ئارامتر بخوێنەوە

لە مەترسی کەوتنی باڵا دەستیی دۆلار

نووسەر: پرابهات پاتنایک

ئابووری زانی هەڵکەوتە، پرۆفیسۆری خانەنشین کراو لە زانکۆی جواهێر لەعل نەهرۆ.

وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە: شەهرام نوسرەتی

وەرگێڕانی بۆ کوردی: سدیق بابایی


ژانت یلن، وەزیری ئابووریی ئەمریکا، ئاخرەکەی ئەوەی بۆ زۆرێک لە خەڵک لە مێژە ئاشکرایە پەژراندی. واتە گەمارۆی ئابووری بە دژی ئەو وڵاتانەی وڵاتە یەکگرتووەکان دوژمنایەتی لەگەڵیان هەیە، سەروەریی دۆلار وەک ئەرزی پاشەکەوتی جیهان تووشی مەترسی دەکات. ئەگەر گەمارۆکان بە دژی یەک یان دوو وڵات بەڕێوە چوو با هەلومەرجەکە جیاوازی دەبوو. بەڵام گەمارۆکان ئەم ڕۆژانە لە لایەن ئەمریکاوە دەیان وڵات لە خۆ دەگرێت. کاتێک ئەمە ڕوو دەدات ئەم وڵاتانە بە مەبەستی نا کارامەکردنی گەمارۆکان وێکڕا یەک دەگرن یان ڕێک دەکەون بۆ هەنگاونانی هاوبەشی جێگرەوە کە هۆکاری کزیی نەزمی جیهانیی ژێر دەسەڵاتی وڵاتە یەکگرتووەکان دەبن، کە تایبەتمەندییەکەی باڵادەستیی زاڵی دۆلارە.

بە پێچەوانەی چاوەڕوانی، بەگوێرەی ئەم دان پێدانانە، ژانت یلن لە گەمارۆکانی ئەمریکا بەرەوانیی کرد و ئەمە جێی سەرسووڕمان نییە لە بۆ ئەوە لە ئەندامێکی دەوڵەتی بایدن ناکرێت لەوە زیاتر چاوەڕوانی هەبێت. ئەو هەروەها پەسەندی ئەوە دەکات دەکار کردنی گەمارۆ بە دژی وڵاتانێک سیاسەتی دڵخوازی ئەمریکا پێ و شوێن ناگرن، لە گۆڕینی سیاسەتی ئەواندا دەور ناگێڕێت؛ بەڵام گەمارۆکان هەلومەرجێکی دژوار بە سەر خەڵکی ئەم وڵاتانەدا دەسەپێنن. ئەو بۆ وێنە ئاماژەی بە ئێران کرد؛ وێڕای ساڵانێک گەمارۆ، سیاسەتەکانی دەوڵەتی ئێران کە پەسەندی ئەمریکا نەبووە، ئاڵوگۆڕیان بە سەر دا نەهاتووە. هەرچەند خەڵکی ئێران گرفتی زۆریان کێشاوە. ئەو گوتی: “گەمارۆکانی ئێمە دژی ئێران ئاڵۆزیی ئابووریی ڕاستەقینەی لەم وڵاتە دەستەبەر کردووە و ئێران بە هۆی گەمارۆکان، لە بواری ئابووریدا تووشی زیان دەبێت. ئایا ئەم کردەوەیە ڕەوشتی ئەوانی گۆڕیوە؟ ئاکام زۆر کزە لە هەڵسەنگاندنی حاڵەتی دڵخوازی چاوەڕوان کراوی ئێمە”.

بەڵام تەنانەت ناسینی ئەم ڕاستییە ئەو لە پاڵپشتیکردنی گەمارۆ لە لایەن وڵاتە یەکگرتووەکان پاشگەز ناکاتەوە. بە پێچەوانەوە ئەو لە پەیوەندی لەگەڵ ئێران پێداگری دەکات کە ئەمریکا لە هەوڵی دیتنەوەی ڕێگە گەلێک بۆ بە قەوەت کردنی زۆرتری گەمارۆکانە. ئەم ڕاستییە کە وڵاتانی گەمارۆدراو بە دابەزاندنی گەڵاڵەی دەور لێدانی گەمارۆکان سەقامی جیهانی ژێر دەسەڵاتی ئەمریکا کز دەکەن، لە هەنووکە دا دیارە. ڕووس کە کەوتووەتە بەر ئامانجی گەمارۆکان خەریکی بووژاندنەوەی هاودەنگی دوولاینی لەگەڵ بڕێک لە وڵاتەکانە، وەک ئەوە یەکێتیی سۆڤیەت لە ڕابردوودا هەیبوو. ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە جیاتی دۆلار لە سەر بنەمای ڕوبل و ئەرزی خۆجێیی سەر دەگرێت و لەودا بایی(نرخ) ئاڵوگۆڕیان نەگۆڕ دەمێنێت.

ئەم شێوازە، جێگیرکردنی دەوری دۆلار وەک کەرەستەی ئاڵوگۆڕ لە بەشێک لە بازرگانیی جیهانی لا دەبات. ئەوە هەمان مەترسی خستنە سەر دەسەڵاتدارەتی دۆلارە. دەوری دۆلار لە ئاڵوگۆڕی تیجاریی جیهان وەک یەکەی لێکدانەوە، ئەم ڕاستییە کە نرخی مەتا (کاڵاکان) بە یەکەی دۆلار لێک دەدرێنەوە گرنگی ئەوتۆی نییە؛ ئەمە ئەساسی باڵادەستیی دۆلار نییە. ئەم ڕاستییە کە دۆلار بۆ ئاڵوگۆڕی ئەرزی بازاڕ پێویستە، بە ئەو پلەی بێ ڕکابەر دەدات.

هەڵبەت یەک لە کاریگەرییەکانی دۆلار ڕاگرتنی سامانە کە خۆی هۆکاری -سووڕ-ی [نرخ] دەبێت. دۆلار بە پێچەوانەی هەر مەتایێکی تر، نرخی دەروونیی نییە، لە ڕاستیدا وزەیەکی زۆر کەم بۆ بەرهەم هێنانی ئەو دەکار دەکرێت، ئەوە نوێنەری باییە لە بەر ئەوە ئەو باییە بە تاوتوێی کاڵا[مەتا]- یەکی دەستنیشانکراو دیاری دەکرێت و کاتی کەڵکوەرگرتن لە دۆلار دەوری کەرەستەی دەست بە دەست بوونی ئەرێنی دەبێت. لە بەر ئەوە سەروەریی دۆلار دەگەڕێتەوە بۆ دەوری وەک کەرەستەی دەست بە دەست بوون لە ئاڵوگۆڕی نێونەتەوەیی گرێ دراوە.

دەرپەڕاندنی دۆلار لە هەر بەشێکی سات و سەودای نێونەتەوەیی، سەروەریی پێویستی دۆلار کز دەکات. ئەمە مەترسییەکی ڕاستەقینەیە کاتێک گەمارۆکان لە دژی ژمارەیەکی زۆری وڵاتان داببەزێنرێن و ئەوان بۆ دەرباز بوون بڕیاراتی پێویست، کرداری دەکەن.

لە ڕاستیدا گەمارۆکان یەکەم هۆکار نین کە دەوری باڵادەستیی دۆلار لە نێو دەبەن. زۆرێک لە وڵاتان کە خوازیارن ئەم باڵا دەستییە لەنێو بەرن، یان بە قەست بە تەمان هەلی بازرگانیی خۆیان پەرە پێ بدەن، ڕەنگە خۆ خوارانە وێرا ببن بە هاوپەیمان کە بە جێبەجێکردنی بیرۆکەی سازگار، دۆلار لە لە مامەڵەکانی خۆیاندا هەڵپەسێرن. لە کاتی یەکێتیی سۆڤیەت، هیند لەگەڵ ئەم وڵاتە هاودەنگیی دوو لایەنیی بازرگانیی هەبوو کە هۆکارەکەی بوونی گەمارۆ نەبوو. ئەم هاودەنگییە هاکەزایە، بە مەیلی پەرەپێدانی بازرگانی لە دەرەوەی سیستەمی باڵادەستی دۆلار سەری گرت. جێی سەرسووڕمان نییە خاوەن ڕایانی لیبراڵی نوێ، کێبڕکێی بیرمەندیی بێ وەستان دژ بە وەها گرێبەست گەلی دوولاینی بازرگانییان بەڕێ خست، بۆیە خوازیار بوون لە ئەگەری هەر چەشنە کێشمەکێشێک لە پەیوەندی، سەروەریی دۆلار لەنێو بەرن. ئەم نوێ لیبراڵانە خاوەنی ئامانجێکی بیرمەندانە بوون بەڵام هاودەنگیی دوولاینی بازرگانی وەها ئامانجێکیان نەبوو. بگرە هەنووکە چین وبرازیل گرێبەستیان مۆر کردوە تا بازرگانیی نێوانیان بە ئەرزی لە گۆڕ[فەرمی]ی ئەم وڵاتانە جێبەجی بکرێت. هەرچەند چ گەمارۆیەک لە لایەن ئامریکاوە دژ بە ئەم وڵاتانە دانەبەزێندراوە.

بەم شێوەیە دیلما ڕۆسف، سەرۆک جمهووری پێشووی برزیل کە بە تازەیی وەک سەرۆکی بانکی بریکس دانراوە، ڕایگەیاندوە: لە نێوان ساڵەکانی ٢٠٢٢ تا ٢٠٢٦ سێ لە سەتی ئەو قەرزانەی ئەم بانکە بە وڵاتانی ئەندامی دەدات، بە ئەرزی خۆجێیی دەبن. ئەم کارە بە ئامانجی گشتیی دەرپەڕاندنی دۆلار لە ئابووریی ئەم وڵاتەیە وبەڵگەی ناچار کردنی تایبەتی لە پشت نییە.

لێرەدا لەجێدایە، قازانجێک کە باڵادستیی دۆلار بۆ وڵاتە یەکگرتووەکان لەگەڵ خۆی دێنێ بیر بخەینەوە. دوو باندەستیی ئاشکار بوونیان هەیە: سەرەتا ئەوە کە کاتێک دۆلار ئەرزی پاشەکەوتە، پێچەوانەی باقیی وڵاتەکان، ئیتر وڵاتە یەکگرتووەکان دڵەڕاوکێ و گرفتی تەرازی دانەوەی نیە. ئامریکا دەتوانێت بۆ دانەوەی حسابەکانی خۆی، بەڵگەی قەرزی کە بە دۆلار سەرحەسێو دەکرێن بە وڵاتانی تر بدات، کە ئەم وڵاتانە ئەوانە ڕادەگرن لە بەرئەوە ئەم بەڵگەگەلە بۆ پاراستنی سامان قابلیەتی ئێعتبارییان هەیە. بە ئەم شێوەیە لە چەرخەی ئابووریی جێهانیدا دەور دەگێڕێ. دووهەم ئەوە بەم پێیە ئاڵوگۆڕی بانکی ئامریکایی بە توندی پەرە دەستێنێ. لە ڕاستیدا ساتوسەودا بە دۆلار چوارچێوەدار بە بانکە کانی ئامریکا نییە؛ بەڵام چ دوو دڵییەک بوونی نییە کە بانکە ئامریکاییەکان مەزنترین قازانج دەس دەخەن کاتێک دۆلار کەرەسەی جووڵە لە بازرگانیی جێهانی بێت.

بەڵام وێرای ئەم قازانجە نەشاراوەیە قازانجێکی تری بنەڕەتی بوونی هەیە؛ بە گوێرەی باڵا دەستیی دۆلار بەگشتی جێهانی سەرمایەداری مێترۆپۆلیتان [گەورە شاری، ناوەند گەرا و پاڵداو بە هەراوی مەزن]ی گرێدراوی هەیە. بۆیە بە وەڕێخستنی زەخت بۆ داهات و لە ئاکامدا زەخت بۆ داخواز لە وڵاتانێک کەرەسەی خاو و مەتای سەرەتایی بەرهەم دێنن، هەلومەرجی پێویست بۆ دابینکردنی کەرەسەی خاو و کاڵای سەرەتایی کە داواکاری بۆیان لە وڵاتانی ئێمپریالیستی بەرەو سەرێیە، بە بێ زیاد کردنی نرخی ئەوان ڕێک دەخرێ. تەنانەت کاتێ پانتایی بەرهەمهێنانی ئەم مەتا گەلە بە ڕادەی شیاوی سەرنج، فرەیی بە خۆوە نەبینێت.

ئەم ڕەوتە بەم شێوازە کار دەکات: کاتێک داخواز بۆ مەتایێکی سەرەتایی لە جیهانی سێیەم بەرهەم دێت، بەڕێژە، ڕادەی هاتنە بازاڕی زیاد دەکات؛ نرخی ئەو مەتایە بە گوێرەی پارەی خۆجێیی دەچێتە سەر. ئەمە چاوەڕوانیی هاتنەخواری نرخی ئاڵوگۆڕی ئەو لە هەمبەر ئەرزی پاشەکەوتی جیهانی چێ دەکات. ڕاست لە سەر ئەو بنەمایە کە ئەم پارەیە لەگەڵ ئەرزی پاشەکەوت یەک نییە. ئەمە هۆکاری پەرەوازە بوونی داهات وسامانە لە ئابووریی دیاری ئەو وڵاتە لە جێهانی سێهەم بە وڵاتانی ئێمپریالیستی دەبێت. و ئەم خوڵقێندراوە نرخی پارەی ئەو وڵاتە دادەبەزێنێت. ئەو وڵاتە بۆ وڵامدانەوەی باشتر کردنی وەزعی ئابووری، نرخی قازانجی بانکی [بەهرە] دەباتە سەرێ و هەنگاوی دەسبەزگداگرتن[سەرفەجوویی] وەک هێنانە خواری خەرجیی کۆمەڵایەتی دەخاتە ڕێ. لە ئاکامدا پانتایی داهاتەکان لەو وڵاتانە دەادەبەزێت و بە هۆی هاتنە خواری توانای کڕین، داخواز بۆ کرینی ئەو بەرهەم و مەتاگەلە و باقی ئەو کەرەسانەی گرێدراوییان پێیانەوە هەیە دادەکشێ. بەم بۆنەیەوە داخوازی زیادەی سەرەتایی لە نێو دەچێت و نرخی شتوومەکی بە ڕادە [کەم بوەوە] دەشکێت بە نرخی ئەسڵی و بە ئەندازەی پێویست بە وڵاتانی سەرمایەداری ڕەوانە دەکرێت.

ئەم جووڵەی گەڕانی ئەرزە لە سیستەمی ئابووریی ئەمپریالیستی بە هەمان ئامانجێک دەستی وێ ڕادەگات کە لە دەورانی ژێر چەپۆک کردن[ئیستیعمار] بە کەڵک وەرگرتنی ڕاستەوخۆ هێزی زۆرە ملی سەری دەگرت. بە هێنانە خواری داخواز لە جیهانی سێیەم، سەقامی نرخی کەرەسەی خاوی سەرەتایی زەمانەت دەکەن. بە کورتی سیستەمی پووڵی و ئەرزی هاوکات شرۆڤەگەر یا دەرخەری ناوەڕۆکی ئیمپریالیزمە. هەروەها دەتوانین بە ئەو ئاکامە بگەین پارەی وڵاتێک لە جیهانی سێهەم یان پارەی گرووپێکی ئەوانە ناتوانێت خاوەندارێتیی دەوری باڵادەستی بکات؛ واتە جێگرەوەی دۆلار بێت بە بێ ئەوە بە سەرجەمی پێکهاتەی ئیمپریالیستی زیان بگەیەنێت و سەقامی سەرمایەداریی هاوچەرخ تووشی مەترسی بکات. باڵادەستیی دۆلار ماددەیەکی دەورگێڕ لەم نیزامە پووڵیەیە.

بۆیە ئەم لێبڕاوییە ئابوورییە بۆ لە مەیدان وەدەرنانی دۆلار کە هەنووکە لە پیش چاومانە، زەبر لە ڕیشەگەلی زاڵبوونی سیستەمی ئێمپڕیالیستی دەوەشێنێ. کێشەکە بە تەنێ ئەوە نییە کە هاودەنگییەک لە ئاڵووێری ئەرزی، جێگری ئەویتر ببێت. کێشە سەقامی تەواوی سیستەمێکە کە لە سەر بنەمای ئێمپریالیستی بینا نراوە و نرخەکەی دەکەوێتە ئەستۆی خەڵکی جیهانی سێهەم. بەم پێیە نەتەنیا وڵاتە یەکگرتووەکان بەڵکوو سەرجەم جیهانی سەرمایەداریی ئێمپریالیستی، بە لێبڕاوی حەول دەدات تا لە ڕێبازی “دۆلار دەرپەڕاندن” بەرگیری بکات و ئەوانە ڕەنگە دژ بە دەوڵەتانێک بۆ دۆلار وەدەرنان حەول دەدەن لە دەرەتان وشێوازەکانی زۆرەملی نائابووریش کەڵک وەر گرن.

بە کورتی حەولدان بۆ دۆلار دەرپەڕاندن، وەرگێڕی قەیرانی هەنووکەییی سامان دارییە و ڕاست بەم بۆنەیەوە، نێوەرۆکی بێ بەزەیییانەی ئەو بە تەواوی بە ڕۆژ دەکات. [کۆتایی]

سەرچاوە: بڵاڤۆکی دیموکراسی خەڵکی ، بڵاڤۆکی ئینتەرنێتیی حیزبی کۆمۆنیستی هیند(مارکسیست). ٣٠ ئەپریلی٢٠٢٣