دەنگە دژە کۆلۆنیزەکردنەکان لە ڕۆژهەڵاتەوە:*
جێندەر-بەئەویترکردن، سڕینەوەی نەتەوەیی و سیاسەتەکانی ئینترسێکشناڵتی لە ئێراندا
نووسەر: دکتور ئەحمەد محەممەدپوور
مامۆستای کۆمەڵناسی، زانکۆی بێنتلی، ئەمریکا
و: ژیوان ڕۆژهەڵاتی
پوختە
کوشتنی [بەئەنقەستی] دەوڵەتیی ژینا ئەمینی، کچێکی کوردی تەمەن ٢٢ ساڵ لە تاران لە ١٦ی ڕەزبەری ٢٠٢٢، لە کاتی دەستبەسەرکردنی گەشتی ئیڕشادی[ ٢ ] کۆماری ئیسلامیدا، بووە هۆی ڕاپەڕینێکی بەربڵاو لە سەرانسەری ئێران کە لە ڕووی قەبارەوە لە دوای شۆڕشی جەماوەریی ساڵی ١٩٧٩، بێوێنە بووە. ئەم بزووتنەوەیە بە وەرگرتنی دەستەواژەی کوردیی ( ژن، ژیان، ئازادی [ ٣ ] ) تاڕادەیەکی زۆر لە کوردستان (کە بە ڕۆژهەڵات [ ٤ ] ناسراوە) و (بەلووچستان [ ٥ ] ) ، دوو ناوچەی کەمینە نەتەوەیی و لە گەشەبڕاوی ئابووری، دەوڵەت، توندوتیژییەکی کوشندە و دڕندەیییەکی لە ڕادەبەدەری دژ بە ناڕەزایەتییەکان بەکار هێنا. ئەم وتارە دوو گێڕانەوەی دژبەر لەم ڕاپەڕینە دەخاتە ڕوو. یەکەمیان پێداگریی لەسەر ئەوە دەکاتەوە، بزووتنەوەکە وەک ڕاپەڕینێکی یەکە (نەتەوەیی) (ژنانی ئێرانی) ناودێر بکات، دووەمیان دان بە فرەییی ئەزموونی ژناندا دەنێت، بەتایبەتی ئەوانەی لە نەتەوە پەراوێزخراوەکانن، وەک ژنانی کورد و بەلووچ و، تیشک دەخاتە سەر ئەو چەوساندنەوە پێکهاتەیییە نەتەوەیی و ئێتنۆئایینی و زمانەوانییە کە لە گێڕانەوەی ژنایەتیی جیانەکراوەی ئێرانیدا سڕدراوەتەوە. من بە کەڵکوەرگرتن لە چەمکی ئینترسێکشناڵیتی، دەیسەلمێنم کە گوتاری ناسیۆنالیزمی نوخبەیی، ژنبوونی ئێرانی، سەرکوتکردنی ئێتنۆئاینی و زمانەوانیی دەوڵەت لە کۆمەڵگە پەراوێزخراوەکانی غەیرەفارسزماندا بەرهەم دەهێنێتەوە. جگە لەوەش، خوێندنەوەیەکی هەڵبژێردراوی لەو شێوەیە بۆ نایەکسانیی جێندەری لە ئێراندا، ناتوانێت /یان ئامادە نییە، پێشوازی لە خاڵە هاوبەشەکان و فرەییی ئەزموونەکانی ژیانی ژنان لە ئێراندا، بەتایبەتی لە پەراوێزە نەتەوەیییەکانیدا بکات. ئەم نووسینە هەڵسەنگاندنێکی ڕەخنەگرانەی فێمینیزمی ئێرانی و میتۆدۆلۆژیی سەروەر دەخاتە ڕوو و لەبری ئەوە، ڕێبازێکی دژەکۆلۆنیالیستی پێشنیـــار دەکـــات کە چــالاکانی ناسیۆنالیستیی فارس/ئێرانی بانگهێشت دەکات بۆ لێپرسینەوە لە فارسیبوون وەک نیشانەیەک بۆ شوناسی نەتەوەییی فەرمی و باڵادەستیی دامەزراوەیی.
چەمکە سەرەکییەکان: ژینا ئەمینی، دیکۆلۆنیالیتی، جێندەر- بەئەویترکردن، ئینترسێکشناڵیتی، سەروەری، باڵادەستیی فارس، ڕۆژهەڵات، ئێران.
ژینا، گیانەکەم! تۆ نامریت، ناوت ئەبێتە ڕەمز
(وشەی کوردی لەسەر گڵکۆی ژینا ئەمینی لە لایەن بنەماڵەکەیەوە هەڵکەندراوە)
(تۆ مردوویت، من جیهان لە تۆ دەڕفێنم. هەناسەت دەبڕم. تەواو بوو. کارت تەواوە، تەواوو. مردن دەڵێت- نا! من هاوار دەکەم. تەسلیم نابم. ئەوەی تەواو بووە، تەواو نییە. ئەوەی دەکرێت و ناتوانرێت هەڵبوەشێتەوە، دەتوانرێت هەڵبوەشێنرێتەوە. مــن وشــەی néant، هیـــچ بـــــوون وەردەگرم و بـــــۆ پێچــەوانــەکـــــەی دەیگــــۆڕم: Né en: born in’، واتە، ژیانەوە.
هێلێن سێکسۆس[ ٦ ]
پێشەکی
ئەشکەنجە و کوشتنی ژینا ئەمینی، کچێکی کوردی تەمەن ٢٢ ساڵی خەڵکی شاری سەقز- ڕۆژهەڵات، لە کاتی دەستبەسەرکردنی لە لایەن هێزەکانی ڕژێمی ئێران لە ١٦ی ڕەزبەری ٢٠٢٢دا، بوو بە خاڵی وەرچەرخان لە بزووتنەوەی دژە حیجابی داسەپاو لە لایەن دەسەڵاتی ئێرانەوە. وەک هەموو ناوە غەیرەفارسییەکانی تر، کۆماری ئیسلامیی ئێران دایک و باوکی ژینای ناچار کردبوو ناوێکی فەرمیی فارسی (مەهسا) بۆ کچەکەیان هەڵبژێرن. مردنی ژینا شەپۆلێکی ناڕەزایەتیی دژە ڕژێمی لە سەرتاسەری وڵاتی لێکەوتەوە و، سەدان هەزار کەس بۆ ماوەی نزیکەی ٣ مانگ هێرشیان کردە سەر شەقامەکان. ناڕەزایەتییەکان لە دەوری دروشمی کوردیی (ژن، ژیان، ئازادی [ ٧ ] )، بەربڵاوترین و بەردەوامترین شەپۆلی ململانێ لە ئێران دوای شۆڕشی ساڵی ١٩٧٩ی وڵات پێک دەهێنن (بڕوانە حەسەنیان، ٢٠٢١)
مێژووی ئەم بزووتنەوە شۆڕشگێڕانەیە و ڕۆڵی پێکهاتە ئیتنۆزمانی و ئایینییە جۆراوجۆرەکانی ئێران لە دەرەوەی ئەم بابەتە کۆ دەبێتەوە. بەڵام پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، ئەم بزووتنەوەیە سەرتاسەری پارێزگاکە و چەندین شوێنی جوگرافی و کولتووری لە باکوورەوە (گیلەک و مازەندەرانی) تا شارەکانی ناوەڕاست (تاران و کەرەج) تا دەگاتە ئەهواز دەگرێتەوە، هەر یەکەیان تایبەتمەندیی خۆیان هەبوو. لە کاتێکدا، بزووتنەوەکە لە ڕۆژهەڵات زیاتر سیکۆلار، ڕێکخراو و لە ڕەگەزی هەمەچەشنتر پێک هاتبوو، ئەمەش بە هۆی مێژووی پارتە سیاسییە مۆدێرنەکان و چالاکییەکانی ناوچە، لە بەلووچستاندا بە شێوەیەکی سەرەکی لە کاتی نوێژی هەینیدا بەڕێوە دەچوو و، زۆربەیان لە لایەن پیاوانەوە دەکرا. بەلووچستان و ڕۆژهەڵات شایەتیی زیاترین بەکارهێنانی توندوتیژی لە لایەن دەوڵەتەوە بوو کە تیایدا خۆپیشاندەران بە تەقەمەنی و چـــەکی قـــورس پێشوازییان لێکرا.
لە ماوەی کەمتر لە دوو ڕۆژدا، هاشتاگی #MhsaAmini ٢٠٠ ملیۆن ڕیتویتی تێپەڕاند. چەندین ژن و کەسایەتیی ناودار وەک ناڕەزایەتییەک قژیان بڕی و لێچکەکانیان سووتاند. لە ناوچە کوردییەکان، ناڕەزایەتی دژی حیجابی داسەپاو بەخێرایی گۆڕا بۆ ڕاپەڕینی گشتی کە داوای دانپێدانانی مافە نەتەوەیی و زمانەوانییەکانی دەکرد. ڕۆژێک دوای مردنی ژینا، ڕژێم بڵاوەپێکردنی هێزی ئەمنیی بەرفراوانی وەک پۆلیسی ئاژاوەگێڕان و میلیشیاکانی بەسیج بۆ تۆقاندنی خۆپیشاندەران ئازاد کرد. بۆ گۆڕینی پێداگری لە ناڕەزایەتییە یەکگرتووە گشتییەکە، کۆماری ئیسلامی پەنای بۆ ئەو پاساوە پیلانگێڕییە برد کە (دوژمنانی سیستەم) بەتایبەتی (گرووپە جیاییخوازە کوردییەکان) هاندەری ڕاپەڕین بوون و، سێ هێرشی ئاسمانیی کوشندە لە سنووربەزاندنی بۆ سەر گرووپە دەربەدەرەکانی ئۆپۆزسیۆنی کورد لە باکووری عێراق (لە ٢٨ی سپتەمبەر، ١٣ی نۆڤەمبەر و ٢٠ی نۆڤەمبەر ٢٠٢٢) دەست پێکرد کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی سیانزە کەس و برینداربوونی پەنجاوهەشت کەس. هەروەها ڕژێم پێنج حەفتەی ڕەبەق هێرشی کردە سەر شارە گەورەکانی کوردستان وەک سنە، سەقز، مەهاباد، سەردەشت، جوانڕۆ، بە کەڵک وەرگرتن لە چەکی جەنگی کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی ١٢٢ کەسی مەدەنی کــە ١٤ کـــەسیان منداڵ و ٧ ژن بوو.
بەرخۆدان دژی حیجابی داسەپاو لە سەرەتای لەدایکبوونی کۆماری ئیسلامییەوە بە ئاشکرا دیارە و تا ڕادەیەکی زۆر لە شارەکانی زۆرینەی فارسدا دامەزراوە و ژنانی ئەو ناوەندە سەرکردایەتی دەکەن. ئەم جۆرە بەرخۆدانانە بە شێوەیەکی گشتی لە ڕووی جوگرافی و بیرکردنەوەوە بێخەم بوو لە داواکارییەکانی پێکهاتە پەراوێزخراوەکانی وەک کورد، بەلووچ، عەرەب و تورک. بزووتنەوەی ژینا بەرەی پێشەوەی ئەم خەباتەی گۆڕی بۆ پەراوێزی ئێران و زەمینەی بۆ لابردنی پارێزگاکان و لامەرکەزیکردنی خەباتی ژنان بۆ مافە بنەڕەتییەکان لە حیجابەوە تا نوێنەرایەتیی کولتووری و سیاسی لە ئێراندا داڕشت. کاردانەوەکان بەرانبەر بە مردنی ژینا جۆراوجۆر بوون (بڕوانە Thangaraj, 2022; Matin-Asgari, 2022). ژنانی نوخبەی ناسیۆنالیست کە زۆربەیان فارسزمان بوون، هەوڵیان دا وەک دەرکەوتەی چوار دەیەی خەباتی دژە حیجابی داسەپاو بە سەرکردایەتیی (ژنانی ئێرانی) بەرەنگاری سیاسەتی کۆنتڕۆڵی جەستەی ژنان بوون کە لە ڕێگەی یاسای ئیسلامی [شەرع] و ڕاهێنانی ئیسلامییەوە دەسەپێندرێت ( بڕوانە باجۆغلی، ٢٠٢٢).
لە کاتێکدا، زۆربەی ژنانی غەیرەفارس زیاتر لە توخمێکی ڕەگەزی لە کەیسی ژینادا بەشدارییان لە ژنانی ناسیۆنالیستی فارس/ئێرانیدا کرد کە شەڕیان دژی ڕژێمی سەرکوتکەرە. وەک فەرەنگیس قادری و ئۆزلێم گۆنەر (٢٠٢٢) و شۆکریا برادۆست (٢٠٢٢) دەڵێن، چوارچێوەی ناسیۆنالیستیی دروشمەکان لە شارەکانی فارسدا توخمە ئێتنۆزمانییەکەی کەیسی ژینای ڕەت کردەوە. بزووتنەوەکە لە ئەنجامی بۆشایییەکی بناغەیی ئێتنۆکولتووری و نایەکسانییەکی ئابووری و سیاسی لە ئێران سەری هەڵدایەوە کە تێیدا نەتەوەی سەروەر هەموو جۆرەکانی دەسەڵات و ئامرازەکانی بەرهەمهێنانی قۆرخ کردووە. ژنانی کورد (بڕوانە لەبادی و ڕیانی، ٢٠٢٢؛ دیریک، ٢٠٢٢) ئەم دەرکردنە تیۆریزانینانە وەک (دووبارە) خۆبەدەستەوەدانی ئەزموونی ناوازەی سەرکوتکردنیان لە لایەن خوشکەکانیانەوە لە نەتەوەی باڵادەست لەگەڵ گوتاری دەوڵەت لە هەوڵەکانیان بۆ پێکهێنانی ناسنامەی ئێرانی هاوچەشن، بۆ ئەوەی دەستبگرن بە سەر ئەزموونی (هاوبەش)ی ژنانی ستەملێکراو. بە وتەی پــــەریــــــا، ژنە چالاکی کورد،
ئەوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئاگای لێی نییە ئەوەیە، سروشتی دابەشبوونی ئەم بزووتنەوەیە، لە نێوان ژنانی فارس و غەیرەفارسدایە. من لە لایەنی بێدەنگم، ئەوانەی مافی نەتەوەیی و زمانیم ڕەت دەکەنەوە، قسەی لەسەر دەکەم؛ سەیر کە چۆن چالاکان و کەسایەتییە ناودارەکانی فارس ناوی ژینایان دزیوە. من لەگەڵ غەیرەفارسەکان وەستاوم لە بەرەنگاربوونەوەی ئەم سیستەمە کۆلۆنیالییە کە لە سڕینەوە و ئاسمیلەکردنی ئێمە کەڵک وەردەگرێت. لایەنی بەرانبەر تەنیا بەدوای گۆڕینی ڕێژێمدا دەگەڕێت و لە هەمان کاتدا پلەبەندیی دەسەڵات وەک خۆی دەهێڵێتەوە، هەنگاوێکی نەرم بەرەو سیکۆلاریزم. لای من شۆڕشی ، ژینا لە ڕۆژهەڵاتەوە، دیوەکەی تریشی شۆڕشی مەهسایە، مەهسا لە ئێرانەوە. دیوەکەی تر گۆرانی دەڵێت و سەما دەکات. لایەنی من لە لایەن میدیاکانەوە بێدەنگ دەکرێت. هیچ خاڵێکی هاوبەش لە نێوانماندا نییە.
ئەم بابەتە سوود لە داتای جۆراوجۆر وەردەگرێت. جگە لە سەرچاوە بڵاوکراوەکان، چاوپێکەوتنم لەگەڵ هەشت چالاکی سیاسیی کورد کرد کە سێ کەسیان لە ئێران و پێنج کەسیان لە دەرەوەی وڵاتن. من بەشداربووانی توێژینەوەکەم هەڵبژارد بە پشتبەستن بە ئاست و فۆڕمی بەشداریکردنیان لە بزووتنەوەی ژینادا، لە ڕێکخستنی ناڕەزایەتی و گردبوونەوە لەسەر شەقامەکانەوە تا سەرکردایەتیکردنی دیبەیتی گشتی لەسەر ئەو بابەتە لە پلاتفۆڕمە میدیایییەکانی وەک کڵابهاوس و فەزای تویتەر. داوام لە بەشداربووانم کرد ئەزموونە ژیاوەکانیان لە بەشداریکردنی ڕاستەوخۆ لە ڕاپەڕینەکەدا و تێبینییەکانیان لەو بارەوە باس بکەن. هەروەها لە بەشێکی کۆبوونەوەکانیاندا بەشدار بووم و، ڕەشنووسی ئەم بابەتەم بۆ سەرنج و تێبینی لەگەڵیان هێنایە بەرباس. لەگەڵ ئەوەش لە داتای سۆشیال میدیای دیکە وەک فەیسبووک و یوتیوبیش چـــاوپــــۆشیم نەکرد.
لە هەوڵی من بۆ ڕەخنەگرتن لە کاراکتەری باڵادەستی نەتەوەیی فێمینیزمی ئێرانی-فارس (بڕوانە کۆرت، ٢٠٢١)، تیشک دەخەمە سەر کەیسی کورد و ڕەخنەی ژنانی کورد لە فێمینیزمی سەرەکیی ئێرانی، لەگەڵ دانپێدانان بەوەی کە لێکۆڵینەوەی زیاتر و چەندین بابەت پێویست دەبێت کەوا هەموو پێکهاتە پەراوێزخراوەکانی غەیرەفارسیزمان لە ئێران ئاوڕیان لێ بدرێتەوە و بە هەند وەربگیرێن.
من دەستەواژەی (ژنە چالاکی ئێرانی/فارس و ژنە ئێلیتە/نوخبەکانی فارس/ئێرانی) کە هەندێکیان چالاکی فێمینیستن بۆ ژنە چالاکەکان کە ڕەنگدانەوەی گوتارێکی دەوڵەت-ناوەندییە و لەسەر بنەمای چەمکی زمان و کولتووری فارسی وەک پایەی ناسنامەی نەتەوەیی دامەزراوە. سەرەڕای دەنگ و پاشخانی جیاواز، ئەم چالاکانە لەگەڵ گوتاری دەوڵەت سەبارەت بە ناسنامەی نەتەوەیی تاکەکەسیدا هاوتەریبن و دژایەتیی بیرۆکەی ئێران وەک وڵاتێکی فرەنەتەوەیی دەکەن. جگە لەوەش، من ناوەند-دەوروبەری وەک (مێتافۆرێکی شوێنی) پێناسە دەکەم، ئەویش بۆ چارەسەرکردنی پەیوەندیی پێکهاتەیی نایەکسانی نێوان ناوچەی فارسنشین کە زیاتر لە ڕووی ئابوورییەوە پەرەی ئەستاندووە، لەگەڵ جوگرافییا غەیرەفارسییە پەراوێزخراوەکانی ئـــابـــــووری و کــــولتووری لە ئێران وەک ڕۆژهەڵات، بـــەلووچستان و ئەهواز.
ئامانجی سەرەکیی ئەم نووسینە، کێشەدارکردنی بنەما زانستییەکانی بیری فێمینیستیی باڵادەستە، کە بە پلەی یەکەم (بەڵام بەتایبەتی نییە) لە لایەن ژنانی فارسیزمانەوە نوێنەرایەتی و باس دەکرێت، هەروەها ئەو ڕێگایانەی دەنگ و ئەزموونەکانی ژنانی کۆمەڵگە پەراوێزخراوەکانی ئێرانن. سەرەتا بە کورتەیەک لە گوتاری ناسیۆنالیزمی ئێرانی دەست پێدەکەم بۆ ئەوەی بەستێنێکی مێژوویی بۆ تێگەیشتن لە سروشتی فرەلایەنی چەوساندنەوەی جێندەری لە ئێراندا بەدەستەوە بدەم. بەشی دووەم، بیری فێمینیستیی ناسیۆنالیزمی ئێرانی لەگەڵ چەمکی (ئینترسێکشناڵیتی) دێتە ناو وتووێژەکەوە و ئاماژەیە بۆ سروشتی بەیەکەوە گرێدراوی پۆلێنبەندییە کۆمەڵایەتییەکان (وەک جێندەر، ڕەگەز، چینایەتی و جۆرەکانی تری هەڵاواردن) و چۆنیەتیی ‘بەرەوڕووبوونەوە\تێکەڵبوون’ بۆ دروستکردنی داینامیکی و کاریگەریی ناوازە (کۆلینز و بیلج، ٢٠٢٠؛ ڕۆمیرۆ، ٢٠١٧)
وێنەی یەکەم: ناڕەزایەتیی ڕەوەندی کوردی لە شاری ئەدلایدی ئوسترالیا (٢٢ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٢). ئەو کەسەی لە وێنەکەدا دیارە: تارا فاتحی، چالاکێکی مافی کوردانە.
وتارەکە بەو ئەنجامە دەگات کە باسە ناسیۆنالیستییەکان سەبارەت بە نایەکسانیی جێندەری لە ئێراندا بە شێوەیەکی سروشتی بچووککەرەوەن و، هەربۆیە ناتوانن و/یان ئامادە نین ئینترسێکشناڵیتی و فرەییی ئەزموونەکانی ژنان لە پەراوێزی نەتەوەیی ئێران لە ئامێز بگرن، هەربۆیە وەک چەقۆیەکی گوتاری یەکسانکردنی دەوڵەت کار دەکەن (بڕوانە وێنەی ١).
لەدایکبوونی چەمکی ‘ژنی ئێرانی’
ئەم بەشە چەمکی ‘ژنی ئێرانی’ وەک ئاماژەیەکی تاکەکەسی دەخاتە ڕوو کە لە لایەن نوخبەی ژنانی فارس/ ئێرانی و ژنانە خوێندەوارەکانەوە بەکار دەهێنرێت. سەرهەڵدانی گوتاری ناسیۆنالیستیی ئێرانی دەتوانرێ بگەڕێتەوە بۆ پێشهاتەکانی دەوڵەتی قاجار لە کۆتاییی سەدەی نۆزدەیەمدا (Abrahamian, 2008; Ansari, 2019; Cronin, 2003). ڕووناکبیرانی ئەورووپی و فراوانبوونی خاکی ئێران، بە ئیلهام وەرگرتن لە ڕۆشنبیرانی ئەورووپایی و فراوانبوونی خاک، هەوڵیان دا مۆدێلی ڕۆژئاوایی مۆدێرنیتە و حوکمڕانی وەربگرن (بڕوانە مەتین-عەسگەری، ٢٠١٨؛ وزیری، ١٩٩٣؛ زیاد-ئیبراهیمی، ٢٠١٦). لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا مێژوونووسان و ڕۆشنبیرانی فارس دەستیان کرد بە دانانی گێڕانەوەی سەرەتایی مێژووی نەتەوەی ئێران کە بنەمای پڕۆژەی بنیاتنانی دەوڵەتی بنەماڵەی پەهلەوی بوو (بڕوانە جەهانبەگڵوو، ٢٠٢١). لەگەڵ سەرهەڵدانی ڕەزاشای پەهلەوی، خەمی سەرەکی بوو بە گۆڕینی ئێران بۆ وڵاتێکی ‘مۆدێرن’ (Abrahamian, 2008; Cronin, 2003).
ڕەزا شا دەسەڵاتێکی پاشایەتی دامەزراند کە ناوەندەکەی لەسەر مۆدێلێکی ڕەگەزپەرەستانەی باڵادەستی ‘ڕەگەزی ئاری’ بوو، ڕەگەزێک کە بنەچەکەی، بەپێی گێڕانەوەی ئاماری مێژووی ئێران، ڕەگ و ڕیشەی لە ئێراندا هەبووە و نەسڵە ڕەتنەکراوەکەی جگە لە فارس هیچی تر نەبوون (زیا- ئیبراهیمی، ٢٠١٦: ١٢). ڕەزا شا و کوڕەکەی، محەممەد ڕەزا شا، بە ئیلهام وەرگرتن لە مۆدێلی مودێرنیتەی ئەورووپاتەوەری، هەوڵیان دا (فەرهەنگی ئێرانی) بۆ ڕۆژئاوایی بگۆڕن و دەرکەوتەکانی فرەچەشنیی کولتووریی غەیرەفارسییان بە نیشانەی دواکەوتوویی و سەرەتایی بوون لە قەڵەم دا کە پێویست بوو بەزۆر شارستانی و ئاسمیلە بکرێن. شانشینی پەهلەوی چەمکی یەکێتیی ڕەگەزیی بڵاو کردەوە و جیاوازییە زمانەوانی و نەتەوەیییەکانی هەبوو(مەوجوود) لە بەرژەوەندیی ‘ڕەگەزی ئاریایی’ی بەرز وەک بناغەی ناسیۆنالیزمی نەژادی دەوڵەتی ڕەت کردەوە (Matin-Asgari, 2018).
دەوڵەتی پەهلەوی ستراتیژییەکی دوولایەنەی ئاسمیلەکردن و ڕێوشوێنی توندوتیژی هەڵبژارد بۆ داڕشتنی سیاسەتێکی یەکگرتوو و یەکسان، ئەویش ‘یەک وڵات، یەک نەتەوە و یەک دەوڵەت’بوو (سولەیمانی و محەمەدپوور، ٢٠١٩). توخمێکی سەرەکیی ئەم سیاسەتە، بەدواداچوونی یەکپارچەیی و ستانداردکردنی ئەو شتە بوو کە بڕیار بوو بە زمان، کولتوور و ناسنامەی ‘ئێرانی’ بناسرێتەوە. هەر زوو دوای ئەوە، زاراوەی ‘فارسی’ و ‘ئێرانی’ بە شێوەیەکی گۆڕاو بەکار هێنران و خزمەتیان بە پڕۆژەی بنیاتنانی نەتەوە لە ئێراندا کرد کە لە بنەڕەتدا ڕەگەزپەرستیی هیندۆسی-ئەورووپی بوو (ئەسغەرزادە، ٢٠٠٧؛ ساڵح، ٢٠١٣). ڕەزا شا بەکارهێنانی هەموو زمانە غەیرەفارسییەکانی بە هەر فۆڕمێکی نووسراو بە نایاسایی ناساند و لە ڕێگەی پشتیوانیی سەربازی و ڕۆشنبیرەکانەوە، ئایدۆلۆژیای سەروو نەتەوەییی دەوڵەتخوازانەی خۆی جێبەجێ کرد (Elling, 2013: 94). زمانەکانی دیکە کە لە ئێراندا قسەیان پێ دەکرا، وەک زاراوەی ناتەواوی فارسی لە قەڵەم دەدارن، بۆ نموونە، (کوردی و لوڕییان) وەک زمانی نامۆ و غەیرە هیند و ئەورووپی، (بۆ نموونە تورکی و عەرەبی) وەسف کرابوون (Elling, 2013: 87).
بە پێچەوانەی شانشینی پەهلەوی کە بە ناسیۆنالیزمی سیکۆلار دەناسرێتەوە، کۆماری ئیسلامی ناسیۆنالیزمی ئایینی بەرەوپێش برد، ئایدۆلۆژیایەک کە ڕەگ و ڕیشەی دەگەڕێتەوە بۆ سەپاندنی بەزۆریی شیعەگەرایی وەک ئایینی دەوڵەت لەلایەن شانشینی سەفەوییەوە کە لە سەدەی ١٦ەوە دەستی پێ کردبوو (بڕوانە ئامانات، ٢٠١٧).
لە ڕێگەی دامەزراندنی دامەزراوە ئایینییە نوێیەکانەوە، کۆماری ئیسلامی ناسیۆنالیزکردنی شیعەگەریی وەک ئایینی دەوڵەت و خومەینی پێگەی نوێی (ویلایەتی ڕەهای فەقێ [ ٨ ] )داسەپاند. بەڵام ئەم گۆڕانکارییە نەبووە هۆی دووبارە داڕشتنەوەی پلەبەندییە ئێتنۆکولتووری و سیاسییەکان لە ئێراندا، هەروەها دانی بە مافی کەمینەکان لە زمان و نوێنەرایەتی و ناسنامەی خۆیاندا نەدەنا (بڕوانە برۆجێردی، ١٩٩٨).
کوردەکان بە ڕەتکردنەوەی یاسای بنەڕەتی کەوا نکۆڵی لە فرەچەشنی نەتەوەیی و زمانی ئێران لە دوای شۆڕشی ئیسلامی کردبوو، خومەینی هان دا بۆ دەرکردنی فەتوای ڕاگەیاندنی شەڕی پیرۆز دژی کورد لە حەڤدەی پووشپەڕی 1979دا. لە ساڵانی1979-1980، سوپا و پاسەوانە تازە دامەزراوەکان لە ڕۆژهەڵات هەڵمەتێکی سەربازییان دەست پێکرد و گەمارۆی شارە سەرەکییەکانی کوردستانیان دا و، خەڵکیان بەکۆمەڵ کوشت و لە دەرەوەی دادگا لەسێدارەیان دان. کۆماری ئیسلامی لە هەڵمەتە سەربازییەکەیدا سەرکەوتوو بوو و کۆنتڕۆڵی تەواوی ناوچەی کوردیی گرتە دەست و کۆمەڵە ستراتیژییەکی هەمەلایەنەی ئاسمیلەتەوەری سەبارەت بە نزیکەی هەموو لایەنەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی-سیاسی و ئابووریی کورد جێگیر کرد (محەممەدپوور و سولەیمانی، ٢٠٢٠). ئەمە لە کاتێکدا لێکۆڵینەوە زانستییە سەرەکییەکانی ئێران تا ڕادەیەکی زۆر کاریگەرییە زیانبەخشەکانی بنیاتنانی دەوڵەتی نەتەوەیی مۆدێرنیان لەسەر پێکهاتەی فرەنەتەوەیی و فرەزمانیی وڵاتی پشتگوێ خستووە، بەڵام بەرهەمەکانی ئەم دوایییەی لێکۆڵەرەانی بواری پێکهاتە کەمینەکان و چەند مێژوونووسێکی دەستکاریکەر دەستیان کردووە بە سەرلەنوێ هەڵسەنگاندنی پڕۆژەی بنیاتنانی دەوڵەت لە ئێران لەژێر ڕووناکاییی ئەدەبییاتی توێژینەوەکانی ژێردەستە و کۆلۆنیالیزمی ناوخۆیی. ئەفشین مەتین-عەسگەری، مێژوونووسێکی پێشەنگی ئێران، پێشنیاری ئەوە دەکات ‘بۆ ئەوەی تێبگەین کە ڕژێمی پەهلەوی وەک “دەوڵەتێکی کۆلۆنیالیست” چۆن مامەڵەی کردووە، دەبێ بگەڕێینەوە بۆ ڕوانگەی گرووپە “کەمینە [ ٩ ] “ یان “ژێردەستەکان [ ١٠ ] “بۆ کۆتاییهێان بە نەتەوەسازییە زۆرەملێیەکەی پێویستە’. هەروەها مێژوونووسانی تری ئێرانی وەک زیا ئیبراهیمی (٢٠١٦)، کاتوزیان (٢٠٠٣)، کرۆنین (٢٠٠٣)، مەرعەشی (٢٠٠٨) و ئەنساری (٢٠١٢، ٢٠١٩) دانیان بەوەدا ناوە کە چۆن کولتوور و پێکهاتە ژێردەستەکانی ئێران بەرەنگاری بنیاتنانی نەتەوەیی لە سەرەوە بۆ خوارەوە بوون وەک چۆن ‘بەپێی نەخشەیەک کە لەلایەن ڕۆشنبیرانی ناسیۆنالیستەوە دوای شەڕی یەکەمی جیهانی خراوەتە ڕوو، جێبەجێ کرا (مەتین-عەسگەری، ٢٠٢١:٢٠٥).
هاوکات لەگەڵ ئەم جۆرە هەوڵە دەستکاریکەرەکانی زانایانی کورد جەستەیەکی گەشەسەندووی زانستییان لەسەر داینامیک و میکانیکی کۆلۆنیالیزمی سیاسەتی ئاسمیلەکردنی دەوڵەتی ئێران لە دژی پێکهاتە غەیرەفارسییەکان بەرهەم هێناوەتەوە (حەسەنیان، ٢٠٢١؛ محەممەدپوور و سولەیمانی، ٢٠٢٢؛ مورادی، ٢٠٢٣)
ئەم توێژینەوەیە دەیسەلمێنێ چۆن دەوڵەتی ئێران لە سەرەتای دامەزراندنیەوە لە ساڵی ١٩٢٢ زۆرێک لە تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی کۆلۆنیالیزمی ناوخۆیی وەک بنیاتنانی کولتووری نەتەوەیی (بڕوانە وایتز، ٢٠١٥؛ هۆلیدای، ٢٠١٦؛ ویمەر، ٢٠٢٠) لە ڕێگەی زمانی فارسییەوە، بە زۆرەملێ ئاسمیلەکردن و (لەناوبردنی جیاوازی) هەروەها بەکارهێنانی وشەکانی هینتۆن (٢٠٠٢)ی بەرجەستەکرد. وەک لەم بابەتەدا دەردەکەوێت، ڕێک لە ڕێگەی سەپاندنی ئەم وشانەی ناسیۆنالیزمی میتۆدلۆژیکی بەسەر دانیشتووانی هەمەچەشنی نەتەوەیی و زمانەوانیی ئێراندا بوو کە چەمکی گشتگیری (ژنی ئێرانی) دەرکەوت و ئاسایی بووەوە.
بەشدارییەکی داهێنەرانە لە بیری فێمینیستیی هاوچەرخدا چەمکی (ئینترسێکشنالێتی [ ١١ ] ) چەمکێک کە لەلایەن زانای فێمینیستی ڕەشپێست کیمبرلی کرێنشاوە [ ١٢ ] لە بواری توێژینەوەی یاساییدا ناسێنراوە، ئەویش بۆ جەختکردنەوە لەسەر هێنانە بەرباسی پەیوەندیی نێوان ڕەگەزپەرستی و سێکسیزم و لە هەمووی تایبەتیتر بۆ پێشکەشکردنی تێگەیشتنێکی جیاواز لە ستەمی ژنانی ڕەنگاوڕەنگ. ئەو پێناسەی ئینترسێکشناڵیتی دەکات ‘وەکوو عەدەسییەک وایە لە ڕێگەیەوە دەتوانیت بزانیت دەسەڵات لە کوێدا دێت و بەریەکتر دەکەون، لە کوێدا بەیەکەوە دەبەسترێتەوە و لە کوێدا دەبڕێت’. ئەگەری زۆرە مرۆڤ بە یەک جار کاریگەریی هەموویانی هەبێت. پاتریشیا هیڵ کۆلینز [ ١٣ ] ، ئینتەرسێکشناڵیتی دەخاتە دیالۆگ لەگەڵ فێمینیزمی دیکۆلۆنیالیزمەوە (بڕوانە کۆلینز، ٢٠١٩؛ مێگهاجی، ٢٠٢١). بە ئامانجی ناسەقامگیرکردنی فێمینیزمی سپی پێست/ڕۆژئاوایی بەهۆی ڕەنگ کوێربوونییەوە، کۆلینز جەختی لەسەر ڕەتکردنەوەی زانستی سپیپێستی گشتگیر کردەوە (بڕوانە شۆر، ٢٠٢٠) لە هەوڵێکدا بۆ ئەوەی ئەزموونەکانی ‘ژنانی کۆلۆنیالیزەکراو و بێ دەوڵەت’ لەخۆ بگرێت (بڕوانە دامسا و فرانکۆ، ٢٠٢٢؛ ڕۆدۆ-زاراتێ، ٢٠١٩؛ ڕۆدریگێز، ٢٠٢٠). من دەڵێم کێشەیەکی هاوشێوە لە توێژینەوە جێندەرییەکان لەسەر ژنانی کۆمەڵگا ژێردەستەکان لەناو ئێراندا هەیە و تایبەتمەندیی بارودۆخەکانیان لە بەرژەوەندیی گشتگیربوونی چەمکی (ژنی ئێرانی) پشتگوێ دەخات یان پێ فڕێ دەدا.
ئەدەبیاتی بەرفراوان لەسەر ژنان، ڕەگەز و توندوتیژی لە ئێراندا، مەیلی ئەوەی هەیە کە سەرنجی لەسەر چەشنە کۆنەپەرستییەکەی (ژنانی ئێرانی) بێت، کە چەمکێکی تاکەکەسییە و سنوورەکانی نەتەوە، ڕەگەز و ئایین کاڵ دەکاتەوە. بەم کارە، ئەم ئەدەبیاتە ژنە فارسی-شیعییەکان بە نیشاندەری ‘بێ نیشانە’ بە دامەزراوەیی دەکات کە بوونە تاکەکەیان سروشتی دەکەن (بڕوانە ئەفخەمی، ٢٠٢٢؛ عەلی کەرەمی، ٢٠١٩؛ ئەنساری، ٢٠١٢؛ ئەنساری و مارتن، ٢٠٠١؛ ئەنساری، ٢٠١٢؛ بەهرامیتاش و ئەسفەهانی، ٢٠١١؛ قۆڕەیشی، ٢٠٢١؛ هۆنەربین-هۆلیدای، ٢٠٠٩، حوسێنی، ٢٠٢١، کاشانی-سابێت، ٢٠١٥، کوشا، ٢٠٠٢، مارانلو، ٢٠١٥، مۆغەیسی، ١٩٩٦، ئومێد، ٢٠١٢، ئۆسانلوو، ٢٠٠٩، پایدار، ١٩٩٦؛ سەرفەراز، سەرفەراز، ١٩٩٦؛ سەرفەراز، ٢٠١١؛ ٢٠١٧؛ سێدقی، ٢٠٠٧؛ شاهرۆخانی، ٢٠٢٠؛ تۆراب، ٢٠٠٦؛ وەکیل، ٢٠١١)
لە کاتێکدا، ڕۆڵی شەریعەت لە سەپاندنی حیجاب و سەرکوتکردنی ژنان لەم زانستەدا بە دروستی تیشکی خراوەتە سەر، بەڵام ئیترسێکشنی ستەمی ڕەگەزی لەگەڵ فۆڕمەکانی توندوتیژیی نەتەوەیی- زمانەوانیدا، جگە لە چەند ئاماژەیەک لە تێپەڕبووندا، بەردەوام پشتگوێ دەخرێت. بۆ نموونە، بەهرامیتاش و ئەسفەهانی (٢٠١١: ٦٩) تەنیا جارێک ئاماژە بە ‘ناوچەی بەلووچی، کورد و تورکمان’ دەکەن. تاکە ئاماژەی کاشانی-سابێت (٢٠١٥) بۆ ژنانی غەیرەفارس بە هەڵە بە ‘کوردستانی فارس’ نووسراوە (ل٣٨). بە هەمان شێوە، دانپێدانانی هایدە موغیسی (١٩٩٦) بە غەیرەفارسەکان، تەنیا لە دووبارە ئاماژەدان بە باسێک لە ‘سەرکوتکردنی کورد، تورکەمان و عەرەبی ئێرانی’ (ل1١٢٤) قەتیس بووە. نموونەیەکی دیکە پەروین پایدار (١٩٩٦: ٣٠) کە نیوەی دانیشتووانی ئێران بە ‘کەمینە موسڵمانە سوننەکانەوە کە لە کەمینە خێڵەکی، کۆچەری و نەتەوەیییەکانی وەک کورد، تورکەمان، عەرەب و بەلووچ پێک هاتوون’، ناو دەبات. ئەم دەرکردنە لە کتێبی سیاسەتی مافەکانی ژنان لە ئێران [ ١٤ ] (٢٠٠٩) نووسینی ئارزوو ئۆسانلوو دەبینرێت کە هیچ ئاماژەیەک بە ئازارەکانی ژنانی تورک، عەرەب، کورد و بەلووچ نادات
پێوەرە سەروەرەکانی خوشکایەتی
ڕیوایەتی دەوڵەتخوازانە لە بارەی چالاکیی ژنان لە ئێراندا، ژنانی غەیرە شیعەی خستووەتە ژێر ڕکێفی ئەو شتەی کە پیتەرسن و ڕزەرفۆرد (١٩٨٦) بە (کۆلۆنیالیزمی دووانە) ناوی دەبەن. نوخبەی ژنە دەوڵەتی و ناسیۆنالیستەکان بەرپرسیارێتیی ئەم توندوتیژییە ‘مەعریفی’ و سیاسییە بەرانبەر بە ژنانی پەراوێزخراو لە ڕووی نەتەوەیییەوە هاوبەشن، بە خستنەڕوویان بە ‘ئەوی تر (بڕوانە کرێپۆن، ٢٠١٩) و پشتگوێخستنی ئەو ڕاستییەی کە ئەزموون و دەنگی ژنانی غەیرەفارس هەمیشە لەگەڵیدا تێکەڵن، هەروەها داواکارییە ئێتنۆزمانییەکانیانیشی لەگەڵ بێت. نموونەیەک لە مامەڵەیەکی هەڵبژێردراوی لەو شێوەیە، گەڕاندنەوەی ژمارەیەکی زۆر لە خۆکوشتنی ژنانە لە ناوچەی گەشەنەکراوی ڕۆژهەڵات، سیستان و بەلووچستان و ئەهواز (خوزستان) بۆ پێکهاتە پیاوسالارییەکان. لە کاتێکدا پیاوسالاری ڕۆڵێکی چارەنووسساز لە ستەمی جێندەریدا دەگێڕێت، نوخبەی ژنانی دەوڵەتی نەیانتوانیوە بە شێوەیەکی سیستماتیک ڕۆڵی دەوڵەت لە هەژارکردنی ناوچەکەدا چارەسەر بکەن. بە وەرگرتنی نموونەیەکی دیکە، کوشتنی ڕۆژانەی کرێکارانی سنوور کە بە (کۆڵبەر ناسراون)، لە نێویاندا ژنان و گەنجان، لە لایەن پاسەوانانی سنووری ڕژێمەوە، هێشتا نەبووەتە هۆکاری ناڕەزایەتی لە شارە زۆرینە فارسییەکان یان گەمەی گشتیی فارسی باڵادەست (بڕوانە جەواهێری،٢٠٢٣).
شێوازی ناسیۆنالیستی چالاکیی جێندەری لە ئێراندا بانگەشە بۆ (نەزمی سرووشتی شتە) هەنووکەیییەکان دەکات و لەم ڕوانگەیەشەوە خەباتی غەیرەفارسەکان وەک هەوڵێکی جوداخوازانە بۆ تێکدانی یەکپارچەییی نەتەوەیی و خاکی ‘نەتەوە’ هەست پێ دەکرێت. تێبینییەکەی نوشین ئەحمەدی-خۆراسانی (٢٠١٢) نموونەیەک لەم ڕێبازە ناوەندگەرایی و دەوڵەتییە دەخاتە ڕوو:
. . . بەڵام کێشەکە ئەوەیە کە بزووتنەوەی یەکسانیخوازیی ژنان لە ئێرانی هاوچەرخدا، جگە لە بزووتنەوە یەکسانخواز و مەدەنییە نەتەوەیی و ئایینییەکان، لەگەڵ جۆرێکی دیکەی بزووتنەوەی نەتەوەیی کە خۆی [وەک] ‘جوداییخواز’ پێناسە دەکات، دەجەنگێت. ئەوەی بزووتنەوە جیاییخوازە نەتەوەیییەکان بەدوایدا دەگەڕێن، ‘بەرەوپێشبردنی یەکسانی و نەهێشتنی هەڵاواردن لە یاسادا’ نییە، بەڵکو دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆیە کە سەنتەری یەک گرووپی نەتەوەیییە.
بەشێوەیەکی هاوشێوەی فێمینیزمی ڕۆژئاوایی (سپیپێست) کە جیاوازییەکانی نێوان ئەزموونی ژنانی ڕۆژئاوایی و غەیرە ڕۆژئاوایی تەمومژاوی دەکات (بڕوانە چادۆک و هیندەرلیتەر، ٢٠١٩؛ گۆڤان و سمیس، ٢٠٢١)، هاوتای ئێرانی ئەزموونی ژنانی کورد لە چوارچێوەی ئەزموونی ژناندا تێکەڵ بە گوتاری باڵادەست دەکات. بۆ نموونە هەواڵی دانانی زارا محەمەدی (لەگەڵ سێ ژنی تری کورد) لە تۆڕی میدیایی BBC لە ڕیزبەندی ١٠٠ ژن لە ساڵی ٢٠٢٢ ناسێندرا و ئەمەش لەلایەن دەزگاکانی ڕاگەیاندنی فارسەوە نەبوو و هەروەها لە لایەن چالاکانی ژنە ناسیۆنالیستەکانیشەوە نەبوو. ئۆدری لۆرد (٢٠١٨) خوازەی (ئامرازەکانی سەروەر) و (ماڵی سەروەر) دەتوانێت ئەوە ڕوون بکاتەوە کە چۆن چالاکییە سەرەکییەکانی ژنان لە ئێراندا بە کەڵکوەرگرتن لە هەمان ئامراز کە پیاوسالاری بەکاری دەهێنێت، لە قسەکردن بۆ ژنانی نەتەوەی کەمینەکان شکست دەهێنێت، وەک کەژاڵ، چالاکێکی کورد لە دەرەوەی وڵات دووپاتی دەکاتەوە؛
بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە ڕۆژهەڵات تەنیا بە دژایەتیکردنی یاسای شەریعەتی ئیسلامی خۆی پێناسە ناکات؛ ئێمە لەگەڵ ژنانی تارانی لە خەباتیان بۆ مافی جلوبەرگ و ئازادی وەستاین. بەڵام کاتێک دێتە سەر داواکارییەکانمان بۆ مافی زمان، بۆ مافی دیاریکردنی چارەنووس، بۆ ئێرانێکی فیدراڵی، ئەوان بە جوداییخواز و خیانەتکار و خێڵەکی ناومان دەبەن. لە هەموو لایەکەوە هێرش دەکرێتە سەرمان، نەک لە لایەن دەوڵەتەوە، بەڵکو لەلایەن نوخبە فارسەکانیشەوە. ئەوان تا ئەو کاتە لەگەڵ ئێمەن کە لەگەڵ ناسنامەی ئێرانی، خۆمان بناسێنین و حاشا لە ناسنامەی نەتەوەییی خۆمان وەک کورد بکەین. ئێمە لە پێناو حیجاب ئەم باجەمان نەدا. تەنیا کاتێک دەتوانین باسی داهاتووی ئێران بکەین وەکوو ژنێکی کورد هەمان پێگە، هەمان ئیمتیازمان هەبێت کەوا ژنێکی فارس لە تاران و ئیسفەهان هەیەتی. بە بێ ئەوە، تەنیا پەیوەندی بە گۆڕینی ڕێژێمەوە هەیە.
گێڕانەوەی سەروەرانەی ناسنامەی ئێرانی کە ئێرانیبوون لەگەڵ فارسییەتدا یەکسان دەکات، پلەبەندییەکی ڕەگەزپەرستیی خشۆکانەی هەژموونی و هاووڵاتی سەرتر لە ئەنجامدا دامەزراندووە کە بە داماڵینی نەتەوە لە زمان، کولتوور و ناسنامەی نەتەوەی–نەتەوەیی سەروەر بەهێزتر دەبێت (بڕوانە هیڵ، ٢٠١١ ;ڕاوڵز و کۆتر، ٢٠٢٠؛ فرادێرا، ٢٠٢١). ئەم سیستەمەی ‘ڕەگەزپەرستی بەبێ ڕەگەزپەرستان’ (بڕوانە بۆنیلا-سیلڤا، ٢٠٠٦) بە قۆرخکردنی ئامێری سیاسی دابەشکردنی دەسەڵات و ئامرازە ئابوورییەکانی بەرهەمهێنان کار دەکات.
لە کاتێکدا بزووتنەوەی ژینا، خەڵکی ئێرانی دژی ڕژێمی ئێران یەک خست، بەڵام بەشێک لە دابەشبوونە چەسپاوەکانی پێکهاتەیی لە ‘نەتەوە’دا نیشان دا. ئەمەش لە بەیاننامەیەکدا دیارە کە لەلایەن کۆمەڵێک ژنی بەلووچەوە وەک هاوسۆزی لەگەڵ بزووتنەوەی ژینا پێشکەش کراوە:
ئێمەی ژنانی بەلووچ لە جوگرافیای ئێراندا لە بەرانبەر جۆرە بێژمارەکانی ستەمدا دەژین، ئازار، هەژاری، هەڵاواردن، بێکاری، نائەمنی، ئیستغلالکردنی کرێکاری و تاڵانکردنی سەرچاوەکانمان ئاسایی بووەتەوە. ئێمەی ژنانی بەلووچ، لەگەڵ براکانمان، ستەمی نەتەوەیی/نەتەوەیی و چینـــایەتی ئـــایینمـــان لێ دەکەن.
کۆمەڵەی بەرەنگاربوونەوەی ڕەگەزپەرستی و دژە عەرەبی لە ئێراندا هەڵوێستێکی هاوشێوەی گرتەبەر: ‘ڕژێمی دیسپۆتیکی ئێران لەسەر سێ بنەمای هەڵاواردنی نەتەوەیی، هەڵاواردنی ڕەگەزی و هـــەڵاواردنی چینـــــایـــەتی بوونی خۆی پشتڕاست کردووەتەوە’.
نموونە دڵتەزێنەکانی چەند ساڵی ڕابردوو ئەم داینەمۆیە دەسەلمێنن. هەشت کچی تازەپێگەیشتووی بەلووچ لە کاتی هەڵێنجانی ئاوی خواردنەوە بۆ ماڵەوە لە کانیی ئاودا خنکان و، ئاگرێکی کوشندە لە قوتابخانەیەکی کچانەی گوندێکی ڕۆژهەڵات، واتە شیناوێ بەهۆی سیستەمی گەرمکەرەوەی مەترسیداری قوتابخانەکەوە سووتا، ٢٩ قوتابی بە سەختی بریندار بوون و یەکیان لە ناوەندەکەدا گیانی لەدەست دا و، نە لەنێو ژنانی چالاکی ناسیۆنالیست، نە قوربانییەکان، نە خێزانەکانیان چارەسەر و پشتیوانیی پزیشکییان بۆ دابین نەکرا. خستنەڕووی دەوڵەتان بۆ گەلانی غەیرەفارس وەک ژێردەستەی ئەمنییەت و ناوچەی ئەمنی زیانی زیاتری پێگەیاندوون. ئەم نایەکسانییانەی کە لە لایەن دەستوورەوە پشتگیری دەکرێن و لە ڕووی دامەزراوەییەوە چەسپاون، لە ڕێگەی سەپاندنی نیشاندەری کولتووری سەروەر بەسەر ئەوانی دیکەی ناسەروەردا دەپارێزرێن (بڕوانە ڕۆدینێسکۆ، ٢٠٢٢)، کە بە دەگمەن- ئەگەر هەر هەبێت- لە ناڕەزایەتییە مەدەنییەکانی ناوەندەکەدا، لەوانەش ئەوانەی کە لەلایەن نوخبە و ژنانی ناسیۆنالیستەوە سەرکردایەتی دەکرێن.
لەگەڵ ئەوەشدا، چالاکیی ژنانی ناسیۆنالیست لە ئێراندا کاتێک باس لە ئەویتری نەتەوەیی دەکرێت، پیاوسالار و باڵادەستە. ئەمەش لە بەیعەتەکەی لەگەڵ دەوڵەت و ڕۆشنبیران لە بەسێکسی کردن و نامۆکردنی ئەوانی دیکەی نەتەوەیی Toloui, 2013) ) خۆی دەردەخات. بۆ نموونە مەنسورە شوجاعی (٢٠١٣) ژنە چەکدارە کوردەکان کە ئازایانە شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)یان کردووە، بە یەکسان کردنیان لەگەڵ هاوتا داعشەکانیان، بە نامۆیی دەکات و بانگەشەی ئەوە دەکات کە ژنانی کورد توندوتیژی و پیاوسالارییان بەرهەم هێناوەتەوە. جگە لەوەش ژنانی کورد کە چەک هەڵدەگرن، سەرەڕای پێویستیی بەرگریکردن لە خۆیان، ئیدانە دەکات و بەکارهێنانی چەکیان بە دوژمنایەتی بنەما فێمینیستەکان و پابەندبوونی ژنان بە ئاشتی جیهانی وەسف دەکات. بێڕێزیکردن بە ژنانی شەڕڤانی کورد لەلایەن شوجاعییەوە لەگەڵ ئازاد دەواچی (٢٠١٣)، خاڵی هاوبەشی هەیە کە وێدەچێ خەمی ئەوە بێت ژنانی کورد لە لایەن پیاوانی کوردەوە بۆ کردەوەی سەربازیی ‘خراپ بــەکـــارهێنـــان’ بکرێن:
گرنگە ئەوەیە کە گرنگی بە ڕۆڵی ژنان بدرێت لە پێشخستنی شێواز و ڕەفتاری ئاشتییانە و ڕووبەڕووبوونەوەی ڕێکخراو لەگەڵ شەڕ و توندوتیژی. . . بەڵام چەک هەڵگرتنی ژنان لەم شەڕانەدا تەنیا زیاد دەکات بۆ بڵاوبوونەوەی کردەوەی توندوتیژی. خەباتێکی لەو شێوەیەش دەتوانێ لە شەڕی چەکداری و خوێناویدا بۆ ملیۆنان کەس لە ناوچەکە و جیهاندا ڕۆڵێکی زیادە یان یەکسان بگێڕێت.
هاوتەریب لەگەڵ دەواچی، فەهیمە تەفسیری (٢٠١٤) ژنە چەکدارە کوردەکانی ڕزگارکردنی شاری کۆبانی لە دەستی داعش بە هاندەری توندوتیژی و دەستدرێژی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناو دەبات. تەفسیری (٢٠١١) هەروەها هێرشی کردە سەر خەباتی کوردانی ئێران بۆ مافەکانیان:
ژنانی کورد، ئەگەر بیر لە جیابوونەوە لە ئێران بکەنەوە. . . دواتر پەشیمان دەبنەوە، چونکە ئەزموونی زۆرێک لە وڵاتان دەریخستووە کە ئەم ناسنامە نەتەوەیییە توندڕەوانە دەتوانن بە ئاسانی زاڵ بن بەسەر جەستەی ژنان و ڕێوشوێنی جیاکاری بەرانبەر ژنان لە پێشوو خراپتر بەرهەم بهێننەوە. . . ئەوان وا لە ژنان دەکەن هەر شتێک پەیوەندی بە ‘شۆناسی ئیتنیکی و ‘شۆناسی نەتەوەییەوە’ هـــەبێـــــت، سووکـــایەتی پێ بکەن.
بەڵام تەفسیری ڕوونی ناکاتەوە چۆن ژنە چالاک وەک ئەو سەرەڕای دەیان ساڵ چەوساندنەوەی گەلانی پەراوێزخراو لە ئێراندا، هەرگیز ‘ناسنامەی نەتەوەیی یان ئیتنیکی خۆیان سووکایەتییان پێ نەکردووە. لە بەرانبەر ئەم بانگەشانەدا، ژنە زانایانی کورد وەک فێردەوس حاتەمی (٢٠٢٠، ٢٠٢٢)، ڕۆیا تولوعی (٢٠١٣) و سومەیە ڕۆستەمپوور (٢٠٢١) بەڵگەیان ئەوەیە، فێمینیستەکانی ئێران/فارس بە قووڵی بە وەهمێکی کوردی جوداییخواز و توندوتیژ تێک دەچن و بێدەوڵەتیی خۆیان دێوئاسا دەکەن و خوشکە کوردە چەوساوەکان لە فێمینیزمی گومـــانـــاوی کـــۆسمۆپۆلیتی خۆیاندا.
(سەرلـــەنـــوێ) داواکــــردنەوەی ناوێک: ژینا لەبەرانبەر مەهسادا
ڕێبازەکانی دژە-کۆلۆنیالیزم پێمان دەڵێن کە ناو و گۆڕینی ناو، ستراتیژییەکی ڕەخنەگرانە بووە کە لەلایەن کۆلۆنیالیزمی نیشتەجێ بەکار هێنراوە و لەسەر بنەمای سڕینەوەی گەلانی ڕەسەن داڕێژراوە، لەوانەش زمان، کولتوور و پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکانیان (بڕوانە Boucher, 2022; Smith, 2021). پرۆسەی کۆلۆنیالیزمی گۆڕینی ناوی کۆمەڵێک مانا بۆ دانیشتووان پیشان دەدات، یەکەمیان بریتییە لە زەوتکردنی یادەوەری و مێژوو لە کۆلۆنیالیزمەکان و (دووبارە) بنیاتنانەوەی چیرۆکی کۆلۆنیالیزم سەبارەت بە کولتوور و خاک و دانیشتووانی کۆلۆنیالیزم (بڕوانە محەمەدپوور و سولەیمانی، ٢٠٢٢) . بۆیە ناونانی وەک ئامرازێکی بەهێز بۆ (دووبارە) گێڕانەوەی مێژوو و نووسینەوەی دیمەنە کولتووری و سروشتییەکان بە مانا و بیرخستنەوەی خوازراو کار دەکات (بڕوانە ئاشکرۆفت و هاوکارانی، ٢٠٠٢؛ بێک، ٢٠٢١). گەلانی ڕەسەن/کۆلۆنیزەکراو بە گەڕانەوەی ناوە سەپێنراوەکان بۆ دانانی سنوورێک لە نێوان ماڵەکەیان و جیهانی دەرەکی/کۆلۆنیالیزمدا بەرەنگاری ئەم جۆرە بنیاتنانە کۆلۆنیالیانە بوونەتەوە (بڕوانە یۆنگ، ٢٠١٦). هەرچەندە دەوڵەتی ئێران بەکارهێنانی ناوی کوردی بەتەواوی قەدەغە نەکردووە، سنووردارکردنی جۆراوجۆریی بیرۆکراتی بۆ بەکارهێنانیان وەک ستراتیژێک بۆ ئاسمیلەکردنی پێکهاتە ناسەروەرەکان داناوە. بۆ نموونە لە ڕۆژهەڵات، نووسینگەی سەرژمێریی ئێران لیستی ناوە قبوڵکراوەکان دەخاتە ڕوو کە خەڵک دەبێ لێیان هەڵبژێرن (بڕوانە سولەیمانی و محەممەدپوور، ٢٠١٩). ناوی دووەمی (کوردی) مەهسا شایەدی ئەوە دەدات کە ڕووناکبیرانی فارس و کۆمەڵگەی باڵادەست بە شێوەیەکی فراوانتر هەرگیز بانگەشەیان بۆ مانەوەی ناوی کوردی نەکردووە.
سەرەڕای دەرفەتی پەیوەستبوون بە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی ژینا بە شێوەیەکی مانادار، نوخبە و چالاکی ژنە ناسیۆنالیستی ئێرانی بۆ بەرەوپێشبردنی براندەکەیان لە فێمینیزمی ئێرانی، کوشتنی ژینا کەڵک وەردەگرن (بڕوانە عەزیز، ٢٠٢٢؛ غەدەری و گۆنەر، ٢٠٢٢). ژنانی کورد کە بە دەنگی بەرز پشتیوانی خۆیان بۆ ناڕەزایەتییەکان دەربڕیوە، بەهۆی خۆبەدەستەوەدانی ناوەندەکە لە کوشتنی ژینا و تێکەڵکردنی لە ڕیتۆریکی ‘ژنانی ئێرانی’دا، بێزار بوون. ناوی کوردی (دووەم)ی مەهسا، ‘ژینا’، دەرفەتێک دەڕەخسێنێت بۆ ئەوەی تێبگەین چۆن ململانێ بۆ دەستگیرکردن و مردنی دەکرێت. لە چوارچێوەی ڕۆژهەڵاتدا، ناوی کوردیی مەهسا، ئاڵای دەستنیشانکردنی زانستی بنەڕەتی بوو کە لە خودی پێناسەی ئێرانیبوون و چۆنیەتیی بنیاتنان و لێکدانەوە و سەپاندنی چەمکی سەروەری و سەروەرییەوە سەرچاوەی گرتبوو. لە چاوپێکەوتنەکەمدا لەگەڵ گوڵالە کەمانگەر، ژنە چالاکی کورد، جیاوازییەکی لەنێوان مەهسا و ژینادا کێشا، دوو ناو بۆ ژنێک، واتە ‘مەهسا، کچێکی کوردی- فارسی و ئێرانیکراو و ژینا، کچە کوردێکی ڕاستەقینە، ئەو کچەی نوێنەرایەتیی ئێمە دەکات’. هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد،
کەیسی ژینا دیسانەوە ئەوەمان بیر دەخاتەوە کە بۆ ئەوەی نەتەوەی کەمینە لە گوتاری باڵادەستیی مەوجووددا ببینرێت یان بژمێردرێت، دەبێت خۆیان وەک ئێرانی بناسێنن؛ تەنیا لە ڕێگەی ئەم نیشاندەرەوەیە کە مرۆڤ شایەنی دانپێدانانە و گشتگیرە.
بۆ زەقکردنەوەی ناسنامەی کوردایەتیی ژینا، خۆپیشاندەران و چالاکانی کورد پێداگرییان لەسەر بەکارهێنانی ناوە کوردییەکەی کردووە لە دروشمەکانی وەک ‘ بڵێی ناوی ژینا ئەمینی’یە. گرووپێک لە ژنانی کوردی سوید لە نامەیەکدا بۆ ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، داوایان لەو ڕێکخراوەیە کردووە کە ناوی مەهسا بە جێگرەوەی ژینا لە ماڵپەڕەکەیدا وەک کردەوەیەکی ڕێزلێنان و ڕێزگرتن لە ناسنامەی ئێتنۆزمانییەکەی دابنرێت. دەستەواژەی پێشەنگی بزووتنەوەکە ‘ژن، ژیان، ئازادی’ بە خێرایی لەلایەن ناڕازییانی ناوەندەوە وەرگیرا، لەلایەن نوخبەی ناسیۆنالیستەوە بە فارسی بە ‘زن، زندگی، ئازادی’ وەرگێڕدرا و وەک وتەی پیرۆزی [ ١٥ ] خەباتی ژنان لە ئێراندا ناسێندرا. ناوی ژینا لە نزیکەی هەموو ئەو دروشمانەی کە بە فارسی نووسراون، بۆ جەختکردنەوە لەسەر ناوی فارسییەکەی- مەهسا، ئامادەنەبوونی یان لەنێو کەوانەدا دانراوە. نموونەی ئەم شێواندنە بابەتێکی ئەم دوایییەی ناهید سیامدوست (٢٠٢٢) بە ناوی ‘ژن، ژیان، ئازادی: دروشمێک سەد ساڵ لە دروستبووندایە’ کە نووسەر هەوڵ دەدات بزووتنەوەکە بە چالاکیی ژنانی ئێرانی لە١٠٠ ساڵی ڕابردوو گرێ بدات. هەروەک هاوژین عەزیز (٢٠٢٢) ژنە توێژەری کورد دەڵێت، کەسێکی وەک سیامدوست
جارێکیش باسی کورد، کوردستان یان باس لەوە ناکات کە ئەمینی کورد بووە و نە ئەو شێوازە یەکتربڕانەی کە کەمینە ئیتنۆئاینییەکان بە شێوەیەکی ناڕێژەیی زیاتر بەدەست پۆلیسە ستەمکارەکانی دەوڵەت لە ئێراندا زەرەرمەند بوون؛ نە ئەوەی زۆرینەی کوژراو لە کاتی ناڕەزایەتییەکان لە پێکهاتەکانی بەلووچ و کوردەوە بێت.
وێنەی ٢. ناڕەزایەتییەک لە بەرلینی ئاڵمان، ٢٢ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٢. وێنەکە لە شەهاب شێخیی ڕۆژنامەنووس و چالاکی کورد وەرگیراوە.
بەفرین، ژنە چالاکێکی کورد، ڕۆشناییی زیاتر دەخاتە سەر ئەم شێواندنە:
لەو ساتەوەی شۆڕشی ژینا بوو بە هیی مەهسا، چووە خزمەت کۆلۆنیالیزمی ناوەندی ئێرانەوە، بێبەش بوو لەوەی کە مەبەستی بوو؛ بێمانا بوو، ئیتر هیی ئێمە نەبوو. ژنانی ناوەند، ژنانی فارس دووڕوون. ئەوان لە دەرەوەی وڵات خۆیان بە دروشمی ‘ژن، ژیان، ئازادی’یەوە سەرقاڵ دەکەن، دەیانەوێت لەبەردەم چاوی نێودەوڵەتیدا پاڵەوان ببینن، بەڵام لێرەدا کاتێک باس لە مافەکانمان، زمانەکەمان، ناسنامەکەمان دەکرێت، وەک فاشیست و کۆلۆنیالیست مامەڵە دەکەن؛ ئەوان پێمان دەڵێن ناوخۆیی و خێڵەکی و جیابووەوە.
بۆیە ژنانی کورد ناوی مەهسایان وەک ناوێکی کۆلۆنیالیزم بۆ ژینا و ڕۆژهەڵات وەک خاکێکی کۆلۆنیالیزەکراو و داگیرکراو خستووەتە ڕوو (بڕواننە وێنەی ٢). وەک بەفرین ئاماژەی پێ دا، جەختی نوخبە باڵادەستەکان لەسەر ناو، هێما و ئایکۆنەکانی فارسی لەگەڵ بیرۆکەی نەتەوەیەکی تاک، وەک لە بنەڕەتدا بانگەوازێک بۆ ڕابردوو و ئێستای سەقامگیر و بەردەوام بوو، دەنگی دایەوە. ئەم جۆرە دڵەڕاوکێیانە سەبارەت بە بەردەوامی و یەکگرتوویی بەردەوامی ڕابردوو-ئێستا، بنیاتنانی ناسنامەکان ئاگادار دەکەنەوە، کە پاڵنەرێک بۆ بریکارە ناسیۆنالیستەکان دەڕەخسێنن بۆ دانوستاندن لەسەر لێکچوون و جیاوازییەکانیان. بە واتایەکی تر، ئەوە ‘لە سەرهەڵدانی نێوان نێوانەکاندایە- سەریەککەوتن و ئاوارەبوونی دۆمەینەکانی جیاوازی- کە ئەزموونی نێوان سوبژێکتیڤ و بەکۆمەڵەکانی گەلان، بەرژەوەندی کۆمەڵایەتی، یان بەهای کولتووری دانوستانیان لەسەر دەکرێت’ (بەها، ١٩٩٤: ٢).
لە هەڵوێستە سیاسییەکانی نوخبەی ژنە فارس/ئێرانیدا، دەنگ و ئەزموونی ژنانی غەیرەفارس بە خووی تەمومژاوی، شێواو، یان ئەندازیاری کراون بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەزموونی نەتەوەی تاکەکەسیدا بگونجێت، بەو پێیەی هەر پێشکەشکردنێکی یەکگرتووی ناسنامەیەکی تاکەکەسی ئێرانی بە پێچەوانەوە مەحاڵ دەکرێت. بۆ نموونە گۆڤاری تایم ژنانی ئێرانی وەک پاڵەوانی ساڵی خۆی دەستنیشان کرد و سێ وێنەی ژنی بە جلوبەرگی تایبەتی ژنانی فارسی شارەکانەوە نیشان داوە (بڕوانە وێنەی ٣). گۆڤارەکە ئازادە موعاونی [ ١٦ ] (٢٠٢٢) ژنە چالاکێکی فارسی بۆ نووسینی بابەتێک لەسەر ژنانی ئێرانی و فروغ عەلایی [ ١٧ ] ، ژنێکی تری فارسی بۆ دیزاینی وێنەی بەرگی ڕاسپێردراو دیاریی کردووە. بابەتەکەی موعاونی و وێنەی بەرگی گۆڤارەکە پشتگوێ دەخەن و بەم جۆرە نادادپەروەرییەک بەرانبەر بە ژنانی کورد، بەلوچی، عەرەب، تورک، لوری، گیلاکی و مازندەرانی دەکەن کە پێشەنگی بزووتنەوەی ناڕەزایەتی بوون. هەروەها مەسەلەکەش خۆی زەحمەت نادات وێنەی ژینا بخاتە ناوەوە، کە مردنەکەی بوو بە نیشانەی بزووتنەوەکە. بەم پێیە، دەنگدان بە غەیرەفارسەکان تەنیا تا ئەو ڕادەیە بەدوای خۆیدا دەهێنێت کە لەگەڵ چۆنیەتیی گۆرانی وتن بە ‘نەتەوە’دا بگونجێت، بۆ ئەوەی دەستەواژەی پێشنیارکراوی باتلەر و سپیڤاک (٢٠٠٧) بە قەرز وەربگرین. هەروەها مەسیح عەلینەژاد، ژنێکی چالاکی دەم بە هاوار و خۆ بە لایەنگری نەتەوە لەقەلەمدان، مردنی ژینا بە ‘ئەنجامی چل ساڵ شەڕی ژنان، پاڵنانی سنوورەکان بۆ دواوە’ وەسف دەکات.
عەلینەژاد وێڕای ئەوەی کە لە داننان بە فۆڕمەکانی جۆراوجۆری ستەمی دەوڵەت دژی ‘گەلی ئێران’، دوودڵ دەبێت لە ڕاگەیاندنی بوونی ستەمی ‘ئێتنۆزمانی’ لە ئێراندا. بەم پێیە جێگەی سەرسوڕمان نییە کە عەلینەژاد ڕۆڵێکی سەرەکی لە بڵاوکردنەوەی کوشتنی ژینا لە بەرانبەر حیجابدا گێڕا، بەڵام لە بەرانبەر دەستگیرکردن و سزای لەسێدارەدانی ژنانی چالاکی کورد وەک زەینەب جەلالیان، زارا محەممەدی و مۆژگان کاووسی بێدەنگ بوو. ئەم نموونانە ئەوە ڕوون دەکەنەوە کە چۆن ئەزموون و دەنگی ژنانی کورد لە گێڕانەوەی باڵادەستیی ‘ژنایەتی ئێرانی’دا نەبینراون.
وێنەی ٣. گۆڤاری TIME، ٢٠٢٢؛سڕینەوەی ژنانی غەیرەفارس.
ژنە تێکۆشەرانی کورد لە چەپەوە تا ناسیونالیست جەخت لەوە دەکەنەوە کە پڕۆژەکانی یەکسانیی جێندەری و دادپەروەریی کۆمەڵایەتی لە یەکتر جیا ناکرێنەوە و چەوساندنەوەی جێندەری تەنیا یەک لایەنی ئەو سەرکوتکردنە فرە و سیستماتیکییە پێک دەهێنێت کە ڕووبەڕووی کورد و نەتەوە کەمینەییەکانی ئێران دەبێتەوە. نەهیە خۆشکەلام، ژنە چالاکێکی کورد، پێداگری لەوە دەکات کە کەیسی ژینا، بزووتنەوەی ژنــــانی لــــە ئێراندا لە نــــاوەند ســــڕییەوە:
ژنانی فارس بە دووری دەزانن خەباتی دژە حیجابیان وەک ئەوەی بە تەنیا لەلایەن ژنانی فارسەوە نوێنەرایەتی بکرێت، ناوزەد کردووە. ئێستا ئاڵای ئازادیی ژن لە لایەن ژنێکی کوردەوە بەرز دەکرێتەوە. بزووتنەوەی ژنان لە ئێران کە سەردەمانێک ژنانی فارس قسەی لەسەر دەکرد، ئێستا ئیلهام و ســــەرکردایـــەتی ژنـــــانی کوردە.
هەروەها دەڵێت ڕۆژهەڵات ئێستا نموونەی خەباتێکی ڕاستەقینەیە لە ناوچەکەدا، کە لەلایەن نەتەوەیەکەوە ئەنجام دراوە کە بێدەوڵەت و بێدەنگ و پەراوێزخراوە و دەیان ساڵە تووشی ئینکاری و ئاسمیلەکردن بووە. خۆشکەلام ساتێک به بیر دێنێتەوه که ژنێکی کورد له پرسەی ژینا هاوار دەکات، ‘ئەوه چارەنووسمان دەبێت تا دەوڵەتێکی [خۆمان]مان دەبێت’. کۆنترۆڵکردنی چالاکانی ژنی ئێرانی/فارس بەسەر ئەزموون و مێژووی ژنانی غەیرەفارس سنووردار دەکات چەمکی خوشکایەتی و پلەی یەکتربڕین لەگەڵ پۆلە کولتوورییەکانی دیکەی وەک ڕەگەز، زمان و نەتەوە کاتێک بۆ غەیرەفارسەکان بەکار دەهێنرێت. نازەنین بۆنیادی، داکۆکیکار و ئەکتەری ناسیۆنالیست، سەرنج دەدات، ‘بۆ ئەوەی ڕوون بێت، ئەم بزووتنەوەیە ئێرانییە لە شەوێکدا ڕووی نەداوە و دۆخی نالەباری “ژنە ئێرانییەکە” زۆر قووڵترە لە تەحەدای ڕێساکانی جلوبەرگی ناچاری’. ئەوەی لە کتێبی بۆنیادیدا نەگوتراوە چاودێریکردن، بریتییە لە بوونی و بەردەوامبوونی ستەمی ئێتنۆئایینی و زمانەوانی لەسەر گەلانی غەیرەفارس (Bordbar,2022). سەرەڕای ئاماژەدان بە ‘تەحەددای زۆر قووڵتر’، بەڵام دۆخی نالەباری خوشکە کوردەکانی دەشارێتەوە و بزووتنەوەی ژینا بە ‘ئێرانی’ ناودێری دەکات. تێبینییەکەی بۆنیادی لەلایەن ڕۆیا حەکاکییانەوە هــــاوبـــــەشـــــە، کـــــە لە وەڵامەکەیدا بۆ کەناڵی MSNBC دووپــــــاتی دەکــــاتەوە،
با چەند مژدەیەکتان پێ بدەم؛ من هەرگیز هاودەنگییەکی لەو شێوەیەم لە سەرانسەری ئێراندا، لە نێوان نەتەوە جیاوازەکاندا نەبینیوە؛ دەزانن خەڵکی ناوچەکەن، کورد و ئازەری و بەلووچ یەکگرتوون؛ لە چەندین ساڵی ڕابردوودا، هەمووان نیگەران بوون لەوەی تۆ دەزانیت ‘بزووتنەوە جیاییخوازەکان’ لەناو دەوڵەتدا، نەک ئیتر، لەم ساتەدا، هەمووان هەمان دروشم دەڵێنەوە، ژن، ژیان، ئازادی، ئەوە هەموویان لە یەک دۆزی یەکگرتوون ، ئەوە شتێکە کە پێشتر نەمانبینیبوو، هەموویان گەنج بوون لە سەرانسەری چینە کۆمەڵایەتییەکان. . . .
حەکاکییان بە هەمان شێوە هیچ پێکهاتەیەکی نەتەوەیی بۆ فارسەکان پێشنیار ناکات. بە داماڵینی نەتەوەیی، سەروەریی ئیتنۆ نەتەوەیی، پێگەیەکی سەروو کولتووری بە فارسەکان دەبەخشێت، کە وردەکارییە کولتوورییەکانی بزووتنەوەی ژینا بچووک دەکاتەوە بۆ پرسەکانی چینایەتی و دیمۆگرافی. نەرگس باجۆغلی، ناڕەزایەتی دژە ڕژێمی بە (بزووتنەوەیەکی نەتەوەیی) وەسف دەکات (شۆڕشێکی کۆمەڵایەتی) بە سەرۆکایەتیی ‘کچێکی ئێرانی’. نەرگس، هۆشیاری دەدا بە سروشتی شۆڕشگێڕانەی بزووتنەوەی سەرتاسەریی وڵاتدا بنێت، کاتێک دەڵێت، ‘. . . بەڵام قسە لەسەر مردن و لەناوچوونی سەرکردە سیاسییەکانی ئێستا نییە، بەڵکو پەیوەندی بە ئەگەری بیرکردنەوە لە ژیان و هەبوونی ژن لە ناوەندی ئەوەدایە. ئازادە مۆعاونی لەوە زیاتر دەڕوات و بزووتنەوەکە کورت دەکاتەوە بۆ ‘ڕاپەڕینێکی فێمینیستی #ئێرانی ژن و کچان، داوای ئازادی بۆ جەستەیان دەکەن، یەک دیمەن، یەک شەقام، لە یەک کاتدا. سەرقاڵییەکی لەو شێوەیە بە خستنەڕووی ‘فێمینیست’ یان ‘ئێرانی’ بە بزووتنەوەی ژینا، بووە هۆی دابەشبوونێکی بنەڕەتی لەنێوان ژنانی ناوەند و ئەو ژنانەی لە پەراوێزدا بوون. شەهلا باران، نووسەر و چالاکی کورد، وردەکاری لـــەســــەر ئەم دابەشبوونە دەخاتە ڕوو:
بزووتنەوەی ژینا کە بە سەدان شەهید و بریندارمان دابوو، تەنیا ئامانجی ڕزگارکردنی جەستەمان نەبوو، جەستەی ئێمە تەنیا شوێنێک نییە بۆ یاسای شەریعەت یان پیاوسالاری، بەڵکو شوێنێکی کۆلۆنیالیزەکراوی دەیان ساڵەی ڕەگەزپەرستیی فارسە. ئێمەی پەراوێزخراو لە ستەم و چەوسانەوەی ڕەگەزی و ئایینی لەگەڵ فارسەکاندا هاوبەشین. بەڵام ئێمە لە هەموو لایەکەوە سەرکوت دەکرێین، لە یاسای شەریعەتی شیعەوە، لە سیستەمی پیاوسالارییەوە، لە سیستەمی کۆلۆنیالی ئێرانی کە کورد و پیاو و ژن دەچەوسێنێتەوە. ژنانی وەک مەسیح عەلینەژاد و نازەنین بۆنیادی لە ژنانی کورد و عەرەب و بەلوچی تێناگەن؛ شەڕی ئێمە بە دیموکراسی و عەلمانییەوە دەبەستنەوە، بەڵام دیموکراسییەک کە شیعە-فارس لە دەسەڵاتدا دەهێڵێتەوە.
هەروەها میدیا و ڕاگەیاندنە فارسییەکانی وەک ئێران ئینتەرناشناڵ، بیبیسی و من و تۆ تیڤی زۆرجار چاوپۆشی لە بوونی و گرنگیی توخمە ئێتنۆزمانییەکە دەکەن لە سەرکەوتن و بڵاوبوونەوەی بزووتنەوەی ژینا، یان بە کەم سەیری دەکەن. بەڵام هەڵوێستی قازانجخوازانەی ئەوان کاتێک پێویستیان بە ڕەواییدان و هاودەنگییەکی فراوانترە، سەرنجڕاکێشە. لە کاتێکدا کورد بەتەواوی بەدەر ناکەن، بەڵام بە لێزانانە بە تۆنێکی تایبەتەوە دەیانخەنە ناوەوە. ڕاهێنانی دەزگای بەکۆمەڵ لەلایەن گەلی کوردەوە، لەنێویاندا زۆرێک لە پیاوان، گرنگ بوو بۆ ئەوەی ژینا ببێتە هێمای دۆزی زۆر لە دەرەوەی ڕۆژهەڵات. دەیڤید ڕۆمانۆ، مێژوونووس و زانا، بیر لە گرنگیی پێکهاتەی نەتەوەیی بزووتنەوەکە دەکاتەوە، کە توخمێکە زۆرجار لە سۆشیال میدیا و ڕاگەیاندنە سەرەکییەکانی ڕۆژئاوادا پشتگـــوێ دەخــــــرێت:
سەرنجی ئەوەم دا زۆر کەم ڕاپۆرتی ڕۆژئاوایی بە گرنگیان زانی باس لەوە بکەن کە ئەو خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ئێرانە، خەڵکی سەقزە، باوەڕم وایە. ئێمە دەزانین کە بە نزیکەیی نیوەی زیندانییانی سیاسی و لە سێدارەدانەکان لە ئێراندا کوردی ئێرانین، لە کاتێکدا کەمتر لە 10%ی دانیشتووانی ئێرانن. زۆربەیان بە هەمان شێوە سوننەن. کەواتە، ئەوان بە جۆرێک لە ڕوانگەی ڕژێمەوە کەمینەیەکی دووانەن. پێم وایە میدیا نێودەوڵەتییەکان دەبێ دان بەوەدا بنێن کە کوردبوونی ئەو پــەیــوەنــدیدارە و هـــەڵـــە دەکەن کە نــــەیکەن.
خوشکە مەحاڵەکان
دەوڵەتی ئێران دەمێکە مافی مرۆڤی لە ڕۆژهەڵات پێشێل کردووە. بۆ نموونە، بە گوتەی جاوید ڕەحمان هەواڵنێری تایبەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ئێران، پارێزگا کوردییەکان (لەگەڵ پارێزگای بەلووچستان) زۆرترین ڕێژەی بێکاری و هەژارییان هەیە و نیوەی زیندانییانی سیاسی و ئێعدامەکان لە سەرانسەری وڵاتدا پێک دەهێنن. بۆیە ژینا تاکەکەس نییە کە بووەتە قوربانیی سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی، هەروەها تاکە هێما نییە کە نوێنەرایەتیی بزووتنەوەی ژنانی کورد لە ڕۆژهەڵات یان ناوچەی کوردی ئێران بکات. وەک بزووتنەوەی ژینا دەریخست، چەمکی ڕووکەشی ‘ژنی ئێرانی’ کە لەلایەن ژنە نوخبەی نەتەوە باڵادەستەکانەوە سەپێنراوە، وەک جۆرێکی ئایدیاڵ کار دەکات کە تایبەتمەندییە فیکرییەکانی بە شێوەیەکی هەڵبژێردراو تایبەتمەند و جێبەجێ دەکرێن بۆ ئەوەی تەنیا ئەو ئەزموون و پراکتیکانە بگرێتەوە کە لەگەڵ گوتاری ناسیۆنالیستیی خوازراودا دەگونجێت.
بۆ نموونە سێ ژنە چالاکی تری کورد بە ناوەکانی زارا محەممەدی، ٢٣ مامۆستای زیندانیکراوی زمانی کوردی، زەینەب جەلالیان ،٢٤ چالاکی سیاسیی سزای هەتاهەتایییان بەسەردا سەپێنراوە و موژگان کاووسی، مامۆستای کورد کە تۆمەتبارە بە (بڵاوکردنەوەی گەندەڵی[فەساد] لەسەر زەوی [ ١٨ ] )،هەرگیز لە لایەن ژنانی چالاکانی ناسیۆنالیستی ئێرانی پاڵپشتی لێ نەکرا. زارا ئەندامی دەستەی کارگێڕیی ڕێکخراوی ناحکومیی کوردی نۆژین و مامۆستایەکی خۆبەخشی کوردە کە لەلایەن دەزگای ئیتلاعاتی ئێرانەوە دەستبەسەر و سزای ٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا. دەستگیرکردنی ئەو دژایەتییە بنەڕەتییەکانی ناو دەستووری کۆماری ئیسلامی ئاشکرا دەکات. مادەی ١٩ دیاری دەکات کە ‘خەڵکی ئێران بەبێ گوێدانە هۆز یان گرووپی نەتەوەیی، مافی یەکسانیان هەیە. ڕەگەز، زمان و ڕەچاوکردنی دیکەی لەو جۆرە نابێتە بنەمای ئیمتیازاتی تایبەت’. لە هەمان کاتدا مادەی ١٥ فارسی بە ‘زمان و ڕێنووسی فەرمی و هاوبەشی خەڵکی ئێران’ دەناسێنێت و سەرەڕای مادەی ١٩ فێرکردن و فێربوون بە زمانی کوردی تەحەمول ناکرێت. ڕژیم و کۆمەڵگەی سەروەری ئیمتیازاتی زمان و کولتووری فارسی بە سروشتی دەکەن، زمانە غەیرەفارسییەکان بە قوومی، ناوچەیی، یان مەحەلی (خۆجێیی) دیاری دەکەن و خۆ جەختکردنەوە کولتووری و زمانەوانییە غـــەیـــرەفارسییەکان بە جوداخوازی دەزانن (تەجزییە– تەلەب) و لێرەوە شایەنی ڕێوشوێنە سزادانەکانی دەوڵەتە و بە شێوەیەکی گشتی لەسێدارەدان.
گوتاری بیرکردنەوەی ژنە چالاکە ناسیۆنالیستەکان لە ئێران تەنیا لە پێوەندی لەگەڵ چۆنیەتیی پێناسەکردن و دەرکردنی سەروەری تێدەگەین. سەرەڕای خەباتی دژە پەردەپۆشکردنیان، نوخبەی ژنی نەتەوەی باڵادەست–هاوتەریب لەگەڵ دەزگای دەوڵەت–بەردەوام پێگەی زمانی فارسی وەک خەزێنەی بیری ئێرانی و پایەیەکی بنەڕەتیی ‘نەتەوەی خەیاڵی’ ئێرانیان دووپات کردووەتەوە. مانگی فیبریەی ٢٠٢٢، پێش ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی نەتەوە یەکگرتووەکان، نزیکەی هەزار ئێرانی کە بە زمانێکی کەمینە گەورە بوون، بە هاشتاگی # مەنۆفارسی (من و فارسی) چوونە سەر تویتەر بۆ دەربڕینی هەستی لەدەستدان و بێزاریی خۆیان لە… پەراوێزخستنی زمانی دایکیی خۆیان. هەڵمەتی هاشتاگەکە لەلایەن سێڤیل سولەیمانی، ژنە چالاکی مافە مەدەنییەکانی تورکیا- ئازەربایجانی و هاودامەزرێنەری کەمپەینی کۆتایی هاتنی تاک زمانەوانی دەستی پێکرد
هاشتاگەکە بە شێوەیەکی بەرفراوان بڵاو بووەوە و لەلایەن نەتەوە باڵادەستەکانەوە وەڵامی توندی لێکەوتەوە. بەکارهێنەرانی فارسی، زمانی فارسییان بە گرنگترین میراتی کولتووری و شارستانی ئێران، ‘میدیایەکی نیشتمانی’ و ‘زمانی نێوەندگیری’ ناو برد کە دەبێ بەردەوام بێت لە زمانی فەرمیی ئێران. نوخبەی ژنانی کۆمەڵگەی باڵادەست بە شێوەیەکی یەکدەنگ بێڕێزییان بەو هەڵمەتە کرد و بە پیلانێک کە لەلایەن زلهێزە بیانییەکان و جوداییخوازانی دژە ئێرانەوە ڕێک خرابوو، ئیدانەیان کرد. ئیلاهە بۆقرات، چالاکێکی ناسیۆنالیست و سەرنووسەری کەیهانی لەندەن تێبینی کرد، ‘بەڵام دەتوانن دابەشکەران [کەمپینگەرە غەیرەفارسییەکان] پێمان بڵێن کە کام زمان بەکار دەهێنن بۆ قسەکردن لەگەڵ تورک، کورد، بەلووچ، گیلەک. . . ’ بۆقڕات (٢٠١٨) هەڵمەتی بەرەوپێشبردنی زمانە غەیرەفارسییەکانی بە کارێکی خراپەکاری وەسف کرد کە لەلایەن جوداییخوازانەوە ئەنجام دراوە کە تەنیا خزمەت بە دوژمنانی ‘گەلی مەزنی ئێران’ دەکات بە هەوڵدان بۆ پارچەپارچەکردنی ‘پارێزگا سنوورییەکان’ لە وڵات. چالاکانی فارس بە گۆڕینی زمانی فارسی بۆ مەن و قەند فارسی (من و شەکری فارسی) دەستیان کرد بە شکۆمەندیی زمانی فارسی وەک تارێک کە بۆ هەزاران ساڵە نەتەوە و هۆزەکانی ئێرانی بەیەکەوە گرێ داوە. نوخبەکانی کۆمەڵگەی باڵادەست، لە لایەنگرانی کۆماری ئیسلامی تا شاخوازەکان، بە کۆی دەنگ ئەو هەڵمەتەیان بە دژە ئێرانی لە بنەڕەتدا ئیدانە کرد و داڕشتنیان بۆ تێکدانی ‘زمانێک کە لە نێوانماندا هاوبەشە و بەیەکەوە دەمانبەستێتەوە’، بۆ بەکارهێنانی قسەکانی ڕەزا پـــەهلەوی ، کوڕی پاشای پێشوو.
نموونەیەکی تری دوو پێوەرەکانی ژنانی چالاکی نەتەوەی باڵادەست، کاتێک ڕووی دا کە دادگایەکی ئێرانی بە تۆمەتی هەڵگرتنی چەک دژی ‘سیستەمی پیرۆزی ئیسلامی’ و ‘شەڕکردن دژی خودا’ (محاربە) لە ساڵی ٢٠٠٨ لە ساڵی ١٣٩٦ی هەتاوی، سزای لەسێدارەدانی بەسەر چالاکی کورد زەینەب جەلالیاندا سەپاند، دادگاییکردنێکی ساختە کە تەنها چەند خولەکێکی خایاند. سزای لەسێدارەدانی لە ساڵی ٢٠١١ بۆ زیندانی هەتاهەتایی کەم کرایەوە، زەینەب لە ساڵی ٢٠٠٠ هاوکاریی ژنانی ڕۆژهەڵات و شوێنەکانی دیکەی دەکرد، سەرەڕای ئەوەی تووشی نەخۆشی جۆراوجۆر بووە، بەڵام لە چارەسەریی پزیشکی بێبەش بووە و لەو ١٤ ساڵەدا تەنانەت یەک ڕۆژیش لە زیندان پشووی نەدراوەتێ. بۆ باشتر تێگەیشتن لە زاراوەی موحاربە، هەروەها مامەڵەی دەوڵەت لەگەڵ کوردەکان بەهۆی ناسنامەی ئایینییان وەک موسڵمانی سوننە، بنەمای تیۆکراتی کۆماری ئیسلامی ڕۆشنکەرەوەیە. دەستووری کۆماری ئیسلامی بۆ بەرەوپێشبردن و دەستەبەرکردنی باڵادەستی لێکدانەوەیەکی دیاریکراوی ئیسلامی شیعە داڕێژراوە، کە پێی دەوترێت (وەلایەتی فەقێ) یان دەسەڵاتی ڕەهای فەقێ. بە ڕاگەیاندن و سەپاندنی شیعەگەرایی (مادەی ١١٠) وەک ئایینی فەرمی، کۆماری ئیسلامی بە شێوەیەکی دەستووری دەستڕاگەیشتن بە دەسەڵاتی سیاسی و ئامرازە ئابوورییەکانی بەرهەمهێنانی دانیشتووانی غەیرەشیعە سنووردار و سنووردار دەکات. دەستووری کۆماری ئیسلامی ڕوونی دەکاتەوە کە هەموو سیاسەت و بڕیارەکان پابەندن بە مەعنەویەتی (زگماکی) ڕێبەری باڵا، کە لەلایەن ئەنجومەنی پارێزەرانەوە پەسەند کراوە و لەگەڵ بنەماکانی فەقێدا بگونجێت. بۆیە بەڵگەنامەکە دەرگا بە کراوەیی دەهێڵێتەوە بۆ لێکدانەوەی ئارەزوومەندانە بەپێی ئیختیاری دەسەڵاتی سەروەر و پێکهاتەکانی. لە ئەنجامدا یاساکان پێگەیەکی ئیلاهییان هەیە، شەرعییەتی خۆیان لە شیعەگەرییەوە بەدەست هێناوە و بەم جۆرە ناتوانرێت لەلایەن خەڵکەوە کێبڕکێیان لەسەر بکرێت. موحاربەی زەینەب لەلایەن کۆماری ئیسلامی لەلایەن نوخبەی ژنانی فارسەوە وەرنەگیرا و ناوی ئەو هەرگیز وەک ‘ژنێکی ئێرانی’ نەهێنرا کە شەڕی یاسای شەرعی دژە ژن و ڕژێمێکی تیۆکراتی تۆتالیتەر دەکات. ئەم کەیسە ئەوەمان بۆ دەردەخات کە بزووتنەوەی ئێستای ژنان لە ئێراندا، ئەوەندەی کە دەردەکەوێت، ڕادیکاڵ و گۆڕانکاری و چەوسێنەر نییە بەرانبەر بەو ڕێکخستنە ستەمکار و نایەکسانەی ئێستا. بەڵکو بە گشتی پەیڕەوی لە گوتاری ناسیۆنالیستی دەکات و یارمەتیدەرە بۆ دڵنیابوون لەوەی کە وەک خۆی بمێنێتەوە. هێشتا نموونەیەکی تری دەستگیرکردن و زیندانیکردنی مۆژگان کاووسی،٢٦ مامۆستای زمانی کوردییە کە تۆمەتبار کرابوو بە (بڵاوکردنەوەی گەندەڵی لەسەر زەوی). دەستگیرکردنی مۆژگان ئەوە دەسەلمێنێت کە لەم گوتارەدا فێرکردنی زمانی کوردی یان زمانێکی تر جگە لە ‘زمانی نەتەوەیی’، یەکسانە بە ‘بڵاوکردنەوەی گەندەڵی لەسەر زەوی’ و هەربۆیە سزای لەسێدارەدانی دەدرێت. دەستگیرکردنی مۆژگان هەرگیز لەلایەن ژنە چالاک و نوخبە ناسیۆنالیستەکانەوە ئاوڕی لێ نەدراوەتەوە و ئیدانە نەکراوە. ئەم تێڕوانینە دەوڵەتخوازنە و ناوەندگەرایییە بۆ ناسنامەی ڕەگەزی، بەشداریکردن لە بازنەی خوشکایەتیدا دەکاتە بابەتی پابەندبوون بە تاکگەرایی نەتەوە؛ تا ئەو کاتەی کۆمەڵگە ناسەروەرەکان، بەبێ گوێدانە ڕەگەز، چین و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی تر، ناسنامەکانیان دووپات بکەنەوە کە بەکۆمەڵ لەلایەن هەردوو دەوڵەت و نەتەوەی سەروەرییەوە وەک ئەویتر بیریان لێ دەکرێتەوە و مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت (بڕوانە مەمدانی، ٢٠١٨). هەرچەندە بزووتنەوەی سەرەکیی ژنان لە ئێراندا پرس لە کۆماری ئیسلامی و لێکدانەوە خوازراوەکەی بۆ ئیسلامی شیعە دەگرێتەبەر، بەڵام وریایە کە داواکارییەکانی بۆ یەکسانی بۆ ئاستێک پاڵ نەنێت کە یەکپارچەیی نەتەوەیی و خاکی نەتەوە بخاتە مەترسییەوە. کەیسەکانی زەینەب و مۆژگان ئەوە دەردەخەن کە بزووتنەوەی مەدەنی ژنانی نەتەوەی باڵادەست لە کاراکتەری ڕادیکاڵ و گۆڕانکاریدا سنووردارە. بەڵکو هەوڵ دەدات کە پێشمەرجی گوتاری ناسیۆنالیستیی ئێران وەک خۆی و ئەبەدی بمێنێتەوە.
گۆرانیی ‘برای’ (بە واتای ‘بۆ’، بە فارسی) لەلایەن شەروین حاجیپوور، گۆرانیبێژێکی فارسی، بە باشترین شێوە ئەم دابەشبوونە گوتارییە بنەڕەتییە دەخاتە ڕوو. گۆرانییەکە کە لە تویتەکانی مەرگی ژینا ئیلهام وەرگیراوە، لەلایەن فارسەکانەوە بە سروودی ناڕەزایەتییەکان وەسف دەکرێت و خەڵاتی گرامی [ ١٩ ] وەرگرتووە. بە ‘بۆ سەماکردن لە شەقام، بۆ ترسی سەماکردن’ دەست پێدەکات و بەردەوام دەبێت ‘بۆ من دایکم، خوشکەکەم، خوشکەکەت، خوشکەکەمان؛ بۆ گۆڕینی مێشکی ڕزیو؛ بۆ شەرمەزاری، لەبەر نەبوونی پارە؛ بۆ منداڵێک کە لە زبڵدا بەدوای خواردندا دەگەڕێت، و خەونەکانی’. گۆرانییەکە درێژەی هەیە و دەڵێت: ‘بۆ هەوای پیس و ‘پیرۆز’’، چیتایەکی[پڵنگی] ئێرانی کە ترسی لەناوچوونی لەسەرە، ‘بۆ سەگە قەدەغەکراوەکانی بێتاوان’، ‘بۆ منداڵانی ئەفغانستان’ و ‘بۆ بەڵێنە بەتاڵەکانی حکومەت’. لە هیچ شوێنێکی گۆرانییەکەیدا حاجیپوور هیچ ئاماژەیەک بە ستەمی نەتەوەیی و زمانەوانی نادات. بە ئیلهام وەرگرتن لە گۆرانیی حاجیپوور، فەتانە فەرەحانی (٢٠٢٢) کە فارسییە، بابەتێکی بە ناوی ‘٧٠ هۆکاری فێمینیست بۆچی ئەمڕۆ ژنان لە ئێران ناڕەزایەتی دەردەبڕن’ بڵاو کردەوە. هەر هۆکارێک بە ‘برای’ (بەهۆی/بۆ) دەست پێدەکات، کە دەیان چالاکی فارسی وەک ‘بۆ یەکەمین فێمینیستی ئێرانی، تاهیرە قۆرەتولیان’، ‘بۆ نەسرین ستودە، نەرگس محەمەدی، شیوە نازار ئەهاری، سێپیدە قۆلیان، [و] مەهوەش سابێت’. هەرچەند لە وتارەکەدا دووجار باسی وشەی کورد کراوە- جارێکیان وەک نەتەوەیەک هاوشانی بەلووچی و عەرەبەکان و، دووەمیان بە ئاماژە بە چالاکێکی کوێری کورد- لیستی ‘چالاکانی ژنی ئێرانی’ لەلایەن فەرهانییەوە هیچ ئاماژەیەک بە ژنانی کورد وەک زارا محەمەدی، ٢٠١٩، پێشکەش ناکات. زەینەب جەلالیان، یان مۆژگان کاووسی. ئەم لیستە هەڵبژێردراوە دیسانەوە ئاماژە بەوە دەکات کە نوخبەی ژنان ئەزموونەکانی ژنانی ژێردەستە، یان لە کارەکانیان دوور دەخەنەوە یان دەیخەنە ناو حیساباتی فێمینیستە ناسیۆنالیستییە خوازراوەکانیانەوە. نەیرە تۆحیدی، زانای فارس، ڕیکۆردێکی تۆمار دەکات لە ساختەکردنی مێژوویەکی فارسی/ئێرانی بۆ ڕاپەڕینی ژینا و دەستەواژەی گرنگەکەی کە تیایدا بانگەشەی ئەوە دەکات، ‘بزووتنەوەی ناڕەزایەتیی ئەم دوایییەی ئێران کە هەندێک بە شۆڕشی ژنان ناویان بردووە، ڕەگ و ڕیشەی نزیکەی ١١٦ ساڵەی لە مێژووی هاوچەرخی ئێراندایە. بە مانیفێستێکی زۆر سادە “گۆرانیی شەروین حاجیپوورە”’.چیا مەدەنی، مۆسیقاژەن و ئاوازدانەرێکی کورد، لە بەرانبەردا، بە گۆرانییەکی تەواو هاوتا، ‘بۆ’ (واتە بۆ، لە زمانی کوردیدا داناوە و وەڵامی دایەوە). سەرەتا بە بیرخستنەوەی حاجیپوور دەست پێدەکات کە ‘برینەکانمان لە برینەکانی تۆ کۆنتر و قووڵترن، هەزاران “بۆ” لە دڵمدا هەیە’. ئەو ‘بۆ ژینا’ کە ناوێکە کە لە لایەن ڕژێمی ئێرانەوە قەدەغە کراوە، بەکار دەهێنێت و بەردەوامە لە ‘بۆ’ ئازارەکانی خەڵکی چەوساوەی پەراوێز، ‘بۆ’ مامۆستای گیراو و ئێعدامکراوی زمانی کوردی و ‘بۆ’ ئەو باوکانەی کە… ناچار بوو پارەی ئەو فیشەکانە بدەن کە لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتەوە ئاراستەی منداڵەکانیان دەکرا.
جگە لەوەش، ژنە چالاکەکانی کورد لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تویتەر هەڵمەتی ‘برای’ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر دەست پێکرد و خواستەکانیان دەربڕی و ڕەخنەیان لەو سنووردارکردنانە گرت کە بەهۆی تەوەرە یەکتربڕەکانی هەڵاواردنی نەتەوەیی، ڕەگەزی و چینایەتی کە بە درێژاییی ژیانیان بەردەوام بووبوو، بەسەریاندا سەپێندرا. وەشانی ‘برای’ ئەوان ئامانجی ئاشکراکردنی ئەو بارودۆخە تایبەتەی ستەم بوو کە ژنانی پەراوێزی نەتەوەیی وڵات تووشی بوون و سەرەڕای بانگەشەکان و ئاهەنگگێڕانی سەرەکی، بەهۆی ئەوەی دەنگی گشتگیریان داوە، لە گۆرانیی (برای) حاجیپوور دوور کەوتبوون لە ئەزموونی ژیانی ئێران. پەریا، ژنە چالاکێکی کورد، نووسیبووی،
گۆرانیی (برای) حاجیپوور بۆ سەماکردن لە شەقامەکاندا دەگری، لە کاتێکدا من [وەک کوردێک] لە هەمان شەقامەکاندا تەقەم لێ دەکرێت. (برای) لە ترسدا گۆرانی دەڵێت لە کاتی ماچکردندا، من لە ترسی قسەکردن و خوێندنەوە و نووسین بە زمانی دایک گۆرانی دەڵێم. برای تامەزرۆی ژیانێکی ئاسایییە، لە کاتێکدا من لە خەباتدام بۆ مانەوە. (برای) گۆرانی بۆ شەقامی (وەلیی عەسر) و دارە کۆنەکانی [لە تاران] دەڵێت، منیش گۆرانی بۆ داربەڕووەکانم [لە ڕۆژهەڵات] کە لە ئاگردا سووتاون، دەڵێمەوە. (برای) گۆرانی بۆ لەناوچوونی ‘پیرۆز’ [پڵنگێکی ئاسیایی] دەڵێت، من گۆرانی بۆ لەناوچوونی ناسنامە و کولتوورەکەم دەڵێم. ناسیۆنالیزمی فارس-شیعی-ئاریایی ڕووخساری خۆی دەگۆڕێت، بەڵام بۆ ئێمە، ئەوان هەمان کۆلۆنیالیزمن، گرنگ نییە تاج، عەمامە، یان کراوات لەبەر بکەن، هەموویان وەک یەکن.
دەرەنجام: پـــووچـــەڵکردنەوەی تـــاکایەتی لە ئەزمووندا
ئەم نووسینە لە ڕێگەی هەڵوەشاندنەوەی پارادۆکس و ناڕوونییە زانستییەکان کە لە گوتاری چالاکانی ژن و بزووتنەوەی سەرەکیی ژنان لە ئێراندا هەیە، تیشک دەخاتە سەر ڕەچەڵەکی چالاکیی ژنانی ئێرانی/فارس لە ئێران و شێوازی کارلێککردنیان، هەڵسوکەوت و بێدەنگکردنی فیمنیزمەکانی دەوروبەری. سەرهەڵدانی (بزووتنەوەی ژینا) جگە لەوەی کە سەردەمێکی نوێی لە خەباتی کورد بۆ مافە بنەڕەتییەکان دیاری کرد، بەڵکو مۆدالیتی بەرخۆدانی غەیرەفارسیشی خستەڕوو کە تێیدا تێکەڵبوونی بزووتنەوە ئیتنۆ-نــاسیـۆنالیستەکـــانی دادپــەروەریی ژێردەستەیی، فێمینیزمە (کان)، و پرۆسەی کۆلۆنیالیزەکردنێکی ڕوون و بەرچاوداین. هەرچەندە ئەم بزووتنەوەیە کۆمەڵایەتی-سیاسییە بێوێنەیە لە لایەن ژنانەوە دەستی پێکردووە- و تاڕادەیەکی زۆر سەرکردایەتی دەکرێت، بەڵام تەحەدایەکی ئۆنتۆلۆژی و ئیپیستمیکیش بۆ فێمینیزمی ناوەند دروست دەکات [ ٢٠ ] . کە دەتوانرێت ئەو ڕاستییە ڕوون بکرێتەوە کە بۆ نەتەوەی پەراوێزخراو و کەمینە لە ئێراندا ستەمی جێندەری هەمیشە لەگەڵ فۆڕمەکانی سەرکوتکردنی نەتەوەیی ئایینی و زمانەوانیدا یەک دەگرێتەوە.
فراوانی و بەردەوامی لە لەمپەردانان یان بەکارهێنانی هەڵبژێردراوی دەنگی ژنانی غەیرەفارس لە گێڕانەوەی باڵادەستیی ناسیۆنالیزمی ئێرانی/فارسدا، ئەوەمان بۆ دەردەخات کە چالاکان و نوخبەی ژنانی باڵادەست حەزیان لە گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی لە گوتاری سیاسی و ‘ڕژێمی ئێران-سەنتەریدا’ نییە. بەڵام ئامانجیان ئەوەیە یان لە ناوەوە چاکسازی تێدا بکەن یان سیستەمێک بگۆڕن کە ئەویش تەنیا ئازادییە مەدەنییەکان تێیدا پارێزراو بن. گۆڕانکاری یان جێگرەوەیەکی لەو شێوەیە، بەپێی فێمینیزمە(کان)ی پەراوێز، مەرج نییە ببێتە هۆی مۆدێلێکی ئیتنۆئایینی و یەکسانیخوازانە و دیموکراسییانەی حوکمڕانی لە ڕووی ئێتنۆئایینی و زمانەوانییەوە. ژنانی چالاکی غەیرەفارس ململانێ لەسەر فێمینیزمی ناوەند دەکەن بۆ قازانج وەرگرتن لە ئیمتیازاتی فارسی لە وەرگرتنی پۆستە سیاسییەکان و چێژوەرگرتن لە جووڵەی ئابووریی کۆمەڵایەتی، پێشکەوتنی پەروەردەیی، نوێنەرایەتیی کولتووری و زۆر شتی تر. ژنانی فارس بە سەنتەرکردنی فێمینیزم بە تەنیا لەسەر ڕەگەز و پەراوێزخستنی کاریگەرییەکانی فارسیبوونی ناسنامە، کولتوور و سەروەری لە بەرژەوەندیی یەکسانی ڕەگەزیدا، فەزای فێمینیستەکان هاوبەش دەکەن. ئەوان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە هەڵگری بەرگی یەکسانیی جێندەرین، بەڵام شکست دەهێنن لە ئاشتکردنەوەی جێندەر لەگەڵ یەکسانی و فرەڕەهەندی. تەنیا لە ڕێگەی پێشخستنی ڕەخنەیەک لە شوناسی نەتەوەییی فارس و ئیمتیازاتی فارسییەوەیە کە شێوازێکی نوێی تێگەیشتن لە ئێراندا دەتوانێت ڕێگەی پێ بــدرێت و لە ئــەنجــامدا ڕزگاری بێت.
پەیوەندیی نێوان چالاکیی ژنانی ناوەند لەگەڵ بزووتنەوەی ژنانی پەراوێز (بە مانا ئێتنۆئایینی و زمانەوانییەکەی) بە شێوەیەکی مێتافۆریک لە پەیوەندیی فێمینیزمی سپیپێست لەگەڵ هاوتا ڕەشپێستەکەی لە شوێنەکانی وەک ئەمریکا دەچێت. کۆمەڵناس ئێدواردۆ بۆنیلا-سیلڤا [ ٢١ ] (٢٠٠٦) لە ڕەخنەکانیدا لە فێمینیزمی سپیپێستەکاندا، زاراوەی ‘کوێربوونی ڕەنگ’ی پەرە پێداوە و وەک ‘ئامرازێک بۆ پاراستنی نایەکسانیی ڕەگەزی بەبێ دەرکەوتنی ڕەگەزپەرستانە’ پێناسەی دەکات. ئەم چەمکە دەتوانرێت درێژ بکرێتەوە بۆ ئەو شێوازەی کە ئیتنی سەروەر لە ئێراندا ‘ئەوانی تر-کوێر’ بەرانبەر بە غەیرەفارسەکان (بڕوانە بورک، ٢٠١٨). گوتاری ئەویتر-کوێرە ئێران وەک نەتەوەیەکی کۆن و یەکگرتوو و خاوەن مێژوو و کولتوور و زمانێکی ئەدەبی تاکەکەسی نیشان دەدات (کیا، ١٩٩٨: ٩-١٠). وێناکردنێکی وەها لە ‘نەتەوە’، بە وتەی مێهردادی کیا، زانای ئێرانی، تەنیا ‘بە نکۆڵی لە بوونی شوناسە غەیرەفارسییەکان’ (ل٩-١٠) دەبێتە شتێکی ڕێگەپێدراو. هەر ئەم شێوە بیرکردنەوەیە کە لە ڕووی ئەنترۆپۆلۆژییەوە هەموو غەیرەفارسەکان لە ڕێگەی پاڕادایمی مێژووگەرایی ڕۆمانتیکی و کولتوورگەرایییەوە پێناسە دەکات، پاڕادایمێک کە لەسەر بنەمای ئەفسانەی یەکیەتیی نەتەوە دامەزراوە (بڕوانە ئەحمەد، ٢٠٢٣). ئەم تێڕوانینەی جیهانی غەیرەفارسی لەناو ‘ئێران’دا بە شێوەیەکی سروشتی پیاوانە، ناوخۆیی، خێڵەکی، فۆلکلۆری و لە ڕووی کولتوورییەوە دواکەوتوو گریمانە دەکات (بڕوانە محەمەدپوور و سولەیمانی، ٢٠١٩).
هەروەک چۆن فێمینیستە ڕەشپێستەکان لە ئەمریکا، ڕەخنەی فێمینیستەکانی کورد لەسەر شکستی ڕەوتی سەرەکی بنیات دەنرێت، فێمینیزم بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەو ڕاستییەدا بگونجێت کە وەشانی فێمینیزمەکەی باڵادەستی نەتەوەیی دەشارێتەوە (بڕوانە ڕۆستەمپۆر، ٢٠٢١). ئەم ڕێبازە ناوەندگەرایی و دۆخە بۆ چالاکیی ژنان، دۆخی ئێستا بە شتێکی ئاسایی دەزانێت. کاتێک سەیری ئەم فۆڕمەی فێمینیزمە گوایە غەیرەڕۆژئاوایییە (بڕوانە کرۆلی، ١٩٩١)، بەزۆری لەسەر ئەزموونی ژنانی فارس وەک نۆرماتیڤ وەستاوە و شکست دەهێنێت لە خۆگرتن و دانپێدانان بە تاقیکردنەوەکانی کورد، بەلووچی، عەرەب، تورک، مازندەرانی ، گیلەکی، و ژنانی تورکمان، لەنێو ئەوانی تردا. بە دوورخستنەوەی ژنانی پاشخانی غەیرەفارس، ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ سڕینەوەی ئەزموونە تاکەکەسییەکانیان چڕتر کردووەتەوە. بۆیە چالاکیی ژنانی ئێرانی/فارس وەک جیهانبینییەک، قسە لەسەر کۆمەڵێک گریمانە و پراکتیکی چەسپاو دەکات کە فارسیبوون دەکات بە ناوەند و ناسنامە و سیستەمی بەهای فارسی وەک باڵادەست پیشاندەدا. ئەم گشتگیرکردنەی فێمینیزمی ناسیۆنالیستی هەناردە کراوە و دەرئەنجامەکانی بە تایبەتی بۆ ژنانی نەتەوە ژێردەستەکان لە ئێراندا وێرانکەر بوون.
لە کۆتاییدا، ئەم بابەتە بانگهێشتی هەڵسەنگاندنێکی ڕەخنەگرانە دەکات بۆ فێمینیزمی باڵادەست لە ڕێگەی ئەوەی کە ئادال شۆلۆک (٢٠١٢) بە (میتۆدۆلۆژیای سەروەر) ناوی بردووە. بۆ ئەم مەبەستەش ڕێبازێکی فرەنەتەوەیی و فرەکولتووری بۆ یەکسانیی جێندەری پێشنیار دەکات کە دەتوانرێت سوودی لێ وەربگیرێت بۆ هاندانی نوخبەی ژنانی ئێرانی/فارس بۆ لێکۆڵینەوە لە فارسیبوون و ئیمتیازاتی فارسی. بۆ ئەوەی ئەم ڕێبازە ڕەخنەگرانەیە سەرکەوتوو بێت، پێویستە ڕێبازێکی گشتگیر و گۆڕانکاریخوازانە بگرێتەبەر کە بە یەکسانی ڕووبەڕووی تێڕوانینی ڕەگەزپەرستانەی فێمینیزمی ناسیۆنالیستی بۆ ئێران، ئەو ڕەگەزپەرستییە ناڕاستەوخۆ و ئاشکرایەی کە لەناو ئەودا چەسپاوە و هەژموونی گوتاریییەکەی، وەک چۆن لەگەڵ سیستەمی کۆمەڵایەتی نێر-سەنتەریدا بەرەوڕوو بێتەوە . تەنیا لە ڕێگەی گرتنەبەری چوارچێوەیەکی وەها ڕادیکاڵەوەیە کە هاودەنگی و کۆکردنەوەی ڕاستەقینەی فێمینیست لە سەرانسەری سیاسەتدا دەتوانرێت بەدی بهێنرێت.
سوپاس و پێزانین
زۆر سپاسگوزارم بۆ ئەو سەرنجە بنیاتنەر و تێڕامانانەی کە لەلایەن پێداچوونەوەکارانی بێناو و پرۆفیسۆر دەیڤید فاسنفێستەوە پێشکەش کران. پێشنیارە بەسوودەکانیان بەشدارییەکی گەورەیان کرد لە زیاتر بەهێزکردنی ئارگیومێنتەکانم. محەممەد ساڵح، میمی کیرک ، مەعشوق کورت، ئەفشین مەتین-ئەسگەری، و مەعروف کەعبی نووسخە پێشووەکانی بابەتەکەیان خوێندووەوە و سەرنج و کۆمێنتی بەنرخیان پێشکەش کرد، کە زۆر سپاسیان دەکەم. سپاسێکی بێئەندازەم بۆ میمی کیرک و محەممەد ساڵح کە خوێندنەوە و کۆمێنتیان لەسەر دوا وەشانی ئەم بابەتە نووسی.
*https://journals.sagepub.com/doi/abs/10.1177/08969205231176051
تێبینی:
١- ژينا لەلایەن گەشتی ئیرشادی ڕژێم (گەشت ئەرشاد) لە تاران دەستبەسەر کرا، کە هێزێکی نیمچە سەربازییە و ئەرکی جێبەجێکردنی یاساکانی شەریعەتی شیعەی لە کایە گشتییەکان و دەستەبەرکردنی ڕێزگرتن لە ئەخلاقی ئیسلامی و هەروەها دەستبەسەرکردنی خەڵک (بەتایبەتی ژنان)ی پێسپێردراوە کە وا هەستیان پێدەکرێت کە جلوبەرگی ‘نادروست’یان لەبەردایە.
٢- کورد خۆی ناوچە جیاجیاکانی کوردستان بە باکوور (باکور/ لە تورکیا)، باشوور (باشوور/ لە عێراق)، ڕۆژاڤا (ڕۆژئاوا/ لە سوریا)، ڕۆژهەلات (ڕۆژهەڵات/ لە ئێران) ناو دەبات. بۆ ئەوەی نەکەومە تەڵەی دەوڵەتە ڕەگەزپەرستەکانی بەکوردسازی کردنی خاکە کوردییەکان، بەدوای ئاماژە کوردەکاندا چووم بۆ جوگرافیای خۆیان. لەم وتارەدا کوردستانی ئێران بە ڕۆژهەڵات ناو دەبرێت.
٣- ژین لە زمانی کوردیدا بە واتای ‘ژن’ دێت و هەمان ڕەگ و ڕیشەی لەگەڵ وشەی جیان هەیە، واتە ژیان. خەڵکی سەقز، بە ئیلهام وەرگرتن لە ناوی ژینە، کە خەڵکی سەقزە- ئەو شوێنەی کە خەڵکی لێیە- دەستەواژەی پەیوەندیدار، ژن، ژیان و ئازادی، واتە ژن، ژیان و ئازادییان دەوتەوە. بە کورتی ئەم دروشمە لە باکوورەوە سەرچاوەی گرتووە، یان ئەو بەشەی کوردستانی گەورە کە لە دوای ڕووخانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی، لە کۆتایی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا بە زۆر خرایە ناو دەوڵەتی تورکیاوە، کە لەلایەن ‘دایکانی شەممە’ لە ماوەی ساڵانی نەوەدەکاندا دەوترێتەوە. دوابەدوای گۆڕینی پارادایمی پارتی، ئەم دەستەواژەیە بوو بە ناوەندی بزووتنەوە لایەنگرەکانی پەکەکە و هاوارێکی شەڕ لە ڕۆژاڤا لە کاتی شەڕی دژی دەوڵەتی ئیسلامی، یان داعش. ئەم دروشمە ڕەگ و ڕیشەی لە شیعرێکیشدا هەیە کە لەلایەن هێمن شاعیری بەناوبانگی کوردەوە لە ساڵی ١٩٤٥ دایڕشتووە.
٤. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لە ڕۆژهەڵات ئیمامی نوێژی هەینی کورد و کەسایەتییە ئایینیەکان پەیوەندییان بە بزووتنەوەی ژیناوە کرد و لە کۆمەڵێک لێدوان و بۆنەدا پشتیوانیی بێمەرجی خۆیان بۆ مافەکانی ژنان دەربڕی و تیشکیان خستە سەر سەرکوتکردنی نەتەوەیی ئایینی و زمانەوانی دەوڵەت بۆ ناپێکهاتە فارسییەکان؛ بڕواننە
https://kurdistanmedia.com/so/news/2022/09/371
https://www.youtube.com/ watch?v=6cpAWq3paPQ
٥. بڕوانە ئەم بابەتەی گاردیەن:
https://www.theguardian.com/world/2022/sep/28/ئێران-هێرشی ئاسمانی- دژی-گروپی-کوردی-باکووری-عێراق-مەحسا-ئەمینی-ناڕەزایەتی-دەست پێکرد
٦ بڕوانە ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی کوردی هەنگاو سەبارەت بە سەرکوتکردنی دەوڵەت لە خۆپیشاندەرانی ڕۆژهەڵات، .گزارش-شماره-هەنگاو-از-اعتراضات-درشهرهای-کردستان-کشته-و-بیش-از-هزار-مجروح
/2022/12/https: //hengaw.net/fa/ هەواڵ
18 کۆمەڵناسی ڕەخنەگرانە 00(0)
٧. ئەم چاوپێکەوتنە لە ‘ژن، ژیان، ئازادی’ ببینە: چی نوێیە لە ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ٢٠٢٢ی ئێران
https://www.youtube.com/watch?v=Mqj3yr8Vck4.
٨. کورت (2021) زانای کوردی باکور، هەروەها چەمکی باڵادەستیی سپیپێستەکانی لە چوارچێوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەکار هێناوە بۆ تایبەتمەندکردنی ‘تاککردنی ڕەگەزپەرستیی سیستماتیکی’ دەوڵەتی تورکیا و سیاسەتە ئەتنۆ زمانەوانییەکانی بەرانبەر بە کورد لە تورکیا، کوردستان (باکوور)، کە بە وتەی ئەو هەستێکی ‘کوردفۆبیا بەرانبەر بە گەلی کورد’ی دروست کردووە. بە هەمان شێوە کارەکانی ئونلو (٢٠١٦) لەسەر پەیمانی تورکیبوون’ نموونەیەکی دیکە لە چوارچێوەی تورکیادا دەخاتە ڕوو، کە ڕێککەوتنی ناڕاستەوخۆی نێوان دەوڵەت و کۆمەڵگەی سەروەری (تورکەکان) بۆ یەکەمایەتیدان بە یەکێتیی نەتەوەیی بەسەر مافەکانی تاک و پێگەی ئیمتیازاتی بێ ئەملاوئەولای باڵادەستەکان دەخاتە ڕوو گرووپی نەتەوەیی بەسەر پێکهاتە غەیرە تورکەکانی وەک کورد دەسەپێنێت.
٩. پێویستە جیاوازی دابنێین لەنێوان ژنە چالاکە ڕاستەکان کە لەلایەک پەیوەندییان بە لۆبییەکانی دەسەڵاتەوە هەیە و لە لایەکی ترەوە فێمینیستە چەپەکانی ناو ئێران. ژنە چالاکە ڕاستەکان لە ‘فێمینیستە’ پاشایەتییەکان (وەک ئیلاهە بۆقرات)ەوە دەست پێدەکات تا دەگاتە دەوڵەتخوازە کۆنەپەرستەکان (وەک مەسیح عەلینێژاد) کە لەم بابەتەدا هەڵوێستە سیاسییەکانیان باس کراوە. ئەم ژنە چالاکوانانە خۆیان دەزانن، پەیوەندیی سیاسییان لە ئاستە جیاوازەکاندا هەیە لەگەڵ سیستەمی حوکمڕانیی ئەمریکا و سیاسەتمەدارانی کۆنەپەرست/ دژە فێمینیست. سەرەڕای جیاوازییە سیاسییە گوماناوییەکانیان، هەموویان هاوبەشی گوتاری دەوڵەتخوازانەی ‘ئێرانیبوون’ن و بانگەشەیان بۆ دەکەن.
سەیری ئەم چاوپێکەوتنە بکە:
https://www.law.columbia.edu/news/archive/kimberle-crenshaw-intersectionality-زیاتر-دوو-دەیە-دواتر.
کۆلبەری ئاماژەیە بۆ هەڵگرتنی بارێکی زۆر کەلوپەل لەسەر شان و پشتی خۆی بەسەر سنووری نێوان ئێران و عێراقدا. کارێکی قورس و زۆر مەترسیدارە کە تایبەتە بە ڕۆژهەڵات؛ ئەم چالاکییە ناجێگیرە لە وەڵامی ژیانی ئابووریی ڕۆژهەڵاتدا سەری هەڵداوە و بووەتە نیشانەی ژیانی کورد لەژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیدا. لە ساڵی ٢٠١٥ تا ئێستا زیاتر لە ١٥٠٠ کرێکاری کورد (کۆڵبەر) کە ژن و کەم تەمەنیان تێدایە بە تەقەی پاسەوانی سنوورەکان کوژراون و بریندار بوون.
سەیری ئەم بابەتەی بی بی سی بکە: https://www.kurdistan24.net/en/story/30144-چوار-ژن-کورد-لە-لیستی-100-ژن-2022-ی بی بی سی داخرا
بڕوانە https://iran-tc.com/2022/10/07/
بڕوانە https://iran-tc.com/2022/09/21/
ئەم بابەتەی ڕووداو ببینە:
https://www.rudaw.net/english/people-places/22062018.
بڕوانە ڕاپۆرتی جەواید ڕەحمان (پەیامنێری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ئێران) سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی دەوڵەت لە…
مافی ئێتنۆئاینی و زمانەوانیی کورد لە ئێران، لەوانەش قەدەغەکردنی ناوی کوردی،
بڕوانە ئەم وتارەی ئاژانسی نوێی ئێرانشار: http://iranshahrnewsagency.com/NewsDetails.aspx?ItemId=64609#.Y
ژێدەرەکان
intersectionality
morality policدەستەواژەی پۆلیسی ئەخلاق لە هیچ وڵاتێکدا نییە، جگە لە کۆماری ئسیلامیی ئێران، داعش و تاڵەبان نەبێت، تەنیا لە ئێرانە و بەتایبەتی گەورەشارەکان لە سەر ڕێگەکان و چوارڕێیان و ناو قەرەباڵغییەکان کۆمەڵێک ژن و پیاوی سپایی و ئیتلاعاتیی دەستپەروەردەی ڕژێم کە لەگەڵ داعش جیاوازییەکی ئەوتۆیان نییە، دادەنێن بۆ ئازاردانی خەڵک، بەتایبەتی کچان و ژنانی گەنج و لاو. خۆی بابەتەکە پەیوەندیی بە ئەخلاقەوە نییە، گەشتی ئیڕشاد، جۆرێک لە نەخۆشیی سادیسمە بۆ گیانی ژنان و کچانی ناو کۆمەڵگە و بۆ زیاتر بەکۆیلەکردنی کۆمەڵگەیە.وەرگێڕ.
.Jin,Jiyan,Azadi (womn,Life, Freedom)
Rojhelat
Balochistan
Helene cixous هێلێن سێکسۆس [ئالێن سێکسۆ] لەدایکبووی ساڵی ١٩٣٧، ڕەخنەگری ئەدەبی، فەیلەسووف، شانۆنامەنووس و فێمینیستی فەڕەنسییە. پتر لە چل کتێب و سەد وتاری نووسیوە، ژاک درێدا، بە گەورەترین نووسەری هاوچەرخی فەڕەنسا لە قەڵەمی دابوو. لە دایکێکی جوولەکە و باوکێکی جەزایری بە ناوی جۆرج سێکسۆ لەدایک بووە. ڕەشەکوژییەکانی جەنگی دووەمی جیهانی کاریگەری لەسەر دانابوو و زۆربەی نووسەرانی وەکوو شکسپیر، کافکا و ئۆستوورەناسی لەو بابەتانە بووە هێلێن کاری تێدا کردووە. وەرگێڕ
7.Woman, Life, Freedom
the Absolute Guardianship of the Jurist
minority
subaltern
intersectionality تیۆریی ئینترسێکشناڵی واتە بەرەوڕووبوونەوە و بەریەککەوتنی شوناسە کۆمەڵایەتییەکانی وەکوو کەمینەکان، و پەیوەندییان لەگەڵ سیستەم و پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکانی وەکوو ستەم و ژێردەستەیییە. وەرگێڕ
Kimberle Crenshaw پارێزەر، لایەنگری مافی مەدەنی و فەیلەسووفی ئەمریکییە و لە کەسایەتییە بەناوبانگەکانی لایەنگری تیۆریی ڕەگەزی ڕەخنەیی و، مامۆستای زانکۆیە، هاوکات لە بواری ڕەگەز و جێندەرەوە شارەزاییی تایبەتی هەیە. وەرگێڕ
Patricia Hill Collins کۆمەڵناسە و خەڵکی ئەمریکایە، لە زانکۆی بڕاندیس و هاروارد خوێندوویەتی. نامەی دکتۆراکەی لە بواری جێندەر و بازاڕی کار و پەرەدان بە تیۆریی ئینترسێکشناڵی تەواو کردووە. هەروەها لە بواری فیمینیزم و تیۆریناسی و بیری فیمنیستیی ڕەشپێستەکان کاری کردووە. فێرگەی بیرکردنەوەی کۆلێنز، فیمینیزمی ڕەشپێستەکان و عەقڵخوازییە. وەرگێڕ
The Politics of women’s Rights in Iran
Mantra
Azada Moaveni
Forough Alaei
spreading corruption on earth مفسد فی الارض
Grammy
(see, Käser, 2021; Mahmoud, 2021; Al-Ali and Käser, 2022),
Eduardo Bonilla Silva
سەرچاوەکان
Abrahamian E (2008) Modern History of Iran. Cambridge: Cambridge University Press.
Afkhami M (2022) The Other Side of Silence: A Memoir of Exile, Iran, and the Global Women’s Movement. Chapel Hill: The University of North Carolina Press.
Ahmadi-Khorasani N (2012) The ethnic movements and women demands. Magazine of Feminist School, September. Available at: https://www.tribunezamaneh.com/archives/30899 (in Persian).
Ahmed S (2023) Critical Theory from the Margins: Horizons of Possibility in the Age of Extremism. Albany, NY: State University of New York Press.
Al-Ali N and K.ser I (2022) Beyond feminism? Jineolojî and the Kurdish women’s freedom movement. Politics & Gender 18(1): 212–243.
Alikarami L (2019) Women and Equality in Iran: Law, Society and Activism. London: Bloomsbury Publishing.
Amanat A (2017) Iran: A Modern History. New Haven, CT: Yale University Press.
Ansari A (2012) The Politics of Nationalism in Modern Iran. Cambridge: Cambridge University Press.
Ansari A (2019) Modern Iran Since 1797: Reform and Revolution. 3rd ed. London: Routledge.
Ansari S and Martin V (2001) Women, Religion and Culture in Iran. London: Routledge.
Ansary N (2012) Jewels of Allah: The Untold Story of Women in Iran. Revela Press.
Asgharzadeh A (2007) Iran and the Challenge of Diversity: Islamic Fundamentalism, Aryanist Racism,Democratic Struggles. London: Palgrave Macmillan.
Ashcroft B, Griffiths G and Tiffin H (2002) The Empire Writes Back: Theory and Practice in Post-Colonial Literatures. London: Routledge.
Azeez H (2022) Should the Kurds prepare for another Betrayal in the Iranian revolution. The Kurdish Center for Studies. Available at: https://nlka.net/eng/?p=346
Bahramitash R and Esfahani H (2011) Contemporary Issues in the Middle East Veiled Employment: Islamism and the Political Economy of Women’s Employment in Iran. Syracuse, NY: Syracuse University Press.
Bajoghli N (2022) ‘Woman, life, freedom’: Iran’s protests are a rebellion for bodily autonomy. Vaniti Fair, 29 September. Available at: https://www.vanityfair.com/news/2022/09/mahsa-amini-irans-protestsrebellion-bodily-autonomy
Beck L (2021) Euro-settler place naming practices for North America through a gendered and racialized lens. Terrae Incognitae 53(1): 5–25.
Bhabha H (1994) The Location of Culture. London: Routledge.
Boghrat E (2018) The shared and bloody pivot of Separatists and the Islamic republic of Iran. Kayhan London, 9 July. Available at: https://kayhan.london/fa/1397/04/09/121195/
Bonilla-Silva E (2006) Racism without Racists: Color-Blind Racism and the Persistence of Racial Inequality in the United States. Lanham, MD: Rowman & Littlefield Publishers.
Bordbar B (2022) The absence of ethnic oppression in the litigation of the center. Radio Zamaneh, 13 October. Available at: https://www.radiozamaneh.com/735722/
Boroujerdi M (1998) Contesting nationalist constructions of Iranian identity. Critique: Critical Middle Eastern Studies 7(12): 43–55.
Boucher D (2022) Language, Culture and Decolonisation. Cape Town, South Africa: HSRC Press.
Bradost S (2022) The Kurdish roots of a global slogan. New Lines Magazine, 28 December. Available at: https://newlinesmag.com/writers/shukriya-bradost/
Burke M (2018) Colorblind Racism. Hoboken, NJ: Wiley.
Butler J and Spivak GC (2007) Who Sings the Nation-State? Calcutta, India; New York; Oxford: Seagull Books.
Chaddock N and Hinderliter B (2019) Antagonizing White Feminism: Intersectionality’s Critique of Women’s Studies and the Academy. Pennsylvania: Lexington Books.
Collins PH (2019) Intersectionality as Critical Social Theory. Durham, NC: Duke University Press.
Collins PH and Bilge S (2020) Intersectionality. 2nd ed. Hoboken, NJ: Wiley.
Crépon M (2019) Murderous Consent: On the Accommodation of Violent Death. New York: Fordham University Press.
Cronin S (2003) The Making of Modern Iran State and Society Under Riza Shah, 1921-1941. London: Routledge.
Crowley E (1991) Third world women and the inadequacies of western feminism. Troćaire Development Review 43–56.
Damsa D and Franko K (2022) ‘Without papers I can’t do anything’: the neglected role of citizenship status and ‘illegality’ in intersectional analysis. Sociology 57(1): 194–210.
Dawachi A (2013) Militarization of women: fighting against Daesh violence of intensification of it. Radio Zamaneh, 22 August. Available at: https://www.tribunezamaneh.com/archives/56028 (in Persian).
Dirik D (2022) The Kurdish Women’s Movement: History, Theory, Practice. London: Pluto Press.
Elling RC (2013) Minorities in Iran: Nationalism and Ethnicity after Khomeini. London: Palgrave Macmillan.
Farahani F (2022) 70 feminist reasons why women protest in Iran today. Jadaliyya, 26 October. Available at: https://www.jadaliyya.com/Details/44537/70-Feminist-Reasons-Why-Women-Protest-in-Iran-Today
Fradera JM (2021) The Imperial Nation Citizens and Subjects in the British, French, Spanish, and American Empires (trans. R MacKay). Princeton, NJ: Princeton University Press.
Ghaderi F and Goner O (2022) Why ‘Jîna’: erasure of Kurdish women and their politics from the uprisings in Iran. Jadaliyya, 1 November. Available at: https://www.jadaliyya.com/Details/44560
Ghoreishi S (2021) Women’s Activism in the Islamic Republic of Iran: Political Alliance and the Formation of Deliberative Civil Society. London: Palgrave Macmillan.
Govan I and Smith T (2021) What’s Up with White Women? Unpacking Sexism and White Privilege in Pursuit of Racial Justice. Gabriola Island, BC, Canada: New Society Publishers.
Hassaniyan A (2021) Kurdish Politics in Iran: Crossborder Interactions and Mobilization Since 1947. Cambridge: Cambridge University Press.
Hatami F (2020) Kurdish women: the intersected oppression and violence. Magazine of Economy and Society, 26 June. Available at: https://didgaheno.com/2020/06/26/%D8%B2%D9%86%D8%A7%D9%86-%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF-%D8%AE%D8%B4%D9%88%D9%86%D8%AA-%D9%88-%D8%B3%D8%AA%D9%85-%D8%AA%D9%82%D8%A7%D8%B7%D8%B9-%DB%8C%D8%A7%D9%81%D8%AA%D9%87-%D9%86%D9%88%DB%8C%D8%B3%D9%86/(in Persian).
Hatami F (2022) The mutilated identity and the colonial matrix. Critique of Political Economy, 26 October. Available at: https://pecritique.com/2022/10/26/%D9%87%D9%88%DB%8C%D8%AA-%D9%85%
D8%AB%D9%84%D9%87-%D8%B4%D8%AF%D9%87-%D9%88-%D9%85%D8%A7%D8%AA% D8%B1%DB%8C%D8%B3-%D8%A7%D8%B3%D8%AA%D8%B9%D9%85%D8%A7%D8%B1- %D9%81%D8%B1%D8%AF%D9%88%D8%B3-%D8%AD/ (in Persian).
Hill J (2011) The Everyday Language of White Racism. Hoboken, NJ: Wiley.
Hinton AL (2002) Annihilating Difference: The Anthropology of Genocide. Berkeley, CA: University of California Press.
Honarbin-Holliday M (2009) Becoming Visible in Iran: Women in Contemporary Iranian Society. London: Tauris Academic Studies.
Holliday SJ (2016) The legacy of subalternity and Gramsci’s national-popular: Populist discourse in the case of the Islamic Republic of Iran. Third World Quarterly 37(5): 917–933.
Hosseini B (2021) Women and Suicide in Iran: Law, Marriage and Honour-Killing. London: Routledge.
Jahanbegloo R (2021) Mapping the Role of Intellectuals in Iranian Modern and Contemporary History. Lanham, MD: Rowman & Littlefield.
Javaheri A (2023) Women Kolbers: turbulent labor, unmourned lives and resistance. The Critique of Political Economy, 7 March. Available at: https://pecritique.com/2023/03/07/
Katouzian H (2003) Riza Shah’s political legitimacy and social base. In: Cronin S (ed.) The Making of Modern Iran: State and Society under Riza Shah, 1921–1941. London and New York, NY: Routledge, 15–36.
Kaser I (2021) The Kurdish Women’s Freedom Movement: Gender, Body Politics and Militant Femininities. Cambridge: Cambridge University Press.
Kashani-Sabet F (2015) Conceiving Citizens: Women and the Politics of Motherhood in Iran. Oxford: Oxford University Press.
Kia M (1998) Persian nationalism and the campaign for language purification. Middle Eastern Studies 34(2): 9–36.
Kousha M (2002) Voices From Iran: The Changing Lives of Iranian Women. Syracuse: Syracuse University Press.
Kurt M (2021) No justice for Kurds: Turkish supremacy and Kurdophobia. Social Research: An International Quarterly 88(4): 923–947.
Labady R and Riani A (2022) Uprising in Iran: what do Kurdish women demand? Available at: https://www.kurdishpeace.org/research/womens-liberation-and-leadership/uprising-in-iran-what-do-kurdishwomen-demand/
Lorde A (2018) The Master’s Tools Will Never Dismantle the Master’s House (Penguin Modern). London: Penguin Classics.
Mahmoud H (2021) Kurdish Women’s Stories. London: Pluto Press.
Mamdani M (2018) Citizen and Subject Contemporary Africa and the Legacy of Late Colonialism. Princeton, NJ: Princeton University Press.
Maranlou S (2015) Justice in Iran: Women, Perceptions, and Reality. Cambridge: Cambridge University Press.
Marashi A (2008) Nationalizing Iran: Culture, Power and the State. Seattle, WA: University of Washington Press.
Matin-Asgari A (2018) Both Eastern and Western: An Intellectual History of Iranian Modernity. Cambridge: Cambridge University Press.
Matin-Asgari A (2021) The Making of Iran’s Illiberal Nation-State (1921–1926). In: Jahanbegloo R (ed.) Mapping the Role of Intellectuals in Iranian Modern and Contemporary History. Lanham: Rowman and Littlefield, 191–216.
Matin-Asgari A (2022) The Iranian protests are the latest phase in a long cycle of popular unrest. Jacobin, 1 December. Available at: https://jacobin.com/2022/12/iran-protest-revolution-history-anti-imperialismislamic-republic
Meghji A (2021) Decolonizing Sociology: An Introduction. Hoboken, NJ: Wiley.
Moaveni A (2022) Heroes of the year: women of Iran. Available at: https://time.com/heroes-of-the-year-2022-women-of-iran/
Moghissi H (1996) Populism and Feminism in Iran: Women’s Struggle in a Male-Defined Revolutionary Movement. London: Palgrave Macmillan.
Mohammadpour A and Soleimani K (2019) Interrogating the tribal: the aporia of ‘tribalism’ in the sociological study of the middle east. British Journal of Sociology 70(5): 1799–1824.
Mohammadpour A and Soleimani K (2020) ‘Minoritisation’ of the other: the Iranian ethno-theocratic state’s assimilatory strategies. Postcolonial Studies 24(1): 40–62.
Mohammadpour A and Soleimani K (2022) Silencing the past: Persian archaeology, race, ethnicity and language. Current Anthropology 63(2): 185–210.
Moradi S (2023) Producing territory, resisting the state: embodiment, discourse, and symbolism in street demonstrations in Iranian Kurdistan. Geopolitics. Epub ahead of print 24 January. DOI: 10.1080/14650045.2022.2160711.
Omid G (2012) Living in Hell: The True Story of an Iranian Woman. CreateSpace Independent Publishing Platform.
Osanloo A (2009) The Politics of Women’s Rights in Iran. Princeton, NJ: Princeton University Press.
Paidar P (1995) Women and the Political Process in Twentieth-Century Iran. Cambridge: Cambridge University Press.
Petersen K and Rutherford A (1986) A Double Colonization: Colonial and Post-Colonial Women’s Writing. Mundelstrup: Dangaroo Press.
Rawls AW and Duck W (2020) Tacit Racism. Chicago, IL: University of Chicago Press.
Rodó-Zárate M (2019) Gender, Nation, and Situated Intersectionality: The Case of Catalan Pro-Independence Feminism. Cambridge: Cambridge University Press.
Rodrguez D (2020) White Reconstruction Domestic Warfare and the Logics of Genocide. New York: Fordham University Press.
Romero M (2017) Introducing Intersectionality. Hoboken, NJ: Wiley.
Rostampour S (2021) A critical look at Eurocentric and centrist feminism. Naghd, 21 February. Available at: https://naghd.com/2021/02/21/ (in Persian).
Roudinesco E (2022) The Sovereign Self: Pitfalls of Identity Politics. Hoboken, NJ: Wiley.
Saleh A (2013) Ethnic Identity and the State in Iran. Berlin: Springer.
Sarfaraz L (2017) Women’s Entrepreneurship in Iran: Role Models of Growth-Oriented Iranian Women Entrepreneurs. New York: Springer International Publishing.
Sedghi H (2007) Women and Politics in Iran: Veiling, Unveiling, and Reveiling. Cambridge: Cambridge University Press.
Shahrokni N (2020) Women in Place: The Politics of Gender Segregation in Iran. Berkeley, CA: University of California Press.
Shojaei M (2013) Three images of women in ISIS frame of presence. Magazine of Feminist School, 5 August. Available at: https://www.feministschool.com/spip.php?article7552 (in Persian).
Sholock A (2012) Methodology of the privileged: white anti-racist feminism, systematic ignorance, and epistemic uncertainty. Hypatia 27(4): 701–714.
Shor FR (2020) Weaponized Whiteness: The Constructions and Deconstructions of White Identity Politics. Chicago, IL: Haymarket Books.
Siamdoust N (2022) Woman, life, liberty: a slogan one hundred years in the making. New Lines Magazine, 4 October. Available at: https://newlinesmag.com/argument/woman-life-liberty-a-slogan-one-hundredyears-in-the-making/
Smith LT (2021) Decolonizing Methodologies: Research and Indigenous Peoples. 3rd ed. London: Zed Books.
Soleimani K and Mohammadpour A (2019) Can non-Persians speak? The sovereign’s narration of ‘Iranian identity’”. Ethnicities 19(5): 925–947.
Tafsiri F (2011) Kurdish women and the idea of separating from Iran. Magazine of Feminist School, January. Available at: https://www.feministschool.com/spip.php?article7141 (in Persian).
Tafsiri F (2014) The sanctification of the armed women of Kobani: serving the war discourse. Radio Zamaneh, 3 September. Available at: https://www.radiozamaneh.com/173364
Thangaraj S (2022) Jina in Iran erased Kurdish histories and the worlds we need. Tropics of Meta:
Historiography for the Masses, 5 December. Available at: https://tropicsofmeta.com/2022/12/05/jinain-iran-erased-kurdish-histories-and-the-worlds-we-need/
Toloui R (2013) Kurdish feminism and the secret of that sacred weapon! Radio Zamaneh, September. Available at: https://www.tribunezamaneh.com/archives/57565 (in Persian).
Torab A (2006) Performing Islam: Gender and Ritual in Iran. Leiden: Brill Publishers.
Unlü B (2016) The Kurdish struggle and the crisis of the Turkishness contract. Philosophy & Social Criticism 42(4–5): 397–405.
Vakil S (2011) Women and Politics in the Islamic Republic of Iran: Action and Reaction. London: Bloomsbury Publishing.
Vaziri M (1993) Iran as Imagined Nation: The Construction of National Identity. New York: Paragon House.
Weitz E (2015) A Century of Genocide Utopias of Race and Nation. Princeton, NJ: Princeton University Press.
Wimmer A (2020) Nation Building Why Some Countries Come Together While Others Fall Apart. Princeton, NJ: Princeton University Press.
Young R (2016) Postcolonialism: An Historical Introduction. Anniversary ed. Hoboken, NJ: Wiley. Zia-Ebrahimi R (2016) The Emergence of Iranian Nationalism: Race and the Politics of Dislocation. New York: Columbia University Press.
246
Link to: کۆڵۆنیالیزمی ناوخۆیی و بواری ئەدەبی بەراوردکاری (وێژەی هاودەق) لە ئێراندا
Link to: کۆڵۆنیالیزمی ناوخۆیی و بواری ئەدەبی بەراوردکاری (وێژەی هاودەق) لە ئێراندا
کۆڵۆنیالیزمی ناوخۆیی و بواری ئەدەبی بەراوردکاری (وێژەی هاودەق) لە ئێراندا...
Link to: ئێران وەکوو نەتەوەیەکی خەیاڵی*؛ ئاوڕێک لە کتێبی وەلانراوی«مستەفا وەزیری، مورتەتێک لە مەزهەبی ئێرانناسیدا»
Link to: ئێران وەکوو نەتەوەیەکی خەیاڵی*؛ ئاوڕێک لە کتێبی وەلانراوی«مستەفا وەزیری، مورتەتێک لە مەزهەبی ئێرانناسیدا»
ئێران وەکوو نەتەوەیەکی خەیاڵی*؛ ئاوڕێک لە کتێبی وەلانراوی«مستەفا وەزیری، مور...
Scroll to top
Scroll to top
Scroll to top