ئارامتر بخوێنەوە

کۆڵۆنیالیزمی ناوخۆیی و بواری ئەدەبی

بەراوردکاری (وێژەی هاودەق) لە ئێراندا*

حەیدەر خزری

مامۆستا لە بەشی زمان و ئەدەبیاتی مۆدێڕن، زانکۆی سێنتراڵ فلۆڕیدا، ئەمریکا

و: هەیبەت محەممەدی



“ئەدەبیاتی بەراوردکاری” بوارێکی زانستییە کە لێکۆڵینەوەی پەیوەست بە ئەدەب و دەربڕینی کولتووری لە سنووری زمانەوانی، نەتەوەیی و جوگرافیی تایبەتمەنددا ئەنجام دەدات. ئەدەبیاتی بەراوردکاری ڕۆڵێکی هاوشێوە لەنێوان لێکۆڵینەوە و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا دەگێڕێت، بەڵام لەگەڵ زمان و نەریتە هونەرییەکان بۆ تێگەیشتن لە قووڵاییی کولتوورەکان کار دەکات. زۆرجار ئەم جۆرە لێکۆڵینەوەیە لەگەڵ بەرهەمەکان بە زمانی جیاواز ئەنجام دەدرێت، بەڵام ئەدەبیاتی بەراوردکاری دەتوانرێت لەسەر بەرهەمەکانی هەمان زمانیش ئەنجام بدرێت، ئەگەر بەرهەمەکان لە نەتەوە یان کولتووری جیاواز کە بە یەک زمان قسە دەکەن، سەرچاوەیان گرتبێت.

بواری ئەدەبیاتی بەراوردکاری کە بەزۆری نێوان کولتووری و نێودەوڵەتییە، بەستراوەتەوە بە پەیوەندیی نێوان ئەدەبەوە بە مانایەکی فراوان و بوارەکانی دیکەی چالاکییەکانی مرۆڤ، لەوانە مێژوو، سیاسەت، فەلسەفە، هونەر و زانست. ئەدەبیاتی بەراوردکاری بە پێچەوانەی شێوازەکانی‌تری لێکۆڵینەوەی ئەدەبی، لە چوارچێوەی ئابووری، داینامیکی سیاسی، بزووتنەوە کولتوورییەکان، گۆڕانکارییە مێژوویی‌یەکان، جیاوازییە ئایینییەکان، ژینگەی شارستانییەت، پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، سیاسەتە گشتی و زانستەکان” جەخت لەسەر شیکاریی نێوان زانستەکان دەکاتەوە.


پوختە

ئەم وتارە لە مێژوو، پێگەی هەنووکەیی و داهاتووی بواری ئەدەبی بەراوردکاری لە ئێران دەکۆڵێتەوە. ئەم وتارە بنەما تیۆرییەکانی ئەدەبیاتی بەراوردکاریی هاوچەرخ لەگەڵ چەمکی “هەڵسەنگاندن” لە قۆناخەکانی پێش مۆدێرن لە کولتووری فارسی-ئیسلامیدا بەراورد دەکات کە لە قوتابخانەی عەرەبی، ئیسلامی و ئێرانی ئەدەبیاتی بەراوردکاری لە ئێران و جیهانی عەرەبیدا پێناسە کراوە. ئەم وتارە هەروەها تەرکیزی قووڵی دامەزراوەیی لە زانکۆکانی ئێران وەک ناوەندگەرایی کولتووری شیعە-فارسی نیشان دەدات و دەری دەخات کە بواری ئەدەبیاتی بەراوردکاری وەک ئامرازێک بۆ بە ترانسنەشناڵیزەکردنی ئەم ناوەندگەرایی‌یە شیعە-فارسییە لە چوارچێوەی زانکۆکانی ئەورووپا و ئەمریکای باکووردا سەری هەڵداوە وەک “جیهانی فارسی زمان” دەرکەوتووە. لە ڕوانگەی پۆلێنکردنی شلێدۆن پالووکەوە، “جیهانی فارسی زمان” چەمکی مارشال هاجسنە کە لە ساڵانی شەستەکانەوە لەگەڵ گۆڕانکارییە پارادایمەکانی پەیوەست بە وەرچەرخانە زمانەوانی و کولتوورییەکانی حەفتاکان و لێکۆڵینەوەیەی پوست کۆلۆنیالیزم کە لە لێکۆڵینەوەکانی ڕۆژهەڵاتناسیی ئێدوارد سەعیدەوە لە کۆتایی‌یەکانی نەوەدەکاندا سەرچاوە گرتووە و داڕشتنی “کۆسمۆپۆلیسی سانسکریتی” لەلایەن شێڵدۆن پالۆکەوە لە سەدەی بیست و یەکەمدا پێک هاتووە. ئەم وتارە هەروەها ڕوونی دەکاتەوە کە چۆن بەراوردکارانی زمانی فارسی، لە ژێر ناوی لێکۆڵینەوەکانی پۆست کۆلۆنیالیزمدا، نەک هەر ئەزموونی نەتەوە ژێردەستەکان و غەیرە فارس زمانەکان لە ئێراندا لە بەرژەوەندیی حکومەتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ماتریکسی دووانەیی (ئیمپریالیزمی ڕۆژئاوا بەرانبەر بە “ کۆڵۆنیالیزمی” جیهانی ئیسلامی) سڕیوەتەوە، بەڵکوو وێنەیەکی ناڕاستەقینە و زیادەڕەویی‌یان لە بوارەکە پێشکەش بە خوێنەرانی ڕۆژئاوا کردووە. ئەم بابەتە زیاتر گفتوگۆ ناوخۆیی‌یەکان سەبارەت بە “کۆڵۆنیالیزمی ناوخۆیی” لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک ئامرازێکی شیکاری بۆ بیرکردنەوە لە ئۆپەراسیۆن و سیستەمی بەهێزکردن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەرەوەی ئەو وڵاتانە دەناسێنێت، کە لێرەدا بۆ یەکەم جــار بۆ بواری ئەدەبیاتی بەراوردکاری بەکار هێنراوە.



چەمکە سەرەکییەکان:

ئەدەبیاتی بەراوردکاری؛ ناوەندگەراییی فارسی-شیعە؛ زمانی فارسی؛ کۆلۆنیکردنی ناوخۆیی.


عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لێدوانی ئەم دوایەیدا کە بۆ مامۆستایانی قۆناخەکانی باخچەی ساوایان هەتا ١٢ (واتە سەرەتایی، ناوەندی و دواناوەندی) لە تاران پێشکەشی کرد، ڕەخنەی لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی لە قۆناخەکانی سەرەتایی هەتا ١٢ و خوێندنی زانکۆ لە ئێراندا گرت. هۆشداری دا لەوەی کە فێربوونی پێشوەختەی زمانی ئینگلیزی ڕێگا بۆ “داگیرکردنی کولتووریی ڕۆژئاوا” دەکاتەوە (نیویۆرک تایمز ٢٠١٨). ناوبراو لە چەندین بۆنەی دیکەدا ڕەخنەی لە بەرەوپێشبردنی زمانی ئینگلیزی لە ئێران گرت و لەبری ئەوە هانی وانەگوتنەوە بە زمانی عەرەبی دەدا (بی‌بی‌سی ٢٠١٦). دوای هۆشدارییەکەی خامنەیی، مەهدی-یە ئەدهام، ئەنجومەنی باڵای وەزارەتی پەروەردە، قەدەغەکردنی، “فێرکردنی زمانی ئینگلیزی لە قوتابخانە سەرەتایی‌یە حکومییەکان و ناحکومییەکان” ڕاگەیاند (گاردیەن، ٢٠١٨). ڕۆژی ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩، پەنجا و حەوت ئەندام پەرلەمانی (مەجلیسی شوورای ئیسلامی) ئێران پرۆژە یاسایەکیان پێشکەش کرد کە وانەگوتنەوە بە زمانی ئینگلیزی لە K-12 (سەرەتایی تا دواناوەندی) لە ئێران قەدەغە دەکات و هەروەها پێشگیری لە دامەزراندنی مامۆستایانی زمانی ئینگلیزی دەکات (ڕادیۆ فەردا، ٢٠١٩). وێدەچێت ڕەخنەکانی خامنەیی لە زمانی ئینگلیزی لەلایەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانەوە ئیدانە کرابێت. لە وەڵامێکی ناڕاستەوخۆدا بۆ ڕەخنەکانی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، ڕۆحانی ڕایگەیاند، “فێربوونی چەند زمانێک و چەند زمانی بیانی، پەیوەندی بە ئاسانکارییە بەردەستەکان و ژمارەی مامۆستاکانمان هەیە” (ڕادیۆ فەردا، ٢٠٢٠).

لە کاتێکدا کە ڕەنگە ئەو دوو بۆچوونە بە ناتەبا دەربکەون، بەڵام ئەم دوو ڕێبازە سەبارەت بە زمانەکانی ڕۆژئاوا/ئینگلیزی و ڕۆژهەڵاتی/عەرەبی بەڕواڵەت دژ بە یەکن، بەڵام کاتێک باس لە سەرکوتکردنی زمانە غەیرە فارسییەکانی ئێران دەکرێت، یەک دەگرنەوە. دوایین هێرش لەلایەن حەکیمزادە، جێگری سەرۆکی وەزارەتی پەروەردەی ئێرانەوە بوو. ناوبراو لە ٢٩ی مەی ٢٠١٩ ڕایگەیاند کە تاقیکردنەوەیەک بۆ “شارەزایی بە زمانی فارسی” لە سەرانسەری قۆناغە پێش قوتابخانەکانی ئێراندا زیاد دەکرێت. بە پێی ئەم سیاسەتە هەڵاواردنە، ئەگەر منداڵانی غەیرە فارس لە ئێران لە تەمەنی پێنج ساڵیدا لە تاقیکردنەوەی شارەزایی بە زمانی فارسی دەرنەچن، وەک کەسێکی خاوەن کەموکوڕیی بایۆلۆژی و پێویستیی تایبەت مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت. ئەم جۆرە سیاسەتە سیستماتیکیانە کە ئامانجیان چەواشەکردنی منداڵانی غەیرە فارسی ئێرانە، دەورانی سڕینەوەی ناسنامەی نەتەوەییی دەوڵەتان، ناوچە نەتەوەیی‌یەکان و ئەو دانیشتووانەی کە کۆلۆنیالیزە کرابوون، لەلایەن دەوڵەتە کۆڵۆنیالیزمەکانەوە وەبیر دەهێنێتەوە.

لەنێو ئەو پرسیارە زۆرانەی کە ئەم پێشنیازە ورووژاندوویەتی، لێرەدا بۆ من بە تایبەتی کاریگەریی ئەم سیاسەتە بەربڵاوە لەسەر بوارکانی ئەدەبیاتی بەراوردکاری، لێکۆڵینەوەکانی پاش کۆڵۆنیالیزم و توێژینەوەی وەرگێڕان–وەک ئەو بەشانەی کە پەیوەندیی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ زمانە بیانییەکان و نیشتمانییەکاندا هەیە، جێگای نیگەرانییە. بنەمای ئەدەبی بەراوردکاری، و پرسیاری زمانە ژێردەستە و نافارسییەکانی ئێران، چۆن دەتوانێت قسە لەگەڵ گفتوگۆ گەورەکانی ناو خوێندنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ناوخۆ و ئەکادیمیای ئەمریکای باکووردا بکات؟ و ئایا ئەدەبیاتی بەراوردکاری لە جیهانی ئیسلامیدا بە گشتی و ئێران بە تایبەتی هەندێک تایبەتمەندیی ناوازەی تێدایە کە بەکار دەهێنرێت بۆ لەدایکبوونەوەی بوارەکە و بەرپەرچدانەوەی لەناوچوونی بەربڵاوی ئەدەبیاتی بەراوردکاری کە لەلایەن سپیڤاک (١٨٤) پێشنیار کراوە، هاوکات لەلایەن زۆربەی لێکۆڵینەوەکانی ئەم دوایی‌یە لەسەر ئەدەبیاتی بەراوردکاری لە جیهانی ئیسلامی و ئێراندا پێشنیار کراوە؟ (بڕوانە: غەزول، ٢٠٠٦؛ گۆڵد، ٢٠١١؛ ئەنوشیرەوانی، ٢٠١٢؛ ئەحمەد، ٢٠١٦؛ میرزابابازادە-فۆمێشی، ٢٠١٧).


لە تۆوەوە بۆ کۆرپەلە: ڕۆژانی سەرەتایی شۆڕشی ئیسلامیی ١٩٧٩

بە شێوەیەکی بەرفراوان لێکۆڵینەوە ئەدەبییە بەراوردکارییەکان لە ئێران لە دەوروبەری ساڵانی ١٩٣٨-١٩٤٠ بە بڵاوبوونەوەی ڕۆمیۆ و ژوولییەت لە نووسینی ویلیام شکسپیر خرایە جووڵە؛ لەگەڵ لەیلی و مەجنونی نزامی (ن،د) بەراورد دەکرا. نووسەر، ئەلی ئەسغەر حیکمەت(١٨٩٣-١٩٨٠) ، زانـــایەکی ناسراو بوو کە داهێنەری سەرەکیی مـــۆدێرنیزاسیـــۆن و فـــارسیزەکـــردنی سیستەمی پەروەردە بوو لە سەردەمی ڕەزا شا (١٨٧٨-١٩٤٤). حیکمەت لــە لێکۆڵینەوە بەراوردکارییەکــانیدا بە تێگەیشتنێکی فراوان لە ئەدەبیاتی بەراوردکارییەوە دەست دەخاتە سەر بوارە جیاوازەکانی مێژوو و ئەدەب و بیناسازی، “بۆ تەلارسازێکی بەهێز، لێکۆڵینەوە لە مزگەوتی سەمەرقەند و بەراوردکردنی لەگەڵ کڵێسای کاتدراڵی کانتربێری جێگەی سەرنجە و شایەنی کات و ماندووبوونە. هەروەها بۆ زانایەکی ئەدەبی، بەراوردکردنی لەیلی و مەجنون لەلایەن دانایەک وەکوو گەنجەوی لەگەڵ ڕۆمیۆ و جولیەت لەلایەن شاعیری ستراتفۆردەوە بەراوردێکی چێژبەخشە و لێکۆڵینەوەیەکی سوودبەخشە” (ن،د, ١٠٦). حیکمەت لە هەوڵەکانیدا بۆ هەڵبژاردنی بەڕاستی باشترین زاراوەی فارسی بۆ “بەراوردکردن”، بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش هەموو ئەو زاراوە فارسییە بەردەستانە بەکار دەهێنێت؛ واتە: “موقایسە و تەتبیق و سەنجیش”.کە ئەمە ئاستەنگێکە کە بەراوردکارانی فارس لە ئێراندا هێشتا لەگەڵیدا کێشەیان هەیە (خزری، ٢٠١٣، ل٣٢١-٣٣٨).

لێکۆڵینەوە بەراوردکارییە ناتیۆرییەکانی حیکمەت هاوکات بوو لەگەڵ دەستپێشخەرییەکی دامەزراوەیی (١٩٣٨-١٩٤٧) لە بواری ئەدەبیاتی بەراوردکاریدا، کە بۆ یەکەم جار بەرنامەی- “سنجش ادبیات” (هەڵسەنگاندنی وێژە)ی لە مەنهەجی زانکۆی تاراندا لەخۆ گرتبوو. فاتمە سایە (١٩٠٢-١٩٤٧)، خەڵکی ئێران و لەدایکبووی ڕووسیا، وەک مامۆستا لە زانکۆی مۆسکۆ کاری کردووە و بەرپرسیارێتیی وانەگوتنەوەی لە خولەکەی وەئەستۆ گرتووە. بەڵام مردنی لە ساڵی ١٩٤٧ بووە هۆی داخستنی پرۆگرامەکە لەبەر ئەوەی “زانکۆ نەیتوانی ئەندامێکی دیکەی کۆلیژ کە بڕوانامەی زانستی هاوشێوەی سایەی هەبێت، وەربگرێت، واتە زمان و ئەدەبیاتی بیانی بزانێت” (ئەنەوشیروانی، ٢٠١٢. ٤٨٥). هەروەک چۆن سایە خۆی زیاتر لەوەی بە “بیانی” بناسرێت بە “فارسی/ئێرانی” دادەنرا، ئەدەبیاتی بەراوردکاریش هەر لە قۆناخە سەرەتایی‌یەکانییەوە وەک بواریکی پەیوەندیدار بە زمانی بیانی سەیر دەکرا. لە خۆڕا نییە کە ئەدەبیاتی بەراوردکاری لە سەردەمی سایەدا لە ژێر دیسیپلینی زمان و ئەدەبیاتی بیانیدا، بە تایبەتی زمانی ڕووسی دانرا.

لە کاتێکدا یەکەمین بەرهەمی ناتیۆریی ئەو بوارە لە ئەکادیمیای ئێراندا دەتوانرێت بۆ حیکمەت و یەکەم چالاکیی دامەزراوەیی بۆ سایە بگەڕێنرێتەوە، جەمشید بێهنام (لەدایکبووی ١٩٢٨)، لە ڕاستیدا یەکەم زانای ئێرانی بووە کە بەرهەمێکی تیۆری لەسەر بوارەکە بڵاو کردەوە و یەکەم کەسە کە زاراوەی “ئەدەبیاتی بەراوردکاری” بە مانا ئەکادیمییەکەی بەکار هێناوە. جگە لەوەش ئەدەبیاتی بەراوردکاری وەک “زانست” و “بنەما” دەستنیشان کرد. سەرەڕای ئاماژەکانی بە “ئەدەبیاتی گشتی” و “ئەدەبیاتی جیهانی” گۆتێ، (Goethe’s weltliterature) تەنیا سەرنجی لەسەر کاریگەرییە ئەدەبییەکان بوو و تەنیا خەمی ئەرشیفێکی ڕۆژئاوایی بوو (١٩٥٢، ١٩٥٣). لە ساڵی ١٩٥٣ کتێبی ئەدەبی بەراوردکارییەکەی خۆی بڵاو کردەوە کە وەرگێڕانێکی هاودەق بوو لە کتێبی “بەراوردکاریی ئەدەبی” (La Littérature Comparée) گــویـــارد لـــە ســــاڵی ١٩٥٢. بێهنام بەشدارییەکی بەرچاوی لە مۆدێرنیتە لە ئێراندا کرد. بەڵام بەشدارییەکەی لە بوارەکەدا، هاوکات لەگەڵ گرنگییە مێژوویی‌یەکەی، هێشتا بەرچاو نییە.

لە شەستەکانی سەدەی ڕابردوو تا شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە ساڵی ١٩٧٩، ئەدەبیاتی بەراوردکاری لە هەر دوو توێژینەوەی ناتیۆری و چالاکیی دامەزراوەیی هەنگاوی بەرەو پێشەوە ناوە. حەسەن هۆنەرمەند (١٩٢٨-٢٠٠٢) وانەبێژی ئەدەبی بەراوردکاری لە زانکۆی تاران، کە بەشداری لە توێژینەوە ئەدەبییە بەراوردکارییەکانی فارسی لە ئێراندا کردووە، بە شێوەیەکی سەرەکی بە بڵاوکردنەوەی سێ بەرهەمی ناتیۆری لەسەر کاریگەریی شیعری فارسی لەسەر شێعری فەڕەنسی (١٩٧٢، ١٩٧١، ١٩٧٠) هەبووە. لەم بەرهەمانەدا ئەدەبیاتی بەراوردکاری وەک ئامرازی سەرەکیی خۆی بۆ بەنێو نەتەوەییکردنی فارسیزمەکەی بەکار دەهێنێت. شایانی باسە کە کتێبەکەی ئەندرێ گیدە و ئەدەبیاتی فارسی لە لاپەڕەی دووەمدا بە دەستەواژەی “ئەدەبی بەراوردکاری لە خزمەت ئەدەبیاتی فارسیدا” ژێرنووس کراوە. زانا و وەرگێڕی ئیسلامی جەواد حەدیدی (١٩٣٢-٢٠٠٢) کە لە بەشی زمانی فەڕەنسی لە زانکۆی فێردۆسی وانەبێژی ئەدەبی بەراوردکاری بووە. هاوشێوەی هۆنەرمەندی، ئەویش بە بڵاوکردنەوەی سێ بەرهەمی ناتیۆری کە تەنیا لەسەر کاریگەرییەکانی ئیسلامی فارسی و شیعە لەسەر فەڕەنسی بوو، بەشداری لە بازنەکانی ئەدەبی بەراوردکاریی فارسی لە ئێراندا کرد (١٩٦٤، ١٩٦٧، ١٩٧٨). لە ماوەی هەمان ساڵدا ئەبولحەسەنی نەجەفی (١٩٢٩-٢٠١٦)، وەرگێڕ و زمانزان، کە وانەبێژی ئەدەبی بەراوردکاری بووە لە زانکۆی ئیسفەهان بەشداری لە بژاری زمانی فارسیدا کردووە، دیارترین هەوڵەکانی لەم بارەوە لە ڕێگەی کتێبی “با هەڵە نەنووسین” (١٩٨٧) بووە. ئیسلامیی نەدەوشەن (لەدایکبووی ١٩٢٥)، ڕەخنەگر و وەرگێڕی ئەدەبی، کە لە زانکۆی تاران وانەبێژی ئەدەبی بەراوردکاری بووە، ئەویش لە کارەکانیدا بە تایبەتی داستانی شاهنــامــە، درێژەی بەم فارسیزمە داوە.

هەموو ئەم داکۆکیکارانەی ئەدەبی بەراوردکاری لە ئێراندا دەرچووی ناوەندەکانی خوێندنی فەرەنسا بوون. هەموویان چوونە فەرەنسا بۆ درێژەدان بە پرۆگرامی دەرچوونیان بە زمانی فەڕەنسی، بەڵام نەک لە ئەدەبیاتی بەراوردکاری. ئەم زانایانە لەگەڵ گەڕانەوەیان بۆ ئێران، بە ناچاری لە بەشەکانی زمان و ئەدەبیاتی فەڕەنسی دامەزران و خولی ئەدەبیاتی بەراوردکارییان پێشکەش دەکرد. ئەدەبیاتی بەراوردکاری هەم لە سەردەمی سایە و هەم لە سەردەمی هۆنەرمەندی، نەجەفی، حەدیدی، ئیسلامییە نەدەوشەندا تەنیا لە بەشی زمانە بیانییەکان، واتە ڕووسی و فەڕەنسی چالاک بووە. پێداگریی درێژخایەن و مۆدێرن لەسەر لێکۆڵینەوە لە کاریگەری و شوێن پێ هەڵگرتنی سەرچاوەکان لە نێوان دوو زمان و ئەدەبدا کە لە ناو ئێران و جیهانی عەرەبیدا وەک قوتابخانەی ئەدەبی بەراوردکاریی فەڕەنسی (لەمەودوا ئەم زاراوەیە بەکار دەهێنم) لە هەموو شوێنێکدا بە شێوەیەکی سەرەکی لەم زاڵبوونە سەرەتایی‌یەی چەمکی کلاسیکی فەڕەنسی بۆ هەڵسەنگاندن بڵاو بووەتەوە. بەڵام سەرچاوەیەکی سەرەکیی دیکە هەبوو کە بە هەمان شێوە تەنانەت زیاتریش، پسپۆڕانی بەم چەمکە کۆنەی بەراوردکاری تەیار دەکرد: چەمکی ئیسلامی پێش مۆدێرن بۆ “هەڵسەنگاندن”. بۆ ئەوەی تێگەیشتنێکی باشترمان هەبێت لە بواری جیهانی ئیسلامیدا بە گشتی و ئێران بە تایبەتی، هیچ ڕێگەیەکمان نییە جگە لە گەڕانەوە بۆ قۆناخی سەدەی ناوەڕاست و سەرەتای قۆناخی مۆدێرن.

بێگومان پێش هاتنی ئیسلام (و لەو کاتەوە) زانایان ئاگاداری “بەراوردکردن” بوون. پسپۆڕانی هەر دوو زمانی عەرەبی و فارسی پێش مۆدێرن، زۆر جار بۆ ئەوەی باڵادەستی یەکێکیان بەسەر ئەوی دیکەدا نیشان بدەن، لێکۆڵینەوەیان لە کاریگەرییەکانی یەکتر کردووە و بەدواداچوونیان لە سەرچاوەکانی نێوان ئەو دوو زمان و کولتوورە کردووە. لووتکەی ئەم بەراوردکردنانە لە پێناو نیشاندانی باڵادەستیدا، دەتوانرێت لە ناونیشانی ئەو کتێبانەدا ببینرێت کە لە ئەلفهرستدا هاتووە کە تێیدا کتێبنووسە موسڵمانەکەی سەدەی دەیەم ئیبن الندیم بەم شێوەیە پۆلێنی کردووە: (“باڵاتربوونی غەیرە عەرەبەکان بەسەر عەرەبەکاندا”) و (“باڵاتربوونی عەرەبەکان بەسەر غەیرە عەرەبەکاندا”) (١٩٩٤، ل١٥٦ ).

بەو پێیەی کە قورئان و حەدیس بۆ پسپۆڕانی ئیسلامی (قسەی پێغەمبەر) دەقی پیرۆز بوون، هەروا بەبێ هاوسەنگ و بێ‌هاوتا مانەوە. واتە لە کاتێکدا قورئان و حەدیس هەندێک جار بەراورد دەکران بە دەقەکانی تر، بەڵام تەنیا بۆ ئەوەی باڵادەستیی خۆیان نیشان بدەن. “تەنانەت سەدەکانی ناوەڕاست زاراوەیەکی تایبەتییان داهێنا، بەناوی “ئیجاز”، بۆ ئاماژەدان بە جۆرێک لە جوانییەکی بەرز و بێ‌وێنە کە هاوشانی نییە، شتێک کە تایبەتمەندیی وەحی بوو و هاوشێوەی موعجیزە بوو” (غازول، ٢٠٠٦، ل١١٤). بەڵام باسی کوفروێژی قەسیدە(ئەود)ی پێش ئیسلام جیاواز بوو. هەر لە سەرەتای دامەزراندنی بازاڕی “ئەل-ئووکاز” پێش ئیسلام شوێنێکی بەناوبانگ بوو بۆ کێبڕکێی شاعیران بۆ ئەوەی بزانرێت باشترین شاعیر کێیە. ئەلنەبیغە ئەلحوبیانی (٥٣٥-٦٠٤ ز) زۆر جار وەک دادوەر و بەراوردکار کاری کردووە. ئەو بەراوردەی کە عوم جوندوب لە نێوان شیعرەکانی هاوسەرەکەی لەگەڵ شیعرەکانی ئەلقامە کردوویەتی، بەناوبانگترین بەراوردکاریی سەردەمی پێش ئیسلامە. کاتێک شیعرەکانی ئەلقامە لە شیعرەکانی هاوسەرەکەی زیاتر بەدڵ و لەلا پەسەند بوو، هاوسەرەکەی لێ جیابووەوە و لەگەڵ ئەلقامە هاوسەرگیری کرد و نازناوی “ستالیەن” (واتە ئەسپ)ی پێ درا. لەناو دۆمەینی بەلاغەدا زۆربەی شیکارییە ئەدەبییەکانی ئەم بەراوردکارییەی سەدەی ناوەڕاست ئەنجام دراوە. عەرەبەکانی سەدەی ناوەڕاست چەمکی ساریقە، موعەرەدە، موتەبەقە، مووازانە و فیساتایان داهێناوە بۆ ئەوەی بەراورد و نێوەندگیری و بەرگریکردن و تێپەڕاندنی شاعیرێک بەسەر شاعیرێکی دیکەدا بکەن (بڕوانە: العمیدی؛ الجرجانی؛ موبارەک). سەبارەت بە شیعری غەیرە عەرەبی، هەندێک لە ڕەخنەگرانی سەدەی ناوەڕاستی عەرەب، وەک ڕەخنەگرێکی سەدەی نۆیەم، ئەلجاهیح (١٩٦٥، ل٧٤-٧٥)، هەندێک داستانی باو دەگێڕنەوە کە دەڵێن یۆنانییەکان و گەلانی دیکە شیعریان نەبووە. ئەم جۆرە ڕەوتە باوانە بووە هۆی ناوەندگەرایییەکی عەرەبی (غەزول، ٢٠٠٦، ل١١٤). لە ڕووی مێژوویی‌یەوە پسپۆڕانی ئیسلامی سەدەی ناوەڕاستی غەیرە عەرەب دوو ڕێبازی جیاوازیان بەرانبەر بەم ناوەندگەرایی‌یە عەرەبی-ئیسلامییە پەیڕەو کردووە. لە لایەکەوە هەندێکیان ڕێبازێکی توندڕەویان گرتەبەر بۆ لە ئامێزگرتنی ئەم عەرەبی-سەنتەریزمە بە بچووککردنەوەی زمان و کولتوورە نەتەوەیی‌یەکانی خۆیان. نموونەیەک لەم کۆلۆنیالیزمە ناوخۆیی‌یە ڕەنگە لە بەرهەمەکانی پۆلیماتسی ئێرانی، ئەلبیرونی (٩٧٣-١٠٤٠)دا بدۆزرێتەوە. لە بەراوردکردنی ئەو دوو زمانەدا ڕایگەیاندووە “من لەم دوایی‌یانەدا سەرقاڵی هەردوو زمانی عەرەبی و فارسی بووم. سوکایەتی پێکردنم بە عەرەبی خۆشترە لەوەی بە فارسی ستایشم بکەیت” (٢٠٠٤، ل١٦٨). لە لایەکی تریشەوە باسی ئەو زانایانەمان هەیە کە بەرەنگاری ئەم عەرەبی-سەنتەریزمە بوونەتەوە و پەرەیان بە فارسیی ناوەندگەرایی‌یە داوە. نموونەیەک لەم دژە عەرەبییە، فارس-سەنتەریزمە، لەوانەیە لەو بەراوردکارییەدا بدۆزرێتەوە کە شاعیری فارسیی سەدەی دوانزدەهەم، ‘ئەنوەری، لە نێوان ئەو دوو زمانەدا کردوویەتی. ئەو مەقاماتی فارسیی حامید الدینی جگە لە قورئان و حەدیس لە هەموو کولتوری عەرەبی پێ باشتر بوو، “هەر وتارێک کە قورئان و حەدیسی محەممەد نەبێت، قسەی قۆڕ و بێ‌مانایە، بە بەراورد لەگەڵ مەقاماتی حامد الدین” (١٩٨٥، ل٥٢٣). هەر لە ناساندنی ئیسلامەوە بۆ ئەم ناوچانە، ئەم دوو ڕێبازە بەراوردکارییە: دژە نەتەوەیی لایەنگری عەرەبی/ئیسلامی و دژە عەرەبی لایەنگری ئەدەبی نەتەوەیی، لە زۆرێک لە زمان و ئەدەبیاتی جیهانی ئیسلامیدا سەلمێندراون.

پاش ئەم کورتە مێژوویە، ئێستا دەتوانین بگەڕێینەوە بۆ چاوخشاندن بە ئەدەبیاتی بەراوردکاریی سەدەی بیستەم. لە ساڵی ١٩٠٠ تا شۆڕشی ئیسلامی لە ساڵی ١٩٧٩ لە ئێران، هاوتەریب لەگەڵ گفتوگۆی فارسی-ڕۆژئاوایی (ڕووسی/فەڕەنسی) لە بازنەکانی ئەدەبیاتی بەراوردکاری لە ئێراندا، گفتوگۆیەکی فارسی-عەرەبی هەبوو کە چوارچێوەی تیۆرییەکەی بۆ “بەراوردکردن” لە چەمکی ئیسلامی پێش مۆدێرن بۆ هەڵسەنگاندن وەرگرتبوو. ئەم لێکۆڵینەوە بەراوردکارییانە لە کۆتاییی بیستەکانی سەدەی ڕابردوودا وەک نزیکبوونەوە لە پەیوەندییە ئەدەبییە فارسی و عەرەبییەکان سەریان هەڵدا. بەشی هەرەزۆری ئەم توێژینەوانە بە چڕی لەسەر کاریگەری و باڵادەستیی زمانی فارسی بەسەر زمانی عەرەبیدا بووە. ئەمەش هاوتا بوو لەگەڵ ناسیۆنالیزمی دژە عەرەبیی ڕەزا شا. لووتکەی ئەم چەمکە لە دوو کتێبی گرنگدا بە ڕوونی دەبینرێت: شارستانییەت و فەرهەنگی ئێرانی (یەکەم جار لە ساڵی ١٩٤٤ چاپ کرا) و دوو سەدەی بێدەنگی (یەکەم جار لە ساڵی ١٩٥١دا چاپ کرا). لە وەڵامی ئەم لێکۆڵینەوانەی ناوەندگەرایی-فارسی، چەندین زانای عەرەبی خوێندەواری فارسی لە ئێران ئاراستەی پێچەوانەیان گرتەبەر و بە تایبەتی لەسەر کاریگەرییەکانی زمانی عەرەبی و باڵادەستییەکەی بەسەر زمانی فارسیدا دەستیان بە نووسین کرد (بڕوانە:مەحفوز١٩٥٧، حەریری١٩٦٧). ئەم چەمکە ئیسلامییە پێش‌مۆدێرنەی شێوازی “هەڵسەنگاندن” لەگەڵ قوتابخانەی ڕۆژئاوایی فەڕەنسی لە ئێراندا کاری دەکرد و توانی بە پێداگرییەکی مۆدێرن لە لێکۆڵینەوە لە کاریگەری و شوێن-پێهەڵگرتنی سەرچاوەکان بۆ نیشاندانی باڵادەستیی زمانی فارسی بەسەر زمان و کولتوورەکانی دیکەدا زاڵ بێت . بەڵام ئەم ناوەندگەرایی-فارسییە لە دوای شۆڕشی ئیسلامی ساڵی ١٩٧٩ گۆڕدرا بە ناوەندگەرایی شیعە و گەشەی کرد و بوو بە سەنتەرگەرییەکی قووڵی فارس-شیعە کە بەسەر هەموو لایەنەکانی ئێرانی مۆدێرن، بە زانستە مرۆیی‌یەکانیشەوە زاڵ بوو.



ئەدەبیاتی بەراوردکاری و شۆڕشی ئیسلامی ساڵی ١٩٧٩

لە ماوەی شۆڕشی ئیسلامیی ساڵی ١٩٧٩ وە شۆڕشی فەرهەنگی لە ئێراندا، ئەکادیمیای ئێران لە کاریگەرییەکانی ڕۆژئاوا و غەیرە ئیسلامی پاک کرایەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ شیعەگەرایی سیاسیدا بگونجێنرێت. شۆڕشگێڕانی ئیسلامی بە دەرهێنانی بارەگای شۆڕشی فەرهەنگی، لە ساڵی ١٩٨٠ تا ١٩٨٣ زانکۆکانیان داخست، بەشی ئەدەبی بەراوردکاری داخرا و زۆرێک لە پسپۆڕانی وەک هۆنەرمەندی سڕانەوە (ئەحمەدی، ٢٠٠٢، ل٣٠٢). لە ئەنجامدا بۆ ماوەی دە ساڵی تەواو هیچ شتێکی بەرچاو لە ئەدەبیاتی بەراوردکاری لە ئێراندا بڵاو نەکرایەوە. سەرەڕای ئەمەش چەمکی “هەڵسەنگاندن” لە پێناسە ئیسلامییە پێش مۆدێرنەکەیدا بە بەربڵاوی پەرەی پێدرا. ئەم “بەراوردکردنە” بۆ نیشاندانی باڵادەستیی “بلۆکی ئیسلامی” بەسەر بلۆکی ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات، باڵادەستیی شۆڕشی ئیسلامی ساڵی ١٩٧٩ بەسەر شۆڕشەکانی دیکە و باڵادەستیی شیعەگەرایی بەسەر سوننەگەراییدا بەکار هات. بەشێکی زۆری بەرهەمە ئەدەبییە ناتیۆریەکان لەسەر کاریگەری و کاردانەوەی ئیسلام بەسەر ئەدەبیاتی فارسیدا بۆ دیاریکردنی ناسنامەیەکی ئیسلامی بۆ ئەدەبیاتی فارسی تەرخان دەکران. بابەتەکانی ناوەندی شیعەگەرایی، وەک ئاشوورا، حوسێن و کەربەلا لە لێکۆڵینەوە ئەدەبییە بەراوردکارییەکاندا تەرکیزیان لەسەر کرایەوە (خزری، ٢٠١٣). ئەم توێژینەوانە و هەروەها بڕێکی کەم لە لێکۆڵینەوە ئەدەبییەکان ڕێبازی تیۆریی خۆیان لە چەمکی بەراوردکاریی ئیسلامی پێش‌مۆدێرن وەرگرتووە نەک ئەو پێشکەوتنانەی کە بوارەکە لە نیوەی دووەمی سەدەی بیستەمدا بەخۆیەوە دیتووە.

لە ڕووی تیۆریی ڕەخنەیی‌یەوە، لێکۆڵینەوە ئەدەبییە بەراوردکارییەکان لە ئێران لە ساڵانی نەوەدەکاندا لە ڕێگەی وەرگێڕانی تیۆریی ئەدەبی “ڤێلێک و وارن” هەنگاوێکیان بەرەو پێشەوە ناوە. ئەم وەرگێڕانە جوگرافیای تیۆریی ئەدەبی بەراوردکاریی درێژ کردەوە بۆ ئەوەی لە ئێران و جیهانی عەرەبیدا لەژێر دەستی قوتابخانەی ئەدەبی بەراوردکاری ئەمریکیدا پەرەی پێدراوە. ئەم قوتابخانەیە بە پێچەوانەی قوتابخانەی فەڕەنسییەوە پێویستی بە پەیوەندیی مێژوویی نێوان هەر دوو نووسەر یان دەقەکە نییە، هەروەها پێویستی بە جیاوازیی زمانەکان نییە. ئامانج بۆ بەراوردکردن لە ڕێگەی قوتابخانەی ئەمریکییەوە دۆزینەوەی لێکچوون و جیاوازی بووە لە نێوان نووسەران یان بەرهەمەکانیان. بەڵام ئەوە هەمان قوتابخانەی فەڕەنسی بوو کە بەردەوام درێژەی بە زاڵبوون بەسەر بازنەکانی ئەدەبی فارسیدا دەدا. لە ساڵی ١٩٩٤ کتێبی ئەدەبی بەراوردکاریی عەرەبی “هیلال” وەرگێڕدرایە سەر زمانی فارسی. گرنگیی ئەم کتێبە لە نموونە کردەیی‌یەکانی لەبارەی کاریگەریی ئیسلام و ئەدەبی عەرەبی لەسەر زمانی فارسیدایە. ئەم کتێبە وەک کاریگەرترین کتێبی ئەدەبی بەراوردکاری لە ئێران و جیهانی عەرەبیدا ناسراوە. بەراوردکاری فەلەستینی، حوسام ئەلخەتیب (لەدایکبووی ١٩٣٢)، تیشک دەخاتە سەر گرنگیی کتێبەکەی هیلال و بەم شێوە وەسفی دەکات “تا کۆتاییی حەفتاکان، کتێبەکەی هیلال وەک تاکە سەرچاوە بۆ ئەدەبیاتی بەراوردکاری ماوەتەوە و من تەحەدا دەکەم کە هیچ کتێبێک نییە کە یەک خاڵ یان یەک لاپەڕە باشتر و زیاتر لەوەی هیلالی پێشکەش کردبێ” (١٩٩٠، ل٥٤).

وێدەچێت ناوەڕۆکی ئەدەبیاتی بەراوردکاری نوێ لە ئێراندا تا سەرەتای سەدەی بیست و یەکەم زۆرتر جێگای سەرەنج بێت. دەیان کتێبی بەراوردکاریی تیۆری نووسراون و وەرگێڕدراونەتە سەر زمانی فارسی. چەندین گۆڤاری ئێرانی بە تایبەتی سەرنجیان لەسەر لێکۆڵینەوەی ئەدەبی بەراوردکاری بووە. کۆنفرانس و وۆرک‌شۆپەکان تەرخان کراون بۆ ئەدەبیاتی بەراوردکاری. جگە لەوەش چەندین زانکۆ پسپۆڕیی نوێیان لە بواری ئەدەبیاتی بەراوردکاریدا دامەزراندووە. پێشهاتە هاوشێوەکان لە بازنەکانی ئەدەبی بەراوردکاریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سەرنجیان پێ دراوە. بەراوردکاریی سوری، “ئیستایف” ئەم پێشهاتە بێ وێنەیە لە ئەدەبیاتی بەراوردکاری لە جیهانی عەرەبیدا لە ڕێزگرتن لە ژمارەی کتێبە تیۆرییەکان بەم شێوەیە وەسف دەکات “ژمارەی کتێبی تیۆری لە ئەدەبیاتی بەراوردکاریدا بە زمانی عەرەبی زیاترە لە هەموو زمانێکی زیندووی دیکە، لەوانەش ئینگلیزی و فەڕەنسی. تەنانەت ژمارەی ئەم کتێبە عەرەبییانە لە کتێبە ئەدەبییە بەراوردکارییەکان لە فەڕەنسا، بەریتانیا و ئەمریکا هەموویان بخەیتە سەر یەک زیاترە” (٢٠٠٧، ل١٢-١٣). بورسیەی بواری ئەدەبی بەراوردکاری لە ئێستادا لە ئێران و جیهانی عەرەبیدا، ئەم دەسکەوتانە وەک نیشانەی پێشکەوتنی بوارەکە پێناسە دەکەن و ڕەنگە ڕێگە بۆ پێشکەوتنەکانی داهاتوو خۆش بکات (بڕوانە: گۆڵد، ٢٠١١؛ ئەنووشیروانی، ٢٠١٢؛ ئەحمەد، ٢٠١٦، میرزابابازادە-فۆمێشی، ٢٠١٧). بەڵام ئەم بەشانەی خوارەوە پێچەوانەکەی دەخەنە ڕوو.


ناوەندگەرایی سیستماتیکی فارس-شیعە

کۆلێژیکی مامناوەندی ئەدەب و زانستە مرۆیی‌یەکان لە ئێران لەسەر زمانە نیشتمانی و بیانییەکان لەم بەشانەی خوارەوە پێک دێت: بەشی فارسی، عەرەبی و ئینگلیزی. لە هەندێک لە دامەزراوە پێشکەوتووەکاندا ڕەنگە بەشەکانی فەڕەنسی، ئەڵمانی، ئیسپانی و پورتوگالی و بەشەکانی دیکە بدۆزرێتەوە. زمانی عەرەبی و ئینگلیزی لە سەرتاسەری باخچەی ساوایان تا ١٢ی دواناوەندی(K-12) خراوەتە مەنهەجی خوێندنەوە. ئەوەی لێرەدا سەرنجڕاکێشە، نەبوونی ئەو بەشانەیە کە گرنگی بە زمان و کولتوورەکانی وڵاتانی دراوسێ بدەن، بە تایبەتی وڵاتی هیندستان و ئۆراسیای ناوەڕاست و ڕۆژئاوای ئاسیا.

هاوکات لەگەڵ ئەم لایەنگرییە جوگرافییە دەرەکییە، لایەنگرییەکی جوگرافیای ناوخۆیی سەبارەت بە زمانە غەیرە فارسییەکان لە ئێران هەیە، کە زمانی دایکی نیوەی دانیشتووانی ئێران غەیرە فارسین. لەو ناوچانەش هەروەها زمانی فارسی وەک تاکە زمانی یاسایی فێرکاری لە K-12 و خوێندنی زانکۆدا بەکار دێت. تەنانەت یاسای بنەڕەتی لە ئێران زمانە نافارسییەکان لە ئێراندا بە زاراوەی کۆلۆنیالیزمی وەک “زمانی ناوچەیی و خێڵەکی” وەسف دەکات (مادەی ١٥). وێنەی ١ و ٢ ئەم ناوەندگەراییە فارسییە بە بەراورد لە ژمارەی بەشی زمانی بیانی لە سەرانسەری ئێراندا نیشان دەدەن. هەمان دۆخ بۆ کەمینە ئایینییە غەیرە شیعەکانی ناو ئێرانیش ڕاستە. دەستووری ئێران قوتابخانەی دوانزەی جەعفەری(دوانزە ئیمام) ئیسلامی شیعە وەک ئایینی فەرمی دەوڵەت ناو بردووە. ئایینە غەیرە شیعەکانی ئێران لە ڕووی مێژوویی‌یەوە لە بازنەی ئەدەبیاتی بەراوردکاریی فارس/شیعە لە ئێراندا لابراون. وێنەی ٣ ئەم ناوەندگەراییەی شیعە بە بەراورد لە ژمارەی بەشەکانی خوێندنی ئایینی و ئیسلامی لە سەرانسەری ئێراندا نیشان دەدات.

وێنەی ١–ژمارەی بەشی زمانی بیانی لە زانکۆ حکومییەکان لە سەرانسەری ئێران. ئەگەر باسی زمانیێکی بیانی نەکرابێت لە ٥ بەش کەمترە

وێنەی ٢–ژمارەی فارس/پرشیا و بەشی زمانە ڕەسەنەکانی دیکە لە ئێران، و ڕێژەی سەدیی قسەکەرانیان نیشان دەدات. ڕێژەی دانیشتووانی کەمینە نەتەوەیی و ئایینییەکان لە ئێراندا پرسێکی زۆر جێگای مشتومڕە. حکومەت ئەم بابەتە بە بابەتی ئاسایشی نەتەوەیی دەزانێت. من پشتم بە سەرچاوە جۆراوجۆرەکانی ئێران و نێودەوڵەتییەکان بەستووە وەک: کتێبی ڕێکخراوی سی ئای ئەی “ڕاستییەکانی جیهان” ( CIA World Factbook, PBS) و “پۆرتاڵی داتاکانی ئێران”(Iran Data Portal)، لەنێو ئەوانی تردا.

وێنەی ٣–ژمارەی بەشە ئایینییەکان لە زانکۆ حکومییەکانی ئێران و ڕێژەی دانیشتووانیان نیشان دەدات. زۆرترین ڕاپرسیی ئەم دوایی‌یە گۆڕانکاریی گەورە لە بیروباوەڕی ئایینی لە ئێران ئاشکرا دەکات. سەیری

 https://theconversation.com/irans-secular-shift-new-survey-reveals-huge-changes-in-religious-beliefs-145253 بکە.

سەرەڕای ئەو گریمانەیەی کە لەبەردەستدان، ئەمە تەنیا کێشەیەکی ئێرانی/ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نییە؛ بەڵکو هاوکات کێشەیەکی گشتگیر و نێونەتەوەیی‌یە کە دەتوانرێت هەتا ئەمریکای باکوور لەخۆ بگرێت. هیچ کام لە دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا لە ئەمریکا هیچ پێگەیەکی هەمیشەیی‌یان بۆ زمان و کولتوورە بێ دەوڵەتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نییە. بەڵام سەدان بەرنامە بۆ زمانە ئیمتیازدارەکانی دەوڵەتانی باڵادەست کە زۆرجار لەژێر ناونیشانی “توێژینەوەکانی ناوچە” وەک “زمان و کولتوورەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی نزیک” دابین دەکەن. بە گوێرەی ئاماری پەیمانگای توێژینەوەی پێشکەوتوو بۆ زمانەوانی لە زانکۆی مینیسوتا، تەنیا لە ئەمریکا زیاتر لە ٧٨٨ پرۆگرامی هەمیشەیی بە زمانی عەرەبی، ١٠٩ بە زمانی تورکی، ١٠٠ بە زمانی فارسی هەیە. ئەمە لە کاتێکدایە کە هیچ ناوەندی توێژینەوەیک لەسەر زمانە بێ دەوڵەتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نییە. بەپێی ئاماری دامەزراوەی لێکۆڵینەوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە ئەمریکا ٢٢٥ پرۆگرامی خوێندنی باڵا هەیە کە بۆ هەر یەکە لە زمانەکانی، عەرەبی (١٥٩)، عیبری (٩١)، فارسی (٤٩) و تورکی (٣٦) پرۆگرامی خوێندنی باڵایان هەیە. بۆ زمانە قەیرانییەکان/بێ‌دەوڵــەتـــەکانی وەک کوردی هیچ چەشنە بـەرنامەی هـــەمیشەیی لەو جــۆرە بـوونی نییە.

 وێنەی ٤ ژمارەی بەرنامە هەمیشەیی‌یەکان بۆ زمان و کولتوورەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئەمریکا نیشان دەدات.

هەروەها ئەم دامەزراوانە و ناوەندەکانی سەر بە خۆیان لە دابەشکردنی سەرچاوە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی حکومەتی فیدراڵیدا ناهاوسەنگییان هەیە؛ لە هەمووی گرنگتر، ئەوان قۆرخکاری لەسەر ئەو یارمەتییانە بۆ خوێندنی ناوچەیی، زمانە “لە قەیرانداکان”(بێ‌دەوڵەتەکان) و کولتوورە بێ نوێنەرایەتییەکان وەک زمانی کوردی دەکەن. لە ٢٩ی ئابی ٢٠١٩، وەزارەتی پەروەردەی ئەمریکا لە نامەیکدا زانکۆی کارۆلینای باکوور (UNC) چاپڵ هیڵی ئاگادار کردەوە کە پێداچوونەوەی وەزارەتەکە بە ڕاپۆرتی ساڵانەی پڕۆژەکان کە لەلایەن کۆمەڵەی دوک-UNC بۆ توێژینەوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (CSME) پێشکەش دەکرێت، نایەکسانیی سروشتی هەیە: “وێدەچێت دوک- CSME,UNC لە دابین کردنی ئەو پرۆگرامانەی کە سەرنج بخەنە سەر ئەو نابەرابەرییە مێژوویی‌یانە کە کەمینە ئاینییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕووبەڕووی دەبنەوە و بارودۆخی ئێستای کەمینە ئاینییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هاوسەنگ نییە، بە تایبەت لەسەر مەسیحییەکان، جوولەکەکان، بەهایی‌یەکان، ئێزیدییەکان و کوردەکان زۆر کەم یان هیچ پرۆگرامیکیان نییە. پسپۆڕە فارسەکانی “پاش کۆلۆنیالیزم” وەک حەمید دەباشی لەبری ئەوەی ئاماژە بە ئەم ناتەواوییە لە توێژینەوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە زانکۆ بدەن، بانگەشەی ئەوە دەکەن کە نامەکەی وەزارەتی پەروەردەی ئەمریکا بۆ دوک- UNC-CSME لە ڕاستیدا هاندەرن بۆ بەرپەرچدانەوەی تێڕوانینەکانی “دژە ئیسرائیل و دژە ئیمپریالیزم” لە چوارچێوەی ئەم بەستێنەدا(٢٠١٩). لە ڕووی مێژوویی‌یەوە هەر چەشنە پێشخستنی زمانی دایکی وەک ئامرازێکی پەروەردە بۆ کەمایەتیە نەتەوەیی‌یەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەلایەن دەوڵەتانی ئەم ناوچەوە وەک پیلانی زایۆنیزم و ئیمپریالیزم و دوژمنانی ئەو دەوڵەتانە چاویان لێ دەکرێ (شێخولئسلامی ٢٠١٩، سولیمانی و موحەمەدپوور، ٢٠١٩).

بەربەستێکی تری گەورەی سیستماتیک سەبارەت بە ئەدەبیاتی بەراوردکاری لە ئەکادیمیای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی و ئێران بە تایبەتی، سیستەمی ناوەندی و تاک زمانی پەروەردەیی‌یە. پرۆگرامەکانی خوێندنی K-12 لە سەرانسەری ئێراندا لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی ئێرانەوە داڕێژراون. ئەمەش وا دەکات هەر گۆڕانکارییەک لە هەر مەنهەجێک یان تەنانەت یەک کۆرس لە سەرانسەری وڵاتدا مەحاڵ بێت. پرۆگرامەکانی خوێندنی پاش K-12 بۆ سەرجەم زانکۆکانی سەرتاسەری وڵات، لەلایەن وەزارەتی زانست، توێژینەوە و تەکنەلۆژیای ئێرانەوە داڕێژراون. ئەم ڕێوشوێنە ناوەندی و تاک زمانییە ڕێگە بە زانکۆکان و بەشەکانی زانکۆ نادات کۆرسێکی نوێ لە دەرەوەی ئەو مەنهەجەی کە پێشتر لەلایەن دەوڵەتەوە پەسەند کراوە، پێشکەش بکەن. ڕێگە بە خوێندکاران نادات ناوی خۆیان لە خولەکانی تردا تۆمار بکەن کە لەلایەن بەشەکانی دیکەوە دابین دەکرێن. بۆ نموونە بە پێچەوانەی زانکۆکانی ئەمریکای باکوور، مەحاڵە خوێندکارێکی زمانی فارسی لە زانستی سیاسیدا خوێندنی مینۆر تەواو بکات یان تەنانەت یەک کۆرس لە خوێندنی لێکۆڵینەوەی ڕەگەز وەربگرێت. بە پێچەوانەی سیستەمی ئەمریکای باکوور، هەردوو خوێندنی K-12 و زانکۆ لە ئێران پەیوەندیی نزیکیان بە دەسەڵاتەوە هەیە و لەلایەن دەوڵەتەوە چاودێری دەکرێن. ڕازێکی ئاشکرایە کە لە ئەکادیمیای ئێراندا “دەتوانیت هەر شتێک بنووسیت و باسی بکەیت جگە لە ئایین، سیاسەت و ژن”. ئەم سێ بابەتە لە ڕووی مێژوویی‌یەوە سەرەکیترین بابەتەکانی بواری ئەدەبیاتی بەراوردکاین.


ناوەندگەرایی شەرعی(دینی) فارس-شیعە

هەموو ئەو بیست کتێبە تیۆرییەی کە لە ئەدەبیاتی بەراوردکاری لە ئێراندا لە بەردەستدان، پێشوەختە بۆ قوتابخانەی فەڕەنسی تەرخان کراون. جگە لە سێ سەرچاوە، ڕۆمانی ساجیدی “لە ئەدەبیاتی بەراوردکارییەوە بۆ ڕەخنەی ئەدەبی”، “بەراوردکردنی ئەدەبیات و ئەدەبیاتی بەراوردکاریی” لەلایەن دادوەر و “گەڕان بەدەوری بەراوردکاریی ئەدەبی” لەلایەن لیتافاتی و فەراهانی تاکە سێ سەرچاوەن لە دەرەوەی ئەو بازنەیەدا. بەڵام بەشداریی ئەم سێ کتێبە لە پەرەپێدانی ئەو بوارە لە ئێراندا ئەستەمە بتوانرێ هەژمار بکرێن، بەو پێیەی کە تایبەت بۆ خوێندکارانی بەشی فەڕەنسی داڕێژراون. بۆ نموونە کتێبەکەی دادوەر بە زمانی فەڕەنسی نووسراوە. نووسەرانی ئەو حەڤدە کتێبانەی دیکە، مەشق و ڕاهێنانیان لەسەر خوێندنی عەرەبی، فارسی و ئیسلامی وەرگرتووە، نەک ئەدەبیاتی بەراوردکاری وەک بوارێک. تەنانەت پێنج لەو کتێبە تیۆرییانە لە ئێراندا بە زمانی عەرەبی نووسراون (زابیری، ٢٠٠٧؛ شێخی، ٢٠٠٨؛ خزری، ٢٠١٣؛ پەروینی، ٢٠١٣؛ زەینیوەند، ٢٠١٣). زۆرێک لەم کتێبانە پڕن لە نموونەی ناوەندگەرایی فارسی-شیعە.

لەو بیست کتێبە تیۆرییەدا کە سەبارەت بە ئەدەبی بەراوردکاری لە ئێران وەرگێڕدراون، سێزدە کتێب لە ئەدەبیاتی بەراوردکاریی عەرەبییەوە وەرگێڕدراون. بە پێ ڕێزبەندییە کرۆنۆلۆژییەکەی(بەپێی زەمان) بریتین لەمانەی خوارەوە: “هیلال ١٩٩٤و ٢٠١٤؛ نیدا ١٩٧٣، ٢٠٠٤ و ٢٠٠٥؛ کەفافی ١٩٧١؛ جەمالدین ٢٠١١ و ٢٠١٤؛ حەموود ٢٠١١؛ شێخی ٢٠١٢؛ ئەلتونجی ٢٠١٦، ئاڵتووش ٢٠١٦ و ئیستەیف ٢٠١٨. حەوت کتێبەکەی دیکە لە زمانەکانی ئینگلیزی و فەڕەنسی بریتین لە: هێڵکاریی ئەدەبیاتی بەراوردکاری لە دانتی ئەلگیێریەوە تا یوجین ئۆنیڵ (فریدریک: مەڵەون ٢٠٠٩); بەراوردکردنی ئەدەبیات (گۆیارد ١٩٩٥)؛ ئەدەبیاتی گشتی و بەراوردکاریی ئەدەبیات ( ژێونە ٢٠١١); توێژینەوە ئەدەبییە بەراوردکارییەکان: پێشەکییەک (پەروار ٢٠١٩)؛ پێشەکی بۆ ئەدەبیاتی بەراوردکاری (جۆست: ٢٠١٩)؛ و بەراوردکاریی ئەدەبیات (شێڤرێل: ٢٠٠٧)؛ و “کۆماری دونیای ئەدەبیات” (کاسانۆڤا ٢٠١٤). ئەوەی ئەم وەرگێڕانە و ڕێزبەندیی کرۆنۆلۆژییان پێمان دەڵێن، ئەدەبیاتی بەراوردکاری لە ئێراندا هیچ پەیوەندییەکی جەوهەری و بەردەوامی لەگەڵ ئەدەبیاتی بەراوردکاریی جیهانیدا نییە. چونکە جگە لە کتێبی شێڤرێل و کازانۆڤا، هەموو کتێبەکانی دیکەی غەیرە عەرەبی لە بنەڕەتدا پێش شۆڕشی ئیسلامی ساڵی ١٩٧٩ نووسراون. دەتوانرێت هەمان ئارگیۆمێنت بۆ زۆربەی چالاکییە پەیوەندیدارەکانی دیکەی بواری ئەدەبیاتی بەراوردکاری (واتە وۆرک شۆپ، کۆنفڕانس و گۆڤارەکان) بەکار بهێنرێت.

لە ئەکادیمیای ئێراندا، بواری ئەدەبیاتی بەراوردکاری بە شێوەیەکی گشتی لە بەشەکانی عەرەبیدا خۆی دەگرێتەوە. تەنانەت لە ئێستادا داڕێژەرانی سیاسەت لە ئێراندا ئەدەبیاتی بەراوردکاری وەک بواریکی سەربەخۆ و جیاواز ناناسن، بەڵکو وەک بواریکی لاوەکی یان وەک لقێک لە زمانی فارسی و عەرەبی دەناسن (میرزابابازادە- فۆمێشی، ٢٠١٧، ل١٥٣-١٥٤). کاریگەرییە کێشە سازەکانی ئەم سەریەککەوتنە کە توانای تەکنیکی لە زمانی عەرەبیدا بە بەراوردکاری بە شارەزایی و ڕەوان‌بوون لە زمانی عەرەبیدا دەزانێ، هێشتا لە بازنەکانی ئەدەبی بەراوردکاریدا باس نەکراون. یەکێک لە کاریگەرییە کێشەدارەکان پێشوازییەکی بێ‌وێنە بووە لە بەشێکی زۆری دیاریکراوی ئەدەبیاتی بەراوردکاریی عەرەبی کە بەباشی لەگەڵ ئایدۆلۆژیای ناوەندگەرایی فارسی-شیعەدا دەگونجێت. زۆرینەی ئەو بەراوردکارانەی عەرەب کە بەرهەمەکانیان وەرگێڕدراون بۆ سەر زمانی فارسی، پەیوەستن بە زمان و ئەدەبیاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە جیهانی عەرەبیدا. ئەم زانایانە هیچ ڕاهێنانێکیان لە ئەدەبیاتی بەراوردکاریدا وەک بنەمایێک وەرنەگرتووە. لە هەموو ئەم وەرگێڕانەدا، مرۆڤ بە ڕوونی نموونەی بێ‌ئەژماری ناوەندگەرایی فارس-شیعە و بە ئامرازکردنی بوارەکە بۆ مەبەستی ئایینی و سیاسی دەبینێتەوە. ڕەنگە یەکێک لە ڕوونترین نموونەکان، ئەدەبیاتی بەراوردکاریی “تاها نیدا” بێت. ئەم کتێبە کە لانیکەم پێنج جار لەلایەن وەرگێڕە جیاوازەکانەوە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی فارسی، بابەتگەلێکی ناوەندی ئەم ناوەندگەرایی‌یەی فارس-شیعە لەخۆ دەگرێ، وەک حوسێن، کەربەلا و ئاشورا. نیدا لەم کتێبەدا بانگەشە بۆ سنووردارکردنی جوگرافیای ئەدەبیاتی بەراوردکاری دەکات بۆ کۆمەڵگا ئیسلامییەکان و ئامرازکردنی بوارەکە بۆ مەبەستی سیاسی (ئاڵووش ١٩٨٧، ل٢٥٥). جێگای سەرنجە کە هەموو ئەو بەراوردکارە عەرەبانەی کە بەرهەمەکانیان لە لایەن بازنەکانی ئەدەبی فارسەوە وەرگیراون، سەر بە قاهیرە و بەیروت و دیمەشقن -واتە ئەو وڵاتە عەرەبییانەی کە ئێران لە مێژوودا پەیوەندیی سیاسی لەگەڵدا پاراستووە. ئەم ناوەندگەرایی‌یە فارس-شیعەیە لە ئێران (و ناوەندگەرایی عەرەبی-ئیسلامی هاوشێوە لە جیهانی عەرەبیدا) تەنانەت هەوڵیان داوە چوارچێوەیەکی تیۆری بۆ ئەم ناوەندگەرایی‌یە شەرعی(دینی) فارس-عەرەبی-ئیسلامی دروست بکەن، کە لە زمانی عەرەبی، ئیسلامی و ئێرانی لە قوتابخانەکانی ئەدەبیاتی بـــەراوردکـــاریــــدا ڕەنگــدانـەوەی هەبووە.


قوتابخانەی عەرەبی بۆ ئەدەبیاتی بەراوردکاری

لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردووەوە، “چەمکی المدرسە العربیە فی الاداب المقران” (قوتابخانەی ئەدەبیاتی بەراوردکاریی عەرەبی)، یەکێک بووە لە دەستەواژە بەکارهێنراوەکان و لە هەمان کاتدا چەواشەکارترین دەستەواژەکان لە وشەسازیی زمانی عەرەبیدا لە بازنەکانی ئەدەبی بەراوردکاریدا. ئەم زاراوەیە نەک هەر هیچ داهێنانێکی تیۆری نییە، بەڵکو بە پلەی یەکەم لەپێناوی ناوەندگەرایی عەرەبیدا بەکار هاتووە و لە یەکەم هەنگاودا وەک کاردانەوەیەک بەرانبەر بە قوتابخانە فەڕەنسی، ئەمریکی و سلاڤییەکانی ئەدەبیاتی بەراوردکاری لە جیهانی عەرەبیدا دەرکەوت. چەمکی ‘قوتابخانەی عەرەبی’ زۆرجار وەک ئەجێندای ناسیۆنالیستەکانی جیهانی عەرەبی وەک کاتالیستێکی سەرەکی بۆ لێکۆڵینەوە و سەلماندنی کاریگەری و باڵادەستیی زمانی عەرەبی بەسەر زمانەکانی دیکەدا بەکار هێنراوە. هەروەها بۆ مەبەستی دیکە لە دەرەوەی ئەدەبیات بەکار هاتووە بە تایبەتی بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ وێناکردنی جیهانی عەرەبی وەک “بلۆکێکی یەکگرتوو” بە یەک زمان و ئەدەبی عەرەبییەوە. لەم ڕوانگەیەوە قوتابخانەی عەرەبی پێویستی بە دوو مەرجی سەرەکیی پێویست هەیە بۆ ئەوەی هەر لێکۆڵینەوەیەک بخرێتە ناو ئەدەبیاتی بەراوردکارییەوە: زمانی جیاواز و پەیوەندیی مێژوویی بە شێوازی کاریگەری و سەرچاوەیەک بۆ لێکۆڵینەوە. “کەفافی”، یەکێک لە داکۆکیکارە پێشەنگەکانی قوتابخانەی عەرەبی دەپرسێت؛ ئایا ئێمە لە توێژینەوە ئەدەبییە بەراوردکارییەکاندا هیچ لێکۆڵینەوەیەکی بەراوردکاری لە نێوان شیعری عەرەبی مۆدێرن لە میسر و شیعری عەرەبی مۆدێرن لە لوبنانمان ئەنجام داوە؟ دەڵێ ڕاستییەکە ئەوەیە کە سنوورە سیاسییەکان ناتوانن پێوەر بن بۆ جیاکردنەوەی ئەدەبەکان بۆ ئەوەی بیانکەنە ئەدەبیاتێکی جیاواز یان بۆ ئەوەی بخرێنە بواری ئەدەبیاتی بەراوردکارییەوە وەک ئەدەبیاتی زمانی جیاواز” (١٩٧١، ل٢٤). قوتابخانەی عــەرەبی لە پێناو بـــەهێـزکردنی ناوەندگەرایی عەرەبیدا تەنانەت ئەوەی بە زمانی عەرەبی لەلایەن پسپۆڕانی غەیرە عەرەبیشەوە نووسراوە، بە ئەدەبی عەرەبی دەزانێت، جەمالئەدین داکۆکیکارێکی دیکەی قوتابخانەی عەرەبی نووسیویەتی(١٩٨٩، ل٥): ئەگەر شاعیرێک یان نووسەرێک بە زمانی عەرەبی بنووسێت، ئێمە ئەدەبیاتەکەیان بە عەرەبی دەزانین، سەرەڕای ڕەگەزی جیاوازیان. بۆیە ئەو دیوانە عەرەبییانە و بەرهەمەکانی نووسەرانی فارس وەک نمونەی ئەدەبیاتی عەرەبی دادەنرێت نەک فارسی. بە لەبەرچاوگرتنی ئەم ناوەندگەراییە عەرەبییەی قوتابخانەی عەرەبی و نەبوونی هیچ داهێنانێکی تیۆری، هەرچەند پسپۆڕانی عەرەب وەک ئیستایف (٢٠٠٧) ڕەتی دەکەنەوە ئەو دەستەواژەیە بەکار بهێنن و پێیان باشە کە “عەرەب و ئەدەبیاتی بەراوردکاری” بەکار بهێنن. وەک من ڕوونم کردووەتەوە، قوتابخانەی عەرەبی پەیوەندییەکی یەکگرتوو و بەردەوامی لەگەڵ چەمکە ئایدیۆلۆژییە بارگاویکراوەکانی “خێڵێکی هەڵبژێردراو” لە سەردەمی پێش ئیسلامدا هەیە، یان “نەتەوەیەکی هەڵبژێردراو” لە عەرەبستانی سەدەی ناوەڕاستدا، و لەگەڵ دیاردە بارگاویکراوە هاوشێوەکانی وەک “پان عەرەبیزم”، “بلۆکی عەرەبی”، “یەکێتیی عەرەبی”، و لەم دوایی‌یانەشدا بەهاری عەرەبی (٢٠١٥، ل٤٠-٦٧).


ئەدەبیاتی بەراوردکاریی قوتابخانەی ئیسلامی

لە کاتێکدا ناسیۆنالیستەکانی جیهانی عەرەبی بانگەشەیان بۆ قوتابخانەی عەرەبی دەکرد، ئیسلامییەکانی جیهانی عەرەبی چەمکی تایبەت بە خۆیان واتە، “مەکتەبی ئیسلامیی ئەدەبیاتی بەراوردکاری”یان داهێنا. ئەم چەمکە وەک کاردانەوەیەکی ڕاستەوخۆ لە دژی قوتابخانە فەڕەنسی، ئەمریکی، سلڤاکی و عەرەبە ناسیونالیستەکان دەرکەوت. مانیفێستی تیۆریی ئەم قوتابخانەیە کتێبەکانی مەکییە کە بریتین لە بەرەو ئەدەبیاتی بەراوردکاریی ئیسلامی، و پێشەکی بۆ ئەدەبیاتی بەراوردکاریی ئیسلامی. مەکی (١٩٢٤-٢١٧) بۆ ناساندنی قوتابخانەکە ئاوەها پێناسەی دەکات: “بوارێکی مومکین و فراوان لە چوارچێوەی بوارەکەدا هەیە وە ئەویش ئەدەبیاتی بەراوردکاریی ئیسلامییە. ئەگەر تیۆریستەکانی ئەدەبیاتی بەراوردکاری لە ئامانجە جوانکارییەکانی بوارەکە پێش کەوتبن، ئەوەتا ئیسلام لە ئامانجی کۆتاییی خۆی لە بوارەکەدا وەپێش کەوتووە و ئامرازێکی ئەدەبیی بەسوودی لە بەرزکردنەوەی هەستی مرۆڤایەتی لە دەرەوەی ڕەنگ، ڕەگەز و زمان بەدەست هێناوە” ( ١٩٩٤، ل٥).

هاوشێوەی قوتابخانەی عەرەبی، قوتابخانەی ئیسلامیش هیچ داهێنانێکی تیۆری لە توێژینەوە ئەدەبییە بەراوردکارییەکاندا بەدەست نەهێناوە. زۆرجار ئەم دەستەواژەیە وەک کاتالیستێکی سەرەکی بۆ تیشک خستن و هەڵسەنگاندنی ئەدەبیی جیهانی ئیسلامی لە لایەک و کەمکردنەوەی گرینگی و بایەخی ئەدەبیاتی ناموسڵمانەکان لە لایەکی دیکەوە بەکار هاتووە. ڕەگ و ڕیشەی ئەم مەکتەبی ئیسلامییە دەتوانرێ بگەڕێتەوە بۆ ناوەندگەراییی ئیسلامی لە چوارچێوەی قۆناغ و مەودا مێژوویی‌یە جیاوازەکاندا. وەک نیشانم داوە، ئەو دەستــەواژە پـــەیــوەندییەکی ڕاستەوخۆی لەگەڵ “باشترین نەتەوە” لە سەردەمی پێش مۆدێرن و لەگەڵ “پان-ئیسلامیزم”، “یەکگرتوویی ئیسلامی”، “نزیکبوونی مەکتەبەکانی هزری ئیسلامی” و دواجار لە بەهاری ئیسلامی لە سەردەمی جیهانی عەرەبیی ئەمڕۆدا هەیە (٢٠١٥، ل٤٠-٦٧).

لە سەرەتای سەدەی بیست و یەکەمەوە پێشوازییەکی بێ‌وێنە لە ئەدەبیاتی بەراوردکاریی عەرەبی لە ئێراندا کراوە (خزری، ٢٠٢٠، ل١٠٥-١٤٠). هەر دوو قوتابخانەی ئیسلامی و عەرەبی لە بازنەی ئەدەبی بەراوردکاریی فارسیدا وەرگیراون و گفتوگۆیان لەسەر کراوە. قوتابخانەی ئیسلامی تەنیا بۆ تیشک خستنە سەر ئەو تەوەرە ئەدەبیانەی کە ناوەندی شیعەگەرایین، بەکار هێنراوە. بەڵام دۆخی قوتابخانەی عەرەبی کەمێک جیاواز بووە. هەندێک وەک ئەزموونێکی عەرەبی بەناو دژە ئمپریالیزم وەریانگرتووە، هەربۆیە پێشوازییان لێ کردووە. هەندێکی تریش تەنیا وەک ئەزموونێکی ناوەندگەرایی عەرەبی وەریانگرتووە. بەراوردکارە فارسەکان لە هەوڵە دژە عەرەبی و پاوانخوازییە فارسیزمەکانیاندا چەمکی خۆیان داهێناوە و ئەویش قوتابخانەی ئەدەبی بەراوردکاریی ئێرانییە!


قوتابخانەی ئەدەبی بەراوردکاریی ئێرانی

هاوشێوەی قوتابخانەی عەرەبی و ئیسلامی، قوتابخانەی ئێرانیش، هیچ داهێنانێکی لە تیۆری ئەدەبیدا نییە. زۆرجار ئەم دەستەواژەیە لەلایەن پسپۆڕانی فارس-شیعەوە وەک کاتالیستێکی سەرەکی بۆ لێکۆڵینەوە و نیشاندانی کاریگەرییەکەی بۆ باڵادەست نیشاندانی فارسی و شیعەگەرایی بەسەر زمان و ئایینەکانی دیکەی جیهانی ئیسلامیدا بەکار هێنراوە. میرزایی و سەلیمی پێشنیاری جێبەجێکردنی قوتابخانەیەکی ئێرانیان کردووە وەک “کاتالیستێک بۆ تێگەیشتن و وەرگرتنی ئەدەبیاتی بەراوردکاری وەک بنەمایێکی ئەکادیمی لە ئێران” و “بەکارهێنانی بۆ دەوڵەمەندکردنی ئەدەبیاتی نیشتمانی/[فارسی]” (٢٠١٠ ، ل٢-٧). ئەکبەری بە ئاماژەدان بە “پلۆرالیزمی کولتووریی فەلاتی ئێران”، داوای قوتابخانەی ئێرانی دەکات، چونکە تەنیا لە ڕێگەی قوتابخانەیەکی لەو شێوەیە دەتوانرا “هەڵسەنگاندن لە نێوان دوو شاعیری ناو سنوورەکانی ئێران لە دوو قـــۆنـــاغی جیاوازدا بکــــرێت”.

زەینیوەند (٢٠١٣، ل٢) لە وتارەکەیدا بەناوی “قوتابخانەی ئێرانی بۆ ئەدەبیاتی بەراوردکاری”، بانگەشەی ئەوە دەکات کە قوتابخانەی ئێرانی “یۆرۆسەنتریزم” و “ئامانجە کۆلۆنیالیزم و ئیمپراتۆری” قووڵەکانی بوارەکە ڕەت دەکاتەوە و “ئیسلامی-ئێرانی” لە شوێنی ئەوان دادەنێت.” بڕوای وایە قوتابخانەی سلاڤی لە خوێندنەوەکەیدا بانگەشە بۆ کۆمۆنیزم دەکات، قوتابخانەی فەڕەنسی داکۆکی لە یۆرۆسەنتریزم دەکات و قوتابخانەی ئەمریکی داکۆکی لە ئیمپریالیزم و کۆلۆنیالیزم دەکات، بەڵام مەکتەبی ئێرانی “قوتابخانەیەکی نوێیە کە ڕەگ و ڕیشەی قووڵی لەگەڵ کولتوور و ناسنامەی ئێرانێکی پاک و ئیسلامیی پاکدا هەیە. ئامانجی ئەم قوتابخانەیە بەهێزکردنی بنەمای ئەدەبی نیشتمانی و ئەدەبی ئیسلامی و بەکارهێنانی ئەم دووانە وەک کاتالیستێک بۆ تێگەیشتن لە کولتوورەکانی ترە. بۆیە دوو دەستەواژەی سەرەکیی ئەم قوتابخانەیە بریتین لە: “فەرهەنگ و ئەدەبیاتی ئێرانی” و “دوکتورینی ئایینی” (هەمان سەرچاوە، ل٥). ئەو “دۆزینەوەی ڕەگ و ڕیشەی پاکی کولتوور و شارستانییەتی ئێران” و “تەرکیزکردن لەسەر ئەدەبی ڕۆحی، ئەخلاقی و پابەند” بە دوو جیاوازیی سەرەکیی نێوان ئەم قوتابخانەیە و قوتابخانەکانی دیکەی ئەدەبیاتی بەراوردکاری دەزانێت (هـــەمــــان ســـەرچــاوە، ل٧).

بێ گومان بواری ئەدەبی بەراوردکاری لە ئێران و تا ڕادەیەک لە جیهانی عەرەبیدا لە قەیرانێکی جددیدایە، بە تایبەتی لە بواری تیۆریی ئەدەبییەوە. لە ڕێگەی سنووردارکردنی زمانی ئینگلیزی لە ئێراندا لەژێر ئاراستەی حکومەتدا، لایەنی یۆرۆسەنتریکی بوارەکە هێندەی تیشک خراوەتە سەر و دووبارە گوتراوەتەوە کە بووەتە جێگرەوەیەک بۆ خودی بوارەکە، هەربۆیە لە ئەنجامدا بانگەوازێکی گشتی بۆ جێگرتنەوەی بواری یۆرۆسەنتریزمی بە ناوەندگەرایی‌یـەکی فارس-شیعە هـــاتـــووەتـــە ئــــــاراوە.


بـــەراوردکـردن لە دەرەوەی جیهانی ئیسلامی؟

دوایین بەرهەمە ڕەخنەیی‌یەکان لەسەر ئەدەبیاتی بەراوردکاری لە ئێراندا بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەدەبیاتی بەراوردکاریی فارسی پێشکەوتنی بەرچاوی بەدەست هێناوە و پێشبینی دەکرێ لە گلۆبالیزمی ئەو بوارەدا بەشداریێکی بەرچاوی هەبێ (گۆڵد، ٢٠١١؛ ئەنووشیروانی، ٢٠١٢؛ ئەحمەد، ٢٠١٦؛ میرزابابازادە- فۆمێشی ، ٢٠١٧).

ئەنوشیرەوانی، یەکێک لە ناسراوترین بەراوردکارەکانی ئەمڕۆی نێوخۆی ئێران، لە لێکۆڵینەوەی زمانی ئینگلیزیی ساڵی ٢٠١٢ی “ئەدەبی بەراوردکاری لە ئێران”دا، پێگەی ئەو بوارە لە ئێران و جیهانی ئیسلامیدا بەم شێوە باس دەکات “ئەدەبی بەراوردکاری لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی دراوسێ بە خێرایی گەشە دەستێنێت. خوێندکارانی دەرچووی ئێرانی لە بەشە جیاوازەکانی ئەدەبیاتی نیشتمانی گرنگییەکی زۆریان بە ڕەوتە نوێیەکانی توێژینەوەی ئەدەبیاتی بەراوردکاری نیشان داوە. هەروەها پێشتر دەستیان کردووە بە نووسینی تێزی نێوان زانستەکان (نێوان بوارییەکان) لەسەر ئەدەب و نیگارکێشی، ئەدەب و سینەما و ئەدەب و لێکۆڵینەوەی کولتووری” (ل٤٨٩). ئەنوشیروانی بە ڕەخنەگرتن لە یۆرۆسەنتریزمی بوارەکە لە ڕۆژئاوا، داهاتوویەکی گەش بۆ بوارە ئێرانییەکەی پێشبینی دەکات. لە کۆتاییدا دەڵێت: “وێدەچێت ئەکادیمیای ئێرانی کە توانا و بەرپرسیارێتیی بەرەوپێشبردن و بەردەوامیی ئەو بوارەی لە ئەستۆیە و دیدێکی جیهانی لە مێشکدا هەیە. لەم ڕووەوە دەبێ پەیوەندییە ئەدەبی و کولتوورییەکانی نێوان ئاسیایی‌یەکان کە لەمێژە پشتگوێ خراوە، دیسانەوە پێش بخرێنەوە” (هەمان سەرچاوە، ل٤٩١).

بۆ نیشاندانی نادروستیی ئەم بانگەشانە سەبارەت بە پێگە و ئەم گەشبینییە نا استەقینەیە سەبارەت بە داهاتووی بوارەکە لە ئێراندا، ئاماژە بە دوایین لێکۆڵینەوەی ئەنوشیرەوانی دەکەم. ئەنوشیرەوانی لە وتارە فارسییەکەی لە ساڵی ٢٠١٩ بەناوی “هەڵوەشاندنەوەی ئەدەبی بەراوردکاری لە ئێران”دا، ئاراستەیەکی تەواو پێچەوانەی وتارە ئینگلیزییەکەی ساڵی ٢٠١٢ی دەگرێتە بەر.

ناوبراو بە ئاماژەدان بە قەیرانی ئێستای ئەم بوارە لە ئێران، گلەیی لە کەمبوونەوە و جێبەجێکردنی نادروستیی تیۆرییەکان، میتۆدی لێکۆڵینەوەی ڕووکەش، نەبوونی زانکۆ و مەنهەجی هەمەلایەنە و قۆرخکاری و نەبوونی لێبوردەیی دەکات (ل٧٩). ئەنوشیرەوانی بە تاوانبارکردنی بازنەکانی ئەدەبی بەراوردکاریی فارسی-عەرەبی دەگاتە ئەو ئەنجامە کە “ئەمڕۆ ئەدەبیاتی بەراوردکاری لە ئێراندا ڕووبەڕووی قەیرانێکی جددی بووەتەوە و داخستنی باشترە لەوەی درێژە بە کارەکانی بدات. دوای چەند دەیەیەک لە هەوڵدان بۆ دامەزراندنی ئەدەبیاتی بەراوردکاری لە ئێران، من گەیشتوومەتە ئەم ئەنجامە کە هیچ هیوایەک بۆ دامەزراندن و جێبەجێکردنی ئەم بوارە لە ئێراندا نییە” (ل٧٩-١٠٦). ئەنوشیرەوانی ڕاست دەکات و بە حەقەوە تیشک دەخاتە سەر هەندێک لە قەیرانە سەرەکییەکانی ئەم بوارە لە ئێرانی ئەمڕۆدا. بەڵام ئامادە نییە ئاماژە بەوە بکات کە لە بنەڕەتدا بەربەستی سەرەکیی بەردەم بواری ئەدەبیاتی بەراوردکاری لە ناوەندگەرایی فارس-شیعەی ئێرانییەوە دەست پێدەکات. ئەنوشیرەوانی لە کاتێکدا پێشنیاری جوگرافیایەک دەکات لە باشووری ئاسیاوە دەست پێدەکات و تا قەفقاز و ئەفریقا، لە چینەوە تا دەریای ناوەڕاست و لە دێهلی تا ئەستەنبوڵ کە بخرێتە ناو جوگرافیای ئەدەبیاتی بەراوردکاریی فارسییەوە، لە هەمان کاتدا چاوپۆشی لە کولتوورە غـــەیـــرە فـــارسییەکانی ئێران دەکات.

گۆڵد لە لێکۆڵینەوەکانیدا لە ساڵی ٢٠١١ بەناوی “جوگرافیای ئەدەبیاتی بەراوردکاری”، ڕەخنە لە مەیلی یۆرۆسەنتەری ئەدەبیاتی بەراوردکاری لە ئەکادیمیای ڕۆژئاوادا دەگرێت بە بەراورد لەگەڵ دیسیپلینی مێژوو. ئەو تێڕوانینێکی گشتی لە بواری ئەدەبیاتی بەراوردکاری لە جیهانی ئیسلامیدا، بە تایبەتی عەرەبی و فارسی دەخاتە ڕوو و پێشبینی داهاتوویەکی گەش بۆ ئەو بوارە دەکات، کە بە گوتەی خۆی دەتوانێت “لەدایکبوونەوەی دووبارە”بەو بوارە بدات بە پێچەوانەی ئەو پێشبینیەی کە لە لایەن سپیڤاک پێشنیار کراوە کە پێی وایە بواری ئەدەبی بەراوردکاری بە شێوەیکی گشتی مردووە (ل١٨٤). لێرەدا من تەحەدای ئارگیۆمێنتەکانی ئەو سەبارەت بە یۆرۆسەنتەریزمی بوارەکە بە بەراورد بە ئارگیۆمێنتەکانی مێژوو ناکەم. بێ‌گومان یەکێک لەو چەمکانەی کە زۆرترین باسی لێوە کراوە لە ڕەنگدانەوەی ئەم دوایی‌یەدا سەبارەت بە ناسنامەی بواری ئەدەبیاتی بەراوردکاری یۆرۆسەنتریزم بووە. تەنانەت ئەو بەراوردکارانەی کە زۆرترین ڕەخنە و قسەیان لەسەر کاراکتەری یۆرۆسەنتریکی بوارەکە کردووە، هێشتا سەرقاڵی ئەرشیفی ئەورووپی و ڕۆژئاوان. تەنانەت لێکۆڵینەوەکانی گۆڵد لێرەدا بە توندی بەدەست نەبوونی گرنگترین لێکۆڵینەوەکانی فارسی و عەرەبی سەبارەت بەو بوارە لە ئێران و جیهانی عەرەبیدا دەناڵێنێت. ئەوەی لێرەدا ئامانجی منە، ئەوەیە کە بۆچی زۆرێک لە پسپۆڕانی جیهانی ئیسلامی هەرچەندە ڕەخنە لە یۆرۆسەنتریزمی ئەو بوارە دەگرن، بەڵام لەم ناوەندگەرایی‌یە قووڵە فارسی-عەرەبییەی بوارەکە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا چاوپۆشی دەکەن؟ گۆڵد بە بانگەشەی تایبەتمەندییەکی ئیمپراتۆری بۆ زمانی ئینگلیزی لە بەرانبەر ئەدەبیاتی بەراوردکاریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بانگەشە دەکات: “لە زانکۆکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە تایبەتی زانکۆی دیمەشق، توێژینەوە بەراوردکارییەکان بە شێوەیەکی باو لە بەشی زمان و ئەدەبی ئینگلیزیدا هەڵکەوتوون. کاریگەرییە کێشەدارەکانی ئەم سەریەککەوتنە کە توانای تەکنیکی لە زمانی ئینگلیزیدا بە یەکسان لەگەڵ بەراوردکاری دەزانێت و بەراوردکاریش یەکسان بە ڕواندنەوە لە زمانی ئینگلیزیدا لەلایەن ئێدوارد سەعید و کەسانی دیکەوە باس کراوە” (ل١٧٣). ئەوەی گۆڵد بانگەشەی دەکات سەبارەت بە زانکۆکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی ڕاست نییە، هەروەها بۆ زانکۆی دیمەشق بە تایبەتی ڕاست نییە. بەشی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆی دیمەشق تەنیا خولی دوو کرێدیتی “ئەدەبیاتی بەراوردکاری” لە بەکالۆریۆس لە بەشی ئینگلیزیدا هەبووە. هەمان خول دەیان ساڵە لە ڕێگەی بەشەکانی زمانی عەرەبی و فارسییەوە بۆ هەر دوو پرۆگرامی بەکالۆریۆس و سەرەوەتریش پێشکەش دەکرێت. هاوکات لە ساڵی ٢٠١١ کە گۆڵد وتارەکەی بڵاو کردەوە، پێشتر سەدان تێز و بڕوانامە لە بەشی عەرەبیدا پێشکەش کرابوون، لە کاتێکدا بەشی ئینگلیزی لە زانکۆی دیمەشق تەنیا یەک بڕوانامەی ماستری زانستی هەبووە کە لەلایەن ناهید هاشمەوە لە ساڵی ٢٠١٠ وەرگیراوە، ڕەنگە ئەم بڕوانامە ئینگلیزییە تاکە سەرچاوە بێت کە گۆڵد بۆ پشتگیریکردن لە بانگەشەی خۆی سەبارەت بە ئەدەبیاتی بەراوردکاری لە زانکۆکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پشتی پێ بەستووە. دۆخێکی هاوشێوە لە زانکۆکانی تری ئێراندا ڕەچاو دەکرێت کە توێژینەوە بەراوردکارییەکان بە شێوەیەکی باو لە چوارچێوەی بەشەکانی ڕووسیا و فەڕەنسا پێش شۆڕشی ئیسلامی ١٩٧٩ گۆڕدراون بە بەشی عەرەبی و فارسی دوای شۆڕش ئیسلامی.

پاشان گۆڵد لە درێژەدا بانگەشەی ئەوە دەکات کە، “سەرکەوتنی هاوچەرخی ئەدەبیاتی بەراوردکاری لە جیهانی عەرەبی و فارسیدا، ڕێڕەوێک کە بەوردی پێچەوانەی ڕەچەڵەکی ئەمریکای باکوور و ئەورووپیی پەیڕەو دەکات. ڕەنگە ئەمەش لەبەر ئەوە بێت کە لە جیهانی ئیسلامیدا بوارەکە لە پێشەنگی مشتومڕەکاندا لە توێژینەوەکانی پاش کۆڵۆنیالیزم و ڕەگەزدا وەستاوە بە شێوەیک کە بە ویست و خواستی بێت، بەڵام زۆرجار نەیتوانیوە بە شێوازی ئەمریکای باکووردا سەرکەوتن بەدەست بهێنێ” (ل١٧٩). گۆڵد نەک هەر نەیتوانیوە یەک سەرچاوەی بە بەڵگە بۆ ئەم بانگەشەیە پێشکەش بکات، بەڵکو لە یەکێک لەو پێکهاتانەش وەکو لێکۆڵینەوەکانی ڕەگەزی کە بێ‌گومان لەژێر شۆڕشی ئیسلامی ساڵی ١٩٧٩دا زۆرترین زیانی پێگەیشتووە، چاوپۆشی دەکات. یەکەم جار پرۆگرامەکانی “خوێندنی ژنان” لە ساڵی ٢٠٠١ لەسەر ئاستی ماستەری هونەری لە سێ زانکۆدا دامەزرا: ئەلزەهرا، عەلامە تەباتەبایی و تەربیەت مودەریس لە تاران. حەداد عادل سەرۆکی ئێستای ئەکادیمیای زمان و ئەدەبی فارسی لە ئێران و هەروەها سەرۆکی ئەنجومەنی تایبەتیی شۆڕشی فەرهەنگی لە ساڵی ٢٠١٢دا ڕایگەیاند “ئەو شێوازەی کە خوێندنی ژنان لە زانکۆکانی ئەمڕۆی جیهانیدا دەگوترێتەوە لەگەڵ ئیسلامدا لە ململانێیەکی جددیدایە. بۆیە ئەنجومەنەکەمان بڕیاری داوە بە شێوەیەکی بنەڕەتی بە بوارەکەدا بچێتەوە” (دۆیچە، ٢٠١٢). ئەنجومەنەکە لە کۆی ٢٠ ئەندامی نووسەرانی، ١٢ ئەندامی شیعەی تێدایە. ناوی بەشەکانی بوارەکەی گۆڕیوە بۆ “توێژینەوەی خێزان و مافەکانی ژنان لە ئیسلامدا”. تەنیا چەند مانگێک پێش وتارەکەی گۆڵد، شاهیدی ئەوە بووین کە ئەم گوتارە دژە فێمینیستییەی ئەکادیمیای ئێران، لەژێر کۆنترۆڵی توندی حکومەتدا ناوی ناسراوترین شاعیری فێمینیستی هاوچەرخی ئێرانی، “فروغ فرخزاد” (١٩٣٤-١٩٦٧) لە ئەنتۆلۆژیای شاعیرانی جیهانی هاوچەرخ و ئێران بەهۆی گوتاری فێمینیستییەوە سڕییەوە(بی بی سی، ٢٠١٠). تەنانەت چاوخشاندنێکی کورت بە زانیاری و مەنهەجی گشتی “توێژینەوە خێزانییەکان” لە ئێران، ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە ئەم بەرنامانە بەتەواوی دژایەتیی ئامانجە سەرەکییەکانی توێژینەوەی ڕەگەز و ژنانە کە ئێمە لە ئەمریکای باکوور لێیان تێدەگەین.

گۆڵد لە بەشێکی تری وتارەکەیدا “پارەگرافێک” بە زمانی فارسی لەسەر بەرگی بەربڵاوترین سایتی ئەلیکترۆنی چاپی یەکەمی “ئەنتولۆژی”ی تیۆری و ڕەخنەی نۆرتۆن (NATC) وەکوو بەڵگە هێناوەتەوە وەک نیشانەیەک کە ئەنتۆلۆژیا بە شێوەیەکی بەرفراوان لەلایەن بینەری فارسەوە دەخوێندرێتەوە. هیچ بەڵگەیەک کە NATC لەلایەن ئێرانییەکانەوە خوێندرابێتەوە یان هەرگیز بخرێتە مەنهەجی هیچ زانکۆیەکی ئێرانەوە لەبەر دەستدا نییە، ڕەنگە لەبەر ئەوە بێت کە لە ئێراندا مافی چاپکردنی نییە و کەسێکیش لە ئینتەرنێتدا دایبەزاندووە. لە ئەنجامدا NATC لە سەرانسەری جیهاندا لەلایەن ئەو زانایانە خوێندراوەتەوە کە بەتەواوەتی توانایی خوێندنەوەیان لە زمانی ئینگلیزیدا هەیە، بەڵام ئەم حاڵەتە لە ئێراندا لەنێوان زۆرێک لە بینەرانی ئێرانی دوورە لە ڕاستییەوە. ئەوەی لێرەدا جێگای سەرسوڕمانە ئەوەیە کە ئەم “وتە گێڕدراوە”ی فارسی لەسەر NATC سەر بە کتێبخانەی هاوکاری ئەدەبیاتی فارسی و زمانە بیانییەکانە لە زانکۆی عەلامە تەباتەبایی (ATU) و لە تاران دانراوە کە لە ئێران لە بواری دژە-خۆرئاوا، بە شیعەکردن، خۆجێیکردن، دژە کۆسمۆپۆلیتیزم، و جیاکاریی ڕەگەزی لە زانستە مرۆیی‌یەکاندا زانکۆیکی پێشەنگە. هەر لەم دوایی‌یانەدا لە مانگی ئابی ٢٠١١، لە کاتێکدا گۆڵد ئەو بانگەشەیەی دەکرد، زانکۆی عەلامە تەباتەبایی ١٣ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانستە مرۆیی‌یەکان لە مەنهەجەکەیدا لابرد، ئەمەش دوای ڕەخنەکانی سەرکردەی باڵای ئێستای ئێران لەسەر “داگیرکاریی کولتووریی ڕۆژئاوا لە زانستە مرۆیی‌یەکان” ڕووی دا (بی بی سی، ٢٠١١). بە چاوخشاندنێک بە مەنهەج لە بەشی ئینگلیزی لە زانکۆی عەلامە تەباتەبایی و هەروەها زانکۆکانی دیکەی ئێران، ئامادەبووانی پۆتانسێلی NATC دەتوانن بە ئاسانی بانگەشەی گۆڵد پێچەوانە بکەنەوە کە ئەم مەنهەج و بەرنامانە بەتەواوی لە هەر کۆرسێکی بەرچاو لە تیۆریی ئەدەبیدا بێبەشن. جێگای سەرنجە لەنێوان سێ چەمکی پۆتانسێلی فارسی-ئیسلامی بۆ چەمکی ئینگلیزی “ئەدەبیاتی بەراوردکاری”، واتە “ادبیات سنجش، ادبیات مقایسەای و ادبیات تطبیقی” بازنەکانی ئەدەبی فارسی ئەو چەمکەیان وەرگرتووە کە کەمترین پەیوەندی بە تیۆریی ئەدەبییەوە هەیە. ‘ئەدەبیاتی تەتبیقی لە ڕووی زمانناسییەوە چەمکی فارسی-عەرەبی «تەتبیق» بە واتای جێبەجێکردنە بۆ ئەوەی کاریگەرییەکی پراکتیکی بگەیەنێ بۆ هەڵسەنگاندن. چەمکی فارسیی “ادبیات تطبیقی” بەتەواوی لەگەڵ هاوتا ئینگلیزیەکەیدا ناگونجێت. لایەنی “پراکتیکی” و “هاوتا”ی ئەم چەمکە فارسی-عەرەبییە ناتوانێت بەتەواوی تیۆریی نێوان زانستی چەمکی ئینگلیزی بگرێت.

بە پێچەوانەی بانگەشەی گۆڵد لەسەر ئەم تایپۆگرافییە، ئەوەی ڕاستی بێ، بازنەکانی ئەدەبی بەراوردکاریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە سەرەتای دامەزراندنیانەوە بەگومانەوە سەیری تیۆریی ئەدەبی ڕۆژئاوایی، ژانرەکان و بە تایبەتی بواری ئەدەبیاتی بەراوردکارییان کردووە. ئەم گومان و نیگەرانییە لە ئەدەبیاتی بەراوردکاری ئەوەندە بەهێز بوو کە یەکەم دەقی ئەکادیمیی عەرەبی لەسەر ئەو بوارە لە جیهانی عەرەبیدا لەنێوان ساڵانی ١٩٠٢-١٩٠٣ لە گۆڤاری ئەلهیلال و لە چاپی یەکەمیدا وەک کتێب لە ساڵی ١٩٠٤دا بەبێ ناونیشان بڵاو کرایەوە، (بڕوانە: ئەل -خەتیب، ١٩٨٥) چونکە بە وتەی ناسراوترین بەراوردکارە عەرەبەکان وەکو حسام ئەلخەتیب دەڵێ “پەیوەندی لەگەڵ ڕۆژئاوا و بیرۆکە پێشکەوتنخوازەکان لەو قۆناغەدا مایەی شەرمەزاری و تووڕەییی فەرمی بۆ خاوەنەکەی، واتا عەرەب بوو، هەرچەند ئەگەر لە سنووری کولتوور و ئەدەبدا مایەوە” (١٩٨٤، ل١٨). ڕەنگە هۆکاری هاوشێوە لە پشت یەکەم وەرگێڕانی عەرەبی و فارسیی کتێبێکی ڕۆژئاوایی سەبارەت بە ئەدەبیاتی بەراوردکارییەوە بێت، کە وەرگێڕانە عەرەبییەکەی بەبێ‌ ناو چاپ کراوە و وەرگێڕانی فارسییەکەی لەژێر ناوی “وەرگێڕ”دا چاپ کراوە، بەبێ ئەوەی هیچ ئاماژەیەک بە نووسەرە ڕۆژئاوایی‌یەکەی بکـــرێـــت. (خزری، ٢٠١٥، ل.٤١).

ئایا ئەم وێناکردنە ناهاوسەنگ و لایەنگرییەی بوارەکە لە ئەمریکای باکوور هێشتا نیشانەیەکی دیکەیە بۆ ئەوەی کە توێژینەوەی ناوچەیی کە زاڵە بەسەر دامەزراوە ئەکادیمییەکان لە ئەمریکا بۆ لێکۆڵینەوە و وانەوتنەوە سەبارەت بە “ئەوانی دیکە”ی ئەمریکا لە دەرەوەی وڵات، ڕووبەڕووی قەیرانی دارایی و زانستی بووەتەوە؟

یان ڕەنگە لەبەر ئەوە بێت کە توێژینەوەکانی پاش (پۆست)کۆلۆنیالیزم لە ئەمریکا لە پێشەنگی توێژینەوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا وەستاون. لە لایەکەوە پسپۆڕانی پاش کۆلۆنیالیزم لە بواری توێژینەوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دژی یۆرۆسەنتریزمی بوارەکە و ئینکاری توندوتیژیی جیهانی ڕۆژئاوا لە دەزگای مێژوویی و سەربەخۆیی و مافەکانی زمانی خەڵکی ژێردەستەن و لە لایەکی دیکەوە بە بێدەنگی تەسلیمی بواری ناوەندگەرایی فارس-عەرەبی-ئیسلامی و ئینکاری دەوڵەتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دەزگای مێژوویی و سەربەخۆیی و مافەکانی زمانی خەڵکەکەیان کە بە توندوتیژی ژێردەستەیان کردووە، دەبن. ئەزموونەکانی زمان و کولتوورە بێ‌دەوڵەتە ژێردەستەکان و کۆلۆنیالیزەکراوەکانی ناوخۆیان لە بەرژەوەندیی زمان و کولتوورە باڵادەستەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ماتریکسێکی دووانەییدا کە بریتیە لە ئیمپریالیزمی ڕۆژئاوا بەرانبەر بە جیهانێکی “کۆلۆنیالیزەکراو”ی ئێران/ئیسلامی سڕیوەتەوە. جگە لەوەش زۆرجار وێنەیەکی ناڕاست و زیادەڕەوییان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا نیشان داوە کە لە ئەنجامدا “ڕۆژهەڵاتناسیی پێچەوانە” یان “پێچەوانەی ڕۆژهەڵاتناسی”ی لێ کەوتووەتەوە (بروجردی ١٩٩٨، ل٤٣-٥٥). لە ڕێگەی ئەم چاویلکەیەوە مرۆڤ دەتوانێ لە ئینکاری ئێدوارد سەعید لە کیمیابارانی ڕژێمی بەعسی عێراق بۆ سەر شاری هەڵەبجەی کوردستان و بێدەنگی لە هەڵمەتی بەدناوی ئەنفال لە دژی کوردەکان لەلایەن هەمان ڕژێمەوە کە هەزاران کەسی تێدا کۆمەڵکوژ کران، تێ بگات. سەعید لە پێشانگای کتێب لە لەندەن ئاماژەی بەوە کردووە “ئەو بانگەشەیەی کە عێراق هاووڵاتییانی خۆی کیمیاباران کردووە، زۆر دووپات بووەتەوە و لە باشترین حاڵەتدا ئەم دەنگویە ڕاست نییە ” (١٩٩١).


نـــاوەنــــدگەرایی فـارس-شیعە و کۆسمۆپۆلیتکی (جهان شهری) فارسی

لە کۆتاییی سەدەی نۆزدەهەمەوە، سەرەڕای بواری فرەکولتووری، فرەزمانی و فرەنەتەوەییی دانیشتووانی نیمچە دوڕگەی ئێران، ڕۆشنبیرانی فارس زمان و ناسنامەی فارسی وەک سەرەکیترین زمان و ناسنامە بۆ هەموو ئێرانییەکان بە ئازەری، کورد، عەرەب، لۆڕ و بەلووچ ناساندووە. ئێرانیان وەک وڵاتی دایک (سرزمین مادری) و لکاندنی بە زمانی فارسییەوە وەک زمانی دایکی (زبان مادری) و دواتر بە زمانی فەرمی (زبان ڕسمی) بەستووەتەوە (تۆرۆقی تەوەکولی ٢٠١١, ل١١٢). لەو کاتەوە دروستبوونی ناسنامەیەکی نەتەوەیی مۆدێرنی ئێرانی بە پەیوەندییەکی نزیکەوە بە زمانی فارسییەوە بەستراوەتەوە (هەمان سەرچاوە، ل٩٦). ئەم جۆرە بۆچوونانە سەبارەت بە پێویستیی یەک زمانەوانی بۆ یەکێتیی نەتەوەیی لە لایەن زۆر کەسایەتیی پێشەنگ لە شازادەی قاجار جەلال میرزا (١٨٣٢-١٨٧١)، تا باوکی ناسیۆنالیزمی فارسی کرمانی (١٨٥٤-١٨٩٦/١٨٩٧) تا ئەحمەدی کەسرەوی (١٨٩٠-١٩٤٦) ، زمانناس و مێژوونووسی دیاری ئێرانی هان دراوە، بۆ ئەوەی بە ئاشکرا داکۆکی لە نەهێشتنی هەموو زمانە غەیرەفارسییەکانی ئێران بکات. بۆ نموونە کەسرەوی بانگەشەی دەکرد کە فرەزمان دەبێتە هۆی ناتەبایی و هەربۆیە هەرچەندە هەمەچەشنی کەمتر بێت، یەکێتیی نەتەوەیی باشتر دەبێت (١٩٤٤، ل١). هەروەها ئەرکی سەرەکیی کارەکانی خۆی بەم شێوەیە کۆ دەکاتەوە “هەموو شتێک کە بەرگریم لێکردووە و ئاواتم خواستووە، نەهێشتنی زمانە غەیرەفارسییەکانە کە لە ئێراندا قسەیان پێ دەکرێت: تورکی، عەرەبی، ئەرمەنی، ئاشووری و نیمچە زمانەکان [واتە کوردی]، بۆ ئەوەی هەموو ئێرانییەکان تەنیا بە یەک زمان قسە بکەن کە ئەویش فارسییە. ئەمە ویستی من بووە و بۆ ئەوەش هەوڵم داوە” (هەمان سەرچاوە).

دەوڵەت لە ڕێگەی گرتنەبەری سیاسەتێکی لەو شێوەیە لە لایەن ڕۆشنبیرانی فارسەوە توانی زمان و ناسنامەی فارسی (یەک نەتەوە) یەکسان بە سەر هەموو زمان و شوناسە ئێرانییەکان (فرەنەتەوە) بسەپێنێت. زمان و ناسنامە غەیرەفارسییەکان بە شێوەیەکی سیستماتیکی پەراوێز خران، تاوانبار کران و بێدەنگ کران (سولەیمانی و محەممەدپوور، ٢٠١٩).

دامەزراوەی سەرەکی بۆ جێبەجێکردنی ئەم جۆرە سیاسەتە لە بواری زمان و فەرهەنگ، ئەکادیمیای ئێران بووە. ڕەزا شا (م. ١٩٢٥-١٩٤١) لە ساڵی ١٩٣٤/٥ بۆ پاککردنەوەی زمانی فارسی لە زمانە عەرەبی و ئەورووپی و غەیرەفارسییەکانی ئێران، ئەکادیمیای ئێرانی دامەزراندووە. حیکمەت کە کارەکانی لەسەر ویلیام شکسپیر بە یەکەمین بەرهەمی ناتیۆری لە بواری ئەدەبیاتی بەراوردکاری لە ئێران دادەنرێت لە ساڵی ١٩٣٨ وەک سەرۆکی ئەکادیمیا دەستنیشان کرا. بەپێی قسەکانی فازلی کاری ئەم ئاکادیمیایە نەتەنیا بۆ پاککردنەوەی زمانی فارسی لە زمانی عەرەبی و ئەورووپی بەڵکو “مەبەست لە بەکارهێنانی زمان و ئەدەبیاتی فۆلکلۆری فارسی بۆ پاککردنەوەی زمانی فارسی و بەهێزکردنی شوناسی نەتەوەیی بەسەر شوناسە نەتەوەیی و ناوچەیی‌یەکانی دیکــەی ئێــــرانــدا بووە” (٢٠٠٦، ل٥٣).

ئەکادیمیای ئێران لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردووەوە لەژێرناوی ئەکادیمیای زمان و ئەدەبی فارسیدا هەمان سیاسەتی درێژە پێداوە. هەروەها لە ساڵی ١٩٧٢دا ڕۆشنبیرانی فارس ئەنجومەنی بەرەوپێشبردنی زمان و ئەدەبی فارسییان دامەزراند بۆ پەرەپێدانی زمانی فارسی لە ناوچە غەیرەفارسییەکانی ئێران و دەرەوەی وڵات. لە دوای شۆڕشی ئیسلامیی ساڵی ١٩٧٩ەوە، زۆرێک لە ئەندامانی ئەنجومەن و ئەکادیمیای وەک مووەحید (لەدایکبووی ١٩٢٤)، بە ئاشکرا داوای نەهێشتنی هەموو زمانە غەیرە فارسییەکانی ئێران دەکەن لەسەر بانگەشەی خۆیان کە زمانی فارسی وەک زمانێکی دژە کۆلۆنیالیزم و دژە ئیمپریالیزم نیشان بدەن، هەر داخوازییەک بۆ مافی زمانی کەمینەکان لە نێوخۆی ئێراندا بە هەوڵی کۆلۆنیالیزم و دەستێوەردانی ئیمپریالیزم و زایۆنیزم بۆ لاوازکردنی پرۆژەکەیان چاو لێ دەکەن. بۆ نموونە شەفیعی کەدکەنی (لەدایکبووی ١٩٣٩) کەسایەتییە ئەدەبییە ناسراوەکەی فارسی چاو لێ بکەن کە هەر داواکارییەک بۆ مافی زمان و پەروەردەی فرەزمانی لەسەر بنەمای زمانی دایکی لە ئێراندا بە دەستێوەردانی ئیمپریالیزم و کۆلۆنیالیزم دەزانێت و دەڵێ: “ئەوان [ئیمپریالیزمی ڕۆژئاوا] باش دەزانن کە زمانی فارسی خاوەنی شاهنامە، مەسنەوی، سەعدی، حافز و نزامی بووە و دەتوانێت لەگەڵ شکسپیر زۆرانبازی بکات، بەڵام ئەمە لە زمانی ئوردوودا وا نییە. دوای ماوەیەک منداڵی هیندی بڕیار دەدات لە زمانی ئوردوو ڕزگاری بێت. ئەوانەی پێداگری لەسەر زمانە ڕەسەنەکانمان دەکەن، جەخت لەوە دەکەنەوە کە باشترە شیعر بە شێوەزاری کەدکەنی ئامادە بکەین، ئەوان دەزانن چی دەکەن، چون دەزانن کە زاراوەی کەدکەنی، شاهنامە، مەسنەوی، نزامی و سەعدی تێدا نییە. ئەم زاراوەیە ئەگەر پێگەیەکی بەرزیش بەدەست بهێنێت لە باشترین حاڵەتدا تەنیا دەتوانێت چەند کورتەچیرۆک و شیعری ڕۆمانسی دروست بکات. پاشان منداڵە هیندییەکە ماڵئاوایی لەم جۆرە زاراوەیە دەکات و لەبری ئەوە خوێندنەوەی شکسپیر [بە ئینگلیزی] و پۆشکین [بە ڕووسی] هەڵدەبژێرێ” (شێخـــولئیســـلامـــی ٢٠١٩، ل١١٨).

جگە لە سیاسەتی پاککردنەوە، ئەکادیمیا و ئەنجومەنە دامەزراوە سەرەکییەکان بەرپرسن لە بەرەوپێشبردنی زمان و کولتووری فارسی لە دەرەوەی سنوورەکانی ئێران. لە ئێستادا ئەم ئەکادیمیایە زیاتر لە پەنجا ئەندامی ئەکادیمییان لە ئەورووپا و ئەمریکای باکوور هەیە. بەرهەمەکانی ئەم زانایانە لە بنەڕەتدا کاریگەریی لەسەر تێگەیشتنە هاوچەرخەکانی ڕۆژئاوایی لە ئێران و ئەدەبیاتەکەی داناوە. جگە لەوەش ئەکادیمیا بەشی ئەدەبیاتی بەراوردکاری لە ساڵی ٢٠٠٠دا دامەزراندووە. لە سەرەتای دامەزراندنییەوە وەک یەکەم و تاکە بەشی ئەدەبیاتی بەراوردکاری لە ئێران، بەشی ئەدەبیاتی بەراوردکاری لە پێشەنگی ناوەندگەرایییەکی فرانتەیشناڵی فارسی-شیعەدا بووە. زمانەکانی ئینگلیزی و عەرەبی لە کێبڕکێیەکی نزیکدا بوون بۆ ئەوەی وەک ئامرازی سەرەکی بۆ ئەم بەنەتەوەییکردنەی ئەم ناوەندگەرایی‌یەی فارس-شیعە بەکار بهێنرێن. لە ڕوانگەیەکی لەو شێوەیە، مرۆڤ دەتوانێت لەوە تێ بگات کە بۆچی لە دیدگای جیهانبینیی ئەنوشیرەوانیدا، بوارێک کە تەنانەت لە چینەوە تا دەریای ناوەڕاست درێژ دەبێتەوە، هیچ بوارێکی بۆ زمانە غەیرەفارسییەکانی ئێران نەڕەخساندووە. گۆڤاری ئەم ڕێکخراوە، بەناوی “ئەدەبی بەراوردکاری”، بۆ یەکەم جار لە ساڵی ٢٠١٠دا بڵاوکرایەوە، لە سەرەتای دامەزراندنییەوە، گۆڤارەکە تەنانەت یەک بابەتی لەسەر کولتوورە غەیرەفارسییەکانی ئێران بڵاو نەکردووەتەوە. ئەم ناوەندگەرایی‌یەی فارس-شیعە نەک هەر قوتابخانەی ئەدەبی بەراوردکاریی ئێرانی دامەزراند، بەڵکو تەنانەت ئێرانی وەک دامەزرێنەری ئەم بوارە واتە ئەدەبی بەراوردکاری، (بانگەشەی خۆیان) ناساندووە. سەرۆکی پێشووی ئەم ئەنجومەنە و ئەندامی ئەکادیمیا، مەهدیە موحەقیق بە ئاشکرا بانگەشەی ئەوە دەکات کە: “دەوترێت ڕۆژئاوا ئەدەبیاتی بەراوردکارییان دامەزراندووە و لە بەرنامە ئەکادیمییەکانیاندا جێبەجێیان کردووە. وەک ڕوونە ئەم بانگەشەیە جگە لە قسەی بێ‌مانا هیچی تر نییە، چونکە بەپێی ڕاستییە مێژوویی‌یەکان، ئێران دامەزرێنەری بواری ئەدەبیاتی بەراوردکارییە لـــە جیهــــانـــدا” (سی ئن ئن ٢٠١٨).

پسپۆڕانی فارسی لە ڕۆژئاوا لە شەستەکانی سەدەی ڕابردووەوە تا چەند زمانی فارسی زمانێکی “بومی” بووە و پەیوەندییەکی بەهێزی بە دەسەڵات و خاک و دانیشتووانی شارێکی دیاری کراوەوە هەبووە، بە کەم سەیریان کردووە. باسی پانتایی و کاریگەرییەکانی فارس لە چوارچێوەی «فارسیزم» دا هاتووە، کە بۆ یەکەم جار لە ساڵانی شەستەکاندا لەلایەن مارشال هاجسنەوە (١٩٧٤/٢، ل٢٩٣) باس کراوە.

هاجسن وەک مێژوونووسێک بانگەشەی ئەوە دەکــــات کە فـــارسیزم وەک “پرۆسەیەکی زمانەوانی و ئەدەبییە لەسەر بنەمای لاساییکردنەوەی کولتووری و بەم پێیەش تەنانەت بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ بە زۆر سەپێندراوە” (گرین، ٢٠١٩، ل٣). نوێگەرایی هاجسن لەگەڵ گۆڕانکارییە پارادایمییەکان کە بەهۆی وەرچەرخانە زمانەوانی و کولتوورییەکانی ساڵانی حەفتاکانەوە هاتبوونە ئاراوە، زانستی پاش کۆلۆنیالیزم کە لە ڕۆژهەڵاتناسیی ئێدوارد سەعیدەوە لە کۆتایی‌یەکانی نەوەدەکاندا گەشەی کرد، “دەقە بێ ماڵەکان”ی تەوەکولی-تۆرۆقی و داڕشتنی “سانسکریتێک کوزموپۆلیتیک” لەلایەن شێڵدۆن پۆلۆکەوە لە سەدەی بیست و یەکەمدا سەرقاڵ بوو. لەو کاتەوە مێژوونووس و بەراوردکارانی فارس وا نیشان دەدەن کە ئەو نایەکسانییەیان نەبینیوە، یان لەوەش خراپتر، ئەو بیرۆکەیان کردووەتەوە وەکوو “تەوەر”ێکی جیهانی. لە هەمان کاتدا پاڵپشتییان لە ستەمکارییەکانی بەراوردکردن کردووە کە ڕێگا بۆ ئایدۆلۆژیای هاوچەرخی پاوانخوازی ئاسان دەکەن، و “ئەو بانگەوازەی بۆ ئەخلاقی بەراوردکردن کە لەسەر بنەمای ئاواتێک بەرەو یەکسانی هەستی ئەخلاقیمان لە چاکەوخراپە، لە بابەتسازی بۆ پچڕاندنی ئەم زنجیرە بەرهەمهێنانە بەتەواوەتی پشتگوێ خستووە” (پالومبۆ-لیو، ٢٠٢٠، ل ٢٦٣، ٢٧٠). ئەم زانایانە بە گشتی، هەوڵیان داوە ڕێبازێکی دژە کۆلۆنیالیزم و کۆسمۆپۆلیتی لە مێژوو و ئەدەبیاتی مۆدێرنی ئێران نیشان بدەن. هەرچەند وادیارە لەبری ئەوەی دیسکورسی هەژموونگەرایی فارس-شیعە لەناو ببەن، وێدەچێت ئارگومێنتەکەیان فۆڕمێکی تازەی داگیرکاری ڕۆژهەڵاتناسی دیسان بەرهەم هێنابێتەوە کە بەرژەوەندیی کولتووری باڵادەستی فارسی بەسەر ئەوانی دیکەدا دەبەخشێت (سولەیمانی و مـــەحـــەممەدپــــوور، ٢٠١٩، ل٧).

بۆ نموونە حەمید دەباشی، وەک پوختەیەکی سەرەکی لە کتێبەکەی بەناوی “ئێرانی بێ سنوور” وەکو ڕەخنەیەک لە نەتەوەی پاش کۆلۆنیالیزم، بۆ لەناوبردنی ئەو دووبەرەکییە درۆینەیە، و پێشنیارکردنی “جیهانگەرایی کۆسمۆپۆلیتی” کە تایبەتمەندی شێوازی کارکردنی کولتووری ئێرانە، لە پاشخانی ئیمپراتۆرییەکەیەوە تا سیما پۆست کۆلۆنیالیزمەکانی دواتر، هەروەها بۆ دووبارە دۆزینەوەی ڕەگەکانی لە داهاتوودا لە دەرەوەی سنوورە خەیاڵییەکانی ئێستای سنوورەکان کە لە ڕێگەی دەسەڵاتی کۆلۆنیالیزمەوە بـــەرهــــەم هێنــراون” (٢٠١٦، ل٥).

پرسی زمان و کولتوورە ژێردەستەکانی ئێرانی ئەمڕۆ پێویستی بە خوێندنەوەیەکی نوێ و ڕەخنەگرانەتر هەیە بۆ ئەو هەموو ڕێگایانەی کە ناسیۆنالیزمی ئێرانی لە میراتی زمانی فارسی وەک زمانێکی هـــەژمــــوونگەرانە کەڵک وەردەگرێت.

بۆ بەرەنگاربوونەوەی ناوەندگەرایی قووڵی فارس-شیعەی بواری ئەدەبی بەراوردکاری لە ئێراندا “کۆلۆنیالیزمی ناوخۆیی” دەتوانێت خاڵی دەستپێک بێت. “کۆلۆنیالیزمی ناوخۆیی” وەکو چەمکێک باس لەوە دەکات کە چۆن نایەکسانیی سیاسی، کولتووری و ئابووری لەنێوان ناوەند و ناوچە جۆراوجۆرەکانی ناو دەوڵەتێکی دیاریکراودا بوونی هەیە. ئەم نایەکسانییانە زۆرجار بە درێژاییی سنوورە دەستکردەکانی ئێتنۆ-زمانی، ڕەگەزی و ئایینی داڕێژراون (سولەیمانی و محەممەدپوور، ٢٠١٩، ل٣). وێدەچێت چەمکی “کۆلۆنیالیزمی ناوخۆیی” یان “کۆلۆنیالیزمی ناوچەیی” و “نیمچە کۆلۆنیالیزم” لە ساڵی ١٩٤٤ەوە بە شێوەیەکی جێگۆڕکێ یەکیان بۆ ئەویتر لە ئەدەبیاتدا بەکار هێنراون، ئەزموونی ئەفریکییەکانی ئامریکا وەک “کۆلۆنیالیزە” لێک دەداتەوە (پیندرهیوێز ٢٠١١، ل٢٣٦). ئەم چەمکە لەلایەن لیۆ مارکوارد (١٩٥٧) لە لێکۆڵینەوەکانیدا لەسەر ئاپارتاید لە باشووری ئەفریقا بەکار هێنراوە. دواتر لە توێژینەوەکانی گەشەپێداندا دوای بڵاوبوونەوەی وتارەکەی کازانۆڤا لەسەر مەکسیک لە ساڵی ١٩٦٥دا جێگای خۆی کردەوە (ل١٣٠-١٣٢). کازانۆڤا ئەو چەمکەی لە چوارچێوەی کۆمەڵگا فرەنەتەوەیی‌یەکان بەکار هێناوە و دەڵێ؛ “کۆلۆنیالیزمی ناوخۆیی، حوکمڕانیی گرووپێکی نەتەوەیی بەسەر گرووپەکانی تری هاوشێوە کە لە درێژاییی سنووری یەک دەوڵەتدا دەژین”. ئەو پێی وایە کە مەرج نییە پەیوەندییە کۆلۆنیالیزمە ناوخۆیی‌یەکان تەنیا لە بواری ئابووریدا سنووردار بن (لۆڤ، ١٩٨٩، ل٩٠٦-٩٠٧). ئاندرێ فرانک (١٩٧٠) بە ئیلهام وەرگرتن لە کازانۆڤا دەڵێت کۆلۆنیالیزمی ناوخۆیی جۆرێکە لە “گەشەسەندنی نایەکسانی” کە ئاماژەیە بۆ پەیوەندییەکی بواریی نایەکسان کە لە “مەترۆپۆل-سەتەلایت” یان “ناوەند-پەراوێز”دا دەردەکەوێت. پیندەرهیوز لە ڕێگەی وەرگرتنی کۆلۆنیالیزمی ناوخۆییەوە دەیهەوێ باسەکە لە وەسفە تەسک و بەستراوەکانی ئەورووپی بۆ کۆلۆنیالیزم تێپەڕێنێت و شیکارییەکی کۆلۆنیالیزم کە بە شێوەیەکی دروست سەرنجی بارودۆخی کۆلۆنیالیزمەکان دەدات وەک خاڵی دەستپێکی شیکاری دووپات بکاتەوە. ئەو کۆلۆنیالیزمی ناوخۆیی بەم شێوەیە پێناسە دەکات: “شێوەیەکی بنچینەیی جوگرافیای ژێردەستەیی دانیشتووانێکی جیاواز، کە دەکەوێتە ناو دەسەڵات یان وڵاتی باڵادەستەوە” (٢٣٦) لەسەر بنەمای جـــوگـــرافی وەک ئامرازێکی شیکاری.

لەو کاتەوە کۆلۆنیالیزمی ناوخۆیی لەلایەن زۆرێک لە زانایانەوە بە تایبەتی لە چوارچێوەی ئەمریکای لاتین و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وە لەم دوایی‌یانەشدا لە پەیوەندی لەگەڵ کۆلۆنیالیزمە نوێیەکانی دیکەی کۆلۆنیالیزمەوە لەوانەش ئێران وەرگیراوە و پەرەی پێدراوە. (بڕوانە: فرانک، ١٩٧٠؛ بلاونەر؛ مارکوارد، ١٩٦٩؛ پێکهام، ٢٠٠٤؛ پۆرتێس و باخ، ١٩٨٥؛ پیندەرهیوز، ٢٠١١).

کۆلۆنیالیزمی ناوخۆیی لە ئێراندا بە ڕێژەیەکی بەرچاو لە پەیوەندییەکانی نێوان ناوەند و پەراوێز لە ڕێگەی بێبەش کردنی بەردەوامیی گەلانی غەیرەفارس-شیعە دەردەکەوێ. بەستێنی ئێستای چەوساندنەوەی کۆمەڵایەتیی ئێرانییە غەیرەفارسەکان ڕەنگدانەوەی ئەم پێناسەیەیە، لەوانەش جیاکردنەوەی شوێنی نیشتەجێبوون، نایەکسانییەکی بەرفراوانی پەروەردەیی، نایەکسانییەکی دەستووری بەرفراوان، نایەکسانییەکی گەورەی ئابووری، سەرکوتکردنی بەرفراوان لە ڕێگەی زیندان، ئێعدام و نایەکسانیی قووڵی تەندروستی، وەک چەند نموونەیەک ناو دێنین. هەربۆیە لە سەرەتای سەدەی بیست و یەکەوە چەند زانایەک لە لێکۆڵینەوەکانیان لە ئێرانی مۆدێرن چەمکی کۆلۆنیالیزمی ناوخۆیی‌یان وەرگرتووە و بەکار هێناوە. بۆ نموونە ئەسغەرزادە چالاکییە کۆمەڵایەتییە جۆراوجۆرەکانی تورکە ئازەرییەکانی وەک نیشانەی “بەرخۆدان لە دژی کۆلۆنیالیزمی ناوخۆیی لە ئێران” (٢٠٠٧، ل١٧٩) دەبینێت. لە نێوان پسپۆڕانی کورددا، پاش بەرهەمی ساڵی ١٩٦٥ی چالاکی سیاسیی کوردی ئێرانی دوکتور قاسملوو (١٩٣٠-١٩٨٩) و نووسەری بەناوبانگی کورد، هەژار (١٩٢١-١٩٩١)، کۆمەڵناسی تورک ئیسماعیل بێشیکچی یەکەم زانا بوو، کە کوردستان وەک “کۆلۆنی نێودەوڵەتی.” پێناسە دەکات. وێدەچێت ئەم خوێندنەوەیە لەسەر کورد بە تایبەت کوردستانی ڕۆژهەڵات/ئێران لە لێکۆڵینەوەکانی ئەم دوایی‌یەدا بەشێوەیکی بەرفراوان وەرگیراوە و بـــەکار دێت (بـــڕوانە: گــــامبێتی ٢٠١٠؛ یوکسێل، ٢٠١١؛ کــورت، ٢٠١٩؛ سولەیمانی و محەممەدپوور، ٢٠١٩؛٢٠٢٠).

نیو سەدە لەمەوبەر، حەسەن هۆنەرمەندی، کە لە ڕوانگەیەکی دژە یۆرۆسەنتریکییەوە کار دەکات، ئاماژەی بەوەدا کە ناوەندی لێکۆڵینەوەکانی ئێرانی و فارسی “دەبێت تاران بێت نەک ڕۆما، یان پاریس، یان لەندەن، یان هەر شوێنێکی دیکە” (ل٦٩).

بۆ پێشخستنی ئەو لایەنانەی بوارەکە کە پەیوەندییان بە ئەخلاق و مافی مرۆڤەوە هەیە، ئێستا کاتی ئەوە هاتووە بەراوردکاران و پسپۆڕانی پاش کۆلۆنیالیزم و هەروەها پسپۆڕانی کۆلۆنیالیزمی ناوخۆیی دەنگی خۆیان بەرز بکەنەوە، کە ناوەندی ئەدەبیاتی بەراوردکاری لە ئێراندا بەربڵاو و فراوانتر بکرێت، لە ناوەند دەربهێنرێت، و لە دەرەوەی تارانی پایتەخت بە هەمان ڕێژە بۆ تەورێز (بۆ ڕێزگرتن لە ئازەری)، بۆ کوردستان (بۆ ڕێزگرتن لە کوردی)، بۆ ئەهواز (بۆ ڕێزگرتن لە عەرەبی)، بۆ لۆڕستان (بۆ ڕێزگرتن لە لۆڕی)، و بۆ سیستان و بەلووچستان (بۆ ڕێزگرتن لە بەلووچی)، هەروەها لە نێوان شارەکانی تر و کەمینە ژێردەستە ئایینی و نەتەوەیی‌یەکان پەرەی پێ بدرێت. بواری ئەدەبیاتی بەراوردکاری لە چوارچێوەی کۆمەڵگەیەکی فرەنەتەوەیی وەک ئێراندا، ئەوە ڕوون دەکاتەوە کە هەر ڕێبازێکی پۆست کۆلۆنیالیزم کە کۆلۆنیالیزمی ناوخۆیی لەبەرچاو نەگرێت، بە جۆرێک لە جۆرەکان گوتارە کۆلۆنیالیزمییەکان (کــۆلـــۆنیــــالیزم) بەرهەم دەهێنێتەوە.

*ڤێرژنی سەرەکیی ئەم توێژینەوەیە لە یەکەمین کۆنفرانسی دوو ساڵەی دەرچووانی خوێندنی ئێرانی، لە زانکۆی سانت ئەندرۆس لە سکاتلەندا، لە مانگی نیسانی ٢٠١٣ پێشکەش کرا. دیانا هاچێت، ئۆتۆمن کاکرێل-عەبدوڵڵا، بنیامین پریست، ستیڤن تێرنەر، ستیڤن هاپکێنز، ساندرا سۆسا و تایلەر فیشەر هاوکات لە درێژەی ڕێگا هاندەر بوون و خوێندنەوەی ڕەخنەگرانەیان بۆ ئەم بابەتە پێشکەش کرد. سپاسی پێداچوونەوەکارانی بێ‌ناو دەکەم بۆ خوێندنەوەی وردی ئەم بابەتە و ســـــەرنــج و پێشنیــــارەکــــانیـــــان.

* https://www.scielo.br/j/rblc/a/KytrQkvR7FprzSzPyNqdcKw/


سەرچاوەکان

  • Anvarī. Dīwān, edited by Muḥammad Taqī-ye-Raẓavī. Tehran: cElmī va Farhangī. 1985.

  • ‘Ibn-al-Nadīm, Muḥammad. Al-Fehrest, edited by ‘Ibrāhīm Ramaḍān. Beirut: Dār al-Macrifa 1994.

  • Aḥmadī, Aḥmad-Riẓā. “Rūy-e Mublī Nishast-e Būd.” Farhang va Honar: Bukhara 25 (2002): 300-304.

  • Ahmed, Mukhtar. “Comparative Literature in Iran: Origin and Development.” International Journal of Multidisciplinary Research and Development 11, n.3 (2016): 197-203.

  • Akbarī, Ḥasan. “Bāyad Maktab-i ‘Īrānī-ye ‘Adabaīyāt-i Taṭbīqī Ta’sīs Shavad.” http://drakbari.com/news51.aspx

» http://drakbari.com/news51.aspx

  • Al-Āmidī, ‘Abu-al-Qāsim. al-Muvāzanah Bayna Shic r ‘Abī-Tammām va al-Buḥturī, edited by al-Sayyid Ṣaqr. Cairo: Dr al-Macārif, 1961.

  • al-Bīrūnī, ‘Abu-Rayḥān. Al-Ṣaydana fī al-Ṭib, translated by Bāqir Muẓaffar-Zādih. Tehran: Farhangistān. 2004.

  • Al-Jāḥiẓ -. al-Ḥayavān, edited by cAbdu-al-Salām Hārȗn. Cairo: Muṣṭafā al-Ḥalabī, 1965.

  • Al-Jurjānī, cAlī. al-Wisāṭa Bayna al-Mutanabbī va Khușūmihi, edited by Muḥammad ‘Ībrāhīm and cAlī al-Bajāvī. Cairo: cĪsā al-Ḥalabī, 1966.

  • Al-Khaṭīb, Ḥussām. “al-‘Adab al-Muqāran.” Al-Fayṣal 14, no.159 (1990): 54.

  • Al-Khaṭīb, Ḥussām. “Rūḥī al-Khālidī”. Al-Macrīfa. 269, July 1, 1984: 1-45.

  • Al-Khaṭīb, Ḥussām. Rūḥī al-Khālidī Rā’id al-‘Adab al-c Arabī al-Muqāran. Amman: Dār al-Kiriml, 1985.

  • Anushiravani, Alireza. “Comparative Literature in Iran.” Comparative Studies of South Asia, Africa and the Middle East 32, n.3 (2012): 484-491.

  • Anushiravani, Alireza. “Nāsāmānegī-ye ‘Adabīyyāt-i Taṭbīqī dar ‘Irān”. ‘Adabīyyāt-i Pārsī-ye Muc āṣir 9, no.1 (2019): 79-110.

  • Asgharzadeh, Alireza. Iran and the Challenge of Diversity: Islamic Fundamentalism, Aryanist Racism, and Democratic StrugglesNew York: Palgrave Macmillan. 2007.

  • BBC. “’Intiqād-i Āyatollah Khāmene’ī ‘az Tarvīj-i Zabān-i ‘Inglīsī dar Iran.” May 2, 2016 http://www.bbc.com/persian/iran/2016/05/160502_l10_khamenei_english_language

» http://www.bbc.com/persian/iran/2016/05/160502_l10_khamenei_english_language

  • BBC. “Haḏf-i Nām-i Foroūgh-i Farrokhzād ‘az Kitāb-i Shācirān-i ‘Irān va Jahān.” Apr 21, 2010. https://www.bbc.com/persian/arts/2010/04/100421_l17_forough_name_dropped

» https://www.bbc.com/persian/arts/2010/04/100421_l17_forough_name_dropped

  • BBC. “Humanities courses cut at Iranian university.” Aug 15, 2011 https://www.bbc.co.uk/news/world-middle-east-14512745

» https://www.bbc.co.uk/news/world-middle-east-14512745

  • Behnām Jamshīd. “‘Adabīyāt-i Taṭbīqī.” Mehr8, 12 (1953): 715-716.

  • Behnām Jamshīd. “‘Anvāc-i ‘Adabī: ‘Adabīyāt-i Taṭbīqī.” Mehr 8, 10 (1952): 598-600.

  • Behnām Jamshīd. Adabīyāt-i Taṭbīqī Tehran: Mascūd-i Sacd, 1953.

  • Beşikçi, Ismail. Devletlerarası Sömürge Kürdistan Paris: Inistitute Kurde De Paris, 1990.

  • Blauner, Robert. “Internal Colonialism and Ghetto Revolt.” Social Problems 16, no.4 (1969): 393-408.

  • Boroujerdi, Mehrzad. “Contesting nationalist constructions of Iranian identity.” Critique: Critical Middle Eastern Studies 7, no.12 (1998): 43-55.

  • cAllūsh, Sacīd. Madāris al-‘Adab al-MuqāranCasablanca: al-Markaz al-Thaqāfī al-cArabī, 1987.

  • Casanova, Pablo. “Internal Colonialism and National Development.” Studies in Comparative International Development 1, no.4(1965): 27-37.

  • Dabashi, Hamid. “Is ‘love and desire in Iran’ a threat to US national security?” Aljazeera, Oct 12, 2019.

  • Dabashi, Hamid. Iran without Borders: Towards a Critique of the Postcolonial NationNew York: Verso, 2016.

  • Dadvar, Elmira.Initiation à la Littérature Comparée, Tehran: SAMT, 2009.

  • Deutsche Welle. Muṭālec e-ye Ḥuqūq-i Zan dar ‘Islām, Fīmīnīsthā rā Rādīkāltar Mīkunad. May 23, 2012 https://p.dw.com/p/1510k

» https://p.dw.com/p/1510k

  • Djelal Kadir, “Comparative Literature in a World Become Tlon.” Comparative Critical Studies 3. 1-2 (2006): 127

  • Fazeli, Nematollah. Politics of Culture in Iran Anthropology, Politics and Society in the Twentieth Century New York: Routledge, 2006.

  • Frank, Andre. Capitalism and Underdevelopment in Latin America New York: Monthly Review Press. 1970.

  • Gambetti Zwynep. “Decolonizing Diyarbakir: Culture, Identity and the Struggle to Appropriate Urban Space.” In Comparing Cities the Middle East and South Asia, edited by Kamran Ali and Martina Rieker, 97-129. Oxford: Oxford University Press, 2010.

  • Ghazoul, Ferial Jabouri. “Comparative Literature in the Arab World.”Comparative Critical Studies 3, no.1 (2006): 113-124.

  • Gould, Rebecca Ruth. “The Geography of Comparative Literature.” Journal of Literary Theory 5, no.2 (2011): 167-186.

  • Green, Nile, editor. The Persianate World: The Frontiers of a Eurasian Lingua FrancaOakland, CA: University of California Press. 2019.

  • Ḥadīdī. Javād. ‘Irān dar ‘Adabīyāt-i FarānceMashhad: Dānishgāh-i Mashhad, 1967.

  • Ḥadīdī, Javād. ‘Islm ‘az Naẓar-i VoltaireMashhad: Dānishgāh-i Mashhad , 1964.

  • Ḥadīdī. Javād. Barkhurd-i ‘Andīshihā Tehran: Ṭūs, 1978.

  • Ḥakīmzādeh, Rezvān. Worūd-i “Test-i Basandegī-ye Zabān-i Fārsī” be Sanjesh-i Salāmat-i Nov Āmūzān dar Dastūr-i Kār.” ISNA, May 29, 2019.

  • Ḥarīrī, Fāris ‘Ībrāhīm. Maqāmeh Newīsī dar ‘Adabīyāt-i Fārsī va Ta’thīr-i Maqāmāt-icArabī dar Ān. Tehran: Dānishgāh-i Tehrān, 2004.

  • Hemmat, Kaveh. “Review Essay: Completing the Persianate Turn.” Iranian Studies2020; DOI: 10.1080/00210862.2020.1810385

» https://doi.org/10.1080/00210862.2020.1810385

  • Ḥikmat, cAlī-Aṣghar. Romeo va Juliet-i William Shakespeare; Muqāyese bā Laylā va Majnūn-i Nizāmī-ye Ganjavī Tehran: Brukhīm. n.d.

  • Hilāl, Muḥammad-Ghonaymī. ‘Adabīyāt-i Taṭbīqī, translated by Murtiẓā Shīrāzī. Tehran: ‘Amīr Kabīr, 1994.

  • Hodgson, Marshall. The Venture of Islam, 3 vols. Chicago: University of Chicago Press, 1974.

  • Honarmandī, Ḥasan. André Gide va ‘Adabīyāt-i Fārsī Tehran: Zuwwār, 1970.

  • Honarmandī, Ḥasan. Bunyād-i Shic r-i Nuv dar Farānce va Payvand-i ān bā Shic r-i Fārsī. Tehran: Zuwwār, 1971.

  • Honarmandī, Ḥasan. Safarī dar Rikāb-i ‘Andīsheh Tehran: Zuwwār, 1972.

  • Isstaif, Abdul-Nabi: al-c Arab va al-‘Adab al-Muqāran, Damascus: al-Haīy’a al-cĀmma al-Sūrīya lil-Kītāb, 2007.

  • Jamāl-al-Dīn, Muḥammad-al-Sacīd. Al-‘Adab al-Muqāran Cairo: Dār al-‘Ittīḥād, 1989.

  • Kafāfī, Muḥammad cAbd al-Salām, Fī al-‘Adab al-Muqāran Beirut: Dār al-Nahḍa al-cArabīya, 1971.

  • Kasravī, Aḥmad. “Mā va Hamsāyegān.” Parchameh Haftegī 6, no.5 (1944): 1-5.

  • Khezri, Haidar. “Arabic Comparative Literature: Intersections with West Asian Literature,”Alif: Journal of Comparative Poetics, no.35 (2015): 40-67.

  • Khezri, Haidar. “Min al-Qāhira ‘ilā Ṭahrān: ‘Istiqbāl al-‘Adab al-Muqāran al-cArabī fī Irān,” ‘Āfāq al-Ḥaḍāra al-‘Islāmīyya, 22, n.1 (2020): 105-140.

  • Khezri, Haidar. “Theory, Time and Space in Comparative Literature in Iran,”Proceedings of the IV . ICLC: Meeting of Cultures and Values, eds. Adnan Karaismailoglu and Yusuf Öz. Kırıkkale University, (2013): 321-338.

  • Khezri, Haidar. Al-‘Adab alMuqāran fī Irān va al-c Alam al-c Arabī. Tehran: SAMT, 2013.

  • Kurt, Mehmet. “My Muslim Kurdish brother: Colonial rule and Islamist governmentality in the Kurdish region of Turkey.” Journal of Balkan and Near Eastern Studies 21, no.3 (2019): 350-365.

  • Love, Joseph. “Modeling internal colonialism: History and prospect.” World Development 17, no.6 (1989): 905-922.

  • Maḥfūẓ, Hussein-cAlī. Mutanabī va Sac dī. Tehran: Rovzaneh, 1957.

  • Makkī, al-Ṭāhir. Muqaddima fī al-‘Adab al-‘Islāmī al-Muqāran Cairo: cAyn, 1994.

  • Makkī, al-Ṭāhir. Naḥwa ‘Adab ‘Īslāmī Muqāran Cairo: Dār al-Macārif, 1989.

  • Marquard, Leo. South Africa’s Colonial Policy Johannesburg: Institute of Race Relations. 1957.

  • McClennen, Sophia & Slaughter, Joseph. “Introducing Human Rights and Literary Forms; or, The Vehicles and Vocabularies of Human Rights.” Comparative Literature Studies 46, no. 1 (2009): 1-19.

  • McClennen, Sophia A. “The Humanities, Human Rights, and the Comparative Imagination.”CLCWeb: Comparative Literature and Culture9.1 (2007): https://doi.org/10.7771/1481-4374.1024

» https://doi.org/10.7771/1481-4374.1024

  • Mīrzā’ī, Farāmarz, and cAlī Salīmī. “Taḥlīl-i Muḥtavā’ī-ye Maqālehāye ‘Adabīyāt-i Taṭbīqī (cArabī va Fārsī). Kāvush-nāmeh, Yazd: Danishgāh-i Yazd, 2010.

  • Mirzababazadeh-Fomeshi, Behnam. “Comparative Literature as Practiced in Iran.” Revista Brasileira de Literatura Comparada 19, n. 30 (2017): 149-163.

  • Moḥaqiq, Mehdī. “Iran Bunyānguzār-i ‘Adabīyāt-i Taṭbīqī dar Duniyā ‘Ast”. SNN, May 28, 2008 snn.ir/00 00ze.

  • Mubārak, Zakī. al-Muvāzanah Bayna al-Shuc arā’. Beirut: Dār al-Jīl, 1993.

  • Nahed Hashem: Post-colonial Reading of Ghada Al Samman: A Comparative Study in the Light of Edward’s Said’s Theory, M.A dissertation, University of Damascus, 2010.

  • Najafī, ‘Abu-al-Ḥasan. Ghalaṭ NanevīsīmTehran: Markaz-i Nashr-i Dāneshgāh-ī, 1987.

  • Nidā, Ṭāhā. al’Adab al-Muqāran Beirut: Dār al-Nahḍa al-cArabīya, 1973.

  • Palumbo-Liu, David. “Ethics before Comparison.” Comparative Literature 72, no. 3 (2020): 259-271.

  • Parvīnī, Khalīl. al-‘Adab al-Muqāran Tehran: SAMT, 2013.

  • Peckham, Robert. “Internal colonialism: Nation and region in nineteenth-century Greece.” In Balkan Identities: Nation and Memory, edited by Maria Todorova, 41-59. New York: New York University Press, 2004.

  • Pinderhughes, Charles. “Toward a New Theory of Internal Colonialism,” Socialism and Democracy 25, no.1 (2011): 235-256.

  • Portes, Alejandro, and Bach, Robert . Latin journey Berkeley, CA: University of California Press 1985.

  • Radio Farda. “Āmūzish va Parvarish Tadrīs-i Zabān-i ‘Inglīsī dar Madāris-i ‘Ibtedā’ī rā Mamnūc ‘Iclām Kardeh ‘Ast.” Oct 12, 2019. https://www.radiofarda.com/a/30212923.html

» https://www.radiofarda.com/a/30212923.html

  • Radio Farda. “Rouḥānī dar Barābare Khamene’ī?” Nov 9, 2020. https://www.radiofarda.com/a/f8-rouani-recent-positions-at-odd-with-khamenei/27716180.html

» https://www.radiofarda.com/a/f8-rouani-recent-positions-at-odd-with-khamenei/27716180.html

  • Ṣābirī, cAlī. Al-‘Adab al-Muqāran Tehran: Sharḥ, 2007.

  • Said. Edward. “Edward Said, an American and an Arab, writes on the eve of the Iraqi-Soviet peace talks”, London Review of Books, Vol. 13 No.5 .7 March 1991.

  • Sājidī, Ṭahmūrith. ‘Az ‘Adabīyāt-i Taṭbīqī tā Naqd-i ‘Adabī Tehran: ‘Amīr Kabīr, 2008.

  • Sheīkhī, cAlīrezā. al-‘Adab al-MuqāranTehran: Payām-i Noūr, 2008.

  • Sheyholislami, Jaffer. “Language as a Problem: Language Policy and Language Rights in Kurdistan-Iran,” In Etudes Kurdes, edited by Salih Akin, 95-130. Paris: Institut Kurde, 2019.

  • Soleimani, Kamal and Mohammadpour, Ahmad . “Can non-Persians speak? The Sovereign’s Narration of “Iranian Identity.” Ethnicities 19, 5 (2019): 925-947.

  • Soleimani, Kamal, and Mohammadpour Ahmad . “Life and labor on the internal colonial edge: Political economy of kolberi in Rojhelat,” Brtish Journal of Sociology, (2020): 1-20.

  • Spivak, Gayatri Chakravorty. Death of a Discipline New York 2003.

  • Tavakoli-Targhi Mohamad. “The Homeless Texts of Persianate Modernity,”Cultural Dynamics 2001;13(3):263-291.

  • Tavakoli-Targhi, Mohamad. Refashioning Iran Orientalism, Occidentalism and Historiography Basingstoke: Palgrave Macmillan, 2011.

  • The Guardian. “Iran bans the teaching of English in primary schools, official says.” Jan 7, 2018. https://www.theguardian.com/world/2018/jan/07/iran-bans-teaching-english-primary-schools-official-says

» https://www.theguardian.com/world/2018/jan/07/iran-bans-teaching-english-primary-schools-official-says

  • The NYT. “Iran Bans English in Primary Schools to Block ‘Cultural Invasion.” Jan 7, 2018. https://www.nytimes.com/2018/01/07/world/middleeast/iran-english-schools.html

» https://www.nytimes.com/2018/01/07/world/middleeast/iran-english-schools.html

  • Velek, Rene, and Austin Warren. Naẓarye-ye ‘Adabīyāt, translated by Ẓīyā’ Muvaḥid and Parvīz-i Muhājir. Tehran: ‘Intishārāt-i cElmī va Farhangī, 1994.

  • Yüksel, Ayse. “Rescaled localities and redefined class relations: Neoliberal experience in South-East Turkey.” Journal of Balkan and Near Eastern Studies 13, no.4 (2011): 433-455.

  • Zainīvand, Toūraj. “Maktab-i ‘Īrānī-ye ‘Adabīyāt-i Taṭbīqī.” Hamāyesh-i Pazhūhishhāye ‘Adabī 6, Shahid Beheshti University Press, 1391.

  • Zainīvand, Toūraj. Al-‘Adab al-MuqāranTehran: Yār-i Dānish, 2013.

https://www.scielo.br/j/rblc/a/KytrQkvR7FprzSzPyNqdcKw/

داگرتنی بابەت