ئارامتر بخوێنەوە!

دۆخی ژنان له‌ڕێکخراوه ئیسلامییه‌کانی سه‌رده‌مدا

ماردین هەورامی

له کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات، ژنان له ئاستی سه‌رکردایه‌تیی ڕێکخراوه ئیسلامییه‌کاندا به‌دی ناکرێن که شایه‌د هۆکاره‌که‌ی  بۆ به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ی چالاکییه‌کانی ئه‌و ڕێکخراوانه بگه‌ڕێته‌وه. به‌هۆی مه‌ترسیی گیر و گرفت، ژنان له ئاستی سه‌رکردایه‌تیدا ڕێگه‌یان پێ نه‌دراوه به‌ڵکو له ئاستی به‌ده‌نه‌دا و بۆ کار و چالاکیی دیاری کراو  ڕێکخستنیان بۆ کراوه

فێمێنیزم وه‌ک فه‌لسه‌فه‌یه‌کی ژنانه پێویسته له لایه‌ن پیاوانه‌وه به هێند وه‌ربگیرێ و بایه‌خی تایبه‌تی پێ بدرێ. ئه‌گه‌ر پیاوان له بواری ڕۆشنبیریی ژناندا یارمه‌تیده‌ر نه‌بن، ئه‌وا هه‌م ژنان تووشی سه‌رگه‌ردانیی سیاسی و دڵساردیی هزری و کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌بنه‌وه و هه‌م هه‌ر وه‌ک مارکس گوته‌نی «له کۆیله‌کردنی ژناندا هیچکه‌س به ئه‌ندازه‌ی پیاوان خه‌سارمه‌ند نابێ». له کوردستاندا سێ ڕه‌وتی فێمێنیستی هه‌یه. به‌هۆی ئه‌وه که ئه‌و ڕه‌وتانه له ژێر چه‌تری ئایدۆلۆژیای سیاسی و فیکریی زاڵ به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادان، هه‌ندێک جار دژایه‌تی و هه‌ندێک جار هاوپێوه‌ندی و هاریکاری له نێوانیاندا دروست ئه‌بێ.

فێمێنیزمی دینی: به‌شی هه‌ره زۆر و شاراوه‌ی ژنان سه‌ر به‌ڕه‌وتی ئایینخوازانی کۆمه‌ڵگان و به حوکمی ئه‌وه‌ی که پێڕه‌وانی ئایینی ئیسلام له کوردستان زۆرینه‌ن، فێمێنیزمی دینی پشکی له ههمووڕهوتهکان زیاتره.

فێمێنیزمی لیبڕاڵ: ئه‌و ڕه‌وته له کوردستاندا بریتییه له ژنانی سه‌ر به ئه‌حزابه دێموکرات و سیکۆلاره‌کان و هه‌روه‌ها ژنانی خوێنده‌وار و ئاکادیمی و سه‌ربه‌خۆ پێکهێنه‌ری په‌یکه‌ره‌ی ئهوڕهوتهن.

فێمێنیزمی مارکسی: ئه‌و ڕه‌وته فێمێنیستییه، بریتییه له شوێنکه‌وتووانی ئه‌حزابی چه‌پ و مارکسی. به‌هۆی خوێندنه‌وه‌ی مارکسیانه سه‌باره‌ت به پرسی ژنان ڕادیکاڵترن. ئه‌و ڕه‌وته له‌ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان که‌مینه‌ن و له گشت کوردستاندا ته‌نیا له په‌که‌که‌دا چالاکن.

 

ژن و ئیسلامی سیاسی:

ئامانجی ئیسلامی سیاسی، ڕه‌چاوکردنی سیاسه‌تی ئیسلامییه؛ به‌ڵام جیاوازیی نێوان ئیسلامی سیاسیی ئه‌م سه‌رده‌مه و ئیسلامی نه‌ریتی زۆر به‌رچاو و ڕوونه. ئیسلامی سیاسی به هه‌موو لق و پۆپه‌کانیه‌وه به شێوه‌ی سیستماتیک خه‌ریکی ڕێکخستنی ژنانه و به ڕێژه‌ی به‌رچاو که‌ڵکی له ژنان وه‌رگرتووه. له‌ڕابردوودا ئیسلامی «چوار مه‌زهه‌به»، له سه‌ر بنه‌ما دینییه‌کان گرنگیی تایبه‌تی به پرسی  ژن داوه، به‌ڵام وه‌کوو ئیسلامی سیاسیی ئه‌و سه‌رده‌مه، ڕێکخستنی کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و چه‌کدارییان بۆ ژنان نه‌کردووه. به‌پێی داتا‌کان، سروشتی ژن به پێچه‌وانه‌ی پیاوان نه‌رم و نیان و میهره‌بانتره هه‌ر بۆیه له ڕه‌وت و پرۆسه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی دینه‌کاندا و له جه‌رگه‌ی شه‌ڕی ئیمپراتۆر و ته‌نانه‌ت هۆزه‌کاندا، که‌مترین به‌شدارییان هه‌بووه. «به بۆچوونی داڤید کۆک، ژن له سه‌رده‌مه کۆنه‌کاندا فره به که‌می له گۆڕه‌پانه‌کانی جه‌نگدا ئاماده‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کان بوون، به‌ڵام ئه‌وان زۆر جار ته‌نها ڕۆڵی یارمه‌تی گه‌یاندنیان بینیوه له جه‌نگه‌کاندا» (ماجد خلیل، ئیسلامی سیاسی و ئیسلامییه‌کانی کوردستان، ل 52).

به خوێندنه‌وه‌ی مێژووی ئه‌دیان و ده‌سه‌ڵاته سیاسییه‌کانی ڕابردوو، بۆمان ده‌رئه‌که‌وێ که ژنان به ڕێژه‌یه‌کی که‌م به‌شداری شه‌ڕه‌کان بوون و کوژراون. شه‌هیدانی ژن له ئیسلامدا ده‌گمه‌نن و به ئه‌ندازه‌ی قامکه‌کانی ده‌ستن. هۆکاری گرنگیدان به‌و بابه‌ته ئه‌وه‌یه که هه‌تا ڕێژه‌ی به‌شداریی ژنان له ڕێکخراوه ئیسلامییه‌کاندا زیاتر بێ، مه‌ترسیی توندئاژۆ و ڕادیکاڵ بوون زیاتر ئه‌بێ.

بێداریی ئیسلامی به ئیلهام وه‌رگرتن لهڕیفۆرماسیۆنی مه‌سیحییه‌ت و هه‌روه‌ها له دژی ئیسلامی نه‌ریتی سه‌ری هه‌ڵدا و چاکسازیی کرد. سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ئیسلامی سیاسی و چاکسازیی دینی، خوێندنه‌وه‌ی نوێ و جیاوازیان له پرسی ژن نه‌کردووه و ته‌نانه‌ت ڕێکخستن بۆ به‌شداریی ژنان له پرۆسه‌که‌دا نه‌کراوه. هانده‌ری سه‌ره‌کی بۆ به‌شداریی ژنان له‌ڕێکخراوه ئیسلامییه‌کاندا له‌ڕاستیدا به‌شداریی ژنان له‌ڕێکخراوه غه‌یره دینییه‌کاندا بوو. «هاوکات هه‌وه‌ڵ ڕێکخراوه‌ی تیرۆریستی که ژنی له پێناو نیازه‌کانیدا به‌کار هێنا و ڕۆڵی جه‌سوورانه‌ی (بوێرانه‌ی) دایه، ڕێکخراوێک بوو که سروشتی کارکردنی، سروشتێکی سێکۆلار بوو» (هه‌مان سه‌رچاوه، 49).

 

به دوو هۆکاری سه‌ره‌کییه‌وه، ده‌توانین به‌شداریی زۆری ژنان له‌ڕێکخراوه ئیسلامییه‌کاندا وه‌ک مه‌ترسی بنرخێنین:

یه‌که‌م: به‌شداریی ژنان ڕۆحیه و وره‌ی زیاتر ئه‌داته پیاوان و ئه‌وانیش له ڕه‌وتی کار و چالاکییه‌کانیاندا چالاک‌تر ئه‌بن. دووهه‌م: به‌شداریی ژنان له گرووپه ئیسلامییه‌کاندا له ئاستی سه‌رکردایه‌تی نییه و به‌هۆی ڕوانین و خوێندنه‌وه‌ی پیاوڕهههندانه، ژنان له ئاستی خواره‌وه و کاری چه‌کداریدا که‌ڵکیان لێ وه‌رده‌گیرێت. له‌و گرووپانه‌دا ڕۆڵی ژنان ڕۆبۆتیکه و هه‌روه‌ها هیچ ماف و یاسایه‌کی نوێ و سه‌رده‌میانه ده‌رحه‌ق به ژنان ڕه‌چاو ناکرێ. باسکردن له‌سه‌ر پرسی ژنان له ئیسلامدا به گشتی ده‌بێ ڕاستبێژانه و بهئینسافانه بێت. شرۆڤه‌ی دۆخی ژنان پێش و پاش هاتنی ئیسلام، شرۆڤه‌ی ڕادیکال و تاک ڕه‌هه‌ندییه فێمێنیستییه‌کان، ده‌کێشێ به ته‌نگه‌ژه‌دا. بۆ نموونه به‌ر له هاتنی ئیسلام له هه‌ندێک ناوچه‌ی عه‌ره‌بستاندا کچان زینده به‌چاڵ ئه‌کران، به‌ڵام دوای سه‌رهه‌ڵدانی ئیسلام، ڕیفۆرمێکی گه‌وره  له دۆخی ژناندا پێک هات. دوای فه‌وتی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) به‌شێکی زۆر له فه‌رمووده‌کانی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) له زمانی حه‌زره‌تی عایشه‌وه وه‌رگیراوه، ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی شکۆی ژنان و جێگای متمانه‌بوونی به ژنه. یا ئه‌وه‌یکه له مێژووی ئیسلامدا ناوی ده‌یان ژنی به‌ناوبانگ وه‌ک ڕابیعه‌ی عه‌ده‌وی ، ڕابیعه شامی و … به‌دی ده‌کرێ که شان به شانی پیاوان قۆناخ و پله مه‌عنه‌وییه‌کانی ته‌سه‌وفیان بڕیوه و ….

سه‌ره‌ڕای هه‌ستیاری و گرنگیی به‌شداریی ژنان له گرووپه ئیسلامییه‌کاندا، توێژینه‌وه‌ی که‌م سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته ئه‌نجام دراوه. «به‌هۆی که‌موکورتیی سه‌رچاوه و ڕۆڵی ناسه‌ره‌کیی ژنان له ڕه‌وتی کار و چالاکیی ئیسلامی سیاسی‌دا، توێژینه‌وه‌کان باری زانستی به خۆوه ناگرن» (هه‌مان سه‌رچاوه، ل 45). ژنان به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌رکه‌کاندا، له ئاست پیاواندا که‌موکورتی نه‌هێنن، مه‌جبوورن ڕادیکاڵتر بن و له ئاکامدا به په‌روه‌رده‌کردنێکی چه‌کداری له به‌شی سه‌ربازی و تیرۆردا ڕێکخستنیان بۆ ئه‌که‌ن. ڕێژه‌ی زۆری به‌شداریی ژنان له کرده‌وه تیرۆریستییه‌کاندا گه‌یشتووه به ئاستێک که هه‌ندێک له خاوهنڕایان پێیان وایه که «ژنان دایکی په‌روه‌رده‌کردنی مه‌یدانه‌کانی جه‌نگن» (هه‌مان سه‌رچاوه، ل 47) و ئه‌وه ژنانن که پیاوان بۆ کاری تیرۆریستی هان ئه‌ده‌ن. ئه‌وه‌ی له نێو داتاکاندا پیشان دراوه و لێکۆڵینه‌وه‌ری له‌باره‌وه کراوه «له ساڵی 1985وه تاکوو ئیستا سووچ و تاوانی سه‌ره‌کیی نزیکه‌ی34% ته‌واوی کرده تیرۆریستییه‌کان به‌رۆکی ژنان ده‌گرێ  « (هه‌مان سه‌رچاوه ل 49)

بابه‌تێکی له‌و چه‌شنه پێویستی به توێژینه‌وه‌ی زانستی و مه‌یدانی هه‌یه که له هه‌موو بواره‌کانی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری، سایکۆلۆجیکی و …. شرۆڤه‌ی ئه‌و دیارده نوێیه بکات. لێره‌دا پێویسته ئاماژه به بابه‌تێک بکرێ و ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که هه‌موو ڕێکخراوه ئیسلامییه‌کان توندئاژۆ و تیرۆریست نین و ته‌نانه‌ت دژایه‌تیی قووڵ له نێوان ڕه‌وته‌کانی ئیسلامی سیاسی‌دا به‌دی ئه‌کرێ. له سه‌ده‌کانی ڕابردوودا جیهانی ئیسلام تا ڕاده‌یه‌ک ڕه‌نگی ئینترناسیۆنالیستی پێوه دیار بووه و هه‌موو موسڵمانێک له هه‌ر ناوچه‌یه‌که‌وه بیویستایه بێ هیچ به‌ڵگه و پسووله‌یه‌ک ده‌یتوانی هه‌مووناوچه و وڵاتان ببڕێ و خۆی بگه‌یه‌نێته حیجاز و فه‌ریزه‌ی حه‌ج به‌جێ بێنێ و بێ هیچ کێشه‌یه‌ک بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاتی خۆی. جیهانی ئیسلام له چاخی ئێسته‌دا هه‌ر له ئه‌ندۆنیزیاوه هه‌تا مه‌غریب و مه‌راکیش، بێجگه له سنووره سیاسییه‌کان به‌سه‌ر گرووپ و ڕێکخراوه ئیسلامییه‌کاندا دابه‌ش بوون. به ڕێکخراوکردنی دینی ئیسلام له چه‌ندین ده‌یه‌ی ڕابردوودا، سه‌باره‌ت به دین به‌گشتی و هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به نه‌ته‌وه‌کان و دونیای ئیمڕۆ، لێکه‌وته‌وه و ده‌رئه‌نجامی ئه‌رێنی و نه‌رێنیی به‌دواوه بووه.

 

کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات و ئیسلامی سیاسی:

 له کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات به دوو هۆکاری سه‌ره‌کییه‌وه وه‌ک چالاکیی دوو ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی و قادری به درێژاییی چه‌ند سه‌ده له کوردستاندا و هه‌روه‌ها هه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتێکی ناوه‌ندخواز و سه‌رکوتگه‌ر له قه‌جه‌ره‌کان به‌دواوه، ڕێگه نه‌دراوه ڕه‌وتێکی نوێی  دیکه له کوردستاندا سه‌ر هه‌ڵبدا. که‌مینه‌بوونی سوننه له ئێران و دراوسێتی و تێکه‌ڵی له‌گه‌ڵ شیعه‌کان، جۆرێک هه‌راس و ترسی له دڵی مامۆستایانی ئایینی و خه‌ڵکدا دروست کردووه که به شێوه‌ی نه‌خوازراو، دۆخێکی خودسانسۆری به‌سه‌ریاندا زاڵ ببێ. له ناوخۆی ئێران‌دا، دوو ئایینی بابییه و به‌هائییه، له سه‌رده‌می قه‌جه‌ره‌کاندا سه‌ریان هه‌ڵدا، به‌ڵام له کوردستان هیچ فیرقه‌یه‌ک دروست نه‌بوو. هه‌رچه‌ن له ئاخر و ئۆخره‌کانی قه‌جه‌ره‌کاندا، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له ئێران‌دا به جۆرێک لائیک و غه‌یره‌دینی بوو، به‌ڵام ڕه‌وتی شیعه‌گه‌ری له دووره‌وه و له ده‌ره‌وه‌ی ده‌زگای ده‌سه‌ڵات ئاگاداری کوردستان و ناوچه سوننه‌کان بووه. مێژووی ئیسلامی سیاسی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، دێرین نییه و کاک ئه‌حمه‌دی موفتیزاده و کاک ناسری سوبحانی پێشڕه‌وانی ڕه‌وتی نوێگه‌رین له کوردستان. سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی گه‌لانی ئێران بوو به ده‌رفه‌تێک بۆ خۆده‌رخستنی نوێگه‌ریی دینی (ئایینی) له‌ڕۆژهه‌ڵات. ئه‌وه‌ی که ئه‌و ڕه‌وته نوێیه پێوه‌ندی و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی خومه‌ینی چۆن بوو؟ هه‌روه‌ها هه‌وراز و نشێوه‌کانی له ماوه‌ی ژیانی سیاسی‌دا چۆن و چین؟  باسێکی جیاوازه و دووره له مه‌به‌ستی ئه‌م وتاره. ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرنگه، ئاوڕێکی کورته لهسهرڕێکخستنهکانی ژنان له ژێر چه‌تری ڕێکخراوه دینییه‌کاندا، له‌و بواره‌دا نه سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێکراو به ده‌سته‌وه‌یه و نه ژنێکی سه‌ر به‌ڕێکخراوه‌کان ئاماده‌ی وتووێژن.

له‌ڕۆژهه‌ڵات بێجگه له ڕێکخراوی خه‌بات و سپای ڕزگاری، ڕێکخراوه دینییه‌کانی دیکه له ژێر چه‌تری کۆماری ئیسلامی‌دا مانه‌وه و به شێوه‌ی نهێنی و نیوه نهێنی و به هه‌ندێک تێچووه‌وه درێژه‌یان به چالاکیی خۆیان دا. لایه‌نی موفیتزاده سه‌باره‌ت به کۆماری ئیسلامی خاوه‌ن هه‌ڵوێستن و له پرۆسه‌ی سیاسیی کۆماری ئیسلامی‌دا (هه‌ڵبژاردن) به‌شداری ناکه‌ن و بێجگه له شوێنه فه‌رمییه‌کان هه‌میشه ژنان و پیاوان جل و به‌رگی کوردی ده‌پۆشن. (ئامۆژگارییه‌کانی کاک ئه‌حمه‌د بۆ ژنان. ل81) کۆماری ئیسلامی به‌هۆی زاڵبوون به‌سه‌ر ڕه‌وته دینییه‌کانی (ئایینییه‌کانی) ناوچه‌که‌دا، به وردی ئاگاداری ڕه‌وته‌کانی ناوخۆی کوردستانه و به‌و هۆیه‌وه فره به مه‌ترسی بۆ سه‌ر خۆی نازانێ. کۆماری ئیسلامی بۆ خۆی له باری ڕووبه‌ری خاک و حه‌شیمه‌تی شیعه‌وه له ناوخۆ و ده‌ره‌وه، گه‌وره‌ترین شۆڕشی ئیسلامییه له سه‌ده‌ی ڕابردوودا. «شۆڕشی ئیسلامی له ئێران پێگهشتووترین حه‌ڵقه له زنجیره‌ی بزووتنه‌وه ئیسلامییه‌کانی شاخه‌ی دووهه‌می هاوچه‌رخه» (جنبشهای اسلامی معاصر، ص 140)

کۆماری ئیسلامی کاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو ڕه‌وته سوننه و شیعه‌کانی ناوچه هه‌یه و هاریکاریی ڕاسته‌وخۆیان ده‌کا. بۆ نموونه له فه‌له‌ستین، حه‌ماس و فه‌تح، له لوبنان حیزبوڵڵا، هه‌موو ئیخوانه‌کان له دژی وه‌هابییه‌ت، له ئه‌فغانستان ئه‌لقاعیده و له‌یه‌مه‌ن حوسییه‌کان و … به گژ ده‌وڵه‌تانی ناوه‌ندی و ته‌نانه‌ت یه‌کتردا ده‌کاته‌وه. کۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ ڕادیکاڵترین ڕێکخراوه‌ی سوننه وه‌ک ئه‌لقاعیده و ته‌نانه‌ت داعش پێوه‌ندیی هه‌یه  هه‌ر بۆیه ده‌توانین بڵێین که له ئه‌ندازیاریی شه‌ڕ و پێکدادانه‌کانی ناوچه‌که‌دا ڕۆڵی سه‌ره‌کیی هه‌یه.

 ئیسلامی سیاسی له کاتی سه‌رهه‌ڵدانیدا درگای فتوای کرده‌وه و به‌ره‌به‌ره ده‌ستیان به چاکسازی کرد. یه‌کێ له‌و بوارگه‌له که چاکسازیی تێدا کرا، پرسی ژن بوو. «ته‌ڵاق، میرات، ماره‌کردن، کار و پیشه له ده‌ره‌وه‌ی ناوماڵ بۆ ژنان، به‌ردباران(سنگسار) ، شاهیدی و دادوه‌ری «(سخنرانیهای کاک احمد و جزوه ئامۆژگارییه‌کان بۆ خوێشکگهل) و … هتد بابه‌تگه‌لێک بوون که خوێندنه‌وه‌ی نوێی بۆ کرا و ته‌نانه‌ت ئاسانکاریی تێدا کرا. ئه‌و چاکسازییانه نیگه‌رانی و تووڕه‌یی سه‌له‌فی ساڵحی لێ که‌وته‌وه که به‌شی زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردستانن. ئه‌و چاکسازییانه له ڕوانگه‌ی ڕه‌وته فێمێنیستییه‌کانه‌وه هیچ بایه‌خێکیان نییه، چونکا ئه‌وان دژایه‌تییان له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی دین به‌گشتی هه‌یه.

ئیسلامی سیاسی به هه‌موو ڕه‌وته‌کانییه‌وه ڕێکخستنی به‌رچاویان بۆ ژنان کردووه. له ڕێکخراوه‌کانی باشووردا ژنان هه‌م پله و پێگه‌ی باشتریان پێ دراوه و هه‌م له کاروباره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا چالاکترن.

له کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات، ژنان له ئاستی سه‌رکردایه‌تیی ڕێکخراوه ئیسلامییه‌کاندا به‌دی ناکرێن که شایه‌د هۆکاره‌که‌ی  بۆ به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ی چالاکییه‌کانی ئه‌و ڕێکخراوانه بگه‌ڕێته‌وه. به‌هۆی مه‌ترسیی گیر و گرفت، ژنان له ئاستی سه‌رکردایه‌تیدا ڕێگه‌یان پێ نه‌دراوه به‌ڵکو له ئاستی به‌ده‌نه‌دا و بۆ کار و چالاکیی دیاری کراو  ڕێکخستنیان بۆ کراوه. نموونه‌ی چالاکییه‌کانی ژنان بریتین له پێکهێنانی کلاسی قورئان، کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت و … هتد. له کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات به‌هۆی نه‌بوونی چالاکیی ئازاد، ژنانیش له کاروباری سه‌ربازیدا به‌شدار نین مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که له وڵاتێکی دیکه‌دا ڕاهێنانی چه‌کدارییان پێ بکرێ. سه‌باره‌ت به چه‌کداریی ژنانی ڕۆژهه‌ڵات، نه به‌ڵگه‌یه‌ک له به‌ر ده‌ستدا هه‌یه و نه که‌سێکیش هه‌تا ئیسته له‌و پێوه‌ندییه‌دا گیراوه. کۆماری ئیسلامی نموونه‌ی مه‌زنی ئیسلامی سیاسیی «شیعه»یه و له به‌رامبه‌ردا عه‌ره‌بستان، تورکیا، میسر، پاکستان، ئه‌فغانستان و … نموونه‌ی ئیسلامی سیاسیی سوننه‌ن. دۆخی ژن له‌و وڵاتانه‌دا به ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو شپرزه‌یه. شایه‌د هه‌ندێک له وڵاتانی ئیسلامی خاوه‌ن ده‌زگای سیاسیی دیمۆکراتیک بن به‌ڵام عورف و یاسا ناوخۆییه‌کان له سه‌ر بنه‌مای بیروباوڕی زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵگایه که ئه‌ویش دینه. له ئێران ژنان له کاروباره کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌کاندا به پێی یاسای دیاریکراو ده‌ره‌تانیان پێ دراوه. له په‌رله‌مان و پۆسته‌کانی وه‌زاره‌تدا ژنان به‌دی ئه‌کرێن و له پاڵ ئه‌وه‌شدا هاوسه‌رگیریی کاتی (موتعه)، چه‌ن هاوسه‌ری و … به زۆری باوه.

له تورکیا، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی لانیکه‌م ڕه‌وتی ئیخوانگه‌ری هه‌م وه‌ک جه‌ماوه‌ر و هه‌م حیزبی سیاسی به‌هێزترین و بهدهسهڵاترینه. ئیخوانه‌کان له تاکتیدا له ناو هه‌موو ڕه‌وته دینییه‌کاندا نه‌رم و نیانتر و دیموکراتیکترن. له عه‌ره‌بستان دۆخی ژنان شپرزه‌یه. چه‌ن هاوسه‌ری له لووتکه‌دایه. ژنان له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا هیچ ڕۆلێکیان نییه، وه‌هابییه‌ت وه‌ک جه‌وهه‌ره‌ی ده‌سه‌ڵات ماوه‌یه‌که‌یه مافی ده‌نگدان، ماشین لێخوڕین (ئاژوانی) و هتدی به ژنان داوه. له ئه‌فغانستان و پاکستان ساڵانه چه‌ندین ژن به‌رده‌باران (سه‌نگسار-ڕه‌جم) ئه‌کرێن و چه‌ن هاوسه‌ری دیارده‌ی به‌رچاوه. ئه‌حزاب و ڕێکخراوه ئیسلامییه‌کانی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات، به‌جۆرێک کۆپی کراوی بیرۆکه‌ی ئیخوانگه‌ری و وههابییهتن و ته‌نانه‌ت په‌یوه‌ندییه‌کان تا ئاستێکه که باری ماڵی و فیکری له‌لایه‌ن ئه‌حزابی دایکه‌وه دابین ئه‌بێ. ئه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش بگوترێ که ئه‌حزابی ئیسلامی سیاسی له کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات به شێوه‌ی عه‌ره‌بستان، پاکستان، میسر و ته‌نانه‌ت باشووری کوردستان، مامه‌ڵه‌یان له گه‌ل ژنان نه‌کردووه و ئه‌وه‌ش خاڵێکی پۆزه‌تیڤه.

دۆخی ژنان له کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات له ژێر کاریگه‌ریی سێ وێژمانی وه‌ک: «ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی ناوه‌ند» ، «عورفی کۆمه‌ڵگا» و «حیزبه سیاسییه‌کانی کوردستان» دایه. بیدعه‌ی ئیسلامی سه‌باره‌ت به پرسی ژنان به‌رنامه و مانیفێستێکی جیاوازیان نییه، به‌ڵام له ئاستی نێوخۆیی‌دا ژنانیان به شێوه‌یه‌کی ئایدۆلۆژیک ڕێکخستووه. هێماکانی جیاکردنه‌وه‌ی ژنانی سه‌ر به‌ڕێکخراوه ئیسلامییه‌کان بریتین له حیجاب و چارشێوی جیاواز و تایبه‌ت که دژی ڕه‌نگی ڕه‌شه.

ژنان له باری ڕۆحی و ده‌روونییه‌وه، له ناو ڕێکخراوه ئیسلامییه توندئاژۆکاندا له ئاسته‌نگ و دژواریدا ئه‌ژین و له هه‌موو بوارێکه‌وه ڕووبه‌ڕووی توندوتیژی ئه‌بنه‌وه. توندوتیژی له ناو ڕێکخراوه دینییه‌کاندا (ئایینییه‌کاندا) شاراوه‌یه و به نهێنی ئه‌مێنێته‌وه.

دووگیانی، خوێندنی باڵا، خاوه‌ن سه‌رچاوه‌ی ماڵی و سه‌ربه‌خۆییی ئابووری، نابنه هۆی پاراستنی ژنان له توندوتیژی؛ ته‌نانه‌ت له هه‌ندێک کاتدا تێچووی ژنانی خوێنده‌وار و خاوه‌ن ئابووریی سه‌ربه‌خۆ، سه‌باره‌ت به توندوتیژی زیاتره که ئاشکرا نابێ» (کار، مهرانگیز، خشونت علیه زنان، ص 289). توندوتیژی شێوازی جۆراوجۆری هه‌یه، هه‌ر بۆیه به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ئه‌و توندوتیژییانه له ناو ڕێکخراوه ڕادیکاڵه ئیسلامییه‌کاندا سه‌باره‌ت به ژنان، دیارده‌ی توندئاژۆیی لێ ده‌که‌وێته‌وه. کاتێک ژنان به شێوازی خوازراو یا نه‌خوازراو له ناو دۆخێکی کۆنکرێتی و توندوتیژییانه‌دا ئه‌ژین، ئیتر مه‌جبوورن تۆڵه‌ی خۆیان له شوێنێکی دیکه‌وه بکه‌نه‌وه. ڕێگاکانی تۆڵه بریتین له هه‌ڵاتن، خۆکوشتن، خۆته‌قانده‌وه، کاری تیرۆریستی و … به‌پێی هه‌ندێک داتا، ئه‌نجامده‌رانی زۆربه‌ی تیرۆر و خۆتهقاندنهوهکان له فه‌له‌ستین، لوبنان، ئه‌فغانستان و … ژنان بوون.

توندوتیژییه‌کانی ناو ڕێکخراوه جیهادییه‌کان به شێوازی جۆراوجۆر له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه ئه‌نجام ئه‌درێ و ئیتر به شێوه‌ی خۆڕسک ژنان به‌ره‌و ئاکاری توندڕه‌وی و ڕادیکاڵبوون ئه‌بات. ئه‌و باسه باسێکی زانستی و سایکۆلۆژیکییه و پێویستی به شرۆڤه‌ی زیاتر هه‌یه. ژنانی شوێنکه‌وتووی ئه‌حزاب و ڕێکخراوه ڕادیکاڵ و بونیادخوازهکان، ڕووبه‌ڕووی ئه‌و توندوتیژییانه ئه‌بنه‌وه که بریتین له: توندوتیژیی سێکسی، توندوتیژیی ده‌روونی، توندوتیژیی ڕه‌گه‌زی، توندوتیژیی ماڵی، توندوتیژیی سیاسی و هتد. بۆ نموونه له ڕێکخراوێکی وه‌ک قاعیده، داعش و … چوارچێوه‌ی کار و چالاکیی ژنان به‌رته‌سک ئه‌بێته‌وه، خوێنده‌واری بوونی نییه، هاوسه‌رگیری و هه‌ڵبژاردنی مێرد له‌سه‌ر خواستی ژن نییه، له کاتی کوژرانی مێرددا، ژن سه‌ر له نوێ ئه‌بێ مێرد بکاته‌وه، منداڵ بینین و سک و زا سنووری نییه و ژن به‌رده‌وام منداڵی ئه‌بێ، له باری ماڵییه‌وه ژنان به توندی به‌ستراوه‌ی پیاوانن، ژنانی دیکه وه‌ک غه‌نیمه‌ت ئه‌گیرێن ده‌بنه دووهه‌م و سێهه‌م ژنی پیاوان و …

له نێو ڕێکخراوه‌کانی وه‌ک ئیخوان که به ڕواڵه‌ت دیموکراتیکترینن، ئه‌و دیارده‌گه‌له ئه‌بینرێ؛ ئه‌ڵبه‌ت نه‌ک وه‌کوو لایه‌نه‌کانی دیکه که ژنان مه‌جبوور به جیهادی سێکسین. ڕێکخراوه ئیسلامییه‌کانی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات، وه‌ک ڕێکخراوه‌ی وڵاتانی دیکه‌ی ناوچه‌که ده‌رحه‌ق به ژنان ئه‌وه‌نده توندوتیژ نین و دیارده‌ی چه‌ن ژنی هێشتا نه‌بووه به باو. شایه‌د هۆکاری ئه‌و دیارده‌یه ئه‌وه بێ که ڕێکخراوه‌کانی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات ڕووبه‌ڕووی دۆخی ئاڵۆز و شه‌ڕخوازانه نه‌بووبێتنه‌وه.