ئارامتر بخوێنەوە
کورد لە ڕۆژنامەی “آذربایجان”
ئۆرگانی فرقەی دیموکراتی ئازەربایجاندا
١٣٢٥- ١٣٢٤هەتاوی
د. کامران ئەمین ئاوە
به هاتنی سپای سۆڤییەت و بریتانیا بۆ ئێران لە ٣ی خەرمانانی ١٣٢٠ و خۆبەدەستەوەدانی سپای ئێران لە ماوەیەکی ٣ ڕۆژەدا، بەشێکی بەرچاو لە خاکی ئەم وڵاته و بەتایبەت باکوور و ڕۆژئاوای ئێران له کۆنترۆڵی حکومەتی تاران هاته دەرێ و، به تێکشکانی فەزای سەرەڕۆییی حکومەتی ڕەزاشا بارودۆخی پێویست بۆ دامەزراندنی کۆڕ و کۆمەڵ و حیزبه سیاسییەکان لە ئێراندا پێک هات.
لە ساڵی ١٣٢٤ واته چوار ساڵ پاش داگیرکرانی ئەم ناوچانه لە لایەن سپای سوورەوە، به پێی هەبوونی بەستێنی کۆمەڵایەتی- سیاسی و فەرهەنگی، هەروەها پێشینەی چالاکی و خەباتی نەتەوایەتی لە کوردستان، حزبی دیموکراتی کوردستان – وەک درێژەدەری کۆمەڵەی ژ. ک، لە ٢٥ گەلاوێژی هەمان ساڵ لە مەهاباد[1] و فرقەی دیموکراتی ئازەربایجان لە ١٢ خەرمانان له تەورێز دامەزران.
یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەی ئازەربایجان (دەوری دووەم) وەک بڵاوکەرەوەی بیر و هزری فرقەی دیموکراتی ئازەربایجان دوو ڕۆژ پاش ڕاگەیاندنی دامەزرانی ئەم ڕێکخراوەیه، له ١٤ی خەرمانانی ١٣٢٤ لە تەورێز به بەڕێوەبەریی عەلی شەبستەری[2] چاپ و بڵاو کرایەوە. شەبستەری پێشتر بەڕێوەبەری ڕۆژنامەی “آذربایجان” (واته دەوری هەوەڵی ‘آذربایجان’) وەکو بڵاوکەرەوەی بیری “جمعیت آذربایجان” لە ساڵانی ١٣٢٠ بەولاوە بوو. یەکەم ژمارەی دەوری هەوەڵی ‘آذربایجان’ لە ١٠ی خەزەڵوەری ١٣٢٠ له تەورێز بە زمانی تورکیی ئازەربایجانی و فارسی چاپ و بڵاو کرابووەوە. لە ١٤ی خەرمانانی١٣٢٤ “جمعیت آذربایجان”ی[3] شەبستهری پەیوەست بوو به فرقەی دیموکرات و، ڕۆژنامەی ‘آذربایجان’ کە ئیتر تەنیا به زمانی ئازەربایجانی بڵاو دەبووەوە، بوو به ئۆرگانی فەرمیی فرقەی دیموکراتی ئازەربایجان’[4] به سەرۆکایەتیی میرجەعفەر جەوادزادە – پیشەوەری.
پیشەوەری، کۆمۆنیست و ئازادیخوازی بهناوبانگی ئازەربایجان، چالاکی سیاسی، نووسەر و ڕۆژنامەوانێکی گەلێک بەئەزموون و توانا، سەرنووسەری ڕۆژنامەی’حریت’ی ئۆرگانی حیزبی ‘عدالت’ – ساڵی ١٢٩٨ هەتاوی (١٩١٩ ز.)، سەرنووسەری ڕۆژنامەکانی ‘کندچی’، ‘یولداش’، ‘کامونیست’ و ‘اخبار’ لە باکۆ[5]، هەروەها سەرنووسەر و بەڕێوەبەری ڕۆژنامەی ‘آژیر’ له ئێران بوو. یەکەم ژمارەی “آژیر” لە ١ی جۆزەردانی ١٣٢٢ لە تاران چاپ کرا.[6] پیشەوەری کە یەکێک لە دامەزرێنەران[7] و ڕێبەرانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، هەروەها ‘کۆمیسێری [وەزیری] کاروباری نێوخۆیی’[8] له حکومەتی سۆسیالیستیی گیلان(ساڵی ١٢٩٩ هەتاویی) بوو” لە ٦ی بەفرانباری ساڵی ١٣٠٦ هەتاوی لە لایەن [حکومەتی] ڕەزاشاوە لە تاران دەستبەسەر کرا”[9] و، بۆ ماوەی ١٠ ساڵ هەتا ساڵی١٣٢٠ لە زێندان مایەوە و، پاش هاتنی هێزەکانی سۆڤییەتی بۆ ئێران، لە زیندان ئازاد کرا. “لە کۆتاییی جۆزەردانی١٣٢٢ به هێنانەوەی زۆرتر لە ١٥ هەزار و ٧٨٠ دەنگ وەکو نوێنەری تەورێز بۆ مەجلیسی ١٤ی ئێران هەڵبژێردرا”[10]، بەڵام ڕەوتی پەسەندکردنی بڕوانامەیان خسته دواوە و،” لە ٢٢ پووشپەڕی ساڵی ١٣٢٣ وێرای هەبوونی لە سەتا ٤٧ دەنگی ئەرێنیی نوێنەرانی مەجلیس، به سێ دەنگی بێلایەن و ٥٠ دەنگی نەرێنی به پێچەوانەی ماددەی ٧ی یاسای بنەڕەتی بڕوانامەکەیان ڕەت کردەوە.”[11] “له نێوەڕاستی خەرمانانی ١٣٢٤ پیشەوەری که مهجلیس بڕوانامەکەیان پەسەند نەکردبوو، بۆ تەورێز گەڕایەوە و لەگەڵ پاشماوەی کۆنەکارەکانی فرقەی کۆمۆنیستی ئێران و شۆڕشی خیابانی [دوکتور جاوید، جەعفەر کاویان، عەلی شەبستەری] دامەزرانی ڕێکخراوی نوێی ‘فرقهی دیموکراتی ئازەربایجانی’ ڕاگەیاند.”[12] “ڕۆژنامەی ‘آذربایجان’ ئۆرگانی ناوەندیی فرقەی دیموکراتی ئازەبایجان لە تەورێز چاپ دەبوو و پیشەوەری بابەتە سەرەکییەکانی ڕۆژنامەی ‘آذربایجانی’ دەنووسی.”[13] لە یەکەم ژمارەی’آذربایجان’دا “سێ بابەتی لە پێشدا ئامادەکراوی پیشەوەری وەک ‘فرقەمیز ایشە باشلادی [فرقەمان دستی بەکار کرد]، ‘هدف ما [ئامانجی ئێمە]، ‘روزنامەمزین دیلی'[زمانی ڕۆژنامەی ئێمه] چاپ کرا”.[14] پیشەوەری لە بابەتێک بەناوی”‘آذربایجان’ ئاوێنەی سەرکەوتنەکانی ئێمە” به بۆنەی دووەمین ساڵی چاپ و بڵاوبوونەوەی ئەم ڕۆژنامەیە دەنووسێ:” ئەگەر لە من بپرسن لە سەردەمی ڕێبەریی بزووتنەوەی میللیدا، لەنێو کارەکانتدا، شانازی به کامیانەوە دەکەی؟ دەڵێم بهو بابەتانەی لە ڕۆژنامەی ‘آذربایجان’دا نووسیومن. پیشەوەری ئاماژە به نووسینی تەواوی سەروتارەکان بە دەستی خۆی، هەروەها زۆر بابەتی بێ ئیمزا یان به ئیمزای خەڵکی دیکەوە دەکات.”[15] وێدەچێ کورتکراوەی نێوی له “آذربایجان” “پ” و “ج” بووبێ.
لە ١٤ی خەرمانانی ١٣٢٠ – وە هەتا ٢٠ی سەرماوەزی ١٣٢٥ واته ڕۆژێک پێش ڕووخاندنی حکومەتی میللیی ئازەربایجان بەدەست سپای ئێران و دارودەستەی فئێوداڵە کۆنەپەرەستهکانی زولفەقاری، شاهسەوەن، بیگدەلی، ئەمیر ئەفشار و … ، سەرجەم ٣٧٠ ژمارەی ڕۆژنامەی “آذربایجان” چاپ و بڵاو کراوەتهوە.
بەشی هەرەزۆری ئەم ڕۆژنامەیە بێجگە لە چەند ژمارەیەکی لە سایتی “آرشیو اسناد اپوزیسیون ایران”دا بڵاو بووەتەوە[16]. هەروەها نزیک به ٢٠٠ ژمارەی ڕۆژنامەی ‘آذربایجان’ لە دوو بەرگدا لە ساڵی ٢٠١٧ (بەرگی ١) و ٢٠١٨ (بەرگی ٢)– لە لایەن دەزگای “علم و تحصیل” لە باکۆ پایتەختی کۆماری ئازەربایجانەوە چاپ کراوە. بەرگی یەکەم، ژمارە ١ هەتا ٩٠ و بەرگی دووهەم ژمارە ٩١ هەتا ٢٠٠ لەخۆ دەگرێ.
پاش هێرشی بەکرێگیراوانی حکومەتی تاران و سپای ئیران بۆ سەر ئازەربایجان و کوردستان لە سەرماوەزی ساڵی ١٣٢٥ی هەتاوی و سەرکوتکردنی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی – نەتەوەییی کورد و ئازەربایجانی، بەشێک له ڕێبەران، کادر، ئەندام و لایەنگرانی فرقهی دیموکراتی ئازەربایجان(زیاتر لە ٦ هەزار کەس) پاش پەڕینەوە لە چۆمی ئەرەس چوونه ناو خاکی باکووری ئازەربایجانەوە و، پاش ماوەیەک لە باکۆ دەستیان کرد به دەرکردنی دەوری سێهەمی ڕۆژنامەی ‘آذربایجان’. “یەکەم ژمارەی ‘آذربایجان’ ڕێکەوتی ١٠ی سەرماوەزی ١٣٢٦ لە باکۆ چاپ کرا”.[17] لەنێوان١٤ی سەرماوەزی ١٣٢٦ (٦ی دسامبری ١٩٤٧) هەتا هاوینی ساڵی ١٣٣٩ (١٩٦٠)” ڕۆژنامەی “کوردستان”، ئورگانی حزبی دێموکراتی کوردستان له لاپەڕەیەکدا له ڕۆژنامەی “آذربایجان” چاپ دەکرا. لەنێو نووسەراندا، ناوی کەسانێک وەک نەمران: ڕەحیم سەیفی قازی، عەلی گەلاوێژ، ڕەحمان گەرمیانی، مستەفا شەڵماشی، کەریم ئەیوبی، ا. نادری، ڕشید.س، برای کورد، بەرچاو دەکەوێ. مامۆستا گەلاوێژ(ئاگری) و دوکتور ڕەحیم قازی نووسەر و بەرپرسی سەرەکیی ئەم ڕۆژنامەیە بوون. پاش یەکگرتنی حزبی تودەی ئێران و فرقەی دیموکراتی ئازەربایجان “لە ساڵی ١٣٣٩ به دەستووری ڕێبەری حیزبی تودەی ئێران بڵاوکردنەوەی ئەم لاپەڕە کوردییه وەستێندرا”.[18] لە بەڵگەیەکی پەسندکراوی کومیته ناوەندیی حیزبی تودەی ئێران له ژووئەنی ساڵی ١٩٥٩ دا نووسراوە: :” لە ساڵی ١٩٤٦ سازمانی فرقەی دیموکراتی ئازەربایجان کۆچیان[بۆ سۆڤییەت] کرد و چەند ئەندامێکی حیزبی دیموکراتی کوردستان – یش کۆچیان[بۆ سۆڤییەت] کرد[19] و فرقەی دیموکراتی کوردستان لە کردەوەدا لەناو فرقەی دیموکراتی ئازەربایجان تواندراوە. بهو چەشنەی که کوردێک بوو به ئەندامی بوورۆی[دەفتەری ناوەندی] فرقەی دیموکراتی ئازەربایجان و لاپەرەیهک لە ڕۆژنامەی ئازەربایجان کە لە باکۆ بڵاو دەبێتەوە، کرا به ئۆرگانی فرقەی دیموکراتی کوردستان. ئەوە ئیتر وەزعێکی سەیروسەمهر و نائاسایی تر لە بوونی فرقەی دیموکراتی ئازەربایجانه، لەبەرئەوەی بزووتنەوەی کرێکاریی کوردستان دەکەوێته ژێر ڕێبەریی فرقەی دیموکراتی ئازەربایجان؟ خۆ کوردەکان لە باری نەتەوەیییەوە لەگەڵ فارس و قەومەکانی دیکەی ئێرانی خزمایەتیی ڕەگەزی و زمانییان هەیە؟ وڵامی ئەم پرسیارە نەک لە بنەماکانی مارکسیسم لێنینیسمدا، بەڵکو تەنیا لە مەبەستەکانی باقرۆڤدا دەبیندرێتەوە که لە ئازەربایجان و کوردستان به شوێن سیاسەتێکی تایبەتەوە بوو. ناکرێ لەگەڵ ئەم بێسەروبەرییه بێبنەمایه (otniyud) تەبا بی. باقرۆف بۆ جێبەجێکردنی ئەم ئامانجه له سەردەمی خۆی تەنگی به بەشێک لە کوردەکان به سەرۆکایەتیی هاوڕێ مستەفا بارزانی هەڵچنیبوو که یەکێکه له قارەمانه بەناوبانگهکانی گەلی کورد و، وێڕای هەبوونی ئاوازەیەکی ئەوتۆ لەنێوان کوردەکانی ئێران و تەواوی گەلانی ئێران، ڕۆڵێکی گرینگیشی له فرقەی دیموکراتی کوردستاندا بینیوە.“[20]
هەرچەند حیزبی تودەی ئێران بڵاوبوونەوەی ئەم لاپەڕەیەی ‘کوردستان’ی لە چوارچێوەی ڕۆژنامەی ‘آذربایجان’دا وەستاند، بەڵام ڕێبەریی حیزبی تودە بەهیوا بوو به هۆی نەمران د. عەلی گەلاوێژ، د. ڕەحیم قازی، د. قاسملو، مامۆستا حەسەنی قزڵجی و مامۆستا کەریمی حیسامی یەکیەتیی ڕێکخراوەییی حیزبی تودە و حیزبی دیموکراتی کوردستان دابین بکات. لەبەرئەوەش، یارمەتیی چاپ و بڵاوبوونەوەی ڕۆژنامەی”کوردستان”ی به سەرنووسەری دوکتور قاسملوو دا. “لە ڕێبەندانی ١٩٦٥ هەتا خاکەلێوەی ١٩٧٠ بیست و شەش ژمارەی کوردستان لە ئورووپا [پراگ] چاپ و بڵاو کرایەوە.”[21]
پاش شۆڕشی ڕێبەندانی ١٣٥٧ و گەڕانەوەی بەشێک لە ڕێبەریی فرقەی دیموکراتی ئازەربایجان لە باکۆوە بۆ ئێران، “بڵاڤۆکی ‘آذربایجان’ بە بەرێوەبەریی”خۆشکەنابی” کە ئەزموونێکی زۆری لە فرقەدا هەبوو و لەگەڵ ئەم بڵاڤۆکه لە ساڵانێکی دووردا کاری کردبوو، به دوو زمانی تورکی و فارسی بڵاو بووەوە.”[22] خۆشکەنابی لە سەردەمی حکومەتی میللیی ئازەربایجان پاش شەبستەری یەکێک بەڕێوەبەرانی ڕۆژنامهی ‘آذربایجان’ بوو.
لە “بانەمەڕی ١٣٥٨ هەتاوی هەتا بانەمەڕی ١٣٥٩ حەوتوونامەی ئازەربایجان [دەوری چوارەم] لە تەورێز چاپ و بڵاو بووەوە، بەڵام پاش یەک ساڵ لە لایەن کاربەدەستانی ئێرانەوە پێش به بڵاوبوونەوەی ئەم حەوتوونامەیە گیرا.”[23]
پاش سەرکوتکردنی ڕێکخراوەکانی حیزبی تودەی ئێران لە ساڵی ١٣٦٢ و چوونی بەشێکی بەرچاو له ئەندامانی ئەم حیزبە و فرقەی دیموکراتی ئازەربایجان بۆ یەکیەتیی سۆڤییەتی، دەوری پێنجەمی ڕۆژنامەی ‘آذربایجان’ لە لایەن فرقەی دیموکراتی ئازەربایجان لە باکۆوە دەستی پێکردەوە و، هەتا ئێستاش بەردەوام چاپ و بڵاو دەبێتەوە.
….
لە کاتی لێکۆڵینەوە و لێکدانەوەی بارودۆخ، ڕووداوە سیاسی و مێژوویییەکانی هەر وڵاتێک، بێگومان کەڵک وەرگرتن لە بەڵگەنامەکان جێ و شوێنێکی تایبەتی هەیە و، لەم نێوەدا ڕۆژنامە و گۆڤارەکان دەتوانن گەلێک یارمەتیدەر بن. سەبارەت به پێوەندییەکانی دوو حکومەتی کوردستان و ئازەربایجان لە ساڵانی ١٣٢٤ – ١٣٢٥ هەتاوی لە لایەن یاران و نەیارانی ئەم دوو حکومەتەوە بابەتی زۆر نووسراون. ئەم دوو حکومەتە وێڕای هاوکاری و هەبوونی بەرژەوەندیی هاوبەش، بێ کێشە و گرفتیش نەبوون. نوێنەرە سیاسییەکانی ئازەربایجان سەرەڕای ئەوەی به باشی شارەزای چۆنیەتیی پێکهاتنی پارێزگای ڕۆژئاوای ئازەربایجان لە سەردەمی ڕەزاشا و مەبەستی تێکدەرانه و ڕەگەزپەرستانهی حکومەتی ناوەندی بۆ چاندنی تۆوی دووبەرەکی و دوژمنی لەنێوان ئەم دوو نەتەوەیه بوون، به چەشنی جۆراوجۆر موکریان و گشت شار و گوندە کوردییەکانی پارێزگای ڕۆژئاوای ئازەربایجان به بەشێک لە خاکی ئازەربایجان لەقەڵەم دەدا، دەیانویست کوردستان لەژێر کۆنترۆڵی ئەواندا بێ و، لە باشترین حاڵەتدا” تەنیا ئەنجومەنێکی میللی لەژێر چاوەدێریی حکومەتی تەورێز و، پێنج کورسی لە مەجلیسی ئازەربایجانیان پێ بدرێ و، خودموختاریی کورد لەژێر فەرمانی حکومەتی تەورێز و لە چوارچێوەی ناوچەی مەهابادا قەتیس بمێنێتەوە.[24] کاتێکیش نوێنەرانی حیزبی دیموکراتی کوردستان بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی فەرمیی مەجلیسی میللیی ئازەربایجان لە ٢١ ی سەرماوەزی ١٣٢٤ لە تەورێز کرد، لەگەڵ ئەوان نەک وەکو شاندی ئەیالەتێکی دۆست و دراوسێ، بەڵکو وەکو نوێنەرانی بەشێک لە ئازەربایجان هەڵسوکەوت کرا. نەمر مەناف کەریمی، وەزیری فەرهەنگی کۆماری کوردستان، سالی ١٣٨٢ له وتووێژێک لەگەڵ “وەرزنامەی ڕوانگه” لە تەورێز باس لە چاوەڕوانیی ئازەربایجانییەکان بۆ سوێندخواردنی ئەوان وەکو فیداییی ئازەربایجان له ڕێوڕەسمی دامەزراندنی مەجلیسی میللیی ئازەربایجان دەکات، ئەمە دەبێته هۆی ناڕەحەتیی شاندی کورد و حاجی مستەفای داوودی لەم ڕێوڕەسمەدا تەنیا پشتیوانیی خۆیان لە نەتەوەی ئازەربایجان ڕادەگەیەنێ.[25]
ئێمە لە ڕۆژنامەی ‘آذربایجان’ بە چەشنێک شایەدی ڕەنگدانەوەی ئەم هەڵسوکەوتانەین و، وێدەچێ کەسانێکیش لەناو کوردا بە چەشنێک بەشدارییان لەم ڕەوتهدا کردبێ.
ئامانجی ئەم بابەتەی ئێستا چوونه نێو قوڵایی و تەواوی وردەکارییەکانی ئەم پێوەندییانه نییه و زۆرتر هەوڵ دراوە به کورتی باس لەو خاڵانە بکرێ کە سەبارەت به کورد و کوردستان لە ڕۆژنامەی ‘آذربایجان’دا چاپ کراون. بۆ هاسانکاریی کەسانێک که بیانەوێ لەسەر بابەتی کورد و ئازەربایجانی لە ڕۆژنامهی “آذربایجان” و “کوردستان” بکۆڵینەوە، لیستهیهک لە سەردێڕی بابەتەکان و ژمارەی ئەم ڕۆژنامانە ئامادە کراوە. بەداخەوە بەپێچەوانەی ڕۆژنامەی ‘آذربایجان’ کە بێجگە لە چەند ژمارەیەک زۆرینەی ژمارەکانی لەبەر دەستدان، بەشێکی بەرچاو لە ژمارەکانی”کوردستان” هەتا ئێستا کۆ نەکراوەنەتەوە. وێدەچێ به گشتی لە ساڵی ١٣٢٤ – ١٣٢٥ نزیک به ١١٢ یان ١١٤ ژمارەی ‘کوردستان’ چاپ کرابێ. هەتا ئێستا لەنێوان ژمارەکانی ١ هەتا ٩٢ کوردستان کە لە لایەن بنکەی ژین و ئاراس لە ساڵی ٢٠٠٧ و پاشان لە لایەن دەزگای ئاراس لە ساڵی ٢٠١١ چاپ و بڵاو بوونەتەوە، تەنیا ٨٥ ژمارەی کۆ و چاپ کراون.[ژمارەی ٦٣، ٨٠ تا ٨٤، ٨٦، ٨٩ تا ٩١، هەروەها ژمارەی ٩٣ هەتا ١١٤ بەدەستەوە نین].
له بەشێک لە ڕۆژنامەکانی “آذربایجان” بابەتگەلێک وەکو پیرۆزبایی و پشتیوانیی کوردان له دامەزران و دروشمەکانی فرقەی دیموکراتی ئازەربایجان، چاپی یەکەم، ژمارەی گۆڤاری کوردستان، سەردانی پێشەوا بۆ تەورێز، پەیمانی نێوان دوو حکومەتی ئازەربایجان و کوردستان، داستان و شێعری کوردی و هتد بەرچاو دەکەوێ. کەسێک بیەوێ لەسەر ڕووداوەکانی ئەو سەردەمە بکۆڵێتەوە، بێگومان دەتوانی لەم سەرچاوانه کەڵک وەربگرێ.
…
دەکرێ ئەو بابەتانەی سەبارەت به کورد و کوردستان لە “آذربایجان”دا بڵاو بوونەتەوە له ٥ بواردا دابەش بکرێن:
-
برووسکهکان،
-
مێژووی کورد، بۆنە و ڕووداوەکانی،
-
وێنە،
-
شێعر و وێژەی کوردی،
-
دۆستایەتیی گەڵی کورد و ئازەربایجانی.
١. بروسکەکان:
-
پاش دامەزرانی فرقەی دیموکراتی ئازەربایجان لە ١٢ خەرمانانی ١٣٢٤
-
لە کاتی سەردانی نوێنەرانی کوردستان و ئازەربایجان لە تاران – بانەمەڕی ١٣٢٥
-
لە کۆتایییەکانی دەسەڵاتی دوو حکومەتی کوردستان و ئازەربایجان – سەرماوەزی ١٣٢٥
لە ژمارەی ٣ و ٤ ی ‘آذربایجان’ ڕێکەوتی ٢١ و ٢٥ خەرمانان دوو بروسکە لە لایەن محەمەدی یاهوو و کۆی کەسانێک لەژێڕ سەردێڕی “داواکاریی ئەندامەتی [فرقەی دیموکراتی ئازەربایجان] لە ڕێگای نامە و بروسکەوە” چاپ کراون.
دەقی بروسکەیەکیان جارێک “لە میاندواوەوە لە لایەن ٢٠ هەزار ئەندامی حیزبی دیموکراتی کورد – محمد یاهو و”، دیسان هەر ئەو بروسکەیە، بێ ئاماژەکردن به شوێنی ناردنی، به هێنانی نێوی زۆر کەس و، ٢٠ هەزار ئەندامی حیزبی دیموکراتی کوردەوە چاپ کراوە.[26]
سەبارەت به پێوەندیی ئەم دوو بروسکەیە به حیزبی دیموکراتی کوردستانەوە پێویسته ئاماژە به چەند خاڵێک بکرێ.
لە یەکەم ژمارەی گۆڤاری کوردستان، یەکی خەزەڵوەری ١٣٢٤ هەتاوی واته نزیک به ٧ حەوتوو پاش دامەزرانی فرقەی دیموکراتی ئازەربایجان وەک ڕۆژی دامەزرانی حیزبی دیموکراتی کوردستان پێناسە کراوە، بەڵام حیزب وەکو درێژەدەری کۆمەڵەی ژ. ک، به فەرمی ٢٥ی گەلاوێژ ١٣٢٤ ڕۆژی دامەزرانی کۆمەڵەی ژ. ک -ی به ڕۆژی دامەزرانی خۆی ڕاگەیاندووە، واته نزیک به سێ حەوتوو پێش دامەزرانی فرقه، ئەویش نەک به ناوی ‘حیزبی دیموکراتی کورد’ بەڵکو ‘حیزبی دیموکراتی کوردستان’.
لە حاڵەتی یەکەم واته دامەزرانی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە ١ خەزەڵوەری ١٣٢٤، تەنیا ڕێکخراوی چالاکی کورد پێش ئەم ڕێکەوتە کۆمەڵەی ژ.ک بووە و، نەدەکرا کاتێک کۆمەڵه هەڵنەوەشاوەتەوە و، حیزبی دیموکراتی کوردستان – یش به فەرمی دانەمەزراوە، کەسێک بێت و به نوێنەرایەتیی حیزبی دیموکراتی کورد!؟ و ٢٠ هەزار ئەندامی پەیام بۆ حیزبێکی دیکە بنێری و ڕاشبگەیەنی کە ئامادەن هەتا “ئاخرین دڵۆپەی خوێن لەو ئامانجەی که جیهانی نوێ و شنەی ئازادی بەرەوڕووی تەواوی فرقەکان و برا ئازەربایجانییەکان دەکاتەوە دیفاع بکەن و، لە پێناوی گەشەسەندنی و پێشکەوتنی مهرامی پیرۆزی ئەوان، خۆیان شەریک و هاوبەش بزانن و پشتیوانی وەفاداریان بن.”
لە حاڵەتی دووەمیشدا، لە ئەگەری دامەزرانی حیزبی دیموکراتی کوردستان له ٢٥ی گەڵاوێژی ١٣٢٤، ئەستەمه بە بوونی سەرۆک، کومیتەی ناوەندی و بەرپرسی پێوەندیی دەرەوە، ئەم حیزبه ئیزن بدات کەسێک به ناوی ئەوان، ئەویش بهم ناوەرۆکەوە پەیام بۆ حیزبێکی دیکە بنێرێ. لە حاڵەتی ئاساییدا، شاندی حیزب لە ڕێورەسمی دامەزرانی حیزبی دیکەدا بەشدار دەبێت و پەیامی خۆی دەخوێنێتەوە یاخود به نێوی کومیتەی ناوەندییەوە پەیامەکەی دەنێرێ و لە ڕۆژنامەکەی خۆشیدا بڵاوی دەکاتەوە.
لە لایەکی دیکەشەوە له هیچ سەنەد و بەڵگەیەکی ئەوکاتە کە ئێستا لەبەردەستدان، باس لە نوێنەرایەتیی محەممهدی یاهوو وەکو وتەبێژ یان بەرپرسی پێوەندیی دەرەوەی کۆمەڵەی ژ. ک یان حیزبی دیموکراتی کوردستان نەکراوە. نەمر محهممهدی یاهوو هەرچەند یەکێک لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی ژ. ک و ئەندامی کومیتەی ناوەندیی ئەم ڕێکخراوەیە بوو، هەروەها ناوی لەنێو لیستی ئەو ٧٣ کەسەدایه که “بەیاننامەی حیزبی دیموکراتی کوردستان”[27] یان له یەکی خەزەڵوەری ١٣٢٥ ڕۆژی دامەزرانی حیزبی دیموکراتی کوردستان واژۆ کردووە، بەڵام ناوی لەنێو بەشدارانی یەکەم کۆنگرەی حیزبی دیموکراتی کوردستان یان ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسانی سەرەوەی حیزبی دیموکراتی کوردستاندا نییه. تەنیا لە یەک دوو وێنەی سەردەمی کۆماری کوردستاندا، محەممهدی یاهوو به جلوبەرگی سپایی لەگەڵ پێشەوا و هێندێک لە وەزیران و کاربەدەستانی کورد دەبیندرێ[28] و، لە ژمارە ٥٢ی ڕۆژنامەی کوردستان ڕێکەوتی ١١ی جۆزەردانی ١٣٢٥ بابەتێکی به ناوی ‘مهابادی ئەورو’ بڵاو بووەتەوە.
لەوە دەچێ ناردنی ئەم دوو بروسکە هاودەقە، زۆرتر لە پێناوی بەرژەوەندیی فرقەی دیموکراتی ئازەربایجاندا بووبێ هەتا حیزبی دیموکراتی کوردستان و گەلی کورد. ناوەرۆکی ئەم بروسکەیە دانپێدانان به سەروەریی فرقەی دیموکراتی ئازەربایجان و لەقەڵەمدانی موکریان و شار و گوندە کوردییەکانی وەکو بەشێک لە خاکی ئازەربایجان و، پێناسەکردنی کورد وەکو یەکێک لە دانیشتووانی ئازەربایجانه. وەکو بێژی کورد بۆخۆی نیشتمان و نوێنەرایەتیی سیاسیی خۆی نەبێ و حیزبی دیموکراتی کورد!! لقێک بێ لە فرقەی دیموکراتی ئازەربایجان؟
لەو دوو ژمارەیەی ٣ و ٤ی ‘آذربایجان’دا هەروەها سێ بروسکەی دیکه به دەقێکی یەکسانەوە بۆ شاندی فرقەی پیرۆزی دیموکراتی ئازەربایجان ١) لە لایەن ٢٠ هەزار ئەندامی حیزبی دیموکراتی کورد، [کەس و شاری بروسکە لێدانەکە نادیارە]، ٢) سەید ئەحمەد[29] به نوێنەرایەتی لە لایەن کوردانی نەغدە و دەوروبەرەوە، ٣) هەروەها سەعید ئیبراهیمپوور[30] لە لایەن تەواوی دانیشتووانی گوندی شنۆ، چاپ کراوە. [31]
به پێی ئەم بروسکانە دەبێ نەمر قازی محەممەد لەو کاتەدا سەردانی تەورێزی کردبێ و ئەم کەسانە لە لایەن بیست هەزار ئەندامی حیزبی دیموکراتی کورد و دانیشتووانی شارەکانی نەغدە و شنۆ و دەوروبەر و، هەروەها تەواوی خەڵکی کوردەوە دەسەڵاتی ڕەهایان به پێشەوا قازی محەمەد بۆ “تشریک مساعی و پیشرفت مرام آن فرقه” دابێ. بێگومان کاتێک پێشەوا وەکو سەرۆک و نوێنەری ڕێکخراوێکی سیاسی بەشداری له ڕێوڕەسمی حیزبێکی دیکەدا دەکات، دەکرێ ئامانج و مەبەستی سەفەرەکەی پیرۆزبایی، پشتیوانی، هەوڵ بۆ هاوکاری به پێی بەرژەوەندیی هاوبەش و ئاڵوگۆڕی بیر و ڕا لەگەڵ لایەنی بەرانبەر بێ، بەڵام ئەستەمە مەبەستی “پێشکەوتنی مەرامی” ئەو ڕێکخراوەیە بووبێ.
ئەم چەشنە هەوڵانه بۆ ئازەربایجانی پیشاندانی کوردستان و خۆ به ئازەربایجانی زانینی دانیشتووانی، تەنانەت لە بەشێک لە پەیام و وتووێژەکانی ناو ‘آذربایجان’یشدا دەبیندرێ. بۆ وێنە لە ژمارەی٦٤ ‘آذربایجان’، ٦ سەرماوەزی ١٣٢٤، لە لایەن کەسێک به ناوی ‘امامی’ یەوە پەیامێک لە پەسنی زمانی ئازەربایجانی و پێکهاتنی ‘مجلس موسسان آذربایجان’ و پیرۆزبایی له “دەستەی نووسەرانی روژنامهی میللی ‘آذربایجان'” لە لایەن خۆی و تەواوی برا و خوشکە کوردەکانی کراوە. [32]
یاخود لە ژمارەی ١٨ ‘آذربایجان’، ١٠ی سەرماوەزی ١٣٢٤، لەژێر سەردێڕی “درود به نخستین کنگرە فرقه دمکرات آذربایجان[سڵاو بێ لە یەکەم کۆنگرەی فرقەی دیموکراتی ئازەربایجان]” وتووێژی هەواڵنێری ڕۆژنامەی ‘آذربایجان’ لەگەڵ ئاغای حوسێن یەزدانی نوێنەری کومیتەی شاری خۆی، فرقەی دیموکراتی ئازەربایجان بڵاو بووەتەوە. لەم وتووێژەدا یەزدانی باس لە پشتیوانیی کوردانی دەوروبەری خوێ، شاپوور و ماکۆ و بەڵێنی شەرافتمەندانەی ئەوان بۆ پشتیوانی لە دروشمەکانی فرقه و “اشتراک مساعی[هاوکاری]” لەگەڵ فرقه دەکات. ئەم پەیامه به چەشنێک ڕەنگدانەوەی هەڵسوکەوتی بەشێک لە کاربەدەستانی فرقەی دیموکراتی ئازەربایجان لە ورمێ، خۆی، شاپوور و ماکۆ بۆ بەهێزکردنی دەسەڵاتی خۆیان بوو، که گیر و گرفت و ناکۆکیی حیزبه دیموکراتەکانی ئازەربایجان و کوردستانی لێ کەوتەوە.
سەرەڕای واژۆکردنی پەیمانی دۆستایەتیی دوو حکومەتی ئازەربایجان و کوردستان لە ٣ ی بانەمەڕی ١٣٢٥ و ڕوونکردنەوەی شێوەی بەڕێوەبردنی ناوچە کورد و تورک نشینەکانی ئازەربایجان و کوردستان لە خاڵی دووهەمی ئەم پەیماننامەیەدا که دەڵێ: “لە آذربایجاندا ئەو جیگایانەی کە دانیشتوانی کورد بن کاری ایداراتی دەولەتی به کوردان دەبی، هەروەها لە کوردستانیش لەو جیگایانەی کە بەشی زوری دانیشتوانی آذربایجانی بن لە طرەف مامورانی حکومتی میلی آذربایجان ایدارە دەکریه -،”[33]، کێشەی ناوچەی دەسەڵات و هەوڵی بەردەوامی تەشکیلاتی فرقە بۆ ڕاکێشانی کوردانی ئەم ناوچەیە بەرەو خۆی و دوورکردنەوەیان لە حیزبی دیموکراتی کوردستان تووڕەیی و ناڕەزایەتیی ڕێبەرانی کورد و بەتایبەتی قازی محەمەدی لێ دەکەوێتەوە.
به پێی یادداشتی وتووێژی سهلومین. و. ی ی سەرکونسوڵی یەکێتیی سۆڤییەت لە ماکۆ، ٢٢ ئابی ١٩٤٦ [٣١ی گەلاوێژی ١٣٢٥] “قازی محەمەد ٣ی ئابی ١٩٤٦[١٢ گەلاوێژی ١٣٢٥] له کونسوڵخانەی سۆڤییەت، لە وتووێژ لەگەڵ سەرکونسوڵدا، وێڕای دەربڕینی ناڕەزاییی خۆی بەرانبەر به پیشەوەری ڕایگەیاندبوو، پیشەوری خۆی لە کوردان ناگەیەنێ و ئاگاداریان نییه و بڕیاری وەرگرتنی کوردەکانی لە فرقهی دیموکراتی ئازەربایجاندا داوە. قازی محەممەد گوتوویه: وەرگرتنی ئازەربانجانییەکان لە ڕیزی حیزبی دیموکراتی کوردستاندا وەڵامدانەوەی بڕیاری پیشەوەرییه سەبارەت به وەرگرتنی کوردەکانی ناوچەی میاندواو له ڕیزی فرقهی دیموکراتی ئازەربایجاندا.”[34].
لە ژمارەی ١٩٥ هەتا ١٩٧ی ‘آذربایجان'(٢٠ هەتا ٢٢ بانەمەڕ) بروسکهی بازرگانەکانی مەهاباد، سەرۆک عەشیرە و ئیلاتەکانی کوردستان[مەنگوڕ، زەرزا، گەورک و هتد]، کومیتەی مەهابادی حیزبی دێموکراتی کوردستان ڕوو به جەنابی ئاغای پیشەوەری سەرۆک وەزیرانی ئازەربایجان، قهوامولسهڵتهنه سەرۆک وەزیری ئێران، کۆپییەکەی بۆ ئەبولقاسم سەدری قازی و محەممەد حوسێن خانی سەیفی قازی نوێنەرانی بەڕێزی کوردستان و نوێنەرانی ئازەربایجان، ڕۆژنامەی رهبر، ایران ما، ظفر، نجات ایران، کوهستان …. لەژێر سەردێری”آذربایجانین مختلف طبقەلری طرفینین گوندریلمیش نمایندەلرە تلگرافلار” واته بروسکە نێردراوەکانی چینە جۆراوجۆرەکانی ئازەربایجان بۆ نوێنەران، بڵاو بووەتەوە. لێرەدا وێڕای بوونی ڕستەی “نوێنەرانی کوردستان” باس لە چین و توێژەکانی ئازەربایجان کراوە.
لە ٥ی سەرماوەزی ١٣٢٥ قەوام سەرۆک وەزیرانی ئێرانی به بۆنەی هەڵبژاردن بۆ ١٥مین دەورەی یاسادانان و به بیانووی چاوەدێریی ئەم هەڵبژاردنە لە لایەن سپای ئێرانەوە بروسکە بۆ دوکتور ‘سلام الله جاوید’ پارێزگاری ئازەربایجان و پێشەوا قازی محەممهد [35]دەنێرێ. قەوام لە بروسکەکەی بۆ پێشەوا داوای هاوکاریی پێویست بۆ بەڕێوەبردنی ڕەوتی هەڵبژاردن لەگەڵ سپای ئێران لە ناوچە کوردنشینەکانی خۆی، شاپوور، ورمێ و مەهاباد دەکات. پێشەوا لە ٦ی سەرماوەز وڵامی ئەم ویسته نایاسایییەی قەوام بەم چەشنه دەداتەوە:
“زۆر به پەلە – ڕاستەوخۆ
جەنابی ئەشرەف ئاغای قەوامولسەلتەنە سەروک وەزیر، بروسکەی ژمارە ٣٢٩٢٩ ی ئێوە سەبارەت به بەشداری هێزەکانی چاوەدێری لە ڕەوتی هەڵبژاردن گەیشت. ئەوجۆرەی کە خاتری پیرۆزتان ئاگادارە ماددەی ١٤ – ١٦ – ١٧ – و ١٩ی قانوونی چاوەدێری هەڵبژاردن، به ڕوونی چۆنییەتی چاوەدێری دەوڵەت بەسەر ڕەوتی هەڵبژاردنی دیاری کردووە.
لە ئێوە چاوەڕوان دەکرێ بە لەبەرچاوگرتن و ڕێزلێنانی بنەما و یاساکانی دیموکراسی و بەرێوەبردنی لە لایەن شەخسی جەنابی ئەشرەفی ئێوە، هەروەها به بەرگری کردن لە خۆتێهەڵقوتاندنی هێزەکانی ئاسایش لە هەڵبژاردن لە ناوچە کوردنشینەکان، که لە کاتی ناردنی هێزەکانی ئاسایش و لایەنگرانی سەرلشکر ئەرفەع بۆ کوردستان لە دەوری ١٤ی مەجلیس، و به داسەپاندنی کەسانێک وەک محیط کاشی سەر به حیزبی بزووتنەوەی میللی وەک وەکیلی کوردان، دڵی خەڵکی ئێمەی پێ بریندار بوو، بێگومان ئیوە ڕێ بەوەی نادەن ئەوە جارێکی دیکەش دووپات بێتەوە.
ئەم شتێکی ئاساییه کە فەرماندری قانوونی و فەرمی لە شوێنەکەی خۆیدا، وێرای پاراستنی بنەما و به لەبەرچاوگرتنی یاسای هەڵبژاردن دەتوانێ لە ماوەی هەڵبژاردندا ئاسایش دابین بکات. هەروەها لە کاتی پێویستدا کەڵک لە ماددەی ٤ی هەڵبژاردن وەردەگرێت، بهم پێیه، دەبێ لەم بابەتەوە خاتری موبارەکی جەنابتان بە تەواوەتی ئەرخەیان بێ.
تەواوی ئەو شتانەی کە مەبەست و ئامانجی جەنابی ئەشرەفه، به تەواویەتی ڕەچاوکراوە، لە ئاکامی بوونی چاودەێرییەتی و ئاسایشی تەواو لە ناوچە، هیچ چەشنە کارێکی دژبەرانه سەرهەڵنادات.
سەبارەت به ڕزائیه و خۆی و ماکۆش کە جەنابی ئەشرەف بۆخۆتان فەرماندارتان دیاری کردوە، ئاشکرایه لەوان داوای به جێهێنانی بەرپرسیایەتییەکانیان دەکەن.
واژوو محەمەد قازی، ژمارەی ٢٥٤٩ – ٦/٩/٢٥ [١٣[[= ٢٧/١١/١٩٤٦]” [36]
تەرجمەی دەقی بروسکەی قەوام و وڵامی پێشەوا و شیکردنەوەیەک لە لایەن ڕۆژنامەی ‘آذربایجان’ لە ژمارەی ٣٦١ ی آذربایجان ڕێکەوتی ٦ی سەرماوەزی ١٣٢٥ دا بڵاو بووەتەوە. ڕۆژنامەی ‘آذربایجان’ لە شرۆڤەی ئەم بروسکەیەدا باس لە هەوڵی قەوام بۆ داسپاندنی ویست و بڕیاری خۆیان بەسەر کوردە ئازادیخوازەکان و دووبەرەکی خستن لەنێوان ئازادیخوازانی کورد و ئازەربایجانی دەکات و دەڵێ: خەلکی ئازەربایجان و کوردستان ئیتر وشیار بوونەتەوە و بڕیاریان داوە به سەربەستی بژین و، هیچ هێزێک ناتوانێ پەیمانی دۆستی و برایەتی ئەم دوو گەله تێکبدات. رۆژنامەی ‘آذربایجان’ هەروەها ئاماژە دەکات و دەنووسێ: “جەنابی ئاغای قازی محەمەد پێشەوای خۆشەویستی گەلی کورد لە وەڵام به بروسکەی فریوکارانە، دژ به ئازادی و گێرەشێویانهی ئاغای قهوامولسهڵتهنه، وڵامێکی ددانشکێنی پێی داوە و سەلماندویەتی کە گەلی کورد ئیتر ئامادە نییه لە ژێر باری زوڵم و ستەمدا بژی و، بەم چەشنە فڕو فێڵانە دۆستی نێوان گەلی کورد و ئازەربایجانی تێکنادرێ.”
وڵامی بوێرانه و لۆژیکیی پێشەوا قازی محەممەد ڕەنگدانەوەیەکی بەهێزی لەناو کۆڕ و کۆمەڵی ڕۆشنبیری لە ئازەربایجان بوو، تەنانەت شاعیرێکی ئازەربایجانی به ناوی م. نیکنام به هۆی وڵامی پێشەوا، شێعریکی به ناوی “حرمتلی قاضی محمدین تلغرافینا” لە پەسنی پێشەوا و بوێرییەکەیدا گوتووە که لە ژمارەی ٣٦٥ ڕۆژنامەی آذربایجان، ڕێکەوتی ١٤ سەرماوەز ١٣٢٥ بڵاو بووەتەوە:
عشق اولسون کوردلرین دوشونجەسینه – سڵاو بێ له تێگەیشتوویی کوردان
عشق اولسون اونلارین پیشواسینا – سڵاو بێ له پێشەوای ئەوان
٢. مێژووی کورد، بۆنه و ڕووداوەکانی
لە بەشێک لە ژمارەکانی ‘آذربایجان” به بۆنەی یەکەمین کۆنگرەی حیزبی دیموکراتی کوردستان[37]، دەرچوونی یەکەم ژمارەی گۆڤاری کوردستان[38]، نوتقی پێشەوا به بۆنەی دەست به کارکردنی ڕادیۆی میللی ئازەربایجان[39]، سەردانی پێشەوا لە سپای میللی ئازەربایجان[40]، پەیمانی دوو حکومەتی ئازەربایجان و کوردستان[41]، بڵاو بوونەتەوە. لە ژمارەی ٤٤، ١١ خەزەڵوەری ١٣٢٤ نووسەرێک به ناوی ع. پ به پێی وڵامی یەکێک لە ئاغاکانی کوردستان[ناوی نەهێناوە] به پرسیارەکانی، بابەتێکی به ناوی”حیزبی دیموکراتی کوردستان” نووسیوە. نووسەر لەم بابەتەدا باس لە بەیاننامەی حیزبی دیموکراتی کوردستان، تەواوبوونی شەڕی جیهانی، ئەو زوڵمانەی لە حەقی گەلی کورد تا ئەوکاته کراوە، درۆودەلەسەی ڕۆژنامەکانی تاران و هتد دەکات.
٣. وێنە.
لە ژمارەی ٩٣(١ بەفرانباری)، ١٩١ هەتا ١٩٣(١٦ هەتا ١٨ بانەمەڕی ١٣٢٥)، ١٩٥ و ١٩٦ (٢٠ و ٢٢ بانەمەڕی ١٣٢٥) وێنەی سەرۆک و نوێنەرانی ئەو تایفە کوردانەی بەشدارن لە دامەزراندنی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە مههاباد، نوێنەرانی حیزبی دیموکراتی کوردستان، دوو وێنەی پێشەوا و پیشەوەری لە فڕۆکەخانەی تەورێز، دوو وێنە لە کاتی دەستهگوڵ پێدان به پیشەوەری و پێشەوا، مانۆڕی تۆپچییەکانی سپای ئازەربایجان لە بەرانبەر پیشەوەری و قازی محەممەد، وێنەی پێشەوا و پیشەوەری لە کاتی تەماشای عهمهلیاتی نیزامیی سەربازەکان و، لە ژمارەی ٢٠٠(٢٦ی بانەمەڕی ١٣٢٥سێ وێنەی کوردستان لەژێر سەردێڕی” قهرمان کرد خلقینین ییغنجاقلاریندان بیرنئچه منظرە” بڵاو بوونەتەوە.
٤. شێعر و ئەدەبیاتی کوردی
لە بەشێک لە ژمارەکانی ڕۆژنامەی ‘آذربایجان’ بابەتگەلێک بۆ شێعر و وێژەی کوردی تەرخان کراوە. لە ژمارە ٩٣ ڕێکەوتی ١٤ی بەفرانباری ١٣٢٤ شێعرێکی محەممهدی بێریا وەزیری فەرهەنگی ئازەربایجان لە پەسنی کورد به ناوی”اتفاقه دعوت”، لە ژمارەی ١٨٠، ٣ی بانەمەڕی ١٣٢٥ شێعری ‘محزون’ به ناوی -“کورد قارداشیما”، لە ژمارەکانی ١٩٤، ١٩ی بانەمەڕی ١٣٢٥ هەتا ژمارەی ٢٢٢ ،٢١ی جۆزەردانی ١٣٢٥ زنجیرە هۆنراوەی “کوردلر”ی ‘اوهانس قوکاسیان’ – تهرجمەی ‘مظفر درەفشی’ بڵاو بوونەتەوە.
لە ژمارەی ٢٠٦، ٢ی جۆزەردانی ١٣٢٥ بابەتی “کردلر” نووسراوەی ف. ب سەبارەت به کورته مێژووی کوردستان، زمان و ئەدەبیاتی کوردی، هەروەها ئەخلاق و کرداری کوردانی تێدا بڵاو بووەتەوە. لە ژمارەی ٢١٧، ١٥ی جۆزەردانی ١٣٢٥ تەرجەمەی شێعری هێمن لە لایەن مظفر درەفشی لەژێر ناوی”سنی اونوتمارام گوزەل وطنیم”[لەبیرت ناکەم نیشتمانه جوانەکەم] بەڵام به وێنەی هەژارەوە؛ له ژمارەی ٢٢١، ٢٠ی جۆزەردانی١٣٢٥ دا باس لە بڵاوبوونەوەی کتێبی شێعری شاعری لاوی کورد هەژار دەکات، بەڵام به هەڵە به وێنەی هێمنەوە لەژێر سەردێڕی: “جوان کورد شاعری هژارین شعرلر کتابچەسی نشر ایدیلمشدر”.[کتێبی شێعری شاعیری لاوی کورد هەژار چاپ و بڵاو بووەتەوە]. لەم بابەتەدا باسی شێعرەکانی لاوی ٢٥ ساڵەی کورد هەژار لەگەڵ تەرجەمەی دوو شێعریشی به ئازەربایجانی کراوە. هەر وەکو پێشتریش ئاماژە کرا لە ژمارەی ٣٦٥، ١٤ی سەرماوەزی ١٣٢٥ شێعرێکی ‘م. نیکنام’ به ناوی “حرمتلی قاضی محمدین تلغرافینا”[بۆ بروسکەی ڕێزدار قازی محەمەد] له پەسنی پێشەوا و گەلی کورددا بڵاو بووەتەوە.
٥. دۆستایەتیی گەلی کورد و ئازەربایجانی
لە ڕۆژنامەکانی ‘آذربایجان’ لە ژمارەی ٩٣، ١٩٥، ٢٢١، و ٣٦٧ لە بابەتگەلێکدا باس له دۆستایەتی و برایەتیی دێرینی کورد و ئازەربایجانی، هەروەها بەرژەوەندیی هاوبەشیان کراوە. لە کورته بابەتێکدا به ناوی”کرد ملتی ایله آذربایجان ملتی آراسیندا اولان صمیمیت” له ژمارە ١٩٥، ڕێکەوتی٢٠ی بانەمەڕدا ئاماژە بە بەدیل گیرانی ٢٨ کەس لە سەردەشت به هۆی هێرشی قشونی ناوەندی کراوە که ١٧ کەسیان ئازەری بوون و به فەرمانی پێشەوا ڕادەستی حکومەتی ئازەربایجان کراونەتەوە.
دەربارەی ئەم شەڕە، لە ژمارەی ٤٩ی ڕۆژنامەی’کوردستان’، ٤ی جۆزەردان لەژێر سەردێڕی “دەنگو و باس هیرشی ارتجاع”، به پێی ڕاپۆرتێکیان که له ڕۆژی ٢٨ی بانەمەڕ پێگەیشتووە کە باس لە هێرشی سپای فارسە کۆنەپەرەستەکان له بەشی سەردەشت، بەدیل گیرانی ٣٠ کەس، کوژرانی دوو ئاغا و نۆکەری ئەوان، هەروەها بهغنیمەت گرتنی ١٤ قەبزە تفهنگ و هتد کراوە.
لە ژمارەی ٣٦٣، ڕێکەوتی ١١ی سەرماوەزی ١٣٢٥، ١٠ ڕۆژ پێش هێرشی هێزە کۆنەپەرەستەکان بۆ ئازەربایجان و پاشان کوردستان، بابەتێکی ‘حسن نصیرزادە’ لەژێر سەردێڕی “آذربایجان و کوردن خلقلرینین دوستلوغی ابدیدر، بو دوستلوغی هیچ بیر قارا سیاست آرادان آپارماغا قادر دگیل” [هیچ سیاسەتێکی ڕەش توانای لەناوبردنی ئەم دۆستایەتییەی نییه] وێڕای ئاوڕدانەوە لە زوڵم و زۆریی دیکتاتۆریی ڕەزاشا لە کورد و ئازەربایجانی، باس لە دۆستایەتیی دێرین، بەرژەوەندی و خەباتی هاوبەشیان لە ڕێگای ئازادیدا دەکات. هەروەها ئاماژە به وڵامی پێشەوا قازی محەمەد به بروسکەکەی قەوام و، ئاشکراکردنی نەخشه و فیتنەکانی دەوڵەت دژ به ئازەربایجان و گەڵی کورد دەکات و، بروسکەکەی پێشەوا به وڵامێکی ددان شکێن به ئەژمار دەهێنێ.
دوا قسە:
“هێزە فیداییەکان پێکهاتەیەکی سەرنجراکێشیان هەیە. لە مێژووی کوشتارە ڕەگەزیی و ئایینیەکانی ڕەزائیهدا، ئەوە یەکەم جارە که کورد، ئازەربایجانی، موسڵمان، ئاسۆریی و ئەرمەنی شان به شانی یەک دژ به دوژمنی هاوبەش شەڕ دەکەن.”
کونسولی بریتانیا له تەورێز، ٢٦ی ئۆکتۆبری ١٩٤٥[42]
لە ڕەوتی توێژینەوە، لێکدانەوە و هەڵسەنگاندنی ڕووداوە سیاسی و مێژوویییەکاندا، کەڵک وەرگرتن لە بەڵگەنامەکان جێ و شوێنێکی تایبەتی هەیە و، لەم نێوەدا ڕۆژنامە و گۆڤارەکان دەتوانن گەلێک یارمەتیدەر بن. لە ساڵانی ١٣٢٥ – ١٣٢٤ هەتاوی لە سەردەمی دەسەڵاتی کۆماری کوردستان و حکومەتی میللیی ئازەربایجاندا بەشێک لە ڕووداوەکانی ئەم دوو مەڵبەندە، بۆچوون، تەبایی، ناتەبایی و هەڵسوکەوتی ڕێبەرانی ئەم دوو حکومەتە و … هتد لە ئۆرگانە فەرمییەکانیاندا ڕەنگی داوەتەوە. بەپێچەوانەی ڕۆژنامەی “کوردستان” کە بەشێکی بەرچاو لە ژمارەکانی بزر یان لەناو چوون، سەرجەمی ژمارەکانی ڕۆژنامەی ‘آذربایجان’ بێجگە لە یەک دوو ژمارەی کۆ و سەرلەنوێ چاپ و بڵاو کراونەتەوە و، دەکرێ لە کاتی لێکۆڵینەوەی مێژووی ئەو سەردەمە کەڵکی باشی لێ وەربگیرێ. بێگومان بزرنەبوونی ژمارەکانی ‘آذربایجان’ پێوەندی به بوونی کۆماری ئازەربایجانی سۆڤییەتی و دەرفەتی ناردن و بردنی سەنەد و بەڵگەنامەکان بۆ ئەو وڵاته هەیە، بەڵام بەداخەوە بۆ کورد کە له حەوت ئاسماندا، ئەستێرەیەکی نەبوو، نه پاڵپشتێکی جێ متمانه، نەک شوێنێک بۆ ئارشیوکردنی بەڵگەنامەکان و … هتد، دیسان جێی خۆشحاڵی و پێزانینە کە بەشێکی بەرچاو لە ژمارەکانی ڕۆژنامەی ‘کوردستان’ بە هیممەتی کەسانێکی نیشتمانپەروەر وەکو نەمر ڕەشید باجەڵان پارێزراون و، دەکرێ لە کاتی توێژینەوەدا پشتیان پێ ببەسترێ.
دو گەلی کورد و ئازەربایجانی به درێژاییی مێژوو لە ناوچەیەکدا پێکەوە ژیاون و لە بڕگەی جۆراوجۆری مێژووییدا ژیان و چارەنووسیان تێکەڵاوی یەک بووە. ئەزموونی نزیک به یەک ساڵ دەسەڵاتی نوێنەرانی سیاسیی ئەم دوو نەتەوەیه له ساڵی ١٣٢٥ – ١٣٢٤ی هەتاوی له ئازەربایجان و کوردستان و ئەوەی که توانییان سەرەڕای تەواوی کێشه و گرفتهکان، به شێوەیەکی ئاشتیخوازانه و ئەوڕۆیانه به دانیشتن و دانوستان و ئیمزاکردنی پەیماننامەی دۆستایەتی کێشەکانیان چارەسەر بکەن و، پێشگیری لە کەڵکوەرگرتنی دوژمنی هاوبەش لەم ناکۆکییانە بکەن، وەکو بەرگێکی زێڕین لە مێژوودا تۆمار دەکرێ.
ئاوڕدانەوەیەک لە لاپەڕەکانی ڕۆژنامەی کوردستان و آذربایجان نیشان دەدات نوێنەرانی سیاسیی ئەم دوو نەتەوەیه وێڕای هەبوونی بیر و هزری جیاواز، کێشەی خاک و … هتد، پڕ لە بابەتگەلێکە کە ڕێگای دۆستایەتی، هاوکاری و تێگەیشتنی زۆرتر له فەرهەنگ و مێژووی یەکتر خۆش دەکات. ئێمە دەبێ لەم ئەزموونه بەنرخه بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ئێستا و داهاتوومان کەڵک وەرگرین. ئەم دوو نەتەوەیه مەحکووم به ژیانی هاوبەش لە ناوچە تێکەڵاوەکان و، دۆستایەتی و هەبوونی پێوەندیی جۆراوجۆری کۆمەڵایەتی، ئابووری، فەرهەنگی و سیاسی لەم ناوچەیەدان.
سیاسەتی نکۆڵی کردن لە فرەنەتەوەیی بوونی ئێران له هەر دوو حکومەتی شایی و مەلاییدا، پێناسەکردنی ئێران وەکو وڵاتێکی یەک نەتەوەیی کە پێکهاتوو لە قەوم و هۆز و بنەماڵەی جۆراوجۆرە، ڕیشەی لە بیر و هزری پانئیرانیستیدا هەیە. گۆڕینی ناوی شوێنگەلێک لە ئێران وەکو بەندەرئەنزەلی به پەهلەوی یاخود پێکهێنانی پاریزگای نوێ به ناوی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لە بەشێک لە خاکی ئازەربایجان و کوردستان لە ساڵی ١٣٠٧ی هەتاوی بەئەنقەست و به مەبەستی پێکهێنانی دووبەرەکی، کێشە و ناکۆکی لەنێوان ئەو گەلانه بووە. بەداخەوە ئاکامی ئەم سیاسەتە زۆر جار لە ناوچە کورد و تورکنشینەکاندا وەک ورمێ و نەغەدە و … هتد به چەشنێکی نەرێنی ڕەنگ دەداتەوە، قەیران و بەیەکدا هەڵپڕژان و شەڕی قەومی لێکەوتووەتەوە.
بێگومان هەڵگیرساندنی هەر چەشنه ناکۆکییەک لەناو گەڵانی ئەم ناوچەیە تەنیا لە قازانجی حکومەتی ناوەندی و به زیانی بەرژەوەندیی نەتەوەییی کورد و ئازەربایجانی تەواو دەبێ. ئەرکی هێزە دیموکرات و ئازادیخوازەکان دووری کردن و ڕێپێنەدان به هەموو چەشنە گرژی و ناکۆکیی نەتەوەیی و دروستکردنی بەستێن و بارودۆخی پێویست بۆ یەکگرتوویی و پێکهێنانی بەرەی هاوبەش لە پێناوی ڕووخاندنی حکومەتی ناوەندگەرا و سەرەڕۆی ئێران، هەروەها دابینکردنی مافی گەڵان و دادپەروەری و ژیانێکی بەختەوەرانە بۆ هەموو چین و توێژەکانی ئێرانه. شێوەی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان دوو حکومەتی نەتەوەییی کوردستان و ئازەربایجان لە ساڵانی ١٣٢٤ – ١٣٢٥ دەتوانێ ڕێپیشاندەر و ئەزموونێکی بەنرخ بێت بۆ نوێنەرانی سیاسیی ئەم دوو گەلە و دووری کردن لە هەر چەشنە توندوتیژیی ناخوازیار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
ئەوەی لە خوارەوە دەیبینن، لیستەیەکە لە هەندێک بابەتی پێوەندیدار بە کورد و ئازەربایجانی لە ژمارە ١ تا ٣٧٠ ی ڕۆژنامەی ئازەربایجان (ساڵی١٣٢٤ تا ١٣٢٥) چاپی تەورێز و، ڕۆژنامەی کوردستان، چاپی مەهاباد، ژمارە ١ تا ٩٢ (ساڵی١٣٢٤ تا ١٣٢٥)دا:
کورد و کوردستان لە ڕۆژنامەی “آذربایجان”دا
لاپەڕە |
نووسەر |
بابەت |
ڕێکەوت |
ژمارە |
٣ |
بروسکەی محەمەدی یاهو و … بۆ فرقەی دیموکرات |
مکتوبلار و تلگراف واسطه سیله اطرافدان عضویت تقاضاسی ایدنلر |
٢١ شهریور ١٣٢٤ |
٣ |
٢ و ٣ |
بروسکەی سید احمد لە سلدوزەوە و سعید ابراهیم پور لە شنۆوە |
تلگراف تبریک و درخواست عضویت |
٢٥ شهریور ١٣٢٤ |
٤ |
٢ |
مصاحبه خبرنگار روزنامه آذربایجان با آقای حسین یزدانی نمایندە کمیته فرقه دموکرات خوی |
١٠ مهر ١٣٢٤ |
١٨ |
|
١ |
بمناسبت نخستین کنگرە فرقه دموکرات کردستان |
٦ آبان ١٣٢٤ |
٣٩ |
|
١ و ٢ |
ع. ب |
کردستان دموکرات فرقەسی |
١١ آبان ١٣٢٤ |
٤٤ |
٣ |
– مهاباد – امامی– محمد امین معینی مهاباد |
– هیئت تحریریه روزنامه ملی آذربایجان– تشکر |
٦ آذر ١٣٢٤ |
٦٤ |
١ |
تفریظ. کوردوستان مجلەسینین ١ نجی شمارەسی |
١٣دی ١٣٢٤ |
٩٢ |
|
١ و ٤ |
– م. طاهری– م. بیریا |
– آذربایجان و کرد خلقلرینین دوستلقی– اتفاقه دعوت |
١٤ دی ١٣٢٤ |
٩٣ |
٢ |
محزون |
کورد قارداشیما |
٣ اردیبهشت ١٣٢٥ |
١٨٠ |
١ |
– کورد قارداشلاریمیزین محترم پیشواسی جناب آقای قاضی محمدین رادیونون رسمی آچیلیشی مناسبتیله سویلدیگی نطقیمملکت خبرلری– باش وزیریمیز کرد خلقینین پیشواسی ایله برابر قوشون تشکیلانینا باش چکمیشلر |
٨ اردیبهشت ١٣٢٥ |
١٨٤ |
|
١و ٤ |
– آذربایجان ملی حکومتیایله کرد خلقی آراسیندا اولان قرار داد– وێنەی نطقی پێشەوا لە فروکهخانه لە ڕۆژی چونی نوێنەرانی ئازەربایجان و کوردستان بۆ تاران |
١٥ اردیبهشت ١٣٢٥ |
١٩٠ |
|
١ |
وێنەی پێشەوا و پیشەوەری لە فڕۆکهخانەی تەورێز لە کاتی نوتقی پیشەوەریدا |
١٦ اردیبهشت ١٣٢٥ |
١٩١ |
|
١ |
وێنەی پێشەوا، پیشەوەری و شبستری رەئیسی مەجلسی ئازەربایجان لە فڕۆکهخانەی تەورێز |
١٧ اردیبهشت ١٣٢٥ |
١٩٢ |
|
١ |
٢ وێنەی پێشەوا و پیشەوەری لە کاتی مانۆڕی تۆپچییەکانی سپای میللیی ئازەربایجان و لە کاتی پشووداندا |
١٧ اردیبهشت ١٣٢٥ |
١٩٣ |
|
اوهانس قوکاسیان[یان غوقاسیان]ترجمەی مظفر درفشی |
کوردلر – زنجیرە “داستان” |
١٨ اردیبهشت ١٣٢٥ هەتا ٢١ خرداد ١٣٢٥ |
١٩٤ هەتا ٢٢٢ |
|
١ و ٢ |
– ٢ وێنەی پێدانی گوڵ به پیشەوەری و پێشەوا لە لایەن خەڵک و مانۆڕی عملیاتی تۆپچییەکان لە بەرانبەر پێشەوەری و پێشەوا– کرد ملتی ایله آذربایجان آراسیندا اولان صمیمیت– آذربایجانین مختلف طبقەلری طرفینین گوندریلمیش نمایندەلرە تلگرافلار – مهاباددان تهرانا تلگراف، مهاباددان تهران |
١٩ اردیبهشت ١٣٢٥ |
١٩٥ |
|
٢ |
– وێنەی پێشەوا و پیشەوەری لە کاتی تەماشای عملیات نیزامی سەربازەکان– آذربایجانین مختلف طبقەلری طرفیندن گوندریلمیش نمایندەلرە تلگرافلار / مهاباد تجارلاری طرفندن |
٢٠ اردیبهشت ١٣٢٥ |
١٩٦ |
|
٣ |
آذربایجانین مختلف طبقەلری طرفیندن گوندریلمیش نمایندەلرە تلگرافلار / کردستان دموکرات فرقەسنین مهاباد شهر کمیتەسی طرفیندن مهاباد – تهران |
٢١ اردیبهشت ١٣٢٥ |
١٩٧ |
|
٤ |
سێ وێنەی کوردستان لەژێر سەردێڕی” قهرمان کرد خلقینین ییغنجاقلاریندان بیرنئچه منظرە” |
٢٦ اردیبهشت ١٣٢٥ |
٢٠٠ |
|
١ و ٢ |
ف. ب |
کردلر |
٢ خرداد ١٣٢٥ |
٢٠٦ |
٢ |
کورد شاعیرلریندن هیمن، ترجمه مظفر درفشی |
سنی اونوتمارام گوزەل وطنیم! |
١٥ خرداد ١٣٢٥ |
٢١٧ |
١ و ٢ و ٤ |
– حسن نصیرزادە– م |
– آذربایجان و کورد خلقلرینین دوستلیغی سارسیلمازدر– جوان کورد شاعری هژارین شعرلر کتابچەسی نشر ایدیلمیشدیر |
٢٠ خرداد ١٣٢٥ |
٢٢١ |
١ |
کرمانشاە جمعیتلریندن تبریک تلغرافی |
٣٠ خرداد ١٣٢٥ |
٢٣٠ |
|
١ و ٤ |
آذر آینین ٥ ندە نخست وزیر طرفیندن کرد خلقینین پێشەواسی جناب آقای قاضی محمد عنوانینی تهراندان بیر تلگراف گوندەریلمیشدر |
٨ آذر ١٣٢٥ |
٣٦١ |
|
١ و ٢ |
حسن نصیرزادە |
آذربایجان و کوردن خلقلرینین دوستلوغی ابدیدربو دوستلوغی هیچ بیر قارا سیاست آرادان آثارماغا قادر دگیل. |
١١ آذر ١٣٢٥ |
٣٦٣ |
٣ |
م. نیکنام |
شێعری “حرمتلی قاضی محمدین تلغرافینا” |
١٣ آذر ١٣٢٥ |
٣٦٥ |
ئازەربایجان لە ڕۆژنامەی “کوردستان”دا
لاپەڕە |
نووسەر |
بابەت |
ڕێکەوت |
ژمارە |
١ |
علی خسروی |
کورد و آذربایجان |
١٣ی ڕێبەندان ١٣٢٤ |
٩ |
١ |
ماوەی جێژنی سەربەخۆیی و استقلالی کوردستان |
١٤ی ڕێبەندان ١٣٢٤ |
١٤ |
|
١ و ٤ |
وەرگیر خلیل زادە |
لە ڕۆژنامەی آذربایجان (نطقی آغای دکتر جاوید) |
١ی ڕەشەمە ١٣٢٤ |
١٧ |
٤ |
ایستگای ڕادیوی تەوریز |
٧ی بانەمەر ١٣٢٥ |
٤٠ |
|
١ |
روزنامەی آذربایجان |
کردنەوەی ایستاسیونی رادیوی حکومتی آذربایجان |
١٦ ی بانەمەڕ ١٣٢٥ |
٤٤ |
٣ |
متنی پەیمانیک لە نیوان حکومتی ملی کوردستان و آذربایجاندا |
١٨ی بانەمەڕ ١٣٢٥ |
٤٥ |
|
١ |
ئێرە رادیوی آذربایجان |
٢١ی بانەمەر١٣٢٥ |
٤٦ |
|
١ و ٤ |
هاشم خلیل زادە |
کورد و آذربایجان یا دو مغز بادام در یک پوست |
٢٥ی بانەمەڕ ١٣٢٥ |
٤٧ |
٤ |
هێمن |
شێعری کورد و آذربایجانی |
٢٨ی بانەمەڕ ١٣٢٥ |
٤٨ |
١ و ٣ |
– حلی اختلافات لە نیوان نوینەرانی تاران و آذربایجان– بخشنامه(نسبت به افسرانی آذربایجان) |
٢٧ی جوزەردان١٣٢٥ |
٥٩ |
|
١ و ٢ |
متنی موافقتنامەی نمایندانی دولت و آذربایجان |
١١ی پوشپەڕ ١٣٢٥ |
٦٤ |
|
١ و ٢ |
ژمارەی ٧٤٢ روژنامەی رهبر، وەرگیر ح. قزلجی |
نهضتی آذربایجان و کوردستان سەرەتای نجات و استقلالی ملتانی روژهەلاتی نیوەراسته |
١٨ی پوشپەڕ ١٣٢٥ |
٦٦ |
١ و ٣ و ٤ |
روژنامەی کوهستان، وەرگیر م. حمیدی |
ایالتی آذربایجانی روژآوا یا کوردستانی باکورری ایران |
٢٧ی پوشپەڕ١٣٢٥ |
٦٨ |
١ و ٣ |
سید محمد حمیدی |
دو ملتی آزا و قارمانی کورد و آذربایجان |
٣٠ی پوشپەڕ١٣٢٥ |
٦٩ |
٣ |
حسین بصیری |
بوگون بیزیم قدرتکی و سویملی رهبریمز و صدیق معلمی … |
٢٤ی گەلاوێژ١٣٢٥ |
٧٧ |
١ |
مولود کارش |
تلگراف از تبریز |
٢١ی خەرمانان ١٣٢٥ |
٨٥ |
١ |
بهادری و … |
تلگراف اورمیەدن |
١١ی ڕەزبەر ١٣٢٥ |
٩٢ |
[1] لە لاپەڕەی ١١ی ژمارە یەکی گۆڤاری کوردستان ڕێکەوتی ١٥ی سەرماوەزی ١٣٢٤ باس لە دامەزرانی حیزبی دیموکرات کوردستان له هەوەڵی مانگی خەزەڵوەری (آبان) ١٣٢٤ کراوە. سەرچاوە: د. هیمدادی حوسێن، ڕۆژنامەوانیی کوردی سەردەمی کۆماری دێموکراتی کوردستان ١٩٤٣ – ١٩٤٧ ل ٤٨٩، بڵاوکراوەی ئاراس، چاپی یەکەم هەولێر ٢٠٠٨.
[2] عەلی شەبستەری خەڵکی تەورێز و یەکێک لە کەسایەتییه ناسراوەکانی حکومەتی شێخ محەممەدی خیابانی بوو(١٧ خاکەلێوە تا ٢٢ی خەرمانانی ١٢٩٩ی هەتاوی) کە پاش سەرکوتکرانی ئەم بزووتنەوەیه کۆچی بۆ یەکیەتیی سۆڤییەت کرد و لەوێ بوو به ئەندامی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران. پاش گەڕانەوەی لە ساڵی ١٣٢٠ هەتاوی بۆ ئێران، بوو به یەکێک لە ڕێبەرە خۆجێییەکانی حیزبی توودەی ئێران لە تەورێز و بەڕێوەبەری ڕۆژنامەی ئازەربایجان دەوری هەوەڵ. لە سەردەمی دەسەڵاتی فرقەی دیموکراتی ئازەربایجاندا کرا به سەرۆکی مهجلیسی میللیی ئازەربایجان. به وتەی یرواند ئابراهامیان کاتێک لە ١٩ی سەرماوەزی ١٣٢٥ سپای ئێران لە سێ لاوە هێرشیان کردە سەر پارێزگای ئازەربایجان، شەبستەری لەگەڵ جاوید بە پێچەوانەی پیشەوەری و بیریا کە خوازیاری شەڕی چریکی و درێژخایەن دژ به حکومەتی ناوەندی بوون، لەسەر ئەو باوەڕە بوون که ئاکامی بەرخۆدان لەبەرانبەر سپای ئێراندا، کوژرانی لەخۆڕاییی فەدایییهکانی لێ دەکەوێتەوە. پاش ١٢ سەعات باس و لێدوان، بیروڕای شەبستەری و جاوید لەوە دەچێ به پشتیوانیی کۆنسولی سۆڤییەت سەرکەوت و، فەرمانی ئاگربەست درا. پاش گیرانی تەورێز لە لایەن سپای ئێرانەوە، شەبستەری و جاویدیان بردە تاران، هەتا به ناوبژیوانیی قەوام، شا لێیان خۆشبێ. بڕوانه “یرواند ئابراهامیان، ایران بین دو انقلاب”، وەرگێڕانی “احمد گل محمدی، محمد ابراهیم فتاحی”، ل ٥٠٩، نشر نی، چاپی بیست و سوم، تهران ١٣٩٤.
[3] https://www.iran-archive.com/fa/sanadha/320
[4] یرواند آبراهامیان، ایران در بین دو انقلاب، ترجمه احمد گل آبادی، محمد ابراهیم فتاحی، ل ٤٩٢، نشر نی، چاپ بیست و سوم، تهران ١٣٩٤.
[5] ت. ا. ابراهیموف، تاریخ حزب کمونیست ایران، (شیکردنەوەی و پەراوێزی وەرگێڕی کتێب) ص ١٥٢، ترجمه ر. رادنیا، نشر گونش، تهران، بهار ١٣٦٠.
[6] https://www.iran-archive.com/fa/sanadha/628?page=%2C0
[7] ت. ا. ابراهیموف، تاریخ حزب کمونیست ایران، ص ١٤، ترجمه ر. رادنیا، نشر گونش، تهران، بهار ١٣٦٠.
[8] دکتر خسرو شآکری، میلاد زخم، جنبش جنگل و جمهوری شوروی سوسیالیستی ایران، ترجمه شهریار خواجیان، ص ٥٣٣، نشر اختران، چاپ اول ١٣٨٦.
[9] اکرم میشوداغلی، مشعل جاوید، ص ٥٥، قم. انتشارات ثامن، ١٣٩٢.
[10] سەرچاوەی سەری لاپەڕە ٨٩ – ٨٥، قم.
[11] محمد حسین خسروپناە، از پیشەوری ما تا پیشەوری دیگران، گفتگو شمارە ٤٨.
[12] یرواند آبراهامیان، ایران در بین دو انقلاب،، ڵ ٢٦٧- ٢٦٨.
[13]زندگینامه شمیدە، به کوشش و ویرایش بهرام چوبینه، ص ٢٩١، چاپ نخست اسفندماە ١٣٧٣، چاپخانه مرتضوی، آلمان
[14] ج. حسنلی، آذربایجان ایران، آغاز جنگ سرد ص ١٢١.
[15] پیشەوری. آوازەخوان رقص بردگان، گزیدەیی از سخنرانیا و مقالات میر جعفر پیشەوری، ترجمه الناز انصاری، هژیر پلاسچی، ص ١٧٠ – ١٦٩، ناشر منجنیق، چاپ اول، سال ١٣٩٤، هەروەها بڕوانه:آذربایجان، نمرە ١(٢٩٠) ایکنجی دورە، ٥ شنبه ١٤ شهریور ١٣٢٥.
[16] https://www.iran-archive.com/fa/sanadha/627
[17] امیر علی لاهرودی، یادماندەها و ملاحظهها(نشرفرقه دمکرات آذربایجان)، ص ٩٨ باکو ، چاپخانه نوردلان١٣٨٦.
[18] سەرچاوەی سەرێ، ل ٥٩٧.
[19] نەمران د. ڕەحیم قازی و د. عەلی گەلاوێژ ئەو دوو کوردە بوون هاوکارییان لەگەڵ فرقەی دیموکراتی ئازەربایجان لە باکۆ دەکرد و تەنانەت بوون به ئەندامانی کومیته ناوەندیی ئەم حیزبه. ئەوان کۆچیان بۆ سۆڤییەت نەکردبوو، بەڵکو لە لایەن کۆماری کوردستان -ەوە بۆ دەرسخوێندن لە زانستگای نیزامی ناردرابوونە باکۆ. لە ڕەوتی لێدوان و وتووێژەکانی فرقهی دیموکراتی ئازەربایجان لەگەڵ حیزبی تودەی ئێران لە ٣ هەتا ٦ی خەرمانانی ساڵی ١٣٣٨ بۆ یەکگرتنی ئەم دوو ڕێکخراوەیه و ڕێکخستنی کۆنفرانسی “وحدت”لە ساڵی ١٣٣٩، دوکتور ڕ. قازی یەکێک لە ئەندامانی شاندی فرقهی دیموکراتی ئازەربایجان بوو.
[20] امیر علی لاهرودی، یادماندەها و ملاحظهها ، لاپەڕەکانی ٣٠٠- ٢٩٩ هەروەها ل ٥٩٧.
[21] کەریمی حیسامی، لە بیرەوەریەکانم ١٩٦٥ – ١٩٧٠ بەرگی سێیەم، لاپەرەکانی ٧ و ٨، ستۆکهۆڵم ١٩٨٨
[22] د، محمد حسین یحیایی، فرقه دمکرات آذربایجان (پروژە آزادی ناتمام) بخش بیست و یکم، ژانویه ٢٠٢٢، سایت عصر نو
https://asre-nou.net/php/view.php?objnr=55316
[23] دکتر موسی مجیدی، تاریخچه و تحلیل روزنامههای آذربایجان ١٢٣٠ – ١٣٨٠، کتابخانه ملی جمهوری اسلامی ایران، ص ٢٢٣، چاپ اول، ١٣٨٢
[24] کردها و فرقە دمکرات آذربایجان، گزارشهایی کنسولگری امریکا در تبریز دی ١٣٢٣- اسفند ١٣٢٥، مترجم کاوە بیات، تهران.
هەروەها لەم پێوەندییەدا:
-
ڕۆژی ٨ی مارتی ١٩٤٧ ڕۆژنامەی “ئیتلاعات” نووسیویه: سەرۆکی پێشووی دەوڵەتی خودموختاری کوردستان “حاجی بابا شێخ” به ڕۆژنامەنووسی ئەم ڕۆژنامەیەی ڕاگەیاند: گوایه پیشەوەری و قازی محەممەد له باکۆ بوون، پیشەوەری و کاربەدەستانی دەرەوە پێیان لەسەر ئەوە دادەگرت که کوردستان ببێته بەشێکی ئازەربایجان و سەربەوێ بێ. بەڵام قازی محەممەد زۆر به توندی دژی ئەو هەڵوێسته ڕاوەستاوە و ڕایگەیاند، ئەگەر بڕیارە کوردستان سەر به تەورێز بێ، باشتر وایه سەر به دەوڵەتی ناوەندیی تاران بێ. دکتۆر ئەفراسیاو هەورامی،ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سەردەمی دووەم جەنگی جیهانیدا(به پێی بەڵگەکانی ئەرشیڤی یەکێتیی سۆڤیەت) ل ١٩٥، سلێمانی بنکەی ژین، ٢٠٠٨
-
نەمر محەممەدی شاپەسندی لەم پێوەندییەدا دەڵێ:” … قسەکانی پێشەقا قازی محەممەد لە سەفەری ١٩٤٥دا بۆ باکۆ، زۆرجار دووبارە دەکرانەوە:” ئەگەر هاوکاریی ئێمە، تەنیا بریتی بێ لە ژێردەستیی حکومەتی ئازەربایجان، بەلای ئێمەوە ژێردەستی ڕەژیمی ئێران باشترە لەو هاوکارییەی کە لە بەرژوەندیی گەلەکەماندا نییه!” بیرەوەریەکانی محەمەدی شاپەسەمدی، ئامادەکردنی سدیق ساڵح، لاپەڕەی ٤٢، له بڵاوکراوەکانی بنکەی ژین، ساڵی ٢٠٠٧
-
بەڵام له “بیروەریەکانی حاجی بابەشێخ لە کتێبی ڕۆڵ و پێگەی حاجی بابە شێخی سەیادەت”دا باس لەوەی دەکرێ کە ئەمە قسەکانی نەمر حاجی بابەشێخه:” پاشان کە هێندێ بە وردەکارییەکاندا کەوتینە پرس و ڕا و وتووێژ، ئاغای باقرۆف درکاندی کە بەر لە هەموو هەنگاوێک، وڵاتی کوردستان وەک ئەیالەتێکی کۆماری دێموکڕاتیکی ئازەربایجان (تەورێز) حیسابی لەسەر دەکرێ و گەلی کورد وەک بەشێک لە حکومەتی میللیی دێموکڕاتیکی ئازەربایجان (تەورێز) دێتە ئەژمار!! کاتێ ئەم بۆچوونەی باقرۆفم بیست، تێگەیشتم ئەمانە گاڵتەجاڕە و بانگهێشتنەکەمان بۆ هەڵسەنگاندن و سووکایەتییە و دەیانەوێ بمانکەنە نۆکەری تورکەکان، ئیتر خۆم بۆ ڕانەگیرا و گوتم: “جەنابی باقرۆف، ئێمە نوێنەرایەتیی گەلی کورد دەکەین، هەوڵ دەدەین بۆ ڕزگاری و ئازادیی ئەو گەلە؛ ئێستاش کە لە خزمەتی بەڕێزتان دانیشتووین، کوردستان ئەیالەتێکی وڵاتی پادشاهیی ئێرانە و جەنابت دەتەوێت ببین بە ئەیالەتێکی ئازەربایجان (تەورێز)، وەک ئەوە وایە لە قووڵکێک دەرمانهێنن و لە چاڵێکی قووڵترمان هاوێن؛ جا ئەگەر چارەنووسی کورد هەروا ژێردەستە بێ، ژێردەستی حکومەتی پادشایی ئێران بین، نەک ژێردەستی تەورێز.”
سەیید عەبدولڕەحمان سەیادەت، ڕۆڵ و پێگەی حاجی بابهشێخی سەیادەت(سەرۆک وەزیرانی کۆماری کوردستان) لە ڕووداوە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی کوردستاندا، ل. ١٧٨، چاپی یەکەم ١٣٩٨
[25] “حکوومهتی ئازهربایجان دهیهویست مهڵبهندی موکریان بخاته ژێر دهستهڵاتی خۆی و کاتێک دهیانهویست مهجلیسی میللیی خۆیان پێک بهێنن، وهکوو شارهکانی دیکهی ئازهربایجان له مەهابادیشیان گێڕابووهوه. بۆ نوێنهرایهتیی مەهاباد لهو مهجلیسهدا حاجی مستهفای داودی، کهریمی ئهحمهدهین، وههابی بلووریان، من و عهلی ڕیحانی ههڵبژێردراین. له ڕۆژی کرانهوهی مهجلیسهکه دا نوێنهرانی شارهکانی ئازهربایجان یهک یهک قسهیان کرد و پێپیرۆزهی خۆیان ڕاگهیاند و دوایه ڕێوڕهسمی سوێندخواردنیان وا بهجێ دههێنا که فیدایی و سهرلهپێناوی ئازهربایجان بن و کاتێک نۆره گهیشته نوێنهری مهاباد؛ حاجی مستهفای داودی ههستا سهرپێیان و ڕایگهیاند ئێمه پشتیوانی نهتهوهی ئازهربایجان دهبین بهڵام سوێندی نهخوارد که فیدایی و سهرلهپێناوی ئازهربایجان بێ. بۆ بهیانییهکهی بێ ئاگاداری حکوومهتی ئازهربایجان له تهبریزهوه [تهورێز] گهڕاینهوه مهاباد و له مهابادهوه نامهیهکمان بۆ تهورێز نارد و ڕامان گهیاند ئێمه بهشێک نین له ئازهربایجان و دهمانهوێ خۆمان سهربهخۆ بین. ههڵبهت دوای پێکهێنانی مهجلیسی میللی ، ئهوان دهستهی وهزیرانی خۆشیان ڕاگهیاندبوو و ڕوونووسی نێوی وهزیرهکانیان بۆ تاران و مهاباد و بۆ حیزبی تووده ناردبوو. ئێمهش له مهاباد دانیشتوویهکی [ دانیشتنێکی] نائاساییمان پێک هێنا و لهو کۆبوونهوهیه دا دهستهی وهزیرانی خۆمانمان ههڵبژارد و ههڵبژاردنی وهزیرهکان به تهواوی به پێی ڕاوێژ و ئاڵوگۆڕی بیروڕا بوو. بۆ وێنه مهحموودی وهلیزاده که دیپڵۆمی کشتوکاڵی له کهرهج وهرگرتبوو به پێی ڕاوێژی ئهندامانی ئاماده له کۆبوونهوهکه دا، وهکوو وهزیری کشتوکاڵ ههلبژێردرا . ئێمهش ڕوونووسێک له بڕیارهکانی ئهو کۆبوونهوه و لیستی وهزیره ههڵبژێردراوهکانمان بۆ تاران و ورمێ و تهبریز [تهورێز] نارد.”
سەرچاوە: فصلنامه روانگه، شمارە ١٥، مرداد ١٣٨٢ ، وتووێژ له گهڵ مهنافی کهریمی، ئاماده کردنی :سمایلی مستهفازاده، وهرگێڕان له فارسییهوه: حهسهنی قازی
http://ruwange.blogspot.com/search?updated-max=2008-04-16T16:09:00%2B02:00&max-results=10&start=81&by-date=false
[26] آذربایجان ژمارەی ٣، ٢١ خەرمانانی ١٣٢٤، لاپەرەی ٣[26]
-
مکتوبلار و تلگراف واسطه سیله اطرافدان عضویت تقاضاسی ایدنلر
میاندواب:
فرقه دمکرات آذربایجان – آقایان پیشەوری و رفیعی نظامالدوله تمام برادران کرد و شما با قلبی مملو از عشق سرشار از میهن پرستی تشکیل و تاسیس فرقه دمکرات آذربایجان را که آوازە آن در ساعت ٩ بعدا از ظهر به مهاباد رسید احساسات و تبریکات خود را ابراز و از این تاریخ درب سعادت و خوشبختی را بروی تمام افراد آذربایجان باز می بینیم و بدین وسیله بانهایت افتخار و سینه صاف مرام مقدس آن فرقه دمکرات و آزادیخواە را تبریک می گوئیم و حاضر هستیم تا آخرین قطرە خون از این آرمان که دنیای جدید و نسیم آزادی را بروی کلیه فرق و برادران آذربایجانی باز میکند دفاع و قولا و عملا و جانا و مالا در پیشرفت مرام مقدس آزادیخواە شریک و سهیم و اطمینان میدهیم پشتیبان با وفای آن خواهیم بود و بوصول آن بشارت مسرت بخش تا صبح پنجشنبه مراسم میتینگ و جشن و چراغانی عمومی در تمام مهاباد و حومه آن برپا شد. از طرف بیست هزار نفر حزب دمکرات کرد محمد یاهو
فرقه دمکرات آدربایجان
آقایان پیشەوری و رفیعی نظامالدوله
تمام برادران کرد شما با قلبی مملو از عشق سرشار از میهن پرستی تشکیل و تاسیس فرقه دمکرات آذربایجان را که آوازە آن در ساعت ٩ بعدا از ظهر به مهاباد رسید احساسات و تبریکات خود را ابراز و از این تاریخ درب سعادت و خوشبختی را بروی تمام افراد آذربایجان باز می بینیم و بدین وسیله بانهایت افتخار و سینه صاف مرام مقدس آن فرقه دمکرات و آزادیخواە را تبریک می گوئیم و حاضر هستیم تا آخرین قطرە خون از این آرمانکه دنیای جدید و نسیم آزادی را بروی کلیه فرق و برادران آذربایجانی باز میکند دفاع و قولا و عملا و جانا و مالا در پیشرفت مرام مقدس آزادیخواە شریک و سهیم و اطمینان میدهیم پشتیبان با وفای آن خواهیم بود و بوصول آن بشارت مسرت بخش تا صبح پنجشنبه مراسم میتینگ و جشن و چراغانی عمومی در تمام مهاباد و حومه آن برپا شد.
حاجی سید رحیم نظری، محمد رسول ذکوی-علی ریحانی- محمد خلیل خسروی – مصطفی داودی – صدیق حیدری – قادر یدالهی – محمد امین شرفی – عزیز مشیری – محمد یاوری – محمد یاهو – سید محمد ایوبیان و زۆر ناوی دیکە …. از طرف بیست هزار نفر حزب دمکرات کرد.
[27] ئەم بەیاننامەیە لە لایەن دوکتور کەماڵ فوئادەوە دراوە به بنکەی ژین و دەزگای ئاراس و، لە کتێبی “ڕۆژنامەی کوردستان” مەهاباد ١٣٢٤- ١٣٢٥ هەتاوی(١٩٤٦) ئامادە کردنی ڕەفیق ساڵح، سدیق ساڵح لە ساڵی ٢٠٠٧ و هەروەها لە کتێبی ڕۆژنامەوانیی کوردی سەردەمی کۆماری کوردستان ١٩٤٣ – ١٩٤٧ – د. هیمدادی حوسێن پڕۆژەی هاوبەشی دەزگای ئاراس و بدرخان لە ساڵی ٢٠٠٨ چاپ و بڵاو بووەتەوە. ڕەسەنایەتیی ئەو بەڵگەیە که به دوو زمانی کوردی و فارسی لەژێر ناوی “بەیاننامەی کومەلەی دیموکراتی کوردوستان” و “بیانیه حزب دموکرات کردستان” بڵاو کراوەتەوە لە ڕووی شکڵ، ناوەرۆک، ڕێنووس، هەروەها ئیمزای هاوچەشنی ٧٣ کەس، بوو به جێی گومان و پرسیار. [بڕوانه:حەسەن ئەیوبزادە(مامۆستا گۆران)، بهڵگهیهکی تهزویریی له پهنای ٩٢ ژمارهی ”رۆژنامهی کوردستان”ی سهردهمی کۆمار؟!، هەروەها: بنکهی ژین، دوکتور کهماڵ فوئاد و تهزویری ”بهیاننامهی دامهزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان” ]. لە چاپی دووهەمی ئەم کتێبە لە لایەن دەزگای ئاراس لە ساڵی ٢٠١٢دا، ئەم بەڵگەیە ئیتر بڵاو نەکرایەوە.
لە بەڵگەنامەی کۆنگرەکانی حیزبی دیموکرات، بەرگی یەک، کۆنگرەی ١ تا کۆنگرەی ٩، لە بڵاوکراوەکانی کۆمیسیۆنی چاپەمەنیی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە ساڵی ١٤٠٠ هەتاوی/٢٠٢١ زایینی ئەم بەیاننامەیە بێ ئیمزای ٧٣ کەسە و لەژێر سەردێری”ڕاگەیاندنی دامەزرانی حیزبی دیموکراتی کوردستان”دا بڵاو بووەتەوە.
بێجگە لە د ڕەحیم قازی که باس لە هەبوونی دەقی فارسی و کوردیی ئەم بەیاننامەیە دەکات، نووسەرانی دیکەی مێژووی کورد وەکو نەمر د. قاسملو و نەوشیروان مستەفا ئەمین باس لەبەردەست نەبوونی دەقی کوردی و کەلک وەرگرتن لە دەقی فارسیی ئەم بەیاننامەیان کردووە.
لەنێوان خاڵەکانی ئەم بەیاننامەیەدا بەتایبەتی ناتەبایییەکی بەرچاو لەنێوان دەقی کوردی و فارسیی خاڵی ٦ لە کتێبی “ڕۆژنامەی کوردستان” لەگەڵ بەڵگەنامەی کۆنگرەکانی حیزبی دێموکرات. ل ١١، چل ساڵ خەبات لە پێناوی ئازادی ل ٣٣ [د. قاسملو]، بزووتنەوەی ڕزگاریی نەتەوایەتیی گەلی کورد و قازی محەممەد، ١٩٤١ – ١٩٤٧، ل ١٥٢ [د. ڕ. قازی]، کۆماری دیموکراتی کوردستان یان خودموختاری ل ٥٨[کەریمی حیسامی]، حکومەتی کوردستان، ڕێبەندانی ١٣٢٤ – سەرماوەزی ١٣٢٥، کورد لە گەمەی سۆڤێتیدا ل٨٨[نەوشیروان مستەفا ئەمین] دەبیندرێ. لەم کتێبانەدا باس له یەکیەتی و برایەتی لەگەڵ نەتەوەی ئازەربایجان و کەمایەتییەکانی ئەم مەڵبەندە لە خەباتدا کراوە، بەڵام لە بڵاوکراوەکەی بنکەی ژین و ئاراس، باس لە ئەرکی حیزبی دیموکراتی کوردستان بۆ دابینکردنی یەکیەتی و برایەتیی میللەتی ئازەربایجان و ئەو نەتەوانە کراوە که لە ئازەربایجان دەژین. وەکو بێژی، حیزبی دیموکراتی کوردستان به فەرمی، ڕۆژهەڵاتی کوردستانی به بەشێک لە ئازەربایجان پێناسە کردبێ!
لە پێشەکیی پرۆفێسۆر ئیوان ئۆمارۆویچ فاریزۆف وەرگێڕی کتێبی “کوردەکان”ی نیکیتین به ڕووسی، که لە ساڵی ١٩٦٤ لە مۆسکۆ چاپ و بڵاو بووەتەوە، دەقی ئەم بەیاننامەیە به ڕووسی بڵاو کراوەتەوە و، له خاڵی ٦دا باس لە پێداویستیی “پێوەندیی دۆستانە و برایەتیی گەلانی دانیشتووی ئازەربایجان و کوردستان (ئازەربایجانی، کورد، ئەرمەنی و هتد) کراوە نەک “ئازەربایجان” به تەنیایی.
هەروەها بڕوانه: “بزووتنەوەی نەتەوەییی کورد لە ئێران، ئۆلگا، ئیوانۆونا، ژیگالینا، لاپەڕەی ١٣٢، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی زانست. مۆسکۆ ١٩٨٨.
Национальное движение курдов в Иране (1918-1947 гг.) Ольга Ивановна Жигалина
[28] بڕوانه: مێژووی وێنەی کۆماری کوردستان، بەشی یەکەم، کۆکردنەوە و شیکردنەوەی وێنەکان: حەسەن قازی، دیزاین و ئامادەکردنی: ڕەحمان نەقشی لاپەڕەی:٢٧٢، ٢٨٨.
[29] لە ژمارە ٣٥ ی کوردستان، ڕێکەوتی ٢٦ی خاکەلێوەی ١٣٢٥ لەژێر سەردێڕی”جیژنی سەربەخویی کوردستان لە نەغدە(سندوس)، ناوی ئەم کەسە نابیندرێ. لە ژمارەی٥٦ و ٦٠ی کوردستان، ڕێکەوتی ٢٠ و ٢٩ی جۆزەردانی ١٣٢٥ باس لە ‘آغای احمد صوفیزادە’ وەکو نوێنەری ڕۆژنامەی کوردستان و متصدی کاری شارەوانی نەغدە کراوە، ڕوون نییە ئایا ئەمە هەمان سەید ئەحمەد -ە یان نا؟
[30] لە ژمارەی ١ی گۆڤاری کوردستان، ڕێکەوتی ١٥ سەرماوەزی ١٣٢٥، لاپەڕە ١١ دا ناوی میرزا سعید[بێ ناوی بنەماڵەیی] وەکو یەکێک لە بەشدارانی یەکەم کۆنگرەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە شاری شنۆوە هاتووە.
له ژمارەی ٤١ کوردستان ڕێکەوتی ٢ی بانەمەڕی ١٣٢٥ له بابەتێکدا بە ناوی” نطقی جەنابی قازی محمد [خضری] سەروکی حزب دموکراتی شنو، ٣٠ – ١١ – ٢٤ لە ‘بابەت هەڵکردنی آلا لە سەربانی دخانیاتی شنو’ باس له ‘میرزا سعید ابراهیم زادە’ وەکو رئیس دخانیەی شنۆ کراوە و هیچ ئاماژەیەک به پێوەندیی ئەو لەگەڵ حیزبی دیموکراتی کوردستان نەکراوە: …الحمدالله به دەستی خومان بیداغی مقدسی کوردستانمان به یارمەتی هیزی دموکراسی و به قووەتی فکر و قدرەتی تەوانای حضرتی پیشوای معظم یعنی جەنابی قاضی محمد بدستی خومان لەسەربانی ادارەی دخانیەی شنویی هەلدا و لە جی رئیسه خوین خورەکان برای خوشەویست آغای میرزا سعید ابراهیم زادە که ییکەکه له خانەوادەی محترمی شنویی و تا ئەورو کەلەری ملتوە کوردیت به روح و به مال تەخسیری نەکردووە و اطمینانیشم هەیە کهلەوی وەش لەریی ترقی پیدانی کارو باری کورداندا گەلەک لەجاران چاتر سعیو کوشش بکا رئیس دخانیەی شنویی به ایوە معرفی دەکەم وەئە بیداغه مقدسەی کوردستان به آغای میرزا سعیدی و کارگەرانی ادارەی دخانیەی شنویی تبریک دەکەم.” هەروەها لە ژمارەی ٢٨ی کوردستان ڕێکەوتی ٧ی خاکەلێوەی ١٣٢٥ لەژێر سەردێڕی (پیپیروزە) پەیامی سعید ابراهیم زادە لە پێوەندی لەگەڵ دەرچوونی ڕۆژنامەی کوردستان بڵاو بۆتەوە.
[31] لە ژمارەی ٣ و ٤ هەر ئەم دەقە بەڵام ٣ جار له ” از طرف بیست هزار حزب دمکرات کرد، از طرف کردهای نقدە و حومه آن سید احمد، از طرف تمام اهالی قصبه اشنویه سعید ابراهیم پور لەژێر سەردێڕی “تلگراف تبریک و درخواست عضویت” بڵاو بووەتەوە.
هیئت فرقه مقدس دمکرات آذربایجان – جناب آقای قاضی محمد در اینموقع که فرقه دمکرات آذربایجان تشکیل و تاسیس یافته خوشبختانه جناب آقای قاضی محمد که در تبریز تشریف دارند برای تشریک مساعی و پیشرفت مرام آن فرقه بسمت نمایندگی عموم اکراد با اختیار تام معرفی مینمائیم.
[32] هیئت تحریریه روزنامه ملی آذربایجان
اشعه نور آفتاب نامه گرامی بعد از سالهای متمادی بر افق خاک زرین آذربایجان تافته زبان ملی آذربایجانی را روانی تازە بخشیدە برای بلبل شاخسار بوستان آزادی این ملت نجیب در سرتاسر کردستان طنین انداز اینک تاسیس مجلس موسسان آذربایجان را بوسیله آن نامه ملی از طرف خود و عموم برادران و خواهران کرد تبریک گفته و با صدای مهیج آزادی میگویم زندەباد خودمختاری پایندەباد زبان ملی آذربایجان
مهاباد – امامی
[33] کوردستان، ژمارەی ٤٥، ١٨ بانەمەڕ ١٣٢٥.
[34] دکتۆر ئەفراسیاو هەورامی، ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سەردەمی دووەم جەنگی جیهانیدا(به پێی بەڵگەکانی ئەرشیڤی یەکێتیی سۆڤیەت) ل ١٨٨، سلێمانی بنکەی ژین، ٢٠٠٨.
[35] آقای قاضی محمد.
نظر بایکه طبق تصمیم اینجانب انتخابات بایستی با حضور قوای تامینیه اعزامی از مرکز انجام شود و بایستی انتخابات منطقه کردنشین آذربایجان با همکاری صمیمانه و علاقمندی تام شما صورت گیرد لذا لازم است تعیین نمائید در خوی – شاپور – رضائیه و مهاباد که مناطق کردنشین است چگونه شما با قوای تامینیه همکاری خواهید کرد که دستورات مقتضی صادر شود.
با همکاری صمیمانه و علاقمندی خاصی که در اینمدت از شما ملاحظه شدە منتظرم در این قسمت که موضوع اکراد در بین است علاقمندی کامل خود را در پیشرفت امور عملا ارائیه دهید.
نخست وزیر قوام السلطنه کوهستان شمارە ٧٢، ١١ آذرماە ١٣٢٥.
ڕۆژنامەی کوهستان لەم ژمارەیەدا لەژێر بابەتێک بە ناوی “نخست وزیر کردستان امیدوار است، باید برای مناطق کردنشین برنامە خاصی در نظر گرفته شود، ئەم بروسکهیەی قەوام به وەرزێکی نوێ و ئەڕێنی لە سیاسەتی دەوڵەت به کوردستان به ئەژمار دێنێ کە بۆ هەوەڵ کەڕەت جەنابی سەرۆک وەزیران حیسابی ناوچه کوردنشینەکانی لە ناوچەکانی دیکەی ئازەربایجان جیا کردووەتەوە.
[36] خیلی فوری- مستقیم. جناب اشرف آقای قوام السلطنه نخست وزیر، تلگرام شماره٣٢٩١٩ شما در باره موضوع حضور نیروهای انتظامی در جریان انتخاب واصل شد. همانگونه که خاطر مبارکتان مستحضر است مواد ١٤-١٦-١٧-و ١٩ قانون نظارت بر انتخابات، به وضوح چگونگی نظارت دولت برروند انتخابات را مشخص نموده است.
از شما انتظار می رود تا با رعایت اصول و قوانین مبتنی بر دموکراسی و اجرای آن توسط شخص جناب اشرف شما، و نیز با جلوگیری از مداخله نیروهای انتظامی در انتخابات مناطق کردنشین، که مانند فرستاده شدن نیروهای انتظامی و افراد هوادارسرلشکر ارفع به کردستان در دوره ١٤ مجلس، و با تحمیل اشخاصی مانند کاشی محیط از حزب نهضت ملی به عنوان وکیل کردها، قلب مردم ما را جریحهدارنمود، قطعا شما اجازه نخواهید تا بار دیگرآن شرایط تکرار شود.
طبیعی است که فرماندار قانونی ورسمی در محل، با حفظ اصول و رعایت قانون انتخابات قادر خواهد بود تا در جریان انتخابات امنیت آن را تامین کند. و البته در صورت لزوم از ماده 4 آئین نامه قانون انتخاباتی استفاده خواهد نمود، بنابراین، از این جهت خاطر مبارکتان باید کاملا جمع باشد.
همه آنچه که منظور و مقصود جناب اشرف است، کاملا درنظر گرفته شده، در نتیجهی وجود انتظامات و امنیت کامل درمنطقه، هیچگونه عمل مخالفت آمیزی به وجود نخواهد آمد.
درباره رضائیه و خوی و ماکو هم که خود جناب اشرف فرماندار تعیین کرده اید، روشن است که خودتان از آنها خواستار عمل به مسئولیت هایشان خواهید بود.
امضاء محمد قاضی شماره ٢٥٤٩ – ٦/٩/١٣٢٥
ڕێزدار کاک ‘بهروز مطلب زادە’ زەحمەتی وەرگێرانی دەقی ئەم بروسکەیەی لە تورکی ئازەربایجانییەوە بۆ فارسی کێشاوە.
[37] آذربایجان شمارە٣٩، ١شنبه ٦ خەزەڵوەری ١٣٢٤
بمناسبت نخستین کنگرە فرقه دموکرات کردستان
مخبر ما از مهاباد افتتاح نخستین کنگرە فرقه دموکرات کردستان را اطلاع میدهد.
این کنگرە نخستین اقدام اساسی فرقه دموکرات کردستان خواهد بود. از قراریکه در بیانیه فرقه مزبور خواندەایم آزادیخواهان کردستان با حفظ استقلال ایران طرفدار خودمختاری کردستان بودە میخواهند امور داخلی خود را با دست خود فرزندان کرد ادارە نمایند در دوائر دولتی و فرهنگی زبان مادری خود را رایج سازند.
ما کنگرە این فرقه را خود دلیل رشد و تکامل ملت کرد است برهبران آن تبریک گفته آرزومندیم کنگرە برای تحکیم روابطه دوستانه با ملت آذبایجان قدمهای اساسی خواهد برداشت و در اثر آن در راە آزادی مردم ایران و احیای اصول دموکراسی حقیقی و مشروطیت واقعی نتایج خوبی بدست خواهد آمد
زندەباد علمدار ملت رشید کرد فرقه دموکرات کردستان.
ئەم ڕاگەیاندە هاوکات به ئازەریش نووسراوە.
[38] آذربایجان شمارە ٩٢، ٥ شنبه ١٣ دیماە ١٣٢٤
“کوردوستان” مجلەسینین ١نجی شمارەسی.
لەم کورته بابەتەدا، وێڕای باس کردن له یەکەم ژمارەی گۆڤاری “کوردستان” و بابەتەکانی وەکو”شرح حال استالین – پەیام من به بملت کورد – دیموکراسی چیه و بابەتی دیکەی، پڕ به دڵ پیرۆزبایی لە تەواوی نەتەوەی کورد کراوە.
[39] آذربایجان شمارە ١٨٤، ١شنبه ٨ اردیبهشت
-
آذربایجان ملی رادیو استاسیونینین رسمی آچیلیشی، کورد قارداشلاریمیز محترم پیشواسی جناب آقای قاضی محمدین رادیونون رسمی آچیلیشی مناسبتیله – ویلدیگی نطقی.
لە ڕۆژی جومعە ٦ی بانەمەڕی ١٣٢٥ ڕادیۆ میللیی ئازەربایجان دەستی بەکار کرد. ئاغای شەبستهری سەرۆکی مهجلیسی نەتەوەییی ئازەربایجان بەم بۆنەیە نوتقی کرد و ئەو نوتقه به چوار زمانی کوردی، فارسی، ڕوسی و فەڕەنسا بڵاو کرایەوە. هەروەها پێشهوا قازی محەمەد لە نوتقی ڕادیۆییدا لە لایەن خۆی و نەتەوەی کوردەوە پیرۆزبایی لە خەڵکی ئازەربایجان کرد.
ئەم بابەتە و نوتقی پێشەوا له ژمارەی ٤٤ی کوردستان ڕێکەوتی ١٦ بانەمەڕ ١٣٢٥ به کوردی بڵاو بوونەتەوە.
[40] مملکت خبرلری
-
باش وزیریمیز کرد خلقینین پیشواسی ایله برابر قوشون تشکیلانینا باش چکمیشلر.
لەم بابەتەدا باس لە سەردانی پیشەوەری و پێشهوا قازی محەممەد لە ڕۆژی پێنجشەممه واته ٧ی بانەمەڕ لە سپای میللیی ئازەربایجان دەکرێ.
[41] آذربایجان شمارە ١٩٠، ١شنبه ١٥ بانەمەڕ ١٣٢٥[41]
له بابەتێک به ناوی “آذربایجان ملی حکومتی ایله کرد خلقی آراسیندا اولان قرارداد” باس لە پەیمانی دوو حکومەتی ئازەربایجان و کوردستان له ٧ خاڵدا دەکرێ. هەروەها وێنەیەک لە پێشهوا لە حاڵی نوتقکردن لە فڕۆکەخانەی تەورێز، له ڕۆژی چوونی نوێنەرانی ئازەربایجان بۆ تاران بڵاو کراوەتەوە.
لە ژمارەی ٤٥ی ڕۆژنامەی کوردستان ڕێکەوتی ١٨ی بانەمەڕی ١٣٢٥ دەقی ئەم دانوستانه لەژێر سەردێڕی” متنی پەیمانێک لە نێوان حکومتی ملی کوردستان و آذربایجاندا بەستراوە” بڵاو بووەتەوە.
[42] یرواند آبراهامیان، ایران در بین دو انقلاب، ترجمه احمد گل آبادی، محمد ابراهیم فتاحی، ل ٤٩٣، نشر نی، چاپ بیست و سوم، تهران ١٣٩٤
داگرتنی بابەت



