حیزبی دێموکڕات، حیزبی گەل
کاروان موکریانی
نیوه‌ی یه‌که‌می ده‌یه‌ی بیستی کۆچیی هه‌تاویی سه‌ده‌ی ڕابردوو، واتا ساڵه‌کانی 1320 هه‌تا 1325، له مێژووی کۆمه‌لایه‌تی – سیاسیی نه‌ته‌وه‌ی کورددا خاڵێکی وه‌چه‌رخانه. له‌م سه‌ر‌ده‌مه‌دا، له به‌ستێنی گۆڕانکاری له نه‌زمی نێوده‌وڵه‌تیدا و به هۆی گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی له کوردستان، ده‌رفه‌ت بۆ سه‌رهه‌ڵدانی گوتارێکی نوێ له ڕه‌وتی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد هاته ئاراوه و زه‌مینه بۆ گۆڕانکاری له چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌ی کورد له ڕۆژهه‌لاتی کوردستان ساز بوو. له‌م قۆناغه‌دا، ورده ورده ئاسه‌واری بیری پێشکه‌وتن ڕوویان له کوردستان کرد و جۆرێک له گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی له ناوچه‌ی موکریان ده‌تی پێ کرد. له به‌ستێنی ئه‌م گه‌شه‌یه‌دا، یه‌که‌م حیزبی مۆدێڕنی کورد به ناوی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له شاری مه‌هاباد دامه‌زرا؛ حیزبێک که بۆ ماوه‌ی هه‌شتا ساڵه گوتاره‌که‌ی هه‌روا له ڕۆژهه‌لاتی کوردستان زاڵه. به‌رجه‌سته بوونی نیشانه و هێماکانی گوتاری حیزبی دێموکڕات له بزووتنه‌وه‌ی ژینادا ئه‌م ڕاستییه‌یان درخست. پرسیارێک که لێره‌دا دێته گۆڕی ئه‌وه‌یه که چ هۆکارێک له پشتی ئه‌م زاڵ بوونه هه‌یه؟ چ شتێک وای کردووه حیزبێکی سیاسی به بێ ئه‌وه‌ی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و پاره بێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زۆرترین کاتی ته‌مه‌نی خۆی به نهێنی و دوور له گۆڕه‌پانی خه‌باته‌که‌ی ژیا بێت، بتوانێ بۆ ماوه‌ی هه‌شت ده‌یه ئاوا له نێو خه‌ڵکه‌که‌یدا خۆشه‌ویست بێت و هێژمۆنیی گوتاریی خۆی بسه‌پێنێت؟ لاکلائۆ و مووف پێیان وایه ئه‌گه‌رچی گوتارێک ده‌توانێ خۆی بسه‌پێنێ، به‌ڵام چونکه هه‌میشه له‌نێوان گوتاره‌کاندا، له‌سه‌ر جێگیرکردنی واتاکان ململانێ له گۆڕێدایه، به‌رده‌وام له لایه‌ن گوتاره‌کانی دیکه‌وه هه‌وڵ بۆ له‌نێوبردنی واتای چه‌سپاو ده‌درێ. عه‌مه‌لێک که لاکلائۆ و مووف پێی ده‌ڵێن “پێکهاته‌شکێنی”. پرسیار ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌رچی له پاش دامه‌زرانی حیزبی دێموکڕات گه‌لێک حیزبی دیکه به هێما و نیشانه‌ی جیاوازه‌وه له کوردستان ساز بوون و به ته‌واوی هێزه‌وه بۆ پێکهاته‌شکێنی گوتاری حیزبی دێموکڕات کاریان کردووه، به‌ڵام بۆچی نه‌یانتوانیوه هێژمۆنیی گوتاریی ئه‌م حیزبه تێک بشکێنن؟
بۆ ئه‌وه‌ی گوتارێک هێژمۆنێکه‌ی به زاڵی بمێنێته‌وه، ده‌بێ ئیزن نه‌دا گرووپگه‌لی دیکه نیشانه‌کانی سه‌رله‌نوێ پێناسه که‌نه‌وه و واتای تریان پێ بده‌ن، کارێک که حیزبی دێموکڕات تێیدا سه‌رکه‌وتوو بووه. بۆ وه‌ڵام دانه‌وه به‌م پرسیارانه‌ی سه‌ره‌وه پێویسته سه‌ره‌تا ئه‌م نیشانه و هێمایانه‌ی که گوتاری حیزبی دێموکڕات پێک دێنن، ده‌ستنیشان بکه‌ین؛ واتا بزانین چ نیشانه‌گه‌لێک حیزبی دێموکڕات وه‌کوو دیارده‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی جومگه‌به‌ندی ده‌که‌ن. جومگه‌به‌ندی هه‌ر جۆره کردارێکه که له‌نێوان توخمگه‌لی جۆراوجۆر په‌یوه‌ندی ساز ده‌کا و له ئاکامی ئه‌م کرداره‌دا، شوناسیان دەگۆڕێ و گشتییه‌تێک به ناوی گوتار به‌رهه‌م دێنێ.
له‌م وتاره‌دا، حیزبی سیاسی وه‌کوو دیارده‌یه‌کی گوتاری ده‌بینین که سیستەمێکی ناجێگیر و بگۆڕی هه‌یه و به‌رده‌وام له سازبوون و گۆڕاندایه. له‌م ڕوانگه‌یه‌وه، حیزبی سیاسی دیارده‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی – زمانییه و له ڕێگای گوتاره‌وه واتادار ده‌بێ و ده‌ناسرێ، فاکته‌ر و نیشانده‌ره‌کانی به به‌رهه‌مێکی زمانی دێنه هەژمار که گۆڕان له واتاکانیاندا، گۆڕان له حیزبی سیاسی به دووی خۆیاندا دێنێ. به‌م پێیه، حیزبی سیاسی بریتییه له کۆمه‌ڵێک توخم و نیشانه که خاوه‌نی واتاگه‌لی په‌یوه‌ندیدار به ڕێکخستنی سیاسییه‌وه هه‌ن و به شێوه‌یه‌کی ڕایه‌ڵه‌یی و له په‌نا یه‌کتر واتاکانیان له ده‌وری نیشانه‌یه‌ک به ناوی “نیشانه‌ی ناوه‌ندی” جێگیر ده‌که‌ن.
ئه‌م نیشانانه‌ی که به پێکه‌وه لکانیان له ده‌وری نیشانه‌ی ناوه‌ندی، گوتاری حیزبی دێموکڕات ساز ده‌که‌ن بریتین له: دێموکڕاسی، مافی مرۆڤ، ئازادی، پلۆڕالیسم، سێکۆڵاریسم، به‌رابه‌ری نێوان ژن و پیاو، دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی، پێشکه‌وتن و گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی. ئه‌م نیشانانه له ده‌وری نیشانه‌یه‌کی ناوه‌ندی به ناوی ” ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی” پێکه‌وه لکاون و به به‌رجه‌سته کردنی واتاکانی خۆیان توانیویانه کۆده‌نگییه‌ک ساز که‌ن که لایه‌ن زۆرینه‌ی خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه جێگای په‌سند بێت و گوتاری حیزبی دێموکڕات هێژمۆنیی خۆی بسه‌پێنێت. هێژمۆنیک بوونی نیشانه‌کانی گوتاری حیزبی دێموکڕات، ده‌رکه‌وته‌یه‌کی سیاسی لێ که‌وتۆته‌وه، ئه‌ویش ئه‌مه‌یه که دیاری ده‌کا له گۆڕه‌پانی کۆمه‌ڵگا و له پانتاییی سیاسه‌تی رۆژهه‌لاتی کوردستاندا کێ به‌هێزتر و سه‌رتره، بێ گومان حیزبی دێموکڕات؛ به وته‌یه‌کی تر، ئه‌مه حیزبی دێموکڕاته که هێزی بڕیارده‌ره. به‌رجه‌سته بوون و واتادار بوونی نیشانه‌کانی گوتاری حیزبی دێموکڕات له بزووتنه‌وه‌ی ژینادا به ڕوونی ده‌ریخست که حیزبی دێموکڕات هه‌روا له کوردستان قسه‌ی ده‌ڕوا و مه‌ودایه‌کی یه‌کجار زۆر هه‌یه له نێوان حیزبی دێموکڕات و هێزه سیاسییه‌کانی تر له ڕووی پێگه‌ی جه‌ماوه‌رییه‌وه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه به مانای ئه‌وه‌ی نییه که حیزبی دیکه له کوردستان نین؛ به‌ڵکوو حیزبی دیکه‌ش هه‌ن و لایه‌نگری خۆشیان هه‌یه. مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه که گوتاری حیزبی دێموکڕات هێژمۆنی هه‌یه.
یه‌کێک له هۆکاره‌کانی ئه‌م هێژمۆنیک بوونه ئه‌مه‌یه که حیزبی دێموکڕات توانیوێتی ئاخێزگه‌ی ڕه‌نج و ژانی گه‌لی کورد بدۆزێته‌وه و خه‌باتی خۆی بۆ لابردنی ئه‌م ڕه‌نجانه ڕێک بخات. حیزبی دێموکڕات به جوانی تێگه‌یشتووه که هۆکاری سه‌ره‌کی دۆخی ناله‌باری کورد له کوردستانی بنده‌ستی ئێران، پێشێل کردنی مافی نه‌ته‌وه‌یی کورده له لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌سته‌وه؛ بۆیه هیچ کات خه‌بات بۆ ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی وه‌کوو نیشانه‌ی ناوه‌ندی گوتاری حیزبی دێموکڕات، نه‌چۆته ژێر ته‌وژمی خه‌بات بۆ دابین کردنی مافه‌کانی تر. ئه‌گه‌رچی پێشی وابووه که حیزبی دێموکڕات وه‌کوو حیزبێکی پێشڕه‌و ده‌بێ وێڕای ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی، پلان و به‌رنامه‌ی بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان هه‌بێت و هه‌وڵیش بۆ جێگیر کردنی دێموکڕاسی له کۆمه‌ڵگا بدات.
جگه له‌مه، حیزبی دێموکڕات هه‌میشه باوه‌ڕی به هه‌بوونی ده‌نگ و ڕه‌نگی جیاواز هه‌بووه و هیچ کات هه‌وڵی نه‌داوه دژبه‌رانی خۆی بسڕێته‌وه. له کاتێکدا، حیزبه سیاسییه‌کانی تر له کوردستان به هۆی داخراو بوون و ئیدئۆلۆژیک بوونیان، پێیان وابوو وه‌کوو ڕاسپارده‌یه‌کی مێژوویی، سڕینه‌وه‌ی حیزبی دێموکڕاتیان له ئه‌ستۆیه و ته‌نانه‌ت پێویسته ڕێبه‌رانی “ئیعدامی ئینقلابی” که‌ن، حیزبی دێموکڕات به ئاشکرایی ڕایده‌گه‌یاند که حیزبی دێموکڕات مرؤڤدۆسته، ڕێز له بیروڕای جیاواز ده‌گرێ و کوردستان به موڵکی خۆی نازانێ و هه‌موو هێز و لایه‌نێک تا کاتێک دژی حیزبی دێموکڕات ده‌ستیان بۆ چه‌ک نه‌بردووه، مافی چالاکییان هه‌یه.
حیزبی دێموکڕات هه‌ر له سه‌ره‌تاوه پێی وا بووه که ئایین ده‌بێ له سیاسه‌ت جیا بێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ڕێزی بۆ بیروڕای ئایینی خه‌ڵک داناوه و هیچ کات سووکایه‌تی به هیچ ئایینێک نه‌کردووه. هه‌ر ئه‌وه‌ش وای کردووه که له هه‌موو توێژ و ئایین و ئایینزایه‌ک و هه‌مه‌جۆر که‌سایه‌تی هه‌ر له مه‌لاوه بگره تا که‌سانێ نه‌ته‌وه‌یی و چه‌پ له ده‌وری خۆی کۆ کاته‌وه. حیزبی دێموکڕات، توانیوێتی وه‌کوو حیزبێکی بان چینایه‌تی و نائیدئۆلۆژیک هه‌موو کوردێکی مافخواز له ده‌وری خۆیدا کۆکاته‌وه. کارێک که ڕێکخراوه سیاسییه‌کانی تر نه‌یانتوانیوه بیکه‌ن.
له کاتێکدا بیری چه‌پ له جیهاندا زاڵ بوو و توانیبووی زۆربه‌ی ڕووناکبیران و گه‌نجان بۆ لای خۆی ڕاکێشێ، حیزبی دێموکڕات به پێشه‌نگی دوکتوور قاسملوو، به هێنانه گۆڕێی تێزی سۆسیالیزمی دێموکڕاتیک، توانی پێکهاته‌ی گوتاری چه‌پی چه‌قبه‌ستوو تێک بشکێنی و وێڕای باوه‌ڕمه‌ندی به دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی، به ئوسوول و پره‌نسیپه‌کانی دێموکڕاسیش وه‌فادار بمێنێته‌وه. حیزبی دێموکڕات به په‌سند کردنی سۆسیالیزمی دێموکڕاتیک، توانی وێڕای پابه‌ندی به ئازادی تاکه‌که‌سی، هه‌وڵ دان بۆ لابردنی سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی و خه‌بات بۆ دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی، ڕێگه له زاڵ بوونی گوتاره‌کانی لیبڕالیستی، ماڕکسیستی و ناسیۆنالیستی به‌رچاوته‌نگ بگرێ. هه‌روه‌ها به خزاندنی ئایین بۆ نێو پانتایی ئه‌مری تاکه‌که‌سی، به بێ ئه‌وه‌ی دژایه‌تی ئایین بکات، ڕێگای زاڵ بوونی گوتارگه‌لی ئایینی و بناژۆخوازانه‌شی له کوردستان گرت.
باوه‌ڕمه‌ندی حیزبی دێموکڕات به دێموکراسی چ له نێو حیزب و چ له ده‌ره‌وه‌ی حیزب‌دا، شوناسێکی دێموکڕاتیکی پێ به‌خشی. ڕه‌سمی کۆنگره گرتن وه‌ک یه‌کێک له پێوه‌ره سه‌ره‌کییه‌کانی دێموکڕاسیی نێوخۆیی له نێو هیچ ڕیکخراوێکی سیاسیی کورددا، به قه‌ت حیزبی دێموکڕات جێی نه‌گرتووه. ته‌نانه‌ت کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان هه‌میشه به په‌رۆشه‌وه چاوه‌روانی ئه‌وه‌ن که حیزبی دێموکڕات کۆنگره‌کانی خۆی له کاتی خۆیدا بگرێ و ئه‌وه بۆته به‌شێک له کولتووری سیاسیی خه‌ڵکی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان. جگه له‌وه، یه‌کێک له‌و ده‌گمه‌ن حیزبه کوردییانه‌یه که له کۆنگره‌کانیدا، ده‌سه‌ڵات ده‌ستاوده‌ست ده‌کرێ و پلان و به‌رنامه‌ی حیزب ده‌گۆڕدرێت.
حیزبی دێموکڕات یه‌که‌م حیزبی کوردییه که ئه‌گه‌رچی له به‌ستێنی پێکهاته‌ی نه‌ریتی و پاتریمۆنیاڵی کوردستاندا بیچمی گرتووه، به‌ڵام به زوویی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ئه‌م پێکهاته‌یه‌ی جێ هێشتووه و ڕوووه‌و مۆدێڕن بوون هه‌نگاوی هه‌لێناوه. له حیزبی دێموکڕات‌دا، ده‌سه‌ڵات نه له هێز و جێگه و پێگه‌ی بنه‌ماڵه و خێڵ و عه‌شیره‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ و نه به‌رپرسان ده‌توانن به پێی حه‌ز و خولیای تاکه‌که‌سیی خۆیان ویستی خۆیان بسه‌پێنن. ئه‌ندامان و یاسا و ڕێسای دێموکڕاتیک سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵاتن له حیزب‌دا.
له حاڵێکدا، سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌لاتی کاریزما لێهاتوویی، تایبه‌تمه‌ندیی تاکه‌که‌سی و خۆشه‌ویستییه‌که‌یه‌تی، حیزبی دێموکڕات، حیزبێکه که توانیوێتی ده‌سه‌ڵاتی کاریزماش له چوارچێوه‌ی یاسادا به‌رته‌سک کاته‌وه. بۆ نموونه که‌سایه‌تییه‌کی کاریزماتیکی وه‌ک دوکتور قاسملوو، بڕیاره‌کانی به پێی یاسا و ڕێسای حیزبی ده‌رکردووه، نه‌ک به ویستی تاکه‌که‌سیی خۆی. هه‌ڵبه‌ت پێویسته ئاماژه به‌وه بکه‌ین که خودی دوکتوور قاسملوو داهێنه‌ری ئه‌م نه‌ریته پێشکه‌وتوو و دێموکڕاتیکه له کوردستانه. داهێنانی ئه‌م نه‌ریته له حیزبی دێموکڕات‌دا، بوو به هۆکاری ئه‌وه‌ی سه‌رۆک و سه‌رۆکسازی که پاشماوه‌ی کولتووری سیاسیی خێله‌کی و عه‌شیره‌یییه وه‌کوو یه‌کێک له مه‌ترسییه‌کانی سه‌ر دێموکڕاتیزه کردنی کۆمه‌ڵگا به ته‌واوی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان لاواز بێت. له‌م حیزبه‌دا، قه‌ت وه‌کوو حیزبه پاتریمۆنیاڵ و خێله‌کییه‌کانی دیکه‌ی کوردستان، له که‌سی یه‌که‌م بوت درووست نه‌کراوه. به‌رپرسانی حیزبی نه‌یانتوانیوه حیزب بکه‌نه ڕمبازێنی به‌رژه‌وه‌ندی و حه‌ز و خولیاکانی خۆیان و له‌گه‌ڵ خزم و که‌سه گوێڕایه‌ڵه‌کانییان ده‌سه‌ڵات قۆڕغ بکه‌ن. به‌رپرسانی حیزبی نه ته‌نیا خه‌ڵکیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان به‌کار نه‌هێناوه، به‌ڵکوو ژیانی خۆشیان له‌م ڕیگه‌یه‌دا داناوه؛ چۆنیه‌تیی ژیانی و مه‌رگی به‌ڕێوه‌به‌رانی حیزبی دێموکڕات له ڕیزی پێشه‌وه‌ی هه‌موویان پێشه‌وا، دوکتوور قاسملوو و دوکتوور شه‌ره‌فکه‌ندی سه‌لمێنه‌ری ئه‌م ڕاستییه‌ن.
ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی له سه‌ره‌وه باسمان کردن وه‌کوو کۆمه‌ڵێک نیشانه و هێما له ڕێگه‌ی جومگه‌به‌ندییه‌وه گشتییه‌تێکیان پێک هێناوه که حیزبی دێموکڕاتیان پێ ده‌ناسرێته‌وه. ئه‌م هێما و نیشانانه بۆ زۆرینه‌ی خه‌ڵکی کوردستان خاوه‌ن مانا و واتان و جێگای متمانه و په‌سندن. مه‌دلوول و مانای ئه‌م نیشانانه له لای زۆربه‌ی خه‌ڵکی کوردستان کۆده‌نگییان له‌سه‌ر ساز بووه و بوونه‌ته ناسنامه‌ی حیزبی دێموکڕات. ئه‌م کۆده‌نگییه خۆشه‌ویستییه‌کی زۆری بۆ حیزبی دێموکڕات له لای خه‌ڵکی کوردستان درووست کردووه و ئه‌م خۆشه‌ویستییه‌ش ڕه‌وایی به حیزبی دێموکڕات به‌خشیوه؛ ڕه‌وایییه‌ک که کۆماری ئیسلامی بۆ ماوه‌ی چل ساڵه به‌م هه‌مووه پاره و ده‌سه‌ڵات و فرت و فێڵه‌ی هه‌یه‌تی نه‌یتوانیوه له کوردستان وه‌ده‌ستی بێنێ.
خه‌ڵکی بوون و له ڕه‌گه‌زی خه‌ڵک بوون تایبه‌تمه‌ندیی سه‌ره‌کی حیزبی دێموکڕاته. واتا حیزبی دێموکڕات هه‌ر له‌سه‌رده‌می کۆماره‌وه تا ئێستا هیچ کات خۆی له سه‌ره‌وه‌ی خه‌ڵک نه‌دیتووه و قه‌ت خۆی به شوانی کۆمه‌ڵگا نه‌زانیوه؛ به پێچه‌وانه، هه‌میشه خۆی به شوێنکه‌وتووی خه‌ڵک زانیوه و ویست و داخوازی ئه‌وانی کردۆته چرای ڕێگه‌ی خه‌بات. حیزبی دێموکڕات، ڕه‌وایی خۆی نه به زێڕ و ته‌زویر وه‌ده‌ست هێناوه و نه له ئایین و خێڵ و بنه‌ماڵه‌ی وه‌رگرتووه؛ به‌ڵکوو له کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی وه‌رگرتووه به بێ ئه‌وه‌ی خاوه‌نی پاره و ده‌سه‌لاتی ئیداری و ڕاگه‌یاندنی زه‌به‌لاح بێت و ته‌بلیغاتی پێوه بکات. بۆیه ده‌توانین بڵێین که گه‌وره‌ترین تایبه‌تمه‌ندیی حیزبی دێموکڕات خه‌ڵکی بوونێتی و هه‌تا ئاوا خه‌ڵکی بمێنێته‌وه، گوتاره‌که‌ی هه‌روا هێژمۆنیک ده‌مێنێته‌وه.
له کۆتاییدا، پێویسته ئاماژه به‌وه بکه‌ین که حیزبی دێموکڕات بێ عه‌یب و ئیراد نییه و وه‌کوو هه‌موو دیارده‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی که‌م و کووڕی خۆی هه‌یه که ده‌بێ به‌رپرسان و لایه‌نگرانی لێی ئاگادار بن؛ به‌ڵام لێره‌دا به پێویستی نازانین ئاماژه‌یان پێ بکه‌ین؛ ئه‌وه‌نده نه‌بێ که بڵێین خه‌ڵکی بوونی حیزبی دێموکڕات، ئه‌رکی سه‌ر شانی قورس‌تر ده‌کات و ئه‌و په‌یامه‌ی پێ ده‌دات که هه‌روا خه‌ڵکی بمێنێته‌وه. تاقانه ڕێگای خه‌ڵکی بوونیش به دێموکڕاتیزه کردنی زیاتری حیزب مسۆگه‌ر ده‌بێت. ئێستا که حیزب له به‌ره‌به‌ری به‌ستنی کۆنگره‌ی داهاتووی خۆی دایه، ده‌بێ به قووڵ کردنه‌وه‌ی پڕه‌نسیپه دێموکڕاتیکه‌کان خه‌ڵکی بوونی خۆی هه‌روا بپارێزێ و بوێرانه و ژیرانه به پێکهێنانی گۆڕانکاری له سیاسه‌ت و سیستمی به‌ڕێوه‌به‌ڕایه‌تیی خۆیدا، خۆی زیاتر له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می نوێ واتا سه‌رده‌می بزووتنه‌وه‌ی ژینا که سه‌رده‌می ئاسۆیی بوونه، بگونجێنێ.
279
کوردکوژی (کۆردۆساید) و ژینگەکوژی (ئیکۆساید) لێکدانەبڕاون...
سێکتاریزمی ئایینی لە کوردستان
Scroll to top