• Link to X
  • Link to Facebook
  • Link to Instagram
  • Link to Mail
  • Link to Youtube
گۆڤارێکی شیکارانەی کۆمەڵایەتی - سیاسییە
گۆڤاری تیشک
  • سەرەتا
  • گۆڤاری تیشک
    • ساڵی بیست و یەکەم (٢٧١٩)
      • ژمارە ٥١
      • ژمارە ٥٢
      • ژمارە ٥٣
      • ژمارە ٥٤
    • ساڵی بیست و دووەم (٢٧٢٠)
      • ژمارە ٥٥
      • ژمارە ٥٦
      • ژمارە ٥٧
      • ژمارە ٥٨
    • ساڵی بیست و سێهەم (٢٧٢١)
      • ژمارە ٥٩ – ٦٠
      • ژمارە ٦١
      • ژمارە ٦٢
    • ساڵی بیست و چوارەم (٢٧٢٢)
      • ژمارە ٦٣
      • ژمارە ٦٤
      • ژمارە ٦٥-٦٦
    • ساڵی بیست و پێنجەم (٢٧٢٣)
      • ژمارە ٦٧-٦٨
      • ژمارە ٦٩
      • ژمارە ٧٠
  • ژیانەوە
  • کتێبی تیشک
    • پێناسە
    • کتێبەکان
  • ڕێنمایی
  • ئاگاداری
  • ئارشیڤ
  • Podcast
  • Click to open the search input field Click to open the search input field Search
  • Menu Menu
  • ژمارە ٦٩
Scroll to next section Scroll to next section
دەربارەی ئێمە
پەیوەندی
فۆڕمی هەڵسەنگاندن

ژیانەوە | پدیدارشناسی قشر خاکستری در ایران مروری بر سویه‌های عملی... چە کسی در کردستان از مرگ ژینا... خوێندنەوەی شێعری “رەشنووسی.....

“ژیانەوە” بلاگێکی ڕووناکبیری، سیاسی و شیکارییە. هاوکات، پرسی ڕۆژ و گەرموگوڕ لێک دەداتەوە و، لەژێر چاوەدێریی ستافی “گۆڤاری تیشک” بەڕێوە دەچێت.

بانگەوازی ژمارە ٧٠ی گۆڤاری تیشک

بانگەوازی ژمارە ٧٠ی گۆڤاری تیشک:

تەوەری بانگەواز: “ململانێ سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و چارەنووسی کورد“

لە چەند دەیەی ڕابردوودا، ئاڵۆزیی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئیسڕائیل پەیتا پەیتا بەرز بووەتەوە و شکڵی شەڕی سێبەری بەخۆوە گرتووە. ئەو شەڕە زۆرتر لە ڕێگای گرووپی نیابەتی، تیرۆر و هێرشی سایبەرییەوە ئەنجام دراوە. پاش شەڕی نێوان حەماس و ئیسڕائیل و کوشتنی فەرماندەی باڵای نیزامیی کۆماری ئیسلامی لە کونسوڵگەریی ئێران لە دێمشق، ئێران هێرشێکی بەربڵاوی بە دڕۆن و مووشەک دژ بە ئیسڕائیل ئەنجام دا. ئیسڕائیلیش لە وڵامدا سیستەمی دژەموشەکیی S-300ی نزیک لە بنکەی ناوەکیی نەتەنز لە ئیسفەهان کردە ئامانج.

بەو پێیە، پرسیار ئەوەیە ئایا ئەم گۆڕانە — واتە لە شەڕی سایبەرییەوە بۆ ئەنجامدانی هێرشی ڕاستەوخۆ — وەرچەرخانێکە یان نا؟ ئەگەر وەرچەرخانە، ئایا دەکرێ وەک گوزارشت لە ئاوابوونی نەزمێکی نوێی ناوچەیی ببیندرێ؟ ئەگەر وایە، «نەزم» بە چ مانایەک و چ ئاکامێکی دەبێ؟

بۆ ژمارەی داهاتووی گۆڤاری تیشک، داوا لە نووسەران، توێژەران و ئەکادێمیسییەنە ئازیزەکان دەکەین سەبارەت بەو گۆڕانەی کە لە سەرەوە ئاماژەی پێ دراوە، وتارمان بۆ بنێرن و جەخت لەسەر ئەم تەوەرانەی خوارەوە یان هەر تەوەرێکی دیکەی پەیوەندیدار بکەنەوە:

* هۆکاری ڕیشەیی کێشەی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئیسڕائیل بۆ چی دەگەڕێتەوە؟

* دەوری ئەمریکا لە ڕابردوودا لە کێشەی نێوان ئێران و ئیسڕائیل چی بووە؟

* ئەمریکا لە داهاتوودا چۆن مامەڵە لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاڵۆزیی نێوان ئێران و ئیسڕائیل دەکا؟

* ئایا ئەم گۆڕانانەی لە ئارادان، گوزارشتن لە ئاوابوونی نەزمێکی نوێ یان تەنیا تووندبوونەوەی ئاڵۆزییەکانە؟

* زلهێزانی دیکە وەک چین، ڕووسییە و هەروەها وڵاتانی دیکەی ناوچە، وەک تورکییە و سعوودییە، چ دەورێکیان دەبێ؟

* ئەم بارودۆخە نوێیەی ڕۆژهەڵاتی ناوین چ ئاکامێکی دەبێ بۆ کوردستان بەگشتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بزووتنەوەکەی بەتایبەتی؟

* بەهێزتربوونی حزووری ڕووسییە و چین لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و کەمڕەنگبوونەوەی حزووری ئەمریکا لە ناوچەدا چ کاریگەرییەکی لەسەر داهاتووی کوردستان دەبێ؟

* ئێرانی ناوەکی چ کاریگەرییەک لەسەر کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست دادەنێ؟ ئایا زیادبوونی ناکۆکییەکان دەرفەتی دیپلۆماسی بۆ هێزی کوردی دەڕەخسێنێ؟

ژیانەوە

ئاگاداریی گۆڤاری تیشک لەبابەت دەستبەکاربوونی بڵاگی “ژیانەوە”؛

پێناسەی بلاگی “ژیانەوە”

“ژیانەوە” بلاگێکی ڕووناکبیری، سیاسی و شیکارییە. هاوکات، پرسی ڕۆژ و گەرموگوڕ لێک دەداتەوە و، لەژێر چاوەدێریی ستافی “تیشک” بەڕێوە دەچێت. ئامانجی “ژیانەوە” سازدانی بەستێنێکی دێمۆکراتیک و گونجاوە بۆ دیالۆگی نیشتمانی لەنێوان نووسەر و ڕووناکبیرانی کورد سەبارەت بە پرسی ڕۆژ و مژارەکانی وەک (سیاسەت، ناسیۆنالیزم، پێوەندیی نێودەوڵەتی، فێمێنیزم، ژینگە و ئابووریی سیاسی).

مەرجەکانی بڵاوکردنەوەی وتار:

١- وتارەکان پێوەندییان بە پرسی ڕۆژەوە هەبێت و، لە ڕوانگەی بەرژەوەندیی کورد و خەباتی فرەچەشن بۆ ڕزگاریی کوردستان نووسرابن.

٢- گۆڤاری “تیشک” دەرفەتێکی گونجاوی بۆ مژاری تیۆریک و بابەتی ئاکادێمیک ئامادە کردووە کە نووسەران دەتوانن بۆ بڵاوکردنەوەی وتار و شیکارییەکانیان لەو گۆڤارەدا بەشدار بن. هەر بۆ ئەم مەبەستە بلاگی “ژیانەوە” خۆ لە وتاری تیۆریک و شیکاریی ئاکادێمیک سەبارەت بە پرسی ڕۆژ دەبوێرێت و، هەوڵ دەدات وتارەکان لە ئاستێکدا بن کە گشت توێژەکانی کۆمەڵگا بەردەنگی بن.

٣- وتارەکان لە ١٥٠٠ وشە زیاتر نەبن.

٤- وتاری وەرگێڕدراو لە زمانەکانی دیکەوە بە مەرجێک بڵاو دەکرێتەوە کە دەقی سەرەکییەکەش هاوپێچی وەرگێڕدراوەکە بکرێت و، پاش پەسندکردن لە لایەن دەستەی بەڕێوەبەرییەوە، بڵاو دەکرێتەوە.

٥- وتارەکان دەبێ ڕەچاوی مەرجەکانی زمانەوانی بکەن کە لە سایتی گۆڤاری “تیشک”دا هاتووە.

٦- وتارەکان لەژێر چاوەدێریی دەستەی نووسەراندا مافی بڵاوکردنەوەیان پێدەدرێت.

۷-دەستەی نووسەران تەنیا لە بەرامبەر ناوەرۆکی ئەو وتارانە بەرپرسیاره کە بە ناوی خۆیەوە بڵاو دەبێتەوە.

وێڕای ڕێز و حورمەتێکی زۆر

دەستەی نووسەرانی گۆڤاری تیشک

سلفى‌هاى جهادى در کوردستانخوێندنەوەیەکی دژەکۆلۆنیالیستیی شیعری کوردی"با پرد دروست بکەین نەک دیوار"جەوهەر و کاکڵی مافەکانی مرۆڤسفر بدون بازگشتئێران لە پارس زیاترەکوردستان لە سەدەمین ساڵوەگەری سیڤەردافەلسەفە چییە؟ئازادی لە هزر و ڕامانی دوکتور قاسملوودابنەما مێژوویی و فکرییەکانی دوانەیی «ڕەسمی» و «مەحەللی» لە ئێرانی هاوچەرخدا
Previous Previous Previous Next Next Next

سلفى‌هاى جهادى در کوردستان

نویسنده: مختار هوشمند

ترجمه و حواشی: آگری اسماعیل‌نژاد

زیاتر

خوێندنەوەیەکی دژەکۆلۆنیالیستیی شیعری کوردی

نموونە: شاعیرانی ڕۆژهەڵات

شەهلا دەباغی

زیاتر

“با پرد دروست بکەین نەک دیوار”

نووسەران: ئێنڤێر دیولیمان – لیلیان یورت
وەرگێڕ: ئیبراهیم ساڵح ڕاد

زیاتر

جەوهەر و کاکڵی مافەکانی مرۆڤ

نووسین:
Vibeke Blaker Straud
Kjetil Mujezinovic Larsen

وەرگێڕان: ئیبراهیم ساڵح‌ڕاد(لاجانی)

زیاتر

سفر بدون بازگشت

نویسندە: سلام عزیزی
مترجم: منصور اسماعیل‌زادە مکری

زیاتر

ئێران لە پارس زیاترە

برێندا شافەر
پێشەکی: رۆیەل مارک گەرێشت
وەرگێڕ: کەمال حەسەن‌پوور

زیاتر

کوردستان لە سەدەمین ساڵوەگەری سیڤەردا

چۆن گەلێکی جیاواز بوو بە گەورەترین نەتەوەی بێ دەوڵەت

لوقمان ڕادپەی
لە ئینگلیزییەوە: کەمال حەسەنپوور

زیاتر

فەلسەفە چییە؟

نووسین: Vegard Martinsen

وەرگێڕان: ئیبراهیم ساڵح ڕاد (لاجانی)

زیاتر

ئازادی لە هزر و ڕامانی دوکتور قاسملوودا

نووسین: عەلی مونەزەمی

زیاتر

بنەما مێژوویی و فکرییەکانی
دوانەیی «ڕەسمی» و «مەحەللی»
لە ئێرانی هاوچەرخدا

نووسین: مەعرووف کەعبی

زیاتر

لە سەردەمی گۆڕانکارییە خێراکانی دنیای سیاسەت لە ڕۆژهەڵاتی نـاوەڕاست، پێـویستە لـە ڕوانـگـەی نەتەوەیـی و کـوردایەتییەوە خوێندنـەوە بۆ کێشەکانی کوردستـان و ناوچەکە بکرێ. توێژینـەوە لەسەر سیاسەتە درێژخایەنەکانـی ئـەو دەوڵـەتانەی کە کوردستانیان بەکۆلۆنی گرتووە دەبێتە هۆی ئەوەی تێگەیشتنێکی وردترمان لـە بەرژەوەندی نەتەوەیـی هەبێ. کوردستـان لە ناوەندی قەیرانەکانـی ناوچەکەدایـە و لێکۆڵینـەوە لەسـەر ڕەهەنـدە سیاسـی، ئابووری، کۆمەڵایەتـی و کولتوورییەکانـی کوردستـان ئەو دەرفەتەمان بۆ دەڕەخسێنـێ کە لە بزووتنەوەی ڕزگاریخـوازی لە هەر کام لە پارچەکـان باشتر تێبگەین.  هەر جووڵەیەکی بەربڵاوی سیاسی و کۆمەڵایەتی ئەوەندەی خۆی لەدوای بارستایەک لە باس‌وخواس و تیۆری و تێڕامانەوە دێ،  هەر بەم شێوەیـەش شەپۆلێـک شیکاری و شرۆڤـە و پرس و تێڕوانینی جۆراوجۆریش بەدوای خۆیدا دەهێنێ.  بەم شێوەیە هەموو بزاڤە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان ـ  بەگوێرەی بەرتەسـک بوون یان بەربڵاو بوونیانەوەـ بە خەرمانەیـەکـی تەنـک یان تۆخـی تیۆرییەوە  دەورە دەدرێـن و دواجـار ئەو خەرمانە تیۆرییە کار لەسـەر خـودی بزاڤەکەش دەکـات و ئەوەندەی شوێنـی لێ وەردەگرێ شوێنیشـی لەسـەر دادەنێ. بزاڤەکان ئەوەندەی وە دوای تیۆرییەکـان دەکـەون، هەر هێنـدەش تیۆرییەکـان وە دوای خـۆیـان دەدەن.هەر بۆیـە، هەر شۆڕشێک لە دەستپێـکدا پێویستـی بە تیۆرییەکی شۆڕشگێڕانە هەیە و پێمان وایە کوردایەتی هەوێنی شۆڕشێکی فرەڕەهەندە بۆ سەربەستی و ڕزگاریی تاکی کورد لە دۆخی بندەستی.

ئەمانەش ببینن

https://govartishk.com/wp-content/uploads/2024/05/B1.png 2608 3125 Aram Khaksar https://govartishk.com/wp-content/uploads/2020/02/logo-tishk.png Aram Khaksar2024-05-24 17:46:362024-05-24 17:46:38مفاهیم عصر جدید و اندیشهٔ سیاسی در ایران دربارهٔ تداوم استیلای دگم‌های شرق‌شناسی و تئوری مدرنیزاسیون
https://govartishk.com/wp-content/uploads/2024/05/B2.png 2608 3125 Aram Khaksar https://govartishk.com/wp-content/uploads/2020/02/logo-tishk.png Aram Khaksar2024-05-24 17:37:432024-05-24 17:38:38ئاوڕدانەوەیەک لەسەر تراژیدیا لە شانامەی کوردیدا
https://govartishk.com/wp-content/uploads/2024/05/B3.png 2608 3125 Aram Khaksar https://govartishk.com/wp-content/uploads/2020/02/logo-tishk.png Aram Khaksar2024-05-24 16:20:192024-05-24 16:53:42شیکاریی گوتاری نەورۆزی دژەکۆلۆنیالیستی لە کوردستان
https://govartishk.com/wp-content/uploads/2024/05/C1.png 2608 3125 Aram Khaksar https://govartishk.com/wp-content/uploads/2020/02/logo-tishk.png Aram Khaksar2024-05-24 20:34:102024-05-24 20:34:13«مشروط کردن ایرانیت» سنتز دو منازعەی گفتمانی
https://govartishk.com/wp-content/uploads/2024/05/C2.png 2608 3125 Aram Khaksar https://govartishk.com/wp-content/uploads/2020/02/logo-tishk.png Aram Khaksar2024-05-24 20:06:332024-05-24 20:06:39ڕۆڵی چارەنووسسازی سنوور لە لێکۆڵینەوەکانی ئیکۆسیستەم لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
https://govartishk.com/wp-content/uploads/2024/05/C3.png 2608 3125 Aram Khaksar https://govartishk.com/wp-content/uploads/2020/02/logo-tishk.png Aram Khaksar2024-05-24 19:47:392024-05-24 19:49:29مشتومڕە ناوخۆییەکانی بزاڤی سیاسیی کوردستان
https://govartishk.com/wp-content/uploads/2024/05/C4.png 2608 3125 Aram Khaksar https://govartishk.com/wp-content/uploads/2020/02/logo-tishk.png Aram Khaksar2024-05-24 19:37:592024-05-24 19:48:32جایگاه ژئوپلیتیكی خاورمیانه در جهان و ژئواستراتژیك كردستان در خاورمیانه
https://govartishk.com/wp-content/uploads/2024/05/C5.png 2608 3125 Aram Khaksar https://govartishk.com/wp-content/uploads/2020/02/logo-tishk.png Aram Khaksar2024-05-24 19:24:072024-05-24 19:48:46چۆنیەتیی بەشداریکردن لە دەسەڵات لە وڵاتانی فرەچەشن و پلۆڕاڵدا
https://govartishk.com/wp-content/uploads/2024/05/C6.png 2608 3125 Aram Khaksar https://govartishk.com/wp-content/uploads/2020/02/logo-tishk.png Aram Khaksar2024-05-24 19:19:132024-05-24 19:48:57انقلاب ژینا و تغییر پارادایم مبارزه برای آزادی و عدالت در ایران و شرق کوردستان
https://govartishk.com/wp-content/uploads/2024/05/C7.png 2608 3125 Aram Khaksar https://govartishk.com/wp-content/uploads/2020/02/logo-tishk.png Aram Khaksar2024-05-24 18:10:102024-05-24 19:49:11هەڕەتی زەردەخەنە و وەرزی لە خەو هەستانە
https://govartishk.com/wp-content/uploads/2024/05/C8.png 2608 3125 Aram Khaksar https://govartishk.com/wp-content/uploads/2020/02/logo-tishk.png Aram Khaksar2024-05-24 18:01:402024-05-24 19:49:21ڕەگەزپەرستیی ئێرانی: یەکتربڕی نێوان پێکهاتە و بکەرە کۆمەڵایەتییەکان
Previous Previous Previous Next Next Next

پەیام

366,157

پادکاستی گۆڤاری تیشک

312
© گۆڤاری تیشک 2725
  • Link to X
  • Link to Facebook
  • Link to Instagram
  • Link to Mail
  • Link to Youtube
Scroll to top Scroll to top Scroll to top