ئۆپێک پلاس و تێکۆشانی سەرمایەداری هەمبەر هەڵاوسان
نووسەر: پرابهات پاتنایک .ئابووری زانی خاوەن پلە،پرۆفسۆری خانە نشین لە زانکۆی جواهێر لعل نهرۆ
وەرگێڕان لە زمانی ئینگلیسی بۆ فارسی: شارام نسرتی
وەرگێڕان لە فارسی بۆ کوردی: سدێق بابایی
جیا لە کاتی شەڕ،کاپیتالیزم هەمووکاتێک تێدەکۆشێت تا هەڵاوسان لە ڕێکاری بەربەست قەتیس و کۆنترۆڵ بکات. تەنانەت کاتێک هەڵاوسان بە هۆکاری زێدەبوونی هاکەزایی جیاوازی قازانجی سەرمایەداران پێک دێنێ بەربەستی بازاری (کەرەسەی خاو) کاریگەری لە سەرنابێت. ئەم بەرنامەدرێژمەودایە (ستراتژی)دەبێت بە ڕێوشوێنی سیاسی. لە بەر ئەوە دابەزینی پانتایی بەرهەم هێنان داخواز بۆ کەرەسەی خاوکەم دەکاتەوەئەوە. بە ئەم هۆیە نرخەکان ڕوو لە کزی دەنێ. ئەوە بۆ کەم کردنەوەی هەڵاوسان یارمەتیدەر دەبێت. دابەزینیڕادەی بەرهەم هێنان ڕێژەی بێکاران زیاد دەکا. ئەم پێکهاتە هێزی گفتوگۆی کرێکارانی خاوەن ئیش کەم دەکاتەوە بە واتای ئەوە کرێکاران بۆ قەرەبووی خەرجی ژیان (وەرنەگرتنی حەقدەست) خۆی لەخۆیدا بۆ کەم کردنەوەی هەڵاوسان یارمەتیدەر دەبێ.
ئەرسێ گرووپی ساماندارلە بەرهەمهێنان کە خوازیاری پشکی خۆیانن بخەینە بێش چاو. سامانداران،کرێکاران وبەڕێکارانی بەرهەمی خاو وکەرەسەی خۆراکی.دەتوانین بڵێن هەڵاوسان و هەڵکشانی نرخ بێک دێت کاتێک کۆی داخوازی ئەم سێ گرووپەکۆمەڵایەتیە لە لە ڕادەی بەرهەم فرەتر ئەبێت.
سیاسەتی دژ بە هەڵاوسان لە سەرمایەداری بە بێ هەڵاواردن لەم مەبەستە دا کۆدەبێتەوە. پشکی دو گرووپەکەی ترنەک خاوەن داهاتەکان لە ڕێگەی بەدیهێنانی بەربەست وقەتیس کردنی کەرەسەی خاو لە بەر ئەوە توانای هەمبەر وەستان یان یا کێبەرکێیان کەم دەبێتەوە.
شیاوی سرنجە تەنانەت ئابووریزانانی لیبراڵی ئامریکایی وێرای ئەوە دەپەژرێنن کە کرێکاران قوروانی هەڵاوسانی هەنووکەیین هێشتار چاوەدێری زیادکردنی حەقدەست واتە زیادکردنی زەخت لە سەر کرێکاران وەک کەرەسەیێک بۆ بەر گری لە هەڵاوسان بانگەواز دەکەن. لەوەڕا کە ئەمە بیرۆکەی سەرمایەداریەو ئاسۆی دیتنی ئابووری زانانی لیبرال لە گرێدراوی سەرمایەداریە.ڕێکارێ کە سەرمایەدار بۆ بۆ بەرگری هەڵاوسان وەک تاقە ڕێگەی لەبەردەست پەسەند دەکەن،لێرەڕا بە تەواوی ئاشکرایە.مەبەستی سەرمایەداری بۆ لە بن چاو گرتنی هەڵاوسان نەک وەک هاوخەمی لە گەڵ کرێکارانی بن زەختی خۆی ( دەنا حەولی نەدەدالە ڕێگەی بردنە سەری خەرجووباجی ژیانی ئەوان چاوەدێری بکات)بەشکوو بیرۆکەی سەرمایەدار ئەوەیە هەڵاوسان بە قازانج و داهاتی سەرمایەداری زیان دەگەیێنێت.نرخی ڕاستەقینەی سامانی ئۆلیگارشی ماڵی بەرەو نزمی دەبات.
من بە دوو گرووپی کۆمەڵایەتی ئاماژەم کرد کە هەڵاوسان لە سەرمایەداری دا بە بردنە سەری خەرجی ژیانی ئەوان چاوە دێری دەکرێت. بەڵام ئەگەر یەک لەم دوو گرووپە بتوانێت لە بەرانبەر ئەو زەختەدا خۆڕاگری بکات.ئەوکاتە سیستمی سەرمایەداری دەبێ گرووپەکەیتر بخاتەژێر زەختی زۆرتر تا بتوانی گرانی بەربەست بکات. لە سەر ئەم بنەما بە سەپاندنی وەستاندنی توندی کەرەسەی خاوبۆ بەرهەم هێنان دیسان دادەبەزێنێ. لەوە دەچێت ئەوە هەنووکە بەردەوامبێت.
دووهەمی مانگی چواری ئەمساڵ (زاینی) ولاتانی ئۆپپێک پلاس پێک هاتوو لە سێزدە ئەندامی ئۆپێک و یازدە وڵاتی بەرهەم هێنەری نەوتی تر لەوانە ڕووسیە بڕیاریان دا تا ڕادەی بەرهەم هێنانی نەوتی خۆیان بە بڕی یەک ملیۆن بۆشکە لە ڕۆژدا لە یەکەمی مانگی مای (مانگی پێنج)تا کۆتایی ساڵ کەم کەنەوە.
ئەم رادە لە کەم کردنەوەی بەرهەم هێنان سەرەڕای ڕادەی کەم کردنەوەی بەرهەمی ڕاگەیێندراولە مانگی ئۆکتۆبری ساڵی رابردوویە کە بڕی دوو ملیۆن بۆشکە لە ڕۆژدا ڕاگەیێندرا.کەم کردنەوەی ئۆکتۆبر وێرای حەولی بەر بڵاوی ئامریکاو لاینگری بە دژی سەری گرتبوو.جۆ بایدن سەرۆکی ئامریکا جەند کەس لە وەزیرانی کابینەی خۆی بە عەرەبستانی سعودی و ڕێبەری ئۆپێک، ڕێبەری نزیک لە وێلایەتە یەک گرتوەکانی ئامریکا بەڕێ کردبوو تانانەت خۆی سەفەری بۆ ئەم وڵاتە کرد بووتا ئەوان بە ئەو قەناعەتە بگەیێنێت کە لە کردەوەیەکی ئەوتۆ خۆ بپاڕێزن. بەڵام کەڵکی نەبوو! بگرە دژبەربوون بە کەم کرنەوە لە مانگی ئاوریل وڵایەتە یەک گرتوەکان زەختێکی زۆری دەکار کردبوو بەڵام دیسان بێ ئاکام مابوو. دووجار کەم کردنەوە لە لە ماوەیەکی کەم دا بەڵگەیەسەبارەت بەکز کردنەوەی دەسەلاتی ( ڕێبەری) ئامریکا کە لەم دواییانە ڕووی دابوو.
بەڵگە هێنانەوەی ئۆپێک پلاس بۆ ڕاگەیاندنی کەم کردنەوەی ڕاگەێیندراو ئەوە بوو کە داواکاری بۆنەوت بە پێ هەبوونی ڕکوود( نەبوونی کەرەسەی خاو) دادەبەزێت.بە واتەیەکی تر ئەوانە پێداگری دەکەن لە کاتی قەتیس مان(ڕکوود) بۆ بەرهەم هێنەری نەوت باشترە لە جێ کەم کردنەوەی نرخی نەوەت ڕادەی بەرهەم هێنان دابەزێنن.کارێک کە لە ڕاستیدا جێ بەجێی دەکەن.
پێداگری ئەوان دەکرێت بە شێوازێ بنەوە فام بکرێ.وای دابنێن دابەزاندنی ١٠ لە سەتی داواکاری لە حاڵی حازردا بوونی هەیە ئەگەر بەرهەم هێنان دە لە سەت دابەزێت. لە ئەگەری ئەوتۆدا نرخ بە بێ ئاڵوو گۆڕ دەمێنێت وسەرجەمی داهاتی ئەوان دە لە سەت کەم دەبێتەوە.بۆیێ داهات دە لە سەت کەم دەبێتەوە.ئەگەر ڕێگا بدەن ڕادەی بەرهەم هێنان بە بێ دەسکاری بمێنێتەوە و نرخ کەم بێتەوەتا داخواز و هەناردە وەک یەک بێت.ئەوکاتە کەم بوونەوەی نرخ زێدەتر لە دە لە سەت دەبێت.لە بەر ئەوە داهات زیاتر لە دە لە سەت دادەبەزێت.ئەم هەنگاوەی ئەوان لە راستیدا بە گوێرەی هاوسەنگ نەبوونی بایی نەوت بەرانبەر داخوازە . ( ئەم پێکهاتە هاوتەریب نەبوونی نرخ بەرانبەر داخواز ناودێر دەکەن.)
سەرەرای ئەوە هەر ئەو ناسازگاری نرخی نەوتە بە ڕێژەی داخوازی شەریکەی مەزنی چەند ملیەتی نەوت هاندەر دەبێ تا پانتایی قازانجی خۆیان لە ڕێگەی زیاد کردنی نرخ ببەنە سەرێ کاتێک کە بزانن دەرەتانی ئەوە هەیە.
بۆیێ بۆ بەرهەم هێنەران باشترەپانتایی بەر هەمیان دابەزێنن.کاتێک بە هۆی وەستانی کەرەسەی خاو بۆ بازار(ڕکوود) ڕادەی داواکاری کەم دەبێتەوەلە بری ئەوە پانتایی بەرهەم هێنان سەقام پی بدەن تا نرخ بە گوێرەی داواکاری ڕێک بکەوێت . ئەم بەڵگە هێنانەوەی ئۆپێک پلاس بۆ کەم کردنەوەی بەرهەم هێنانە؛ و هێشتار پێش لە کرداری کردنی ئەم بڕیارە لە دژکردار بە ئەوە بایی نەوتی خام لە ماوەی یەک حەوتوو شەش لە سەت دادەبەزێت.تەنانەت نرخی بەشی بەشێک لە شەریکەمەزنە چەند ملیەتیەکانی نەوت ڕوویان لە هەڵکشان کرد.
ئەگەر نرخی نەوت لە ڕێگەی کەم کردنەوەی نەوتی خام ببرێتە سەرێ، لە حاڵەتی ئەوتۆدا دەوری قەتیس مانی بە پلان کراو لەسەر نرخی وەستاندنی بازار(ڕکوود) دادەبەزێت. ئەوە بە واتای ئەوە دەبێت هەڵاوسان لە پانتایی بەربڵاوتر بسەپێندرێت.تا نرخی ڕاستەقینەی کاری کرێکاران دابەزێندرێ.و بەشی ماباقی بەرهەم هێنەرانی مادەی خاوی غەیری نەوتی و مادەی خۆراکی سنووردار بکرێت.بەڵام بەشی بەرهەم هێنەرانی مادەی خامی غەیرە نەوتی و مادەی خۆراکی لە حاڵی حازر بە ڕێژەیەک لە خوارەوەیە.
بەشی هەرە بەرچاوی زەختی هەڵاوسان حەقدەس گرەکان دەبێ هەڵگری بن.خاڵ ئەوەیە ئەم چینی کرێکارە لە دنیای سەرمایەداری بە تایبەت لە وڵاتانی پێشکەوتووی خاوەن سامان ڕێگە دەدات ئەم ڕووداوە بخوڵقێ ؟ بە هەمان رادە کە لە هەمبەری خۆڕاگری بکەن دەبێت مەودای وەستانی ئەم چارەسەریە بێ ئاکامەی سەرمایەداری بۆ هەڵاوسان بگرە گەورەتر بێت؟
بەڵام خۆڕاگری چینی کرێکار تەنێ بەرانبەر زەختی حەقدەستی ڕاستەقینە نیە. ئەمە سەرەڕای لێ کەوتنەوەی بێکاری زیاتر ئەگەر قەتیس مانیی مادەی مەسرەفی ڕۆژانە هاتنەبازاری مادەی خام زۆرتر قووڵ ببێتەوەچینی کرێکار بۆ کردەوەی گرینگ هان دەدات. ئۆروپا لەم کاتەدا لە ژێر شەپۆلێ ناڕەزایەتی دا جێی گرتوە.
لە راستیدا چ وڵاتێکی ئوروپایی مەزن بەدەر لە مان گرتنی گرنگ نین . ئەگەر قەتیس مانی بازار قووڵتر ببێ ئاڵقەی زەختی هەڵاوسان و بێکاری چینی کرێکار بۆ هەمبرواستان هان دەدرێت.
باڵام ئەمە هەموو بەسەرهاتەکەنیە.ئەر وەستانی بازار قووڵتر ببێت بانکەکان زۆرتر دەکەونە ژێر زەخت. هەنووکە سیستمی بانکی لە دنیا دڵە راوکێ شیاوی سرنجی ئەزموون کردوە. لە بەر ئەوە دوو بانکی ئامریکی تووشی داڕمان هاتوون.یان هێزگرتنی وەستانی بازار لە ئاکامی نە گەڕانەوەی قەرزی بانکی مەسەلەکان تەنانەت پێداگرتر دەبن.
هەموو ئەم پێکهاتەگەلە پیشاندەری ڕاستیەکی گرینگن. کرداری بە رواڵەت بێ کێشەی سەرمایەداری گرێدراو بە کۆمەڵێکی کامڵی هەلومەرجی بنەڕەتێن. ئەر پێک هاتنی هەر یەک لەم هەلوو مەرج گەلە فەشەل ببێت، لەوە دەچێ ئەڵقەیەک لە دژ کردەوە سەرهەڵ بدات کە بە پێداگری سەقامی سیستم بخاتە مەترسیەوە.سەروەری ئەمپریالیزمی گرێدراو بە هەراوی مەزن (مترۆپۆلیتان) بە ڕێبەرایەتی ئامریکا لە ئابووری جێهان یەک لەو مەرجانەیە.
ئەم زاڵبوونە پانتایی زۆری هەبوە بەشیوازێک کە ئێمڕۆ و ئاسایی بە نەزەر دەگات. بۆیێ زۆربەی شرۆڤەکاران تەنانەت سرنجی گرینگیەکەیان نەداوە. بەڵام قەڵشێک وەک پێداگری ڕێژەیی عەرەبستان سعوودی کە ئەم دواییانە شاهێدی بووین، ئەم ڕاستیە کە ئیتر سەربزێوی خەتو نیشانی ئامریکا نیەمترسی پێداگر بۆ سەقامی سیستمەکەیە.
سەرمایەداری جێهان لە کاتی هەڵوەشانی بڵقی مەسکەن لە ساڵی ٢٠٠٨ تا هەنووکە دووچاری گێژاوبوە.تایبەتمەندی گێژاو ئەمەیە کۆشین بۆ چارەسەری بە شێوازێکی ساکار هۆکاری پەیدابوونی ئاڵۆزی لە شێوازیتر دەبێت.ئاڵۆزی لە سەرەتا لە شیوەی وەستانی بازار دەبێ.تەنانەت ئابووری زانانی وەک [لاوەنس سامرز]، وەزیری رابردووی ئابووری ئامریکا ئێستا باس لە قەتیس مانی سکوولار (قەتیسمانی جێهانی)ــ دەس پێکردوە. بەڵام حەولدان بۆزاڵ بوون بە سەر ئەم قەتیس مانەی بازار دا بە دانی پشتوانەی هەرزان بە سیستم لە دەورەیەکی زەمانی درێژخاین. دواتر بە کەسری گەلی ماڵی مەزن لە درێژەی گشت گری کرۆنادا هەڵاوسانی بێ ئەملاوئەولای بەرهەم هێناوە.شەڕی ئۆکراین ئاکامی حەولدان بۆ پارێزگاری سەروەری ڕۆژئاوا بە سەر جێهان،هەڵاوسانی دووبارە کردەوە. ئێستا کۆشش بۆ بەر بەستی ئەم هەڵاوسانە، سەروەری ڕۆژئاوا لە جێهان و کۆنترۆڵی چینی کرێکار خۆی کە بە هۆی سەرمایەداری گڕی دراو بە پانتایی مەزن کرداری دەکرێت دەمەترسی دەخات. بە کورتی ئەوە لە پێش چاومانە لە نێوچوونی ئەو هەلومەرجە بنەرەتیەیە لە ئاکامی سەقامی سەرمایەداری لیبرالیزمی نوێ لە مەترسیدایە.
سەرچەمە: بڵاڤۆکی دمۆکراسی مردمی،بڵاڤۆکی ئێنترنێتی حزبی کۆمۆنیستی هێند (مارکسیست) ١٦ ئاوریل ٢٠٢٣