ئارامتر بخوێنەوە!

ئایین لە ناو کوردەکاندا*

لە نێوان تەسەوفی نەقشبەندی و سەلەفیگەرییدا 

میشێل لیزێنبێرگ

و: ڕامان ئیلامی

لە ساڵی ٢٠١٤، جارێکی دیکە کوردەکان کەوتنەوە بەر سەرنجی نێونەتەوەیی؛ بەڵام ئەم جارە، لە پلەی یەکەمدا ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەوان لە گەڵ دەوڵەتە جێگیرەکاندا نییە کە خەون و خولیای تاراندوون، بەڵکوو ڕووبەڕووبوونەوەی ئەوان لە گەڵ شۆڕشێکی نوێی ئایینی و ڕادیکاڵە، بە ناوی دەوڵەتی ئیسلامی(داعش) و بەتایبەتی هێرشەکانیان بۆ سەر شنگال لە باکووری ئێراق، کۆبانی لە سنووری سووریە و تورکیەیە. لە مێدیا بە ناوبانگەکانەوە، وێنەی هەڵاتنی خەڵکی مەدەنیی کەمینەی ئێزدی، لە هێرشی بەربڵاوی جێنۆسایدی داعش بەرەو چیای شنگال، تا ڕادەیەک تایبەتمەندیی کتێبی پیرۆزی خستە ڕوو؛ هەر بەم شێوەیەش، ڕاپۆرتەکان دەربارەی کۆبانی، ڕووبەڕووبوونەوەی پێڕەوانیان لە نێوان پارتیزانانی «مودێڕنی» کورد، کە زۆربەیان ژنن، لە دژی شەڕکەرانی «سەدە ناوەڕاستی»ی داعش، هێنا ئاراوە و ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە لە گەڵ ژنانی بە دیل گیراودا وەکوو کۆیلە هەڵسوکەوت کراوە. لە پشتی ئەم ناونیشانە ئاڵۆز و زۆرجار ئاگرینانەوە، لەوانەیە بە شێوەیەکی ڕەوا پرسیار بکرێ بۆچی کوردەکان، کە زۆربەیان موسوڵمانی سوننە مەزهەبن، بنەجێکردنی پڕۆژەی دەوڵەتێکی ئیسلامی، بێ موبەلیزەکردن[بەسیجکردن] نەلواو بوو و پشتیوانیکردن لە ڕێبەری داعش ئەبووبەکر بەغدادیان ڕەد کردەوە ، کە لە جوڵای ٢٠١٤دا خۆی وەکوو خەلیفە ڕاگەیاند. ئایا ئەمە لە پلەی یەکەمدا ئایین، نەتەوە، یان فاکتەرەکانی دیکە بوون کە کوردەکان کەمتر بە ڕووی سەلەفییە توندڕەوەکان- لە چەشنی ئیسلامی جیهادیدا، دەرکەوتوون؟

پرسیارێکی جیاواز بەڵام پێوەندیدار ئەمەیە کە ئایا لەم فرە چەشنەیییەی ئیسلامدا، لەوانەیە یەکێکیان بە ڕوونی و دیاریکراوی بە کوردی لەقەڵەم بدرێ- یان ئەوەیکە وەها تێگەیشتنیک لە لایەن خودی کوردەکانەوە هەیە- ئایا لەوانەیە لە بەرئەنجامدا کەسێک دەربارەی «نەتەوەیی بوونی» ئایین لە ناو کوردەکاندا بدوێ. سەرەتا من ئەم پرسیارانە دەخەمە ڕوو کە لێکدانەوەیەک بکەم دەربارەی دواین بارودۆخی پێوەندیدار بە ئایین لە ناو کوردەکاندا؛ دووهەم، من سەرهەڵدانی بنچینە سەرەتایییە مۆدێڕنەکانی کورد دەربارەی ئیسلامی سوننەوە بە شێوەیەکی تایبەتی شی دەکەمەوە؛ سێهەم، دەربارەی ڕووبەروبوونەوەی دەمارگرژیی ئایینیی کوردەکان لە گەڵ ناسیۆنالیزمی سێکۆلار و سەلەفیگەری لە سەدەی بیستەمدا، باس دەکەم؛ و چوارەم، دەربارەی سەرهەڵدانی فۆڕمە سیاسی و ئایینییەکان لە ناو کوردەکاندا، کە لەوانەیە بەشێک لەوان وەکوو سەلەفی ـ جیهادی کە لە دەیەی ١٩٨٠دا سەریانهەڵدا، تاوتوێ دەکەم. لە بەرئەنجامدا چەند سەرنج و بیروڕایەک دەربارەی بارودۆخی دژوار و نالەباری ئێستا دەخەمە ڕوو.

 

خوێندنەوەی ئایین لە ناو کوردەکاندا: لە بارودۆخی ئێستا دا

جێی سەرسوڕمانە کە کەمترین لێکۆڵینەوەی زانستی هەیە، لە سەر شێوازە جیاوازەکانی ئیسلامی سوننە لە ناو کوردەکاندا. تا هەنووکەش، لێکۆڵینەوەکان دەربارەی ئایین لە کوردستاندا دەرخەری دەمارگرژییەکی ڕوونە لە هەمبەر کەمینە ئایینییەکانی وەکوو مەسیحی و یەهوودی و بەتایبەتی گرووپە جیاوازەکانی وەک ئێزدی و ئەهلی هەقەکان. جووتەوانەی یەکەم بە هۆکاری پێوەندیداربوون بە خوێندنەوەی سامی و کتێبی پیرۆزەوە، بایەخیان پێ دراوە و ئاوڕیان لێ دراوەتەوە، لە کاتێکدا، جووتەوانەی کۆتایی تایبەتمەندیی سەرسوڕهێنەر و مۆرکی تایبەتی پێکهاتەی ئایینیی کوردیان پێوەیە. کەواتە، ڕەنگە لێکۆڵینەوەی زیاتر بە نیسبەت هەموو گرووپە ئایینییەکانی دیکە لە ناو کوردا، لە سەر ئێزدییەکان ئەنجام
درابێ.[١]

مەبەستی من ئەوە نییە کە گومانم لەو لێکۆڵینەوەیە هەبێ، کە بەشێکی بەرچاوی پڕ بایەخە. لاوازیی زۆربەی فۆڕمەکانی ئورتۆدۆکسی ئیسلامی (سوننە) ڕۆڵی هەبووە لە سەرژیانی نیزیک بە زۆربەی
کوردەکان.[2] ژمارەیەک لە نووسەران لێکۆڵینەوەیان لە سەر حوکمەکانی سۆفییەکان لە ناوچەکە کردووە، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی بایەخێکی کەمیان بە بنەماکان داوە و زۆرترگرینگییان بە  شێخە سۆفییەکان وەکوو ڕێبەرانی ڕێکخستنی (ناسیۆنالیستی) و شۆڕشەکان داوەتەوە.

کەم بوونی لێکۆڵینەوەی پێوەندیدار بە زۆربەی فۆڕمە بنەڕەتییەکانی ئیسلامی سوننە لە ناو کوردەکاندا لەوانەیە سەرچاوەی لە گریمانەیەکی ساکارەوە وەرگرتبێ ـ کە ئەگەر کەسێک بیهەوێ دەتوانێ بە «شەرقی» دەستنیشانی بکات ـ شێوازە جیاوازەکانی ئۆرتۆدۆکسی ئیسلامی(سوننە) بە ڕێژەیەکی کەمتر تایبەتمەندییە لۆکاڵییەکان نمایش دەکات و فەزایەکی بەرتەسکی بۆ شوناسی ناوچەیی و ئەجیندای نەتەوەیی هێشتووەتەوە، کە ئەمەش نە بە شێوەی ئاداب و ڕسووم وفەرهەنگی خۆجێییەوە، بەڵکوو زیاتر لە ڕێگەی  کولتوری عەڕەب و فێربوونی زمانی عەڕەبییەوە، شکڵ دەگرێت. بەم پێیە، ئەم گریمانەیە تارمایییە: بە لێکدانەوەیەکی وردتر، پێدەچێ کە فۆڕمە تایبەتیەکانی کوردانی پێڕەوی دینی ئیسلام لە ئایینی سوننە، لە سەرەتای دەورانی مۆدێڕندا سەری هەڵدابێ. لەم ڕووەوە، لە خوارەوە من فۆکووس دەخەمە سەر حوکمەکان و سەرلەنوێ دەرکەوتنەوەیان لە زۆربەی پێڕەوانی فۆڕمە کانی ئۆرتۆدۆکسی ئیسلامی سوننە، لە سەرەتای قۆناخی مودێڕندا، کە لەسەر حیسابی ئەو کەمینە ئایینییانە بووە کە لە سەرەوە ئاماژەم پێ کردن. هەڵبەت ئەمە بەو مانایە نییە کە کردەوە و کارتێکەرییە ئاڵۆزەکانی دەرکەوتنی دابونەریتی کەمینە ئایینییەکان، لە گەڵ گەشەی شوناسێکی نەتەوەییی سێکۆلاری کورد (و فۆڕمێکی نوێ لە سیاسەتی فەندەمێنتاڵیزمی ئیسلامی)، بایەخی لێکۆڵینەوەیان نییە یان گرینگییەکی کەمتریان هەیە.[3] فەزایەکی داخراو تەنیا پاساوێکە کە دەتوانم بۆ ئەم پشتگوێخستن و سڕێنەوەیە بیهێنمەوە.

 

ئیسلام لە ناو کوردەکاندا: چوارچێوەیەکی کورتی مێژوویی

بە شێوەیەکی گشتی، لە مێژە کوردەکان بەوە ناسراوان کە شوێنکەوتەی شافیعین (یەکێک لە چوار مەزهەبەکانی یاسای ئیسلامی لە ناو ئیسلامی سوننە دا) بە پێچەوانەی دراوسێ تورک و عەربەکانیان کە بەشێوەیەکی گشتی زیاتر حەنەفین؛ ئەوان هەروەها بە شێوەیەکی تایبەتی، هۆگرییەکی بەرچاویان بە نەقشبەندییەوە هەیە. لە خوارەوە، من بە کورتی باسی دەکەم کە چۆن ئەم بەراوەرد و جیاکارییە ڕوویداوە. پێدەچێ  لە پلەی یەکەمدا پێکهێنانی ڕەسمێکی ئیسلامی، لە  پێش یان سەرەتای ناسیۆنالیزمی کورد لە ناو قوتابخانە چووکەکانی گوندەکانی باکووری کوردستاندا سەری هەڵدابێ، کە کەمتر لە ژێر کاریگەری و نفوزی دەسەڵاتی عولەمای(ڕۆشنبیری دینی) سەر بە عوسمانی، و هاندانی ئاشکرا بۆ کەڵک وەرگرتنی تورکی لە پاڵ عەڕەبیدا، لە  ناو مزگەوت و مەکتەبەکانی شارە گەورەکانی ناوچەکەدا، بوو بن. «ئەولیا چەلەبی» نووسەری گەڕیدەی عوسمانی لە سەدەی حەڤدەیەم، باسی لەوە کردووە کە کوردەکان بەوە ناسرابوون کە فێربوونی ئایینەکەی خۆیان لە ڕێگەی زمانی عەڕەبی و پارسییەوە بووە؛ بەڵام لە کۆتاییەکانی سەدەی حەڤدەیەمدا، ژمارەیەک کتێبی دەرسیی سەرەتایییان بە کورمانجی، زاراوەی باکووری کوردستان نووسی. ئەم کتێبانە لە بەرئەنجامدا لە سەرتاسەری باکووری کوردستان بوونە بەشێک لە بەرنامەی خوێندن لە قوتابخانەکاندا. بێگومان ناسراوترین نووسەرانی ئەم کتێبانە یەکێکیان «ئەحمەد خانی»یە؛ ئەو تەنیا هۆنراوەی مەسنەویی مەم و زینی نەهۆنیوەتەوە، کە بە شێوەیەکی بەربڵاو لە خوێندنگەکاندا بڵاوبووەتەوە و خوێندراوە، بەڵکوو هەروەها چەندین بەرهەمی کورتی پەروەردەی ئایینیی بە زمانی کوردی نووسیوە، وەکوو «نەوبەهار» کە فەرهەنگی چووکەی کوردی ـ عەڕەبی، و «عقایدی ئیمان»، ئایەتێکی کورتە لە بیروباوەڕی ئیسلامی سوننە، بە پێی ڕەسمی ئایینی شافیعی. لە پاڵ ئەم کارە هاو قافییانەدا، هەروەها مەولودیی کۆن یان بایۆگرافیی پێغەمبەر لە لایەن مەلا باتی (د. ١٤٩١). لە سەدەی هەژدەیەمدا، ژمارەیەک بەرهەمی نەسری بۆ بەکارهێنان لە خوێندنگە لۆکاڵییەکان نووسیوە، وەکوو، کتێبی عەلی تەرماخی ، لە سەر مورفولۆژیی عەڕەبی، پارسی و کوردی؛ و  «ترکیب و زرووف»ی مەلا یونس خەڵقاتی، تەفسیرو دەستەبەندی کردنی کتێبە دەرسییە مەشهورەکانی عەبدولقاهر ـ ئەلجرجانی لە بارەی نحو یان» سێنتاکس»، «میات ئەلەمیل». بە خێرایی، هەموو ئەو بەرهەمانە دەبنە سەرچاوەی بنەڕەتیی بەرنامەی خوێندن لە خوێندنگەی لادێکانی باکووری کوردستان، ئەوان بە شێوەی هاوبەش شتێک  کە لەوانەیە پێی بگوترێ خۆماڵی کردنی فێرکاری لە خوێندنگەی کوردیدا، واتە سەرهەڵدانی زاراوەی باکووری کوردستان وەکوو زمانی نووسینی ئەدەبی و فێربوونی ئایینییان، ڕەنگرێژ کرد.[4]

یەکێکی دیکە لە پێشکەوتنە بەرچاوەکانی کورد لە فێربوونی ئیسلامیی مۆدێڕن لە سەرەتادا، جیابوونەوەی تەریقەتی خالیدییە لە تەریقەتی نەقشبەندی لە سەدەی نوزدەیەمدا بوو. دامەزرێنەرەکەی، مەولانا خالید نەقشبەندی (١٧٧٦ – ١٨٢٧) لە چاو ڕیفۆڕمخوازانی مۆدێڕنی پێشوو، وەکوو موحەممەد بن عەبدولوەهاب و شا وەلییوڵڵا، کەمتر سەرنجی ڕۆشنبیرانی دینیی بۆ لای خۆی ڕاکێشا، بەڵام نووسەرانی وەکوو ئاڵبرت هۆرانی و بتروس ئەبوو مەنهە، جەختیان لە سەر گرینگییەکەی کردووەتەوە؛ هەر بەو شێوەیە کە کۆمەڵێک لە نووسەران بەڵگە دێننەوە، ڕۆڵی مەولانا خالید لە ناساندنی «سۆفییزم بە گشتی، و لقی خالیدییە بە تایبەتی، لە بارەی برایەتیی نەقشبەندی-  موجاهیدییە وەکوو پێشڕەوییەکی سەرەکی بۆ زیندوکردنەوەی ئیسلام لە فەرمانڕەواییکردنی عوسمانی ئەو سەردەمەدا، زۆر گرینگ بووە.[5] ئەو لە ناوچەی قەرەداغی شارەزوور لە بنەماڵەیەکی سەر بە خێڵی جاف لە دایک بووە. لە کاتی زیارەتی مەککەدا، بە دەسیسەی قەشەیەکی هیندی کە پشت لە کەعبە دانیشتبوو، هەڵگەڕاوەتەوە بەروە هیندووستان ڕۆیشتوە. ئەو لە دێهلییدا، پەیوەست بوو بە لقی  موجاهید بە پێی نەزمی نەقشبەندی، کە لە بنەڕەتدا لە لایەن ئەحمەد سیرهەندی لە (١٥٦٤ ـ ١٦٦٤) دامەزرابوو؛ هاوشێوەی ئەم ڕەسم و دابە، ئەو ئەمری بە شوێنکەوتوانی کرد کە لە شەرع پێڕەوەی بکەن، پێڕەوی لە ڕەسمی سوننە بکەن و دوور بکەونەوە لە هەڵگەڕانەوە و بە لاڕێدا چوون. ئەو دەوروبەری ساڵی ١٨١٢ گەڕایەوە کوردستان، تا ئەو کاتە کە ململانێی توندی لە گەڵ شێخ مارف، شێخی لۆکاڵی نەقشبەندی لێ پەیدا بوو کە ناچاری کرد هەڵێ و شار بە جێبێڵێ. لە ساڵی ١٨٢١ ئەو چووە بەغداد و دواجار لە دیمەشق، لەو شوێنانەی کە جێنشینەکانی لە ناوچە جیاوازەکانی فەرمانڕەواییەکەیان  بەتایبەتی لە بەشە غەیرە عەڕەبەکاندا، بەرفراوانیان کردبوو، نیشتەجێ بوو. 

مارتین ڤان برۆنسن، پەرەسەندنی خێرای تەریقەتی خالید نەقشبەندی و تا ڕادەیەک دەرهاویشتەی ململانێی نەزمی قادری لە ناو کوردەکان لە سەدەی نۆزدەهەمدای شی کردووەتەوە، کە لە بەرئەنجامداهەڵوەشانەوەی پاشایەتیی یان ئیمارەتە جێکەوتووە خۆجێیەکانی کوردەکان، وەکووبە شێک لە ڕیفۆڕمی ناوەندگەراییی عوسمانی لە تەنزیماتدا دەبێنێ؛ بەڵام ئەم سەرهەڵدانە ڕێک بەر لە دەستپێکی تەنزیمات لە ساڵی ١٨٣٩ دەستی پێکردبوو،[6] و پێدەچێ بەشێکی بەرفراوان بووبێ لە دینامیکی مۆدێڕنی ئایینیدا. بێگومان گرینگترین فاکتەری ئەم دینامیکە لە کۆتایییەکانی سەدەی هەژدەیەمدا سەرهەڵدانی تەیاری وەهابی لە نیمچە دوورگەی عەڕەبیدا بوو. لە ساڵی ١٨٠١، شوێنکەوتووانی ئەم تەیارە هێرشیان بردە سەر شارە زیارەتییەکانی شیعەکان  لە باشووری ئێراق و دەستیان بە سەر نەجەفدا گرت و کەربەلاشیان تاڵان کرد؛ ئەوان تەنانەت لە ساڵی ١٨٠٦ مەککەشیان گرت. ئەم سەرکەوتنە خێرایانە تەنیا زەبری جیددیی لە سیاسەت، ڕەوایی و پرێستیژی ئایینیی دەسەڵاتی عوسمانی نەدا؛ ئەوان هەروەها باوەڕمەندانی شیعەیان هەراسان کرد، کە بێ پشتیوانی لە خێڵە خۆجێیە وەفادارەکان زۆر هەستیان بە پارێزراوی نەدەکرد، تا کوو هەوڵە سەرەتاییەکانیان خستە گەڕ بۆ بە شیعەکردنی حەشیمەتی باشووری ئێراق.[7]

بترس ئەبو منهە، بەڵگە دێنێتەوە کە لەوانەیە بزوتنەوەی ڕیفورمخوازیی خالید نەقشبەندی ، لانیکەم بەشێکی دژکردەوە بووبێ لە دژی هێرشی وەهابییەکان؛ ئەگەرچی هیچ بەیانێکی ڕوون و دیاریکراو دەربارەی دژکردەوەی شێخ خالید بۆ زاڵبوون بە سەر وەهابییەتدا بوونی نییە، بەڵام کۆچکردنی دەستبەجێی ئەو لە مەککەوە بە ڕێبەریی وەهابی بۆ دێهلی ـ و لەوێش درێژە دان بە خوێندن لە گەڵ پێڕەوانی شاە وەلییوڵڵا، لەوانەیە دەرخەری ڕوانگەی نێگەتیڤی ئەو بێ لە هەمبەر وەهابییەت.[8]

لە دەیەی ١٨٢٠، بەشێک لە جێنشینەکانی شێخ خالید لە ئیستەنبووڵ نیشتەجێ بوون؛ پاش مەرگی ئەو،  فەرمانەکە بە خێرایی گرێدرا بە کۆنترۆڵکردن و پشتیوانیی ماڵیی عوسمانییەکانەوە. ئەگەرچی سوڵتان مەحموودی دووهەم، لە سەرەتاوە هەوڵی دا کە نەزمەکە کۆنترۆڵ و پەرە پێ بدا، بەلام ژمارەیەک لە پێڕەوانی شێخ خالید، بە خێرایی بارودۆخی پایتەختیان خستە ژێر نفووز و کاریگەریی خۆیانەوە، بە تایبەتی لە کاتی لەنێوچوونی هەردوو نەزمی بەکتاشی پێوەندیداربە هێزی نیزامی و شۆڕشی یونانییەکانەوە.[9]

بە پوختی، سەرهەڵدانی خێرای خالید نەقشبەندی لە ناو کوردەکاندا، تەنیا بە هۆکاری کارتێکەریی ناوچەیی و ڕیفۆڕمی تەنزیماتەوە نەبوو، بەڵکوو هەر بەو شێوەیە کە ڤان برۆنسن بەڵگە دێنێتەوە، پێدەچێ سەرمەشقی بەشێکی بەربڵاو لە نوێ کردنەوەی ئیسلام لە سەرتاسەری ئیمپراتووریی عوسمانیی بووبێ. بەم پێیە، نەقشبەندییەکان لە ئێراقدا بە هۆی ڕووح و سەرنجی خەڵک، لەگەڵ وەهابییەکان و شیعەکاندا بوونە دژبەری یەکتر. ئەگەر ئەم گریمانەیە ڕاست بێ، لە چەند ڕێگەوە ڕوون دەبێتەوە کە خالیدییە لە ڕۆاڵەتدا دژی شیعەیە و ـ بەو شێوەیەی کە دەیبینین ـ کەسایەتیی دژە وەهابی یان دژە سەلەفیی ئەو، تا ئەو ڕادەیە باس هەڵگرە.

مەولانا خالید تەنیا ڕیفۆڕمیست و نوێخوازێکی ئایینی نەبوو، بەڵکوو هەروەها ـ ئەو شان  بە شان یان مومکینە لە هەڤڕکێی لە گەڵ بەهێزترین ڕەقیبی خۆی لە قادری، واتە شێخ مارف نۆدەیی ـ یەکێک لە پێشڕەوانی نووسین و بەکارهێنانی دیالیکتی کوردیی سولێمانی ـ دا بووبێ. لە سەرەتای سەدەی نۆزدەهەمدا، تا ئەو کاتە کە زاراوەی هەورامی لە لایەن ئیمارەتی بابانەوە وەکوو شێوەزاری سەرەکی بۆ دەربڕینی ئەدەبیات پاڵپشتی دەکرا، نۆدەیی و خالید هەردوکیان دەستیان کرد بە نووسین دەربارەری خەڵکی خۆجێییی ناوچەکە. شێخ مارف فەرهەنگێکی چووکەی وشە عەڕەبی ـ کوردی (هاوشێوەی نەوبەهاری خانی) بە ناوی ئەحمەدی کۆکردەوە و شێخ خالیدیش بە لێزانانە نەسرێکی زۆر سادەی دەربارەی ئیمان و بیروباوەڕ نووسی.[10] بەم پێیە ئەوان وزەیەکی بەهێزیان بەخشییە بنەجێکردنی شێوەزاری سولێمانی، کە لە بەرئەنجامدا وەکوو سۆرانی ناسرا و نێزیک سەدەیەک دوای ئەمە زاراوەی کورمانجی لە باکووری کوردستان دەستی پێکرد.[11]

بە کورتی، لە کۆتاییی سەدەی حەڤدیەم بەم لاوە، بۆ یەکەم جار فۆڕمێکی تایبەتی بۆ فێربوونی ئایین لە بەشێک لە ناوچەکانی باکووری کوردستان، سەری هەڵدا، بەڵام هەروەها  لە دەوروبەری ساڵی ١٨٠٠ بەم لاوە لە باشوور، لە هێندێک ناوچەی سلێمانیدا ڕیشەی داکوتا. ئەگەرچی ئەم گۆڕانکاری و پەرەپێدانانە خۆیان ناسیۆنالیزم نەبوون، بەڵام ئەوان لە پێکهێنانی کۆڵەکەکانی شوناسی مودێڕنی نەتەوەیی لە سەر بنەمای زمانی کوردی ڕۆڵیان هەبووە.

 

سەدەی بیستەم: بەریەک کەوتنی ئیسلامی کورد و ناسیۆنالیزمی سێکۆلار

لە کۆتایییەکانی سەدەی نۆزدەهەم و سەرەتای سەدەی بیستەمدا، ئەم ڕیفۆڕمیستە ئایینیانە بە ڕادەیەکی بەرچاو لە گەڵ سەرهەڵدانی فۆڕمێکی نوێی ناسیۆنالیزمی سێکۆلاردا ئاوێتە ـ یان بەریەک دەکەون. بەم شێوەیە، لە دوای شەڕی ڕووس و عوسمانی لە ساڵی ١٨٧٨، نەقشبەندییەکان بە خێرایی چیرۆکی نیشتمان پەروەری و دەستەواژە نەتەوەیەکانی وەکوو»خۆشەویستی بۆ نیشتمان» و بەرگریکردن لە نەتەوە»یان هێنا ئاراوە.[12] هەروەها دەبینرێ کە شێخە کوردەکان، توانیان لە ڕێگەی نێوبژیوانی کردنی کێشمەکێشی ڕوو لە هەڵکشانی ناو خێڵەکان، ببنە دالێکی دیار بۆ هەستی ناسیۆنالیستی؛[13] بەم شێوەیە، ژمارەیەک لە شۆڕشەکان بەتایبەتی ئەوانەی کە وەکووشۆڕشی ناسیۆنالیستی یان  «نەتەوەگەرایی» تەفسیر دەکرێ، لە لایەن شێخەکانی نەقشبەندییەوە ڕێبەری کران. هەڵبەت، ئەمە بە مانای ئەوە نییە کە تەنیا نەقشبەندییەکان تاقانە بوون یان تەناتەت گرینگترین تەریقەتی سۆفی بووبێتن کە لە بزووتنەوەی نەتەوەییی کورددا پشکدار بن. بە تایبەتی تەریقەتی قادرییە، کە زۆرتر بە ئاداب و ڕسوومی ئایینی دیاری دەکران و شێوەی دیاریکردنی ڕێبەرییەکەیان زیاتر میراتی بوو، ڕۆڵێکی گرینگیان لە ژمارەیەک لە شۆڕشەکانی سەدەی نۆزدەهەم و بیستەم لە ناوچەکانی کوردستان و بەشێوەیەکی گشتی لە پەرەپێدانی بزوتنەوەی نەتەوەیی کورددا گێڕا و ڕێبەرگەلێکی  ناسراوی وەکوو شێخ مەحموود بەرزنجییان تێدا هەڵکەوت؛ هەر وەها، پێشینەی هەر دوو بنەماڵەی تاڵەبانی و بارزانیش بۆ قادری دەگەڕێتەوە.[14]

یەکێکی دیکە لە گۆڕانکارییە فیکری یان ئایدۆلۆژییە ئیسلامییەکانی خالید نەقشبەندی لە کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدهەمدا، دەربڕینی دژایەتییەکی بەرچاوە لە گەڵ وەهابییەت یان سەلەفییەتدا. لە بڵاوکراوەکانی سەرەتای سەدەی نۆزدەهەم، سەلەفییەکانی وەکوو ڕەشید ڕایدا، بە شێوەیەکی گشتی زۆر مەشهوور بوون و بە ئاییندار یان بێ ئایین ناویان دەبرا. یەکێک لە سەرەکیترین بیروباوەڕەکانی نەقشبەندی بۆ تێگەیشتن لە دینداری و ئیمان، ڕێزگرتن لە پیاوە گەورە ئایینییەکان بوو؛ ئەم وتارە بێ پێچ و پەنا هەوێنی بیروباوەڕی  نەقشبەندی لە هەمبەر وەهابییەت دەردەخات، کە بە شێوەی فەرمی، لانیکەم، پێرەوی کردن لە ئایینێکی تایبەت وەکوو فۆڕمێک لە بیروباوەڕ یان لاسایی کردنەوەی بەردەداری، یان خراپتر لەوە بت پەرەستی، بەیان دەکات. هەڵبەت لە کردەوەدا، وەهابییەکان پێڕەوییان لە مەزهەبی حەنبەلی دەکرد؛ بەڵام ئایدۆلۆژیی ڕەدکردنەوەی ڕەواییی ئایینەکان، لایەنی بەهێز و بەردەوامی وەهابییەت و بە شێوەی گشتی سەلەفییەتە، دابەش کردنەوەیەکی نوێی دینی ئیسلام، پشتڕاست دەکاتەوە. لە کۆتایی سەدەی نۆزدەهەمدا، نامیلکەیەکی زۆر مەشهوور لە ناوچەی نیشتەجێ بوونی عوسمانی نەقشبەندی وەدەرکەوت  کە موحەممەد بن عەبدولوەهاب هاودیتنی هەبووە لە گەڵ سیخوڕێکی بریتانیاییدا و ئەو فێری کردووە ویسکی بخواتەوە و پێکەوە دەسیسەیەکیان چنیوە کە ئیسلامی ڕاستەقینە لە ناو بەرن. چەندان نوسخەی ئەم چیرۆکە لە ناوچەی نیشتەجێ بوونی نەقشبەندی بە شێوەی زارەکی و چاپکراوی دەماودەم و دەستاودەست، تەنانەت تا ئاسیای ناوەڕاست و باشوری ئافریقا، ڕۆیشت و بڵاوکراویەوە.[15]

لە دەیەی ١٩٢٠، نەقشبەندییەکان لە سەرزەمینە پێشووەکانی عوسمانی لە ڕووبەڕووبوونەوە لە گەڵ ناسیۆنالیزمی سێکۆلار و سەلەفیگەرایی کە دەوڵەتی لە پشت بوو، ئەگەرچی بە کودتایەکی جددیش بە ئەژمار نایەت، بەڵام تووشی چەندان کێشە بوونەوە. یەکەم، لە ساڵی ١٩٢٥، شەڕکەرە وەهابیەکانی بەنی سعوود مەککە و مەدینەیان فەتح کرد و نەقشبەندییەکانیان وەدەرنا، کە بۆ ئەوان ئەم شارانە ناوەندگەلێکی گرینگی ڕێکخستن و مۆبیلزەکردنی سەروو نەتەوەیی[ترانسناشناڵ] بوو. دووهەم، ژمارەیەک هەوڵی یاسایی لە لایەن فەرمانڕەوایانی سێکۆلار و ڕەگەزپەرستی کەماڵیستی کۆماری نوێی تورکیەوە ئەنجامدرا، کە نەقشبەندییەکانی بە تەواوی لاواز کرد. یەکەم، ئەوان فەرمانیان دەرکرد کە هەموو تەکیەی سۆفییەکان دابخرێ؛ دووهەم، ئەوان فەرمانی داخستنی هەموو مەدرەسەکانیان دەرکرد؛ سێهەم، ئەوان بەکارهێنانی زمانی کوردییان لە شوێنە گشتی و تایبەتییەکانیش یاساغ کرد. بەم شێوەیە، دامەزراندنی کۆماری تورکیە خەسارێکی گەورەی هەم لە فێرکاریی خۆجێیی کورد وهەمیش دەستوپێوەند و تۆڕەکانی نەقشبەندی دا، کە یەکگرتن و پەیوەستبوونێکی بێ وێنەی بە کۆمەڵگەی کوردی بەخشیبوو.[16]

بەڵام لە درێژخایەندا، ئەم گوشارانە بوونە پاڵنەری نەزمی نەقشبەندی، بۆخۆرێکخستن لە گەڵ بارودۆخێکی نوێدا و گۆڕینی لە فۆڕمێکی کۆمەڵایەتیی ئایینیەوە لە سەر بنچینەی تەریقەت، بۆ فۆڕمێکی ئایینداری بە شێوەی تاکەکەسی و لە دەرەوەی بازنەی چالاکیی سیاسی و کۆمەڵایەتی، لە سەربنەمای دین، کە بە سەرکەوتویییەوە هاوشێوەی داخوازی و بەربەستە داسەپاوەکان، لە لایەن دەوڵەتی ناسیۆنالیستی ـ سێکۆلاری تورکیە وکۆمەڵگەی شاری و مەدەنییەوە، بنەجێ کرا.[17] بێگومان بەرچاوترین نموونەی ئەم خۆرێکخستنە، پیشەی سەعید نۆرسی(١٨٧٦ـ١٩٦٠)، نووسەری کۆمەڵەنامیلکەی تێروتەسەلی «ڕیسالەی نوور»ە کە بە بەربڵاوی خوێندراوەتەوە و وەکوو ئیلهامبەخشی بزوتنەوەی نۆرچوو ناسراوە. نۆرسی ساڵانی پێشووتر کەمتر بەوە ناسرابوو کە تا ئەو ڕادەیە کوردێکی نیشتمانپەروەر بێت، سەرەڕای ئەمانە هیچ پێکناکۆکییەکی لە نێوان ئەجێندای ڕیفۆڕمی ئیسلامی ویەکگرتنی نەتەوەییی کوردەکان، لەروانگەی خۆیەوە بەدی نەدەکرد.[18] بەم پێیە، لە دیوانی ئاداب و  رسووم کە لە ساڵی ١٩٠٩ نوسراوە، نۆرسی، لە گەل هاورێکەی خەلیل خەیاڵی لە ڕێگەی بەرهەمەکانییەوە دەربارەی ڕێنووس، ڕێزمان و نەحوی کوردی کە «بنەمای زمانی ئێمەیان پێکهێناوە»، ستایشی « گیانفدایی بۆ نیشتمان»ی  کردووە، ئەو بە دەربڕێنی ئەوەکە «زمان کلیلێکە بۆ داهاتووی خەڵک» لە بەرئەنجامدا داوا لە « شێرەکانی کورد» دەکات کە لە «خەوی پێنچ سەد ساڵەیان ڕاپەڕن».[19]

نۆرسی ڕێز و پێزانیینی خۆی بۆ قارەمانانی فێرکاریی زمانی کوردیی خۆجێیی وەکوو مەلای جزیری، ئەحمەد خانی و مەولانا خالید دەربڕیوە، و چالاکانە و خەمخۆرانە تێکۆشاوە بۆ کردنەوەی قۆتابخانە بۆ فێربوونی زمانی کوردی لە ئوستانی ڕۆژهەڵاتی ئیمپراتوری عوسمانی و تەنانەت پێشنیازی کرد کە  «زانستگەی ڕۆژهەڵاتی» لە وان دروست بکرێ. ئەم هەوڵانە جگە لە باوەڕمەندیی خوێندن بە زمانی دایکی، وەکوو بنەمایەک بۆ هوشیاریی نەتەوەیی ئیلهامی لێ وەرگیراوە و هەروەها لە ڕوانگە/پرۆژەی ئایینی شافیعیی ئیسلامی سوننەوە، وەکوو ئایینێکی نەتەوەییی کوردی سەیر کراوە. بەهەر حاڵ، لە کۆمارە تازە دامەزراوەکەی تورکیەدا، پرۆژە نەتەوەیی و سیاسییەکانی نۆرسی کتوپڕ ڕاگیرا. پاش سەرکوتی کردنی شۆڕشی شێخ سەعید لە ساڵی ١٩٢٥، نۆرسیش دوورخرایە بۆ ئوستانی ئیسپارتا؛ ساڵانی دواتر ئەو لە هەر چەشنە دەربڕینێک کە دەکرێ وەکوو چالاکییەکیی سیاسی لێکبدرێتەوە، چ وەک کەسایەتییەیەکی ئیسلامیی ئایینی، یان کەسایەتییەکی نەتەوەییی کورد، بە وردی خۆی دە بوارد. بەم شێوەیە، نەقشبەندیزم و بەتایبەتی لقی خالیدییەکەی گۆڕانکاریی بنەڕەتیی بە سەرداهات. ئەگەر چی لە تورکیای کۆماریدا تا رادەیەک شاراوەیە، بەڵام بوو بە هەوێن و قوتابخانەیەک کە بەشێکی زۆر لە کەسایەتییەکان و شۆڕشە گرینگە ئیسلامیەکانی تورکیە لە سەدەی بیستەمدا، خۆیان پێوە گرێدا.[20] ئەو بەڵگە دێنێتەوە کە بە دڵنیاییەوە، وێژمانی نەقشبەندی، ڕەسم و ڕسوم، توانایی و کردەوە، شێوە و تۆڕەکانی ڕوانگەی ئیسلامییەکانی وەکوو سەعید نوڕەسی، فەتحوڵڵا گوڵێن، نەجمەتین ئەربەکان، تورگوت ئوزال و ڕەجەب تەیب ئوردوغانی بیچم داوە، تەنانەت ئەگەر بەشێک لەم کەسانە لەوانەیە بە توندی دژی ئەوانی دیکە بن و بە هیچ شێوەیەک بە مانای وشە  ناکڕێ وەکوو پێڕەوی لە ڕەسم و دابی «سۆفی « لە قەڵەم بدرێن. کە واتە، بەر لە یاساغکردنی نەزمی سۆفییەکان لە لایەن کەماڵیستەکانەوە، نوڕەسی تەریقەتەکانی وەکوو پاشکەوتوو لە قەڵەم دابوو. سەرەڕای ئەمانە، زۆربەی نەقشبەندییە  لێهاتووەکان بە ئاشکرا وشیاریی کوردییان لە خۆیان نیشان داوە، ئەگەرچی ئەوان بە شێوەی گشتی و تایبەتی، بێ پێچ و پەنا، یان تەناتەت بە ڕاشکاوی کورد نەبوون. وەکوو یەکێک لە لێکۆڵەرانی کورد، کە خۆشی هۆگرو هاوفیکری نەقشبەندییە، لەم دواییانەدا ڕایگەیاند، کە لە ڕاستییدا کوردستان «نەقشبەندیستانە».[21] بە دڵنیاییەوە لە کاتێکدا وەها گەنگەشەگەلێکی بەرفراوان زێدەرۆییی تێدایە، بەڵام ئەمانە ئاماژەن  بۆ ڕۆڵی لە بیرنەکراو و نواندنی هاوسۆزی بۆ بیروباوەڕی نەقشبەندی ، ئەگەرچی تەنانەت هەر بەوشێوەیە کە لە سەرەوە باس کرا، تەریقەتی نەقشبەندی چیدیکە وەکوو پێکهاتەیەکی ڕیکخراوەیی یان دامەزراوەیەک، هێزێکی سەرەکیی نییە چ لە ناو کومەڵگەی کوردی، چ لە تورکیە یان هەر شوێنێکی دیکەدا.

سووریە و ئێراق، وڵاتانی تازە دامەزراوی عەڕەبی بە کەمینەیەکی بنچینەی کوردەوە، لە چاو کۆماری تورکیە لە هەمبەر فۆڕمە ئایینییە ڕێکخراوەکاندا زیاتر مودارایان دەکرد، ئەگەرچی لقە جیاوازەکانی حیزبی بەعس لە سالی ١٩٦٣ لە هەر دوو وڵاتدا بە دەسەڵات گەیشتن، و خۆیان بە سێکۆلار و سۆسیالیست دەزانی  بەڵام هیچکامیان نەزمی سۆفییەکانیان بە نایاسایی لە قەڵەم نەدا. بە پێچەوانەی ئەجیندای ناسیۆنالیستیی عەڕەب کە بە شێوەیەکی بەرفراوان بەریەککەوتنی لەگەڵ ئارمانەکانی کورددا هەبووە. لە ئێراقی بەعسییدا، عەڕەبە سوننەکان کەمینە بوون و ئیخوان موسلمین زۆر لاوازتربوو لە میسر و سووریە، ڕەنگە ئایین ڕۆڵ ببینێ لە ڕێکخستن و موبلیزەکردندا [بەسیج کردن]، بەڵام ئەم دەربڕینانە بە کەمیی هەڵگەڕاوەتەوە بۆ ڕوانگەیەکی ئایدۆلوژی لە ڕووبەڕووبونەوەی نێوان شۆرشی کورد ورێژیمدا، کە بە شێوەیەکی گشتی لە خاڵ بە خاڵی ناسیۆنالیزمی سیکۆلاردا بەیان دەکرا، نەک لە وتەزای ئایینی یان فیرقەییدا. لە سووریە، ڕێژیمی بەعسی ئەسەد بە چڕی پشتی بەو عەلوییانە بەستبوو کە پێشینەیەکی لادێییان هەبوو، لە دەرئەنجامدا زۆربەی حەشیمەتی عەڕەبی سوننە، بە تایبەتی لە شارەکانی وەکوو حەڵەب، حومس و حەما، لە پەڕاوێز خران؛ لەم شارانەدا، دژایەتیی لە گەڵ ڕێژیم لە ڕوانگەی سەلەفییەتەوە خاڵبەندی کرا و لە ڕێگەی گرووپەکانەوە بە تایبەتی گرینگترینیان ئیخوان موسلەمینەوە، بەیان دەکرا. لەم ڕووەوە، ڕێژیم ژمارەیەکی بەرچاو لەوکوردانەی کە گرێدراوی نەقشبەندی و دژبەری سەلەفییەت بوون، لە ڕێبەریی ئایینی میللیدا جێگیر کرد. ناسراوترین عولەما لە ناو ئەوانەی کە پێشینەیان کورد بوو، ئەحمەد کەفتارۆ، موفتیی باڵای سووریە بوو، تا کاتی مردنی لە ساڵی ٢٠٠٤دا، و ڕۆحانیی ڕیفۆڕمخواز سەعید ڕەمەزان ئەلبووتی، کە بە وتەی بینەرانی لۆکاڵی، تا ئەو کاتەی کە لە مزگەوتی ئیمانی دێمشەق لە مارسی ٢٠١٣دا کوژرا، تەقریبەن شان بە شانی سەرۆککۆمار لە تەلەفزیۆندا دەردەکەوت. کەفتارۆ لە بنەماڵەیەکی سوننەتیی کورد لە حەی ئەکراد، لە ناوچەی ساڵحییەی دیمەشق لە دایک ببوو، بە پێچەوانەوە ئەلبووتی  لە بنەماڵەیەکی فەقیری کورد بوو کە لە کاتی دامەزراندنی کۆماری نوێی تورکیە هەڵاتبوو. دامەزراوە ئایینییەکانیش هاوشێوەی شوناسی نەتەوەیی سەرکوت دەکران. ئەم دوو باوەڕمەندە بە ڕاشکاوی وەفاداریی خۆیان بۆ دەوڵەتی بەعس دەربڕێ و بە فەرمی نواندنی  چالاکیی توندوتیژی ئیسلامییان ئیدانە کرد. بەم شێوەیە، کافتارۆ لە ئیدانەکردنی چالاکییەکانی ئیخوان موسلمیندا زۆر ڕاشکاو بوو، وەکوو کوشتاری بە کۆمەڵی سەربازەکانی ئەرتەش لە حەڵەب لە ساڵی ١٩٧٩ و شۆڕشی ١٩٨٢ لە حەمادا، هەروەها ئەلبوتیش شۆڕشی فیرقەی بەربڵاوی ئیسلامییەکانی لە دژی ڕێژیمی بەشار ئەسەد لە ساڵی ٢٠١١دا ئیدانە کرد. هەروەها ئەوان پێکەوە پاڵیان بە بازنەی نەقشبەندییەوەدا و بەشێک لە دیسکۆرسی  دژە سەلەفییەتیان- کە لەو سەردەمە سونەتییەدا، دوبارە بەرهەم دەهاتنەوە- پێناسە کردەوە، لەم رووەوە، ئەلبووتی رەدکردنەوەی سەلەفیزم لە ژێر باندۆری نەقشبەندی بە ناوی نیشانی ئەل موحەممەدابیە، بڵاو کردەوە.[22] 

لە بارودۆخی ئێستای تورکیەدا، جیاوازی لە نێوان ئیلهامەکانی نەقشبەندی و تەیفەکانی سەلەفییەت لە ئیسلامدا داپۆشراوە و سەرەڕای جیاوازی لە گەڵ نەتەوە یان نەتەوەگەرایی لە نێوان تورکەکان و عەڕەبەکاندا، ڕوانگە و ڕەفتارە نگەتیڤەکانی قەومی تورک و کورد دەربارەی عەڕەبەکانی، بەهێزتر کردووە. کەواتە بەم شێوەیە، ڕوانگە و بیروباوەڕەکانی نەقشبەندی لە ناو کوردەکان لە تورکیە، سووریە و ئێراقدا زیندووە، هەر چەند لە ڕووی ڕێکخستنی ڕێکخراوەیی و پەرەپێدانەوە ڕێچکەی جیاوازی گرتووەبەر. ڕوونە، دەوڵەت نەتەوەی مودێڕن، لێبڕاوانە هەر دوو ئایینی ڕێکخراو و تاکەکەسی، پەرە و شکڵ پێدەدات.

 

لە دەیەی ١٩٨٠ بەملاوە: سەرهەڵدان و لاوازبوونی سەلەفی ـ جیهادیزمی کوردی

تەنیا لە دەیەی ١٩٨٠ی زایینیدا بیرۆکەکانی سەلەفییەت، فۆڕمە ئیلهامبەخشەکانی لە سەلەفییەتی ئیسلامی سیاسیدا، بایەخێکی زۆری لە ناو کوردەکان بە تایبەت لە ئێراقدا بە دەست هێنا، بەڵام تەنانەت ئێستا ئەوانیش لە پەڕاوێزدان. سەرچاوەی ئەم گەشە کردنە، جارێکی دیکە جیاوازە  لە نێوان تورکیە و ئێراقدا. بە بێ ئاماژەکردن  بە سووریە و ئێران کە هەنووکەش تا ڕادەیەک ناڕوونن. کەواتە، بە شێوەیەکی گشتی پێدەچێ نموونەی شۆرشی ئیسلامی لە ئێران و بەڵێنی دان بۆ پیادەکردنی فۆڕمێکی شۆڕشگێڕانە و پێشکەوتنخوازانەتر لە ئیسلام وەکوو هاندەرێک؛ لە لایەن جیهادییەکانی ئەفغانستانەوە کە سۆڤیەت داگیری کردبوو، بە ڕێبەریی سوننە یاغییەکان و تۆڕەکانی ئیخوان موسلمینی میسر و جەماعەتی ئیسلامی و جەماعەتی عولەمای ئیسلامی و شۆڕشی سوننەکان دژی ڕێژیمی بەشار ئەسەد لە سووریە لە کۆتاییەکانی دەیەی ١٩٧٠ و سەرەتای دەیەی ١٩٨٠بەپشتیوانیی پاکستان بێ. هەڵبەت ناکرێ گریمانەی ئەوە بکرێ کە جەوهەری سەلەفی ـ جیهادی یان پێوەندییەکانی ئەم فۆڕمە نوێیانەی چالاکییە ئایینی و سیاسییەکانی کورد لە چ دایە. لە بارەی چۆنیەتی وجەوهەری گرێدراو بە بزوتنەوەی بەربڵاوی سەلەفی – جیهادییەوە کە لە دەیەی ١٩٨٠ سەری هەڵداوە، هەنووکەش شتێکی ئەوتۆ لە بەردەستدا
نییە.[23]

چالاکیی ئیسلامی لە ناو کوردەکاندا لە تورکیە بە شێوەیەکی ڕوون پەرەی گرت، پێدەچێ لە بواری نەتەوەییەوە، هەر لە بنەڕەتەوە لەو سەردەمەدا بیچمی گرتبێ. زۆریەک، ئەگەرچی نە بە تێکرایی، لەم گرووپە ئیسلامیانە ئاشتیخواز بوون: لە سەرەتای ساڵی ١٩٩٠ بەم لاوە، ژمارەیەک ڕێکخراوی ناسیۆنالیستی نەقشبەندیی کورد، و بە شێوەی تایبەتی نۆرچوو پێشینەیەکیان هەبوو، لە هەمووی گرینگتر چاپەمەنیی نەوبەهار، کە ساڵانێک جگە لە بەرهەمهێنانی گۆڤارێک، لیستێکی بەرچاو لە کتێبی کوردیی چاپ و بڵاو دەکردەوە، کە لە ناویاندا وەرگێڕانی کوردیی بەرهەمەکانی سەعید نۆرسی زۆر بەرچاو بوو.

بەرجەستەترین و توندوتیژترین فۆڕمی ئیسلامی سیاسی لە کۆتاییەکانی دەیەی ١٩٧٠ لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیە، لە فۆڕمی حیزبوڵلای کوردییدا سەری هەڵدا. سەرچاوەی ئەم سەرهەڵدانە لە بازنەی دەوروبەری ژمارەیەک لە کتێبفرۆشییەکانی ئیسلامییەکان، بە تایبەتی لە ئوستانی باتمان بوو. دواتر بە سەر لقی جیاوازدا دابەش بوون. بە درێژاییی دەیەی ١٩٨٠، حوسەین ڤیڵیڵوو، یەکێک لە سەرکردەکانیان (١٩٥٢ -٢٠٠٠) وەکوو بەهێزترین کەس دەرکەوت. ئەگەرچی ناوەکە ئاماژەیە بۆ ئەویتر، ئەم گرووپە هیچ پێوەندییەکی بە حیزبوڵڵای لوبنانی (پشت ئەستوورربە شیعە و ئێران) لە گەڵ نییە. بە پێچەوانەوە، ڤیڵیڵوو و هاوقەتارە چالاکەکانی دەستیان دایە نووسینی وتارگەلێک دەربارەی شۆڕشی ئیسلامی هاوشێوەی نووسەرانی ناڕووحانی وەک سەید قوتب و عەلی شەریعتمەداری و ئیلهامیان لە شۆڕشی ئیسلامی لە ئێران، خۆڕاگریی ئەفغانەکان لە هەمبەر هێرشی سۆڤیەت و شۆرشی ئیخوان موسلمین لە سووریە وەرگرت، کە لە ڕاپەڕینی ١٩٨٢ی حەمادا گەیشتە لووتکەی خۆی.

دورون سورو، ڕەخنەی لە لێکدانەوە و شی کردنەوەکانی پێشوو دەربارەی حیزبوڵڵای کوردی، بە هۆکاری هەبوونی پێوەندی لە نێوان حیزبوڵڵای کوردی وئیخوان موسلمین، یان سەلەفیگەریی نێونەتەوەیی، گرتبوو. ئەو لە سەر ئەو بڕوایە کە وەها پێوەندیگەلێک لە جیاتی ئەوەی گریمانە بگرێ، دەبێ نیشان بدرێ. هیچ بەڵگەیەک لە بەردەستدا نییە کە ڕادیکاڵ بوونی ڤیڵیڵوو بە شێوەی ژێر بە ژێر، پێوەندی بە بازنەی مەدرەسەکان یان تۆڕەکانی نەقشبەندییەوە، نیشان بدات. بە پێچەوانەوە، پێدەچێ ڕادیکاڵ بوونی ئەو لە کاتێکدا کە لە کۆتاییەکانی دەیەی ١٩٧٠ لە ئانکارا، هاوکات لەگەڵ ڕێبەری داهاتووی پەکەکە عەبوڵڵا ئوجەلان، خوێندکاری زانستی سیاسی بوو، ڕووی دابێ. ئەمە لەوانەیە بە ڕێکەوت نەبێ: لە کۆتاییەکانی دەیەی ١٩٧٠ لە تورکیە، ئەوە فەزای سێکۆلاری زانستگەکان  و خوێندکارانی ڕادیکاڵ بوون، کە زیاتر لە هەر فۆڕمێکی ڕێکخراوەیی ـ چ بگات بە سیاسی بوونی ـ ئایینیان بیچم دەدا، کە فۆڕمە جیاوازەکانی چالاکیی نیزامی یان توندوتیژیی لە خۆ دەگرت. ئەمە بەم مانایە نییە کە چالاکییە سیاسییەکان لەو قۆناخەدا بە تەواوی سێکۆلار بوون: لە بواری جیاوازدا، ناکۆکیی لە نێوان ڕاست و چەپەکاندا هەبوو، یان جیاوازی لە نێوان موسولمان و عیلمانییەکان، یان لە نێوان سووننەکان و عەلەوییەکان لە ئارادابوو. سەرەڕای ئەمانە بە شێوەیەکی گشتی، ئەم ناکۆکی و دژایەتییانە  لە دەستەواژە و دوکتورینی مارکسیزمی سیکۆلار و ناسیۆنالیزمەوە سەرچاوە دەگرێ تاکوو ئیسلامی بەسیاسی کراو. تاکوو سەرەتای دەیەی ١٩٩٠، حیزبوڵڵای کوردی، نەتەنیا دەسکەوتێکی ئەوتۆی بە دەست نەهێنا، لە ڕاستییدا ڕیسوایییەکەی لە ١٩٩١ بە دەسپێکردنی کەمپینگێک بە مەبەستی تیرۆری چالاکانی پەکەکە و ڕۆژنامەوانەکانی ڕۆژنامەی ئوزگورگوندم، دەستی پێکرد. پرۆ پەکەکەیەکان، ئەم ڕێکخراوەیان بە شێوەی نهێنی بە حیزبی کۆنترا (وەکوو گرووپی مەرگ کە لە لایەن دەزگای ئەمنی تورکیەوە پێکهاتبوو)، ناو دەبرد و ڕەد دەکردەوە؛ بەڵام پێدەچێ ئەمە شتێکی لە ڕادەبەدەر ساکار بێ.[24] لە کۆتاییەکانی دەیەی ١٩٩٠، حیزبوڵڵای کورد، زۆربەی چالاکییەکانی خۆی ڕاگرتبوو، کە هۆکارەکەی بەشێکی چەندین هەڵمەت یان دەسگیرکردنی ئەندامەکانی بوو، لە ساڵی ٢٠٠٠، ڕێبەرەکەیان ولی ئوغڵوو لە لایەن پۆلیسی ئیستانبووڵەوە تەقەی لێ کرا. بەم شێوەیە، پاش ساڵی ٢٠٠٤، بارودۆخێکی بە تەواوی جیاواز هاتە ئاراوە، لە ژێر ڕۆشناییی ڕوانگە نوێیە سیاسییەکەی ئاکپارتی [حیزبی گەشە و دادپەروەری] نیزیک بوونەوە  لە یەکیەتیی ئورووپا هاتە ئاراوە، پاشان ئەوەی کە ئاکپارتی وەکوو» کرانەوەی کوردەکان» ناوی برد، ئەگەرچی هێشتا ناروونە، بەڵام دەرفەتێکی بێ وێنە بوو کە کوردەکان لەو ڕێگەیەوە، خۆیان بەیان بکەن. لە ساڵی ٢٠٠٨ بەم لاوە، چالاکانی حیزبوڵڵای کوردی داگرو هەیبر بە شێوەی هەفتانە بلاو دەکەنەوە.

لەم بارودۆخە نوێیەدا بە ئاشکرا ئیسلامیش فەزایەکی کراوەتری بە نیسبەت حکوومەتی پێشووی کەماڵیستیییەوە پێ بڕا و حیزبوڵڵای کوردییش سەرلەنوێ سەری هەڵداوە، بەڵام هەوڵەکانی ئەمجارەیان لە جیاتی پەنا بردن بۆ توندوتیژی، لە ڕێگەی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنییەوە ئەنجام دەدەا.  چالاکانی سەر بە حیزبوڵڵای کورد، دەستیان دایە ڕێکخستنی بەربڵاوی خەڵک لە بۆنەکان، بۆ وێنە بۆنەی ڕۆژی لە دایکبوونی پێغەمبەر، هەروەها پەیوەست بوون بە خۆپیشاندانی نارەزایەتییەکان لە دژی ئەو کاریکاتێرە دانمارکییانە کە لە ساڵی ٢٠٠٦دا دورست کران وبە پێی ڕاپۆرتەکان دەگوترێ نێزیکی نیو میلیۆن خەڵکی لە خۆ گرت؛ یان لە دژی گۆڤاری تەنزی فەرانسەوی، چارلی ئێبدۆ لە ژانویەی ٢٠١٥، کە نێزیکی سەد هەزار نەفەر بەشدارییان تێدا کرد. بە هەر حاڵ، ئەم خۆپێشاندانە بەرفراوان و گشتییانە، هیچکات نەگوازرانەوە بۆ بارودۆخی هەڵبژاردنەکان؛ لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٢دا پارتێکی سیاسی بە ناوی پارتی ئازادیی داوا دامەزرا، بەڵام لە هەڵبژاردنی گشتیی ژوئەنی ٢٠١٥، ئەم پارتە لە نۆ ئوستانی (زۆرینە کور) ٦٣٤٩٣ دەنگی بەدەستهێنا. لە هەلبژاردنی نوێی نوامبری هەمان ساڵدا، تەنانەت هەر بەشدارییان نەکردەوە.[25] ساڵی ٢٠١٤  زیادبوونی ناکۆکیی جدی ناوخۆییی کوردەکانمان، لە تورکیە بینی. ئەگەرچی خۆیان دەرگیری کردەوەی توندوتیژی نەبوون، پشتیوانانی هوداپار بە ئاشکرا هاودەردییان لەگەڵ «دوەڵەتی ئیسلامی»[داعش] کە شەڕکەرەکانیان ئەو کاتە شاری کۆبانییان گەمارۆ دابوو، دەردەبڕێ. لە مانگی ئوکتۆبەر، بە هۆی بارودۆخی نالەباری کۆبانییەوە، دەرگیریی جددی لە نێوان لایەنگرانی وەجۆش هاتووی پەکەکە و هوداپار ڕوویدا؛ بە واتایەکی دیکە، لایەنگرانی پەکەکە هێرشەکانیان بۆ سەر بنکەکانی هوداپار دەست پێکرد، کە لانیکەم  بووە هۆی کوژرانی ٣٥ کورد کە زۆربەیان ئیسلامی بوون. بە تایبەتی، شاری جزیرە شاهیدی بەردەوامی چەرخەی توندو تیژی و کوشتنی زۆریەک لە چالاکان بوو.[26] دەرفەتەکان بۆ نواندنی چالاکیی توندوتیژیی ئیسلامییەکان لە تورکیە، تەنیا بە وەڕێخستنەوەی شەڕ لە دراوسێیەتیی سووریەدا قورستردەبووە. ئەگەرچی وێڕای هاوخەمی بۆ گرووپە سەلەفی-جیهادییەکان و ڕەنگە هەروەها هەبوونی هێندێک پێوەندی، بە شێوەیەکی گشتی، پێدەچێ کە ئیسلامییە کوردەکان لە تورکیە، ڕێڕەوی خۆیان درێژە پێدابێ. بەم شێوەیە، بە ڕادەیەکی بەرچاو، جگە لە ڕاپۆرتەکان کە ئاماژە بە پێوەندیی نێوان دەوڵەتی تورکیە و بە ئیستلاح دەوڵەتی ئیسلامی(داعش) دەکەن، بەڵکوو هەروەها باس لە ناوەندە خۆجێیەکانی داعش یان چالاکانی پرۆ داعش لە چەندین شاری باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیە و گرینگتر لە هەمووان غازی عەنتاب دەکرێ.[27]

پێوەندیی سەلەفی ـ جیهادییەکان لەگەڵ گرووپە چالاکە ئیسلامییەکان کە لە دەیەی ١٩٨٠ و ١٩٩٠ لە کوردستانی ئێراقدا سەریان هەڵدا بە تەواوی ڕوونە. بە درێژاییی دەیەی ١٩٩٠، بەرچاوترینی ئەم گرووپانە، بزووتنەوەی ئیسلامی لە کوردستانی ئێراق بوو کە مەلا عوسمان عەبدولعزیر ڕێبەریی دەکرد. بە پێی ڕاپۆرتەکان، مەلا عوسمان لە کاتی خوێندن لە زانستگەی ئەلئەزهەر لە قاهیرە، پەیوەست دەبێ بە ئیخوان موسلمینەوە؛ ئەو هەروەها پێوەندی لەگەڵ جەماعەتی ئیسلامیی پاکستان و موجاهیدینی ئەفغانستان و بەتایبەتی بورهانەدینی ڕەبانییدا، هەبووە. وتە بێژێکی بزوتنەوەی ئیسلامی، ئیدیعا دەکات کە ئەگەرچی مەلا عوسمان بیرۆباوەڕی خۆی پەرەپێداوە، بەڵام ئەو نێزیکایەتیشی هەبووە لە گەڵ ڕوانگەی گرووپە سەلەفی-جیهادییەکانی دیکەشدا.[28]

پاش مەرگی مەلا عوسمان لە ساڵی ١٩٩٩، بزووتنەوەی ئیسلامی بوون بە چەند دەستەوە. بێگومان  ناسراوترین یان ناوزڕاوترین ڕێبەرانی نوێ، نەجمەدین فەرەج (بە ناوی خوازراوی مەلا کرێکار) بوو کە پێوەندیی لەگەڵ مەکتەبی عەبدوڵڵا عەزەم ئەلخادیمات لە پیشاوەر و هەروەها بە پێی ڕاپۆرتەکان، لەگەڵ ئوسامە بن لادەنیش لە پێوەندیدابووە.  ئەو لە ساڵی ٢٠٠١ گروپێکی نوێی بە ناوی جوندولئیسلام پێکهێنا کە لە ئەنجامدا لە گەڵ گرووپە جیهادییەکی دیکە بە ناوی ئەنسارولئیسلام کرانە یەک، ئەمەی دوایە تووشی ڕووبەڕوونەوەی خوێناوی بوون لە گەڵ هێزکانی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستاندا.  لە کاتی هێرشەکەی ١١ی سێپتامبەر لە ئامریکا، یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان، توانی قەناعەت بە ژمارەیەک هێزی نیزامی لە ڕۆژئاوا بێنێ کە ئەنسار، ئەڵقەی شاراوەی نێوان سەددام حوسێن و ئوسامە بن لادنی پێکهێناوە؛ لە ئاکامدا، مەکۆی ئەنسار کە لە ناوچەی سنووری نێوان ئێران و ئێراق  لە نیزیکی هەڵەبجە بوو، بە یارمەتیی هێزی هەواییی ئامریکا لە بەهاری ٢٠٠٣دا لە ناو بران. لە سێپتامبەری ٢٠٠٢، کرێکار، وەکووپەنابەرێک لە نۆروێژ بوو، لە کاتی هاتوچۆ لە فڕۆکەخانەی ئەمستردام دەستگیر کرا، ئەو خۆی دەدزیەوە لەو ئیتهامانەی کە ئامریکا وەپاڵی دەدا و گەڕاوە بۆ نۆروێژ، شوێنێک کە لە ئەنجامدا دادگایی کرا و ماوەی چەندین ساڵ زیندانی بە تاوانی هەڕەشەی کوشتن لە دژی سیاسەتوانانی خۆجێیی نۆروێژ و چالاکانی سێکۆلاری کورد، بۆ بڕایەوە.[29]

بەم شێوەیە، لە درێژماوەدا، دوای کرێکار تەنیا عەلی باپیر، ئەندامێکی دیکەی هەمان بازنە ماوەتەوە کە بتوانێ ڕۆلێکی بچووک لە سیاسەتی کوردستاندا بگێڕێ. ئەو خەڵکی ڕانیەیە، شوێنێک کە هێشتاش پێگەیەکی بەهێزی تێیدا هەیە. باپیر پاش جیابوونەوەی لە بزوتنەوەی ئیسلامی، کۆمەڵی ئیسلامیی دامەزراند. وەکوو بەشێکی ئوپراسیۆنەکان لە دژی ئەنسارولئیسلام، باپیر لە ساڵی ٢٠٠٣ لە لایەن هێزەکانی ئامریکاوە دەستگیر و زیندانی کرا، بەڵام لە ساڵی ٢٠٠٥ ئازاد کرا؛ بە لەبەرچاوگرتنی وتەکانی خۆی، ئەو لە بەندیخانەدا توانی ژمارەیەک لە بەندییە بەعسییەکان بگۆڕێ.[30] لەو کاتەوە، کۆمەڵی ئیسلامی لە جیاتی کردەوەی چەکدارانە دەرگیری هەڵبژاردنی سیاسییە، بە مەبەستی دورست کردنی لیستێکی هاوبەش لە گەڵ پارتەکانی دیکە، وەکوو یەکگرتووی ئیسلامی و پارتی سۆسیالیستی حەمەی حاجی مەحموودا. لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٥وە، کۆمەڵێ ئیسلامی شەش کورسیی پارلمانی هەیە.

 

کۆبەند

لە سەدەی بیست و یەکەمدا، لەوانەیە تەریقەتی قادری و نەقشبەندی چیدیکە بەشێکی بەرچاو لە خەڵک موبیلیزە [بەسیج کردن] نەکەن؛ بەڵام ئاخێو(گفتمان)، تێڕوانینەکان، کردەوە و فۆڕمەکانی ڕێکخستنی سەرچاوە گرتوو لە نەقشبەندی، درێژەی دەبێ لە پێکهێنانی هەست و زەینی ئیسلامی و ئیسلام لە نێو تورکەکان، کوردەکان و ئەوانی دیکەشدا. بەم شێوەیە، ئەوان چالشێکی سەرنجراکێشیان ڕووبەڕووی ژمارەیەک هۆکار کردووەتەوە کە هەنووکە کاریگەریی لە سەر فەندەمێنتالیزمی موسوڵمانان هەیە. بۆ وێنە، لێکۆڵەری بەناوبانگی فەرانسەوی، ئۆلیڤێر ڕۆی، بەڵگە دەخاتە ڕوو کە ئیسلامی سیاسی، وەکوو پرۆژەیەکی شۆڕشگێرانە بۆ دروست کردنی دەوڵەتێکی ئیسلامی دەخرێتە ڕوو، کە لە سەرەتای دەیەی ١٩٩٠دا شکستی هێنابوو، بەم پێیە، ئەوەیکە ئەو بە « فەندەمێنتالیزمی نوێ» ناوی دەبات، یان هەوڵدان بۆ بە ئیسلامکردنی کۆمەڵگە، وەکوو هەمیشە بەهێز بووە. بە تایبەتی ڕۆی، دەربارەی ئەم شکستە بەڵگە دەخاتە ڕوو کە شۆڕشە ئیسلامیەکان (چ لە ناو کۆماری ئیسلامیی ئێران یان لە میسری پاش موبارەک)، چوونەتە قۆناخی «پۆست ئیسلامیزمەوە»  کە لەودا چالاکانی ئیسلامی (نە لیبراڵ ـ سێکۆلارەکان) دیاری دەکەن کە چ بیاڤ یان فەزایەکی سیاسیی دیاریکراو، بوونی هەبێ یان نا و نابێ لە ژێر ڕۆشنایی و ڕێوشوێنی ئاییندا ئاراستە بکرێ. ڕۆی، لە دوایین کاریدا بەڵگە دێنێتەوە کە لە سەرەتای سەدەی بیست و یەکەمدا، ئیسلامێکی نوێی جیهانی سەری هەڵداوە کە بشێوی، دژە کلتوری و سڕینەوەی لێ کەوتووەتەوە: لە خەباتێکی سیاسیی بەرتەسک لە ڕووی جوغرافیایییەوە  بۆ کۆنترۆڵ  کردنی دەوڵەتێکی دیاریکراو، گۆڕاوە بۆ خەباتێکی ئەخلاقیی جیهانی و بێ کۆتایی لە نیوان خێر و شەڕدا. لەم ئانالیزەدا، ئەلقاعیدە تاکە توندڕەوترین و بەرچاوترین نوێنگەی ئەم دیاردە بەرفراوانەیە.[31] ڕۆی، بەڵگەی زیاتر دەخاتە ڕوو و سەلەفیزم لە سەدەی بیست و یەکەمدا بە بەربژێرێکی شیاو بۆ وەها ئیسلامێکی جیهانی دەزانێ ، بە ڕەد کردنەوەی ئاداب و ڕسوومی لۆکاڵی لە فۆڕمەکانی جیهادییدا (جەهل یان نەزانی)  یان بەرپرسیاریەتی (پەرەستنی بت)دا. کە فۆڕمێک لە فەرهەنگسازی لە دین پەرە پێدەدا، کە لە هەموو سەرچاوە کلتورییەکان پاک کراوەتەوە و ئەمەش  بە تایبەتی بۆ وەخۆ گرتن لە کۆمەڵگەی دیکەدا سەرنجراکێشە.

تێزەکانی ڕۆی، هەر بەم شێوەیە کە هەن گرینگ و جێی ـ تێڕامانن، بەڵام لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوە لە گەڵ ماناکانی هاوچەرخی ئیسلام لە ناو کوردەکاندا ، لە گەڵ ژمارەیەک کێشەی بنەڕەتی بەرەڕوو دەبێتەوە. لە سەرەتاوە، ئیسلامییە تورک و کوردەکان، جەوهەری جیاوازی نەقشبەندییان پشتگوێ دەخست؛ بێگومان ڕێکخستنەکانی وەکوو بزووتنەوەی نۆرچوو و گولەن درێژ کراوەی نەقشبەندین و لە هێندێک بواردا ڕاشکاوانە ڕوانگەیەکی دژە سەلەفییان هەیە. سەرەڕای ئەمانە، جیاوازیی شیکاریی ڕوون لە نێوان ئیسلامی سیاسی و فەندەمێتالیزمی نوێدا، کەم کردنەوەی ڕۆڵی دەوڵەت و کۆمەڵگەی بە ئامانج گرتووە یان جیاوازیی بەرچاوی پێوەندیی نێوان دەوڵەت و کۆمەڵگەی پشتگوێ خستووە، تەنانەت لە نێوان وڵاتانی دراوسێی وەکوو تورکیە و ئێراق (کە دەبێ وێڕای یەک ئاماژەیان پێ بکرێ، سەر بە هەمان فەرمانڕەواییی عوسمانیی سەدەیەک لە مەوبەرن). سەرەڕای ئەمانە،  جگە لە ڕێڕەوە دیاریکراوەکانی ئیسلام و ئیسلامیزم لەم وڵاتانە، و پێوەندیی نێوان دەوڵەت و کۆمەڵگە، دینامیکە جیاوازەکانی نەقشبەندی ـ سەلەفی دەخاتە ڕوو.[32]

لە ئەنجامدا دەوڵەتی ئیسلامی لە ئێراق و سووریە،(داعش)،  پاش ٢٠١١ وەها وێرانییەیەکی ئەنجامدا، کە لەگەڵ وێنەی ئیسلامێکی جیهانیی پەرچەکردار و دەوردراودا کە لە بنەڕەتەوە، نهیلیستە یەک ناگرێتەوە. یەکەم، هەر بەو شێوەیە کە ناوەکەی دەریدەخات، دەرگیری پرۆژەی سیاسیی دامەزراندنی دەوڵەتە. دووهەم، سەرەڕای ئەوە کە ڕیتۆریکی خۆیان لە سەر بنەمای خەبات بۆ فەرمانڕەوایی لە سەرتاسەری جیهانی ئیسلامی ڕاستەقینە داناوە، لە ڕاستییدا قەڵەمڕەوی سەرەکیی داعش ناوچەیەکی جوگرافیی بە تەواوی دیاریکراوە: بەشێکی بەرفراوانی ناوچەی عەڕەبی سوننە نشین لە نیمچە دووڕگەی عەڕەبی و بە تایبەتی باکووری بین ئەلنەهرین، لە خۆدەگرێ؛ کە بە هۆی بۆشاییی دەسەڵات یان بارودۆخی بەهێزی بەرگری لە دژی دەوڵەت، کەوتە دەست داعش. لە ڕاستییدا ژمارەیەک لە گرووپە جیهادییەکان لە ناو ئەوانی دیکەدا لە لیبی و بیابانی سینا بەڵێنیان داوە کە وەفادار بن بە داعش، کە پێناچێ  ئەمە لە ڕووی ناوەندی ڕێکخستن و هاوکارییەوە  زۆر مانادار بێ بۆ داعش . سێهەم، سەرەڕای ڕیتوریکی جیهانگەرایانەی دامەزراندنی خەلافەت بۆ هەموو ئۆمەت، یان کۆمەڵگەی دینداران، داعش بە بەرفراوانی لە ناو عەڕەبە سوننەکاندا تەنیوەتەوە، دەنا بە شێوەیەکی گشتی لە گەڵ خەمساردی یان تەنانەت ڕەقەبەریی گرووپە قەومییەکانی دیکە ـ چ بگا بە فیرقە گەرایی ـ بەرەوڕوویە. ئامار و داتای پێشکەش کراو لە لایەن سەنتەری لێکۆڵینەوەی نێونەتەوەیی بۆ ڕادیکالیزە بوون لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٥ دەریدەخات کە بە گشتی زیاتر لە بیست هەزار چەکداری، لە سەرتاسەری جیهانی عەڕەبی لە خۆ گرتووە. تەنیا ٢٥٠٠ موجاهیدی زیاتر بە بەراورد لە گەڵ هەموو وڵاتانی ڕۆژئاوایی و ئورووپای ناوەندی لە عەڕەبستانەوە هاتوون.[33] کە واتە، ئەم ئامارانە نیشان دەدات کە نابێ غافڵ بین لە زێدە گوتنی تایبەتمەندی یان جەوهەری گەردونیی موبیلیزەکردن و وەرگرتنی هێزی چەکداری نوێی داعش. پێویست ناکات کە ئەم جیهانیبوونە وەکوو کێشمەکێشێک لە ڕووی چەندایەتی و چۆنایەتییەوە بە شتێکی نوێ لە قەڵەم بدرێ. ژمارەی پێوانەیی نێزیکەی بیست هەزار چەکداری بیانی کە تەنیا بڕێک زیاترە  لەو ژمارە پێوانەیییەی موجاهدینی بیانی لە شەڕی ئەفغانستان لە دەیەی ١٩٨٠دا، و بە ڕادەیەکی بەرچاو کەمترە لە  ژمارەی چەکدارە بیانییەکان کە تەسور دەکرێ لە شەڕی ناوخۆییی ئیسپانیادا شەڕیان کردبێ، (بە گشتی نێزیکەی ٤٠٠٠٠ کەس مەزەندە دەکرێ، لە ڕاستییدا ئەگەرچی هەموو کاتێک زیاتر لە ٢٠٠٠٠ کەس دەرگیری ئەم کێشمەکێشە بوون).[34] بەڵام گرینگتر لە هەمووی، ئامارەکانی سەنتەری لێکۆڵینەوەی نێونەتەوەیی بۆ ڕادیکالیزە بوون، بە شێوەیەکی سیستماتیک بە لارێدابەرە، ئەوان چەکدارانی لۆکاڵی لە ناوچەی ژێر دەسەلاتی داعش لە سووریە و ئێراق دێننە دەرەوە، کە ئیمکانی زۆرە، زۆربەی هەر زۆری ئامار و زانیارییەکانی داعش، بەم شێوەیە کۆ بکرێتەوە. بە واتایەکی دیکە، سەرەڕای هەموو نیشانەکان، داعش لە بنەڕەتدا هەیمەنەی لە ناو عەڕەبە سوننەکان، بەتایبەتی لە ئێراق و سووریە  چەسپاندوە.[35] سەرەڕای دەربڕینی هاوخەمیی ئاشکرای هێندێک  مەحفەلی ئیسلامی بۆ داعش (بە مانای کەڵەکە بوونی بەڵگەی پشتیوانیی ڕاستەوخۆی دەوڵەتی تورکیە نییە)، لە ڕاستیدا ژمارەی ئەو تورکانە کە پەیوەست بوون بە داعشەوە، ڕێژەیەکی کەمە. هەر بەم پێیە، پێدەچێ تەنیا ڕێژەیەکی زۆر کەم لە کوردەکان لە ئێراق، تورکیە، سووریە و ئێران پەیوەست بووبن بە داعشەوە. دەربارەی هۆکارە تایبەتییەکانی ئەوان زانیارییەکی ئەوتۆ لە بەر دەستدا نییە، بەڵام پێدەچێ جیهادییە کوردەکانی ئێراق لە بنەڕەتەوە لە ناوچەی هەڵەبجە، کە بە  سەرچاوەی چالاکیی ئیسلامییەکان ناسراوە، کەیف خۆش بن، ناوچەیەک کە زۆربەی خەڵکەکەی لە ڕێبەرانی سێکۆلاری کورد هیوابڕاو یان دوورە پەرێز بوون. پیدەچێ شەڕکەرە داعشییەکانی کورد لە تورکیە بە زۆری لە ناوچەی باتمانەوە هاتبن، هەر بەمشێوە ناوچەیەک بە پێشینەیەکی دێرینی چالاکیی ئیسلامییەوە.

بە واتایەکی دیکە، سەرەڕای ڕیتۆریکی گەردوونیی ئیسلامی و دژە ڕۆژئاوایی (یان، کەسێک کەڵکەڵەیەتی بڵێ، ناوبانگی هەبێ) وێڕای بە خۆنازین بۆ باتڵ کردنەوەی ڕێکەوتننامەی سایکس ـ پیکۆ، داعش مەترسییە فیرقەیی، قەومی و نەتەوەیییە باوەکانی  سەرلەنوێ بەرهەمهێناوە. لەو پەڕی سادەییدا، دەکرێ بڵێین کە کێشمەکێشی پرۆپاگاندەیی لە لایەن هەموو لایەنەکانی شەڕەکەوە ئەنجام دراوە، دەکرێ تێگەیشتن و زاڵ بوونی بەرانبەرەکەش ببینی و جیاوازییە باوەکان لە نێوان کوردەکان و عەڕەبەکان، موسوڵمانان و مەسیحی، شیعە و سووننە، ئۆرتۆدۆکس و بێ باوەڕەکان و لە نێوان فۆڕمەکانی ئیلهام گرتوو لە نەقشبەندی و سەلەفیگەرایی لە ئیسلامی سوننەدا، بخرێتە ڕوو. بەدەر لەمە، وێنەی پرۆپاگەندەی پێوەندیداربە ژنە گریلاکانی کورد لە لایەکەوە و بازاڕ و فەرمانەکانی داعش بۆ کۆیلە کردنی ژنان لە لایەکی دیکەوە، هەردووکیان بە شێوەی هاوسان و بە شەوقەوە لە میدیاکانی جیهاندا بەرهەمدەهێنرێنەوە، ئەمەش نیشان دەدات کە  جیندەر و سێکسچواڵێتی تا چ ڕادەیەک لە ڕووبەڕووبونەوە بەردەوامەکاندا، بە ئامراز کراون.[٣٦]

 

*. Michiel Leezenberg, «Religion Among the Kurds: Between Naqshbandi Sufism and IS Salafism.» In The Kurdish Question Revisited, Edited by Gareth Stansfield and Mohammed Shareef, 33-46 (Oxford: Oxford University Press, 2017).

 

سەرچاوەکان

 

1.  for a recent collection of papers on these various groups, including Christian ones, see

Khanna Omarkhali (ed.), Religious Minorities in Kurdistan (Berlin: De Gruyter, 2014).

On the Yazidis, see e.g. Nelida fuccaro, Te Other Kurds: Yazidis in Colonial Iraq (london:

I. B. Tauris, 1999); Christine allison, Te Yezidi Oral Tradition in Iraqi Kurdistan

(london: Curzon, 2001); Philip Kreyenbroek, Yezidism: Its Background, Observances,

and Textual Tradition (lewiston, NY: Edwin Mellen, 1995); Birgül açıkyıldız, Te Yezidis

(london: I. B. Tauris, 2010). On the ahl-e Haqq, next to the classical studies by Minorsky,

see e.g. Nuri Yasin al-Hirzani, al-kake’iyye: Dirasa anthrubulujiyya li’l-haya al-‘ijtima’iyya

(Erbil, 2007). On the (Kurdish) alevis, see for example the papers collected in Paul White

and Joost Jongerden (eds), Turkey’s Alevi Enigma: A Comprehensive Overview (leiden:

Brill, 2003). On the Shabak, see amal Vinogradov, “Ethnicity, cultural discontinuity, and

power brokers in Northern Iraq: Te case of the Shabak,” American Ethnologist 1 (1974)

pp. 207-18; Michiel leezenberg, “Between assimilation and Deportation: History of

the Shabak and the Kakais in Northern Iraq,” in B. Kellner-Heinkele and K. Kehl-Bodrogi

(eds), Syncretistic Religious Communities in the Near East (leiden: Brill, 1997).

2.  for a notable exception, see for example Martin van Bruinessen and Joyce Blau (eds),

“Islam des Kurdes,” Les annales de l’autre Islam 5 (Paris: INalCO, 1998). See also the

papers collected in Van Bruinessen’s Mullas, Sufs, and Heretics: Te Role of Religion in

Kurdish Society (Istanbul: ISIS Press, 2000).

3.  Tus, I will also avoid discussion of how, especially in more secular nationalist circles, the

Yezidi faith has come to be construed as a branch or ofshoot of Zoroastrianism, and as

such the Kurds’ original, pre-Islamic religion.

4.  I have described his process of vernacularization in more detail in “Elî Teremaxî and the

vernacularisation of madrasa learning in Kurdistan,” Iranian Studies 47:5, pp. 713-33. See

also Zeynelabidin Zinar, Xwendina medresê (Stockholm, 1993).

5.  I. Weismann and f. Zachs (eds), “foreword,” Ottoman Reform and Muslim Regeneration:

Studies in Honor of Butrus Abu-Manneh (london: I. B. Tauris, 2005) p. 10. Cf. e.g. albert

Hourani, “Sufsm and Modern Islam: Mawlana Khalid and the Naqshbandi order,” in his

Te Emergence of the Modern Middle East (london: Palgrave Macmillan, 1981) pp. 75-89;

Butrus abu-Manneh, Studies on Islam and the Ottoman Empire in the 19th

 century (1826–

1876) (Istanbul: Isis Press, 2001).NOTES

548

pp. [36–38]

6.  Martin van Bruinessen, Agha, Shaikh, and State: Te Social and Political Structures of

Kurdistan (london: Zed Books, 1992) esp. pp. 224-34. In fairness, it should be noted

that van Bruinessen also mentions the Khalidiyya Naqshbandi’s distinct and decentral-

ized organizational structure as a prime cause of their rapid expansion.

7.  Yitzak Nakash, Te Shi’ites of Iraq (Princeton, NJ: Princeton University Press, 1994) esp.

pp. 25-48.

8.  Butrus abu-Manneh, “Te Naqshbandiyya-Mujaddidiyya in the Ottoman lands in the

early 19th

 c entur y,”  Die Welt des Islams XXII (1982) pp. 1-36.

9.  abu-Manneh, “Te Naqshbandiyya-Mujaddidiyya in the Ottoman lands,” pp. 34-5.

10.  Te Ehmedî has been reprinted regularly, and is still available in most bookstores in Iraqi

and Iranian Kurdistan. Te text of the Eqîdetname, based on an 1877 manuscript, was

published by Muhammad Mala Karim in 1981 as Aqîday kurdiy Mawlânâ Khâlidî

Naqshbandi (Govârî korî zanyârî ‘îrâq-dastay kurde 8: 199-222); this edition was reprinted

in Kemal Re’ûf Muhammad, Eqîdey ‘îmân – ‘eqîdey kurdî (Erbil, 2004).

11.  Cf. my “Between local rivalries and transnational networks: Mawlana Khalid as a linguis-

tic pioneer,” paper presented at the international conference on Mawlânâ Khalid

Naqshbandi, Sulaimaniya, 2009.

12.  Serif Mardin, “Te Nakshibendi order of Turkey,” in M. Marty and S. appleby (eds),

Fundamentalisms and the State (Chicago: Chicago University Press, 1993) p. 205; quoted

in Hakan Yavuz, Islamic Political Identity in Turkey (Oxford: Oxford University Press,

2003), pp. 138, 298.

13.  Van Bruinessen, Agha, Shaikh, and State, p. 234.

14.  On the qadiris in Kurdistan, see especially Martin van Bruinessen, “Te qadiriyya and

the lineages of qadiri shaykhs in Kurdistan,” Journal of Suf Studies 1 (1999); cf. van

Bruinessen, Agha, Shaikh, and State, ch. 4, esp. pp. 216-40.

15.  In contemporary Turkey, a recent version of this story is available in several diferent lan-

guages; in English it is Confessions of a British Spy (Hakikat kitabevi, n.d.), http://www.

hakikatkitabevi.net/book.php?bookCode=018, accessed 7 february 2015.

16.  Clandestinely, however, Kurdish-language madrasa education continued for decades,

even if on a much smaller scale; cf. leezenberg, “Elî Teremaxî and the Vernacularization

of Medrese learning in Kurdistan,”  Iranian Studies 47:5 (3 September 2014), pp.

713-33.

17.  Yavuz, Islamic Political Identity in Turkey, ch. 7.

18.  Rohat alakom, “Said Nursi entre l’identité kurde et l’identité musulmane,” Les annales

de l’autre Islam  5 (1998), pp. 317-31.

19.  Said Nursî, Divan-ı harbi örf (Istanbul: Tenvir Nesriyat, 1992) pp. 59-61, quoted in

alakom, “Said Nursi,” pp. 321-3. alakom also notes how in later editions of Nursî’s work

the references to Kurdistan, Kurds, Kurdish identity, and Kurdish national awakening NOTES

   549

  pp. [39–43]

have tacitly been changed to more neutral terms like “eastern anatolia” and “citizens,” or

even omitted altogether.

20.  See Yavuz, Islamic Political Identity in Turkey, in particular ch. 6.

21.  abdurrahim alkis, speaking at the Nûbihar symposium “Ziman û dîn û nasname,”

Diyarbakır, September 2013.

22.  On Kafaro, see annabelle Böttcher, Syrische Religionspolitik unter Assad (freiburg im

Breisgau: arnold-Bergsträsser-Institut, 1998); leif Stenberg, “Préserver le charisma: les

consequences de la mort d’ahmad Kafaro sur la mosquée-complexe abu al-Nur,” Maghreb-

Mashrek 198:4 (2008), pp. 65-73. On al-Butî, see andreas Christmann, “Islamic scholar

and religious leader: a portrait of Shaykh Muhammad Sa’îd Ramadân al-Bûtî,” Islam and

Christian–Muslim Relations 9 (1998) pp. 149-69; the appendix to this article reproduces

a debate between al-Buti and a young salafst from al-lâmadhhabiyya. See also al-Butî’s

own memoirs of his father, Hadha Wâlidi (Damascus, 1995), Turkish translation Babam

Molla Ramazan al-Bûtî (Istanbul, 2007).

23.  On the afghan jihad and its links to the al-azhar network, the Muslim Brotherhood,

and the Jamaat-i Islami, see Olivier Roy, Islam and Resistance in Afghanistan (Cambridge:

Cambridge University Press, 1989); on the SalafJihadi “movement” (which was never

unifed or centrally led), see in particular Gilles Kepel, Jihad: Expansion et déclin de

l’islamisme (Paris: Gallimard, 2000).

24.  Tere is as yet no fully-fedged academic study on the background and activities of the

Kurdish Hizbullah, only a number of journalistic sources; but see Gilles Dorronsoro, La

nébuleuse Hizbullah (Istanbul, 2004). On KH’s re-emergence in the early twenty-frst

century, see Mustafa Gürbüz, “Revitalization of Kurdish Islamic Sphere and Revival of

Hizbullah in Turkey,” in f. Bilgin and a. Sarıhan (eds), Understanding Turkey’s Kurdish

Question (london: lexington Books, 2013), pp. 167-78.

25.  fehim Tastekin, “Could an alternative Kurdish party succeed in Turkey?” Al-Monitor,

27 June 2016, http://www.al-monitor.com/pulse/originals/2016/06/turkey-kurds-kurd-

ish-parties-splitting-hdp-hudapar.html, accessed 30 October 2016.

26.   “How Cizre became a combat zone,” Al-Monitor, 15 January 2015, http://www.al-mon-

itor.com/pulse/security/2015/01/turkey-syria-kurds-kobane-cizre.html#, accessed 7

february 2015.

27.  Tere is little information on IS activities inside Turkey, and even less that is reliable. One

CHP representative claimed that four quarters in Gaziantep were in IS hands: “CHP’li

vekil: Gaziantep’te 4 mahalle IŞİD’in elinde,” BirGün, 21 august 2016, http://www.

birgun.net/haber-detay/chp-li-vekil-gaziantep-te-4-mahalle-isid-in-elinde-125079.html,

accessed 3 November 2016. for an English-language overview, see aaron Stein, “Te

Islamic State in Turkey: a Deep Dive into a Dark Place,” War on the Rocks, 6 april 2016,

https://warontherocks.com/2016/04/the-islamic-state-in-turkey-a-deep-dive-into-a-

dark-place/, accessed 3 November 2016.

28.  Interview, london, June 2000. On IMIK, see my “Political Islam among the Kurds,” in NOTES

550

pp. [43–48]

f. abdul-Jabar and H. Dawod (eds), Te Kurds: Nationalism and Politics (london: Saqi

Books, 2006) pp. 203-27, esp. pp. 216-23.

29.  Krekar’s memoirs appeared in Norwegian as Med egne ord (Oslo: aschehoug, 2000).

30.  Interviews with ali Bapir, May 2009, May 2011. for Komalî’s perspective on the 1980s

“Islamic revolt” in Iraqi Kurdistan, see for example Sherîf Werzêr and Muhammad Zerzî

(eds), Jewleyek le qewlayî khâkî nîshtîmanda (Sulaimaniya, 2009).

31.  Olivier Roy, Te Failure of Political Islam (Cambridge, Ma: Harvard University Press,

1994); Globalized Islam: Te Search for a New Ummah (london: Hurst & Co., 2004). a

similar analysis of contemporary global Islam as driven by ethics rather than politics can

be found in faisal Devji, Landscapes of the Jihad (london: Hurst & Co., 2005). for a

recent overview of the diferent forms of Salafsm, see the papers collected in R. Meijer

(ed.), Global Salafsm (london: Hurst & Co., 2009).

32.  Roy’s attempt at dissolving all “post-Islamist” religiosity into purely political and “nihil-

ist” motives appears to proceed from an a priori assumption that politics is essentially sec-

ular, and that conversely all religions are in essence apolitical. Considerations of space

preclude a fuller discussion of these points, however.

33.  http://icsr.info/2015/01/foreign-fghter-total-syriairaq-now-exceeds-20000-surpass-

es-afghanistan-confict-1980s/, accessed 7 february 2015. One should be cautious about

these fgures, of course, many of which are no more than rough estimates based on sources

of varying reliability. Moreover, not all foreigners are actively involved in fghting; par-

ticularly the higher educated ones may also serve as medical doctors, engineers, judges,

and of course publicity workers using various digital media; there are indications that

other foreigners, being unfamiliar with either language, terrain, or military tactics, are

simply used as cannon fodder in the guise of suicide bombers.

34.  Hugh Tomas, Te Spanish Civil War, 4th

 edn (Harmondsworth: Penguin, 2001), p. 941.

35.  an exception may be the Naqshbandi army, allegedly led by Ba‘athist and former Iraqi

Vice President Izzat al-Duri, which is claimed to incorporate members of arab, Kurdish,

and Turkomen tribes. Reportedly, this militia was formed in 2006, in order to resist the

american occupation and to protect Naqshbandis from the actions of al-qaeda in Iraq;

but it was claimed to have joined with IS in the summer of 2014 for the conquest of

Mosul. Tis alliance, however, seems more tactically than ideologically driven. Cf. http://

web.stanford.edu/group/mappingmilitants/cgi-bin/groups/view/75, accessed 7 february

2015.

36.  On this topic, cf. my “Iraq, IS and the Kurds: Redefning political, religious, and sexual

boundaries,” keynote lecture, aCMES convention, University of amsterdam, January 2015.