ئارامتر بخوێنەوە!
له دیندارییه‌وه هه‌تا چه‌کداری
ئاگری ئیسماعیل‌نژاد*
“له حکوومه‌ته جیاوازه‌کانی پێش کۆماری ئیسلامی له ئێران‌دا، دین به‌شێک له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بووه، چون له ڕاستیدا شا یان نوێنه‌رایه‌تیی «الله»ی کردووه، یان ئه‌وه‌ی پێویستی به پێکهاته‌ی ئاخوندی بووه، هه‌تا ڕه‌وایی بۆخۆی ده‌سته‌به‌ر بکات و کۆمه‌ڵگای ئێران له‌ژێر ڕکێفی خۆی بنێ؛ هه‌ر دوو باره‌که یه‌ک مانای هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ده‌سه‌ڵاتداری سیاسی بۆ مانه‌وه‌ی خۆی پێویستی به پێکهاته‌ی ئاخوندی بووه و ئه‌وه‌ش به ڕوونی به‌ومانایه‌یه که چینی ئاخوند له پێکهاته‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیی ئێران‌دا ده‌سه‌ڵاتێکن و ده‌سه‌ڵاتێک بوون“
شۆڕشی ساڵی ١٣٥٧ یه‌کێ له گرینگ‌ترین ڕووداوه‌کانی مێژووی هاوچه‌رخی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاسته، نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌تا سه‌رکه‌وتنی ئه‌و شۆڕشه، هیچ ده‌سه‌ڵاتدارییه‌کی ئیسلامیی شیعه له گۆڕێ نه‌بووه؛ به‌ڵکوو به‌و هۆکاره‌ی که ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارییه‌ی پاش ئه‌و شۆڕشه هاته سه‌رکار، هه‌موو پرس و قه‌یرانه‌کانی که له‌گه‌ڵی ڕووبه‌ڕوو ده‌بێته‌وه، به پێوه‌ری ڕوانگه‌ی وه‌لیی فه‌قێ که له ڕاستییدا ده‌سه‌ڵاتێکی تئۆکراسییه وڵام ده‌داته‌وه.
پاش شۆڕشی ٥٧ له ئێران، ده‌سه‌ڵاتداریی شیعی که له‌سه‌ر سێ کۆڵه‌که‌ی ئێرانی بوون، شیعه بوون و ویلایه‌تی فه‌قێ دامه‌زرابوو، زۆر زوو له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌ره‌وڕوو بۆوه، ئه‌وان وه‌ک هێزی به‌رانبه‌ر به کورد سێ چه‌کیان به‌ده‌سته‌وه بوو:
ڕه‌واییی ئیسلام له کۆمه‌ڵگای ئێران و کوردستاندا.
باوهڕمهندانێک که ئاماده بوون له پێناو وه‌دیهاتنی خه‌ونی سه‌رکرده‌کانیان هه‌موو کارێک بکه‌ن.
ڕێکخراوه‌ی پێکهاته‌مه‌ندی ئاخوندی که وه‌ک ڕایه‌ڵه‌یه‌کی لێهاتبوو و هه‌موو ئێرانی ته‌نیبوو.
له‌و وتاره‌دا باسێک له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌ین که گرینگ‌ترین هۆکاری ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی کوردستان و کۆماری ئیسلامی به هیچ خاڵێکی هاوبه‌ش ناگه‌ن چییه؟ و هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌کرێت که کۆماری ئیسلامی، چ کارتێکه‌رییه‌کی له‌سه‌ر گوتاری نه‌ته‌وه‌یی – دێمۆکڕاتیکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان داناوه!
وشه گرینگه‌کان: کوردستان، بزووتنه‌وه‌ی کوردستان، ئاخوند، کۆماری ئیسلامی، ئیسلام، شیعه
پێشه‌کی
سه‌رجه‌می ئه‌و وتاره له بازنه‌ی چه‌مکی ئیمامه‌ت له دینی شیعه‌دا ده‌خولێته‌وه، ئیمامه‌ت چواره‌مین بنه‌مای سه‌ره‌کیی باوه‌رمه‌ندانی شیعه‌یه که ئه‌وان به پێی ئه‌و بنه‌مایه، له‌و باوه‌ڕه‌دان که ده‌سه‌ڵات، له خوداوه بۆ ئیمامه‌کانیان شۆرده‌بێته‌وه[١] و له پرسی ئیمامه‌ت دا دوو باس گرینگه:
ئه‌وه‌ی که ئیمام له ڕاستییدا ته‌نیا ڕێبه‌ری سیاسی نییه، به‌ڵکوو خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی سیاسییه .
ئیمام خاوه‌نی مهعسوومییهته به‌و مانایه که هیچ هه‌ڵه‌یه‌ک ناکات.
هه‌ر دوو باس یه‌ک شت ده‌رده‌خه‌ن، ئه‌ویش بێ بایه‌خ بوونی کۆمه‌ڵگا و تاکه. جا ئه‌و تاکه باوه‌ڕمه‌ندێکی نێو دینی شێعه بێت، یان موسوڵمانێکی غه‌یری شیعه یان کافرێک زۆر جیاواز نییه. گرینگی‌یان بۆ ده‌سه‌ڵاتدارییه‌که فه‌رق ده‌کات، به‌ڵام له ئاستی بریاردا زۆر جیاوازییان نییه. خومه‌ینی له‌سه‌ر ئه‌و باسه ئایه‌ی ٦ی سووره‌ی ئه‌حزاب له قورئانی پیرۆز به به‌ڵگه دێنێته‌وه[2] (خمینی:٢٨) ، «پێغه‌مبه‌ر بۆ موسوڵمانان له خۆیانیش فه‌ڕزتره»[3] (ئه‌حزاب:٦)
چه‌مکی ئیمامه‌ت له ڕه‌وتی مێژووی شیعه‌دا، پێکهاته‌یه‌کی به ده‌وری خۆیدا خوڵقاندووه که ئه‌و پێکهاته‌یه له ڕاستییدا به‌رێوه‌به‌ران و پارێزه‌رانی دین له کۆمه‌ڵگای شیعه‌دا له خۆی ده‌گرێ، به‌ڵام به پێی خوێندنه‌وه‌ی وه‌لیی فه‌قێ له چه‌مکی ئیمامه‌ت، به‌رێوه‌به‌رانی دین له ڕاستییدا ده‌بن به جێگره‌وه‌کانی ئیمامی زه‌مان، که خاوه‌ندارێتی له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ده‌کات و ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارییه‌ی له خوداوه بۆ هاتۆته خوارێ.
لێره‌دا ئێمه ئه‌و پێکهاته‌یه ناو ده‌نێن پێکهاته‌ی ئاخوندی که له فه‌قێی ئاسایی و ڕهوزهخوێنهکانهوه هه‌تا مه‌رجه‌عی ته‌قلید له ئایینی شیعه‌دا ده‌گرێته‌وه.
له ئه‌ده‌بیاتی فه‌رمیی کۆماری ئیسلامی‌دا به‌و پێکهاته‌یه ده‌گوترێ: سیسته‌می ڕووحانیه‌ت. خومه‌ینی ئه‌و چینه وه‌ک نیگابان و پارێزه‌ری ئیسلام داده‌نێ.[4]
پێکهاته‌ی ئاخوندی له ڕاستییدا، ڕایه‌ڵه‌یه‌کی پێشامۆدێڕنه، ئه‌گه‌ر ئه‌و پێکهاته‌یه له کۆمه‌ڵگادا نه‌مێنێ یان ئه‌وه‌ی بێتوو پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیی خۆی له کیس بدات، له ڕاستییدا ئه‌وه خودی دینه که پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیی له کیس ده‌دات، ئێمه هیچ دینێکمان نییه که ده‌سه‌ڵاتی له پشت نه‌بووبێ و نه‌بێ.
دین کاتێ ده‌توانێ مانه‌وه‌ی خۆی له ڕه‌وتی مێژوودا بیپارێزێ که پێکهاته‌ی پارێزه‌ری ئه‌و دینه، بیپارێزێ و ڕوونه ئه‌و پێکهاته‌یه‌ش ئه‌گه‌ر بیهه‌وێت دین بڵاو بکاته‌وه، ده‌بێت بیکاته ڕایه‌ڵه و ئه‌گه‌ر بیهه‌وێت له ڕه‌وتی مێژوودا بیپارێزێ، ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی بۆ دابین بکات.
به‌ڵام ئه‌و باسه له ئایینی شیعه‌دا به پێی چه‌مکی ئیمامه‌ت و خوێندنه‌وه‌ی وه‌لیی فه‌قێ له‌و چه‌مکه زۆر جیاوازه و ئه‌وان له‌و باوه‌ڕه‌دان که ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هی خودایه و خودا‌ش ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ڕاده‌ستی ئیمامه‌کان کردووه و له‌سه‌رده‌می بهرپێواربوونی ئیمامی زه‌ماندا، ئه‌وه ده‌سه‌ڵاته‌که ڕاده‌ستی «فه‌قێیه‌کی عادڵ» ده‌کرێت. چه‌مکی وه‌لیی فه‌قێ، هه‌موو ئه‌و مافانه‌ی که پێغه‌مبه‌ری ئیسلام له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداریدا هه‌یبووه بۆ وه‌لیی فه‌قێ قائیله.(خمینی:٥٣،٥٤)[5]
ئه‌گه‌ر له ڕووی فه‌رهه‌نگییشه‌وه له پێگه‌ی پێکهاته‌ی ئاخوندی له فه‌رهه‌نگی شیعه‌دا بڕوانین ، ئاخوند که له فه‌رهه‌نگی ئێرانی‌دا، وه‌ک چینی پارێزه‌ری دین ئه‌ژمار ده‌کرێن، پێگه‌ی زۆر گرینگ‌یان له کۆمه‌ڵگادا هه‌بووه و له کۆن ڕا چینی پارێزه‌ری دین وه‌ک چینێکی تایبه‌ت له پێکهاته‌ی چینایه‌تیی فه‌رهه‌نگی ئێرانی‌دا، ناسراون.
ئاخوندیش پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئیسلام و به‌تایبه‌تی دوای دامه‌زرانی ده‌سه‌ڵاتداریی سه‌فه‌وی، له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگای ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌فه‌وییه‌کانه‌وه، وه‌ک که‌سانی جێگای باوه‌ڕی ئه‌وان ناسراون، خه‌ڵک به ڕێزه‌وه له‌گه‌ڵیان دواون و له ڕووی ژیانی تایبه‌تیشه‌وه، باوه‌ڕ پێکراوی کۆمه‌ڵگای خۆیان بوون و ته‌نانه‌ت باوه‌ڕ پێکراوی ئابووری و سیاسیی کۆمه‌ڵگاش بوون، هه‌تا ڕاده‌یه‌ک که موسوڵمانێک به‌رێگای ئاخوندێکهوه ده‌توانێ حه‌ج یان نوێژ و ڕۆژوو بۆ که‌سێکی مردووی خۆی بکڕێت[6] (خلجی:١١٨).
ئه‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یه که چینی ئاخوند، خومس، سه‌رفتره، خێر و خێرات ، زه‌کات و سهدهقاتیش ده‌توانێ وه‌رگرێ و به پێی شه‌رع و دین بۆی حه‌ڵاله و به پێی کۆمه‌ڵگا بۆی ڕه‌وایه، ئه‌و سه‌رچاوه‌ی داهاته، هه‌تا ڕاده‌یه‌ک سه‌ربه‌خۆیان ده‌کات.
پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیشیان، وا ده‌کات که ئه‌وان چینێکی ده‌ست ڕۆیشتوو بن؛ هه‌م به‌رانبه‌ر به به‌رهه‌ڵسته‌کانیان و هه‌م له‌نێو چینی ده‌سه‌ڵاتداری سیاسی‌دا.
له حکوومه‌ته جیاوازه‌کانی پێش کۆماری ئیسلامی له ئێران‌دا، دین به‌شێک له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بووه، چون له ڕاستیدا شا یان نوێنه‌رایه‌تیی «الله»ی کردووه، یان ئه‌وه‌ی پێویستی به پێکهاته‌ی ئاخوندی بووه، هه‌تا ڕه‌وایی بۆخۆی ده‌سته‌به‌ر بکات و کۆمه‌ڵگای ئێران له‌ژێر ڕکێفی خۆی بنێ؛ هه‌ر دوو باره‌که یه‌ک مانای هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ده‌سه‌ڵاتداری سیاسی بۆ مانه‌وه‌ی خۆی پێویستی به پێکهاته‌ی ئاخوندی بووه و ئه‌وه‌ش به ڕوونی به‌ومانایه‌یه که چینی ئاخوند له پێکهاته‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیی ئێران‌دا ده‌سه‌ڵاتێکن و ده‌سه‌ڵاتێک بوون.
ده‌کرێت ئه‌و ده‌سه‌ڵاته وه‌ک یه‌کێ له ده‌سه‌ڵاته نه‌رمه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگای ئێران سه‌یر بکه‌ین.
دین له ڕاستیدا به مانای ئه‌وه‌یه که تۆ ئه‌ندامی گرووپێکی[7] (نیکفر:٢٤) و موسوڵمان بوون به‌مانای ئه‌وه‌یه که ئه‌و که‌سانه له ئه‌ندامانی گرووپی موسوڵمانانن! هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌وه دین ده‌توانێ شێوازێک له ڕێککه‌وتنه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بێت، به‌ڵام له جۆری پیرۆزکراوهکهی[8] (نیکفر:٢٤). پیرۆزبوونی دین، ڕواڵه‌تی په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌ی ده‌شارێته‌وه، به‌ڵام ڕاستیی ئه‌وه‌یه که له چوارچێوه‌ی دیندا، ئێمه کۆمه‌ڵێ ڕایه‌ڵه‌ی په‌یوه‌ندیمان هه‌یه که له نێوان چینی پارێزه‌ری دین(له ئیسلامی شیعه‌دا ئاخونده‌کان)، ناوه‌نده دینییه‌کان، ده‌قی پیرۆز و تاکی باوه‌ڕمه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌وان و هه‌ر وه‌ها له‌نێو تاکه‌کانی باوهڕمهنددا په‌یوه‌ندیی ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و فه‌رهه‌نگی ساز ده‌کات. ئه‌و پێوه‌ندییه بنه‌مای سۆزداری و پیرۆزیشی هه‌یه.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرینگه ئه‌وه‌یه پێکهاته‌ی ئاخوندی له کۆمه‌ڵگای ئێران‌دا ئه‌گه‌ر ته‌نیا ده‌مڕاستی کۆمه‌ڵگای دینی نه‌بێت، یه‌کێ له گرینگ‌ترین ده‌مڕاسته‌کانی کۆمه‌ڵگای دینییه و ده‌توانێ ئه‌و کۆمه‌ڵگایه بجوڵێنێ و ئاراسته‌ی بکات و پێش به‌هێندێ کاری بگرێت، یان ناچاری بکات هێندێ کار بکات.
ئه‌و پێکهاته‌یه، له کۆنه‌وه ئه‌و ڕۆڵه‌ی له کۆمه‌ڵگای ئێران‌دا گێڕاوه. ئاخونده‌کان له مه‌شڕووته‌دا ڕۆڵیان هه‌بووه، له سه‌رده‌می قاجاردا ئاخوند و مزگه‌وت ڕۆڵی سه‌ره‌کییان له کۆمه‌ڵگادا هه‌بوو، بۆ وێنه فتوای ئاخونده‌کان بوو که حکوومه‌تی قاجاری ناچار کرد بۆ جاری دووهه‌م هێرش بکاته، سه‌ر ڕووسیا و ده‌سکه‌وتی ئه‌و هێرشه‌ش بوو به ڕێککه‌وتنی تورکمانچای.[9]
پێکهاته‌ی ئاخوندی له فه‌رهه‌نگی ئێران دا، کارتێکه‌ریی له‌سه‌ر ڕای گشتیی ئێرانییه‌کان هه‌بووه، به‌ڵام پێکهاته‌که له سه‌رده‌می پێش مۆدێڕن‌دا ڕایهڵهکراو نه‌بووه و ئه‌گه‌ریش ڕایه‌ڵه‌یه‌کی بووبێت ئه‌وه ڕایه‌ڵه‌یه‌کی لاواز بووه و ده‌ره‌تانی ئه‌وه‌ی نه‌بووه هه‌موو کۆمه‌ڵگا بجووڵێنێ!
مۆدێڕنیزم له ئێران‌دا ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی بۆ پێکهاته‌ی ئاخونده‌کان خوڵقاندووه که ڕایه‌ڵه‌یه‌کی توندوتۆل هه‌م له‌نێو پێکهاته‌که‌ی خۆیان و هه‌م بۆ کۆنتڕۆڵی کۆمه‌ڵگای موسوڵمان سازبکه‌ن و هاوکات به‌و ڕێگایه‌شه‌وه کارتێکه‌ریی زیاتر و به‌رفراوانتر بخه‌نه سه‌ر باوه‌ڕمه‌ندان، هه‌ڵبه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌میشه مۆدێڕنیزم و مۆدێڕنیته، له‌لایه‌ن پێکهاته‌ی ئاخونده‌کانه‌وه ڕه‌تکراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئاخونده‌کان به باشی که‌ڵکیان له مۆدێڕنیزم وه‌رگرتووه. ئه‌وان له ئێران یه‌که‌م که‌سه‌کان بوون که دژی تێلگراف قسه‌یان کرد، به‌ڵام پاشان به به‌رفراوانی تێلگرافیان به‌کار دێنا، بۆ ئه‌وه‌ی ڕاوبۆچوونی خۆیان به لایه‌نگرانیان بگه‌یه‌نن، ئه‌وه‌ی که فتوای ته‌حریمی تهنباکووی سه‌رکه‌وتوو کرد تلێگراف بوو.[10]
له سه‌رده‌می ئینتڕنێتدا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له جوغڕافیای ئێران هێڵی ئینتێرنێت فیلتێره و زۆر کێشه‌ی هه‌یه، به‌ڵام ئاخونده‌کان به به‌رفراوانی که‌ڵک له ئینتێرنیت وه‌رده‌گرن و زۆربه‌ی نزیک به هه‌موو مه‌رجه‌عه ته‌قلیده‌کان ماڵپه‌ری تایبه‌تیان بۆ په‌یوه‌ندی گرتن له گه‌ڵ موقهللیدهکانیان هه‌یه و ته‌نانه‌ت ماڵپه‌ڕی زیاره‌تی مه‌جازی هه‌یه، له په‌نا هه‌موو ئه‌وانه‌وه سیسته‌می بانکی بۆ کۆکردنه‌وه خێرات، سه‌ده‌قه و زه‌کات و، کاناڵی ماهواره‌ی بۆ گه‌یاندنی بۆچوونی خۆیان بۆ موقهللیدهکانیان به‌کار دێنن.
گرینگیی جاده‌وبان، تێلگراف، بانک و نیزامی ماڵیی مۆدێرن، ماهواره و ئینتێڕنێت بۆ پێکهاته‌ی ئاخوندی له ئێران ئه‌وه‌یه که ڕایه‌ڵه‌یه‌ک له نێوان مه‌رجه‌عی ته‌قلید و موقهللیددا ساز ده‌کات و ئه‌وه‌ش به‌و مانایه‌یه که موقه‌للید زیاتر له‌ژێر ئه‌مر و ده‌ستووری مه‌رجه‌عی ته‌قلیددا ده‌بێت و، ئه‌وان به‌و ڕێگایه هه‌م کارتێکه‌ری له‌سه‌ر موقهللیدهکانیان زیاتر ده‌که‌ن و هه‌میش زانیاریی زیاتریان له‌سه‌ر دۆخی موقهللیدهکانیان پێ ده‌گات و ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان بۆ ده‌خوڵقێ ڕاسته‌وخۆتر بچنه نێو ژیانی موقهللیدهکانیانهوه.
ڕایه‌ڵه‌ی پێکهاته‌ی ئاخوندی له دوای شۆڕشی گه‌ڵانی ئێران
پێکهاته‌ی ئاخوندی له سێ کۆڵه‌که‌ی سه‌ره‌کی پێکهاتووه، مه‌رجه‌عی ته‌قلید، مه‌دره‌سه دینییه‌کان و مزگه‌وت. له نێوان ئه‌و سێ کۆڵهکهیهدا مه‌رجه‌عی ته‌قلید زیاترین ڕۆڵی هه‌یه و به‌و پێیه‌ش چون مهڕجهعهکان له دوو شاری پیرۆزی نه‌جه‌ف و قوم کۆده‌بنه‌وه، ئه‌و دوو شاره وه‌ک ناوه‌ندی ڕایه‌ڵه‌ی پێکهاته‌ی ئاخوندی سه‌یریان ده‌کرێت.
له نێو مهڕجهعهکاندا که‌سانێک که زیاترین موقهللیدیان هه‌یه ، یا ده‌ستیان ده‌ڕوا زیاترین مانگانه به فه‌قێکانیان بده‌ن، واته پووڵ و پاره‌ی زیاتریان به‌ده‌سته‌وه‌یه، ده‌توانن هێژمۆنییهک بۆ خۆیان سازبکه‌ن و به‌و شێوه‌یه ده‌کرێت، بڵێین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که مه‌ڕجه‌عییه‌ت له دینی شیعه چه‌ند ناوه‌ندییه، به‌ڵام له ڕووی کرده‌ییه‌وه چه‌قی ده‌که‌وێته یه‌ک شوێن و لای یه‌ک که‌س و له هه‌موو قۆناغێکی کاتی‌دا چه‌قی ئه‌و پێکهاته‌یه، ڕوون و دیاره ده‌که‌وێته کوێ و سه‌رشانی کێ.
مهڕجهعهکان له ڕاستیدا به‌ڕێوه‌به‌ری ئاخوندهکانیترن، ئه‌وان به‌و ڕه‌واییه‌ی له ڕووی دینییه‌وه پێیان ده‌درێ، ده‌توانن چینی ئاخوند نه‌ک هاوشێوه، به‌ڵام وێڕای باقی کۆمه‌ڵگای موسوڵمانی شیعه به‌ڕێوه به‌رن، که ئه‌وه‌ش تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه و پێکهاته‌که یه‌کده‌ستتر ده‌کات و شانسی مانه‌وه‌ی هێزی نه‌رمی پێکهاته‌که و کارتێکه‌ری له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای موقهللیدهکان زیاتر ده‌کات.
ئه‌وه‌ی که ناوهندگهرابوونی ڕایه‌ڵه‌ی پێکهاته‌ی ئاخوندی له ئێران‌دا سه‌قامگیرتر ده‌کات، ده‌سه‌ڵاتی سیاسییه. ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له مێژووی سه‌رده‌م به‌تایبه‌ت پاش ئه‌وه‌ی قوم بوو به ناوه‌ندی قوتابخانه‌یه‌کی گرینگی دینی، ئه‌و قوتابخانه‌یه و مه‌ڕجه‌عه‌کانی ده‌وری ئه‌و قوتابخانه‌یه، له‌لایه‌ن هێزی سیاسیی ئێرانه‌وه چاوه‌دێری و ئیداره ده‌کران.
له پاش شۆڕشی گه‌لانی ئێران سێ ڕووداوی گرینگ ڕوویدا
یه‌که‌م: بۆ یه‌که‌م جار مه‌رجه‌عێکی ته‌قلید بوو به باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی سیاسی واته ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئایینی له یه‌ک که‌سدا کۆبۆوه.
دووهه‌م: قوتابخانه‌ی قوم به‌سه‌ر قوتابخانه‌ی نه‌جه‌فدا سه‌رکه‌وت[11]، ئه‌وه‌ش له ڕووی دیندا ئه‌و مانایه‌ی هه‌بوو که خوێندنه‌وه‌ی دینیی سوننهتگهرا له‌نێو شیعه‌دا که خۆی له به‌شداری له‌کاروباری سیاسی ده‌پاراست، په‌راوێز که‌وت و زیاتر مه‌یدان درا به خوێندنه‌وه‌ی وه‌لیی فه‌قێ که باوه‌ڕی به ده‌سه‌ڵاتداریی سیاسیی ئاخوند له سه‌رده‌می بهرپێواربوونی ئیمام مه‌هدی بوو؛ ئه‌وان له ماده‌ی پێنجی ده‌ستووری کۆماری ئیسلامی‌دا ده‌ڵێن: «له سه‌رده‌می بهرپێواربوونی ئیمام زه‌مان[ئیمام مێهدی] له کۆماری ئیسلامی‌دا، سه‌رپه‌ره‌ستی و پێشه‌وایی ڕاده‌ستی مه‌لایه‌کی خاوه‌ن بڕوا و به‌ئیمان، دادپه‌روه‌ر، ئاگاداری زه‌مانه، به‌ڕێوه‌به‌ر و شاره‌زا ده‌کرێت…» .
سێهه‌م: مزگه‌وته‌کان له ناوه‌ندێکی ئایینییه‌وه گۆڕان بۆ ناوه‌ندێکی نیزامی و ئه‌منییه‌تی
خومه‌ینی له پاش گه‌یشتنی به ده‌سه‌ڵات، یه‌که‌م کاری که کردی ئه‌وه بوو که باوه‌ڕدارانی کرده چه‌ک به‌ده‌ستی حکوومه‌ته‌که‌ی. ئه‌و جاره سه‌ربازه‌کان له ڕاستیدا «پاسداری ئیسلام» بوون، گرینگیی ئه‌و باسه لێره‌دایه که پاسداره‌کان شه‌ڕه‌کانی خۆیان وه‌ک شه‌ڕی پیرۆز ده‌دیت و ئه‌گه‌ر ده‌کوژران ده‌چوونه به‌هه‌شت و ئه‌گه‌ریش که‌سیان ده‌کوشت، ئه‌وه دوژمنی ئیسلامیان کوشتبوو!
خاڵێکی سه‌یر و سه‌رسوڕهێنه‌ر که ده‌کرێ ئاماژه‌ی پێ بکرێ و ئه‌و بابه‌ته‌ی پێ پشتڕاست بکرێته‌وه ئه‌وه‌یه که، ده‌یان پێشمه‌رگه ده‌گێڕنه‌وه که هێندێک له‌و پاسدارانه‌ی به دیل ده‌گیران، ده‌گریان. ئه‌وان دڵخۆشییان ده‌دانه‌وه که ئێمه که‌سی دیل ناکووژین، که‌چی له جوابی دڵخۆشی دانه‌وه‌یان دا پاسداری گیراو گوتوویه: «من له مه‌رگ ناترسم ، بۆ ئه‌وه ده‌گریم شه‌هید نه‌بووم هه‌تا بچمه به‌هه‌شت»!
شه‌ڕی وا له سنووره‌کانی تواناییی مرۆڤ تێده‌په‌ڕێت و ته‌نانه‌ت ترس که له زاتی هه‌ر شهڕکهرێکدایه، وه‌ک خه‌یانه‌ت له قه‌ڵه‌م ده‌درێ، خه‌یانه‌تێک که ناتوانێ له خودای بشارێته‌وه. له شه‌ڕی ئاسایی‌دا فهرماندهکهت به‌سه‌رت دا ده‌ڕوانێ، ئه‌ویش وه‌ک تۆ مرۆڤه، ترس و سۆز و خۆشه‌ویستی هه‌یه و ئاگاداری زۆر شتیش نییه، به‌ڵام له شه‌ڕی پیرۆزدا، خودا چاوی به‌سه‌رته‌وه‌یه، ئه‌وه خودایه ده‌بێ له هه‌موو که‌س زیاتر سۆز و خۆشه‌ویستیت بۆی هه‌بێت و هه‌ر خۆشی سه‌رکه‌وتووت ده‌کات. هیچ چه‌شنه که‌مته‌رخه‌می و ترسێکت له‌و ناشاردرێته‌وه و ئیتر لێره‌دا سنووری شه‌ڕه‌که مرۆڤه‌کان دیاری ناکه‌ن، به‌ڵکوو هێزێکی بان‌سروشتی دیاریی ده‌کات.
سپاکه‌ی خومه‌ینی له ڕاستیدا هێزێکی «ئاخر زه‌مانی» بوو. هێزێک که له پێناو وه‌دی هێنانی ده‌سکه‌وت له دنیاکهیتردا چه‌کی ده‌ست دابوویه. که وایه ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت له‌م دنیاش ده‌سکه‌وتی نه‌بوایه دڵ‌سارد نه‌ده‌بۆوه، چون دڵنیایان کردبوو له‌و دنیا ده‌ینێرن بۆ به‌هه‌شت و ته‌نانه‌ت کلیلی درگای بههشتیشیان دابووه ده‌ستی!
ئه‌وه‌ی مهڕجهعێکی ته‌قلید بوو به باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له ئێران‌دا سێ ئالوگۆڕی گرینگی تری هێنایه گۆڕێ:
یه‌که‌م: دین هه‌موو که‌شی کۆمه‌ڵایه‌تیی ئێرانی ته‌نی و له ڕاستیدا ده‌رفه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ هیچ باوهڕێکیتر نه‌ما.
دووهه‌م: دامه‌زراوه‌کان له دامه‌زراوه‌یه‌کی سیاسییه‌وه گۆڕان بۆ دامه‌زراوه‌ی دینی یان بوون به پارێزه‌ری حکوومه‌تی دینی، بۆ وێنه ئیداره‌ی تاپۆ له ڕواڵه‌تدا هیچ بنه‌مایه‌کی دینیی نییه، به‌ڵام له کرده‌وه‌دا مڵکی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که دژی حکوومه‌ت بوون وه‌ک مڵکی وه‌لیی فه‌قێ له قه‌ڵه‌م ده‌دا و به‌و شێوه‌یه ده‌بوو به به‌شێک له پێکهاته‌ی پاریزه‌ری ده‌سه‌ڵاتی وه‌لیی فه‌قێ. خومه‌ینی له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا ده‌ڵێت: «دنیا ئاوایه، ته‌نیا دانانی قانونی ته‌واوکه‌ر نییه و خۆشبه‌ختیی مرۆڤ دابین ناکات، پاش دانانی قانون، پێویسته هێزی به‌ڕێوه‌به‌ر پێک بهێندرێ له حکوومه‌تدا؛ که هێزی به‌رێوه‌به‌ر نه‌بێت ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ته‌واو نییه»(خومه‌ینی:٢١)[12]
سێهه‌م: له‌شکرێک له باوهڕمهندانێکی چه‌کدار سازبوون، که‌سانێک که له‌پێناو وه‌دی هاتنی ئامانجه‌کانی ڕۆژی په‌سڵان شه‌ڕی ده‌کرد، نه‌ک له پێناو ئامانجی ئه‌م دنیایه‌دا. زۆر به ڕێککه‌وتی مه‌بینن که زۆربه‌ی فه‌رمانده‌کانی سپا ژیانی سیاسی و نیزامیی خۆیان له کوردستانه‌وه ده‌ست پێکردووه. ئه‌وان له ڕاستیدا کوردستانیان به شه‌ڕگه‌ی کفر و ئیسلام ده‌زانی و ده‌زانن.
کۆی ئه‌و ئالوگۆڕه له پێکهاته‌ی ئاخوندی و کۆمه‌ڵگای ئێران‌دا وای کردووه که بڵێن ئێمه له‌گه‌ڵ ڕێژیمێک ڕووبه‌ڕووین که جیهانبینیی ئه‌و له‌گه‌ڵ هه‌موو جیهانبینییه‌کانی ئێستادا جیاوازه و هه‌موو شتێک به پێوه‌ری تایبه‌ت به‌خۆی سه‌یر ده‌کات و ئه‌وه‌ی پێوه‌ره‌که‌ی چه‌نده له‌گه‌ڵ پێوه‌ری گشتی و مرۆڤی دێته‌وه گرینگ نییه، ته‌نیا ئه‌وه گرینگه که ئێمه بزانین ئه‌و پێوه‌ری خۆی هه‌یه و پێوه‌ره‌کانی وه‌ک پێوه‌ری ئێمه نین.
چه‌کدارانی خومه‌ینی له کوردستان
بزووتنه‌وه‌ی کوردستان وه‌ک گوتارێک دوو کۆسپی گه‌وره‌ی ده‌خسته سه‌ر ڕێی گوتاری وه‌لیی فه‌قێ له تاران:
یه‌که‌م: بزووتنه‌وه‌ی کوردستان، بزووتنه‌وه‌یه‌کی خاوه‌نی جیهانبینیی سێکۆلار بوو و هه‌یه! ئه‌وه له کاتێکدایه که گوتاری وه‌لیی فه‌قێ گوتارێکی دینییه!
دووهه‌م: بزووتنه‌وه‌ی کوردستان، خوازیاری دابه‌شکاریی ده‌سه‌ڵاتداری له ئێران دابوو، گوتاری وه‌لیی فه‌قێ خوازیاری کۆکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له یه‌ک تاک دایه! نه‌ک له یه‌ک ناوچه‌ش.
له قۆناغی کاتی ١٠ ساڵی یه‌که‌م له دوای دامه‌رزانی کۆماری ئیسلامی، گه‌وره‌ترین کێشه‌ی نێوان بزووتنه‌وه‌ی کوردستان و ده‌سه‌ڵاتداریی ئیسلامی که نوێنه‌رایه‌تیی گوتاری وه‌لیی فه‌قێی ده‌کرد، له ڕاستیدا جیاوازیی جیهانبینیی سێکۆلار و دینی بوو. هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌شه که خومه‌ینی فتوای جیهاد له دژی کورد ده‌دات[13]، یان خومه‌ینی به پانه‌وه باسی ئه‌وه ده‌کات که «ئێمه له‌گه‌ڵ کورد شه‌ڕ ناکه‌ین، به‌ڵکوو له‌گه‌ڵ کفر شه‌ڕ ده‌که‌ین». لێره ته‌نانه‌ت وشه‌ی کافریش به‌کار ناهێنێ، به‌ڵکوو وشه‌ی کفر به‌کار دێنێ.
ئه‌وه‌ی که کێشه‌ی نێوان بزووتنه‌وه‌ی کوردستان و گوتاری وه‌لیی فه‌قێ له پرسی جیهانبینیی سێکۆلاره‌وه ده‌ست پێده‌کات، به مانای ئه‌وه نییه که ئێمه ده‌بێت گوتاری سێکۆلاریزم له بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ییی کوردستان وه‌لا بنێین، به‌ڵکوو بۆ خه‌سارناسیی کۆی ڕووداوه‌کانی پاش شۆڕشی گه‌لانی ئێران له نێو بزووتنه‌وه‌ی کوردستاندا گرینگه. ده‌توانین ئاماژه به هێندێک هۆکار بکه‌ین که ڕاستکه‌ره‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ن:
یه‌که‌م: چه‌کدارانی دیندار له ڕوانگه‌ی خۆیانه‌وه بۆ شه‌ڕی کفر و موسوڵمان بۆ کوردستان ده‌هاتن، نه‌ک بۆ پاراستنی خاکی ئێران. ڕوونه که چه‌کداری دیندار وه‌ک له‌سه‌رێش باسی له‌سه‌ر کرا، ژیانی ئێستای خۆی له پێناو ژیانی ئه‌و دنیایتری داده‌نێ، بۆیه‌ش ئه‌و هیچ کات ئاماده نییه، له‌گه‌ڵ «کافر یان له‌ویش خراپتر کفر» بسازێ یان ئاشت بێته‌وه، به‌ڵکوو ئه‌گه‌ر هاتوو سازشێکیش له گۆڕێ بێت، ئه‌وه، ئه‌و کات هاوشێوه‌ی «رێککه‌وتنی حوده‌یبییه» ڕێککه‌وتنێکی مهسڵهحهتییه!
هه‌ر ئه‌و هۆکاره‌ش بووته هۆی ئه‌وه‌ی که له ٤٠ ساڵی ڕابردوودا، کۆماری ئیسلامی زه‌ربه‌ی قورسی له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی کوردستانه‌وه وێ که‌وتووه، به‌ڵام ئاماده نه‌بووه ئاشتی قه‌بوڵ بکات و پێملی خواستی بزووتنه‌وه‌که بێت، ئه‌گه‌ر داوای دانوستانیشی کردووه، بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌ت و کاتی تایبه‌ت بووه.
دووهه‌م: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که بزووتنه‌وه‌ی کوردستان بزووتنه‌وه‌یه‌کی خاوه‌ن جیهانبینیی سێکۆلاره، به‌ڵام چون کۆمه‌ڵگای کوردستان به‌ته‌واوی به دین ته‌ندراوه و چون گوتاری زاڵی ئه‌و کۆمه‌ڵگا دینییهش گوتاری شیعه‌گه‌رییه، بزووتنه‌وه‌ی کوردستان ڕوو به گوتاری سوننیگهریی چووه.
سێهه‌م: ڕوونه که گوتاری سووننیگهری له بزووتنه‌وه‌ی کوردستاندا و سه‌رکه‌وتنی گوتاری شیعه‌گه‌ری له تاران، مه‌ترسیی ئه‌وه‌ی سازکردووه که کوردی شیعه له بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی داببڕێ، یان به‌و شێوه‌ی که سه‌نگی خۆیه‌تی تێیدا به‌شدار نه‌بێت.
کۆتایی
پێکهاته‌ی ئاخوندی له ده‌سه‌ڵاتداریی دوای شۆڕشی گه‌لانی ئێران ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌یان به‌ده‌سته‌وه گرت، ئه‌وان پێشتر پێگه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تییان هه‌بوو، به هۆکاری ئه‌وه‌ی که نوێنه‌رایه‌تیی پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیی دینیان ده‌کرد.
ئه‌و پێکهاته‌یه له پاش شۆڕشی گه‌لانی ئێران بزووتنه‌وه‌ی کوردستانیان کرده ئامانجی خۆیان و به ڕێگای دین و ڕه‌واییی شۆڕشی نوێ له‌نێو خه‌ڵکدا، زه‌ربه‌ی زۆر قورسیان له بزووتنه‌وه‌که‌دا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش بۆ یه‌که‌م جار وایان کرد که پرسی دین هه‌م له ئاستی نێوخۆییی بزووتنه‌وه‌که و هه‌م له ئاستی ده‌ره‌وه‌ی گوتاری بزووتنه‌وه‌که‌دا گرینگیی زۆر په‌یدا بکات، ئاخونده‌کان به چه‌کدارکردنی دینداره‌کانی لایه‌نگریان، شه‌ڕێکی قورسیان تووشی کوردستان کرد، ئه‌وان به تێکه‌ڵ کردنی سه‌رکوتی کوردستان له‌گه‌ڵ شه‌ڕی پیرۆز له دینی ئیسلامدا، دۆخێکیان تووشی نه‌ته‌وه‌ی کورد کرد که هه‌تا فتوای جیهاد له دژی نه‌ته‌وه‌ی کورد، که نه‌ته‌وه‌یه‌کی موسوڵمانه، چوو.
پێکهاته‌ی ئاخوندی له ئێستاشدا، ڕۆڵێکی سه‌ره‌کیی بۆ سه‌رکوتی کوردستان ده‌گێڕن و ئه‌وان بنه‌مای سیاسه‌تی ناوچهییشان له‌سه‌ر هه‌مان پێکهاته دامه‌زراندووه. ئه‌وان خۆیان به پارێزه‌ری ئیسلام ده‌زانن و سه‌رکوتی کوردستانیش به به‌شێک له هه‌وڵه‌کانیان بۆ پاراستنی حکوومه‌تی ئیسلامی داده‌نێن.
کورد چ بییه‌وێت له چوارچێوه‌ی کۆماری ئیسلامی‌دا ناڕاسته‌وخۆ ئاڵوگۆڕ سازبکات، و چ بییه‌وێت به ڕێگای دانوستانه‌وه هێندێ ده‌ستکه‌وتی هه‌بێت، له‌گه‌ڵ دیارده‌ی حکوومه‌تی ئاخر زه‌مانی و پێکهاته‌ی ڕایهڵهکراوی ئاخوندی ڕووبه‌ڕووه. پێکهاته‌یه‌ک که سیاسه‌تی ته‌ناهیی خۆی به پێی ئایه‌ی ٦٠ی سووڕه‌ی ئه‌نفال دارشتووه[14] (خمینی:٢٨)، «تا بۆو ده‌کرێ چه‌ک و جبه‌خانه‌ی شه‌ڕ و ئه‌سپی سواری په‌یدا بکه‌ن؛ دوژمنی پێ بترسێنن؛ که دوژمنانی خوداشن. غه‌یری وانیش دوژمنوو هه‌ن نایان ناسن، به‌ڵام خودا ده‌یان ناسێ. هه‌ر ماڵێکی له ڕاهی خودای به‌خت که‌ن، خودا ده‌یبژێرێته‌وه و هیچ ناههقیو لێ ناکرێ»(قورئانی پیرۆز: ئه‌نفال ٦٠) به‌شی یه‌که‌می ئه‌و ئایایه له‌سه‌ر لۆگۆی سپایپاسداراندا هاتووه.
ئاخوند شه‌ڕی مان و نه‌مانی خۆی له ده‌سه‌ڵاتدا ده‌کات و حکوومه‌ته‌که‌ش بنچینه‌که‌ی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی چه‌ق به‌ستوو دامه‌زراوه و ئامانجیشی ئه‌وه‌یه خه‌ڵک بۆ به‌هه‌شت به‌رێ، نه‌وه‌ک دنیایان بۆ ئاوه‌دان بکاته‌وه!
له دۆخی وادا هه‌ر چه‌شنه هیوایه‌ک به دانوستان و ئالوگۆڕی نێوخۆیی له رێژیم ،هیوایه‌کی دووره‌ده‌سته! چون کێشه‌ی نێوان بزووتنه‌وه‌ی کوردستان و گوتاری وه‌لیی فه‌قێ له کێشه‌ی نێوان جیهانبینیی سێکۆلار و دینییه‌وه ده‌ست پێده‌کات و هه‌تا دابه‌ش کردنی ده‌سه‌ڵات و داماڵینی ده‌وڵه‌ت و قانون له دین ده‌چێته پێش و ته‌نیا کیشه‌یه‌کی ساکار و زوو خۆ به‌ده‌سته‌وه‌ده‌ر نییه.
کۆتا ڕسته ئه‌وه‌یه هه‌ر چه‌شه دانوستان و هیوا به ئاڵوگۆڕی نێوخۆی ڕێژیم بۆ بزووتنه‌وه‌ی کوردستان ده‌بێ، له چوارچێوه‌ی ڕوانگه‌ی وه‌لیی فه‌قێوه ببیندرێ نه‌ک له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی سێکۆلار یان لاوازی و تواناییی ڕێژیم‌دا.
پێویسته له کاتی دانوستان یان به‌ته‌ما بوون و گه‌ڵاڵه داڕشتن بۆ ئاڵوگۆڕ له‌نێوخۆی ڕێژیم‌دا، له‌بیرمان بێت که حوکمی دژایه‌تی کردنی وه‌لیی فه‌قێ له قانونی دادی ئێران‌دا، حوکمی بهغییه، که ده‌کاته دژایه‌تی له‌گه‌ڵ خودا و ئیمامی زه‌مان.[15]
*. ڕۆژنامەنووس
په‌راوێز
[2] موسوی خمینی روح الله، ولایت فقیه، ناکجا
[3] قورئانی پیرۆز، هه‌ژار موکریانی
[6] خلجی مهدی، نظم نوین روحانیت در ایران، چ دوم، بوخوم آلمان ٢٠١٠
[7] محمدرضا نیکفر، اقتصاد دین، درسگفتارهای در رادیو زمانه،اینترنیت، ٢٠٠٧
[8] هه‌مان
[14] موسوی خمینی روح الله، ولایت فقیه، ناکجا


