ئارامتر بخوێنەوە!

ژیان و کار لەسەر لێواری کۆلۆنیالیزمی ناوخۆییدا:*

ئابووریی سیاسیی کۆڵبەری لە ڕۆژهەڵاتدا

 

کەماڵ سولەیمانی ـ ئەحمەد موحەممەدپوور

و: کەیوان فاتحی

پوختە

ئەم نووسراوەیە، لێکۆڵینەوە لە کۆڵبەری (کارکردن لە سەر سنوور) دەکات و تیشک دەخاتە سەرسیاسەتی دەوڵەت بۆ پەرەپێدان (یان کۆلۆنیالیزمی ناوخۆیی)ی ناوچە کوردییەکان (ناسراو بە ڕۆژهەڵات) لە ئێراندا. لە کاتێکدا کە کۆڵبەری پڕمەترسیدارترین کارە، لە دەیەی ڕابردوودا، بووەتە پیشەیەکی باو بۆ کوردەکانی ڕۆژهەڵات. لە دەوڵەتی ئێراندا هیچ یاسایەک نییە کە کۆڵبەری بە تاوان لە قەڵەم بدات، بەڵام هەنووکەش ئەم کۆڵبرانە بە شێوەیەکی ئاسایی و ڕۆژانە، بە تەقەی هێزەکانی دەوڵەت یان بەربوونەوە لە کوێستانەکان و کەوتنە ناو مەیدانی مین، گیانیان لە دەست دەدەن. بەم حاڵەشەوە، وتارێکی زانستی و بەپێز لەم بوارەدا بوونی نییە. ئێمە بەکەڵک وەرگرتن لە میتۆدەکانی لێکۆڵینەوەی لێکدراو(ترکیبی)، لەم وتارەدا ئەو زانیارییەی کە لە بەردەستدایە، وێڕای 20 چاوپێکەوتنی قووڵ و بەپێز لە گەڵ ئەوکەسانە کە لە حالی حازردا سەرقاڵی کۆڵبەرین شی کراوەتەوە، تاکوو بوارێک بڕەخسێ بۆ تێگەیشتن لەم دیاردەیە. بەدواداچوونەکانی ئێمە پشتڕاستی دەکەنەوە کە کۆڵبەری دەرئەنجامی ڕاستەوخۆی پەرەپێدانی سیاسەتی تەک «قەومی- ئایینی»یە و بەشێکە لە پاکێجی ستراتێژیی دەوڵەتی- شیعی فارس لە کوردستاندا. لەم ڕووەوە، کۆڵبەری زیاتر دیاردەیەکی سیاسییە تاکوو دیاردەیەکی ئابووری.

 

وشە کلیلیەکان

ئاپارتایدی ئابووری، کۆڵبەری، کوردوستان، مێتۆدی لێکۆڵینەوەی لێکدراو(ترکیبی)، دەوڵەتی شیعی ـ فارس

 

پێشەکی

پابڵۆ گونزاڵس کازانۆڤا لە کتێبەکەی خۆی لە سالی ١٩٦٥دا، کۆلۆنیالیزمی ناوخۆیی بە «حوکمڕانی گرووپێکی قەومی… بە سەر گرووپەکانی دیکەوە کە بەشێوەیەکی بەردەوام لە چوارچێوەی وڵاتێکی هاوبەشدا ژیاون» دەشوبهێنێ (پ 130–132). کازانۆڤا ئەم چەمکەی لە بواری کۆمەڵگەی فرە قەومییەوە بە کارهێناوە. بەم پێیە، لە ڕوانگەی ئەوەوە، پەیوەندیی کۆلۆنیالیزمی ناوخۆیی، تەنیا لە ئابووریدا قەتیس نابێتەوە (ئەشق، 1989، پ 906 ـ 907). ئاندرە گوندر فرانک، بە ئیلهام وەرگرتن لەکازانۆڤا دەڵێ: کۆلۆنیالیزمی ناوخۆیی فۆرمێکە لە «پەرەپێدانی ناهاوسان» کە دەرخەری پێوەندیەکی نایەکسانی پێکهاتەیییە لە «شارە گەورەکان» یان «پەڕاوێزی ناوەند»دا (فرانک. 1971). کۆلۆنیالیزمی ناوخۆیی وەکوو ئەسبابێکی شیکردنەوە، لە لایەن زۆر لێکۆڵەرەوە بە تایبەتی لە چوارچێوەی ئامریکای لاتین و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکاوە، قەبووڵ کراوە (مارکارد، 1957؛ پێکهام ،2004. پۆرتز و باچ. 1985). کۆلۆنیالیزمی ناوخۆیی لە ئێراندا بووەتە هۆی پێکهێنانی ناوەندێکی ناوخۆیی و لەم ڕێگەیەشەوە بە شێوەیەکی بەردەوام ناوچە ناشیعی/نافارسەکان خراونەتە پەڕاوێزەوە و لە دواکەوتووییی ئابوورییدا ڕاگیراون.[١]

 بابەتی لێکۆڵینەوەکەی ئێمە- لە ناوچە کوردییەکان، بە بەربڵاوی ئاوڕی لە پەیوەندیی ناهاوسان و نابەرانبەری سیاسی، ئابووری، فەرهەنگی و شکڵ گرتنی حاکمییەت لە هەمبەر کۆمەڵگە ژێردەستەکان و بە چڕی ئەمنیەتی کردن و لە دواکەوتویی ڕاگرتندا، داوەتەوە.[2]

 سیاسەتی ئەمنیەتی و لەدواکەتووییدا ڕاگرتنی کورستان لە لایەن دەوڵەتەوە، بەستێن و بارودۆخێکی پێکهێناوە کە تەنیا دەکرێ وەکوو ئاپارتایدی ئابووری لە قەڵەم بدرێ، ئەمەش بە نۆرەی خۆی لە دە ساڵی ڕابردوودا کۆڵبەریی لێ کەوتووەتەوە. لە کوردیدا، کۆڵبەری ئاماژەیە بۆ (لاو و پیر) کە کاری سەر سنووردەکەن، واتە ئەوەی کە خەڵک پێی دەڵێن کۆڵبەر، کاڵاکان لە پشتی خۆیان دەنێن و لەم دیوی سنوورە بۆ ئەو دیوی سنوورەکانی ئێران، ئێراق و تورکیە دەیگوازنەوە (هەر وەها بڕوانە بوزکاڵ. 2019). کۆڵبەری یەکێک لە پڕمەترسیدارترین کارەکانە کە ڕۆژانە لە لایەن هێزە نیزامییەکانی ئێرانەوە تەقەیان لێ دەکرێ، یان بە هۆی بەربوونەوە لە کوێستان و ڕەوەزە بەردەکان، کەوتنە ناو مەیدانی مین و بەرەوڕووبوونەوە لە گەڵ کڕێوە و سەرمادا، گیان لە دەست دەدەن (چاو لە ڕاپۆرتی بی بی سی بکەن).[3]

 کۆڵبەری وەکوو دیاردەیەک، بەڵگەیە بۆ پشتگوێخستن و لە دواکەوتووییدا ڕاگرتنی کوردستان، کە ئەمەش بەرهەم و لێکەوتەی بارودۆخێکی تایبەتی ئەمنیەتیکردنە، لە لایەن خودی دەوڵەتەوە. کۆڵبەری نیشانەیەکە بۆ بارودۆخێکی ناوازەی سیاسی ـ ئابووریی (بڕوانە، ئاگامبن، 2003) یان ئەوەی کە مادیمب، لە مانایەکی بەربڵاوتردا وەکوو» پێکهاتەی داگیرکارانە «ناوی لێ دەبات، کە دووفاقی پارادایمی وەکوو «ئابووریی خۆبژێو لە هەمبەر بەرهەمهێنانێکی زۆر[ئەوان]. بەرهەم دێنێ (1988، پ 17). پارادایمی دووفاقی ئابووریی هاوشێوە لە ئێراندا کۆڵبەریی لێ کەوتوەتەوە، کە ئەمەش فۆرمێک لە ئاپارتایدی ئابووری لە کوردستاندا وێنا دەکات.[٤]

کۆڵبەری بنچینەی دینامیکی قەومی- فەرهەنگی و ناکۆکیی ئابووریی و سیاسیی سەرچاوەگرتوو لەوان لە ئێراندا نمایش دەکات، شوێنێک کە حاکمییەتی قەومی- نەتەوەییی شیعە هەموو جۆرە دەسەڵات و کەرەستەی بەرهەمهێنانێکی، پاوان کردووە. پێناچێ لە ڕۆژهەڵاتدا، پێوەندیی ئابووریی بنەما و پێکهاتەی سیاسی-کۆمەڵایەتی ڕێکخستبێ. وەها پێوەندییەک، نوێنگەی سیاسیی هەمەگیریی سەرچاوە و خۆگونجاندنی کۆمەڵگە لە خۆ ناگرێت. بەڵکوو فاکتەری یەکلاییکەرەوە، هێزی کۆمەڵە یان بە واتایەکی دیکە بە تەواوی لە نەبوونی ئەودایە. ئەم نابەرانبەرییانە لە ڕێگەی کەلێن و دابەشکارییە قەومی- زمانی و ئایینییەکانەوە ئاراستە و هاوتا کراون. کەواتە، کۆڵبەری دەرئەنجامی سیاسەتی سیستەمی کۆلۆنیالیزمی ناوخۆیییە کە لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە (لەم ڕووەوە کۆماری ئیسلامیی ئێران) و دامەزراوەی شیعی- فارس، بە سەر کورددا سەپاوە.

دۆخی یاساییی کۆڵبەری ناروونە، لە بەر ئەوەی لە خزمەتی سیاسەتە گشتییەکانی دەوڵەتدایە بۆ کۆنترۆڵ کردن و ئاسیمیلە کردن لە کوردستاندا. گەرچی زۆربەی کۆڵبەران هەڵگری ناسنامەی دەوڵەتین، بەڵام ناسینەوە و نەناسینەوەی ئەوان لە ئەستۆی پاسەوانانی سەر سنووری ئێرانە. کەواتە لەم ڕووەوە، خۆ رادەستکردن بە کۆڵبەری، بژاردەیەکی ناچارییە و دۆخێکی ناوازەی وەکوو نموونەیەک لە وڵاتدا پێکهێناو کە نە بە تەواوی یاسایییە و نە بە ڕوونی تاوان. ئەمەش ژیانی داسەپاوی ئابووریی بە سەر کورددا مانا دەکاتەوە کە مانەوە و مەرگ وێکرا زامن دەکات. لە کاتێکدا کە کۆماری ئیسلامیی ئێران سنوورەکانی دیکەی بە شێوەیەکی ڕێژەیی بە کراوەیی بۆ بازرگانیکردنی نێونەتەوەیی هێشتووەتەوە. بە شێوەیەکی سەرەڕۆیانە ئەو کوردانە دەکوژێ، کە وەکوو تاکە ڕێگایەک بۆ بژێوی ژیان، کاڵاکان لە کۆڵی خۆیان دەنێن و دەگوازنەوە. لێرەدا پێویستە ئاماژە بەوە بکەین کە ئێمە کۆلۆنیالیزمی ناوخۆییمان لەگەڵ ئەو وتەزایە کە سارا ڕۆی بە « لەدواکەوتووییدا ڕاگرتن» ناوی دەبات بە هاوتا لە قەڵەم داوە: لە ڕێی پرۆسەیەکەوە، دەسەڵات هێژمونی ستراتێژیی بەربەستی، بە مەبەستی «پێشگرتن لە گەشەی ئابووریی ناوخۆیی و ڕیفۆرمی پێکهاتەیی» پیادە کردووە (ڕۆی. 1995، پ 6 ؛ یادیرگی. 2017). وەها سیاسەتگەلێک بۆ لە دواکەوتووییدا ڕاگرتنی ناوچەکانی وەکوو کوردستان کە قەوم- نەتەوەیەکی پشتگوێخراوی تێدا نیشتەجێیە، بەرێوە دەبرێ. کوردستان وەکوو زۆنێکی ئەمنیەتی لە قەڵەم دەدرێ و لە ڕووی مێژویییەوە یاسای جۆراوجۆری بە سەردا سەپاوە. بۆ وێنە سیستەمی دادوەریی ئەم ناوەندە ـ کە بەرهەمی دەسەڵاتی حوکمرانیی ناکوردییە، هەموو کات لە گەڵ نیشانەکانی کوردبوون وەکوو مەترسییەکی ئەمنیەتی ڕەفتاری کردووە (نە فیسی. 2012. پ. 102). کوردەکان بە هۆکاری زمان و ئایینی جیاوازەوە، ڕووبەڕووی هەڕەشە و سزای لە ڕادەبەدەری ئابووری، کۆمەڵایەتی ـ سیاسی و فەرهەنگی بوونەتەوە.[5] بەم پێیە، دەبێ کۆڵبەری وەکوو جەوهەری فیکری- بنەجێکراوی ستراتێژیی دەوڵەت چاو لێ بکرێ. ئەمە دەرخەری نابەرانبەریی پێکهاتەیی و سیاسەتی تەک قەومی- ئایینیە لە بواری گەشەکردندا، کە لە لایەن دەوڵەتی شیعەی فارسەوە پەیڕەوکراوە بۆ ڕێگریکردن لە بەردەم دەسەڵاتی کوردی لە هەرچەشن و ئاستێکدا.[6] کەسایەتییە ناسراوەکانی ناو دەسەڵاتی قەوم/نەتەوەی سەردەست و لێکۆڵەرانی فارس وەکوو مێهراد برووجێردی، ڕوەایی دەبەخشن بە سیاسەتی دەوڵەت لە هەمبەر دواکەتوویی ڕاگرتن و زاڵ بوون بەسەر نا فارسەکاندا (برووجێردی ،1998پ. 43). دەوڵەت تێدەکۆشێ تاکوو شوناسی فارسی بسەپێنێ بەسەر هەموو پێکهاتەکانی دیکەدا یان ئەوەی کە ئەوان بە (نەتەوە) ناوی دەبەن. دەرئەنجامی وەها بارودۆخێک نەتەوەیەکی پێکهێناوە کە چ ئارەزوومەندانە بێت یان زۆرەملی، دەبێ ببن بە فارس.[7] ئەم جۆرە مامەڵەکردنە لەگەڵ بەرگریی نافارسەکان لە بەرامبەر حکومەت، ڕێگەی خۆش کردووە بۆ سیاسەتە توندوتیژانەکانی حکومەت بۆ ناوچەکە و ڕەوایی داوە بە سیاسەتی یەک قەوم-ئایینی گەشەکردن کە بە شێوەی کۆڵبەری خۆی نواندووە. ئەمە ئەو هۆکارەیە کە دەبێ کۆڵبەری وەکوو دەرهاویشتەی ڕاستەوخۆی کۆلۆنیالیزمی فارسیزم چاو لێ بکەین کە بووەتە هۆی پەڕاوێزخستن و گەمارۆدانی کورد.[8] بەرلەوەی کە زیاتردرێژە بە بابەتەکە بدەین، دەبێ ئەوە بخەینە ڕوو کە ئێمە، بەر لە دەستپێکردنی بەشەکانی دیکە، باس لە مێتۆدەکەی خۆمان دەکەین. پاشان، ئێمە دەسکەوتەکانی توێژینەوەکەمان دەخەینە ڕوو و دەچینە سەرئەو چاوپێکەوتنانەی کە لە گەڵ کۆڵبەرەکاندا کردوومانن، تاکوو جیهانی ئەوان لە ڕێگەی ڕیوایەتەکانی خۆیانەوە وینا بکەین. لە کۆتاییدا، ئێمە ئەو بارودۆخە سیاسی- ئابووری و مێژووییە کە بووەتە هۆی سەرهەڵدانی کۆڵبەری شی دەکەینەوە. ئێمە لە ڕێگەی ئەم باسەوە لە بارەی سیاسەتەکانی دەوڵەت بۆ لە دواکەوتووییدا ڕاگرتن، هیوادارین ئەوە پشتراست بکەینەوە کە پرسی کۆڵبەری، ڕووداو و کردەوەیەکە بۆ ئاشکراکردنی شێوەیەک لە ئاپارتایدی ئابووری، کە تەنانەت دەکرێ لە چەند ڕوویەکەوە لە گەڵ ئافریقای باشوور بەراورد بکرێ.

 

کۆکردنەوەی زانیاری و میتۆدی لێکۆڵینەوە

لە توێژینەوەکەی ئێمەدا چەند میتۆد بەکار هاتووە کە بواری ئەوەی پێ داوین کە داتا و سەرچاوەکان لە ڕووی چەندایەتی و چۆنایەتییەوە تێکهەڵکێش بکەین (تەشەکوری و تەدڵی ،2003).[9] لەم پرۆسەیەدا،هەم بە ئانلاین وهەم لە پێشەوە لە گەڵ 20 کۆڵبەرچاوپێکەوتن کراوە. زانیارییە چەندایەتییەکانی ئێمە دەربارەی کۆڵبەری، تارادەیەک لە ڕێکخراوی هەنگاو Hengaw و کۆڵبەرنیوز وەرگیراوە (Kolber Telegram Group to [https://t.me/Kolba rnews)[10]. ئێمە ئەو زانیارییانەی کە لە لایەن ڕێکخراوە جۆراوجۆرەکانی مافی مرۆڤ و چالاکانەوە کۆ کراونەتەوە، لە بەرانبەر سەرچاوەکانی دیکەی وەکوو ڕاپۆرتە لۆکاڵییەکان و لێکۆڵینەوەکانی خۆمان لە بارەی قەوم ناسییەوە، بەراوردمان کردووە. خشتەی یەکەم پرۆسەیەکی لەم شێوەی کۆکردنەوەی داتاکان نیشان دەدات (هەروەها بڕوانە وێنەی یەکەم).

 بۆ دڵنیایی زیاتر لە پێوانە جۆراوجۆرەکان لە چاوپێکەوتنەکاندا کەڵکمان وەرگرتووە، وەک گرووپە تەمەنییە جیاوازەکان، بارودۆخی کۆمەڵایەتی، ساڵەکانی کارکردن وەکوو کۆڵبەر و شارەکانی نیشتەجێبوون. ئێمە بەشداربووەکانی خۆمان لە شەش شاری سنووریی کوردستان هەڵبژاردووە، شوێنێک کە کۆڵبەری زۆرترین بڕەوی تێدا هەیە: سەردەشت، پیرانشار، مهاباد، شنۆ، بانە و مەریوان (بڕوانە خشتەی 2 و 3).

بۆ شیکردنەوە و لێکدانەوەی چاوپێکەوتنەکان، ئێمە قسەکانمان دابەزاندووە، پوخت کردووەتەوە و کردوومانە بە ئینگلیزی و خسومانەتە ناو نەرمەواڵەی MAXQDA. لە پرۆسەی شیکردنەوەی زانیارییەکان کەڵک لە میتۆدێکی «گراندێد تیۆری» وەرگیراوە تاکوو هەم بە شێوازێکی ڕێک و بە سیستەم زانیارییەکان شی بکرێنەوە و هەم لە چیرۆک و ئەزموونی ژیانی چاوپێکەوتووان مێتۆدێکی بەرچاو دابێنین (گلایزێر و ستراس، ٢٠٠٠). (ژیان لەسەر لێوار) وا دیزاین کرابوو کە ببێت بە شێوازێکی ناوەندی بۆ «لێکۆڵینەوەیەکی گشتاڵتی» (یەک فۆرمی سەرچاوەیی گشتی)کە بەسەرهات و ئەزموونی ژیانی کۆڵبەرەکانی لەخۆ دەگرت.[11]

ئێمە وتارەکەمان تا ڕادەیەکی بەربڵاو بۆ باس و گفتوگۆکردن لە بارەی پرسی کۆڵبەری لە بواری کۆمەڵایەتی- سیاسی و ئابووریدا دەستپێدەکەین. باقی وتارەکە لە چەند بەشێک پێکدێت، کە بە گشتی هەوڵ دراوە وێنەیەک لە دیمەنی بارودۆخی کۆڵبەری لە ڕێگەی چیرۆکی ئەزموون و ژیانی کۆڵبەرەکان، بە دەستەوە بدات.

 

ئاپارتایدیکی ئابووریی خزۆک و سەرهەڵدانی کۆڵبەری

کۆڵبەری تارادەیەک دیاردەیەکی نوێیە. لە کاتێکدا شێوەی کلاسیکی قاچاغچیەتی پیشینەیەکی درێژی لە ناوچە سنوورییەکانی ئەم وڵاتەدا هەیە، بەڵام کۆڵبەری لە جەوهەری خۆیدا چەند دەیە پاش سەردەمی شۆڕشی 1979بە زەقی وەدەرکەت. لەم ڕووەوە، پاش گەڕانەوەی خومەینی بۆ تاران لە یەکی فیوریەی 1979، تەنیا سێ حەوتووی خایاند بۆ دەستپێکردنی ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوان ئیسلامییە ئینقلابییەکان و کوردەکاندا.(ئەلینگ. 2012، پ. 47) پاش گەڕانەوەی ئەو بە خێرایی، کوردەکان لە گەڵ لەشکرکێشییەکی بە تەواومانا بەرەوڕوو بوونەوە و شارەکانیان گەمارۆ دران و خەڵکی مەدەنیش قەتڵوعام کران.[12] بە (فەتحی کوردستان) قۆناخێکی نوێی گەمارۆی سیاسی و پەیوەست بە ئابوورییەوە هاتە ئاراوە کە لە گەڵ دەستپێکردنی شەڕ لە نیوان ئێران و ئێراقدا (1980ـ1988) بە خێرایی قووڵتر بووەوە. بە پێی بەراورد نزیکی پەنجا هەزار کورد لە ساڵەکانی 1978ـ1988. کە شەڕی نێوان ئێران و ئێراقیش لە خۆ دەگرێ، گیانیان لەدەست داوە (ئەلینگ. 2013 و پ. 48). ئەم شەڕە، کە بواری بۆ ڕێژیم ڕەخساند تاکوو هێزی خۆی بچەسپێنێ، بووە بیانوویەک بۆ زیاتر میلتاریزەکردنی کوردستان و کردنی بە ناوچەیەکی پێکدادان.[13]

میلتاریزە کردن دەرتانێک بوو کە پڕۆژەکانی کۆلۆنیالیزمی ناوخۆییی کۆماری ئیسلامیی ئێران، (لە ڕێگەی پرۆژەی نیزامی ومکووڕبوون) دەستبەسەرداگرتنی خاک، گواستنەوەی ئاو، زاڵ بوونی فەرهەنگی و بە هێزکردن و پەرەپێدانی ئابووریی یەک قەومی-ئایینی ئاسانتر کردەوە. بە پێچەوانەی کۆمەڵگەی فەرمانڕەوایی فارس، کوردەکان بە شێوەیەکی سیستەماتیک پەڕاوێز خراون. لە هەندێک بواردا تا ڕادەیەک، هەوڵەکانی کۆماری ئیسلامی هاوشێوەی ڕێژیمی ئاپارتایدی ئافریقای باشوورە. قەوم- نەتەوەی شیعی ـ فارس لە ڕێگەی بەکارهێنانی “یاریی دوو لایەنی حاکمییەتەوە» ـ دیسکۆرسی وەخۆگرتن دێنێتە زمان. یاساگەلێکی ئەخلاقی بۆ کۆمەڵگە ڕەنگڕێژ دەکات و هەمان دیسکۆرسیش بە بەربڵاوی بەکاردێنێ تاکوو کوردەکان (ئەشرار) لە بواری ئابووری، فەرهەنگیی و یاسایییەوە، پشتگوێ بخات.[14] لە پەڕاوێز خستنی کۆمەڵە ناحکومییەکانی کورد و کۆنترۆڵ کردنیان و لێپێچینەوە لەگەڵیان، هاوشێوەی ئەو سیاسەتانەیە کە ڕێژیمی ئاپارتایدی لە ئەفریقای خواروو بیچم دابوو.

لە ئەفریقای باشووردا، جەوهەری سیاسەتەکانی ئاپارتاید لە سەر بنەمای یاساییی هەڵاواردن، دەربارەی خاوەنداریەتی، دەستراگەیشتن بە سەرچاوەکان و دەستبەسەرداگرتنی مۆڵکی، بنیات نرابوو (لاونبرگ. ١٩٨٩؛ ویلیامیز،١٩٨٩، پ. 121). سیاسەتی سیستەماتیکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ لە دواکەوتووییدا ڕاگرتنی کوردستان، نێزیکە لە ستراتێژییەکانی ڕێژیمی ئاپارتاید بۆ بێبەشکردن ولە پەراویز خستنی کۆمەڵگەی ڕەشپێستەکان لە ئەفریقای خواروودا. کۆماری ئیسلامیی ئێران خەریکی لە نێوبردنی کشتوکاڵ، پێشگرتن لە پەرەپێدانی ئاژەڵداری، کەم کردنەوەی دانیشتوانی ناوچە لادێییەکان لە ڕێگەی دروستکردنی بەنداوگەلی گەورە و تاڵانکردنی سەرچاوە سروشتییەکانی (وەکوو ئاو) بۆ ناوچە شیعییە، ناکوردییەکانە. وەها ستراتێژیگەلێک دەرخەری پلانەکانی کۆماری ئیسلامییە بۆ گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە ڕۆژهەڵاتدا و نالەبارکردنی بژێوی کوردەکان لەو بەری سنوورەوە لە (باشوور)دا. لە کاتێکدا کە دەوڵەتی ئیسلامی باقیی سنوورەکانی دیکەی ئێرانی بۆ بازرگانی کردنی نێودەوڵەتی- لە ڕێگەی میلیتاریزە کردنی کوردستانەوە – بە کراوەیی هێشتوەتەوە، چالاکییە ئابوورییەکانی کوردی لاواز کردووە و توندوتیژی لە هەمبەر ئەو کەسانە دەنوێنێ کە جەستەی خۆیان بەکار دێنن بۆ کار کردن لە سەر سنوور. بێبەشکردن و لەپەڕاوێزخستنی کوردەکان لە ئێراندا، بارێکی یاساییی لەخۆ گرتووە. یاسای بنەڕەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران، غەیر شیعەکان بۆ بەدستهێنانی پۆستێکی کلیلیی وەکوو سەرکۆماری ڕەد دەکاتەوە. (بڕوانە مادەی 116 یاسای بنەڕەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران).[15] ئەوان ناتوانن بۆ سەرۆککۆماری بەربژێر بن. هەروەها ئەوان ناتوانن ببنە ئەندامی کابینەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی، شوورای دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی نیزام یان مەجلیسی شارەزایان. لە چوار دەیەی ڕابردوودا ئیزن بە تاکە کوردێکیش نەدراوە کە لە پۆستێکی باڵای بڕیاردەردا خۆی ببینێتەوە (بڕوانە برووجێردی و ڕەحیمخانی. 2018). سیستەمی برۆکراسی، یاسایی و ڕێکخراوەکانی حکومت، هەموو بەجۆرێک پێکهاتوون کە کۆمەڵگە نافارسە ناشیعەکان (بۆ نموونە کوردەکان) بێبەش بکەن. هەروەها ڕێگەکانی وەرگرتنی پۆست و پلەی سەرەکیی ئەمنیەتی و نیزامی بۆ کوردەکان داخراوە. کۆماری ئیسلامیی ئێران حکومەتێکی جیاکارانەیە کە سیاسەت و یاساکانی لە سەر بنەمای کۆمەڵێک ڕێوشوێنی دیاریکراو لە یاسای بنەڕەتیدا دامەزراوە کە پارێزگاری لە دەستەبەندییەکی تاکلایەنی قەومی-ئایینی دەکات. ڕێگریکردن لە کوردەکان، بۆ بەدەستهێنانی پلە نزمەکانی حکومەت لە یاسای بنەڕەتیدا ڕوون نەکراوەتەوە. بەم پێیە، هەموو ڕێکارەکانی هەڵاواردن و بەربەستە ئیدارییەکان لەگەڵ ڕۆحی یاسای بنەڕەتییدا کۆکن، لە بەر ئەوە یاسای دەوڵەت و کۆمەڵگە لە سەر دوو بنەمای شوناسی فەرمیی: ئیسلامی شیعە و فارسیزم هەڵچنراوە. بە واتایەکی دیکە، یاسای بنەڕەتی، نەزمیکی یاسایی- سیاسیی پێکهێناوەکە لە بنەڕەتدا هەڵاواردن لە دژی ناشیعەکان، لە خۆ دەگرێ» (ئەلینگ. 2013، ل: 51). هەنووکەش فەرمانڕەوایانی قەومی فارس بە بەردەوامی سیاسەت و شوناسی کوردی وەکوو هەڕەشەیەکی دایمی بۆ سەر یەکپارچەییی ئێرانی ڕەنگرێژ کراوی خۆیان، لە قەڵەم دەدەن (بروانە برووجێردی. ١٩٩٨). فەرمانڕەوایانی قەوم- نەتەوە هەوڵیاندا کە کوردستان بکەن بە خێڵ و ببنە ڕێگر لە بەردەم پەیوەست بوونی بە ئابووریی پیشکەوتوو و هاوکات داخوازییەکانی کوردیش لە چوارچیوەی «دواکەوتوویی ناوچەیی»دا نیشان بدەن. لە ماوەی شەڕی ئێران و ئێراقدا، شارەکانی کوردستان بە بەردەوامی لە ژێر هێرشی ئاسمانی و بۆمباراندا بوون. لە دەرئەنجامدا، بەرزبوونەوەی ئاستی ئاژەڵداری-وەکوو یەکێک لە کۆڵەکە گرینگەکانی ئابووریی لادێیی لە ڕۆژهەڵات- تارادەیەکی زۆر لەنێوچوو. پانتایەکی بەربڵاو لە چالاکییە ئابوورییەکانی کوردستان وەکوو کشتوکاڵ، باخ و باخات (رەز و شەراب دروستکردن)، پێدەشت و لەوەڕگەکانیش کران بە مەیدانی مین (بڕوانە خشتەی 4). ڕێژیم لە ماوەی شەڕدا، بە میلیۆنان مینی چاند- کە هەنووکەش زیاتر لە 16 میلیۆن لەو مینانە لانەبردراون- ئەمەش بووە هۆی گرفت دروست کردن لە شێوەی کشتوکاڵی سوننەتی و ئاژڵداریدا. لە کاتێکدا کە دەوڵەت ڕەونەقی ئابووریی لادێی کوردستانی وێران کرد، هاوکات هیچ چەشنە سەرمایەگوزارییەکی لە ژێرخانەکان نەکرد یان دەرفەتی کاری لە هیچ بوار و ناوچەیەکی تریدا نەڕەخساند. تەنانەت بۆ کارکردن لە «کەرتی حکومی» دەوڵەت سیاسەتی ناخۆجێیی پەیڕەو دەکات (لە خوارەوە دەخرێتە بەر باس). هەروەها بۆ دامەزراندن لە «بەشی دەوڵەتیدا» لە پرۆژە پاوانخوازەکانیان لە پارێزگاکاندا، کوردەکانیشیان وەکوو هاوکار بەکارهێناوە. لە چوار دەیەی ڕابردوودا، ڕێژیم ـ بە بیانووی «بارودۆخی ئەمنیی تایبەت» ـ ڕێگر بووە لە بەردەم گەشەی پیشەسازی و ئابووری لە کوردستاندا. ئەم واقعە بەڵگەیەکە لە سەر ئەو ڕاستیە کە ساڵی1968  – لە سەرتاسەری ناوچە کوردییەکان لە ئازربایجانی رۆژئاوادا، تەنیا کارگەیەکی قەند دروستکراوە.[16] دەوڵەت، لە کوردستاندا کەڵکی لە دیسکۆرسی»بارودۆخی ئەمنیەتیی» وەرگرتووە : (a) بۆ پەرەپێدان وچەسپاندنی هەیمەنەی خۆی و زاڵ نەبوونی کورد و هەروەها پارچەپارچەکردنی کورد لە ڕووی جوگرافی و سیاسییەوە، و (b)گواستنەوەی سەرچاوە سروشتییەکانی کوردستان بۆ ناوچە نا کوردییەکان و بنەجێکردنی سیاسەتی لە دواکەوتووییدا ڕاگرتنی کوردستان.

سەرجەم سیاسەتە بنەجێکراوەکان، داندراون بۆ ئەوەی جارێک بۆ هەمیشە کوردستان لە دواکەوتووییدا، ڕابگرن. بەم مانایە کە سیاسەتی دەوڵەت لە هەمبەر کوردستان هاوشێوەی سیاسەتی ڕێژیمی ئاپارتایدە لە ئەفریقای باشووردا کە دەوڵەت لە ڕێکەوتنی ساڵی 1943دا، بنەما و بنچینەی سیستەمی ئاپارتایدی لە ڕووی خاوەنداریەتیی سیاسییەوە، بە دەستپێکردنی کۆنترۆڵی کار، دامەزراند (بڕوانە لۆنداڵ، 1992، پ166ـ167). ئەم سیاسەتانە بنەمایەک بوو بۆ پەرەپێدانی هەڵاواردن لە ڕووی سەرچاوەکانەوە؛ وەکوو بێبەشکردنی وەرزێڕانی ڕەش پێست. کەمکردنەوەی حەقدەستەکان و بەرهەمەکانی ئەوان. لە ئەفریقایی خواروودا، ئەم جۆرە سیاسەتە هێزی کاری ڕەشپێستەکانی بە هەرزانی و لە ناشارەزایی و کەم شارەزاییدا هێشتەوە کە لە دەرئەنجامدا ناچار بوون پەیوەست بن بە زۆنی پیشەسازیی سپییەکانەوە (جونز و مۆڵێر1992, پ. 183). هەر بەم شیوەیەش، لە کوردستاندا، سیاسەتی داگیرکاری، لە دواکەوتووییدا ڕاگرتن و لێسەندنەوەی خاوەنداریەتی لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە، سێ جۆرهێزی کاری کەم بایەخ و ناشارەزای بەرهەمهێناوە: کۆچەری، کاری وەرزی و بابەتی لێکۆڵینەوەکەی ئێمە: کۆڵبەری (بڕوانە، خانی و زەرقامی 2013، موحەممەدی، 2015).

ئەم دەوڵەتە لە شەڕی ئێران و ئێراقدا بۆ پەرەپێدانی هەیمەنەی نیزامیی خۆی و داگیرکردنی هەموو شار و گوندەکانی کوردستان، توانا نیزامییەکانی خۆی بە کارهێنا. لە کاتێکدا کە خەڵکی مەدەنی لە ژێر ڕەهێڵەی بۆمباراندا چەرمەسەرییان دەچێشت، وێڕای تێچوویەکی هەمەلایەنە و لە ڕادەبەدەر کە بە خێرایی بووە هۆی بێبەشکردنیان، شارو گوندە کوردییەکان بە چڕی میلیتاریزە کران (ئەلینگ ،2013, پ. 54).[17] لە کاتێکدا کە بەشێکی بەرچاو لە فەزای شارەکان و دەوروبەری بۆ بڵاوە پێکردنی هێزە نێزامییەکان تەرخان کرابوو، خەڵک بە هۆکاری کەمیی ئیمکانانی پزشکی بۆ هەر چەشنە چارەسەرێکی شیاو ناچاربوون خۆیان بگەیەننە ناوەندی پارێزگاکان. لەو سەروبەندەدا، پرۆسەی میلیتاریزە کردنی دەوڵەت، بە شیوەیەکی بنچینەیی بووە هۆی داکشانی ئاژەڵداری و کشتوکاڵ. ئەم ڕێژیمە بە زیادکردنی مەیدانی مین و قەدەغە دانان لەسەر کاری جووتیاران، بۆ درێژەدان بە پیشەکەی خۆیان لە سەر زەوییە بەرهەمدارەکانیان، هەژاری و بێدەرتانییەکی گەورەتریان بە سەر خەڵکدا سەپاند. ئەمەش ئەکتێک بوو بۆ ئەوەی پێوەندیی ئۆرگانیکی نیوان خەڵک لە لادێیەکان و شۆڕشگێڕانی کورد، لە بار ببات. بەم شێوەیە، ڕێژیم لە ڕێگەی سەرمایەدانانی ئابوورییەوە بۆ ژێربینا نیزامییەکان و لەباربردنی ئێکۆلوژی، ئابووریی گەمارۆدروای کوردی بەخێرایی وێران کرد.

لە سەرەتای دەیەی 1980، هێزە نێزامییەکانی دەوڵەت فەرهەنگی یاسایی و ژیانی گشتیی کوردەکان دیاری دەکەن و لەسەر ژێرخانە مەدەنیەکان کاردەکەن، بەڵام وەک بەها گشتییەکان، بە تەواوی بێبەشیان دەکەن. لە سێ دەیەی ڕابردوودا، «کۆماری ئیسلامی هەموو شارە کوردییەکانی کردووەتە پادگانێکی گەورەی نیزامی» (بڕوانە ڕاپۆرتی ڕادیۆ فەردا).[18] ئێستا، لەکوردستاندا، کارمەندانی نیزامیی فارسی شیعە 2ـ3% لە ڕێژەی حەشیمەتی هەر شارێک پێک دێنن. ئەمە سەڕەڕای ئەو حەقیقەتەیە کە زیاتر لە 50% بروکراسیی دەوڵەتی، لە غەیرە کورد/غەیرە سوننە پێکهاتووە. بوونی دەوڵەت لە کوردستان زیاتر فۆرمێکی نیزامیی لە خۆ گرتووە. زۆربەی، «ناوچە کوردییەکان» لە ڕێگەی شوێنە نیزامییەکان و یاسای نیزامییەوە ئیدارە دەکرێن، و زۆربەی سەرمایە ئابوورییەکان بۆ ژێربینا نیزامییەکان تەرخان کراوە. کەواتە، پێوەندیی لۆکاڵی لەگەڵ ناوەندی دەسەڵات، زۆرتر لە ڕێگەی نوێنەرە نیزامییەکانەوە بەرێوە دەبرا، ئەم بارودۆخەش هەستی داگیرکاریی لە ناو کوردەکاندا بەهێزتر کرد (ئەلینگ. 2031. پ. 54). هێزە نیزامییەکانی دەوڵەت وەکوو هێزێکی داگیرکار ڕەفتا دەکەن، کە بە بەردەوامی تۆڕە ئەمنیەتی و چاوەدێرییەکانیان بەربڵاوتر دەکەنەوە. ئەوان لە ڕێگەی ستراتێژیی پانخوازانەی پلان بۆ دارێژراوەوە، پەرە بە شیعە/فارسیزم دەدەن وبە شێوەیەکی بەرچاو هێما و خۆدەرخستنەکانی کورد بێ نرخ دەکەن. سیاسەتە جیاکارییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو خاڵانەی سەرەوەدا کورت نابێتەوە. دەوڵەت سیستەمی پەروەردەکەی بۆ فارس- شیعەسازی و پەرەپێدانی تاقانە- قەومی-ئایینیی خۆی و لە دواکەوتووییدا ڕاگرتنی کوردستان، ڕێکخستووە. لێکۆڵەرانی بواری ئاپارتایدی ئەفریقای باشوور، بۆمان ڕوون دەکەنەوە کە سیاسەتی ئاپارتاید پێویستی بە سیستەمێکی پەروەردەییی جیاواز هەیە، پەروەردەیەک کە بۆ ئەوە دارێژرابێ کە بۆ هەمیشە پەروەردەی ڕەشپێستەکان لە بندەستیدا بهێڵێتەوە (لێپتون، 1986، پ. 24). بە هەمان شێوە، سیستەمی پەروەردەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕووی پەروەردەیییەوە بندەستبوونەوە و پاکسازیی قەومیی غەیرە فارس/غەیرەسوننەکان گەرەنتی دەکات. کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە ڕێگەی سیستەمی کۆلۆنیالیزمیەوە بۆ لە خۆکۆکردنەوە، سیاسەتێکی دوولایەنەی پەروەردەییی پەیڕەو کردووە. (a) ستراتێژیی غەیرەبوومی سازیی ئەوان، ڕێگری دەکات لە خەڵکی خۆجێیی بۆ کارکردن لە دامەزراوەی دەوڵەتی، خوێندنگە و زانستگەکان و جێگۆڕکێیان پێ دەکات لە گەڵ خەڵکی نالۆکاڵی شیعە و فارسدا. لە بەشێک لە ئوستانە غەیرە شیعەکان، سەرووی 80% فێرکاران لە خەڵکی ناخۆجێی پێکهاتوون (راپۆرتی ئاژانسی دوێچەولە).[19] ئێڵینگ بە دروستی گوتوویەتی کە: چوارچێوە ئیدارییەکانیان بەشێوەیەک ڕێکخستوە کە سوننەکان بە شێوەی لۆژیکی زۆرینە لە هیچ ئوستانێکدا پێک ناهێنن (201, پ. 51). غەیرە بومی سازی، بێکاریی خەڵکی خۆجێییی زیاد کردووە و بەرەبەرە برۆکراسی و کادری فێرکاریی ناخۆجێیی، جێگای گرتوەتەوە. (b)جەمسەربەندی لە خوێندنی باڵا، ستراتێژییەکی دیکەیە کە بارە بە سەر خوێندکارانی کوردەوە، بۆ وەرگرتنیان لە دامەزراوەکانی دەروەی ناوچەی خۆیان.[20] ئەوان لەگەڵ وەها بەربەستگەلێک بەرەوڕوون، لە کاتێکدا کە سیستەمی پەروەردەییی ئێرانیش سیستەمێکی فارس- سەنتەرە و زۆربەی زانستگە بە پرستیژەکانیش لە شارەکانی ناوەندی ئێران، وەکوو تاراندان. چوونە ژوورەوە بۆ ناو وەها دامەزراوەگەلێک هیچکات بۆ خوێندکارانی خەڵکی کوردستان ئاسان نەبووە (بڕوانە سورخ، 2017).[21]

لە کاتیکدا یەکەم بنچینەی سیاسەتی پەروەردەییی کۆماری ئیسلامیی ئێران، سڕینەوەی دەرفەتی کارکردنە بۆ کورد و سوننەکان لە ناوچەکانی خۆیاندا، دووهەم بەربەست لە بەردەم خوێندکارانی کورد، خۆتۆمارکردنە لە دەرەوەی ناوچە لۆکاڵیەکانی پەروەردەییی خۆیاندا.[22] کۆلۆنیالیزمی فارسیزم، پێشتر لەم بوارەدا بەستێنێکی نالەباری بۆ نافارسەکان پێکهێناوە. ئەم ڕێوشوێنە، ڕێگربووە لە بەردەم زمانەکانی دیکە جگە لە فارسی و بەم شیوەیە ش، تواناییی خوێندکارانی کوردی لە کێبەرکێکاندا، لە گەڵ بە ڕەچەڵەک فارس زماناندا، دابەزاندووە. هەروەها، ئەمنیەتیکردنی شوێنی ژیانی ئەوان لە لایەن دەوڵەتەوە، پرسی خوێندکارانی کورد بە چڕی لە ژێر چاوەدێریی ڕێژیمدایە. لە بەشی پەروەردەدا، چەندین ڕێکخراوی ئەمنیەتیی تایبەت بوونی هەیە، کە هەریەک لەوان ئەرکی کۆکردنەوەی پرۆفایلی خوێندکاران و مامۆستایانی کوردی لە ئەگەری جیاوازی لە بواری سیاسی و ئایینی، هەڵسوکەوتەکانیان، نووسین و قسەکانیان، پۆشینی جلوبەرگ، پێوەندی و چالاکییەکانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەتا دوایی، لە ئەستۆیە (بڕوانە سولەیمانی و موحەممەدپوور، 2019). دانانی پرۆفایل بۆ قوتابیان لە قۆناغی ناوەندییەوە دەستپێدەکات، لە ڕێگەی ئەم پرۆسەیەوە، دەزگا دەوڵەتییەکان دەستنیشانی دەکەن کە چ خوێندکارێک بۆی هەیە درێژە بە خوێندنی باڵا بدات یان ببێتە کارمەند لە «کەرتی حکوومی»دا. هەروەها پێشینەی خزمانی نزیک و دووری خوێندکاران، هەموویان فاکتەری یەکلاکەرەوەن لە هەڵبژاردنی ئەوان لە لایەن دەوڵەتەوە (سولەیمانی و موحەممەدپوور،2019). لە ساڵی 2009ـ2010دا، وێڕای تەنین و میلتاریزەکردنی کوردستان لە لایەن دەوڵەتەوە، کوردستان کرانەوەی بازاڕەکانی سەر سنووری بە شێوەی کاتی لە مەریوان، سەردەشت، پیرانشار و بانە، بە خۆیەوە بینی. ئیزن بە بازرگانانی لۆکاڵی درا کە کاڵاکان لە کوردستانی ئێراقەوە هاوردە بکەن و هەناردەی شارە غەیرە کوردییەکانی بکەن. ئەمەش هاوکات بوو لە گەڵ ڕەوتێکی لە ناکاو، وێڕای پارەیەکی لە ڕادەبەدەر لە ناوچە و شارە کوردییەکاندا. دەرئەنجامی ئەم بارودۆخە بووە هۆی زیاتر بێبەشکردنی ناوچە لادێیەکان و خەڵکەکەی هاندا کە بۆ بەدەستهێنانی داهاتوویەکی باشتر لەو شارانەدا، دەستبەرداری مووچە و مەزراکانیان بن. ئەو شارە کوردییانەی کە لە سەرەوە ئاماژەیان پێ کرا، بوونە شوێنی سەرەکیی بۆ خەڵکی لادێیەکان. بۆ وێنە، لە شاری بانە، ژمارەی بازاڕەکانی کڕین لە چوار دانەوە لە ساڵی (2005) گەیشتە 250 دانە لە ساڵی (2016)دا، ئەمەش بووە هۆی بنەمای متمانەی خەڵک بەم بازاڕە ناسەقامگیرانە. وێڕای وەڕێ خستنی ئەم بازاڕە ناسەقامگیرانە، دەوڵەت ئابووریی لۆكاڵی بە زۆری لە ناو برد و ڕێژەی چوونە بەرخوێندنی لە نێو لاواندا دابەزاندا، لە بەر ئەوە خوێندن و خوێندەواری، زیاتر وەکوو دەروازەیەک بۆ وەرگرتنی کاری دەوڵەتی لەقەڵەم دەدرێ. کرانەوەی ئەم بازاڕە کاتییانە، زۆرتر لە لایەن سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیەوە بەڕێوە برا بە مەبەستی ناسیاسی کردنی کۆمەڵگەی کوردی. هەروەها دەوڵەت هیواداربوو کە کرانەوە ـ و داخستنی سنوورەکان وەکوو کارتێک بۆ کۆنترۆڵ کردنی کوردەکان لە هەردوو دیوی سنوور، بە کار بێنێ. ئەحمەدینەژاد و سپای پاسدارنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، بەرەبەرە سیاسەتەکانی خۆیان بۆ ڕاگرتنی کوردەکان لە فەزایەکی ئابووریی خنکێندراودا، بەرێوە برد (بڕوانە ڕاپۆرتی مافی مرۆڤی کوردستان لە ساڵی 2009). ئەم ڕووداوە پاش لە دایکبوونی دامەزراوەیەکی بە فەرمی ناسراوی کوردی لە ڕووی یاساییەوە. (لە ئێراق) لەو بەری سنوورەوە ڕوویدا. بوونی دامەزراوەیەکی کوردی لە ڕوانگەی قەوم- نەتەوەوە فارسەوە «وەکوو هەڕەشەیەکی جیدی بۆ سەر ئاسایشی میللیی کۆماری ئیسلامی» لێکدرایەوە (برووجێردی مێهرانی و پوور ئیسلامیی. 2014، پ. 87ـ94). ئەم هەستە بەهێزەی وشیاربوونەوەی کورد، بەرادەیەک بوو کە «نووسەرانی پۆست کۆلۆنیالی» فارسی وەکوو حەمید دەباشی (2017)ئەگەری ڕاگەیاندنی سەربەخۆییی کوردستانیان وەکوو «کارەساتێک بۆ ناوچەکە» لەقەڵەمدا. پاش ڕووخانی ڕێژیمی سەددام، دەوڵەتی ئێران فۆرمێکی بەربڵاوتری لە سیاسەتە پاوانخوازەکانی لە ڕێگەی شەڕی بەوەکالەت، واتە چەکدارکردن و دابینکردنی سەرچاوەی ماڵی بۆ گرووپە جۆربەجۆرە تێرۆریستییەکان، لە ناوچەکە بەڕێوە برد. دابەشکاریی ئیداری و ناوخۆییی کوردەکان لە ئێراق و سیاسەتە خۆفریودەرەکانیان بووەتە هۆی ئەوە کە ستراتێژیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەرکەوتووییەوە بسەپێنرێت.

کۆماری ئیسلامیی ئێران بازاڕی کاری کاتی لە کوردستان دەکاتەوە و دواتر دایدەخات بۆ ئەوەی بتوانێ ئەو گەمارۆیانەی کە ئامریکا لە سەری داناوە دەور بداتەوە و لاوانی کوردیش بە سەرفکردنی پارە بە نیسبەت دیمەنێکی ئابووریی ناسەقامگرتووەوە فریووبدات و لەم ڕێگەیەشەوە کوردەکان زیاتر کۆنترۆڵ بکات و لە سیاسەت دوور بخاتەوە. لەسەر یەک، سیاسەتی لە دواکەوتووییدا ڕاگرتنی کوردستان و لێ سەندنەوەی خاوەنداریەتی لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، لە فۆرمی جیاوازدا بەرهەم هاتووە، لەم پێوەندییەشدا گەورەترین کارەسات، سەرهەڵدانی کۆڵبەری و کارکردنی وەرزانەیە لە دەرەوەی کوردستاندا.

لە پاڵ کارکردن لە سەر سنوورەکاندا، هەموو هاوێنانێک بە هەزاران بنەماڵەی کورد ناچار دەبن ئاوارەی ناوچە ناکوردییەکانی (وەکوو، تاران، ئیسفەهان، شیراز و تەورێز) بن، و لەوێ لە گارگەی خشت، مەزرا و باخە تایبەتییەکاندا، کار بکەن. بارودۆخی کارکردن لە کارگەکانی خشتدا، بە تەواوی نامرۆڤانەیە و شتێک کەمترنییە، لە کۆیلایەتیی مۆدێڕن. کرێکارەکان لە سەر ئەساسی ژمارەی ئەو خشتانەی کە ڕۆژانە دروستی دەکەن حەقدەستیان پێ دەدرێ و (لەم ڕووەوە بێ لە بەرچاوگرتنی تەمەن، ڕەگەز و بارودۆخی لەشساغی) هەموو ئەندامانی بنەماڵەکان دەبێ لە حەوت ڕۆژی حەوتووەکەدا، ئیزافەکاری بکەن. زۆربەی ئەم بنەماڵانە دەستوپەنجە لەگەڵ برسی بووندا نەرم دەکەن؛ ئەوان بە بەردەوامی و لە فۆرمی جیاوازدا سووکایەتییان پێ دەکرێ، لە کەمپی کار تەریک دەکرێنەوە و بە بێ ڕەچاوکردنی بارودۆخی لەشساغی یان ئیمکاناتی پزشکی، ژیان بەسەر دەبەن. بە لەبەرچاوگرتنی ئەم بارودۆخە نامرۆڤانەیە، لە کاری وەرزانەدا، زۆربەی خەڵکەکە کۆڵبەری هەڵدەبژێرن. ئەمەی دووهەمیان گرینگ نییە چەندە مەترسیدارە، بەڵکوو کۆڵبەرەکان لە سەر ئەو بڕوایەن کە دەتوانن شکۆی خۆیان بپارێزن. پێچەوانەی کارکردن لە گارگەکانی خشت بڕیندا، کۆڵبەری زۆرتر لە لایەن یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەوە ئەنجام دەدرێ. هەرلە بەرئەم هۆکارەیە کە چیدیکە کۆڵبەری پیشەیەکی تایبەت بە کەسیکی پێگەیشتوو، نەخوێندەوار و پیاوانی بێ توانا نییە، هاوشێوەی قاچاغچیەتیی کۆن. نێونجی تەمەنی کۆڵبەران بە ڕادەیەکی بەرچاو دابەزیوە و لە نێوان 13 بۆ 65 ساڵی لە هەڵکشان و داکشاندایە. بە پێی بە دواداچوونەکانی ئێمە لە ساڵی 2015 بۆ2019 نێونجی تەمەنی کۆڵبەرانی کوژراوو بریندار 29 ساڵە (بڕوانە خشتەی 5).[23]

هەنووکە، پێشینەی کۆڵبەران هەمە جۆرە. دەکرێ کۆڵبەر وەرزشوانانێکی دیار بێ یان خوێندکارانی هیواخوازی ماستەر و دوکتورا بن. بۆ وێنە، کەیوان کەیوانفەر، خەڵکی پاوە، خاوەن پروانامەی ماستەرە لە بواری شارسازییەوە و باقر ئەحمەدی خەڵکی مەریوان، پلەی 12ی لە تاقی کردنەوەی وەرگیران لە زانکۆی سەرتاسەریی ئێران، بەدستهێناوە و لیسانسی لە بواری شارسازییدا، هەیە.[24] تەها غەفووری وەرزشوانێکی ناسراو و براوەی چەندین خەڵاتی سەرتاسەری لە ئێران و جیهان، ناچارە کۆڵبەری بکات. بەم شێوەیە، کۆڵی هەر کۆڵبەرێکی ئاسایی لە نێوان 5 بۆ 80 کیلۆییە. ئەوان بە پێی تەمەن و توانای جەستە بۆ هەر کیلۆ بارێک لە نێوان 5,000 تمەن تاکوو 20,000 تمەن واتە (33 سەنت – 1.25 دولار) وەردەگرن. هەر کۆڵبەرێک لەوانەیە لە مانگدا بتوانێ 5ـ10 جار هاتوچۆ بکات و داهاتەکەی دەکاتە 1,000,000 تمەن واتە (67 دولار)، ئەم بڕە پارەیەش زۆر نزمترە لەو هێڵە هەژارییەی کە لەسەر بنەمای 600 دوڵار لە لایەن دەوڵەتەوە لە ساڵی 2017دا ڕاگەیەندرا.

 

کۆڵبەری: زەونێکی نادیار

کۆڵبەری لە ڕووی یاساییەوە، نایاسایی نییە، بەڵام سزاکەی بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ مەرگە، بە بێ ئەوەی هیچکات وەکوو تاوان بە ئەژمار هاتبێ. کۆڵبەر هاوکات لەناو بازنە و دەرەوەی بازنەی ڕێوشوێنی یاسایی-سیاسییەوەیە (بڕوانە خشتەی یەکەم). هیچ یاسایەک کۆڵبەری بە تاوان لە قەڵەم نادات. بەڵام هەنووکەش ئەوان بە بەردەوامی بە تەقەی هێزەکانی دەوڵەت، یان بەربوونەوە لە کوێستانەکان و کەوتنە ناو مەیدانی مین و هۆکاری دیکە، گیان لە دەست دەدەن. بەم پێیە، هیچ مێکانێزمێکی یاسایی بوونی نیە، تا لە ڕێگەیەوە سکاڵای ئەو کۆڵبەرانەی کە دەبنە قوربانیی توندوتیژیی دەوڵەت، تۆمار بکرێت، یاخود ئەوانە قەرەبوو بکرێنەوە. ساڵی 2015 زۆرترین تەقەی ڕاستەوخۆ لە کۆڵبەران کراوە (بڕوانە خشتەی یەک). تەنیا لەو ساڵەدا، 126 کۆڵبەر بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆەوە گیانیان لەدەستداوە.هەروەها بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤی کوردستان، 42 کۆڵبەری دیکە لە ساڵی 2016 بە تەقە گیانیان لە دەست داوە کە 70.3% لەوان خێزاندار بوونە و سێ کەسیشیان تەمەنیان لە ژێرەوەی 18 ساڵە بووە. هەر بەم شێوەیە، لە ساڵی 2017، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەت، 73 کۆڵبەری دیکە کوژراوون و 154 کەسی دیکەش بریندار بوونە. هێزەکانی دەوڵەت لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2018دا، 25 کۆڵبەریان کوشتووە (بروانە ڕاپۆرتی
هەنگاو
)[25] بەشێک لەوان وەکوو عەلی نەسیری و فەرهاد زەندی لە سەریان دراوە. نەسیری خێزاندار و خاوەنی دوومنداڵ بوو. لە کاتێکدا کە 70% کۆڵبەرانی کوژراو، قوربانیی تەقەی ڕاستەوخۆن، ژمارەیەکی بەرچاو لەوانیش بە هۆکاری خستنە خوارەوەیان لە شاخەکانەوە لە لایەن هێزەکانی دەوڵەتەوە، یان لەکاتی هەڵاتن لە ترسی گیانی خۆیان بەردەبنەوە و گیان لە دەست دەدەن. بۆ وێنە، لە 16ی مەی 2018، محەممەدکەریم ڕەحمانی بە هۆی دەمەقاڵێ لە گەڵ سەربازەکاندا، لە شاخەکانەوە فڕێ درایە خوارەوە.[26] رێکەوتی 9ی نۆوامبەری 2018، یونس ئیبراهیمی، خەڵکی سەردەشت، لە کاتی هەڵاتن لە ترسی گیانی خۆی لە شاخەکان بەربووەوە و گیانی لەدەستدا. هەر لەو ڕۆژەدا شێرزاد ئیبراهیمی، لە کاتێکدا کە هێزەکانی ڕێژیم بە داویەوە بوون بەربووە و گیانی لەدەستدا.[27] توندوتیژی و شەڕ پێ فرۆشتنەکان تەنیا لە کوشتن و بریندارکردنی کۆڵبەراندا، کورت نەبووەتەوە. هەموو کردەوەکانی وەکوو دەستبەسەر کردنە ڕەمەکیەکان، ئەشکەنجەدان، تەنانەت شاردنەوەی تەرمی کۆڵبەران، بووەتە ڕواڵێکی ئاساییی هەڵسوکەوتی دەوڵەت. زۆر جار پاش چەند حەوتوو یان مانگ بە سەر گیان لە دەستدانیان، خەڵکی خۆجێیی تەرمی کۆڵبەرەکان دەدۆزنەوە و نیشانەی ئەشکەنجەدانی حاشا هەڵنەگریان پێوە دیارە. بۆ وێنە لە ڕێکەوتی 11ی فێڤریەی 2018، تەرمی شوان ڕەسوڵی، خەلکی بانەیان دۆزییەوە. دەست و پێی ئەویان بەستبووە، و هەموو نیشانەکانیش ئەوە دەسەلمێنن کە ئەو بەر لەوەی تەقەی لێ بکرێ، ئەشکەنجە دراوە.[28] پاش 70 ڕۆژ دەستبەسەر کردن و ئەشکەنجەدان، تەرمەکەی ئەبووبەکر مەولانایی خەڵکی ورمێیان ڕادەستی بنەماڵەکەی کردەوە. ئەو پێشتر بێسەروشوێن ببوو.[29]

تەقەکردنەکان بە بەردەوامی لە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو دەکرێنەوە. لە سالی 2015 تاکوو2020, 725 کۆڵبەر، واتە 70.73% هەموو کۆڵبەران لەم ڕووداوانەدا، بە هۆی تەقەی ڕاستەخۆوە بریندار بوون یان کوژراون. وێڕای ئەم ڕووداوانە، ئەوانی دیکەش کە ڕزگاریان دەبێ لە لایەن پاسەوانانی سەر سنوورەوە تووشی ڕاوەدوونان دەبنەوە، کە زۆرجار بەتوندی بریندار دەبن یان گیان لە دەست دەدەن (بڕوانە خشتەی 2). زۆربەی کۆڵبەرانی بریندار لە ترسی سزا و لێپرسینەوەی دەوڵەت خۆ دەبوێرن لە چارەسەری پزشکیی، کە ئەمەش بە نۆرەی خۆی لەوانەیەی ئەوان ڕوبەرووی مەرگ بکاتەوە. لە ساڵی 2019, ژمارەی کۆڵبەرانی بێسەروشوێن کراو بە ڕادەیەکی بەرچاو ڕووی لە زیادبوونە. کۆڵبەران لە وەرزی زستاندا بە ئاسانی لێک هەڵدەبڕێن و ون دەبن و لە ئەنجامدا لە سەرمادا ڕەق دەبنەوە. فەرهاد و ئازاد خوسرەوی (دوو برای تەمەن 14 و 17 ساڵان) کە خەریکی کۆڵبەری بوون، دوای سێ رۆژ بێسەروشوێن بوون لە ڕێکەوتی 12ی دیسەمبەری 2019، بە مردوویی تەرمەکانیان دۆزرایەوە (بڕوانە خشتەی 3). مەرگی تراژیکی ئەم دوو برایە تێچوویەکی زیاتری کۆڵبەرانی کەم تەمەن نمایش دەکات. هاوشێوەی گەورەساڵان، خەڵکانی کەم تەمەنیش بوونەتە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەت (خشتەی 6). دەبێ ئاماژە بەمە بکرێت کە بە هۆی سیاسەتی لە دواکەوتووییدا ڕاگرتنی ڕۆژهەڵات لە لایەن دەوڵەتەوە، تەنانەت ژنانیش ناچار بوون پەیوست بن بە کاری کۆڵبەرییەوە. هەر بەوشێوەیە کە پێشتر ئاماژەی پێ کرا، لە دەیەی 1980دا دەوڵەت بە تایبەتی ملیۆنان مینی لە چوار پارێزگای ورمێ، کوردستان، ئیلام و کرماشاندا، چاند. پاش سێ دەیە، هەنووکەش مینە بێسەروشوێنەکان بە بەردەوامی ژیانی زۆریەک لە خەڵکی لادێیەکان- بە تایبەتی ژن و منداڵان، دەستێنن. لە گەڵ سەرهەڵدانی کۆڵبەریدا، ژمارەیەکی بەرچاو لە کۆڵبەران بە هۆی تەقینەوەی مین گیانی خۆیان لە دەستداوە، یان تووشی برینی قووڵ بوونە. بەم حاڵەشەوە، سەڕەڕای ژان و برینە قووڵەکانیان، دادگاکانی دەوڵەت زۆر جار کٶڵبەرانی زیان لێکەوتوو، بە پارەیەکی زۆر سزاش دەدەن. بۆ وێنە، لە ساڵی 2017دا، لوقمان وەحید ـ کە چاو و لاقێکی لە تەقینەوەی میندا لە دەستدا، بە بۆنەی هاتوچۆی نایاسایی لە سەر سنوور 11 میلیۆن تمەن جەریمە کرا.[30] ژمارەیەکی بەرچاو لە کۆڵبەران بە هۆی هەوڵەکانی خۆیان بۆ ئەوەی لە داوی هێزەکانی دەوڵەت نەکەون، گیانیان لە دەست داوە. ژمارەیەکی بەرچاو لەوانەیش کە لە کوێستانەکاندا بەرنەبونەتەوە، لە ماوەی کاروانی شەوانەدا بە هۆی سەرماوە دەمرن.[31]

کۆڵبەری تەنیا مانای یاسایی، سیاسی و ئابووری لە خۆ ناگرێ. بەڵکوو لە پەڕاوێزخستنی ژیان و کاریش مانا دەکاتەوە. هەروەها زۆر جار دەبێتە هۆی بارودۆخێکی نالەباری دەرونی بۆ خەڵکانێک کە دەیانهەوێ بە سەرمەترسیی هەژارییدا زاڵ بن، بۆیە ئەم ڕێگە پڕمەترسییانە بۆ ژیان هەڵدبژێرن. تۆ بە بەردەوامی چیرۆکی هاوشێوەی ئەمەی خوارەوە لە کۆڵبەرێکی خوێندەوار دەبیستی کە: من هیچکات ئەو ڕۆژەم لە بیر ناچێتەوە کە یەکێک لە هاوڕێکانم، کە ئەویش ژیانی هاوبەشی پێکهێنابوو، بە کۆڵەکەی کۆڵیەوە بەرببووەوە… بۆ یارمەتیدان لێی نێزیک بوومەوە …ئەو دەگریا، لە سەرما و بێ هێزییدا هەڵدەلەرزی. شەکرەکەی بە تەواوی دابەزیبوو. کەشوهەواکە زۆر سارد بوو و کۆڵەکەشی زۆر قورس. ئەو بە دەنگێکی لەرزیوەوە گوتی، چیدیکە نایهەوێ بژی. ئەو چەقۆکەی خۆی بە مندا: «تکایە بەو چەقۆیە کۆتایی بە ژیانی من بێنە ….» کۆڵەکەم لە کۆڵی داگرت و لە شوێنێک شاردمەوە تاکوو ڕۆژی دواتر تەسلیمی خاوەنەکەی بکەمەوە. ئەگەر پێشم پێ نەگرتبایە، ڕاست هەر لەو شوێنەدا خۆی دەکوشت.

 

ژیان لەسەر لێوار و دیمەنەکانی

لێکدانەوەی ئێمە لە کۆڵبەری، وێڕای زانیارییە کۆکراوەکان، کە لە چەندین کاتژمێژ چاوپێکەوتن و ڕاپۆرتە دێکۆمێنتکراوەکان پێکهاتووە، دەریدەخەن کە ژیانی کۆڵبەری دەبێ لە چوارچێوەیەکی چەند لایەنە کە گرێدراوی بارودۆخی سیاسی، ئابووریی سیاسی و شوناسی کوردە، چاوی لێبکرێ. جەوهەری چەمکی «ژیان لەسەر لێوار» ڕەهەندی کاتیی ژیانی کۆڵبەری نمایش دەکات کە لە بەسەرهاتەکانی خۆیاندا ڕەنگ دەداتەوە (بڕوانە خوارەوە). ئەمەش نیشاندەری مەترسی و ناجێگیری لە ژیانی کۆڵبەریدایە. چەمکی « لەسەر لێوار» ژیانی کۆڵبەری وەکوو دڵۆپێک لە جیهانی پەڕاوێزخراو و مەترسیداربوونی ژیانی ناسەربەخۆی کوردەکان نمایش دەکات. بۆ باشتر تێگەیشتن لە ژیان و کاری کۆڵبەرێکی ئاسایی، پێویستە چاوخشاندنەوەیەک بکەین بەسەر ئەو هۆکارە بنەڕەتییانەی کە ژیانی لە پەڕاوێزخراوی لێ هەڵقوڵاوە (خشتەی7). ئێمە لێرە، لە سەر بنەمای تیوری پێکهاتەیی، بەوردی چۆنیەتیی گێڕانەوەی چیرۆکی تاکە کەسیی کۆڵبەران و بارودۆخی دژواری ئابووری و سیاسیی کوردەکان لە ڕۆژهەڵات، شی دەکەینەوە. بۆ وێنە، لە بەسەرهاتێکی شایەتحاڵەکانی ئێمەدا، ستەمی نەتەوایەتی لە دەستەبەندییەکاندا وەکوو هۆکارێکی بنەڕەتی بۆ کۆڵبەری جەختی لەسەر کراوەتەوە. ستەمی نەتەوایەتی و بێ عەداڵەتیی بنەجێ(نهادینە) کراو لە دژی کوردەکان، بۆجیاوازیی قەومی-زمانیی ئەوان دەگەڕێتەوە. کۆڵبەرەکان زۆرجار پرسی شوناسی قەومی، ئایینی و زمانی، وەکوو فاکتەری بنەڕەتی بۆ هەژاری و بێدەرتانیی ناوچەکەی خۆیان لە قەڵەم دەدەن. ئەم چیرۆکەی خوارەوەی کۆڵبەرێکی مەریوانی، وەها بێ عەداڵەتییەکی بنەجێ کراو دەخاتە ڕوو:

من چەندین وتاری زانستیم لە بواری پلاندانان و بەڕێوەبەریی شاردا بڵاو کردووەتەوە …. و هەموویانم بۆ شارەدار و شوورای شاری خۆمان بەڕێ کردووە. من بڕیارمدا کە بۆ دەورەی دوکتۆار داخوازی پێشکەش بکەم و توانیم پلەی 12 لە تاقیکاریی وەرگرتن بۆ شارسازی بە دەست بێنم … بەم حاڵەوە، بەرپرسان سەرەڕای سەرکەوتنی من لە بواری زانستییدا، ڕەدیان کردمەوە… ئەمە دەسپێکی ڕۆژە تاریکەکانی ژیانی من بوو… من دەستم کرد بە گەڕان بە دوای کارێکدا. بەڵام هەموو دەرگاکان لە سەر من داخران. شارەدار و فەرمانداری شارەکەی ئێمە بە منیان گوت کە ناتوانین تۆ دابمەزرێنین … من هەروەها ئەندامی تیمی زۆرانبازی بووم. بەڵام ناچار بووم دەستبەرداری زۆرانبازی بم لە بەر کۆڵبەری … من لە نۆ مانگ لەمەوبەرەوە دەستم کرد بە کۆڵبەری. من تەنیا کەسێک نیم کە ڕێگەی زانستگەیان لە سەرم داخستبێ. ژمارەیەکی بەرچا و لە کوردە سوننەکان هاوچارەنووسی منن.

سەرەڕای ستەمی نەتەوەیی هەندێک کۆدی ناوخۆیی، لە فۆڕمی کۆدی دیکەدا دروستکراوە: دامەزراندنی خەڵکی شیعە، هەڵاواردن لە بواری پیشە یان کاردا، سووکایەتیکردن بە کۆڵبەران، بێدەسەڵاتی نوێنەرانی کورد، کەمتەرخەمی، بەڵێنە بێ بنەما وپووچەکان، دەوڵەت، عەجەم، سەربازەکان، هەڵاواردنی قەومی- ئایینی، کەلێنی نێوان شیعە-سوننە، کەلێنی سیاسی- فەرهەنگی لە نێوان کوردەکان و فەرمانڕەوایی فارسی قەوم – نەتەوەدا، دەرخەری نابەرانبەریی بنەجێکراوە لە نیوان ناوەند و دەرەوەی ناوەنددا. ناهاوسانیی ئاماژپێکراوەی سەرەوە دوو شێوە شارۆمەندی پێکهێناوە: دەسەڵاتدار لە دژی بێدەسەڵات و شیعە خۆش بژێو/ئاسوودەکان(هەڵاواردن لە بواری کاردا) لە دژی کوردە سوننە بێبەشکراو/لە پەڕاوێزخراوەکان. گوڵبژێری خوارەوە نیشان دەدات کە کۆڵبەران چلۆن بە زمانی خۆیانەوە بیرۆکەی ستەمی نەتەوەیی، دێننە بەر باس. تەنانەت مامۆستای قوتابخانەکانیش بێگانەن. (کۆڵبەرێکی شنۆیی 20). ئەوان بایەخێک بە شارە کوردییە سوننەکان نادەن. ئێوە تەنانەت ناتوانن کارگەیەکی بچووک بدۆزنەوە کە 50 کەس کاری تێدا بکات. لە بارەی سیستان و بەلووچستانیشەوە کە زۆربەی دانشتوانی سوننەن هەرم بەمشێوەیە (کۆڵبەرێکی پیرانشاری 13). زۆربەی کرێکارەکانی غەیرە کوردن (ئەو ئاماژەی بە کارگەی قەندی پیرانشار کرد). (کۆڵبەرێکی پیرانشاری 10) کارگەیەکی پێترۆشیمی لە مهاباد هەیە؛ کە زۆربەی کرێکارەکانی خەڵکی خۆراسانن. (کۆڵبەرێکی مهابادی 5) وەکوو کوردێک، ئەتۆ هەموو ژیانت بۆ خوێندن تەرخان دەکەی کەچی لە ئەنجامدا دەبێتە کۆڵبەر [تێبینی: کۆڵبەرێک بە بڕوانامەی بەرزەوە]. (کۆڵبەرێکی مەریوانی 9)

کۆد: ژیان لەسەر لێوار/ستەمی نەتەوەیی/هەڵاواردن لە بواری کاردا

کۆڵبەران لە سەر ئەو بڕوایەن کە هەژاری و لە دواکەوتوویی ڕاگرتن، بووەتە هۆی سەرهەڵدانی کۆڵبەری، کە دەرهاویشتەی بیرۆکەیەکی باوی ستراتێژیی دەوڵەتە: «ئەگەر بەرپرسانی فەرمیی دەوڵەتی بیانهەوێ، دەتوانن کۆڵبەری بە تەوای ڕێشەکێش بکەن» (کۆڵبەرێکی شنۆیی 20). لەم ڕووەوە، کۆڵبەران زۆر بەکەمی جیاوازی دادەنێن لە نێوان عەجەمەکان (شیعە فارسەکان، واتە غەیرە کوردەکان) لە گەڵ دەوڵەتدا. عەجەم دەستەواژیەکە کە کوردەکان وەکووئاماژەیەک بە کاری دێنن بۆ فارسەکان و ئەوانەی کە نوێنەرایەتیی دەوڵەت دەکەن. ئەم خۆ جیاکردنەوە دەستەجەمعییە «مەودای کۆمەڵایەتی – سیاسیی» ئەمان لە گەڵ ناوەندا دەخاتە ڕوو. هەر بەوشێوەیە کە لە وێنەی4دا نیشان درا، کۆدی عەجەم بە شیوەیەکی ئۆرگانیک گرێدراوە بە هەڵاواردن لە بواری کار، سەرمایە دانەنان، هەڵاواردنی قەومی- ئایینی و چەندین کۆدی تر لە دەستەبەندییەکانی دیکەدا. بەربڵاوی و قووڵیی مەودای نێوان ناوەند و حاشیە و پێوەندیی دەسەڵاتی ناهاوسانی ئەوان، لە چەمکی ستەمی نەتەوەییدا ڕەنگ دەداتە. کۆڵبەرانی کورد ئەم دەستەواژەیە بە کار دێنن بۆ ئەوەی کە مەودای خۆیان لەگەڵ ئەو کەسانە کە بۆ دوڵەت/یان لە گەڵ دەوڵەت کار دەکەن، نیشان بدەن. تەنانەت ئەگەر ئەو کەسانە کوردیش بن. بۆ وێنە، نوێنەرانی کورد، بەتایبەتی لە کاتی کەمپەینی هەڵبژاردنەکانی خۆیاندا، وادەنوێنن و هەوڵ دەدەن «بە بەڵێن و دورشمی بریقەدار، ستەم لە سەر کوردان هەڵدەگرن» (کۆڵبەرێکی بانەایی 1). شایەتحاڵەکان تووڕەییی خۆیان لە هەمبەری هەوڵی نوێنەرانی کورد دەردەبڕن، کە دەیانهەوێ کۆڵبەری تەنیا لە چوارچێوەی یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی بێ مودیریەتیی ئابووریدا نیشان بدەن، نەک وەکوو دەرئەنجامی پێوەندیی دەسەڵاتی ناهاوسان لە نێوان کورد و ناوەنددا. کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت لە سەر ئەم بڕوایەیە: «تا ئەو جێگەی من بزانم. ژمارەیەک لە نوێنەرانی مەجلیس لە جیاتی بنبڕکردنی ئەم کارە پڕ مەترسییە لە ناوچەکەمان، هەوڵیان داوە کە کۆڵبەری بنەجێ بکەن. ئەوان دەیانهەوێ بە پێدانی ناسنامەی کۆڵبەری و بیمە، زیاترپەرە بەم کارە بدەن.»

 

کارلێککردن/پڕۆسەی کۆڵبەری

جۆرەکانی پرۆسە-کارلێککردنەکان ئەوانەن کە وەسفی جۆری کارلێککردن لەسەر چەمکی کۆڵبەری دەکەن یان خود پەیوەندی لەگەڵ ئەم چەمکە دەردەخەن (دەستەی سەرکوتکراوی نەتەوەیی). هەر بەو شێوەیە کە دەستەبەندیکردنی بارودۆخی شوێنەکان دەریدەخەن، زۆربەی ئەو کوردانەی کە لە سەر سنوورەکان دەژین، کۆڵبەری بووەتە ڕێگایەک بۆ مانەوەیان. لە کاتێکدا کە شایەتحاڵەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە کۆڵبەری کارێکی کاتی و کەم داهات، ناسەقامگیر و مەترسیدارە، بەڵام ئەوان لە بێدەرتانیدا وەکوو تاکە ڕێگایەک لە ڕووی ئابوورییەوە بۆ مانەوە، پێوەی سەرقاڵن. « بێدەرەتانی، کەم داهاتی،» و «دابینکردنی بژێوی ژیان» لەو وشانەن کە بە بەردەوامی لە بەسەرهاتی کۆڵبەران دەگوترێنەوە. لە گەڵ ئەو هەموو مەترسییە بەرەوڕوو دەبێتەوە، 3هەزارتمەنی ئێرانت دەستگیر دەبێ بۆ هەر کیلۆ بارێک. (کۆڵبەریکی شنۆیی 20). تەنانەت بەشی کڕینی ئەسباب بازییەکیش بۆ منداڵان ناکات.. و بەم حاڵەشەوە ئێمە هێندێک جار پارەی نەختمان پێ نادرێ. (کۆڵبەرێکی مهابادی 4) بەم داهاتەوە کە دەستگیرمان دەبێ، ئێمە تانەت ناتوانین بوتڵێک ڕۆن بکرین بۆ چێشت لێنانیش. (کۆڵبەرێکی مهاباد 5).

 

کۆد: ژیان لەسەر لێوار/بارودۆخی نیشتەجێبوون/داهاتی ئازاد

بارودۆخی ژیان، دەستەیەکی دیکەی کارلێککەرییە، کە کاری کۆڵبەرێکی ئاسایی ڕوون دەکاتەوە. دەستەبەندیی بارودۆخی ژیان، زۆرتر ئاوێتەیەکە لە کۆدەکانی «ڕێگە چارەی دیکە نییە، تێڕوانینی کۆمەڵگە،» و « بڕوانامەی خوێندن» :

 لە پێناو سەرکەوتندا، ئەوەی لە دەستم هات درێغیم نەکرد. لە کاتێکدا ماستەرم وەردەگرت، ناچار بووم کۆڵبەری بکەم، لە بەر ئەوە بنەماڵەکەم نەیاندەتوانی پشتیوانیم لێ بکەن. کاتی بەتاڵم بە دەستەوە نەبوو، ناچار بووم لە کاتی پشووەکاندا کار بکەم. هێندێک جار، دەستبەجێ پاش گەڕانەوەم لە کۆڵبەری. دەچووم تاقیکارییەکانم دەکرد. من هیلاک و بێ تەرکیز دەبووم. کۆڵبەری تەنیا کارێک بوو کە دەست دەکەوت. دوای تەواوبوونی خوێندنەکەم، من چاوم لە پیشەکانی دیکە بڕیبوو. بەڵام هەمدیسان کۆڵبەری تەنیا شتێک بوو کە بە من بڕا. من تەنانەت کاتێک کە خەریکی خۆ ئامادەکردن بووم بۆ تاقیکردنەوەی ماستەرەکەم، کۆڵبەریم دەکرد، بەو حاڵەشەوە توانیم لە بواری جوگرافی و شارسازیی بە دەرچم. بەم پێیەش، لە تێرمی دووهەمدا ناچار بووم دەستبەردار بم، لە بەر ئەوەی لە ڕووی ئابوورییەوە نەمدەتوانی بژیم و درێژە بدەم. (کۆڵبەرێکی سەردەشت 16). کۆڵبەرەکان باردۆخی خۆیان لە دەرئەنجامی ڕاستەوخۆی حەقیقەتی سیاسیی باو لە کوردستاندا، دەبینن. ئەوان لەم ڕووەوە، ناتوانن کۆڵبەری لە شوناسی کورد جیابکەنەوە. بۆ ئەوان، لە جەوهەردا سەرەڕای نرخێکی زۆر، کۆڵبەری بەشێکی ئەخلاقی ئەوانە، و پێداگرییە لە سەر پرنسیپەکان لە کاتە دژوارەکاندا، بە تەعبیری خۆیان:

من پارچەیەک قوماشم هەڵگرتووە کە خوێنی خۆمی لە سەرە. ئەمە بۆ من پڕبایەخە لە بەر ئەوەی نیشاندەری نرخێکە لە پێناو هەدەفێکدا داومە. لەو ڕۆژەوە کە بریندار بووم، بۆ ئەوەی پارەی زیاتر دەربێنم، کۆڵی زیاتر هەڵدەگرم. هەر چەند کۆڵەکە قورستر بێ، پارەیەکی زیاتر وەردەگری. لاقم هەڵخلیسکا، بەربوومەوە سەر تاتە بردێک و چەندین جار سووڕامەوە بە دەوری خۆمدا. شانی ڕاستم بریندار بوو و پارچەکە لە خوێندا خوسا. هاوقەتارەکانم کۆڵەکەی منیان لە نێو خۆیاندا دابەش کرد و گەیاندیانە جێ بۆم. (کۆڵبەرێکی سەردەشتی 18)

ئایا کۆڵبەری باشتر نییە لە دزی و کاری ناشایست؟ (کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار) من خۆمم ئامادە کردووە دەستگیر بکرێم. تەنات بکوژرێم. من مردن فەڕز دەدەم بە سەر دەست پان کردنەوەدا… کەواتە، کاتێک دەگەڕێمەوە شارەکەی خۆم، دەتوانم یارمەتیی هێندێک بنەماڵەی کەم داهاتیش بدەم. لە گواستنەوەی هەر کۆڵێکدا، چوار دولاری پارەکەی دەبەخشمە ئەو بنەماڵە دەست تەنگانەی کە دەیانناسم. (کۆڵبەرێکی کەم ئەندام)

 

کۆد: ژیان لەسەر لێوار/بارودۆخی ژیان/شکۆ- کەرامەت

بارودۆخی کار: هەر بەو شێوەیە کە پێشتر باس کرا: کۆڵبەری لە باردۆخێکی ئاساییدا، ناچێتە خانەی کارێکی نۆرماڵەوە. ئەمە کارەساتێکی کەم وێنەیە و لێوانلێوە لە مەترسیی لە ناوچوون. هەر بەو شێوەیە کە کۆڵبەرێکی خەڵکی مهاباد باسی لێوە دەکات: «هەر کاتێک کە دەچین بۆ کۆڵبەری هیچ گەرەنتییەک بوونی نییە کە ئێمە جارێکی دیکە بە ساغ و سڵامەتی بگەڕێینەوە ماڵێ.» بەم حاڵەشەوە، مانگانە تەنیا چەند جارێک بۆمان دەلوێ. هەمان کۆڵبەر دەڵێ: «کاتێک کە مەسیرەکان ئاشکران، ئێمە لە مانگدا تەنیا دەتوانین سێ جار هاتوچۆ بکەین. کۆڵبەری پێویستی بە ئاستێکی بەرچاوی گورجوگۆڵی و توانایی جەستەییەوە هەیە، لە بەر ئەوە دەبێ کۆڵەکان بۆ ماوەی 8 تا 17 کاتژمێر لەو ڕێگە دوورو درێژەی ئەو کوێستانانەوە بە کۆڵتەوەبێ. بۆ بەدەستهێنانی بڕە پارەیەکی زیاتر، زۆربەی کۆڵبەران کۆڵی قورستر هەڵدەگرن. کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە دەیگێڕێتەوە کە: «من پێاوانێکی گەنجم بینیوە کە یەخچاڵ فریزەری 180 کیلۆییان بە کۆڵەوە گرتووە» (کۆد: ژیان لەسەر لێوار/بارودۆخی کار/کێشی کۆڵ).

کۆڵبەران خاوەنی ئەو کۆڵانانە نین کە بە کۆڵیانەوەیە. ئەمەش دەبێتە هۆی دڵەراوکێ و پاڵە پەستۆیەکی زیاتر. وەرگرتنی پارەکەیان لە گرەوی، گەیاندنی کۆڵەکانیاندایە لە شوێنکاتی خۆیدا. بەم حاڵەوە، کۆڵبەران زۆر جار لە ترسی گیانی خۆیان دەبێ هەڵبێن، لە بەر ئەوە بە بەردەوامی لە گەڵ هێزەکانی دەوڵەتدا ڕووبەڕوو دەبنەوە. لە وەها بارودۆخێکدا، بۆ پاراستنی گیانی خۆیان، کۆڵەکانیان بە جێی دێڵن. کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت باس لەوە دەکات: «لەو کاتانەدا، ئێمە دەبێ قەرەبووی خاوەن کاڵاکان بکەینەوە (کۆد: ژیان لەسەر لێوار/بارودۆخی کار/خاوەنداریەتی).

دەستەبەندیی بابەتی بنەماڵەیی هەم پرۆسەی کار و کارلێکەکان و هەمیش لێکەوتەکانی کۆڵبەری دەخاتە ڕوو؛ ئەم کارو کارتێکەرییانەی نێوان کۆڵبەر و بنەماڵەکەی و شێوەی کارەکەی دەریدەخات، کە لەوانەیە ئەوانیش بخاتە مەترسییەوە. کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە وەکوو شایەتحاڵێک ئەمە پشتڕاست دەکاتەوە، ژیانی بنەماڵەی کۆڵبەران لێوانلێوە لە دڵە خورپە، «تەنانەت ئەگەر تۆ هاوژین و منداڵیشت نەبێ، چاوەڕوانیی دایکت لە سەر دەرگاکە هەست پێدەکەی، لە بەر ئەوەی ئەو بە پەرۆشەوە چاوەڕێی گەڕانەوەی تۆیە بە ساغ و سڵامەتی» (کۆد: ژیان لەسەر لێوار/بابەتی بنەماڵەیی/دڵەڕاوکیی دایک و باوکان).

بنەماڵەی کۆڵبەران لە گەڵ ترسی هەمەلایەنەی لە دەستدانی «دابینکەری بژێوی بنەماڵە» دەستەو یەخەن. ئەگەر دابینکەری بژێوی بنەماڵەکەیان بکوژرێ، بریندار یان کەم ئەندام بێ، پشت و پەنایەک لە گۆڕێ نییە، نە ئاسایشی کۆمەڵایەتی، نە بیمەی پزشکی. بنەماڵەکانیان لەو پەڕی نەبوونی و چەرمەسەریدا دەژین (کۆد: ژیان لەسەر لێوار/بابەتی بنەماڵەیی/چارەنووسی بنەماڵەی کۆڵبەران).

ڕووبەڕووبوونەوەی کۆڵبەرەکان بە بەردەوامی لەگەڵ ئازار ومەینەتییەکان، لەوانەیە ببێتە هۆی دروست کردنی حاڵەتی زۆر تایبەتی، کە دەتوانێ پێوەندیی هاوژینیش بەرەو ئاراستەیەکی نادیار بەرێ. کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە چیرۆکێکی گێڕاوە کە « چۆن کۆڵبەرێک عەقیم بوو و نەیتوانی چیدیکە سەرجێیی لە گەڵ هاوژینەکەیدا بکات پاش ئەو بارە 150 کیلۆییە کە بە کۆڵیەوە گرت.» (کۆد: ژیان لەسەر لێوار/بابەتی بنەماڵەیی/بابەتی بنەماڵەیی). هێندێک جار، لێکەوتەی جەستەی کۆڵبەری دەبێتە هۆی لەبار بردنی پێوندیی بنەماڵەیی یان جیابوونەوە. یەکیک لە شایەتحاڵەکان کە خەڵکی بانەیە دەڵێ: «هێندێک جار لە ناو ڕێگادا، هاوژینی بەشێک لە کۆڵبەران تەلەفۆن دەکەن و لە نێوانیاندا دەمەقاڵێی زۆر توندی لێ دەکەوێتەوە».

 

دەرئەنجام:

«لێسەندنەوەی خاوەنداریەتیی ژیان»

دەستەبەندیی لێسەندوەی خاوەنداریەتیی ژیان، لێکەوتەی کۆڵبەری لە دەرئەنجامی ستەمی نەتەوییدا دەبینێتەوە. ئەم دەستەبەندییە دەریدەخات کە چۆن ژیانی کۆڵبەر، کار و بنەماڵەکەی لێک گرێ دراون. لێکەوتەی ئەم ڕووداوانە، لە وانەیە بە شێوەی ڕاستەخۆ یان ناراستەوخۆ ببێتە هۆی گیان لە دەستدان و برینداربوونی کۆڵبەران، یان هەر فاکتەرێکی دیکە کە دەتوانێ ببێتە هەڕەشە بۆ سەرسڵامەتیی ژیانی کۆڵبەرێک. تەقە لێ کردن، بەربوونەوە لە کوێستانەکان، خەسار و زیان بەرکەوتنەکان، تەقینەوەی مەیدانی مین، ڕێگە پڕمەترسییەکان، هەڵاتن لە دەستی هێزەکانی دەوڵەت، دەستگیر کردن یان کەوتنە کەمین، دەستبەسەرداگرتنی کاڵاکان(بار) و دابەزینی زەخت ئەو ڕووداوانەن کە بە بەردەوامی لە لایەن شایەتحاڵەکانەوە دەخرێنە ڕوو. هەر بەو شێوەیە کە لە بەشی چۆنایەتیی ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، تەقە کردن لە کۆڵبەران، ڕووداوێکی مەرگهێنەرە کە بە بەردەوامی ڕوودەدات. شایەتحاڵەکان ئەزموونی ژیانی خۆیان لە بارەی تەقەلێکردنیان لە لایەن «عەجەمەکانەوە» دەگێڕنەوە: لەو ساتەوەختەدا کە گوللـە بە ڕێژنە دەهات، گوللـەیەکی وێڵ بەر لاقم کەوت و تەپوتۆز هات بە سەروچاومدا. (کۆڵبەرێکی بانەیی 1).

هەموو شوێنێکیان دابێژا، راست لەو کاتەدا لە پێش چاوی ئێمەوە یەکێک لە کۆڵبەرەکان پێکرا و گیانی لە دەستدا. (کۆڵبەرێکی مهابادی 6) (کۆد: ژیان لەسەر لێوار/لێسەندنەوەی خاوەنداریەتیی ژیان/ئەزموونی تەقە لێ کردن.)

لە کاتی هەڵاتن لە دەستی هێرشی هێزەکانی دەوڵەت، کۆڵبەرێکی زۆر دوای بەربوونەوە لە شاخ و گاشەبەردەکان، دەمردن یان بە توندی بریندار دەبن. هەروەها بە پێی ڕاپۆرتەکان، دابەزینی زەخت، یەکێکی دیکە لە هۆکارە بنەرەتییەکانی مەرگی کۆڵبەرانە. بڕێ جار، کۆڵبەران لە کەمینی دووهەم یان مەیدانی مین دەکەون، یان بە هۆی خۆبواردن لە کەمینی یەکەم ناچارن مەسیرەکەیان بگۆڕن و تووشی ڕنووی بەفر دەبن. ئێمە مەسیرێکی دیکەمان دەبڕی بەڵام کەوتینە ناو کەمینێکی دیکەوە. (کۆڵبەرێکی مهابادی 6). (کۆد: ژیان لە سەر لێوار/لێسەندنەوەی خاوەنداریەتیی ژیان/کەمین).

ئێمە لەوانەیە لەو شاخانەوە بەربینەوە، بەتایبەتی کاتێک کە ناچار دەبین مەسیرێکی نەناسراو بپێوین. (کۆد: ژیان لەسەر لێوار/لێسەندنەوەی خاوەنداریەتیی ژیان/بەربوونەوە لە شاخەکانەوە)

سەرمای لە ڕادەبەدەر، پێت ڕەش و شین دەکاتەوە و تۆ دەبێ بیبڕیتەوە. (کۆڵبەرێکی پیرانشاری 11) (کۆد: ژیان لەسەر لێوار/لێسەندنەوەی خاوەنداریەتیی ژیان/سەرما بردوو)

 من لە گەڵ برا و خوشکەکەم، بە هۆی نەقینەوەی مین لە پیرانشار، لاقەکانم لە دەستدا. (کۆڵبەرێکی پیرانشاری) (کۆد: ژیان لەسەر لێوار/لێسەندنەوەی خاوەنداریەتیی ژیان/تەقینەوەی مین)

لە هەموو ئەمانەدا دەوڵەت بۆ کۆشتن، لەوێیە. دوو نیشانەی ناوخۆیی بە باشترین شێوە دەتوانێ پێوانەی توند وتیژیی دەوڵەت دژی کۆڵبەران لە ناوچە سنوورییەکاندا نیشان بدات: هێندێک جار عەجەمەکان بەرتیلیش لە ئێمە وەردەگردن بەڵام دیسان تەقەمان لێ دەکەن؛ یان دەست بە سەر بارەکانماندا دەگرن. (کۆڵبەرێکی پیرانشار 13) (کۆد: ژیان لەسەر لێوار/لێسەندنەوەی خاوەنداریەتیی ژیان/تەقە لێ کردن).

گەورەترین مەترسی ئەوەیە کە عەجەمەکان دەڵێن ڕاوەستە، کە ڕاشدەوەستی تەقەت لێ دەکەن. (کۆڵبەرێکی بانەایی 1) (کۆد: ژیان لەسەر لێوار/لێسەندنەوەی خاوەنداریەتیی ژیان/تەقە لێ کردن)

ئامادەبووان ئاماژە بە ئێپزۆدی دەستگیری، دەستبەسەرداگرتنی کاڵاکان و لێپێچینەوەکان لە لایەن بەرپرسانی دەوڵەتییەوە، دەکەن. خزر کۆڵبەرێکی 74ساڵە، چیرۆکی لێپێچینەوەی خۆی بە هۆی چاوپێکەوتن لە گەڵ ڕیپۆرتێری بی بی سیدا. دەگیڕێتەوە. ئەو دەیگێڕێتەوە کە لێکۆڵەرەکان گوتوویانە: «تۆ سووکایەتیت بە وڵاتی ئێمە کردووە. لە وڵامدا ئەمن گوتم هیچ کارێکی هەڵەم نەکردووە، ڕیپۆرتێرەکەی بی بی سی ویستی یارمەتیی من بکات و منیش سپاسم کردووە… تەنیا قسەم لە بارەی ژیان و کارەکەمەوە کردووە. مەعموورانی ئەمنیەتی ناسنامەکەمیان بۆ هەمیشە لێ وەرگرتمەوە». دیاردەی لێسەندنەوەی خاوەنداریەتیی ژیان نیشاندەری خولگەی توندوتیژی دەوڵەتییە لە ئەزموون و ژینی کۆڵبەرییدا. ئەو وتەزایانەی کە لە داتاکان دروستمان کردووە، زانیارییەکان بە تەوای لە ڕووی چەندایەتییەوە بە پێی سەرچاوەکانمان پشتراستیان دەکەنەوە.

 

کۆبەند

لەم وتارەدا لێکدانەوەیەک بۆ ژیان و کاری کۆڵبەری لە ژێر فەرمانڕەواییی دەوڵەتی شیعی-فارس لە ئێراندا کراوە. ئێمە بەڵگەمان خستە ڕوو کە کۆڵبەری، دەرئەنجامی ڕاستەخۆی پلەبەندییەکی قەومی – نەتەوەییە و سیستەمی ئایینی، کوردەکان و ژیانی ئابووریی ئەوانی جودا کردووتەوە لە دابەشکردن بە سەر حاکمیەتی قەوم-نەتەوەی سەردەست لە هەمبەر قەومە ناسەربەخۆکاندا. کۆڵبەری بارودۆخێکی ئابوورییە، بەڵام بەر لە هەموو شتێک نیشانەیەکی بەربڵاوی سیاسی، یاسایییە و زەمینەی فەرهەنگیی هەیە لە ئێراندا، بۆیە ئەم سیستەمە ئابوورییە داگیرکارانەیەی لێ کەوتوەتەوە. هەر بۆیە بەر لە هەموو شتێک کۆڵبەری دیاردەیەکی سیاسییە و دەبێ لە ژێر ڕۆشناییی ستراتێژیی فارس-شیعیزمی دەوڵەتدا خوێندنەوەی بۆ بکرێ. جەوهەری ستراتێژیی دەوڵەت لەسەر بنەمای هەڵاواردن و ڕەگەزپەرەستی بنیاد نراوە کە کوردستان لە ڕووی ئابوورییەوە تەریک بخەنەوە و بە شێوەیەکی سیستەماتیک ڕێگری بکەن لە گەشەسەندنی. ئەمە کەیسێکی تایبەتییە، لەو کاتەوە کە دەسەڵاتی دادوەریی باو لە کوردستاندا تەنیا لە سزادان و سەپاندندا خۆیان نمایش دەکەن. ئەمە میکانیزمێک نییە بۆ دابەشکردنی یەکسانی یان پاراستنی بێ جیاوازیی شارۆمەندان لە هەمبەر یاسادا. لە 40 ساڵی ڕابردوودا لە کوردستان، فەرمانڕەوای حاکمییەت بە شێوەی کردەیی لە ڕێگەی یاسای نیزامییەوە بووە، کە بارودۆخی تایبەتی و توندوتیژی ڕۆژانەی لە دژی کوردەکان پەسەند کردووە و سەرلەنوێ پیادەی کردووەتەوە. ئەم بارودۆخە کەشێکی خوڵقاندووە کە فەرمانڕەوایانی زاڵ، یاساکانیان بە پێی ویستی خۆیان بەڕێوە بەرن یان هەڵپەسێرن. کوردەکان لە باشترین حاڵەتدا لە بارۆدۆخێکی» کەمینەی دۆژمن»دان ،وەکووئەرمنییەکان لە تورکیە لە سەردەمی شەڕی یەکەمی جیهان یان ژاپۆنی و ئاڵمانەکان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا لە ماوە و پاش شەڕی دووهەمی جیهانیدا. هەر بەو شێوەیە ئەو کەسانە کە ئێمە چاوپێکەوتنمان لە گەڵدا کردوون، بە بەردەوامی جەختیان لە سەر ئەوە دەکردەوە، کە دەوڵەت بە ئەنقەست ڕێگری دەکات بۆ ئەوەی ئابووریی کوردستان گەشە نەکات. کوردەکان بوونەتە ئامانجی سیاسەتێکی دەوڵەتی بۆ لە دواکەتوویی ڕاگرتن و ئاپارتایدی ئابووری، کە لە ڕێگەی نواندنی لە ڕادەبەدەری توندوتیژیی دەوڵەت لە 40 ساڵی ڕابردوودا، درێژەی هەبووە. کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێگەی ئەمنیەتیکردن، توندوتیژیی نیزامی و یاسای بێبەشکردن و لە پەڕاوێزخستنی کوردەکان، کوردستانی کردووەتە ناوچەیەکی نیزامیی ڕانەگەیندراو، کە سەرلەبەری ژیانی کۆمەڵگە لەبەر دەستی هێزە دەوڵەتییەکانیدایە و لێکەوتەی ئەم توندوتیژییانەش تاکوو ئێستا کوژرانی سەدان کۆڵبەری بە دواوە بۆە.

 لە سەریەک لە ڕووی چەندایەتی و چۆنایەتییەوە، ئێمە لەم بوارەدا هەوڵماندا کە وێنەیەکی تۆکمەتر لە پرۆسە و دەرئەنجامەکانی کۆڵبەری بخەینە ڕوو. هەر دوو لیڕوانینەکە دەریدەخەن کە کۆڵبەری دەرئەنجامی ستەمی نەتەوەیی و سەپاندنی فەرمانڕەواییی قەومێکە لە سەر ئەویتر کە ئەمەش نموونەیەکی کلاسیکی کۆلۆنیالیزمی ناوخۆییە. زانیارییەکانی ئێمە پشتراستی دەکەنەوە کە جیاوازی یان ناکۆکیی قەومی – ئایینی ڕۆڵی یەکلاکەرەوە دەگێڕن لە بەرهەمهێنانی ئاپارتایدی ئابووری لە کوردستاندا. لەم ڕووەوە، وەکوو نیشان درا، کۆڵبەری تەنیا بارودۆخی ئابووری ناگرێتەوە، بەڵکوو ئەمە دەرئەنجامی ستراتێژییەکی دیاریکراوی دەوڵەتە. بەو شێوەیە کە زانیارییەکانی ئێمە دەریدەخەن، ژیانی کۆڵبەری لە جیهانی کۆلۆنیالیزمیدا بە شتێکی کاتی و ناسەقامگیر لە قەڵەم دەدرێ. ژیانی کۆمەڵایەتی و بنەماڵەییی ئەوان ئاوێتەیە لە دڵەڕاوکێ، ناڕوونی، کێشەی جەستەیی و لە هەمووی گرینگتر، دەستوپەنجە نەرمکردنە لە گەڵ هیزە بکوژەکانی دەوڵەت کە کوردەکان بە شایستەی کوشتن دەزانن. ئەوان لەم ڕووەوە بە بەردەوامی لە ژێر هەڕەشەی مەرگ و زەرەر و زیانی ئابووری دان، بە بێ دەستراگەیشتن بە هیچ چەشنە دادگا و عەداڵەتێک کە لەو ڕێگەوە شکایەت بکەن و قەرەبوو بکرێنەوە.

 

پێزانین

ئێمە لە بەر ئەو زانیاری و داتا بە نرخانە کە ئەرسلان یارئەحمەدی (بەرپرسی ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافی مرۆڤ، ماڵپەڕی ئانلاین)، ئاراس زارعی (بەرپرسی کۆڵبەر نیوز) و تەوفیق حەسەنپوور، لە بەردەستیان داناین، سپاسیان دەکەین. ئێمە زۆر سپاسی دۆستانی بەڕێزی خۆمان: بنامین میچڵ، ئەلکساندرگانوت، ئەنتۆنیکیشێن، ئۆنئاڕ، مێڵر، بۆ خوێندنەوەی وتارەکانی ئێمە و سەرنج و پێشنیارە بە نرخەکانیان دەکەین. هەروەها سوپاسی ژیوان موحەممەدپوور دەکەین بۆ بەشداریکردنی لە وەرگێڕانی چیرۆکی کۆڵبەران لە کوردییەوە بۆ ئینگلیزی.

 

*.https://onlinelibrary.wiley.com/doi/full/10.1111/1468-4446.12745

پەراوێز

 

1 Turkish sociologist, Ismail Beşikçi was the first scholar, after the 1963 work by the Kurdish leader and political activist Abdul Rahman Ghassemlou, to refer to Kurdistan as an “international colony” (see, Beşikçi, 1990; Ghassemlou, 2006). Such an approach to Kurdish studies seems to have gained a wider acceptance in the recent scholarship (cf. Gambetti, 2009; Yüksel, 2011). Recently, Mehmet M. Kurt, a Kurdish sociologist, published an important paper on Islamism and internal colonialism in which he, for the first time, investigates the colonial trends of Islamism (Kurt, 2019). Also, the authors of the current paper have published three papers on the colonial conditions in Kurdistan. Therefore, here we shall avoid repeating what has already been discussed elsewhere (see, Mohammadpour & Soleimani, 2019; Soleimani & Mohammadpour, 2019a, 2019b).

2 Over the last decade, Abbas Vali, a prominent Kurdish scholar, has produced a significant body of scholarship on Rojhelat (see for instance, Vali, 1998, 2003, 2014, 2015). Nonetheless, Rojhelat remains the least studied part of Kurdistan at large.

3https://www.youtube.com/watch?v=khgdcuS5YRI (accessed March 10, 2019).

4 It must be noted that, in the current study, we do not use terms like “ethnic economy” or “ethnic enclave economy (derived “from the historical sociology of Max Weber and Werner Sombart.” See Berger, 1991)). That is because they fall short of explaining the political economy of Rojhelat, despite the fact that the first has a more general application (Light, Sabagh, Bozorgmehr, & Der-Martirosian, 1994, p. 1). The two terms are used to describe formal and informal (Light, Bhachu, & Karageorgis, 1993) immigrant minority businesses and employment sector that coexist with the general economy (Bailey & Waldinger, 1991). Nor can the term “segregated work settings” used by Reitz (1980, pp. 154–156) adequately capture our case, since it also is specific to immigrant communities in Canada. All these terms are deployed in the study of immigrants and their segregated economic life. Unlike kolberi, the above economies and case studies are situated within the legal boundaries of the host societies and states. All the above concepts focus on migrants. Conversely, kolberi has an ambiguous legal status and is a product of an economic apartheid, conjured up by a hegemonic power to suppress and marginalize a non-sovereign ethno-nation.

5 This situation was particularly intensified and accelerated after the 1979 Revolution as Rojhelat Kurds overwhelmingly rejected the Islamic Republic (as a political system) and its constitution in two consecutive referendums. Henceforth, Rojhelat has exemplified what Agamben refers to in his paradigm of bare life, a political and “juridical order solely in the form of exclusion” (1998, p. 112). It should be noted that a very significant segment of Kurdish Muslims are Shi‘is and they don›t fare much better than Sunni Kurds under IRI’s rule. However, our study particularly focuses on Kurdish Sunni regions since kolberi is more prevalent in these regions.

6 The sovereign ethno-nation›s supposed pro-democracy groups also habitually remain oblivious to the fact that a dem- ocratic system can be founded only on the principle of sovereignty for all or popular sovereignty. As Amy Guttmann puts it, those who “are ruled only by habit … are incapable of constituting a society of sovereign citizens” (1987, p. 51). Therefore, the sovereign ethno-nation›s “pro-democratic” groups fail to grasp that, without sovereignty for all, a system can be democratic only for the supreme or “heroic race” like Turkey›s example where the constitution regards expres- sion of Kurdishness to be “denigrating the Turkish nation” (see Article 301).

7 The sovereign ethno-nation and its elites provide the epistemic ground and ethical legitimacy for the elimination of non-Persian cultures and languages. Take the example of pro-Islamic state academics, like Nematullah Fazeli, who presents Persian identity as “the national” and “the rest ethnic.” He claims that Pahlavi Persian Academy “intended   to employ Persian folk language and literature for purifying the Persian language and strengthening national identity over other ethnic and regional identities” (2006, p. 53; emphases added).

8 Iranian ethno-religious nationalism (colonial Shi‘i Persianization in disguise) has buttressed the dominance of Persianism. Since the early 20th century, non-Persian self-differentiations have been viewed as a threat to “the na- tional unity.” “The national,” however, has always been synonymous to a Persianized Iran, which in the words of Iranian scholar Mehrdad Kia, was imposed and pursued by the first Pahlavi king with his primary reliance on his “military, police and bureaucracy” (2006, p. 19). The Islamic Republic, which is also an amalgamation of Persian religious nation- alism, perceives Kurdish community as its both ethnic and religious Other and therefore has turned Kurdistan into a militarized zone. The IRI has imposed punitive measures that are exclusive to the Kurds as a result of the latter›s refusal to be assimilated (for more see, Stansfield, 2014).

9 We used a concurrent—parallel mixed methods design.

10 These organizations/their websites provide information about kolbers’ casualties on a daily basis. It should be noted, however, that despite the accuracy of our information, due to the daily killings, it is impossible to provide the exact number of casualties.

11 We coded our data line-by-line; during first stage of coding (open coding), 47 concepts were identified that were condensed in 6 main categories. In the second stage (axial coding), we built the conceptual relation among the main categories. Finally, the core category (living on the edge) was determined.

12 Cf. http://kurdane.com/article-6930.html. Also, http://www.bbc.com/persian/iran/2013/09/130912_25_anniver- sary_kurds_executed_nm

13 A term that is often used by the regime itself.

14 For more on the sovereign›s double game see Oren Yiftachel (2006, pp. 37–45).

15 http://archive.fo/5CPWY (accessed March 20, 2019).

16 http://archive.fo/aseu2 (accessed April 1, 2019).

17 For example, Sardasht—a Kurdish city that was gassed by Saddam in 1988—has the highest rate of unemployment and the highest rate of kolbers.

18   http://archive.fo/x8gXc (accessed April 1, 2019).

19   http://archive.fo/XcZ2r (accessed April 7, 2019).

20 http://archive.fo/5i2wb; also http://archive.fo/j0jUI (accessed April 7, 2019).

21 http://archive.fo/I9E5f (accessed April 7, 2019).

22 http://archive.fo/Gybkr; also, http://archive.fo/pZ4WY (accessed April 7, 2019).

23 This average has been calculated based on the age information of 262 kolbers (as this was the only information available).

24 In Iran, the university entrance exam takes place annually and it is a sole criterion for regular (non-ideological) student admission. The exam is daunting as it lasts for 4.5 hr. Iranian students often spend years preparing for the exam. The admission ranks start from 1, being the best, and goes up to tens of thousands. Those students whose rank is within 3 digits have the best chance for admission in competitive schools.

25 https://hengaw.net/en/news?Category=statistics (accessed April 13, 2019).

26 https://youtu.be/23Ylt9mGPHE (accessed April 20, 2019).

27 http://archive.fo/oElY6 (accessed April 20, 2019).

28 http://archive.fo/vzgO2 (accessed April 25, 2019).

29 http://archive.fo/38ZUN (accessed April 30, 2019).

30 http://archive.fo/Aa9tC (accessed May 10, 2019).

31 http://archive.fo/Npf5b (accessed May 10, 2019).

 

 سەرچاوەکان

 

Agamben, G. (1998). Homo sacer: Sovereign power and bare life. Stanford, CA: Stanford University Press. Agamben, G. (2003). State of exception. Chicago, IL: University of Chicago Press.

Bailey, T., & Waldinger, R. (1991). Primary, secondary, and enclave labor markets: A training systems approach. American Sociological Review, 56, 432–445.

Berger, B. (1991). The culture of modem entrepreneurship. In B. Berger (Ed.), The culture of entrepreneurship (pp. 13–22).

San Francisco, CA: ICS Press.

Beşikçi, I. (1990). Devletlerarasi sömürge kürdistan/ an international colony kurdistan. Bilimsel araştırma kitab. Bonn: Weşanên Rewşen.

Boroujerdi, M. (1998). Contesting nationalist constructions of Iranian identity. Critique: Critical Middle Eastern Studies,  7(12), 43–55.

Boroujerdi, M., & Rahimkhani, K. (2018). Postrevolutionary Iran: A political handbook. Syracuse, NY: Syracuse University

Press.

Bozcali, F. (2019). Money for life: Border killings, compensation claims, and life-money conversions in Turkey Kurdish Borderland. In B. Bargu (Ed.), Turkey›s necropolitical laboratory. Democracy, violence and resistance. Edinburgh University Press.

Bujmehrani, H., & Poor Islami, M. (2014). The soft threat of Kurdistan regional government of Iraq and its influence on

Kurds in Iran. Political Sociology of the Islamic World, 2(4), 87–110.

Casanova, P. G. (1965). Internal colonialism and national development. Comparative International Development, 1(4), 27–37. Dabashi, H. (2017, November 27). Formation of an independent Kurdistan would be disastrous for all peoples of the re- gion, including the Kurds themselves. Aljazeera. Retrieved from www.aljazeera.com/indepth/opinion/kurdish-quest

ion-171030073038610.html

Elling, R. C. (2013). Minorities in Iran: Nationalism and ethnicity after Khomeini. New York, NY: Palgrave.

Fazeli, N. (2006). Politics of culture in Iran anthropology; politics and society in the twentieth century. New York: Routledge. Frank, A. G. (1971). Sociology of development and underdevelopment of sociology. Pluto Press.

Gambetti, Z. (2009). Decolonizing Diyarbakir: Culture, identity and the struggle to appropriate urban space. In K. A. Ali  & M. Rieker (Eds.), Comparing cities the Middle East and South Asia (pp. 97–129). Oxford, UK: Oxford University Press.

Ghassemlou, A. (2006). Kurdistan and Kurd (Kurdish ed.). Erbil, Iraq: Rojhalat.

Glaser, B., & Strauss, A. L. (2000). The discovery of grounded theory: Strategies for qualitative research. New York: Routledge. Gutmann, A. (1987). Democratic education. Princeton, NJ: Princeton University Press.

Hengaw Organization for Human Rights. (n.d.). Retrieved from https://hengaw.net/en

Jones, S., & Muller, A. (1992). The South African economy, 1910–1990. London, UK: Palgrave Macmillan.

Khani, S., & Zarghami, H. (2013). Investigating the rate of unemployment in Kurdistan between 1996–2006. Falnameh-ye Mutal‘at-e Jawanan, 4(11), 65–80.

Kolber Telegram Group. n.d. Retrieved from  https://t.me/kolbernews

Kurt, M. M. (2019). My Muslim Kurdish brother: Colonial rule and Islamist governmentality in the Kurdish region of Turkey. Journal of Balkan and Near Eastern Studies, 21(3), 350–365.

Light, I., Bhachu, P., & Karageorgis, S. (1993). Entrepreneurship and immigrant networks. In I. Light & P. Bhachu (Eds.),

Comparative immigration and entrepreneurship (pp. 25–49). New Brunswick, NJ: Transaction.

Light, I., Sabagh, G., Bozorgmehr, M., & Der-Martirosian, C. (1994). Special issue on immigration, race, and ethnicity in America. Social Problems, 41(1), 65–80.

Lipton, M. (1986). Capitalism and apartheid—Capitalism and apartheid: South Africa, 1910–1986. Aldershot, UK: Wildwood

House.

Love, J. (1989). Modeling internal colonialism: History and prospect. World Development, 17(6), 905–922.

Lowenberg, A. D. (1989). An economic theory of apartheid. Economic Inquiry, Western Economic Association International, 27(1), 57–74.

Lundahl, M. (1992). Apartheid in theory and practice: An economic analysis. Boulder, CO: Westview Press.

Mohammadi, A. (2015). Investigating employment inequality and its causes, with a special focus on Kurdistan (Master thesis), University of Kurdistan.

Marquard, L. (1957). South Africa’s colonial policy. Johannesburg, South Africa: Institute of Race Relations.

Mehrdad, K. (2006). Persian nationalism and the campaign for language purification. Middle Eastern Studies, 34(2), 9–36.

Mohammadpour, A., & Soleimani, K. (2019). Interrogating the tribal: The aporia of “tribalism” in the sociological study of the Middle East. British Journal of Sociology, 70(5), 1799–1824.

Mudimbe, V. Y. (1988). The invention of Africa: Gnosis, philosophy, and the order of knowledge. Bloomington: Indiana

University Press.

Naficy, H. (2012). A social history of Iranian cinema: Volume 4: The globalizing era, 1984–2010. Durham, NC: Duke University

Press.

 Peckham, R. (2004). Internal colonialism: Nation and region in nineteenth-century Greece. In M. Todorova (Ed.), Balkan identities: Nation and memory (pp. 41–59). New York, NY: New York University Press.

Portes, A., & Bach, R. (1985). Latin journey. Berkeley, CA: University of California Press. Reitz, J. (1980). The survival of ethnic groups. Toronto, Canada: McGraw-Hill.

Roy, S. (1995). The Gaza strip: The political economy of de-development. Washington, DC: Institute for Palestine Studies. Soleimani, K., & Mohammadpour, A. (2019a). Can non-Persians speak? The sovereign’s narration of “Iranian identity”.

Ethnicities, 19(5), 925–947.

Soleimani, K., & Mohammadpour, A. (2019b). The securitisation of life: Eastern Kurdistan under the rule of a Perso-Shi›i state. Third World Quarterly. https://doi.org/10.1080/01436597.2019.1695199

Sorkh, I. (2007). Unequal education and uneven space for locality and ethnic background: The case of Western Azerbaijan

in 2001–2002. Journal of Taalim and Tarbiat, 3(91), 103–125.

Stansfield, G. (2014). Kurds, persian nationalism, and Shi’i rule: Surviving dominant nationhood in Iran. In D. Romano & M. Gurses (Eds.), Conflict, democratization, and the Kurds in the Middle East (pp. 59–84). New York, NY: Palgrave-Macmillan. Tashakkori, A., & Teddlie, C. (2003). Handbook of mixed methods in social & behavioral research. Thousand Oaks, CA: Sage. Vali, A. (1998). The Kurds and their “others”: Fragmented identity and fragmented politics. Comparative Studies of South

Asia, Africa and the Middle East, 18(2), 82–95.

Vali, A. (2003). Essays on the origins of Kurdish nationalism. Costa Mesa, CA: Mazda.

Vali, A. (2014). Kurds and the state in Iran: The making of Kurdish identity. London, UK: I. B. Tauris. Vali, A. (2015). Modernity and the stateless: The Kurdish question in Iran. London, UK: I. B. Tauris. Williams, W. E. (1989). Africa›s war against capitalism. New York: Praeger.

Yadirgi, V. (2017). The political economy of Kurds of Turkey: From the Ottoman empire to the Turkish republic. Cambridge, UK: Cambridge University Press.

Yiftachel, O. (2006). Ethnocracy: Land and identity politics in Israel/Palestine. Philadelphia, PA: University of Pennsylvania Press.

Yüksel, S. A. (2011). Rescaled localities and redefined class relations: Neoliberal experience in South-East Turkey. Journal of Balkan and Near Eastern Studies, 13(4), 433–455.