ئارامتر بخوێنەوە

سیاسەتی ناسنامە*

ڕێسەدا هەیس

و: کەماڵ حەسەن‌پوور

  

دەستەواژەی بارگاویی “سیاسەتی ناسنامە” بۆ تاقمێکی بەربڵاو لە چالاکیی سیاسی کەڵکی لێ وەردەگیرێت و بناخە تیۆریکییەکەی لەسەر ئەزموونی هاوبەشی نایەکسانی لە لایەن ئەندامانی بەشێک لە تاقمە کۆمەڵایەتییەکان دامەزراوە. لەجیاتی ئەوەی تەنیا لە دەوری سیستەمی بڕوا، مانیفێستی بەرنامەیی یان ئەندامەتی حیزبی بێ، ڕێکخستنە سیاسییەکانی ناسنامە بە شێوەی باو ئامانجیان مسۆگەر کردنی ئازادیی سیاسیی تاقمێکی دیاریکراوی پەراوێزخراو لەناو چوارچێوەی  مەزنتری خۆیدایە. ئەندامانی ئەو تاقمە جەخت لەسەر شێوازی جۆراجۆر بۆ تێگەیشتن لە جیاوازیی خۆیان دەکەنەوە کە دەبێتە ئالنگاری بۆ ناسنامە زاڵەکان، ئامانج لێرە سەربەخۆییی زیاترە.

 مێژوو و مەودا

 فەلسەفە و ناسنامە

 لیبڕالیزم و سیاسەتی ناسنامە

 تێوەگلانی فەلسەفەی هاوچەرخ لە سیاسەتی ناسنامە

 سەرچاوەکان


١. مێژوو و مەودا

نیوەی دووهەمی سەدەی بیستەم شاهیدی سەرهەڵدانی جووڵانەوەی سیاسیی مەزن بوو، بۆ وێنە شەپۆلی دووهەمی فێمینیزم، جووڵانەوەی مافی ڕەشپێستان لە وڵاتە یەکگرتووەکان، ڕزگاریی هاوڕەگەزخوازیی ژن و پیاو و، جووڵانەوەکانی خەڵکی ڕەسەنی ئەمریکا، کە بە هۆی نایەکسانی دژی هێندێک تاقمی کۆمەلایەتی دامەزران. ئەو جووڵانەوە کۆمەڵایەتییانە  بناغەیان لەسەر پێکهاتەیەکی فەلسەفی لە وێژە دامەزراوە و دەیحاملێنن کە پرسی سروشت، بنەچەکە و داهاتووی ئەو ناسنامانەی داکۆکی لێ دەکەن، دێننە بەر باس. سیاسەتی ناسنامە وەک شێوەی ڕێکخستن، پێوەندییەکی نزیکی بەو بیرۆکەوە  هەیە کە هێندێک تاقمی کۆمەڵایەتی سەرکوت دەکرێن؛ واتە، ناسنامەی مرۆڤ بۆ وێنە ژن یان ڕەشپێست (لە ناویاندا بە هۆی پێشداوەری، پاکتاو یان دەستبەسەرداگرتنی ناسنامەی ئەو تاقمەی مرۆڤ سەر بەوییە)، توندوتیژی، چەوساندنەوە، پەراوێزخستن یان بێ‌دەسەڵاتی، لە بەرانبەر ئیمپریالیزمی کولتووریدا لاواز دەکەن (یانگ، ١٩٩٠). سیاسەتی ناسنامە لە لێکدانەوەی ئەو جۆرە نادادپەروەرییە کۆمەڵایەتییانەوە دەست پێ دەکات تا بە پێشنیاری جۆراجۆر، یارمەتیدەری ئەستاندنەوە، وەسفکردنەوە، یان گۆڕینی گێڕانەوەکانی پێشووی چەواشەکراوی ئەندامەتیی گرووپ، بێ. لەجیاتی قبووڵ کردنی شیکردنەوە نەرێنییەکانی کولتووری باڵادەست لەمەڕ کەم بایەختربوونی خۆت، مرۆڤ هەستی خۆی بەرانبەر بە خۆی و کۆمەڵگاکەی دەگۆڕێ. بۆ وێنە، لێدوانی سەرەتاییی سیاسەتی ناسنامەی فێمینیستی ڕەش، کۆمەڵەی ڕووباری کۆمباهی شیکردنەوەی خوارەوەی تێدایە:

وەک مناڵ ئێمە تێگەیشتین کە لەگەڵ کوڕان جیاوازین و هەڵسوکەوتی جیاوازمان لەگەڵدا کرا، بۆ وێنە، هاوکات کە پێیان دەگوتین بێدەنگ بین تا ‘خانمانەتر بین’ و خۆمان لەبەر چاوی خەڵکی سپی کەمتر بێزراو بکەین. لە پڕۆسەی بەرزکردنەوەی هۆشیاریدا، لە ڕاستیدا تێپەڕینی ژیان، ئێمە لەوە تێگەیشتین کە ئەزموونەکانمان هاوبەش بوون و لە بەشینەوە و گەشەکردنی هۆشیاری تا داڕشتنی سیاسەتێک کە ژیانی ئێمە بگۆڕێ و بێ‌ئەملا و ئەولا کۆتایی بە چەوساندنەوەی ئێمە بێنێ. (١٥-١٤ :١٩٨٢)

بواری جووڵانەوە سیاسییەکانی کە دەکرێ وەک سیاسەتی ناسنامە پێناسە بکرێن، گەلێک بەربڵاوە: ئەو نموونانەی لە وێژەی فەلسەفیدا کەڵکیان لێ وەردەگیرێت بە شێوەیەکی بەرچاو باس لە خەبات بۆ دان پێدانان بە دادپەروەریی کۆمەڵایەتی لە لایەن تاقمی شارۆمەندان لەناو دێموکراسییە سەرمایەدارییەکانی خۆراوا دەکەن، بەڵام جووڵانەوەکانی خەڵکی ڕەسەن لە سەرانسەری دنیا، پرۆژەی ناسیۆنالیستی، یان داواکاری بۆ سەربەخۆییی ناوچەیی کەڵک لە پاساوهێنانەوەی هاوشێوە وەردەگرن. ئاشکرایە هیچ تایبەتمەندییەکی دیاریکراو نییە کە بتوانێ خەباتێکی سیاسی وەک نموونەی “سیاسەتی ناسنامە” پۆلێن بکات. لەجیاتان، دەستەواژەکە تاقمێکی بەربڵاو لە پرۆژەی سیاسی دەگرێتەوە، کە هەر کامیان لە لایەن نوێنەرانی جەماوەرێک بە پێگەی کۆمەڵایەتی جیاوازەوە کە تا ئێستا پاشگوێ خراون یان چەوسێنراونەوە، بەڕێوە دەچن. پێشکەش کردنی لێکۆڵینەوەیەکی مێژوویی یان کۆمەڵایەتی لەبارەی گەلێک لە جووڵانەوەی کۆمەڵایەتییە جۆراجۆرەکان کە لە چوارچێوەی سیاسەتی ناسنامەدا پێناسە دەکرێن، لە مەودای ئەو نووسراوەیە بەدەرە، ئەگەرچی سەرچاوەی ئەو وێژەیە لە لیستەی سەرچاوەکاندا هاتوون؛ لەجیاتان لێرە جەخت لەسەر پێشکەش کردنی پوختەیەک لە پرسە فەلسەفییەکانی وێژەیەکی پەرەئەستێن لە تیۆری سیاسی دەکەین.

دەستەواژەی “سیاسەتی ناسنامە” بە هەمان شێوە جۆرێک کیسەبۆکسی فەلسەفی بۆ ڕەخنەگری جۆراجۆریشە. زۆر جار ئەوان لە خستنە ڕووی کاریگەر و ئاشکرای بابەتی ڕەخنە ناسەرکەوتوون و کەڵک لە “سیاسەتی ناسنامە” وەک شیکردنەوەیەکی گشتی بۆ ئاماژە بە زنجیرەیەک شکستی سیاسی وەردەگرن. لە ڕوانگەیەکی هاوچەرخەوە، بەشێک لە ئیدیعا سەرەتایی‌یەکانی ناسنامە لە لایەن چالاکانی سیاسییەوە بێگومان وەک ساویلکە، کۆکەرەوانە یان تاکلایەنانە دێنە بەرچاو. بەڵام، ڕەوانبێژیی گشتیی سیاسەتی ناسنامە دەرکەوت کە بۆ هێندێک خەڵک بەکەڵک و وزەبەخشە، تەنانەت لە  کاتێکدا هێندێک جار لەمەڕ ئاڵۆزیی فەلسەفی هەر ئیدیعایەک بۆ ئەزموونی هاوبەش یان تایبەتمەندییە هاوبەشەکانی گرووپ ناڕاستگۆ بوو. لە سەردەمی زێڕینی سەدەی بیستەمی جووڵانەوە سیاسییە بەناوبانگەکاندا کە سیاسەتی ناسنامەیان ئاشکرا کرد، وێژەیەکی بەربڵاوی ئاکادێمیک سەری هەڵداوە؛ ئەگەرچی “سیاسەتی ناسنامە” دەتوانێ پێشرەوی ڕۆشنبیری وەک ماری وۆڵستۆنکرافت تا فرانتز فانۆن بۆ لای خۆی ڕاکێشێ، بەڵام نووسینێک کە بە کردەوە کەڵک لەو دەستەواژە وەربگرێ، لەگەڵ هەر ئەزموونێکی هاوچەرخی ئەو، تا کۆتاییی حەفتاکانی زایینی دەست پێ ناکات. بۆیە هێشتا ڕۆشنبیرەکان بە تەواوی دەستیان بە داکۆکی لە بنەما فەلسەفییەکانی سیاسەتی ناسنامە نەکردبوو کە ئێمە بەرۆکمان گرتن. کەوابوو، ئەو پرسیارە کە ئاخۆ مرۆڤ هاوڕا یان دژی سیاسەتی ناسنامە ، لەو چرکەساتە مێژووییەدا، وەک پرسیارێکی نامومکینە. لە هەر لایەکی ئەو مشتومڕە وێستابن، بیرمەندان هاوڕان کە بیرۆکەی ناسنامە بووەتە دیسکۆرسێکی سیاسیی هاوچەرخی فرە گرینگ، هاوکات کە ئەوان هاوڕان ئەو ئاسەواری نیگەرانیکەری بۆ مودێلەکانی خود، گشتگیر بوونی سیاسی و ئەگەرەکانی هاوپشتی و بەرگریی ئێمە هەیە.


٢. فەلسەفە و ناسنامە 

لەو پشکنینە کورتەی ئاخۆ سیاسەتی ناسنامە چۆن لە دیمەنی سیاسیدا دەگونجێ، هەر ئێستا ئاشکرایە کە کەڵک وەرگرتن لە دەستەواژەی جێگای مشتومڕی ” ناسنامە ” کۆمەڵێک پرسیاری فەلسەفی دەورووژێنێ. بێجگە لە کەڵکە ئەقڵانییەکانی، وێدەچێ لە وێژەی سەرووفیزیکییەوە لەمەڕ ناسنامەی تاکی، هەستی مرۆڤ لەبارەی خۆیەوە و خۆڕاگرییەکەی،  بۆ فەیلەسووفەکان ناسیاو بن. بەڕاستی، لەپشت زۆر لە گفتوگۆ پڕاگماتیستییەکانی ئاشکرا سەبارەت بە لایەنە باشەکانی سیاسەتی ناسنامە ، پرسیاری فەلسەفی لەمەڕ سروشتی هەستی مرۆڤ و خۆیەتی مرۆڤن (تایلۆر ١٩٨٩). چارلز تایلۆر دەڵێ ناسنامە سەردەمییانە بە پێداگری لەسەر دەنگی دەروونی و تواناییی ڕەسەن بوون پێناسە دەکرێ، واتە تواناییی دیتنەوەی ڕێگایەک بۆ هەبوون بە شێوەیەک کە لەگەڵ خۆت ڕاست بێ (تایلۆر ١٩٩٤). لە کاتێکدا بڕواکانی یەکسانی جەخت لەسەر هەستێک دەکەنەوە کە هەر مرۆڤێک تواناییی بەکارهێنانی هۆی کرداری یان هەستی ڕەوشتییانە بۆ ژیانێکی ڕەسەن وەک تاکی هەیە، سیاسەتی جیاوازیی زمانی، ڕەسەنایەتیی خۆی بۆ شیکردنەوەی شێوەکانی ژیان تەرخان کردووە کە دەگەڵ ناسنامەی تاقمە کۆمەڵایەتییە پەراوێزخراوەکان دێتەوە.

وەک سۆنیا کروکس دەڵێ:

ئەوەی سیاسەتی ناسنامە بە شێوەیەکی بەرچاو لە سیاسەتی پێش- ناسنامەخوازیی دانپێدانان جیا دەکاتەوە، داواکەی بۆ دانپێدانان لەسەر ئەو بنەمایانەیە کە لە ڕابردوودا حاشایان لێدەکرا: واتە وەک ژن، وەک ڕەش، وەک هاوڕەگەزخوازیی مێیینە کە تاقمەکان داوای دانپێدانان دەکەن. داوایەکە بۆ وەخۆگرتن لە کۆی “مرۆڤایەتیی گەردوونی” لەسەر بنەما هاوبەشە مرۆڤانەکان نییە؛ ڕێزگرتن “بە پێچەوانەی” جیاوازیی خۆیشی نییە. لەجیاتان، ئەوەی دەخوازرێ ڕێزگرتنە لە خۆت وەک جیاواز (٢٠١١:٠٨٥).

بۆ بەشێک لە لایەنگرانی سیاسەتی ناسنامە ئەو داوای ڕەسەنایەتییە، بایەخدان بە سەردەمی پێش چەوساندنەوە ، یان کولتوور یان شێوەیەکی ژیانیش دەگرێتەوە کە لە کۆلۆنیالیزم، ئیمپریالیزم یان تەنانەت کۆمەڵکوژی زەرەرمەند بووە. بۆیە بۆ وێنە تایکیکی ئالفرێد، لەمەڕ داکۆکییەکەی لە گەڕانەوەی بۆ بایەخە ڕەسەنە باوەکان دەڵێ:

سیستەمە بەڕێوەبەرییە ڕەسەنەکان نوێنگەی بایەخە سیاسییە جیاوازەکانن کە بە شێوەیەکی بنەڕەتی لە ئەوانی باو جیاوازن. چەمکە خۆراوایی‌یەکانی زاڵبوون (بە سەر مرۆڤ و سروشتدا) بە شێوەیەکی بەرچاو ونە؛ لەجیاتان ئێمە هاوئاهەنگی، خۆبەڕیوەبەری و ڕێز دەبینین. ئێمە بەرپرسایەتیی گەڕاندنەوە، تێگەیشتن و پارێزگاریی لەو بایەخانەمان لە ئەستۆیە، نە تەنیا لەبەر ئەوە کە ئەوان یارمەتییەکی تاقانە بە مێژووی بیرۆکەکان دەکەن، بەڵکو لەبەر ئەوە کە بووژاندنەوەی ڕێز لە بایەخە باوەکان تەنیا ڕێگاچارەی گیروگرفتی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتین کە ئەو خەڵکە گیرۆدەیان بوون. (ئالفرێد ١٩٩٥:٥).

ئەوەی لە ” ناسنامە “ی سیاسەتی ناسنامە یەکلاکەرەوەیە، وێدەچێ ئەزموونی مرۆڤ بێ، بەتایبەت ئەزموونی ئەوان لەناو پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکاندا کە ئافرێنەری نادادپەروەرین، هەروەها ئەگەری جێگرەوەیەکی خۆدیاریکراوی هاوبەش و ڕەسەنتر.  بۆیە سیاسەتی ناسنامە لەسەر پێوەندیی نێوان بێ‌دەسەڵاتی و ئەو دۆخە ژێردەستەیی‌یەی دەگەڕێتەوە بۆی و، لەوێوە بۆ یەکخستنی داواکان لەمەڕ واتای ئەزموونە سیاسییەکانی تاکە جۆراجۆرەکان دامەزراوە.

هێندێک جار ئەو مانایەی دەدرێ بە ئەزموونێکی دیاریکراو لەو کەسەی تووشی بووە، جیا دەکرێتەوە: بۆ وێنە، قوربانیی توندوتیژیی سێکسی پێیان دەگوترێ بۆخۆیان لەبەر خۆ هاویشتنە مەترسییەوە تاوانبارن، لە کاتێکدا ئەوان لەو بڕوایەدان کە هێرشبەرەکانیان تاوانبارن. تێگەیشتن لە بۆشاییی نێوان لێکدانەوەکان پێوەندی بەو شێوازانەەوە هەیە کە جیاوازیی نێوان گێڕانەوەی هۆشیارانەی لایەنی زاڵ و زانیارییەکانی کەسی ژێردەست دەناسنەوە (ئالفرێد ٢٠١٨). بەو شێوەیە نیگەرانی لەو لایەنەی سیاسەتی ناسنامە لە دەوری شەفافییەتی ئەزموون و ڕاشکاویی لێکدانەوەکەی خۆی دەنوێنێ. ڕەخنەگرەکان دەڵێن، ئەزموون قەت پێش لێکدانەوە تەنیا وەک زانیاری نییە (سکات ١٩٩٢)؛ لەجیاتان چوارچێوەیەکی تیۆریک دەخوازێ، خۆڕسک یان دەرەکی، تا مانای پێ ببەخشێ (هەیەس ٢٠٢٠). بێجگە لەوە، ئەگەر ئەزموون سەرچاوەی سیاسەت بێ، کەوابوو هێندێک ڕەخنەگر نیگەرانن کە ئەوەی کروکس (٢٠٠١) وەک “زانیاریناسیی سەرچاوە” باسی دەکات ببێتە نەریت: لەو ڕوانگەیەوە، ڕوانگە سیاسییەکان بەهۆی خستنەڕوویان لەلایەن بابەتەکانی ئەزموونی تایبەتەوە ڕەواییی خۆیان وەدەست دەهێنن. ڕخنەگرەکان دڕێژە دەدەن و دەڵێن ئەوە پێش بە ڕەخنەگرتن لەو ڕوانگانە لە لایەن ئەو کەسانەوە کە ئەزموونی هاووێنەیان نییە، دەگرێ، کە بە نۆرەی خۆی پێش بە دیالۆگ و دروست کردنی هاپەیمانی دەگرێ. لەگەڵ ئەوەشدا، گومان لە بوونی ئەزموون لە دەرەوەی چوارچێوەیەکی هەرمێنۆتیک دەگەڵ هەوڵە دیاردەناسییەکان بۆ خستنەڕووی زەمینەیەک بۆ ئەزموون لە جەستەی زیندوودا جێگیر کراوە (یان تەنانەت ئاشت کراوەتەوە) (ئالکۆف ٢٠٠٠؛ هەروەها بڕوانە ئۆکسالا ٢٠٠٤ و ٢٠١١؛ ستۆلەر ٢٠٠٨؛ هەیەس ٢٠٢٠)، یان باسە پێوەندیدارەکانی بەرجەستە کردنەوەی ئاڵۆز (سیبەرس ٢٠١٧). بەرهەمە نوێیەکانی فەلسەفەی فێمینیستی ڕەشپێست بە هەمان شێوە لە ڕێی هەوڵدان بۆ دامەزراندنی ڕوانگەی سیاسی لە گێڕانەوەدا، گەڕاوەتەوە بۆ زمانی سیاسەتی ناسنامە: بۆ وێنە، کریستی داستان (٢٠١٨) دەڵێ فێمینیزمێکی ڕەش کە لە گێڕانەوەیەکی تاکیڕا دەست پێ دەکات، ڕێچکەیەک پێشکەش دەکات کە دەتوانێ نەزانی لە چوارچێوەی نیشتەجێ بووە کۆلۆنیالەکاندا بنکۆڵ بکات.

لەو تێگەیشتنە تاکییانەوە، تێگەیشتن لە ڕەخنەگرانی سیاسەتی ناسنامە هاسانە و تەنانەت هێندێک لایەنگری وریا بیریان لەوە کردووەتەوە چۆن بتوانن بەرەوڕووی ئالنگارییەکانی پێوەندیی نێوان کۆمەڵگاکان و لایەنەکان ببنەوە (هیڵ کالینس و بیلج ٢٠١٦). پێوەندیی نێوان کۆمەڵگاکان و لایەنەکان هەم ئۆنتۆلۆژییە و هەم مێتۆدیشە، کە بنەچەکەی دەگەڕێتەوە بۆ فێمینیزمەکانی ژنانی غەیرە سپی‌پێست، بەتایبەتی فێمینیزمی ڕەش (کرەنشا ١٩٨٩، ١٩٩٠؛ چۆ، کرەنشا و مەککاڵ ٢٠١٣؛ هانکۆک ٢٠١٦). بڕوا سەرەکییەکەی ئەوەیە کە هیچ تەوەرێکی ناسنامە لەوانی دیکە جیا ناکرێتەوە، چ لەسەر بنەمای ئەزموونی تاک بێ یان پێکهاتەی سیاسی کە دەبێتە هۆی دابەش بوونی کۆمەڵگا بە سەر چین و توێژی جیاجیادا. باس کردن لە “خەڵکی غەیرە سپی” بۆ وێنە بێ جیاوازیدانان لەنێوان چین، ڕەگەز، سێکسییەت، چوارچێوەی نەتەوەیی یان ئەتنیکی مەترسی ئەوەی هەیە کە تەنیا ئەزموونی بەشێک لە ئەندامانی گرووپەکە پێشکەش بکرێ، زۆر جار هی ئەو کەسانەی زۆرترین ئیمتیازیان هەیە. تا ئەو کاتی سیاسەتی ناسنامە داوای ورووژان لە دەوری تاکە تەوەرێک دەکات، ئەو زەخت دەخاتە سەر بەشداران تا ئەو تەوەرە وەک تایبەتمەندیی کۆتاییی خۆیان بناسن، لە کاتێکدا ئەوان لە ڕاستیدا ڕەنگبێ خۆیان وەک بەشێکی گونجاو بزانن کە نەکرێ ئەوان بە شێوەیەکی گوڵبژێرکراو یان ناتەواو پێناسە بکەی (کاراستادیس ٢٠١٧). ئەو گشتاندنانەی لەمەڕ هێندێک تاقمی کۆمەڵگا لە چوارچێوەی سیاسەتی ناسنامە دەکرێن، ڕەنگبێ کاردانەوەیەکی ڕاهێنەرانەشی لەناو تاقمەکەدا هەبێ، نەتەنیا وەک شیکاری بەڵکو هەروەها وەک سەپاندنی لەخۆ تێگەیشتنێک کە ئەندامەکان دەبێ هەیانبێ. بۆیە، ئەو ناسنامەی کە قەرار بوو ڕزگاریدەر بێ، ڕەنگبێ بەربەستی خۆبەڕێوەبەری بێ، وەک چۆن ئانتۆنی ئاپیاە باسی دەکات، جێگۆڕکێی “شێوەیەک لە سەرەڕۆیی بە یەکێکی دیکە” _١٩٩٤:١٦٣). وەک چۆن تاقمە  دەسەڵاتدارەکان لە کولتووردا بە شێوەیەکی بەربڵاو پێداگرن کە پەراوێزخراوەکان بە توانەوە خۆیان ئاوێتەی نەریتە باڵادەستەکان بکەن، بە هەمان شێوە لەناو هێندێک لە ڕێچکەکانی سیاسەتی ناسنامەدا تاقمگەلە دەسەڵاتدارەکانیش ڕەنگبێ لە تیۆریدا و بە کردەوە، ڕوانگەی خۆیان بە سەر ناسنامەی سەرجەم ئەندامەکاندا بسەپێنن.

 بۆ وێنە، گێڕانەوەیەکی باوی مێژووی فێمینیستیی وڵاتە یەکگرتووەکان ئاماژە بە ئیدیعای گەردوونی لە لایەن ژنانەوە لە کاتی بەناو “شەپۆلی دووهەم”ی جووڵانەوەی فێمینیستی لە کۆتایی‌یەکانی شەستەکان و حەفتاکانی زایینی دەکات. ئایکۆنەکانی شەپۆلی دووهەمی فێمینیستی کە زۆر جار باسیان دەکرێ (یان ڕەخنەیان لێ دەگیرێت)، ژنی وەک بێتی فریدان یان گلۆریا شتاینەم، بۆخۆیان سپی، سەر بە چینی مامناوەند و ناهاوڕەگەزخوازن، ئەگەرچی ئەو وێنە مێژوویی‌یە بۆخۆی زۆر جار یارمەتییەکانی فێمینیستە هاوڕەگەزخواز، فێمینیستی غەیری سپی پێست و فێمینیستەکانی چینی کرێکار پاشگوێ دەخات، کە لە کولتووری جەماوەریدا کەمتر دیار بوون،  بەڵام بە هەمان شێوە کاریگەرییان لەسەر ژیانی ژنان هەبووە. بۆ هێندێک لە فێمینیستە ڕادیکاڵە سەرەتایی‌یەکان، سەرکوتی ژنان وەک ژن، کاکڵی سیاسەتی ناسنامە بوو و نابێ دەگەڵ پرسەکانی دیکەی ناسنامە تێکەڵ بکرێ. بۆ وێنە، شاڵمیت فایرستۆن، لە کتێبە کلاسیکەکەیدا، دیالەکتیکی ڕەگەز، دەلیلی هێنابووەوە کە “ڕاسیزم درێژکراوەی سێکسیزمە” و، جووڵانەوەی هێزی ڕەش تەنیا نوێنگەی هاریکاریی ڕەگەزیی ژنانی ڕەش‌پێست بەرەو شێوەیەکی نوێی ژێردەستەیی پیاوانی ڕەش‌پێستە. بۆیە بۆ ژنانی ڕەش‌پێست بەربەرەکانی دەگەڵ ڕەگەزپەرەستی (بەتایبەتی لەناو ژنانی سپی‌پێست)دا، دابەشکردنی جووڵانەوەی فێمینیستی بوو، کە بە شێوەیەکی گونجاو سەرنجی دەدایە ئالنگاریی پیاوسالاری، کە وەک ململانێی نێوان ژنان و پیاوان مانا دەکرایەوە و، داینامۆی بنەڕەتی سەرجەم چەوساندنەوان بوو (فایرستۆن ١٩٧٠: بەتایبەتی ١٢٠-١٠٣).

ئیدیعای ئەوتۆ لەمەڕ گەردوونیبوونی ڕەگەز لە تیۆریی فێمینیستیدا بە هۆی لەبەرچاو نەگرتنی تایبەتمەندیی جەماوەری خۆیان بە توندی ڕەخنەی لێ گیراوە. بێڵ هووکس ئاماژەی بە پێشنیاری بەناوبانگی فریدمان کردووە کە دەڵێ ژنان پێویستە لە ماڵەوە بێنە دەرەوە و بچنە شوێنەکانی کار، ئەوە پشتی بە ئەزموونی ژنانی هاوسەرداری، سپی‌پێستی، چینی مامناوەندی جیلی دوای جەنگ بەستبوو کە کاریان تەنیا ماڵداری و بەخێو کردنی مناڵانی مێردە خاوەن کارەکانیان بوو (فریدمان ١٩٦٣؛ هووکس ١٩٨١). زۆر ژنی غەیری سپی‌پێست و ژنانی چینی کرێکار دەیان ساڵ بوو لە دەرەوەی ماڵ کاریان دەکرد (هێندێک جار لە ماڵی ژنانی دیکە)؛ هێندێک ژنی هاوڕەگەزخواز ئەزموونی کار کردن لە پیشەکانی پیاوانیان هەبوو یان بە شێوەیەکی دیکە دەژیان، بێ “مووچەی بنەماڵەیی” پیاو. بۆ وێنە گلۆریا ئانزالودا، تیۆری لەبارەی ئەزموونی دووڕەگەبوون بۆ ئەو کەسانە کە گەلێک لە نەریتە تاکدەنگییەکان دوورن دەنووسێ، بۆ وێنە، لەبارەی ناسنامەی مەستیزا [تایبەتی ئەمریکای لاتینە، بە مانای دووڕە واتە کەسێک کە لە دایک و باوکێک بووە کە یەکیان خەڵکی ڕەسەنی وڵاتە و یەکیان لە ڕەگەزی ئیسپانیایی‌یە. و.] وەک چیکانا [بە کەسێک دەڵێن کە بنەچەکەی مەکزیکی بێ و لە وڵاتە یەکگرتووەکان بژی. و.]، ئەمریکایی، پەروەردەی بنەماڵەیەکی هەژار، هاوڕەگەزخوازی مێیینە و فێمینیست کە لە ناوچە سنوورییەکانی، مێتافۆری و ڕاستەقینەی، خۆراوای باشووری ئەمریکا دەژی ( [١٩٨٧] ١٩٩٩). هێندێک ژنی وڵاتانی کەمتر گەشەکردوو ڕەخنەیان لە تیۆریی فێمینیزمی باکووری لەبەر بە جیهانیکردنی ئیدیعاکانیان گرتووە. ئەوان دەڵێن، هەنگاوی ئەوتۆ لەجیاتی تێگەیشتن لە دۆخی جیاوازی ئەوان،  ژنانی “جیهانی سێهەم” وەک نموونەیەکی کەمتر گەشەکردوو یان کەمتر ڕۆشنبیر لە هاوشانەکانیان لە “جیهانی یەکەم” نیشان دەدەن (مۆهانتی ١٩٩١ [١٩٨٤])؛ یان، ئەوان بۆ وێنە ڕزگاریی ژنانی باکوور وەها پێناسە دەکەن کە چەوساندنەوەی هەژارانی دنیا، بە پشتگیری لە مەرجی ئابووریی ئەوتۆ کە ژمارەیەکی پەرە ئەستێن ژنی خۆراوایی، کرێکاری کۆچەر لە وڵاتەکەیاندا دەچەوسێننەوە، خراپتر دەکەن (ئاندێرسۆن ٢٠٠٠). ئەو پرسیارە کە گەلۆ فێمینیزمی جیهانی چی لە داواکانی سیاسەتی ناسنامە بکات، یان چۆن هاوپشتی لەناو ژنانی سەر بە شوێنی گەلێک جیاوازی سیستەمی ئابووریی جیهانیدا دروست بکات، بەبێ وەڵام ماوەتەوە (وەیر ٢٠٠٨).  

ئەوەی مێتۆدەکانی پێوەندیی نێوان لایەن و کۆمەڵگاکان ئاڵۆزتر دەکات، ئەوەیە کە خودی پۆلەکانی دەخرێنە ناو ئەو لایەنانە کە ڕەنگبێ بۆخۆیان لە ڕوانگەی مێژوویی‌یەوە وەک بە هەڵکەوت سەیر بکرێن یان لە ئاڵوگۆڕدا بن. بۆ وێنە “ڕەگەز،” سەرەڕای مێژوویەکی پێچەڵپێچی جەوهەرگەراییی بایۆلۆژیکی لە پۆلێن کردنی ڕەگەز، بۆچوونی بنەمای جینەتیکی بۆ جیاوازیی نێوان ڕەگەزان تا ڕادەیەکی زۆر ڕەوایی لێ ئەستێندراوەتەوە؛ ئەو پێوەرەی کۆمەڵگای جیاواز (لە کاتی جیاوازدا) بۆ ڕێکخستن و هیرارشی “دروست بوونی ڕەگەز” سیاسی و بە هەڵکەوتن (ئۆمی و واینانت [١٩٨٦] ١٩٩٤). لە کاتێکدا بەشێک لە تایبەتمەندییە فیزیکییەکانی مرۆڤ ئاشکرایە کە جینەکان بڕیاری بۆ دەدەن، پۆلێن کردنی خەڵکی جیاواز بە گوێرەی ڕەگەز، جیاوازییەکی دیاریکراوی بایۆلۆژیکی هەڵنابژێرێ. ئەوەی هەڵیدەبژێرێ تاقمێک مانای کۆمەڵایەتی بە کاردانەوەی سیاسین (ئالکۆف ١٩٩٧، ٢٠٠٦). بەدناوترین نموونەی هەوڵی ڕەواییدان بە جیاوازیی ڕەگەزی وەک جیاوازیی بایۆلۆژیک “یەک دڵۆپە”ی وڵاتە یەکگرتووەکانە کە لەویدا تاکێک تەنیا بە هەبوونی “یەک دڵۆپە” یان زیاتر “خوێنی ڕەش” دەبووە هۆی پۆلێن کران وەک ڕەش‌پێست. ئادریان پایپەر ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو بۆچوونە نە تەنیا لە خوێندنەوەی هاوچەرخی ناسنامەی ڕەگەزیدا هەیە، ئەو بەو مانایەشە کە بە لەبەرچاوگرتنی مێژووی درێژخایەنی تێکەڵاویی ڕەگەزی لە وڵاتە یەکگرتووەکان، هەم بە زۆرەملی و هەم دڵخوازانە، ڕێژەیەکی زۆر لەوانەی بەناو خەڵکی “سپی‌پێست” لە ئەمریکان، ئێستا دەبێ وەک “ڕەش‌پێشت” پۆلێن بکرێن (پایپەر ١٩٩٦). لەو وڵاتانەی پۆلێن کردنی ڕەگەزیی فەرمییان هەبوو، خەباتی تاکەکان بۆ گۆڕینی پۆلێن کردنیان (نزیکەی هەمیشە وەک ئەندامی تاقمێکی ڕەگەزیی خاوەن ئیمتیازی زۆرتر) زۆر جار تیشکیان دەخرایە سەر تا هەڵکەوت بوونی ڕەگەز، بەتایبەتی لە سنووری پۆلێن بەندییەکان، بسەلمێنن. ژمارەیەک بەسەرهاتی تاقمە ڕەگەزییەکان کە بە ڕواڵەت پێناسەی ڕەگەزیی خۆیان گۆڕیوە، بۆ وێنە جوولەکە، ئیتالیایی یان ئیرلەندی، بە هەمان شێوە تێزە ڕەگەزناسییەکان نیشان دەدەن (ئیگناتیەڤ ١٩٩٥). بەڵام، ئیدیعای ئەوە کە ڕەگەز “دەستکردی کۆمەڵگایە” لەخۆیدا بە مانای سیاسەتێکی ناسنامەی تایبەتی نییە. بە ڕاستی، بە هەڵکەوت بوونی ڕەگەز و نەبوونی یەکگرتنەوە دەگەڵ ئەو پۆلانە کە لە ژیانی ڕۆژانەدا واتادارترن (وەک ئەتنیک یان کولتوور) ڕەنگبی سوودە سیاسییەکەی سنووردار بکات: وەک چۆن فێمینستەکان سنوورەکانی پەنا بردن بۆ “ناسنامەی ژنان”یان هەست پێکردوە، ئەمریکایی‌یەکانی بە ڕەچەڵەک ئاسیایی ڕەنگبێ بە ئەتنیک و کولتووری جیاواز وەک چینی، هیندوستانی، یان ڤییەتنامی هەست بکەن کە خودی دەستنیشان کردنی ڕەگەزیی ئەوان شتێکی کەمی هاوبەشی بۆ ئەوان تێدایە. بۆ شارۆمەندانی وڵاتە یەکگرتووەکان کە بنەچەکەی نۆروێژی و جوولەکەی ئەشکەنازییان هەیە، دەستنیشان کردنی ئەوان لەسەر لاپەڕەی سەرژمـێریی وەک “سپی”، شتێکی زۆر کەم لەبارەی ناسنامەی ئەوان باس دەکات، یان بەڕاستی لەمەڕ پێوەندیی ئەوان لەگەڵ دژە جوولەکە بوون. ڕەوانبێژیی جیاییخوازی و گەڕان بەدوای شێوەیەکی ڕەسەنی دەربڕینی بیروبۆچوونی خۆت لە ڕێگای تێگەیشتنی ئەتنۆ/کولتووری لە ناسنامە پێوەندییان بە ڕەگەزەوە هەیە: بۆ وێنە، جووڵانەوەی سەر بە ئەفریقایی/ئەمریکایی‌یەکان پەنا بۆ گرینگیی کولتووریی میراتی ئەفریقایی بۆ ڕەش‌پێستەکانی ئەمریکا دەبا (ئاسانتە ٢٠٠٠). 

هەروەها هەڵسوکەوتی ڕەخنەگرانە لەگەڵ ڕەچەڵەک و بە چەمک کردنی گوێدان بە هەست و نەستی خۆت، ئالنگاری پۆست ستڕاکچڕاڵیستی [لە کۆمەڵناسی، مرۆڤناسی، بیناسازی، مێژوو، فەلسەفە و زمانناسیدا، ستڕاکچڕالیزم تیۆرییەکی گشتی و مێتۆدۆلۆژییە کە دەڵێ بۆ تێگەیشتن لە توخمی کولتووری مرۆڤ دەبێ ئەوی بە سیستەمێکی بەربەرینتر پێوەند بدەینەوە. مەبەست ئاشکرا کردنی ئەو پێکهاتە بنچینەیی‌یانەیە کە دەبنە هۆی ئاکار، تێفکرین، ڕوانین و هەستی مرۆڤ. و.] بۆ سەر سیاسەتی ناسنامە ئاشکرا دەکات. ڕەخنەگران، ئەو [سیاسەتی ناسنامە] بە بوونی ڕوانگەیەکی هەڵە لەسەر بابەتەکە تاوانبار دەکەن کە بڕوای بە سەروو سروشتیبوونی ماددە هەیە، واتە بابەتێکی یەکگرتوو و خاوەن ناسنامەی خۆڕسک لە ڕوانگەی زانستی بوونەوەرییەوە (ئەگەر نەڵێین بە ڕاستی) لە پێش هەر جۆرە نادادپەروەرییەکی کۆمەڵایەتییەوەیە (باتلەر ١٩٩٩ [١٩٩٠]). ئەو بابەتە هێندێک تایبەتمەندیی سەرەکی بۆ پێناسەکردنی ناسنامەی ئەو هەن کە شێوازەکانی بەکۆمەڵایەتیکردن بەسەریدا سەپێنراون تا ئەو بە هۆی ئەوانەوە ناچار بێ تایبەتمەندیی لاوەکی بگرێتە خۆ. ئەوان دەڵێن، ئەو دۆخە هەم بوونەوەرناسیی ناسنامە و هەروەها واتا سیاسییەکەی بەلاڕێدا دەبەن. ڕوانگەی جێگرەوەی پێشکەشکراو لە لایەن پۆست ستڕاکچڕاڵیستەکانەوە ئەوەیە کە بابەتەکە بۆخۆی هەمیشە بەرهەمی گوتارە،  کە مەرجی دەرفەت بۆ دۆخی ژێردەستەیی و هەروەها بەربەستی سەر شێوازەکانی خۆدروستکردنی تاک دەسەپێنێ. ناسنامەی ڕاستەقینە نییە، تاکی  یان بەکۆمەڵ، کە لە مەرجەکانی  ئەگری بوون جیا بکرێتەوە و هەر خولیایەکی سیاسی بۆ دروستبوونی ناسنامە دەبێ دەگەڵ پاڕادۆکسی هەنگاونان لە دۆخی ژێردەستییەوە دەست پێ بکات کە دەبێ دژی بوەستێتەوە. خاڵی سەرەکیی ئەو هەڵوێستە ئەو تێبینییەیە کە هەر ئیدیعایەکی ناسنامە دەبێ خۆی لە دەوری پەراوێزخستنی بە دامەزراوەییکراو ڕێک بخات.

ناسنامە دەربارەی تاقمێک جیاوازیی دانپێدانراو لە لایەن کۆمەڵگاوە دروست دەبێت. ئەو جیاوازییانە بۆ بوونی ئەو گەلێک گرینگن. بێتوو ئەوان نەبایەن، ئەویش وا بەئاشکرا و پتەوی لەگۆڕیدا نەدەبوو. لە هەناوی ئە پێوەندییە حاشاهەڵنەگرەدا تاقمێک مەیل هەن، کە بۆخۆیان پێویستییان بە شیکارییە تا ناسنامە دروستکراوەکان بەشێوەیکی دیاریکراو بشارنەوە، پێڕاگەیشتنی ناسنامەیەک (یان کۆمەڵێک ناسنامە) گفتوگۆ لەسەر جیاوازیی ئەوی دیکە بوون بکاتە دێوەزمە یان یەکێک لە جێگرەوە زۆرەکانی. ناسنامە پێویستی بە جیاوازییە تا هەبێ و ئەو جیاوازییە دەکاتە ئەوی دیکەبوون تا دڵنیا لەخۆبوون مسۆگەر بکات (کۆنۆڵی ٢٠٠٢:٦٤).

کەوابوو، مەترسیی سیاسەتی ناسنامە ئەوەیە کە ڕەسەنایەتی بە تێگەشتنێک لە خۆت یان تاقمەکەت دەدات کە لە ڕاستیدا لە بەرهەڵستکاریی دژی ناسنامەی باڵادەست پێناسە دەکرێت کە بە شێوەی باو خۆی وەک شتێکی سروشتی دەنوێنێ. وەرگرتنەوەی ناسنامەیەکی ئەوتۆ وەک هی خۆت تەنیا بەستراوەییی ئەو بە ئەوەی دیکە بەهێز دەکات و هیرارشییەکی سەرکوتکەرانە دەچەسپێنێ و بەهێزتری دەکات. ئەو مەترسییە زۆر جار بەو ئیدیعایانە کە هێندێک ناسنامە گرینگ یان سروشتین حەشار دەدرێت، وەک ئێمە لە پرسی ڕەگەزدا دیتمان. بۆ وێنە، بەشێک لە چالاکە سەرەتایی‌یەکانی هاوڕەگەزخوازی پێداگرییان لەسەر ناسنامەی نەگۆڕان و لایەنە گرینگەکانی ناسنامە جنسییەکەیان دەکرد. ئەوان کەسێکی جیاوازی سروشتی بوون بە هەمان ماف وەک (سپی‌پێست، چینی مامناوەند) جیاڕەگەزخوازەکان (شێوەیەکی جیای سروشتی) کە ڕەزامەندیی لە هاوسەرگیری و ژیانی بنەماڵەیی، خاوەن مڵک و ماڵ بوون، کۆکردنەوەی سامانی تاکەکەسی و کولتووری کڕیاریدا ببیننەوە. ئەو لقە ڕێکخستنە (زۆرتر پێوەند دراوەتە پیاوی هاوڕەگەزخوازی سپی‌پێستی چینی مامناوەند) بە خولیا پێچەڵپێچە هاوکاتەکانی بۆ جیاواز بوون و هاوشێوە بوون کە توخمەکەی دەگەڕێتەوە بۆ چالاکیی هاوڕەگەزخوازیی پێش ستۆنواڵ [ستۆنواڵ ناوچەیەکی نیویۆرکە، لە ١٩٦٩ سەرهەڵدانێکی هاوڕەگەزخوازان لەوێ قەوما کە بە سەرهەڵدالی ستۆنواڵ ناسراوە. لێرە مەبەست لە پێش ستۆنواڵ، کەشوهەوای پێش ئەو سەرهەڵدانەیە. و.] (بڕوانە گفتوگۆ لە تەری ١٩٩٩، بە تایبەتی ٧-٣٥٣). لە کاتێکدا فێمینیستە هاوڕەگەرخوازە مێینەکان سیاسەتێکی گەلێک جیاوازیان هەبوو کە لە دەوری ڕزگاربوون لە باوک سالاری و دروست کردنی گۆڕەپانی جیاواز پێناسە کراو لە لایەن ژنانەوە ڕێک خرابوو، هێشتا زۆر کەس داوای ژنایەتیی ڕەسەنتری فێمینیستی دەکەن. ناسنامەی مێیینە جیاڕەگەزخوازەکان بەرهەمی سەرکوت بوون لەگەڵ ئەوەشدا وێژە وا بیر لە جێگرەوەیەکی یوتۆپیایی دەکاتەوە کە لەوێ ناسنامەی ژن هەستی هاوڕەگەزخوازیی لە هەموو ژنێکدا ڕزگار دەکات (بۆ وێنە ڕادیکالێزبیەنس ١٩٨٨ [١٩٧٠]). ئەو وەرسووڕانەی دەستەواژەی “کوییر” دەگەیەنێت، ئاڵوگۆڕی مودێلێکە کە لەویدا ناسنامەکان ئاگایانە بە مێژوویی کراون و وەک بەرهەمی دانەبڕاوی ڕەچەڵەکناسییەکی نەک جۆرە سروشتییە بەردەوامەکان یان جەوهەرییەکان (فێلان ١٩٨٩ و ١٩٩٤؛ بلاسیوس ٢٠٠١). مێژووی سێسکوالیتە، بەرهەمی مایکڵ فۆکاڵت دەڵێ “هاوڕەگەزخوازی وەک شێوازێکی سێکسوالیتە کاتێک لە نێربازییەوە بوو بە جۆرێک لە نێرەمووکیی ناوخۆیی، نێرەمووکییەکی ڕووح. نێربازی لادانێکی کاتی بوو؛ ئێستا هاوڕەگەزخوا بوونەوەرێکە” (فۆکاڵت ١٩٧٨:٤٣). ئەگەرچی فۆکاڵت زۆر جار وەک دەستپێکەری ئەو شێوە دەلیل هێناوەی بوونەوەرناسانە لەمەڕ هاورەگەزخوازییە، زۆر نووسەری پاشگوێخراو یارمەتیدەری ئەو وەرچەرخانە بوون (بۆ وێنە م. مەکینتۆش ١٩٦٨). ئەم جۆرە تیۆرییانە هێشتا بە دژواری لەگەڵ گێڕانەوە جەوهەرییە جەماوەرییەکانی جێندەر و ناسنامەی جێندەری کە ئیدیعای گەڕان بە دوای جینێکی دیاریکراو، پێکهاتەی مێشک یان تایبەتمەندییە بایۆلۆژییەکانی دیکە کە دەگەڵ ژینگە تێکەڵ نابن و ئاکاری باوی جێندەری شی دەکەنەوە (لەناویاندا هێندێک جار ناسنامەی ئەوبەر) و حەزی سێکسیی نێوان هاوڕەگەزان، دەحاوێنەوە.

ئەوەی لە گرەودایە تەنیا پرسەکانی زانستناسی و سەرووسروشتی ئەوە نییە کە ئێمە چۆن دەزانین “ئاراستەی سێکسی” چییە، بەڵکو تاقمێک پرسیاری ڕەوشتی و سیاسیشن. بۆیە بەشێک لە چالاکانی هاوڕەگەزخواز شیکردنەوەی بایۆلۆژیک بۆ سێکسوالیتە وەک پارێزگاری دژی دژبەرانی هاوڕەگەزخوازی، کە پێیان وایە ژن و پیاوی هاوڕەگەزخواز بە ویستی خۆیان دەتوانن حەزەکانیان بگۆڕن، سەیر دەکەن. بەڕاستی، بەشێکی بەرچاو لە دوژمنایەتیی بەرانبەر بە بۆچوونە ڕەچەڵەکناسی یان پۆست ستڕاکچڕالیستیی سێکسوالیتە لەناو کۆمەڵگای هاوڕەگەزخوازان تەنانەت ئەمڕۆش وێدەچێ لە هەستێکی دووانەی ڕێژەیەکی زۆر کە ئەوان نەیاندەتوانی شتێکی جیا لە هاوڕەگەزخواز بن و هەر شتێکی جیا لە ڕوانگەی جەوهەرپەرستانەی سێکسوالیتە دەرگا بۆ هەوڵی زیاتر بۆ “چاک کردنەوەی” سێسکوالیتەی ئەوان بدرێ (بۆ وێنە بە “چارەسەر کردن بۆ گۆڕین”). سەرەڕای ئەوەش، دەتوانین بڵێین هەستەکانی جەستەیی مرۆڤ و هاوکات هەستی هەبوونی ڕەچەڵەکێک لەناو هەنوی خۆتدا هەم بە قووڵی هەستی پێدەکەی و ئەو هەستەش ڕاستەقینەیە و ئەزموونێکی خاوەن مێژوویەکی مەزنتر لە تاک (هەیەس ٢٠٠٧؛ سالامۆن ٢٠١٠). بێجگە لەوە، وەکو ئیڤ سەجویک دەڵێ، هیچ شیکارییەکی دیاریکراو بۆ ڕەچەڵەکی حەزی سێکسی نابێتە بەڵگە دژی ستراتێژییە لەبن نەهاتووەکانی دژبەرانی هاوڕەگەزخوازیی (سەجویک ١٩٩٠:بە تایبەتی ٦٣-٢٢ ). ئەوەی ئاراستەی سێکسی بوونێکی مێتافیزیکی  تایبەت بەخۆی هەبێ ئەو ڕاستییە لەناو دەبات کە ئەو بە گشتی ڕەفتیاری سێکسییە، نەوەکو “ناسنامەیەکی” ناڕاستەقینە، کە لە ڕوانگەی ڕەوشتییەوە نەخوازراوە. سیاسەتی کویر [کویر بە ژن و پیاوی هاوڕەگەزخواز و هەروەها نێرەمووک دەڵێن. و.] کار دەکات تا پۆلەکانی

لە کاتێکدا کە ئەو تاوانبارکردنەی سیاسەتی ناسنامە کە دەڵێ برەو بە ئەقڵییەتی قوربانیبوون دەدات لامسەرلاییە، وەندی براون وریایی‌یەکی شارەزایانە دژی مەترسییەکانی قینی شاراوە دەدات (بە ڕەوشتیکردنی تۆڵەی بێ‌دەسەڵاتان). ئەو دەڵێ سیاسەتی ناسنامە ڕەچەڵەکناسیی خۆی لە سەرمایەداریی لیبڕاڵ وەر گرتووە کە لێبڕاوانە “هۆگریی بریندار”، کە ئیدیعای بنبڕ کردنی هەیە، بەهێز دەکات:

“کەوابوو ناسنامەی بەسیاسیکراو بەئاشکرا لە خۆی دەدوێ، تەنیا بە سەنگەر گرتن، دووپات کردنەوە، شانۆسازی و نووسینەوەی ئازارەکانی لە سیاسەتدا ناتوانێ داهاتوویەک بۆخۆی دەستەبەر بکات، بۆخۆی یان بۆ ئەوانی دیکە، کە بتوانێ بەسەر ژانەکەیدا سەرکەوێ”(براون ١٩٩٤:٧٤). ئەو ئالنگارییە کە سیاسەتی ناسنامە هۆگرییەکان بۆ تاقمە هیرارشییەکانی پێناسەکراو بە دژبەری دەگەڵ یەکتر و زێدەڕۆیی لە خۆپێناسە کردن بە ئازارەکان، دەهێڵێتەوە بە گفتوگۆی زیاتر لەسەر کاتیبوونی سیاسەتی ناسنامە وەڵام دراوەتەوە: دەتوانێ ناسنامەیەک پێشمەرجەکەی لەجیات هەڵاواردنی پڕ لە قینی شاراوە بێ، هاوپشتییەکی دووربین بێ (بڕوانە زەریلی ٢٠٠٥؛ وەیر ٢٠٠٨؛ بامبرا و ماگری ٢٠١٠)؟ ئەو هەروەها داوای ئەوە دەکات ئاخۆ ژان هەمیشە بەستێنێکی نەگۆڕ و دواکەوتووانەی ئیدیعای ناسنامە، یان ڕەنگبێ ڕاستییەکی شیاو بۆ ورووژاندنە وەک تۆبین سیبەرس لەبارەی کەمئەندامیدا دەڵێ (٣-٣٢٢:٢٠١٧). هێندێک لە لایەنگرانی سیاسەتی ناسنامە گوتوویانە پۆست ستڕاکچڕالیزم لە ڕوانگەی سیاسییەوە فەشەلە، ئەو تەنیا دەتوانێ لێک هەڵوەشێنێ و قەت کارێک ناکات (هارتسۆک ٢٢٦-٢٠٥: ١٩٩٨).  بەڵام پڕۆژەی سیاسی هەن کە هاندەریان تێزەکانی پۆست ستڕاکچڕالیسیتین. بۆ وێنە، وتارە بەناوبانگەکەی جودیت باتلەر لەبارەی خۆ دەرخستن وەک ڕێگایەک بۆ تێگەیشتن لە گەشەی بابەت کە بۆخۆی و خەڵکی دیکە ئەگەری ئاکاری خۆ جیاکەرەوانە بۆ بنکۆڵ کردنی ئەو بایەخانەی هۆگریانن، شی دەکاتەوە (باتلەر ١٩٩٩ [١٩٩٠]). دراگ [بەو کەسانە دەڵێن کە نێرەمووکن و جلوبەرگ و خۆڕازاندنەوەی ژنانە بەکار دێنن. و.] ڕەنگبێ یەکێک لەو ئاکارە خۆ جیاکەرەوانە بێ، ئەگەرچی ڕەخنەگری دیکە نموونەی دیکەیان باس کردوون؛ هونەری چەمکی ئادریان پایپەر هەوڵ دەدا چاوەڕوانی ناسنامەی ڕەگەزی بە نیشاندانی ئەوە کە چۆن چالاکانە لێکی دەداتەوە، قەت شێوازێکی دیاریکراو و دڵنیای نییە، ڕوون بکاتەوە. لیندا زەریللی باسی کاری “بنیاتنەرانە”ی کۆمەڵەی ژنانی کتێبخانەکانی میلان دەکات، گرووپێکی فێمینیستی کە ڕوانگەی سوبژە-تەوەری پێگەی شێوێنراوی ژنان بە قازانجی ئازادیی بەربەرینی ژنان ڕەت دەکەنەوە (٢٠٠٥:بەشی ٣).


٣. لیبڕالیزم و سیاسەتی ناسنامە

لیبڕاڵ دێموکراسی بە دامەزراوەیی کراو مەرجی سەرەکی بۆ ئەگەری سیاسەتی ناسنامەی هاوچەرخە. ورووژاندنی جەماوەر کە دێموکراسی مسۆگەر کرد، هەروەها تاقمی یەکگرتووشی دروست کردن کە پێشدا لە دەسەڵاتداریدا پەراوێز خرابوون، لە کاتێکدا بەربەرین کردنەوەی مافە فەرمییەکان چاوەڕوانییەکانی بۆ یەکسانیی بەکردەوە و سیمبۆلیک بەرز کردەوە. بەڵام، نەبوونی دەستکەوت بە ڕێژەی دڵخواز لە لایەن سەرمایەداریی لیبڕاڵەوە، ڕەخنەگری ڕادیکاڵی لێکەوتەوە کە هەوڵیان دا بەردەوامبوونی نایەکسانی شی بکەنەوە.  لە بنەڕەتیترین پلەی فەلسەفییەوە، ڕەخنەگرانی لیبڕالیزم دەیانگوت ئانتۆلۆژیی کۆمەڵایەتیی لیبڕاڵ، مودێلی سروشت و پێوەندیی نێوان تاک و کۆمەڵ، بەلاڕێدا چووە. ئانتۆلۆژیی کۆمەڵایەتی زۆربەی تیۆرییە سیاسییەکانی لیبڕاڵ لە بە چەمک کردنی شارۆمەندان پێک هاتووە کە تا ڕادەیەکی زۆر وەک یەکن، وەک بۆ وێنە لە بیرتاقیکاریی بەناوبانگی جان ڕاوڵزدا بەکەڵک وەرگرتن لە “پێگەی بنەچەیی” نوێنەرانی شارۆمەندان لە ڕووی چەمکییەوە لە سەرجەم ناسنامە و گرێدراویی تایبەتی دادەماڵدرێن تا بڕیاری ئەقڵانی لەسەر گرێبەستی کۆمەڵایەتی بدەن (ڕاوڵز ١٩٧١). تا ئەو جێیە بەرژەوەندییە گروپییەکان لە سیاسەتە لیبڕاڵەکاندا نوێنەرایەتی دەکرێن، ئەوان وەک کۆمەڵە سەیر دەکرێن، جۆرە گرووپی خاوەن بەرژەوەندیی هاوبەش کە ئەندامەکانی دڵخوازانە یەک دەگرن تا لۆبیی سیاسی دروست بکەن. شارۆمەندان ئازادن حەزە تاکییەکانی خۆیان تۆمار بکەن (بۆ وێنە بە دەنگدان)، یان لە دەوری یەک بۆ ئافراندنی دەرەفەتی لۆبی کردن بە شێوەی سیستەماتیک کۆ ببنەوە (بۆ وێنە بە دامەزراندنی کۆمەڵەی وەک ڕێکخراوی دانیشتووانی گەڕەک). بەڵام، ئەو لۆبییانە هێندە بە گوێرەی ناسنامەی ئەندامەکانیان پێناسە ناکرێن تا بەرژەوەندییە هاوبەش و ئامانجەکانیان و، کاتێک داواکانیان بەرز دەکەنەوە، خولیا تاکییە پەراوێزخراوەکانی ئەندامانی گرووپەکە نایەتە ژێر پرسیار. لە کۆتاییدا بە گوتەی ڕەخنەگران، حیزبی سیاسی، واتە ئۆرگانی دیکەی دەسەڵاتداریی لیبڕاڵ، هەلی کەمی وەخۆگریان هەن، لە دەوری پرینسیپەکانی حیزب، وەڵامدەری بە تاقمی لۆبی و خۆشەویستیی بنکەفراوانی جەماوەری لە کاتی هەڵبژاردندا ڕێک خراون. هێندێک ڕەخنە گری ڕادیکاڵ ئیدیعا دەکەن کە ئەوپەڕەکەی، لیبڕاڵ دێموکراسی ئاسایی ناتوانێ بە شێوەی کاریگەر پەراوێز خستنی بە دامەزراوەییکراوی بەردەوام کە لە دەوڵەتە لیبراڵە سەرمایەدارییەکاندا دەبیندرێ، چارەسەر بکات و ڕەنگبێ تەنانەت هاوبەشی پەراوێز خستنەکەش بێ (یانگ ١٩٩٠؛ پ. ویلیامز ١٩٩١؛ براون ١٩٩٥؛ م. ویلیامز ١٩٩٨؛ میڵز ٢٠١٧).

لە پلەیەکی فەلسەفیدا، ڕوانگەی لیبڕاڵی لە پرسی سیاسەت و پێوەندی لەگەڵ کۆمەڵ بۆ نوێنەرایەتیکردنی ژنان، هاوڕەگەزخوازانی ژن و پیاو، یان تاقمە ڕەگەزی-ئەتنیکییەکان، دەرکەوت کە خاوەن کەمایەسییە (م. ویلیامز ١٩٩٨). ڕەخنەگران گوتیان شارۆمەندی سروشتی لە تیۆریی لیبڕاڵدا بە کردەوە هەڵگری کۆدی ناسنامەی کەسێکی سپی‌پێست، نێرینە، بورژوا، خاوەن لێهاتوویی و جیاڕەگەزخوازە (پەیتمەن ١٩٨٨؛ یانگ ١٩٩٠؛ دی ستێفانۆ ١٩٩١؛ میڵز ١٩٩٧؛ پەیتمەن و میڵز ٢٠٠٧). ئەو ڕەچەڵەکناسییە ناڕاستەوخۆیە بەشێکی هۆی شکستی مێژوویی بەردەوامی لیبڕاڵ دێموکراسییەکان لە گەیشتن بە وەخۆگریی تەواو لە دامەزراوەکانی دەسەڵات بۆ ئەندامانی تاقمە پەراوێزخراوەکان شی دەکاتەوە. بەتایبەتی، مێژوو و ئەزموونی نادادپەروەریی ‌هێندێک ڕوانگە، پێداویستی لەگەڵ خۆیدا ‌هێنان کە لە ڕێگای دامەزراوە هەبووەکانەوە نەدەکرا بتوێنەوە. تاکەکان لەبەر ئەندامەتی لە تاقمێکی تایبەتی کۆمەڵایەتیدا سەرکوت دەکرێن، واتە، تاقمێک کە ئەندامەکانی دەسەڵاتی کەمیان بۆ چوونە ناو یان هاتنە دەر لەو تاقمەیەدا هەیە و زۆر جار ئەندامەتیی خۆیان لەو  تاقمانەدا وەک شتێک سەیر دەکەن کە بە ویستی خۆیان نەبووە، بەڵام بە شێوەی گشتی لە لایەن خەڵکی دیکەوە وەک ئەندامی ئەو تاقمانە سەیر دەکرێن و دەرفەتەکانیان تا ڕادەیەکی بەرچاو بە هۆی پێوەندیی تاقمەکەیان بە تاقمە دەرەکییەکانەوە لە ڕێگای ئیمتیاز و سەرکوتەوە دیاری دەکرێن (کاد ٢٠٠٦). دامەزراوە لیبڕاڵ دێموکراتیکەکان لێبڕاوانە دەستەویەخەی ئالنگاریی دانپێدانان بەو جۆرە ناهاوسەنگییانەی ناسنامە، لە کاتێکدا جەختیان لەسەر دەرئەنجامی ڕێسامەند و یەکسانیی دەقاودەق کردووەتەوە، بوون. بۆیە بۆ وێنە گفتوگۆی سەدەی بیستەمی وڵاتە یەکگرتووەکان لەبارەی تاقمی ڕەگەزی لە دەوری سیاسەتی گشتیی ڕەنگ‌کوێری و ڕەنگ-ئاگاداری ڕێک خراوە (ئاپایاه و گاتمەن ١٩٩٦). ڕەنگ‌کوێریی، واتە ڕوانگەیەک کە دەڵێ ڕەگەز لە سیاسەتی گشتی و هەڵسوکەوتی ڕۆژانەدا پاشگوێ بخرێ، لە گوتاری جەماوەریدا زاڵ بوو. ڕاکێشانی سەرنج بۆ ڕەگەز، جا لە باسی کەسیدا بێ یان پڕۆسەی وەرگیرانی زانستگا، وەک کارێکی نادادپەروەرانە و ڕەگەزپەرستانە پێناسە دەکرا. لە لایەکی دیکەوە، لایەنگرانی ڕەنگ-ئاگاداری دەیانگوت ڕەگەزپەرستی بێ هەوڵی دەشپێشخەرانە، کە ئاماژە بە ڕەگەز دەخوازێ، لەناو ناچێ. جیا لە مامەڵە لەگەڵکردنی ئەرێنی، ئاماری ژمارەی ئەندامانی ڕەگەزی ستەملێکراو کە لە چوارچێوەیەکی دیاریکراودا دادەمەزرێن، دەخوازێ، ئەویش بە نۆرەی خۆی پێناسە کردنی ڕەگەزی و پۆلێن کردنی پێویستە. بۆیە ئەوانەی دژی ڕگەزپەرەستی کار دەکەن، تووشی پاڕادۆکسی ئاشنا لە سیاسەتی ناسنامە دەبن: هەر ئەو ناسنامەیەی ئەوان بەتەمان بیگۆڕن، دەبێ ئاماژەی پێبکەن بۆ ئەوەی کەسییەکەیان بخەنە ڕوو.

ڕەخنەگران هەروەها گوتوویانە یەکگرتن (یان، بە شێوەیەکی ورووژێنەرتر، ئاسیمیلە کردن) پرینسیپی ڕێنیشاندەری لیبڕالیزمە (بڕوانە کاڵان ٢٠٠٥). بێتوو بابەتی لیبڕاڵ بەو شێوەیە مانا بکرێتەوە کە یانگ (١٩٩٠) شی کردووەتەوە، کەوابوو هەوڵ بۆ جێبەجێ کردنی نۆڕمەکانی لیبڕاڵ وەک یەکسانی مەترسی ئەوەی هەیە کە داوا لە پەراوێزخراوەکان بکات تا خۆیان دەگەڵ ناسنامەکانی سەرکوتکەرانیان بگونجێنن. بۆ وێنە، زۆرێک لە شرۆڤەکارانی سیاسەتی جێندەر و هەوەسی سێکسی ناڕەزایەتییان دژی هەڵمەتەکانی داکۆکیکار لە “هاوسەرگیریی هاوڕەگەزخوازان” یان بە شێوەیەکی دیکە نوێنەرایەتیی خەڵکی کوییر [Queer، بەو کەسانە دەڵێن کە ئاراستەی میلی سێکسییان جیاڕەگەزخوازانە یان هاوڕەگەزخوازانە نیە بەڵکو تێکەڵاوێک لە هەردووکیانە. و.] کە بە گوێرەی نۆڕمەکانی جیاڕەگەزخوازان (سپی‌پێست یان چینی مامناوەند) دەژین، بوون، بەو بیانوویە کە ئەو پێشوەچوونە یاسایی‌یە پێوەندیی نێوان هاوڕەگەزان دەبێتە مودێلی زاڵی پێکەوەژیان، لەجیاتی ئەوە کە مەرجە مێژوویی، ماددی و سیمبۆلیکەکانی بهێننە ژێر پرسیارەوە.  (بۆ وێنە کارد ٢٠٠٧؛ پوار ٢٠١٧). ئەوان دەڵێن، ئەگەر ئەوە یەکسانییە، کەوابوو بەشێوەیەکی گوماناوی لە سڕینەوەی ناسنامەی ژێردەستە کۆمەڵایەتییەکان دەچێ نەک جێگیرکردنی ڕاستەقینەیان لە سیاسەتدا. یەکێک لە تۆمەتە ناوەندییەکان دژی سیاسەتی ناسنامە لەلایەن لیبڕاڵەکانەوە، لەنێو ئەوانی دیکەدا، گوایە پشتبەستنی بە ئەندێشەی لێکچوویی بووە بۆ ڕەواییدان بە ورووژاندنی سیاسی. گەڕان بەدوای خەڵکانێک کە وەک تۆ دەچن لەجیاتی ئەوە کە لە بایەخە سیاسییەکانتدا وەک هاوپەیمان هاوبەش بن، مەترسیی پاشگوێ خستنی لێکدانەوەی سیاسیی هەستیار لەمەڕ شوێنی کۆمەڵایەتی ئاڵۆز و پەراوێزخستنی ئەندامانی تاقمی کۆمەڵایەتی وەک تەنیا کەسانێکی خاوەن تواناییی تێگەیشتن و ئیدیعای دادپەروەری، لێ دەکەوێتەوە. دوای شەپۆلێکی سەرەتایی تا ڕادەیەک لاساریی سیاسەتی ناسنامە، لایەنگرەکانی ئەو ڕەخنانەیان قبووڵ کردووە و بەرەو لێکدانەوەیەکی لە ڕوانگەی فەلسەفییەوە فرەچەشن هەنگاویان ناوە کە خوازیاری هاوپەیمانیی وک دامەزراوەی ڕێکخستنی باشترن. بە گوێرەی ئەو بۆچوونە، دەبێ خۆ جیاکردنەوە لە دەوری  ناسنامەیەکی تایبەت بە دانپێدانان بە سروشتی نێوان بەشەکانی ئەندامەتیی تاقمە کۆمەڵایەتییەکان بێدەنگ بکرێ. بیرۆکەی ناسنامەیەکی باڵادەست کە ڕەنگبێ ستەم لێکراوەکان پێویستییانە لێی جیا ببنەوە دەمێنێ، بەڵام جێگرەوەکەی زۆرتر تاقمگەلی شلتر و فرە چەشنتر و کەمتر لەسەر بنەمای گەرەنتیی هاوشێوەبوون دەبن.

لە کۆتاییدا، وێژەی فرەکولتووری باسی پرسی ڕەگەز، ئەتنیک و فرەچەشنیی کولتووری دەربارەی دەوڵەتی لیبڕاڵ دەکات (لێڤی ٢٠٠٠؛ کیملیکا ٢٠١١). هێندێک لە دەوڵەتانی فرەکولتووری، بەتایبەتی کانادا، گوایە بەتەمایە ئیزن بدات ناسنامە کولتوورییە جیاوازەکان لەجیات تواندنەوە، پارێزگارییان لێ بکرێ، سەرەڕای ئەو نیگەرانییە کە ئامانجە گشتییەکانی ئەو جۆرە دەوڵەتانە ڕەنگبێ دەگەڵ بایەخەکانی ئەو کەسانەی ئیدیعا دەکات دەیانپارێزێ، دژایەتی هەبێ. بۆ وێنە، سوسەن مۆلەر ئۆکین دەڵێ فرەکولتووری هێندێک جار “بۆ ژنان خراپە،” بەتایبەتی کاتێک هەوڵ دەدا بایەخە باوک سالارییەکان لە کولتووری کەمینەکاندا بپارێزێ. بێتوو فرەکولتووری بە مانای جۆرێک ڕێژەگەراییی کولتووری بێ کە ئاکامەکەی پێش گرتن بە داوەری لەسەر یان دەستێوەردان لە نەریتە “تایبەتییەکانی” کەمینەکان، ئەندامی زاوزێی مێیینە، بەشوودانی زۆرەملی، حیجابی زۆرەملی، یان بێبەش کردن لە خوێندن بێ. ڕەخنە گرانی ئۆکین وەڵامیان دایەوە کە ئەو بەهەڵە کولتوور وەک شتێکی نەگۆڕ، لە ناوەوە یەک چەشن و پێناسەکراو بە بایەخەکانی پیاوان، نیشان دەدا و ئیزن بە لیبڕالیزم دەدا تا نوێنەرایەتیی میدیایەکی بێ نیشانە لە ڕووی کولتوورییەوە بکات بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی تاک (ئۆکین و ئەوانی دیکە ١٩٩٩). بۆ زۆرێک لە شرۆڤەکارانی فرەکولتووری ئەوە کاکڵی مەسەلەکەیە: ئاخۆ ناتەبایی‌یەک لەنێوان داکۆکی لە مافەکانی کولتووری کەمینە، لە کاتێکدا ئەو (گوایە) نەریتە کولتوورییانە کە لە ڕوانگەی دەوڵەتەوە نالیبڕاڵن قەدەغە دەکات (ئایزەنبەرگ و سپینەر-هالێڤ ٢٠٠٥؛ فیلیپس ٢٠٠٧)؟ ئاخۆ لیبڕالیزم دەتوانێ بێ لایەنیی کولتووری و بایەخی بپارێزێ کە هێندێک شرۆڤەکار هێشتا بە هیی ئەوی دەزانن، یان تا چ ڕادەیەک پشتگیری لە کولتووری تایبەت بەخۆی بکات (تایلۆر ١٩٩٤؛ فۆستەر و هەرتزۆگ ١٩٩٤، کیملیکا ١٩٩٥)؟ بۆیە لایەنگرانی مافی دەربڕینی کولتووری کەمینەکان لە دەوڵەتانی فرەکولتووریدا  شێوازگەلی سیاسەتی ناسنامە بەرچاو دەگرن کە هەم لیبڕالیزم هەلی بۆ ڕەخساندوون و هێندێک جاریش دەگەڵی تووشی گرژی دەبن (بڕوانە لەیدەن و ئۆوەن ٢٠٠٧). تا دێت دژوارتر دەبێ هەر شتێکی پێی دەڵێن “لیبڕالیزم” لە هەر شتێکی پێی دەڵێن “سیاسەتی ناسنامە” جیا بکەیەوە و هێندێک شرۆڤەکار پێشنیاری لێک نزیک بوونەوەیانیان کردووە (بە تایبەتی لەیدن ٢٠٠١).


٤. تێوەگلانی فەلسەفەی هاوچەرخ لە سیاسەتی ناسنامە

لە دەستپێکەوە لە حەفتاکانی زایینییەوە، سیاسەتی ناسنامە وەک شێوەیەکی ڕێکخستن و تاقمێک هەڵوێستی فەلسەفی چەندین جار کەوتووەتە بەر هێرشی ئەو کەسانەی ویستوویانە ئاماژە بە کەمایەسییەکانی بکەن، جا بە پەراوێزخستنە پڕاگماتیستییەکانییەوە بێ یان بە بەرنامە. بەتایبەتی، بۆ زۆرێک لە شرۆڤەکارانی بەرەی چەپ سیاسەتی ناسنامە جۆرێک دێوەزمەی ڕەش بووە، کە نوێنەرایەتیی خۆبەدەستەوەدان لە بەرانبەر ڕەخنەی کولتووری کردووە لەجیاتی شیکردنەوەی ڕەگ و ڕیشەی ستەمکاری. مارکسیستەکان، ئەوانی بنەچە گەرا و هەروەها ڕیڤیزیۆنیستەکان و سۆسیالیستەکان، بەتایبەتی ئەوانی لە کاتی سەرهەڵدانی چەپی نوێ لە وڵاتانی خۆراوادا تەمەنێکیان تێپەڕ کردبوو، زۆر جار پەرە ئەستاندنی سیاسەتی ناسنامەیان وەک نیشانەی کۆتاییی ڕەخنەی ماتڕیالیستیی ڕادیکاڵ لێک داوەتەوە (بڕوانە گفتوگۆکانی مەک نەی ١٦١-١٢٦: ٢٠٠٨ و موکار و ئەوانی دیکە ٢٠١٨).  سیاسەتی ناسنامە بۆ ئەو ڕەخنەگرانە هەم لێکدابڕێنەرانەیە و هەروەها داماڵین لە سیاسەتە، کە سەرنجەکان لە وێرانکارییەکانی سەرمایەداری دوایی بەرانبەر بە خۆگونجاندنی کولتووریی سەرپێکهاتەیی وەردەگێڕێ کە پێکهاتەی ئابووری وەک خۆی دەهێڵێتەوە. بۆ وێنە، لە کاتێکدا ڕێگا بە دانپێدانان و دابەشینەوەی شوێنی خۆیان لە سیاسەتی هاوچەرخدا هەبێ، نانسی فرەیزەر بۆ ئەو ڕوانگانە بەداخە کە نادادپەروەری دەبەنە ناو پێکهاتەی “کولتووری”ی ناسنامە کە ئەو خەڵکەی سەر بە پێکهاتەکەن دەیانهەوێ ڕەتی بکەنەوە. بە بۆچوونی ناوبراو، ئەو جۆرە مۆدێلانەی ناسینەوە پێویستییان بە ڕێگاچارەیەکە کە “ڕێز لە ‘گرووپ بوون’ی گرووپەکە، بە دانپێدانان بەتایبەتی بوونی بگرن،” بەو شێوەیە ئەو ناسنامانە دەیسەلمێننەوە کە خۆیان بەرهەمی پێکهاتە ستەمکارەکانن. بە پێچەوانە، نادادپەروەری لە بەشێنەوەدا چارەسەری دووبارە بەشینەوە دەخوازن کە ئامانجی “کۆتاییهێنان بە گرووپ بوونی گرووپەکە بێ” (فرەیزەر ١٩٩٧:١٩). ئەگەر دەلیل هێناوەی فرەیزەر بنەچە ئەقڵانییەکەی بە تیۆری ڕەخنە دەگەڕێتەوە بۆ مارکس، دەلیل هێناوەی هاوشێوە لە لایەن ڕەچەڵەکناسیی فوکویی‌یەوە باسی لێوە کراوە. بۆ وێنە، لە کتێبەکەیدا، دژی دانپێدانان، کە ساڵی ٢٠٠٨ چاپ کراوە، لویس مەک نەی دەڵێ ئیدیعاکانی ناسنامە کە لە هەناوی گەلێک لە جووڵانەوە کۆمەڵایەتییەکانی هاوچەرخدا وەک داخوازیی بۆ دانپێدانان لە چوارچێوەی گێڕانەوەیەکی فرە ساکارکراو بۆ دەسەڵات هەن. مەک نەی دەڵێ، ئەگەرچی تیۆریزانانی دانپێدانان بە شێوەی نەریتی لە مۆدێلی هێگلیی بابەتەکەوە دەست پێدەکەن، چونکە بە شێوەی مشتومڕە و بە پێویستی دەزانن، بەڵام ئەوان زۆر خێرا واز لە ئاسەوارە بنەڕەتییەکانی ڕوانگەیەکی ئەوتۆ بۆ داڕشتنی بابەت دێنن. پرسی دانپێدانان دەبێتە شتێکی بە تاکی کراو و هەروەها ڕاستەقینە، جیا کراوە لە سیستەمی کۆمەڵایەتیی مەزنی دەسەڵات کە مەرج و بوارەکانی ” ناسنامە “ی دیاریکراو دروست دەکەن (٢٠٠٨: بەتایبەتی ٢٣-١). بەو شێوەیە، وتووێژە هاوتەریبەکان لەبارەی دروست کردنی بابەت کە کاکڵی مشتومڕە فەلسەفییەکان لەمەڕ سیاسەتی ناسنامە لەنێوان لایەنگرانی هابێرماس و فوکۆ لەبارەی ئەگەری بابەتێکی وەرسووڕێنەرە کە بنەمای ڕەخنەیە (بڕوانە ئالێن ٢٠٠٨). ئەو مشتومڕە جۆراجۆرە کات زۆر دەبات (بڕوانە فرەیزەر ٢٠١٠؛ ٢٠١٣) و لە دەربڕینە هاوچەرخەکاندا دیارە. بۆ وێنە، گلێن کۆڵتهارد (٢٠١٤) دەڵێ ئاڵوگۆڕ لە پێوەندیی نێوان دەوڵەتی کۆلۆنیال و خەڵکی ڕەسەنی کانادای ئەمڕۆ لە تواندنەوەی ڕووهەڵماڵاوانە تا داوای دانپێدانانی دوولایەنە (بەتایبەتی لە جیاوازبوونی کولتووری) ناتوانێ ستراتێژیی شیاوی سڕینەوەی کۆلۆنیالیزم بێ. خوێندنەوەی مێژووی ئەقڵانیی سیاسەتی دانپێدانان لە هێگلەوە بۆ سارتر و لەوێوە بۆ فانۆن و بین حەبیب، لە ڕوانگەی کۆڵتهاردەوە ئەو دیسکۆرسە دووپات بوونەوەی (و هێندێک جار دیزە بەدەرخۆنە کردنی) پێوەندیی باوک سالارانە، ڕەگەزپەرستانە و کۆلۆنیالیستی لەنێوان خەڵکی ڕەسەن و دەوڵەتی کانادایە کە ئیدیعا دەکات دەیهەوێ قەرەبووی بکاتەوە. ئەو لەجیاتان داکۆکی لە بووژانەوەی پاڕادایمێکی ڕەخنەگرانەی خەڵکی ڕەسەن دەکاتەوە کە لەسەر بنەمای مێژووی کولتووری و ڕێکاری ئابووری وێستابێ نە وەک شتێکی بنەڕەتی سەیری بکات و نە وەک ئایدیال، بەڵکو پاڕادایمێک کە لەسەر بنەمای پاشەکشە و دامەزراندنی پێوەندی دەگەڵ دەوڵەتی هەنووکەیی کاناداش دانەمەزرابێ. ئاورا سیمپسۆن بۆچوونێکی هاوشێوەی هەیە و دەڵێ سیاسەتێکی دانپێدانان بە خەڵکی ڕەسەن لە چوارچێوەی دەرکردنی نیشتەجێبووان  نکۆڵی لە مێژووی خۆی دەکات، چونکە وا گریمانە دەکات کە دانپێدانان بە خەڵکی ڕەسەن تا ڕادەیەکی زۆر لە چوارچێوەی “شانۆگەریی بەڕێوە چوو لە لایەن دەوڵەتەوە” وەک ئاشتبوونەوە بەڕێوە دەچێ کە نادادپەروەرییەکانی کۆلۆنیالیزمی نیشتەجێبووان وەک شتێک کە “لە ڕابردوودا ڕووی داوە” سەیر دەکات و داوای لێبوردن دەکات، لەجیات ئەوە کە دان بە ئاسەوارە بەربەرینە سیاسییەکانی دزینی وڵاتی و سەربەخۆیی خەڵکی ڕەسەن دابنێ (٧-٦، ٢٠١٧).

هەر لە سەرەتاکانەوە، جیایی‌یەک (یان هەڵبژاردنێک) لەنێوان دانپێدانان و بەشینەوە، یان کولتووری و ئابووری، لە لایەن ئەو کەسانەوە هێنرایە ژێر پرسیار کە ئاماژەیان بە سیاسەتی ناو بەشەکانی جێندەر، سێکس و ڕەگەز کردەوە کە هەموو کات لە دەلاقەی پێکهاتەی سەرمایەدارییەوە چاوی لێکراوە و هەڵسوکەوتی دەگەڵدا  کراوە (باتلەر ١٩٩٧؛ بەرز کردنەوەی دژەکە ٢٠٠٥؛ واڵتەرز ٢٠١٨). بە لەبەرچاوگرتنی ئەوە کە ئەو مشتومڕانە دەبێ چەند چوارچێوە بگشتێنن، دژوارە ببینین ئاکامگیرییەک لەمەڕ باشییەکانی بەناو “سیاسەتی ناسنامە” لەسەر و لەپێش هەر جۆرێکی دیکە بکەی. لەگەڵ ئەوەشدا، لە دنیای سیاسیی دوای ٢٠١٦ ، پاش گشتپرسیی برێکزیت لە بریتانیا و هەڵبژێرانی دۆناڵد ترامپ لە وڵاتە یەکگرتووەکان و، هەروەها دوابەدوای پەرەگرتنی حیزبە ناسیۆنالیستی و/یان فرە ڕاستڕەوەکان لە زۆر وڵاتی دیکە، تاوانبارکردنەکان لە ڕوانگە سیاسییە جیاوازەکانەوە هەمدیسان جەخت کردن لەسەر بەناو “سیاسەتی ناسنامە” چڕ بووەتەوە. بە گوتەی ڕەخنەگران، سیاسەتی چینایەتی، پەرە گرتنی نایەکسانیی ئابووری و ناڕەزایەتیی چینی کرێکاری سپی‌پێست، لە لایەن ڕێبەرایەتیی حیزبە سیاسییەکان و ڕێکخەرانی کۆمەڵگای مەدەنی، بە قازانجی وەڕێخستنی کەمپەین بۆ پرەسەکانی پێوەندیدار بە فێمینیزم، سیاسەتی کوییر و دژە ڕەگەزپەرستی، پاشگوێ خران. بۆ وێنە، فرانسیس فوکویاما دەڵێ سەدەی بیستەم سەدەی سیاسەتی ئابووری بوو، کێبڕکێی نێوان چەپێک کە بە مافەکانی کرێکاری، خۆشبژیویی کۆمەڵایەتی و دابەشینەوەی بەهێز و ڕاستێک بە هەوڵەکانی بۆ کەم کردنەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت بە کەم کردنەوەی بەشی گشتی و فرۆشتنی سامانە گشتییەکان و جێگۆڕکێی ئەوان بە خزمەتگوزارییەکانی کەرتی تایبەت، پێناسە کرابوو. ئەو دەڵێ، بە پێچەوانە، سەدەی بیست و یەک ئاشکرای کردووە چەپ ” کەمتر جەخت لەسەر یەکسانیی ئابووری و زۆرتر برەودان بە بەرژەوەندییەکانی ڕێژەیەکی زۆر لە تاقمە پەراوێزخراوەکان، وەک کەمینە ئەتنیکییەکان، کۆچبەران و پەنابەران، ژنان و خەڵکی  LGBT [هاوڕەگەزخوازنی ژن و پیاو، دووڕەگەزخوازان و نێرەمووکەکان. و.] دەکاتەوە. لە هەمان کاتدا، بەرەی ڕاست مەئمورییەتەکەی وەک پارێزگاریی نیشتمانیی ناسنامەی نەتەوەیی، کە زۆر جار بە ئانقەست بە ڕەگەز، ئەتنیک یان ئایین گرێ دراوە، دووبارە پێناسە کردووە” (فوکویاما ٢٠١٨،٩١). گوایە ئەوە چەپ کەمتر توانامەند دەکات تا بە نایەکسانییە پەرەئەستێنەکان ڕابگات و سەرنجی خۆی لەجیاتان دەداتە “پرسە کولتوورییەکان،” و پشتڕاستکردنەوەی دەروونگەرایی و دانپێدانان، واتە هەموو ئەو شتانەی ناسیۆنالیستە ڕەگەزپەرستەکانیش دەتوانن هاوبەشیان بن:

ئەمڕۆ بڕوا بنەڕەتییەکانی ناسنامەی نەتەوەییی ئەمریکایی، کە لە دوای شەڕی ناوخۆ سەری هەڵدا، دەبێ زیندوو بکرێنەوە و دژی هێرشەکانی چەپ و ڕاست پارێزگارییان لێ بکرێ. لە بەرەی ڕاست، ناسیۆنالیستە سپی‌پێستەکان پێیان خۆشە بڕوا بنەڕەتییەکانی ناسنامەی نەتەوەیی بە یەکێک بگۆڕنەوە کە لەسەر بنەمای ڕەگەز، ئەتنیک و ئایین دامەزرابێ. لە بەرەی چەپ، هەڵمەتی سیاسەتی ناسنامە بەدوای بنکۆڵ کردنی ڕەواییی مێژووی نەتەوەییی ئەمریکا بە جەخت کردنەوە لەسەر ئەوە کە هەڵاواردن و، لە ‌هێندێک ئیدیعای بەدخوازانەدا دەڵێن ڕەگەزپەرستی، هەڵاواردنی جێندەری و شێوازەکانی دیکەی پەراوێز خستنی سیستەماتیک لە دی ئێن ئەی وڵاتدان. (١٠٨)

فوکویاما ئاکامگیری دەکات کە سیاسەتی ناسنامە لێنزێکە لەوییەوە سیاسەت لە وڵاتە یەکگرتووەکان، بە ڕووی وەرگێڕانی چەپ لە نایەکسانیی ئابووری و خۆ لادانێکی گونجاو لە لایەن بەرەی ڕاستەوە، سەیر دەکرێت.

فوکویاما وەک دوژمنێکی بیانی ئەو جووڵانەوە کۆمەڵایەتییانە ڕەت دەکاتەوە کە ئەو وەک سیاسەتی ناسنامە ناویان دەبات،  لەگەڵ ئەوەشدا ئەو دوو بەشبوونەی نێوان لایەنی ئابووری و لایەنی ناسنامەخوازانە کە ئەو باسی دەکات لە ژمارەیەکی تایبەتیی گۆڤاری مارکسیستی بە ناوی هیستۆریکاڵ ماتریالیزم لە ٢٠١٨ دا بڵاو بووەتەوە و لەویدا پێشەکیی سەرنووسەرەکە بە پەسەند کردنی بابەتەکانی دواتر نیشانی دەدات چۆن:

بەرەی چەپ بیری ناسنامەیان وەلا ناوە کە ڕیشەی ماددی هەیە و بە چوارچێوەی مێژوویی و جوگرافیایی‌یەوە بەستراوەتەوە. لەجیات ئەو، ئێمە قبووڵکردنی هەژەمۆنی بە بەدیلێکی لە بنەڕەتدا کۆنەپەرستانە دەبینین: بیرێک کە پێی وایە ڕەگەز، جێندەر و سێکس خۆشەویستن، ئافرێنەری ناسنامە و بیانووی جەوهەرین. سازانێکی ئەوتۆ تەنیا دووانەی چین/ ناسنامە بەهێز ناکەن، بەڵکو دەبنە هۆی خنکانی خەیاڵی سیاسی کە لەویدا سیاسەت لەسەر بنەمای ناسنامە تەنیا بە ئەقڵانییەتی لیبڕاڵ-سەرمایەداری چەمکدار دەکرێ.

لە وەڵامی ئالنگارییەکی ئەوتۆ، لایەنگرەکان دیسان ئاماژە بەوە دەکەن چۆن ڕێکخستنی سیاسی بە فێمینیزم و دژایەتیی ڕەگەزپەرستی، بۆ وێنە بە دیاردەی وەک #MeToo یان ژیانی ڕەش‌پێستان گرینگە، لە لایەنە ئابوورییەکانی لێکدانەوەکانیان سڵیان نەکردووە. دووانەییی نێوان ڕەخنەی ئابووری کە مۆرکەکەی لە مشتومڕی “دابەشینەوە” دەدا و، باسی ناسنامەی گرووپی کە بە “دانپێدانان” پێناسە دەکرێ، ڕەنگبێ هێندێک جار وەها بەڕێوە بچێت وەکو ئەو دووە لێک جیا بن.

بەڵام، ئەو بیرۆکەیەی لایەنگرانی هەڵسوکەت دەگەڵ جێندەر، سێکس، یان ڕەگەز وەک تەوەری چەندلایەنەی مانای تاک و پۆلێن کردنی کۆمەڵایەتی، بەردەوام لایەنی ئابووریی لێکدانەوەکانیان پاشگوێ خستووە، ناتوانێ بەردەوام بێ. وەک سوزانا دانوتا واڵتەرز ئاماژەی پێدەکا، “ڕەخنە لە سیاسەتی ناسنامە بەستراوەتەوە بە دیتنی ناسنامە تەنیا وەک بواری بەشمەینەتان و پەراوێزخراوەکان” هەروەها بە دیتنی پیاوی سپی‌پێست (لە ناویاندا چینی کرێکار، پیاوی جیاڕەگەزخواز کە کۆمەڵگای خەیاڵیی نوێناسیۆنالیستە ڕاستەکانن) وەکو ئەوان بە شێوەیەک ” ناسنامەیان ” نەبێ (واڵتەرز ٢٠١٨، ٤٧٧).

ئەم هەڵوێستە لە لایەن پۆل جاشوا وەک “سیاسەتی ناسنامە دژی ناسنامە ” باس کراوە، بۆ نموونە لە وەڵامی ‘ژیانی ڕەش‌پێستان گرینگە’ ئەو دەڵێ ‘هەموو ژیانێک گرینگە’  لەسەر بنەمای نەریتی ڕاستەقینە و بە کردەوەی سیستەمێکی ڕەگەزپەرستی لەپێشدا بڕیار بۆدراوی سەدان ساڵە دامەزراوە کە ئێستا بە بێدەنگی ناوئاخنی ژێرخانی سیاسی-کۆمەڵایەتی کراوە … سەرەڕای ئیدیعا گەردوونییەکانی، سیاسەتێکی ناسنامەی شاراوە دەمێنێتەوە کە بە گێڕانەوەیەکی هەژەمۆنیک خۆی وەک دژە گێڕانەوەیەکی وەخۆگری ڕادیکاڵ دەنوێنێ (٢٠١٩، ١٦). 

هەر جارەی بەو وتارەا دەچنەوە، مرۆڤ وەسوەسە دەبێ بنووسێ “سیاسەتی ناسنامە” دەستەواژەیەکی نامودێڕن، لە لایەن ڕەخنە گرانییەوە وەک لەڕادەبەدەر بڕیاردەر و بەشێک لە وشەنامەی ساکارکراوی سیاسی لە بەرەی چەپی مارکسیستی و هەروەها بەرەی نوێ-کۆنەپارێزی ڕاستە. لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا لە ٢٠٢٠، مشتومڕی دووپاتەکراوی دانپێدانان لە بەرانبەر دابەشینەوە، دەلیل هێنانەوەی بەردەوام لەمەڕ داواکانی سەریەکخستن، شێوازە نوێیەکانی بەرگریی سیاسی لە لایەن ئەو تاقمانەی لەژێر ناوی “سیاسەتی ناسنامە” چالاکن، دەبینرێن. خۆگونجێن و بەرفراوان، ڕەوانبێژییە سیاسییەکانی سیاسەتی ناسنامە،  بەردەوام کاریگەرییان لەسەر داوای سیاسیی نوێ دەبێ: وێژەیەکی بەربەرین باسی کەم‌توانایی دەکەن، بۆ وێنە، وەک تاقمێک ئەزموونی فرەچەشن و داینامیکی نادادپەروەریی کۆمەڵایەتی کە دەبێتە هۆی شکڵ گرتنی هۆشیار بوونەوەی خەڵکی کەم‌توانا و دەبێتە هاندەری سیاسەتێک کە داوا لە کولتوورە زاڵەکان دەکات نەریتە پەراوێزخەرە کۆمەڵایەتییەکان وەلا نێن (دائویس ٢٠١٧ [١٩٩٧]؛ سیلڤەرس ١٩٩٨، سیبەرس ٢٠٠٦، ٢٠٠٨؛ کافەر ٢٠١٣). ڕەنگبی لە هەموو شتێک گرینگتر بۆ فەیلەسووفان ئەوە بێ کە هەر بیرۆکەیەکی ناسنامە بۆخۆی وەک دەورەیەکی خێرای وەرسووڕان دەچێ. هەوڵی ماناکردنەوەی جینەتیکی مرۆڤ و شکڵ دان بە پێکهاتەی جینەتیکی مرۆڤی داهاتوو (ریچاردسۆن و ستیڤنس ٢٠١٥)، کلۆن [ئافراندنی کۆپیەکی دەقاودەق. و.] کردنی بوونەوەران یان چاندنی ئەندامی ئاژەڵان [لە مرۆڤدا] و تاد.، هەمووی پرسی قووڵی فەلسەفی لەمەڕ جۆری مرۆڤ دروست دەکەن. دەگەڵ تێکەڵ بوونی رێژەی پەرەئەستێنیی مرۆڤان لە هاوپەیمانیی سیاسیدا کە کەڵک لە تەکنەلۆژیی پێوەندیگرتنی بێ جەستە وەردەگرن، وێدەچێ جۆری ناسنامەکانیش تووشی ئاڵوگۆڕ بن. ئاکارەکان، بڕواکان و خۆتێگەیشتنەکان بە شێوەیەکی پەرەئەستێن وەک نیشانەی نەخۆشی و شێواوی سەیر دەکرێن، لە ناویاندا بە پێناسە کردنی “جۆری” نوێی مرۆڤ (کە بە نۆرەی خۆی هەلی ئافراندنی سیاسەتی ناسنامەی نوێ دەڕەخسێنن).

هەر دێتوو ئەو لیستە درێژەی بگۆڕە سەرلێشێوێنەرانە بۆ بیری سیاسەتی ناسنامە، یەکگرتووییی فەلسەفی لە مودێلە دژە ناسنامەکاندا دەبینێتەوە کە شکڵ، کاریگەری، کات یان مەودا وەک چەمکی ڕێکخەر بە خۆوە دەگرێ. فەلسەفە نوێیەکانی ماددەگەرایی و ژیانگەرایی هەردووکیان، لە چوارچێوەی سیاسیی خۆیاندا، لە پێداگری لەسەر ئەوەی کە دەبی لەجیات ئەوەی کە هەی هاوبەشن، گوماندارییەکی “پۆست هومانیستی”یان بۆ دانی ئەولەویەتی ڕەچەڵەکناسانە بە هەر تایبەتمەندییەکی مرۆڤ وەک بوونەوەر هەیە (وۆلف ٢٠١٠)، گوماندارییەک لەمەڕ چەمکەکانی ڕەسەنایەتی و سەر بە شتێک بوون و خولیای جەخت کردنەوە لەسەر چارەسەرە سیاسییە دورستکەر و پێشکەوتنخوازەکان (بهامبرا و مارجی ٢٠١٠؛ کووڵ و فرۆست ٢٠١٠؛ کانۆڵی ٢٠١١). سنوورەکانی نێوان مرۆڤ و ئاژەڵان (هاراوی ٢٠٠٧؛ دۆناڵدسۆن و کیملیکا ٢٠١٤، ٢٠١٦)، نێوان زیندوەر و بێ گیان (شارۆ ٢٠١١) و، نێوان بەرکار و کارا (ئۆبژە و سوبژە) (بێنێت ٢٠٠٩) بە شێوەیەکی بنەڕەتی گۆڕاون. پەتای کۆڤید-١٩ لە هەموو کات باشتر ئاشکرای کردووە ژینگە و جەستەی مرۆڤ چەند ناسکن. بە شێوەی جۆراوجۆر ئەو جەختکردنەوانە لە پرۆسە ڕەچەڵەکناسییەکاندا دەنگ دەدەنەوە، جا کارەکانی ئانماری مۆڵ لە مرۆڤناسیی پزیشکی بێ (٢٠٠٢)، دیسان هێنانەوە گۆڕی جەستە وەک هێزی داینامیکی کۆمەڵایەتی و بایۆلۆژیکی لە داڕشتنی بۆچوونە سیاسییەکان (پرۆتەڤی ٢٠٠٩)، یان بە شیوەی ناڕاستەوخۆ، لە ڕێگای ئەزموونە تەکنەلۆژیکییەکانەوە بەشێکی بەرچاوی “ناسنامە” هاوچەرخەکان دادەڕێژی (تورکڵ ٢٠١١). ئەو گۆڕانە بەرچاوانە و ناتەبایانە ڕەنگبێ وەک کۆتاییی سەردەمی سیاسەتی ناسنامە بێنە بەرچاو. بەڵام، هەر سنوورێک لە پێکهاتەکانی ناسنامەی سیاسیدا هەبێ، دەسەڵاتی بەردەوامی خۆڕسکی دەستەواژەکە ئاشکرای دەکات کە کاریگەریی قووڵی پرسەکانی دەسەڵات و حکومەتی ڕەوا دەگەڵ داواکاری بۆ چارەی خۆنووسین وێناچێ لەناو بچن.

*.https://plato.stanford.edu/entries/identity-politics/


سەرچاوەکانی ئاماژەپێکراو لەم وتارەدا

  • Alcoff, Linda Martín, 1997, “Philosophy and Racial Identity,” Philosophy Today, 41 (1/4): 67–76.
  • –––, 2000, “Phenomenology, Post-Structuralism, and Feminist Theory on the Concept of Experience,” in Feminist Phenomenology, Linda Fisher and Lester Embree (eds), Dordrecht: Kluwer, pp. 39–56.
  • –––, 2006, “Visible Identities: Race, Gender, and the Self,” New York: Oxford University Press.
  • –––, 2018, Rape and Resistance, Cambridge: Polity.
  • Alfred, Taiaiake, 1999, Peace, Power, and Righteousness: An Indigenous Manifesto, Oxford: Oxford University Press.
  • Allen, Amy, 2008, The Politics of Our Selves: Power, Autonomy, and Gender in Contemporary Critical Theory, New York: Columbia University Press.
  • Anderson, Bridget, 2000, Doing the Dirty Work? The Global Politics of Domestic Labour, London: Zed Books.
  • Anzaldúa, Gloria, 1999 [1987], Borderlands/La Frontera: The New Mestiza, San Francisco: Aunt Lute.
  • Appiah, Anthony, 1994, “Identity, Authenticity, Survival: Multicultural Societies and Social Reproduction,” in Gutmann (ed.) 1994, pp. 149–164.
  • Appiah, Anthony and Amy Gutmann, 1996, Color Conscious: The Political Morality of Race, Princeton: Princeton University Press.
  • Asante, Molefi K., 2000, The Painful Demise of Eurocentrism: An Afrocentric Response to Critics, Lawrenceville, NJ: Africa World Press.
  • Bennett, Jane, 2009, Vibrant Matter: A Political Ecology of Things, Durham: Duke University Press.
  • Bettcher, Talia, 2014, “Feminist Perspectives on Trans Issues,” The Stanford Encyclopedia of Philosophy, (Spring 2014 Edition), Edward N. Zalta (ed.), URL = <https://plato.stanford.edu/archives/spr2014/entries/feminism-trans/>.
  • Bhambra, Gurminder K. and Victoria Margree, 2010, “Identity Politics and the Need for a ‘Tomorrow’,” Economic and Political Weekly, 45(15): 59–66.
  • Blasius, Mark (ed.), 2001, Sexual Identities, Queer Politics, Princeton: Princeton University Press.
  • Brown, Wendy, 1995, States of Injury: Power and Freedom in Late Modernity, Princeton: Princeton University Press.
  • Butler, Judith, 1999 [1990], Gender Trouble: Feminism and the Subversion of Identity, New York: Routledge.
  • –––, 1997, “Merely Cultural,” Social Text, 52/53: 265–277.
  • Callan, Eamonn, 2005, “The Ethics of Assimilation,” Ethics: An International Journal of Social, Political, and Legal Philosophy, 115(3): 471–500.
  • Carastathis, Anna, 2017, Intersectionality: Origins, Contestations, Horizons, Lincoln, NB: University of Nebraska Press.
  • Card, Claudia, 2007, “Gay Divorce: Thoughts on the Legal Regulation of Marriage,” Hypatia, 22(1): 24–38.
  • Cho, Sumi, Kimberlé Williams Crenshaw, and Leslie McCall, 2013, “Toward a Field of Intersectionality Studies: Theory, Applications, and Praxis,” Signs: Journal of Women in Culture and Society, 38(4): 785–810.
  • Combahee River Collective, 1982, “A Black Feminist Statement,” in All the Women are White, All the Blacks are Men, But Some of Us Are Brave: Black Women’s Studies, Gloria T. Hull, Patricia Bell Scott, and Barbara Smith (eds), New York: Feminist Press, pp. 41–47.
  • Connolly, William, 2002, Identity\Difference: Democratic Negotiations of Political Paradox, Minneapolis: University of Minnesota Press.
  • –––, 2011, A World of Becoming, Durham, NC: Duke University Press.
  • Coole, Diana and Samantha Frost (ed.), 2010, New Materialisms: Ontology, Agency, and Politics, Durham, NC: Duke University Press.
  • Coulthard, Glen, 2014, Red Skin, White Masks: Rejecting the Colonial Politics of Recognition, Minneapolis: University of Minnesota Press.
  • Crenshaw, Kimberlé, 1989, “Demarginalizing the Intersection of Race and Sex: A Black Feminist Critique of Antidiscrimination Doctrine, Feminist Theory and Antiracist Politics,” University of Chicago Legal Forum, 1989(1): 139–167.
  • –––, 1990, “Mapping the Margins: Intersectionality, Identity Politics, and Violence Against Women of Color,” Stanford Law Review, 43(6): 1241–1299.
  • Cudd, Ann E., 2006, Analyzing Oppression, New York: Oxford University Press.
  • Davis, Lennard J. (ed.), 2017 [1997], The Disability Studies Reader, New York: Routledge.
  • Di Stefano, Christine, 1991, Configurations of Masculinity: A Feminist Perspective on Modern Political Theory, Ithaca, NY: Cornell University Press.
  • Donaldson, Sue, and Will Kymlicka, 2014, “Animal Rights, Multiculturalism, and the Left,” Journal of Social Philosophy, 45(1): 116–135.
  • –––, 2016, “Locating Animals in Political Philosophy,” Philosophy Compass, 11(11): 692–701.
  • Dotson, Kristie, 2018, “On the Way to Decolonization in a Settler Colony: Re-Introducing Black Feminist Identity Politics,” AlterNative: An International Journal of Indigenous Peoples, 14(3): 190–199.
  • Eisenberg, Avigail and Jeff Spinner-Halev (ed.), 2005, Minorities Within Minorities: Equality, Rights, and Diversity, Cambridge: Cambridge University Press.
  • Firestone, Shulamith, 1970, The Dialectic of Sex: The Case for Feminist Revolution, New York: Morrow.
  • Foster, Lawrence and Patricia Herzog (eds), 1994, Defending Diversity: Contemporary Philosophical Perspectives on Pluralism and Multiculturalism, Amherst, MA: University of Massachusetts Press.
  • Foucault, Michel, 1978, The History of Sexuality (Volume 1), New York: Vintage.
  • Fraser, Nancy, 1997, Justice Interruptus: Critical Reflections on the “Post-Socialist” Condition, New York: Routledge.
  • –––, 2010, Stretching the Radical Imagination: Beyond the Unholy Alliance of Identity Politics and Neoliberalism, Brooklyn: Verso.
  • –––, 2013, Fortunes of Feminism: From State-Managed Capitalism to Neoliberal Crisis and Beyond, Brooklyn: Verso.
  • Friedan, Betty, 1963, The Feminine Mystique, New York: Norton.
  • Fukuyama, Francis, 2018, “Against Identity Politics: The New Tribalism and the Crisis of Democracy,” Foreign Affairs, 97(5): 90–115.
  • Gutmann, Amy (ed.), 1994, Multiculturalism: Examining the Politics of Recognition, Princeton: Princeton University Press.
  • Haberman, Jürgen, 1994, “Struggles for Recognition in the Democratic Constitutional State,” S.W. Nicholsen (trans.), in Guttman (ed.) 1994, pp. 25–74.
  • Hancock, Angie, 2016, Intersectionality: An Intellectual History, Oxford: Oxford University Press.
  • Haraway, Donna, 1991. “A Cyborg Manifesto: Science, Technology, and Socialist-Feminism in the Late Twentieth Century,” in Simians, Cyborgs, and Women: The Reinvention of Nature, New York: Routledge, pp. 149–182.
  • –––, 2007, When Species Meet, Minneapolis: University of Minnesota Press.
  • Hartsock, Nancy C. M., 1998, The Feminist Standpoint Revisited and Other Essays, Boulder: Westview.
  • Heyes, Cressida J., 2003, “Feminist Solidarity after Queer Theory: The Case of Transgender,” Signs, 28(4): 1093–1120.
  • –––, 2007, Self-Transformations: Foucault, Ethics, and Normalized Bodies, New York: Oxford University Press.
  • –––, 2020, Anaesthetics of Existence: Essays on Experience at the Edge, Durham, NC: Duke University Press.
  • Hill Collins, Patricia, and Sirma Bilge, 2016, Intersectionality, Cambridge: Polity.
  • hooks, bell, 1981, Ain’t I a Woman? Black Women and Feminism, Boston: South End Press.
  • Ignatiev, Noel, 1995, How the Irish Became White, New York: Routledge.
  • Irigaray, Luce, 1985, This Sex Which is Not One, Catherine Porter (trans.), Ithaca, NY: Cornell University Press.
  • Jardina, Ashley, 2019, White Identity Politics, Cambridge: Cambridge University Press.
  • Kafer, Alison, 2013, Feminist, Queer, Crip, Bloomington, IN: Indiana University Press.
  • Kruks, Sonia, 2001, Retrieving Experience: Subjectivity and Recognition in Feminist Politics, Ithaca, NY: Cornell University Press.
  • Kymlicka, Will, 2001, Politics In the Vernacular: Nationalism, Multiculturalism and Citizenship, Oxford: Oxford University Press.
  • –––, (ed.), 1995, The Rights of Minority Cultures, Oxford: Oxford University Press.
  • Kumar, Ashok, Adam Elliott-Cooper, Shruti Iyer, and Dalia Gebrial, 2018, “An Introduction to the Special Issue on Identity Politics,” Historical Materialism, 26(2): 3–20.
  • Laden, Anthony, 2001, Reasonably Radical: Deliberative Liberalism and the Politics of Identity, Ithaca, NY: Cornell University Press.
  • Laden, Anthony and David Owen (ed.), 2007, Multiculturalism and Political Theory, Cambridge: Cambridge University Press.
  • Levy, Jacob T., 2000, The Multiculturalism of Fear, Oxford: Oxford University Press.
  • Lugones, María, 1994, “Purity, Impurity, and Separation,” Signs, 19: 458–79.
  • McIntosh, Mary, 1968, “The Homosexual Role,” Social Problems, 16(2): 182–192.
  • McNay, Lois, 2008, Against Recognition, Cambridge: Polity.
  • Mills, Charles, 1997, The Racial Contract, Ithaca, NY: Cornell University Press.
  • –––, 2017, Black Rights/White Wrongs: The Critique of Racial Liberalism, Oxford: Oxford University Press.
  • Mohanty, Chandra Talpade, 1991 [1984], “Under Western Eyes: Feminist Scholarship and Colonial Discourse,” in Third World Women and the Politics of Feminism, Chandra Talpade Mohanty, Ann Russo, and Lourdes Torres (eds.), Bloomington: Indiana University Press, 1991, pp. 51–80.
  • Mol, Annemarie, 2002, The Body Multiple: Ontology in Medical Practice, Durham, NC: Duke University Press.
  • Okin, Susan Moller, et al., 1999, Is Multiculturalism Bad for Women? in Joshua Cohen, Matthew Howard, and Martha C. Nussbaum (eds.), Princeton: Princeton University Press, pp. 7–24.
  • Oksala, Johanna, 2004, “Anarchic Bodies: Foucault and the Feminist Question of Experience,” Hypatia, 19(4): 97–119.
  • –––, 2011, “Sexual Experience: Foucault, Phenomenology and Feminist Theory,” Hypatia, 26(1): 207–223.
  • Omi, Michael and Howard Winant, 1994 [1986], Racial Formation in the United States: From the 1960s to the 1990s, New York: Routledge.
  • Pateman, Carole, 1988, The Sexual Contract, Cambridge: Polity.
  • Pateman, Carole, and Charles Mills, 2007, Contract and Domination, Cambridge: Polity.
  • Phelan, Shane, 1989, Identity Politics: Lesbian Feminism and the Limits of Community, Philadelphia: Temple University Press.
  • –––, 1994, Getting Specific: Postmodern Lesbian Politics, Minneapolis: University of Minnesota Press.
  • Phillips, Anne, 2007, Multiculturalism Without Culture, Princeton: Princeton University Press.
  • Piper, Adrian, 1996, “Passing for Black, Passing for White,” in Passing and the Fictions of Identity, Elaine K. Ginsberg (ed.), Durham, NC: Duke University Press, pp. 234–270.
  • Protevi, John, 2009, Political Affect: Connecting the Social and the Somatic, Minneapolis: University of Minnesota Press.
  • Puar, Jasbir, 2017 [2007], Terrorist Assemblages: Homonationalism in Queer Times, Durham, NC: Duke University Press.
  • Radicalesbians, 1988 [1970], “The Woman Identified Woman,” reprinted in For Lesbians Only: A Separatist Anthology, Sarah Hoagland and Julia Penelope (eds.), London: Onlywomen Press, 1988.
  • Rawls, John, 1971, A Theory of Justice, Cambridge, MA: Harvard University Press.
  • Richardson, Sarah S. and Hallam Stevens (eds.), 2015, Postgenomics: Perspectives on Biology after the Genome, Durham, NC: Duke University Press.
  • Salamon, Gayle, 2010, Assuming a Body: Transgender and Rhetorics of Materiality, New York: Columbia University Press.
  • Scott, Joan, 1992, “Experience,” in Feminists Theorize the Political, Judith Butler and Joan W. Scott (eds.), New York: Routledge, pp. 22–40.
  • Sedgwick, Eve Kosofsky, 1990, Epistemology of the Closet, Berkeley: University of California Press.
  • Sharp, Hasana, 2011, Spinoza and the Politics of Renaturalization, Chicago: University of Chicago Press.
  • Siebers, Tobin, 2006. “Disability Studies and the Future of Identity Politics,” in L.M. Alcoff, M. Hames-García, S.P. Mohanty, and P.M.L. Moya (eds.), Identity Politics Reconsidered, New York: Palgrave Macmillan, pp. 10–30.
  • –––, 2008, Disability Theory, Ann Arbor: University of Michigan Press.
  • –––, 2017, “Disability Theory and Complex Embodiment: For Identity Politics in a New Register,” in L.J. Davis (ed.), The Disability Studies Reader, 5th edition, London: Routledge, pp. 313–332.
  • Silvers, Anita, 1998, “Formal Justice,” in Disability, Difference, Discrimination: Perspectives on Justice in Bioethics and Public Policy, Anita Silvers, David Wasserman, and Mary B. Mahowald, Lanham, MD: Rowman and Littlefield.
  • Simpson, Audra, 2017, “The Ruse of Consent and the Anatomy of ‘Refusal’: Cases from Indigenous North America and Australia,” Postcolonial Studies, 20(1): 18–33.
  • Stoller, Silvia, 2009, “Phenomenology and the Poststructural Critique of Experience,” International Journal of Philosophical Studies, 17(5): 707–737.
  • Stone, Sandy, 1991, “The Empire Strikes Back: A Posttranssexual Manifesto,” in Kristina Straub and Julia Epstein (eds.), Body Guards: The Cultural Politics of Gender Ambiguity, New York: Routledge, pp. 280–304.
  • Taylor, Charles, 1989, Sources of the Self: The Making of the Modern Identity, Cambridge, MA: Harvard University Press.
  • –––, 1994, “The Politics of Recognition,” in Guttman (ed.) 1994, pp. 25–74.
  • Terry, Jennifer, 1999, An American Obsession: Science, Medicine, and Homosexuality in Modern Society, Chicago: University of Chicago Press.
  • Turkle, Sherry, 2011, Alone Together: Why We Expect More From Technology and Less From Each Other, New York: Basic Books.
  • Upping the Anti, 2005, “Anti-Oppression Politics in Anti-Capitalist Movements: interview with Junie Désil, Kirat Kaur, and Gary Kinsman,” Upping the Anti, 1. [Upping the Anti 2005 available online].
  • Walters, Suzanna Danuta, 2018, “In Defense of Identity Politics,” Signs 43(2): 473–488.
  • Weir, Allison, 2008, “Global Feminism and Transformative Identity Politics,” Hypatia, 23(4): 110–133.
  • Williams, Melissa, 1998, Voice, Trust, and Memory: Marginalized Groups and the Failings of Liberal Representation, Princeton: Princeton University Press.
  • Williams, Patricia, 1991, The Alchemy of Race and Rights, Cambridge, MA: Harvard University Press.
  • Wolfe, Cary, 2010, What is Posthumanism?, Minneapolis: University of Minnesota Press.
  • Young, Iris Marion, 1990, Justice and the Politics of Difference, Princeton: Princeton University Press.
  • –––, 1997, Intersecting Voices: Dilemmas of Gender, Political Philosophy and Policy, Princeton: Princeton University Press.
  • –––, 2000, Inclusion and Democracy, Oxford: Oxford University Press.
  • Zerilli, Linda, 2005, Feminism and the Abyss of Freedom, Chicago: University of Chicago Press.

Other important works

  • Alcoff, Linda Martín, Michael Hames-García, Satya P. Mohanty, and Paula M. L. Moya (eds.), 2006, Identity Politics Reconsidered, New York: Palgrave MacMillan.
  • Appiah, Anthony, 2005, The Ethics of Identity, Princeton: Princeton University Press.
  • Appiah, Kwame Anthony and Henry Louis Gates, Jr. (eds.), 1995, Identities, Chicago: University of Chicago Press.
  • Collins, Patricia Hill, 1991, Black Feminist Thought: Knowledge, Consciousness, and the Politics of Empowerment, New York: Routledge.
  • Dhamoon, Rita, 2009, Identity/Difference Politics: How Difference is Produced and Why it Matters, Vancouver: University of British Columbia Press.
  • Eisenberg, Avigail, and Will Kymlicka (eds.), 2011, Identity Politics in the Public Realm, Vancouver: University of British Columbia Press.
  • Ericson, David F., 2011, The Politics of Inclusion and Exclusion: Identity Politics in Twenty-First Century America, New York: Routledge.
  • Fukuyama, Francis, 2018, Identity: The Demand for Dignity and the Politics of Resentment, New York: Farrar, Straus, and Giroux.
  • Gamson, Joshua, 2009, “The Dilemmas of Identity Politics,” in The Social Movements Reader: Cases and Concepts, Jeff Goodwin and James M. Jasper (eds), Chichester, UK: Wiley-Blackwell, pp. 354–362.
  • Gilroy, Paul, 2000, Against Race: Imagining Political Culture Beyond the Color Line, Cambridge, MA: Harvard University Press.
  • Goldberg, David Theo, 1993, Racist Cultures: Philosophy and the Politics of Meaning, Oxford: Blackwell.
  • Haslanger, Sally, 2000, “Gender and Race: (What) Are They? (What) Do We Want Them to Be?” Noûs, 34(1): 31–55.
  • Hekman, Susan, 2004, Private Selves, Public Identities: Reconsidering Identity Politics, University Park: Penn State Press.
  • Honneth, Axel, 1996, The Struggle for Recognition: The Moral Grammar of Social Conflicts, Cambridge, MA: MIT Press.
  • Laclau, Ernesto (ed.), 1994, The Making of Political Identities, London: Verso.
  • Lorde, Audre, 1984, Sister/Outsider: Essays and Speeches, Trumansburg, NY: The Crossing Press.
  • McNay, Lois, 2010, “Feminism and Post-Identity Politics: The Problem of Agency,” Constellations, 17(4): 512–525.
  • Minow, Martha, 1997, Not Only for Myself: Identity, Politics, and the Law, New York: New Press.
  • Moraga, Cherríe and Gloria Anzaldúa (eds.), 1981, This Bridge Called My Back: Writings by Radical Women of Color, Watertown, MA: Persephone Press.
  • Morgensen, Scott L., 2011, Spaces Between Us: Queer Settler Colonialism and Indigenous Decolonization, Minneapolis: University of Minnesota Press.
  • Nicholson, Linda and Steven Seidman (eds.), 1995, Social Postmodernism: Beyond Identity Politics, Cambridge: Cambridge University Press.
  • Parekh, Bhikhu, 2008, A New Politics of Identity: Political Principles for an Interdependent World, New York: Palgrave MacMillan.
  • Tully, James, 1995, Strange Multiplicity: Constitutionalism in an Age of Diversity, Cambridge: Cambridge University Press.
  • –––, 2003, “Identity Politics,” The Cambridge History of Twentieth-Century Political Thought, Cambridge: Cambridge University Press, pp. 517–533.

داگرتنی بابەت