ئارامتر بخوێنەوە!

وەدەستهێنانەوەی ناسنامەی نەتەوایەتی لە کتێبە دەرسیییەکانی قۆناخی سەرەتایی قوتابخانە کوردیییەکاندا ئۆفرا بەنگیۆ

و: ئیبراهیم ساڵح‌‌ڕاد

ئەم وتارە لێکۆڵینەوەیەکی چۆنیەتی- بەراوردکاری (Qualaitativ and comparative) یە کە سەبارەت بە کتێبە دەرسییەکانی قوتابخانە کوردییەکان لە ناوچەخودموختارەکانی کوردستانی سووریە و هەرێمی کوردستانی عێڕاق، ئەنجام دراوە. ئەو جیاوازییە ڕووکەشی و ئیدئۆلۆژیکییانەی لە نێوان ئەو دووکۆمەڵە کتێبەدا بەرچاودەکەون، بۆ هەلومەرجە مێژوویی و هێزە سیاسییەکانی تایبەت بە هەرکام لەو دوو ناوچانە دەگەڕێنەوە. بەوحاڵەش، سەرەڕای دژایەتیی ئاشکرای ڕێبەرایەتیی ڕۆژاوا لەگەڵ ناسیۆنالیزم و بەڵێنی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ ڕێزگرتنی دەوڵەتەکانی ناوچەکە، نێوەرۆکی هەردووکی ئەو دوو کۆمەڵە کتێبە ئەوە نیشان دەدەن کە حیزبە فەرمانڕەواکانی هەرکام لەو دوو ناوچانە، جۆرێکی جیاواز لە ناسیۆنالیزمی کوردی دەبەنە پێش، کە مەبەستی هەردووکیان بریتییە لە پەرەپێدانی ناسنامەی نەتەوایەتیی کوردی (Pan Kurdish Identity). سیستەمەکانی پەروەردە و فێرکرن بە گشتی و کتێبە دەرسییەکان بەتایبەتی، بایەخ و گرینگییەکی لەڕادەبەدەریان لەسەر بڵاوکردنەوەی زانیاری و پەروەردە و فێرکردنی منداڵان لە سەر بنەما فکری و سیاسییەکانی هەر جۆرە حکوومەتێک هەیە. ئەو پەیامە سەرەکییەی کە ڕێژیمەکان لە دەوڵەت-نەتەوەکاندا، هەوڵ بۆ بڵاوکردنەوەی دەدەن، بریتییە لە پەرەپێدانی ناسیۆنالیزم، بەکارهێنانی کتێبە دەرسییەکان وەک پلاتفۆرمێک بۆ گۆشکردن وهەڵخڕاندن و مۆبیلیزە کردنی سیاسی و بۆ چاندنی تۆوی ئینتیمای نیشتمانی و وەفاداری بەرانبەر بە دەوڵەت و بە کاربەدەستان یا فەرمانڕەوایانی وڵات.١ لەبەر ئەوەی نەتەوەی کورد لە ئاستی نێونەتەوەییدا هەرگیز خاوەنی دەوڵەتێکی ڕەسمیی تایبەت بەخۆی نەبووە، کوردەکان پەیڕەوییان لە سیستەمی پەروەردە و فێرکردنی ڕەسمی و دەوڵەتیی ئەو ڕێژیمانە کردووە کە لە ژێر دەسەڵاتیاندا ژیاون. لە بەشی هەرە زۆری چەرخی بیستەمدا، کوردەکان قەت ڕێگای ئەوەیان پێ نەدراوە کە سیستەمێکی پەروەردەییی تایبەت بە خۆیان پەرە پێ بدەن، چ بگا بەوەی کە بتوانن لەو سیمبول و هێمایانە کە لە زمان و کولتووری کوردیدا بە نیشانە و ڕەمزی ناسنامەی نەتەوەییی جیاوازی خۆیان دادەنرێن، کەڵک وەرگرن. وەک بەشێک لە سیاسەتی ئاسیمیلاسیۆن و حاشاکردن لە مەوجوودییەتی کورد لەلایەن حکوومەتەکانی تورکیە، ئێران، سووریە و عێڕاقەوە کە لە ڕوانگەی کوردەکانەوە بەسەر کوردستانی گەورەدا زاڵن، منداڵانی کورد ناچار بوون لەو کتێبە دەرسییانە کەڵک وەرگرن کە ئیدئۆلۆژیی ناسیۆنالیستی و سیاسەتی ناوەندگەرایانەی حکوومەتە ناوبراوەکان لە نێویاندا ڕەنگی داوەتەوە. بەهۆی قەدەغەبوونی بەکارهێنانی زمانی کوردی چ لە قوتابخانە و چ لە شێوەی گشتیی خۆیدا، کوردەکان ناچاربوون کە تەسلیمی سیاسەتەکانی تەعریب، تەفریس و بە تورک کردن بن. سەرەڕای هەموو ئەوانە، لەو چەند دەیەی دواییدا کوردەکان لە عێراق و سووریە، توانیویانە یەکەی سیاسیی ئەوتۆ دامەزرێنن، کە دەرفەتیان بۆ دروستکردنی سیستەمێکی پەروەردەییی کوردی پێکهێناوە کە بۆ وەدەستهێنانەوەی ناسنامەی نەتەوەییی ئەوان تێبکۆشی. ئەو وتارە لێکۆڵینەوەیەکی چۆنیەتی-بەراوردکارییە سەبارەت بە کۆمەڵێک لەو کتێبە دەرسییانە کە لە قۆناخی سەرەتاییی قوتابخانە کوردییەکان، لە ناوچەی خودموختاری باکووری سووریە واتە ڕۆژاوا و لە هەرێمی کوردستانی عێڕاقدا کەڵکیان لێ وەردەگیرێ. وتارەکە بە مەبەستی دەستنیشانکردنی ئەو هەوڵانەی کە پاش دامەزرانی خودموختاری لەو ناوچانەدا لە ڕێگای ئەو کتێبانەوە بۆ دروستکرنی ناسنامەیەکی کوردی، جیاواز لە ناسنامە عەرەبی-سوری یا عەرەبی-عێراقی هاتوونە ئاراوە، نێوەرۆکی ئەو کتێبە دەرسییانە دەخاتە بەرباس و لێکۆڵینەوە. لە کاتێکدا کە پێشتر لێکۆڵینەوەی لەو چەشنە لەسەر کتێبە دەرسییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق بەتایبەتی لەلایەن شێرکۆ کرمانجەوە٢ ئەنجام دراون، هێشتا لێکۆڵێنەوەیەکی لەو جۆرە لەسەر کتێبە دەرسییەکانی ڕۆژاوا، نەکراوە. وتارەکە تێدەکۆشێ لە ڕێگای شیکردنەوە و هەڵسەنگاندنی نێوەرۆکی ئەو کتێبە دەرسییانەی کە لە ناوچەی ڕۆژاوای کوردستاندا دەخوێندرێن ، ئەو بۆ شایییە پڕکاتەوە. هەر بۆیە ئەو لێکۆڵینەوەیە کە کتێبە دەرسییەکان لەو دوو ناوچانەدا بۆ مەبەستێکی لەو چەشنە لەگەڵ یەک هەڵدەسنگێنێ و شی دەکاتەوە، بە لێکۆڵینەوەیەکی بێ وێنە لە قەڵەم دەدرێ. هەر بەو جۆرە ، لە ڕێگای بەراوردکردنی کتێبەدەرسییەکان لە هەردووکی ئەو ناوچانەدا، ئەو لێکۆڵینەوەیە لەو بارەیەشەوە بێ وێنەیە کە نەک هەر تێدەکۆشی جیاوازی و لێکچونەکانی نێوان ئەو پەیامانە دەرخات کە ئەو کتێبە دەرسییانە دەیانهەوێ بیانگەیەننە نەوەی تازە، بەڵکوو ئەو ئەو جیاوازییە سیاسی و ئیدئۆلۆژییانەش دەستنیشان دەکات کە ئیلیت و نوخبەی فەرمانڕەوا لەو دوو ناوچەیەدا لەو چەند دەیەی دواییدا ویستوویانە بیانبەنە پێش.٣ ئەو وتارە ئەوە نیشان دەدات کە سەرەڕای جیاوازییەکانی نێوان ئەو کتێبە دەرسییانە لەگەڵ یەکتر و هەروەها ئەو ناکۆکییە ئیدیۆلۆژی و ناتەبایییانەی کە لە نێوان قازانج و بەرژەوەندییە سیاسییەکانی هەردوو لادا دەبینرێ، ناسیۆنالیزمی کوردی و هەوڵدان بۆ پەرەپێدانی ناسنامەی نەتەوایەتیی کوردی، بەسەر نێوەرۆکی هەردوو جۆری ئەو کتێبە دەرسییانەدا زاڵە. لە لێکۆڵینەوەکەمدا ئەوە دەردەخەم کە نێوەرۆکی کتێبەدرەسییەکان، ئەو ناتەبایییانە نیشان دەدەن کە کورد لە پرۆسەی نەتەوەسازیی خۆیدا لەگەڵیان دەستەویەخەیە. ئەو ناتەبایییانە لە ئاکامی ئەو وەزعە ناسازگار و سەخت و دژوارەدا سەریان هەڵداوە کە نەتەوەی کورد لە نێویاندا دەژی. لە هەمان کاتدا کە بە بەشێک لە دەوڵەتە غەیرە کوردییەکانی ئەو ناوچەیە بە حیساب دێ، وەک کوردستانی گەورەش دەخرێتە زەینەوە و سەیر دەکرێ. لە لایەکی دیکەشەوە، ئەوە ئاکامی ئەوەیە کە ئیلیتی سیاسیی کورد لە پەیوەندی دەگەڵ بزووتنەوەی نەتەوایەتیی کورددا، خاوەنی ئیدیۆلۆژییەکی ڕوون و ئامانج و پەیامێکی سیاسیی هاوبەش و ئاشکرا نییە و لەگەڵ هێندێک ناتەباییی سیاسی و کەموکووڕی بەرەوڕوویە، کە هەمووی ئەوان بە جۆرێک لە نێوەرۆکی ئەو کتێبە دەرسییانەدا، ڕەنگیان داوەتەوە.

ئەودیوی “فێریان بکەن ببنە عەرەب” (TEACHING THEM TO ARABIZE)

ئەفسەرێکی وەزارەتی دیفاعی سووریە بەناوی محمەد تالیب هیلال، ساڵی ١٩٦٣ی زایینی، بەڵگەنامەیەکی سیاسیی بڵاوکردەوە. ناوبراو لەوێدا ترسی خۆی لە “مەترسی”یەک دەردەبڕێ کە وەک هەڕەشە لەسەر ئوستانی جەزیرەی سورییە بەحیساب دێت. ئەو مەترسییە لە ڕوانگەی ئەوەوە لە هەبوونی کورد لەو ناوچەیەدا سەرچاوەدەگرێ. (دواتر ناوی جەزیرە بوو بە حەسەکە و ئێستاش وەک بەشێک لەو ناوچەیە دادەنرێ کە بە ڕۆژاوا دەناسرێ). ئەو بەڵگەنامەیە داوا لە دەوڵەتی ئەوکاتی سووریە دەکا کە نەخشە و گەڵاڵەیەکی ڕوون بۆ “بنبڕکردن”ی ئەو “پێکهاتە بیانییانە” ئامادە بکات کە لەو ناوچەیەدان.٤ بە وتەی هیلال، سێ هۆکار لەگۆڕێدان کە ڕەنگە ببنە هۆی دروست بوونی کوردستان هەر بەوجۆرەی کە یەهوودستان (واتە ئیسرائیل) دروست بووە. ئەو سێ هۆکارە بە گوێرەی باسەکەی ناوبراو بریتین لە ئیمپڕیالیزمی ڕۆژاوا، شۆڕشی ئەودەمی کوردستانی عێراق و ئەو هەستی نەتەوایەتییە کە لە نێو لاوانی کوردی سووریەدا هەیە. ناوبراو ئەوە ڕوون دەکاتەوە کە حکوومەتەکانی پێشووی سووریە، هەوڵیان داوە “لە ڕێگای خوێندن و فێربوونەوە کوردەکان بکەنە عەرەب”. بەڵام سەرەنجام “ئەو خوێندن و فێربوونە، بە ئیزافەی ئەو چەکە ڕاستەقینەیەی کە بە شێوەیەکی زیندوو پێیانە، لە دەستی ئەواندا بووەتە یەکەمین چەکی فکری و ئیدیۆلۆژیک”. لێرەدا ناوبراو دەڵێ کە “ئێستا ئەو نەوە خوێندەوار”ە بۆخۆی بووەتە سەرچاوەی سەرەکیی مەترسی.٦ لەئاکامدا، هیلال بردنەپێشی هەرچی زیاتری سیاسەتی بەعەرەبکردن، بە شێوەیەکی پڕ لە توندوتیژی و پەلامار، وەک پلانێکی ورد بۆ لەنێوبردنی ئەو مەترسییە پێشنیار دەکات. بێبەشکردنی کوردەکان لە دەستڕاگەیشتن بە دەرفەتەکانی کار، وەڕێخستنی کەمپەینێکی تەبلیغاتیی “گەورە” و” توند”بە دژی کوردەکان لە نێوعەرەبەکاندا، تەشویق و هاندانی وەدەرنانی کوردەکان لە ناوچەکە و نیشتەجێکردنی عەرەبەکان لە شوێنی ئەوان و سەرەنجام چاندنی تۆوی دووبەرەکی و ئاژاوە لەنێو کوردەکاندا، بەشێک بوون لە نێوەڕۆکی ئەو پلانە.٧ بەڵام جەوهەری ئەو پلانە، ئەو سیاسەتە بوو کە حکوومەت دواتر لە پەیوەندی دەگەڵ سیستەمی پەروەردە و فێرکردن لە ناوچە کوردییەکاندا گرتییەپێش. واتە سیاسەتی پشتگوێخستنی (السیاسە التجهیل) منداڵانی کورد و بێبەش کردنیان لە خوێندن، لە ڕێگای خۆبواردن لە دروستکردنی قوتابخانە و کردنەوەی ناوەندەکانی دیکەی خوێندن و فێربوون لە ناوچەکەدا. هیلال لە پەیوەندی دەگەڵ پاکانەکردن بۆ ئەو پلانەی خۆیدا دەڵێ: “نەوەی نوێی کورد لەباری ئیدیۆلۆژییەوە پڕئەنگیزە و بیروباوەڕە، ئینتیمای نیشتمانی و وڵاتپارێزیی تێدایە و ئامادەی ئەنجامدانی هەر چەشنە کارێکە لە پێناو ئەو ئامانجەدا”. ئەو لەوەش زیاتر دەڕواتە پێش و دەڵێ سیاسەتی حکوومەت بۆ “فێرکردن و بەعەرەبکردن” ی ئەوان نیشانی داوە کە سەرکەوتوو نەبووە. لێرەدایە کە ناوبراو لەسەر پێویستیی بێبەشکردنی تێکڕای منداڵانی کورد لە خوێندن و فێربوون پێ دادەگرێ.٨. پاش دەستپێکردنی شەڕی نێوخۆ لە سووریە لە ساڵی ٢٠١٨دا و دوای بڵاوبوونەوەی ژمارەیەکی زۆر بەڵگەنامە کە لەئاکامی کشانەوەی حکوومەت لە ناوچەکانی باکووری سووریەدا کەوتنە بەردەست، دەرکەوت کە حکوومەت لە ئاستێکی بەریندا، ئەو ڕاسپاردانەی هیلالی وەک سیاسەتێکی ڕەسمی بەڕیوە بردووە. ئەو بەڵگەنامانە ڕادەی ئەو سەرکوت و چەوسانەوەیان ئاشکراکرد کە کوردەکان هەر لە سەرەتای ساڵەکانی ١٩٦٠ەوە دەگەڵی بەرەوڕوو بوون. لە پەیوەندی دەگەڵ ڕەنگدانەوەی ڕاسپاردەکانی هیلال لە سیاسەتەکانی حکوومەتدا، یەکێک لە بەڵگەنامەکان هەرچەشنە تەعبیر کردن و نیشاندانێکی فەرهەنگ و کولتووری کوردی بە “خیانەت” لەقەڵەم دەدا، ئەوە لە کاتێکدایە کە لە بەڵگەنامەیەکی دیکەدا، هەموو چالاکییەکی “نەتەوایەتی”ی کوردی وەک تاوان بە حیساب دێنێ. ساسەتی ڕەسمیی حکوومەت بۆ تەعریبی ناوچە کوردییەکان، لەو بەڵگەنامانەشدا دەکەوێتە بەرچاو کە لەواندا حکوومەت داوا لە شارەدارییەکان دەکات پێش لە کڕین و فرۆشتنی مڵک و زەویوزار لەلایەن کوردەکانەوە بگرن. لەوەش زیاتر لەو بەڵگەنامەنەدا داوا دەکرێ کە بەمەبەستی “کەمکردنەوە”ی ڕێژەی کوردەکان، عەشیرەتە عەرەبەکان هان بدرێن بۆ نیشتەجێبوون، ڕوو لەو ناوچانە بکەن کە ڕێژەیەکی زۆریان کورد تێدایە.٩ مامۆستایەک لە ڕۆژاوا لەساڵی ٢٠١٥دا، بەو جۆرە ئەزموونی خۆی لە سیاسەتی تەعریبکردن لە قوتابخانە حکومییەکانی سووریەدا دەگێرێتەوە و دەڵێ: “ڕەوتی تەعریب لە چەند قۆناخدا جێبەجێ کرا. ئەگەر کەسێک بە کوردی لە قوتابخانەدا قسەی کردبا، بۆ هەر وشەیەکی کوردی کە لە دەمی دەهاتە دەر دەبوایە چەند لیرەی سووری جەریمە بدات”.١٠ بە گوێرەی ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوی چاوەدێری مافەکانی مرۆڤ، ڕێژیمی بەعس نەیدەهێشت منداڵانی کورد فێری کوردی بن، ناوی کوردی لەو منداڵانە بنرێ کە لە دایک دەبوون یا کتێب و نوسراوەی دیکە ب ەزمانی کوردی چاپ و بڵاو بکرێنەوە.١١ئەو سیاسەتی تەعریبە، جیا لەهێندێک ئاڵوگۆڕی ناوبەناو، تا دەستپێکردنی ڕاپەڕین لە سەرەتاکانی ساڵی ٢٠١١دا، درێژەی هەبوو کە کۆتایی بە دەسەڵاتداریەتیی حکوومەت بەسەر ناوچە کوردییەکاندا هێنا.١٢ بەهۆی یاسای ژمارە٧٤ی ساڵی١٩٣١ی زایینییەوە، کە لەلایەن حکوومەتی پاشایەتییەوە لە عێراق سەبارەت بە زمانە ناوچەیییەکان پەسندکرابوو، لەباری تیۆرییەوە، وەزعی خوێندنی کوردی لە عێراق لەچاو سووریە باشتربوو. بە گوێرەی ئەو یاسایە زمانی کوردی شان بەشانی زمانی عەرەبی لەو جێگایانەدا کە ئەودەم پێان دەگوترا ویلایەتەکانی موسڵ، ئەربیل و کەرکووک وەک زمانێکی ڕەسمی ناسرابوو. ئەو ویلایەتانە هەموو ئەو ناوچانە دەگرنە خۆ کە ئەمڕۆ بە ناوچەی هەریمی کوردستان و ناوچە هاوسێکانی دەورووبەری دەژمێردرێن.١٣ بە گوێرەی ئەو قانوونە، زمانی کوردی دەبوایە لەو ناوچانەدا، بۆ خوێندن و فێربوون، بەڕێوەچوونی کاروباری ئیداری و دادگاکان، کەڵکی لێ وەرگیرابا. بەوحاڵەش لە کردەوەدا زۆربەی حکوومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق خۆیان لە وەبەرچاوگرتنی ئەو یاسایە دەبوارد. لە ساڵی ١٩٦٨دا، پاش ئەوەی حکوومەتی بەعس، دەسەڵاتی خۆی جێگیرکرد، بۆ کۆتایی هێنان بەو ڕاپەڕینە کە لەساڵێ ١٩٦٠ وە لەئارادا بوو، ڕێککەوتننامەیەکی لەگەڵ پارتی دێموکڕاتی کوردستان مۆرکرد. ئەو ڕێکەوتننامەیە، ئۆتۆنۆمیی بۆ کوردستان لە هێندێک بەشی باکووری عێڕاقدا بەڕەسمی ناسی. لەوەش زیاتر مەوقعییەتی زمانی کوردیشی وەک زمانی یەکەم لەو ناوچانەدا کە زۆربەی حەشیمەتەکەیان کوردە و وەک زمانی دووهەم لە ناوچەکانی دیکەدا، دەستەبەر کرد. کەچی پاش تێکشکانی ڕاپەڕینێکی دیکەی کوردەکان لە ساڵی ١٩٧٥دا، حکوومەتی بەغدا بە شێوەیەکی زۆر توند و پەلاماردەرانە، دەستی کرد بە پیادەکردنی سیاسەتی تەعریب و بەبەعسی کردنی ناوچەکە. ئەگەرچی لەباری نەزەرییەوە حکوومەتی بەعس ڕێگای دەدا کە منداڵانی کورد لە قوتابخانە کوردییەکانی هەولێر، دهۆک و سلێمانیدا دەرس بخوێنن، بەڵام لە کردەوەدا لە ڕێگای بەکارهێنانی ئیمتیازات و سەرکوت و زەبروزەنگەوە، دایک و باوکەکانی هان دەدان کە منداڵەکانیان لەو قوتابخانانەدا کە خوێندن و فێربوون بە زمانی عەرەبی بوو، وەبەرخوێندن بنێن. لەهەمان کاتدا، خوێندنی کوردی لە ناوچەکانی سەر بە پارێزگاکانی کەرکوک (کە دواتر ناوی نرا تەئمیم) دیالە، سەلاحەدین و موسڵ(نەینەوا)دا لە ساڵی ١٩٧٦ ەوە تا ساڵی ٢٠٠٦ی زایینی بەتەواوی قەدەغە کرا. مامۆستایەک لە هەولێر لەساڵی ٢٠٠٥دا، بەو شێوەیە باس لەو بارودۆخە دژوارە دەکات کە ناوبراو لەسەردەمی ڕێژیمی بەعسدا، بەتایبەت لەسەردەمی شەڕی ئێران و عێڕاق، لە ماوەی نێوان ساڵەکانی ١٩٨٠ تا ١٩٨٨دا تێیدا ژیاوە. پۆلەکان پڕبوون. هەر کلاسەی زیاتر لە پەنجا قوتابیی لەخۆ دەگرت کە ڕۆژانە لە سێ تا چوار شیفتدا دەوامیان دەکرد. لەو قوتابخانەیەدا وا ئەو کاری دەکرد، خوێندن بە کوردی قەدەغە بوو. هێزە ئەمنیەتییەکان، قوتابییە عەرەبەکانیان بۆ جاسوسی و خەبەرچینی بەکار دەهێنا. پۆلەکانیان کردبوو بە ” قەفەسی مامۆستایان”. قوتابییانی پۆلی هەشتەم لە قوتابخانەدا دەمانچەیان پێ بوو. بەجۆرێک کە “پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن لە قوتابخانەکاندا، جیا لە هەوڵی مامۆستاکان بۆ ڕازی کردنی ئەو گانگستەرانە، شتێکی دیکە نەبوو”. ئەو وەزعە پاش دەستپێکردنی شەڕی خەلیج لەساڵی ١٩٩١دا، کاتێک سەرۆک سەددام حسێن ناچاربوو سوپا و دامودەزگا ئیدارییەکانی حکوومەت لەو ناوچانەدا، کە لەباری نەزەرییەوە بە ناوچەی ئۆتۆنۆمی دەزانران، بکێشێتەوە، ئاڵوگۆڕی بەسەرداهات. لە ئاکامدا کوردەکان توانییان ئیدارەیەکی ڕاستەقینە بۆ بەرێوەبردنی کارووباری ناوچەکانی خۆیان پێک بێنن کە ئەمڕۆ وەک ناوچەی هەرێمی کوردستان ناسروە.

ڕۆژاوا و حیزبی کرێکارانی کوردستان

مولازم موحەمەد تالیب هیلال، لە کتێبەکەی خۆیدا کە لە ساڵی ١٩٦٣دا بڵاو کرابووەوە و پێشتر باسمان کرد، ئەو بیرۆکەیە دێنێتە گۆڕێ کە دامەزرانی دەسەڵاتی کوردی لە عێڕاق، دەبێتە هۆی ئەوەی کاردانەوەی لەسەر کوردەکانی سووریەش هەبێ و بۆ شۆڕش و ڕاپەڕین هانیان بدات. هەر بۆیە ناوبراو لە کتێبەکەیدا پێشنیار بە حکوومەتی سووریە دەکات کە لە ڕێگای نیشتەجێکردنی عەرەبەکانەوە، “پشتێندەیەکی عەرەبی” بە درێژاییی ناوچە سنورییەکانی باکووری سووریە، بکێشێ تا پێش بە نفوز و کاریگەریی ڕووداوەکانی ئەودیوی سنور لەسەر وەزعی ناوخۆی ئەو ناوچانە بگرێ.١٥ بە هاتنەسەرکاری حافز ئەسەد و قایم بوونی شوێن پێی دەسەڵاتداریەتیی حیزبی بەعس، سیاسەتی سووریە بوو بە پاڵ پێوەنانی کۆمەڵگای تا ڕادەیەک بچووکتری کورد لەو وڵاتە، بۆباوەشی”براگەورەکان”ی واتە کۆمەڵگای گەورەتری کوردی لە عێڕاق و تورکیەدا. ١٦ حافز ئەسەد بۆ بەربەرەکانێ دەگەڵ باڵەکەی دیکەی بزووتنەوەی بەعس، کە لە لایەن نەیارەکانییەوە ڕێبەرایەتی دەکرا، پشتیوانیی لە شۆڕشی کورد لە کوردستانی عێراق بە ڕێبەرایەتیی مەلا مستەفا بارزانی و حیزبەکەی، واتە پارتی دێموکراتی کوردستان(Kdp) کرد. پاش شکانی شۆڕشی کورد لەساڵی ١٩٧٥دا، سووریە نەک هەر پەنای دا بە پارتی دێموکڕاتی کوردستان، بەڵکوو ڕەقیب و نەیارە تازە دامەزراوەکەی پارتیش واتە(PUK) یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستانیشی پەنادا. سیاسەتەکانی حافز ئەسەد واتە ڕێگادان بە چالاکی و تێکۆشانی حیزبە کوردییەکان، بوو بە هۆی ئەوەی کە کوردەکانی سووریە ڕۆژ بەڕۆژ زیاتر بکەونە ژێر نفووز و کاریگەری و ئیدیۆلۆژیی ئەو بزووتنەوانەی کە لەودیوی سنورەکانەوە سەرچاوەیان دەگرت. لەساڵەکانی ١٩٨٠دا دەرکەوت کە نفووز و کاریگەریی بزووتنەوەی کورد لە تورکیە لەسەر کوردەکانی سووریە، لەچاو نفوز و کاریگەریی ڕەقیبەکانیان لە عێراق، زۆر زیاترە. لە سەرەتای دەیەی هەشتاوە، حیزبی کرێکارانی کوردستان لە تورکیە، ڕاپەرێنێکی بە دژی کۆماری تورکیە دەست پێ کرد کەئەوە بۆ چەند دەیە دەچێ بەردەوامە. لە ساڵی ١٩٨٠دا، حافز ئەسەد لە سووریە پێشوازیی لە دامەزرێنەری PKK، عەبدوڵڵا ئۆجەلان و دامودەزگا و بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان کرد. لەوەش زیاتر ئەسەد کوردەکانی سووریەی هان دا کە نەک هەر پشتیوانی لە PKK بکەن، بەڵکوو بچنە ناو ڕیزەکانیشیەوە. سووریە لە بردنە پێشی ئەو ستراتێژییەدا بە دوای دوو ئامانجەوە بوو. یەکەم ئەوە کە سەرنجی کوردەکانی سووریە لەسەر مەسەلە نێوخۆیییەکانی ئەو وڵاتە، بەتایبەت مەسەلەی کوردەکانی ئەوێ دوور بخاتەوە. هەروەها پاڵپێوەنان و هاندانیان بۆ شەڕ بە دژی تورکیە، کە ئەودەم وەک نەیاری سووریە چاوی لێ دەکرا.١٧ بەو جۆرە پارتی کرێکارانی کوردستان بۆ ماوەی ٢٠ ساڵ حزوورێکی پڕڕەنگی لە سووریەدا هەبوو تا سەرەنجام لە ساڵی ١٩٩٨دا لەگەڵ ڕێبەرەکەی ئۆجەلان لەو وڵاتە وەدەرنران. بە وتەی سەرچاوەیەکی تورک و بە نەقڵ لە یەکێک لەفەرماندەکانی PKK، لەو ماوەیەدا کە PKK لە سووریە بووە، نزیکەی ٨٠٠٠ تا ١٠٠٠٠ “لایەنگری چەکدار”ی لەوێ هەبووە.١٨ ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە پارتی کرێکارانی کوردستان، کاریگەرییەکی زۆر و درێژخایەنی لەسەر کوردەکانی سووریە هەبێ. بەو جۆرە، ئەوە لەچاو پارتی دێموکڕاتی کوردستان و یەکیەتیی نیشتمانی کە پێشتر لەوێ بنکە و بارەگایان هەبوو، بۆخۆی بۆ PKK وەک ئیمتیازێکی گەورە بە حیساب دەهات. بەتایبەت کاتێک کە ئەو دوو هێزە لە ساڵی ١٩٩١دا ئیدی ناچاربوون ناوەندی کار و چالاکی و بنکە و بارەگاکانیان بۆ عێڕاق بگوێزنەوە.١٩ کاتێک PKK لە سووریە لە ساڵی ٢٠٠٣دا پارتی یەکیەتیی دێموکڕاتی واتە PYDی وەک لقێکی خۆی دامەزراند، نفوز و دەسەڵاتی هێندەی دیکەش پەرەی ئەستاند. بەرەبەرە PYD دەستی کرد بە دروستکردنی ڕایەڵەیەکی کۆمەڵایەتی لەو ناوچەیەدا کە ئەمڕۆ پێی دەگوترێ ڕۆژاوا. لە ساڵی ٢٠١١ وە کە دەسەڵاتی حکوومەتی بەشار ئەسەد بەسەر ناوچە کوردییەکاندا بەرەو لاوازی ڕۆیشتوە، ململانێ و شەڕی دەسەڵات لەو ناوچەیەدا لە نێوان پارتی کریکارانی کوردستان و پارتی دێموکڕاتی کوردستاندا، لەرێگای حیزبە کوردییەکانی “لایەنگر”ی خۆیانەوە لە سووریەدا، واتە پارتی یەکیەتیی دێموکڕاتی و ئەنجومەنی نەتەوایەتیی کورد، بەردەوام لە ئارادابووە. لە هاوینی ساڵی ٢٠١٢ وە بەرەبەرە PYD لەو ناوچەیەدا دەستێکی باڵاتری پەیداکرد. ئەمەش هەلومەرجی ئەوەی بۆ ڕەخساند کە بتوانێ ئۆتۆنۆمی لەو ناوچەیەدا دامەزرێنێ و سەرەنجام سیستەمێکی جیاواز بۆ خوێندن و فێربوون دروست بکات کە دوور بێ لەو سیاسەتی تەعریبەی کە لە لایەن حکوومەتی ناوەندی لە دیمەشقەوە ئاراستە دەکرا. کتێبە دەرسییەکان لە ڕۆژاوا جیاوازییەکی زەق و بەرچاویان لەگەڵ کتێبە دەرسییەکانی هەرێمی کوردستانی عێڕاقدا هەیە. هەرکام لەوان ئەزموونە مێژوویییە تایبەتییەکانی هەریەک لەو ناوچانە دەردەخەن. لەوەش زیاتر ململانێ و ناکۆکییەکانی نێوان هێزە سیاسییەکانی زاڵ لەو ناوچانە و ڕوانگە و ئیدیۆلۆژی و دونیابینیی جیاوازی ئەوان نیشان دەدەن.

دامەزرانی سیستەمەکانی خوێندن و فێربوونی کوردی

دامەزرانی سیتەمی نوێی خوێندن، گۆڕینی زمان و کتێبە دەرسییەکان، لە کاتی خۆیدا بۆرێبەرایەتیی کورد لە عێڕاق و سووریە، کارێکی هێندە ئاسان نەبوو. کاتێک ڕێژیمی بەعس دەسەڵاتی خۆی لەساڵی ١٩٩١دا، بەسەر کوردستانی عێراقدا لەدەست دا، حکوومەتی تازە دامەزراوی هەرێمی کوردستان، پرۆسەی گۆڕینی کتێبە دەرسییەکانی سەردەمی بەعس و پەرەپێدان و بردنەپێشی خوێندنی کوردیی لە قوتابخانەکاندا دەست پێ کرد. لەوبارەیەوە هەنگاوی یەکەم لەلایەن چالاکانی کوردەوە لە دیاسپۆڕا هەڵێنرایەوە. ئەوان ئەو کتێبە دەرسییە کوردییانەیان، کە لە سوید بۆ فێرکردنی خوێندن و نووسین بە زمانی دایک بە منداڵانی کورد، کەڵکیان لێ وەردەگیرا، بە قاچاخی بۆ ناوچەی ئۆتۆنۆمی تازە دامەزراو گواستەوە. لەوەش زیاتر ئەوان نەخشەی کوردستانی گەورەشیان، کە هەموو پارچەکانی کوردستانی بەسەر یەکەوە نیشان دەدا، لە ژمارەیەکی زۆردا گەیاندە ئەو ناوچەیە کە لەگەڵ پێشوازییەکی گەرم بەرەوڕوو بوو. دواتر، چالاکانی کورد لە فەڕانسە، کتێبە دەرسییەکانی سەردەمی ڕێژیمی بەعسیان، پاش دەستکاری و لابردنی ئەو بەشە لە نێوەرۆکی کتێبەکان کە لە خزمەت بردنەپێشی تەعریب و سیاسەتەکانی بەعسدا بوون، سەرلەنوێ چاپ دەکردنەوە و بۆ خوێندن و کەڵک لێ وەرگرتن، ڕەوانەی هەرێمی کوردستانیان دەکردن. ئەو ئەرکە لەلایەن ڕێکخراوەکانی فرانس لیبێرتی، ئەنستیتۆی کورد لە پاریس و یونسکۆ(UNESCO)وە سەرپەرشتی و جێبەجێ دەکرا.٢٠ حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پاش جێگیرکردنی دەسەڵاتی خۆی، دەستی کرد بە کۆنتڕۆڵی نێوەرۆکی کتێبە دەرسییەکان، ئامادە و چاپکردنی ئەوان و هەروەها بە وەخت، لە هەموو ئەو ناوچەیەدا کە بە گوێرەی قانوون دەکەوتە ژێر حاکمییەتی حکوومەتی هەرێم(jurisdiction) خوێندنی کوردیی جێگیرکرد. لەو پەیوەندییەدا ئاڵوگۆڕێکی دیکەی گرینگ بریتی بوو لە پەسندکرانی قانوونی ئەساسی، واتە دەستووری نوێی عێڕاق لەساڵی ٢٠٠٥دا کە زمانی کوردیی وەک هاوشانی زمانی عەرەبی بە ڕەسمی ناسی و” مافی عێراقییەکانی بۆ پەروەردە و فێرکردنی منداڵەکانیان بە زمانی زکماکی خۆیان” دەستەبەرکرد.٢١ دواتر وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کە ئیدی ئێستا لە لایەن حکوومەتی فیدڕاڵی عێڕاقەوە بەڕەسمی ناسرابوو، لە ئاستێکی بەریندا چاپی کتێبە دەرسییەکوردییەکانی، کە لە لایەن پسپۆڕانی کوردەوە دەنوسران، دەست پێ کرد.٢٢ سیستەمی خوێندنی کوردی لە ڕۆژاوا، چەندین ساڵ دواتر دەستی پێ کرد. سەرەڕای ئەوەی کە بەکارهێنانی زمانی کوردی لە سووریە قەدەغەبوو، لەساڵی ٢٠٠٥دا، ١٠٠ مامۆستای کورد بە نهێنی بۆ دامەزرانی ئەنستیتۆی خوێندنی کوردی کۆ بوونەوە. ژمارەیەکی زۆر لەوان دواتر گیران. بەو جۆرە تا دەست پێ کردنی ڕاپەڕینی ساڵی ٢٠١١، قوتابیانی کورد دەبوایە بە عەرەبی بخوێنن. لەوەش زیاتر ئەوان قسەکردن بە زمانی کوردییان، تەنانەت لە نێوخۆشیاندا، لێ قەدەغە کرابوو. بۆیە ئەگەر بە کوردی دوابان سزا دەدران. لە ئاکامدا زمانی کوردی بە نهێنی لەنێو ماڵەکان و لە گوندەکاندا دەخوێندرا.٢٣ بە دەست پێ کردنی ڕاپەڕین، ئاستی ویست و داخوازی( ambition) بۆ دامەزراندنی سیستەمیکی خوێندنی کوردی هێندە لە سەرێ بوو، کە وەک چەند ساڵ دواتر چالاکێکی کورد باسی دەکات، لە سووریەش تێدەپەری.”ئێمە دەمانهەویست سیستەمێکی خوێندنی کوردی بۆ هەرچوار پارچەی کوردستان دامەزرێنین”٢٤ بەو جۆرە چالاکانی کورد نەک هەر دەیانهەویست زمانی خوێندن بگۆڕن، بەڵکوو دەیانهەویست ئاڵوگۆڕ لە پێداگۆگی و فەزا وتەنانەت چوارچێوە و سترەکتۆری سیستەمی خوێندن و فێربوونیشدا پێک بێنن. سیستەمێک کە حکوومەتی سووریە لە پەیوەندی دەگەڵ خوێندن و فێربووندا دەیبردە پێش و دەیپاراست، دووگم و وشک بوو. مامۆستاکان لە قوتابییەکانیان دەدا و سوکایەتییان پێ دەکردن. بەڵام چالاکانی کورد خوازیاری گۆڕینی ئەو سیستەمە بە سیستەمێکی کراوە بوون کە لەوێدا ڕێز لە قوتابی بگیرێ و هاوڕێیانە ڕەفتاری دەگەڵ بکرێ. شایانی باسە نێوەرۆکی کتێبە دەرسییەکانیش، بە لەخۆگرتنی باس و بابەتەکانی پەیوەندیدار بە مێژوو وجوغرافیای کوردستان، ئاڵوگۆڕی بنەڕەتییان بەسەردا هات. بە دەست پێ کردنی ساڵی ٢٠١٦، ئەو ئاڵوگۆڕانە هەموو قۆناخەکانی خوێندنیان، هەر لە قۆناخی سەرەتایییەوە تا دەگاتە زانستگای تازە دامەزراوی قامیشلی لە ڕۆژاوا، گرتەوە.٢٥

ناسنامەی نەتەوایەتی لە کتێبە دەرسییە کوردییەکاندا

ئەگەرچی دەست پێ کردن لە سەرتاوە بۆخۆی دەرفەتێک بوو، بەڵام ئەوە بەو مانایەش بوو کە دەبوایە مامۆستایان ڕاهێنرابان، بەرنامە و پڕۆگرامی تازەی خوێندن و فێربوون و قوتابخانە و پۆلی تازە بۆخوێندن و دەرس گوتنەوە ئامادەکرابان. لەو نێوەدا ئامادەکردنی کتێبە دەرسییەکان کارێکی پڕ زەحمەت بوو. نوسخە سەرەتایییەکانی هێندێک لەو کتێبە دەرسییانە لەساڵی ١٩٩٩دا لەدەرەوەی ڕۆژاوا ئامادە و چاپ کرابوون و بە قاچاخی هێنرابوونە ناو ئیدارەی دەسەڵاتی کوردییەوە. هێندێکی دیکە لەو کتێبانە پاش ساڵی ٢٠١١ لە تورکیە، پێش ئەوەی کە نوسخە تازەکانیان لە ڕۆژاوادا ئامادە بکرێن، سەرلەنوێ لەچاپ درابوونەوە.٢٦ تا ساڵی ٢٠١٥، ئەوەی ئەودەم پێی دەگوترا حکوومەتی کاتیی ڕۆژاوا، توانیبووی ٤٠٠٠٠ کتێبی دەرسی بە کوردی چاپ و بڵاوبکاتەوە و ٢٦٠٠ مامۆستا بۆ دەرس گوتنەوە لە شار و ناوچە جیاجیاکانی ڕۆژاوادا ئامادە و پەروەردە بکات. لە سەرەتادا دەرسی زمانی کوردی تەنیا لە پۆلە سەرتایییەکانی یەکەم، دووەم وسێهەمدا دەگوترایەوە. دژکردەوەی حکوومەتی سووریە ئەوەبوو کە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆیدا، ٣٠ قوتابخانەی داخست کە زمانی کوردییان تێدا دەوترایەوە. لەبەرانبەر ئەو کردەوەیەی حکوومەتدا، حکوومەتی کاتیی ڕۆژاوا ڕایگەیاند کە ئامادەیە کار بە هەموو ئەو مامۆستایانە بدات کە بێکارکراون.٢٧ دواتر حکوومەتی سووریە بودجەی هەموو وەزارەتی پەروەردە و فێرکردنی لە ناوچە کوردییەکاندا بڕی. ئاکامی ئەو کارە بوو بە هۆی خێراتربوونی پرۆسەی جێگرتنەوەی کتێبە دەرسییە عەرەبییەکان لەلایەن کتێبە دەرسییە کوردییەکانەوە.٢٨ بە دەست پێ کردنی ساڵی خوێندنی ٢٠١٦-٢٠١٧، کتێبە دەرسی و پێداویستییە ماددییەکانی دیکەی هەموو قۆناخەکانی خوێندن بەکوردی و تەنانەت بە عەرەبی و ئاسووریش ئامادەکران. بەو جۆرە تەوای کتێبە دەرسییەکانی سەردەمی حکوومەتی بەعس گۆڕان و ئەو کتێبانە جێی ئەوانیان گرتەوە. ٢٩

پەروەردەی نەتەوەیی و ناسیۆنالیستی لە کتێبە دەرسییەکانی ڕۆژاوادا

ساڵی ٢٠١١ کوردەکان لە ڕۆژاوا شۆرشێکی سیاسی و کۆمەڵایەتییان دەست پێ کرد. لەو نێوەدا، بە هۆی ئەو شوێنەوارە گرنگەی کە ئاڵوگۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەتوانن لەسەر داهاتووی کۆمەڵگا هەیانبێت، دەتوانین بڵێین کە لایەنی کۆمەڵایەتیی ئەو شۆڕشە لەچاو لایەنە سیاسییەکەی زۆر قووڵتر و بەرچاوتر بوو. بەردی بناخەی ئەو ئاڵوگۆڕە گەورەیە، ئەو سیستەمی پەروەردە و فێرکردنە بوو کە تازە لە حاڵی دامەزراندندا بوو. ئەو سیستەمە، جگە لەوەی بەرەنگاری میراتی پەنجاساڵەی تەعریب و بەبەعسیکردن دەبۆوە، نەوەی نوێی کوردیشی بە ڕۆحێکی نەتەوەیی و ناسنامەیەکی کوردیی پڕ لە شانازی و بە ڕیوایەتێکی کوردی، پەروەردە دەکرد. کتێبە کوردییە دەرسییەکانی ڕۆژاوا، لە چەند بواری سەرەکیدا، ناسنامە و هەویەتی کوردیان لە قوتابیانی کوردی ئەو مەڵبەندەدا پەروەردە دەکرد. داڕشتنەوەی جوغڕافیای کوردستان، زمانی کوردی، کولتوور و فەرهەنگی نەتەوایەتی، ڕەمز و سیمبۆڵەکانی نێو ئەدەبیاتی کوردی، سۆسیالیزم، نرخ و بایەخە کۆمەڵایەتییەکان، سیکۆلاریزم و بەرانبەریی نێوان ژن و پیاو. وەک هەرجێگایەکی دیکە، لەو نێوەدا، لە پەیوەندی دەگەڵ پەروەردەکردنی منداڵانی کورددا، داڕشتن و دروستکردنی جوغرافیایەکی نەتەوەیی لە ڕۆژاوا ئەرکی هەرە کلیلی بوو. لە کتێبە دەرسییەکان و نەخشە و خەریتە جوغرافییەکاندا، کوردستانی گەورە بە جۆرێک نیشان دەدرا، کە هەر چوار بەشی کوردستان واتە ڕۆژاوا(سووریە)، باکوور(تورکیە)، ڕۆژهەڵات(ئێران) و باشوور(عێڕاق) وەک یەک واحیدی جوغڕافیایی ببینرێن.٣٠ لەوەش زیاتر هێندێک لەو نەخشانە نەک هەر ئەو شوێنە وشکایییە کە ناوچە کوردییەکانی تێداهەڵکەوتوون، بەڵکوو خاکی کوردستانیان دەبردەوە سەر لێوارەکانی دەریای سپیی نێوەڕاست. سەرەڕای ئەوەی کە ئەو نەخشە و کتێبە دەرسییانە، ئەو سنوورە دەوڵەتییانە ناناسن کە کوردستانیان دابەش کردووە، شوێن و جێگا جۆراوجۆرەکانیش، بەناوە کوردییەکانیانەوە دەناسێنن.٣١ بۆ نموونە هێندێک شوێنی وەک دێرسیم لە تورکیە کە حکوومەتەکان، بە مەستی تواندنەوەیان لەڕاستای بردنەپێشی سیاسەتی ئاسیمیلاسیۆنی خۆیاندا، ناوی دیکەیان بۆ داناون.٣٢ ئەو ڕوانگە کوردیتەوەرە، ئەودەم باشتر دەردەکەوێ، کە دەبینین لەو نەخشە و کتێبە دەرسییانەد، ئەو وڵاتانەی ئێستا کوردیان تێدا دەژی، وەک دراوسێی کوردستان دادەنرێن. بۆ نموونە ڕەنگە لەو نەخشانەدا، سووریە لەسەر نەخشە دەرکەوێ، بەڵام وەک ولاتێکی دراوسێی ڕۆژاوای کوردستان.٣٣ لە هێندێک لەو نەخشانەدا سنووری نێوان بەشە جیاجیاکانی کوردستان بەتەوای سڕاوەتەوە.٣٤ زاراوەی کوردستان بەردەوام لەو کتێب و نەخشانەدا، بە مانا و لە چوارچیوەیەکی نەتەوەییدا دووبارە و چەندبارە دەبیتەوە. بۆ نموونە لە کتێبی خوێندنی زمانی کوردی بۆ پۆلی یەکەمی سەرەتاییدا، شیعرێکی جگەرخوێن، شاعییری گەورەی کورد لە چەرخی بیستەمدا بەناوی “ولاتی من کوردستان” دەبینرێ. (جگەرخوێن ناوی شێخمووس حەسەنە، لە ڕۆژهەڵاتی تورکیە لە دایک بووە، زۆر کەس ناوبراو بە شاعیرێکی میللیی کورد دەناسن)٣٥ شیعرێکی دیکە کە لە کتێبی پۆلی سێهەمی سەرەتاییدا چاپ کراوە بە درووشمی “بژی کوردستان، بژی کوردستان” دەست پێ دەکات.٣٦ هەر لەو کتێبەی دواییدا، شیعرێکی تێدایە کە بەراورد لە نێوان کچێکی کورد بە ناوی سۆزان، دەگەڵ دەستە خوشکەکانی دیکەی لە سپانیا و ژاپۆندا دەکات کە هەرکامیان خاوەنی “نیشتمان”ی تایبەت بە خۆیانن.٣٧ بەکارهێنانی بەردەوام و چڕوپڕی وشەکانی نیشتمان و وڵات، لەو کتێبە دەرسییانەدا ئەوە دەردەخا کە کاربەدەستان چۆن دەیانهەوێ ئینتیمای نیشتمانی و هەستی وڵاتپارێزی لە هۆش و بیر و زەینی نەوەی نوێی کورددا بچێنن و جێگیری کەن. بەوجۆرە دەردەکەوێ کە لە ڕۆژاوادا بە شێوەیەکی زۆر ڕوون و ئاشکرا ڕۆحی پانکوردیزم و ناسیۆنالیزمی کوردی لەگەڵ نێوەرۆکی تێکست و کتێبە دەرسییەکاندا تێکهەڵکێش دەکرێ. بۆ نموونە هەر لەو کتێبەدا کە بە مەبەستی فێربوونی کوردی بۆ پۆلی سیهەمی سەرەتایی ئامادە کراوە، هۆنراوەیەکی سەبارەت بە کۆماری کوردستان تێدایە. کۆماری کوردستان ساڵی ١٩٤٦ لە مهاباد دامەزرا و توانی بە شێوەیەکی سەربەخۆ لە ئێران بۆ ماوەی ١١ مانگ کاروباری ناوچە کوردییەکان بەڕێوەبەرێ. (ناوەندی کۆماری کوردستان شاری مهاباد بوو هەربۆیەش زۆر جار وەک کۆماری مهاباد ئیشارەی پێ دەکرێ). ناونیشانی هۆنراوەکە بریتیە لە «Komara Kurdistanê ya Mehabadê» هۆنراوەکە لە ڕوانگەی شارێکەوە دەدوێ کە پایتەختی وڵاتێکە. “من شارێکی شیرینم، گەلێک کوڕ و کچی شۆخ وشەنگ لە پێناوی مندا گیانیان بەخت کردووە، من بە خوێنی ئەوان نەخشاوم و شانازییان پێوە دەکەم”. شیعرەکە ناوی سەرۆک کۆماری کوردستان قازی محەممەد و مەیدانی چوارچرا دێنی. ئەو شوێنەی کۆماری کوردستانی لێ ڕاگەیەنرا و هەر ئەو شوێنەش کە قازی تێدا لە سێدارە درا. هێمن موکریانی بە شاعیری میللیی کۆماری کوردستان ناسراوە. کۆماری کوردستان ئاڵای “رەنگاوڕەنگ”ی تایبەتی خۆی و سروودی نەتەوایەتیی تایبەت بەخۆی بە ناوی “ئەی ڕەقیب” هەبووە، سروودێک کە ئێستاش هەر وەک سروودی نەتەوایەتیی کورد لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا بەڕەسمی دەناسرێ.٣٨ نموونەیەکی دیکە لە هەستی نەتەوایەتی وپێشاندانی هاوپەیوەندیی نەتەوەیی لەو کتێبانەدا بریتییە لە یاد کردنەوەی کارەساتی هەڵەبجە کە لە ١٦ی مانگی مارسی ١٩٨٨دا ڕوویدا.٣٩ لە دوا ڕۆژەکانی شەڕی ئێران و عێڕاقدا، فڕۆکەکانی ڕێژیمی عێڕاق، شاری کوردنیشنی هەڵەبجەیان بە چەکی شیمیایی بۆمباران کرد و لە ئاکامدا ٣٠٠٠ تا ٥٠٠٠ کەس لە خەڵکی ئەو شارە ژینۆساید کران.٤٠ دەبێ بگوترێ کە ئەو کتێبە دەرسییانەی کە بۆ پۆلەکانی خوێندنی قۆناخی سەرەتایی ئامادەکراون، زۆر ناوی هەڵەبجە و مهاباد دووبارەوە دەکەنەوە بە بێ ئەوەی سەبارەت بەوان ڕوونکردنەوە بدەن. وێدەچێ چاوەڕانییان لە مامۆستاکان بێ کە لەوبارەیەوە زانیاریی پێویست و ڕوونکردنەوە بدەنە قوتابییەکان یان بۆخۆیان هەڵبژێرن کە لەو دەرسانە بۆ فێرکردنی قوتابییانی بەتەمەن گەورەتر کەڵک وەرگرن. شێوازێکی دیکە کە لەو کتێبانەدا بۆ بڵاوکردنەوەی پانکوردیزم و ناسیۆنالیزمی کوردی کەڵکی لێ وەردەگیرێ، بریتییە لە بەکارهێنانی تێکست و دەقە نموونەیییەکان. بۆ نموونە لە کتێبی قۆناخی یەکەمی سەرەتاییدا کە بۆ خوێندنی زمانی کوردی بەکاردەبرێ، چاومان بە نامەیەک دەکەوێ کە کچێکی کوردی خەڵکی کۆبانی، بۆ هاوڕێکەی لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان لە عێڕاقی دەنێرێ.٤١ لەو دەق و تێکستە نموونەیییانەدا ناوی منداڵەکان هەمیشە ناوێکی کوردیی ئەوتۆیە کە مانای تایبەتی کوردیی هەیە یا بە جۆرێک دەلالەت لە ناسنامەی نەتەوەیی و ناسیۆنالیزمی کوردی دەکا. وەک ئێریڤان، لالەش، ئێزینگ، ئێریش و هتد. هیچ گومانێکی تێدا نییە کە ئەوە جۆرێک دژکردەوەیە بەو قەدەغەیەی کە لەسەر ناوە کوردییەکان هەبووە، یان بەرانبەر ئەو فشار و پاڵەپەستۆیەی کە لایەن حکوومەتەکانی سووریە و تورکیەوە دەخرایە سەر کوردەکان تا ناوی عەرەبی و تورکی لە منداڵەکانیان بنێن. هەر بەو جۆرە، بەکارهێنانی ئەو ناوانە لەگەڵ جیهانبینیی سیکۆلاری PKK و PYD ش دێتەوە، کە نایانهەوێ تەنانەت لە شێوە کوردییەکەی ناوە مێژووییە ئیسلامییەکانی وەک میهمەد(محمەد)، ئەلی (علی) و ئۆمەر(عمر) یش کەڵک وەرگرن. لە ڕاستیدا لەو کتێبە دەرسییانەدا کە من چاوم پێدا گێڕاون و لە ساڵەکانی سەرەتای دەستپێکردنی خوێندنی کوردی لەو ناوچەیەدا ئامادە کراون، زۆر بە دەگمەن توشی تێکستێک دەبین کە بە جۆرێک دەلالەت لە ئیسلام یا هەر دینیکی دیکە بکات. لە بری ئەوە لەو کتێبانەدا زۆر بەزەقی و بە شێوەیەکی بەرچاو باس لە شتێک دەکرێ کە من پێی دەڵێم پیرۆزکردنی “نەورۆز”. نەورۆز واتە ڕۆژێکی نوێ، بە ڕۆژی نەتەوەیی دادەنرێ. هەموو ساڵێ لە ڕۆژی ٢١ مارسدا کوردەکان جەژنی نەورۆز دەگرن. نەورۆز ڕۆژی یەکەمی دەستپێکردنی سەری ساڵی کوردییە. دیارە لە ئێران و لەو فەرهەنگانەدا کە بە پێرشیا ناسراون، ڕێوڕەسمی لە چەشنی نەورۆز هەموو ساڵێ بەڕێوە دەچن، بەڵام نەورۆز بۆ کوردان مانا و بایەخێکی زۆر گرینگ و تایبەتیتری هەیە، بە تایبەتی لە تورکیە، کە بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ بەڕێوەبردن و پیرۆزکردنی نەورۆز قەدەغەی لەسەر بووە.٤٢ کتێبی خوێندنی پۆلی یەکەمی سەرەتایی، هەڵبەستێکی جگەرخوێنی سەبارەت بە نەورۆز تێدایە.٤٣ بەشێک لە کتێبی پەروەردەی کۆمەڵایەتیی پۆلی دووهەمی سەرەتایی، باسی بایەخ و گرینگیی نەورۆز دەکات. ئەو باسە ڕیشەی نەورۆز بۆ ئەفسانەیەکی سەردەمی میدیاکان و سەرکەوتنی پاشایەکی کورد بە ناوی کاوەی ئاسنگەر بەسەر زوحاکی زاڵم لە ٢١ی مارسی ساڵی ٦١٢ی پێش لەدایک بوونی مەسیحدا، دەگێرێتەوە.٤٤ لە باری مێژوویییەوە ئەو ڕووداوە دەگەڵ ئەوساڵە دێتەوە کە کەیخوسرەوی یەکەم ، پاشای مادەکان، نەینەوا فەتح دەکات و لە ئاکامدا ئیمپڕاتۆڕی ئاشووری نوێ دەرووخێ. بابیلیۆن بە سەر مێزۆپۆتامیادا زاڵ دەبێ و ئیمپڕاتۆڕی ماد دەسەڵاتی خۆی بەسەر ناوچەکەدا پەرەپێدەدا، سەردەمێک کە کوردە ناسیۆنالیستەکان وەک چاخی زێڕینی دەسەڵاتداریەتیی نەتەوەییی کوردی تەماشای دەکەن.٤٥ هەر ئەو کتێبە، لە ستایشی نەورۆزدا دەچێتە پێشتر و دەڵێ: “لەو ڕۆژەدا گەلی ئیمە ئازادی و ئاشتیی بۆ هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بە دیاری هێنا”. لەوەش زۆرتر دەڕواتە پێش و دەڵێ: “نەورۆز بریتییە لە ئازادی، دێموکڕاسی و عەداڵەت”٤٦ مەبەست لەو جۆرە تەفسیر و لێکدانەوەیە لە نەورۆز ئەوەیە کە مێژووی کورد بۆ پێش ئیسلام بگێڕێتەوە و لە لایەکی دیکەشەوە خزمەتی کوردەکان بە گەلانی ناوچە بە تورک و عەرەب و کریستیانەکانەوە وەبیر بێنێتەوە. بۆ لێکگرێدانی نەورۆزی دێرین لەگەڵ سەردەمی نوێدا، هەر هەمان کتێب، ناوی مەزڵوم دۆگان دێنێ و بە کاوەی سەردەمی نوێ و ڕەمز و نیشانەی بەربەرەکانی و بەرخۆدان و تێکۆشانی کوردان بەرانبەر زوڵم و ستەمی لە قەڵەم دەدا.٤٧ دووگان کوردێکی عەلەوی بوو لە تورکیە، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی کرێکارانی کوردستان بوو. ناوبراو لە ساڵی ١٩٧٩ لە دیاربەکر گیرا و خرایە زیندانەوە. لە نەورۆزی ساڵی ١٩٨٢دا، بە نیشانەی ناڕەزایەتی بەرانبەر بە سیاسەتەکانی حکوومەتی تورکیە، ئاگری بەردایە سلوولەکەی خۆی و لە زینداندا خۆی هەڵواسی و سوتا. لەو دەمەوە ئیدی لە لایەن کوردەکانەوە وەک قارەمانی میللی تەماشا دەکرێ.٤٨ بێجگە لە نەورۆز، لە کتێبە دەرسییەکاندا، زۆر ڕۆژی دیکەش کە بە نوختەگۆڕان و ڕۆژی گرینگ لە مێژووی تازەی ڕۆژاوادا دادەنرێن، یادیان دەکرێتەوە و بە بایەخەوە باسیان دەکرێ. بۆ نموونە ١٩ی ژووئییە، کە وەک ڕۆژی دامەزرانی دەسەڵاتی دێموکڕاتیکی ئۆتۆنۆمی لە ڕۆژاوا، لە ساڵی ٢٠١٢دا، بە حیساب دێت. لە کتێبی خوێندنی زمان بۆ پۆلی دووهەمی سەرەتاییدا، کە باس لە گرینگیی ڕۆژی ١٩ی ژوئییە دەکات، ئەو ڕووداوە وەک شۆڕش لە ڕۆژاوادا لە قەڵەم دەدا و لە زمانی مامۆستایەکەوە ڕوو لە قوتابییەکان دەڵێ: “ئەو ڕۆژە، ئەو ڕووداوە بۆ ئێمە پیرۆز و موقەددەسە. چونکە پاش ژیان لە ژێرچەپۆکی و ژێردەستی بۆ ساڵانێکی زۆر، گەلی کورد لەو ڕۆژەدا ئازادیی خۆی وەدەست هێنا. ١٩ی ژوئییە، دیارییە بۆ هەموو منداڵان، چونکە ئامانجی شەهیدان ئەوە بوو کە پاشەڕۆژ و داهاتوومان بریتی بێت لە ئازادی و بەرانبەری و یەکسانی”٤٩ ڕۆژێکی دیکە کە لە کتێبە دەرسییەکاندا یادی لێ دەکرێتەوە و بە بایەخەوە سەیر دەکرێ، بریتییە لە ٢٥ی ژانویەی ساڵی ٢٠١٥، کە بریتییە لە ساڵڕۆژی ئازادبوونی کۆبانی لە دەسەڵاتی داعش، یا دەوڵەتی بە ناو ئیسلامی. کتێبی پەروەردەی کۆمەڵایەتیی پۆلی دووهەمی سەرەتایی، وێنەی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمێکی تێدایە کە لەوێدا خەڵک بەرگی کوردییان پۆشیوە و ئاڵا بەرزدەکەنەوە و چالاکیی دیکەی فەرهەنگی و کولتووری بەڕیوەدەبەن. بەشێک لەو ڕێوڕەسمە بریتیە لە یادکردنەوەی” شەهیدانی شۆڕشی ڕۆژاوا” کە وێنەکەیان دیواری ساڵۆنی شوێنی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکەی نەخشاندوە.٥٠ کتێبەکە تەنیا یەک جار باسی جەژنی ڕەمەزان دەکات کە لە لایەن کوردەکانەوە لە کۆتاییی مانگی ڕەمەزاندا بەرێوەدەچێ. ئەو ڕێوڕەسمەش وەک فیستیڤاڵیکی ئایینی باسی لێوەدەکرێ، نەک وەک جەژنێکی تایبەت بە موسوڵمانان.٥١ شیوازێکی دیکە کە ئەو کتێبە دەرسییانە بۆ ئاشنا کردنی منداڵان بە فەرهەنگ، کولتوور و مێژووی کورد بەکاری دێنن بریتیە لە ڕۆژئەژمێر(kalender). هەرچەند لەو کتێبە دەرسییانەدا ناوی مانگەکان بەگوێرەی ساڵنامەی زایینی و بە ڕێنوسی کوردی بەکاردێن، بەڵام قوتابییان لە ڕێگای ساڵنامەی هەتاوییەوە فێری مێژووی کورد دەبن، کە هەموو ساڵێ بە نەورۆز دەست پێ دەکات ڕیشەکەی دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی دێرینی دەورانی ماد دەکان. بەو جۆرە ساڵی یەکەمی ساڵنامەی کوردی بریتیە لە ساڵی ٦١٢ی پێش لە دایک بوونی مەسیح. بۆیە ساڵنامەی کوردی هەزار ساڵ لە ڕۆژئەژمێری کۆچی و شەشسەد لە ساڵنامەی زایینی قەدیمی ترە.٥٢ گێڕانەوەی مێژووی کورد بۆ سەر ماددەکان وخوڵقاندنی ئەفسانەی مێژوویی سەبارەت بە تاریخی ئەوان، بەو مەبەستەیە کە کورد، کە بۆ ساڵانێکی زۆر لە لایەن گەلانی دیکەی ناوچەکەوە بە کەم یا نادیدە گیراوە، وەک نەتەوەیکی دێرین و ڕەسەن نیشان بدرێ. وەک لەنێو زۆربەی نەتەوەکاندا وایە، ئەو کتێبە دەرسییانەش، زمان بە کۆڵەکەیەکی گرینگی ناسنامەی نەتەوەیی دادەنێن. لە کتێبی پەروەردەی کۆمەڵایەتیی پۆلی سێهەمی سەرەتاییدا، لە زمانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، دامەزرێنەری پارتی کرێکارانی کوردستانەوە، دەگوترێ کە نەتەوەی کورد “زمانێکی مێزۆپۆتامیاییی زۆر لە لە مێژینە”ی هەیە و مێژووی کورد بەرانبەرە لەگەڵ مێژووی ژیان و کۆمەڵ و فەرهەنگ.٥٣ کتێبێکی خوێندنی کوردیی پۆلی یەکەمی سەرەتایی کە پڕە لە شیعر و هەڵبەست و پەخشان، زمانی کوردی وەک “زمانێکی شیرین و جوان” و وەک “ئەستێرەیەک لە دونیا”دا پێناسە دەکات.٥٤ کتێبی خوێندنی کوردیی پۆلی سێهەمی سەرەتایی، لەوەش زۆرتر دەڕواتە پێش و دەڵێ ئەو کەسەی گیانی خۆی لە پێناوی پەرەپێدانی زمانی کوردیدا بەخت دەکات، وەک شەهید تەماشای دەکرێت.٥٥ ڕاستییەکەی ئەوەیە کە ئەو جۆرە دەربڕینانە بە زیادەڕۆیی ناژمێردرێن. ئاخر لە سەرتاسەری چەرخی بیستەمدا تا ئێستا، کوردەکان مافی ئەوەیان نەبووە بە زمانی خۆیان قسەبکەن.٥٦ بۆیە بۆ کوردان ئازادیی قسەکردن بە زمانی کوردی، بەرانبەرە لە گەڵ ئازادیی ڕاستەقینەی سیاسی. عیشق و خۆشەویستی بۆ نیشتمان و وڵاتی کوردان، گیانبازی و فیداکاری و شەهیدبوون لە پێناوی گەل و نیشتمان، لە سەرتاسەری ئەو شیعر و چیرۆک و سروود و پەخشان و داستانانەدا ڕەنگ دەداتەوە کە نێوەرۆکی ئەو کتێبە دەرسییانە پێک دێنن. لە کتێبی فێربوونی زمانی کوردیدا، کە بۆ پۆلی سێهەمی سەرتایی ئامادەکراوە، داستانێکی تێدایە لە ژێر ناوی “شانازیی ئێمە” یا (Rûmetên me – Our honor) ئەو داستانە باسی دایکێک دەکات کە لە نێو منداڵەکانیدا دانیشتووە و قسەیان بۆ دەکات. یەکێک لە منداڵەکان وێنەیەکی مەزڵووم دۆغانی پێیە. منداڵەکان تەماشای وێنەکە دەکەن و دەپرسن کە بۆچی ئەو لە وێنەدا وا بە قووڵی بیر دەکاتەوە، بۆچی هێندە ئێش و ئازار بە ڕووخسارییەوە دیارە. لە وڵامدا دایکەکە باسی “خەبات لە پێناوی ئازدیی کوردستان” دەکا. لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێ لەو خەباتەدا بە هەزاران گەریلا بریندار بوون یان گیانی خۆیان فیداکردووە و لە پێناوی ئازادیی کوردستاندا شەهید بوونە.٥٧ لە کتێبی پەروەردەی کۆمەڵایەتی بۆ پۆلی سێهەمی سەرەتاییدا، باس لە ١٨ی مانگی مای وەک ڕۆژی شەهیدان دەکرێ و لەوێدا شەهید بوون لە پێناو گەل و نیشتماندا بە کارێکی پیرۆز و موقەددەس دەژمێردرێ. لەوەش زیاتر دەڵێ: “ئەو کەسەی شەهید دەبێ، نامرێ. شەهیدانی ئێمە نامرن ” ٥٨ ژمارەیەکی زۆر لە قوتابخانە و ناوەند و ئەنستیتۆکانی خوێندن، بە ناوی ئەوکەسانەوە کراون کە لە خەباتدا گیانیان لە دەست داوە. ئەوەش ئەوەمان بۆ دەردەخات کە شەهید بوون لە پێناو گەل و نیشتماندا، وەک کارێکی پڕ لە شانازی لە سیستەمی خوێندنی ڕۆژاوادا زۆر پێی لەسەر دادەگیرێ.٥٩ لە کتێبی خوێندنی زمانی کوردی بۆ پۆلی سێهەمی سەرەتاییدا، چیرۆکێکی تێدایە کە قووڵاییی عیشق و خۆشەویستی بەرانبەر نیشتمان دەردەخات. ناونیشانی ئەو چیرۆکە بریتیە لە “هاواری کوردستان” واتە (Nalîna Kurdistanê-The lament of Kurdistan). ئەو چیرۆکە حەکایەتی کوڕێکی کورد دەگێرێتەوە کە خەو دەبێنی. لە خەودا بەسەر شاخ و دەشت و دەر و مێرگ و باغ و بێستاندا دەفڕێ. لە پڕ گوێی لە دەنگێک دەبێت کە بە حوزن و دڵێکی پڕ لە خەمەوە دەگری. دەپرسێ ئەوە دەنگی کێیە؟ کوردستان وڵام دەداتەوە “ئەوە منم”. منداڵە کە دەپرسێ بۆ ئەو شاخ و دەشت و دەرە دەگریێ و دەناڵێنێ لە کاتێکدا هەمووشتێکی هەیە. کوردستان لە وڵامدا دەڵێ: “سەدان ساڵە ئێوە لەسەر خاکی من دەژین، ئەمن هێشتاش هەر وا لە ژێر پێی بێگاناندام …. من هەموو شتێکم بۆ ئێوە کردووە تا بەختەوەر و شاد بن. بەڵام ئێوە لە بەرانبەردا چیتان بۆ من کردووە؟” لە پڕ کوڕەکە لە خەو ڕادەچڵەکێ و لەبەر ئارەقە هەڵدێ و ئەو پەیامە وەردەگرێ کە پێویستە کوردستان لە دەستی داگیرکەر و بێگانان ئازاد بکرێ. هەر بۆیە شۆڕش و خەبات و بەرخۆدان لە پێناو بەرگری لە وڵات و گەل و نیشتمان، کارێکی گرینگ و پڕ بایەخە.٦٠ لەو کتێبە دەرسییانەدا، عیشق و خۆشەویستی بۆ کوردستان دەگەڵ عیشق و خۆشەویستی بۆ قوتابخانە وخوێندن و فێربوون ئاوێتە بووە. هەر لەو کتێبەدا کە باسمان کرد شیعرێکی تێدایە کە قوتابییەک دەیخوێنێتەوە. “من قوتابخانەم خۆش دەوێ، لە خزمەتی کوردستاندا، من بە زمانی خۆم دەخوێنم، تا دەگەڵ گەلی خۆم ئاشنا بم و بیناسم. ئامانجی من شەڕ نییە بەڵکوو ئاشتییە، ئامانج ئەوەیە نیشتمان ڕزگار بێ”٦١ هەر بەو جۆرە، کتێبەکە شیعرێکی جگەرخوێنی تێدایە کە منداڵان هان دەدا کە “لە پێناو نەتەوەی کورد و نیشتمان”دا باش بخوێنن. دواتر شیعرەکە داوا لە کوردان دەکات کە لە “خەوی قووڵ” ڕاپەڕن “چوونکە سەردەمی موعجیزە داهاتووە”.٦٢ لە ڕێگای شیعر و هەڵبەست و چیرۆکەوە منداڵان زانست و زانیاری سەبارەت بە شاعیران و هەڵبەستوانانی کورد وەدەست دێنن. جگە لە جگەرخوێن، شاعیرێکی دیکەی ناوداری کورد کە لەو کتێبە دەرسییەدا ناوی دێ، بریتیە لە ئەحمەدی خانی کە لە سەدەی ١٧ و ١٨دا ژیاوە. ناوبراو بە هۆی نوسین و داڕشتنی چیرۆکی بەناوبانگی “مەم و زین” بە شێوەی شیعر، بە باوکی ناسیۆنالیزمی کوردی دادەنرێت. مەم و زین، چیرۆکی ژیانی پڕ لە نەهامەتیی دوو کەسی عاشق، واتە کاکەمەم و خاتووزین دەگێڕێتەوە کە بە هۆی ئەوەی سەر بە دوو عەشیرەتی نەیار و ڕەقیب دەبن، بە یەک ناگەن. کوردەکان ئەو چیرۆکە بە سیمبولی ژیانی پڕ لە تراژیدیی نەتەوەی کورد لێکدەدەنەوە کە لێک دابەش کراون و لە نێوان ئیمپڕاتۆرییەکان و دەوڵەتەکاندا دابەش بوون. هەرچەند کتێبەکە بە وردی باسی ژیانی ئەحمەدی خانی ناکات، بەڵام چیرۆکێکی تێدایە کە خانی سێ کیژۆڵە و سێ کوڕ بۆ ماڵی خۆی بانگهێشت دەکات و باسی کوردستانیان بۆ دەکا و دەڵێ: “منداڵە خۆشەویستەکان! من خۆشحاڵ و شادمانم کە دەگەڵ ئێوەم. دەمهەوێ ئێوەش شاد و خۆشحاڵ بن کە دەگەڵ منن بۆ ئەوەی نیشتمان و وڵاتمان هەمیشە شاد و خۆشحاڵ بێت……”٦٣

ڕووی دووهەمی ئەو سکەیە ئیدیۆلۆژیی عەبدوڵڵا ئۆجەلان

لە کاتێکدا کە لە هیچ جێگایەکی کتێبە دەرسییەکانی ڕۆژاوادا ناوێک لە پارتی کرێکارانی کوردستان، یان کورتکراوەکەی (PKK) نەهاتووە، کەچی ئەوەی لەو کتێبانەدا بە زەقی و بەشێوەیەکی بەرچاو لە دووتوێی کتێبەکاندا خۆی نیشان دەدا، بریتییە لە ئیدیۆلۆژیی پارتی کڕیکارانی کوردستان کە لە لایەن دامەزرێنەرەکەیەوە واتە عەبدوڵڵا ئۆجەلان، داڕێژراوە. تەنیا جارجار بە شێوەی ئاشکرا ئیشارەیەک بە ناوی ئۆجەلان دەکرێ، وەک لە کتێبی پەروەردەی کۆمەڵایەتیی پۆلی سێهەمی سەرەتاییدا هاتووە و پێشتر باسمان کرد. لە جێگایەکی دیکەشدا وەک”ڕیبەری گەلی کورد” باسی دەکرێ.٦٤ لە هێندێک جێگای دیکە زۆر بە شێوەیەکی زەریفتر باسی لێ دەکرێ. بۆ نموونە لە کتێبی دەرسیی فێربوونی زماندا کە بۆ پۆلی سێهەمی سەرەتایی ئامادەکراوە، شیعرێکی تێدایە بە ناوی فیۆریەی ڕەش یا شوباتی ڕەش. (Sibata reş-Black February) کە باس لە هەلومەرجێک دەکات کە پەیوەندیی بە ژیان و خەباتی ئەوەوە هەیە. ئەو تێکستە باس لە فیۆریەی ساڵی ١٩٩٩ دەکات. کاتێک کە کاربەدەستانی تورکیە عەبدوڵڵا ئۆجەلانیان لە کینیا دەستگیر کرد و دواتر زیندانی ئەبەدیان بەسەردا سەپاند. شیعرەکە ئەو ڕووداوە وەک بوومەلەرزە دەچوێنێ. بە هۆی ئەو “خیانەتە گەورە”یەوە، هەموو شتێک، لە گوڵ و دار و دەوەن و باڵندوە بگرە تا دەگاتە خەڵک، تووشی لەرزین و جووڵە بوون. شیعرەکە دەڵێ لە مانگی فێوریەدا، “گوڵ و گیاش ژاکاون، خوێنی کوڕ و کچانی کورد لە ڕەگەکانیاندا قەتیس ماوە”. شیعرەکە درێژە دەدا و دەڵێ وەختێک سەرۆک (ئۆجەلان) گیرا و ئازادیی خۆی لەدەست دا، خەڵک ڕاپەڕین بەو هیوایەوە کە ناوبراو ڕۆژی خۆشی لە پێشدا بن.٦٥ بە شێوەیەکی گشتی، بیری ئازادی و ئازادیخوازی، بەردەوام دووبارە و چەندبارە دەبێتەوە، هەروەک لە کتێبی پەروەردەی کۆمەڵایەتیی پۆلی دووهەمی سەرەتاییدا دەیبینین. لەوێدا ئەو وتانە هاتوون: “ئازادی لە منداڵییەوە دەست پێ دەکات” یا “ئازادیی پیاوان، منداڵان، کۆمەڵ، وڵات و نیشتمان، لە دەستی دایکاندایە” یا “هیچ شتێک لە ئازدی بەنرختر و پڕشانازیتر نییە”٦٦ جگە لە بەرجەستە کردن و پەسنی کەسایەتیی ئۆجەلان، کتێبە دەرسییەکان پڕن لە ئەو باس و بابەتانەی کە بە توخمە سەرەکییەکانی ئیدیۆلۆژیی ئۆجەلان دەناسرێن، بەتایبەتی پشتیوانی لە فێمێنیزم و ڕاهێزان و تەوانبەخشی بە ژنان (empowerment).٦٧ لە ڕاستیدا پشتیوانیی ئۆجەلان لە فێمێنیزم، بووەتە هۆی پێکهاتنی ئاڵوگۆڕ لە ڕۆڵ و نەخشی ژنان لە کۆمەڵگای کوردیدا. ڕەنگە ئەو ئاڵوگۆڕە بەرچاوترین و دیارترین لایەنی شۆڕش و ئاڵوگۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئەو چەند دەیەی دوایی بێت کە لە کۆمەڵگای کوردی لە تورکیە و سووریەدا ڕوویداوە. لە ئاکامی ئەو گۆڕانکارییانەدایە کە دەبینین هەر کام لە بزووتنەوە جۆراوجۆرەکانی کورد لەو دوو وڵاتەدا، چ پارتی کرێکارانی کوردستان، یا پارتی دێمەکڕاتیکی گەلان بێ کە بە شێوەیەکی بەربڵاو حزووری هەیە لە تورکیەدا، یا پارتی یەکێتیی دێموکراتیک (pyd) بێت لە ڕۆژاوادا، بەرانبەریی ژن و پیاویان لە هەموو ئاستەکانی ڕێبەریدا، بە شێوەی هاوشانی و هاوبەرپرسایەتی، نەهادینە و جێگیر کردوە ( Cochair).٦٨ هەر لەسەر ئەو بنەمایە، لە تەواوی کتێبە دەرسییەکاندا، کچ و کوڕ، چ لە وێنەکان و چ لە تێکست و دەقە جۆراوجۆرەکاندا، هەر بەوجۆرە شان بەشانی یەک و هاوبایەخ و هاوکوفی یەکتر دەردەکەون. لەوەش زیاتر مامۆستاکان تەشویق دەکرێن کە کچان و کوڕان، بە جۆرێک پەروەردەکەن کە پێکەوە ڕێبەرایەتیی ڕاپەڕاندنی کاروباری پۆل و قوتابخانەکان وەئەستۆ بگرن. بۆ نموونە لە کتێبی پەروەردەی کۆمەڵایەتیی پۆلی دووهەمی سەرتاییدا هاتووە کە هەر پۆلێک پێویستە بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری ڕۆژانە، کچێک و کوڕێک وەک سەردار یا چاودێری پۆل هەڵبژێڕێ.٦٩ هەڵبژاردنی وشەی “سەردار” کە لە دەستە نیزامی و چەکدارییەکانی سەر بە (pyd)دا بە مانای فەرماندە دێ، نیشانەی ئەو ڕۆحییە نیزامیگەرییەیە کە بەسەر ڕۆژاوادا زاڵە و نیشانەی ئەوەیە کە قوتابخانەکان تێدەکۆشن منداڵەکان وا باربێنن کە لە دواڕۆژدا ئامادەییی ئەوەیان تێدابێ ئەگەر پێویست بێ بڕۆنە مەیدانی شەڕ و بەرخۆدان. یەکێکی دیکە لەو ڕۆژە گرینگ و پڕبایەخانەی کە لە کتێبە دەرسییەکاندا ناوی دێ، بریتیە لە ٨ی مارس، ڕۆژی نێونەتەوەییی ژنان. لە کتێبی پۆلی سێهەمی سەرەتایی بۆ خوێندنی زماندا، گفتوگۆیەک لە نێوان کچ و کوڕێکدا دێتە ئاراوە. لەوێدا کچەکە سەبارەت بە پێشینەی مێژووییی ئەو ڕۆژە دەدوێ و باس لە بایەخی ئەو ڕووداوە دەکات و دەڵێ: “خەباتی ئێمە لە پێناو ئازادیدا هەروا بەردەوامە”٧٠ هەر لەو پەیوەندییەدا کتێبی پەروەردەی کۆمەڵایەتی بۆ پۆلی دووهەمی سەرەتایی، لەوەش زیاتر دەڕواتە پێش و دەڵێ: “ئازادیی ژن ئازادیی کۆمەڵە”. لە کتێبە دەرسییەکاندا باسی ژنانی قارەمان و شەهید و سەرمەشق لە هەموو پارچەکانی کوردستان دەکرێ. بەڵام بە شێوەیەکی ئاسایی کتێبەکان تەنیا ناویان دێنن و بەس. وا دێتە بەر چاو کە مامۆستا دەبێ لەو بارەیەوە زانیاری و ڕوونکردنەوەی زۆرتر سەبارەت بەو ناوانە بداتە قوتابییەکان. یەکێک لەو ژنانەی کە وەک ڕەمز و سیمبولی ژنانی خەباتکار ناوی دەبرێ، بریتیە لە “زەریفە خانم”. ئەو بە سەرمەشقی ئەو ژنانە بە حیساب دێ، کە لە دەستە چەکدارییەکانی تایبەت بەژناندا کە لایەنگری (pyd)ن و لەلایەن ئەو ڕێکخراوەیەوە ڕێکخراون (YPJ, Yekîneyên Parastina Jin)، خەریکی کارو تێکۆشانن. شەریفەخانم هاوسەری نەجیبزادەیەکی کوردی عەلەوی بووە کە لە ساڵەکانی ١٩٢٠ و ١٩٣٠دا بە دژی زوڵم و زۆری سوپا و دەوڵەتی تورک، دەستی داوەتە چەک.٧٢ یەکێکی دیکە لەو ژنە قارەمانانەی کە لە کتێبی پەروەردەی کۆمەڵایەتیی پۆلی دووهەمی سەرتاییدا ناوی دێ بریتیە لە ” شەهید ئارین میرکان”. ناوبراو خەڵکی عەفرین لە ڕۆژاوایە.٧٣ ئەو کە فەرماندەیەکی ٢٠ساڵە بوو، لە ساڵی ٢٠١٤دا، لە کاتی بەربەرەکانی بە دژی چەکدارەکانی داعش واتە دەوڵەتی ئیسلامیدا، دوای ئەوەی کە فیشەکی لێ تەواو دەبێ، لە عەمەلیاتێکی حەماسی و گیانبازانەدا، خۆی دەتەقێنێتەوە و ژمارەیەک لە چەکدارەکانی داعش لەنێودەبات.٧٤ کتێبە دەرسییەکان، لەتەمەنێکی زۆر زوودا، منداڵان دەگەڵ لایەنە گرینگەکانی ئیدیۆلۆژیی ئۆجەلان ئاشنا دەکەن. بیروباوڕی چەپگەرایانەی ئۆجەلان لە بانگەواز بۆ ڕێزگرتن لە ڕۆژی یەکەمی مانگی مای، ڕۆژی جیهانیی کریکاراندا خۆی نیشان دەدا. ئەو ڕۆژە ڕووداوی قەتڵوعامی کڕیکاران لە ساڵی ١٨٨٦، لە (Haymarket Square) لەشاری شیکاگۆدا وەبیردێنێتەوە. دواتر ئەو کارەساتە بە ڕۆژی نێونەتەوەییی کڕێکاران ناسرا و لە یەکیەتیی سۆڤیەتی پێشوو و وڵاتانی دیکەی کۆمۆنیستیدا، وەک پشووی ڕەسمی ڕاگەیەندرا. لە کتێبی پەروەردەی کۆمەڵایەتی بۆ پۆلی دووهەمی سەرەتاییدا، لە پێناسەی ڕۆژی یەکەمی مانگی مایدا کتێبەکە دەڵێ ژمارەیەکی زۆر کرێکار لە “خەبات لە پێناو ژیانێکی ئازاد و بەرانبەر و شایستەدا” شەهید بوون.٧٥ بەو جۆرە لە کاتێکدا کە ئیدی ئێستا ڕۆژی یەکەمی مانگی مای لە زۆربەی وڵاتانی دونیادا یاد ناکرێتەوە، لە ڕۆژاوادا هەروا یادی دەکرێتەوە و لە کتێبە دەرسییەکان و لە نێو منداڵاندا زیندوو ڕادەگیرێ. لایەنێکی دیکەی ئیدیۆلۆژیی ئۆجەلان کە لە کتێبە دەرسییەکانی ڕۆژاوادا منداڵەکانی لەسەر پەروەردە دەکرێ و بە شێوەیەکی زۆر زەق کاری لەسەر دەکرێ، بریتییە لە دەستەواژەی “خۆسەریی دێموکڕاتیک” بە واتایەکی دیکە (democratic autonomy-xweseriya demokratîk.٧٦) لە کتێبی”لە پێناو بەرگری لە گەل”دا کە لە ساڵی ٢٠٠٤دا، لە زیندان نوسیویەتی، ئۆجەلان ئەو بیرۆکەیە دادەهێنێ. ئەوەش دەبێتە سەرەتای پێکهاتنی گۆڕانکاری لە ئیدیۆلۆژی و بەرنامەی سیاسیی پارتی کڕیکارانی کوردستان و پارتی یەکگرتووی دێمۆکڕاتیکدا. بەوجۆرە لەکاتێکدا کە پێشتر داوای دەوڵەتی نەتەوەیییان دەکرد، دوای ئەو ئاڵوگۆڕە بە توندی کەوتنە دژایەتیی بیرۆکەی دەوڵەت نەتەوە. عەبدوڵڵا ئۆجەلان کە لە زینداندا لەگەڵ نوسراوەکانی نووسەری ئانارشیستی ئەمریکایی واتە “Murray Bookchin” ئاشنا دەبێت، دەوڵەت-نەتەوە وەک “پڕمەترسیترین ئامراز لە مێژوودا” دەناسێنێ.٧٧ بەو جۆرە ئۆجەلان لەجیاتی سیستەمی دەوڵەت-نەتەوە، سیستەمێکی ئۆتۆپیاییی دیکە بۆ گەلانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست پێشنیار دەکات. ئەو سیستەمە لەسەر بنەمای پێکەوەژیانی ئاشتیخوازانەی هەموو گەلانی ناوچەکە، لە کۆنفیدڕاسیۆنێکدا کە لە ناوچە و هەرێمە خودموختار و ئۆتۆنۆمەکان پێکدێ، لەسەر ئەساسی دێموکراسییەکی ڕاستەخۆ ئیدارە دەکرێ، بەرانبەریی نێوان ژن و پیاو دابین دەکرێ و خاوەنی ئابوورییەکی سۆسیالیستی دەبێ، دادەمەزرێ. لەبەر ئەوەی سیستەمی ڕۆژاوا لەسەر ئەو بناخە فکرییانەی ئۆجەلان دامەزراوە، تێدەکۆشێ لە هەموو ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆیدا، نوێنەرایەتیی هەموو پێکهاتە جۆراوجۆرەکان بکات؛ جا ئەوە کوردبن، ئاسووری یا عەرەب، هیچ لە مەسەلەکە ناگۆڕێ. ئەو ڕاستییە بە ڕوونی لە نامیلکەیەکدا ڕوون کراوەتەوە کە لەساڵی ٢٠١٤دا بڵاوبووەتەوە. ڕێگاچارەی کوردی بریتیە لە ڕێگای سێهەم (ڕێگای نێوان حکوومەت و ئۆپۆزیسیۆن). ئەو ڕێگایە بەدوای دۆزینەوەی چارەسەرێکی نیوخۆییدا لە نێو هەموو پێکهاتەکانی خەڵکی ناوچەکەدا دەگەڕێ. هەر بۆیە پێکهێنانی ئیدارەی ڕۆژاوا هیچ ئامانجێکی جیاوازیخوازانەی لە پشت نییە. ئامانجی ئەو بریتیە لە ناردنی پەیامی ئاشتی بۆ دەورووبەری خۆی و پێکهاتە نێوخۆیییەکانی ناوچەکە. وەک مۆدێلێکی دێموکڕاتیک و پلۆڕالیستیک و فرە کولتوور و هەمەڕەنگ، دەکرێ ببێتە جەوهەری بنەڕەتیی ئەو ڕێگاچارەیەی کە دەتوانرێ بۆ ئیدارەکردنی هەموو سووریە کەڵکی لێ وەگیرێ.٧٨ لە کتێبە دەرسییەکاندا منداڵان لە ڕێگای شیکردنەوە و شەرحدانی ئەنستیتیۆی(the people’s council-meclisa gel) (ئەنجومەنی گەل) لەگەڵ ئەو سیستەمە ئاشنا دەبن. کتێبی پەروەردەی کۆمەڵایەتی بۆ پۆلی دووهەم، بە وردی ئەوە ڕوون دەکاتەوە کە چۆن گوند و شار و شارۆچکە و ناوچەکانی دیکەی دەورووبەر، لە ڕێگای هەڵبژاردنی نوێنەرانی خۆیانەوە لە نێو هاووڵاتیاندا، کاروباری ناوچەکانی خۆیان بەرێوەدەبەن و گیروگرفتەکانی خۆیان چارەسەر دەکەن.٧٩ لە شوێنەکانی دیکەدا، کتێبەکە بە شێوەی جۆراوجۆر پێ لەسەر ئەوە دادەگرێ کە ئەو سیستەمە، نەک هەر سیستەمێکی دێموکڕاتیک و پلۆڕالیستییە، بەڵکوو بە باشترین شێوە، نوێنەرایەتیی گەل و پێکهاتەکانی خەڵک دەکات. منداڵان لەسەر ئەو بنەمایە پەروەردە دەکرێن کە هەموو هاووڵاتیانی ڕۆژاوا، ئەگەر تەمەنیان بگاتە هەژدەساڵ مافی ئەوەیان هەیە دەنگ بدەن و خۆیان کاندید واتە بەربژێر بکەن. هەر ئەو کتێبە لە چەند جێی دیکە بانگەواز لە قوتابیان دەکات و هانیان دەدات کە ئەرکی سەرشانیانە، بۆ بەرگری لە گەل و نیشتمان، دڵخوازانە بەرانبەر پەلاماری دووژمنان ڕاوەستن.٨٠ دەبێ بگوترێ ئەو دێموکڕاسیە ئیدەئالیستییە، لە لایەن باقیی ئەو حیزب و ڕێکخراوە کوردییانەوە کە ڕێگای چالاکیی سیاسی و نیزامییان پێ نادرێ و لە پەراوێزخراون، بەتوندی ڕەخنەی لێ دەگیرێ. ئەوان PYD بە قۆرخکردن و مۆنۆپۆلیزەکردنی دەسەڵات و بەرەو دیکتاتۆری بردنی سیستەمی سیاسیی ڕۆژاوا تاوانبار دەکەن. لەوەش زیاتر ئەوان ئەو حیزبە بەوە تاوانبار دەکەن کە کتێبە دەرسییەکانی خوێندنی لە ڕادەبەدەر سیاسی کردوون، منداڵان بە ئیدئۆلۆژیی ئۆجەلان پەروەردە و تەڵقین دەکا، شتێک کە شوێنەواری چارەنوسسازی لەسەر سیستەمی پەروەردە و فێرکردن دەبێ.٨١ بێگومان ئەو ناتەبایییە ڕەنگدانەوەی ململانێ و ناکۆکییەکانی نێوان پارتی کڕیکارانی کوردستان لە تورکیە و پارتی دێموکراتی کوردستان لە عێراقە، کە لەسەر وەدەست هێنانی مەشروعییەت ململانێ دەگەڵ یەکتر دەکەن و وەک لە سەرەوە باسمان کرد، بە دووهێزی سەرەکیی نێو گۆڕەپانی سیاسەتی کوردی دەژمێردرێن.

کتێبە دەرسییەکانی ڕۆژاوا و هەرێمی کوردستانی عێراق: زۆر جیاواز، زۆریش وێکچوو

جیاوازیی سەرەکیی نێوان کتێبە دەرسییەکانی قۆناخی سەرەتایی لە ڕۆژاوا و هەرێمی کوردستانی عێراق ئەوەیە کە کتێبەکانی ڕۆژاوا بە پێچەوانەی ئەوانەی هەرێـم نەک بە پیتی عەرەبی، بەڵکوو بە پیتی لاتینی نوسراون. ئەو مەسەلەیە لەوبارەوە گرنگیی هەیە کە بزانین قوتابیانی ئەو دوو ناوچەیە، بەبێ فێربوون و ڕاهێنانی ئیزافی، ناتوانن بابەت و باسەکانی یەکتر تێبگەن یا بخوێننەوە. ئەوە ڕەنگدانەوەی ئەو ڕاستییەیە کە زمانی کوردی بە هەردوو جۆرە پیتی ئارامی و ڕۆمانی دەنوسرێ. ئەوە ئەو ڕاستییەش نیشان دەدات کە زمانی کوردی بەسەر دوو دیالێکتی سەرەکیدا دابەش دەبێت، سۆرانی کە بە پیتی عەرەبی دەنووسرێ و کرمانجی کە بە ئەلف و بێی ڕۆمانی دەنووسرێ.٨٢ لە لایەکی دیکەشەوە حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێڕاق، هەر لە سەرەتای دامەزرانی ئیدارەی ئۆتۆنۆمی لەو ناوچەیەدا لە سەرەتاکانی ١٩٩٠ی زایینییەوە، کۆنتڕۆڵی بەسەر نووسین و ئامادەکردن و بڵاوکردنەوەی کتێبە دەرسییەکاندا هەبووە. لە ڕۆژاوادا هەردوو سیستەمی سیاسی و پەروەردەیی، دیسانتڕالیزەن و لە حاڵی شکڵگرتن و دروستبووندان. ئەوە بەو مانایەیە کە کتێبە دەرسییەکان لەوێ لە ستانداردێکی هاوبەش پەیڕەوی ناکەن و سەرچاوەی جۆراوجۆریان هەیە. لە باری زەمانیشەوە جیاوازی لە نێوان کتێبە دەرسییەکانی ئەو دوو هەرێمەدا هەیە. ئەوکتێبانەی کە ساڵی ٢٠١٣ یان پێشتر ئامادە و چاپ کراون، لەگەڵ ئەوانەی کە ساڵی ٢٠١٩ بڵاوکراونەتەوە؛ هەردووکی ئەوان ئەو ئەزموونی سیاسی و نیزامییە نیشان دەدەن کە هەرکام لەو ناوچانە بە نێویدا تێپەڕیون.٨٣ جیهانبینیی چەپ، شۆڕشگێڕانە و سیکۆلاری زاڵ بەسەر نێوەرۆکی کتێبە دەرسییەکانی ڕۆژاوادا، ناتەباییی تەوای دەگەڵ نێوەرۆکی کتێبە دەرسییەکانی ناوچەی هەرێمی کوردستاندا هەیە کە زۆرتر بیروباوەڕی سوننەتی و نەتەوایەتی لە نێویاندا ڕەنگ دەداتەوە. بۆ نموونە کتێبە دەرسییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق، بە شانازییەوە باسی سەرۆک عەشیرەتەکانی وەک شێخ محمودی بەرزنجی و شێخ ئەحمەدی بارزانی دەکەن کە ڕێبەرایەتیی ڕاپەرینەکانیان بەدژی دەوڵەتی عێڕاق کردووە. یا هەر بەو جۆرە باس لە شێخ سەعیدی پیران دەکەن کە ڕێبەرایەتیی ڕاپەڕینی بە دژی دەوڵەتی تورکیە کردوە.٨٤ ئەوە لە کاتێکدایە ئەو کەسانە لە کتێبە دەرسییەکانی ڕۆژاوادا هیچ باسێکیان لێوە ناکرێ.٨٥ لە پەیوەندی دەگەڵ قارەمانی میللیی هەرە گەورەش لە نێوان کتێبە دەرسییەکانی ڕۆژاوا و هەریمی کوردستانی عیراقدا جیاوازی هەیە. لە کاتێکدا لە کتێبە دەرسییەکانی ڕۆژاوادا پێگە و مەوقعییەتێکی تایبەتی بە عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەدرێ، لە کتێبە دەرسییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراقدا، مەلامستەفا بارزانی تا ئاستی کەسێکی جێگای ستایش و تەنانەت پەرستنیش بەرزدەکرێتەوە و هێندێکجار بە (نەمر) دادەنرێ.٨٦ جیاوازییەکی دیکە ئەو شوێنەیە کە لە کتێبە دەرسییەکانی هەرێمی کوردستاندا بۆ ئیسلام تەرخان کراوە. بۆنموونە ئەو کتێبانە لە زۆر شوێندا ڕووداوە مێژوویییەکانی ئیسلام دەگێرنەوە، بە وردەکارییەوە باسی جەژن و ڕێوڕەسمە ئیسلامییەکان دەکەن، ڕۆژئەژمێری هیجری بەکار دەبەن یا وێنەی زیارەتگا و شوێنە پیرۆزەکانی وەک مەککە نیشان دەدەن.٨٧ تەنانەت بەو شێوە جلوبەرگ لەبەرکردنە کۆن و سوننەتی و تەقلیدییەی کە لە کتێبە دەرسییەکانی هەرێمی کوردستانی عێڕاقدا نیشان دەدرێ، دەردەکەوێ کە لەواندا نۆڕمە عەشیرەتییەکان پتر زاڵن. لەوکتێبانەدا ژنان بە ڕووسەری و باڵاپۆشەوە دەردەکەون و پیاوانیش جلوبەرگی سوننەتیی کوردی لەبەر دەکەن.٨٨ جارجار منداڵانیش، بەتایبەتی لە کاتی بەڕێوەبردنی جەژنی نەورۆزدا، بە جلوبەرگی کوردیی سوننەتییەوە نیشان دەدەرێن.٨٩ جیاوازییەکی زەقی دیکە کە لە نیوان ئەواندا هەیە ئەوەیە کە لە کتێبە دەرسییەکانی ڕۆژاوادا سووریە یا نابینرێ، یا وەک وڵاتێکی دراوسێ دەردەکەوێ.کەچی کتێبە دەرسییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق ،هەرێمی کوردستان، وەک بەشێک لە عێراق دەستنیشان دەکەن. ئەگەرچی جارجار وەک بەشیک لە کوردستانی گەورەش ناوی دەبەن.٩٠ هەر بەو جۆرە کتێبە دەرسییەکانی هەرێم، هێندێک لە ڕاستی و ڕووداوە هاوبەشە مێژوویییەکان بە دەوڵەتی عێڕاق و مێژووی عێراقەوە گرێدەدەن و باسیان دەکەن. تەنز ئەوەیە کە ئەوە هەر حکوومەتی هەرێمی کوردستان بووە کە لەو چەند ساڵانەی دواییدا ،٩١ مەسەلەی سەربەخۆییی کوردستانی هێناوەتەگۆڕێ و دیفاعی لێ کردوە، لە کاتێکدا ڕێبەرایەتیی ڕۆژاوا بە خودموختاریی دێموکڕاتیک لە نێوخۆی سووریەدا پابەند بووە و دژایەتیی بیرۆکەی دەوڵەت-نەتەوەی کردوە. کتێبە دەرسییەکان لە هەردوو ناوچەدا بە شێوەیەکی جیاواز لە یەکتر باسی مێژووی ئەو دوایییانە دەکەن. لە کاتێکدا کتێبە دەرسییەکانی ڕۆژاوا لە ڕووداوەکانی دوای ٢٠١١ دەدوێن، کتێبە دەرسییەکانی هەرێم ئیشارە بە ڕووداوەکانی دوای شەڕی یەکەمی جیهانی تا ئێرە دەکەن. بەو حاڵەش، کتێبە دەرسییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق زۆرتر ڕووداوەکانی ئەو دوایییانە وەک ڕێکەوتننامەی ئۆتۆنۆمی لە گەڵ ڕێژیمی بەعس لە ساڵی ١٩٧٠، کارەساتی هەڵەبجە لە ساڵی ١٩٨٨، ئەنفال و قەتڵوعامی گەورە و ڕاپەڕینی ١٩٩١، کە بوو بەهۆی دامەزرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێڕاق، زەق دەکەنەوە و بایەخی زۆرتریان پێ دەدەن.٩٢ بە شێوەیەکی گشتی کتێبە دەرسییەکانی هەرێم، زانیاریی ورد سەبارەت بە کارەسات و تاوانبارەکان بەدەستەوە نادەن و نایانهەوێ فەزایەکی زۆر بۆ ڕێژیمی بەعس یا سەددام حسێن تەرخان بکەن. یەکێک لە هۆکارەکانی ئەو جۆرە هەڵوێستە ئەوەیە کە حکوومەتی هەرێم لەهەوڵی ئەوەدایە کە دەگەڵ بەغدا بگاتە سازانێکی سیاسی (political reconciliation). هۆکارێکی دیکەش ڕەنگە ئەوە بێ کە نووسەرانی ئەو کتێبە دەرسییانە نەیانهەوێت هەستی تۆڵەو ڕق و قین و دوژمنایەتی لە نێو منداڵەکاندا بڵاوکەنەوە. سەرەڕای ئەو جیاوازییانەی کە لە نێوان کتێبە دەرسییەکان و سیستەمی خوێندنی ڕۆژاوا و هەرێمی کوردستانی عێڕاقدا بەرچاو دەکەون، لە بوارەکانی فەرهەنگی، نەتەوایەتی و سیاسیدا گەلێک خاڵی هاوبەش و وێکچوونیان لە نێواندا هەن. هەروەک ڕۆژاوا، کتێبە دەرسییەکانی هەرێمی کوردستانیش، زۆر لەسەر ناسنامەی نەتەوەیی، ئەفسانەی ڕابردووی مادەکان، زمانی کوردی و بیرۆکەی کوردستانی گەورە پێ دادەگرن . هەرچەند ئەوە لە نەخشە و خەریتەکاندا کەمتر بەرچاو دەکەوێ و زۆرتر وەک میتافۆر نیشان دەدرێت. لە هەموو کتێبە دەرسییەکانی پۆلی یەکەم تا شەشەمی سەرەتاییدا، جەژنی نەتەوایەتیی نەورۆز، جێگایەکی تایبەتی بۆ تەرخان کراوە. لە کتێبی پۆلی یەکەمی سەرەتاییدا، شیعرێکی درێژی سەبارەت بەنەورۆز تێدایە. لەوێدا نەورۆز وەک سەرەتای دەست پێ کردنی ساڵی تازەی کوردی ناودەبرێ و ئاگریش وەک ڕەمزی سەرکەوتنی کوردان لە قەڵەم دەدرێ.( نیشاندانی ڕێوڕەسمی بازدان بە سەر گڕ و بڵێسەی ئاگر لە نەورۆزدا، کە ڕیشەی ئەو دابە دەگەرێتەوە بۆ سوننەت و نەریتی زەردەشتی). شیعرەکە بەو جۆرە کۆتاییی پێ دێت: “بژی ژیان، خۆشەویستی بۆ دامەزرانی کوردستان”٩٣ لە لایەکی دیکەوە کتێبە دەرسییەکانی هەرێمی کوردستان، لە ڕێگای گێڕانەوەی ڕیشەی کورد بۆسەر مێژووی دێرینی مادەکان و دەسکەوتە سیاسی و فەرهەنگییەکانی ئەوان، دەیانهەوێ ڕابردووی پڕشنگداری نەتەوەی کورد بەرجەستە کەن. شایانی باسە لە هەردوو سیستەمی خوێندنی ڕۆژاوا و هەرێمدا، مێژووی هاوچەرخی کورد هاوبەشە. کتێبێکی دەرسیی پۆلی شەشەمی سەرەتایی، بە شێوەیەکی بەرچاو باسی داستانی کۆماری کوردستان لە مهاباد دەکا، وێنەی قازی محەممەد و مەیدانی چوارچرا نیشان دەدا، دیارە باسی بەشداریی مەلا مستەفای بارزانییش لەو کارە پڕ لە شانازییەدا دەکات.٩٤ هەر بەوجۆرە کە لە کتێبە دەرسییەکانی ڕۆژاوادا دەبینرێ، کتێبە دەرسییەکانی هەرێمیش تێدەکۆشن، هەستی نیشتمانپەروەری و خۆشەویستی بۆ کوردستان لە قوتابییەکاندا بەهێز و پەروەردە بکەن. گۆشکردنی منداڵەکان بە کوردایەتی و هەستی نەتەوایەتی، هەر لە ساڵەکانی سەرەتای تەمەنەوە دەست پێ دەکات. بۆ نموونە کتێبێکی دەرسیی پۆلی یەکەم کە لەساڵی ٢٠١٤دا چاپ کراوە، بە شێوەیەکی بەرچاو جەخت لەسەر ئەوە دەکات کە ناسنامەی نەتەوایەتیی کورد بێوێنەیە. هەر لەو کتێبەدا چەند لاپەڕە دواتر شیعرێکی تێدایە سەبارەت بە بەهاری کوردستان، لەوێدا وێنەی منداڵێک دەبینرێ کە بە خۆشحاڵی و شادمانییەوە، ئاڵای کوردستانی بەرز کردووەتەوە. هەر بە دوای ئەوەدا وێنەی “هێلیکۆپتێرێکی کورد” دەبنینرێ کە یارمەتی دەگەیەنێتە ئەو کەسانەی پێویستییان بەو یارمەتییانەیە. لە کۆتاییی کتێبەکەدا، شیعرێک لەگەڵ وێنەی کوڕێک و کیژۆڵەیەک چاپ کراون کە دروشمی بژی کوردستانیان کە بە پیتی عەرەبی نوسراوە، بەرزکردووەتەوە. وێنەیەکی تر منداڵێک نیشان دەدا کە لە کاتێکدا خەودەبینێ هەمان دروشمی بژی کوردستان دەڵێتەوە.٩٥ وێکچوونێکی دیکەی کتێبە دەرسییەکانی هەرێم دەگەڵ ئەوانەی ڕۆژاوا لەوەدایە کە کتێبە دەرسییەکان و نەخشەکان، ناوی ئەو شوێنە مێژوویییانەی کوردستان دێنن کە دەکەونە دەرەوەی شوێنی نیشتەجێبوونی منداڵەکانەوە. سەرەڕای ئەو ڕاستییەی کە مێژووی کۆماری مهاباد تا پۆلی شەشەمی سەرەتایی ناخوێنرێت و لە هیچکام لە کتێبە دەرسییەکاندا باسی میرنشینە کوردەکانی سەدەی نۆزدە و پێشتر ناکرێ. شار و شوێنەکانی وەک مهاباد و ئەردەڵان لە ئێران، بۆتان لە سووریە و هەکاری لە تورکیە، لە کتێبی پۆلی یەکەمی سەرتاییدا ناویان هاتووە. باس کردن و گونجاندنی ئەو شوێنانە کە وەک بەشێک لە جوغرافیای کوردستان، تەنانەت ئەگەر ڕوونکردنەوەشیان لەگەڵ نەبێ، بە مانای هەوڵدانە بۆ جێگیرکردن و چاپ کردنی ئەو ناوانە لەسەر زەین و بیر و مێنتاڵیتەی منداڵەکان. لەو شارانەی دیکەش کە هەر بەوجۆرە ناویان هاتووە دەتوانین “عەفرین” و “ئامۆدا” لە سووریە، بەتایبەتی کە لەو کتێبەدا دەگوترێ کە لە ڕۆژاوای کوردستاندا هەڵکەوتوون، ناوبەرین.٩٦ کتێبی خوێندنەوەی پۆلی یەکەمی سەرەتایی کە ساڵی ٢٠١٦ چاپ کراوە، لە پەیوەندی دەگەڵ هێنانەگۆڕی باس و بابەتی نیشتمانی و وڵاتپارێزیدا لە نوسخەکانی پێش خۆی زیاتر دەڕواتە پێش. ئەو کتێبە بە شیعرێک سەبارەت بە گرینگیی زمانی کوردی، خەنجەرەکەی مەلا مستەفا بارزانی لە دەستەکانی پێشمەرگەدا دەست پێدەکات.( لە باری زمانەوانی و ئەدەبییەوە پێشمەرگە بە هەموو تێکۆشەرانی خەباتگێری کورد دەگوترێ. ئەو ناوە ئێستا بۆ سوپای هەمیشەییی هەرێمی کوردستانی عێراق بەکاردێ). پاشان لەو وێنانەدا کە لە کتێبەکەدا هاتوون، ئاڵای کوردستان لە یاریگا و گۆڕەپانی قوتابخانەدا، لە کاتی چوونە ناو پۆلەکاندا و لەکاتی بەڕیوەبردنی جەژن و مەراسمەکاندا بەرچاو دەکەوێ٩٧. دەبێ بگوترێ کە ئەلفوبێی زمانی کوردییش کە بە پیتی عەرەبی دەنووسرێ، بۆخۆی بە نەوعێک دەلالەت لە ناسنامەی نەتەوایەتیی کورد دەکا. پیتی ئەلف لەگەڵ ئاڵا ، پیتی ز دەگەڵ دواپیتی وشەی نەورۆز، کاف لەگەڵ کەرکوک دێنەوە. کەرکوک شارێکە کە نەوتی زۆری تێدایە و حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی ناوەندی، کێشەیان لەسەری هەیە. لە تەنیشت ئەو وێنانەی کە باسمان کرد لەسەرەوە، ڕستەیەک دەخوێنینەوە کە بەوجۆرەیە “کەرکوک شارێکی کوردستانە، کەرکوک دڵی کوردستانە”٩٨ هەر بەو جۆرە کە لە کتێبە دەرسییەکانی ڕۆژاوادا دەبینرێ، لە کتێبە دەرسییەکانی هەرێمی کوردستانیشدا، ئەو کوڕ و کچانەی کە وەک نموونە لە دەرسەکاندا باسیان دەکرێ، لە بری ئەو ناوە هاوبەشانەی لە وڵاتانی ئیسلامیدا بەکاردەبرێن، ناوی کوردییان هەیە. هێندێک لەو ناوانە دەلالەتی مێژوویییان هەیە وەک شێرکۆ. (شێرکۆ بە مانای شێر دێت. بەڵام ناوی فەرماندەیەکی بەناوبانگی کوردیشە کە لە سەدەی دوازدەهەمدا لە میسر لە دروستکردنی دەوڵەتی ئەییوبییەکاندا ڕۆڵی هەبووە. ئەو بەوە ناسراوە کە خاڵی سەلاحەددینی ئەیوبی و جێگرەوەی ناوبراو بووە). هێندێکی دیکە لەو ناوانە ئیلهامبەخشن وەک کوردستان، وڵات یا ئازاد و هی دیکە. هەرچەند خوێندنەوەی کاربەدەستانی هەرێم سەبارەت بە فێمێنیزم لەگەڵ هی کاربەدەستانی ئیدارەی ڕۆژاوادا کە ئیلهام لە ئۆجەلان وەردەگرن، جیاوازە، بەڵام هەموو کتێبە دەرسییەکانی هەرێمیش، کچ و کوڕ شانبەشانی یەک نیشان دەدەن. بۆ نموونە لە سەر بەرگی زۆربەی کتێبە دەرسییەکانی هەرێمدا وێنەی کیژان و کوڕان دەبینرێن کە خەریکی خوێندن و فێربوون و پێکەوە یاری کردنن و زۆرجاریش دەستیان لە دەستی یەکدایە. ( بە پێچەوانەی ئەو سوننەت و دابونەریتانەی کە لە زۆربەی ئەو وڵاتانە دەبینرێن کە زۆربەی حەشیمەتەکان موسوڵمانن). کتێبە دەرسییەکانی هەرێم ئەو جیاوازییە ئیدئۆلۆژیکییەی کە لەوبارەیەوە لە نێوان ڕۆژاواو هەرێمدا هەیە بە ڕوونی نیشان دەدەن. لە کتێبەکانی هەریمدا باس لە دابەشکردنی ئەرکەکان بە شێوەیەکی یەکسان و بەرانبەر لە نێوان ژن و پیاودا ناکرێ. هێندەش باس لە عەداڵەت وەک ئیدەئال ناکرێت. کتێبە دەرسییەکانی هەرێم زۆر جار ڕاستەوخۆ بانگەواز لە کچان دەکەن و هانیان دەدەن لە جیاتی ئەوەی لە کۆمەڵدا ڕۆڵ و نەخشە سوننەتی و باوەکان بەڕیوەبەرن، هەوڵ بدەن ئەرکی ڕێبەرایەتی و خەباتکارانە وەئەستۆی خۆیان بگرن. بۆ نموونە لە کتێىی خوێندنەوەی کوردیی پۆلی شەشەمدا، شیعرێکی جگەرخوێن چاپ کراوە بە ناوی کچی کورد واتە (Keça Kurd-A Kurdish girl). شاعیر لەو شیعرەدا داوا لە کچانی کورد دەکا بخوێنن، تا بتوانن ئازاد بن و بە ئازادی بژین و دروشمی “بژی کوردستان” بڵێنەوە و ببنە سەرکردەیەکی ژن.٩٩ کتێبە دەرسییەکانی هەرێم ژنیک لە مێژووی هاوچەرخی کورددا وەک قارەمانێکی میللی دەنرخێنن. ئەو ژنە کەس نییە جیا لە لەیلا قاسم، خوێندکارێکی کورد کە لەلایەن ڕێژیمی بەعسەوە، لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا لە ساڵی ١٩٧٤دا ئیعدام کرا. ئەو کە لە کاتی ئێعدام کردندا وتی” شانازی دەکەم کە ژیانم لە پێناوی کوردستاندا بەخت دەکەم” ١٠٠،هەرگیز لە یاد ناچێتەوە. لەبەر ئەوەی کوردەکان بۆ ساڵانێکی زۆر لە ژێر شوێنەوار و کاریگەریی نەرێنیی سیستەمە سیاسی و پەروەردەیییە سەرەڕۆ و دێکتاتۆرییەکاندا ژیاون، گەلێک خاڵی نەرێنی و نێگەتیڤی هەوبەشیش لە هەردووکی ئەو کتێبە دەرسییانەدا دەبینین کە لە هەرێم و ڕۆژاوادا بۆ خوێندن و فێربوون بەکار دەبرێن. ئەو کتێبانەدا، لە هەردوو بەشی ڕۆژاوا و هەرێمدا لەوەدا سەرکەوتوو نین کە منداڵان هان بدەن تا فێری بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە بن. لە جیاتی ئەوە، پڕۆگرامەکانی خوێندن لە هەردوو لا، تەنانەت لە قۆناخە سەرەتایییەکانیشدا، پێ لەسەر ئەوە دادەگرن کە قوتابی فێری لەبەرکردن memorization بێ، بە سیاسی بکرێ politicization یا بیر و زەینی قوتابی دەخرێتە ژێر پەروەردەی ئیدیۆلۆژیک indoctrination. بۆ نموونە لە لێکۆڵینەوەیەکدا کە لە دوو زانکۆی هەرێمدا ئەنجام دراوە، هەشتا لەسەدی ئەوانەی بەشداربوونە، لەسەر ئەو بڕوایەن کە قوتابخانە حکوومییەکان نەیانتوانیوە قوتابیان بە جۆرێک پەروەردە بکەن کە ببنە کەسایەتییەکی خاوەن بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە. critical thinker.١٠١ لە ڕۆژاوادا نەک هەر هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن، بەردەوام گلەیی و سکاڵایان لەوە هەیە کە قوتابخانەکان سروشتێکی ئیدیۆلۆژیک بەسەریاندا زاڵە، بەڵکوو هێندێک بەڵگە لەبەردەستدان کە تەنانەت مامۆستاکانیش هەر هەمان بۆچوونیان هەیە. بۆ نموونە لە کتێبێک کە لەساڵی ٢٠١٩دا چاپ کراوە، لە زمان مامۆستایەکی مێژووەوە دەگوترێ کە کتێبە دەرسی و پڕۆگرامەکانی خوێندن لەسەر بناخەی خەتە بنەڕەتییەکانی ئیدیۆلۆژیی ئاپۆ داڕێژراون و زۆربەی مامۆستاکانیش لە ڕاستیدا وەک ئەندامیPYD ناسراون.١٠٢ ئەگەرچی ئەو لاوازییە لە ڕۆژاوا دەکرێ بەهۆی ئەو وەزعە ناجێگیر و دژوارەوە لێک بدرێتەوە کە لەوێدا هەیە، بەڵام لاوازییەکی لەو چەشنە لە ناوچەی هەرێمی کوردستاندا، کە سێ دەیە بەسەر دامەزرانیدا تێدەپەرێ، بەهیچ جۆر پاکانەی بۆ ناکرێ. سەرەڕای ئەو هەموو سەرمایەگوزارییە ماڵییە و ڕیفۆرم و چاکسازییەکی زۆر کە لەو ناوچەیەدا کراون، ڕەخنەگرەکانی دەڵێن هێشتاش سیستەمی پەروەردە و فێرکردن لەو ناوچەیەدا، بەدەست بەسیاسیکردن، ناوەندگەرایی و سانتڕالیزاسیۆن و کۆنتڕۆڵی لە ڕادەبەدەر، ستاندارێکی نزم و بۆڕۆکراسییەکی لە حەد زیاترەوە دەناڵێنی. هێندێک لە ڕەخنەگرەکان لەوەش پتر دەچنە پێش و دەڵێن ئەو سیستەمە، درێژەی هەمان سیستەمی پەروەردە و فێرکردنی سەردەمی ڕێژیمی بەعسە، زۆرتر وەک سیستەمی پەروەردەی ڕێژیمە ئیستبدادییەکان دەچێ تا سیستەمە دێموکراسییەکان.١٠٣ بەو حاڵەش ئەگەر بە ئینسافەوە قسە بکەین دەبێ بڵێین کە بە گوێرەی لێکۆڵینەوەیەکی بانکی جیهانی، تا پێش سەرهەڵدانی دەوڵەتی ئیسلامی لە ساڵی ٢٠١٤دا و ئەو قەیرانانەی کە لەو ڕووداوە سەرچاوەیان گرت، حکوومەتی هەرێم، بە بەراورد دەگەڵ وڵاتانی درواسێی خۆی، لە هەموو بوارەکانی پەروەردە و فێرکردندا پێشکەوتنی زۆر بەرچاوی وەدەست هێناوە”١٠٤

ئاکام

تێپەڕێنی سەد ساڵ بە سەر جودایی لە نێوان هەرچوار پارچەی کوردستان و دابەش بوونی کوردستانی گەورەدا، هەروەها ژیان لە ژێر سێبەری سیستەمی کۆمەڵایەتی-سیاسیی جیاوازدا، شوێنەواری جیاوازی لەسەر هەرکام لەو بەشانە داناوە. ئەو جیاوازییانە لە کتێبە دەرسییەکانی ناوچە ئۆتۆنۆمییەکانی ڕۆژاوا لە سووریە و هەرێمی کوردستانی عێڕاقدا ڕەنگیان داوەتەوە. بەراوردکردنی هەردووجۆری ئەو کتێبە دەرسییانە لەگەڵ یەک، ئەوەمان بۆ دەردەخا کە کوردەکانی هەرکام لەو پارچانە تا چ ڕادەیەک لە ژێر شوێنەواری ئەزموونی بێ وێنە و مێژووی خۆیاندان. منداڵان لە ڕۆژاوا و لە هەرێمی کوردستانی عێڕاقدا، لەسەر بنەمای دوو کۆمەڵە جیهانبینی، ئیدیۆلۆژی، بیروباوڕی سیاسی، پرەنسیپی کۆمەڵایەتی و بیرۆکەی وڵاتپارێزی و نیشتمانیی جیاواز دەگەڵ یەک، پەروەردە دەکرێن. بۆ نموونە جیهانبینیی چەپ، شۆڕشگێڕانە و سیکۆلار کە بەسەر کتێبە دەرسییەکانی ڕۆژاوادا زاڵە، لەگەڵ ئەو نرخ و بایەخە سوننەتی و تەقلیدییانەدا کە لە کتێبە دەرسییەکانی هەرێمی کوردستاندا دەبینرێن، لە ناتەباییی تەواودایە. بەشێک لەو جیاوازییانە لەوەدا دەردەکەون کە هەرکام لەو دوو کۆمەڵە کتێبە، کەسانی جیاواز وەک ڕێبەری مێژوویی دەناسێنن. لە ڕۆژاوا منداڵان فێر دەکرێن عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانی و دامەزرێنەری پارتی کرێکارانی کوردستان، نەک هەر ستایش، بەڵکوو بپەرەستن. بەڵام منداڵان لە هەرێمی کوردستانی عێڕاقدا لەگەڵ کار و کردەوەکانی ڕێبەری نەتەوەیی، مەلامستەفا بارزانی، کە ئۆتۆریتەکەی خۆی لە سەرۆک عەشیرەت بوونەوە وەردەگرت، ئاشنا دەبن. جیاوازییەکانی دیکە دامەزراوەیین institutional. سیستەمی پەروەردە و فێرکردن لە هەرێمی کوردستانی عێڕاقدا، سیستەمێکی تەواو سەربەخۆیە لە دەسەڵاتی بەغدا. ئاخر پتر لە پازدە ساڵە ئەو ناوچەیە بە پێی دەستوور و لەلایەن کۆمەڵگای نێونەتەوەیییەوە بەڕەسمی ناسراوە. لەوەش زیاتر ئەزموونی پتر لە سی ساڵ خۆبەڕێوەبەریی هەیە. هەروەها پێشینەی دامەزراندنی سیستەمی خوێندنی کوردی لەو ناوچەیە بۆ چەند دەیەی پێشتریش دەگەڕێتەوە. کەچی خوێندنی کوردی لە ڕۆژاودا لە وەزعێکی زۆر ناسکدایە. چونکە لە لایەک دیسانتڕالیزەیە. لەو دوایییانەدا لە لایەن چالاکڤانانەوە ڕێکوپێک کراوە. لە لایەکی دیکەشەوە ئەو ناوچەیە وەک ئۆتۆنۆمییەکی بەڕەسمی نەناسراو، بەردەوام لە هەڕەشەی ناسەقامگیری و ئاڵوگۆڕە ژیۆپۆلێتیکییەکانی ناوچە و دەوروبەردایە. بۆ نموونە دوای ئەوەی کە تورکیە لە ساڵی ٢٠١٨دا کانتۆنی عەفرینی لە ڕۆژاوا داگیرکرد، دەستی کرد بە بەئیسلامیکردن و بە تورکی کردنی slamization and Turkification کتێبە دەرسییەکان لەو ناوچەیە.١٠٥ سەرەڕای ئەو هەموو جیاوازییانە، زۆر لێکچونیش لە نێوان ئەو کۆمەڵە کتێبە دەرسییانەدا بەرچاو دەکەون. سەرەڕای ئەوەی کە ئیدارەی ڕۆژاوا، لەباری ئیدیۆلۆژییەوە دژی ناسیۆنالیزمە، کتێبە دەرسییەکانی ئەوێ هەموو ئەو کۆڵەکە و بنەما بنەڕەتییانەیان تێدایە کە لە پەیوەندی دەگەڵ ناسیۆنالیزمی کوردی لە کتێبەکانی ناوچەی هەرێمی کوردستانی عێراقدا هەن. وەک گێڕانەوەی ڕیشە و ڕەچەڵەکی کورد بۆ مادەکان، ڕێزگرتن لە قارەمانە ئەفسانەیییەکانی وەک کاوەی ئاسنگەر و بەکارهێنانی ساڵنامەی کوردی کە بە نەورۆز دەست پێ دەکات. لە لایەکی دیکەشەوە، گرینگیی خەبات لە پێناو زمانی کوردی و ئازادیی گەلی کوردا، لە هەردووکی ئەو کۆمەڵە کتێبە دەرسییانەدا، هەستی پێ دەکرێ و بە زەقی بەرچاو دەکەوێ. سەرەنجام سەرەڕای ئەوەی کە حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێڕاق پەیوەندیی دەگەڵ ئەو دەوڵەتانە هەیە کە حکوومەت بەسەر کوردستانی گەورەدا دەکەن، هەم کتێبە دەرسییەکانی ئەوێ و هەم ئەوانەی ڕۆژاوا، ناوی ئەو شوێن و مەڵبەندانە دێنن کە دەکەونە دەرەوەی ناوچەکانی خۆیان، ئیشارە بە شوێن و ڕووداوە مێژوویییەکان و ڕێبەرانی کورد لە جێگاکانی دیکە دەکەن، لەو ڕیگایەوە نیشتمانپەرستییەکی بەرزەفڕانە سەبارەت بە وڵاتی کوردان دەبەنە پێش. بایەخ و گرینگیی ئەو ڕاستییە دژ بە یەکانە لە چیدایە؟ ناسیۆنالیزمی کوردی و پانکوردیزم، بە دووهێزی سەرکی دادەنرێن کە پێگە و ڕیشەیان لە ئاستی جەماوەر و کۆمەڵانی بەرینی خەڵکدا هەیە. ئەوە ڕاستییەکە کە نووسەرانی ئەو کتێبە دەرسییانە لێی ئاگادارن و لە کتێبەکانی خۆیاندا بەیانیان کردووە. ئەو کەیسە هەر بەوجۆرەش دەمێنێتەوە. جا ڕێبەرایەتیی سیاسی لە ناوچەکەدا، دژایەتیی بیرۆکەی دەوڵەت نەتەوە بکات، وەک لە ڕۆژاوادا هەیە، یان بە شێوەیەکی دێپلۆماتیک، پابەندبوونی بە بەڕێوبەریی ناوچەکانی نێو سنووەرکانی خۆی نیشان بدات، وەک ئەوەی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراقدا هەیە، هیچ لە ڕاستییەکە ناگۆڕێ. لە ئاکامدا منداڵان لە هەردووکی ئەو ناوچە خودموختارانەدا، لەسەر بنەماکانی نیشتمانپەرستیی کوردیی ناوچەیی و ناسیۆنالیزمی پانکوردیزم، کە هێندێک جار بە تەواوکەری یەکتر و هەندێ جاری دیکەش ناتەبا دەگەڵ یەکتر دەردەکەون، پەروەردە و فێردەکرێن.

For the role of education in societies, in the Middle East and generally, see Elie Podeh and Samira Alayan (eds.), Multiple Alterities: Views of Others in Textbooks of the Middle East (Cham, Switzerland: Palgrave Macmillan, 2018); Joseph Zajda, Globalisation and National Identity in History Textbooks: The Russian Federation (Dordrecht, Netherlands: Springer, 2017); Rizia Begum Laskar, “Nation-Building and the Child: Role of Textbooks and Literature,” Academia.edu (September 29, 2013), www.academia.edu/7568273; Hay Eytan Cohen Yanarocak, “The Indoctrination and Socialization of Atatürkism in Turkish Education System and the School Textbooks, 1980–2002” (PhD dissertation, Tel Aviv University, 2016). See his article “Kurdish History Textbooks: Building a Nation-State within a Nation-State,” The Middle East Journal 68, no. 3 (Summer 2014): 367–84. https://doi.org/10.3751/68.3.12. For more, see the article’s adaption and expansion into a book chapter, “National Identity, Self-Images and Picturing Others in History School Textbooks in the Kurdistan Regional Government,” in Multiple Alterities, ed. Podeh and Alayan, 307–32. See also Jordi Tejel, “The Potential of History Textbooks and Curriculum Reform in Iraqi Kurdistan within a Conflict Transformation Frame: Dealing with the Past from a Processual and Dynamic Perspective,” Ethnic and Racial Studies, 38, no. 14 (2015): 2,569–83. https://doi.org/10.1080/01419870.2015.1061134. 3. The discussion on KRI textbooks complements Achim Rohde, “Change and Continuity in Arab Iraqi Education: Sunni and Shi’i Discourses in Iraqi Textbooks before and after 2003,” Comparative Education Review 57, no. 4 (Nov. 2013): 711–34. https://doi.org/10.1086/671561. 4. Muhammad Talab Hilal, “دراسة عن محافظة الجزيرة: من النواحي القومية، الاجتماعية، السياسية”[“A Study on Al-Jazeera Province form (sic) Ethnic, Social and Political Aspects”] in السياسة الاستعمارية لحزب البعث [السوري في غرب کردستان The Colonial Policy of the Syrian Baath Party in Western Kurdistan] (London: WKA, Palingswick House, 2004), 54. 5. Hilal, دراسة عن محافظة الجزيرة [“A Study on Al-Jazeera Province”], 77, 92. 6. Hilal, دراسة عن محافظة الجزيرة [“A Study on Al-Jazeera Province”], 93. 7. Hilal, دراسة عن محافظة الجزيرة [“A Study on Al-Jazeera Province”], 98–100. 8. Hilal, دراسة عن محافظة الجزيرة [“A Study on Al-Jazeera Province”], 94, 99. 9. Syria Justice and Accountability Centre, “Walls Have Ears: An Analysis of Classified Syrian Security Sector Documents” (April 2019): 23. 10. Quoted in Zanyar Omrani, “The History of Kurdish Language in Rojava,” The Kurdish Project, May 20, 2016, https://thekurdishproject.org/history-kurdish-language-rojava/. 11. Hisham Arafat, “Syrian Kurds Develop New School Programs in Rojava,” Kurdistan 24, August 31, 2017, www.kurdistan24.net/en/news/56bcfeac-e0a9-4e1d-99b3-ba4170ff34b1. 12. “The Rojava Revolution Favours New Education System,” ANF News, May 16, 2018, https:// 13. Amir Hassanpour, Nationalism and Language in Kurdistan, 1918–1985 (San Francisco: Mellen Research University Press, 1992), 111. For text of the law, see the page on the Republic of Iraq Supreme Judicial Council website at http://iraqld.hjc.iq/LoadLawBook.aspx?SC=200920055250592. 14. Tahir Taeb Ahmed, “Education in Kurdistan: Past, Present and Tuture,” KRG Cabinet website, February 18, 2005, http://previous.cabinet.gov.krd/a/d.aspx?a=1188&l=12&r=113&s=010000. 15. Hilal, دراسة عن محافظة الجزيرة [“A Study on Al-Jazeera Province”], 72, 76, 98–100 anfenglish.com/rojava-northern-syria/the-rojava-revolution-favours-new-education-system-26700.

16. According to the Kurdish Institute, there were between 36 and 46 million Kurds worldwide in 2016, ranging due to the lack of official data and contending conceptions of Kurdish-ness. Of this number, 3.0–3.6 million lived in Syria, as compared to 15–20 million in Turkey, 10–12 million in Iran, 8–8.5 million in Iraq, and 1.6–2.0 million in the diaspora. See “The Kurdish Population,” January 12, 2017, www.institutkurde.org/en/info/the-kurdish-population-1232551004. 17. Michael M. Gunter, Out of Nowhere: The Kurds of Syria in Peace and War (London: Hurst, 2014), 3, 40–41. 18. Ismet G. Imset, The PKK: A Report on Separatist Violence in Turkey (1973–1992) (Ankara: Turkish Daily News Publications, 1992), 179. 19. Gunter, Out of Nowhere, 40–45. 20. E-mail to the author from mission participant Akil Marceau, May 28, 2019. 21. Kurdish Human Rights Project, “Culture and Languages Rights: Mother-Tongue Education in the Kurdish Regions,” KHRP Briefing Paper (July 2011): 10. 22. Kirmanj, “National Identity, Self-Images and Picturing Others,” 311–12. 23. Omrani, “The History of Kurdish Language in Rojava.” 24. “Building the Education System in Afrin,-Part I,” ANF News, March 6, 2019, https://anfenglishmobile.com/rojava-northern-syria/building-the-education-system-in-afrin-part-i-33395. 25. “Building the Education System in Afrin, Part II,” ANF News, March 7, 2019, https://anfenglish.com/rojava-northern-syria/building-the-education-system-in-afrin-part-ii-33422.

26. According to one report, most of the books used in Rojava were edited and published by the Kurdish Language Institute in Istanbul. Omrani, “The History of Kurdish Language in Rojava.” 27. Mohamed Al Hussein, “Regime Shuts Schools over Teaching in Kurdish North Syria,” trans. Yusra Ahmed, Zaman Al Wasl, September 29, 2015, https://en.zamanalwsl.net/news/article/11744/. 28. Sardar Mlla Drwish, “The Kurdish School Curriculum in Syria: A Step towards Self-Rule?” Atlantic Council, SyriaSource (blog), December 20, 2017, www.atlanticcouncil.org/blogs/syriasource/the-kurdish-school-curriculum-in-syria-a-step-towards-self-rule/. 29. Ahmed Shiwesh, “Rojava Administration Launches New Curriculum in Kurdish, Arabic and Assyrian,” ARA News, October 7, 2016, available on the Internet Archive Wayback Machine at https:// web.archive.org/web/20200902022851/https://aranews.net/files/2016/10/rojava-administrationlaunches-new-education-system-kurdish-arabic-assyrian-2/ (September 2, 2020); “The Rojava Revolution Favours New Education System,” ANF News. 30. For example, see Zimanê Kurdî: Seretayî 5 [The Kurdish language: Fifth grade] (n.p., 2019), 63. 31. Democratic Autonomous Administration, Zimanê Kurdî: Seretayî 1 [The Kurdish language: First grade] (Jazira Canton.: Desteya Perwerde û Fêrkirinê, n.d.), 82; DAA, Civak û Jiyan: Seretayî 3 [Society and life: Third grade] (Jazira Canton: Desteya Perwerde û Fêrkirinê, 2013), 114. 32. Turkey had changed the name of the city of Dersim to Tunceli in 1935 in order to “Turkify” its Kurdish and Zaza population. The name change has stuck in Turkey as part of an attempt to obscure memories of the anti-government revolt there in 1937/38, which resulted in a large-scale massacre, casualty estimates of which range from 13,000 to 100,000. For more, see Senem Aslan, NationBuilding in Turkey and Morocco: Governing Kurdish and Berber Dissent (Camrbidge: Cambridge University Press, 2015), 51–52; Sinan Meydan, “Dersim Yalanları ve Gerçekleri — 4” [“Fabrications and facts about Dersim, part 4”], Haber Güncel, May 2, 2012, https://haberguncel.blogspot. com/2012/05/dersim-yalanlari-ve-gercekleri-4-sinan.html. 33. DAA, Zimanê Kurdî: Seretayî 1 [Kurdish language: First grade], 34. 34. DAA, Civak û Jiyan: Seretayî 2 [Society and life: Second grade] (Jazira Canton: Desteya Perwede û Ferkirinê, n.d.), 41. 35. DAA, Zimanê Kurdî: Seretayî 1 [Kurdish language: First grade], 107. 36. Zimanê Kurdî : Seretayî 3 [The Kurdish language: Third grade] (Istanbul: Gün Matbaacılık, 2013), 7. 37. Zimanê Kurdî: Seretayî 3 [Kurdish language: Third grade], 13. 38. Zimanê Kurdî: Seretayî 3 [Kurdish language: Third grade], 103. 39. This anniversary makes its first appearance in the Rojava curriculum in the first-grade language textbook as an important date in the month of March without explanation of the event. DAA, Zimanê Kurdî: Seretayî 1 [Kurdish language: First grade], 138. The historical events surrounding it, including the larger Anfal genocide campaign, are included in a third-grade history book, see Dîrok Navîn 3 [Intermediate history 3] (n.p., 2019), 115. 40. Ofra Bengio, Saddam’s Word: Political Discourse in Iraq (New York: Oxford University Press, 1988), 190. 41. DAA, Zimanê Kurdî: Seretayî 2 [The Kurdish language: Second grade] (Jazira Canton: Desteya Perwerde û Fêrkirinê, 2013), 52. 42. The Turkish government lifted the ban on the celebration of Newroz in 2005, though it reinstituted a prohibition in the territories it occupied in Rojava after 2018. “Turkey Bans Newroz Celebrations for Syrian Kurds in Afrin,” The New Arab, March 17, 2019. www.alaraby.co.uk/english/ News/2019/3/17/Turkey-bans-Kurdish-Newroz-celebrations-in-Afrin. 43. DAA, Zimanê Kurdî: Seretayî 1 [Kurdish language: First grade], 100. 44. DAA, Civak û Jiyan: Seretayî 2 [Society and life: Second grade], 69. These figures are analogous to Kaveh and Zahak from Persian mythology, all having their roots in ancient Zoroastrian literature. 45. Cengiz Gunes, The Kurds in a New Middle East: The Changing Geopolitics of a Regional Conflict (London: Palgrave Macmillan, 2019), 4. In harkening back to a golden age in antiquity, the Kurdish national movement resembles others around the world. 46. DAA, Civak û Jiyan: Seretayî 2 [Society and life: Second grade], 69. 47. DAA, Civak û Jiyan: Seretayî 2 [Society and life: Second grade], 69. 48. Aliza Marcus, Blood and Belief: The PKK and the Kurdish Fight for independence (New York: NYU Press, 2009), 67. 49. DAA, Zimanê Kurdî: Seretayî 2 [The Kurdish language: Second grade], 92. 50. DAA, Civak û Jiyan: Seretayî 2 [Society and life: Second grade], 28–29. 51. DAA, Civak û Jiyan: Seretayî 2 [Society and life: Second grade], 28. 52. DAA, Civak û Jiyan: Seretayî 2 [Society and life: Second grade], 69. 53. DAA, Civak û Jiyan: Seretayî 3 [Society and life: Third grade], 70 54. DAA, Zimanê Kurdî: Seretayî 1 [Kurdish language: First grade], 106, 99. 55. Zimanê Kurdî: Seretayî 3 [Kurdish language: Third grade], 70. 56. For a recent case of persecution against the teaching of Kurdish, see Wladimir van Wilgenburg, “Kurdish Teacher Sentenced to 10 Years in Prison in Iran,” Kurdistan 24, July 15, 2020, www.kurdistan24.net/en/news/0c003000-e114-4fa6-8f4f-c28a586ddf1e. 57. Zimanê Kurdî: Seretayî 3 [Kurdish language: Third grade], 28. 58. DAA, Civak û Jiyan: Seretayî 3 [Society and life: Third grade], 73. 59. “Building the Education System in Afrin,-Part I,” ANF News. 60. Zimanê Kurdî: Seretayî 3 [Kurdish language: Third grade], 77. 61. Zimanê Kurdî: Seretayî 3 [Kurdish language: Third grade], 80. 62. Zimanê Kurdî: Seretayî 3 [Kurdish language: Third grade], 117. 63. Zimanê Kurdî: Seretayî 3 [Kurdish language: Third grade], 93. 64. Zimanê Kurdî: Seretayî 3 [Kurdish language: Third grade], 70. 65. Zimanê Kurdî: Seretayî 3 [Kurdish language: Third grade], 31. 66. DAA, Civak û Jiyan: Seretayî 2 [Society and life: Second grade] 2, 31, 52, 70 67. Indeed, a cochair of the education department in Rojava’s Jazira Canton stated explicitly that the curriculum would be based on Öcalan’s philosophy. See Harriet Allsopp and Wladimir van Wilgenburg, The Kurds of Northern Syria: Governance, Diversity and Conflicts (London: I. B. Tauris, 2019), 110. 68. For a discussion of the revolution in women’s role in Kurdish society, see Ofra Bengio, “Game Changers: Kurdish Women in Peace and War,” The Middle East Journal 70, no. 1 (Winter 2016): 30–46. https://doi.org/10.3751/70.1.12. 69. DAA, Civak û Jiyan: Seretayî 2 [Society and life: Second grade], 17–18. 70. Zimanê Kurdî: Seretayî 3 [Kurdish language: Third grade], 68. 71. DAA, Civak û Jiyan: Seretayî 2 [Society and life: Second grade], 30. 72. DAA, Zimanê Kurdî: Seretayî 2 [Kurdish language: Second grade], 70. 73. DAA, Civak û Jiyan: Seretayî 2 [Society and life: Second grade], 14. 74. “Kurdish Female Suicide Bomber Revealed to Be Mother of Two,” Al Arabiya, October 7, 2014, https://ara.tv/zxemz. 75. DAA, Civak û Jiyan: Seretayî 2 [Society and life: Second grade], 71. 76. DAA, Civak û Jiyan: Seretayî 2 [Society and life: Second grade], 28. For more on Öcalan’s development of this idea, see Michiel Leezenberg, “The Ambiguities of Democratic Autonomy: The Kurdish Movement in Turkey and Rojava,” Southeast European and Black Sea Studies 16, no. 4 (2016): 671–90. https://doi.org/10.1080/14683857.2016.1246529. 77. Quoted in Claus Ludwig, “Democratic Autonomy or Socialism? A Marxist View of Abdullah Öcalan’s Political Theory,” posted by user “senan,” Socialistworld.net, August 29, 2015, www.socialistworld.net/2015/08/29/kurdistan-democratic-autonomy-or-socialism/. 78. Kurdistan National Congress, “A People’s Quest for Freedom and Democratic Autonomy: Information Dossier about Rojava-Kurdistan (Syria-Kurdistan)” (Mar. 2014): 8. 79. DAA, Civak û Jiyan: Seretayî 2 [Society and life: Second grade], 44-45 80. DAA, Civak û Jiyan: Seretayî 2 [Society and life: Second grade], 62 . 81. Elizabeth Tsurkov, “U.S. Withdrawal from Syria Threatens Revival of Kurdish Language, Too,” Haaretz, April 23, 2019, www.haaretz.com/1.7159846; Drwish, “Kurdish School Curriculum in Syria.” 82. To make matters more complicated, there is also a small but long-standing diaspora community in Armenia that uses a Cyrillic alphabet. Meanwhile, there exists a dispute among Kurds and linguists about whether the dialects of Zaza communities, who live in eastern Turkey and generally write in a Latin script, should be counted as Kurdish. 83. For example, unlike the 2013 edition of the third-grade social studies book cited previously, which does not mention religion, the 2019 edition gives some space to discussions of Islam, Christianity, and Yezidism. Civak û Jiyan: Seretayî 3 [Society and life: Third grade] (n.p., 2019), 92–100. 84. KRG, General Directorate of Curriculum and Printings (K-GDCP), بابەتێن کۆمەڵایەتی بۆ پۆلا شەشێ بنەڕەت [Social studies for the sixth grade] (Erbil: Ministry of Education, 2016), 103, 112, 115,117. 85. One recent Rojava textbook does emphasize the shaykhs’ important role in modern Kurdish history, see Dîrok Navîn 3 [Intermediate history 3], 68–95. 86. K-GDCP, خواندن و ڕیزمانا کوردی بۆ پۆلا شەشێ بنەڕەت [Kurdish reading and grammar for the sixth grade] (Erbil: Ministry of Education, 2016), 65–67; K-GDCP, بابەتێن کۆمەڵایەتی بۆ پۆلا شەشێ بنەڕەت [Social studies for the sixth grade], 117. 87. K-GDCP, بابەتە کۆمەڵایاتیییەکان بۆ پۆلی چوارەمی بنەڕەتی [Social studies for the fourth grade], (Erbil: Ministry of Education, 2017), 52–53; K-GDCP, بابەتێن کۆمەڵایەتی بۆ پۆلا شەشێ بنەڕەت [Social studies for the sixth grade], 153. 88. K-GDCP, بابەتێن کۆمەڵایەتی بۆ پۆلا شەشێ بنەڕەت [Social studies for the sixth grade], 100, 139, 169, 171; K-GDCP, خوێندنەوەی کوردی بۆ پۆلی دووەمی بنەڕەتی [Kurdish reading for the second grade] (Erbil: Ministry of Education, 2016), 31. 89. For examples, see K-GDCP, خوێندنەوەی کوردی بۆ پۆلی سێیەمی بنەڕەتی [Kurdish reading for the third grade] (Erbil: Ministry of Education, 2016), 9, 18, 42, 49; K-GDCP, خوێندنی کوردی: پۆلی یەکەمی بنەڕەتی، وەرزی یەکەم[Kurdish reading: First grade, first quarter] (Erbil: Ministry of Education, 2015), 51. 90. K-GDCP, بابەتێن کۆمەڵایەتی بۆ پۆلا شەشێ بنەڕەت [Social studies for the sixth grade], 4. Nonetheless, in one of the KRG textbooks, there is still a map of Greater Kurdistan with the four regions labeled by cardinal direction rather than country. This duality reflects the contradictory visions of Kurdistan among Kurdish educators. See K-GDCP, بابەتە کۆمەڵایەتیییەکان: پۆلی پێنجەمی بنەرەتی [Social studies: Fifth grade] (Erbil: Ministry of Education, 2017), 7. 91. In September 2017, the KRG conducted a referendum of KRI residents on the question of independence, which passed with an overwhelming majority amid high turnout. The Iraqi government and the international community, save Israel, refused to recognize the plebiscite’s legitimacy. For more, see Ofra Bengio, “The Kurdistan Region of Iraq: The Dream of Independence Meets Reality,” trans. Matan Uberman, Tel Aviv Notes 13, no. 6 (November 10, 2019), https://dayan.org/content/kurdistanregion-iraq-dream-independence-meets-reality. 92. K-GDCP, بابەتێن کۆمەڵایەتی بۆ پۆلا شەشێ بنەڕەت [Social studies for the sixth grade], 147–49. 93. K-GDCP, خوێندنی کوردی: پۆلی یەکەمی بنەڕەتی [Kurdish reading: First grade], 63. 94. K-GDCP, بابەتێن کۆمەڵایەتی بۆ پۆلا شەشێ بنەڕەت [Social studies for the sixth grade], 120–28. It should be noted that a recent Rojava textbook does highlight Barzani’s role in the struggle for the Mahabad republic, see Dîrok Navîn 3 [Intermediate history 3], 102–4. 95. K-GDCP, خوێندنی کوردی: پۆلی یەکەمی بنەڕەتی [Kurdish reading: First grade], 3, 13, 20, 100. 96. K-GDCP, خوێندنی کوردی: پۆلی یەکەمی بنەڕەتی [Kurdish reading: First grade], 31, 34, 36, 45, 47, 51. 97. K-GDCP, خوێندنی کوردی: پۆلی یەکەمی بنەڕەتی [Kurdish reading: First grade], 5, 11, 13, 17, 63–66, 145. 98. K-GDCP, خوێندنی کوردی: پۆلی یەکەمی بنەڕەتی [Kurdish reading: First grade], 133. The KRG briefly controlled Kirkuk after the Pershmerga took control over it in 2014, but what many Kurds saw as a dream come true unravelled when the central government retook it in October 2017, one month after the referendum on KRI independence. For more, see Bengio, “The Kurdistan Region of Iraq.” 99. K-GDCP, خواندن و ڕیزمانا کوردی بۆ پۆلا شەشێ بنەڕەت [Kurdish reading and grammar for the sixth grade], 75. 100. K-GDCP, خواندن و ڕیزمانا کوردی بۆ پۆلا شەشێ بنەڕەت [Kurdish reading and grammar for the sixth grade], 97–98. It should be noted though that the more recent Rojava history textbook that mentions Barzani’s role in the Mahabad republic also gives a place of honor to Leyla Qasim alongside other Kurdish heroines. Dîrok Navîn 3 [Intermediate history 3], 133–39. For more on Qasim, see Leyla Pekoz Caliskan, “Leyla Qasim: Symbol of Freedom, and Independence,” Kurdistan Tribune, March 8, 2014, https://kurdistantribune.com/leyla-qasim-symbol-of-freedom-independence/. 101. Mewan Ahmed M. Mustafa, “The Role of the Education System in Consolidating Democracy in the Kurdistan Region of Iraq: 2003–2015,” (BA dissertation, University of Kurdistan– Hewler, June 10, 2015), 21. 102. Allsopp and van Wilgenburg, The Kurds of Northern Syria, 111. 103. Abdurrahman Wahab, “The Futility of Market-Based Reform in Education: The Case of the Iraqi Kurdistan Region,” in Confronting Educational Policy in Neoliberal Times: International Perspectives, ed. Stephanie Chitpin and John P. Portelli (London: Routledge, 2019), 132–38. 104. Sibel Kulaksiz et al., “The Kurdistan Region of Iraq: Assessing the Economic and Social Impact of the Syrian Conflict and ISIS,” World Bank Group report no. 95808 (April 16, 2015): 58. 105. Rawa Barwari, “Turkey Trains ‘Syrian’ Teachers at Islamic School in Afrin, Turkifies Curriculum,” Kurdistan 24, February 3, 2019, www.kurdistan24.net/en/news/d4f063fb-d139-42ee-b80433aac81aa0e9.