ئایا خۆ دەرهاویشتن لە سیستەمی جیهانی (توانەوە و کزیی پێکهاتەی عالەمیی ڕێ پێشاندانی نوێ لیبراڵی ئابووری) ڕێچکەی سەرگرتن دەپێوێت؟
نووسەر: پرابهات پانتایک
ئابووریزانی هەڵکەوتە. پڕۆفسۆری ماڵ نشینکراو لە زانکۆی جەواهێر لەعل نەهرۆ.
وەرگێڕان: شارام نۆسرەتی – سدیق بابایی
ئێمڕۆ زۆرێک لە ئابووریزانان سەبارەت بە ڕێچکەی( Globalization) دەدوێن. بەشێکیش لەو بڕوایەدان سیستەمە نوێ لیبراڵەکانی ڕابردوو ئیتر بوونیان نیە. هەڵبەت چ شتێک هەتاهەتایی وەک خۆی نامێنێت. هەروەک [هراکلیوس] فەیلەسووفی یۆنانی وتوویە: “ئێوە ناتوانن دوو جار خۆتان لە چۆمێکی خۆڕێن بدەن.” لە بەر ئەوە بە تێپەڕینی کات بڕێک ئاڵوگۆڕ لە شێوازی دابەزینی نوێ لیبراڵی لە خۆدزینەوە نایێت. ئەم خاڵە گرینگە کە ئایا شێوازی شرۆڤەی (بنەما و چوارچێوەی دابینکراو) بۆ فامکردنی ئابووریی هاوچەرخی جیهان دەخرێتە بواری کەڵک لێ وەرگرتن و بە گوێرەی ئاڵوگۆڕی لەباوکەوتوو پێویست بە چاو پێداخشاندنەوە دەکات؟
پێویستە لەبەرچاو بێت کە “چێکردنی جیهانی” هیچ کاتێک بە واتای ئەوە نەبووە وڵاتانی جیاوازی دونیا خۆویستانە لە دەوری هەڤدوو کۆببنەوە تا نەزمی عالەمی پێک بهێنن و بۆ دوو لایەن بەرهەمهێنەر بێت. نزیک بە پەنجا وڵاتی دونیا هەنووکە لە ژێر گەمارۆی جۆراوجۆردان. لە سەر ئەم بنەمایە، توانای دەس وێڕاگەیشتنیان بە کەرەسەی پێویست لە بازارە جیهانیەکاندا نییە. بگرە بڕێک کات ڕەنگە بەربەست و ڕێگر بۆ دەس وێڕاگەیشتن بە دەوا و دەرمانێک بێت کە ڕزگاریدەری ژیانی مرۆڤن. ژمارەی وڵاتانی لە گەمارۆ کەوتوو، هەر وەتر دە ساڵ پێش زۆر کەمتر نەبوو، کاتێک بە جیهانیکردن وەک ڕێبازێکی بە تەواوەتی دابەزێندراو، وەرگیرا بوو.
بۆیە “بەجیهانیکردن” لە گەڵ ئەوە وەک شێوازی ئاسایی پێوانە دەکرێت، بە تەواوەتی جیاوازیی هەیە. “بەجیهانیکردن” بە واتای سەرهەڵدانی ڕێچکەیەک لە سامانداری بوو کە لەودا، ئابووریی وڵاتان بۆ بزووتن بە بێ بەرتەسک کردنی سامان، بە تایبەت سامانی ماڵی کرایەوە؛ بەم پێیە دەرەتانی دەستوەردانی دەوڵەتان بە شێوازگەلێک کە سامان(سەرمایە)ی ماڵی پەسەندی نەدەکرد، بەربەست کرابوو. ئەم سامانە بەعالەمی بووە، لە کردەی جیهانیی خۆی، بە تایبەت لە پاڵپشتیی وڵاتانی ئێمپریالیستی و بە شێوەی دابی وڵاتانی تر کەڵکی وەرگرتبوو. وڵاتانی ئێمپریالیستی، بە تایبەت وڵاتە یەکگرتوەکان بە قەناعەت دەگەیشتن بە دژی چ وڵاتگەلێک گەمارۆ دابەزێنرێت و وڵاتانی دیکە دەبوونە ڕێڕەو.
لەبۆیە “بەجیهانیبوون” پێشاندەری داسەپانی سەرلە نوێ باڵا دەستیی ئێمپریالیستیی ڕۆژئاوا بەسەر هەموو جیهان بە دەر لە وڵاتانی سوسیالیستی بوو. ئەم باڵادەستیە بەسەر وڵاتانێکی تردا سەپێنرا کە لە نێوەڕاستەکانی سەدەی بیست لە ژێر چەپۆکی سەمەرەمژین[ئێستێعمار] دەرهاتبوون و بە ڕەچاوکردنی بەرنامەی درێژخایەنی جۆراوجۆری ڕێنوێن، ڕێگەی سەرهەڵدانی ساماندارییان پەژراند. بەجیهانیبوون بە واتەی پرشوبڵاویی هەر جۆرە خۆسەروەریی ڕێژەیی لە جیهانی سوسیالیستی بوو. بە سەردێڕی تەواوکەری بزاڤێکی بێ بەربەستی سامان، “جیهانیسازی” بە واتەی گواستنەوەی ڕێژەیی بە بێ بەربەستی مەتا و خزمەتەکان بە تێپەڕین لە سنووری وڵاتان بوو (هەڵبەت جیا لە وڵاتانی لەگەمارۆ خراو)
ئەوە کە لەم سەردەمی بەجیهانیبوونە ڕووی دا، سەرهەڵدانی دەسەڵاتەکانی ئابووریی نوێ بوو کە دەسەڵاتە ڕۆژئاواییەکان وەک مەترسییەک بۆ خۆیان لێکیان دایەوە. یەک لەوان ڕووس بوو کە میراتگری پێگەیەکی مەزنی بەرهەمهێنان لە لایەن یەکیەتیی سۆڤیەت سازدرا و دەسەڵاتە ڕۆژئاواییەکان پێیان وا بوو ئەو وڵاتەیان هێناوەتە ژێر ڕکێفی خۆیان، تا ئەو کاتەی بە لە دەسەڵات دوور خستنی بووریس یڵسین، دەسەڵاتی خۆی سەرلەنوێ بەدەست هێنایەوە. چین لە سەر بنەمای خۆی، نەک بە گوێرەی هەلومەرجێک دەوڵەتانی ئێمپریالیستی بە سەر ئەم وڵاتەیدا بسەپێنن، لەگەڵ بەجیهانیبوون پەیوەندیی گرت و لە تەنیشت هۆکارەکانی تر بە گوێرەی دەست وێڕاگەیشتن بە بازاڕی جیهانی سامانداری ئێمپریالیستی، شاهیدی هەڵکشانی نرخی گورجوگۆڵی ئابووری بوو.
هەنووکە ڕووس پاش شەڕی ئۆکراین خراوەتە بەر گەمارۆ و ئاڵووێری بازرگانیی دونیای ڕۆژئاوا لەگەڵ چین پاش حەولدانی قەستی بۆ کەم کردنەوی تا ڕادەیەک دابەزیوە. حەولی وڵاتە یەکگرتووەکان بۆ کەمکردنەوەی هاوردە لە چین هۆکارگەلێک لە خۆ دەگرێت. یەک لە هۆکارەکان پاڵپشتی لە کەسب و کاری نێوخۆیی لە ئامریکایە. (سەرەڕای ئەوەی ڕادەیەکی زۆری هاوردە لە چین بە هۆی دەکارکردنی سامانی ڕاستەو خۆی وڵاتە یەکگرتووەکان لەوێندەرێ بەرهەم دێت) هۆکاری تر مەیلی زۆری وڵاتە یەکگرتووەکانە تا زێدە گڕێدراو بە چین نەبێت. سەبارەت بە ماباقیی وڵاتانی ساماندار، هۆکارێکی کەم کردنەوەی هاوردە لە چین زەختی وڵاتە یەکگرتووەکانە. سەرەڕای ئەوە مەیلی نەبوونی بەسراوەیی بە چین زۆر گرینگتر بووە.
دڵە ڕاوکێ لە هەمبەر هاوردە لە چین کە بەپەلە ڕووی لە زیاد بوونە، لە کاتی سەرکۆماریی جۆرج بۆشی دووهەم کە حەولی دا قەناعەت بە چینییەکان بکات تا نرخی ئاڵووێری یوان (پارەی بە بڕەوی چین) بەرانبەر دۆلار بەرنە سەرێ، دەستی پێ کرد. ئەم دڵەڕاوکێیە درێژەی کێشا. ئۆباما لە سەردەمی سەرکۆماریی خۆیدا ئەو شەریکە ئامریکییانەی سزا دا کە بەرهەمهێنانی خۆیان بۆ دەرەوە دەگواستەوە، بەڵام ئەوە دۆناڵد ترامپ بوو کە بۆ پارێزگاری لە بەرهەمهێنانی نێوخۆیی لە هەمبەر هاوردەکردن لە دەرەوە، بیرۆکەی گۆمرگی هێنایە ڕۆژەڤ کە وڵاتی چین ئامانجی ئەو بیرۆکەیە بوو.
دوو وێنەی بنەوە پیشان دەدەن کە مەبەست یان بیرۆکەی کەم کردنەوەی ئاڵووێری ڕۆژئاوا لەگەڵ چین بە قەست و سیاسییە. یەکیەتیی ئۆرووپا یاسایەکی پێشنیار کردووە کە بە گوێرەی ئەو، پانێلە خۆرییەکان کە بڕیارە بۆ لەنێوبردنی کەربۆن لە ئۆرووپا کەڵکیان لێ وەرگێرێ، نابێت لە هیچ وڵاتێک کە زێدە تر لە ٦٥ لە سەتی پشکی بازاڕی لەبەردەستە هاوردە بکرێن. ئەم یاسایە ڕاست بە واتەی وەلانانی چینە کە ٨٥ لە سەدی پشکی بازاڕی بە گوێرەی نرخی زۆر نزمی پانێلە دە بازار کراوەکانی خۆی، لەبەردەستە. بە کورتی ئورووپا ئامادەیە تا خەرجی زۆر زیاتر بۆ پانێلە خۆرییەکان بخاتە ئەستۆی خۆی و چین وەلا بنێت، ئەوە ساغ بوونەوەیەکە تەنێ لە سەر ئەساسی ڕەچاوکردنی سیاسی، جۆغرافی (ژێئۆ پۆلۆتیک) بەرهەم هاتوە.
لەم بوارە دا دەوڵەتی بایدن، بە پێچەوانەی ئارەزووی شەریکە گەورەکانی خۆی لە ئامریکا، هەناردەکردنی نیوە بگوێزی [نیمە هادی] ئێلکترۆنیکی یاساخ کرد کە مەترسیی مەزن بۆ سەنعەتی بەرهەمهێنی پێشکەوتوو لە چین، لەوانە تەکنیکی سەربازی وهۆشی دەستکرد، کە تەنێ ئامانجی لە پەیوەندیی ڕەچاوکردنی سیاسی جۆغرافی بە مەبەستی ئێفلیج کردنی چین لە بواری ئابووری و تکنیکییە. بە شێوازێکی تر ئەگەرچی لە ئێستادا گەمارۆی ئاشکرا بە دژی چین بوونی نیە، بەڵام ئەوەی ئێمە ئەیبینین، سەپاندنی لابەلا بە دژی چینە یان تەیار کردنی بۆ کاتێک کە بە ئاشکرا گەمارۆ بە دژی چین دابەزێنرێت یان بە گوێرەی خواستی بێ ئەملاوئەولا بۆ ئێفلیج کردنی ئەم وڵاتە دەبێت.
ئەوە کە “دەرهاوێژی عالەمی” نێو دەنرێت، بە مەیلی وەرچەرخانی نوێی دەسەڵاتی ڕۆژئاوایی بۆ جیاوازی بە دژی چین، واتە مەیلی ئەوان بە نەبوونی گرێدراوی بە چین پەیوەندیی هەیە. ئەم هەوڵدانەی ئەوان خوڵقاندنی هەمە چەشنی لە پەیوەندییە بازرگانییەکان بە کەم کردنەوەی پەیوەندیی بازرگانی لەگەڵ چینە. تەنانەت ئەگەر ئەم لێبڕاوییە بۆ ئەوان باجی زیاتری هەبێت. کەم بوونەوەی ئەم دواییانەی پانتایی ئاڵووێری وڵاتەیەکگرتوەکان لە گەڵ چین لە بەرهەمەکانیەتی. وەها بەرچاو دەکەوێت وەک بڵێی چین لە لیستەی ئەو وڵاتانەیە بە ئابلۆقەی ڕۆژئاوا، زیاد کراوە.
شیاوی سەرنجە کە هیچ دابەزینێکی ڕاستەقینە مەزەندەیەک لە پێوانەی جیهانی وەک ڕێژەی گشتیی هاوردەی جیهانی بە بەرهەمهێنانی ناخالیسی نێوخۆیی کە بڕێک لە ئابووریزانان بە سەردێڕی پیشاندەر بۆ چەندیی ڕادەی ” بەجیهانیبوون” کەڵکیان وەر گرتووە، هەبوونی نەبوە. ئەوەی ئەوان لە ڕێگەی لێکۆڵینەوە بە دەستی ئەهێنن، ئەوەیە کە تیژیی ڕەوتی” بە جیهانی بوون”ڕووی لە کزی ناوە بەڵام ڕەوتی پێچەوانە سەری نەگرتووە.
وێرای ئەوە، هەر وەک ئێمە پێشووتر ئاماژەمان پێ دا، پێکهاتەی “بەجیهانیبوون”لە هەڵسەنگاندنی ئێمەدا پەیوەندیی زۆری بە گرێدراویی وڵاتان بە هەڤدووڕا نیە؛ ئەم پێکهاتەیە بە گشتی پاڵدراو بە پەیوەندیی دەسەڵاتە. ئەم هێزە هەر بە ئەو ڕادەیە لە ڕێگەی کەڵک وەرگرتن لە کەرەسەی گەمارۆ دژ بە وڵاتانێکی دیاریکراو دادەبەزێنرێت، بە هەمان شێواز بە ڕاکێشانی وڵاتەکان بۆ نێو گێژاوی” بەجیهانیکردن” بە کار دێت. ئەم دابەزاندنی هێزە هێما ونیشانەی ئێمپریالیزمە. هەر وەک گەمارۆکان پیشاندەری بێ بەزەیی ئێمپریالیزمن، “بەجیهانیکردن” خۆی وەها دەورێک دەگێڕێت لە بەر ئەوە زاڵبوونی سامان بەسەر جیهاندا دەسەپێنێ. بە شێوازێکی تر “خۆ دەرهاویشتن لە “بەجیهانی بوون” نەرێنیکردنی ڕەوتی “بەجیهانیبوون” نییە بەڵکوو تەواوکەری ئەوە.
سامانی جیهانی لە کولییەتی خۆیدا لە وڵاتانی ئێمپریالیستیەوە دێت و لەگەڵ هەڵسوکەوتی ئەم وڵاتانە گرێدراوی نێوەکیی هەیە. بەم پێیە سەردەستیی سامانی جیهانی لە کرداردا، سەردەستیی وڵاتانی ئیمپریالیستیە کە بەسەر خەڵکی دونیا بە تایبەت وڵاتانی جیهانی سێهەمدا دەسەپێنرێت.
” بەجیهانیبوون” ڕەنگە لە پاڵپشتی بۆرژوازیی مەزنی جیهانی سێهەم و بگرە پاڵپشتیی توێژی سەرووی کاربەدەست و مەعاش وەرگران کەڵک وەرگرێ. سەرکوتی زۆرەملێی کرێکاران، فەلا و بەرهەمهێنەرانی بچووکی جیهانی سێهەم وە پێشی خۆی دەدات. شێوازی زاڵبوونی کۆیلەتی و زۆر کاری ئێمڕۆ، چ جیاوازییەکی لەگەڵ دەیەی پێشوو نییە. هەر جۆرە چاکسازی لە وەزع و حاڵی کرێکاران، پێویست بە دەست تێوەردانی دەوڵەت دەکات. بۆ ئەم ئەرکە دەوڵەت دەبێ مەودا(خاڵیگا)ی پێویستی بۆ دەست تێوەردان هەبێت بە بێ ئەوەی ترسی بەرەوڕووبوونی جێ بەتاڵ کردنی سامان و بەربەستە کاریگەرەکان هەبێ. بەڵام تا کاتێک وڵات لە گێژاوی بزاڤی سامان بە بێ بەربەست ئاوقەدە، ناتوانێت ئەم هەلە دەست بخات. لە بەر ئەوە لە ژێر کۆنترۆڵگرتنی جووڵەی سامان(کاپیتاڵ) بۆ هەر چەشنە دەست تێوەردانی بەرەو پێشی دەوڵەت پێویستە.
بە واتەیەکی تر، چاک بوونی وەزعی ماڵیی خەڵک نە تەنێ زەروورەتی گۆڕینی نێوەرۆکی دەوڵەت، واتە دەوڵەتی پاڵداو بە پاڵپشتیی کرێکاران و فەلای دەسکورت دەبێت، سەرەڕای ئەوە دەوڵەت دەبێ خۆی لە ڕەوتی بێ بەر بەستی سامان (سەرمایە)ی جیهانی جۆێ بکاتەوە. پاڵپشتیی کرێکاران بە تەنێ بەس نییە. بۆ دابەزاندنی سیاسەتی لاینگریی خەڵک، چاوەدێری وبەربەستی بزاڤی سامان زەروورە. هەرچەند وەها کۆنترۆڵیک دەتوانێ” گەمارۆگەلی” ئێمپریالیستی لە گەڵ خۆی بهێنێت.
ئەم ڕاستییە تەواو وەک دەیەی پێشێیە. ناوزەدکردنی “خۆدەرهاویشتن لە سیستەمی جیهانی”کە بەشێک لە ئابووریزانان باسی لێوە دەکەن، کەمترین ئاڵوگۆڕی لەم پێداویستییە واجبە کۆمەڵایەتییەدا پێک نەهێناوە تا لەگەڵ سەروەریی سامانی بەجیهانی کراو، بەربەرەکانێ بکرێ، کە لە پەنای ئەو ئاڵقەی کرداری وێک گرێدراوی ئێمپریالیستی هەیە.
سەرچاوە
بڵاڤۆکی دمۆکراسی خەڵکی . بلاڤۆکی حێزبی کۆمۆنیستی هند. ٤/ژۆئێنی ٢٠٢٣