ئارامتر بخوێنەوە
سۆسیالیزمی فارس و دژایەتیی مافخوازیی کورد
د. کەماڵ سولەیمانی
کۆڵۆنیالیزمی دایکانە (مەترناڵ) یان باوکانەی (پەتڕناڵ) فارس، کە زۆر جاریش لە جلی چەپدا دەردەکەوێت، کێشەیەکی جدی لەگەڵ باوەڕ بە ئیحتیمالی کارایی زەینی کوردی هەیە. قەت ناتوانێ کەسایەتی کورد، وەکوو کەسایەتی مرۆڤێکی باڵغ کە مێشکەکەی توانای لێکدانەوەی سەربەخۆی ڕووداوەکانی هەیە، ببینێت. بۆیە بەبەردەوامی بەزمانێکی دایکانە یان بابانە هۆشداریی هەڵنەخەڵەتان و چوونەدەر لە نەریتی دایکی و بابی (فارسانەی) پێ ددەات. چەپی فارس، ئێران بە دەستکردی خودا و بە بەشێک لە ڕووداوی بینگبەنگ دەزانێت. پێی وایە سروشت لە خیلقەتی ئێران ڕا دەستی پێکردووە. بۆیە سەروەری فارس بەسەر نەتەوەکانی دیکەدا بە نۆرم و سرووشتی دەبینێ. نەک هەر سەرەوەری ڕەها، تاق و تەنیای فارس هیچ کات بۆ ئەوان جێگای پرسیار نییە، بەڵکوو هەر جۆرە دونیادیتن و دونیاسازییەکی سیاسیی جیاواز لە دونیای دەستکردی فارسیش بە کوفر و ئیلحاد و دژایەتیی لەگەڵ مارکسیزم و بە دواکەوتوویی دەبینێ.
ئەو خوشکە و برا سۆسیالیستانەی فارس، بۆ ساتێکیش بێت ناتوانن بەبێ ترس لە تەجزییەی ئێران، هەوڵ بدەن بۆ پێشگرتن لە کوشتاری بەکۆمەڵی کورد لە لایەن کۆماری ئیسلامی و ”میللەتی شەریفی ئێران” بێننە مەیدان. بەڵکوو، یەکەم کارییان دەربڕینی ترسی خۆیان لە زەللەی شەیتانی ڕەجیمی تەجزییەتەڵەبییە و دوور کەوتنەوەی کورد لە خوداکەیانە کە ئێرانە. هەر بۆیە بەردەوام وەبیر کورد دەهێننەوە کە فریوی تەجزییەتەڵەبی نەخوات. تەنانەت لە ”تەجزییەتەڵەبیی سەلەفی ناسیۆنالیستی کوردیش” دەترسن. یان دەتوانن بانگەشە بکەن کە سەلەفی کوردیش ناسیۆنالیستە.
سۆسیالیستی فارس ئەو مەلای کوردانەی کە سروودی ئەی ڕەقیب و ئەی شەهیدان لە بڵندگۆی مزگەوتەکان بڵاو دەکەنەوە بە هەڕەشە بۆ یەکگرتووی خاکی پڕگەوهەر دەبینن. لە بەر ئەوەیکە ئەو مەلا کوردانە، ئەو کەسانەی کە لە سەر شەقامەکان بۆ یەکسانی ژن و بۆ ڕێزگرتن لە ژیان، گیان بەخت دەکەن بە شەهید ناودەبەن. هەر بۆیە برایانی سۆسیالیستی فارس بە سەلەفی و ئیخوانی ناوییان دێنن و بە کورد دەڵێن کە فریویان نەخۆن. لە ڕوانگەی زۆربەی ئیتنیکی فارس، هەر جۆرە مافخوازییەکی کورد و هەر مافخوازێکی کورد هەڕەشەیە و بەشێکە لە پڕۆژیەکی ئیڕتیجاعی کە پێی وانییە پرسی سەرەکی یان ”ئەسڵ ئێرانە.” ئەوانە نازانن کە کورد زۆر مەلای ناوداری سۆسیالیستی وەکوو شێخ عیزەدین و جگەرخوێن و مەلا حەمەدەمین بۆزئەرسلانی هەبووە؟
”جريانات اسلامی از اخوانی و سلفی و مفتی زاده ها_ همانطور که انتظار میرفت – دارند فعالیت هاشونو از زیرزمینها به سمت خیابان هدایت میکنند.”
مردم کردستان باید هوشیارانه دست رد به سینه ارتجاع از هر نوعش چه حکومتی چه اسلامی و چه ناسیونالیستهای مرتجع مردسالار بزنند.
اینها هیچگاه در صف مردم نبوده اند، مگر با ریاکاری و برای به انحراف کشاندن نیروهای مردم و ضعیف کردن نیروهای پیشرو و مترقی و ضربه زدن به نیروهای رادیکال و انقلابی.
مردم پیشرو کردستان فریب این دستهجات مذهبی مرتجع را نخواهند خورد و دکانشان را از رونق خواهند انداخت.
این جنبش زن زندگی آزادی است نه جایگزینی آخوند با ملا و ستمگر بزرگ با ستمگر کوچک و محلی. این جنبش علیه مردسالاری است و با ناسیونالیسم و مذهب خوانایی ندارد. این جنبش پرچمدار رنسانس بزرگ در ایران و خاورمیانه است.
صف این انقلاب جایی برای ارتجاع و مرتجعین ندارد، دور شوید!
ئەم ڕستانەی سەرەوە هەندێک لەم دەربڕیانەن کە ئەم ڕۆژانە لەلایەن چەپی فارس لەسەر بزووتنەوەی ژینا لە کوردستان گوێ بیسیان دەبین و ڕاستیی دژە مافخوازیی کوردیی ئەم ڕەوتە لە فارسمان پێشان دەدەن.


