ئارامتر بخوێنەوە!
ژینۆسایدی کورد
جەواد دانش پەژوو*
“كۆمه‌ڵکوژییه‌کان له کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات، به دوو هۆی مه‌زهه‌بی و قه‌ومی کراون و ده‌بێ به پێی «کۆنوانسیونی قه‌ده‌غه کردن و سزادانی جینایه‌تی کۆمه‌ڵکوژی» ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پێناسه بکردرێن و به‌دواداچوونیان بۆ بکرێ“
به ئاوڕێکی کورت له مێژوو، بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که کۆمه‌لکوژی، به‌درێژایی مێژوو له شوێنه جیاوازه‌کانی سه‌ر گۆی زه‌وی، ڕوویداوه و ڕێژیمه دیکتاتۆره‌کان، له‌لایه‌ک بۆ پاراستنی ده‌سه‌لاتی خۆیان و له لایکی دیکه بۆ له ناو بردنی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک، له ژیر ناوی دین و نه‌ته‌وه، ده‌ستیان داوه‌ته کوشتاری به کۆمه‌ڵ و له‌و پێناوه‌دا ده‌یان میلیۆن که‌س گیانان له‌ده‌ست داوه و مالیان به تاڵان براوه.
شه‌ڕی نیوان دین و ئایینه جیاوازه‌کان، وه‌ک شه‌ڕی مه‌سیحییه‌کان له دژی موسوڵمانان، ناسروا به شه‌ڕی»سه‌لیبی»، سی ساڵ شه‌ڕی نێوان ئایینه جیاوازه‌کانی مه‌سیحی، کوشتاری یه‌هودییه‌کان به ده‌ست موسوڵمانه‌کان و ئاڵمانییه‌کان و، کۆمه‌لکووژیی ئه‌رمه‌نییه‌کان له تورکیه، چه‌ند وێنه‌یه‌کی دزێو له کۆمه‌لکووژیی مێژوون. له سه‌رده‌می هاوچه‌رخیشدا ده‌توانین ئاماژه بکه‌ین به کوشتاری بۆسنییه‌کان به ده‌ستی سێربییه‌کان له ساڵانی نێوان ١٩٩٢ تا ١٩٩٥، که تێیدا زیاتر له دووسه‌د وپه‌نجا هه‌زار که‌س گیانیان له‌ده‌ست دا. له ڕوواندا زیاتر له هه‌شت‌سه‌د هه‌زار توتستی، ته‌نیا له ماوه‌ی چه‌ند مانگدا له ساڵی ١٩٩٤ قه‌تڵوعام کران و پێناچی ئه‌و کۆمه‌ڵکوژیانه به‌م زووانه کۆتای‌یان پێبێ.
له دوای شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی و سیاسه‌تی وڵاتی ئاڵمانی نازی بۆ له‌ناو بردنی یه‌هودییه‌کان و هێرشی هێزه‌کانی ئاڵمان بۆ وڵاتی له‌هێستان و قه‌تڵوعامی خه‌ڵک له وڵاته ئوروپایییه‌کان، ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتۆه‌کان له سه‌ر ئه‌ساسی پێشنیاری ڕافائێل لێمکین(Raphael Lemkin)، یاسا ناسی له‌هێستانی، بۆ به‌رگری کردن له کۆمه‌ڵکوژی و سزادانی جینایه‌تکاران، یه‌که‌م جار له دێسامبری ١٩٤٦، بریارنامه‌ی ژومار٩٦ی بۆ به تاوان ناساندنی ژینۆساید له‌ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا و دواجاریش له‌٩ی دیسامبری ١٩٤٨، کۆنوانسیونی «قه‌ده‌غه کردن و سزادانی جینایه‌تی کۆمه‌ڵکوژی»ی په‌سه‌ند کرد. ئه‌و کۆنوانسیۆنه، له ڕێکه‌وتی ١٢ی ژانویه‌ی ١٩٥١، که‌وته بواری جێبه‌جێ کردنه‌وه. به پێی ئه‌و کۆنوانسیۆنه هه‌مو ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام، چ له‌کاتی ئاشتی و چ له‌کاتی شه‌ڕدا، کۆمه‌ڵکوژی، وه‌ک تاوانێکی نێونه‌ته‌وه‌یی چاو لێده‌که‌ن و پێشگیریی لێ ده‌که‌ن و تاوانباران به سزا ده‌گه‌یه‌نن. هه‌روه‌ها بریار درا که وڵاتانی ئه‌ندام له کۆنوانسیۆن، ئه‌و بریاره بۆ په‌سه‌ند کردن و جێبه‌چی کردنی ببه‌نه شوینی بریاردانی وڵاته‌کانیان، که به‌داخه‌وه تا ئێستاش ئه‌م ئه‌رکه جێبه‌چێ نه‌کراوه.
به پێی ماده‌ی دووه‌می کۆنوانسیۆن، کۆمه‌ڵکوژی به هه‌مو ئه‌و کرده‌وانه‌ی خواره‌وه ده‌گوترێ که به مه‌به‌ستی (نییه‌تی) له‌ناوبردنی به‌شێک یا ده‌سته‌یه‌کی میللی، قه‌ومی، نژادی یا مه‌زهه‌بی بێته ئاراوه.
کوشتنی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵێک.
زیان پێگه‌یاندنی جیددی جه‌سته‌یی یا ڕووحی به کۆمه‌ڵێک.
خستنه ژێر گوشار و پێکهێنانی ژیانێکی ناله‌بار بۆ کۆمه‌لێک که ببێته هۆی له ناو بردنی توانای جه‌سته‌یییان به شیوه‌یه‌کی گشتی یا بچوک.
پێشگیری له زاوزێ له کۆمه‌ڵێکدا.
ڕاگواستنی به زۆری منالان له کۆمه‌ڵێک بۆ کۆمه‌ڵێکی دیکه.
له‌مه‌ڕ کۆنوانسیۆن و ئه‌و پێنج خاڵه‌ی سه‌ره‌وه که «ژینۆساید» پێناسه ده‌کات، پێویسته ئاماژه به چه‌ند مه‌سه‌له بکرێت:
یه‌که‌م
په‌سه‌ند کردنی ئه‌و کۆنوانسیۆنه له لایه‌ن ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه، یه‌که‌م و گرینکترین هه‌نگاو له پێناو پاراستنی مه‌وجودییه‌تی قه‌وم، نه‌ته‌وه و که‌مایه‌تییه مه‌زهه‌بییه‌کانه. هه‌ر چه‌ند ئه‌و کۆنوانسیۆنه و دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی، ده‌گه‌ڵ هێندێک گیر‌و گرفت به‌ره‌وروویه، به‌ڵام ئه‌و دادگایه، توانیویه‌تی له‌و ماوه‌یه‌دا هێندێک هه‌نگاوی زۆر گرینگ له پێناو پاراستنی که‌مه نه‌ته‌وه و مه‌زهه‌به‌کان و هه‌روه‌ها دادگایی کردن و به‌سزا گه‌یاندنی جینایه‌تکاران هه‌ڵێنێته‌وه.
دوهه‌م
خاڵێکی گرینگی دیکه له‌و پێوه‌ندییه‌دا که پێویسته ئاماژه‌ی پێ بکرێ، مه‌سه‌له‌ی سزادانی جینایه‌تکاران له ئاستی نێونه‌ته‌وییدایه. ده‌زانین که زۆربه‌ی کۆمه‌ڵکوژییه‌کان، به‌ده‌ستی کاربه‌ده‌ستان و دیکتاتۆره‌کان جێبه‌جێ کراون و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک توانای به‌ربه‌ره‌کانی و موجازاتی جینایه‌تکارانیان، (که له ڕاستیدا هه‌مان ده‌سه‌لاتداره‌کانن) نییه و چاوه‌ڕوانی سزادانی تاوانباران به ده‌ستی خۆیان دوور له هه‌ر چه‌شنه مه‌نتیق و له ڕاستیدا پارادۆکسه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش ده‌زگای قه‌زاییی ئه‌و وڵاتانه، نه‌ته‌نیا سه‌ربه‌خۆ له حکوومه‌ت نین، به‌ڵکۆ بۆخۆیان به‌شێکن له حکوومه‌ت و زۆر جار ده‌ستی باڵایان له قه‌تڵوعامی خه‌ڵکدا بووه.
له‌و پێوه‌ندیه‌دا پێویسته له سه‌ر بابه‌تێکی دیکه‌ش بوه‌ستین. ئێمه ده‌زانین که کوشتاری به‌رفراوانی خه‌ڵک، به شیوه‌ی جۆراوجۆر، له سه‌رانسه‌ری کوردستان و به تایبه‌تی قه‌تڵوعامی گوندنشینه‌کان، له‌باری تواناییه‌وه ناتوانێ کاری تاکه که‌سی ببێت. که‌وابوو ئه‌و جۆره کوشتارانه به بێ هێزێکی به‌رفراوانی نیزامی، ڕێکخراوه‌یی، ماڵی و ئینسانی به‌تایبه‌تی سیاسی جێبه‌جێ ناکرێت. ئه‌و ڕاستییه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات که ڕێژیم له ته‌واوییه‌تی خۆیدا له پشتی ئه‌و کاره‌ساتانه‌یه. که وابوو چۆن ده‌کرێ ڕێژیم یان ده‌وڵه‌ت که خۆی عامیلی ئه‌و قه‌تڵوعامانه‌یه خۆی دادگایی و محاکه‌مه بکات؟
سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش، ده‌بێ ئاماژه به‌و خاڵه لاوازه‌ی ئه‌ساسنامه‌ی دادگای نێونه‌ته‌وه‌ییی لاهه‌ش بکرێ که دادگا ناتوانێ که‌سایه‌تیی یاسایی، به‌ڵکوو ده‌توانێ ته‌نیا که‌سایه‌تی حه‌قیقی دادگایی بکات. ئه‌وه به‌و مانایه‌یه که که‌سانی وه‌ک ڕه‌فسه‌نجانی که له پۆستی سه‌رۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا، پلاندارێژه‌ری تێرۆره‌کان بووه، یا خه‌لخاڵی له پۆستی حاکمی شه‌ڕع که هه‌زاران لاوی ئێعدام کردوه، ده‌کرێ ته‌نیا وه‌ک که‌سایه‌تیی حه‌قیقی دادگایی بکرێن.
دادگایی کردن و سه‌رئه‌نجام سزادانی تاوانباران ته‌نیا کاتێک مومکینه که حکومه‌ت به هه‌ر هۆیه‌ک بڕووخێ و تاوانباران بکه‌ونه ده‌ستی ده‌زگای سیستمی تازه پێکهاتووی قه‌زاییی بێ لایه‌ن. بۆ وێنه ده‌کرێ ئاماژه به دادگایی کردنی سه‌دام حوسێن، سه‌رۆک کۆماری پێشوی عێراق و حوسنی موباره‌ک، سه‌رۆک کۆماری پێشوی میسر بکرێ. به‌ڵام ڕاده‌ی ڕووداوی له‌م جۆره له ژوماره‌ی قامکان تێناپه‌رێ.
به‌و هۆیه‌وه پێکهێنانی دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی سزایی له ساڵی ١٩٩٨دا، خالێکی زۆر گرینگ بوو. ئه‌و دادگایه توانی ٢٢ که‌س له ئاڵمانییه نازییه‌کان، به تاوانی «جینایه‌تی شه‌ڕ»سزا بدات و هه‌روه‌ها سلۆبۆدان میلۆشۆویچ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌وکاتی سێربستان، بکێشێته دادگا. هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا ده‌سه‌لاتدارانی سودان له سه‌ره‌تای مانگی فوریه‌ی ٢٠٢٠ ڕایانگه‌یاند که عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر، سه‌رۆک کۆماری پێشوی ئه‌و وڵاته، ڕاده‌ستی دادگای نێونه‌ته‌ویی لاهه ده‌که‌ن.
سێهه‌م
به پێی کۆنوانسیۆن و ئه‌ساسنامه‌ی ڕۆم بۆ تاوانی «ژینۆساید»، ده‌بێ تاوانباران به مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی کۆمه‌ڵێک یا خود به‌شێک له‌و کۆمه‌ڵه، خه‌ڵکیان قه‌تڵوعام کردبێت. به بێ سه‌ڵماندنی ئه‌و مه‌به‌ست و نییه‌ته، هیچ تاوانێک وه ک ژینۆساید پێناسه ناکرێ و تاوانباران، ده‌کرێ وه‌ک تاوانباری شه‌ڕ بناسرێن به‌ڵام نه‌وه‌ک تاوانباری ژینۆساید. ئه‌گه‌ر تاوانباران، ته‌نانه‌ت یه‌ک که‌سیش به‌مه‌به‌ستی له‌ناو بردنی کۆمه‌ڵێک بکووژن، ده‌کرێ وه‌ک ژینۆساید بناسرێ. که‌وابوو بۆ پێناسه کردنی تاوانی «ژینۆساید»، نییه‌تی تاوانباران بۆ له‌ناو بردنی کۆمه‌ڵێکی میللی، قه‌ومی، نژادی یا مه‌زهه‌بی، یان به‌شێک له‌وان گرینگه.
پرسیار ئه‌وه‌یه که چۆن ده‌کرێ ئه‌و نییه‌ته بسه‌لمێندرێ؟ راستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که که‌س به دڵخواز دان به‌و تاوانه‌دا نانێت، چونکه سزای تاوانی «ژینۆساید»، زۆر له سزای «جینایه‌تی شه‌ڕ» قورستره. بۆ سه‌لماندنی ئه‌و تاوانه پێویسته دادستان، پشت به فاکتۆری جۆراوجۆری وه‌ک ڕاده، چۆنیه‌تی و شوینی کوشتار، کوشتاری خه‌ڵکی بێ تاوان و بێ دیفاع، مێتودی کۆمه‌ڵکوژییه‌کان و به‌تایبه‌تی چه‌کی به‌کار هێنراو و به‌گشتی هه‌ر جۆره به‌ڵگه‌یه‌ک که ده‌توانێ نیشانه‌ی ژینۆساید بێ، ببه‌ستێ. ئه‌وه ئه‌رکێکی زۆر گرینگ و قورسه که بتوانرێ تاوانی ژینۆساید به سه‌ر تاوانباران بسلمێندرێ.
ئه‌گه‌ر بمانهه‌وێ ئه‌و بابه‌ته له چوارچێوه‌ی سیاسه‌ته‌کانی کوشتاری کورد له باشووری کوردستان هه‌ڵسه‌نگێنین، ده‌کرێ ئاماژه به چه‌ند فاکتۆری گرینگ بکه‌ین که به پشت به‌ستن به‌وان، ده‌توانین تاوانه‌کانی ڕێژیمی به‌عس به‌رامبه‌ر به کورد، وه‌ک تاوانی «ژینۆساید» پیناسه بکه‌ین. ئه‌و فاکتۆرانه نیشان ده‌ده‌ن که ڕێژیمی به‌عس، به پێی پلانێکی له پێش داڕێژراو، له ماوه‌یه‌کی دوور و درێژ و به شێوه‌یه‌کی سیستماتیک، به مه‌به‌ستی له‌ناو بردنی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌و به‌شه‌ی کوردستان، خه‌ڵکی قه‌تڵوعام کردووه. بۆ وێنه ده‌توانین ئاماژه به ڕفاندن و له‌ناو بردنی بارزانییه‌کانی ته‌مه‌ن له ١٢ ساڵ به‌ره‌و ژوور له ساڵی ١٩٨٣، کیمیابارانی گونده‌کانی بالیسان و شێخ وه‌سان، خاپوور کردنی زیاترله ١٧٠٠ گوند و هه‌روه‌ها قه‌تڵوعامی زیاتر له پینج هه‌زار که‌س له شاری هه‌ڵه‌بجه به بۆمبارانی شیمیایی، بکه‌ین.
قه‌تڵوعامی خه‌ڵکی کورد به مه‌به‌ستی له‌ناو بردنیان، ته‌نیا به عێراق نه‌وه‌ستاوه و ئه‌و پرۆسه‌یه ساڵانێکی دوور ودرێژه له لایه‌ن حکومه‌ته‌کانی زاڵ به‌سه‌ر به کوردستان، به پلان و به شێوه‌یه‌کی سیستماتیک و له هه‌موان گرینگتر به مه‌به‌ستی له‌ناو بردنی ئه‌و کۆمه‌ڵه(نه‌ته‌وه‌یه) جێبه‌جێ ده‌کرێ. باسی هه‌مووی ئه‌و پرۆسانه له کوردستانی باکوور و ڕۆژئاوا له تاقه‌تی ئه‌م وتاره‌دا نییه، به‌ڵام به پیویستی ده‌زانم، زۆر به کورتی ئاماژه به چه‌ند وێنه‌یه‌ک له‌و ڕووداوانه له کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات بکه‌م که ده‌توانرێ له چوارچیوه‌ی تاوانی «ژینۆساید»دا، لیکدانه‌ویان له‌سه‌ر بکرێ. ئێعدامی به کۆمه‌ڵی لاوانی کورد به دوای سه‌رکه‌وتنی شۆرش له سالی ١٣٥٧ی هه‌تاوی و له‌وان ئێعدامی دوو ده‌سته‌ی ٥٩ و ٣٨ که‌سی له لاوانی کورد له سالی ١٣٦٢له شاری مه‌هاباد، قه‌تڵوعامی گوندنشینه‌کان، تێرۆری تاک و به کۆمه‌ڵ له ناوخۆ و ده‌ره‌وی وڵات، کوشتن و ئێعدام، زیندانی کردن و شکه‌نجه‌ی چالاکانی مه‌ده‌نی و ژینگه و هه‌روه‌ها کوشتنی ڕۆژانه‌ی کۆڵبه‌ران ته‌نیا به‌شێکن له کوشتاری کورد.
چواره‌م
خاڵی لاوازی ئه‌و کۆنوانسیۆنه ئه‌وه‌یه که کۆی ئه‌و پێنج مادده‌یه، ته‌نیا سه‌رنج ده‌داته باری فیزیکییه‌وه و هیچ ئاماژه‌یه‌ک به بواری پاراستنی زمان و کولتوری نه‌ته‌وه‌کان ناکات و هه‌روه‌ها کۆچی به زۆره‌ملێ ته‌نیا به مناڵان ده‌به‌ستێته‌وه. پرسیارێکی که له‌و پێوه‌ندییه‌دا دێته گۆڕێ، ئه‌وه‌یه که کۆچی به‌زۆره‌ملی به‌شێک له نه‌ته‌وه‌یه‌ک وه‌ک کورد که زیاتر له ١٢٠٠٠٠٠ که‌سیان له کاتی شه‌ڕی نێوان سه‌فه‌وییه‌کان و عوسمانییه‌کان، بۆ ناوچه‌ی خۆراسان گوێزراونه‌ته‌وه ده‌که‌وێته‌وه کام خانه‌وه؟ له بابه‌ت زمان و کو‌لتوور که له ڕاستیدا به‌ردی بناغه‌ی هۆویه‌ت و ناسنامه‌ی گه‌لێکه و به هۆی په‌ڕاوێز خستنیان له لایه‌ن ڕێژیمه دیکتاتۆره‌کانه‌وه، به ناوی ده‌وڵه‌ت-میلله‌ت یه‌کێکی دیکه له که‌موکوڕییه‌کانی ئه‌و کۆنوانسیۆنه‌یه و پێویسته سه‌رنجی تایبه‌تی پێ بدرێ.
کورد و کۆمه‌ڵکوژی
خه‌ڵکی کوردیش به‌داخه‌وه به درێژایی مێژوو له لایه‌ن دیکتاتۆره‌کانه‌وه به شێوه‌ی جۆراوجۆر به‌ره‌وڕووی کۆمه‌ڵکوژی و کۆچی به‌زۆر بووته‌وه. له کاتی شه‌ڕی چالدێران له ساڵی ١٥١٤، زیاتر له یه‌ک میلیۆن وسێ سه‌د هه‌زار کورد بۆ گۆڕینی دێمۆگرافیی ناوچه‌ی کوردستان، به‌ره‌و ناوچه‌ی خۆراسان گوێزراونه‌ته‌وه و جێگایان به ئازه‌رییه‌کان پڕ کراوه‌ته‌وه. کۆمه‌ڵکوژیی کورده‌کان له ناوچه‌ی درسیم به ده‌ستی حکومه‌تی تورک، بۆمبارانی شیمیاییی حه‌له‌بجه له لایه‌ن حیزبی به‌عسه‌وه، ڕفاندن و بێ سه‌روشوێن کردنی نیزیک به هه‌شت هه‌زار بارزانی و وێران کردنی هه‌زاران گوند، نمونه‌یه‌کی بچووکن له نه‌هامه‌تییه‌کانی کورد و به کۆمه‌ڵکوژکردنیان. داعش له ڕێکه‌وتی ٣/٨/٢٠١٤ هه‌م به تاوانی کورد بوون و هه‌م به‌تاوانی ئێزدی بوون، هێرشی کرده سه‌ر ئێزدییه‌کان. هه‌ر له شه‌وی یه‌که‌می هێرشه‌که، زیاتر له ١٨٠٠ که‌س کوژراون، ٤٠٠ که‌س له گوندی کوچو زینده‌به‌چاڵ کراون و زیاتر له ٣٠٠٠ کچ، ژن و منداڵیان ده‌گه‌ڵ خۆیان بردووه و وه‌ک کۆیله، هێرشی جینسیان کراوه‌ته سه‌ر و فرۆشراون.
کۆمه‌ڵکوژی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
به دوای سه‌رنه‌که‌وتنی وتوووێژه‌کان له نێوان نوێنه‌رانی کورد و ده‌وڵه‌تی کۆماری ئیسلامی و پاش فتوای خومه‌ینی له ڕێکه‌وتی ٢٨ی گه‌لاوێژی ١٣٥٨، هێرش کرایه سه‌ر کوردستان و شه‌ڕ ده‌ستی پێ‌کرد. دوو حه‌وتو دواتر به فه‌رمانی خومه‌ینی هێرش کرایه سه‌ر ٤٠ گوندی کوردستانی سه‌ر به ناوچه‌کانی شنۆ، نه‌غه‌ده، مهاباد، ورمێ، پیرانشار و سنه. له‌و هێرشانه‌دا به پێی ئاماره‌کان ٣٠٤ که‌س له ژن و پیاو، مندال و پیر و په‌ککه‌وته و ته‌نانه‌ت که‌مئه‌ندامیش قه‌تڵوعام کراون. ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که به پێی ڕاپۆرتی نێردراوی خومه‌ینی، مه‌هدی به‌هادوران، تاوانباران ناسێندران و له که‌سانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی کۆماری ئیسلامی بوون، هیچ به‌دواداچوونێکی بۆ نه‌کرا و تاوانباران هیچ لێپرسینه‌وه‌یان لێ نه‌کرا و پێشنیاره‌کانی مه‌هدی به‌هادوران بۆ به‌سزا گه‌یاندنی تاوانباران و هێور کردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌که له‌به‌رچاو نه‌گیران و پشتگوێ خران. له کۆی ئه‌م هێرشانه‌دا جیا له‌و ٤٠ گونده‌ی که قه‌تڵوعامیان تێدا کراون، له‌سه‌ر یه‌ک ٣١ گوندی دیکه‌ش سووتێندراوان و وێران کراون.
له پێوه‌ندی ده‌گه‌ڵ کۆمه‌لکوژیی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵاتدا پێویسته ئاماژه به چه‌ند مه‌سه‌له بکرێ:
یه‌که‌م
كۆمه‌ڵکوژییه‌کان له کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات، به دوو هۆی مه‌زهه‌بی و قه‌ومی کراون و ده‌بێ به پێی «کۆنوانسیونی قه‌ده‌غه کردن و سزادانی جینایه‌تی کۆمه‌ڵکوژی» ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پێناسه بکردرێن و به‌دواداچوونیان بۆ بکرێ.
دووهه‌م
به پێی پێناسه‌ی کۆمه‌ڵکوژی له ماده‌ی دووهه‌می «کۆنوانسیونی قه‌ده‌غه کردن و سزادانی جینایتی کۆمه‌ڵکوژی»، کۆمه‌ڵکوژی ته‌نیا کوشتنی ڕاسته‌وخۆ نییه، به‌ڵکوو له‌ناو بردنی کۆمه‌ڵێک خه‌ڵک له ژێر ناوی دین و قه‌وم ،به شێوه‌یه‌کی سیستماتیک و به پێی پلان، به شێوازی جۆراوجۆر و له ماوه‌یکی دوورودرێژدایه. به‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه، له‌ناو بردنی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له ده‌سپێکی دامه‌زرانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه تا ئێستا به شێوه‌کانی قه‌ڵاچۆ کردنی گونده‌کان، کوشتاری گوندنشینه‌کان، تێرۆر و ئێعدام کردنی لاوانی کورد، کوشتنی کۆڵبه‌ران و هه‌روه‌ها کوشتنی چالاکانی مه‌ده‌نی، ده‌که‌وێته خانه‌ی کۆمه‌ڵکوژییه‌وه وهه‌ر له‌و چوارچێوه‌دا ده‌بێ به‌دواچونی یاسایی‌ی بۆ بکرێ.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندیه‌دا به پێویستی ده‌زانم ئامارێکی کورت بخه‌مه به‌ر چاوی خوێنه‌ران:
له سه‌ره‌تای ساڵی ١٣٥٧ـه‌وه تا ئێستا، ٢٤٨٥ لاوی کورد به ده‌ستی کۆماری ئیسلامی ئێعدام و تێرۆر کراون، له وانه ١٤٨ که‌سیان ژن و ٦٠ که‌سیان ژێری ١٨ ساڵ بوون.
هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا، له‌سه‌ر یه‌ک ٥٦٩ که‌س تێرۆر کراون و له‌وانه به‌داخه‌وه ٤٤٨ که‌سیان گیانیان له‌ده‌ست داوه. به‌شی زۆری تێرۆره‌کان واتا ٢٨٧ که‌س له کوردستانی باشور تێرۆر کراون.
سێهه‌م
به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و ڕاستییه که قه‌تڵوعامی گوندنشینه‌کان له ناوچه‌کانی هاوسنووری ناوچه ئازه‌رینشینه‌کانی وه‌کوو مهاباد، نه‌غه‌ده، شنۆ و ورمێ ڕوویانداوه، پێویسته ئاگاداری پلانی حکومه‌تی ئیسلامیی ئێران، بۆ ئاژاوه‌نانه‌وه له نێوان دوو نه‌ته‌وه‌ی کورد و ئازه‌ری بین و زۆر به وردبینانه، پلانی ده‌وڵه‌ت له‌و پێناوه‌دا پووچه‌ڵ که‌ینه‌وه.
*. دوکتۆرای زانستی پەروەردە
په‌راوێز
[١]. ئیعدامی به‌کۆمه‌ڵ له زۆربه‌ی شاره‌کانی کوردستان وه‌کوو سه‌قز، سنه، پاوه، مه‌ریوان، بۆکان و مهاباد روویان داوه. باسی ئه‌و دوو ئیعدامه به کۆمه‌ڵانه‌ی مهاباد ته‌نیا به هۆی راده‌ی زۆری ئێعدامکراوه‌کان له کاتێکی کورت‌دا بۆه.
سه‌رچاوه‌کان
[١]. عزیزی، ستار: حمایت از موجودیت اقلیتها در پرتو مجازات مرتکبان ژینوساید در رویه قضائی بین المللی، ص ١٢٩.
[2]. نوریزاده (سام. آ). کنوانسیون من‌ع و مجازات کشتار دسته‌جمعی (قتل عام).
[3]. ژینۆساید له عێراقدا. په‌لاماری ئه‌نفال بۆ سه‌ر کورد. وه رگێڕانی له ئینگلیزییه‌وه: محمد ساڵح تۆفیق، سلێمانی ٢٠٠٤، صفحه ٥٢.
[4]. سنندجی، سعید: به سادگی همه نسل کشی‌ها. وب سایت ایران گلوبال. گروه اینترنتی فرهنگ و گفتگو. http://www. iranglobal. info
[5]. بهادران، مهدی ٢٤/٦/٥٨، کیهان ٢٦/٦/١٣٥٨.
[6]. محمد ابراهیمی: اساسنامه دیوان کیفری بین المللی، اساسنامه ڕم.
[7]. سعید ک الف: عناصر ژنوساید و توسعه مفهوم عدالت کیفری بین المللی.


