ئارامتر بخوێنەوە!

توێژینەوەک لەسەر بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی
(ساڵی ١٣98-١٣99)پارێزگای کرماشان

ئامادەکردن: بەختیار نەزەری
خەزەڵوەری ١٣٩٩

توێژینەوەک لەسەر بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی پارێزگای کرماشان لە خۆرهەڵاتی کوردستان وەک “گەنم، نۆک، گەنمەشامی، جۆ، نیسک”و بەراوەردکردنی لەگەڵ بازاڕی عێراق و هەرێمی کوردستان و بازاڕەکانی جیهان بە تایبەت ئامریکا لە ساڵی ١٣٩٨ی هەتاوی.
لە هەموو دونیا بەهایەکی زۆر بە کشتوکاڵ و بەرهەمەکانیان دەدرێت چونکە ڕاستەوخۆ پەیوەندیی بە خواردنی ڕۆژانەی مرۆڤەوە هەیە و زۆرێک لە وڵاتان، کشتوکاڵ وەک”پیشە” پێناسە دەکەن. ڕێژیمە پۆپۆلیستەکان خواردنی ئەسڵی وەک (گەنم، گەنمەشامی، فاسۆلیا و … ) کە پەیوەندیی لەگەڵ تەندروستیی کۆمەڵگەدا هەیە، وەک چەکێک بۆفشار لەسەر خەڵک بەنیسبەت بەرژەوەندییەکانیان بەکار دێنن، هەر بۆیە لەم توێژینەوەیەدا تا ڕادەیەک بە نیسبەت بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی خۆرهەڵات فۆکووس کراوە.
٨٥ لە ١٠٠ی بەرهەمی کشتوکاڵ لە جیهاندا لە زەویی”دێم” بەرهەم دێت. لە وڵاتی ئێران ٥٠ لە ١٠٠ی زەوییە کشتوکاڵییەکان “دێم”ـین و تەنیا ٨ لە ١٠٠ی بەرهەمی کشتوکاڵ لەو زەوییانە بەرهەم دێن کە ئەوەش دەگەڕیتەوە بۆ کشتوکاڵی ناکارامە و بێ بەهرە.
زۆربەی خەڵک لە کوردستانی خۆرهەڵات سەرقاڵی کشتوکاڵن و لەو پێناوەدا بەداخەوە ڕێژیمە یەک لە دوای یەکەکانی زاڵ بەسەر کوردستاندا، چاکسازییەکی ئەوتۆیان بە نیسبەت کشتوکاڵەوە نەکردووە و خەڵکیش تەنیا لەبەر بێ دەرەتانی و نەبوونی هیچ بژیوێکی دیکەی ژیان لەسەر زەویی باو و باپیرانیان، بەردەوامن لە کار و ئەو زەوییانەیان ڕاگرتووە. لە لایەکی دیکەشەوە بە هۆی مردنی خاوەنی زەوی، ئەو زەوییانە وەک میرات لە نێوان منداڵەکاندا دابەش دەکرێن کە لە قازانجی ساڵانە، مەخاریجی “کشتوکاڵ”، ساڵ بە ساڵ زیاتر دەبێت، لەلایەکی دیکەشەوە نرخی کڕینی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان ئەوەندە بەرز نابێتەوە کە جووتیار قازانجێکی ئەوتۆ بکات، کە ئەویش دەگەڕێتەوە سەر ئەوەی کە لە کاتی فرۆشتنی بەرهەمەکان، دەڵاڵەکان قازانجی سەرەکی دەکەن و جووتیارەکان ڕۆژبەرۆژ قەرزدارتر دەبن.
لەساڵی ١٣٩٨ی هەتاوی، ١میلیارد دۆڵار بۆ هاوردەکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان(حبوبات) و گۆشت تەرخان کراوە. ئەم ڕیژەیە لە ڕەدیفی بوودجەی ساڵی ٩٨ بە ئەرز(دۆڵاری دەوڵەتی)ی حکومەتی کە لەساڵی ١٣٩٨بۆ هەر یەک دۆڵار ٤٢٠٠ تمەن دیاریکراوە، تەرخان کراوە.
لەساڵی ١٣٩٨ی هەتاوی، ٢میلیۆن تۆن گەنم هاوردەی ئێران کراوە.
لە سێ مانگەی یەکەمی ساڵی ١٣٩٩ ی هەتاوی ٨٢١/٩٤٣/١ (یەک میلیون و نۆسەدو چل و سێ هەزارو هەشتسەدو بیست و یەک) تون گەنم هاوردەی ئێران کراوە کە ٠٠٠/٧٤٧ هەزار تۆنی لە وڵاتی ڕووسیە بووە.
لە ساڵی ٩٧ و ٩٨ ی هەتاویدا، ٦میلیۆن تۆن گەنمەشامی(زوڕڕەت) هاوردەی وڵاتی ئێران کراوە.
١لە ٤ ی بوودجەی ئێران بۆ هاوردەکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان و گۆشت تەرخان کراوە.
لە ٦٠ساڵی ڕابردوودا، ڕێژەی بەرهەمهێنانی گەنم سێ قات زیادی کردووە، لە حاڵێکدا حەشیمەتی وڵاتی ئێران لە ٢٠ میلیۆن کەس بۆ ٨٠ میلیۆن کەس بەرز بووەتەوە.
لە وڵاتی ئێران ساڵانە ٦میلیۆن هێکتار زەوی بۆ چاندنی دانەویڵە تەرخان دەکرێت، کە ٢میلیۆن هێکتار بۆ گەنمی بەرئاوە و ٤ میلیۆن هێکتار بۆ گەنمی دێمە.
هەر یەک کەس ئێرانی ساڵانە، ١١٠ کیلۆ گەنم بۆ خواردن بەکار دێنێت.
خشتەی پێنج پارێزگای یەکەمی ئێران بۆ بەرهەمهێنانی گەنم
ریز ناوی پارێزگا ڕیژەی بەرهەمهێنانی گەنم/ تۆن
١ خووزستان ٠٠٠/٣٩٦/١
٢ گوڵستان ٠٠٠/٣٦٠/١
٣ فارس ٠٠٠/٩٢٠
٤ سنە ٠٠٠/٨٤٠
٥ کرماشان ٠٠٠/٧٤٠

بۆ نموونە ئەگەر دانیشتوانی پارێزگای کرماشان ٢میلیۆن کەس ئەژمار بکەین و بۆ هەر کەس لە ساڵدا، ١١٠ کیلۆ گەنم تەرخان بکرێت ٠٠٠/٠٠٠/٥٢٠ میلیۆن کیلۆ گەنمی زیادی بۆ پارێزگای کرماشان دەمێنێتەوە کە دەتوانرێت وەک کاڵای بازرگانی هەناردەی دەرەوەی پارێزگا بکرێت.

خشتەی سێ پارێزگا کە ٥٠٠هەزار تۆن بەرهەمی گەنمیان بووە
ریز ناوی پارێزگا ڕیژەی بەرهەمهێنانی گەنم/ تۆن
١ ئۆرمیە ٠٠٠/٥٠٠
٢ لوڕستان ٠٠٠/٥٠٠
٣ هەمەدان ٠٠٠/٥٠٠

بەپێی ئەو دوو خشتەیەی سەرەوە بۆمان ڕوون دەبێتەوە کە ئەو شوێنانەی کە خاکی کوردستانن یان زۆرینەی دانیشتوانی کوردن(سنە، کرماشان، ئۆرمیە، لوڕستان، هەمەدان و بەشێک لە خاکی گوڵستان) باشترین و لەبارترین زەوییان هەیە بۆ کشتوکاڵ، ئەمە لەحاڵێکدایە کە ١ لە سەر ٣ی خاکی ئێران بیاوانە و ٢ لە سەر ٣ی ئەو ڕێژەیە بیاوانی تەواوە کە هیچی لێ شین نابێت، بەڵام ئەگەر چاوێک لە کوردستانی خۆرهەڵات بکەین لەهەر وەرزێکدا چوار وەرز دەبینین و هەرێمێکی ڕەنگینە و لەبارە بۆ کشتوکاڵ، باغداری، پەروەردەکردنی مەڕوماڵات. جیا لە وانەی کە باسمان کرد کودستان کانگایەکی سروشتیی ئاوی ژێرزەمینی، سروشتی لەبار بۆ پیشەی تووریسم، جۆرەکانی بەردی زینەتی، نەوت، گاز، زێڕ و دەیان و سەدان بەرهەمی هەیە کە دەتوانرێت لە داهاتوی کوردستاندا بکرێت بە سەرچاوەی داهات، بەڵام بەداخەوە ئێستە هەمووی ئەوانە لە ژێر دەستی داگیرکەردایە و هەرزان فرۆش و تاڵان دەکرێت و کوردستانییان، لەوپەڕی بێ هیوایی و بێ ئیمکاناتیی سەردەمدا ژیان تێدەپەڕێنن.

خشتەی زەوییەکانی گونجاو بۆ کشتوکاڵ لە پارێزگای کرماشان
زەویی گونجاوی چاندنی بەرهەم/ هێکتار دێم/هێکتار بەرئاو/هێکتار
٨٧١/٩٤٦ ٨٧١/٧٠٩ ٠٠٠/٢٣٥

خشتەی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان لە پارێزگای کرماشان بە هێکتار
گەنم/ هێکتار جۆ/ هێکتار نۆک/ هێکتار
٠٠٠/٣١٦ ٠٠٠/١٥٠ ٥٠٠/٧

هەر وەک لە خشتەکەدا هاتووە لە پارێزگای کرماشان ساڵانە ٥٠٠/٧ هێکتار بۆ بەرهەمهێنانی نۆک تەرخان دەکرێت کە ئەو ڕێژەیە نیوەی بەرهەمی نۆک لە ئێراندا لەخۆ دەگرێت، ئەگەر بۆ ئەو بەرهەمە بەرنامەیەکی دروست هەبێت دەتوانرێت بەرهەمی نۆک لە هەرێمی کوردستاندا(خۆرهەڵاتی کوردستان) بکرێت بە سەرچاوەی داهات بۆ ئەو هەرێمە.
تێبینی:
شارەکانی(روانسەر و جوانڕۆ) ٧.٩ لە کۆی گشتی زەویەکانی پارێزگای کرماشان لەخۆ دەگرن کە ساڵانە زۆرترین ڕێژەی باران بارینیان هەیە و دەکرێت لە داهاتوودا ببێت بە سەرچاوەی داهات لەو بوارەدا، بەڵام بە مەرجێک کە زەوییەکانیان یەکپارچەسازی بکرێت، کێڵان و چاندن میکانیزە بێت و کەرەسەی پێشکەوتووی کشتوکاڵی بۆ تەرخان بکرێت.
پارێزگای کرماشان ٠٠٠/٥ (پێنج هەزار هێکتار) زەویی لە بەرزایییەکانی وەکوو تەپۆڵکە و شوێنی شاخاوی هەیەکە لەبارە بۆ چاندنی داری بەرهەمدار وەک (ترێ، بادام، توو، هەنار، گوێز، زەیتوون)کە بەداخەوە تا ئێستە لەو ڕێژەیە تەنیا یەک هەزار هێکتاری دار چێندراوە.
لە پارێزگای کرماشان ٩٠ لە ١٠٠ی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان تەرخان دەکرێت بۆ بەرهەمهێنانی (گەنم، جۆ، نۆک).
کرماشان یەکێک لە پارێزگاکانی کوردستانی خۆرهەڵاتە کە لە بەرهەمهێنانی نۆکدا یەکەمە(لە قەوارەی ئێستەی ئێران) و زەوییەکانی لەبارە بۆ کشتوکاڵ. بەداخەوە ئەو بەرهەمە وەک هەموو بەرهەمە کشتوکاڵییەکان و زۆر شتی دیکە، گیرۆدەی دەستی دەڵاڵە. بۆ نموونە هەموو ساڵێک مافیای ڕەشی ڕێژیم بە هەزاران تۆن نۆک لە دەرەوە هاوردەی ئێران دەکات، بەستەبەندی دەکرێت و بە هەر ٩٠٠ گرەم بە ٢٠٠٠ (دوو هەزار) تمەن لەبازاڕ دەفرۆشرێت. بەو حاڵەشەوە بەرهەمە خۆجێیییەکانی کوردستان ڕکابەری دەکات. بەڵام ئەوە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانە بۆ ئەوەی جووتیاران قازانجێکی ئەوتۆ نەکەن و لە زۆر حاڵەتیشدا زەرەرمەند دەبن، بەو حاڵەشەوە حازر نین کە زەویی باب و باپیرانیان بەجێ بهێڵن یان بایری بکەن. بەو حاڵەشەوە کە قازانجێکی ئەوتۆ ناکەن بەڵام هەر بەردەوامن.
بە نیسبەتی گەنم و گەنمەشامیش بە هەمان شێوەیە. بۆ نموونە لە هەرێمی خۆرهەڵات کەش و هەوا و زەویی لەبار گونجاوترینن بۆ بەرهەمهێنانی گەنم. ئەگەر خۆرهەڵات هەرێمێکی سەربەخۆ بێت ساڵانە دەتوانرێت بەرهەمە کشتوکاڵییەکان باشترین سەرچاوەی داهات بن بۆ هەرێمی کوردستانی خۆرهەڵات لەبەر ئەوەی کە ساڵانە بە هەزاران تۆن بەرهەمی کشتوکاڵ ئیزافە لە مەسرەفی نێوخۆ دەمێنێتەوە، دەتوانرێت بفرۆشرێت و داهاتەکەی، خەرجی ژێرسازیی هەرێمی کوردستانی خۆرهەڵات و خۆشگوزەرانیی خەڵک بکرێت. لەو نێوەدا جووتیاران دەتوانن بەرهەمەکانیان لە بازاڕی واقیعیدا بفرۆشن و ماندووبوونیان دەرچێت و هاندەرێک بێت بۆ بەرهەمێکی باشتر لە ساڵی داهاتووی جووتیارییاندا. لەخوارەوە بە وردی پەرژاوینەتە سەر هەموو کەموکۆڕییەکان وەک مەسرەف و داهات و بۆ ئێمە و هەموو جووتیاران ڕوون دەبێتەوە کە لە یەک ساڵدا هەر جووتیارێک لە یەک هێکتاردا چەندە قازانج دەکات.
لەبەر چەند هۆکار جووتیار هەست بەو خەسارە گەورەیە ناکات، کە ساڵانە قازانجێکی ئەوتۆی دەست ناکەوێت و لەدرێژەی ساڵدا دەبێ هێز و وزەیەکی زۆر تەرخان بکات بۆ بەرهەمهێنانی بەرهەمی کشتوکاڵی کە لێرەدا ئاماژە بە چەند خاڵێکی دەکەین.
یەکەم: زۆربەی جووتیارەکان هەر لە کۆنەوە بنەتوو و کەرەستەی کشتوکاڵیان هەیە کە ڕەنگە لە درێژەی ساڵدا ئەو نرخەی کە دەبێت بۆئەو ئیشە تەرخانی بکەن، پێیانەوە دیار نەبێت بەڵام دەبێت سووتەمەنی و تایەر (لاستیک) و ڕۆن و تەعمیراتی لە پێش چاو بگرن کە کەمتر لەوانەی باسمان کردووە زەق دەبێتەوە.
دووهەم: بەداخەوە بە هۆی بێکاربوونی خەڵکی کوردستان بەتایبەت لە گوندەکان، هەر بنەماڵەیەک هێزی کاری خۆماڵیی هەیە یان زۆرجار بە پێی نەریتی کۆن هەرەوەرزی (زبارە) دەکەن کە ئەمەش هەست بە نرخی کرێکار و ئیشکردنی یەک ساڵی کشتوکاڵ ناکرێت یان ناکەوێتە بەرچاو.
لێرە بە وردی چاومان خستووەتە سەر یەک ساڵی کشتوکاڵ لە کوردستان کە بە ڕاوێژ و هاوکاریی کارناسێکی ئەو بوارە کە خۆی بە وردی چاوەدێریی کشتوکاڵ دەکات و ڕۆژانە لەگەڵ ئەو ئیشە بەرەوڕوویە، ئامادە کراوە، هەر بۆیە هەموو ئەو نرخانە (تایبەتە بە بەرهەمی کشتوکاڵ ساڵی ٩٨-٩٩) کە لە خشتەی هەر بەرهەمێکدا هاتووە، چەند خاڵ لە بەرچاو گیراوە کە لە خوارەوە هەموویان بە وردی باس دەکرێن.
بنەتووی دەرەجە یەک، سەم و کوودی تەواو بۆ یەک ساڵ مەبەستە.
(چاندن، پێڕاگەیشتن، هەڵگرتن) لە کاتی خۆیدایە.
زەوی بۆ کشتوکاڵ، زەوییەکی دەرەجە یەک بە ئەژمار هاتووە.
لە کاتی بەرهەم و دروێنەکردن لانی زۆری لە بەرهەمە کشتوکاڵییەکان حسێب کراوە.
لەکاتی بازاڕکردن(فرۆشتن) لانی زۆریی نرخی فرۆش حسێب کراوە.
خشتەی بەرهەمهێنانی کشتوکاڵ لە پارێزگای کرماشان، ئەم نموودارە هەموو خەرجییەکان و داهاتی کشتوکاڵ لە خۆ دەگریت کە جووتیاریک لە یەک ساڵی کشتو کاڵدا بۆ بەرهەمەکەی بەکاری دێنیت.

تێبینی:
بە پێی ئەم خشتەیە بۆ هەر جووتیاریک لە پارێزگای کرماشان ڕوون دەبێتەوە کە لە ساڵدا چەندە تێچوو و چەندە داهاتی هەبووە.
بۆ هەر بەرهەمێکی کشتوکاڵ ڕێژەی یەک هێکتار واتە ٠٠٠/١٠ (دە هەزار) میتر لە بەرچاو گیراوە.
لە پارێزگای کرماشان ٧٨١/٩٤٦ هێکتار زەویی کشتوکاڵ هەیە کە ٧٨١/٧٠٩ دێم و ٠٠٠/٢٣٥ بەرئاوە.
لەبازاڕی جیهانی بۆ کڕین و فرۆشتنی گەنم بە بوشل بە ئەژمار دێت لە هەر ١ بووشل = ٢٧.٢١٦ کیلۆ و لە بازاڕدا هەر ١٠٠ بووشل (١٠٠*٢١٦.٢٧) بە ٦٠٠ دۆلار بازاڕ دەکرێت.
لە بازاڕی عێراق و هەرێمی کوردستان هەر ١تۆن بە ٤٨٧ دۆڵار بازاڕ دەکرێت.
لە بازاڕی ئێران و خۆرهەڵاتی کوردستان هەر ١ تۆن٩٠ دۆڵار بازاڕ دەکرێت.
خشتەی گەنم لە سێ وڵاتی (ئێران، عێراق، ئامریکا) بە کیلۆ لەساڵی ١٣٩٩/٢٠٢٠
ریز وڵات بۆ هەر ١ کیلۆ بە دۆڵار
١ ئێران ٩٠ سنت
٢ عێراق ٤.٨٧
٣ ئامریکا ٤.٥

لەبازاڕی ئێران بۆ هەر یەک کیلۆ، ٩٠ سنت.
لەبازاڕی عێراق بۆ هەر یەک کیلۆ ، چوار دۆڵار و هەشتادو حەوت( ٤.٨٧)سێنت.
لەبازاڕی ئامریکا بۆ هەر یەک کیلۆ چوار دۆڵار و پەنجا (٤.٥)سێنت.

جێی ئاماژەیە کە لە کاتی بازاڕکردن و تەحویلدانی بەرهەمی کشتوکاڵ بەتایبەت گەنم بە سیلۆ(لەژێر چاوەدێری و کونتڕۆڵی حکومەتدایە) پارەی ئەو بڕە گەنمەی کە ڕادەستی سیلۆکان کراون بە قیستی بە جووتیاران دەدرێت و لە ساڵانی ڕابردوودا بە هۆی گەمارۆکان دوای چەند مانگ پارەیان بە جووتیاران تەحویل دەدرا کە ئەویش بارگرانییەکی زۆری لەسەر جووتیاران دروست کردبو، بۆ نموونە جووتیار نەیدەتوانی خۆی ئامادەبکات بۆ چاندنی وەرزی نوێ و تووشی کێشەی کردبوون.

خشتەی گەنم(دێم)
جۆری کار بە هەزار تمەن
کێڵان ١٥٠
دیسک ١٠٠
بنەتوو ٢٥٠ ک*٢٨٠٠ت ٧٠٠
بەزرکار، بۆ هەر١ ئەنبار ١٠٠
کوود پایزە، کوودی فوسفات، کیسەی ٠٠٠/١٠٠ ٢٠٠
کوود بەهارە، اورە، کیسەی ٠٠٠/٦٠ ١٣٠
کوودپاش ٤٠
سەم ٤٠٠
سەمپاش ٢٠٠
کومپاین، بۆ دوو ئەنبار ٠٠٠/٣٤٠ ٣٤٠
گواستنەوە ١٥٠
کرێکاری وەرزانە ٠٠٠/١٦٠/٢
کۆی هەموو خەرجییەکان ٠٠٠/٦٧٠/٤
کا (کوڵێش)بۆ فرۆشتن ٦٠٠
دەرکەوتی گشتی لەکاتی فرۆش، ٢٠٠٠*٢٨٠٠ ٠٠٠/٦٠٠/٥
دەرکەوتی گشتی+کا ٠٠٠/٢٠٠/٦
دەرکەوتی گشتی- خەرجییەکان ٠٠٠/٦٧٠/٤-٠٠٠/٢٠٠/٦
دەرکەوت بۆ جووتیار (خالیس)، یەک میلیۆن و پانسەد و سی هەزار تمەن. ٠٠٠/٥٣٠/١

خشتەکە ڕوونە بەڵام بۆ زانیاریی زۆرتر تەنیا دەپەرژێمە سەر کرێکاری وەرزانە کە لە خشتەکەی سەرەوە هاتووە، بۆ هەر سێ قۆناغی بەرهەمهێنانی گەنم (چاندن، پێڕاگەیشتن، هەڵگرتن)، کرێکار پێویستە کە نزیک بە ساڵێک لەسەر زەوی بێت و ئەرکەکانی ڕاپەڕینێت کە نووسەر لەم ڕاپۆتەدا بە هاوکاری و ڕێنوێنی و ڕاوێژکاریی کارناسی ئەو بوارە، هەموو خاڵەکان و ئەرکەکانی لە بەرچاوگرتووە هەر بۆیە ئەو ژمارەیە دەرچووە.
لەم خشتەیەدا بۆمان دەردەکەوێت کە جووتیارێک لە یەک ساڵی کاریدا بۆ بەرهەمهێنانی گەنم لە یەک هێکتار (٠٠٠/١٠ میتر) ڕێژەی بەرهەمەکەی بە کیلۆ دەکاتە ٠٠٠/٢ کیلۆ گەنم (٢٠٠٠*٢٨٠٠=٥٦٠٠٠٠٠) کە ئەگەر هەموو خەرجییەکانی لێ دەرخەین ساڵانە یەک میلیۆن و پانسەدوسی هەزار تمەن قازانج دەکات.
خشتەی گەنمی بەرئاو
جۆری کار بەهەزار تمەن
کێڵان ١٥٠
دیسک ٣٠٠
بنەتوو، ٣٣٠ کیلو* ٢٨٠٠ ٩٠٠
بەزرکار، یەک ئەبار و نیم ١٥٠
کوود پایزە، فوسفات، هەر کیسە ٠٠٠/١٠٠ ٤٠٠
کوود بەهارە، اورە، هەر کیسە ٠٠٠/٦٠ ١٨٠
کوودپاش ٦٠
سەم ٥٠
سەمپاش ٥٠
کومپاین ٩٠٠
گواستنەوە ٣٠٠
حەقی ئاو ١٥٠
کرێکاری وەرزانە ٠٠٠/١٦٠/٢
کۆی هەموو خەرجییەکان ٠٠٠/٧٥٠/٥
کا بۆ فرۆشتن ٦٠٠
دەرکەوتی گشتی لەکاتی فرۆش، ٦٠٠٠*٢٨٠٠ ٠٠٠/٨٠٠/١٦
دەرکەوتی گشتی+کا ٠٠٠/٤٠٠/١٧
دەرکەوتی گشتی- خەرجییەکان ٠٠٠/٤٠٠/١٧-٠٠٠/٧٥٠/٥
دەرکەوت بۆ جووتیار (خالیس)، یازدە میلیۆن و شەش سەد و پەنجا هەزار تمەن. ٠٠٠/٦٥٠/١١

هەر چۆن لە خشتەکەدا هاتووە جووتیار بۆ بەرهەمهێنانی گەنمی ئاوی لە یەک دۆنمدا ٦تۆن بەرهەمی دەبێت (٦٠٠٠*٢٨٠٠=٠٠٠/٨٠٠/١٦)، حکومەت هەر ساڵ بۆ بنەتوو بە نرخێک بنەتوو بە جووتیاران بفرۆشێت لە کاتی دروێنەکردنی بەرهەمیشدا بەهەمان نرخ لە جووتیاران دەیکڕێت، ئەڵبەتە ئەو نرخە پێشتر لە لایەنی دەوڵەتەوە بە مەجلیس پێشنیار دەدرێت و مەجلیس پاش مشتومڕ، نرخی کۆتایی پەسەند دەکات.
جێی ئاماژەیە کە بۆ ساڵی داهاتووی کشت، واتە ١٣٩٩ جووتیاران سەرجەم مەسرەفەکانیان چەندقات بەرز بووەتەوە. بۆ نموونە تەنیا بۆ کوودی ڕەش کە لە ساڵی ١٣٩٨ تەنیا بۆ هەر یەک کیسەی ٥٠ کیلۆگرەمی بە ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی دەکڕی، دەبێت بۆ ساڵی ١٣٩٩-١٤٠٠ بۆ یەک کیسەی ٥٠ کیلۆگرەمی ٥٠٠ هەزار تمەن بدات، دیارە ئەمە تەنیا یەک قەڵەمە کە گران بووە لەکۆتاییی وەرزی بەرهەمیشدا حکومەت تەنیا بۆ هەر یەک کیلۆگرەم گەنم ٤٠٠٠ هەزار تمەن پارەی تەرخان کردووە لە حاڵیکدا تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆڕتە، جووتیار دەبێت نرخی پێداویستییەکان بە دۆڵاری ٠٠٠/٠٠٠/٣ سێ میلیۆن تمەنی تەرخان بکات.
تێبینی:
جووتیاران لە کۆتاییی دروێنە و جۆخیندا دەتوانن کڵۆشی زەوییەکەیان لەبازاڕدا بفرۆشن کە بۆ ساڵی ١٣٩٩ لە بازاڕ بۆ هەر یەک هێکتار ٠٠٠/٦٠٠ هەزار تمەن دیاریکراوە کە وەک داهات لە خشتەکانی دانەوێڵەدا هاتووە.
چاندنی جۆ لە کرماشان پلەی سێیەمی هەیە و ساڵانە زیاتر لە ٠٠٠/١٥٠ (سەد و پەنجا هەزار) هێکتار بۆ کشتی جۆ بەکاردێت. جۆ لە زەویی دەرجە ١و٢ و٣ شین دەبێت بەڵام خەڵک زۆرتر لە دەرەجە ٣ دەیچێنن لەبەر ئەوەی کە زەحمەت و ماندووبوونی کەمترە و بەنیسبەت گەنم و نۆک داهاتی باشترە بەڵام با لەبیرمان نەچێت کە هەموو بەرهەمە کشتوکاڵییەکان لەدەستی ڕەشی مافیادایە و جووتیاران بەداخەوە قازانجێکی ئەوتۆ ناکەن.

خشتەی بەرهەمهێنانی جۆ دێم
جۆری کار بەهەزار تمەن
کێڵان ١٥٠
دیسک ١٠٠
بنەتوو ٢٥٠ ک*٢٨٠٠ ٧٠٠
دەزگای تۆوەشێن ١٠٠
کوود پایزە، فوسفات، هەر کیسە ٠٠٠/١٠٠ ٢٠٠
کوود بەهارە، اورە، هەر کیسە ٠٠٠/٦٠ ١٢٠
کوودپاش ٣٠
سەم ٤٠٠
سەمپاش ٢٠٠
کومپاین ٦٨٠
گواستنەوە ٣٠٠
کرێکاری وەرزانە ٠٠٠/١٦٠/٢
کۆی هەموو خەرجییەکان ٠٠٠/١٤٠/٥
کا بۆ فرۆشتن ٥٠٠
دەرکەوتی گشتی لەکاتی فرۆش، ٣٥٠٠ *٢٠٠٠تمەن ٠٠٠/٠٠٠/٧
دەرکەوتی گشتی+کا ٠٠٠/٥٠٠/٧
دەرکەوتی گشتی- خەرجییەکان ٠٠٠/٥٠٠/٧-٠٠٠/١٤٠/٥
دەرکەوت بۆ جووتیار (خالیس)، دوو میلیۆن سێسەد و شەست هەزار تمەن. ٠٠٠/٣٦٠/٢

رەنگە جێی پرسیار بێت کە بۆ جووتیار هەر کیلۆ بە ٢٨٠٠تمەن دەکڕێت بەڵام لە کاتی فرۆشتن لە بازاڕدا بۆ بە ٢٠٠٠ تمەن دەیفرۆشێت، لەکاتی کڕینی بنەتوو، بنەتووەکە خالیسە، بەڵام لە کاتی فرۆشتن و بازاڕکردن، ناخالیسیی زۆری پێوە دیارە بۆنموونە ڕەنگە نۆک، گەنم، نیسک، پەرەنێشک، قەلاس (چۆدەن)، دووگونە و … تێیدا بەرچاو بکەوێت.

خشتەی بەرهەمهێنانی جۆ بەرئاو
جۆری کار بەهەزار تمەن
کێڵان ١٥٠
دیسک ١٠٠
بنەتوو ٣١٥ ک*٢٨٠٠ ٧٠٠
بەزرکار ، یەک ئەنبارو نیم ١٥٠
کوود پایزە، فوسفات، هەر کیسە ٠٠٠/١٠٠ ٢٠٠
کوود بەهارە، اورە، هەر کیسە ٠٠٠/٦٠ ١٢٠
کوودپاش ٣٠
سەم ٤٠٠
سەمپاش ٢٠٠
کومپاین ٦٨٠
گواستنەوە ٣٠٠
کرێکاری وەرزانە ٠٠٠/١٦٠/٢
کۆی هەموو خەرجییەکان ٠٠٠/١٩٠/٥
کا بۆ فرۆشتن ٥٠٠
دەرکەوتی گشتی لەکاتی فرۆش، ٠٠٠/٥ *٢٠٠٠تمەن ٠٠٠/٠٠٠/١٠
دەرکەوتی گشتی+کا ٠٠٠/٥٠٠/١٠
دەرکەوتی گشتی- خەرجییەکان ٠٠٠/١٩٠/٥-٠٠٠/٥٠٠/١٠
دەرکەوت بۆ جووتیار (خالیس)، پێنج میلیۆن و سێسەد و دە هەزار تمەن ٠٠٠/٣١٠/٥

یەکێک لەو بەرهەمە سەرەکییانەی کە لە پارێزگای کرماشان بەرهەم دێت “جۆ”یە. بەرهەمی جۆی دێم پێویستی بە ئاوێکی زۆر کەم هەیە و تارادەیەکی زۆر لە خۆرهەڵاتی کوردستان لە زەوییەک دەچێندرێت و ڕیژەی بەرهەم و داهاتیشی زۆرە بەڵام لە درێژخایەندا هێز و پیت و بەرەکەتی زەوی کەم دەکاتەوە هەر بۆیە لە کوردستان خەڵک کەمتر جۆ دەچێنن.
خشتەی بەرهەمهێنانی نۆک (بەهارە) مکانیزە
جۆری کار بەهەزار تمەن
کێڵان ١٥٠
بنەتوو، ٤٥*٠٠٠/٧ ٣٥٠
بەزرکار،٤٥*٠٠٠/٣ ١٥٠
سەم ٥٠
سەمپاش ١٥٠
فاروو ١٥٠
کومپاین ٥٠٠
گواستنەوە ١٠٠
بووجاڕی ١٠٠
کۆی هەموو خەرجییەکان ٠٠٠/٧٠٠/١
دەرکەوتی گشتی لەکاتی فرۆش، ئەگەر زەوی دەرەجە ١بێت لە هەر یەک هێکتار ٧٠٠ تا ١٠٠٠ کیلوو نۆک بەرهەم دێت کە لە بازاڕدا لە نێوان ٧٥٠٠ تا ٨٥٠٠ دەفرۆشرێت. ٠٠٠/٥٠٠/٨
دەرکەوتی گشتی- خەرجییەکان ٠٠٠/٧٠٠/١-٠٠٠/٥٠٠/٨
دەرکەوت بۆ جووتیار (خالیس)، شەش میلیۆن و هەشت سەد هەزار تمەن. ٠٠٠/٨٠٠/٦

بۆ یەک دۆنم ٤٥ کیلۆ نۆک پێویستە کە لەبازاڕدا بە ٧هەزارتمەن بە جووتیارانی دەفرۆشن و بەزرکاریش هەمان ڕێژە بە هەر کیلۆ ٣هەزار تمەن دەچێنێت.
خشتەی بەرهەمهێنانی نۆک (بەهارە) بە کرێکار
جۆری کار بەهەزار تمەن
کێڵان ١٥٠
بنەتوو، ٤٥کیلو*٧٠٠٠تمەن ٣٥٠
کرێکار بۆ چاندن یا وەشاندن ٥٠
سەم ٥٠
سەمپاش ١٥٠
کرێکاری وەرزانە، دەسکەنە ٥*١٢٠ ٦٠٠
گواستنەوە ١٠٠
خەرمەنکووب ١٠٠
کۆی هەموو خەرجییەکان ٠٠٠/٥٥٠/١
دەرکەوتی گشتی لەکاتی فرۆش، ئەگەر زەوی دەرەجە ١بێت لە هەر یەک هێکتار ٧٠٠ تا ١٠٠٠ کیلوو نۆک بەرهەم دێت کە لە بازاڕدا لە نێوان ٧٥٠٠ تا ٨٥٠٠ دەفرۆشرێت. ٠٠٠/٥٠٠/٨
دەرکەوتی گشتی- خەرجییەکان ٠٠٠/٥٥٠/١-٠٠٠/٥٠٠/٨
دەرکەوت بۆ جووتیار (خالیس)، شەش میلیۆن و نۆسەد و پەنجا هەزار تمەن. ٠٠٠/٩٥٠/٦

خشتەی بەرهەمهێنانی نۆک (پایزە) مکانیزە
جۆری کار بەهەزار تمەن
کێڵان ١٥٠
بنەتوو ٥٠ک*٧٠٠٠ت ٣٥٠
بەزرکار ٥٠ک*٣٠٠٠ت ١٥٠
سەم ٥٠
سەمپاش ١٥٠
فاروو ١٥٠
کومپاین ٥٠٠
جێ بە جی کردن ١٠٠
بووجاڕی ١٠٠
کۆی هەموو خەرجییەکان ٠٠٠/٧٠٠/١
دەرکەوتی گشتی لەکاتی فرۆش، ئەگەر زەوی دەرەجە ١بێت لە هەر یەک هێکتار ٧٠٠ تا ١٠٠٠ کیلوو نۆک بەرهەم دێت کە لە بازاڕدا لە نێوان ٧٥٠٠ تا ٨٥٠٠ دەفرۆشرێت. ٠٠٠/٥٠٠/٨
دەرکەوتی گشتی- خەرجییەکان ٠٠٠/٧٠٠/١-٠٠٠/٥٠٠/٨
دەرکەوت بۆ جووتیار (خالیس)، شەش میلیۆن و هەشت سەد هەزار تمەن. ٠٠٠/٨٠٠/٦

خشتەی بەرهەمهێنانی نۆک (پایزە) کرێکار
جۆری کار بەهەزار تمەن
کێڵان ١٥٠
بنەتوو ٥٠ک*٧٠٠٠ت ٣٥٠
بەزرکار ٥٠ک*٣٠٠٠ت ١٥٠
سەم ٥٠
سەمپاش ١٥٠
کرێکاری وەرزانە ٦*٠٠٠/١٢٠ ٦٠٠
گواستنەوە ١٠٠
بووجاڕی ١٠٠
کۆی هەموو خەرجییەکان ٠٠٠/٦٥٠/١
دەرکەوتی گشتی لەکاتی فرۆش، ئەگەر زەوی دەرەجە ١بێت لە هەر یەک هێکتار ٧٠٠ تا ١٠٠٠ کیلوو نۆک بەرهەم دێت کە لە بازاڕدا لە نێوان ٧٥٠٠ تا ٨٥٠٠ دەفرۆشرێت. ٠٠٠/٥٠٠/٨
دەرکەوتی گشتی- خەرجییەکان ٠٠٠/٥٠٠/٨-٠٠٠/٦٥٠/١
دەرکەوت بۆ جووتیار (خالیس)، شەش میلیۆن و هەشت سەد هەزار تمەن. ٠٠٠/٨٥٠/٦

نیوەی بەرهەمی نۆک لە ئێران لە پارێزگای کرماشان بەرهەم دێت. ساڵانە لە پارێزگای کرماشان ٤١هەزار هێکتار لە زەوییەکانی بۆ نۆکی پاییزە و ١٤٠هەزار هێکتار بۆ نۆکی بەهارە تەرخان دەکرێ و ساڵانە ١١٢ هەزار تۆن نۆک بەرهەم دێت.
خشتەی بەرهەمهێنانی نیسک
جۆری کار بەهەزار تمەن
کێڵان ١٥٠
بنەتوو ٢٥ک*٣٠٠٠٠ت ٧٥٠
خەرمانکوب ١٠٠
کرێکاری وەرزانە ٠٠٠/٠٠٠/٢
گواستنەوە ٧٠٠
کۆی هەموو خەرجییەکان ٠٠٠/٧٠٠/٣
دەرکەوتی گشتی لەکاتی فرۆش، ئەگەر زەوی دەرەجە ١بێت لە هەر یەک هێکتار ٧٠٠ تا ١٠٠٠ کیلوو نۆک بەرهەم دێت کە لە بازاڕدا لە نێوان ٧٥٠٠ تا ٨٥٠٠ دەفرۆشرێت. ٠٠٠/٥٠٠/١٠
دەرکەوتی گشتی- خەرجییەکان ٠٠٠/٥٠٠/١٠-٠٠٠/٧٠٠/٣
دەرکەوت بۆ جووتیار (خالیس)، شەش میلیۆن و هەشت سەد هەزار تمەن ٠٠٠/٨٠٠/٦

لە پارێزگای کرماشان ٤٥٠٠ هێکتار بۆ نیسک تەرخان دەکرێت کە لەساڵدا ٢هەزار تۆن نیسک بەرهەم دێت.
تێبینی: لە پارێزگای لوڕستان ڕێژەی ١٦ تا ١٨ هەزار هێکتار لە زەوییەکانی ئەو پاریزگایە بۆ بەرهەمهێنانی نیسک تەرخان دەکرێت.
خشتەی گەنمەشامی، (دانە)
جۆری کار بەهەزار تمەن
کێڵان ٢٠٠
دیسک ١٠٠
بنەتوو ٢٥ک*٣٠٠٠٠ت ٧٥٠
بەزرکار ٢٥ک*٥٠٠٠ت ١٢٥
کوود پایزە، فوسفات، هەر کیسە ٠٠٠/١٠٠ ٣٠٠
کوود بەهارە، اورە (٠ ١ کیسە) هەر کیسە ٠٠٠/٦٠ ٦٠٠
سەم ٢٠٠
سەم تەقوییەتی ٢٠٠
سەمپاش ٢٠٠
حەقی ئاو ١٠٠
کوودی تەڕ ٣٠٠
فاروو ٢٠٠
کومپاین ٥٠٠
گواستنەوە ٣٠٠
کرێکاری وەرزانە ٠٠٠/٠٠٠/٦
کۆی هەموو خەرجییەکان ٠٠٠/٠٧٥/١٠
دەرکەوتی گشتی لەکاتی فرۆش، ئەگەر هەموو ڕێکاری کشتوکاڵ لە پێش چاو بگیرێت، بنەتوو سالم بێت و لە درێژەی وەرزدا دروست ئاو و کوودی پێ بدرێت لە هەر یەک هێکتا ٨تا١٢تۆن گەنمەشامی بەرهەم دێت کە لەبازاڕدا بە هەر کیلۆ٣٠٠٠ تمەن دەفرۆشرێت. ٠٠٠/٠٠٠/٣٦
دەرکەوتی گشتی- خەرجییەکان ٠٠٠/٠٠٠/٣٦-٠٠٠/٠٧٥/١٠
دەرکەوت بۆ جووتیار (خالیس)، بیست و پێنج میلیۆن و نۆسەد و بیست و پێنج هەزار تمەن. ٠٠٠/٩٢٥/٢٥

خشتەی گەنمەشامی، (بۆ سەوزە)
جۆری کار بەهەزار تمەن
کێڵان ٢٠٠
دیسک ٢٠٠
بنەتوو ٢٥ک*٣٠٠٠٠ت ٧٥٠
بەزرکار ٢٥ک*٥٠٠٠ت ١٢٥
کوود پایزە، فوسفات، هەر کیسە ٠٠٠/١٠٠ ٢٠٠
کوود بەهارە، اورە، هەر کیسە ٠٠٠/٦٠ ٦٠٠
کوود ئاوی تەقوییەتی ٣٠٠
سەمپاش ١٥٠
حەقی ئاو ١٠٠
کوودی تەڕ ٣٠٠
فاروو ٢٠٠
کرێکاری وەرزانە ٠٠٠/٠٠٠/٥
کۆی هەموو خەرجییەکان ٠٠٠/١٢٥/٨
دەرکەوتی گشتی لەکاتی فرۆش، ئەگەر هەموو ڕێکاری کشتوکاڵ لە پێش چاو بگیرێت، بنەتوو سالم بێت و لە درێژەی وەرزدا دروست ئاو و کوودی پێ بدرێت لە هەر یەک هێکتار٧٠تا٨٠ تۆن ئاڵف یان کای سەوز بەرهەم دێت کە لەبازاڕدا بە هەر کیلۆ ٣٥٠ تا ٤٠٠ تمەن دەفرۆشرێت. ٠٠٠/٠٠٠/٣٢
دەرکەوتی گشتی- خەرجییەکان ٠٠٠/٠٠٠/٣٢-٠٠٠/١٢٥/٨
دەرکەوت بۆ جووتیار (خالیس)، بیست و سێ میلیۆن و هەشت سەد و حەفتاو پێنج هەزار تمەن ٠٠٠/٨٧٥/٢٣

تێبینی: بۆ ئەم بەرهەمە، کڕیار خۆی ئەرکی دروێنەکەی لە ئەستۆ دەگرێت.
لە پارێزگای کرماشان ١٧هەزار هێکتار زەوی تەرخان کراوە بۆ بەرهەمهێنانی گەنمەشامی(دانەیی) کە ساڵانە ١٥٣هەزار تۆن گەنمەشامی(دانەیی) بەرهەم دێت، هاوکات و لە مانگی جۆزەردان ٢٨٧/٢ هێکتار تەرخان کراوە بۆ بەرهەمهێنانی گەنمەشامی (علوفە) کە ١٧١هەزار تۆن گەنمەشامی (علوفە) بەرهەم هاتووە.

خشتەی گەنمەشامی، زەڕات، دانەیی (لە پارێزگای کرماشان)
گەنمەشامی دانەیی/ هێکتار بەرهەم لە یەک ساڵ/تۆن
٠٠٠/١٧ ٠٠٠/١٥٣

خشتەی گەنمەشامی، زەڕات، دانەیی (لە پارێزگای کرماشان)
گەنمەشامی بۆ کا(علووفە)/ هێکتار بەرهەم لە یەک ساڵ/تۆن
٢٨٧/٢ ٠٠٠/١٧١

تێبینی: بۆ ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی نرخەکانی بەرهەمهێنان “کشت” و “داشت” سێ قات بەرز بووەتەوە، بەڵام نرخی کڕین و فرۆشتن هێشتا ناڕوونە و بڕیاری کۆتایی لەسەر نەدراوە.