ئارامتر بخوێنەوە
ناساندنی شانۆنامە
ئاسۆ ڕۆژهەڵات
شانۆنامە بەرهەمێکی درامایە، کە زیاتر لە دیالۆگی نێوان کارەکتەرەکان پێک دێت و مەبەست نمایشکردنی شانۆیییە نەک تەنها خوێندنەوە. بە نووسەری شانۆنامەش، شانۆنامەنووس دەوترێت.
شانۆی بێمانا
ئەم ژانرە بە گشتی نوێنەرایەتیی مێتافیزیکییەکانی دوودڵی و پرسیارە بوونگەرایییەکان لەخۆ دەگرێت. شانۆی بێماناکان ئینکاری عەقڵانییەت دەکات و، حەتمی کەوتنە ناو کۆتاییی بارودۆخی مرۆڤ لە باوەش دەگرێت، بەڵام شانۆی بێمانا لە جیاتی باسکردنی ئەم پرسانە، خستنەڕووی ئەوانە. ئەمەش وا دەکات بینەرەکان بۆخۆیان باس لەسەر شانۆکە بکەن و ناوەڕۆکی شانۆنامەکە بخەنە ژێر پرسیارەوە.
یەکێک لە لایەنە سەرەکییەکانی شانۆی بێمانا، دژایەتیی فیزیکییە لەگەڵ زمان. زۆرجار دیالۆگی نێوان کارەکتەرەکان ڕاستەوخۆ دژایەتیی کردارەکانیان دەکات.
شانۆنامەنووسە بەناوبانگەکانی ناو ئەم ژانرە بریتین لە ساموێل بێکێت، ژان پۆل سارتەر، یۆجین یۆنێسکۆ، ئارسەر ئادامۆڤ و ژان جینێت.
شانۆنامەی “کۆتایی”
شانۆنامەی “کۆتایی” لە نووسینی ساموێل بێکێت شانۆگەرییەکی بێمانا و تراژیدی و یەک کردەیە کە باس لە پیرەپیاوێکی کوێر و پەککەوتە و دایک و باوکی بەساڵاچوو و هاوڕێ و خزمەتکارێکی سەرلێشێواو و پەشۆکاو دەکات کە لە کۆشکێکی جێهێڵراو لە وێرانەیەک باس لە کۆتاییهێنان دەکەن. دیار نییە ئەم کۆتایییه کۆتاییی یارییەکە یان کۆتاییی جیهانە.
زۆربەی ناوەڕۆکی شانۆنامەکە لە کورتە دیالۆگەکان و هاتوچۆ کردنەکانی نێوان کارەکتەرەکان پێک دێت کە هەمووی ئەمانە وەبیرهێنەرەوەی گاڵتەجاری و کردارە بێ بایەخەکانی سەر شانۆن.
پڵۆتەکە بە پەرەپێدانی چیرۆکێکی تراژیدی لەناو چیرۆکێکدا کە کارەکتەری هام دەینووسێت، کۆ دەبێتەوە. بەشێکی جوانیناسیی قووڵی شانۆنامەکە، شێوازی کۆتاییهاتنی چیرۆکە لەناو چیرۆکەکەدا.
ناونیشانی شانۆنامەکە ئاماژە بە شەتڕەنج دەکات و کارەکتەرەکان وەک شەڕێکی دۆڕاو لەگەڵ یەکتر یان چارەنووسیان لە چوارچێوەیەکدا دەخاتە ڕوو.
سەبارەت بە شانۆنامەی “کۆتایی”
شانۆنامەی “کۆتایی” بریتییە لە چوار کارەکتەر. ئـەم کارەکتەرانە بەپێچەوانەی شانۆنامە، گوزارشت ئـامێزەکانەوە کە ھیچ جۆرە ناوێکیان نییە، ھەریەک لەو کارەکتەرانە ناوی تایبەت بەخۆیان ھەیە: “ھام” و “کلۆڤ” و “نیل” و “ناگ” . ئەم چوار کارەکتەرە لە ژوورێکی چۆڵن. بێکێتی بێدەنگ بە شێوەیەکی سەرسامکەرەوە بەم کارەکتەرانە گەمە دەکات. سەرسامییەکە لەوەدایە کە سێ کارەکتەری ھام و ناگ و نیل بە درێژاییی شانۆگەرییەکە دانیشتوون و توانای بەڕێوەچوونەوەیان لێ بڕاوە ھام بە درێژاییی شانۆگەرییەکە لەسەر کورسییەکی تایەدار دانیشتووە. دایک و باوکی ھام واتا ناگ و نیلیش ھەردووکیان بەھۆی کەوتنەخوارەوە لەسەر پاسکیلێکی دوو کەسی قاچەکانیان پەڕیون و لەنێو تەنەکە خۆڵێکدا بۆ خۆیان کەوتوون و جار نا جارێک نەبێ سەر ھەڵنابڕن، بەڵام ئـەو کارەکتەرەکەی تر، واتە “کلۆڤ”ی کۆیلە بە درێژاییی شانۆگەرییەکە بە پێوەیە و ھەر دێت و دەچێت. ئـەم چوار کارەکتەرە پەیوەندییەکی گرژ و دڵڕەقانە کۆیان دەکاتەوە. ھەندێ جاریش گەمەیەکی قێزەونی کۆمێدی لەگەڵ یەکتری دەکەن کە وا وێدەچێت بە ناچاری خەریکن پێکەوە یاری دەکەن. بە شێوەیەک کە نە دەتوانن لەگەڵ یەکتری بژین و، نە دەتوانن لە یەکتر دوور بکەونەوە.
ھام: پەنجەرەکە بکەوە!
کلۆڤ: بۆچی؟
ھام: دەمەوێ گوێم لە دەنگی زەریا بێت.
کلۆڤ: نایبیستی.
ھام: ئەگەر پەنجەرەکەش بکەیتەوە ، دیسان گوێم لێ نابێت؟
کلۆڤ: نەخێر.
ھام: کەواتە پێویست ناکا بیکەیتەوە؟
کلۆڤ: نەخێر.
ھام: بە توندوتیژییەوە). دەی مادام وایە بیکەوە. (کلۆڤ دەچێتە سەر پەیژەکە و پەنجەرەکە دەکاتەوە. (چاوەڕوانی) پەنجەرەکەت کردەوە؟
کلۆڤ: ئـا.
ھام: دەتوانی سوێند بخۆی کە کردووتەوە؟
کلۆڤ: ئـا. (چاوەڕوانی).
ھام: زۆرباشە.(چاوەڕوانی). کەواتە دەبێ زەریا زۆر ھێمن بێ؟ (چاوەڕوانی). وتم ئـایا زەریا ھێمنە؟
کلۆڤ: ئـا.
لە شانۆنامەی کۆتایی بێکێتە، کارەکتەری ھام وەک سمبوڵی دەسەڵات ھاتووە بەو جۆرەی کە ھام لەسەر کورسییەکی تایەدار دانیشتووە. گەمەی نێوان دوو ئـەکتەرەکەی ھام و کلۆڤ، گەمەی دەسەڵاتە، گەمەی نێوان دەسەڵاتدار و بێ دەسەڵات. شانۆنامەی کۆتایی بۆ یەکەم جار ساڵی ١٩٥٧ لە لەندەن و دواتریش لە ساڵی ١٩٥٨ بە دەرهێنەریی ھونەرمەند “ئـالێن شنایدێر” لە نیۆیۆرک نەمایش کرا. بێکێت لەم ماوەیە بەتەواوەتی لەگەڵ ئـالێن شنایدێر خەریکی نامە گۆڕینەوە بوو سەبارەت بە ھەردوو شانۆنامەی کۆتایی و لە چاوەڕوانیی گۆدۆدا کە دواتر ئـەم نامانە لەگەڵ وڵامەکانیان لە کتێبی نامەکانی بێکێت بڵاو دەکرێنەوە کە تا ئـێستاش وەرنەگێڕدراونەتە سەر زمانی کوردی. بە پێچەوانەی بیری ھەندێک لە لایەنگرانی بێکێت، شانۆنامەی کۆتایی پتر لە شانۆنامەی لە چاوەڕوانی گۆدۆدا قووڵتر و ئەدەبیترە. بە وتەی زۆربەی ڕەخنەگران شانۆنامەی کۆتایی زۆر نزیکە لە شانۆنامەکانی شەکسپیر. زۆربەی زۆریشیان لەو بڕوایەدان کە کارەکتەرەکەی ھام زۆر لە کارەکتەرەکەی شانۆنامەکەی شەکسپیر دەچێت. “کۆتایی” تا ڕادەیەکی زۆر لە چیرۆکەکانی ئـینجیل و فەلسەفەی گرێکییش لەخۆ دەگرێتەوە. ئەتمۆسفێری شانۆنامەی کۆتایی لە ژوورێکی چۆڵوهۆڵ و تاریکدا ڕوو دەدات کە دوو تەنەکە خۆڵی تێدایە. ئەو ژوورە یان ئەو جیهانە، بەتەواوی لە هەموو جیهان دابڕاوە و وەک بڵێی شوێنێکی ترە و دونیایەکی تر. هام بەباشی هەست بەم دابڕانە دەکات و بە کلۆڤ دەڵێت:
ھام: سروشت ئـێمەی لەبیر خۆی بردووەتەوە.
کلۆڤ: ئـێمە ئـیتر سروشتمان نییە.
ھام: سروشتمان نییە! هەر لەخۆڕا قسه دەکەیت.
کلۆڤ: هەر لەم ناوەیە!
ھام: ئـێمە ھێشتاش ھەناسە ھەڵدەمژین، دەگۆڕدرێین! قژمان دەوەرێت، ددانمان دەکەوێت! گەنجییەتیمان! ئـامانجەکانمان!
کلۆڤ: کەواتە سروشت ئـێمەی لەبیر نەبردووەتەوە.
ھام: خۆ تۆ وتت ئـێمە سروشتمان نییە.
ڕەخنەگرە گەورەکان، ئاماژەیان بەوە کردووە کە شانۆنامەی کۆتایی، زۆر نزیکە لە شانۆنامەی شالیری شەکسپیر و هەروەها گەمەی شەتڕەنج. هام کە بێ جووڵە لەسەر کورسییەکەی دانیشتووە، پاشای گەمەکەیە. دوو تەنەکە خۆڵەکەش، دوو قەڵای ئەمسەر و ئەوسەری گەمەکەن. بەڵام ئەوەی جێ پرسیارە ئەوەیە کە کێ لەم گەمەیەدا دژی هامە؟ یان هام بۆ هێندە باس لە کۆتاییپێهاتن دەکات؟ لەم گەمەیەدا جووڵانەوە و هاتوچۆکردن سنووردار و دیاریکراوە. کارەکتری هام بە درێژاییی شانۆکە لەسەر کورسییەکەی دانیشتووە و چیرۆکی بێمانا دەگێڕێتەوە و کلۆڤیش کە بەردەوام دێت و دەچێت بێئەوەی ئاگاداری هیچ بێت، خەریکە بە قسەی هام دەکات.
یەکێک لە پرسە گرینگەکانی ئەم شانۆیەش ئەوەیە کە هام و کلۆڤ بگەنە کۆتایی. بەڵام ئایا ئەم کۆتایییە، کۆتاییی گەمەکەیە یان کۆتاییی ژیان؟ هام هەر لە سەرەتای شانۆکەوە بەردەوام باسی کۆتایی دەکات:
هام: بەسە ئـیتر، ئـیتر دەبێ کۆتایی پێ بێت، تەنانەت لەنێوان ئەم پەنا و حەشارگەیەش.(چاوەڕوانیی.) بە بوونی ئـەمەش من دەست و پێم دەلەرزێت، دڵم دادەخورپێت کە… کۆتایی پێ بێنم. بەڵێ ڕاستە، دەبێ کۆتایی پێ بێت و سەرەڕای ئەمەش دڵەڕاوکێی ئەوەمە کە…. (باوێشک دەدات). کۆتایی پێ بێنم (باوێشک دەدات). خودایە ماندووم، باشتر وایە بڕۆمە ناو نوێنەکەم.
هەروەها لە دیمەنێکی تری شانۆنامەکەدا هام و کلۆڤ باسی کۆتاییپێهاتنی گەمەکە دەکەن:
ھام: گەر دەتەوێ لێم بدەی، بە تەور لێم بدە، یان بە دارقولاپ. ھانێ بە دارقولاپەکە لێم بدە، نەک بە سەگەکە، بە دارقولاپەکە یان تەورەکە.
کلۆڤ:(دەپاڕێتەوە). با واز لەم یارییە بهێنین!
ھام: ھەرگیز! (چاوەڕوانی). بمخە ناو تابووتەکەمەوە.
کلۆڤ: تابووتمان پێ نەماوە.
ھام: کەواتە با کۆتایی پێ بێت.
لە بەرهەمەکانی بێکێتدا “کات” وەک هەموو کاتێکی تر تامێکی فەلسەفی دەدات. لەم شانۆنامەیەشدا هام دەیەوێت بمرێت، بەڵام بەپێچەوانەوە کلۆڤ دەیەوێت بژیت.
“پێشەوا ڕەهبەری” شاعیر، نووسەر و وەرگێڕی خەڵکی هەورامانی ڕۆژهەڵاتە. لە ۲۵ی بەفرانباری ساڵی ۱۳۷۹ لە قائێم شاری پارێزگای مازەندەران لەدایک بووە. دواتر دەگەڕێتەوە شاری پاوە. لە ساڵی ۱۳۹۲ بۆ یەکەم جار بە کتێبی: “حەفتا پەنجەرەی گەڕۆك” زمانی کوردی دەناسێت و دەست دەکات بە خوێندنەوەی بەرهەمە شێعرییەکانی کوردی. دواتر لەسەر ئەم ویستە دیوانە شێعرێک دەنووسێت بە ناوی: “دواهەمین هەناسەی ژیان” کە بڵاوی ناکاتەوە و بۆ هەتاهەتایە واز لە شێعر دەهێنێت.
لە ساڵی ۱۳۹۴ بۆ یەکەم جار زمانی بێگانە دەناسێت و دەست دەکات بە خوێندنی ڕۆمانە جیهانییەکان. لەسەر وتەیەکی خۆی لە پڕۆگرامێکی شاشەی تیڤیی ئێران:
لەگەڵ ناسینی دۆستۆیڤسکی بەتەواوی چوومە دونیای ڕۆمانەوە.
لە ساڵی ۱۳۹۶ دەست دەکات بە نووسینی کتێبی: “سگم گانر” شانۆنامەیەکە باس لە چیرۆکی پیاوێک و سەگێک دەکات کە بە تەواوەتی لە جیهان دابڕاون و، لە ماڵێکی دوور لە شار و دوور لە هەر کەسێکی تر دەژین.
لە دوای کتێبی “سگم گانر’ دەست دەکات بە وەرگێڕانی کتێبی مەرگی ئۆلیور بەکی و دواتریش وەرگێڕانی کتێبێکی ئەلبێر کامۆ بە ناوی نامۆ. لە دوای نووسین و وەرگێڕانی ئەم ڕۆمانەنە، بۆ یەکەم جار بێکێت دەناسێت و شەیدای شانۆ دەبێت.
لە چاوپێکەوتنێکدا سەبارەت بە شانۆ دەڵێت: لە دوای ناسینی شانۆنامە جیهانییەکان، تێگەییشتم کە من نە شاعیرم و نە نووسەر. بریا بە منداڵی شانۆم ناسیبا و هەموو ژیانی خۆم تەرخانی وەرگێڕانی شانۆ کردبا.
ستایلی ئەبزوود هەڵدەبژێرێت و دەست دەکات بە وەرگێڕانی کتێبی کۆتایی لە ساموێل بێکێت کە بریتییە لە چوار کارەکتەر و دواتر بڵاوی دەکاتەوە. لە سەرەتای ناسینی شانۆ سەرسامی سارتەر دەبێت و دوو کتێبی مێشەکان و سۆزانییە بەڕێزەکە وەردەگێڕێتەوە و لە ساڵی ۱۳۹۹ کتێبی سۆزانییە بەڕێزەکە بڵاو دەکاتەوە.
لە ساڵی ۱۳۹۸ هانریش بێڵ دەناسێت و سەرسامی کتێبێکی دەبێت و دەست دەکات بە وەرگێڕانی کتێبی: “کاتژمێرێک چاوەڕوانی”.
لە ساڵی ۱۴۰۱ لەسەر ئیزی نووسەر خۆی (ماتنی ویسنیچ) کتێبی: چیرۆکی ورچە پانداکان وەردەگێڕێت. ژیکەکانی گەمەی شەترەنج. هەموو شتێک وەک خۆیەتی، هەرچەند کلۆڤ زیاتر دەبێتە خاوەنی خۆی و لە کۆتاییدا دەیەوێ لەلای هام بڕوات، بەڵام هەرگیز ناتوانێ خۆی یەکلایی بکاتەوە:
ھام: پێم بڵێ تۆ بۆچی لەگەڵ من ماویتەوە؟
کلۆڤ: تۆ بۆ منت ڕاگرتووە؟
ھام : چونکە کەسێکی تر شک نابەم. (چاوەڕوانی).
کلۆڤ: منیش شوێنێکی تر شک نابەم. (چاوەڕوانی).
ھام: بەڵام تۆ بەتەمایت لە لام بڕۆیت.
کلۆڤ: خەریکم ھەوڵ دەدەم.
بێکێت، سەبارەت بە میتافۆری لێکچوونی گەمەی شەترەنج و شانۆنامەی کۆتایی دەڵێت: “پاشای ئەم گەمەیە کە هامە، هەر لە سەرەتاوە دۆڕاوە. ئەم پاشا دۆڕاوە هەر لە سەرەتاوە بە باشی دەزانێت کە ئەو شتانەی دەیانکات هیچ مانایەکیان نییە و هەموویان بێ کەڵکن. هەروەها هام هیچ هەنگاوێکی چاوەڕوانکراو و شیاویش نانێت. بە ناچار کۆمەڵێ گەمەی بێ ئەنجام و بێ پلان دەکات. گەمەیەک، کە هەر گەمەنەزان و گەمژەیەک دەیزانێت”.
بابەتێک لەسەر وەرگێڕانی کتێبی کۆتایی
ڕەنگە وەرگێڕانی کتێبی شانۆنامە ئەویش شانۆنامەیەک کە نووسەری بێکێت بێت، کارێکی ئەستەم بێت.
کاتێک هەواڵی بڵاوبوونەوەی کتێبی کۆتاییم بیست، دڵەڕاوکەیەکی زۆرم بوو کە وەرگێڕ بەتەواوەتی توانیویە زمانی بێکێت وەربگێڕێتە سەر زمانی کوردی یان نا؟
کتێبی کۆتایی وەک بێکێت خۆی دەڵێت زۆر ئەدەبیترە لە بەرهەمەکانی ترم.
وەرگێڕ لە وەرگێڕانەکەیدا کەڵکی لە زمانێکی سادە و وشەگەلێکی کورت وەرگرتووە کە ڕەنگە هەر ئەو کارەی کردبێت کە بێکێت خۆی کردوویە.
ڕەنگە وەرگێڕ بەتەواوی لە نامەکەی بێکێت بۆ وەرگێڕە ئیتاڵیایییەکەی کتێبی کۆتایی ترسابێت و وای کردبێت کە بێکێت گلەیی لێ نەکات.
هەر بەم بۆنەیشەوە بەتەواوەتی لە وشەگەلێکی کورت کەڵکی وەرگرتووە و کۆتایی بە شانۆنامەی “کۆتایی” هێناوە.
داگرتنی بابەت



