ئارامتر بخوێنەوە!
سەلەفیزم لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
شاهۆ مەتین
“ئەو ڕەوتە سەلەفییانەی کە دواتر ناسناوی جیهادییان وەڕگڕت، لە ژێڕ کاریگەریی ئەندێشەکانی سەید قوتبدا، بە لەبەردەستدا بوونی فتوای بە کافر زانیینی موسوڵمانان و شاڕۆمەندانی ئاسایی، بوونە گەورەترین هێزی تێڕۆڕیستیی جیهان و لە دوورترین شوێنی دونیا هێرش و شەڕی زۆریان ڕێکخست، کە تاکوو ئەو سەردەمە لە هیچ گرووپێکی تیرۆریستیی تر نەبینرابوو.“
ماکس وێبێر، یەکێک لە کۆمەڵناسانی بواری دین، لێکۆلینەوەیەکی لەسەر کاریگەریی دین لە ئالوگۆڕی بایەخەکان و ڕوانیینی تاکەکان و هاوکات لە دڕێژەیدا، لە سەر هاوکێشەی کۆمەڵایەتی و ئابوریی کۆمەڵگا هەیە. لەم لێکۆڵێنەوەیەدا، وێبێر بە کەڵک وەرگرتن لە گوتاری کلیسا و ڕەوتەکانی، جۆری بنیاتناسیی لە ڕێکخراوێکی دینیی پێشکەش کردووە، تاکوو شێواز و پڕۆسێسی جۆراوجۆری دروست بوونی ڕێکخراوێکی دینی بناسێنییت.
هەڕوەها دۆرکهایم بڕوای وایە کە ڕۆڵی ئەسڵیی دین، وەدیهێنانی پەیوەندیی توندوتۆڵ لە ڕێگای دابونەریت و ڕێوڕەسمەکانی نێوان تاکەکانی کۆمەڵگا و بەڕهەمهێنانی یەکگرتووییی ئەخلاقییە بۆ کۆمەڵگا. لە ڕاستیدا دینەکان بە هێما و ئەساسی کۆمەڵگا دێنە ئەژمار و سنوورە مۆڕاڵییەکان دادەڕێژن.
دۆرکهایم بڕوای وایە کە جیاوازیی بیروباوەڕ و ڕێوڕەسمەکان لە نێوان کارێکی پیڕۆز و ناپیڕۆزدا، دەرهاویشتەی کۆمەڵایەتیی گرینگی لە هاوسەنگ کردن و وەبەریەک کەوتنی لە نێوان ساختار و دژە ساختار، نەزم و شپڕزەیی لە نێو کۆمەڵگا و تاک دروست دەکات و لە کۆتاییدا دینەکان هەم لە سەر دۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی کاریگەری وەردەگرن و هەمیش کاریگەری دادەنێن و سەرەرای چاوگەی جوغرافی و کەلتوورییان، بەرهەم و دەرهاویشتەی کۆمەڵایەتی دێنە ئەژماڕ.
ئیستا لە سەردەمی وەبەریەککەوتنی کلتوریی نێوان ژیاڕەکان و هاوکات سەردەمی جیهانگیری و خوێندنەوەی نوێ لە دین و هەڕوەها کاریگەریی ڕیشەیی و جێکەوتوویی مەزهەبەکان، سەلەفیزم وەک یەکێک لە ڕێبازە بناژۆخوازە ئیسلامییەکان بڕوای بە پەیوەندیی دیالێکتیکی نێوان دین و بەستێنی کۆمڵایەتی نییە و بە بۆچوونی ئەوان، لە نێوان باڕودۆخی هەنووکەییی کۆمەڵگا و ئەوەی گەورەکانمان و سەرچاوە دینییەکانی پێشینییان وتوویانە و کردوویانە، دژووازی هەیە و ئەوە کۆمەڵگای سەردەمە کە ڕێگای ڕزگاری ون کردوە .
ئەم پڕۆسێسە، ئەوانی تووشی شەرێکی پڕ مشتومڕ لەگەڵ هەموو شوناسە دینییەکانی ناوچە جۆراوجۆرەکانی دنیای ئیسلام کردووە ئەوان بە لادان لە ئیسلامی ڕاستەقینە و بێ بڕوایی تۆمەتبار دەکەن و خۆیان لە بواری پایبەندییان بە قورئان و سوننەت، بەڕەسەنترین دەزانن و تەنانەت خۆیان گرێدراو بە هیچ مەزهەبێک ناکەن و لەگەڵ هیچ حیزبێک سازانیان نییە و هەموو ئەوانەی وەک خۆیان نین بە گومڕاو سەرلێشێواو دەزانن.
سەلەفیزم، گەڕانەوە بۆ دینی ڕاست و دروستی پێشینییان و بۆ فەرمایش و فەرموودەکانیان بە نیسبەت سیستەمی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتیی سەرەتای ئیسلام، بە ڕێگەچارەی دەرباز بوون لەم قەیرانە مەعریفییە و دەڕباز بوون لەم لادانە لە ئیسلامی واقعی، دەزانیت.
سەرەرای جیاوازیی ڕەوتەکانی هەڵگری سەلەفیزم(بانگخوازی، جیهادی)، چ لە بواری ئەندێشە و چ لە لایەنی پڕاگماتیستی، تایبەتمەندیی بەرچاوی ئەم تێڕوانیینە مەزهەبییە ئەوەیە کە بە پشت بەستن بە نەریتی خەواریج، بۆ چوونەکانی ئیبن تەیمییە و محەممەد بن عەبدولوەهاب و ڵیکدانەوە و شیکاریی جۆراوجۆر لە بۆچوونی(ئیمام ئەحمەد حەنبەل) دامەزراوە. ویست بۆ پاککردنەوەی بێ باوەڕی لە ئیسلام و گەڕانەوە بۆ سەردەمی زێڕینی پێغەمبەر و پێداگری بۆ سەرچاوەکانی ئیسلام، لە تایبەتمەندییەکانی دیکەی ئەم تێڕوانینەن. ئەوان بڕوایان وایە کە جودایی نێوان دین و سیاسەت لە ئارادا نییە و تەنیا پێغەمبەر و هاوەڵەکانی مافی بەڕێوەبەریی کۆمەڵگایان بە پێی ویستی خوا هەبووە. لە سەر ئەم ئەساسە، بە لاسایی کردنەوەی ژیانی پێغەمبەر و هاوڕێیانی، دەکرێ پڕۆسەی داڕمانی کۆمەڵگای ئیسلامی پێچەوانە بکڕێتەوە وبگەڕێندڕێتەوە سەر ئەساسی دروستی خۆی. سەلەفییەت وەک ڕێبازێکی مەزهەبی لە نێو موسوڵمانان، بە پاساوی ڕێفۆرم لە سەدەی چواری کۆچیدا هاتە نێو مێژووی ڕەوتە مەزهەبییەکانی دیکە؛ تاقمێک لە پەیڕەوانی ئیمام ئەحمەد حەنبەل لە سەدەی چوارەمی کۆچیدا دروست بوون و دنیابینیی خۆیان بە نیسبەت دین هەبوو. ئیبن تەیمییە شوێندانەرترین بیڕمەندی نێو ئەم ڕەوتەیە و دواتر محەممەد کوری عەبدولوەهاب، ڕێنسانسێکی بەسەر هێنا کە بە شێوەی پڕاکتیکی بەستێنی لە بەردەم سەلەفیزم کردەوە.
لەم بیست ساڵەی دواییدا، هزری ئیسلامیی سەلەفیزم، بە ئەندێشەی کەسانێکی وەک (ئەبوو عەلای مەودوودی و سەید قوتب)، بەهێز بووە و بە بڕنامەڕێژیی دیاریکراوی سیاسی تەیار کراوە، کە دواتر بە ڕێنوێنیکەری سیاسی و کۆمەڵایەتیی زۆڕێک لە ڕەوتە سەلەفییەکان گۆڕدڕان .
سەلەفیی تەبلیغی بە شوێنکەوتوویانی ئەبووعەلای مەودوودی زانای دینیی هێندی-پاکستانی دەگوترێ کە لە سەر ئەم بڕوایەن کە فەڕمایەشی خوا دەبیت لە ڕێگەی بانگەشە و تەبلیغی ناتوندوتیژانەی دینییـــەوە بڵاوبکڕێتەوە؛ لە کاتێکدا ئەو ڕەوتە سەلەفییە جیهادییانەی لە ژێڕ کاریگەریی بۆچوونی سەید قوتبدان، ڕێبازی توند و ڕادیکاڵیان وەرگرتووە و پشتیوانی لە بەجێ گەیاندنی جیهاد دەکەن .
تێگەیشتنی سەلەفییەکان لە خواپەرەستی لە گەڵ تێگەیشتنی موسوڵـــمانەکان لە یەکتاپەرەستی جیاوازیی بنەڕەتیی هەیە.
بە گوتەی سەید قوتب، یاسا و دانانی یاسا تایبەت بە خوایە و دەستێوەڕدانی مڕۆڤ، کۆمەڵگا بەرەو خوڕافات دەبا. ئەو کۆمەڵگای ئێستا بە «سەردەەمی تاریکپەرەستیی پێش هاتنی ئیسلام» دەشوبهێنێ و هەموو ئەوان بە بێ ئاگا پێناسە دەکات. بەم پێیە سەید قوتب بە ئاشکرا و ڕاشکاوانە، هەموو مڕۆڤایەتی بە ئیسلامی و نائیسلامی بە بێ ئاگا دەزانێت و وەک دەرهاویشتەی ئەم بێ ئاگایی و خوانەپەرەستنە، «جیهاد» بە ئەرکێک بۆ خواپەرەستانی ڕاستەقینە تا دامەزراندنی فەرمانڕەواییی خوا دەزانێت .
لە سەر ئەم بنەمایە، ئەو ڕەوتە سەلەفییانەی کە دواتر ناسناوی جیهادییان وەڕگڕت، لە ژێڕ کاریگەریی ئەندێشەکانی سەید قوتبدا، بە لەبەردەستدا بوونی فتوای بە کافر زانیینی موسوڵمانان و شاڕۆمەندانی ئاسایی، بوونە گەورەترین هێزی تێڕۆڕیستیی جیهان و لە دوورترین شوێنی دونیا هێرش و شەڕی زۆریان ڕێکخست، کە تاکوو ئەو سەردەمە لە هیچ گرووپێکی تیرۆریستیی تر نەبینرابوو. ڕێکخراوی جیهادیی سەلەفیزم، ڕێکخراوێکی ئاڵۆز و شاراوەن، ئاشنا بە ڕێبازی قاعیدەن، بڕوایان وایە لە هەر شوێنێکی ئەم جیهانە گەر سێ کەسی موسوڵمان پێکەوە بن، ئەوە دەتوانن خۆیان ڕێکبخەن و ئەمیر دیاری بکەن و لەو شوێنە، بە فەرمانی ئەمیرەکەیان جیهاد بکەن. لە ڕوانگەی سەلەفییەکانەوە، پێناسەیەکی کۆنکڕێتی بۆ کافر بوون دیاری نەکراوە و هەر گرووپێک لە هەر شوێنێک، کافربوون بە شێوەی دنیابینیی خۆی شڕۆڤە دەکات .
چوار جیاوازیی بنەڕەتی، سەلەفییەکان لە ڕەوتە مەزهەبییە ڕادیکاڵەکانی تر جودا دەکاتەوە کە بریتین لە : بەرزبوونەوەی حوکمی جیهاد لە سەر پێنج ڕوکنی بنەماییی ئیسلام، بە کافر زانینی موسوڵمانگەلێک کە هاوبیری خۆیان نیین و پاساو هێنانەوەیان بۆ کردەوەی تیرۆریستی لە بەرامبەریان، ڕەوایی بەخشین بە هێرش دژی شارۆمەندانی ئاسایی و لە کۆتاییدا ئەنجامدانی هێرشی خۆکوژی.
سەرەڕای بناغەی هزریی جیهاد، ڵێکۆڵەڕان، سەبارەت بە گەشە و پەرەگرتنی ئێدئۆڵۆژیی جیهادی لە نێو موسوڵماناندا، ئاماژە بە هۆکاری مێژوویی و بارودۆخی ئاڵۆزی ئابووری، سیاسی و کۆمەڵایەتیی کۆمەڵگای موسوڵمانان دەکەن. واتە سەلەفیزم بەزئەنجامی هۆکارگەلی سیاسی و کۆمەڵایەتییە کە لە ناوچەکەدا بەستێنی بۆ ڕەخساوە .
سەرەڕای جیاوازیی ئێدئۆڵۆژیکییان و بڕوا و مەبەستی سازمانییان، دوو تایبەتمەندیی سەرەکیی ئەم ڕەوتە سەلەفییە لەگەڵ ڕەوتەکانی تر، ڕایەڵەی توند و سەرچاوەی جۆراوجۆری هێزیانە، کە بە پێچەوانەی ڕێکخراوە تیرۆریستە کلاسیکەکانی تر کە پێکهاتەی پلەداری ئەستوونی و ڕێبەریی دیاریکراویان هەیە، لە ڕایەڵەی ئاسۆیی دروست بوونە و زۆر بە کەمی لە چوارچێوی سازمانی گەورەدا بە دیار دەکەون .
«کۆڕتۆڵۆس» لە ناسـناوی «گرووپ لە ناوگرووپدا» بۆ ناســــینی تایبەتمەندییەکانیان کەڵک وەدەگریت. ئەم گرووپانە ناوەندی فەماندەیی و ڕێبەریی دیاریکراویان نییە و ئەوەی تاکەکان لە نێو ئەم ڕایەڵانە پێکەوە دەبەستێتەوە، هزر و بڕوای تیۆریک و هاوبەشی ئەندامانی ئەم ڕایەڵەیەیە و بەردەوام لەگەڵ تاکەکانی تری کۆمەڵگا دەچنە ناو باسی مەزهەبی و لەم ڕێگایەوە، بە کاریگەری دانان لە سەر تاکەکان، هەوڵی ڕاکێشانی تاک دەدەن. لە دێهاتەکان کۆڕی پەڕوەردەی ناو مزگەوت یا وتاری ئێوارانیان هەیە و لە شارەکان بە فرۆشتی نامیلکە و لە ڕێگای ئینێرنێتەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا چالاکی و بانگەشە دەکەن. سەرەڕای بەڵینی مەزهەبیی تاکەکان لە سەر بنەمای پەیوەندیی دۆستانە و بڕایانە، پێکهاتەکە ئەوان بە توندی لە بەرامبەر پرسە ئەمنیەتییەکان پاڕێزراو دەکات .
ئیدئۆڵۆژیی سەلەفیزمی توندڕەو و ڕادیکاڵ لەم ساڵانەدا هەموو سنوورە نێودەوڵەتییەکانی کۆمەڵگای ئیسلامیی بە خێرایی بڕیوە و توانیوێتی لە زۆربەی ئەو دەوڵەتانە، هێرشی تیرۆریستی ئەنجام بدات و بووەتە سەرچاوەی هێز و بە دەستهێنانی پێگەی کۆمەڵایەتیش، تاکوو لە کاتی پێویست بە ئاسانی هێزەکانی کۆ بکاتەوە. بە مانایەکی تر سەرەڕای ململانێی نیزامی، سیاسی، میدیایی و ئەمنیەتی کە لە لایەن دەوڵەتەکانەوە بەرامبەری دەکڕێت، ئەم ڕەوتە ڕۆژ بە ڕۆژ لە حالی پەرەسەندنی چالاکیی هێرشی تیرۆریستی، ڕێکخستن و وڕگرتنی هێزی لاو لە وڵاتە جۆراوجۆرەکاندایە .
کۆمەڵگای سوننی مەزهەبی ئێڕانیش بە کوڕدستانەوە، وەک ناوچەیەکی گرینگی کۆمەڵگای ئیسلامی، بە شێوازی جۆراوجۆر لە هەمبەر مەترسیی ئەم تەوژمە ئیسلامی ـ عەڕەبی و جیهانییە دایە. لەم ساڵانەی کۆتاییدا، بە سەرنج دان بە ئاڵوگۆڕەکانی ناوچە و دونیا، ئەکتیڤ بوونی کێشەی مەزهەبی لە جیهانی ئیسلامیدا، هیندێک لە چالاکیی ئەم ڕەوتە دوگماتیست و توندڕەوە لە کوردستانی ڕۆژهەڵات ڕوویداوە .
ئەم ڕەوتە ڕادیکاڵە ئیسلامییە بناژۆخوازە، ناسین، گواستنەوە و بڵاو کردنەوەی وێژمانەکەی لە سەرەتادا لە ڕێگای ئاموشۆکردن و گۆڕینەوەی هزر و ئەندێشە لەگەڵ ڕەوتە ئیسلامییەکانی کوردستانی باشوور، بۆ ڕۆژهەڵات گواستەوە.
کوردستانی باشوور بە هۆکارگەلی جۆراوجۆر، بە تایبەت نزیکایەتیی زۆر و دراوسێیەتیی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ڕەوتە دینییەکانی جیهانی عەڕەبی و هەروەها ناسیاویی خەڵکی ناوچە بە زمانی عەڕەبی، ڕۆڵی گرینگی لە پەرەپێدان و بڵاوکردنەوەی لایەنە دینییەکان هەبوە .
ئەم هاتووچۆکردن و پەیوەندییانە، هەموو کات لە ئارادا بوون، تاکوو ئیستاش ناوەندی شوێن دانانی ڕێبازی قادری و نەقشەبەندی، سنووری نێوان باشوور و ڕۆژهەڵات دەپێویت و پێگەی کۆمەڵایەتیی ئەوان لە هەر دوو لای سنوور هەیە. ئەم ڕەوتە ڕادیکاڵە ئیسلامییانە، بە هاموشۆکردنیان لەگەڵ هیندێک لەو حیزبە جیهادییانەی باشووری کوردستان (بزوتنەوەی ئیسلامی، جوندولئیسلام و دواتر ئەنسارولئیسلام)، بووە هۆی جێکەوتنی ئەم بیرە جیهادییە لە ناو سەلەفییەکانی ڕۆژهەڵاتیش و بگرە تاقمێک لە لاوانی هۆگر بەم هزرە، هەوڵی تیرۆر و خۆتەقاندنەوە و چوونە ناو ڕیزی ئەلقاعیدە و داعشیان داوە. هەرچەند تاکوو ئیستا کەسێکی دیاریکـــراو وەک ڕێبەری سەلەفییەکانی ڕۆژهـــەڵاتی کوردستان بەدیار نەکەوتووە، بەڵام محەمەد عەلەوی لە بۆکان و عەبدولحەمید عالی لە مەریوان، دوو بانگخوازی ئیسلامین کە پەیڕەوانی ڕێبازی سەلەفیزم لە ڕۆژهەڵات گوێیان ڵێ دەگرن .
کوردستانی ڕۆژهەڵات، وەک ناوچەیەکی زۆرینە سوننی نشینی ڕۆژهەڵاتی ناڤین، بە تایبەت بە هۆی پشتیوانیی لۆجستیکی، پەڕوەردە و ڕاهێنانیان و ئابوری بۆ ئەم ڕەوتانە، لە ڕێگای ناوەندە مەزهەبییەکانی دنیای ئیسلامی و لە ئارادابوونی شوێنی گونجاوی گەشە کردنیان، لە تەوژمی بناژۆخوازیی گڕگرتووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پاڕێزراو نابێت .
چون گەشەی خێرایان لە پەڕاوێزی شارەکان، بەڕێوەبەری و پێشنوێژیی هیندێک مزگەوت، وەرگرتنی قوتابیی ئایینی و پەروەردە کردنیان و چوونە ناو ڕیزی ڕێکخرای تیرۆریستیی وەک داعش و خۆتەقاندنەوەیان، نیشانەی بوونیان و ڕۆڵ گێڕنیان لە ئاڵوگۆڕەکانی داهاتوی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.
لە لایەکی ترەوە، گەشەی سەرمایەداری، دروست بوونی چینی فەقیر، جیاوازی و بێ عەداڵەتی لە دنیای سەردەم (کە پێچەوانەی ئیدئۆڵۆژیی سەلەفیزمە کە بانگەوازی گەڕانەوە بۆ سەردەمی زێرینی ئیسلام و قۆناغی حەزڕەتی محەممەد و خەلیفەکان دەکات)، بۆتە دەنگی ناڕەزایەتیی خەڵکێکی زۆر لە کۆمەڵگای ئیسلامی، دژی مۆدێڕنیسم و ئەو دەرکەوتانەی کە بۆ گەلانی بەرهەم هێناوە .
بەهێزتر بوونیان و گەشە و بڵاوبوونەوەی پێگــــەی کۆمەڵایەتیی ئەم ڕەوتە مەزهەبییە توندڕەوە و بەستێنی سیاسی و کــــۆمەڵایەتیی کوردستان لە داهاتوویەکی زۆر دوور نا، لەوانەیە ڕەوتی ڕادیکاڵ و پراگماتیستی تر بێنیتە ئاراوە.
هاتنی بیری سەلەفیزم وەک ڕوانینێکی حوکمە شەرعییەکان و تێگەیشتنی ڕادیکاڵ لە ئیسلام و تەیار بە ئیدئۆڵۆژیی شۆرشگێڕانە و هەروەها ئەو ژینگە ئابووری، کۆمەڵایەتی و سیاسییە بۆ گەشەیان، هاوکات پشتیوانیی مالی و لۆجستیکی لە دەرەوەی سنوورەکان، ئەم ڕەوتەی بۆ ئەمنیەتی شاڕۆمەندانی کوردستان کردووەتە مەترسییەکی جیددی و پێویستی بە هەڵویستە لەسەر کرد هەیە.
لە ئاکامدا هزری بناژۆخوازی سەلەفیزم، وەک هێما و هێزی ڕوانگەی شەرعی بۆ کۆمەڵگا و حاکمیەت، بە هیچ شێوەیەک توانای پێکەوەسازانی لەگەڵ ڕوانگە و ڕوانینی پارتە نەتەوەیییەکانی وەک دێموکرات (کە بڕوای بە پڵۆڕالیزمی زمانی، کلتوری و دینیی ناو جڤات و فێدراڵیزم لە وڵاتێکی سێکۆڵاردا هەیە کە ڕێز لە هەموو ئایین و ئایین زایەک بگیرێت و مافی مومارەسەکردنی ئازادی، بە مەرجی پێشل نەکردنی ئازادییەکانی خەڵکی دیکە بدات)، و هاوکات لەگەڵ ڕێکخراوە دینییەکانی وەک (سۆفییەکان، جەماعەتی دەعوەت و ئیسڵاح و…) نییە و خۆی لە بەرامبەر هەموو ڕەوتەکانی تر بە دروستتر دەزانێت بە توندی لەگەڵیان لە ململانێدایە .
ســـــەلەفیزم، لەســــەر گوێرایەڵیی توندی بە یاسا و ڕێساکانی شەرعی ئیسلام و چالاکیی فێندەمێنتاڵیستی وەک کەرەسەیەک بۆ دووباڕە بونیادنانەوەی کۆمەڵگا و ڕزگارییی خەڵک، پێداگری دەکات و بە توندی لەگەڵ جیهانبینیی دێموکراسی، ئازادی و ناسیۆنالیزم لە کێشەی مەعریفیدایە. لەبەر ئەوەی ئەم گوتارانە بە گوتاری کافران دەزانێت، هاوکات لە شێوازی ئەم ڕێکخراوە ڕادیکاڵەدا، پێکەوەسازان و سەقامگیری و ئاسوودەیی بوونی نییە، چون بەردەوامیی هزر و ئەندێشەی لە ناو کۆمەڵگادا لە ڕێگای بەربەرەکانێ کردن لەگەڵ ئەم ئایدیا و حیزبانە، ئاراستە دەکات.
پێویستە بەڕەیەکی بەربڵاوی کلتوری، سیاسی و مەعریفانە، لە بەرابەر ئەم جۆرە بیرکردەوەیەدا بکرێتەوە، لەبەر ئەوەی هەر کاتێک دەرفەتی خۆ زیندوو کردنەوەی بۆ بڕەخسێت، لە ژێر ناونیشانێکی تردا
دێتەوە مەیدان.