دەمی ڕاپەڕینە
“کە پرسیم لە کیژێ ساعەت چەندە، فەرمووی
دەمی ڕاپەڕینە، دەمی ڕاپەڕینه”
هێندێک لە شاعیران پیامبەرن. هێندێک لە شاعیران جوانناسن. هێندێک لە شاعیران ڕێکخستن دەکەن. هێندێک لە شاعیران ڕێبەرن. هێندێک لە شاعیران ئانالیستن. شێعری هێندێک لە شاعیران هێز و وزە و مۆتۆری جوڵەن. هێندێک لە شاعیران شۆڕشگێرن. هێندێک لە شاعیران تاکێکی ئۆرگانیکی کۆمەڵگای خۆیانن.
کەس نازانێ ڕابوون ڕۆژهەڵات کێیە. ڕاستیتان دەوێ ڕەنگە گرینگیش نەبێ بزانین کێیە. تەنانەت زۆر جار باشترە هێندێک شاعیر و نووسەر هەر نەناسین. لەم ڕوانگەوە، ڕابوون نەناسین باشترە تا وەک تاکێکی ئورگانیکی پڕ وزە، ڕێبەر و شۆڕشگێرێکی ئۆرگانیک هاوشانی گرامیشی لەناو مەیداندا، شیکەری کۆمەڵگای خۆی بمێنێتەوە.
ڕابوون ڕەنگە لەو کەمە کەسانە بێ کە باوەڕی بە گۆڕانی کۆمەڵگا لەڕێگای شۆڕش و پرسی ژنان بووە. ئەو زۆر زوو پەیامهێنەری ڕاپەڕینێکی ژنانە بوو و دەیزانی کە “لە کیژێک دەپرسێ ساعەت چەندە،” وڵام وەردەگرێتەوە: “دەمی ڕاپەڕینە، دەمی ڕاپەڕینە.” لەڕاستیدا، زۆربەی شێعرەکانی ڕابوون پەیوەندییان بە ڕاپەڕینێک کە دەبا ڕووی دابا و ئێستا ڕووی داوە، هەیە. ڕابوون ڕوژهەڵات باوڕی بە کاری ئۆرگانیک، ڕێکخستن، وزە و توانایی گرووپەکانی کۆمەڵگا، بەتایبەت ژنانە. ژنانە بوونی خۆش دەوێ. بەڵام تەنیا لە جەستەی ژن دا نامێنێتەوە و هێزی ژن بۆ گۆڕانی کۆمەڵگا، بۆ ڕاپەڕین بەهەند وەرەگرێ. گوێی پێ دەدا. فەرمانی لێ وەردەگرێ. دەکەوێتە شەقام.
ئەم شێعرە چەند ساڵ پێش (2018) گوتراوە و شابەیتی شێعرەکە ڕاست ئەم بەیتەیە:
“کە پرسیم لە کیژێ ساعەت چەندە، فەرمووی
دەمی ڕاپەڕینە، دەمی ڕاپەڕینه”
ئێستا کە شەقامەکانی کوردستان شەڵاڵی خوێنن، و ڕاپەڕین بەدوای مەرگی کچێکی کورد، ژینا، دەستی پێ کردووە، شێعرەکەی ڕابوون ڕۆژهەڵات وەک ئایەتی پیامبەرێک دەکەوێتە بەرچاومان، بەڵام نە ئایەتێکی ئاسمانی و دینی. بەڵکوو وەک ئەکتێکی زەمینی کە لەناو دڵی کۆمەڵگا و کۆدەقەکان سەر دەردێنێ. کۆدەقێک کە ژنی وەک جنسی دەرەجە چەند لە ژێردەستی حکومەتێکی دینی مافیایی پێناسە کردبوو و ژیانی لێ هەستاندبوو. بەڵام ژن وەک قەقنەسێکی هەزارساڵە لە خۆڵەمێشی ژیانی خۆی باڵ دەگرێتەوە و دەبەێتە هۆی ڕاپەڕینێک. وە ڕابوون ڕوژهەڵات زۆر پێشتر مزگێنی ڕاپەڕینی دابوو. هاوکات کە ڕابوون خۆی وەک شاعیرێکی شۆڕشگێری ئورگانیک بەردەوام شێعرەکانی دەبنە ڕێکخەر، وزەی شۆڕش، و ڕێبەرێک بۆ گۆڕان.
با جارێ کەس ڕابوون نەناسێ کە بیرمەندی پشتی پەردەی ڕابوون و ڕاپەڕینە.
شەقام پڕ لە وانەی گەشی هەڵفڕێنە
تڕافیک نیشانەی …خەمینی برینە
درەنگە چرای رێ هەموو سوور و زەردن
کە سەوزە خەوی من …دەمی تێپەڕینە
لە هێڵی رەشی خەو لە شوورەی سپی سام
هەتا باڵ…کە ناوەندی بەرزی زەمینە
کە پرسیم لە کیژێ سەعات چەندە فەرمووی
دەمی راپەڕینە دەمی راپەڕینە
نیگایەک لە گوێم دا زرینگاوە دوێنێ
کە تامی لە رەنگی سریوەی ئەوینە
ببینە کە وێنەی شەوێک هەڵدەواسن
لە بیلبۆردی ئەو رێیە وا رەنگی شینە
کوتم بمرێ بەردێک کە دارێک دەپێکێ
بژی سەنگەرێک سەخڵەتی پێکەنینە
تەتەق تەق تەتەق تەق تەتەق تەق تەتەق تەق
لەشێک پەنجەرەی سووری ژان و برینە
سەعات نیو نیگای ماوە تا مەستیی کۆڵان
بە زاتی شەڕابێک کە بەرز و بە تینە
لەتر دەن هەمووتان لەگەڵ نیشتمانێک
کە مەستانە چاوی لە ئاڵای خەمینە
ڕابوون رۆژهەڵات
ژانوییەی 2018
547
کورد لە ڕۆژنامەی “آذربایجان”
ذخایر انرژی ایران و دام روسیه
Scroll to top