ئارامتر بخوێنەوە
کۆمەڵناسیی خەڵکی
مایکێل بوڕوۆی
و: کاروان موکریانی
ئه‌م وتاره کورته‌یه‌ک له وتاری«For Public Sociology» له نووسینی مایکێل بۆڕوۆی کۆمه‌ڵناسی ئه‌مریکایییه. به هۆی ئه‌وه‌یکه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوودا، له کوردستان زانستی کۆمه‌ڵناسی بره‌وی په‌یدا کردووه، به پێویستم زانی ئه‌م وتاره وه‌رگێڕمه سه‌ر زمانی کوردی بۆ ئه‌وه‌ی پێوه‌رێکمان له‌به‌ر ده‌ست بێ و بزانین کۆمه‌ڵناسانی کورد له به‌ستێنی چ جۆر کۆمه‌ڵناسییه‌کدا کار ده‌که‌ن. به‌ر له‌وه‌ی بۆ یه‌که‌م جار ئه‌م وتاره بخوێنمه‌وه، هه‌میشه بۆم پر‌سیار بوو باشه کابرا چۆن ده‌توانێ له‌گه‌ڵ پاسدارێکی وه‌ک حه‌میدڕه‌زا جه‌لایی پوور کاری هاوبه‌ش بکا، یان له‌سه‌ر ئاخاوتن به زمانی کوردی، خوێندکاری کورد ڕاده‌ستی حه‌راسه‌تی زانکۆ بکا و به خوێشی بڵێ کۆمه‌ڵناس. یان سه‌رم له‌وه سووڕ ده‌ما چلۆنه کابرا ماڕکس، وێبێر، گڕامێشی، ئادۆڕنۆ، مارکووزه، ئاڵتووسێر، هابێڕماس، میڵز، فۆکۆ، لاکلائۆ و مووفی خوێندبێته‌وه، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا له نێو دواکه‌وتووترین و داخراوترین سیسته‌می سیاسیی دنیادا ببێته فه‌رمانداری شارێک و هه‌موو کار و قسه‌یه‌کی رۆژانه‌شی به دروود و سلاو ناردن بۆ ڕووحی ناپاکی دزێوترین مرۆڤی سه‌رده‌م ده‌ست پێ بکا، پاشانیش دیسان وه‌کوو کۆمه‌ڵناس درێژه به ئه‌رک و کاری خۆی بدا؟! ئه‌مانه هه‌میشه بۆ من پر‌سیار بوون. به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م وتاره‌ی بۆڕوۆی تا ڕاده‌یه‌ک وه‌ڵامم وه‌ده‌ست که‌وت؛ به‌ڵام، سه‌یر ئه‌وه‌یه که ئه‌م به ناو کۆمه‌ڵناسانه‌ی باسم کردن ناکه‌ونه خانه‌ی هیچ یه‌ک له‌و کۆمه‌ڵناسانه‌ی بۆڕوۆی باسیان ده‌کا. ئه‌گه‌ر ڕۆژێک ئه‌م دابه‌شکارییه‌ی بۆڕوۆی له‌سه‌ر کۆمه‌ڵناسانی کوردستان تاقی که‌ینه‌وه، کۆمه‌ڵناسانی پیشه‌یی و سیاسه‌تداڕێژمان زۆر وه‌به‌رچاو که‌وێ. له‌وانه‌یه هێندێک کۆمه‌ڵناسی ڕه‌خنه‌گریش بدۆزینه‌وه. ڕه‌نگه به زه‌حمه‌ت یه‌ک یان چه‌ند کۆمه‌ڵناسیی خه‌ڵکیش په‌یدا که‌ین. به‌ڵام ئه‌م که‌سانه‌ی له سه‌ره‌وه باسم کردن، ناکه‌ونه خانه‌ی هیچ یه‌ک له جۆره‌کانی کۆمه‌ڵناسی. باشه پر‌سیار ئه‌وه‌یه ئه‌دی به‌مانه بێژین چه؟ کۆمه‌ڵناسانی کۆلۆنی کراو؟ دۆڕاو؟ بێزراو؟ جاش؟ نازانم هه‌ر چی بێ ده‌بێ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بکرێ. چوونکه ئه‌وه ڕه‌نگه تایبه‌تمه‌ندیی زانستی کۆمه‌ڵایه‌تی له نێو نه‌ته‌وه‌یه‌کی داگیرکراو دابێ. نامهه‌وێ بێ هیواتان که‌م، ئه‌مه ڕوویه‌کی مه‌سه‌له‌یه‌که، ڕووی تری ئه‌مه‌یه که به خۆشییه‌وه له نێو ئێمه‌ی کوردیش‌دا وه‌کوو هێندی و ئه‌فریقایی ورده ورده خه‌ریکه کۆمه‌ڵناسییه‌کی به‌ڕاستی ڕه‌خنه‌گر و خه‌ڵکی په‌یدا ده‌بێ. له هه‌ر حاڵ‌دا، ویستم بڵێم بۆچی ئه‌م وتاره‌م وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی کوردی. هیوادارم قازانجی هه‌بێ. له سه‌رده‌مێکدا ده‌ژین که کۆمه‌ڵناسی پتر له هه‌ر کاتێک له ئه‌رکی سه‌ره‌کی خۆی دوور که‌وتۆته‌وه. هه‌ر بۆیه ئێستاکه پێویستیمان به جۆرێک له کۆمه‌ڵناسییه که من پێی ئێژم “کۆمه‌ڵناسیی خه‌ڵکی٢ “. مه‌به‌ستی من له کۆمه‌ڵناسیی خه‌ڵکی، زانستێکه که غه‌می ئه‌سڵیی “کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ٣ “ و ڕه‌وشه‌که‌شی “ تێکه‌ڵ بوون” له گه‌ڵ خه‌ڵکه. وا هه‌ست ده‌که‌م بانگه‌وازی من بۆ به فه‌رمی ناسینی ئه‌م جۆره کۆمه‌ڵناسییه، که‌وتۆته به‌ر دڵی خه‌ڵک و له زۆر جێ پێشوازی لێ کراوه.
من له‌م وتاره‌دا یازده تێز ده‌خه‌مه ڕوو. سه‌ره‌تا له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پێویستیی هه‌بوونی کۆمه‌ڵناسی خه‌ڵکی قسه ده‌که‌م، دواتر باسی جۆره‌کانی ده‌که‌م. پاشان ده‌په‌رژێمه سه‌ر چوار جۆر کۆمه‌ڵناسی که له سه‌رده‌مێکه‌وه بۆ سه‌رده‌مێکی تر و له وڵاتێکه‌وه بۆ وڵاتێکی تر لێک جیاوازن. ئه‌م چوار جۆره کۆمه‌ڵناسییه برتیتین له:
کۆمه‌ڵناسیی پیشه‌یی
کۆمه‌ڵناسیی ڕه‌خنه‌گرانه
کۆمه‌ڵناسیی سیاسه‌تداڕێژ
کۆمه‌ڵناسیی خه‌ڵکی.
“فریشته‌ی مێژوو ئاوا بێننه به‌ر چاوتان که هه‌میشه ئاوڕ له ڕابردوو ده‌دا‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر ئێمه ڕووداوه‌کان به زنجیره‌یه‌کی بێ پسانه‌وه ده‌بینین، ئه‌و وه‌کوو کاره‌ساتێکی ده‌بینێ که له ئاکامی که‌ڵه‌که بوونی شکسته‌کان گردێکیان ساز کردووه. فریشته‌ی مێژوو پێی خۆشه بمێنێته‌وه، مردۆکان هه‌ستێنێ و وێرانێکان ئاوه‌دان کاته‌وه. به‌ڵام، با و بۆرانێک که له به‌هه‌شته‌وه هه‌ڵیکردووه، وه‌ها توند لێی ده‌دا که ده‌سه‌ڵاتی فڕینی لێ ده‌ستێنێ. تۆفانێک که به نابه‌دڵی ده‌یبا به‌ره‌و داهاتوویه‌ک که پشتی تێ کردبوو. له‌م تۆفانه‌دا، داروپه‌ردووی وێرانییه‌کان، له پێش چاوی توێ له سه‌ر توێ و چین له‌سه‌ر چین ده‌که‌ونه سه‌ر یه‌ک. ئێمه به‌و با و بۆرانه ده‌ڵیین گه‌شه و پێشکه‌وتن”.
واڵتێر بێنیامین
واڵتێر بێنیامین ٤ ، تێزه به‌ناوبانگه‌کانی خۆی ده‌رباره‌ی فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو کاتێک نووسی که سپای ئاڵمان شاری پاریسی گه‌مارۆ دابوو، پاریسێک که بۆ وی نوێنگه‌ی وه‌دیهاتنی به‌رزترین ئاواته‌کانی ژیاری و شارستانییه‌ت بوو. بێنیامین، ئاواته له ده‌ستچوووه‌کانی شارستانیه‌تی له قالبی که‌سایه‌تیی تڕاژیکی فریشته‌ی مێژوودا وێنا کرد. فریشته‌یه‌ک که دژی له‌نێوچوون و به لاڕێداچوونی شارستانییه‌ت ده‌وه‌ستاوه. له ساڵی 1940، بێنیامین داهاتوویه‌کی ناڕوون و خۆفناکی ده‌دیت، کاتێک ده‌رکه‌وت سه‌رمایه‌داری ڕووه‌و فاشیسم هه‌نگاوی هه‌ڵێناوه و سۆسیالیسمیش بووه‌ته ستالینیسم و له نێوانایاندا جۆرێک له هاوپه‌یمانییه‌تی ساز بووه. ئێستا له سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی بیست و یه‌ک، گه‌رچی کۆمۆنیزم هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه و فاشیسم چووه‌ته نێو بیره‌وه‌رییه ترسناکه‌کان، داروپه‌ردوویه‌ک که شارستانییه‌ت له‌خۆی به جێ هێشتووه، به‌رده‌وام له سه‌ر یه‌ک قه‌ڵاچن ده‌کرێن. سه‌رمایه‌داری، ئه‌مڕۆکه سه‌رکێشانه بووه‌ته هۆی زاڵ بوونی سه‌ره‌ڕۆیانه‌ی بازاڕ به سه‌ر کۆمه‌ڵگادا. گوتارێک که به ناوی بووژانه‌وه و جێگیر بوونی دێموکڕاسی ساز بووه، وه‌کوو ئامرازێکی خاپێنه‌ری لێهاتووه که ئیشه‌که‌ی پاساودانی به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتداران، سنووردار کردنی مافی هاووڵاتیان و سه‌پاندنی توندوتیژی دژی ئه‌وانه. دیسان فریشته‌ی مێژوو له داوی تۆفانێکی کوشنده‌دا گیری خواردووه، تۆفانێک که له به‌هه‌شته‌وه دێ.
کۆمه‌ڵناسی له ده‌ستپێکدا وه‌کوو فریشته‌ی مێژوو، به ته‌مای پێشخستنی کۆمه‌ڵگا و وه‌سه‌ر یه‌کخستنه‌وه‌ی له‌ت و کوته شکاوه‌کانی مۆدێڕنیته بوو. کاڕڵ ماڕکس٥ ، سۆسیالیسمی له ژ‌خۆنامۆیی٦ و دوورکێیم٧ هاوپه‌یوه‌ندیی ئۆڕگانیکی له بێهه‌نجاری و خۆپه‌رستی ڕزگار کرد. ماکس وێبێر٨ وێڕای په‌رۆش بوونی بۆ قه‌تیس مانه‌وه‌ی مرۆڤ له قه‌فه‌زی پۆڵایینی مۆدێڕنیته‌دا، توانی ئازادی له ئاوه‌زمه‌ندیدا بدۆزێته‌وه و مانا له بێ ماناییدا هه‌ڵێنجێ. به‌ڵام، ڕاست له‌م ده‌مه‌دا تۆفانی پێشکه‌وتن و گه‌شه له گژ کۆمه‌ڵناسی ڕاهات و له بووژانه‌وه‌ی خست. له‌و به‌ری ئۆقیانووسی ئه‌تڵه‌س، له پاش خه‌باتی ویلیا‌م ئیدواڕد بوڕگهاڕت دیۆ بۆیس٩ بۆ به‌ربه‌ره‌کانێ له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی و ئه‌مپریالیسم و هه‌وڵه‌کانی جه‌ین ئادامز١٠ بۆ ئاشتی نێونه‌ته‌وه‌یی، دیسان ڕه‌شه‌بای پێشکه‌وتن کۆمه‌ڵناسی گرفتار کرد. به پێچه‌وانه‌ی پێشینیان که عه‌زمی خۆیان بۆ گۆڕینی جیهان جه‌زم کردبوو، ئێمه ته‌نیا بۆ پاراستنی دۆخی هه‌نووکه هه‌وڵمان داوه. دواتر، هه‌وڵ درا کۆمه‌ڵناسی بگه‌یێنرێته ئاستی زانستێکی پسپۆڕانه و ئاکادیمیک، چ له قالبی هه‌وڵه ئاشکرا‌کانی ڕابێڕت مێڕتۆن ١١ (1949) و چ له چواچێوه‌ی گه‌ڵاله گه‌وره و نهێنییه‌که‌ی تاڵکۆت پاڕسۆنزدا١٢ (1937 و 1951)؛ یان کاره سه‌ره‌تاییه‌کانی پیتێڕ بڵاو١٣ و ئۆتیس دادڵی دانکێن١٤ (1967) له زانستی ئاماردا که له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ جووڵه و توێژبه‌ندیی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌نجامیان دا. سیموور ماڕتین لیپسێت١٥ و نیل سمێڵسێڕ١٦ (1961: 8-1) سه‌ربه‌رزانه ڕایانگه‌یاند که کۆمه‌لناسی به‌سه‌ر ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌کاندا زاڵ بووه. ئه‌مه جاری یه‌که‌م نه‌بوو که ڕوانگه‌ی کۆنتی١٧ سه‌رنجی کۆمه‌ڵناسانی بۆ لای خۆی ڕاده‌کێشا؛ به‌ڵآم هه‌وڵه‌کان بۆ گه‌یاندنی کۆمه‌ڵناسی به پله‌ی “زانستێکی په‌تی١٨ “ سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو. چه‌ند ساڵ دواتر، زانکۆکان – به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی که پێشینه‌یه‌کی پتریان له کۆمه‌ڵناسیدا هه‌بوو- بوون به مه‌کۆی ناڕه‌زایه‌تییه‌کان بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ئازادی راده‌ربڕین، مافی مرۆڤ و ئاشتی. به‌م چه‌شنه، دیسان فریشته‌ی مێژوو له نێو تۆفان و با و بۆراندا باڵی گرته‌وه. دیالێکتیکی گه‌شه و پێشکه‌وتن باڵی به سه‌ر ژیانی پیشه‌یی ئێمه و کۆی زانستی کۆمه‌ڵناسی داکێشاوه . ئه‌و حه‌زه سه‌ره‌تایییه‌ی که ئێمه‌ی به مه‌به‌ستی جێگیر کردنی دادپه‌روه‌ری و به‌رابه‌ری، ژینگه‌یه‌کی پارێزراو، ئازادیی سیاسی و بونیادنانی جیهانێکی چاتر، بۆ لای کۆمه‌ڵناسیی برد، جێی خۆی داوه به بڕوانامه وه‌رگرتن و پله و پایه‌ی زانستگایی. سه‌ره‌ڕای ئه‌م گوشارانه، بڵێسه‌ی ئه‌خلاق ته‌وه‌رانه‌ی کۆمه‌ڵناسی، هێشتا به نه‌کووژاوه‌یی ماوه‌ته‌وه.
کۆمه‌ڵناسان نزیکه‌ی سه‌ده‌یه‌که خه‌ریکی ڕۆنانی زانستێکی پیشه‌یین. ئێستا کاتی ئه‌وه هاتوووه که زانست وه‌ربگێڕینه سه‌ر زمانی خه‌ڵکی ئاسایی و زانستی خۆمان ببه‌ینه نێو که‌سانێک که لێمان وه‌رگرتوون. کاتی ئه‌وه هاتوووه که کێشه و گرفتارێکانی تاک به تاکی خه‌ڵک بکه‌ینه کێشه‌ی گشتی و سه‌ر له نوێ ڕایه‌ڵ و پۆیه‌ک له ئه‌خلاق بۆ کۆمه‌ڵناسی بچنینه‌وه. لێره‌دا من یازده تێز ده‌خه‌مه ڕوو که بریتین له:
تێزی ژماره 1: بزووتنه‌وه‌ی مقه‌ستی
له‌م دوایییانه‌دا، پتر هه‌ست به بوونی کۆمه‌ڵناسیی خه‌ڵکی ده‌کرێ. به‌ڵام چوونکه جیهان به‌ره‌و ڕاست و کۆمه‌ڵناسی بۆ لای چه‌پ هه‌ڵکشاوه؛ وه‌دیهاتنی دژوار دێته به‌رچاو. له نیو سه‌ده‌ی رابڕدوودا، کۆمه‌ڵناسی له ڕووی سیاسییه‌وه ڕه‌نگ و ڕوویه‌کی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی به خۆیه‌وه گرتووه، له حاڵێکدا، دنیای به‌رتوێژینه‌وه‌ی به پێچه‌وانه بزوتووه. کاتی شه‌ڕی ڤێتنام له ساڵی 1968، نیوه‌ی زیاتری ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی کۆمه‌ڵناسیی ئه‌مریکا و خه‌ڵکی ئه‌مریکا دژی ئه‌و شه‌ڕه بوون. 35 ساڵ دواتر له ساڵ 2003، ئه‌گه‌رچی 75% ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی کۆمه‌ڵناسی دژی شه‌ڕی عێراق بوون، به هه‌مان ڕاده خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته پشتگیریی ئه‌و شه‌ڕه‌یان ده‌کرد.
کۆمه‌ڵناسیی سیاسی له شیکردنه‌وه‌ی دێموکڕاسی و هه‌ڵبژاردن ڕووی وه‌ڕسووڕاند و خه‌ریکی توێژینه‌وه‌ی بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، په‌یوه‌ندیی نێوان ده‌وڵه‌ت و چینه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و به‌شداریی دێموکڕاتیک بوو. کۆمه‌ڵناسیی کار، به جێی توێژینه‌وه له چۆنیه‌تیی سازگار بوون له‌گه‌ڵ شوێنی کار، خه‌ریکی لێکۆڵینه‌وه له بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و مکانیزمه‌کانی سوڵته بوو. کۆمه‌ڵناسیی توێژبه‌ندی، سه‌رنجی له سه‌ر جووڵه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ڵگرتوووه و خه‌ریکی توێژینه‌وه له چۆنیه‌تی گۆڕانی پێکهاته کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌کانی نابه‌رابه‌ری – چینه‌کان، نه‌ژاد و جنسییه‌ته. له کۆمه‌ڵناسیی گه‌شه‌دا، تیۆریی مۆدێڕنیزاسیۆن باوی نه‌ماوه و جێی خۆی داوه به تیۆریی به‌سراوه‌یی١٩، شیکاری سیسته‌می جیهانی٢٠ و گه‌شه‌ی ستوونی و ده‌وڵه‌تگه‌رایانه. له تیۆریی نه‌ژادیدا به جێی تیۆریی ئاسیمیلاسیۆن، ئابووریی سیاسیی پێکهاته‌ی نه‌ژادی بره‌وی په‌یدا کردووه. تیۆریی کۆمه‌ڵایه‌تی، خوێندنه‌وه‌ی ڕادیکاڵتری بۆ وێبێر و دورکێیم کردوه و و سه‌رنجی داوه‌ته سه‌ر ماڕکس. فێمینیزمیش، گه‌رچی هێشتا نه‌گه‌یوه‌ته ناوه‌ندی تیۆریی کۆمه‌ڵایه‌تی، به‌ڵام کارتێکه‌ریی زۆری له‌سه‌ر بواره جۆراوجۆره‌کانی کۆمه‌ڵناسی هه‌بووه. به‌گشتی له‌م په‌نجا ساڵه‌ی دواییدا، ئه‌وانه‌ی یارمه‌تیده‌ری باس و خواسی ڕه‌خنه‌گرانه بوون، زۆرترین کاریگه‌رییان له سه‌ر کۆمه‌ڵناسی داناوه.
ئه‌گه‌ر دۆخی ئێستای کۆمه‌ڵناسی و کۆمه‌ڵناسان، وه‌کوو دوو ده‌سکی مقه‌ستێک ببینین، ده‌سکی دووهه‌م که به پێچه‌وانه‌ی ده‌سکی یه‌که‌م ده‌جووڵێ، ئه‌م جیهانه‌یه که ئێمه موتاڵای ده‌که‌ین. کۆمه‌ڵناسان پێمان ده‌ڵێن که وێڕای به‌رز بوونه‌وه‌ی ڕۆژانه‌ی درووشمی ئازادی و به‌رابه‌ری، نابه‌رابه‌ری و سوڵته له جیهاندا زۆرتر په‌ره ده‌ستێنێ و قووڵتر ده‌بێته‌وه. به‌داخه‌وه له 25 ساڵی ڕابردوودا، به هۆی په‌ره سه‌ندنی بازاڕ و سه‌قام گرتنی ده‌وڵه‌ته سه‌ره‌ڕۆکان، ئه‌م ده‌سکه‌وتانه‌ش که بۆ ئاسایشی ئابووری و مافی هاووڵاتییان وه‌ده‌ست که‌وتبوون، له کیس چوون. دیارده‌یه‌ک که له ئاستی نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌ییدا بووه‌ته هۆی پێشێل کردنی مافی شارۆمه‌ندان. زۆر جار ده‌وڵه‌ت و بازاڕ پێکه‌وه بۆ دژایه‌تیی خه‌ڵک یه‌کیان گرتووه، یه‌کگرتنێک که زۆر جار پێی ده‌ڵێن نوێ لیبڕالیسم٢١ . هه‌ڵبه‌ت پێویسته ئه‌وه‌ش بڵێم که ئێستاکه له ژێر گوشاری ڕێژیمێک داین که زۆر دژی کۆمه‌ڵناسییه.
زانکۆ ده‌وڵه‌تییه‌کان له‌به‌ر که‌می بوودجه و به مه‌به‌ستی کێبه‌رکێ له‌گه‌ڵ زانکۆ ناده‌وله‌تییه‌کان (که‌رتی تایبه‌ت)، ڕێوشوێنی بازاڕیان له به‌ر چاو گرتووه. هه‌ر له‌م ڕاستایه‌دا، به‌شێک له پشکه‌کانی خۆیان به که‌رتی تایبه‌ت داوه، یان بۆ ڕاکێشانی خوێندکاران و وه‌ده‌ست هێنانی پاره‌ی زیاتر، که‌مپه‌ینی بانگه‌شه‌یان وه‌ڕی خستووه. زۆر جار بۆ یارمه‌تی وه‌رگرتن ڕوویان له ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان ناوه، هێندێک جاریش به سازدانی کۆڕسی خوێندن له ڕیێ دووره‌وه، خوێندنیان تا ئاستی کاڵا دابه‌زاندووه. له ڕاستیدا، کۆمه‌ڵناسیی خه‌ڵکی، دژکر‌ده‌وه و له هه‌مان کاتدا وه‌ڵامیکیشه بۆ به تایبه‌تی کردن. به‌رده‌وام بوونی کۆمه‌ڵناسیی خه‌ڵکی، په‌یوه‌سته به زیندوو کردنه‌وه‌ی ئیده‌یه‌ک که ڕه‌شه‌بای پێشڤه‌چوون ڕایماڵیوه، ئه‌ویش ئیده‌ی “خه‌ڵکی” بوونه. نها ئێمه له‌گه‌ڵ پاڕادۆکسێک به‌ره‌وڕووین؛ ئه‌ویش ئه‌م که‌لێنه به‌رینه‌یه که له نێوان ئه‌خلاقی کۆمه‌ڵناسانه و جیهانی به‌رتوێژینه‌وه‌مان درووست بووه، که له لایه‌ک پێویستیی به کۆمه‌ڵناسیی خه‌ڵکی ده‌ورووژێنێ و له لایه‌کی تریشه‌وه که‌ند و کۆسپی بۆ ساز ده‌کا؛ ئه‌دی ده‌بێ چ بکه‌ین؟
تێزی ژماره 2: جۆره‌کانی کۆمه‌ڵناسیی خه‌ڵکی
کۆمه‌ڵناسیی خه‌ڵکی دوو جه‌مسه‌ری هه‌یه: نه‌ریتی و ئۆڕگانیک که ته‌واوکه‌ری یه‌کترن. به‌م واتایه، که هه‌م ده‌بێته کۆسپ له به‌رده‌م ساز بوونی گرووپه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و هه‌میش ڕێگا بۆ سازبوونیان خۆش ده‌کات. یه‌کێک له‌م گرووپانه خوێندکارانن.
کۆمه‌ڵناسیی خه‌ڵکی، جۆرێکه له کۆمه‌ڵناسی که ده‌بێته لایه‌نێک بۆ وتووێژ له‌گه‌ڵ کۆمه‌لانی خه‌ڵک. کۆمه‌ڵناسیی خه‌ڵکیی نه‌ریتی٢٢ ، له نێو ئه‌م کۆمه‌ڵناسانه‌دا به‌دی ده‌کرێ که له ڕۆژنامه سه‌رانسه‌رێکاندا شت ده‌نووسن و پرسگه‌لێک ده‌خه‌نه به‌رباس که گشتی و هه‌مه لایه‌نه‌ن. ئه‌م کۆمه‌ڵه خه‌ڵکانه‌ی که به‌رده‌نگی کۆمه‌ڵناسیی خه‌ڵکین، به وردی ده‌ستنیشان ناکرێن، واتا زۆر وه‌به‌ر چاو ناکه‌ون. ئه‌ندامانی ئه‌م کۆمه‌ڵانه بۆ یه‌کتر نه‌ناسیاون و په‌یوه‌ندیی نێوانیان لاوازه. ئه‌م به‌رده‌نگانه ئه‌گه‌رچی ڕه‌وتی سه‌ره‌کی کۆمه‌ڵگان، به‌لام په‌سیڤن؛ واتا چالاکییه‌کی ئه‌وتۆیان نییه که ببێته هۆی ساز بوونی بزووتنه‌وه‌یه‌ک یان ڕێکخراوێک. کۆمه‌ڵناسیی خه‌ڵکیی نه‌ریتی، له نێو خه‌ڵک یان له نێوانیاندا، گفتوگۆ و مشت و مڕ ساز ده‌کات، به بێ ئه‌وه‌ی خۆی تێکه‌ڵ به‌م ڕه‌وته بکات.
به‌ڵام جۆره‌که‌ی تر واتا کۆمه‌ڵناسیی خه‌ڵکیی ئۆڕگانیک٢٣ ، له‌گه‌ڵ ئه‌م گرووپانه‌ی ناوچه‌یی، دیار و چالاکن له په‌یوه‌ندیی نزیک دایه. له ڕاستیدا، به‌شی هه‌ره زۆری کۆمه‌ڵناسیی خه‌ڵکیی له‌م جۆره‌یه. وه‌کوو ئه‌م کۆمه‌ڵناسانه‌ی که له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه کرێکارییه‌کان، کۆمه‌ڵه خۆجێییه‌کان، کۆڕ و کۆمه‌ڵه ئایینییه‌کان، لایه‌نگرانی مافی کۆچبه‌ران و ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ کار ده‌که‌ن. له نێوان کۆمه‌ڵناسیی خه‌ڵکیی ئۆڕگانیک و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکدا، دیالۆگێکی باش له ئارا دایه که ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ر دووک لا لێکدی فێر بن. کۆمه‌ڵناسیی خه‌ڵکیی نه‌ریتی و کۆمه‌ڵناسیی خه‌ڵکیی ئۆڕگانیک دژ به یه‌ک نین، به‌ڵکوو ته‌واوکه‌ری یه‌کترن و هه‌ر دووکیان پێویستییان به یه‌کتری هه‌یه. ده‌توانین بێژین که کۆمه‌ڵناسیی خه‌ڵکیی نه‌ریتی، به‌ستێنی کۆمه‌ڵناسیی خه‌ڵکیی ئۆڕگانیک پێک دێنێ و ئاراسته‌ی بۆ دیاری ده‌کات.
پێویسته ئێمه کۆمه‌ڵناسان زۆرتر فێر بین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین خه‌ڵک چاتر له کاره‌که‌ماندا ده‌رگیر که‌ین. ئێمه هێشتا له سه‌ره‌تای پڕۆژه‌ی کۆمه‌ڵناسیی خه‌ڵکی داین. کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک بابه‌تگه‌لێکی مه‌یو و نه‌گۆڕ نین؛ که‌وابوو ئه‌شێ له بیرمان بێ، ئێمه وه‌ک کۆمه‌ڵناس هه‌م له سازکردنی ئه‌م باس و بابه‌تانه‌دا ڕۆڵمان هه‌یه، هه‌م له گۆڕینیاندا. له ڕاستیدا، به‌شێکی کاری ئێمه ئه‌وه‌یه که ده‌رباره‌ی مرۆڤه‌کان چه‌مک و ده‌سته‌به‌ندی تازه ساز که‌ین، بۆوه‌ی ڕێگای توێژینه‌وه بۆ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک خۆش که‌ین. ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌م کاره به یارمه‌تیی خودی ئه‌وان ئه‌نجام ده‌ین، له ساز کردنی گرووپه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا سه‌رکه‌وتوو ده‌بین. ئێمه‌ی کۆمه‌لناسیش وه‌کوو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ده‌توانین له سیاسه‌ت و سیاسه‌تداناندا ڕۆڵمان بێ. دوورکێیم وتبووی که کۆڕ و کۆمه‌ڵه پیشه‌ییه‌کان، ده‌بێ به جێی له به‌رچاوگرتنی قازانجی گرووپی خۆیان، ببن به به‌شێک له توخمه سه‌ره‌کییه‌کانی پێکهێنه‌ری ژیانی سیاسیی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ته‌وه‌کان.
فره‌جۆر بوونی کۆمه‌ڵناسیی خه‌ڵکیی، له فره‌یی و به‌ربڵاویی گرووپه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و پابه‌ندیی کۆمه‌ڵناسان به به‌هاکانیانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ. کۆمه‌ڵناسیی خه‌ڵکی، جگه له سازدانی وتووێژ ده‌رباره‌ی ئه‌و باس و بابه‌تانه‌ی که له نێو کۆمه‌ڵناسی و له سه‌ر ده‌ستی کۆمه‌ڵناسی ساز ده‌بن، پابه‌ندی هیچ بایه‌خ و نۆڕمێکی تایبه‌تی دیکه نییه. هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا، ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ین بۆ نموونه خوێندکاران وه‌کوو هه‌ڵگری کۆمه‌ڵێک «ئه‌زموونی ژین کراوی ده‌وڵه‌مه‌ند »٢٤ ببینین که له ڕه‌وتی کار کردن له‌گه‌ڵ ئێمه تێگه‌یشتنێکی قووڵتر وه‌ده‌ست دێنن. ئێمه ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ین به یارمه‌تیی کۆمه‌ڵناسی، گیر و گرفتی ڕۆژانه و تایبه‌تیی ئه‌وان بکه‌ین به پرس و بابه‌تی گشتی و کۆمه‌ڵایه‌تی. ڕاهێنانی به‌م چه‌شنه ده‌بێته هۆی په‌ره سه‌ندنی وتوویژ له نێوان ئێمه و خویندکاران، له نێوان خودی خوێندکاران و له نێوان خوێندکاران و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکدا.
تێزی ژماره 3: دابه‌شکاریی کاری کۆمه‌ڵناسی
له دابه‌شکاریی کاری کۆمه‌ڵناسیدا، کۆمه‌ڵناسیی خه‌ڵکی یه‌کێکیانه. ئه‌وانی تر بریتین له: سیاسه‌تداڕێژ، پیشه‌یی و ڕخنه‌گرانه.
سه‌مبوولی هه‌ره به‌رزی کۆمه‌ڵناسیی خه‌ڵکیی نه‌ریتی، سی ڕایت میڵزه‌٢٥ (1959) که هاوڕا له‌گه‌ڵ دامه‌زرێنه‌رانی کۆمه‌ڵناسی، له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه بوو که له کۆمه‌ڵناسیدا زانست و ئه‌خلاق لێک جیا ناکرێنه‌وه. به‌ڵام ده‌بێ بزانین گه‌ڕانه‌وه بۆ قۆناغێک که له نێوان زانست و ئه‌خلاق جیاوازی دانه‌ده‌نرا، ئه‌وڕۆکه عه‌مه‌لی نییه. ئێمه ده‌بێ له دۆخی ئێستاوه واتا له سه‌رده‌می دابه‌ش کردنی کار و ئه‌رکی کۆمه‌ڵناسییه‌وه ده‌ست پێ بکه‌ین. یه‌که‌مین هه‌نگاو له‌م ڕێیه‌دا، جیا کردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵناسیی خه‌ڵکی له کۆمه‌ڵناسیی سیاسه‌تداڕێژه. کۆمه‌ڵناسیی سیاسه‌تداڕێژ٢٦ له خزمه‌ت ئامانج و به‌رژه‌وه‌ندیی خاوه‌نکار دایه. کۆمه‌ڵناسیی سیاسه‌تداڕێژ، هه‌وڵ ده‌دا به خستنه‌ڕووی ده‌یتا کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و گیروگرفتانه بدۆزێته‌وه که پێشنیار کراون یان ڕه‌وایی بدا به چاره‌سه‌ره دۆزراوه‌کان. ته‌نانه‌ت هێندێک له پێشنیارده‌رانی پڕۆژه‌کان، به به‌ستنی گرێبه‌ست، سه‌ر له به‌ری ئه‌رکی کۆمه‌ڵناسان به وردی دیاری ده‌که‌ن. به پێچه‌وانه، کۆمه‌ڵناسیی خه‌ڵکیی، له سه‌ر بنه‌مای وتووێژی دوو لایه‌نه له نێوان کۆمه‌لناس و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک داده‌مه‌زرێ.
ده‌بێ بزانین که کۆمه‌ڵناسیی سیاسه‌تداڕێژ و کۆمه‌ڵناسیی خه‌ڵکی، پێویستییان به کۆمه‌ڵناسیی پیشه‌یییه٢٧ هه‌تا مێتۆدی درووست و ئه‌زموون کراو، پرسیاری ئاراسته‌دار و چوارچیوه‌ی تیۆریکی لێ وه‌رگرن. به‌ڵام ئه‌وه ئه‌رکی کۆمه‌ڵناسیی ڕه‌خنه‌گرانه٢٨ یه که وه‌کوو چواره‌مین جۆری کۆمه‌ڵناسی، ڕاست و درووستیی بنه‌ماکانی – ڕوون و ناڕوون، هه‌نجاری و وه‌سفی- کۆمه‌ڵناسیی پیشه‌یی تاقی کاته‌وه. ڕابێڕت ڵێند٢٩ (1939)، پێی وابوو که زانستی کۆمه‌ڵایه‌تی به هۆی سه‌رقاڵ بوون به مێتۆد و تکنیکه‌وه، له ئه‌رکی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی که لێکۆڵینه‌وه له گیر و گرفتی کولتووری و کۆمه‌ڵایه‌تییه، دوور که‌وتۆته‌وه. سی ڕایت میڵز (1959)، کۆمه‌ڵناسیی پیشه‌ییی ده‌یه‌ی 1950 مه‌حکووم ده‌کات، چوونکه پیی وایه به جێی ئه‌وه‌ی بپه‌رژێته سه‌ر گیر و گرفتی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵک، خۆی سه‌رقاڵی “تیۆریی زه‌به‌لاح”ی ناڕوون و “ئه‌زموونگه‌رایی ڕووت” کردووه. کۆمه‌ڵناسیی ڕه‌خنه‌گرانه هه‌وڵ ده‌دا که کۆمه‌ڵناسیی پیشه‌یی وه‌خه‌به‌ر بێنێ و وریای کاته‌وه نیسبه‌ت به‌و شتانه‌ی پشت گوێی خستووه؛ هه‌روه‌ها هه‌وڵ ده‌دات به‌رنامه‌ی توێژینه‌وه‌ی جێگره‌وه پێشکه‌ش بکات. له ڕاستیدا کۆمه‌ڵناسیی ڕه‌خنه‌گرانه، ویژدانی وشیاری کۆمه‌ڵناسیی پیشه‌یییه؛ وه‌ک چۆن کۆمه‌ڵناسیی خه‌ڵکی، ویژدانی وشیاری کۆمه‌ڵناسیی سیاسه‌تداڕێژه.
ڵێند، ده‌پرسێ «کۆمه‌ڵناسی بۆ چی؟». واتا ئاخۆ کۆمه‌ڵناس ده‌بێ نیگه‌رانی سازکردنی ئامرازی پێویست بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی به‌هاگه‌لی زاڵ به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا بێ یان ئه‌شێ له سازبوونی نێوه‌رۆکی ئه‌م به‌هایانه‌دا ڕۆڵ بگێرێ؟ له راستیدا، ڵێند به خستنه ڕووی ئه‌م پرسیاره ئاماژه به جیاوازی نێوان ئاوه‌زمه‌ندیی ئامرازی٣٠ و ئاوه‌زمه‌ندیی به‌هادار٣١ ده‌کات. وێبیر و قوتابخانه‌ی فڕانکفۆڕت نیگه‌رانی زاڵ بوونی ئاوه‌زمه‌ندیی ئامرازی بوون. به‌و زانسته‌ی که پشت به ئاوه‌زمه‌ندیی ئامرازی ده‌به‌ستێ ده‌ڵێم «زانستی ئامرازی٣٢ »، وه‌ک کۆمه‌ڵناسیی پیشه‌یی و سیاسه‌تداڕێژ. به‌ڵام به‌و زانسته‌ی که به‌ها کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی بۆ گرینگه، ده‌ڵێم «زانستی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یی٣٣ »؛ چوونکه له ئامانج و به‌هاکان ده‌دوێ و زه‌مینه‌ی گفتوگۆ ده‌رباره‌ی ئاراسته‌ی کۆمه‌ڵگا له نێوان زانستگایێکان و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ساز ده‌کات. زانستی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یی، بنج و بناوانی به‌هاگه‌لی کۆمه‌ڵایه‌تی و پیشه‌یی ئێمه ده‌خاته ژێر پر‌سیار.
تێزی ژماره 4: ئاڵۆزیه‌کی پتر
دوو پرسیاری «زانست بۆ کێ؟» و «زانست بۆ چی؟» سیمای سه‌ره‌کیی کۆمه‌ڵناسی پێناسه ده‌که‌ن. ئه‌م دوو پرسیاره جگه له وه‌ی ده‌بنه هۆی دابه‌ش بوونی کۆمه‌ڵناسی به سه‌ر چوار جۆردا، پێشمان ده‌ڵێن که هه‌ر کامه‌یان له نێوخۆیاندا چۆن ساز بوون.
هه‌ر یه‌ک له‌م چوار جۆره، چ له ڕووی ڕوانگه و چ له ڕووی کارداوه لێک جیاوازن. بۆ نموونه، کۆمه‌ڵناسیی ڕه‌خنه‌گرانه خۆی له هه‌مبه‌ر کۆمه‌ڵناسیی پیشه‌یی و کۆمه‌ڵناسیی سیاسه‌تداڕێژدا ده‌بینێته‌وه. کۆمه‌ڵناسیی سیاسه‌تداڕێژیش، کۆمه‌ڵناسیی ڕه‌خنه‌گرانه به تاوانی سیاسی کردنی کۆمه‌ڵناسی ده‌کوتێ. به‌م چه‌شنه، هه‌ر کامه‌یان ئه‌ویتر به داخراو و چه‌قبه‌ستوو تاوانبار ده‌کات.
تێزی ژماره 5: دیاری کردنی شوێنی کۆمه‌ڵناس
ده‌بێ له نێوان دابه‌شکارییه نێوخۆییه‌کانی کۆمه‌ڵناسی و ژیانی پیشه‌یی کۆمه‌ڵناساندا جیاوازی دانێین. ڕه‌نگه کۆمه‌ڵناسێک خۆی به یه‌کێک له جۆره‌کانی کۆمه‌ڵناسییه‌وه نه‌به‌ستێته‌وه. له‌وانه‌یه کۆمه‌ڵناسان له ڕه‌وتی کار کرداریاندا خۆ له چه‌ندین جۆری کۆمه‌ڵناسی وه‌رده‌ن. بۆ نموونه، دیۆبۆیس٣٤، له نێوان ساڵه‌کانی 1897 هه‌تا 1910، کارگه‌ی کۆمه‌ڵناسیی دامه‌زراند. دواتر، به هۆی ناڕه‌زایه‌تی له فه‌زای زانکۆکان و زاڵ بوونی ڕوانگه‌ی نه‌ژادپه‌ره‌رستانه، زانکۆی به‌ره‌و «ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی بۆ پێشخستنی ڕه‌نگین پێسته‌کان٣٥ » (NAACP) جێ هێشت و سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری «Crisis»ی وه‌ئه‌ستۆ گرت و وتاری بۆ خه‌ڵکی ئاسایی نووسی. پاشان دیسان گه‌رایه‌وه زانکۆ و له ساڵی 1934 بوو به سه‌رۆکی کۆلێژی کۆمه‌ڵناسی له زانکۆی ئاتڵانتا. به پێچه‌وانه‌ی دیۆبۆیس، ڕابێڕت پاڕک٣٦ دوای چه‌ندین ساڵ ڕۆژنامه‌گه‌ری، چالاکی زانستگایی ده‌ست پێ‌کرد و کۆلێژی کۆمه‌ڵناسیی زانستگای شیکاگۆی دامه‌زراند. هه‌روه‌ها، ده‌توانین ئاماژه به سی ڕایت میڵز بکه‌ین که له فه‌زای زاڵ به‌سه‌ر زانکۆکان‌دا زۆر ناڕازی بوو و دوای وه‌ڕه‌ز بوونی له ڕوانگه‌ی ئامرازی پاوڵ لازاسفێڵد٣٧، ڕووی کرده کۆمه‌ڵناسیی خه‌ڵکی و کتێبی «ڕوانگه‌ی کۆمه‌ڵناسی»ی نووسی.
تێزی ژماره 6: مۆدێلی نۆڕماتیڤ و خه‌سارناسییه‌کانی
گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵناسی به‌سراوه‌ته‌وه به گه‌شه‌ی هه‌ر چوار جۆره‌که‌ی کۆمه‌ڵناسی و تیگه‌یشتن له‌و ڕاستیه که هه‌ر چوار جۆره‌که پێویستییان به یه‌کدی هه‌یه. ئه‌گه‌ر وانه‌بێ، له‌وانه‌یه کۆمه‌ڵناسی تووشی خه‌سارێکی گه‌وره بێ و به گشتی بکه‌وێته ژێر مه‌ترسییه‌وه. هێندێک که‌س که لایه‌نگری کۆمه‌ڵناسیی خه‌ڵکین، به سووکی چاو له کۆمه‌ڵناسیی پیشه‌یی ده‌که‌ن. به پێچه‌وانه، من پێموایه که ده‌بێ ئه‌م دوو جۆره هاوکاریی یه‌کتر بکه‌ن. له ڕاستیدا، پیموایه هه‌ر چوار جۆره‌که پێک وابه‌سته‌ن . هه‌ر بۆیه ئه‌شێ له نێوانایندا هاوپه‌یوه‌ندیی ئۆڕگانیک ساز بێ، چه‌شنێک که هه‌ر کامه‌یان وزه، واتا و ڕوانگه‌ی خۆی له په‌یوه‌ندی له ته‌ک ئه‌وانی دیکه‌دا وه‌ده‌ست بێنێ.
دیسان پێداگری له سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌مه‌وه که کۆمه‌ڵناسیی پیشه‌یی ناوه‌ندی ئه‌م زانسته‌یه، به‌ڵام کۆمه‌ڵناسیی پیشه‌یی بۆ مانه‌وه‌ی خۆی پێویستی به‌م کۆمه‌ڵناسیی خه‌ڵکی و ڕه‌خنه‌گرانه هه‌یه. ئه‌گه‌رچی، له‌وانه‌یه کۆمه‌ڵناسیی ڕه‌خنه‌گرانه ببێته سوێیه‌ک بۆ کۆمه‌ڵناسیی پیشه‌یی، به‌ڵام پێویسته، چوونکه مه‌جبوورمان ده‌کات به‌رده‌وام به گریمانه‌کانمان دابچینه‌وه و چاکسازییان تێدا بکه‌ین. ده‌بێ له نێوان ته‌واوی جۆره‌کانی کۆمه‌ڵناسیدا په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی ته‌واو به‌رقه‌رار بکرێت. هه‌رچه‌ند، به‌رقه‌رار کردنی ئه‌م په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگییه کارێکی هاسان نییه؛ به هۆی ئه‌وه‌یکه هه‌ر جۆره‌ی بنه‌ما و یاسای تایبه‌تیی خۆی هه‌یه. له‌م خشته‌یه‌ی سەرەوە ئه‌م جیاوازییانه خراونه‌ته ڕوو.
ئه‌و مه‌عریفه‌یه‌ی کۆمه‌ڵناسیی پیشه‌یی به‌رهه‌می دێنێ، په‌ره به به‌رنامه‌کانی توێژینه‌وه ده‌دات و جیاوازه له‌م مه‌عریفه‌یه کۆنکرێته‌ی که کۆمه‌ڵناسیی سیاسه‌تداڕێژ وه‌ده‌ستی دێنێ. ئه‌م مه‌عریفه‌یه‌ش که به‌رهه‌می وتووێژی نێوان کۆمه‌ڵناسانیی خه‌ڵکی و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکه، جیاوازی له‌گه‌ڵ مه‌عریفه‌ی بنه‌ڕه‌تیی کۆمه‌ڵناسیی ره‌خنه‌گرانه و ئه‌وانی دیکه هه‌یه. له ڕاستیدا، هه‌ر یه‌ک جۆره‌کانی کۆمه‌ڵناسی، خوێندنه‌وه‌ی خۆی بۆ «هه‌قیقه‌ت» هه‌یه. ئامانجی کۆمه‌ڵناسیی پیشه‌یی، به‌رهه‌م هێنانی تیۆرییه‌که که له‌گه‌ڵ دنیای ئه‌زموونکراو هاوتایه. کۆمه‌ڵناسیی سیاسه‌تداڕێژ، ده‌یهه‌وێ تیۆریی «کرده‌یی» و «سوودمه‌ند» ساز کات. هه‌قیقه‌ت له کۆمه‌ڵناسیی خه‌ڵکیدا، دیارده‌یه‌که که کۆمه‌ڵناسان و گرووپه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له ڕه‌وتی گفتوگۆی نێوانایندا له سه‌ری ڕێک ده‌که‌ون. له حاڵێکدا، هه‌قیقه‌ت له کۆمه‌ڵناسیی ڕه‌خنه‌گرانه‌دا بنه‌مایه‌کی هه‌نجاری هه‌یه.
له ڕووی خه‌سارناسییه‌وه، هه‌ر کامه‌یان که‌مایه‌سیی خۆی هه‌یه. کۆمه‌ڵناسیی پیشه‌یی، ڕه‌نگه ئه‌وه‌نده نوقمی به‌رنامه توێژینه‌وه‌ییه‌کانی خۆی بێ که هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به ژیانی خه‌ڵکه‌وه نه‌بێ و تووشی «مێتۆدیزم٣٨ » واتا ڕه‌وشگه‌رایی بێ. له‌وانه‌یه کۆمه‌ڵناسانی ڕه‌خنه‌گر وه‌ک ده‌روێش له ده‌وری بابه‌تێکی تایبه‌ت چه‌ق ببه‌ستن و له کۆمه‌ڵناسانی پیشه‌یی و خه‌ڵکی داببڕێن. سه‌یر نییه که کۆمه‌ڵناسیی سیاسه‌تداڕێژیش، ئه‌وه‌نده ملکه‌چی خاوه‌نکاره‌که‌ی بێ که وه‌ک باب نۆکه‌ر له فه‌رمان لانه‌دا. هیچ به دووریشی نازانم که کۆمه‌ڵناسانی خه‌ڵکی بۆ ئه‌وه‌ی له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه وه‌ربگیرێن، به چه‌پڵه‌لێدان مل بۆ ویستی گرووپه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان که‌چ که‌ن و به حه‌زی ئه‌وان بنووسن و به‌م هۆیه‌وه خسڵه‌تی پیشه‌یی و ڕه‌خنه‌گری خۆیان له ده‌ست بده‌ن.
تێزی ژماره 7: زانستی کۆمه‌ڵناسی وه‌کوو گۆڕه‌پانی هێز
له ڕاستیدا، بواره جۆراوجۆره‌کانی زانست له چه‌ندین گۆڕه‌پاندا به شێوه‌یه‌کی نابه‌رابه‌ر و دژبه‌رانه له ته‌ک یه‌کا له په‌یوه‌ندی و ململانێ دان. ئه‌م دۆخه لانیکه‌م له وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا بووه‌ته هۆی زاڵ بوونی زانستی ئامرازی به سه‌ر زانستی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یی/شرۆڤه‌یی دا.
به‌ڕای من لایه‌نی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یی/شرۆڤه‌ییی کۆمه‌ڵناسی له مه‌ترسی دایه. لانیکه‌م له ئه‌مریکا دوو جۆری کۆمه‌ڵناسیی پیشه‌یی و سیاسه‌تداڕێژ که یه‌کیان شوغڵ ساز ده‌کا و ئه‌ویتریان ئاراسته‌ی کۆمه‌ڵناسی دیاری ده‌کات، کۆمه‌ڵناسیی ڕه‌خنه‌گرانه و خه‌ڵکییان ژێر چه‌پۆکه کردووه. ئه‌م مۆدێله له سوڵته له به‌ستێنی ته‌ژی له هێز و به‌رژه‌وه‌ندیدا شکڵی گرتووه. له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا، پاره و ده‌سه‌ڵات له نرخ و به‌ها گرینگتره.
به‌م حاڵه‌شه‌وه هیوایه‌کی هه‌ر چه‌ند بچووکیش بێ هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی جۆره‌کانی کۆمه‌ڵناسی به جێی ململانێ و دژایه‌تی بکه‌ونه په‌یوه‌ندی و هاوکاریی دوو لایه‌نه. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دان به‌وه دانێین که یه‌کگرتوویی کۆمه‌ڵناسی له به‌ستێنی جۆرێک سیسته‌می سوڵته‌دا ده‌سته‌به‌ر ده‌بێ، من پێم باشه که ئه‌م سیسته‌مه هێژمۆنیک بێ نه‌ک سه‌ره‌ڕۆیانه. چوونکه له فه‌زای هێژمۆنیکدا، هیچ نه‌بێ ده‌رفه‌تێک بۆ هه‌ناسه‌کێشان و چالاکیی کۆمه‌ڵناسیی ره‌خنه‌گرانه و خه‌ڵکی ده‌مێنێته‌وه. ده‌بێ کۆمه‌ڵناسیی پیشه‌یی و سیاسه‌تداڕێژ تێ بگه‌ن که گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵناسیی ڕه‌خنه‌گرانه و خه‌ڵکی به قازانجی ئه‌وانیشه. ته‌نانه‌ت ئه‌م که‌ند و کۆسپانه‌ی که زانستی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یی/شرۆڤه‌یی بۆ زانستی ئامرازی درووستی ده‌کات، ئه‌گه‌ر له کورتخایه‌ندا مه‌ترسیشی هه‌بێ، له درێژخایه‌ندا یارمه‌تی زانستی ئامرازی ده‌دات، چوونکه زانستی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یی/شرۆڤه‌یی ژێرخانی توێژینه‌وه‌کان نۆژه‌ن ده‌کاته‌وه.
تێزی ژماره 8: مێژوو و ڕیزبه‌ندی
وێڕای ئه‌وه‌یکه له ئه‌مریکا له نێوان جۆره‌کانی کۆمه‌لناسی وتووێژێکی به‌رده‌وام له ئارا دایه. به‌ڵام کۆمه‌ڵناسیی پیشه‌یی جێگه و پێگه‌یه‌کی به‌رزتری هه‌یه.
مێژووی کۆمه‌ڵناسی له ئه‌مریکا به سه‌ر سێ قۆناغدا دابه‌ش ده‌کرێت: قۆناغی یه‌که‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نێوه‌ڕاسته‌کانی سه‌ده‌ی نۆزده که کۆمه‌ڵناسیی پیشه‌یی له به‌ستێنی گفتوگۆی نێوان گرووپگه‌لی ڕێفۆڕمخواز و مرۆڤدۆست و کۆمه‌ڵناسانی سه‌ره‌تایی بیچمی گرت. زۆربه‌ی کۆمه‌ڵناسانی ئه‌مریکایی پێشینه‌ی ئایینی‌یان هه‌بوو، به‌ڵام هۆگرییه‌کی تایبه‌تیان به زانستی ساوا و سێکولاری کۆمه‌ڵناسی هه‌بوو. ته‌نانه‌ت دوای ساز بوونی ئه‌نجومه‌نی کۆمه‌ڵناسی و جێگیر بوونی کۆمه‌ڵناسی له ساڵی 1905، کۆمه‌ڵناسان له گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و گرووپه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له په‌یوندی دابوون. به‌م چه‌شنه کۆمه‌ڵناسی له ئه‌سڵدا تایبه‌تمه‌ندیی خه‌ڵکیانه‌ی هه‌بوو.
له قۆناغی دووهه‌مدا، کۆمه‌ڵناسان که‌متر سه‌رنجیان دایه کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و ڕوویان له دامه‌زراوه‌گه‌لی سه‌ر به که‌رتی تایبه‌تی و ده‌وڵه‌تی کرد. له ده‌یه‌ی 1920 به‌م لاوه، دامه‌زراوه‌گه‌لی جۆراوجۆ بۆ بره‌ودانی کۆمه‌ڵناسی ده‌ستیان به چالاکی کرد. له سه‌رده‌می شه‌ڕی دووهه‌می جیهانیدا، کۆمه‌ڵناسی به پاڵپشتی ده‌وڵه‌ت درێژه‌ی به ژیانی دا. دوای شه‌ڕیش، ڕێکخراوه‌گه‌لی گه‌وره‌ی بازرگانی پاڵپشتییان له توێژینه‌وه‌ی پێوانه‌یی٣٩ کرد. به‌ره به به‌ره, هه‌رچی کۆمه‌ڵناسی زیاتر پشتی به دامه‌زراوه‌گه‌لی بازرگانی و ده‌وڵه‌تی به‌ست، ڕه‌وشگه‌لی ئاماری پتر په‌ره‌ی سه‌ند. سێهه‌مین قۆناغیش له مێژووی کۆمه‌ڵناسیی ئه‌مریکادا، سه‌رده‌مێکه کــــه کــۆمه‌ڵناسیی ڕه‌خنه‌گرانه دژی کۆمه‌ڵناسیی پیشه‌یی ده‌وه‌ستێته‌وه. ڕابێڕت ڵێند و سی ڕایت میڵز، کۆمه‌ڵناسی به‌وه تۆمه‌تبار ده‌که‌ن که زۆر به‌رچاوته‌نگ و له ڕاده‌به‌ده‌ر ئه‌زموونگه‌رایه. فێمینیزم و ماڕکسیسمیش له‌م سه‌رده‌مه‌دا، بارودۆخێکی تازه‌یان خوڵقاند. به‌م چه‌شنه له دوو ده‌یه‌ی 1980 و 1990دا، کۆمه‌ڵناسیی ڕه‌خنه‌گر وزه و وشیاریی پێویستی بۆ کۆمه‌ڵناسیی پیشه‌یتی دابین کرد.
تێزی ژماره 9: به ناوچه‌یی کردنی کۆمه‌ڵناسیی ئه‌مریکایی
ئه‌گه‌رچی کۆمه‌ڵناسیی ئه‌مریکایی خۆی به جیهانی و گشتگر پێناسه ده‌کا، به‌ڵام، له فۆڕم و نێوه‌رۆکدا ناوچه‌یی و به‌رته‌سک ماوه‌ته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش، کاریگه‌ری له سه‌ر کۆمه‌ڵناسی نه‌ته‌وه و ولاتانی دیکه داناوه – کاریگه‌رییه‌ک که زۆر جار به قازانجیان نه‌بووه-. که‌وابوو، ده‌بێ پێداچوونه‌وه‌یه‌ک به دابه‌شکاریی ئه‌رک و کاری کۆمه‌ڵناسی له ئاستی نێوخۆیی و جیهانیدا بکه‌ین.
ده‌سته‌واژه‌ی «کۆمه‌ڵناسیی خه‌ڵکی» داهێنانێکی ئه‌مریکایییه. له زۆر وڵات، کۆمه‌ڵناسیی خه‌ڵکی ته‌قریبه‌ن بووه‌ته هه‌وێنی هه‌موو جۆره‌کانی کۆمه‌ڵناسی. له حاڵێکدا، له ئه‌مریکا، ته‌نیا به‌شێکی بچووکه له کۆی زانستی کۆمه‌ڵناسی. دابه‌شکردنی ئه‌رک و کاری کۆمه‌ڵناسی له وڵاتانی جۆراوجۆر جیاوازی ده‌گه‌ڵ یه‌ک هه‌یه. له نیوه‌تۆپه‌ڵی خوارووی زه‌وی، کۆمه‌ڵناسی به ڕژدی خۆی خزاندۆته نێو خه‌ڵک و کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی. بۆ نموونه له ئه‌فریقای باشوور، کۆمه‌ڵناسی په‌یوه‌ندییه‌کی توندی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان هه‌یه. ئه‌و کاته‌ی کۆمه‌ڵناسانی ئه‌مریکایی، ته‌نیا خه‌ریکی تیۆری سازکردن بوون، له ئه‌فریقای باشوور کۆمه‌ڵناسان خه‌ریکی ڕێکخستنی بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بوون. ئه‌وان، له ده‌وڵه‌تی ئاپاڕتایدیان ده‌ڕوانی و له‌سه‌ر ڕێکاره‌کانی خه‌بات دژی ئاپاڕتاید مشتومڕیان ده‌کرد و بیروڕایان ده‌گۆڕییه‌وه. ئه‌و پرسیاره‌یان بۆ ساز ببوو که چلۆن ده‌توانن وه‌کوو کۆمه‌ڵناس ده‌ورێکی باش بگێڕن؟ ئه‌وان له خۆیان ده‌پرسی که ئاخۆ ده‌بێ له خزمه‌ت بزووتنه‌وه‌که‌دا بن یان ڕه‌خنه‌گری بن. دوای ڕووخانی ڕێژیمی ئاپاڕتاید، کۆمه‌ڵناسانی ئه‌فریقایی له دامه‌زراوه‌گه‌لی ده‌وڵه‌تی و ناده‌وڵه‌تیدا توانه‌وه و ده‌رفه‌تی که‌متریان بۆ په‌رژانه سه‌ر کۆمه‌ڵناسیی خه‌ڵکی بۆ مایه‌وه. توێژینه‌وه‌ی کۆمه‌لایه‌تیش که‌وته خزمه‌ت سیاسه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌ته‌وه. له ئاکامی ئه‌م گۆڕانکارییه‌دا، کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی لاواز بوو؛ ئه‌م لاوازییه شان به شانی لاواز بوونی کۆمه‌ڵناسیی شرۆڤه‌یی/ هه‌ڵگه‌رانه‌وه‌یی و به‌هێز بوونی کۆمه‌ڵناسیی ئامرازی ڕووی دا.
له وڵاتانی دیکه‌ش ئه‌م دیارده‌یه وه‌به‌ر چاو ده‌که‌وێ. بۆ نموونه له یه‌کێتیی سۆڤیه‌ت، له زه‌مانی ستالین، کۆمه‌ڵناسی به گشتی بزر بوو. پاش ستالین، له ده‌یه‌ی 1960، کۆمه‌ڵناسیی خه‌ڵکی له فۆڕمی ڕائه‌زموونیدا له دایک بوو. پڕۆسترۆیکا، وزه و هێزێکی زۆری به کۆمه‌ڵناسان به‌خشی. گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵناسی، شوێنی له‌سه‌ر سه‌رهه‌ڵدان و گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی دانا. به دوای له نێوچوونی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له پاش ڕووخانی سۆڤیه‌ت، نه‌مامی ساوای کۆمه‌ڵناسی به هۆی هێرشی هێزی بازاڕ ژاکا. به‌م هۆیه، زۆرینه‌ی به‌شی کۆمه‌ڵناسی فڕێ درایه نێو فێرگه‌کانی بازرگانی، ناوه‌نده‌کانی ڕائه‌زموونی و لێکۆڵینه‌وه‌گه‌لی بازاڕدۆزی.
له وڵاتانی سکاندیناوی، به هۆی پێشینه‌ی سۆسیاڵ دێموکڕاسی، دۆخه‌که جیاوازه. له‌م وڵاتانه کۆمه‌ڵناسی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی خۆش بژی‌و گه‌شه‌ی کرد. به‌ڵام هاوکات په‌یوه‌ندیی خۆی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک پاراست. له فه‌ڕانسه، کۆمه‌ڵناسیی پیشه‌یی پێشینه‌ییه‌کی کۆنی هه‌یه، له هه‌مان کاتدا کۆمه‌ڵناسیی خه‌ڵکیش وه‌کوو نه‌ریتێکی به‌هێز به ده‌ستی که‌سانێکی وه‌ک ڕایمۆند ئاڕۆن٤٠ ، پییێر بۆڕدیۆ٤١ و ئێڵان تووڕاین٤٢ په‌ره‌ی پێدراوه. له ئینگلستان، کۆمه‌ڵناسیی پیشه‌یی دیارده‌یه‌کی نوێیه و دوای شه‌ڕی دوو‌ه‌هه‌می جیهانی سه‌ری هه‌ڵدا. به‌ڵام له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداریتی حیزبی کرێکار، کۆمه‌ڵناسی بووژایه‌وه و سه‌ری کێشایه نێو سیاسه‌ت و سیاسه‌تداڕێژییه‌وه که نموونه‌ی به‌رچاوی ئانتۆنی گیدێنزه٤٣.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، سه‌روگه‌ردنێک خۆی له ولاتانی دی به‌رزتر ڕاگرتووه. ئه‌نجوومه‌نی کۆمه‌ڵناسیی ئه‌مریکا زیاتر له چارده هه‌زار ئه‌ندامی هه‌یه. زۆربه‌ی کۆمه‌ڵناسان له سه‌رانسه‌ری جیهان هه‌وڵ ده‌ده‌ن له ژۆڕناڵه‌کانی ئه‌مریکادا وتار به چاپ بگه‌یێنن. ئه‌وه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌یکه کۆمه‌ڵناسیی ناوچه جۆراوجۆره‌کانی جیهان، له ژێر کاریگه‌ریی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوا و به هۆی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کانیان به زمانی ئینگلیزی، له پرس و بابه‌تی ناوچه‌ی خۆیان داده‌ببڕێن. به‌م چه‌شنه کۆمه‌ڵناسیی ئه‌مریکایی، به بێ پلان و پیلان هێژمۆنیی جیهانی وه‌ده‌ست هێناوه. که‌وایه، ئێمه کۆمه‌ڵناسانی ئه‌مریکایی، ئه‌و ئه‌رکه‌مان له سه‌ر شانه که ڕه‌هه‌ندی گشتگرانه و جیهانیی کۆمه‌ڵناسی به قازانجی ڕه‌هه‌ندی ناوچه‌یی و خۆماڵییانه وه‌لا نێین. ئێمه ده‌بێ جارێکی تر له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵناسانیی وڵاتانی دیکه بکه‌وینه دیالۆگ و خولیا و هه‌وڵی ئه‌وان بۆ خۆماڵی کردنی کۆمه‌ڵناسی به فه‌رمی بناسین. ئێمه ده‌بێ دان به‌وه دانێین که ئه‌گه‌ر له ئه‌مریکا، کۆمه‌ڵناسیی پیشه‌یی ئاڵاهه‌ڵگری زانستی کۆمه‌ڵناسییه، له نیوه‌تۆپه‌ڵی خوارووی زه‌وی کۆمه‌ڵناسیی خه‌ڵکی و له ئورووپا کۆمه‌ڵناسیی سیاسه‌تداڕێژ بره‌وی هه‌یه.
تێزی ژماره 10: دابه‌شکاریی ڕشته‌گه‌لی زانستگایی
زانستی کۆمه‌ڵایه‌تی به هۆی ئه‌وه‌یکه تێکه‌لاوێکه له مه‌عریفه‌ی ئامرازی و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یی، له زانستی مرۆیی و سرووشتی جیا ده‌بێته‌وه. ئه‌مه‌ش کۆمه‌ڵێک ده‌رفه‌تی جیاوازی بۆ ده‌خوڵقێنێ هه‌تا ده‌ست له سیاسه‌ت و کۆمه‌ڵ وه‌ربدات. تێکه‌ڵ کردنی ئه‌م دوو مه‌عریفه‌یه، له هه‌ر یه‌ک له چوار جۆره‌که‌ی کۆمه‌ڵناسیدا، فۆڕمی جیاواز به خۆیه‌وه ده‌گرێ.
ئێژن دابه‌شکاری له نێو لقه‌کانی زانست، هه‌وڵێکی دڵخوازانه بووه که به هه‌ڵه له سه‌ده‌ی نۆزده له ئورووپا کراوه. ئێسته پێویسته له‌م قۆناغه تێپه‌ڕ بین و به‌ره‌و زانستێکی کۆمه‌ڵایه‌تیی یه‌کپارچه هه‌نگاو هه‌ڵێنین. به‌ڵام کێشه‌که ئه‌وه‌یه که ئه‌م پڕۆژه‌یه دوو پرسیاریی سه‌ره‌کیی «زانست بۆ کێ؟» و «زانست بۆچی؟» به بێ وه‌ڵام ده‌هێڵێته‌وه. زانستی کۆمه‌لایه‌تیی یه‌کپارچه، زۆر به سانایی خسڵه‌تی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یی، واتا ڕه‌نگ و ڕووی ڕه‌خنه‌گرانه و خه‌ڵکییانه‌ی خۆی له ده‌ست ده‌دات. ئه‌م یه‌کپارچه‌یییه مه‌ترسییه‌کی تریشی هه‌س؛ ئه‌ویش ئه‌مه‌سه، له جیهانێک که بناغه‌که‌ی له سه‌ر سوڵته ڕۆنراوه، یه‌کپارچه‌یی واتا چه‌سپانی هێز و ده‌سه‌ڵات. له خواره‌وه‌دا ئه‌مه پتر شی ده‌که‌ینه‌وه.
بنه‌مای زانستی سرووشتی، له سه‌ر ئه‌و مه‌عریفه ئامرازییه دامه‌زراوه که له کۆمه‌له زانستییه‌کاندا وه‌کوو به‌رنامه‌گه‌لی توێژینه‌وه‌یی٤٤ داڕێژراون. به‌ڵام له زانستی مرۆیی‌دا، نرخی به‌رهه‌می هونه‌ری و ئه‌ده‌بی په‌یوه‌ندی به دیالۆگی نێوان گرووپه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه هه‌یه. واتا هه‌قیقه‌ت گوتارمه‌نده و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ده‌بنه سه‌نگی مه‌حه‌ک. زانستی کۆمه‌ڵایه‌تی که‌وتۆته شوێنی وێککه‌وتنی زانستی مرۆیی و زانستی سرووشتی. چوونکه هه‌م مه‌عریفه‌ی ئامرازی و هه‌م مه‌عریفه‌ی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یی له خۆ ده‌گرێ. هه‌ڵبه‌ت، سازکردنی هاو‌سه‌نگی له نێوان ئه‌م دوو مه‌عریفه‌یه له هه‌موو لقه‌کانی زانستی کۆمه‌ڵایه‌تیدا وه‌ک یه‌ک نییه. بۆ نموونه، زانستی ئابووری له ژێر هێژمۆنیی به‌رنامه‌یه‌کی توێژینه‌وه‌یی یه‌کپارچه دایه (ئابووری نوێ کلاسیک). له ڕاستیدا، ئابووریی پیشه‌یی، زۆرتر له حیزبێکی کۆمۆنیست ده‌چێ که ده‌یهه‌وێ به به‌رنامه‌یه‌کی تۆکمه و به ناوی ئازادی هه‌مووی دنیا داگرێ. تۆکمه‌یی نێوخۆیی زانستی ئابووری ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌م زانسته، جێگه و پێگه‌یه‌کی به‌رز و متمانه‌پێکراو وه‌ده‌ست بێنێ و کاریگه‌ریی زیاتر له سه‌ر جیهانی سیاسه‌ت دانێ.
ئه‌گه‌ر زانستی ئابووری له حیزبی کۆمۆنیست ده‌چی، حه‌وجێی گوتنێیه که کۆمه‌ڵناسیی ئه‌مریکایی، دێموکڕاسییه‌کی به‌شداریکه‌رانه‌ی لامه‌رکه‌زی له وێنه‌ی سه‌ندیکالیسمی ئاژاوه‌گێڕه. کۆمه‌ڵناسیی ئه‌مریکا له‌سه‌ر نه‌ریتێکی توێژینه‌وه‌یی فره‌ڕه‌هه‌ندانه و یه‌کتر داپۆشانه دامه‌زراوه. فره‌ڕه‌هه‌ندیی پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵناسی، هه‌بوونی ڕوانگه‌گه‌لی جیاواز به‌سه‌ر کۆمه‌ڵناسیدا پیشان ده‌دات. هه‌ڵبه‌ت با ئه‌وه‌ش بڵێین که له کۆمه‌ڵناسیشدا، سیسته‌مێکی هیرارشیک و داخراو وه‌به‌رچاو ده‌که‌وێ، به‌ڵام زۆر له سیسته‌می زانستی ئابووری کراوه‌تره و دێموکڕاتیکتره. که‌وابوو، به پێچه‌وانه‌ی ئابووری که له دنیای سیاسه‌ت و سیاسه‌ت داناندا ده‌ستێوه‌ردان ده‌کا، کۆمه‌ڵناسی له گۆڕه‌پانی گشتی و کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی دا ڕۆڵی کاراتر ده‌گێڕێ.
ئه‌گه‌ر سه‌یری لقه‌کانی تری زانستی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ نموونه زانستی سیاسی بکه‌ین، ده‌بینین که ئه‌م زانسته بوارێکی باڵکانیزه کراوه٤٥ که زیاتر هۆگری بۆ سیاسه‌ت دانان هه‌یه هه‌تا کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک. له ڕاستیدا، زانستی سیاسی زیاتر ڕووی له مه‌عریفه‌ی ئامرازییه. خه‌ڵکناسی٤٦و جوگڕافیا، له به‌ستێنی دووانه‌ی مه‌عریفه‌ی ئامرازی – هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ییدا باڵکانیزه کراون. خه‌ڵکناسیی٤٧ کولتووری و جوگڕافیای مرۆیی٤٨ له دژی زۆربه‌ی مۆدێله زانستییه‌کان کاردانه‌وه‌یان بووه و وه‌کوو پردی نێوان زانستی مرۆیی و زانستی کۆمه‌ڵایه‌تی ئیشیان کردووه. هه‌روه‌ها، فه‌لسه‌فه‌ش جێگه و پێگه‌ی خۆی له مه‌عریفه‌ی ڕه‌خنه‌گرانه‌دا ده‌بینێته‌وه.
ئه‌م جۆره دابه‌ش کردنه، زیاتر له هه‌ر وڵاتێکی تر له ئه‌مریکا وه‌به‌ر چاو ده‌که‌وێ. هه‌ر بۆیه زانستی «نێوان ڕشته‌یی٤٩ » له‌وێ جێگه و پێگه‌یه‌کی ناجێگیری هه‌یه. هه‌ر یه‌ک له جۆره‌کانی کۆمه‌ڵناسی، ده‌توانێ له‌گه‌ڵ ڕشته‌گه‌لی نزیک له خۆی په‌یوه‌ندی و هاوکاری دامه‌زرێنێ. کۆمه‌ڵناسیی پیشه‌یی ده‌چێته نێو گۆڕه‌پانی ئاڵووێری نێوان ڕشته‌یی. بۆ وێنه، کۆمه‌ڵناسیی ئابووری٥٠و کۆمه‌ڵناسی سیاسی٥١ ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یکه به کۆمه‌ڵناسی وه‌فادار ده‌مێننه‌وه، له ڕشته نزیکه‌کانی خۆیان وه‌ک ئابووری و زانستی سیاسی که‌ڵک وه‌رده‌گرن. کۆمه‌ڵناسیی ڕه‌خنه‌گرانه، په‌یوه‌سته به زانستێکی «بان ڕشته‌یی٥٢ ». فێمینیسم و «پاش پێکهاته‌خوازی٥٣ »، هه‌ر کامه‌یان له جێی خۆیدا کاریگه‌رییان له‌سه‌ر کۆمه‌ڵناسیی ڕه‌خنه‌گرانه و پیشه‌یی داناوه. گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵناسیی خه‌ڵکی زۆرتر پێویستی به «هاوکاری فره‌ڕشته‌یی٥٤ » هه‌یه. بۆ نموونه، له «توێژینه‌وه‌ی کرده‌یی- به‌شداریکه‌رانه٥٥ »دا، زانکۆ و کۆمه‌ڵ پێکه‌وه کۆ ده‌بنه‌وه و هاوکاری یه‌کتری ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی کێشه‌کان چاره‌سه‌ر که‌ن. نوێنه‌رانی کۆمه‌ڵه‌کان، بابه‌ته‌که‌کان دیاری ده‌که‌ن (بۆ نموونه کێشه‌ی خانووبه‌ره، پیسیی ژینگه، نه‌خۆشی، هه‌قده‌ست، خوێندن و …). ئه‌وسا له‌گه‌ڵ تیمێکی فره‌ڕشته‌ییی سه‌ر به زانکۆ کار ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پرسه‌که‌یان به باشی شی که‌نه‌وه و چاره‌ی بۆ بدۆزنه‌وه. سه‌ره‌نجام، له دنیای سیاسه‌ت داناندا، جۆرێک «هه‌ماهه‌نگیی وێڕا ڕشته‌یی٥٦ » له گۆڕێ دایه که پتر پیشانده‌ری دۆخی هیرارشیکی ڕشته‌کانه. که‌وابوو، ئه‌م لێکۆڵینه‌وانه‌ی که ده‌وڵه‌ت پشتگیریی ماڵی‌یان ده‌کات، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئامانجی خۆیان دیاری ده‌که‌ن و بایه‌خێکی پتر به زانستی سیاسی و ئابووری ده‌ده‌ن.
ئێستا به‌م زانیارییانه‌ی که له‌مه‌ڕ دابه‌ش کردنی لقه‌کانی زانست به پێی ئاستی که‌ڵک وه‌رگرتن له مه‌عریفه‌ی ئامرازی و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یی وه‌ده‌ستمان هێنا، ده‌بێ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بده‌ینه‌وه که ئه‌م جیاوازییه به چ واتایه‌که؟ ئاخۆ هیچ جیاوازییه‌ک هه‌یه له نێوان مه‌عریفه‌ی کۆمه‌ڵناسانه و ئه‌م به‌رژه‌وه‌ندییانه‌ی که ئه‌م زانسته نوێنه‌رایه‌تییان ده‌کات؟ داخوا کۆمه‌ڵناس بوونی ئێمه به‌ڕێکه‌وت بووه، بڵێی ئه‌گه‌ر ئابووری‌زان یان زانایه‌کی زانستی سیاسه‌ت بایه‌ین، هه‌ر به‌م ئاقاره‌دا ڕۆیشتبایه‌ین؟ تۆ بڵێی کۆمه‌ڵناسی به به‌راورد له‌گه‌ڵ زانسته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی تر ناسنامه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆی نه‌بێت؟ ئه‌م پرسیارانه ده‌مانگه‌یێننه دوایین تێزمان که تێزی ژماره یازده‌یه.
تێزی ژماره 11: کۆمه‌ڵناس وه‌کوو پارتیزان
ئه‌گه‌ر که‌ڵکه‌ڵه‌ی زانستی ئابووری، بازاڕ و چۆنیه‌تی گه‌شه‌کردنێتی و بیری زانستی سیاسی، له لای ده‌وڵه‌ت و نه‌زمی سیاسییه، نیگه‌رانیی کۆمه‌ڵناسی، کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ئه‌مری کۆمه‌ڵایه‌تییه بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌مبه‌ر ده‌ستدرێژییه‌کانی بازاڕ و ده‌وڵه‌ت بیانپارێزێ.
زانستی کۆمه‌ڵایه‌تی مه‌نجه‌ڵێکی زل نییه که ته‌واوی ڕشته‌کانی تێکه‌ی و پێکه‌وه بیانکوڵێنی؛ چوونکه هه‌ر ڕشته‌یه‌ک نوێنه‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی تایبه‌ت و ڕه‌نگه دژبه‌یه‌کیش بێت. هه‌ر وه‌ک گوتمان، ئابووری وابه‌سته به بازاڕه و به‌رژه‌وه‌ندیی له گره‌وی په‌ره‌سه‌ندنی بازاڕدایه. زانستی سیاسی، وابه‌سته به ده‌وڵه‌ته و به‌رژه‌وه‌ندیی له به‌رقه‌راریی نه‌زمی سیاسی دایه. له کاتێکدا، کۆمه‌ڵناسی وابه‌سته به کۆمـــه‌ڵگه‌ی مــه‌ده‌نییه و به‌رژه‌وه‌ندی له به‌هێز کردنی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و گرووپه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا هه‌یه.
به‌ڵام کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی چییه؟ کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به‌رهه‌می سه‌رمایه‌داریی سه‌ده‌ی نۆزده بوو. سه‌رمایه‌داریی سه‌ده‌ی نۆزده بوو به هۆی بیچم گرتنی ئه‌نجومه‌نه‌کان، بزووتنه‌وه‌کان و گرووپه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان که له ده‌ره‌وی ده‌وله‌ت و ئابووری جێیان گرتبوو (پارته سیاسییه‌کان، یه‌کێتی کرێکاران، خوێندن، ئه‌نجومه‌نه مه‌زهه‌بییه‌کان، ڕاگه‌یاندنه چاپکراوه‌کان و ڕێکخراوه خۆبه‌خشه‌کان، گشتیان به‌رهه‌می ئه‌م قۆناغه بوون). که‌وابوو، هه‌وێنی زانستی کۆمه‌ڵناسی ژیانی جڤاکی یه. هه‌رکات ژیانی جڤاکی به‌رته‌سک کرێته‌وه، کۆمه‌ڵناسیش لاواز ده‌بێت؛ وه‌کوو یه‌کێتیی سۆڤیه‌ت له زه‌مانی ستالین، ئاڵمانی سه‌رده‌می هیتلێر و شیلی له کاتی ده‌سه‌ڵاتدارێتی پینۆشه‌دا که کۆمه‌ڵناسی بزر بوو. کاتێک کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی گه‌شه بکات، کۆمه‌ڵناسیش ده‌بووژێته‌وه؛ وه‌کوو ڕووسیا له سه‌رده‌می پڕۆسترۆیکا و ئه‌فریقای باشوور له پاش قۆناغی ئاپاڕتاید.
که ئێژین ڕه‌گ و ڕیشه‌ی کۆمه‌لناسی به کۆمه‌ڵگاوه جه‌له دراوه، مه‌به‌ست ئه‌وه نییه که کۆمه‌ڵناسی هه‌ر ده‌په‌رژێته سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی. به‌ڵکوو، ده‌وڵه‌ت و ئابووریش، هه‌ڵبه‌ت له ڕوانگه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نییه‌وه متاڵا ده‌کات. بۆ نموونه، کۆمه‌ڵناسیی سیاسی هه‌مان زانستی سیاسی نییه؛ به‌ڵکوو، له هه‌ل و مه‌رجی کۆمه‌ڵایه‌تیی سیاسه‌ت و سیاسی بوونی ئه‌مری کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌کۆڵێته‌وه. هه‌روه‌ها، کۆمه‌ڵناسیی ئابووری جیاوازی زۆری له‌گه‌ڵ زانستی ئابووری هه‌یه. چوونکه کۆمه‌ڵناسیی ئابووری، بنه‌ما کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی بازاڕ شه‌ن و که‌و ده‌کات، شتێک که زانستی ئابووری له‌به‌ر چاوی ناگرێ.
ئه‌م دابه‌شکارییه له سه‌ده‌ی نۆزده‌دا باو بوو. به‌ڵام له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، به هۆی ئاوێته بوونی ده‌وڵه‌ت، ئابووری و کۆمه‌ڵگا له‌گه‌ڵ یه‌ک، ئه‌م دابه‌شکارییه ورده ورده له بره‌و که‌وت. له سی ساڵی ڕابردوودا، ده‌وله‌ت و بازاڕ ده‌ستیان به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی داگرتووه. به‌م حاڵه‌شه‌وه له کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیدا، هێشتا ده‌ره‌تانێک بۆ دژایه‌تی کردن له‌گه‌ڵ ده‌وله‌ت و بازاڕ ماوه‌ته‌وه. په‌یوه‌ندیی کۆمه‌ڵناسی و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی نیشان ده‌دا که کۆمه‌ڵناسیی خه‌ڵکی به ئاراسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندی مرۆڤدا ده‌ڕوا و به‌رژه‌وه‌ندیی مرۆڤ به داماڵینی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له سو‌ڵته‌ی ده‌وله‌ت و بازاڕ مسۆگه‌ر ده‌بێت.
ئیزن بده‌ن ئه‌م وته‌یه‌ی سه‌ره‌وه تۆزێک هه‌موار بکه‌مه‌وه. به‌ڕای من، زانستی سیاسی و ئابووری ڕێگا بۆ زاڵ بوونی بازاڕ و ده‌وڵه‌ت خۆش ده‌که‌ن؛ ئه‌مه بووه‌ته هۆی لاواز بوونی زانستگا گشتی (ده‌وڵه‌تی) یه‌کان. به‌ڵام ئه‌مه کۆی زانسته‌کانی سیاسی و ئابووری ناگرێته‌وه. واتا ناکرێ ته‌واوی بیرمه‌ندانی ئه‌م زانستانه به یه‌ک چاو ببینین. له گۆڕه‌پانی زانستگادا، زانسته‌کان پێکه‌وه له ململانێ دان. که‌وابوو له نێو ئابووریزانان و بیرمه‌ندانی زانستی سیاسه‌تیشدا ده‌توانین که‌سانی له وێنه‌ی خۆمان بدۆزینه‌وه.
کۆمه‌ڵناسیش دابه‌شکاریی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه. چوونکه کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیش ئاقارێکی یه‌کپارچه و یه‌کده‌ست نییه؛ به‌ڵکوو له‌وێش نابه‌رابه‌ری، چه‌وسانه‌وه و سوڵته له گۆڕێ دایه. مێژوو پێمان ده‌ڵێ که کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی پیاوانه و سپی پێستانه بووه و ده‌وڵه‌ت و بازاڕ ده‌ستیان تێوه‌رداوه. که‌وابوو کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی قسه‌ی زۆری له‌سه‌ره، به‌لام به‌م حاڵه‌شه‌وه پێموایه که له دۆخی ئێستادا، کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی باشترین شوێنه بۆ داکۆکی کردن له مرۆڤایه‌تی. داکۆکییه‌ک که به یارمه‌تیی کۆمه‌ڵناسیی خه‌ڵکیی ڕه‌خنه‌گرانه مسۆگه‌ر ده‌بێت.
به‌ڵام چلۆن ده‌توانین به‌م ئامانجه بگه‌ین؟ ئه‌گه‌ر هیچ که‌ند و کۆسپێک له‌سه‌ر ڕێی کۆمه‌ڵناسیی خه‌ڵکی نه‌بایه، پێویست نه‌بوو داکۆکیی لێ بکه‌ین. زاڵ بوون به‌سه‌ر ئه‌م کۆسپانه‌دا، پێویستی به ته‌قاڵا و له‌خۆبوردوویی هه‌یه. هه‌ڵبه‌ت زۆر که‌س له‌م ڕێیه‌دا شه‌ونه‌خوونی کێشاوه و له داهاتووشدا هه‌وڵ هه‌ر ده‌بێ. ئه‌مانه که‌سانێکن که بۆ پله و پاره ڕوویان نه‌کردۆته کۆمه‌ڵناسی، به‌ڵکوو به هیوای سازکردنی جیهانێکی چاتر بوونه‌ته کۆمه‌ڵناس. گۆڤاری Context له‌م ڕێیه‌دا هه‌نگاوی زۆری هه‌ڵێناوه. ئه‌نجوومه‌نی کۆمه‌ڵناسیی ئه‌مریکا، له‌م ساڵانه‌ی دواییدا هه‌وڵی زۆری بۆ جێگیر کردنی کۆمه‌ڵناسیی خه‌لکی داوه و کۆمیته‌یه‌کیشی به‌و مه‌به‌سته دامه‌زراندووه که سێ ئامانجی سه‌ره‌کیی هه‌یه: یه‌که‌م ئه‌وه‌ی که ڕێیه‌ک بدۆزێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م کۆمه‌ڵناسییه خه‌ڵکییه‌ی ئێستا هه‌یه بناسرێ و جێگیر کرێ. بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێ نادیاره‌کان وه‌دیار خا و هه‌وڵ بدا ئه‌مری که‌سی بکرێ به ئه‌مری گشتی و کۆمه‌ڵایه‌تی. دووهه‌م، ئه‌شێ به دانانی خه‌ڵات، خه‌ڵک بۆ لای کۆمه‌ڵناسیی خه‌ڵکی هان بدات. سێهه‌م، ئه‌گه‌ر وا بڕیاره کۆمه‌ڵناسیی خه‌ڵکی به فه‌رمی بناسین و خه‌ڵاتی بۆ دیاه‌ی که‌ین، ده‌بێ پێوه‌ریشمان بۆ لێک جیا کردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵناسیی خه‌ڵکیی چاک له خراپ هه‌بێ. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش جێی پرسیاره که ده‌بێ کێ کۆمه‌ڵناسیی خه‌ڵکی هه‌ڵسه‌نگێنێ. له هه‌ر حاڵ‌دا ئێمه ده‌بێ ببین به هانده‌ر و پاڵنه‌ری کۆمه‌ڵناسیی خه‌ڵکی. نابێ کۆمه‌ڵناسیی خه‌ڵکی به کۆمه‌ڵناسی پله دوو بزانین.
ئه‌م گۆڕانگارییانه‌ی که له ئاستی دامه‌زاروه‌کاندا کراون گرینگن، به‌ڵام جێگیر کردنی کۆمه‌لناسیی خه‌ڵکی و بره‌و دانی له سه‌ره‌وه ده‌سته‌به‌ر نابێت، به‌ڵکوو ده‌بێ له خواره‌وه هه‌وڵی بۆ بدرێت. ئه‌مه‌ش کاتێک سه‌ر ده‌گرێ که کۆمه‌لناسیی خه‌ڵکی ببێته که‌ڵکه‌ڵه‌ی سه‌ره‌کیی کۆمه‌ڵناسان. ده‌بێ کۆمه‌ڵناسان تێبگه‌ن که ئه‌شێ کۆمه‌ڵناسیی خه‌ڵکی به پێوه‌ری تایبه‌ت به خۆی هه‌ڵسه‌نگێنن. ده‌بێ بۆ کۆمه‌ڵناسیی خه‌ڵکی خه‌ڵاتی تایبه‌ت دیاری کرێ و کۆمه‌ڵناسان نه‌هێڵن کۆمه‌ڵناسیی خه‌ڵکی له بازنه‌ی زانکۆ‌دا قه‌تیس کرێته‌وه و ده‌بێ وه‌کوو بزووتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی له ده‌ره‌وه‌ی زانکۆش بره‌وی پێ بده‌ن. من بیر له ڕۆژێک ده‌که‌مه‌وه که کۆمه‌ڵناسان، له ته‌ک کۆمه‌لانی خه‌ڵک و به هاوکاریی ئه‌وان، خه‌ریکی کۆڵینه‌وه له کێشه‌کانی کۆمه‌ڵگا بن. ئه‌وان پێکه‌وه ده‌توانن له ئاکام و ده‌سکه‌وته‌کانی توێژینه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌هره‌مه‌ند بن؛ تیۆری داڕێژن؛ به گوێره‌ی پێویست ده‌ست بۆ ئاقاری گشتی و سیاسه‌ت به‌رن. ئه‌وان بیری ڕه‌خنه‌گر په‌روه‌رده ده‌که‌ن و به به‌زاندنی سنووره‌کان، به تێگه‌یشتنێکی هاوبه‌ش له ده‌ورووبه‌ریان ده‌گه‌ن. به‌م چه‌شنه خۆیان له ته‌سک بینی و به‌رچاوته‌نگی ڕزگار ده‌که‌ن. له ئاوا ئه‌گه‌رێک دایه که فریشته‌ی مێژوو دیسان باڵی ده‌کاته‌وه به ناو باو بۆراندا ده‌فڕێ.
پەراوێزەکان
1- Burawoy, Michael. “For Public Sociology”, The American Sociological Review, Volume 70, No,1, (2005): 4-28.
2- Public Sociology
3- Publics
4-Walter Benjamin
5-Karl Marx
6- alienation
7- Emile Durkheim
8- Max Weber
9- William Edward Burghardt Du Bois
10- Jane Addams
11-Robert Merton
12-Talcott Parsons
13- Peter Blau
14- Otis Dudley Duncan
15- Seymour Martin Lipset
16- Neil Smelser
17- Auguste Comte
18- pure science
19- Underdevelopment theory
20- World systems’ analyses
21 Neoliberalism
22- traditional public sociology
23- organic public sociology
24- rich lived experience
25- C. Wright Mills
26- policy sociology
27- professional sociology
28- critical sociology
29- Robert Lynd
30- technical rationality
31- value rationality
32- instrumental knowledge
33- reflexive knowledge
34- William Edward Burghardt Du Bois
35- National Association for the Advancement of Colored People
36- Robert Ezra Park
37- Paul Lazarsfeld
38- methodism
39- survey research
40- Raymond Aron
41- Pierre Bourdieu
42- Alain Touraine
43- Anthony Giddens
44- research programs
45-balkanized
46-Anthropology
47- cultural anthropology
48- human geography
49- interdisciplinary
50- economic sociology
51- political sociology
52- trans-disciplinary
53-poststructuralism
54-multi-disciplinary collaboration
55-participatory action research
56-joint-disciplinary coordination
سەرچاوەکان
Abbott, Andrew. 2001. Chaos of Disciplines. Chicago, IL: University of Chicago Press.
American Sociological Association. 2004. An Invitation to Public Sociology. Washington, DC: American Sociological Association.
Arendt, Hannah. 1958. The Human Condition. Chicago, IL: University of Chicago Press.
Bellah, Robert, Richard Madsen, William M. Sullivan, Ann Swidler, and Steven Tipton. 1985. Habits of the Heart: Individualism and Commitment in American Life. Berkeley, CA: University of California Press.
Benjamin, Walter. 1968. Illuminations: Essays and Reflections. Edited and with an introduction by Hannah Arendt. New York: Harcourt Brace Jovanovich.
Berger, Peter. 2002. “Whatever Happened to Sociology.” First Things 126:27–29.
Bielby, William. 2003. Betty Dukes, et al. v. WalMart Stores, Inc.
Blau, Peter and Otis Dudley Duncan. 1967. The American Occupational Structure. New York: John Wiley.
Bok, Derek. 2003. Universities in the Marketplace. Princeton, NJ: Princeton University Press.
Bourdieu, Pierre. 1986 [1979]. Distinction: A Social Critique of the Judgment of Taste. New York: Routledge and Kegan Paul.
1988 [1984]. Homo Academicus. Stanford, CA: Stanford University Press.
Brown, Phil, Stephen Zavestoski, Sabrina McCormick, Brian Mayer, Rachel Morello-Frosch, and Rebecca Gasio Altman. 2004. Sociology of Health and Illness 26:50–80.
Burris, Val. 2004. “The Academic Caste System: Prestige Hierarchies in PhD Exchange Networks.” American Sociological Review 69: 239–264.
Cole, Stephen (ed). 2001. What’s Wrong with Sociology? New Brunswick, NJ: Transaction Publishers.
Coleman, James. 1966. Equality of Educational Opportunity. Washington, DC: United States Department of Health, Education and Welfare.
- Trends in School Segregation, 1968–1973. Washington, DC: Urban Institute,
- “A Quiet Threat to Academic Freedom.” National Review 43:28–34
- “The Power of Social Norms.” Duke Dialogue 3.
Collins, Patricia Hill. 1991. Black Feminist Thought. New York: Routledge.
Columbia Accident Investigation Board. 2003. Report. Vol. I. Washington, DC: Government Printing Office.
Dewey, John. 1927. The Public and Its Problems. New York: Henry Holt.
Du Bois, W.E.B. 1903. The Souls of Black Folk. New York: A.C. McClurg
Ehrenreich, Barbara. 2002. Nickel and Dimed. New York: Henry Holt.
Ennis, James. 1992. “The Social Organization of Sociological Knowledge: Modeling the Intersection of Specialties.” American Sociological Review 57:259–65.
Epstein, Steven. 1996. Impure Science. Berkeley, CA: University of California Press.
Etzioni, Amitai. 1993. The Spirit of Community. New York: Simon and Schuster.
Evans, Peter. 2004. “Development as Institutional Change: The Pitfalls of Monocropping and the Potentials of Deliberation.” Studies in Comparative International Development 38:30–53.
Fourcade-Gourinchas, Marion. 2004. “The Construction of a Global Profession: The Case of Economics,” Department of Sociology, University of California, Berkeley, CA. Unpublished manuscript.
Fraser, Nancy. 1997. Justice Interruptus. New York: Routledge. Gamson, William. 2004. “Life on the Interface.” Social Problems 51:106–10.
Gans, Herbert. 2002. “More of Us Should Become Public Sociologists.” Footnotes (July/August) 30:10.
Goodwin, Jeff and Jim Jasper, eds. 2004. Rethinking Social Movements. Lanham, MD: Rowman and Littlefield.
Gouldner, Alvin. 1968. “The Sociologist as Partisan: Sociology and the Welfare State.” American Sociologist 3:103–16.
- The Coming Crisis of Western Sociology. New York: Basic Books.
Habermas, Jürgen. 1984. The Theory of Communicative Action. (Two Volumes). Boston, MA: Beacon.
1991 [1962]. The Structural Transformation of the Public Sphere. Cambridge, MA: MIT Press.
Han, Shin-Kap. 2003. “Tribal Regimes in Academia: A Comparative Analysis of Market Structure Across Disciplines.” Social Networks 25:251–80.
Horkheimer, Max. 1974 [1947]. Eclipse of Reason. New York: Seabury Press.
Horkheimer, Max and Theodor Adorno. 1969 [1944]. Dialectic of Enlightenment. New York: Seabury Press.
Horowitz, Irving Louis. 1993. The Decomposition of Sociology. New York: Oxford University Press.
Jacoby, Russell. 1987. The Last Intellectuals: American Culture in the Age of Academe. New York: Noonday Press.
Kang, Kelly. 2003. Characteristics of Doctoral Scientists and Engineers in the United States: 2001. Arlington, VA: National Science Foundation. Division of Science Resources Statistics.
Kirp, David. 2003. Shakespeare, Einstein, and the Bottom Line. Cambridge, MA: Harvard University Press.
Lakatos, Imre. 1978. The Methodology of Scientific Research Programmes. Cambridge, England: Cambridge University Press.
Larson, Olaf and Julie Zimmerman. 2003. Sociology in Government: The Galpin-Taylor Years in the U.S. Department of Agriculture 1919–1953. University Park, PA: University of Pennsylvania Press.
Lee, Alfred McClung. 1976. “Sociology for Whom?” American Sociological Review 41:925–36.
Lippmann, Walter. 1922. Public Opinion. New York: Harcourt, Brace and Company.
Lipset, Seymour Martin and Neil J. Smelser. 1961. Sociology: The Progress of a Decade. Englewood Cliffs, NJ: Prentice-Hall.
Lyman, Stanford. 1992. Militarism, Imperialism, and Racial Accommodation: An Analysis and Interpretation of the Early Writings of Robert E. Park. Fayetteville, AK: University of Arkansas Press.
Lynd, Robert. 1939. Knowledge for What? The Place of Social Sciences in American Culture. Princeton, NJ: Princeton University Press.
Marullo, Sam and Bob Edwards (eds.). “ServiceLearning Pedagogy as Universities’ Response to Troubled Times.” Special issue of American Behavioral Scientist 43:741–912
McCormick, Sabrina, Julia Brody, Phil Brown, and Ruth Polk. Forthcoming. “Public Involvement in Breast Cancer Research: An Analysis and Model for Future Research.” International Journal of Health Services.
Merton, Robert. 1949. Social Theory and Social Structure. Glencoe, IL: Free Press
Mills, C. Wright. 1959. The Sociological Imagination. New York: Oxford University Press.
Moore, Kelly. 1996. “Organizing Integrity: American Science and the Creation of Public Interest Organizations, 1955–1975.” American Journal of Sociology 101:1592–1627.
Mueller, John. 1973. War, Presidents and Public Opinion. New York: John Wiley.
Myrdal, Gunnar. 1944. An American Dilemma: The Negro Problem and Modern Democracy. New York: Harper and Row.
Ostrow, James, Garry Hesser, and Sandra Enos (eds.). 1999. Cultivating the Sociological Imagination: Concepts and Models for Service-Learning in Sociology. Washington, DC: American Association for Higher Education.
Pager, Devah. 2002. The Mark of a Criminal Record. Ph.D. dissertation, Department of Sociology, University of Wisconsin, Madison, WI.
Park, Robert. 1972 [1904]. The Crowd and the Public. Chicago, IL: University of Chicago Press.
Parsons, Talcott. 1937. The Structure of Social Action. New York: McGraw Hill.
- The Social System. New York: Free Press.
- “An Outline of the Social System.” Pp. 30–79 in Theories of Society edited by Talcott Parsons, Edward Shils, Kaspar Naegele, and Jesse Pitts. New York: Free Press.
Patterson, Orlando. 2002. “The Last Sociologist.” The New York Times, May 19th.
President’s Research Committee on Search Trends. 1933. Recent Social Trends in the United States. New York: McGraw-Hill.
Purser, Gretchen, Any Schalet, and Ofer Sharone. 2004. Berkeley’s Betrayal: Wages and Working Conditions at Cal. Presented at the annual meeting of the American Sociological Association, August 16, San Francisco, CA.
Putnam, Robert. 2001. Bowling Alone: The Collapse and Revival of American Community. New York: Simon and Schuster.
Rhoades, Lawrence. 1981. A History of the American Sociological Association, 1905–1980.Washington, DC: American Sociological Association.
Riesman, David. 1950. The Lonely Crowd: A Study of the Changing American Character. New Haven, CT: Yale University Press.
Ryan, Charlotte. 2004. “Can We Be Compañeros.” Social Problems 51:110–13.
Schurman, Rachel and William Munro. 2004. “Intellectuals, Ideology, and Social Networks: The Process of Grievance Construction in the AntiGenetic Engineering Movement.” Department of Sociology, University of Illinois, Urbana Champaign, IL. Unpublished manuscript.
Selznick, Philip. 2002. The Communitarian Persuasion. Baltimore, MD: Johns Hopkins University Press.
Sen, Amartya. 1999. Development as Freedom. New York: Random House.
Sennett, Richard. 1977. The Fall of Public Man. New York: W.W. Norton.
Sitas, Ari. 1997. “The Waning of Sociology in South Africa.” Society in Transition 28:12–9.
Skocpol, Theda. 2003. Diminished Democracy: From Membership to Management in American Civic Life. Norman, OK: University of Oklahoma Press.
Smith, Dorothy. 1987. The Everyday World As Problematic. Boston, MA: Northeastern University Press.
Spalter-Roth, Roberta and William Erskine. 2004. Academic Relations: The Use of Supplementary Faculty. Washington, DC: American Sociological Association.
Stacey, Judith. 2004. “Marital Suitors Court Social Science Spin-Sters: The Unwittingly Conservative Effects of Public Sociology.” Social Problems 51:131–45
Stacey, Judith and Timothy Biblarz. 2001. “(How) Does the Sexual Orientation of Parents Matter?” American Sociological Review 66:159–83.
Stouffer, Samuel et al. 1949. The American Soldier. Princeton, NJ: Princeton University Press.
Strand, Kerry, Sam Marullo, Nick Cutforth, Randy Stoecker, and Patrick Donohue. 2003. CommunityBased Research and Higher Education. San Francisco, CA: Jossey-Bass.
Turner, Stephen and Jonathan Turner. 1990. The Impossible Science: An Institutional Analysis of American Sociology. London and Newbury Park, CA: Sage Publications.
Uggen, Christopher and Jeffrey Manza. 2002. “Democratic Contraction? Political Consequences of Felon Disenfranchisement in the United States.” American Sociological Review 67:777–803.
Vaughan, Diane. 2004. “Public Sociologist by Accident.” Social Problems 51:115–18.
Waite, Linda and Maggie Gallagher. 2000. The Case for Marriage. New York: Doubleday.
Wallerstein, Immanuel, Calestous Juma, Evelyn Fox Keller, Jurgen Kocka, Domenique Lecourt, V.Y. Mudkimbe, Kinhide Miushakoji, Ilya Prigogine, Peter J. Taylor, and Michel-Rolph Trouillot. 1996. Open the Social Sciences: Report of the Gulbenkian Commission on the Restructuring of the Social sciences. Stanford, CA: Stanford University Press.
Wacquant, Loïc. 2004. “Following Bourdieu into the Field.” Ethnography 5(4).
Warner, Michael. 2002. Publics and Counterpublics. New York: Zone Books.
Webster, Edward. 2004. “Sociology in South Africa: Its Past, Present and Future.” Society in Transition 35:27–41.
Wilson, William Julius. 1996. When Work Disappears. New York: Knopf. Wolfe, Alan. 1989. Whose Keeper? Berkeley, CA: University of California Press.


