ئارامتر بخوێنەوە!
ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ک له سه‌رهه‌ڵدانی ئیسلامی سیاسی
له پارچه‌کانی کوردستان
بابان ئەلیاسی*
“گه‌رچی ڕێبه‌رانی بزووتنه‌وه ڕزگاریخوازه‌کانی کورد له هه‌موو کوردستان له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست، وه‌ک شێخ سه‌عید پیران، قازی محه‌ممه‌د، شێخ مه‌حموود به‌رزه‌نجی، شێخ عه‌بدولسه‌لام بارزانی، شێخ ئه‌حمه‌د بارزانی، مسته‌فا بارزانی، هه‌موویان که‌سایه‌تیی ناسراوی دینی بوون، به‌ڵام هیچکامیان ئیسلامی نه‌بوونه. هۆکاری سه‌ره‌کیی پشتیوانیی خه‌ڵک له‌و ڕێبه‌رانه‌ش، ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ هه‌ڵوێسته نه‌ته‌وه‌یییه‌کانیان و داکۆکی‌یان له پرسی نه‌ته‌وه‌ییی کورد“
له‌م نووسراوه‌یه‌دا، ته‌نها په‌رژاومه‌ته سه‌ر سه‌رهه‌ڵدان و گه‌شه‌ی ئیسلامی سیاسی له باشوور، باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان. هه‌وڵ دراوه، تیشک بخرێته سه‌ر قۆناغه‌کانی سه‌رهه‌ڵدان و گه‌شه‌ی ئیسلامی سیاسی له به‌شه جوداکانی کوردستان، به تایبه‌ت، له ده‌یه‌ی هه‌شتای سه‌ده‌ی ڕابردوودا. له‌م باسه‌دا، ڕه‌هه‌نده‌کانی دیکه‌ی وه‌ک: په‌یوه‌ندیی نه‌ته‌وه و وئایین له کوردستان، ده‌وری که‌سایه‌تییه دینییه‌کان له بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازیی کوردستان، په‌یوه‌ندیی ئیسلام و پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد و هتد، باس نه‌کراوه.
پێشه‌کی
چه‌مکی ئیسلامی سیاسی، واژه‌یه‌ک/چه‌مکێکی نوێیه. گوتاری ئیسلامی سیاسی له سه‌ر بنه‌مای پێناسه‌ی ئیسلامی دانراوه و ئه‌م پێناسه‌یه‌ش، بۆته چه‌قی چالاکییه سیاسییکانی. چه‌مکی ئیسلامی سیاسی، به زۆری بۆ ناساندنی ئه‌و ڕه‌وته ئیسلامییانه به کار دێت که ده‌یانه‌وێ حکومه‌ت یان ده‌وڵه‌تی ئیسلامی که له سه‌ر بنه‌مای پره‌نسیپه ئیسلامییه‌کان دامه‌زرابێت، پێک بێنن. هێندێ ڕه‌وتی ئیسلامگه‌را وه‌ک میانه‌ڕۆ و پراگماتیک سه‌یریان ده‌کرێ، به‌شێکیشیان وه‌ک توندئاژۆ.
دوای ڕووخانی ئیمپراتوریی عوسمانی، وڵاتانی عه‌ره‌ب له سه‌ر بنه‌مای ناسیونالیزمی عیلمانی دروست کران. له هه‌مانکاتیشدا، بیری دروست کردنی ڕێکخراوی ئیسلامی گه‌شه‌ی کرد. محه‌مه‌د ئه‌یوب پێی وایه که ئه‌م ئیسلامی سیاسییه‌ی که ئه‌مڕۆ له ئارادایه، دیارده‌یه‌کی نوێیه و ڕیشه‌که‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ڕووبه‌روو بوونه‌وه‌ی دنیای موسڵمان، له‌گه‌ڵ زاڵ بوون و به‌هێز بوونی ئه‌وروپییه‌کان و، پاشان دژکرده‌وه‌ی موسڵمانه‌کان به هیژموونی ئه‌روپییه‌کان.[١] ده‌کرێ گه‌شه و سه‌رهه‌ڵدانی ئیسلامی سیاسی بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ چه‌ند هۆکاری سه‌ره‌کیی وه‌ک: وڵامێک بۆ کۆلۆنیالیزم وگه‌شه‌ی سه‌ربازی و ئابووریی ڕۆژئاوا، زیندوو کردنه‌وه‌ی خه‌لافه‌تی ئیسلامی دوای ڕووخانی ئیمپراتووریی عوسمانی و، هه‌روه‌ها ململانێ له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدان و گه‌شه‌ی ناسیۆنالیزم له سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی بیست له وڵاتانی ئیسلامی.
حه‌مید بۆزئه‌رسلان، دوو قۆناغی مێژووییی گرنگ وه‌بیر دێنێته‌وه. یه‌که‌م ساڵی ١٩٢٨، که ڕێکخراوی برایانی موسڵمان له لایه‌ن حه‌سه‌ن ئه‌لبه‌نا، له میسرداده‌مه‌رزێ. . قۆناغی دوه‌میش، ئه‌کاته ١٩٦٦، ئه‌ویش کاتیێکه که سه‌ید قوتب، که ئه‌ندامێکی دیار و ناسراوی برایانی موسڵمان بوو، له سێدار ده‌درێ. که‌چی په‌نا بردن بۆ چه‌ک له وڵاتانی موسڵمان، له به‌رنامه‌ی برایانی موسڵماندا نیه، به‌ڵام له چه‌ند کرداری سه‌ربازیدا به‌شداری ده‌که‌ن، که‌ده‌توانین ئاماژه به کاتی دابه‌ش بوونی فه‌له‌ستین له ١٩٤٨و، پاشان له شۆرشی میسر له ١٩٥٢ بکه‌ین.
دوو ڕووداوی گرنگ له ساڵی ١٩٧٩، واته به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی ئیسلامی سیاسی له ئێران، له سه‌ره‌تای ساڵی ١٩٧٩، هه‌روه‌ها هێرش و ئابڵوقه‌دانی مه‌ککه له لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی جهیمان، له ٢٠ی نوامبری ١٩٧٩، وه‌ک دوو ڕووداوی گرنگی ساڵی ١٩٧٩ سه‌یر ده‌کرێن. ئه‌م گرووپه که به توندی دژی سیسته‌می پاشایه‌تی عه‌ربستان بوو، له لایه‌ن جهیمان ئه‌لعوته‌یبی و محه‌مه‌د بن عه‌بدوڵڵا ئه‌لقه‌حتانی ڕێبه‌رایه‌تی ده‌کران[2] ئه‌و هێرشه نزیک دوو حه‌فته درێژه‌ی کێشا، سه‌دان و بگره هه‌زاران که‌س له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا گیانیان له ده‌ست دا. به‌شێک له‌وان حاجی بوون که بۆ حه‌ج چووبوونه عه‌ره‌بستان. ئه‌م ڕووداوه، جیا له‌وه‌ی ئه‌م وڵاته‌ی تووشی قه‌یرانی گه‌وره کرد، له ئاستی جیهانیشدا ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری هه‌بوو. ئه‌م دوو ڕووداوه، ده‌کرێ وه‌ک قۆناغێکی گرنگی گه‌شه‌ی ئیسلامی سیاسی نێویان لێ ببرێ.
سه‌باره‌ت به سه‌رچاوه‌ی ئایدۆلۆژیی ئیسلامی سیاسی، ئه‌بوبه‌کرعه‌لی له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه که سه‌رچاوه‌ی ئایدۆلۆژیی جه‌ریانه ئیسلامییه سه‌رده‌مییه‌کان، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بزووتنه‌وه و که‌سایه‌تییه ئیسلامییه نوێخوازه‌کانی، وه‌ک جه‌ماڵه‌دین ئه‌لئه‌فغانی، خه‌یره‌دین تونسی و محه‌مه‌د عه‌بدۆ.[3]
سه‌باره‌ت به پێناسه‌ی ئیسلامی سیاسی، زۆربه‌ی نووسینه‌کان له ڕۆژئاوا، له‌و باوه‌ڕه‌دان که بزووتنه‌وه و که‌سایه‌تییه ئیسلامی و دینییه‌کان، ئیسلامخوازی یان ئیسلامی سیاسی، وه‌ک ئامرازی سیاسی بۆ به‌ده‌ست هێنانی ڕه‌وایی (مشروعیت) و ده‌نگ وه‌رگرتن له خه‌ڵک به کار دێنن. له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا بۆ وێنه، ئارێ ژ. کنودسن، پێی وایه که ئیسلام بۆ سیاسه‌ت، وه‌ک ئامرازێکی سیاسی که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گیردرێ.[4] لای خۆیه‌وه، گویله‌ن دنوئێه، ئیسلامی سیاسی وه‌ک ئامراز سیاسیچاولێده‌کا که له لایه‌ن ئیسلامییه‌کانه‌وه بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات به کار دێت و ئیسلامی سیاسی، جۆرێکه له به ئامراز کردنی ئیسلام له لایه‌ن ئه‌و تاک، گرووپ و ڕێکخراوانه‌وه که ئامانجی سیاسی‌یان هه‌یه.[5] بروینۆ ئیتییه‌نیش هه‌مان بۆچونی هه‌یه و پێی وایه ئیسلامگه‌رایی به کار هێنانی سیاسیی ئیسلامه له لایه‌ن ئه‌کته‌ره دژه نوێخوازییه‌کانه‌وه، که نوێخوازی وه‌ک هێرش بۆ سه‌ر پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و دینیی خۆیان ده‌زانن.[6] به پێچه‌وانه، هێندێ ئیسلام ناسیش وه‌ک ئولیڤییه ڕوا، ئیسلام وه‌ک ئیدۆلۆژی پێناسه ده‌که‌ن.[7]
بۆ گراهام فولر،[8] به گشتی ئیسلامی سیاسی و یان ئیسلامگه‌رایی، ده‌توانێ وه‌ک: کۆمه‌ڵێک بیر و باوه‌ڕ سه‌یر بکرێ، که له سه‌ر شێوه‌ی به ڕێوه بردن و ڕێکخستنی کۆمه‌ڵگه‌ی موسڵمانی هاوچه‌رخ، هه‌ڵوێست و قسه‌ی خۆی هه‌یه. به بۆچوونی محه‌مه‌د ئه‌یوبیش، بۆ ئه‌لمه‌ودوودی خۆی، که وه‌ک یه‌کێک له گه‌وره تیوریسیه‌نه‌کانی بزووتنه‌وه ئیسلامییه‌کان ده‌ناسرێ، ئیسلام پێش هه‌موو شتێ، ئیدۆلۆژیی سیاسییه. ناوبراو داوای له لایه‌نگرانی کردووه، بۆ به‌رپا کردنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی کار بکه‌ن.[9]
ئیسلامییه‌کان، خۆیانیش به گشتی له‌و باوه‌ڕه‌دان که دینی ئیسلام، هه‌موو پێکهاته و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ژیانی مرۆڤایه‌تیی تێدایه و ده‌توانێ وڵامده‌ری هه‌موو پرسه‌کانی گۆمه‌ڵگا بێت. به بۆچوونی موحسین عه‌بدولحه‌مید، دینی ئیسلام، دینێکی گشتگیره. هه‌موو ئامرازه‌کانی به‌ڕێوه بردنی کۆمه‌ڵگا، چونیه‌تیی ئیداره کردنی سیاسه‌ت و ئابووریشی
تێدایه.[10] به گشتی ڕه‌وته ئیسلامیه‌کان، له‌و باوه‌ڕه‌دان که له قورئان و سوننه‌ته‌کانی په‌یامبه‌ر و حه‌دیس، هه‌موو پێویستییه‌کانی به‌رێوه بردنی نیهاده سیاسییه‌کانی تێدایه و هه‌روه‌ها وڵامی بۆ هه‌موو پرسیاره‌کانی تاکی نێو کۆمه‌ڵگا پێیه.
سه‌ره‌تای سه‌رهه‌لدانی ئیسلامی سیاسی له کوردستان
محه‌مه‌د سه‌ید نووری بازیانی،[11] پێی وایه ده‌بێ جیاوازی بکرێ له نێوان بیری سیاسیی کوردی و دروست کردنی ڕێکخراوی سیاسیی کوردی. ئه‌و پێی وایه که بیر و هزری سیاسیی ئیسلامیی کورد، که‌وتۆته پێش دروست بوونی ڕێکخراوی سیاسیی کوردی و ئه‌و بیره‌ش به شێوه‌ی جیاواز خۆی ده‌رخستوه. ئه‌و له‌و بڕوایه دایه که بیر و هزری سیاسیی کوردی له نێو بزووتنه‌وه‌کانی شێخ عه‌بیدوڵڵا نه‌هری، شێخ مه‌حموودی حه‌فید و شێخ عه‌بدولسه‌لام دیار بووه و هه‌روه‌ها به ڕوونی له نێو نووسینه‌کانی بیرمه‌ندی ئیسلامیی نوێخوازی کورد، سه‌عید نوورسی[12] خۆی ده‌رخستوه. به گوێره‌ی بۆچوونی بازیانی، هزر و بیری ئیسلامیی کوردی، به شێوه‌ی بزووتنه‌وه‌ش خۆی ده‌رخستووه و، داوای ڕیفۆرم کردن له ده‌زگا ئیدارییه‌کانی عوسمانی و نه‌هێشتنی نادادوه‌ری و ڕاوه‌ستاندنی سه‌رکوت دژی گه‌لی کوردی، کردوه.
به‌شێکیش له چاوه‌دێرانی مێژووی سیاسیی کورد له‌و باوه‌ڕه‌دان که یه‌که‌مین ده‌رکه‌وتنی ئیسلامی سیاسیی کورد، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کۆتاییی سه‌ده‌ی هه‌ژده و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده. ئه‌ویش، به گوته‌ی سامی شۆڕش،[13] کاتێک ده‌ست پێده‌کا که کۆمه‌ڵێک میر و سه‌رۆک خێلی کورد، له به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارانی عوسمانی یه‌کی نه‌ده‌گرته‌وه، به هاوکاریی شێخه‌کان، په‌ره‌یان به ته‌ریقه‌تی سۆفیگه‌ری داوه. ئه‌م ڕێبازه‌ش، به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو په‌ره‌ی سه‌ندووه. ئامانجی شێخه‌کانش ئه‌وه بوو، ده‌سه‌ڵات و کۆنترۆڵی ده‌سه‌ڵاتیان ڕابگرن به سه‌ر خه‌ڵکه‌که‌دا، به جۆرێک که بتوانن خه‌ڵک بۆ پشتیوانی له ڕێبه‌رانی سیاسی کۆ بکه‌نه‌وه. هێندێک شاره‌زای ئیسلامی سیاسی وه‌ک عه‌بدولڕه‌حمان سدیق، له‌و باوه‌ڕه‌دان که ڕیشه‌ی ئیسلامی سیاسی له کوردستان، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و کاته‌ی ئه‌فسه‌رێکی کورد به ناوی محه‌مه‌د فازل داغستانی له نێو سپای عوسمانی بوه و سدیق پێی وایه که داغستانی هه‌وڵی داوه، ڕێکخراوێکی برایانی موسڵمان له نێو کورده‌کان دروست بکا.
هووشه‌نگ ئاوسی[14] سه‌ره‌تای ده‌سپێکی ئیسلامی سیاسی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ بڵاو کردنه‌وه‌ی وتاره‌کانی سه‌عید نوورسی له ڕۆژنامه‌ی ئه‌لبورکان له ساڵی ١٩٠٧ له ئیستانبووڵ، ئه‌و کاته‌ی که نوورسی له‌وێ ده‌ژیا. ناوبراو، له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ شۆڕشی ١٩٠٩، تۆمه‌تبار و ده‌سبه‌سه‌ر ده‌کرێ. ئاوسی پێی وایه، ده‌کرێ ئه‌و ڕووداوه، وه‌ک سه‌ره‌تای ده‌سپێکی ئیسلامی سیاسیی کورد له تورکیه، چاو لێ بکرێ. مه‌سعوود عه‌بدولخاله‌قش سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ئیسلامی سیاسی ئه‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ چالاکییه‌کانی سه‌عید نوورسی و پێی وایه که سه‌ره‌تای ده‌سپێکی بزووتنه‌وه ئیسلامییه‌کان، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و کاته‌ی که نوورسی له ساڵی ١٩٠٨، بزووتنه‌وه‌ی محه‌مه‌دی دروست ده‌کا. مه‌سعوود عه‌بدولخاله‌ق پێی وایه که له‌وانه‌یه بزووتنه‌وه‌ی محه‌مه‌دی، گرنگترین بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی کورد بێت که دوای ڕووخانی خه‌لافه‌تی ئیسلامی دروست کرابێ.[15]
به گوێره‌ی بۆچوونه‌کانی سیوه‌یلیش، پاش ڕاگه‌یاندنی دروست کردنی ده‌وڵه‌تی عێراق له ساڵی ١٩٢١، له عێراق چه‌ند کۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامی دروست ده‌کرێن. ئه‌م کۆمه‌ڵانه‌ش شاخه‌یان له کوردستان ده‌که‌نه‌وه و، چالاکیی جۆراوجۆر ده‌س پێده‌که‌ن، که تێیدا زۆر ته‌رکیز ده‌که‌نه سه‌ر بانگه‌وازی ئیسلامی، خێرخوازی، په‌روه‌رده و بڵاو کردنه‌وه‌ی کولتووری ئیسلامی. سیوه‌یلی ده‌ڵێ پاش دروست کردنی ده‌وڵه‌تی عێراق، دوو حیزبی ئیسلامیی کوردیش به ناوه‌کانی حیزبی ئیسلامیی کورد و پارتی ئیسلامیی کورد دروست ده‌بن. سیوه‌یلی پێی وایه که ده‌کرێ دروست کردنی ئه‌و دوو حیزبه ئیسلامییه، وه‌ک سه‌ره‌تای دروست بوونی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له کوردستان سه‌یر بکرێ.[16]
سه‌باره‌ت به سازانی بیر‌و باوه‌ڕ (ئیمان) له‌گه‌ڵ چه‌مکه‌کانی سه‌رده‌م وه‌ک مودێڕنیته، زانست، دیموکڕاسی و ئازادی، به بۆچوونی باڵجی، نوورسی ته‌واوی ژیانی له هه‌وڵی ئه‌وه دا بوو که بیسه‌ڵمێنێ که بیر‌و باوه‌ڕ، نه‌ک له‌گه‌ڵیان دژ نییه، به‌ڵکوو به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌م چه‌مکانه به ته‌واوی له ئاشته‌وایی دان.[17] سه‌عید نوورسی هه‌وڵی ده‌دا، هاوکات له‌گه‌ڵ داکۆکی له بایه‌خه ئیسلامییه‌کان، به چاوی ڕێزه‌وه سه‌یری گه‌له‌که‌ی بکا، ئه‌م جۆره هه‌ڵوێسته‌ش، دواتر له نێوان مه‌لا کورده‌کان به‌ربڵاو بووه‌وه(مارتین ڤان بروینسن).[18] ئیسلامی سیاسی ئه‌گه‌رچی پێش ساڵه‌کانی هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی بیست، له به‌شه جیاجیاکانی کوردستان، به‌پله‌ی جیاواز چالاکیی هه‌بوه، به‌ڵام له له‌ده‌یه‌ی ١٩٨٠ه‌وه، ئیدی، له کوردستان به تایبه‌ت له باشووری کوردستان، زۆر به هێزه‌وه خۆی ده‌رخسته‌وه. ئه‌ویش به دروست بوونی کۆمه‌ڵێ حیزب و گرووپی ئیسلامیی جیهادی، وه‌ک بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی کوردستان.
باشووری کوردستان
ئیسلامی سیاسی له ڕێگای حیزبی ئیسلامیی عێراق، که لقێکی برایانی موسڵمانه، گه‌یشتۆته باشوری کوردستان. برایانی موسڵمان، له ساڵه‌کانی ١٩٤٠ به دواوه، له عێراق چالاکییان کردوه، به‌ڵام له سه‌ره‌تا وه‌ک ڕێکخراوی ساکار. پاشان له ساڵی ١٩٦٠، حیزبی ئیسلامیی عێراق داده‌مه‌زرێت. دیاره به هۆی دۆخی سیاسیی ئه‌و کاتی عێراق، دوای چه‌ند مانگ قه‌ده‌غه ده‌کرێ. سه‌ره‌تای کاری ئیسلامی سیاسی له کوردستانی عێراق، ده‌گه‌رێته‌وه بۆ چالاکیی ئه‌و کۆمه‌ڵانه که له ده‌یه‌کانی چل وپه‌نجا له سه‌ده‌ی ڕابردوو، له لایه‌ن برایانی موسڵمانه‌وه له عێراق دروست کرابوون، وه‌ک «جه‌معیه ئه‌لئاداب ئه‌لئیسلامییه» له ساڵی ١٩٤٦، «کۆمه‌ڵه‌ی ڕزگاریی فه‌له‌ستین»، له ساڵی ١٩٤٩.
له ساڵانی ١٩٥٠به دواوه، برایانی موسڵمان توانیان په‌لوپۆ بهاوێژن بۆ باشووری کوردستان و، توانیان زانایانی دینی، ڕووناکبیر و لاوانی موته‌ده‌یینی کورد، بۆ لای پڕۆژه‌ی ئیسلامیی برایانی ئیسلامی ڕابکێشن. که‌سایه‌تیی هه‌ره ناسراوی کورد که ئه‌ندامی چالاکی (الاخوان المسلموون) برایانی موسڵمان له عێراق بووه، شێخ ئه‌مجه‌د زه‌هاوییه. ناوبراو، له‌و ڕێکخراوه مه‌ده‌نیانه‌ی که له سالی ١٩٤٠ له عێراق دامه‌زراون به‌شداریی کردوه. به‌شداریی ناوبراویش، کاریگه‌ریی به‌رچاوی هه‌بووه له په‌ره سه‌ندنی چالاکیی ئه‌و ڕێکخراوانه، له باشووری کوردستان.
گه‌رچی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان، له باری ئیدئۆلۆژییه‌وه، سه‌ر به برایانی موسڵمانی جیهانییه، به‌ڵام به گوێره‌ی بۆچوونی مه‌سعوود عه‌بدولخالق، چالاکییه‌کانی کۆمه‌ڵ و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له کوردستانی عێراق، به زۆری له‌سه‌ر ئه‌و هێڵی فیکری ئیسلامییه‌ی زانکۆی ئیسلامی که له لایه‌ن سوڵتان عه‌بدولحه‌مید، ئه‌ل-ئه‌فغانی و ڕه‌شید ڕه‌زا له ساڵی ١٩٠٨-١٩٠٩دامه‌زراوه، کار ده‌که‌ن.[19]
رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
شۆڕشی گه‌لانی ئێران(شۆڕشی ئیسلامیی ئێران) له ساڵی ١٩٧٩، ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی ڕه‌خساند که عیلمانییه‌کان و که‌سایه‌تییه دینییه‌کان به‌شداری له چالاکیی سیاسی‌دا بکه‌ن. له‌گه‌ڵ به‌هێز بوونی شیعه‌گه‌ری له ئێرانی پاش شۆڕش، له به‌رامبه‌ریشدا، که‌سایه‌تییه دینییه کورده‌کان که به گشتی سه‌ر به مه‌زهه‌بی سوننه بوون، ده‌ستیان به چالاکیی سیاسی ومه‌ده‌نی کرد. شۆڕشی ئیسلامی له ئێران، نه ته‌نیا بۆ شیعه‌کانی ناوچه‌که، بگره بۆ بزووتنه‌وه سوننییه‌کانی ناوچه‌که و دوورتریش، بوو به ئیلهام به‌خش.
له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ئیسلامی سیاسی، کاریگه‌ریی له سه‌ر خه‌ڵکی ڕۆژهه‌لات زۆر سنووردار بووه. عه‌لی عیزه‌تیار پێی وایه له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بزووتنه‌وه‌یه‌ک که به ته‌واوی دینی بێت و ته‌نها ئامانجی گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌لافه‌تی ئیسلامی بێت، وجوودی
نه‌بوه.[20] خه‌باتی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له‌سه‌ر بنه‌مای پرسی نه‌ته‌وه‌یی بنیاد نراوه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ڕه‌نگاوڕه‌نگه، به‌ڵام بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی به گشتی وه‌ک بزووتنه‌وه‌یه‌کی عیلمانی(سکیولار) ماوه‌ته‌وه‌و. بزووتنه‌وه‌که هه‌وڵی داوه ئه‌م ڕه‌نگاوڕه‌نگییه‌ی، له پڕۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌ییی کورد له ئێران‌دا بگونجێنێ. به گشتی له نێوان، دیندار و عیلمانییه‌کان، نه پێش شۆڕشی ١٩٧٩، نه له ده‌ورانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانیشدا، گرژییه‌کی ئه‌وتۆ ڕووی نه‌داوه.
ئیدئۆلۆژیی ئیسلامی یان ئیسلامی سیاسی، له کوردستانی ئێران، له لایه‌ن ئه‌حمه‌د موفتیزاده، له ساڵه‌کانی ١٩٦٠، هاوکات له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی وتاری سیاسیی شیعه له ئێران دروست بوه. پێش ئه‌و سه‌رده‌مه، ئیسلام له شێوه‌ی کۆنه‌پارێز و سوننه‌تی، له‌ئارادا بووه و به‌شێک بووه له پڕۆژه‌ی ناسیونالیزمی کورد.[21] له ساڵه‌کانی ١٩٦٠، له سه‌روبه‌ندی سه‌رهه‌ڵدانی ئیسلامی سیاسیی شیعه له ئێران، زۆر کوردی دینداریش وازیان له بیر‌و باوه‌ڕی نه‌ته‌وه‌یی هێناوه و به‌ره‌و لای پڕۆژه‌ی ئیسلامی سیاسیی مه‌کته‌بی قورعان
ڕۆیشتن.[22] سه‌ره‌تای چالاکیی ئیسلامی سیاسیی سوننی له کوردستانی ئێران، ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی ١٩٦٤، ئه‌و ساڵه‌ی که موفتی زاده له زیندانی سنه ئازاد کرا.[23] موفتیزاده تا ساڵی ١٩٦٣ چالاکیی نه‌ته‌وه‌یی ده‌کا و له‌و ده‌مه به‌دواوه، واز له چالاکیی نه‌ته‌وه‌یی دێنێ و به‌ره‌و چالاکیی ئیسلامی ده‌چێ.[24] جه‌ماڵ خه‌سره‌وی پێی وایه که مه‌کته‌بی قورعان کۆنترین ئیدیولۆژیی سیاسیی ئیسلامی سوننییه له کوردستانی ئێران.[25]
له سه‌روبه‌ندی شۆڕشی گه‌لانی ئێران، که‌سایه‌تییه دینییه‌کان، هاوکات له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات، له قۆناغی نهێنیدا ده‌رده‌چن. شێخ عیزه‌دین حوسه‌ینی و موفتیزاده وه‌ک دوو که‌سایه‌تیی دیاری دینی ده‌رده‌که‌ون. له سه‌روبه‌ندی شۆڕشی ئیسلامی له ئێران، مه‌کته‌بی قورعان یه‌کێک له کاریگه‌رترین بزووتنه‌وه دینییه‌کان بوو، که نوێنه‌رایه‌تیی ئیسلامی سیاسیی له کوردستانی ئێران‌دا ده‌کرد.
موفتیزاده وه‌ک ڕێبه‌ری بزووتنه‌وه‌یه‌کی کورد هاته ناو مه‌یدانی سیاسیی ئێرانه‌وه و پشتیوانیی له دامه‌زراندنی سیته‌مێکی ئیسلامی له ئێران کرد، که تێیدا، مافه‌کانی گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌لات ده‌سته به‌ر بکرێت. له سه‌رتای شۆڕش، موفتیزاده، هاوکات له‌گه‌ڵ بردنه پێشی پڕۆژه‌ی ئیسلامی سیاسی، داکۆکیی له مافه‌کانی گه‌لی کورد کردوه. له‌کونفرانسێکدا، که له ١٧ و ١٨ی مانگی مارسی ١٩٧٩، پێک هات، که‌سایه‌تی و ڕێبه‌ره دینییه‌کانی شاره جیاجیاکانی کوردستان(رۆژهه‌ڵات)، داخوازییه‌کانی گه‌لی کوردیان له مه‌نیفستۆیه‌کدا و له سێ خاڵدا، گه‌ڵاڵه کرد. مه‌نیفه‌ستۆکه له لایه‌ن شێخ عێزه‌دینی حوسه‌ینی، شێخ جه‌لال حسه‌ینی، ئه‌حمه‌د موفتی زاده، مه‌لا محه‌مه‌د ڕه‌بیعی، مه‌للا عه‌بدوڵا محه‌مه‌دی… واژۆ کراوه.[26]
به‌ڵام به هۆی ناڕوونیی هه‌لوێسته‌کانی، موفتیزاده، هه‌م له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی و، هه‌م له لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ییی کورده‌وه، به گومان و به‌چاوی دوڕدۆنگییه‌وه لێی ڕوانراوه. لایه‌نی دینیی مه‌کته‌بی قورعانیش زۆر به‌رجه‌سته بووه و ئامانجی مه‌کته‌ب دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی ئیسلامی بوه.[27] به به‌شداری له ڕیفراندۆمی کۆماری ئیسلامی له ٢١ی ئابریلی ١٩٧٩، مه‌کته‌بی قورعان، هێڵی خۆی له هێڵی ئه‌حزابی ناسیۆنالیستی کورد جیا کرده‌وه، که ئه‌وان ڕێفراندۆمیان بایکۆت کرد. به گوته‌ی موفیدی، سیاسییه‌کانی ناوه‌ند، موفتیزاده‌یان وه‌ک نوێنه‌ری کورد و سونه به‌کار ده‌هێنا، ته‌نها بۆ به‌ده‌ست هێنانی ڕه‌وایی و مه‌شروعییه‌ت بۆ سیاسه‌ته‌کانی ناوه‌ند.[28] هێندێک وه‌ک بروینسن، موفتیزاده وه‌ک ڕێبه‌رێکی ئیسلامۆـ ناسیونالیست[29] سه‌یرده‌که‌ن وه‌ک سیاسییه‌کی ئیسلامی که هه‌وڵی داوه له شیعه نیسبه‌ته‌ن لیبراڵه‌کانی ده‌وروبه‌ری ئه‌بولحه‌سه‌ن به‌نیسه‌در، هاوکاری وه‌ر بگرێ.[30]
دوای دروست بوونی مه‌کته‌بی قورئان له لایه‌ن موفتیزاده‌وه، زۆری پێ ناچێ که مه‌کته‌ب تۆمه‌تبار ده‌کرێ به‌وه‌ی که چالاکییه‌کانی سیاسییه و وه‌ک هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر کۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌بینرێ. زۆربه‌ی ڕێبه‌رانی مه‌کته‌ب زیندانی ده‌کرێن و، پاشان له سێداره ده‌درێن.[31] سه‌باره‌ت به هێڵی فیکریی حوسه‌ینی و موفتی زاده، حوسه‌ینی وه‌ک که‌سایه‌تییه‌کی ئیسلام‌و-ناسیونالیست و نوێخواز، هه‌ڵسو که‌وتی ده‌کرد و ده‌ناسرا، به‌ڵام موفتیزاده، زیاتر وه‌ک دیندارێ ده‌بینرا، که کاری ده‌کرد بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی ئیسلامی له ئێران‌دا، که له چوارچێوه‌ی ئیسلامدا، تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی پێناسه‌ی کورد ده‌سته‌به‌ر بکرێ.
له ڕابردوو چه‌ندین بزووتنه‌وه‌ی ناسیونالیستیی کورد، دین و ناسیونالیزمیان تێکه‌ڵاو کردووه، به‌ڵام جه‌وهه‌ره‌که‌ی دین بووه. ئه‌زموونی موفتیزاده نیشانی دا، که خزاندن و تێکه‌ڵ کردنی ئیسلامی سیاسی به پڕۆژه‌ی سیاسیی کورد، نه‌یتوانی پشتیوانیی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک بۆ لای خۆی ڕابکێشێ. ناڕوون بوونی هێڵی موفتیزاده، نه وه‌ک بزووتنه‌وه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی و، نه وه‌ک بزووتنه‌وه‌یه‌کی ڕوونی ئیسلامی، بووه هۆی تێنه‌گه‌یشتن له هه‌ڵوێسته سیاسییه‌کانی مه‌کته‌به‌بی قورعان.
گه‌رچی ڕێبه‌رانی بزووتنه‌وه ڕزگاریخوازه‌کانی کورد له هه‌موو کوردستان له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست، وه‌ک شێخ سه‌عید پیران، قازی محه‌ممه‌د، شێخ مه‌حموود به‌رزه‌نجی، شێخ عه‌بدولسه‌لام بارزانی، شێخ ئه‌حمه‌د بارزانی، مسته‌فا بارزانی، هه‌موویان که‌سایه‌تیی ناسراوی دینی بوون، به‌ڵام هیچکامیان ئیسلامی نه‌بوونه. هۆکاری سه‌ره‌کیی پشتیوانیی خه‌ڵک له‌و ڕێبه‌رانه‌ش، ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ هه‌ڵوێسته نه‌ته‌وه‌یییه‌کانیان و داکۆکی‌یان له پرسی نه‌ته‌وه‌ییی کورد.
باکووری کوردستان
عیلمانییه که‌مالیسته‌کان دوای هاتنه سه‌رکار له تورکیه، له ماوه‌ی ده‌یه‌کانی ١٩٢٠ و ١٩٣٠، هه‌نگاوی بنه‌ڕه‌تیی توندیان دژی کورده ناسیونالیسته‌کان و هه‌روه‌ها ڕێبه‌ره دینییه‌کان، وه‌ک شێخه سۆفییه‌کان هه‌ڵگرت و هه‌موو مه‌دره‌سه دینییه‌کان و ته‌کییه‌کان، قه‌ده‌خه کران. به‌شێکیان به نهێنی درێژه‌یان به‌چالاکی دا، به‌ڵام ته‌ریقه‌ته‌کانی سۆفی به‌شێکی به‌رچاو له ڕۆڵی سوننه‌تیی خۆیان له ده‌ست دا.
گه‌رچی پێش ساله‌کانی ١٩٨٠، گوشاری عیلمانییه‌تییه‌ت له سه‌ر دین خاوبوونه‌وه‌ی به خۆیه‌وه دیتبوو، به‌ڵام له سه‌روبه‌ندی کودتای سه‌ربازیی ساڵی ١٩٨٠، چاو به‌م سیاسه‌ته‌دا خشێنرایه‌وه. بۆ ڕووبه‌روو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ڕێکخراوه چه‌په‌کان، ژێنڕاڵه‌کانی تورکیه له سه‌ره‌وه‌ی هه‌ره‌ه‌می ده‌سه‌ڵاته‌وه، پڕۆژه‌ی به ئیسلامی کردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای تورکیه‌یان گرته پێش. ئه‌ویش به خێراییه‌کی به‌رچاو ده‌ست کرا به ساز کردنی مزگه‌وت، په‌روه‌رده‌ی ئیجباریی دین، خرایه ناو به‌رنامه‌ی خوێندنی قوتابخه‌وه.[32]
چه‌ندین بزووتنه‌وه و گرووپی ئیسلامی له ئاستی تورکیه، له ساله‌کانی ١٩٧٠ و ١٩٨٠، توانیان پشتیوانی و پشتگیری له نێو کوردی تورکیه وه‌ده‌ست بێنن، به تایبه‌ت بزووتنه‌وه‌ی نوورسی، که تێیدا، هه‌ستی نه‌ته‌وه‌ییی کورد به شێوه‌یه‌کی ئاشکرا ده‌رده‌که‌وێ.[33] بزووتنه‌وه‌ی نوورسی زۆرترین لایه‌نگریان هه‌یه، و له‌وانه‌یه گه‌وره‌ترین بزووتنه‌وه‌ی دینی بێت له تورکیه. بزووتنه‌وه‌ی نوورسی، له نێو کورده‌کانی تورکیه، وه‌ک جۆرێک ته‌ریقه‌تی لێ هاتووه.[34]
به گوێره‌ی بروینسن، له ساڵه‌کانی ١٩٨٠ به دواوه، له تورکیه، پێناسه‌ی ئیتنیکی و نه‌ته‌وه‌ییی کورد، خۆی ده‌سه‌پێنێ به سه‌ر بزووتنه‌وه ئیسلامییه‌کاندا و بزووتنه‌وه‌ی کورد له ژێر هێژموونی پارتی کرێکارانی کوردستان خۆی ساز ده‌داته‌وه. له هه‌مان کاتدا، ناسیونالیزمی تورک، په‌نا ده‌باته به‌ر ئیسلامگه‌رایی، بۆ به‌ره‌و پێشه‌وه بردنی پڕۆژه‌ی ناسیولائیزمی تورک. به جۆرێک هه‌ر دوو ئیدۆلۆژیی تورکیزم ـ ئیسلامیزم، ده‌بنه ئیدئۆلۆژییه‌کی ده‌وڵه‌ت و تا ڕاده‌ییه‌کی زۆر، وه‌ک ئیدئۆلۆژیی نوێی ده‌وڵه‌ت له تورکیه ده‌چه‌سپێنرێ. له لایه‌کی دیکه‌وه، ئه‌ندامانی ناسیونالیستی پان-تورک، خۆیان ده‌خزێننه ناو بزووتنه‌وه‌ی نوورسی که فه‌تحوڵڵا گویله‌ن ڕێبه‌ریی ده‌کا. له‌و کاته به دواوه، گویله‌نیش ئیدی وتاره‌کانی به ئاشکرا هه‌ڵگری ئیدئولۆژیی ناسیونالیستیی تورکن. به‌هێز بوونی هه‌ستی ناسیۆنالیستیی تورکه‌کان له نێو بزووتنه‌وه‌ی نوورسی، ده‌بێته هۆی به‌هێز بوونی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ندامه‌کانی کوردی نێو بزووتنه‌وه‌که.[35]
له ساڵی ١٩٨٠، حیزبوڵڵای کوردی داده‌مه‌زرێ و له شاره‌کانی دیاربه‌کر و باتمان، چالاکی ده‌ست پێ ده‌که‌ن. حیزبوڵڵا بۆ ئه‌وه‌ی پێگه‌ی خۆی بپارێزێ له نێو کۆمه‌ڵگای کورد له کوردستانی تورکیه، که‌وته شه‌ڕ له‌گه‌ڵ پارتی کرێکارانی کوردستان ـ پ‌ک‌ک و له ساڵه‌کانی ١٩٩٢ تا ١٩٩٥، له شاره‌کانی دیاربه‌کر و باتمان، حیزبوڵڵا، به سه‌دان ئه‌ندامی پ‌ک‌ک ده‌کوژن.[36] عیسا ئاڵتسۆی (به‌گاشی) له کتێبێک‌دا که له سالی ٢٠٠٤ نووسیویه‌تی، کورده‌کان وه‌ک ئه‌ندامانی نه‌ته‌وه‌یه‌کی مه‌زن ناو ده‌بات و ده‌ڵێ، حیزبوڵڵای کوردی، وه‌ک بزووتنه‌وه‌یه‌کی ئیسلامی، داکۆکی له مافه ئیسلامی ئینسانییه‌کانی کوردی موسڵمان ده‌کا و به دوای چاره‌سه‌رییه‌کی ئیسلامیانه بۆ پرسی کورده له تورکیه.[37] به‌ڵام بروینسن پێی وایه که له ساڵه‌کانی ١٩٩٠، ڕێکخراوی حیزبوڵڵا، که به نهێنی له باکووری کوردستان چالاک بووه، هاوکاریی سپای تورکی کردووه و به سه‌ختی دژی پ‌ک‌ک شه‌ڕی کردوه.[38] له تورکیه، سه‌ره‌ڕای ده‌یان ده‌یه له‌دامه‌زراندنی سیسته‌می عیلمانییه‌ت، به‌ڵام ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی، به ڕێکخراوترین گرووپی ئیسلامی له باکووری کوردستان ماوه‌ته‌وه.[39]
کۆبه‌ند
ده‌کرێ قۆناغه‌کانی دروست بوونی ئیسلامی سیاسی له کوردستان به‌م سێ قۆناغه‌ی خواره‌وه دابه‌ش بکه‌ین: یه‌که‌مین قۆناغی سه‌رهه‌ڵدانی ئیسلامی سیاسی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کۆتاییی سه‌ده‌ی هه‌ژده و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده. قۆناغی دووهه‌میش، ده‌گه‌رێته‌وه پاش یه‌که‌مین شه‌ڕی جیهانی و قۆناغی سێیه‌م، ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆ ساله‌کانی ١٩٥٠.
جیاوازیی نێوان بزووتنه‌وه عیلمانی-دینییه‌کانی کورد له ڕابردوودا و بزووتنه‌وه ئیسلامییه هاوچه‌رخه‌کان، له‌وه‌دایه که له ڕابردوودا، بزووتنه‌وه‌کان پڕۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌ییان هه‌بوو، به‌ڵام به گشتی به جه‌وهه‌ری دینییه‌وه. ئیسلامییه هاوچه‌رخه‌کان، به تایبه‌ت له عێراق، چه‌ندین ده‌یه، یان ئه‌وه‌یه که پرسی پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌ییی کوردیان پشتگوێ خست، یان ئه‌وه‌یه، ته‌نها به دوای چاره‌سه‌رییه‌کی ئیسلامیانه بۆ پرسی نه‌ته‌وه‌ییی کورد گه‌ڕاون.
له ڕابردوو، ڕێبه‌رانی کورد به هێزه‌وه داکۆکیان له پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد کردووه، به‌ڵام بۆ ئیسلامییه هاوچه‌رخه‌کان، به گشتی پێناسه‌ی ئیسلامی به سه‌ر پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورددا زاڵتره. له وتاره‌کانیان دا، به گشتی مێژووی کورد ده‌به‌ستنه‌وه به مێژووی هاتنی ئیسلام بۆ کوردستان.
له به‌رامبه‌ر ئیسلاموـ ناسیونالیزمی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر، له نێو ئیسلامییه‌کانی کوردستانیش، که‌سانی ئیسلام‌و-ناسیونالیست ده‌رکه‌وتوون، که به هێزه‌وه داکۆکی له به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی گه‌لی کورد ده‌که‌ن. ئه‌م چینه له ئیسلام‌و-ناسیونالیسته کوردستانییانه، داکۆکی له هه‌ر دوو پێناسه، واته ئیسلامی بوون و کورد بوونیان ده‌که‌ن.
له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئه‌گه‌رچی دوای شۆرشی ١٩٧٩ له ئێران، ئیسلامی سیاسی به هێزه‌وه خۆی ده‌رخست، هه‌ر وه‌ک له باکووری کوردستان، ڕێبه‌رایه‌تیی سیاسی که‌وته ده‌ست ڕێبه‌ره عیلمانییه‌کان. له باشووری کوردستان، بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی سیاسی، به تایبه‌ت جه‌ریانی سه‌له‌فیی جیهادی، زۆر له به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان به هێزتر بوو.
له کۆتاییدا، له‌م کورته نووسراوه‌یه‌دا، هه‌وڵ دراوه تیشک بخرێته سه‌ر سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ئیسلامی سیاسی له هه‌ر سێ پارچه گه‌وره‌که‌ی کوردستان، هه‌تا پاش ساڵه‌کانی ١٩٨٠. به‌ڵام، ئه‌م نووسراوه‌یه ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌بوو که بپه‌ژرێته سه‌ر به‌شێک له‌و ڕێکخراو و جه‌ریانه ئیسلامیانه له کوردستان، که پاش ساڵه‌کانی ١٩٨٠ و دواتر، چالاکییان ده‌ست پێ کردوه. به تایبه‌ت جه‌ماعه‌تی جه‌ماعه‌ت و ئیسڵاح و، هه‌روه‌ها سه‌رهه‌ڵدانی سه‌له‌فیسم له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان. بۆیه پرسی چالاکیی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسڵاح و گرووپه‌کانی دیکه…، ده‌شێ ببن به بابه‌تی لێکۆڵینه‌وه‌ی جودا.
*. پسپۆڕ لە بواری ئیسلامی سیاسی
سه‌رچاوه‌کان
[1]. Ayoob, Mohammed. 2008. The manyfacesofpoliticalislam – religionandpolitics in themuslimworld. Michigan :Éditeur :University of Michigan.
[2]. بۆ زانیاریی زیاتر، سه‌یری ئابڵووقه‌ی مه‌که، له کاییه‌نگر و پی‌جی هادی جهه‌یمین بکه. https://mail. google. com/mail/u/0/#search/johaymin+maque?projector=1
[3]. Kurdcanal TV. 2014. Interview avecAboubakr Ali. « ئیسلامی سیاسی له کوردستان». https://www. youtube. com/watch?v=UJ0C2FfxUpY&feature=share&app=desktop
[4]. Knudsen, Are J. « Political Islam in the Middle East ». In: Michelsen Institute – CMI Report, R 2003: 3
[5]. Denoeux, Guilain. « The Forgotten Swamp: Navigating Political Islam ». In : Middle East Policy, June 2002 , p. 61, vol. 9. , n° 2, p. 56-81.
[6]. Étienne, Bruno. « L’islamisme comme idéologie et comme force politique ». In : Cités, 2003, vol. 14, n° 2, p. 45-55.
[7]. Roy, Olivier. 1992. L’échec de l’islampolitique. Paris. Collection: Édition du Seuil.
[8]. Fuller, Graham E. «The Future of Political Islam ». New York: Palgrave Macmillan, 2003, p. xi.
[9]. Ayoob, Mohammed. « The many faces of political islam – religion and politics in the muslim world ». Michigan : Editor : University of Michigan Press, 2008, p. 67. 213 pages.
[10]. چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ موحسن عه‌بدولحه‌مید، یه‌کێک له رێبه‌رانی پێشووی حیزبی ئیسلامیی عێراق و سه‌رۆکی حکومه‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق له‌ساڵی ٢٠٠٤.
[11]. Al-Baziani, Muhammed S. N. 2011.
«الإسلاميون في كردستان العراق والمشاركة السياسي ». Pp. 26-29, in : الحركة الإسلامية في كردستان. Éditeur : Centre Al-mesbar.
[12]. سه‌عید نوورسی دامه‌زێنه‌ری بزووتنه‌وه‌ی نوورسیبوه. ئامانجی بزووتنه‌وه‌که‌ش، خوێندنه‌وه‌ی نوێ بووه بۆ ده‌قه دینییه‌کانی ئیسلام، به له‌به‌رچاوگرتنی پێویستییه‌کانی کۆمه‌ڵگای سه‌رده‌م.
https://rlp. hds. harvard. edu/faq/said-nursi.
[13]. Shoresh, Sami. (2011). « دعوات الإصلاح وفتاوى العنف: الإسلام السياسي في كردستان العراق». Pp. 29-33, In : الحركة الإسلامية في كردستان. Éditeur : Centre Al-mesbar.
[14]. Awsi, Houchang. (2014). « Kharītahal-īslām al-siyasî al-kurdī wa-al-mawqif min Dāish ». Al-Markaz al-kurdî li dirāsāt al-astratijî. 2014.
[15]. Abdulkhaliq, Masoud. (2014). « ناسنامه‌ی حیزبه کوردستانییه‌کان ڕه‌وته‌کانیان، ئایدۆلۆژییه‌کانیان، هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کانیان». Hewlêr (Erbil) – [Irak]: Libraire de HajiQadirKôyî, Série 194, 2ème Édition 2014.
[16]. Siwayli, Idris. (2011). النشأة والتطور: التيارات الإسلامية في كردستان العراق». Pp. 2-7, in : الحركة الإسلامية في كردستان. . Éditeur : Centre Al-mesbar.
[17]. Balci, Bayram. (Juillet 2003). « Les écoles néo-nurcu de FethullahGülen en Asie centrale : implantation, fonctionnement et nature du message véhiculé par le biais de la coopération éducative». Pp. 305-330, In : Sciences, savoirs modernes et pouvoirs dans le monde musulman contemporain. N° 101-102, https://journals. openedition. org/remmm/54
[18]. Van Bruinessen, Martin « The Kurdsand Islam », Working Paper no. 13, Islamic Area Studies Project, Tokyo, Japan, 1999.
[18]. Van Buinessen, Martin. (1991). « Religion in Kurdistan ». First published in Kurdish Times (New York) vol. 4, nos. 1-2 1991, Pp. 5-27.
[19]. Abdulkhaliq, Masoud. (2014). سه‌رچاوه‌یپێشوو
[20]. Ezzatyar, Ali. (2016). The Last Mufti ofIranian Kurdistan: EthnicandReligiousImplications in theGreaterMiddle East. New York : Publisher : Palgrave Macmillan.
[21]. Mofidi, Sabah. (2006). Cited By Jamal Khosrawi et al. , in “The Islamist Maktab-Quran in Iran and Its Challenges for Kurdish Nationalism”, IN: Journal of Ethnic and Cultural Studies 2016, Vol. 3, No. 1, 59-73
[22]. Jamal Khosrawi et al. “The Islamist Maktab-Quran in Iran and Its Challenges for Kurdish Nationalism”, IN: Journal of Ethnic and Cultural Studies 2016, Vol. 3, No. 1, 59-73
[23]. Kurdistan Tribune Report. (2014). « History of Sunni political Islam in Eastern Kurdistan (Iran)», http://kurdistantribune. com/history-of-sunni-political-islam-eastern-kurdistan-iran/.
[24]. Mofidi،, Sabah. Religion and Politics in Eastern Kurdistan (With a Focus on Maktab Qur’an During Iranian Revolution, 1979). Journal of Politics and Law; Vol. 8, No. 3; 2015 ISSN 1913-9047 E-ISSN 1913-9055 Published by Canadian Center of Science and Education
[25]. Jamal Khosrawi et al. ,سه‌رچاوه‌یپێشوو
[26]. Mofidi, Sabah. (2006). سه‌رچاوه‌ی پێشوو
[27]. Mofidi, Sabah. (2006). هه‌مان سه‌رچاوه
[28]. Mofidi, Sabah. (2006). هه‌مان سه‌رچاوه
[29]. ده‌سته واژه‌ی ئیسلامۆناسیونالیزم، له لایه‌ن گومز به کار هێنراوه Garcia, Luz Gomez. 2011. « Vers un islamo-nationalisme ». Pp. 23-36, in : Confluences Méditerranée, vol. 76, n° 1.
[30]. Martin van Bruinessen. (1999). سه‌رچاوه‌ی پێشوو
[31]. Kurdistan Tribune Report. (2014). « مێژووی ئیسلامی سیاسیی سوننه له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان », http://kurdistantribune. com/history-of-sunni-political-islam-eastern-kurdistan-iran/
[32]. Leezenberg،Michiel. « POLITICAL ISLAM AMONG THE KURDS”. University of Amsterdam. Paper originally prepared for the International Conference ‘Kurdistan: The Unwanted State’, March 29-31, 2001, Jagiellonian University/Polish-Kurdish Society, Cracow, Poland
[33]. Van Bruinessen, (1992)سه‌رچاوه‌ی پێشوو
[34]. Van Bruinessen. (1991) سه‌رچاوه‌ی پێشوو
[35]. Van Bruinessen, (1999)سه‌رچاوه‌ی پێشوو
[36]. MehrzadBoroujerdi, Nader Entessar, Martin Kramer, Joseph A. Kéchichian, EmrullahUsluḤizbullāh. http://www. oxfordislamicstudies. com/article/opr/t236/e0317
[37]. MehrzadBoroujerdi, Nader Entessar, Martin Kramer, Joseph A. Kéchichian, EmrullahUsluḤizbullāh. http://www. oxfordislamicstudies. com/article/opr/t236/e0317
[38]. Van Bruinessen, (1999) هه‌مان سه‌رچاوه
[39]. Rabasa, Angel et F. Stephen Larrabee. 2008. The Riseof Political Islam in Turkey. Santa Monica (Californie): Publishedbythe RAND Corporation.


