەوی پێ نەدراوە، تا ببێتە بەردەبازى پەڕینەوەى پرسى ژن لە واقیعى کۆمەڵگەیەکى نەریتییەوە بۆ کۆمەڵگەیەکى ئەوتۆ، كە دەستوپەنجە لەگەڵ هاتنەپێشەوە و بەشداریى ژنان لە کۆى پرسەکانى ژیانى کۆمەڵایەتى، فەرهەنگى، سیاسى و ئابوورىدا نەرم بکات و، ژن وەک مرۆڤ بە هەموو تایبەتمەندییەکانى ژنبوونییەوە، قبووڵ بکرێت. بۆیە دەبینین لە هەر سووچێکەوە پرسەکانى ژن لە میدیادا بە شێوەی زانستیانە هەڵسەنگێنین، تێبینى ئەوە دەکرێت، ئەو شێوازەى کەناڵگەلى میدیایی لانیکەم لە هەرێمى کوردستان کارى لەسەر دەکەن، بەرهەمهێنەرەوەى هەمان ریتم و کو‌لتوور و بەندوباوى کۆمەڵایەتیانەى هەڵهێنجراوی بیرى پیاوسالارانەن و، هەمیشە بەو ئاقارەدا ئاراستەن، کە ژن لە ریزى یەکەمدا نییە و پلەیەک لە دواترە و، بگرە نزمیى توانا جەستەیى و هۆشەکى و ژیرییەکانى هۆکارگەلى ئەو نەهامەتیانەن بەسەریدا دێت. ئەمە جگە لەوەى ژن وەک کاڵا بۆ تێرکردنى حەزى بینینى پیاو وەک ئامێرێکى خۆشى و کات بەسەربردن پیشان دەدرێت.
ژن لە میدیادا
گرنگە پرسیارێکى بنچینەیی بخەینە ڕوو؛ بۆچى ئێمە لە میدیادا پێویستمان بە هاوێنەیەکى جێندەریانە هەیە بۆ روانین لە پرسەکانى رۆژ، رووماڵى کارەساتەکان، رووماڵى رووداوەکان و تەنانەت کارەساتە سرووشتییەکان و شەڕ و ئاشتی؟ هاتنە ئاراى ئەو پرسیارە لە ئاستى جیهاندا، زۆرتر لەو سەروبەندەدا هاتە ئاراوە، کە رووداوێکى لە چەشنى “تسۆنامى” لە دیسەمبەرى (2004) رووی دا. لەو هەلومەرجەدا میدیاى جیهانى لە رووماڵى رووداوەکەدا ئەوەى زۆرتر نەبووە جێى بایەخیان رەوشى ئەو ژنانە بوو، کە لە لایەکەوە کەسوکار و لە لایەکى دیکەوە جگەرگۆشە و منداڵەکانیان لەدەست دابوو. ئەو ژنانەى، کە هەم خۆیان قوربانیى کارەساتە سرووشتییەکە بوون و هەمیش بوونە خەمهەڵگرى ئازارێکى قووڵ، کە ویژدان و رووحى هەڵپڕووکاندن، بەڵام لە میدیادا چیرۆکى ئەوانە نەبیسرا. نەک هەر ئەوە، کاتێک لە درەنگوەختێکى شەوى (11ى ئازار/ مارسى 2011) بوومەلەرزەیەک بە گوڕى (8.9) پلەى رێختەر لە کەناراوەکانى باکوورى خۆرهەڵاتى ژاپۆنى دا و، ئاستى شەپۆلەکانى ئاوى زەریایى بە ئەندازەى (30) مەتر بەرز کردەوە و، ژیان و ئاوەدانیى نزیک کەنارەکانى راماڵى و، لەوەش کارەساتبارتر دزەکردنى تیشکى ناووکى بوو لە دامەزراوەى فۆکۆشیما، کە حکوومەتى وڵاتەکەى ناچار کرد، ئاستى رادەى هۆشدارى و بارى تەنگەتاوى بەرز بکاتەوە بۆ پلەى حەوت، کە بەرزترین پلەى هۆشدارییە لە جیهاندا و، (80.000) هاووڵاتیى ناوچە زیانلێکەوتووەکان بگوازێتەوە بۆ شوێنى ئارام، کە پرۆسەکە تا ساڵى دواتر بەردەوام بوو، لەو هەلومەرجەدا تێبینى کرا، رۆژانى سەرەتاى کارەساتەکە، میدیا بە دواى چیرۆکە مرۆییەکاندا دەگەڕێت و، باسەکان لە دەورى گیان و ژیانى مرۆڤن، بەڵام بە تێپەڕینى کات ئەوەى فەرامۆش کرا، پرسى ئینسان بوو، روانگەى بایەخى رووماڵە میدیاییەکە گواسترایەوە بۆ زیانە ئابوورییەکان و، ئەو لێکەوتانەى کاریگەرییان لەسەر ئابوورى و بارى دارایى ناوچە زیانلێکەوتووەکان هەبوو.
بە سەرنجدان لە کارەساتە ناووکییەکە، دەرکەوت ئەوەى قوربانیی یەکەمى ئەو کارەساتەیە، ژنانن، بەڵام میدیا ئەوەى نەخستە بەرچاو، بە تەنگ ئەو پرسەوە نەچوو و هیچ بایەخێکى میدیایى بە رووماڵى لێکەوتەکانى ئەو کارەساتە لەسەر ژنان نەدا. گرنگیشە بپرسین، بۆچى هەر دەبێت باسى ژن بکرێت؟ بۆچى جیاکارى بکرێت و ژن بە پلەیەکى تایبەتتر لە رووماڵى میدیایی ئەو کارەساتە و هاوشێوەکانى سەرنجى بخرێتە سەر؟ بۆچى گرنگە لە میدیادا بە هاوێنەیەکى تایبەت بە جۆرى کۆمەڵایەتى بڕوانینە رووداوەکان و کارەساتەکان و، لە رووماڵدا پرسى ژن فەرامۆش نەکەین؟ لەم بابەتەدا هەوڵى وەڵامدانەوەى ئەو پرسیارانە دەدەین و، رەخنە و سەرنجیش لە بارەى رووماڵى پرسى ژن لە میدیاى کوردی‌دا دەخەینە ڕوو.
جۆرى کۆمەڵایەتى
پرسى“جۆرى کۆمەڵایەتى” لە کۆتایی شەستەکان و سەرەتای حەفتاکاندا لەگەڵ شەپۆلی دووهەمی فێمینیزم هاتە کایەوە. لەلایەن فێمینیستەکانەوە وەک ئامرازێک بۆ شیکاری و تێگەیشتن لە پەیوەندییەکانی نێر و مێ و دابەشبوونیان بەسەر نێرینەیی و مێیینەییدا بەکار هاتووە. فێمینیستەکان بۆیان گرنگ بووە له و ژوورە داخراوەی ناوی “چارەنووسی بایەلۆجیە” بێنەدەر و بڵێن هەموو ئەم رۆڵانە دروستکراوی کولتوری و کۆمەڵایەتین، نەک بایەلۆجی. لێرەوە تێرمی “جۆرى کۆمەڵایەتى” ئاماژەیە بۆ کردە کۆمەڵایەتی و کولتووری و ژینگەییەکان، کە مرۆڤ بەسەر نێرایەتی و مێینەییدا دابەش و پەروەرده دەکرێت. لێکۆڵەرانی بواری “جۆرى کۆمەڵایەتى”، ئەوەی ژن و پیاو دابەش دەکات، کە چ شتێك پیاوانەیە و چی ژنانەیە؟ زۆرتر وەک دروستکراوێکی کۆمەڵایەتی سەیر دەکەن، نەک وەک کارکردێکی بایۆلۆژی. بۆ نموونە (نێر و مێ) کاتیگۆری سێکسین، بەڵام (نێرایەتی و مێینەیی) کۆمەڵێک سیفەتن وکاتیگۆری “جۆرى کۆمەڵایەتی”ـن، واتە دروستکراوی کۆمەڵایەتین نەک سروشتی و بایۆلۆژی.
دیارترین ئەو فێمینیستانەى کارى لەسەر چەمکى “جێندەر – جۆرى کۆمەڵایەتى” کردووە، “ئان ئۆکلى”ـییە، کە بۆ یەکەمجار “ساڵى (1972) لە فۆرمێکى زانستیدا بەکارى هێناوە و هێنراوەتە ناو مشت‌ومڕ و لێکۆڵینەوەى زانستییەوە، هەروەها یەکەم کەس بوو کە جیاوازیی خستە نێوان هەردوو زاراوەى “رەگەز – سێکس” و زاراوەى “جۆر – جێندەر”، ئەو پێی وایە کە زاراوەى “ڕەگەز” بە ماناى ئەو جیاوازییە بایەلۆژییانە دێت، کە لە ئەزەلەوە هەردوو رەگەزى نێر و مێ بەبێ ویست و رۆڵبینینى خۆیان لەگەڵیان لەدایک دەبێت، بەبێ ئەوەى لە توانایاندا بێت گۆڕانکارى لە کۆى دابەشکارییەکانیان و پیکهاتە تایبەتییە جیاکەرەوە جەستەیییەکانیاندا بکەن”..
کۆنگرە جیهانییەکانى تایبەت بە پرسى ژن، لەوانە مەکسیکۆ (1975)، کۆپنهاگن (1980)، نایرۆبى (1985)، دواتریش گرنگترینیان کۆنگرەى بیجین (1995) بوو، کە لەو کۆنگرەیەدا زۆرتر و روونتر پرسى یەکسانى “جۆرى کۆمەڵایەتى” هاتە بەر باس. لەو کۆنگرەیەدا، “چەمكی جێندەر(233) جار بەكارهێنرا، لەدوای ئەمەوە سەرەتایەك دەستی پێكرد بۆ دژایەتیكردنی ئەوانەی چەمكی جێندەر وەكو رەگەز و ئاماژەیەك بۆ نێر و مێ بەكار دەهێنن و دونیای ئیسلامی بەم كارە تووشی جۆرێك لە فۆبیا بوون؛ وڵاتە رۆژئاواییەكان دژی ئەوە بوون ئەم چەمكە لەبری رەگەز بەكار بهێنرێت، چونكە پێیان وا بوو كە مانا راستەقینەكەی خۆی لەدەست دەدات و رەفتاری كۆمەڵایەتی وەرناگرێت و هەندێ دەوڵەتی دیكەش دژی ئەم بۆچوونەی رۆژئاواییەكان بوون، ئیتر لێرەوە دابەشكاری بۆ جێندەرو نەیارو لایەنگرانی دروست بوو”.
رێكخراوی تەندروستیی جیهانی، پێى وایە ئەو چەمکە بۆ وەسفکردنى ئەو تایبەتمەندیانە بەکار دەهێنرێت، کە هەریەک لە ژن و پیاو بە پێودانگى کۆمەڵایەتى دەیگرنە خۆ و هیچ پەیوەندییەکى بە جیاوازییە ئۆرگانییەکانەوە نییە.
ئینسكلۆپیدیای بەریتانی پێناسەی جیندەر بە شوناسی جێندەری دەكات، شوناسی جێندەریش بەواتای هەستكردنی مرۆڤ بە خۆی بە نێربوون و مێبوونی، ئەمەش وای كردووە هەندێك خەڵك هەیە هەست بكەن لە ڕووی كۆمەڵایەتییەوە لە جەستەیەکى هەڵەدا لەدایك بوون. بۆیە پێیان وایە ئەگەر رەگەزی خۆیان بگۆڕن، تێڕوانینی خەڵكیش بەرامبەریان دەگۆڕێت. لەوانەیە هەستێكی ژنبوونی هەبێت لە جەستەیكی نێرانەدا و بە پێچەوانەوەش راستە، بۆیە زۆربەیان لەگەڵ ئەو ئازارەدا بەردەوام نابن و بە نەشتەرگەری رەگەزی خۆیان دەگۆڕن.
یەكسانیی جۆرى کۆمەڵایەتى واتە: یەكسانیی دەستەبەركردنی دەرفەت، ماف و لێپرسراویەتی بۆ ئافرەت و پیاو، بەشداری لە كایەكانی ئابووری، سیاسی، كۆمەڵایەتی و كولتووری و، دەستگەیشتن بە پێداویستییەكان بە شێوەیەكی یەكسان و بەبێ جیاكاری لەسەر بنەمای رەگەز. پەرەپێدان بەو تێڕوانینەی مرۆڤ، ئازادە لە پێشخستنی توانا كەسییەكانی و مافی هەڵبژاردنی هەیە، بەدەر لە چوارچێوە و رۆڵی جێندەری. یەكسانیی جۆرى کۆمەڵایەتى لەسەر یەكسانی لە ژمارەدا ناوەستێت، گرنگی بە یەكسانی دەدات لە رۆڵدا. بۆ نموونە: ئەگەر لە دامەزراوەیەكدا رێژەی بوونی نێر و مێ (%50) بێت بۆ هەریەكەیان، واتە یەكسانن لە رووی چەندێتییەوە، بەڵام یەكسانبوونی ژمارەی نێر و مێ، هێشتا ناتوانێت بە واتای یەكسانیی جێندەری بێت، چونكە جێندەر یەكسانی دەوێ لە رۆڵدا لە بوارە هەمە جۆرەكانی نێو كۆمەڵگە.
واتە با رێژەكە بۆ هەر یەكەیان وەک یەک بێت، بەڵام ئەگەر (%50) یەكێك لە رەگەزەكان هەموو، یان زۆرینەی پلە سەرەكییەكان و دەسەڵاتی بڕیاردانی لە دەست بێت و رەگەزەكەی دیكە رۆڵە لاوەكییەكانی بە دەستەوە بێت، ئەمە مانای یەكسانیی جێندەری ناگەیەنێت. پێویستە هەوڵەكان بە ئاراستەی یەكسانیی تەواو بن. ئەمەش بە واتای وەكیەكیی نێوان هەردوو رەگەز نییە، چونكە ئافرەت و پیاو وەكیەك توخمی مرۆڤن، بەڵام جۆریان جیاوازە و ئەم جیاوازییەش لە رۆژی هاتنەدنیاوە دەردەكەوێت، بەڵام یەكسانی، بە واتای یەكسانیی دەرفەت و لێپرسراوەتی و ماف و دەسكەوتە.
بۆچى هاوێنەى جۆرى کۆمەڵایەتى
لەو ناساندنەى جۆرى کۆمەڵایەتییەوە، وەڵامی ئەو پرسیارە دەکرێت روونتر بەرجەستە بکەین، بە تایبەتى ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ کارەساتى بڵاوبوونەوەى تیشکى ناووکى لە دامەزراوەیەکى ناووکى ژاپۆندا، بۆمان روون دەبێتەوە، کە فەرامۆشکردنى ژن و پەراوێزخستنى لە رووماڵى میدیایی لە بارەى کارەساتەکەوە، کارەساتێکى دیکەى لە دوایە، بەو پێیەى ئەگەر ئەم راستیانەى خوارەوە لەبەر چاو بگرین:
* بەرکەوتنى تیشکى ناووکى، زیان و مەترسیی مەرگیان لەسەر ژیان زیاترە لە چاو پیاوان؛ لەو پێوەندییەدا توێژینەوەکان سەلماندوویانە ئەگەر ژن و پیاو بە یەك ئەندازە لەو تیشكەیان بەر بكەوێت، ئەوا كاریگەرییەكانی لە ژن‌دا پتر دەردەكەوێت لە چاو پیاوان.
* تیشکدانەوەى یەکێکە لە دیارترین ئەو هۆکارە ژینگەییانەى مەترسیدارە بۆ ژن و دەبێتە هۆى تووشبوونى بە شێرپەنجەى مەمک.
* ئەو ژنانەى لە تەمەنى منداڵ خستنەوەن، تیشکدانەوە کاریگەرییەکى گەورە لەسەر جەستە و کۆئەندامى زایندیان درووست دەکات و منداڵدانیان دەپووکێنێتەوە و پیریی ناوەخت، بەرۆكیان دەگرێت.
* ئەو ژنانەى دووگیانن، بە کەمترین ئەندازە و بڕى تیشک، گەشەى کۆرپەیان دەوەستێت و تووشى شێوان دەبێت و دواى لەدایکبوونى کۆرپەلەش، مەترسیى تووشبوونى بە شێرپەنجە زۆرترە.
* ژنان لە بوارى وزەى ناووکیدا، ئەگەر کاریش بکەن، کەمترین چانسیان لە پێگەى بڕیارداندا هەیە.
* لە زۆربەى ئەو وڵاتانەى خاوەن دامەزراوەى ناووکین، دایکان لە پێشەوەى ئەو دەنگانەن، کە داواى داخستنى وێستگە ناووکییەکان دەکەن.
* زۆربەى راپرسییەکان دەریانخستووە، ژنان بە رێژەیەکى بەرچاو دژى دامەزراوەى ناووکى و دەستخستنى چەکى کۆمەڵکوژن.
* ژنان، لە چاو پیاوان، زۆرتر لە خەمى ژینگە و پاراستنیدان، بەو پێیەى مەترسییەک بێتە ئاراوە زۆرتر و زووتر بەرۆکى ئەوان دەگرێت.
رووماڵى پرسەکانى ژن لە میدیاى کوردی‌دا و چەند سەرنجێکى میدیایی
ئەو کەناڵگەلە میدیاییەى لە هەرێمى کوردستانەوە کار دەکەن و پەیامەکانیان وەرگرى کورد لە ناوەوە و دەرەوەى هەرێمى کوردستان ئاراستە دەکەن، بە تایبەتى لە رێى کەناڵە ئاسمانییەکان و وێبسایتە هەواڵییەکان و تۆڕەکانى سۆشیالمیدیاوە، بە هۆى ئەو رەوشە نازانستى و ناتەندرووستەى درووست بووە، دەست بۆ هەموو پرس و بابەتێک دەبەن، بێ ئەوەى پشتیوانێکى یاسایى، ئیتیکى، زانستى لە کارەکەیان هەبێت. گرنگ لایان سەرقاڵکردنى وەرگر و گەیاندنى پەیامەکەیانە، بێ ئەوەى لە خودى ئەو پەیامە ورد ببنەوە و بە پێودانى زانستى، ئیتیکى، یاسایی و لەبەرچاوگرتنى بەها مرۆییەکان دایبڕێژنەوە. گرنگترین پرس، کە بەشێکى زۆرى دامەزراوەى میدیایى لە هەرێمى کوردستان لەبەرچاوى ناگرن، بابەتى پاراستنى جۆرى کۆمەڵایەتى و روانینە بۆ رووداوەکان بە چاویلکەیەک، کە هاوسەنگانە سەیرى رووداوەکان بکات و رێگە نەدات ژن وەک کۆیلە، سامان، کەلوپەل، پلە دوو، خزمەتکارى پیاوان دەربکەوێت.
رووماڵكردنى حاڵه‌ته‌كانى توندوتيژى دژى ژنان و پرسه كۆمهڵايهتييهكانيى كۆمه‌ڵگه‌ى كورده‌وارى پێويستى به به‌رچاوڕوونى و شاره‌زايى ئه‌وتۆ هه‌يه، كه ميدياكار و كه‌ناڵ له لايه‌كه‌وه مافى ته‌واو به پرۆسه‌ى رووماڵكردنه‌كه بده‌ن. له لايه‌كى ديكه‌شه‌وه هاوڕێ له‌گه‌ڵ گه‌ياندنى زانيارييدا، هۆشيارييه‌كى كۆمه‌ڵايه‌تى ئه‌وتۆ بگه‌يه‌ننه وه‌رگر، كه ببێته هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى حاڵه‌ته‌كان. نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه ببێـته هۆى په‌ره‌سه‌ندنى حاڵه‌ته‌كان و دنه‌دانى وه‌رگر بۆ چاولێكردن و دووباره كردنهوهيان.
جێى نه‌نگييه، زۆرێك له‌و ميدياكارانه‌ى رووماڵى حاڵه‌ته‌كانى توندوتيژى ده‌كه‌ن، به هه‌ڵكه‌وت رێيان كه‌وتووه‌ته ئه‌و بواره. هيچ شتێكى ئه‌وتۆ له باره‌ى ورده‌كارى و ههستيارى پرسه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان د‌رك پێ ناكه‌ن. ره‌نگه زانيارى گشتييان له باره‌ى پرسه‌كانه‌وه هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌مه ماناى ئه‌وه ناگه‌يه‌نێت رێگه به خۆيان بده‌ن، رووماڵى رووداوه‌كانى په‌يوه‌ست به‌و بواره بكه‌ن.
توندوتيژييه كۆمه‌ڵايه‌تى و ره‌گه‌زييه‌كان له كۆمه‌ڵگه‌ى كوردييه‌وه به جۆرێك به‌رۆكى منداڵ و ژنيان گرتووه، كاره‌ساته‌كه له حاڵه‌ت تێپه‌ڕيوه و سه‌ريكێشاوه بۆ دياردهيهك، رۆژانه لێره و له‌وێ به جۆرى جيا و شێوازى جۆراو جۆر ده‌رده‌كه‌وێت.
سەرنجە میدیاییەکان:
يه‌كه‌م: شێواندن و به‌لاڕێدا بردنى كه‌يسه‌كانى توندوتيژى:
بۆ نموونه له زۆربه‌ى حاڵه‌ته‌كانى خۆكوشتن و خۆ هه‌ڵواسينى ژنان رسته‌ى ناباوى “نه‌خۆشى ده‌روونى هه‌بووه”، “بارى ده‌روونى ته‌واو نه‌بووه”، “له تاقيكردنه‌وه ده‌رنه‌چووه و بارى ده‌روونى ئاڵۆز بووه”.. ده‌كه‌وێته به‌رچاو، بێگومان له‌سه‌ر زمانى كه‌سانى نزيك له كه‌يسه‌كه، يان پۆليس، به بێ ئه‌وه‌ى هيچ كه‌ناڵ و سه‌رچاوه‌يه‌كى ميديايى له‌و بانگه‌شه‌يه بكۆڵنه‌وه و داواى دۆسيه و ره‌چه‌ته‌يه‌كى پزيشكى له باره‌ى بوونى وه‌ها حاڵه‌تێكه‌وه بۆ كه‌يسه‌كه بكه‌ن.
ئه‌مه بيركردنهوهيهكى نهريتانهى هه‌ڵهێنجراوى ئه‌ده‌بياتى پياوسالارييه. چونكه سه‌ره‌ڕاى بوونى حاڵه‌تێكى تاوانكارى، عه‌قڵى پياوسالارى ئاماده‌گى هه‌يه و ده‌يه‌وێت تاوانلێكراو به تاوانى خۆ له به‌ين بردن تاوانبار بكاته‌وه. هه‌روه‌ها ده‌يه‌وێت په‌رده‌ش به‌سه‌ر شانۆى تاوانه‌كه‌دا بكشێت. رێگه‌ى دزه‌كردنى هه‌رجۆره زانيارى و گه‌ڕان و لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كى دادوه‌رييانه بگرێت له كه‌يسه‌كه.
چاره‌سه‌ر:
پێويسته به بێ بوونى به‌ڵگه رۆژنامه‌وان تۆمه‌ت نه‌خاته پاڵ تاوانلێكراو، هاوكات ئه‌گه‌ر پۆليس يان كه‌سانى نزيك له تاوانلێكراو ئه‌و بانگه‌شه‌يان كرد، داواى ره‌چه‌ته و راپۆرتى پزيشكييان لێبكرێت، به پێچه‌وانه‌وه ده‌بێته هه‌وڵێك بۆ شاردنه‌وه‌ى تاوان و داپۆشينى رووخسارى تاوانباران و ده‌ربازكردنيان له ياسا.
دووه‌م: بڵاوكردنه‌وه‌ى زانيارى نادرووست و بێ سه‌رچاوه:
به‌شێك له حاڵه‌ته‌كانى توندوتيژى رووماڵده‌كرێن، به‌ڵام له رووماڵكردنياندا كه‌موكورتى له رووى زانيارييه‌وه هه‌يه. كه‌ناڵ ته‌نيا به‌وه‌نده‌ى بڵێت: “ژنێك كوژرا، ژنێك سووتا” هه‌ندێك سه‌ره‌قه‌ڵه‌مى ناڕۆشن بڵاوده‌كاته‌وه و ئيدى به ئه‌ركى خۆى نازانێت به‌دواى ورده‌كارى و هۆكارى تاوانه‌كه و چاره‌نووسى دۆسيه‌كه بكه‌وێت.
چاره‌سه‌ر:
پێويسته هه‌رچى زياتره ميدياكار به دواى زانيارى سه‌باره‌ت به كه‌يسه‌كه‌دا بگه‌ڕێت و ته‌نيا به سه‌ره‌قه‌ڵه‌مى زانيارييه‌كان رازى نه‌بێت و بچێته بنج و بناوانى دۆسيه‌كه‌وه و زانيارييه كه‌سييه‌كانى تاوانلێكراو، ژيان و گوزه‌رانى، كار‌و و خوێندنى، ماڵ و منداڵى وه‌ك ديوى تاريك رۆشنبكاته‌وه و له‌وه‌شدا پێويسته ته‌نيا له يه‌ك لايه‌نه‌وه زانيارى وه‌رنه‌گرێت، به‌ڵكو هه‌وڵى دۆزينه‌وه‌ى سه‌رچاوه‌ى نوێ و زانيارى زۆرتر له سه‌رچاوه‌ى جياواز بدات. نه‌ك هه‌ر ئه‌وه پێويست به‌وه‌شده‌كات باكگراوندى هه‌واڵ و راپۆرته‌كانى تێهه‌ڵكێشى راپۆرته‌كانى پێشووى بكات و ئامار و زانيارى پێشوو هاوپێچ بكات بۆ ئه‌وه‌ى وه‌رگر هه‌ست به‌وه بكات ئه‌و تاوانه‌ى كراوه دابڕاو نييه له زنجيرهيهك تاوانى يه‌ك له دواى يه‌ك كه به‌رامبه‌ر به ژن ده‌كرێن.
سێيه‌م: شێواندنى زانيارى:
يه‌كێكى ديكه له كێشه‌كان، شێواندنى زانيارى كه‌يسه‌كانه، هه‌ندێكجار به ئه‌نقه‌ست و بۆ مه‌رامى تايبه‌ت و هه‌ندێكجاريش له نائاگاييه‌وه‌يه. بۆنموونه: كاتێك ژنێك كوژراوه، يان سووتاوه، ياخود ته‌رمه‌كه‌ى به په‌تێكه‌وه به بنميچى ژوورى خه‌وتنييه‌وه هه‌ڵواسراوه، كه‌ناڵ بێ چه‌ند و چوون قسه‌ى كه‌سوكارى ژنه‌كه له‌وانه: باوك، برا، هاوسه‌رى ژنه ده‌گوازێته‌وه. ئه‌وانيش هه‌م بۆ پاكانه كردن بێت، ياخود بۆ گۆڕينى رێڕه‌وى لێكۆڵينه‌وه بانگه‌شه‌ى “خۆكرد”ى تاوانه‌كه ده‌كه‌ن، ميديا بێ چه‌ند و چۆن و درووستكردنى هيچ گومان و پرسيارێك له باره‌ى ئه‌و بانگه‌شانه، وه‌ك راستى ره‌ها بڵاويان ده‌كاته‌وه و هيچ په‌راوێزێك بۆ گومان ناهێڵێته‌وه.
به‌شێكى ديكه‌ى ئه‌م خاڵه په‌يوه‌ندى به ورده‌كارى زانيارييه‌كانه‌وه هه‌يه، كه له رووماڵى رووداوێك هه‌ر كه‌ناڵێك شتێك له باره‌ى رووداوه‌كه‌وه ده‌ڵێن. ته‌نانه‌ت زۆرجار زانيارييه كه‌سييه‌كانى تاوانلێكراو به هه‌ڵه بڵاو ده‌كرێنه‌وه. بۆنموونه سه‌رچاوه‌يه‌ك ته‌مه‌نى تاوانلێكراو به 19 ساڵ ده‌نووسێت. سه‌رچاوه‌يه‌كى ديكه، كردوويه‌تييه 25 ساڵ..
چاره‌سه‌ر:
پێويسته ميدياكار هه‌ميشه گومانى هه‌بێت، گومانى له زانيارى سه‌رچاوه‌كان هه‌بێت، زانيارى وه‌ك راستى ره‌ها وه‌رنه‌گرێت، گومانى له لێدوانه‌كان هه‌بێت، ره‌نگه ته‌نانه‌ت ئه‌و پۆليسه‌ى لێكۆڵينه‌وه ده‌كات بيه‌وێت په‌رده‌پۆشى تاوانه‌كه بكات و وه‌ك توندوتيژى نه‌يناسێت چونكه لايه‌نى جێبه‌جێكردن بڕواى وايه كه ده‌بێت پيشانى بدات توندوتيژى كه‌ميكردووه. ده‌بێت پرسيارى زۆرتر له باره‌ى بانگه‌شه‌كانى لايه‌نى لێكۆڵينه‌وه بكرێت و له‌وه‌شدا نابێت ميدياكار يان كه‌ناڵ بكه‌وێته پێش حوكمى دادگا و بڕياردانى پێشوه‌خته بخاته‌ڕوو.
چواره‌م: حوكمدانى پێشوه‌خته و بێ به‌ڵگه:
ئه‌ليف و بێى ميديايى ئه‌وه‌يه، رۆژنامه‌وان دادوه‌رى ناكات. له ده‌ره‌وه‌ى رووداوه‌كانه. نابێته به‌شێك له رووداوه‌كان. ئه‌و رووماڵى رووداو ده‌كات. لێدوان و زانيارييه‌كان له سه‌رچاوه‌كانى په‌يوه‌نديدار به رووداوه‌كه وه‌رده‌گرێت. به بێ رتووش، ده‌ستكاريكردن، گه‌وره كردن و بچووككردنه‌وه، ئاوێنه ئاسا پيشانيانده‌دات و ده‌يانخاته‌ڕوو. وه‌لێ ئه‌م بنه‌ما سه‌ره‌كى و چه‌سپاوه‌ى زانست و ئيتيكى ميديايى له رووماڵى رووداوه‌كانى توندوتيژى ره‌نگيى نه‌داوه‌ته‌وه. ديقهتى هێنده ناوێت، ئه‌گه‌ر سه‌يرى هه‌واڵه‌كانى تايبه‌ت به رووداوه‌كانى توندوتيژى بكه‌ين؛ زۆر به ئاسانى هه‌ست به‌و حوكمدانه پێشوه‌خته‌يه ده‌كه‌ين، كه ميدياكارى كورد له ده‌قى هه‌واڵ، يان راپۆرتدا پێشكه‌شكى وه‌رگرانى ده‌كات.
ئاسانترين ده‌سته‌واژه و رستهيهك، كه ميدياكارى كورد فێرى بووه، ئه‌وه‌يه له كۆتايى هه‌موو هه‌واڵێكى تايبه‌ت به توندوتيژى بنووسێت: “رووداوه‌كه به هۆى كێشه‌ى كۆمه‌ڵايه‌تييه‌وه روويداوه”، به‌ڵام وه‌ك بڵێى ئه‌و ئه‌ركى ئه‌وه نه‌بێت ديوى تاريكى رووداو رۆشنبكاته‌وه، به دواى زانياريدا بڕوات، زۆرترين “زانيارى پێويست” له باره‌ى كه‌يسه‌كه‌وه بڵاو بكاته‌وه!
هه‌روه‌ها به‌كارهێنانى رسته هه‌واڵييه‌كانى وه‌ك “خۆى كوشت”، “خۆى سووتان”، “خۆى هه‌ڵواسى” به گشتى حوكمدانى پێشوه‌خته‌ن. نابێت ميدياكار به‌كاريان بهێنێت؛ تا ئه‌و كاته‌ى راپۆرتى پزيشكى دادوه‌رى ئاماده ده‌كرێت. ئه‌وه ته‌نيا پزيشكى دادوهرييه بۆى هه‌يه بڵێت: فڵانه حاڵه‌ت خۆكوژييه، يان خۆ هه‌ڵواسينه. ته‌نانه‌ت پۆليسيش ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى نييه، ئه‌و حكومه بدات، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ميدياكارى ئێمه سه‌رچاوه‌ى زانيارييه‌كانى له پۆليسه‌وه‌يه، پۆليسيش بۆ ئه‌وه‌ى حزوورى هه‌بێت له‌سه‌ر شاشه و له ميديادا هه‌ر زوو تۆمه‌تى “خۆكوشتن” ده‌خاته پاڵ حاڵه‌ته‌كان و چاوه‌ڕێى پزيشكى داوه‌رى ناكات. بێ درووستكردنى هيچ گومان و پرسيارێكيش ميديا لێدوانى پۆليس وه‌ك قسه‌ى سه‌نه‌دكراو ده‌گوازێته‌وه.
ئه‌وه‌ى ته‌رمى به چوار مه‌تر گوريس، يان به سه‌رپۆشه‌كه‌ى به بنميچى ماڵه‌كه‌يانه‌وه هه‌ڵواسرابوو، مه‌رج نييه خۆى ئه‌و كاره‌ى كردبێت. به دوورى مه‌زانه كه‌سێك به‌و جۆره هه‌ڵيواسيبێت… به‌ڵام تێگه‌يشتنى نه‌ريتيانه بۆ رووداوه‌كانى په‌يوه‌ست به ژنان له زاكيره‌ى ميدياكاردا هێنده ئاماده‌يه هه‌ندێك جار ئه‌ويش پێى ره‌وايه ژنێك كوژراوه، چونكه وه‌ك په‌ند له زاكيره‌يدا ئه‌و وته باوه‌ى كۆمه‌ڵگه ده‌خولێته‌وه، “ئه‌گه‌ر باش با نه‌ده‌كوژرا!” هه‌ر بۆيه رووماڵى حاڵه‌ته‌كه‌ش به ئه‌ده‌بياتى پياوسالارانهى كۆمه‌ڵگه ده‌كات و وه‌رگر له خوێندنه‌وه‌ى هه‌واڵه‌كه نه‌بووه‌ته‌وه، ئه‌و بڕوايه‌ى بۆ درووستبووه، ئه‌و كه‌يسه “موستهحهقى ئه‌و چاره‌نووسه‌يه!”.
چاره‌سه‌ر:
پێويسته هه‌رچى زياتره ئه‌و ميدياكارانه‌ى رووماڵى رووداوه‌كانى توندوتيژى ده‌كه‌ن راهێنانى تايبه‌تيان پێ بكرێت و خۆيانیش ده‌بێت هه‌وڵى زياتر بده‌ن و شاره‌زاى پرسى توندوتيژى ببن و ناكرێت هه‌ر ميدياكارێك زانى هه‌واڵێكى سياسى ئاماده بكات، ئيدى ده‌ست بۆ هه‌واڵێكى كۆمه‌ڵايه‌تيش به‌رێت. هه‌ڵه‌ى گه‌وره‌ى ميدياكارى كورد ئه‌وه‌يه كه هه‌مه‌چه‌شن و هه‌مه ره‌نگه و ميدياكار هه‌يه چۆن چووه‌ته سه‌نگه‌رى پێشمه‌رگه بۆ رووماڵى شه‌ڕ، به هه‌مان شێوه چووه‌ته شوێنى ئه‌نجامدانى تاوانێك بۆ ئه‌وه‌ى رووماڵى حاڵه‌تێكى توندوتيژى بكات، به بێ ئه‌وه‌ى هيچ له باره‌ى پرسى توندوتيژى دژى ژنه‌وه بزانێت. ده‌سته‌به‌رى رووماڵى ته‌ندرووست بۆ پرسه‌كانى ژن و توندوتيژى بهرامبهريان بڕوابوونه به‌وه‌ى توندوتيژى ره‌گه‌زى هه‌يه و شاره‌زابوونه له‌و پرس و بواره.
پێنجه‌م: به‌دوادانه‌چوون و سه‌رداپۆشين:
له رووى زانستييه‌وه جۆرێك له هه‌واڵ و راپۆرت هه‌ن، كه هه‌واڵه به‌رده‌وامه‌كان، راپۆرتى به‌رده‌واميان پێده‌وترێت. مه‌به‌ست له “به‌رده‌وامى” رووماڵكردنى به‌رده‌وامى ئه‌و رووداوانه‌يه، كه له ئان و ساتى خۆيان‌دا كۆتاييان نايه‌ت. رووداوى ديكه‌يان لێده‌كه‌وێته‌وه. تانوپۆيان هه‌يه و له خاڵێكدا ته‌واو نابن.
بۆنموونه: ئه‌مڕۆ “ژنێك كوژرا”، ئه‌مه ته‌نيا رووداوێك نييه، له ئان و ساتى خۆي‌دا بگه‌يته دانانى خاڵ و كۆتايى پێبێت. رووداوى ديكه‌ى له‌دوايه، په‌لوپۆى هه‌يه، “بۆچى كوژرا(هۆكاره‌كه‌ى)، چۆن كوژرا (ورده‌كارييه‌كه‌ى)، كێ كوشتى (بكه‌ره‌كه‌ى)، په‌ڕاوه‌كه‌ى به كوێ گهيشت، پۆليس كێى ده‌ستگير كردووه، كه‌ى دادگاييده‌كرێت، بڕيارى دادگا چييه، به‌ڵگه‌كان چين، كێ تێوه‌گلاوه، رابردووى ئه‌و ژنه له‌گه‌ڵ بكوژه‌كه‌دا چييه، چ په‌يوه‌ندييه‌كى خوێنى له نێوان بكوژ و كوژراودا هه‌يه، ته‌مه‌نى بكوژ چه‌نده، ئه‌و چه‌كه‌ى تاوانه‌كه‌ى پێكراوه له كوێيه، كێ مۆڵه‌تى هه‌ڵگرتنى ئه‌و چه‌كه‌ى پێداوه، كه‌سه‌كه سه‌ر به چ گرووپ و ده‌سته‌يه‌كه، بۆچى و به پشتيوانى كامه هێزى مه‌عنه‌وى په‌ناى بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌و تاوانه بردووه…هتد”.
به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م جۆره به‌دواداچوونه به‌رده‌وام و رۆژانه‌ييه له ميدياى كورديدا له باره‌ى پرسى توندوتيژييه‌وه به‌رچاو ناكه‌وێت. ميدياكار وه‌ك بڵێى به‌و بڕوايه گه‌يشتووه، “له‌سه‌ر كێشه‌ى كۆمه‌ڵايه‌تى بووه و پێويست ناكات ئيشى زياترى له‌سه‌ر بكات”.
چاره‌سه‌ر:
كارى ميديا به‌دواداچوون و وردكردنه‌وه و گه‌ياندن و بڵاوكردنه‌وه‌ى ناوهڕۆك و ورده‌كارى رووداوه‌كانه، ئه‌و پرسيارانه‌ى خرانه‌ڕوو، ئه‌ركى ميديايه وه‌ڵاميان بداته‌وه.
شه‌شه‌م: سازاندنى وێناى ئه‌رێنى بۆ تاوان:
ره‌نگه يه‌كێك له هۆكاره‌كانى دووباره بوونه‌وه‌ى حاڵه‌ته‌كانى توندوتيژى درووستكردن و سازاندنى وێناى ئه‌رێنى و پاڵه‌وانئاساييانه بێت بۆ تاوانبار له لايه‌ك و شێوازى خۆكوشتن له لايه‌كى ديكه‌وه.
ساڵانى رابردوو، هه‌موومان شاهێدى زنجيرهيهك رووداوى خۆخنكاندن به سه‌رپۆش، خۆهه‌ڵواسين به په‌ت و خۆخستنه خواره‌وه بووين. رووداوه‌كان جێى سه‌رنج بوون. زۆرينه‌ى ئه‌وانه‌ى په‌نايان بۆ ئه‌و كاره ده‌برد له قه‌ڵادزێوه تا گه‌رميان كچانى قۆناغى ناوه‌ندى و ئاماده‌يى بوون. ئه‌و زنجيره رووداوه‌ش دواى ئه‌وه هاتن كه ميدياى بينراو له سلێمانى وێنه‌ى تازه‌پێگه‌يشتوويه‌كيان بڵاوكرده‌وه كه له شوقه‌كانى قالاوه‌ى سلێمانى خۆى هه‌ڵواسيبوو.
پيشاندانى شێوازى خۆ هه‌ڵواسينى ئه‌و لاوه، له سه‌روبه‌ندى بژى و بڕووخێى حكومه‌ت و ئۆپۆزيسيۆندا ره‌واجێكى زۆرى پێدرا. وه‌ك بابه‌تێكى سياسى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ كرا. ئه‌و مامه‌ڵه‌يه‌ى ميديا له‌گه‌ڵ پرسه‌كه‌دا كردى هاوشێوه‌ى كارى پاڵاوانسازى بوو. كه ئه‌مه مه‌ترسى چاولێكردن و لاساييكردنه‌وه‌ى ده‌يان بار ده‌باته سه‌رێ.
سه‌رنجێكى ديكه له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه، هۆنينه‌وه‌ى رووداوه‌كانه به جۆرێك مرۆڤ، يان خوێنه‌ر به گشتى، هه‌ست بكات ئه‌و ژنه يان ئه‌و گه‌نجه هيچ رێگه چاره‌يه‌كى ديكه‌ى له‌به‌رده‌مدا نه‌ماوه ته‌نيا ئه‌وه‌ى بۆ ماوه‌ته‌وه په‌نا بۆ خۆكوشتن يان خۆسووتاندن به‌رێت.
ئه‌مجۆره هۆنينه‌وه و رووماڵكردنه له‌وه‌وه ده‌ستپێده‌كات، كه ژيانى رابردووى كه‌سه‌كه وه‌ك دۆزه‌خ پيشانبدرێت و تا دێت كێشه‌كانى ئاڵۆزتر ده‌بن و هيچ ده‌ره‌تان و په‌نايه‌ك شك نابات و ناچار په‌ناى بردووه بۆ خوكوشتن يان خۆسووتاندن.
له پاڵ ئه‌و هۆنينه‌وه و چيرۆك داتاشينه‌دا ميدياكار د‌رك به‌وه ناكات، كه پێويستى به‌وه هه‌يه له زارى كه‌سانى پسپۆڕ و تايبه‌تمه‌ند به‌و بواره رێگه چاره پيشان بدات بۆ ئه‌وه‌ى كه‌سێكى ديكه‌ى هاوشێوه هه‌مان رێگه تاقى نه‌كاته‌وه.
سه‌باره‌ت به كه‌يسه‌كانى سووتانيش، ناوه‌ڕۆكى راپۆرت و هه‌واڵه‌كان خاڵيين له باسى “په‌شيمان بوونه‌وه‌ى كه‌يسه‌كه”، هه‌روه‌ها هيچ له باره‌ى ئه‌و ئازار‌و ناسۆره ناخرێنه‌ڕوو، كه حاڵه‌ته‌كه ده‌يچێژێت، ته‌نيا ناوى سووتانه‌كه دێت.
هه‌رچه‌نده تا ئێستا هۆكاره‌كانى په‌نابردنى ژن بۆ خۆسووتاندن وه‌ك دياردهيهكى باو له هه‌رێمى كوردستان روون نيين، به شێوه‌ى زانستى وه‌ڵامى ئه‌و پرسياره نه‌دراوه‌ته‌وه، بۆچى له ناو هه‌موو جۆره‌كانى خۆله‌ناوبردندا ژنى كورد رێگه‌ى خۆسووتاندن تاقيده‌كاته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باسكردنى ئه‌و حاڵه‌تانه به جۆرێك كه دنه‌ى دووباره‌بوونه‌وه‌ى تێدايه له لايه‌ن ميدياوه ره‌نگه هۆيه‌ك بێت بۆ به‌رده‌واميدان به دووباره‌بوونه‌وه‌ى حاڵه‌ته‌كان.
ره‌نگه ژنانێك گه‌يشتبنه ئه‌و بڕوايه‌ى تاكه چه‌كيان بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه له خێزانه‌كانيان و ناوبانگى بنه‌ماڵه‌كانيان خۆسووتاندنيان بێت و دواتريش باسكردنيان بێت له ميديادا بۆ ئه‌وه‌ى ناوبانگى بنه‌ماڵه‌كانيان به له‌كه‌دارى بمێنێته‌وه، چونكه تێگه‌يشتنى كۆمه‌ڵگه به گشتى بۆ خۆسووتاندنى ژن نه‌نگى و شه‌رمهێنه‌ره. ئه‌مه‌شيان بۆچوونێكه و ره‌نگه نه‌ياريشى هه‌بێت، به‌ڵام هێشتا وه‌ك گريمانهيهك بۆ توێژينه‌وه ده‌ست ده‌دات و ناكرێت فه‌رامۆشى بكه‌ين.
چاره‌سه‌ر:
كه‌واته بڵاوكردنه‌وه‌ى حاڵه‌تێكى سووتان يان خۆسووتان ههستيارى زياتره و پێويسته به جۆرێك بێت ناواخنه‌كه‌ى تايبه‌ت بكرێت به مه‌ترسى حاڵه‌ته‌كه، چه‌وتى ئه‌و رێگه‌يه، دووركه‌وتنه‌وه له‌و بژارده مه‌ترسيداره، جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر پێويستى ژيان، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كێشه‌كان و به‌كارخستنى ئاوه‌ز بۆ دۆزينه‌وه‌ى رێگه چاره.
حه‌وته‌م: نه‌بوونى فه‌رهه‌نگى مرۆڤدۆستانه و نووسين به زمانى پياو:
ئه‌و زمانه‌ى قسه‌ى پێده‌كه‌ين و پێى ده‌نووسين، تانوپۆى ته‌نراوه به وشه و ده‌سته‌واژه و بڕگه و ئيديۆمى دژه ژن و زمانى ئهمڕۆييمان درێژكراوه‌ى ميراتێكى هه‌مه‌چه‌شن و ره‌نگيى ئه‌ده‌بياتى پياو و خێڵ و عه‌شيره‌ته و بۆمان به‌جێماوه.
تا ئێستا نه ناوه‌نده زانستييه‌كان و نه ره‌وتى ژنانيش له هه‌رێم وه‌ك پێويست هه‌ڵوێسته‌يان له‌سه‌ر نه‌كردووه و ته‌نانه‌ت دهفتهرچهيهكى تايبه‌ت به وشه بارگاوويه‌كانى دژ به ژنيان ئاماده نه‌كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى به‌ره به‌ره كار بۆ وهلانانيان بكرێت و زمانى نووسينمان مشتوماڵ بكه‌ين له‌و وشه و چه‌مك و ده‌سته‌واژانه‌ى له هه‌ناوياندا مه‌غزاى دژه ژنيان هه‌يه.
بۆنموونه: له هه‌واڵدا، هێشتا ميدياكارى ئێمه پێى نه‌نگييه بۆ ژنێك ئه‌گه‌ر نه‌چووبێته پرۆسه‌ى هاوسه‌رگيرييه‌وه بڵێت “ژن” و ده‌نووسێت: “كچ بووه و شووى نه‌كردووه”.
هه‌روه‌ها له هه‌واڵدا هێشتا ژن وه‌ك موڵكى پياو هه‌ژمار ده‌كرێت و ده‌نووسرێت: “پياوێك ژنه‌كه‌ى خۆى كوشت”، رێك وه‌ك ئه‌وه‌ى “پياوێك ئۆتۆمبێله‌كه‌ى خۆى سووتاند”.. هه‌روه‌ها ده‌نووسرێت: “خاوه‌نى دوو ژن و سێ منداڵه”، لێره‌دا ژنى كردووه‌ته كاڵا و هاوكات مافى دايكايه‌تيشى لێزه‌وت كردووه و هه‌مان تاوانيش به‌رامبه‌ر به منداڵه‌كان ده‌كات و ئه‌وانيش وه‌ك كاڵا پيشانده‌دات.
نموونه‌ى ديكه‌ى به‌رچاو بينيمان، له سنوورى هه‌ولێر چه‌ند پياوێك ژنێكى ئاواره‌ى خۆرئاواى كوردستانيان رفاندبوو، ده‌ستدرێژييان كردبووه سه‌ر، ميديا فۆكسى له‌سه‌ر په‌رده‌ى كچێنى تاوانلێكراو بوو، تاوانى رفاندن و ئه‌شكه‌نجه و ده‌ستدرێژييه‌كه‌ى به‌لاوه ئاسايى بوو، به‌ڵام خه‌مى ئه‌وه‌ى بوو، ئايا په‌رده‌ى كچێنى ماوه يان نه‌ماوه.
چاره‌سه‌ر:
ئاشنابوون و فێربوون و دۆزينه‌وه‌ى ئه‌و وشه و ده‌سته‌واژانه‌ى هه‌ڵگرى مه‌غزايه‌كى مرۆڤسالارانه و ژيان دۆستانه‌ن بۆ رووماڵى پرسه‌كان. مشتوماڵكردنى زمانى نووسينمانه له‌و وشه و چه‌مكانه‌ى هه‌ڵگرى نهزعهى دوژمنكارانهن به‌رامبه‌ر به ژنان. ئه‌مه‌ش به خوێندنه‌وه و به‌دواداگه‌ڕان و پرسيار ده‌بێت. بۆنموونه ده‌كرێت لێره‌دا چه‌ند چه‌مك و ده‌سته‌واژه‌يه‌كى هه‌ڵگرى مه‌غزاى پياوسالارانه بخه‌ينه به‌رچاو:
)شوويكردووه… هاوسه‌رگيرى كردووه)، (خاوه‌نى منداڵه…. دايكى منداڵه)، ( ماره كراووه… گرێبه‌ستى هاوسه‌رگيرى كردوو)، (ئاهه‌نگى بووك گواستنه‌وه… ئاهه‌نگى هاوسه‌رگيرى)، (خۆى خنكاند… ته‌رمى دۆزرايه‌وه و ده‌وترێت “خۆى خنكاندووه”)، (خۆى كوشت.. ده‌وترێت، يان بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كرێت كه “خۆى كوشتووه”)، (مێردى ژنه‌كه… هاوسه‌رى ژنه‌كه)، (دوو جار شوويكردووه… دووجار پرۆسه‌ى هاوسه‌رگيرى كردووه)، (پياوێكى خاوه‌ن سێ ژن… پياويك سێ جار هاوسه‌رگيرى كردووه)، (ژنانى حزبه‌كان… ژنانى ئه‌ندامى حزبه‌كان)، (ژنێكى عه‌ره‌ب.. ژنێكى به ره‌چه‌ڵه‌ك عه‌ره‌ب)، (ماڵى باوان.. ماڵى خۆيان)، (ماڵى باوكى.. ماڵى دايك و باوكى)، (بۆ تحرش.. گێچه‌ڵى سێكسى)، (بۆ ئيغتصاب.. ده‌ستدرێژى سێكسى)، (ژنى سه‌رۆك.. هاوسه‌رى سه‌رۆك)، (ژنانى زيندان.. ژنانى زيندانيكراو) .. ئه‌مانه و چه‌ندين ده‌سته‌واژه و رسته و چه‌مكى ديكه رۆژانه له ميدياوه بڵاوده‌كرێنه‌وه به بێ ئه‌وه‌ى سه‌رنجبده‌ينه ناوهڕۆك و ئه‌و پهيامه ژه‌هراوييانه‌ى له ناواخنى ئه‌و چه‌مكانه‌دا هه‌ن.
هه‌شته‌م: زه‌قكردنه‌وه‌ى تاوانى ژن:
ماوه‌يه‌ك ده‌بێت هه‌ندێك سايت و كه‌ناڵى كوردى موشتاقى ئه‌وه‌ن ژنێك له‌و په‌ڕى دنيا تاوانێك ئه‌نجام بدات و ئه‌مان لێره به ناونيشانى سه‌رنجڕاكێش بڵاوى بكه‌نه‌وه. هاوكات لێره‌ش حاڵه‌تى ئه‌شكه‌نجه‌دانى چه‌ند منداڵێك له لايه‌ن دايه‌ن و زڕدايكيانه‌وه به جۆره‌ها شێوه كارى له‌سه‌ر كرا، وه‌ك هه‌وڵێك بۆ دزێوكردنى وێناى ژن.
زه‌قكردنه‌وه‌ى ئه‌و حاڵه‌تانه و گه‌وره‌كردنيان له قه‌باره‌ى خۆيان زياتر وه‌ك تۆڵهسهندنهوهيهكى پياوانى كۆمهڵگهيه له ژنان. به‌و پێيه‌ى ميديا پياو به‌ڕێوه‌ى ده‌بات، ئيدى ميديا له خزمه‌تى عه‌قڵى پياوسالارييه و ده‌يه‌وێت پێمان بڵێت ژن ئه‌و مرۆڤه هه‌ست ناسك و ژيان دۆست و ئه‌وينخوازه نييه، كه بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كرێت، به پێچه‌وانه‌وه ژن دڕنده‌يه. ئه‌وه‌تا هاوسه‌ره‌كه‌ى ده‌كوژێت، ناپاكى ده‌كات، منداڵ ده‌كوژێت، ته‌نانه‌ت كار گه‌يشتووه‌ته ئه‌وه‌ى “گاز له چوكى پياو ده‌گرێت” (وه‌ك ئه‌و حاڵه‌ته‌ى له رانيه روويدا و ته‌نانه‌ت له ميدياى جيهانيشدا بڵاوكرايه‌وه و وشه‌ى “گاز”ى بۆ به‌كارهێنرابوو) به‌و مانايه‌ى ژن وه‌ك ئاژه‌ڵى دڕنده‌يه و گاز و قه‌پ ده‌گرێت، له كاتێكدا ئه‌وه جۆرێك بوو له به‌رگرى له خۆكردن.
نۆيه‌م: بايه‌خدان به رێكخراوه‌كه‌ى پياوان و درووشمه‌كانيان:
زه‌قكردنه‌وه و هێنانه‌پێشه‌وه و ده‌رخستنى ئه‌و رێكخراوه‌ى ژماره‌يه‌ك كه‌س دايانمه‌زراندووه به ناوى داكۆكيكردن له پياوان و بڵاوكردنه‌وه‌ى ئامار و زانيارييه چه‌واشه‌كارييه‌كانيان تاوانێكه به‌رامبه‌ر به ژنان ده‌كرێت.. چونكه له بنه‌ڕه‌ته‌وه پاساوێك بۆ درووستبوونى وه‌ها رێكخراوێك نييه و هاوكات ئه‌و تاوانانه‌ى به‌رامبه‌ر به پياوان ده‌كرێت، له‌سه‌ر بنه‌ماى ره‌گه‌زى و پاراستنى شه‌ره‌ف نييه، وه‌ك ئه‌وه‌ى به پاساوى پاراستنى شه‌ره‌ف و له‌سه‌ر بنه‌ماى رهگهزيى تاوان ده‌رهه‌ق به ژن ده‌كرێت. ره‌نگه پياوانى ميديا و ئه‌و عه‌قڵيه‌ته پياوسالارييهى ميديا به‌ڕێوه ده‌بات به عه‌قڵى تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ره‌فتار له‌گه‌ڵ ژن‌دا بكات و ده‌يه‌وێت بڵێت ئه‌وه ته‌نيا ژنان نيين تاوانيان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت، به‌ڵكو پياوانيش سته‌مديده‌ى ده‌ستى ژنانن.
دەیەم: پەراوێزخستنى رۆڵى ژن لە دامەزراوە میدیاییەکاندا
لە دامەزراوە و کەناڵە میدیاییەکانى هەرێمى کوردستاندا، ژن زیاتر وەک کاڵایەک بۆ رازاندنەوەى شاشەکان بەکار دەهێنرێت. بەشێک لەو ژنانەى لەسەر شاشەکانن، وەک بووکەڵە عەقڵى پیاوسالارانەى میدیا بەکاریان دەهێنێت. بێگومان ئەمە بە گشتیی نییە و ژنانێکى خاوەن توانا و بەهرەى نووسین و درکى میدیایی بەهێز هەن، کە لەسەر شاشەکانن. بەڵام بەشێکى دیکە هەن، بە هۆى جەستە و لەشولار و نمایشى جلوبەرگیانەوە خۆیان ئاڵاندووەتە میدیا و عەقڵى نێرسالارى کۆمەڵگە خواستى لەسەر بینینیان هەیە و پیاوانى میدیا وەک کاڵایەک بۆ راکێشانى سەرنجى نێرینەى کۆمەڵگە لە برى ئەوەى کارى راستەقینەى میدیایى بکەن، نمایشیان پێ دەکەن. ئەمەش جۆرێکە لە چەوساندنەوە و بە کۆیلەکردن و بە کاڵاکردنى خودى ئەو جۆرە میدیاکارە ژنانە.
بە گشتیى لە میدیاکاندا ژنان خاوەنى بڕیار نین، رۆڵەکانیان لاواز و پەراوێزخراوە. زۆرتر لە سوڕگەى جێبەجێکردنى فەرمانى پیاوانى میدیان نەک ئەوەى خۆیان نەخشێکیان لە داڕشتنى بڕیارى میدیاکانیان هەبێت. ئەمە ئەو کەناڵ و سەرچاوە هەواڵیانە ناگرێتەوە، کە ژنان دایانمەزراندوون و خۆیان بەڕێوەیان دەبەن.
یازدەیەم: برەودان بە بازرگانیکردن بە جەستەى ژنەوە
مۆدیلکار و ئەو ژنانەى بە هەر هۆیەک بێت، بوونەتە مۆدیلکار و رۆژانە لە رێى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە لە پێناو دەستخۆشى نێرینەى کۆمەڵە و برەودان بە کاڵاى بازرگانى سەرقاڵى کارى رێکلامن و خۆیان وەک مۆدیلکار دەناسێنن، باسى گەرم و میوانى بەردەوامى ئەو شاشانەن، کە هەموو کار و ئەرکێکى میدیایى لە خۆشى و کات بەسەربردندا دەبینن و تەنیا کاریان گاڵتە وگەپ و پڕکردنەوەى کاتى بینەرە بە بابەتى بێ بەها. ئەو ژنانە بەر لە هەر شتێک میدیا ستەمی لێکردوون و ئەوانى لە ژن‌بوون و رۆڵى راستەقینەى خۆیان داماڵیوە و وەک کاڵا بەردەوام پیشانى وەرگریان دەدات.
ئەو ژنانە هیچ بەهرە و داهێنان و بایەخێکى زانستی و مرۆییان لە ژیاندا بۆ نەماوەتەوە و تەنیا سەرمایەیەک، کە میدیا پێى بەخشیون، شانازیکردنیانە بە جەستە و قەبارەى سمت و تاتۆی سەر شوێنى هەستیاریان و ئەندازەى کەمەریان و لچ و کوڵمى هەڵتۆقیویان. بۆیە دەبینین هەواڵى گەرمى هەندێک کەناڵ، بەو جۆرەیە: تاتۆکەى فڵان کچە مۆدیلت بینیوە؟، فڵانە کچە مۆدیل چەند نەشتەرگەرى کردووە؟ فڵانە کچە مۆدیل خەون بە کێوە دەبینێت؟ ببینە فڵانە کچە مۆدیل بە جلى ژێرەوە دەرکەوت؟ ئەمانە و چەندین ناونیشانى بێزراوى دیکە.
ئه‌مانه‌ى خرانه‌ڕوو، لانيكه‌م به‌شێكى ئه‌و تاوانه‌ن رۆژانه له رێگه‌ى ميدياوه له به‌رامبه‌ر پرس و دۆسييه‌كانى توندوتيژى دژى ژنان ده‌كرێن و ئيدى ئه‌وه ئه‌ركى ميديايه له لايه‌ك، چالاك و رێكخراوه‌كانى ژنانه له لايه‌كى ديكه‌وه توانايان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ راستكردنه‌وه‌ى بارى لار‌و راستكردنه‌وه‌ى هه‌ڵه و كه‌موكورتييه‌كان.
پەراوێز و سەرچاوەکان
پرۆفایل:
* ئەرسەلان رەحمان
– لەدایکبووى 1981، سیروان – هەڵەبجە.
– دەرچووى بەشى راگەیاندنى کۆلیجى زانستە مرۆڤایەتییەکانى زانکۆى سلێمانى (2005 -2006)
– دەرچووى بەشى راگەیاندنى پەیمانگەى تەکنیکى هەولێر، (2001 – 2002).
– لە ژمارەیەک کەناڵى میدیایى وەک هەواڵساز و ریپۆرتەر لە 2006ەوە بێ پچڕان بەردەوام کاریکردووە. لەوانە رۆژنامەى ئاسۆ، رۆژنامەى دەستوور، رادیۆى هاموون، گۆڤارى IKP، گۆڤارى ژینگە، ئاژانسى پەیامنێر، گۆڤارى وارڤین، سایتى وارڤین، سایتى NRT و K24.
– بەڕێوبەرى سایتى رۆژنامەوانییە، کە سایتێکى تایبەت بە هونەر و زانستیى میدیایە.
http://www.rozhnamawany.com/
– ماوەى سێ ساڵ وەک وانەبێژ، بابەتى ژانرە میدیاییەکانى لە بەشى راگەیاندنى پەیمانگەى تەکنیکى هەولێر لە نێوان (2010 – 2013) وتووەتەوە.
– وەک وانەبێژو راهێنەر ژمارەیەک خولى میدیایى لەگەڵ رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە بوارى رۆژنامەوانى بەڕێوەبردووە.
– لە بوارى نووسیندا، دوو کتێبى تایبەت بە ژانرە میدیاییەکانى بە هاوبەشى چاپ و بڵاوبووەتەوە و کتێبێکیشى بە ناونیشانى: شەڕى دەروونى داعش و رەنگدانەوەى لە میدیاى کوردی‌دا لە 2015 بەچاپ گەیاندووە. کتێبى “ژنە لە بیرکراوەکان”ى لە عەرەبییە وەرگێڕاوە بۆ کوردى و چاپ و بڵاو بووەتەوە.


